خوشکەزای رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە هۆی رەخنە لە دەسەڵاتی وڵاتەکە سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێنرێت. فەریدە مورادخانی، چالاکی مەدەنی دوای ئەوەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە خوێنڕێژ و بکوژ ناوبرد دەستبەسەر کرا لە لایەن دادگاوە 15 ساڵ زیندایی بەسەردا سەپێنرا. پارێزەری مورادخانی رایگەیاندوە دوای پێداچونەوە بە دۆسیەکەی بڕیاری زیندانییەکەی لە 15 ساڵەوە بوە بە سێ ساڵ. فەریدە مورادخانی کە خوشکەزای عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دوای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان داوای لە وڵاتانی جیهان و نەتەوەیەکگرتوەکان کرد لە ئاست کوشتاری خەڵک و توندوتیژیی لە لایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە بێدەنگ نەبن. پێشتر بەدریە خامنەیی، خوشکی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ بەهۆی توندوتیژیی دەسەڵاتی ئێران بە رێبەرایەتیی وڵاتەکەی بێبەریبونی لە عەلی خامنەیی راگەیاند.
هاوڵاتی فێدراسیۆنی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنوسان راپۆرتێکی لەبارەی رەوشی رۆژنامەوانان لە جیهاندا بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمساڵ 67 رۆژنامەنوس کوژراون. رۆژی هەینی 9ـی کانوونی یەکەمی 2022،فێدراسیۆنی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنوسان راپۆرتێکی لەبارەی رەوشی رۆژنامەوانان لە جیهاندا بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمساڵ 67 رۆژنامەنوس کوژراون،بەوەش ، کوژرانی رۆژنامەنوسان بە بەراورد بە ساڵی رابردوو 40٪ زیادیکردووە. بەگوێرەی راپۆرتەکە، ئۆکراینا "مەترسیدارترین" وڵات بووە بۆ رۆژنامەنوسان، بەجۆرێک 12 رۆژنامەوان تێیدا کوژراون. ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا دەستیپێکرد. بنکەی سەرەکی فێدراسیۆنەکە، لە برۆکسلی بەلجیکایە و نوێنەرایەتیی 600 هەزار رۆژنامەوان لە سەندیکا و دامەزراوەکانی 140 وڵات دەکات ڕاشیگەیاند، ئێستا 375 رۆژنامەنوس لە جیهاندا بەهۆی کارەکەیانەوە لە زینداندان و بەرزترین ژمارە لە تورکیا، چین و میانمارن. ئەوە لەکاتێکدایە، ساڵی رابردوو 365 رۆژنامەنوس لە زینداندا بوون.
هاوڵاتی لە پەراوێزی بەشداریکردنیان لە لوتکەی چین و وڵاتانی عەرەبی، شی جینپینگ، سەرۆکی چین و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ریازی پایتەختی سعودییە کۆبونەوە و رایانگەیاند، دەیانەوێت هەماهەنگی نێوان هەردو وڵات بۆ ئاستی هاریکاری ستراتیژی بەرزبکرێتەوە و لەبواری ئابوری و بوارەکانی دیکەش پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوان بەیجین و بەغدا دەدەن. له میانهی راگهیهندراوی نووسینگهی راگهیاندنی سهرۆكوهزیرانی عێراق، ئاماژه بهوه كراوه، ئهمڕۆ (ههینی 9ـی كانوونی یهكهم/دیسێمبهری 2022)، محهممهد شیاع سوودانی سهرۆكوهزیرانی عێراق و شی جی پینگ سهرۆكی چین، كۆبوونهوه و تاووتوێی ههماههنگییهكانی نێوان ههردوو وڵات و سوودوهرگرتنی عێراق له پێشكهوتنهكانی چین و بههێزكردنی شهراكهتی هاوبهش كرا. نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە سەرۆک وەزیران لەکۆبونەوەکەدا جەختیکردەوە لەوەی عێراق دەیەوێت سود لە ئەزمونی چین لە چەندین بواری جیاوازدا وەربگرێت، ئومێدیشی وایە هاوبەشی لەگەڵ چین لە چوارچێوەی دەستپێشخەری "پشتێن و ڕێگا" برەوی زیاتری پێبدرێت بەتایبەت لەبوارەکانی ئاوەدانی و پتەوکردنی ژێرخان لەبوارە جۆر بەجۆرەکاندا. لای خۆیەوە شی جینپینگ، سەرۆکی چین ئاماژەی بەوەداوە، چاوەڕێ لە عێراق دەکرێت بەهۆی پێگە جوگرافی و شارستانیەتییەکەیەوە رۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە پڕۆژەکانی گەشەسەندنی بەردەوام، بەجۆرێک بەغدا دەتوانێت ببێت بە پردێک بۆ بەیەکگەیاندنی وڵاتانی ناوچەکە و جیهان، بۆیە ئومێد دەخوازن کە هاوکاری نێوان هەردو وڵات لەسەرجەم بوارەکان بەردەوام بێت، چینیش پشتیوانی خۆی بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی عێراق دوپاتدەکاتەوە.
هاوڵاتی بڕیاره پێش نیوهڕۆی ئهمڕۆ ههینی (9ـی كانوونی یهكهم/ دیسهمبهری 2022)، سهرۆكی ههنگاریا، كاتالین نۆڤاك له چوارچێوهی سهردانهكهی بۆ عێراق، بگاته ههولێری پایتهخت. نووسینگەی سەرۆکایەتیی هەنگاریا لەبارەی بەرنامەی سەردانەکەوە ئاماژەی بەوە کردووە، خانمە سەرۆکەکە تاوەکو شەممە لە عێراق دەمێنێتەوە؛ بڕیارە لەو ماوەیەدا سەردانی هێزەکانی هەنگاریا بکات کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە هەرێمی کوردستان و عێراق جێگیرکراون. به گوێرهی زانیارییهكان، له فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی ههولێر، نۆڤاك له لایهن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ دەکات. کاتالین نۆڤاک کە یەکەمین خانمە پۆستی سەرۆکایەتیی هەنگاریای وەرگرتبێت، دەبێتە یەکەمین سەرۆکی ئەو وڵاتە لە مێژوودا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات.
هاوڵاتی وەزیری دەرەوەی ئەمهریکا رایدهگهیهنێت، لە داهاتووێكی نزیکدا سوید و فینلەند بە فەرمی دەبنە ئەندامی هاوپهیمانی ناتۆ. ئەنتۆنی بلینکن وهزیری دهرهوهی ئهمهریكا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا، لەبارەی ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتەوە رایگەیاند، تەنیا تورکیا و هەنگاریا ماون بۆئەوەی واژۆ لەسەر پرۆتۆکۆڵی بەئەندامبوونی سوید و فینلاند له ناتۆ بکەن. ههروهها گوتی: "هەرگیز پڕۆسەی ئەندامێتی وڵاتێک لە ناتۆ لەوە خێراتر نەبووە، 28 وڵات پرۆتۆکۆڵی لکاندنی ئهم دوو وڵاتهیان پەسەندکردووە و کار لەسەر سەر هەنگاریا و تورکیاش دەکەین". دهشڵێت: "پشتڕاستم لە داهاتووێكی نزیکدا دەتوانین هەر دوو وڵات وەک هاوپەیمانی فەرمی ناتۆ ناوزەد بکەین". ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر سەرۆک کۆماری تورکیا دژایەتی خۆی بۆ بە ئەندامبوونی سوید و فینلاند لە ناتۆ رایگهیاند، بە پاساوی ئەوەی ئەو دوو وڵاتە پشتیوانی لە چەند رێکخراوێكی چەکداری دەکەن.
رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ و بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و ئەوروپا دژی لەسێدارەدانی گەنجێکی خۆپیشاندەر لە تاران ئیدانەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن. بەریتانیا،فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئۆسترالیا و نەمسا و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا ئیدانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کرد بەهۆی لەسێدارەدانی مۆحسین شکاری تەمەن 23 ساڵ بە تۆمەتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی لە وڵاتەکەی. هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان ئیدانەی جێبەجێکردنی سزای سێدارەیان لە ئێران کرد و رایانگەیاند لەسێدارەدانی شکاری لە تاران ئەو راستییەی ئاشکرا کردوە کە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و دەزگای دادی ئەو وڵاتە بە دور لە رەوشت و مافەکانی مرۆڤە. وەزارەتی دەرەوەی نەمسا دوای لەسێدارەدانی شکاری رایگەیاند؛ ئەو کارەی کۆماری ئیسلامی ئێران نەگونجاو و نامرۆڤانەیە و بە توندی ئیدانەی دەکات. نەمسا لەگەل دەربڕینی دژایەتیی وڵاتەکەی بۆ سزای سێدارە داوای لە کۆماری ئیسلامی ئێران کردوە کە سەرجەم ئەو سزاکانی سێدارەی خۆپیشاندەرانی وڵاتەکە رابگرێت. جەیمز کلێڤێرلی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا توڕەیی وڵاتەکەی بۆ لەسێدارنی کەسێکی ناڕازیی لە تاران دەربڕیی و وتی ئەو خەمبارە بەو روداوە و جیهان ناتوانێت چاوپۆشیی لەو توندوتیژیانە بکات کە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دژی خۆپیشاندەران و خەڵک بەکاری دەهێنێت. کلێڤێرلی رایگەیاند؛ بەریتانیا دژی هەمو جۆرە سزایەکی سێدارەیە. ئانالینا بەیربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە پەیامێک لە تویتەر رایگەیاند؛ لە سێدارەدانی ئەو گەنجەی لە تاران بە نامرۆڤانە لەقەڵ دا و دەسەڵاتی ئێران ناتوانێت بەو سزایە دەنگی ئازادیخوازیی لە وڵاتەکە بێدەنگ و کپ بکات. بەیربۆک نوسیویەتی: رفتارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران نامرۆڤانەیە و هیچ سنورێکی نییە. رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە پەیامێکدا رایگەیاند؛ مۆحسین شکاری لە ماوەی سێ هەفتەدا بە شێویەکی نادادپەروەرانە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە و دەستبەجێش ئەو سزایەی جێبەجێ کراوە کە ئەوەش ئەوپەڕی نادادپەروەریی و مەترسیداربونی سیستمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەردەخات. رێکخراوەکە داوای لە وڵاتانی جیهان کردوە بە زوترین کات و بەپەلە رێگریی لە دەسەڵاتی ئێران بکەن بۆ ئەوەی چیتر سزای سێدارە لەو وڵاتە جێبەجێ نەکرێت و سەرجەم سزاکانی سێدارە بە تەواوەتی راگیرێت. هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و فەڕەنسا دژایەتیی خۆیان بۆ جێبەجێکردنی سزای سێدارە لە ئێران راگەیاند و ئیدانەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کرد بەهۆی بەکارهێنانی توندوتیژی و سزای سێدارە لە دژی خەڵکی ناڕازیی. خۆپیشاندەرێکی لە ئێران لەسێدارە درا
هاوڵاتی ٣٤ گرێبەستی وەبەرهێنان لە بوارە جیاوازەکان لەنێوان کۆمپانیاکانی سعوودیە و چیندا، واژوو کران. ئاژانسی هەواڵیی فەرمی سعوودیە بڵاوی کردەوە، ئەو گرێبەستانەی کە لە میانی سەردانەکەی سەرۆکی چین، شی جین پینگ بۆ سعوودیە رێککەوتنیان لەسەر کرا، بە ئامادەبوونی وەزیری وەبەرهێنانی سعوودیە، خالد بن عەبدولعەزیز ئەل فالح، سکرتێرەکان و نوێنەرانی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی سعوودیە لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا واژوویان لەسەر کراوە. ئاماژە بەوە دراوە کە گرێبەستەکان بوارە جیاوازەکانی وەک وزەی سەوز، هایدرۆجینی سەوز، وزەی خۆر، زانیاری تەکنەلۆجیا، خزمەتگوزارییەکانی گەور، گواستنەوە و گەیاندن، لۆجیستیک، پیشەسازی تەندروستی، دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون و ئاوەدانکردنەوە لەخۆ دەگرن. خالد بن عەبدولعەزیز ئەل فالح ئاماژەی بەوە دا کە واژووکردنی ئەو گرێبەستانە دەرخەری ویستی هەردوو وڵاتە بۆ بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە هەموو بوارێکدا و گوتی: "سەردانی سەرۆکی چین بۆ سعوودیە دەرخەری بەرەوپێشترچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە لە هەموو بوارێکدا".
جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا رایگەیاند ئازایەتی و بوێریی ژنانی ئێران هاندەرەێکی گەورەیە و واشنتۆن لەگەڵ هاوپەیمانەکانی دەسەڵاتی ئیران ناچار دەکەن بە وەڵامدانەوە لە ئاستی سەرکوتی دڕندانەی ناڕەزایەتییەکان. کامالا هاریس، لە پەیامێکیدا لە تویتەر رایگەیاند؛ بوێری و ئازایەتیی ژنان و کچانی ئێران هاندەرێکی سەرەکیی بون بۆ ئەو و دەبێت دەسەڵاتی ئێران ناچار بکرێت بە راگرتنی توندوتیژیی دڕندانە لە دژی خەڵک و خۆپیشانداەران وڵاتەکە. ئەو بەرپرسەی ئەمریکا بە دانانی وێنەی بەرگی یەکەمی گۆڤاری تایم کە ژنانی ئێرانی تێدا بڵاو کراوەتەوە ئەوانی بە پاڵەوانی جیهان ناوهێناوە. جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردوەتەوە وڵاتەکەی و هاوپەیمانەکانی بەردەوام دەبن لە پشتیوانیی ژنان و خۆپیشاندەرانی ئێران بۆ راگرتنی توندوتیژییەکان لە ئاست ناڕەزایەتییەکاندا.
دەزگای دادی ئێران سزای سێدارەی گەنجێکی بە بیانوی داخستنی شەقامێکی تاران لە ناڕەزایەتییەکان جێبەجێ کرد. لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە موحسین شکاری کە لە دوای مەرگی ژینا ئەمینی وەک ناڕەزایەتیی شەقامی سەتتارخان لە تارانی پایتەختی داخستوە و ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانیشی بریندار کردوە. دەزگای داد ئاشکرای کردوە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە ئەو گەنجە بە پێی یاسا و رێساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، سزای سێدارەدانی بەسەردا جێبەجێ کراوە. لە سێدارەدانی ئەو گەنجە لە تاران لەکاتێکدا تا ئێستا زیاتر لە 50 خۆپیشاندەر بە بیانوی تێکدانی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە و ئەگەری لەسێدارەدانیان هەیە. رۆژی چوارشەممەی رابردوش نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی درەوەی ئەمریکا رایگەیاند؛ لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران ئاماژەیەکی رونی لاوازیی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
هاوڵاتی ژینا یەکێکە لە کاریگەرترین ژنانی جیهان لە لیستی فۆربیس بۆ ١٠٠ ژنی کاریگەر لە جیهاندا لە ڕیزی خێزانی سەرۆکی ئۆکرانیا و ژنانی ئەمریکا گۆڤاری فۆربیس سەبارەت بەو کەسانەی لە لیستەکەدا بژاردەی کردوون ڕایگەیاند لیستەکە بە چوار پێوەری سەرەکی دیاری کراوە: پارە، میدیا، کاریگەری و بواری کاریگەری. ئەو گۆڤارە لەسەر ژینا ئەمینی دەڵێت:" مەهسا ئەمینی یەکێکە لە بەهێزترین و کاریگەرترین ژن بۆ ساڵی ٢٠٢٢ وەک نوێنەری هەزاران ژن کە خۆپیشاندان ئەکەن لە ئێران لە پێناو مافە کانیاندا. هەروەها دەشڵێت، "ئەمینی، ژنێکی کوردی خەڵکی شاری سەقزی سەر بە پارێزگای کوردستانی ئێران بوو، لە 16ی ئەیلولی 2022دا، دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتی ئێرانەوە گیرا، کۆچی دوایی کرد. ئەو بە تۆمەتی ئەوەی کە گوایە بە هەڵە حیجابەکەی لەبەرکردبوو بەپێی ڕاپۆرتی بنەماڵە و ڕاگەیاندنەکان ،بە توندی لێیدراوە ودوای ئەوە کەوتە ناو کۆما و مرد." هەروەها "بەهەزاران کەس ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بەمەرجەکانی کۆچی دوایی ئەمینی و خۆپیشاندانەکان فراوان بوون خەڵک ئێستا داوای گۆڕینی ڕژێم دەکەن. "خۆپیشاندانەکان لە مانگی کانوونی یەکەمی 202٢ وە دەستی پێکردووبەردەوامە ، ئەمەش یەکێکە لە درێژترین خۆپیشاندانەکانی مێژووی ئێران چالاکوانانی مافی مرۆڤیش ڕایانگەیاندووە کە زیاتر لە 400 کەس کوژراون و 18 هەزار کەسیش دەستگیرکراون." لیستەکانی گۆڤاری فۆربس بۆ ١٠٠ کاریگەرترین ژنانی جیهان
تاقانە خوشکی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بێبەریبونی لە براکەی خۆی راگەیاند و دەڵێت خامنەیی گوێی بیستنی ناڕەزایەتییەکانی وڵاتەکەی نییە. بەدری خامنەیی، خوشکی عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران کە دانیشتوی شاری تارانی پایتەختی وڵاتەکەیە، لە بەیاننامەیەکدا بێبەریبونی خۆی لە براکەی راگەیاند و وتیشی خامنەیی لەسەر رێچکە و رێبازی روحەڵڵا خومەینی، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی بەردەوامە بۆ سەرکوتی خەڵک. خوشکەکەی خامنەیی لە بەیاننامەیەکدا وتویەتی براکەی تەنگا گوێ لە بەکرێگیراوانی چاوردەوری خۆی دەگرێت و خەڵکی ناڕازی و بوێری وڵاتەکەش بە شێوەیەک تۆمەتبار دەکات کە شایەنی خۆیەتی. بەدری خامنەیی ئاشکرای کردوە کە لە ئێستادا هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ خامنەیی نەماوە بەڵام لە رابردودا وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و مرۆیی براکەی لە دۆخی راستەقینەی وڵاتەکەی ئاگادار کردوەتەوە. بەیاننامەکەی خوشکی خامنەیی لە کاتێکدا فەریدە مورادخانی کچی بەدری خامنەیی زیاتر لە دو هەفتەیە بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی ولاتەکە دەستبەسەر و زیندانیی کراوە.
بەهۆی هێرشی پەرلەمانتارنی ئاکەپە پەرلەمانتارێکی تورکیا بوژانەوەی دڵی بۆ دەکرێت و دەمەقاڵێ لە نێوان ئاکەپە و هەدەپە دروست دەبێت. دەمەقاڵە لە نێوان پەرلەمانتارانی هەدەپە و ئاکەپە لە پەرلەمانی تورکیا رویدا و پەرلەمانتارێکی هەدەپەش دەڵێت ئەوانەی ناوی تیرۆریست دەهێنن ئەوانەن کە چاویان لە داگیرکردنی خاکی وڵاتانە. رۆژی رابردو لە چوارچێوەی دانیشتی پەرلەمانی تورکیا سەبارەت بە بودجەی ساڵی داهاتو، مەڕاڵ دانیش بەشتاش، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە وتارێکی پێشکەش کرد و لە کاتی وتارەکەشدا ژمارەیەک پەرلەمانتاری پارتی داد و گەشە ئاکەپە بەشتاشیان بە تیرۆریست ناوهێنا. بەشتاش وتیشی: دەڵێن گۆیا کورد زۆر لایەنگریی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەکەن و ئەگەر ئەوە راست بێت با ئەردۆغان بە بێ پاسەوان بچێتە شاری ئامەد لە کاتێکدا ئەو بە بێ هەزارن پاسەوانی تایبەت ناتوانێت بچێتە ئەو شارە. هەر دوێنێ سێشەممە پەرلەمانتارانی ئاکەپە هێرشیان کردە سەر پەرلەمانتارێکی (ئی پارتی) بە ناوی حسێن ئۆرس و ئەویش بەوهۆیەوە بوژانەوەی دڵی بۆکرا و ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتەکە لەژێر چاودێریی وردی پزیشکیدایە.
دەستەی هاوبەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی و ئەنجومەنی پیران لە ئەمریکا ئەو یاسایانە لە بودجەی بەرگریی وڵاتەکە لادەبەن کە پێشتر هۆکارێک بون بۆ قەدەغەکردنی فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی ئێف16 بە تورکیا. رۆژنامەی (جمهوریە)ی تورکی بڵاوی کردوەتەوە، دەستەی هاوبەشی کۆنگرێس و ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا رەشنوسی نوێی بودجەی بەرگریی وڵاتەکەیان بۆ ساڵی 2023 پەسند کردوە. لە رەشنوسە نوێیەکی بودجەی بەرگیی تورکیادا چەند ماددەیەکی یاسایی لابراون کە پێشتر هۆکار بون بۆ نەفرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی ئێف 16 بە تورکیا. پێشتر چەند سیناتۆرێکی ئەمریکی نزیک لە یۆنان داوایان کردبو دەبێت، واشنتۆن بە مەرجی ئەوەی دژی یۆنان بەکارنەهێنرین فڕۆکەیی ئێف 16 رادەستی تورکیا بکات. تورکیا داوای کڕینی 40 فڕۆکەی ئێف 16 و نۆژەنکردنەوەی 80 فڕۆکەی هاوشێوەی لە ئەمریکا کردوە.
هێزەکانی ئەمریکا هۆشداریی دەداتە سوپای پاسداران و دەڵێت بەلەمەکانی ئەو سوپایە بەشێوەیەکی مەترسیدا لە کەشتییەکانی ئەمریکا نزیک بونەتەوە و ئەوەش دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگ. ناوەندنی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) لە بەیننامەیەکدا رایەگەیاند؛ بەلەمەکانی سوپای پاسدارانی ئێران رۆژی دوشەمەی رابردو لە گەروی هورمز لە کەنداو بە مەودایەکی مەترسیدار لە کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا نزیک بونەتەوە. لە بەیاننامەکەد ئاماژەوە بەوە کراوە بەلەمە سەربازییانەی سوپای پاسداران بە مەودای نزیکەی 130 مەتر لە کەشتییەجەنگییەکانی ئەمریکا نزیک بونەتەوە کە بە پێوەری سەربازیی و نێودەوڵەتیی مایەی مەترسییە و دەبێتە ئەگەری پێکدادان و روبەڕوبونەوە. ناوەندنی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا هەڵسوکەوتەکانی سوپای پاسداران و ئێرانی بەهۆکاری تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەمو ناوچەکە ناوبردوە و هۆشداریی داوە لە ئەگەری دوبارەبونەوەی ئەو هەڵسوکەوتانە لە ئاوەکانی کەنداوە.
هاوڵاتی بی بی سی لیستی 100 ژنی کاریگەری لە سەرانسەری جیهان بۆ ساڵی 2022 ئاشکرا کرد کە لە ناویاندا چوار ژنی کوردی تێدایە هاوشانی گۆرانیبێژی بەناوبانگی جیهانی بێڵی ئایلش، خانمی یەکەمی ئۆکرانیا ئۆلینا زێلێنسکا، ئەکتەری بەناوبانگ پریانکا چۆپرا و سێلما بلەیر 'تزارینای پۆپی ڕووسی' و ئالانا پوگاچیڤا، شاخەوانی ئێرانی و ئێلناز ڕێکابی، یاریزانی بازدانی سێ قۆڵی و نووسەری گانیان نانا دارکوا سکیاماو ژنان لە سەرجەم چین و توێژە جیاجیاکان لەسەرانسەری جیهانەوە . بی بی سی ڕایگەیاند " ئەمە دەهەمین وەرزی دەرکردنی لیستی 100 ئافرەتی کاریگەری جیهانە ، بۆیە ئێمە دەرفەت وەردەگرین بۆ ئەوەی بزانین لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا چ پێشکەوتنێک بەدی هاتووە. لە کاتێکدا هەنگاوی زۆر گەورە بۆ مافەکانی ژنان هەیە - لە زیادبونی ژمارەی سەرکردە مێینەکانەوە بۆ بزووتنەوەی میتوو بۆ ژنان بەڵام لە زۆرێک لە گۆشەکانی جیهان هێشتا ڕێگایەکی دوورودرێژ هەیە بۆ ڕۆیشتن. لەناو لیستی ١٠٠ ژنی کاریگەری جیهان چوار ژنی کورد هەن ئەوانیش: زارا محەمەدی، مامۆستا زارا محەممەدی وەک یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین، زیاتر لە دە ساڵە کاتی خۆی بۆ فێرکردنی زمانی کوردی لە شارەکەی خۆی، سنە تەرخان کردووە. بەڵام حکوومەتی ئێران زارای بە "پێکهێنانی گرووپ بە ئامانجی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی" تۆمەتبار کرد و حوکمی پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراو لە مانگی یەکی ٢٠٢٢ وەوە لە زینداندایە. ڕۆیا پیرایی، چالاکوان کاتێک دایکی ڕۆیای تەمەن 62 ساڵ لە شاری کرماشان سەرقاڵی ناڕەزایەتی دەربڕین بوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەی لێکرا و کوژرا. ڕۆیا بە سەری تاشراوەوە لە تەنیشت گۆڕی دایکی وەستابوو و قژی بڕاوەکەی بە دەستەکانیەوە گرتبوو و بە سەرپێچییەوە سەیری کامێراکەی دەکرد. ئەو کچە بووەتە یەکێک لەو ڕووخسارانەی کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بووە مانشێتی ڕۆژنامەکان دوای بڵاوبوونەوەی ناڕەزایەتییەکانی دژ بە حکومەت لە ئێران. ڕۆیا چاوی بە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا کەوتووە بۆ ئەوەی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ ناڕەزایەتییە بەردەوامەکان وەربگرێت. ڕۆزا ساڵح، سیاسەتوان لە مانگی ئایاری ساڵی 2022، ڕۆزا ساڵح بووە یەکەم پەنابەر کە بۆ ئەنجومەنی شارۆچکەی گلاسکۆ هەڵبژێردرا، دوای ئەوەی لە تەمەنی کچێکی گەنجدا گەیشتە سکۆتلەندا. ڕۆزا ساڵح خەڵکی هەرێمی کوردستانە، ئەو هاو دامەزرێنەری (سۆلیداریتی سکۆتلەند لەگەڵ کوردستان)ە، وەک چالاکوانێکی مافی مرۆڤ سەردانی ناوچە کوردنشینەکانی تورکیای کردووە. نیگار مارف، پەرستار کارەکانی نیگار مارف لە هەرێمی کوردستان بریتین لە چارەسەرکردنی ئەو ژنانەی کە خۆیان سووتاندووە، نیگار نزیکەی ٢٥ ساڵە لە نەخۆشخانەکاندا کاردەکات، چ لە بواری سووتانی منداڵان و چ لە چاودێری چڕدا. هەروەها لە بەشی نەخۆشخانەکەیدا چارەسەری ئەو نەخۆشانە دەکات کە بە ڕێکەوت تووشی سووتان بوون.
