هاوڵاتى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا به‌رزبووه‌ته‌وه‌و 61 دۆلارى تێپه‌راند. ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه 9ى شوبات، یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 61 دۆلار‌و 17 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 58 دۆلار‌و 35 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات، یه‌ک به‌رمیل نه‌وت ى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 59 دۆلار‌و 58 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. دابینکردنى 1.9 تریلۆن دۆلار له‌لایه‌ن ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریکاوه رۆڵى هه‌بووه له به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت. چاودێرانى بازارى نه‌وت ئه‌وه ده‌خه‌نه‌روو که له چاره‌کى یه‌که‌مى ئه‌مساڵدا نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وت له‌نێوان 65 بۆ 70 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
کاکەلاو عەبدوڵا گرژییەکانی تورکیا‌و ئەمریکا تادێت قوڵتردەبێتەوە، ئەمەش دوای دەستبەکاربوونی جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، بەجۆرێک کەئەنقەرە تا رادەیەک هیوای نەماوەو دەزانێت ئیدارەی بایدن وەک ئیدارەی پێشوو چاوپۆشی لێ‌ناکات، بەتایبەتی لەسەر کڕینی سیستەمی بەرگری (ئێس-٤٠٠) و پرسی کورد لەناوخۆی وڵاتەکە و لەسوریا. لەچەند رۆژی رابردوودا تورکیا ئەمریکای بەوە تۆمەتبار کرد کە لەپشت هەڵگیرسانی کودەتا شکستخواردووەکەی ساڵی ٢٠١٦ بووە لەوڵاتەکەدا، تۆمەتێک کەواشنتن بەتەواوی رەتیکردەوە. سولەیمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا، لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی حوریەتی تورکی رایگەیاند، «زۆر روونە کە ئەمریکا لە پشت کودەتاکەی ١٥ی تەمموز بووە، ئەوە ‹فەتۆ› بوو کە ئەنجامیاندا بەفەرمانی ئەوان»، کە مەبەست لەفەتۆ ‹رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵا گولەن»ە کە بەرپرسانی وڵات بەو ناوە دەیناسێنن. لەوەڵامی ئەم تۆمەتەدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەیاننامەیەکی دەرکردو رایگەیاند: ئەمریکا هیچ بەشدارییەکی نەکردووە لەکودەتاکەی ٢٠١٦ لە تورکیا‌و بەتوندی ئیدانەی کرد، تۆمەتەکانی ئەم دواییانە لەلایەن بەرپرسانی باڵای تورکیاوە بەتەواوی ناڕاستن». پەیوەندی نیوان هەردوو وڵات زیاتر بەرەو خراپی دەڕوات و ئەمریکا هەڕەشەی سزای زیاتر دەکات، دوای سەپاندنی سزا لەکۆتایی ساڵی رابردوودا بەهۆی کڕینی سیستەمی (ئێس-٤٠٠)ی رووسی لەلایەن ئەنقەرەوە. لەیەکەمین لێدوانی‌دا لەمانگی رابردوو، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رایگەیاند: پێموایە دەبێت لەو کاریگەرییە بڕوانین کەسزاکانی ئیستا دروستیان کردووەو بڕیار لەسەر ئەوە بدەین کەئاخۆ سزای زیاتر پیویستە کە بسەپێنرێت». لە ١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠، ئەمریکا سزای سەپاند بەسەر پیشەسازی ژێرخانی بەرگری تورکیا‌و سەرۆکی ئاژانسەکە کە ئیسماعیل دەمیرە بەهۆی کڕینی سیستەمی بەرگری (ئێس-٤٠٠)ی رووسی لەساڵی ٢٠١٩. پیشەسازی ژێرخانی بەرگری تورکیا ئەو دامەزراوە حکومیەیە کە بەرپرسیارە لەدابینکردن و هەناردەکردنی کەلوپەلی سەربازیی و گەشەپیدانی پیشەسازی بەرگریی ناوخۆ. لەتەمموزی ٢٠١٩ تورکیا یەکەمین پارچەکانی سیستەمەکەی پێگەشت، کە واشنتن پێیوایە سیستەمەکە دەکرێت بەکاربهێنرێت بۆ کۆکردنەوەی زانیارییە نهێنییەکانی فڕۆکەی (ئێف-٣٥)ی ئەمریکی. بەپێی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ رووسیا ئەنجامی داوە، تورکیا دوو ملیار‌و (٥٠٠) ملیۆن دۆلاری داوە بەمۆسکۆ لەبەرامبەر کڕینی سیستەمەکەدا، کەپێیوایە پێویستییەکەی هەنوکەییە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ململانێ سەربازییانەی لەدەوروبەری وڵاتەکەیدا هەن و رایگەیاندووە هاوپەیمانەکانی، بەئەمریکاشەوە، لەناتۆ نەیانتوانییوە جێگرەوەیەکی بۆ دابین بکەن – وەک سیستمەی بەرگریی پاتریۆتی ئەمریکی - کە لایان قبوڵکراو بێت. یەکێکی تر لەبابەتە هەستیارەکانی نێوان هەردوو وڵات پرسی کوردە کەجۆو بایدن دژی سیاسەتەکانی ئەردۆغانە لەمەڕ سەرکوتکردنی کورد لەتورکیا و باکوری رۆژئاوای سوریا. جۆو بایدن بەوە جیادەکرێتەوە کەهاوڕێی کوردەکانە، تەنانەت باس لەوە دەکرێت سەرسەختترین پشتگیریکەری کوردە. لەسەروبەندی پڕچەککردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەسەرکردایەتی یەکینەکانی پاراستنی گەڵ (یەپەگە) لەلایەن ئەمریکاوە دژی داعش، بایدن کەئەوکات جێگیری باراک ئۆبامای سەرۆک بوو، رەتیکردەوە لەچەندین دانیشتن‌دا لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا یەکیبنەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بەتیرۆریست ناوببات. بایدن یەکێک بوو لەوانەی لەساڵی ٢٠١٥ پشتگیری بۆ پڕچەککردنی کوردەکانی سوریا دەربڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی کەئەمە مەترسییەکی جددی بوو بۆ تورکیا، بەو هۆیەشەوە ئەنقەرە نیگەرانی خۆی لەو بارەیەوە دەربڕی و پەیوەندییەکانی واشنتۆن و ئەنقەرە گرژیی تێکەوت. تەنانەت لەکاتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەسوریا لە ٢٠١٩ بەفەرمانی ترەمپ، بایدن نیگەرانیی خۆی دەربڕی و وتی کە سەرۆکی ئەمریکا «کوردەکانی فرۆشت». لەسەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دۆناڵد ترەمپ بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای دا لەباکوری سوریا کە رێی خۆشکرد بۆ تورکیا تاهێرش بکاتەسەر هاوپەیمانەکەی ئەمریکا لەجەنگی دژی داعش، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە). «ئەو هێزە کورد‌و عەرەبە ئازایانە [هەسەدە] باجێکی قورسیاندا بەقوربانیکردنی (١٠) هەزار جەنگاوەر کەچی ترەمپ هەموویانی فرۆشت»، بایدن دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا ئەمەی وت. لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سەرنووسەرانی نیویۆرک تایمز کەمێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ بایدن دەڵێت: هەڵوێستێکی توندتری دەبوو بەرامبەر سەرۆکی تورکیا سەبارەت بەهێرشکردنەسەر کوردەکان لەسوریا بەپێچەوانەی ترەمپەوە کە رێی بۆ چۆڵکرد. «ئەگەر من بومایە دوایین شت بمکردبا ملدان بوو بۆ ئەو سەبارەت بەکوردەکان. بەدڵنیاییەوە ئەوە دوایین شت دەبوو». هەموو ئەمانە وایکردووە کەتورکیا وەک سەردەمی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، هەموو ئەو کارانەی کردووویەتی لەسەرکوتکردنی کورد و تەنانەت ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکە نەتوانێت ئەنجامی بدات لەماوەی ئیدارەی بایدندا. ئەیکان ئەردەمیر پەرلەمانیتارێکی پێشووی تورکیا رایگەیاند، «لەماوەی ئیدارەی ترەمپدا، حکومەتەکەی ئەردۆغان دەیتوانی دژی واشنتن بجوڵیتەوە و لێی دەرباز ببێت، بەڵام ئێستا ئێمە ئەوە دەبینین کە پێموایە رەتکردنەوەیەکی بەهێزە بۆ تۆمەتە بێ بنەماکانی ئەنقەرە». دامەزراوەی بەرگریی دیموکراسی، کە ناوەندێکی تووێژینەوەی ئەمریکییە، لە (٢١) خاڵدا چەندین پێشنیاری خستووەتەڕوو بۆ ئیدارەی بایدن تا رووبەڕووی تورکیا ببێتەوە و یەکیک لەو خاڵانە کاراکردنەوەی پرۆسەی ئاشتییە لەتورکیا و رێگریکردنە لەتورکیا لەدەستدرێژییەکانی بۆ سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەسوریا. لەڕاپۆرتێکیدا کە لەکۆتایی مانگی رابردوو بڵاوی کردووەتەوە دامەزراوەکە داوا لەئیدارەی بایدن دەکات فشار بخاتە سەر تورکیا تا «پرۆسەی ئاشتی» کارابکاتەوە کە رێککەوتنی ئاشتییە لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە). پرۆسەی ئاشتی ساڵی ٢٠١٣ بووە هۆی روودانی ئاگربەست لەنێوان هەردوولا و تا ٢٠١٥ بەردەوام بوو، بەڵام دواتر شکستی خوارد. دامەزراوەکە داواش لە سەرۆکی ئەمریکا دەکات «پستگیری دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ بکات لەتورکیا» تا فشارەکانی سیستمی دادوەری تورکیا بوەستێنێت بۆ سەر ئۆپۆزسیۆن و پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە). دامەزراوەی بەرگریی دیموکراسی ساڵی ٢٠٠١ دامەزاوە و ئامانجی «بەهێزکردنی ئاسایشی ئەمریکا و لاوازکردن و بنبڕکردنی ئەو هەڕەشانەیە کە لەلایەن نەیارانی ئەمریکاوە دروستدەکرێن». رێکخراوەکە بەناوەندێکی توێژینەوەی پارێزکار دەدانرێت و باس لەوەدەکرێت کەنزیکە لە لۆبی ئیسرائیل لەئەمریکادا. دامەزراوەکە پیشنیاری ئەوە دەکات کەئیدارەی نوێی ئەمریکا «رێکەوتنێک رێکبخات لەنیوان تورکیا و کوردانی سوریا»، ئەمەش فشار خستەنەسەر تورکیایە تا چیتر هێرش نەکاتەسەر رۆژئاوای کوردستان و دان بەئیدارەی خۆسەری کوردانی سوریادا بنێت. تەنانەت لەڕاپۆرتەکەدا هاتووە کەئەمریکا سەربازەکانی بهێڵیتەوە لەسوریاو ئەگەر پێویست بکات بڕیاری ‹›کشانەوە هەڵبوەشێنرێتەوە» کەفەرمانی دۆنالد ترەمپ بوو لەساڵی ٢٠١٩دا. هەروەها باس لەوەش کراوە پێویستە ئیدارەی بایدن «بەردەوام بێت لەهاوکاریی و راهێنانی هەسەدە و «یارمەتی ئیدارە ناوخۆییەکان بدات لەباکوری رۆژئاوای سوریا تا پەرە بەسەرچاوەکانی وزەیان بدەن». لەنوێترین وتاری شیکاریدا، مایکڵ روبن، توێژەری سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەپێگەی ناشناڵ ئینترێست داوای ئەوە لە ئەمریکا دەکات کەمامەڵە لەگەڵ پەکەکەدا بکات و چیتر لەچاوی تورکیاوە سەیری گروپەکە نەکات. «کاتی ئەوەیە ئەمریکا بوەستێت لەدانانی سیاسەتەکانی لەمەڕ کورد لەدیدگای تورکیاوە... لەجیاتی ئەوە کار بکات لەگەڵ ئەو بزووتنەوانەدا کەشەرعیەتی گەلیان هەیە، دەرکردن و جیاکردنەوەی پەکەکە بەسادەیی هەرگیز ناچێتە سەر»، روبن وای نوسیووە.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو جارێکى دیکه به‌رزبوونه‌وه‌ى به خۆیه‌وه بینى و له ئێستادا نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاو له بازاڕه‌کانى جیهاندا 60 دۆلارى تێپه‌راند. ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه 8ى شوبات، نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 60 دۆلار‌و 34 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 57 دۆلار‌و 78 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات، یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 58 دۆلار‌و 96 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. ماوه‌یه‌که به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت به‌رده‌وامه و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندى به دۆزینه‌وه‌ى ڤاکسینى کۆرۆنا و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى جموجوڵه پیشه‌سازى و بازرگانییه‌کانه‌وه هه‌یه و پێده‌چێت نرخه‌که زیاتر به‌رزببێته‌وه.
هاوڵاتى دیموکراته‌کان ئه‌و پاکێجه 1.9 ترلیۆن دۆلارییه‌ى که له‌لایه‌ن جۆ بایدنه‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا پێشنیاز کرابوو تێ‌یان په‌راند به‌بێ کۆمارییه‌کان. له ئه‌نجوومه‌نى پیران به 51 ده‌نگى به‌ڵێ به‌رامبه‌ر 50 ده‌نگى نه‌خێرى کۆمارییه‌کان، رێگه یاساییه‌که‌یان په‌سندکرد و پاکێجه داراییه‌که‌ى بایدنیان له ره‌تکردنه‌وه رزگارکرد. کاملاهاریس، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکا رایگه‌یاند: "ئه‌نجامى ئه‌م ده‌نگدانه 50 ده‌نگى به‌ڵێ و 50 ده‌نگى نه‌خێره، ئه‌نجوومه‌نى پیران به یه‌کسانى دابه‌شبووه، ده‌نگى جێگرى سه‌رۆک به‌ڵێیه، که‌واته هه‌موارکردنى ئه‌م پرۆژه‌یاسایه په‌سندکرا." سه‌رۆکى ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت هه‌روه‌کو چۆن پێش هه‌ڵبژاردن به‌ڵێنى دابوو ئه‌گه‌ر که‌سێک داهاتى ساڵانه‌ى له 75 هه‌زار دۆلار که‌متر بێت ئه‌وا جگه له‌و 600 دۆلاره‌ى که پێشتر وه‌کو هاوکارى وه‌ریده‌گرت، 1400 دۆلارى دیکه‌شى پێ بدرێت. هه‌ر خێزانێکیش داهاتى ساڵانه‌ى له 150 هه‌زار دۆلار که‌متر بێت، 4000 هه‌زار دۆلار وه‌ربگرن. جۆ بایدن، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا رایگه‌یاند: "پاکێجه‌که مووچه به‌رز ده‌کاته‌وه، پاکێجه‌که گه‌وره و باشه، وه‌ڵامێکى راسته‌قینه‌یه بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ى که تێیکه‌وتووین". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"پلانه‌که‌م زیاتر له هه‌ر پلانێکى دیکه هه‌لى کار ده‌ڕه‌خسێنێت، گه‌شه‌ى ئابوورى دروست ده‌کات له ته‌واوى جیهاندا به‌تواناتر ده‌بین". ئێستاش پاکێجه‌که ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ى بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانکارییانه بدرێت که له ئه‌نجوومه‌نى پیراندا تێیدا کراون و دواى ئه‌وه‌ش لیژنه جیاوازه‌کانى کۆنگرێس ده‌ست به جێبه‌جێکردنى پلانه‌که ده‌که‌ن.
هاوڵاتى نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه و له ئێستادا له بازاڕه‌کانى جیهاندا له‌سه‌رو 59 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 5ى شوباتى 2021، به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به 59 دۆلار‌و 12 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا (ته‌کساس) به 56 دۆلار‌و 50سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات، به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 57 دۆلار‌و 74 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاو له‌جیهاندا بۆ زۆربونى خواست ده‌گه‌رێته‌وه و به به‌رزترین ئاستى تۆمارکردووه له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا.
هاوڵاتى سه‌رۆکى ئه‌مریکا به فه‌رمى ویلیا‌م بێرنز باڵیۆزى پێشووى وڵاته‌که‌ى له روسیا بۆ سه‌رۆکایه‌تیکردنى ده‌زگاى هه‌واڵگرى سى ئاى ئه‌ى کاندیدکردووه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ى شوباتى 2021 کۆشکى سپى رایگه‌یاند، جۆ بایدنى سه‌رۆکى ئه‌مریکا، به فه‌رمى ویلیا‌م بێرنز باڵیۆزى پێشووى وڵاته‌که‌ى له روسیا بۆ سه‌رۆکایه‌تیکردنى ده‌زگاى هه‌واڵگرى سى ئاى ئه‌ى کاندیدکردووه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که‌دواى کاندیدکردنى ویلیا‌م له‌لایه‌ن بایدنه‌وه بۆ ئه‌و پۆسته‌ى ده‌زگاکه، بڕیاره لیژنه‌یه‌کى ئه‌نجومه‌نى پیران له‌گه‌ڵ ئه‌و کاندیده‌دا کۆببێته‌وه و دواتریش له‌ناو ئه‌نجومه‌نه‌که ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت. ویلیا‌م بێرنز، دیپلۆماتێکارێکى دێرینى ئه‌مریکایه و ماوه‌ى 33 ساڵه له‌ناو وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌که‌یدا خزمه‌ت ده‌کات، شاره‌زایى هه‌یه له کاروبارى روسیا و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا. ویلیا‌م بێرنز له ساڵى ١٩٩٨ بۆ ٢٠٠١ باڵیۆزى ئه‌مریکا بووه له ئوردون. دواتر، له ساڵى ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٥ یارمه‌تیده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا بووه بۆ کاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست. ناوبراو له ساڵى ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٨ باڵیۆزى ئه‌مریکا بووه له روسیا و له ٢٠١١ تا ٢٠١٤ش جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌که‌ى بووه.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو به‌رزده‌بێته‌وه‌و هه‌ر به‌رمیلێک نزیکه له 59 دۆلار. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه4 ى شوباتى 2021 یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 58 دۆلار‌و81 سه‌نت له‌بازاره‌کانى جیهان مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 55 دۆلار‌و 87 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 57 دۆلار‌و 39 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو به‌رزده‌بێته‌وه‌و 58 دۆلارى تێپه‌راند بۆ یه‌ک به‌رمیل. ئه‌مشه‌و 3 ى شوباتى 2021 یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 58 دۆلار‌و 40 سه‌نت له‌بازاره‌کانى جیهان مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 55 دۆلار‌و 68 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 57 دۆلار‌و 11 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت په‌یوه‌ندى به دابه‌شکردنى ڤاکسین کۆرۆناوه هه‌یه و خواست له‌سه‌ر نه‌وتى خاو زیادى کردووه.
هاوڵاتى بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکانی ئەمریکا رایگەیاند سێ جۆری کۆرۆنای گۆڕاو دۆزراونەتەوە ژماره‌ى توشبوان به‌رده‌وام له زیادبوندایه و له‌مه‌ترسى نزیک ده‌بینه‌وه. دکتۆر رۆشێل واڵێنسکی، بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی وتی: "زۆربەی تووشبووانی کۆرۆنای گۆڕاو لە ئەمریکا هەڵگری ئەو جۆرەن کە بۆ یەکەمجار لە بەریتانیا دۆزرابووەوە و ژماره‌ى توشبوان به‌رده‌وام له زیادبوندایه و له‌مه‌ترسى نزیک ده‌بینه‌وه". بەڵام سێ لە تووشبووان هەڵگری ئەو جۆرەن کە لە ئەفریقیای باشوور دۆزراوەتەوە کە لە جۆرەکانی دیکە ترسناکترە و یەکێکی دیکەیشیان هەڵگری ئەو جۆرەیە کە یەکەمجار لە بەرازیل دۆزرابووەوە ئەو جۆرە کۆرۆنایەی کە یەکەمجار لە بەریتانیا دۆزرایەوە، خێراتر لەوانی دیکە بڵاودەبێتەوە و بڕوا دەکرێت کوشندەتربێت، بەڵام جۆرەکەی ئەفریقیای باشوور تەنانەت نیگەرانیی گەورەتری بەدوای خۆیدا هێناوە، چونکە گومان و ئاماژە سەرەتاییەکان نیشانی دەدەن کە رەنگە ئەو ڤاکسینانەی تاوەکو ئێستا دروستکراون نەتوانن رێگری لە پەتاکە بکەن. هاوکات بەڕێوەبەری گشتیی سەرنتەری کۆنتڕۆڵکردن و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی ئەمریکا داوای لە خەڵکی وڵاتەکەی دەکات کە هەر کاتێک ڤاکسینیان بۆ دابینکرا بە زووترین کات وەریگرن و جەختی لەوە کردەوە کە هێشتا کاتی شلکردنەوەی رێکارە خۆپارێزییەکانی وەکو بەستنی ماسک نەهاتووە. بەپێی ئاماری سەرنتەری کۆنتڕۆڵکردن و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی ئەمریکا لە کۆتایی مانگی رابردوو ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنای گۆڕاو گەیشتە 471 کە لەو ژمارەیە 467 کەسیان لە جۆرەکەی بەریتانیا بوون. ئەمریکا لەڕووی ژمارەی تووشبوون پلەی یەکەمی ریزبەندیی ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی لە جیهان گرتووە، بەپێی ئامارەکانی وۆڵدۆمیتەر تاوەکو ئێستا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە نزیکەی 27 ملیۆن و ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتووەتە 454 هەزار و 213 کەس.
هاوڵاتى کۆشکی سپى ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند، هیچ کاتێکى دیاریکراو بۆ ده‌ستپێکردنی دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا نیه تا ئه‌وکاته‌ى تاران به‌نده‌کانی ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی جێبه‌جێ ده‌کات. جین ساکی، وته‌بێژی کۆشکی سپی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند:"جۆو بایدن، سه‌رۆکی وڵاته‌که‌مان له‌و باوه‌ڕه‌دایه ئه‌گه‌ر ئێران پابه‌ند بێت به‌ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه ئه‌وا ده‌رفه‌تێکه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت هه‌ڵوێستێکی له‌سه‌ر بنوێنرێت". هه‌روه‌ها ساکی راشیگه‌یاند:" هه‌ر هه‌نگاوێک به ئاڕاسته‌ى ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران ئه‌وا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانیاندا ده‌بێت". هاوکات، وته‌بێژی کۆشکی سپی به‌پێویستى داده‌نێت به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌م چه‌کی ئه‌تۆمیی ئێرانى پته‌وتر بکرێن و چاره‌سه‌رێک بۆ موشه‌کی بالیستی و ده‌ستوه‌ردانی تاران له‌ناوچه‌که بدۆزرێته‌وه. سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکا یه‌کێک له‌به‌رنامه‌کانی گفتوگۆکردنه له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئه‌وه‌ى روونکردووه‌ته‌وه که ئاماده‌ن پابه‌ندبن به رێککه‌وتنه‌که‌وه به‌مه‌رجى هه‌ڵگرتنى سزاکانى سه‌ر وڵاته‌که‌ى.
هاوڵاتى جه‌یک سۆلیڤان راوێژکارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی، تورکیاى به‌سه‌رچاوه‌ى نیگه‌رانى بۆ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان و ده‌وڵه‌تانى ئه‌وروپایى وه‌سفکرد. ئیداره‌ى بایدن، پێشتر له یه‌که‌م لێدوانی‌دا له باره‌ى تورکیا جه‌ختیکرده سه‌ر مه‌سه‌له‌ى ئازادییه‌کان و مافى مرۆڤ و داواى له حکومه‌تى سه‌رۆکى تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان کرد، رێز له بڕیاره‌کانى دادگاى ئه‌وروپا بۆ مافه‌کانى مرۆڤ بگرێت سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئازاد بکات. وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا جه‌ختیکرده‌وه له‌وه‌ى ئیداره‌ى نوێ به‌سه‌رۆکایه‌تى جۆو بایدن، ھانى تورکیا ده‌دات بۆ رێزگرتن له ئازادییه سه‌ره‌کییه‌کان و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێکى به په‌له بۆ پرسى ده‌میرتاش. ئیداره‌ى جۆوبایدن ره‌خنه‌ى توند له ئه‌نقه‌ره ده‌گرن، له‌کڕینى سیسته‌مى مووشه‌کى رووسیى "ئێس-400" له لایه‌ن تورکیاوه که هاوپه‌یمانه‌کانى له ناتۆ زۆر توڕه کرد و بووه ھۆى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا سزاکان به‌سه‌ریدا بسه‌پێنێت.
هاوڵاتى ده‌سه‌ڵاتدارانى سه‌نگافوره گه‌نجێکى ته‌مه‌ن 16 ساڵیان ده‌ستگیرکرد که پلانى هێرشکردنه سه‌ر دوو مزگه‌وتى هه‌بووه له‌رێگه‌ى ساتوره‌وه. ئه‌و گه‌نجه‌ى ده‌ستگیرکراوه، کاریگه‌ر بووه به "برینتۆن تارانت" ئه‌و هێرشکاره‌ى که به چه‌ک هێرشى کرده سه‌ر دوو مزگه‌وته‌که‌ى ناوچه‌ى کرایست چێرس له نیوزله‌ندا، پلانى هێرشه‌که‌ى واداناوه که به ساتوور "چه‌قۆى گه‌وره" هێرش بکاته سه‌ر دوو مزگه‌وت و راسته‌وخۆش له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان په‌خشى بکات. ئه‌و گه‌نجه مانگى رابردوو ده‌ستگیرکراوه، به‌پێى یاساى ئاسایشى ناوخۆیى سه‌نگافوره،به‌هۆى ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى نه‌گه‌یشتووه‌ته 18 ساڵ ده‌توانرێت بێ دادگایى کردن و ساغ بوونه‌وه‌ى تۆمه‌ت به‌سه‌ریدا بخرێته زیندان. وه‌زاره‌تى ناوخۆى سه‌نگافوره، له‌باره‌ى ده‌ستگیرکردنى ئه‌و مێردمنداڵه‌وه رایگه‌یاند: "خاوه‌نى ره‌گه‌زنامه‌ى سه‌نگافورییه و کریستیانێکى پرۆتستانته و له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵکى هیندستانه". وه‌ک وه‌زاره‌تى ناوخۆى سه‌نگافوره باسى کردووه، ئه‌و گه‌نجه پێشتر به‌وه ناسراوه که زۆر دژى موسوڵمانان بووه‌و له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیش بانگه‌شه‌ى توندوتیژى دژ به ئیسلام کردووه. ئه‌و گه‌نجه ویستویه‌تى 15 ى ئازارى 2021 له دووه‌م ساڵیادى هێرشه‌که‌ى نیوزله‌ندا، هێرش بکاته سه‌ر دوو مزگه‌وت و راسته‌وخۆش له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان هاوشێوه‌ى هێرشه‌که‌ى برنتۆن تارانت بۆ سه‌ر دوو مزگه‌وته‌که‌ى نیوزله‌ندا په‌خشى بکات. له 15 ى ئازارى ساڵى 2019 برنتۆن تارانت، که هێرشکارێکى توندڕه‌وى کریستیان بوو، به چه‌ک هێرشیکرده‌سه‌ر دوو مزگه‌وت له شارۆچکه‌ى کرایست چێرس له نیوزله‌ندا، به‌هۆیه‌وه 51 که‌س کوژران، رووداوه‌که‌ش کاردانه‌وه‌ى ناوخۆیى و جیهانى به‌دواى خۆیدا هێنا. تارانت پاش زنجیره‌یه‌ک دادگایى کردن، به زیندانیى هه‌تاهه‌تایى سزادرا و هیچ لێبوردنێکى مه‌رجداریش نایگرێته‌وه.
هاوڵاتى جۆو بایدن، سه‌رۆکى ئه‌مریکا واژۆ له‌سه‌ر بڕیارى وه‌رگرتنى 125 هه‌زار په‌نابه‌ر له‌ئه‌مریکا ده‌دات. تۆڕى هه‌واڵى سى ئێن ئێن-ى ئه‌مریکى ئاشکرایکرد، سبه‌ینێ ڕۆژى هه‌ینى جۆ بایدن بڕیارێک واژۆ ده‌کات بۆ وه‌رگرتنى 125 هه‌زار په‌نابه‌ر له‌ئه‌مریکا. له‌کاتى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا جۆوبایدن به‌ڵێنى وه‌رگرتنى هه‌زاران په‌نابه‌رى له‌ئه‌مریکا دا. هه‌روه‌ها ئه‌وه روونکراوه‌ته‌ه که کاتى جێبه‌جێکردنى بڕیاره‌که له‌نێوان مانگێک بۆ چوارمانگدا ده‌بێت که ئه‌و ژماره په‌نابه‌ره له‌ئه‌مریکا وه‌ربگیرێن.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاڕه‌کانى جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینى زیاتره له 56 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ى کانونى دووه‌مى 2021 نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت له بازاڕه‌کانى جیهان به 56 دۆلار و 11 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا. هه‌روه‌ها نرخى نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) گه‌یشته 52 دۆلار 23 سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێک. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 54 دۆلار‌و 85 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى به‌ریتانیا رایگه‌یاند:" به‌رپرسیارێتى 100 هه‌زار قوربانى کۆرۆنا له ئه‌ستۆمدایه"، راشیگه‌یاند: "ئه‌وه‌ى له ده‌ستمان ده‌هات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا کردمان". بۆریس جۆنسن له وتارێکدا که له‌نێو نووسینگه‌ى سه‌رۆک وه‌زیران له له‌نده‌ن پێشکه‌شیکرد رایگه‌یاند:"وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران به‌رپرسیارێتى ته‌واو له هه‌موو کارێک حکومه‌ت ئه‌نجامیداوه وه‌رده‌گرم، به‌ڵێن ده‌ده‌م کاربکه‌م بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى ژماره‌ى تووشبووان و قوربانییانى ڤایرۆسه‌که". به‌ریتانیا وه‌ک پێنجه‌مین وڵات له‌سه‌ر ئاستى جیهان که ژماره‌ى قوربانییانى کۆرۆنا له 100 هه‌زار که‌س تێپه‌ڕێت له‌کاتێکدا زیاتر له سێ ملیۆن و 689 هه‌زار که‌س تووشى کۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 100 هه‌زار و 162 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ملیۆنێک و 662 هه‌زار که‌سى دیکه چاکبوونه‌ته‌وه. هاوکات، به‌پێى ئامارى بلومبێرگ تاوه‌کو ئێستا زیاتر له حه‌وت ملیۆن و 325 هه‌زار ژه‌م ڤاکسینى کۆرۆنا له به‌ریتانیا دابه‌شکراوه.