هاوڵاتی / ئاژانسه‌كان دوای دروستبوونی جه‌نگی روسیا‌و ئۆكرانیا، هێزه‌كانی ئه‌مریكا هاوكاری و پشتیوانی سوپای ئۆكرانیا ده‌كه‌ن و له‌و چوارشێوه‌یه‌شدا سه‌دان فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی داوه‌ته سوپای ئۆكرانیا. فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای ئۆكرانیاش ده‌ڵێت، ئه‌و فڕۆكانه‌ی له‌ئه‌مه‌ریكاوه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه له‌دژی روسیا به‌كاری ده‌هێنین و جه‌نگه‌كه‌ی گۆڕیوه له سوودی ئێمه. ئه‌و فه‌رمانده‌یه وتیشی: له‌رێگه‌ی ئه‌و فڕۆكانه‌وه جموجوڵه‌كانی سوپای روسیا ده‌بین و له‌دژیان ده‌وه‌ستینه‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه كه بتوانین له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ند شوێنكێك بگرێنه‌وه كه پێشتر سوپای روسیای تێدابوو.
هاوڵاتی سه‌رۆکی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند ئه‌مریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌چاودێریکردنی ڕێکخراوه تیرۆریستییه‌کان له‌جیهاندا، ئاماژه به‌وه‌شده‌کات ئه‌مریکا هه‌رگیز خۆی به‌ده‌سته‌وه نادات. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه (11ی سێپتێمبه‌ری 2022)له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له یادكردنه‌وه‌ی قوربانیانی رووداوی هێرشه تیرۆریستییه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ر،له پنتاگۆن، باره‌گای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند ئه‌مریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌چاودێریکردنی ڕێکخراوه تیرۆریستییه‌کان له‌جیهاندا هه‌روه‌ها بایدن جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، "ئه‌مه‌ریكا هه‌رگیز بێ ئومێد نابێت و خۆی به‌ده‌سته‌وه‌نادات به‌رووی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئازاری پێبگه‌یه‌نن، به‌رده‌وامیش ده‌بین له چاودێریكردنی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان". بایدن وتیشی، "وره‌ی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا له‌دژی ئه‌و جۆره هه‌ڕه‌شانه هه‌میشه به به‌رزی ماوه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته پارێزگاری له‌و دیموكراتییه بكه‌ین له وڵاته‌كه‌مه‌ندا هه‌یه، كه تیرۆریستان هه‌وڵیاندا له‌ناویبده‌ن". جێگای ئاماژه‌یه رۆژی سێشەممە 11ـی سێپتێمبەری 2001، 19 تیرۆریستی رێکخراوی قاعیدە، چوار فڕۆکەی ئەمەریکییان رفاند و لەرێگەی فڕۆکەکانەوە دوو تاوەری بازرگانییان لە نیویۆرك کردە ئامانج، سێ لە هێرشەکان سەرکەوتووبوون لە پێکانی چەند ئامانجێك، بەڵام فڕۆکەی چوارەم بەهۆی ونکردنی رێگاوە لە ویلایەتی پێنسلڤانیا کەوتە خوارەوە.
هاوڵاتی رووداوه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ری 2001 بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، كاریگه‌ری سیاسی و ستراتیژی له‌سه‌ر وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی دروستكرد و زنجیره‌یه‌ك گۆرِانكاری به‌دوایخۆیدا هێنا. ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه 11ـی سێپتێمبه‌ری 2022، 21 ساڵ به‌سه‌ر هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ری 2001ـدا تێده‌په‌رِێت، كه به‌هۆیه‌وه جگه له هێرشبه‌ره‌كان 2977 كه‌س له هاووڵاتی بیانی و ئه‌مه‌ریكی گیانیان له‌ده‌ستدا. رۆژی سێشه‌ممه 11ـی سێپتێمبه‌ری 2001، ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی رێكخراوی قاعیده، چوار فرِۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكیان رفاند‌و له‌رێگه‌ی فرِۆكه‌كانه‌وه دوو تاوه‌ری بازرگانیان له نیویۆرك كرده ئامانج، سێ له‌هێرشه‌كان سه‌ركه‌وتووبوون له پێكانی چه‌ند ئامانجێك، به‌ڵام فرِۆكه‌ی چواره‌م به‌هۆی ونكردنی رێگاوه له ویلایه‌تی پێنسلڤێنیا كه‌وته خواره‌وه. هه‌رچه‌نده له‌كۆی 19 رفێنه‌ره‌كه 15 كه‌سیان سعوودی بوون و سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده ئوسامه بن لادنیش سعوودی بوو، به‌ڵام هه‌ر زوو هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ری ره‌تكرده‌وه، سه‌ركرده‌كانی سعوودیه پێیان وابوو هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر له ئه‌فغانستان پلانی بۆ دانراوه‌و له هامبۆرگ رێكخراوه‌و له ئه‌مه‌ریكا جێبه‌جێكراوه، به‌ڵام ئه‌مه تورِه‌یی ئه‌مه‌ریكای كه‌منه‌كرده‌وه. هێرشه‌كانی قاعیده، بۆچوونی سعوودییه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گۆرِی و دواجار ئه‌و وڵاته و ئیمارات پێكه‌وه ئیخوان موسلمینیان وه‌ك هه‌رِه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ناوچه‌یی ناساند، دواتر میسر له‌ساڵی 2014 به فه‌رمی ئیخوان موسلمینی وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی له قه‌ڵه‌مدا. كاریگه‌ری 11ی سێپتێمبه‌ر، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له‌گه‌ڵ هه‌موو هاوبه‌شه عه‌ره‌به‌كانی له كه‌نداو به‌هێزتر كرد، جگه له سعوودیه كه ئه‌وكات له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ره‌وتێكی دژه سعوودییه هه‌بوو، هه‌رچه‌نده دواتر ده‌ركه‌وت كه ئه‌و وڵاته هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به گرووپه تیرۆریستیه‌كانه‌وه نییه‌و به‌ڵگه‌ش له‌به‌رده‌ستی ئه‌مه‌ریكادا نه‌بوو كه سعوودیه له‌پشت هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ره‌وه بووبێت. پێش هێرشه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ر، ئیمارات سه‌باره‌ت به ئیسلامگه‌رایی له وڵاته‌كه‌ی له‌به‌رده‌م دوو رێگه‌دابوو، هه‌روه‌ها له‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌دا بوو كه به‌شێوه‌یه‌كی دیپلۆماسی دانی به بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ئه‌فغانستاندا نابوو، به‌ڵام له ساڵی 1994دا به‌فه‌رمی چالاكی ئیخوان موسلمینی ئیماراتی و كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلاحی له‌وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵپه‌سارد. په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئیمارات له 11ی سێپته‌مبه‌ره‌وه به‌هێز بووه، چونكه ئیمارات وه‌ك هاوبه‌شێكی سه‌ربازی گرنگ رۆڵی گێرِاوه و به‌شداری له هه‌موو شه‌رِێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكادا كردووه، جگه له داگیركردنی عێراق له ساڵی 2003 . په‌یوه‌ندی نێوان گۆرِانی رژێم و شه‌رِی تیرۆر، عه‌ره‌بی له بانگه‌وازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ دیموكراسی دوورخسته‌وه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی شه‌رِه‌كانی ئه‌فغانستان و عێراق ناسه‌قامگیری لێكه‌وته‌وه، سه‌ره‌رِای هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه میدیاییه‌ی ئیداره‌ی بوش ده‌یكرد بۆ جوانكردنی وێناكانی ئه‌م دوو جه‌نگه. به وته‌ی جۆرج بوش، راسته‌وخۆترین كاریگه‌ری 11ی سێپتێمبه‌ر له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كه‌نداو به‌كارهێنانی بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌لعوده‌یدی قه‌ته‌ری بوو، كه وه‌ك بنكه‌ی پێشه‌نگی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا كاری ده‌كرد و به‌م شێوه‌یه بووه ناوه‌ندی زۆربه‌ی چالاكییه سه‌ربازییه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی كه‌نداو و بۆ هێرشكردنه سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان و ئه‌لقاعیده له ئه‌فغانستان به‌كاریده‌هێنا. محه‌مه‌د عه‌تا سه‌عات 8:48 به‌یانی رۆژی 11ی سێپتێمبه‌ری 2001 به‌فرۆكه‌یه‌كی بۆینگ (767)ی هێڵی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا، دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی فرۆكه‌كه، خۆی شۆفێری فرۆكه‌كه ده‌كات و خۆی ده‌كێشێت به تاوه‌ری باكووری سه‌نته‌ری بازرگانی جیهانی، كه‌به‌شێك بوو له‌و كرده‌وه تیرۆریستییه‌ی پێشتر له‌لایه‌ن شێخ خالد شێخ محه‌مه‌د، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌وه پیلانی بۆ دارِێژرابوو. محه‌مه‌د عه‌تا ناوی ته‌واوی محه‌مه‌د محه‌مه‌د ئه‌میر عه‌وه‌ز سه‌ید عه‌تایه و رۆژی 1ی سێپتێمبه‌ری 1968 له "كه‌فه‌ر ئه‌لشه‌یخ" ی میسر له‌دایكبووه. كاتێك ته‌مه‌نی ده‌بێت به 10 ساڵ رووده‌كه‌نه گه‌رِه‌كی عابدین له قاهیره، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای منداڵییه‌وه باوكی ناهێڵێت تێكه‌ڵ به منداڵی دیكه ببێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش واده‌كات زیاتر سه‌رقاڵی خوێندن بێت. خوێندنی دواناوه‌ندی له قاهیره ته‌واو كردووه، ساڵی 1985 له به‌شی ته‌لارسازیی كۆلێژی ئه‌ندازیاری له زانكۆی قاهیره وه‌رگیراوه و ساڵی 1990 به‌كالۆریۆسی به‌ده‌ستهێناوه. كاتێك نمره‌ی ده‌رچوونی زانكۆكه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌شێت له خوێندنی باڵا وه‌رگیرێت، باوكی پێداگری لێده‌كات كه بچێته ئه‌ڵمانیا بۆ خوێندنی باڵا. بۆ ئه‌وه‌ش محه‌مه‌د عه‌تا ئه‌چێته خوێندنی زمانی ئه‌ڵمانی له په‌یمانگه‌ی گۆته له میسر. ساڵی 1992 كاتێك باوكی له میسر، ژن و پیاوێكی ئه‌ڵمانی بانگهێشتی خوانی ئێواره‌یه‌ك ده‌كات، پێشنیازی ئه‌وه ده‌خه‌نه به‌رده‌م عه‌تا، كه ئه‌وان ئاماده‌ن له رێگه‌ی پرۆگرامی تایبه‌تی خوێندنی زانكۆییه‌وه، ژوورێكی نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیانی بۆ دابین بكه‌ن. محه‌مه‌د عه‌تا ئه‌م پێشنیازه‌ی په‌سه‌ند كردووه و له ته‌مموزی 1992 بۆ خوێندن روو له ئه‌ڵمانیان ده‌كات. به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا له ئابی 1992 له‌زانكۆی ته‌كنۆلۆژیای هامبۆرگ ده‌ستده‌كات به خوێندنی زانكۆ. دوای دوو مانگ له‌هامبۆرگ له كاری ئیسلامی سیاسی تێوه‌ده‌گلێت، ئه‌ویش له كاتی سه‌ردانیكردنی مزگه‌وتی قودس له هامبۆرگ. له هه‌مانكاتدا په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر لاوازده‌بێت. دوای شه‌ش مانگ به‌هۆی خۆهه‌ڵقورتاندنی زیاد له‌پێویست له ژیانی منداڵێكی ژن و پیاوه ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی كه شوێنیان بۆ دابینكردووه، داوای لێده‌كه‌ن كه ماڵه‌كه‌یان جێبهێڵێت. له‌گه‌ڵ خوێندنه‌كه‌یدا ساڵی 1992 به‌شێك له‌كاته‌كه‌ی ته‌رخانكردووه بۆ كاركردن له كۆمپانیای پلاندانانی ته‌لارسازی و تا 1997 له‌وێ ماوه‌ته‌وه. دواتریش ماوه‌یه‌ك له‌كۆمپانیای پاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل كاریكردووه. مامۆستایانی زانكۆكه‌ی ده‌ڵێن: محه‌مه‌د عه‌تا هه‌میشه چاوی له‌وه بووه بگه‌رِێته‌وه میسر و له‌وێ كارێك به‌ده‌ستبخات. له مانگی شوباتی 1993 محه‌مه‌د عه‌تا له‌گه‌ڵ دوو هاورِێی دیكه‌ی زانكۆیدا له ژورێكی ئه‌پارتمانێكدا پێكه‌وه نیشته‌جێده‌بن له سنترۆمشاوز. له ماوه‌ی پێنج ساڵدا له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو هاورِێیه‌یدا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نابێت. به‌پێی قسه‌ی ئه‌وان كه‌مترین جار خۆی شوشتووه و ته‌واو گۆشه‌گیر بووه. یه‌كێك له‌و سیفاتانه‌ی كه محه‌مه‌د عه‌تا له‌لای سه‌رۆكی به‌شه‌كه‌ی كه پسپۆری هه‌بووه له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست، هه‌میشه دووپاتیكردووه‌ته‌وه، كه رقی له بینای نوێ و باڵه‌خانه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه. باڵه‌خانه به‌رزه‌كانی به ره‌مزی په‌ككه‌وتنی رێگاوبان و سه‌رلێشێوان و دروستكردنی لۆد له‌سه‌ر هاتووچۆ وه‌سفكردووه. كاتێك مامۆستاكه‌ی له ساڵی 1994 وه‌ك به‌شێك له ئه‌ركی خوێندن بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته گه‌شتی بۆ حه‌له‌ب له‌سوریا كردووه، ئه‌م به‌بێ مامۆستاكه‌ی بۆ 7 هه‌فته ماوه‌ته‌وه. له ساڵی 1995 چووه‌بۆ مه‌ككه و فه‌ریزه‌ی حه‌جی جێبه‌جێكردوه‌وه و به خێرایی گه‌رِاوه‌ته‌وه ئه‌ڵمانیا. له‌كاتی سه‌ردانیكردنی مزگه‌وتی قودس له‌هامبۆرگ وانه‌ی ئاینی گوتووه‌ته‌وه، هه‌ر له‌وێ هه‌ریه‌ك له مه‌روان شه‌یحی، ره‌مزی بن شیبه و زیاد جه‌راج ده‌ناسێت و خانه‌ی تیرۆریستی هامبۆرگ-ی رێكخراوی قاعیده دروستده‌كه‌ن. له هاوینی 1997 بۆ جارێكی دیكه، عه‌تا خۆی له ئه‌ڵمانیا ونده‌كاته‌وه تا كۆتایی ساڵی 1998 ناگه‌رِێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكی زانكۆكه‌یه‌وه ده‌كات كه كێشه‌ی خێزانی له میسر هه‌یه و داوای مۆڵه‌ت ده‌كات. له‌و ماوه‌یه‌دا رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌پاسپۆرته‌كه‌ی ونبووه، بۆیه هه‌وڵی ده‌ركردنی پاسپۆرتێكی دیكه ده‌دات و پێی ده‌چێته ئه‌فغانستان. ساڵی 1999 برِوانامه‌ی ماسته‌ره‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت و له‌باڵه‌خانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له مه‌روان شه‌یحی و ره‌مزی بن شیبه نیشته‌جێ ده‌بێت. هه‌فتانه سێ بۆ چوار جار كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌یان كردووه. له كۆتایی 1999 بۆ سه‌ره‌تای 2000 چه‌ند جارێك چاوی به ئوسامه بن لادن، گه‌وره سه‌ركرده‌ی رێكخراوی ئه‌لقاعیده ده‌كه‌وێت. خولی فێربوونی فرۆكه‌وانی": له شوباتی ساڵی 2000 عه‌تا له‌ئه‌فغانستانه‌وه ده‌گه‌رِێته‌وه ئه‌ڵمانیا و ده‌یه‌وێت به‌شداری له خولی فێربوونی فرۆكه‌وانی، بۆیه ده‌كه‌وێته پرسیار كردن له‌سه‌ر خولی فێربوون له ئه‌مه‌ریكا. له‌مانگی حوزه‌یرانی 2000 له‌گه‌ڵ مه‌روان شه‌یحی رووده‌كه‌نه ویلایه‌تی فلۆریدا له ئه‌مه‌ریكا و له‌رێگه‌ی كۆمپانیای هۆفمان-ی فرۆكه‌وانی، به‌شداری پرۆگرامی خێرای فرۆكه‌وانی ده‌كه‌ن. عه‌تا و شه‌یحی پێكه‌وه له‌تشرینی دووه‌می ساڵی 2000 برِوانامه‌ی چۆنێتی لێخورینی فرۆكه به‌ده‌ست ده‌هێنن و پێكه‌وه‌ش به‌ره‌وام ده‌بن له‌سه‌ر مه‌شقه‌كانیان. له‌مانگی ته‌مموزی 2001، عه‌تا سه‌ردانی ئیسپانیا ده‌كات كه چاوی به‌ره‌مزی بن شیبه بكه‌وێت، تا ئاڵوگۆرِی زانیاری بكه‌ن ده‌رباره‌ی دوا پێشهاته‌كانی كۆتایی پیلانگێرِییه‌كه. عه‌تا له‌مانگی ئابی ساڵی 2001 چه‌ندین گه‌شتی وه‌ك سه‌رنشین كردووه و دواتر پلانی بۆ هه‌ر چوار گروپه‌كه كێشاوه، كه چۆن هێرشه‌كه‌یان بكه‌ن. محه‌مه‌د عه‌تا چۆن سه‌ركردایه‌تی كردووه؟ رۆژی 5ی سێبتێمبه‌ری 2001، محه‌مه‌د عه‌تا گه‌شت ده‌كات بۆ برینس جۆرج له ویلایه‌تی مریلاند، تا چاوی به هانی حه‌سه‌ن حه‌نجور بكه‌وێت، كه یه‌كێكی دیكه بوو له‌و تیرۆریستانه‌ی رۆژی 11ی سێبتێمبه‌ر سه‌ركردایه‌تی هێرشی سێیه‌می كرد. ئه‌ویش ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی فرۆكه‌ی بۆینگ (757)ی هێلێ ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا به 64 سه‌رنشین و 4 تیرۆریستی هاورِێیه‌وه له دوای فرِینی له‌واشنتن دی سی- یه‌وه، پاش ماوه‌یه‌كی كورت رێرِه‌وه‌كه‌ی خۆی ده‌گۆرِێت و كاتژمێر 9:45 خۆی به‌به‌شی رۆژئاوای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن)ـدا ده‌كێشت، كه جگه له كوژرانی سه‌رنشینانی فرۆكه‌كه، 125 كارمه‌ندی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش كوژران. رۆژی 7 سێپتێمبه‌ری 2001 ، محه‌مه‌د عه‌تا سه‌ردانی زیاد سه‌میر جه‌راح له نیویۆرك ده‌كات، كه ئه‌ویش هه‌مان رۆژ له فلۆریداوه گه‌یشتبووه نیویۆرك. زیاد سه‌ركردایه‌تی رفاندنی فرِۆكه‌ی چواره‌می كرد، كه له نیویۆرك-ه‌وه به 44 سه‌رنشین و 3 تیرۆریستی هاورِێیه‌وه گه‌شته‌كه‌ی به‌ره‌و واشنتن بووه، تیرۆریسته‌كان به‌نیازبوون فرِۆكه‌كه‌یان به‌كۆشكی سپی-دا بكێشن و دواتر ئوسامه‌بن لادن كه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا رابگه‌یه‌نێت. به‌ڵام به‌هۆی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌رنشینه‌كانی ناو فرۆكه‌كه له‌گه‌ڵ تیرۆریسته‌كان، خێرایی فرۆكه‌كه تێكده‌چێت و له‌نزیك به‌نسلڤانیا ده‌كه‌وێته خواره‌وه. محه‌مه‌د عه‌تا رۆژی 9 ی سێپتێمبه‌ر گه‌شتێكی به‌په‌له بۆ بۆستن ده‌كات و چاوی به مه‌روان یوسف شه‌یحی ده‌كه‌وێت كه سه‌ركردایه‌تی رفاندنی دووه‌م فرۆكه‌ی كرد و له‌بۆستن-ه‌وه به‌ره‌و سان فرانسیسكۆ به‌رِێكه‌وتبوو، پاشان مه‌روان شه‌یحی ئاراسته‌ی فرۆكه‌كه ده‌گۆرِێت و كاتژمێر 9:03 خوله‌ك به 65 سه‌رنشین و 4 تیرۆریستی دیكه‌وه خۆی به‌نهۆمی 60ی تاوه‌ری دووه‌مدا كێشا. هه‌روه‌ها محه‌مه‌د عه‌تا، رۆژی 10ی سێبتێمبه‌ر له‌گه‌ڵ عه‌بدولعه‌زیز عومه‌ر گه‌شتێك بۆ پۆرتلاند-ی ویلایه‌تی مه‌ین ده‌كه‌ن، له‌وێشه‌وه ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان ئه‌لتیما به‌كرێ ده‌گرن به 84 دۆلار و هه‌ر ئه‌و رۆژه 500 دۆلار له‌رِێگه‌ی ئامێری ئه‌ی تی ئێمه‌وه به‌كاشیی ده‌ردێنن بۆ كرێی هۆتێل و خه‌رجییه‌كانی دیكه. بۆ كاتژمێر 5:00ی به‌یانی رۆژی 11ی سێپتێمبه‌ر به ئۆتۆمبێل ده‌گه‌نه بۆستن، كاتژمێر 7:45 حوله‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له والی محه‌مه‌د ئه‌لشه‌هری، وه‌لید محه‌مه‌د ئه‌لشه‌هری برایی و سه‌تام ئه‌لسه‌قامی له‌ناو فرۆكه‌كه‌دا یه‌كده‌گرنه‌وه و ده‌ستده‌گرن به‌سه‌ر فرۆكه‌كه‌دا. كاتژمێر 8:46 خوله‌ك محه‌مه‌د عه‌تا خۆی فرۆكه‌كه لێده‌خورێت و به‌ته‌واوی سه‌رنشینه‌كانه‌وه خۆی به یه‌كه‌م تاوه‌ری بازرگانی جیهانیدا ده‌كێشێت له نیویۆرك. تاقانه‌ی خێزانه‌كه‌ی بووه محه‌مه‌د عه‌تا به چه‌ندین ناوی جیاجیاوه به‌ڵگه و دۆكیۆمێنتی ده‌ركردووه، له‌وانه: (محه‌مه‌د ئه‌لئه‌میر، محه‌مه‌د ئه‌لسه‌ید، عه‌واج سه‌ید عه‌تا، عه‌وز سه‌یاد) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی میسری بووه، به‌ڵام زۆرجار وه‌ك ئیماراتی خۆی ناساندووه. باوكی محه‌مه‌د عه‌تا پارێزه‌ر بووه، هیچ كورِێكی دیكه‌ی نه‌بووه و ئه‌م تاقانه‌ی خێزانه‌كه‌ی بووه. دوو خوشكی له‌خۆی گه‌وره‌تری هه‌بووه، كه یه‌كێكیان پزیشك و ئه‌وی دیكه‌یان مامۆستایه.
هاوڵاتی به‌پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی ئانادۆڵۆی تورکی، لە میانی پرۆسەی کنە و پشکنین لە قەڵای کەف سەربە شارۆچکەی ئادیلجەڤاز لە پارێزگای بەدلیس، چێشتخانە و چەند ژوورێکی خزمەت دۆزرانەوە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ دوو هەزار و ٧٠٠ ساڵ بەرلە ئێستا. پرۆسەی کنە و پشکنین لە قەڵای کەف کە لە سەردەمی دەوڵەتی ئورارتوو لە دامێنی چیای سوبحان دروست کراوە، بەمۆڵەتی وەزارەتی کو‌لتوور و گەشتوگوزار ئەنجام دەدرێت. دوای ٥٠ ساڵ لە وەستان ساڵی رابردوو بە راوێژی مامۆستا لە بەشی شوێنەوارناسیی زانکۆی یوزیونجو یڵی وان، دکتۆر ئیسماعیل جۆشکون پرۆسەی کنە و پشکنین لەم قەڵایەدا دەستی پێ کردەوە و لە میانی ئەم کارانەشدا بۆیەی تایبەت بە سەردەمی دەوڵەتی ئۆرارتوو لەناو پایەکانی قەڵاکەدا دۆزرانەوە و لە بەشی رۆژئاوای قەڵاکەشدا چێشتخانە و چەند ژوورێکی خزمەتکردنیی قەڵاکە دۆزرانەوە. - "چالاکییەکانی ناو قەڵاکە بەهۆی ئاگرێکی گەورەوە کۆتای‌یان پێهاتووە" مامۆستا لە بەشی شوێنەوارناسیی زانکۆی یوزیونجو یڵی وان، دکتۆر ئیسماعیل جۆشکون باسی لەوە کرد کە دوای دۆزینەوەی پایەکانی قەڵاکە، دەوری پایەکانیان پاک کردووەتەوە تا دووبارە پایەکان دەربکەونەوە، گوتیشی: "ئەم قەڵایە لەلایەن 'شا رووسای دووەم'ەوە دروست کراوە کە لە ساڵانی ٦٨٥-٦٤٥ی پێش زایین، حوکمڕانی کردووە. ئەم شایە لە دروستکردنی شارەکاندا دەستێکی باڵای هەبووە و ئەو شوێنەوارانەی دوای خۆی بەجێیهێشتوون نەک تەنها لە رووی تەلارسازییەوە بەڵکو لە رووی هونەریشەوە شوێنەواری گرنگن. ئەمەش بەئاشکرا لە قەڵای کەف-دا دەبینین. ئەوەمان ئاشکرا کرد کە چالاکییەکانی ناو قەڵاکە لە ئەنجامی ئاگرێکی زۆر گەورەدا کۆتای‌یان هاتووە. لە بەشی رۆژئاوای قەڵاکەدا، دەتوانین ئەو شوێنانە ببینین کە تایبەت بوون بە خزمەتکردنی قەڵاکە. هەر لێرە چێشتخانە و چەندین ژووری خزمەتمان دۆزییەوە. قۆناغی دووەمی کارەکانیشمان بریتی دەبێت لە خاوێنکردنەوە و نۆژەنکردنەوە". دکتۆر ئیسماعیل جۆشکون باسی لەوەش کرد کە بناغەی ئەو دیوارانەی دۆزیویاننەتەوە لە بەردی چوارگۆشە دروستکراون، ئەم بەردانەش مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ دوو هەزار و ٧٠٠ ساڵ بەرلە ئێستا، گوتیشی: "پێمانوایە کە ئێرە چێشتخانە بووە. لە قەڵاکەدا زۆر بەکەمی شوێنەواری کانزایی و چەند پارچە قایشێک دۆزراونەتەوە، بەدەرلەوە ئەو شتانەی دۆزراونەتەوە زیاتر پارچە تەختەی سووتاون. پێمانوایە قەڵاکە زیاتر لە ١٠٠ ژووری تیادا بووە. لە میانی لێکۆڵینەوەکانماندا لە کەناری پایەکاندا ئەو بۆیانەمان دۆزییەوە کە بە "رەنگی شینی ئورارتوو" ناسراون. ئەم قەڵایە دەتوانێت کەرتی گەشتوگوزاری ناوچەکە بەهێزتر بکات و چەند رێبەرێکی گەشتیاریش داوایان کردووە رێگەیان پێبدرێت گەشتیار بێنن بۆ قەڵاکە".
هاوڵاتی بەگوێرەی شیکاریەکی پەیمانگای ئەنجومەنی ئەتلەنتیک، هەنگاو هەڵێنانی تورکیا بۆ ئاشتبوونەوەی لەگەڵ حکوومەتی سووریا بە واتای ئەمە نییە کە ئەنقەرە مەیلی کشانەوەی لە ناوچە داگیرکراوەکانی باکووری سووریا هەیە. "مەلیک عەبدول" پسپۆڕ لە پرسەکانی سووریا و "لارس هاوچ" شرۆڤەکاری پرسی دەستورەدان بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان؛ لە وتارێکی هاوبەشدا ئامانجی تورکیایان لە هێنانە ئاراوەی بابەتی ئاشتی لەگەڵ حکوومەتی سووریا تاوتوێ کردووە. لەم وتارەدا کە لە پەیمانگای ئەنجوومەنی ئەتڵەسی بڵاو کراوەتەوە، جەختیان کردووەتەوە کە خواستی دەسەڵاتدارانی تورکیا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دیمەشق تەنیا بۆ ئەو دۆخە شڵەژاوەی تورکیا لە ناو خاکی سووریا دەگەڕێتەوە کە بەهۆی نەگەیشتن بە ئامانجەکانی ئەنقەرە لە سووریا ڕووبەڕووی بۆتەوە. ئەم دوو توێژەرە پێیان وایە تورکیا دەیەوێت سووریا رۆڵی سەرکوت کردنی هێزە کوردیەکان بۆ ئەم وڵاتە بگێڕێت، بەڵام بەهۆی پەیوەندی و تەعامولی نێوان هێزە کوردیەکانی سووریا لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی، ئەستەمە کە دیمەشق رۆڵی لەو شێوەیەی بگێڕێت. لەم وتارەدا جەخت لەوە دەکرێتەوە کە لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکاندا ئەردۆ‌غان پێویستی بە ڕازی کردنی پێگەی کۆمەڵایەتیی خۆی هەیە، هەر بۆیە وا خۆی نیشان داوە کە هەوڵ بۆ ئاشتەوایی لەگەڵ دیمەشق و دوورخستنەوەی کۆچبەرانی سووری لە وڵاتەکەی دەدات کە ئەمەش داواکاریی زۆرینەی کۆمەڵگای تورکیایە. ئەم دوو شرۆڤەکارە جەختیان لەوە کردووەتەوە، هەرچەندە تورکیا سەرکەوتوو نەبووە لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نوێ بۆ سەر کوردەکان، بەڵام ئەگەر لە بەدیهێنانی ئامانجی تورکیا دیپلۆماسی شکست بهێنێت، بژاردەی هێرشی سەربازی بۆ سەر سووریا و هەوڵدان بۆ دەرکردنی هێزە کوردییەکان لە نزیک سنوورەکانی تورکیا هێشتا وەک خۆی ماوە و بژاردەیەکی جدییە بۆ تورکیا. مەلیک عەبدول و لارس هاوچ جەختیان لەوەش کردووەتەوە کە لە هەر حاڵەتێکدا تورکیا بەنیازی ئەوە نییە کە بەم زووانە سووریا بەجێبهێڵێت.
هاوڵاتی بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ناشڤیڵ ڤی پی ئێڵ ئێن، سێ شەپۆلی کۆچی کوردەکانی عێراق بۆ شاری ناشڤیڵی ئەمریکا سەربە ویلایەتی تێنسی، ئەم شارە گەورەیەی کردۆتە شوێنی نیشتەجێ بوونی کوردەکان لەو وڵاتە. شاری ناشڤیڵی ئەمریکا بەهۆی نیشتەجێبوونی نزیکەی 20 هەزار کوردی عێراقەوە نازناوی "کوردستانی بچووک"ی لێنراوە. میدیاكانی ویلایەتی تێنسی لە چەند ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە ژیانی کۆمەڵگای كوردی لەم ناشڤیڵ باسیان لە دامەزراندنی كوردەکان لە زۆربەی پیشەكاندا كردووە، لە پۆلیسەوە تا مامۆستای زانكۆ و چالاكوانی فەرهەنگی. پەروەردەی شاری ناشڤیڵ لەسەر داوای دەستەی ئەمیندارانی چەند قوتابخانەیەکی ئامادەیی و ناوەندی، سێ ساڵ لەمەوبەر ڕەزامەندیی دەربڕی بۆ فێرکردنی زمانی کوردی لە قوتابخانەکانی ئەم شارەدا. بەڵام بەهۆی هەندێک کێشەوە ئەم پلانە بە باشی نەڕۆیشتە پێشەوە. گۆڤاری ناشڤیل ڤی پی ئێڵ ئێن لە ڕاپۆرتێکدا لێکۆڵینەوەی کردووە کە چۆن ناشڤیڵ بووەتە گەورەترین شوێنی نیشتەجێبوونی کورد لە ئەمریکا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کوردەکان لە سێ قۆناغدا ناچار بوون لە عێراق هەڵبێن و شوێنێکی گونجاوتر بۆ دەربازبوون لە دەسەڵاتی ڕژێمی سەدام و ڕژێمەکانی پێشوو بدۆزنەوە. لەم راپۆرتەدا ئاماژە بەوە کراوە کە یەکەم قۆناغی کۆچی کوردانی عێراق لە ناوەڕاستی حەفتاکاندا روویداوە ئەوەش دوای شکستی بزووتنەوەی کورد لەو ساڵانەدا؛ کۆچبەرانی کوردی عێراق، بە هۆکارگەلێک لەوان لێکچوونی کەشوهەوای تێنسی و هەرێمی کوردستانی ناشڤیلیان بۆ ژیان بەسەر بردن هەڵبژارد. شەپۆلی دووەمی کۆچی کوردانی عێراق لە کاتی ڕوودانی کارەساتی ئەنفال لەلایەن ڕژێمی سەدام حوسێن لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا ڕوویدا. سێیەم و گەورەترین شەپۆلی کۆچی کوردان بۆ ناشڤیڵ لە کۆتایی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا بەهۆی گوشارەکانی حکوومەتی سەدام حسێن ڕوویدا. نەوزاد هەورامی، یەکێکە لە کۆچبەرانی شەپۆلی سێیەم بۆ ناشڤیڵ و لەو کەسانەیە کە سەنتەری سەڵاحەدینی لە باشووری ناشڤیل دامەزراندووە. دوای زیاتر لە 40 ساڵ لە بوونی کورد لە کوردستانی بچووکی ئەمریکا، ئێستا کورد مزگەوت و مۆڵ و ناوەندی رۆشنبیری خۆی لە شارەکەدا هەیە و ناوەندگەلێک دامەزراون بۆ دروست کردنی کەشێکی پێکەوەژیان لەگەڵ ئەمریکییەکان و دیکەی کۆچبەرە بیانییەکان. هەروەها دانیشتووە کوردەکانی شاری ناشڤیڵ دەڵێن هۆکارێکی دیکەی کۆچی کوردەکان بۆ ئەو شارە ئەوەیە کە کۆمەڵگایەکی کوردی لەوێدا دروست بووە کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە کۆچبەرە نوێ کوردەکان هەست بە نامۆ بوون نەکەن
هاوڵاتی ترەمپ: ئەمەریکا هیچکات ناتوانێت تورکیا و هەسەدە رازیبکات سازش بۆ یەکدی بکەن، بۆیە پێویستە هەندێکجار رێگەبدەیت کەمێک شەڕی یەکدی بکەن. جارید کوشنەر، راوێژکاری باڵای پێشووی دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین پەرتووکیدا بەناوی ''شکاندنی مێژوو، بیروەرییەکی کۆشکی سپی'' کە لە کۆتاییەکانی ئابی 2022 بڵاوکراوەتەوە باس لە بیروبۆچونی ترەمپ لەسەر هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هەسەدە و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان دەکات ونوسیوییەتی : ''مەحاڵە لە کۆشکی سپی‌دا لە یەککاتدا مامەڵە لەگەڵ کێشەیەکدا بکرێت. لەکاتێکدا تیمەکانی ئێمە خەریکبوون بەیەکەوە کۆدەبوونەوە تاوەکو کار لەسەر گەورەترین ئاستەنگیی نێوخۆیی بەردەم سەرۆکایەتیی ترەمپدا بکەن. پێکدادانێک لە دەرەوەی ئەمریکا روویدا"، لێرەدا کۆشنەر مەبەستی لە هێرشی تورکیایە بۆسەر هێزەکانی سووریای دیموکرات لە رۆژئاوای کوردستان و باکووری رۆژهەڵاتی سووریایە. هەروەها باس لەوەش دەکات کە لەسەر فەرمانی ترەمپ ژمارەی هێزەکانی ئەمەریکا لەو ناوچە سنورییانە کەمکراونەتەوە، بەڵام ترەمپ لەگەڵ کەمکردنەوەی هێزەکانی لەو ناوچانە رەجەب تەیب ئەردۆ‌غان، سەرۆکی تورکیای ئاگادار کردۆتەوە کە ''بەتەواوەتی ئابووریی تورکیا تێکدەشکێنێت و دەیسڕێتەوە'' ئەگەر هێرش بکەن و سنوور ببەزێنن بە هۆی ئەوەی کە شەڕڤانە کوردەکان هاوبەشێکی گرنگی ئەمریکابوون لە شەڕی دژ بە داعش، بەڵام ئەردۆ‌غان هەڕەشەکانی ترەمپی فەرامۆشکردووە. ئەو ڕاوێژکارە ئەوەشی ڕونکردۆتەوە کە دوای ئەوەی تورکیا هێرشەکانی دەستپێکردووە "ترەمپ داوای لە پێنس جێگری پێشوی سەرۆکی ئەمریکا کرد لەگەڵ سەرۆک ئەردۆ‌غان لەبارەی ئاگربەست گفتوگۆبکات." دەشڵێت، "من چەند جارێک ئەردۆغانم بینیبوو، بەر لەوەی مایک پێنسیش بچێتە تورکیا و لەگەڵ سەرۆکی تورکیا کۆببێتەوە، لە کۆشکی سپی هاتە ئۆفیسەکەی من و داوای لێکردم راوێژی پێبدەم لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئەردۆ‌غان". پێیمگوت ''تۆ پێویستت بە راوێژی من نییە، بەڵام ئەوەت پێدەڵێم، بەپێی ئەزموونی خۆم، کاتێک لەگەڵی دانیشتی ،ئەردۆ‌غان هەموو گلەیی و گازندەکانی باس دەکات، ئەمە تاوەکو ماوەیەک بەردەوامدەبێت. تێگەیشتنی منیش ئەوەیە کە ئەو پەیوەندییەکەی لەگەڵ ترەمپ دەنرخێنێت، بۆیەش سەرکەوتنی تۆ بەندە بەوەی تاوەکو چ ئاستێک دەتوانیت ئەوە بگەیێنیت کە ترەمپ تەواو جیدییە لەسەر ئەم ئاگربەستە. ئەردۆ‌غان کەسێکی کەللـەرەقە و دڵنیانیم کە چۆن ئەم پرسە چارەسەر دەکەیت، بەڵام من لێرەوە هیوای باشترینت بۆ دەخوازم.'' جارید کوشنەردەشڵێت کاتێک پێنس لە تورکیا بووە، ترەمپ سەفەری کردووە بۆ داڵاس،و هێشتا لەنێو فڕۆکەدابووە کە پێنس تەلەفۆنی بۆ کردوەو و گوتوێتی ''گەیشتنیە رێککەوتن'' جێگری سەرۆک گوتی ''رژدبووم لەوەی کە بە ئەردۆ‌غان بڵێم، تۆ [دۆناڵد ترەمپ]ت خۆشدەوێت؟ هەروەها تۆ هاوڕێی ئەوبوویت بەر لە ئێستا، ئێستاش هاوڕێن و هەمیشەش وەک هاوڕێ دەمێننەوە، بەڵام پێویستە ئەو شەڕە دەستبەجێ بووەستێنێت کە دەستیپێکردووە، ئەگەر نا سزای تووندی ئابووری دەدەن، ئەردۆ‌غان بەربەستی زۆر هێنایەوە، بەڵام لەدوای زیاتر لە کاژێرێک کۆبوونەوە و گەیاندنی پەیامەکە بە حەوت جۆری جیاواز، [ئەردۆ‌غان] گوتی، شەڕەکە دەوەستێنێت و چووینە ژوورێکی دیکە و رێککەوتنەکەمان کرد''. زاواکەی ترەمپ لە درێژەی نووسینەکانیدا باسی لەوەش کردووە کە ترەمپ بە پێنسی گوتووە، "ئەمە شتێکی مەزنە" و گوتیشی، ''ئەم ناوچەیە بەرمیلە بارووتێکە، منیش رقم لەوەیە کە ئەو هەموو سەربازەمان لەوێبن، ئێمە لەوێبووین چونکە هەردوولایان داوای ئەو خاکە دەکەن، هیچ کاتێکش ناتوانین بیانگەیێنین بە سازشکردن، بۆیە پێویستە هەندێکجار رێگەبدەیت کەمێک شەڕی یەکدی بکەن. کاتێکیش گەیشتنە ئەو خاڵەی کە هیچ لایەنێکیان دەستی باڵایان نییە. ئەو کاتە ئاسانترە کە بگەیت بە رێککەوتنێک، ئەگەر ئەمەم نەکردبا، ئەمریکا لە 100 ساڵی دیکەش لەوێ چەقبەستوو دەبوو یان خراپتر. لە کۆتاییدا رووبەڕووی شەڕێک دەبووەوە لەسەر پارچەیەک خۆڵ کە هیچ کەسێک لە ئەمریکا هەرگیز گوێشی لێنەبووە'' کوشنەر هەروەها گوتوشیەتی، ''ترەمپ دەیزانی کە چۆن مامەڵە لەگەڵ کەسایەتییە گەورەکاندا بکات بۆ رێگریکردن لە دۆخێکی مەترسیدار".
هاوڵاتی ڕاوێژکاری پێشوی دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین پەرتووکیدا باس لە سەردانێکی دەکات بۆ عێراق کاتێک لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشوی عێراق کۆبوونەتەوەو دەڵێت ، کە عەبادی ئامادە بوو بڕێک پارە بدات بە ئەمەریکا بۆ ئەوەی بییان پارێزن. جارید کوشنەر، راوێژکاری باڵای پێشووی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کە هاوکات هاوژینی ئیڤانکا ترەمپ و زاوای دۆناڵد ترەمپە، لە نوێترین پەرتووکیدا بەناوی ''شکاندنی مێژوو، بیروەرییەکی کۆشکی سپی'' کە لە کۆتاییەکانی ئابی 2022 بڵاوکراوەتەوە، نووسیویەتی ''دەمانتوانی لەبەرامبەر پشتیوانیی سەربازیی بۆ عێراق، %20ی داهاتی نەوتی عێراق وەربگرین''، بەڵام وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی ئەمریکا بەوە ڕازی نەبوون . زاواکەی ترەمپ لە پەرتوکەکەیدا باس لە سەردانەکەی دەکات بۆ عێراق دەڵێت، "بەدڵنیاییەوە هیچ پلانێکم نەبوو لە چەند مانگی سەرەتای ئیدارەی دۆناڵد ترەمپدا سەردانی عێراق بکەم، بەڵام چەند هەفتەیەک پێشتر لە ئێوارەخوانێکدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و ژمارەیەک سەرکردە سەربازییەکانی، ژەنەڕاڵ دەنفۆڕد رایکێشامە لایەک و داوای لێکردم بەشداری بکەم لە گەشتەکەیدا بۆ عێراق و پێی گوتم، ئەم گەشتە وێنەیەکی راستەقینەم لە نزیکەوە لەبارەی توانا‌و پێکهاتەی هێزەکانمان پێدەدات و دەتوانم ئەم زانیارییانە بۆ سەرۆک بهێنمەوە". هەروەها باس لەوەش دەکات لە کاتی سەردان کردنیان بۆ موسڵ بۆ بەسەرکردنەوەی هێزەکانیان سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراق داوای لێکردووە دوو بە دوو کۆببنەوە " سەرۆکوەزیران قسەئاشکراکەی ترەمپی بە جددی وەرگرتبوو کە دەیویست وڵاتان پارەیەکی زیاتر بدەن بۆ خەرجییە سەربازییەکانیان.'' جارید کوشنەر، راوێژکاری پێشووی دۆناڵد ترەمپ، باس لەوەش دەکات کە عەبادی وتوێتی "ئامادەم بڕێک پارە لەبەرامبەر پارێزگاریکردنمان لە لایەن ئەمریکاوە بدەم"، بەڵام سەرەتا بەهیوای هەرزانترین نرخ بووە. باسی لەوەش کردوە "ئێمە دەمانتووانی %20ی داهاتی نەوتی عێراق لەبەرامبەر پشتیوانیی سەربازی بەدەستبهێنین، بەڵام دواتر رێکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوە و جیم ماتیس، وەزیری بەرگری پێیان وابوو ترەمپ بەم پێشنیازکردنی ئەم پڕۆپۆزەڵە تووڕە دەبێت و باسەکەیان بۆ کاتێکی نادیار دواخست".
هاوڵاتی / سكای نیوز ئه‌ڵمانیا به‌ره‌سمی پشتیوانی خۆی بۆ ئۆكرانیا ده‌ربڕی و به‌ڵێنی هاوكاری سه‌ربازی و خۆراك ده‌دات. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌سه‌ردانێك گه‌یشته كیڤی پایته‌ختی ئۆكرانیان و له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئۆكرانیا كۆبوه‌وه. له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نالیا بیربوك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به ره‌سمی پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ حكومه‌ت و گه‌لی ئۆكرانیا ده‌ربڕی و به‌ڵێنی هاوكاری سه‌ربازی به‌سوپاو خۆراكی بۆ گه‌لی ئۆكرانیا دا.
هاوڵاتی ڕوسیا ڕەتی دەکاتەوە هاوردەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی لە ئێران و کۆریای باکور کردبێت ڤاسیلی نێبێنزیا، نوێنەری ڕوسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە هاوردەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە ئێران و موشەک و تۆپخانە لە کۆریای باکور ڕایگەیاند کە ڕوسیا هیچ چەک وپێداویستیەکی جەنگی لەو وڵاتانە نەکڕیوەوداوای کرد ئەمەریکاو بەریتانیا هەچ بڵگەیەکیان هەیە بیخەنە ڕوو. ڕاشیگەیاند، ئەو دوو وڵاتە با بەڵگەکانیان لەبارەی کڕینی چەک ئاشکرا بکەن، یاخود دانبنێن بەوەی کە زانیاریی ناڕاستیان بڵاوکردووەتەوە. جێگەی باسە ئەمریکا بەردەوام ڕوسیا تۆمەتبار دەکات بە کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئێران. هەروەها ھەفتەی ڕابردووش ھەواڵگیری ئەمریکا رایگەیاند، روسیا ملیۆنان مووشەک و ھاوەنی لە کۆریای باکور کڕیوە.
هاوڵاتی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، واشنتۆن سزای نوێ دەسەپێنێت بەسەر سوپای پاسداران و ژمارەیەک لە کۆمپانیا ئێرانییەکاندا، بەهۆی دابین کردنی فرۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ ڕوسیا. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، کە ئەمەریکا بڕیاری داوە هەموو ئەو سزایانەی بەسەر ڕوسیادا سەپاندوێتی بەسەر ئێرانیشدا بیسەپێنێت بەهۆی هاوکاری کردنی ڕوسیا لە شەڕی ئۆکرانیادا بە ناردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆیان. هەروەها باسی لەوەشکرد کە سزاکان بە تایبەت دژی سوپای پاسداران دەبێت، کە واشنتۆن وەک قەوارەیەک خستوویەتیە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە. وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕاشیگەیاند ، سزاکان ھەموو ئەو کۆمپانیایانەش دەگرێتەوە، کە تێوەگلاون لە بەرھەمھێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران و ئەو کۆمپانیایەش کە فڕۆکەکانی بۆ روسیا گواستووەتەوە.
هاوڵاتی دوای ئەوەی دوێنێ ئێوارە شاژنە ئێلیزابێسی دووەم لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا کۆچی دووای کرد ڕۆژنامەی ئیندپێندێنتی به‌ریتانی، چه‌ند زانیارییەکی له‌باره‌ی ژیانی شاژنه‌وە بڵاوكرده‌وه. لە رۆژنامەی ئیندیپێندێنتا هاتووە کە شاژن له ساڵی 1947، له‌گه‌ڵ شازادە فلیپ هاوسه‌رگیری كردووه و خاوه‌نی چوار كوڕبوون، كه شازادە چارلس كوڕی گه‌وره‌یانەو له‌دوای خۆی وه‌ك جێنشینی فه‌رمی بووه پادشای به‌ریتانیا. هەروەها شاژن فەرمانڕەوای 15 وڵات بووه له یه‌كێتی كۆمێنوێلس، كه له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایه‌تی سیسته‌می پاشایه‌تی به‌ریتانیادان. شاژنە ئیلیزابێس مۆڵەتی شۆفێری نەبووە چونکە بە پێی یاساکانی بەریتانیا هیچ کەس نەیتوانییوە داوای مۆڵەتی شۆفێری لە شاژن بکات وسکاڵای لەسەر تۆمار بکات. ئاماژەشی بەوە کرد کە شاژن لە ماڵەوە لەگەڵ خوشکەکەی شازادە مارگرێت خوێندوێتی بە سەرپەرشتی دایک و مامۆستا تایبەتەکانی کە وانەکانیان زیاتر دەربارەی مێژوو زمان وئەدەب و موزیک بووە واتە وەک کەسانی کە لە خوێندنگەدا نەیخوێندووە. یەکەم شاژن بووە کە زۆرترین سەردانی وڵاتانی دیکەی کردووە ،کە لە ماوەی حکومڕانیدا گەشتی بۆ زیاتر لە ١٢٠ وڵات کردووە .هەروەها کەنەدا یەکێک بووە لەو وڵاتانەی زۆرترین گەشتی بۆ کردووە لە دەرەوەی بەریتانیادا. هەروەها کاتێک نیڵ ئه‌رمسترۆنگ كه‌شتیوانی ئاسمانیدەچێتە سەر مانگ، نامه‌یه‌كی شاژنه ئه‌لیزابێسی لەگەڵ خۆی بردووەو له‌وێ بە جێیهێشتووە ، کە شاژن تێیدا نووسیبووی: "به نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی به‌ریتانیا، رێز و شكۆ بۆ ئازایه‌تی مرۆڤ ده‌نێرم، كه توانیان بگه‌ن به‌سه‌ر مانگ، به‌هیوام هه‌وڵی زیاتر له پێناو خۆشگوزه‌رانی مرۆڤ بده‌ن". لە ڕۆژنامەکەدا باس لەوەش کراوە کە لەسەر لاپەرەکانی یەکەمی پاسپۆرتی هاوڵاتیانی بەریتانیا نوسراوە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بەناوی شاژنی بەریتانیاوە داواده‌كات، هەڵگری ئەم پاسپۆرتە ، بێ ڤیزا گه‌شت بكه‌ن،و داوەدەکرێت رێزیان لێبگیرێت و هاوكاری و پاسه‌وانی بكرێن لە کاتی پێویستیدا". جێگەی باسە کە شاژنە ئێلیزابێس ماوه‌ی زیاتر له 70 ساڵ، له‌سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی به‌ریتانیا مایه‌وه، كه بووه درێژترین ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی پاشاكانی به‌ریتانیا له مێژوودا.
هاوڵاتی دوای کۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێز، یەکێک لەو بابەتانەی سەرنجی خرایەسەر سامانەکەی بوو. شاژنە ئێلیزابێز بە بەهای نزیکەی سێ ملیار دۆلار خشڵ و زێڕی هەبوو، هەروەها موڵکەکانی بە 370 ملیۆن پاوەند مەزەندە دەکرێت. موڵکەکانی شاژنی کۆچکردوو بە 370 ملیۆن پاوەند مەزەندە دەکرێت، کە دەکاتە زیاتر لە 420 ملیۆن دۆلار، ئەوەش بەس نەبوو بۆ ئەوەی جێگەی خۆی لە "لیستی دەوڵەمەندان"ـی گۆڤاری سەندەی تایمز بکاتەوە، کە تایبەتە بە دەوڵەمەندترین 250 کەسی بەریتانیا. سامانەکەی شاژنە ئێلیزابێزی دووەم، کە رۆژی پێنجشەممە لە تەمەنی 96 ساڵیدا کۆچی دواییکرد، بەراورد بە سامانی پاشاکانی دیکە کەمتر بوو؛ سامانی بنەماڵەی شاهانەی تایلەند بە 50 بۆ 70 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، لە کاتێکدا سامانی شا سەلمانی پاشای سعودیەش 18 ملیار دۆلارە. کەواتە؛ شاژنە ئەلیزابێسی دووەم چۆن پارەکەی پەیدا کردووە و چۆن خەرجی کردووە؟ خەرجییە فەرمییەکان بەشێک لە باجەکان دەچنە خزمەتی خێزانی شاهانەوە، جگە لە داهاتی موڵکە تایبەتە زەبەلاحەکان، کە هێشتا وردەکارییەکانیان بە تەواوەتی نازانرێت. خەرجییەکانی شاژنە ئێلیزابێزی دووەم و ئەو کەسانەشی نوێنەرایەتیی دەکەن لەڕێی مینحەیەکی ساڵانەوە دابیندەکرێت کە حکومەت دابینی دەکات و پێی دەگوترێت بەخششی سەروەری. لە ساڵی 2020 بۆ 2021، بڕی ئەو بەخششە سەروەرییەی بۆ شاژنە ئێلیزابێزی دووەم خەرجکرا گەیشتە نزیکەی 86 ملیۆن پاوەند، لەنێویشیدا 34 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار بۆ نۆژەنکردنەوەی بەردەوامی کۆشکی بەکینگهام لە شاری لەندەن. بەخششی سەروەری هاوتای 15٪ـی کۆی قازانجەکانی کۆمپانیای خانووبەرەی شاهانەیە کە زەوی، موڵک و سەروەتەکانی دیکەی وەک کێڵگە دەگرێتەوە و لەلایەن خێزانی شاهانەوە خاوەندارێتیی دەکرێن، بەڵام بەشێوەیەکی سەربەخۆ بەڕێوەدەبرێن. بەپێی رێککەوتنێک کە لە ساڵی 1970 مۆرکراوە، پوختەی داهاتی خانووبەرەی خێزانی شاهانە رادەستی گەنجینە دەکرێت. داهاتی تایبەت داهاتی تایبەتی خێزانی شاهانە پێی دەگوترێت 'جزدانی نهێنی'، کە بەشی زۆری لە خانووبەرەی لانکاستارەوە سەرچاوە دەگرێت و لە سەردەمی ناوەڕاستەوە لەلایەن خێزانی شاهانەوە خاوەندارێتیی دەکرێت؛ موڵکەکانی خانووبەرەکە بریتین لە زەوی، وەبەرهێنانی دارایی و چەند موڵکێکی دیکە کە بەهاکەیان زیاتر لە 500 ملیۆن پاوەندە. موڵکەکان لە 315 موڵکی نیشتەجێبوون و موڵکی بازرگانی لە نێوەڕاستی لەندەن و هەزاران هێکتار زەویی کشتوکاڵی پێکدێن. لە ساڵی 2020 بۆ 2021، داهاتی پوختەی موڵکەکانی شاژنە ئێلیزابێزی دووەم زیاتر لە 20 ملیۆن پاوەند بووە. لەو ساڵەدا شاژن بەشێکی ئەو داهاتەی بەخشییە کەسە نزیکەکانی و باجی ئەو بڕەی پێ دابینکرد، کە لە ئەرکە فەرمییەکاندا خەرجنەکرابوو. دێڤد ماکلێر، نووسەری کتێبی 'بەهای راستەقینەی شاژن' کە باس لە خەرجیی دارایی شاژنە ئێلیزابێزی دووەم دەکات، دەڵێت: "شاژن ئەو پارەیە بەکاردەهێنێت بۆ پێدانی شایستەکانی بەڕێوەبردنی کۆشکەکانی بالمۆراڵ و ساندرینگهام کە زۆر گرانبەهان." هەردوو کۆشکی بالمۆراڵ و ساندرینگهام راستەوخۆ لەلایەن خودی شاژنە ئێلیزابێزی دووەمەوە خاوەندارێتیی دەکران. ماکلێر دەشڵێت، "شاژن ئەو پارەیە وەک پاڵپشتیی دارایی‌ش بۆ ئەو ئەندامانەی خێزانی شاهانە بەکاردەهێنێت کە پارەیان لە بەخششی سەروەری بۆ دابین ناکرێت." ئەو کەسانەی پارەکەیان پێدەدرێت پێکدێن لە؛ شازادە ئاننێ، شازادە ئێدوارد و سۆفیێی هاوژینی و شازادە ئاندرێو، کە کوڕی دووەمی شاژنە ئێلیزابێسە. موڵکی تایبەت لەکاتێکدا زۆربەی کۆشکەکانی شاهانە لەلایەن دامەزراوەی خانووبەرەی شاهانەوە خاوەندارێتیی دەکرێن، بەڵام خودی شاژنە ئێلیزابێزی دووەم خاوەن دوو موڵکی تایبەتە؛ کۆشکی بالمۆراڵ و سکۆتلاند، کە بەهاکەیان بە 100 ملیۆن پاوەند دەخەمڵێنرێت، بەهای کۆشکی ساندرینگهامیش بە نزیکەی 50 ملیۆن پاوەند دەخەمڵێنرێت. هاوکات، شاژنە ئێلیزابێزی دووەم خاوەندارێتیی تایبەتی بەشێک لە موڵکەکانی 'سەرمایەی شاهانە'ـش دەکات، لەوانە موڵکەکانی پاشا جۆرجی چوارەم، کە بەهاکەیان دەگاتە 100 ملیۆن پاوەند. بەپێی ماڵپەڕی مای رەیسینگ، کە تایبەتە بە ئەسپسواری، داهاتی شاژنە ئێلیزابێزی دووەم لە پێشبڕکێکانی ئەسپسواریدا زیاتر لە 7 ملیۆن پاوەند بووە. جگە لەوانە، شاژن بە بەهای زیاتر لە 3 ملیار پاوەند خاوەنی خشڵ و زێڕە، کە دوای مردنی، خاوەندارێتییەکەیان راستەوخۆ بۆ شوێنگرەوەکەی دەگوازرێتەوە. سەرچاوە/ ڕووداو
ئێران: ئەمریكا جێی متمانە نییەو بەدیلی رێككەوتنەكەمان هەیە ئیسرائیل گروپێكی دیبلۆماسی بۆ شكستپێهێنانی رێكەوتنەكە پێكدەهێنێت هاوڵاتی ئەگەرچی واشنتۆن رایگەیاندووە دوایین وەڵامی تاران بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی، گەڕانەوەیە بۆ دواوە، بەڵام ئیسرائیل دەڵێت لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی لەهەفتەی داهاتوو ئەمریكا و ئێران دەگەنە رێككەوتن، لەبەرامبەریشدا بەرپرسانی ئێرانی ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن ئەگەر ئەمریكا ویستی هەبێت لەماوەی سێ رۆژدا رێككەوتنی ئەتۆمیی كارادەكرێتەوە. لەئێستادا دوای ئیسرائیل گەورەترین كێشەی ئێران ئەوەیە كەئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان چاوپۆشیی لەو دۆسیەو گومانانە بكات كە 22 ساڵە بووەتە كێشە بۆ بەرنامە ئەتۆمییەكە. ئەمریكا رایگەیاندووە نابێت ئێران كاراكردنەوە یان زیندوكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015 بەبابەتی لێكۆڵینەوەكانی ئاژانسی ئەتۆم گرێبداتەوە. رۆژنامەی (هائارتز)ی ئیسرائیلی بڵاویكردووەتەوە بەرپرسانی وڵاتەكەیان بێ‌وچان لەهەوڵدان تا ئەو رێككەوتنە ئەتۆمییەی ئێران و وڵاتانی 5+1 كارا نەكرێتەوە. ئیسرائیل بەدوای مەرگی رێككەوتنی ئەتۆمییەوەیە بەرپرسانی ئیسرائیل بەمیدیاكانی وڵاتەكەیان راگەیاندووە جۆو بایدن، سەرۆكی ئەمریكا دەیەوێت زۆر بەخێرایی رێككەوتنی ئەتۆمیی بە رێككەوتن و لێكتێگەیشتن لەگەڵ ئێران جارێكی دیكە كارابكاتەوە، بەڵام پێدەچێت هەوڵەكان بۆ كاراكردنەوەی رێككەوتنەكە بكەوێتە دوای هەڵبژاردنەكانی كۆنگرێسی ئەمریكا لەمانگی نۆڤەمبەر. یائیر لاپید، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رۆژی یەكشەممە (4/9/2022) رایگەیاند: تەلئەبیب بەردەوامە لەفشارەكانی دژی تاران و بەرنامە ئەتۆمییەكەی و هەر لەو چوارچێوەشدا هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەی واشنتۆن رازیی نەبێت بەكاراكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمیی و دواكارییەكانی ئێران، بەوتەی لاپید كاراكردنەوەی رێككەوتنەكە بێڕێزیی و سوكایەتییە بەپێگەی ئەمریكا لەجیهاندا. كەناڵی (24)ی ئیسرائیل هاوكات لەگەڵ هەڵوێستی سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی ئاشكرای كردووە كە تەلئەبیب هەر بەمەبەستی پاشگەزكردنەوە وڵاتانی بەشداربووی رێككەوتنی ئەتۆمیی لەساڵی 2015 گروپێكی دیپلۆماسیی و چالاكی دروستكردووە و لەو چوارچێوەیەشدا بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی لەگەڵ جۆ بایدن كۆبووەتەوە. ئەوە لە كاتێكدایە پێشتر بێنی گانتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەگەڵ راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریكا كۆبوەوەو لەڕابردووشدا لەگەڵ بایدن مەترسییەكانی كاراكردنەوەی رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی بەئێران راگەیاندوەو وتوویەتی: واشنتۆن بەو رێككەوتنە دەبێتە مایەی ئەوەی تاران بە بیانووی بەرنامەی ئاشتیخوازانەی ئەتۆمیی پلانەكانی بۆ دروستكردنی بۆمبی ئەتۆمیی ئاسانتر جێبەجێ بكات و ئەو رێككەوتنە دەبێتە دەرگایەك بۆ دەربازبوونی ئێران لەژێر فشارە نێودەوڵەتییەكان. وەڵامی ئێران و چاوەڕوانیەكانی ئەوروپاو ئەمریكا دوای ئەوەی ئێران رۆژی پێنجشەممەی رابردوو دوایین وەڵامی خۆی لەسەر زیندوكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمیی رادەستی وڵاتانی بەشداربووی رێككەوتنی ئەتۆمیی كرد لەئەوروپا، هاوكات ئەمریكا رایگەیاند؛ وەڵامەكەی تاران بۆ رێككەوتنەكە ئەرێنیی نەبووە. لەدوای ئەو وەڵامەی تاران زۆربەی میدیاكانی ئەمریكاو ئەوروپا بەبێ ئەوەی ناوی بەرپرسەكان ئاشكرابكەن، بڵاویانكردووەتەوە وەڵامەكەی ئێران پێچەوانەی ئەو وەڵامانەیە كە لە 15ی مانگدا رادەستی نوێنەری ئەوروپای كردبوو. هاوكات نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بەبێ ئەوەی هیچ وردەكارییەك ئاشكرابكات، رایگەیاند واشنتۆن وەڵامەكەی تارانی بەدەستگەیشتووە، ئەو وەڵامەش ئەرێنی نییەو لەئێستادا تاووتوێ دەكرێت. بەپێی زانیارییەكان، تاران داوایكردووە لێكۆڵینەوەكانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم كە لەساڵی 2000وە گومان لەبەرنامە ئەتۆمییەكەی ئەو وڵاتە دروستدەكات، راگیرێت و چیتر لێپێچینەوە لەتاران نەكرێت لەسەر چۆنیەتیی پڕۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم. ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەماوەی ساڵانی رابردوودا یۆرانیۆمی پیتێنراوی لەسێ دامەزراوەی ئێران دۆزیوەتەوە كەپێشتر وەك وێستگەی ئەتۆمیی تۆمار نەكرابوو. لەكاتێكدا گەورەترین ناكۆكی لایەنە بەشداربووەكانی رێككەوتنی ئەتۆمیی لەسەر لێكۆڵینەوەكانی ئاژانسی ئەتۆمییە، ئەمریكا رایگەیاندووە پەیوەندیی بەو لێكۆڵینەوانەوە نییە كەئاژانسەكە ئەنجامی دەدات، تەنانەت نابێت چارەنووسی زیندوكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمیی بەدۆسیەی نێوان ئاژانسی ئەتۆم و تارانەوە گرێ بدرێتەوە. ئێران داوایكردووە لە رووی نێودەوڵەتییەوە سەرجەم ئەو تۆمەتانەی لەسەر لاببرێت كە لەلایەن ئەنجومەنی ئاژانسی ئەتۆمیی ئاڕاستەی كردووە و بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئەو وڵاتەی خستووەتە ژێر گومانەوە، بەزمانێكی دیكە ئەو وڵاتە داوای ئەستۆپاكی دەكات. هەربۆیە محەمەد مەرەندی راوێژكاری تیمی دانوستانكاری ئەتۆمیی ئێران لەڤیەننا، لە پاش وەڵامی وڵاتەكەی بۆ زیندوكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمیی، رایگەیاند ئەگەر ئەمریكا مەیلی هەبێت دەتوانێت لەسێ رۆژدا ئەو رێككەوتنە ئەتۆمییە زیندوبكرێتەوە. مەرەندی بەكەناڵی (جەزیرە)ی قەتەری راگەیاندووە ئەو دۆسیانەی ئاژانسی ئەتۆم لەدژی ئێران كردوونیەتەوە سیاسییەو بۆیە دەبێت بەمەبەستی كاراكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمیی و پیشاندانی نیازپاكیی پێویستە ئەو دۆسیەو تۆمەتانە دژی بەرنامە ئەتۆمییەكەی تاران بۆ هەمیشە دابخرێن. مەرەندی لەپەیامێكی دیكەدا لەتۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی: «زستان نزیكەو یەكێتی ئەوروپا رووبەڕووی قەیرانی ئیفلیجكەری سووتەمەنی دەبێتەوە» ئەو پەیامەی مەرەندی بەو واتایە كەئێران كە بەدووەم وڵاتی غازیی جیهان دوای روسیا ئەژماردەكرێت دەتوانێت لەچوارچێوەی رێككەوتنی ئەتۆمیدا غاز بەئەوروپا بفرۆشێت. ئێران: پەنجەمان لەسەر پەلەپیتكەیە لەدوای ئەو رۆژەی ئێران وەڵامەكانی رادەست كردووە لێدوانی بەرپرسانی وڵاتەكە توندتر بووە لەڕابردوو و رایانگەیاند؛ تاران بژاردەی پێچەوانەی كاراكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمیی لەسەر مێزە چونكە لەئێستادا واشنتۆن زیاتر لەهەر لایەنێكی دیكە پێویستی بەڕێككەوتنە. مەحمود عەباس زادە، ئەندامی دەستەی ئاسایشی نیشتیمانی لەپەرلەمانی ئێران بەمیدیای وڵاتەكەی راگەیاندووە؛ ئەمریكا لەڕابردودا سەلماندوویەتی جێی متمانە نییەو پابەندی رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان نابێت، بۆیە بەردەوام تاران ئامادەیە بۆ بەدیل و جێگرەوەی ئەو رێككەوتنە، واتە پەنجەی لەسەر پەلەپیتكەیە كەجێگرەوەی ئەو رێككەوتنە بخاتەڕوو هاوشێوەی ئەوەی لەساڵی 2018 كەپیتاندنی یۆرانیۆمی لە 5%ەوە بۆ 60% بەرز كردەوە. ئێران جەخت لەوەڵامەكانی دەكاتەوە ناسر كەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی دووشەممە (5/9/2022) رایگەیاند یەكێك لەمەرجە سەرەكەییەكانی تاران بۆ كاراكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمیی داخستنی ئەو دۆسیانەیە كەئاژانسی ئەتۆمیی دژی بەرنامەو دامەزراوە ئەتۆمییەكان كردوویەتییەوە. وتیشی: هۆكاری پێداگریی تاران لەداخستنی ئەو دۆسیانە ئەوەیە كە وەك كارتی سیاسیی بەكارنەهێنرێت بۆیە بۆ ئەوەی كاراكردنەوەی رێككەوتنەكە رووبەڕووی كەموكوڕیی نەبێتەوە لەدوایین وەڵامدانەوەدا جەخت لەو بابەتە كراوەتەوە. بەوتەی كەنعانی وەڵامەكانی ئەم دواییانە جۆرێكە لەدڵنیایی بۆ تاران كەبتوانێت لە رووی سیاسی و ئابورییەوە سوودی تەواو لەئەنجامەكانی رێككەوتنەكە وەرگرێت. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی بەوەشكردوە كە ئەگەر ئەو رێككەوتنە كارابكرێتەوەو سزاكان لەسەر تاران هەڵگرن ئەوا ئێران دەتوانێت بەشێكی بەرچاو لەسوتەمەنی و وزەی پێویستی ئەوروپا دابین بكات. لەكۆتایی لێدوانەكانیدا ناسر كەنعانی رایگەیاند ئیسرائیل بەشێوەیەكی نایاسیی سەرقاڵی بەرنامەی ئەتۆمییەو ئەندامی ئەنجومەنی بڕیاری ئاژانسی ئەتۆمیی نییە، بۆیە نابێت دەستوەردان لەبەرنامە ئەتۆمییەكانی تاران بكات. نزیكەی ساڵێكە وڵاتانی 5+1 و ئێران بەدەستپێشخەریی ئەمریكا هەوڵی زیندوكردنەوەی رێككەونی ئەتۆمیی دەدەن و بەپێشنیارە نوێكانی ئەوروپا نزیكبوونەوە روویدا، بەڵام وەڵامەكەی رۆژی پێنجشەممەی رابردووی ئێران جارێكی دیكە ناكۆكییەكانی قوڵكردەوە. لەگەڵ ئەوەی هیواكان بۆ گەیشتن بەڕێككەوتن كەمبووەتەوە، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاندووە بەپێی بەڵگەنامەیەكی نهێنیی كەدەستیان كەوتووە، ئەگەری ئەوەی رێككەوتنی ئەتۆمیی زیندوبكرێتەوە زۆر بەهێزترە لەهەڵوەشانەوەو هەڵپەساردنی چونكە ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا سورە لەسەر ئەوەی تەنها ئامرازێك كە بتوانێت رێگەنەدات ئێران بۆمبی ئەتۆمیی دروست بكات، زیندوكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمییە.
هاوڵاتی كەرتی تەندروستی ئێران بەهۆی كۆچی پزیشك و پەرستارانەوە رووبەڕووی كێشە بووەتەوەو بەوتەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە ساڵانە چوار بۆ پێنج هەزار پزیشك و كارمەندی تەندروستیی وڵاتەكە جێدەهێڵن و لەئێستاشدا نزیكەی 20 هەزار پزیشك وازیان لەپسپۆڕیی و كارەكانیان هێناوە. وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاندووە وڵاتەكەیان پێویستی بە 18 هەزار پزیشك و 100 هەزار پەرستار هەیە و جگە لەپزیشكەكانیش رۆژانە نزیكەی 100 پەرەستار وڵاتەكە جێدەهێڵن بەرەو وڵاتانی جیهان كۆچ دەكەن. بەپێی ئامارەكان هەر 10 بۆ 20 هەزار كەسی دانیشتوی ئێران تەنها یەك پزیشكی گشتییان بۆ دابینكراوە، ئەوەش پێنج هێندە لەپێوەرە پزیشكییەكانی جیهان كەمترە واتە كەمترین پزیشك بۆ دانیشتوانی ئێران هەیە كە بەمەترسییەكی گەورەی سەر تەندروستیی كۆمەڵگەی ئەو وڵاتە ئەژمار دەكرێت چونكە بەشێكی بەرچاو لەپزیشكان بەهۆی دۆخی ئابورییانەوە بەرەو وڵاتانی دیكە كۆچ دەكەن و ژمارەیەكی زۆریشیان لەشارە گەورەكانی ناوخۆی وڵاتەكە جێگیر دەبن. تەندروستی ئێران ئاشكرایكردوە 42%ی پزیشكانی پسپۆر لەو وڵاتە لەپێنج شاری (تاران، تەبرێز، شیراز، ئەسفەهان، مەشهەد) جێگیر بوون ئەوەش بەواتای لاوازبوونی سیستمی تەندروستییە لەناوچەكانی دیكە سەرەڕای ئەوەش ئەو ژمارە لەپسپۆڕە بەراورد بەدانیشتوانی ئەو پێنج شارە هەر كەمە. بۆچی پزیشك و كارمەندانی تەندورستی ئێران جێدەهێڵن؟ محەمەد عەلی موحسینی، ئەندامی دەستەی پزیشكی و دەرمان لەپەرلەمانی ئێران رایگەیاندووە: كۆچی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستیی وڵاتەكە بووەتە مەترسییەكی گەورەو وڵاتانی رۆژئاوا‌و بەتایبەت ئەوروپا بەبانگەشەی ژیانی باشتر‌و موچەی زیاتر هانی پزیشكانی وڵاتانی دیكەی جیهان دەدەن لەوڵاتەكانیانەوە بەرەو رۆژئاوا كۆچ بكەن. موحسینی ئاماژەی بەوەكردووە: ئەگەر كۆچی پزیشكان و كارمەندانی تەندورستیی ئێران بۆ وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریكاو تەنانەت قەتەرو ئیمارات و عەممان بەردەوام بێت ئەوە كارەسات لەكەرتی تەندورستیی وڵاتەكە روودەدات، بۆیە دەبێت حكومەت هانی پزیشكان و پەرستاران بدات كە لەوڵاتەكەی خۆیاندا خزمەت بكەن و رێی كۆچ نەگرنەبەر. روونیشیكردەوە: هەر پزیشكێكی پسپۆر لەئێران نزیكەی یەك لەسەر سێی تەمەنی خۆی بۆ بەدەستهێنانی زانستی پزیشكی لەئاستی باڵادا تەرخان دەكات، بۆیە ناكرێت حكومەت بێ‌باك بێت لەوەی ئەو پزیشكانە وڵاتەكەیان جێدەهێڵن ئەوەش ئاماژەیە كەپێویستە گوێ بۆ داواكارییەكانی ئەو چینە لەكۆمەڵگە بگیرێت و داواكارییەكانیان جێبەجێ بكرێت بۆ ئەوەی پێگەی ئێران لەئاستی ناوخۆ‌و نێودەڵەتیدا لەبواری پزیشكی دابەزین بەخۆیەوە نەبینێت. محەمەد رەئیسی زادە، سەرۆكی گشتی رێكخراوی پزیشكی ئێران بەمیدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندووە؛ ئەگەر بێت‌و سیاسەتی پزیشكیی ئێستای ئێران بەو شێوەی ئێستا بەردەوام بێت ئەوا وڵاتەكە ناچاردەبێت پزیشك و كارمەندی تەندروستی لەوڵاتانی بەنگلادش و پاكستان و هندستان-ەوە بێنێت. رەئیسی زادە ئاشكرایكردووە: كە لەساڵی 2020 زیاتر لەچوار هەزار پزیشك لەئێران داوای بەڵگەنامەی ئەستۆپاكییان كردووە كەئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەو پزیشكانە دەیانەوێت وڵاتەكەیان جیبهێنڵن، چونكە بەڵگەنامەی ئەستۆپاكی بۆ ئەو پزیشكانەیە كە دەیانەوێت لەوڵاتانی دەرەوە كاربكەن. لەماوەی یەك ساڵی رابردودا تەنها لەشاری ئەهواز لەباشوری ئێران 300 بەڵگەنامەی ئەستۆپاكیی یان (Good standing) دراوەتە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی كەئەوەش بەئامارێكی مەترسیدار بۆ سەر كەرتی تەندروستی شارەكە و ئێرانیش وەسف دەكرێت، چونكە ئەو ئامارە تەنها بۆ یەك شارە لەوڵاتێكی 84 ملیۆن كەسیدا. رەئیسی زادە هۆشداریی داوە ئەگەر ئێران ناچار بێت پزیشكی پسپۆر لەهەندێك بواردا لەوڵاتانی بیانییەوە بهێنێت ئەوا دەبێت موچەكانیان بەپێوەرە جیهانییەكان 10 هێندەی پزیشكانی پسپۆڕی ناوخۆی ئێران بێت، ئەوەش بەو واتایەیە كە بەشێكی بەرچاو لەبودجەی تەندروستیی بۆ هێنانی پزیشك دەڕوات لەكاتێكدا وڵاتەكە گیرۆدەی قەیرانی ئابووریشە. لەبەیاننامەیەكی رێكخراوی پزیشكی ئێران‌دا ئاماژە بەوە كراوە لەساڵانی پێش 1979 واتە پێش رووخانی دەسەڵاتی پاشایەتی زیاتر لەچوار هەزارو 500 پزیشكی پسپۆڕی وڵاتانی رۆژئاوا‌و جیهان لەئێران جیگیربوون، بەڵام لەئێستادا كۆچی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستیی ئێران بۆ رۆژئاوا وایكردووە مەترسیی پاشەكشێی لەكەرتی تەندورستیی وڵاتەكە رووبدات كەزیاتر لە 30 ساڵە كاری بۆدەكرێت. لەڕاپۆرتی ناوەندی چاودێریی كۆچ لەئێران دەركەوتووە 73%ی پزیشكان و پەرستارانی ئەو وڵاتە خواستی كۆچیان هەیە و هاوشانی ئەوانیش زیاتر لە 60%ی مامۆستایانی زانكۆ دەیانەوێت كۆچ بكەن بەرەو وڵاتانی رۆژئاوا. لەزانیارییەكانی ناوەندی كۆچدا دەركەوتووە 59%ی خوێندكارانی زانكۆ، 69%ی مامۆستایانی زانكۆ تەنها بەهۆی دۆخی ئابورییەوە دەیانەوێت ئێران جێبهێڵن و بەرەو وڵاتانی دیكە كۆچ بكەن. بەرزی موچەی مامۆستای زانكۆ هاندەرە بۆ كۆچ بەپێی راپۆرتی دەستەی پزیشكی و تەندروستی ئێران ئەو دكتۆرایانەی لەزانكۆكاندا لەبواری پزیشكی وانە دەڵێنەوە تەنها 37 ملیۆن تمەنی ئێرانیان هەیە كەدەكاتە هەزارو 100 دۆلار لەكاتێكدا هەر ئەو پسپۆڕییە لەبواری زانستیی لەزانكۆكانی جیهان نزیكەی 10 هەزار دۆلار وەردەگرێت كەئەوەش وای لەپسپۆران و مامۆستایانی زانستی پزیشكیی ئێران كردووە كە هەوڵی جێهێشتنی وڵاتەكەیان بدەن بەهیوای موچەو مافی زیاتر. كۆچی پزیشكانی ئێران ئامارەكانی ناوخۆی ئێران دەریانخستووە زۆرترین پزیشكی گشتی و هەناوی وڵاتەكە مەیلی كۆچیان هەیەو زۆرترین پزیشكیش روو لەوڵاتانی (كەنەدا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، ئوسترالیا، نیوزلەندا، دانیمارك، سوید‌و نەرویج) دەكەن سەرەڕای ئەوانەش وڵاتانی كەنداو هاندرێكی باشن بۆ كۆچی پزیشكانی ئێران. رۆژنامەی (هەمشەهری) ئێران بڵاویكردووەتەوە لانیكەم رۆژانە دوو بۆ 10 پزیشكی وڵاتەكە ئەو بەڵگەنامانە دەردەهێنن كە پێویستیانە بەئامانجی كۆچكردن بۆیە بەپێی ئەو ئامارانەی كە بڵاوكراوەتەوە تەنها لەساڵی رابردوودا چوار هەزارو 500 پزیشكی ئێران كۆچیانكردووەو وڵاتەكەیان بەئامانجی دەستبەكاربون لەوڵاتیكی دیكەو باشتربوونی دۆخی ژیانیان جێهێشتووە. تووێژەرانی كۆمەڵایەتیی لەئێران بڕوایان وایە بەهۆی ئەوەی ئاستی زانستی پزیشكی لەوڵاتەكەدا لەئاستێكی باڵادایە و لەجیهانیشدا خاوەنی پێگەیەكی باشە چاوەڕواندەكرێت ئاستی بژێویی و مافەكانی ئەو پزیشك و پسپۆرانە لەئاستی لانیكەمی جیهاندا بێت، بەڵام بەو شێویە نییەو تەنانەت مافەكانی پزیشكێك لەئێران لەپزیشكێكی هاوتا لەبەنگلادیش زۆر كەمترە لەكاتێكدا ئاستی پێگەو متمانەی كۆمەڵایەتیی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی لەكۆمەڵگەی ئێران دوای مامۆستایان دووەم چینن كەزۆرترین رێزیان لەئاستی جەماوەردا هەیە، بەڵام لە لایەن حكومەت و میدیاكانی دەسەڵاتەوە بەبەردەوامی تۆمەتبار دەكرێن بەوەرگرتنی پارەی زۆر‌و نابەرپرسیاریەتی لەئاستی پیشەكەیان.