هاوڵاتى جه‌یک سۆلیڤان راوێژکارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی، تورکیاى به‌سه‌رچاوه‌ى نیگه‌رانى بۆ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان و ده‌وڵه‌تانى ئه‌وروپایى وه‌سفکرد. ئیداره‌ى بایدن، پێشتر له یه‌که‌م لێدوانی‌دا له باره‌ى تورکیا جه‌ختیکرده سه‌ر مه‌سه‌له‌ى ئازادییه‌کان و مافى مرۆڤ و داواى له حکومه‌تى سه‌رۆکى تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان کرد، رێز له بڕیاره‌کانى دادگاى ئه‌وروپا بۆ مافه‌کانى مرۆڤ بگرێت سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئازاد بکات. وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا جه‌ختیکرده‌وه له‌وه‌ى ئیداره‌ى نوێ به‌سه‌رۆکایه‌تى جۆو بایدن، ھانى تورکیا ده‌دات بۆ رێزگرتن له ئازادییه سه‌ره‌کییه‌کان و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێکى به په‌له بۆ پرسى ده‌میرتاش. ئیداره‌ى جۆوبایدن ره‌خنه‌ى توند له ئه‌نقه‌ره ده‌گرن، له‌کڕینى سیسته‌مى مووشه‌کى رووسیى "ئێس-400" له لایه‌ن تورکیاوه که هاوپه‌یمانه‌کانى له ناتۆ زۆر توڕه کرد و بووه ھۆى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا سزاکان به‌سه‌ریدا بسه‌پێنێت.
هاوڵاتى ده‌سه‌ڵاتدارانى سه‌نگافوره گه‌نجێکى ته‌مه‌ن 16 ساڵیان ده‌ستگیرکرد که پلانى هێرشکردنه سه‌ر دوو مزگه‌وتى هه‌بووه له‌رێگه‌ى ساتورهوه. ئه‌و گه‌نجه‌ى ده‌ستگیرکراوه، کاریگه‌ر بووه به "برینتۆن تارانت" ئه‌و هێرشکارهى که به چه‌ک هێرشى کرده سه‌ر دوو مزگه‌وته‌که‌ى ناوچه‌ى کرایست چێرس له نیوزله‌ندا، پلانى هێرشه‌که‌ى واداناوه که به ساتوور "چه‌قۆى گه‌وره" هێرش بکاته سه‌ر دوو مزگه‌وت و راسته‌وخۆش له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان په‌خشى بکات. ئه‌و گه‌نجه مانگى رابردوو ده‌ستگیرکراوه، به‌پێى یاساى ئاسایشى ناوخۆیى سه‌نگافوره،به‌هۆى ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى نه‌گه‌یشتووه‌ته 18 ساڵ ده‌توانرێت بێ دادگایى کردن و ساغ بوونه‌وه‌ى تۆمه‌ت به‌سه‌ریدا بخرێته زیندان. وه‌زاره‌تى ناوخۆى سه‌نگافوره، له‌باره‌ى ده‌ستگیرکردنى ئه‌و مێردمنداڵه‌وه رایگه‌یاند: "خاوه‌نى ره‌گه‌زنامه‌ى سه‌نگافورییه و کریستیانێکى پرۆتستانته و له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵکى هیندستانه". وه‌ک وه‌زاره‌تى ناوخۆى سه‌نگافوره باسى کردووه، ئه‌و گه‌نجه پێشتر به‌وه ناسراوه که زۆر دژى موسوڵمانان بووه‌و له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیش بانگه‌شه‌ى توندوتیژى دژ به ئیسلام کردووه. ئه‌و گه‌نجه ویستویه‌تى 15 ى ئازارى 2021 له دووه‌م ساڵیادى هێرشه‌که‌ى نیوزله‌ندا، هێرش بکاته سه‌ر دوو مزگه‌وت و راسته‌وخۆش له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان هاوشێوه‌ى هێرشه‌که‌ى برنتۆن تارانت بۆ سه‌ر دوو مزگه‌وته‌که‌ى نیوزله‌ندا په‌خشى بکات. له 15 ى ئازارى ساڵى 2019 برنتۆن تارانت، که هێرشکارێکى توندڕه‌وى کریستیان بوو، به چه‌ک هێرشیکرده‌سه‌ر دوو مزگه‌وت له شارۆچکه‌ى کرایست چێرس له نیوزله‌ندا، به‌هۆیه‌وه 51 که‌س کوژران، رووداوه‌که‌ش کاردانه‌وه‌ى ناوخۆیى و جیهانى به‌دواى خۆیدا هێنا. تارانت پاش زنجیره‌یه‌ک دادگایى کردن، به زیندانیى هه‌تاهه‌تایى سزادرا و هیچ لێبوردنێکى مه‌رجداریش نایگرێته‌وه.
هاوڵاتى جۆو بایدن، سه‌رۆکى ئه‌مریکا واژۆ له‌سه‌ر بڕیارى وه‌رگرتنى 125 هه‌زار په‌نابه‌ر له‌ئه‌مریکا ده‌دات. تۆڕى هه‌واڵى سى ئێن ئێن-ى ئه‌مریکى ئاشکرایکرد، سبه‌ینێ ڕۆژى هه‌ینى جۆ بایدن بڕیارێک واژۆ ده‌کات بۆ وه‌رگرتنى 125 هه‌زار په‌نابه‌ر له‌ئه‌مریکا. له‌کاتى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا جۆوبایدن به‌ڵێنى وه‌رگرتنى هه‌زاران په‌نابه‌رى له‌ئه‌مریکا دا. هه‌روه‌ها ئه‌وه روونکراوهتهه که کاتى جێبه‌جێکردنى بڕیاره‌که له‌نێوان مانگێک بۆ چوارمانگدا ده‌بێت که ئه‌و ژماره په‌نابه‌ره له‌ئه‌مریکا وه‌ربگیرێن.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاڕه‌کانى جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینى زیاتره له 56 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ى کانونى دووه‌مى 2021 نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت له بازاڕه‌کانى جیهان به 56 دۆلار و 11 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا. هه‌روه‌ها نرخى نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) گه‌یشته 52 دۆلار 23 سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێک. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 54 دۆلار‌و 85 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى به‌ریتانیا رایگه‌یاند:" به‌رپرسیارێتى 100 هه‌زار قوربانى کۆرۆنا له ئه‌ستۆمدایه"، راشیگه‌یاند: "ئه‌وه‌ى له ده‌ستمان ده‌هات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا کردمان". بۆریس جۆنسن له وتارێکدا که له‌نێو نووسینگه‌ى سه‌رۆک وه‌زیران له له‌نده‌ن پێشکه‌شیکرد رایگه‌یاند:"وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران به‌رپرسیارێتى ته‌واو له هه‌موو کارێک حکومه‌ت ئه‌نجامیداوه وه‌رده‌گرم، به‌ڵێن ده‌ده‌م کاربکه‌م بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى ژماره‌ى تووشبووان و قوربانییانى ڤایرۆسه‌که". به‌ریتانیا وه‌ک پێنجه‌مین وڵات له‌سه‌ر ئاستى جیهان که ژماره‌ى قوربانییانى کۆرۆنا له 100 هه‌زار که‌س تێپه‌ڕێت له‌کاتێکدا زیاتر له سێ ملیۆن و 689 هه‌زار که‌س تووشى کۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 100 هه‌زار و 162 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ملیۆنێک و 662 هه‌زار که‌سى دیکه چاکبوونه‌ته‌وه. هاوکات، به‌پێى ئامارى بلومبێرگ تاوه‌کو ئێستا زیاتر له حه‌وت ملیۆن و 325 هه‌زار ژه‌م ڤاکسینى کۆرۆنا له به‌ریتانیا دابه‌شکراوه.
هاوڵاتى کۆشکى سپى رایگه‌یاند، جۆ بایدن بڕیارى قه‌ده‌غه‌کردنى به‌شداریکردن له خزمه‌تى سه‌ربازى له سوپاى ئه‌مریکادا بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى که "ره‌گه‌زى خۆیان گۆڕیوه هه‌ڵوه‌شانده‌وه"، که پێشتر تره‌مپ بڕیاره‌که‌ى ده‌رکردبوو. کۆشکى سپى ئه‌مریکا له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، جۆ بایدن سه‌رۆکى ئه‌مریکا بڕیارى قه‌ده‌غه‌کردنى به‌شداریکردنى ئه‌و که‌سانه‌ى که ره‌گه‌زیى خۆیان گۆڕیوه له سوپاى ئه‌مریکادا هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى کۆشکى سپیشدا هاتووه:"چیتر ره‌گه‌ز گۆڕین نابێته هۆکارێک بۆ جیاکارى چینایه‌تى و که‌سێتى له نێو ئه‌ندامانى کۆمه‌ڵگاى ئه‌مریکیدا." بڕیاره له‌ماوه‌ى جۆ بایدن سه‌رۆکى ئه‌مریکا بڕیارى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى گۆڕانکاریى له که‌ش و هه‌وا واژۆبکات و ئه‌و پرسه ده‌کاته کارى له پێشینه‌ى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریکا. جۆ بایدن وه‌ک 46ـه‌مین سه‌رۆکى ئه‌مریکا رۆژى 20ى ئه‌م مانگه، سوێندى یاسایى خوارد و تیایدا له‌یه‌که‌م ساته‌کانى ده‌ستبه‌کاربوونیدا ژماره‌یه‌ک بڕیارى ده‌رکرد له‌وانه‌ش وه‌ستاندنى کارکردن له دیواریى سنوریى نێوان ئه‌مریکا و مه‌کسیک و ژماره‌یه‌ک بڕیارى تایبه‌ت به ڤایرۆسى کۆرۆنا.
هاوڵاتى هیلارى کلینتۆن و چێلسیاى کچى له رێى کۆمپانیایه‌کى هونه‌رییه‌وه رۆمانى (کچانى کوبانێ) چیرۆکى یاخیبوون و بوێرى و دادپه‌روه‌ری وه‌ک به‌رهه‌مێکى هونه‌رى و زنجیره‌یه‌کى ته‌له‌ڤزیۆنى به‌رهه‌م ده‌هێنن. رۆمانى (کچانى کوبانێ) له لایه‌ن نووسه‌رى ئه‌مه‌ریکایى (گه‌یل تزماج لێمۆن) نووسراوه و تێیدا باس له چیرۆکى ئازایه‌تى یه‌کینه‌کانى پاراستنى ژنان له کوبانێ ده‌کات که رووبه‌ڕووى داعش بوونه‌ته‌وه. کۆمپانیاکه‌ى هیلارى و کچه‌که‌ى له ژێر ناوى "رووناکى شاراوه" کار له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه پڕفرۆشانهى ئه‌مه‌ریکا ده‌کات. رۆمانى کچانى کوبانێ بڕیاره له 16ى شوباتى ئه‌مساڵدا که سێ هه‌فته‌ى دیکه ده‌کات له لایه‌ن "په‌نگوین پرێس" بڵاو بکرێته‌وه. "کچانى کوبانێ" به پشت به‌ستن به سه‌دان کاتژمێر چاوپێکه‌وتن و ئاماده‌کردنى راپۆرت له باره‌ى رۆڵى ژنانى کورد له سه‌نگه‌ره‌کانى شه‌ڕى دژ به داعش له باکوورى سووریا ئاماده‌کراوه. یه‌که‌مجاره له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا هێزێکى تایبه‌تى ژنان به روانگه‌یه‌کى تایبه‌ت به خۆیان و له سه‌نگه‌ردا خۆیان دژى چه‌کدارانى داعش رێکبخه‌ن و به‌و په‌ڕى ئازایه‌تییه‌وه شه‌ڕى ئه‌و چه‌کدارانه بکه‌ن. هیلارى کلینتۆن له باره‌ى ئه‌و رۆمانه‌وه ده‌ڵێت: "کچانى کوبانێ گێڕانه‌وه‌یه‌کى نائاسایى ئازایه‌تى ئه‌و ژنانه‌یه که ئاڵنگاریان له پێناو هێنانه‌دى دادپه‌وه‌رى و یه‌کسانى بووه، ئێمه کۆمپانیاى رووناکى شاراوه (HiddenLight)مان دامه‌زراند بۆ ئه‌وه‌ى ئاهه‌نگ بۆ ئه‌و پاڵه‌وانانه بگێڕین". هیلارى کلینتۆن و کچه‌که‌ى له دیسه‌مبه‌رى رابردوودا به ئامانجى به‌رهه‌مهێنانى هونه‌رى و بڵاوکردنه‌وه‌ى زنجیره‌ى به‌ڵگه‌نامه‌یى و به‌رهه‌مى تیڤیى و دیجتاڵى کۆمپانیایه‌کى دامه‌زراند و له سه‌ره‌تاوه بڕیاریاندا کار له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه بکات، که پڕفرۆش‌ترین بوون و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، رۆمانى کچانى کوبانێ هه‌ڵبژێردراوه کارى له‌سه‌ر بکرێت.
هاوڵاتى ئه‌میندارى گشتى یه‌کێتى جیهانى زانایانى مسوڵمان نامه‌یه‌ک بۆ جۆوبایدن، سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکا ده‌نێرێت و ده‌ڵێت:" ئه‌رکى سه‌رشانى سیاسییه‌کان و زانایانى ئاینى ئه‌وه‌یه کۆشش بکه‌ن بۆ نه‌هێشتنى سته‌م". عه‌لى قه‌ره‌داغی، ئه‌میندارى گشتى یه‌کێتى جیهانى زانایانى مسوڵمان له نامه‌یه‌کدا بۆ جۆوبایدن، سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکا نوسیویهتى:"خۆشحاڵم پیرۆزباییتان لێبکه‌م که متمانه‌ى گه‌لى ئه‌مریکاتان به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و وتاره‌ت که کۆمه‌ڵێ پره‌نسیپى گرنگى له‌خۆگرتبو، وه‌ک ره‌تکردنه‌وه‌ى ره‌گه‌زپه‌رستیى و جیاکارى نه‌ژادیی، ئومێده‌وارم سه‌رکه‌وتوو بیت له گێڕانه‌وه‌ى به‌ها ره‌وشتیى و مرۆییه‌کان بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان وڵاتان و گه‌لان". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، ئه‌رکى سه‌رشانى سیاسییه‌کان و زانایانى ئاینى ئه‌وه‌یه کۆشش بکه‌ن بۆ نه‌هێشتنى سته‌م، بۆ به‌ده‌سته‌به‌رکردنى ئازادیى و خۆشگوزه‌رانى بۆ هه‌مو نه‌داران و چه‌وساوه‌کان. ده‌قى نامه‌که‌ى عه‌لى قه‌ره‌داغى بۆ جۆوبایدن سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکا: به‌ڕێز جه‌نابى سه‌رۆک Joe Biden سه‌رۆکى وڵاته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا سڵاوێکى گه‌رم، پاشان خۆشحاڵم پیرۆزباییتان لێبکه‌م که متمانه‌ى گه‌لى ئه‌مه‌ریکاتان به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و گوتاره‌ت که کۆمه‌ڵێ پره‌نسیپى گرنگى له‌خۆگرتبوو، وه‌ک ره‌تکردنه‌وه‌ى ره‌گه‌زپه‌رستیى و جیاکارى نه‌ژادیی، ئومێده‌وارم سه‌رکه‌وتوو بیت له گێڕانه‌وه‌ى به‌ها ره‌وشتیى و مرۆییه‌کان بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان وڵاتان و گه‌لان. جه‌نابى سه‌رۆک: باوه‌ڕم وایه -وه‌ک زانایه‌ک له زانایانى موسڵمان- به ئه‌رکى سه‌رشانى خۆمى ده‌زانم ئه‌و فه‌رمووده پیرۆزه که به‌ڕێزتان له هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنتدا ده‌رباره‌ى میکانیزمى گۆڕینى خراپه‌کاریى وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک هێناتانه‌وه، بیرى بهڕێزتانى بخه‌مه‌وه، له‌به‌رئه‌وه داوا له جه‌نابتان ده‌که‌م ئه‌مانه‌ى خواره‌وه به هه‌ند بگیرێن: 1- هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌ک بخرێتهگهێ و پشک و به‌شدارى گه‌وره‌تان هه‌بێت له نه‌هێشتنى سته‌م له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی، بۆ ده‌سته‌به‌رکردنى دادگه‌ریى و ئازادیى و رێز و که‌رامه‌ت و مافه‌کانى مرۆڤ. چونکه ئه‌رکى سه‌رشانى سیاسییه‌کان و زانایانى ئاینى ئه‌وه‌یه کۆشش بکه‌ن بۆ نه‌هێشتنى سته‌م، بۆ به‌ده‌سته‌به‌رکردنى ئازادیى و خۆشگوزه‌رانى بۆ هه‌موو نه‌داران و چه‌وساوه‌کان، ئه‌وه‌ش وه‌ک ئه‌رکێک بۆ گۆڕینى خراپه که هه‌موو په‌یامه ئاسمانییه‌کان له‌و پێناوه‌دا هاتوون، چونکه ئێمه‌ى مرۆڤ له ئه‌مڕۆدا زۆر پێویستمان به هاوپه‌یمانییه‌کى مرۆیى هاوشێوه‌ى (په‌یمانى فوزوڵ) هه‌یه که پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د (صلى الله علیه وسلم) به‌شداریکردووه تیایدا. 2- به هاناوه چوونى نه‌خۆشه هه‌ژاره‌کان -به‌هۆى به‌ڵاى کۆرۆنا و هیتریشهوه-، فه‌رامۆش نه‌کردن و پشتگوێ نه‌خستنیان له‌وه‌ى بڕۆن به‌ره‌و چاره‌نووسى سه‌ختیان، به‌ڵکو ئه‌رکى سه‌رشانى هه‌مووانه پێکوته‌و ده‌رمانى پێویست به‌بێ جیاوازى بۆ هه‌مووان فه‌راهه‌م بکرێ، چونکه له ئینجیلى متى 25: (35: 40) دا هاتووه ده‌ڵێ: ئه‌وانه‌ى به‌زه‌ییان به هه‌ژاران و نه‌خۆشان و نه‌داراندا دێته‌وه، له واقیعدا خزمه‌ت به‌و ده‌که‌ن -واته به په‌روه‌ردگار-، (له سیفرى أمپال 21: 13) هاتووه ده‌ڵێ: هه‌رکه‌س گوێکانى له ئاست قیژه‌و ئاهوناڵه‌ى هه‌ژاران دابخات ئه‌وا ئه‌ویش ده‌که‌وێته ئاهوناڵهوهو که‌س نایه‌ت به‌ده‌میه‌وه) -واته له‌لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه وه‌ڵامى نادرێته‌وه-. ئیسلامیش جه‌ختده‌کات له‌سه‌ر هاوکاریى و ده‌سته‌به‌رکردنى بژێوى یه‌کتری، له‌سه‌ر ره‌چاوکردنى مافى هه‌ژاران و نه‌داران، ئه‌وه‌ش له ده‌یان ئایه‌ت و فه‌رمووده‌دا هاتووه، ئه‌مه‌ش به ئاستێکه که هه‌مووان به‌رپرس ده‌بن ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌ژارێک به‌هۆى برسێتى له وڵاتێک‌دا بمرێ، له سوره‌تى (اڵانسان ئایه‌ته‌کانی: 8-12) ده‌فه‌رموون: (ۆیُگۡعِمُونَ ٱلگَّعَامَ عَڵىٰ حُبِّهِۦ مِسکِینا ۆێتِیما ۆأَسِیرًا إِنَّمَا نُگۡعِمُکُمۡ لِۆجِه ٱللَّهِ ڵا نُڕیدُ مِنکُمۡ جَزَآو ۆڵا شُکُورًا ، إِنَّا نَخَافُ مِن رَّبِّنَا ێوۡمًا عَبُوسا قَمگڕیرا ، فَۆقَاٰهُمُ ٱللَّهُ شَرَّ ژَٰلِکَ الیوم ۆڵقَّاٰهُمۡ نَچره ۆسُرُورا ، ۆجَزَٰهُم بِمَا صَبَرُواْ جَنَّه ۆحَڕیرا) .. ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌وانه‌ى چاکه ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ژاران و بێباوکان و لانه‌وازان ئه‌وا خواى گه‌وره ده‌یانپارێزێت، به‌ره‌که‌ت ده‌خاته کاریان و ده‌یانخاته به‌هه‌شت. 3- له‌لایه‌ن هه‌موولایه‌که‌وه هه‌وڵى جیددى بدرێ بۆ نه‌هێشتنى تۆقاندنى خه‌ڵکانى بێ‌زیان و ئاشتیخواز، ئیتر له رژێمه ستهماکارهکان یان داگیرکاران یان گروپه توندڕه‌وه‌کانه‌وه بێت له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ش به قه‌لاچۆکردنى هه‌موو هۆکاره‌کانی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به هزرى میانڕه‌و له رێگاى به‌ها ئاینییه‌کان و ئه‌و پره‌نسیپه هاوبه‌شانه‌وه که جه‌خت له‌وه ده‌که‌ن هه‌مووان یه‌ک نه‌ژادیان هه‌یه. 4- رێزگرتن له هه‌موو ئاینه ئاسمانییه‌کان، به‌که‌م سه‌یرنه‌کردنى هیچ ئاینێک، نه‌هێشتنى ترس له ئیسلام که درێژکراوه‌ى راسته‌قینه‌ى هه‌موو ئاینه ئاسمانییه‌کانه، ئاینى به‌زه‌یى و چاکه‌کارییه، به‌جۆرێ که قورئانى پیرۆز به (بسم الله الرحمن الرحیم) ده‌ستپێده‌کات، خواى گه‌وره‌ش په‌یامى موحه‌ممه‌دى (صلى الله علیه وسلم) کورتکردووه‌ته‌وه له ئایه‌تى (ۆمَآ أَرۡسَلناٰکَ إِلَّا رَحمه لِّلعَاٰڵمِینَ) سوره اڵ‌نبیا‌و: 107 107 ، یه‌که‌مین ئایه‌تى قورئانیش فه‌رمانده‌کات به خوێندنه‌وه‌یه‌کى هێمنى ئامانجدارى گشتگیر بۆ مرۆڤ و بونه‌وه‌ر و په‌ڕاوه‌کان، ئه‌وه‌ش ده‌بێت له‌سایه‌ى په‌روه‌ردگارێتى و به‌زه‌ییدا بێت تا زانست غهڕرا نه‌بێت و سته‌م نه‌کات، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (إقرَأۡ باسمِۡ رَبِّکَ ٱلَّژِی خَڵق) سوره العلق: 1 ، هه‌روه‌ها فه‌رمانیداوه به خوێندنه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه له‌سایه‌ى که‌رامه‌تى مرۆڤدا، خواى باڵاده‌ست ده‌فه‌رموێ: (ٱقرَأۡ ۆرَبُّکَ ٱڵَکرَمُ) سوره العلق: 3 واته بۆ مرۆڤ. له‌به‌رئه‌وه ئومێده‌وارین هه‌وڵ بهخهرجبدرێ بۆ خوێندنه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه له‌م ئاینه، ئه‌وه‌ش به‌پێى راستییه‌کانى و به‌پێى فیقهى میزان، تا ئاشته‌وایى جیهانیى و پێکه‌وه‌ژیان و ئه‌مینى و ئارامیى به‌رقه‌رار ببێ. من پێم سه‌یره‌و جێگاى سه‌رسوڕمانه که ئیسلام وهسفبکرێ به تیرۆریست، له کاتێکدا ناوه‌که‌ى له وشه‌ى ئاشتى –السلم-)وه هه‌ڵگۆزراوه، داوا له هموو خه‌ڵکى ده‌کات بچنه‌ناوی، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ: (یآٰأَیُّهَا ٱلَّژِینَ وَامَنُواْ ٱدۡخُلُواْ فِی ٱلسِّلمِ کَآفَّه ۆڵا تَتَّبِعُواْ خُگُۆٰتِ ٱلشَّیگَنِۚ إِنَّهُۥ ڵکُمۡ عَدُوّ مُّبِین) سوره البقره: 208 . ناوه‌که‌ى تریشى بریتییه له (ئیمان -الإیمان-) که له ئه‌مینیى و ئه‌مانه‌وه وه‌رگیراوه، موسڵمانیش کاتێک نوێژه‌که‌ى کۆتایى پێدێنێ سڵاو له‌و که‌سانه ده‌کات که له‌لاى راست و چه‌پیه‌وه‌ن تا ئاشتى و سه‌لامه‌تیان به‌دوور له هه‌ر ئازاردانێ پێببه‌خشێ. جه‌نابى سه‌رۆک: من و زۆرێکى زۆر له خه‌ڵکى ئومێدمان هه‌یه و له خواى گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه دادگه‌ریى و ئه‌من و ئاسایش و ئارامیى سه‌راپاى جیهان بگرێته‌وه، سه‌رکه‌وتووتان بکات بۆ ده‌سته‌به‌رکردنى دادپهوروهریى و هاوکاریى بونیاتنه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که چاکه‌یان بۆ مرۆڤایه‌تى ده‌وێ، بۆئه‌وه‌ى ئاشتى و ئاشته‌وایى دادپه‌روه‌رانه و خۆشگوزه‌رانیى سه‌راپاى جیهان بگرێته‌وه. والسلام علیکم ورحمه الله وبرکاته پێشکه‌شکارى نامه پ. د. عه‌لى محیه‌دین قه‌ره‌داغی ئهمینددارى گشتى یه‌کێتى جیهانیى زانایانى موسڵمان
هاوڵاتى سه‌رکرده‌یه‌کى پارته‌که‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و په‌رله‌مانتاریى پێشووى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى تورکیا رایگه‌یاند:" جۆ بایدنى سه‌رۆکى ئه‌مریکا له بنه‌ڕه‌تدا کورده و له عه‌شیره‌تى بیرۆکییه و ناویشى جمۆى به‌هائه‌دین ئاغایه". ئۆرغان میرئۆغڵو سه‌رکرده‌ى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان و په‌رله‌مانتارى پێشووى ئه‌و پارته، له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویهتى:" له‌م دوواییانه‌دا له یه‌کێک له هاورێ کورده‌کانمه‌وه جۆ بایدنى سه‌رۆکى ئه‌مریکا له بنه‌ڕه‌تدا کورده و له عه‌شیره‌تى بیرۆکیه، که بنه‌ماڵه‌که‌یان له یه‌ریڤانه‌وه کۆچیانکردووه و چوونه‌ته ئه‌مریکا، ناویشى له ئه‌سڵدا به‌هائه‌دین ئاغایه." شاره‌زایان پێیانوایه سیاسه‌ته‌کانى جۆو بایدن به‌رده‌وام له به‌رژه‌وه‌ندى کورد بووه و واشنتن و ئه‌نقه‌ره گرژى له په‌یوه‌ندییه‌کانیاندا هه‌بووه و سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکاش پێشتر و له‌کاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا دژایه‌تى خۆى بۆ سیاسه‌ته‌کانى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا و ئه‌ردۆغان ده‌ربڕیووه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، کابینه‌که‌ى بۆ یارمه‌تیدانى خه‌ڵکى ئه‌مریکا و که‌مکردنه‌وه‌ى رێژه‌ى هه‌ژارى پلانى خۆى ره‌وانه‌ى کۆنگرێس ده‌کات. جۆو بایدن، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا له‌وتارێکدا رایگه‌یاند پلانێکى گشتگیر ئاماده ده‌که‌ن و له‌هه‌ندێک لهویلایهتهکان ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى پێگه‌یشتوون و کاریان نیه رێژه‌یه‌کى به‌رزه بۆیه ئه‌و حاڵه‌تانه له‌پلانى ئابوری‌دا جێگه‌ى ده‌که‌نه‌وه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که"هاوکارى ئه‌و که‌سانه ده‌بین که کێشه‌ى نه‌بوونى خۆراک و چاره‌سه‌رى پێویستیان هه‌یه". هاوکات جۆو بایدن ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، کابینه‌ى نوێى ئه‌مریکا به‌هاوکارى کۆنگرێس و حاکمى ویلایه‌ته کارده‌کات بۆ ئاماده‌کردنى پلانێکى گشتگیر به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى کێشه ئابورییه بنه‌ڕه‌تییه‌کان و دهستبارکردنى کۆمپانیاکان و پاراستنیان لهمایهپوچ بوونیان. سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا دوێنێ هه‌ینى له‌وتارێکدا پلانى 100 رۆژى ته‌ندروستى کابینه‌که‌ى راگه‌یاند و باسى له‌وه‌کرد، ئیداره‌ى نوێ تیمى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى کۆرۆناى پێکهێناوه و له‌هه‌نگاوى یه‌که‌مدا ئامانجیان ئه‌وه‌یه رێژه‌ى توشبوونى هاوڵاتیان به‌ڤایرۆسه‌که که‌مبکه‌نه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش بڕیارى پابه‌ندکردنى هاوڵاتیانیان بهبهستى ده‌مامک ده‌رکردووه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، به‌توندترین شێوه هێرشه تیرۆریستیه‌کانى دوێنێى به‌غدا ئیدانه ده‌کات که به‌هۆیه‌وه 32 که‌س کوژراون و 110 که‌سى دیکه برینداربون. دانیه‌ل بى سمێت، که به شێوه‌ى کاتى کاره‌کانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌ده‌بات له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه که"ئێمه به‌توندترین شێوه هێرشه‌کانى تێرۆریستى له به‌غداد مه‌حکوم ده‌که‌ین، ئه‌و ته‌قینه‌وانه کردارى کوشتنى به کۆمه‌ڵ و وهبیرهێنهرهوهیهکى گه‌لێک ناخۆشى تیرۆره". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، هێرشه تیرۆرستییه‌کان هه‌ڕه‌شه له ژیانى عیراقییه بێ تاوانه‌کان ده‌کات، "ئێمه سه‌ره‌خۆشى قوڵى خۆمان بۆ بنه‌ماڵه‌کانى قوربانیان ده‌نێرین و هیوادارین ئه‌وانه‌ى بریندارن به زویى چاک ببنه‌وه". دوێنێ پێنجشه‌ممه دوو ته‌قینه‌وه‌ى خۆکوژى له گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ران له به‌غدا رویاندا، به‌پێى ئاماره سه‌ره‌تایه‌کان، تا ئێستا 32 که‌س کوژراون و 110 که‌سیش برینداربون، ئه‌مڕۆش رێکخراوى چه‌کدارى داعش له‌رێگه‌ى ته‌له‌گرام-ه‌وه به‌رپرسیاریێتى له هه‌ردو ته‌قینه‌وه خۆکوژییه‌که‌ى گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ران له ناوه‌ڕاستى به‌غدا راگه‌یاند، که به‌هۆیانه‌وه 32 که‌س کوژراون و 110 که‌سى دیکه‌ش برینداربون
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، به‌توندترین شێوه هێرشه تیرۆریستیه‌کانى دوێنێى به‌غدا ئیدانه ده‌کات که به‌هۆیه‌وه 32 که‌س کوژراون و 110 که‌سى دیکه برینداربون. دانیه‌ل بى سمێت، که به شێوه‌ى کاتى کاره‌کانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌ده‌بات له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه که"ئێمه به‌توندترین شێوه هێرشه‌کانى تێرۆریستى له به‌غداد مه‌حکوم ده‌که‌ین، ئه‌و ته‌قینه‌وانه کردارى کوشتنى به کۆمه‌ڵ و وهبیرهێنهرهوهیهکى گه‌لێک ناخۆشى تیرۆره". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، هێرشه تیرۆرستییه‌کان هه‌ڕه‌شه له ژیانى عیراقییه بێ تاوانه‌کان ده‌کات، "ئێمه سه‌ره‌خۆشى قوڵى خۆمان بۆ بنه‌ماڵه‌کانى قوربانیان ده‌نێرین و هیوادارین ئه‌وانه‌ى بریندارن به زویى چاک ببنه‌وه". دوێنێ پێنجشه‌ممه دوو ته‌قینه‌وه‌ى خۆکوژى له گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ران له به‌غدا رویاندا، به‌پێى ئاماره سه‌ره‌تایه‌کان، تا ئێستا 32 که‌س کوژراون و 110 که‌سیش برینداربون، ئه‌مڕۆش رێکخراوى چه‌کدارى داعش له‌رێگه‌ى ته‌له‌گرام-ه‌وه به‌رپرسیاریێتى له هه‌ردو ته‌قینه‌وه خۆکوژییه‌که‌ى گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ران له ناوه‌ڕاستى به‌غدا راگه‌یاند، که به‌هۆیانه‌وه 32 که‌س کوژراون و 110 که‌سى دیکه‌ش برینداربون
هاوڵاتى کۆشکى سپى ئاشکراى ده‌کات که یه‌که‌م په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى جۆو بایدن سه‌رۆکى ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆک وه‌زیرانى که‌نه‌دا ده‌بێت سبه‌ینێ ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ى کانونى دووه‌مى 2021 کۆشکى سپى ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه له په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا باسى په‌یوه‌ندییه گرنگه‌کانى نێوان ھه‌ردوو وڵات ده‌کرێت، که له سه‌رده‌مى تره‌مپدا باش نه‌بووه. هاوکات سه‌رۆکوه‌زیرانى که‌نه‌دا رایگه‌یاند چاوه‌ڕوانه له‌گه‌ڵ بایدن پێکه‌وه کاربکه‌ن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى پیسبوونى ژینگه و گۆڕ‌انى که‌شوھه‌وا و ڤایرۆسى کۆرۆنا و دروستکردنى کار بۆ چینى ناوه‌ند و پێشخستنى ئابورییه‌کى جێگیر. دوێنێ چوارشه‌ممه جۆو بایدن له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌کاربوونیدا چه‌ند بڕیارێکى تره‌مپى له‌باره‌ى ڕێکخراوى ته‌ندروستى جیھانیى و ڤایرۆسى کۆرۆنا و گۆڕ‌انى که‌شوھه‌واوه ھه‌ڵوه‌شانده‌وه.
هاوڵاتى ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مریکا (ئه‌ڤریل هه‌ینس)ى له کابینه‌که‌ى جۆو بایدن په‌سندکرد و بووه به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌واڵگریى نیشتمانى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا. هه‌ینس به 84 ده‌نگى به‌ڵێ و 10 ده‌نگى نه‌خێر بووه به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌واڵگریى نیشتمانى ئه‌مریکا ده‌ستبه‌کارده‌بێت. به‌ڕێوه‌به‌رى نوێى هه‌واڵگرى نیشتمانیى ئه‌مریکا به لیژنه‌ى هه‌واڵگرى ئه‌نجوومه‌نه‌که‌ى رایگه‌یاند: "چین یه‌که‌م پرس و جێگه‌ى سه‌رنجى کاره‌کانى ده‌بێت له ئیداره‌ى بایدندا". ئه‌ڤریڵ هه‌ینس ساڵى 1969 له دایکبووه، پارێزه‌ر بووه، له نێوان ساڵانى 2015- 2017 له ئیداره‌ى باراک ئۆباما وه‌کو جێگرى راوێژکارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى کارى کردووه.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاره‌کاندا دابه‌زى و به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت به‌که‌متر له 56 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێت به 55 دۆلار‌و 88 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 53 دۆلار و شه‌ش سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک به 54 دۆلار‌و 17 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.