کاوه ڕه‌ش.به‌ریتانیا خێزانێکى په‌نابه‌رى عێراقی، که‌له‌چنگى شه‌ڕو کوشتارى جه‌نگ، ووڵاته‌که‌یان جێ هێشتوه‌و ئێستا له‌شارى (هۆڵ)ى وو‌ڵاتى به‌ریتانیا ده‌ژین ده‌ڵێت:" ژیانم هاوشێوه‌ى دۆزه‌خه‌و هیچ جیاوازى نیه له‌گه‌ڵ ژیانى خه‌ڵکى عێڕاق و سوریا". پاش به‌رپابونى جه‌نگى نێوخۆ، له‌عێڕاق و سوریا، له‌ساڵى ، 2012 (ئینتسار حه‌سه‌ن)ى ته‌مه‌ن 55ساڵ و چوار له‌منداڵه‌کانی، له‌لایه‌ن ڕێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه، به‌فه‌رمیى و شێوه‌یکى یاسایی، هێندراون بۆ شارى (هۆڵ)، له‌به‌ریتانیا، به‌ڵام له‌و کاته‌وه‌ى گه‌یشتونه‌ته به‌ریتانیاو له‌خانویه‌کدا جێگیر کراون. دایکى چوار منداڵه‌که ده‌ڵێت": ڕه‌وشى ته‌ندروستیم تێک چووه، به‌هۆى ئه‌و خانوه‌ى تێدا نیشته‌جێن، چونکه هه‌موو ته‌ڕه‌شوع و شێیو که‌ڕوو لێداوه، به‌و هۆیه‌وه ناتوانم به‌باشى هه‌ناسه بده‌م و شه‌وان ته‌نگه نه‌فه‌س ده‌بم". هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌و خێزانه ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ په‌نجه‌ره‌کان بکه‌نه‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ى هه‌واى پاک بێت، خانوه‌که زۆرسارده‌و سیسته‌مى گه‌رم که‌ره‌وه‌ى له‌کارکه‌وتوه. ئه‌و ژنه نه‌ساغه که‌له‌ناو جێگاوه بۆ ڕۆژنامه‌ى زه‌سه‌ن دواوه ده‌ڵێت:" زۆرێک له‌خزمه‌کانم له‌شه‌ڕى عێڕاقدا کوژراون، بۆیه ئێمه گوستمانه‌وه بۆ سوریا‌و له‌وێش له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه، خواردن و په‌ناگه‌مان بۆ دابینکرا". هاوکات دایکى ئه‌و چوار منداڵه ده‌شڵێت:" دواى به‌رپابونى جه‌نگیش له‌سوریا، بۆ ده‌ربازبون له‌مه‌رگ، جارێکى دیکه هه‌ڵاتین و ئه‌وجاره له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه هێندراینه ئه‌م شاره‌ى به‌ریتانیا، به‌ڵام له‌ڕاسیتدا له‌جیاتى ئارامیى و سه‌لامه‌تی، ژیان له‌شارى (هۆڵ)و له‌و خانوه‌دا، وه‌ک دۆزه‌خ وایه‌و هیچ جیاوازیه‌کى نیه له‌گه‌ڵ ژیانى سوریا‌و عێڕاق". ئینتسار حه‌سه‌ن ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که ڕۆژ به‌ڕۆژ ڕه‌وشى ته‌ندروستى به‌رو خراپتر ده‌چێت به‌هۆى نه‌شیاوى ئه‌و خانوه‌ى تێدان" ناتوانم به‌ته‌واوى ڕێ بکه‌م ونان بخۆم و قسه بکه‌م، من ئێستا ژنێکى نه‌خۆش و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌تم. من به‌درێژایى شه‌و بیرده‌که‌مه‌وه خه‌م ده‌خۆم له‌و ڕه‌وشه‌ى تێداین، به‌هۆى ئه‌و خانوه ته‌ڕه‌شع و شێدار‌و پێ له‌که‌ڕووه". ئه‌و خێزانه ده‌ڵێن، هه‌شت ساڵ له‌مه‌به‌ر، له‌کاتى گه‌یشتنیان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى په‌نابه‌رانه‌وه، ئه‌و خانوه‌یان بۆ به‌کرێ گیراوه له‌خاوه‌ن خانویه‌کى تایبه‌ت، هه‌رئه‌وکات پێیان وتوون که زۆرسارده‌و ده‌له‌رزین له‌سه‌رمان، چونکه گه‌رمکه‌ره‌وه‌کانى ئیش ناکه‌ن، له‌ماوه‌ى ئه‌و هه‌شت ساڵه‌دا، هیچ کارێکى نۆژه‌نکردنه‌وه، له‌و خانوه‌دا ئه‌نجام نه‌دراوه. ئه‌و ژنه عێڕاقیه ده‌شڵێت، ده‌بێ بگوازرێمه‌وه بۆ خانویه‌کى گونجاوتر، که‌بۆ که‌م ئه‌ندامان بشێت، چونکه من خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌تم. به‌ڵام له‌ماوه‌ى هه‌شت ساڵى ڕابردودا، ناوم له‌لیستى چاوه‌ڕوانى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى دایه بۆ وه‌رگرتنى خانویه‌کى دیکه. له‌لایه‌کى دیکه‌وه، خاوه‌نى ئه‌و موڵکه‌ى ئه‌و خێزانه لێى نیشته‌جێن ده‌ڵێ، کاتێک ئه‌و خانوه‌ى داوه به‌کرێ بۆ ئه‌و خێزانه، خانوه‌که تازه‌و نۆژه‌نکراوه بووه، چه‌ند جارێکیش هه‌وڵى داوه‌و کرێکار‌و وه‌ستاى ناردوه بۆ باش کردنى خانوه‌که، به‌ڵام ئه‌و ماڵه عێڕاقیه، ڕێگایان نه‌داوه ده‌ستکارى بکه‌ن و که‌س بچێته ناوه‌وه کارى تێدا بکات. ووته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى هۆڵ، باس له‌وه ده‌کات، که‌ئه‌وانیش تیمێکى ته‌ندروستیى و ژینگه‌ییان ناردوه، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى ڕه‌وشى ئه‌و خانوه، به‌ڵام ئه‌وانیش ڕێگریان لێ کراوه، بچنه ژووره‌و له‌لایه‌ن ئه‌و خێزانه‌وه. ئه‌و ژنه به‌ڕۆژنامه‌ى زه‌سه‌نى راگه‌یاندووه که له‌سه‌ر کورسى که‌م ئه‌ندامیه‌و ناتوانێت به‌پلێکانه‌ى ناوه‌و بچێته سه‌ره‌وه، بۆیه زۆرجار له‌جیاتى به‌کارهێنانى قاپشۆرى چێشتخانه‌که‌ی، حه‌وزى گه‌رماوه‌که‌ى به‌کار ده‌هێنێت له‌خواره‌وه، بۆ قاپ شۆردن. خێزانه‌که ده‌ڵێن، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ڕاسته‌وخۆ کرێ خانوه‌که له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه به‌خاوه‌ن خانوه‌که ده‌درێ، ئێستا کرێکه به‌شێکى لێ بڕاوه له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه، ده‌بێ خۆمان ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه بیده‌ین، ئێمه‌ش نیمانه، بۆیه لێره‌ش ده‌رده‌کرێن و نازانین ڕوو له‌کوێ بکه‌ین. ئێستا ئێمه قه‌رزدارى خاوه‌ن موڵکه‌که‌ین. ووته‌بێژى شاره‌وانى ده‌ڵێت، هه‌رچه‌نده ئه‌و خێزانه ڕێیان به‌تیمى ته‌ندروستیى و ژینگه‌ى ئێمه نه‌داوه، به‌ڵام له‌هه‌وڵداین په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ بگرین و بتوانین شوێنێکى گونجاویان به‌پێى پێویست، بۆ دابین بکه‌ین. له‌به‌رامبه‌ر سکاڵاى ئه‌و خێزانه عێڕاقیه له‌سه‌ر ڕه‌وشیان له‌به‌ریتانیا، به‌شێکى زۆرى خوێنه‌رانى بابه‌ته‌که، سه‌رزه‌نشتى ئه‌و خێزانه‌ده‌که‌ن به‌وه‌ى نه‌یانتوانیوه خانوه‌که به‌پاک و خاوێنیى و ڕێک و پێکى ڕابگرن. هه‌ره‌وه‌ها ده‌ڵێن; بۆ پێتان وایه بێنه وو‌ڵاتى ئێمه له‌ناو کۆشک و ته‌لار داتان دابنێین و هاى لایف بژین، کاتێک ناتوانن له‌و ووڵاتانى خۆتان به‌ئارامیى و بێ کیشه بژین. https://www.thesun.co.uk/news/13729019/refugee-mum-hull-hell-iraq/
هاوڵاتى نوسینگه‌ى جێبه‌جێکردنى کۆشکى سپى ده‌ستیکرد به‌گواستنه‌وه‌ى که‌لوپه‌له‌کانى دۆناڵد تره‌مپ، خێزان و به‌رپرسانى دیکه‌ى ئیداره‌که‌ى بۆ ئه‌و شوێنه‌ى تێیدا نیشته‌جێ ده‌بێت. که‌ناڵى NBCى ئه‌مریکى بڵاویکرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ى کانونى دووه‌مى 2021 نوسینگه‌ى جێبه‌جێکردنى کۆشکى سپى له‌رێگه‌ى هێنانى ژماره‌یه‌ک کارتۆنى بۆش ده‌ستیکردوه به‌گواستنه‌وه‌ى که‌لوپه‌له‌کانى دۆناڵد تره‌مپ، خێزان و به‌رپرسانى دیکه‌ى ئیداره‌که‌ى و که‌لوپه‌له‌کانى سه‌رۆک و خێزانى سه‌رۆکى ئه‌مریکا بۆ ناوچه‌ى (Mar-a-Lago) له‌ویلایه‌تى فلۆریدا ده‌گوازرێنه‌وه که‌بڕیاره له‌و ناوچه‌یه‌دا نیشته‌جێ ببێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌خراوه‌ته‌رو که تیمى جۆ بایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا به‌رنامه‌ى ئه‌وه‌یان هه‌یه بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک ته‌واوى کۆشکى سپى پاک بکرێته‌وه و پرۆسه‌که‌ش له‌ئاڵوگۆڕه‌کانى دیکه‌ى سه‌رۆکایه‌تى جیاواز ده‌بێت، به‌وپێیه‌ى دواى توشبونى تره‌مپ به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا زیاتر له 40 که‌سى دیکه‌ش له‌نزیکه‌کانى توشى هه‌مان نه‌خۆشى بون. هاوکات ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه گرێبه‌سته‌کانى حکومه‌ت و جێبه‌جێکردنى پرۆسه‌ى پاکردنه‌وه‌کان نزیکه‌ى نیو ملیۆن دۆلارى تێده‌چێت، بڕیاریشه دواى ئاهه‌نگى ده‌ستبه‌کاربون، بایدن له‌ماڵه‌که‌ى خۆى له "Blair House"ـى واشنتن بمێنێته‌وه تا ته‌واوبونى پرۆسه‌ى پاکردنه‌وه‌که.
هاوڵاتى میدیاکانى ئه‌مریکا ئاشکرایان کرد که دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا له‌کار خرا به‌هۆى ئه‌و پشێوییه‌ى که له رۆژى په‌سه‌ندکردنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى له کۆنگرێس روویداو تره‌مپ هانى خۆپیشانده‌رانیدا بچنه سه‌ر کۆنگرێس. میدیاکانى ئه‌مه‌ریکا رایانگه‌یاند به‌پێى ئه‌و راپۆرته‌ى نانسى پێلۆسى خوێندییه‌وه ده‌نگدانى له‌کارخستن 232 ده‌نگى به‌ڵێ به‌رامبه‌ر 197 ده‌نگى نه‌خێر بووه. له‌و 232 ده‌نگه 10 ئه‌ندامى کۆمارییه‌کان بوو، که به‌به‌ڵێ ده‌نگیاندا بۆ له‌کارخستنى تره‌مپ و چوار ئه‌ندامى به سپێتى ده‌نگیاندا. ساڵى 2019 کاتێک بۆ یه‌که‌مینجار پرۆسه‌ى له‌کارخستنى (ئیمپیچمێنت)ى تره‌مپ له‌سه‌ر که‌یسێکى تر ده‌ستى پێ‌کرد هیچ ئه‌ندامێکى نوێنه‌ران له کۆمارییه‌کان دژى تره‌مپ ده‌نگیان نه‌دا. ئێستا پرۆسه‌ى له‌کارخستن بۆئه‌وه‌ى بچێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه پێویسته ئه‌نجومه‌نى پیران ده‌نگى له‌سه‌ر بدات، به‌ڵام میتچ ماککۆنیل، سه‌رۆکى زۆرینه‌ى کۆمارییه‌کان له‌ئه‌نجومه‌نى پیران، دووپاتیکرده‌وه که هیچ فرسه‌تێک بۆ کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پیران نییه پێش 20ى کانوونى دووه‌م (جێنیوه‌ری) 2021 که رۆژى ده‌ستبه‌کاربوونى جۆو بایدن-ى سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مه‌ریکایه. بۆیه له‌کارخستنى (ئیمپیچمێنت)ى دووه‌مى تره‌مپ وه‌ک جارى یه‌که‌م له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى پیرانه‌وه شکست ده‌هێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى کات نه‌ماوه بۆ دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى پیران. ده‌نگدانى سه‌رکه‌وتوو پێویستى به 2 له‌سه‌ر 3 ئه‌ندامانى پیرانه که له‌ئێستادا 67 ده‌نگ به‌ره‌و ژوورى ده‌وێت. جا پێویسته جگه له مایک پێنس که سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پیرانه، 16 ئه‌ندامى تر‌ى پیران له‌کۆمارییه‌کان له‌گه‌ڵ دیموکراته‌کان بن ئه‌وکات ده‌توانن تره‌مپ بخه‌ن.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا عه‌بدولعه‌زیز محمدداویى سوپاسالارى حه‌شدى شه‌عبییان خستۆته لیستى تیرۆره‌وه. وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا بڵاویکرده‌وه ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا بڵاویکرده‌وه عه‌بدولعه‌زیز محمدداویى سوپاسالارى حه‌شدى شه‌عبییان خستۆته لیستى تیرۆره‌وه. ئه‌م بڕیاره‌ى ئه‌مریکا له‌دژى حه‌شدى شه‌عبى له‌کاتێکدایه، چه‌ند رۆژێک به‌رله‌ئێستا وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا سزاى به‌سه‌ر فالح فه‌یاز سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبیدا سه‌پاند. خستنه لیستى تیرۆر لاى ئه‌مریکییه‌کان ده‌بێته‌هۆى قه‌ده‌غه‌کردنى هاتوچۆى ناوبراو له‌ئه‌مریکا و وڵاتانى هاوپه‌یمانى و کێشه بۆ هه‌ژماره بانکییه‌کانى و گواستنه‌وه‌ى موڵکدارێتى دروستده‌بێت.
هاوڵاتى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ ئه‌وه‌یان په‌سه‌ندکرد که مایک پێنس جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵبدات به پێى مادده‌ى 25ى هه‌موارکراوى ده‌ستوورى ئه‌مه‌ریکی، تره‌مپ له‌کاربخات، به‌ڵام پێنس ئه‌وه‌ى ره‌تکردووه‌ته‌وه. بۆ ره‌زامه‌ندى دان له‌سه‌ر مادده‌ى 25ى هه‌موارى ده‌ستوورى ئه‌مه‌ریکا جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا و زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى کابینه‌که‌ى تره‌مپ پێویسته به نووسراوێک ئه‌وه رابگه‌یه‌نن که تره‌مپ له توانایدا نییه ئه‌رکه‌کانی به‌رێوه‌ببات، به‌ڵام مایک پێنس جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌ى ره‌تکردووه‌ته‌وه. مایک پێنس له‌نامه‌یه‌کدا بۆ نانسى پیلۆسى ده‌نوسێت:" هه‌شت رۆژى ماوه تێرمى سه‌رۆکایه‌تى تۆ و ئه‌ندامانى دیموکراته‌کان داواده‌که‌ن که من و کابینه‌که مادده‌ى 25 هه‌موارکراوى ده‌ستوور به‌کاربهێنین. به‌ڵام ئه‌م جۆره رێوشوێنه له به‌رژه‌وه‌ندى گه‌له‌که‌مان ده‌ستوره‌که‌ماندا نییه‌و ناگونجێت". بڕیاره رۆژى 20ى کانونى دووه‌م که ته‌نها حه‌وت رۆژى ماوه، جۆبایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا بگاته کۆشکى سپى و سوێندى یاسایى بخوات.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ نرخى به‌رمیلێک نه‌وت له بازاڕه‌کانى جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینى، به‌شێوه‌یه‌ک ماوه‌ى ساڵێکه نرخى نه‌وت نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته. به‌پێى نرخى بۆرسه‌ى جیهانى، ئه‌مڕۆ نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت به 56 دۆلار و 50 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت، نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکیش 52 دۆلار و 67 سه‌نته. ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە ٥٥ دۆلار و ٣٥ سەنت بوو و نرخى بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٥١ دۆلار و ٨٠ سەنت فرۆشرا.
سامان مەجید برێت مەکگۆرگ نوێنەری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی داعش پۆستێکی نوێ لەئیدارەی جۆبایدن وەردەگرێت کەتایبەتە بەئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لەکاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، ئەمەش دیسانەوە ئەو کارەکتەرەی هێنایەوە بەرباس کە زیاتر لەچوار ساڵ لەگەڵ کورددا لەپرسی شەڕی داعشدا لەپەیوەندیی توندوتۆڵدا بووە. برێت مەکگۆرک کەسێکی مەیدانی بوو، چەندین جار سەردانی هەولێرو سلێمانی و قامیشلۆو رەققەو چەندین ناوچەی تری کردووە بۆهێزکردنی شەڕی دژ بەداعش، بەتایبەتی پەیوەندییەکی توندوتۆڵی هەبوو لەگەڵ کوردانی رۆژئاڤای کوردستان، ئەوەش بووە هۆی نیگەرانی تورکیا. برێت مه‌کگۆرگ له‌ساڵی 1973 له‌بیتسبێرگی ویلایه‌تی پنسلڤانیا له‌دایکبووه، لەکابینەکانی بوش و ئۆباما‌و ترەمپدا پۆستی پێدراوە، ساڵی 1991 کۆلێژی یاسای له‌زانکۆی کۆڵۆمبیا ته‌واوکردووه‌و ساڵی 1999ش له‌هه‌مان زانکۆ بووه‌ته مامۆستا و وانه‌ی وتووه‌ته‌وه. مەکگۆرک دیپلۆماسییەکی دیار‌و شارەزای ئەمریکایە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی لەدۆسیەی عێراق، سوریا‌و ئەفغانستان کاریکردووە کەسایەتییەکی دیپلۆماتکارو ئاکادیمییە و بەشی یاسای تەواو کردووە. مەکگۆرگ بایەخی بەنیگەرانییەکی تورکیا نەدەدا لەسەر رۆژئاڤا لەسەرەتای ساڵی 2016 و وەک بەشێک لەهەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، مه‌کگۆرگ سەردانی بەرپرسانی رۆژئاڤای کوردستانی کرد‌و لەوکاتەشەوە پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ سەرکردەکانی رۆژئاڤا هەبوو، بۆچوونەکانی ئەو لەواشنتن بووەهۆی دروستکردنی ئەڵقەیەکی پەیوەندی هاوکاری سەربازیی، لۆجستی و تائاستێکی کەمتریش پەیوەندی دیپلۆماسیی نێوان ئەمریکا و ئیدارەی خۆسەری کە بەکۆتاییهێنان بەداعش لەباکوری سوریا‌و دروستکردنی پشتێنەیەکی ئارام لەو ناوچەیەدا کۆتاییهات. لەماوەی کارکردنیدا مەکگۆرک لەچوارچیوەی پلانی رووبەڕووبوونەوەی داعش، هاوکاری کوردانی رۆژئاڤای کرد، ئەوەش بووە هۆی نیگەرانی تورکیا، لەو ماوەیەدا چەند پەرلەمانتارو پارێزەرێک لەتورکیا، داوایان لەدادگای باڵای ئەو وڵاتە کرد، برێت مەکگۆرک نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ شەڕی داعش، دەستگیربکرێت، بەھۆی ئەوەی یارمەتی ھێزەکانی یەپەگەی داوەو بۆتە هۆی مەترسی لەسەر ئاسایشی تورکیا. ئەو کەسانە داوایان کردبوو لەئەگەری نزیکبوونەوەو بینینی مەکگۆرک لەخاڵە سنورییەکانی نێوان تورکیا-عێراق، تورکیا-سوریا، دەستبەجێ دەستگیربکرێت، بە تۆمەتی ئەنجامدانی یاری مەترسیدار بەدەستکەوت و سەروەرییەکانی تورکیاوە. بەپێی یاداشتەکە، برێت مەکگۆرکـ، چەکی داوە بەیەکینەکانی پاراستنی گەل و راھێنانی پێکردوون ئەوەشیان وەکو مەترسی لەسەر «سەقامگیری ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا» ناوبردبوو. پێشتر چەندجارێک تورکیا رەخنەی لەئەمەریکا گرتبوو، بەھۆی ھاوکاری ئەو وڵاتە بۆ شەڕڤانانی ھێزەکانی سوریای دیموکرات و چەندجارێک بەرپرسانی ئەو وڵاتە مەکگۆرکیان تۆمەتبارکردووە. بەڵام لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٩ ئەردۆغان و ترەمپ رێککەوتن کە هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژاوای کلوردستان بکێشێتەوەو دواتر تورکیا دەستی گرت بەسەر چەند شارۆچیەکەی سنوویدا، ئەوەش نیگەرانی مەکگۆرکی لێکەوتوەوە دەستی لەکارکێشایەوە. برێت مەکگۆرک پێش رێکەوتنەکەی ترەمپ و ئەردۆغان وردەکاری پلانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە سوریا ئاشکراکرد و وتی «ئەوە هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌یه، دوژمنانی واشنتن ئه‌و بۆشاییه پڕده‌که‌نه‌وه که دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا درووست ده‌بێت». ئامبەرین زەمان، کە کچە رۆژنامەنووسێکی تورکە لەمیانی بابەتێکدا لە ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر بڵاویکردەوە لەسەربەندی ناکۆکیەکانی نێوان تورکیا‌و برێت مەکگۆرگ، ئاماژەیکردبوو رۆژنامەیەکی لایەنگری حکومەتی تورکیا مەکگۆرک-ی بە «بکوژ» وەسفکردووە. ئاماژەی بەوەش کردبوو شاراوە نییە کە تورکیا توڕەیە لە هاوپەیمانێتی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و سەردانە ئاشکرا‌کانی مەکگۆرگ بۆ شارەکانی ناوچە کوردییەکان، کە لەوێ لەگەڵ فەرماندەکانی یەپەگە کۆدەبێتەوە کە باوەڕدەکرێت ئەوان وەکو بەشێک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستیان کردبێت بەشەڕکردن لەدژی تورکیا. ئاماژەشی کردبوو تورکیا وا خەیاڵ دەکات کە ئەمەریکا و مەکگۆرگ بناغەی دەوڵەتی کوردی لە سوریا دادەمەزرێنن. هەروەها وتبووی «بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە سیاسەتی ئەمەریکا بریتیە لە شکستپێهێنانی داعش و یەپەگەش باشترین هاوبەشی ئەمەریکایە بۆ جێبەجێکردنی ئەو کارە». مەکگۆرک و نەوشیروان مستەفا سلێمان عەبدوڵا یونس، نوسەر و رۆژنامەنوس دەگێڕێتەوە ساڵی 2017 ئەو ماوەیەی کە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کرا و دۆناڵد ترەمپ و کۆمارییەکان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، لە نوسێنێکدا کە پیش‌تر بڵاویکردۆتەوە دەڵێت «کاک نەوشیروان لەلەندەن بوو، لە یەکێک لە سەردانەکانمدا بۆ لای پرسیارێکی کرد لام سەیر بوو، زۆر بە پەرۆشەوە لێی پرسیم و داوای‌کرد کە لە ڕێگەی دکتۆر، بەرهەمەوە پرسیاری بۆبکەم ئایا برێت مەکگۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆک ئۆباما بۆ شەری داعش له پۆستەکەی دەمێنێتەوە یا دەگۆڕدرێت». لە کاک نەوشیروانم پرسی، ئەو پرسیارەت بۆ چییە؟ جارێ حەز دەکەی بمێنێتەوە یا حەز دەکەی بگۆڕێت ؟ سلێمان عەبدوڵا یونس دەڵێت «منیش لە کاک نەوشیروانم پرسی، ئەو پرسیارەت بۆ چیە؟ جارێ حەز دەکەی بمێنێتەوە یا حەز دەکەی بگۆڕێت ؟ کاک نەوشیروان وتی بێگومان حەز دەکەم نەگۆڕێ و بمێنێتەوە، منیش وتم باشە بۆچی کاک نەوشیروان خۆ ئەو پیاوە زۆر دژی تۆ و گۆڕانە، لەکێشەی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم هەڵوێستی دژی ئێوە بوو، لەوەڵامدا کاک نەوشیروان وتی گرنگ نیە هەڵوێستی لەسەر خودی من یا گۆڕان چیە و چۆنە، بەڵام مەکگۆرک پەیوەندی لەگەڵ رۆژئاڤای کوردستان زۆر باشەو مانەوەی ئەو بۆ ئەزموونی کانتۆنەکان و رۆژئاڤا سودی زۆر دەبێ ، بۆیە خۆزگە نەئەگۆڕدرا». سلێمان عەبدوڵا یونس دەڵێت: «کاک نەوشیروان وتی گرنگ نییە هەڵوێستی لەسەر خودی من یا گۆڕان چییە و چۆنە، بەڵام مانەوەی مەکگۆرک بۆ ئەزموونی کانتۆنەکان و رۆژئاڤا سوودی زۆر دەبێت». کاری نوێی مەکگۆرگ جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا هەینی رابردوو برێت مەکگۆرکی وەکو رێکخەری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لەئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی دیاریکرد. کاری سەرەکیی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی هاوکاریکردن و پێدانی ئامۆژگارییە بەسەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە، هاوکات رێکخستنی ئەو سیاسەتانەیە لەنێو دامەزراوەکانی حکومەتدا. برێت مەکگۆرک و ئەندامانی دیکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی لەژێر فەرمانی جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی «هاوکاریی سەرۆکی ئەمریکاو جێگرەکەی دەکەن بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا». سولیڤان لەئیدارەی ئۆباما لە 2013 تاوەکو 2014 راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی جێگری سەرۆکی ئەمریکا بوو، هەروەها لە 2011 تاوەکو 2013 بەڕێوەبەری پلانی سیاسیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بوو. جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەبارەی کارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دەڵێت، «رۆڵێکی گرنگ دەبینن لەپاراستنی سەقامگیریی و ئاسایشی وڵاتەکەمان». برێت مەکگۆرک لەتویتێکدا لەبارەی پێدانی ئەو پۆستە پێی، دەڵێت، لەدەیەی رابردوودا لەگەڵ جۆ بایدن خزمەتی کردووە و «ئەو سەرکردەیەکە کە لەم دۆخە هەستیارەی مێژوودا پێویستمانە». مەکگۆرک و هەرێمی کوردستان برێت مەکگۆرک رۆڵی هەبووە لەپێدانی چەک بەهێزەکانی پێشمەرگە بۆ شەڕی داعش، بەڵام پشتیگریی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی نەکرد. بەڵام لەدوای ریفراندۆم و رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، برێت مەکگۆرک رایدەگەیاند وڵاتەکەی پشتیوانی لەحکومەتێکی بەهێز لەهەرێمی کوردستان دەکات. مەکگۆرک لەتویتێکدا لەهەژماری فەرمیی خۆی لەتویتەر لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێرو بەغدا وتی «ویلایەتە یەکگرتووەکان ... بەشدارییەکی چالاکانەی کردووە بۆ کردنەوەی دیالۆگێکی نوێ و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بەشێوەیەکی ئاشتییانە بەپێی دەستوری عیراق». دوای وازهێنانی مەسعود بارزانی لەپۆستی سەرۆکی هەرێم لەتویتێکی تردا وتی «ستایشی بڕیارە مێژووییەکەی بارزانی دەکەین و بەشێوەیەکی چالاکانە لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و جێگرەکەی قوباد تاڵەبانی کاردەکەین». ئەوەش دوای ئەوە هات پەرلەمانی کوردستان یاسای دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمی پەسەندکرد، دوای ئەوەی مەسعود بارزانی نامەیەکی ئاراستەکردن و رایگەیاند لەدوای 1ی تشرینی دووەم لەپۆستەکەی بەردەوام نابێت. مەکگۆرک هەروەها لەتویتەکەیدا وتبووی «ویلایەتە یەکگرتووەکان پاڵپشتی حکومەتێکی بەهێز لەهەرێمی کوردستان دەکات لەعێراقێکی یەکگرتوو و فیدراڵ‌دا».
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌ورویج رایگه‌یاند: «حکومه‌تى نه‌رویج له‌هه‌وڵدایه بۆ کۆتایهێنان به‌گۆشه‌گیریى سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان رێبه‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان و زیندانیانی دیکه له‌باکورى کوردستان»، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که‌مانگرتنى زیندانیانى کورد له‌باکور بۆ کۆتایى هێنان به‌گۆشه‌گیریى ئۆجه‌لان به‌رده‌وامه‌و له‌چه‌ندین وڵاتى ئه‌وروپاش ده‌ست به‌هه‌مان»مانگرتن» کراوه. ئینه ماریا ئه‌ریکسن سۆریده وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌رویج له‌وه‌ڵامى پرۆژه پرسیارێک له‌حکومه‌تى نه‌ورویج له‌بارەى گۆشه‌گیریى سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان رێبه‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان که له‌ئیمراڵى دیلکراوه، رایگه‌یاند، حکومه‌تى نه‌رویج له‌هه‌وڵه‌کانى به‌رده‌وامه بۆ کۆتایهێنان به‌گۆشه‌گیریى سه‌ر ئۆجالان و زیندانیانى تر. هه‌روه‌ها فرێدى ئاندرێ ئۆستگارد په‌رله‌مانتارى پارتى چه‌پى سۆسیالیستى نه‌رویج له‌باره‌ى گۆشه‌گیریى سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان که له‌دوورگه‌ى ئیمراڵى دیکراوه‌و زیندانیانى تر، له رۆژى 18ى کانوونى یه‌که‌مى 2020دا ئه‌و بابه‌ته‌ى به‌پرۆژه پرسیارێک ناردووه بۆ په‌رله‌مان. له‌پرۆژه‌که‌دا داوا له ئینه ماریا ئه‌ریکسن سۆریده وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌رویج کرابوو، بۆ کۆتایهێنان به‌گۆشه‌گیریى سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان زیندانیانى دیکه‌ى باکورى کوردستان مافه‌کانیان پێشێل ده‌کرێت، بۆ ئه‌وه‌ى مافه‌کانیان پارێزراو بێت و ئازاد بکرێن. ئۆستگارد له‌پرۆژه پرسیاره‌که‌یه‌دا ئه‌وه‌ى به‌بیر هێنابووه‌وه، که‌کۆمیته‌ى دژ به‌ئه‌شکه‌نجه (سى پى تی)ى ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپا له راپۆرته‌که‌یدا ره‌خنه‌ى له‌قه‌ده‌غه‌ى بینین و چاوپێکه‌وتن له‌سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان و سێ زیندانیى تر له‌ئیمراڵى گرتبوو و داوایکردبوو، ئه‌و گۆشه‌گیرییه کۆتایى پێبهێنرێت. هه‌روه‌ها داواى له ئینه ماریا ئه‌ریکسن سۆریده وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌رویج کردبوو له‌چاوپێکه‌وتنه‌کانیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى تورکیادا باسى پاراستن و داکۆکى له‌مافه‌کانى ئۆجالان و زیندانیانى تر بکات. ئۆستگارد باسى ئه‌وه‌شیکردبوو، ژماره‌یه‌کى زۆر رێکخراوى نێونه‌ته‌وه‌یى پێشێلکردنى مافه‌کانى مرۆڤى زیندانیانى سیاسى له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى تورکیاوه خستووه‌ته به‌رباس رایگه‌یاند، هه‌ڵوێستى ده‌وڵه‌تى تورکیا رێگره له‌چاره‌سه‌رى ئاشتییانه‌ى کێشه‌ى نێوان ده‌وڵه‌تى تورکیا‌و گه‌لى کورد. ئینه ماریا ئه‌ریکسن سۆریده وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌رویج له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، پێشێلکارییه‌کانى مافه‌کانى مرۆڤ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى تورکیاوه جێگاى نیگه‌رانییه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:» ده‌بێت تورکیا به‌رامبه‌ر به رێککه‌وتننامه‌کانى مافى مرۆڤى ئه‌وروپاو به‌ره‌وپێشچوونه‌کانى مافه دیموکراتیه بنه‌ڕه‌تییه‌کان و ده‌وڵه‌تى یاسا رێزدار بێت». سۆریده باسى ئه‌وه‌شیکرد، له‌چاوپێکه‌وتنه‌کانیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا له‌مانگى ئابى 2019دا‌و بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و به‌رپرسیارایانه جێبه‌جێ بکه‌ن، گفتوگۆى له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوشئۆغلۆ کردووه له‌کۆبوونه‌وه‌ى ساڵانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپاشدا جاری دیکه باسى ده‌که‌نه‌وه تافشاره‌کان له‌سه‌ر تورکیا زیاتر بکه‌ن پابه‌ند بێت به‌پره‌نسیپه دیموکراتییه‌کانه‌وه. سۆریده وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌رویج رایگه‌یاند، له‌به‌رامبه‌ر زیادبوونى پیشێلکارییه‌کانى مافه‌کانى مرۆڤ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى تورکیا، حکومه‌تى نه‌ورویج به‌پێدانى ژماره‌ى به‌رچاو و روون و رێژه‌ى هاوکاریى نه‌رویج بۆ رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى خسته‌ڕوو و وتی:» له‌ساڵى 2018دا بڕى (11) ملیۆن و (500) هه‌زار کرۆن هاوکارییان پێشکه‌شى رێکخراوه‌کانى مافى مرۆڤ له‌تورکیا کردووه‌و له‌ساڵى 2020 ئه‌و هاوکارییه بۆ (23) ملیۆن کرۆن به‌رزکراوه‌ته‌وه. هاوکات وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌رویج رایگه‌یاند، هاوکاریى مادییان پێشکه‌شى رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى کردووه بۆ ئازادیى راگه‌یاندن، بیروڕا، یه‌کسانیى نێوان ژن و پیاو، داکۆکیکارانى مافه‌کانى ژنان و ئه‌وانه‌ى له‌دژى ئه‌شکه‌نجه تێده‌کۆشن. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که بۆ حکومه‌تى نه‌ورویج پاراستنى مافه‌کانى ئۆجالان و زیندانیانى تر گرنگه بۆ پاراستنى ئه‌و مافانه و له‌باره‌ى بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کانى پێشێلکردنى مافه‌کانى مرۆڤه‌وه درێژه به‌هه‌وڵه‌کانى له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌دات. عه‌بدوڵا ئۆجالان رێبه‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) ماوه‌ى (٢١) ساڵه له‌دوورگه‌ى ئیمراڵى راگیراوه‌و حکومه‌تى تورکیا سه‌ردانى بنه‌ماڵه‌که‌ى و پارێزه‌رانى بۆ بینینى ده‌یان جار ره‌تکردووه‌ته‌وه. پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) رایگه‌یاند که هه‌زاران له‌ئه‌ندامان و په‌رله‌مانتاران و سه‌رۆک شاره‌وانى و لایه‌نگرانى هه‌ده‌په له‌زیندانه‌کانى تورکیادان و به‌شێکیان ده‌ستیان کردووه به‌مانگرتن بۆ کۆتایى هێنان به‌گۆشه‌گیرى سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان. هاوکات، له‌وڵاتانى سوید‌و نه‌رویج و فنله‌نداو ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نساو دانیمارک له‌لایه‌ن لایه‌نگرو ئه‌ندامانیانه‌وه مانگرتن ده‌ستىپێکردووه‌و فشاره‌کان له‌سه‌ر په‌رله‌مانى یه‌کێتى ئه‌وروپا زیادیان کردووه تاتورکیا ده‌ست له‌گۆشه‌گیرى ئۆجه‌لان هه‌ڵبگرێت و زیندانیانى دیکه‌ى کورد ئازاد بکرێن.
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى و ئابورى لە پەرلەمانی كوردستان رایگه‌یاند بڕی ٤٠٧ ملیۆن دینار لە مووچەی مانگانەی ٤٩٢ فەرمانبەری حكومەت بڕدرا و ھەر فەرمانبەرێك زیاتر لە یەك مووچەی ھەبێ، ئەوا دوای ئەوەی لێدەبڕدرێت ٢٠٪ تاوەكو ٤٩٪ی لەجاتی ئەو مووچانەی وەریگرتووە، مانگانە لە مووچەكەی دەبڕدرێت. هێڤیدار ئەحمەد، جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى و ئابورى لە پەرلەمانی كوردستان لەفەیسبووكی خۆی نووسیویەتی، لە بڕیاری نوێ‌دا بڕی ٤٠٧ ملیۆن دینار لە مووچەی مانگانەی ٤٩٢ فەرمانبەری حكومەت بڕدرا، هەروەها ٨٧ ملیۆن دینار مانگانە لە مووچەی خانەنشینی ١٠٣ حاكم كەمكرایەوە. هێڤیدار ئەحمەد ئاماژەی بەوەشكردووە، ھەر فەرمانبەرێك زیاتر لە یەك مووچەی ھەبێ، ئەوا دوای ئەوەی لێدەبڕدرێت ٢٠٪ تاوەكو ٤٩٪ی لەجاتی ئەو مووچانەی وەریگرتووە، مانگانە لە مووچەكەی دەبڕدرێت، واتە ئەوەی ئەوەندە ساڵە وەریگرتووە لێی دەسەنرێتەوە. هەفتەی رابردووش حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی ژمارەیەك فەرمانبەری دیكەی بڕی كە ساڵانی رابردوو بە "نایاسایی" مووچەیان وەرگرتووە.
هاوڵاتى ئیلۆن مه‌سکى ئه‌مریکى دامه‌زرێنه‌رى کۆمپانیاى (تێسلا) بووه ده‌وڵه‌مه‌نترین که‌سى جیهان و سه‌رمایه‌که‌ى له‌ماوه‌ى یه‌ک هه‌فته‌دا 34 ملیار دۆلارى چووه‌سه‌ر. ئیلۆن له‌ئێستادا خاوه‌نى 209 ملیار دۆلاره‌و پێش جێف بێزۆسى خاوه‌نى کۆمپانیاى ئه‌مازۆن که‌وتووه که پێشتر به ده‌وڵه‌مه‌نترین که‌سى جیهان هه‌ژمار ده‌کرا. ئه‌و قازانجه‌ى زۆره‌ى کۆمپانیاى تێسلا به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى پشکه‌کانى کۆمپانیاکه بووه که ئوتومبێلى کاره‌بایى دروست کردووه له‌ماوه‌ى یه‌ک هه‌فته‌دا به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 20% به‌هاى کۆمپانیاکه‌ى گه‌یانده 800 ملیار دۆلار.
هاوڵاتى به‌هۆى بارینى به‌فرێکى زۆره‌وه له نیوه‌ى ناوچه‌کانى ئیسپانیا هۆشدارییه‌کان بۆ به‌رزترین ئاست به‌رزکراوه‌ته‌وه و ئه‌و رێژه به‌فر بارینه‌ش له 40 ساڵى رابردوودا هاوشێوه‌ى نه‌بووه. زریانى فیلومنا زۆربه‌ى ناوچه‌کانى ئیسپانیاى گرتوه‌ته‌وه و به هۆیه‌وه له نیوه‌ى ناوچه‌کانى ئه‌و وڵاته بارى نائاسایى راگه‌یه‌نراوه. له مه‌دریدیى پایته‌ختى ئیسپانیا فڕۆکه‌خانه‌کان و چه‌ند شاڕێیه‌ک داخراون و به‌رگریى شارستانیش داواى کردووه هاوڵاتیان خۆیان له گه‌شتى ناپێویست به‌دور بگرن. ئه‌و به‌فربارینه چاوه‌ڕێنه‌کراوه، به حاڵه‌تێکى ده‌گمه‌ن و مێژوویى داده‌نرێت که له 40 ساڵى رابردوودا هاوشێوه‌ى نه‌بووه. پێشبینى ده‌کرێت که کاریگه‌رییه‌کانى شه‌پۆلى به‌فر بارین تا رۆژى یه‌کشه‌ممه به‌رده‌وام بێت.
هاوڵاتى برێت مه‌کگۆرک، دواى دیاریکردنى به به‌رپرسى دۆسیه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:" بایدن ئه‌و سه‌رکرده‌یه که له‌م ساته‌دا پێویستمانه". برێت مه‌کگۆرک، دواى ئه‌وه‌ى پۆستى به‌رپرسى دۆسیه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقاى وه‌رگرت په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و له تویتێکدا له هه‌ژمارى خۆى نوسیویه‌تى:"من له ماوه‌ى 10 ساڵى ڕابردوودا مافى خزمه‌تکردنم له‌گه‌ڵ جۆ بایدنى سه‌رۆک کۆمارى هه‌ڵبژێراودا هه‌بوو ئه‌و سه‌رکرده‌یه که له‌م ساته ڕه‌خنه‌یه‌ى مێژوودا پێویستمانه". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" من شانازى ئه‌وه‌م پێده‌بڕێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى تیمه‌که‌ى ئاسایشى نیشتیمانى ئه‌مریکا (NSC) بکه‌م به سه‌رۆکایه‌تى جاک سولیڤان له دواى 12 رۆژى دیکه". رۆژى 6ى ئه‌م مانگه ئاشکرا بوو که برێت مه‌کگۆرک که پێشتر نوێنه‌رى باراک ئۆباما، سه‌رۆکى پێشووى ئه‌مریکا بوو بۆ شه‌ڕى داعش وه‌ک به‌رپرسى دۆسیه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا له کابینه‌ى داهاتووى حکومه‌تى ئه‌مریکا دیاریکراوه و جۆو بایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا متمانه‌یه‌کى به‌هێزى پێى هه‌یه بۆ راپه‌راندنى ئه‌و ئه‌رکه‌ى خستویه‌ته ئه‌ستۆى مه‌کگۆرک.
هاوڵاتى له‌باره‌ى داخستنى ئه‌کاونتى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا له تویته‌ر، تره‌مپ رایگه‌یاند" ناتوانن بێده‌نگمان بکه‌ن". تره‌مپ له‌یه‌که‌م کاردانه‌وه‌ى له‌سه‌ر داخستنى هه‌ژماره‌که‌ى له‌لایه‌ن کۆمپانیاى تویته‌ره‌وه، رایگه‌یاند:" ناتوانن به‌شێوه‌یه‌کى هه‌میشه‌یى دابخرێت، ئه‌م رێوشوێنه ناتوانرێت به‌رده‌وام بێت". دۆناڵد تره‌مپ له رێگاى به‌یانێکه‌وه که له کۆشکى سپى یه‌وه بڵاوکرایه‌وه، پێش ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوى هه‌ژماره‌که‌ى داخرێت، وتى " ناتوانن به‌زۆر بێده‌نگمان بکه‌ن". هه‌روه‌ها وتی" پێشبینم ده‌کرد ئه‌مه رووبدات، قسه‌م له‌گه‌ڵ چه‌ندان پێگه‌ى تردا کردووه له کاتێکى نزیکدا راگه‌یاندنێکى گه‌وره‌مان ده‌بێت و بیر له بوونى سه‌کۆیه‌ک بۆ خۆمان ده‌بێت". هاوکات ره‌خنه‌ى له کۆمپانیاى تویه‌تر گرت و وتى:" تویته‌ر له‌وه زیاتر رۆشتووه له قه‌ده‌غه‌کردنى ئازادى بیروڕادا، ئه‌مڕۆ کارمه‌ندانى تویته‌ر هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ دیموکراته‌کان و چه‌په رادیکاڵه‌کان ده‌که‌ن بۆ لابردنى هه‌ژماره‌که‌م". سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا وتیشی" تویته‌ر هیچ په‌یوه‌ندیه‌کى به ئازادى بیروڕاوه نه‌ماوه‌و بوونه‌ته سه‌کۆ بۆ خراپترین که‌سه‌کانى جیهان به ئازادى قسه بکه‌ن".
هاوڵاتى پێش داخستنى بازار نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا به‌رزبووه‌ته‌وه‌و یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاو گه‌یشته 56 دۆلار‌و 25 سه‌نت. نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 56 دۆلار‌و 25 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 52 دۆلار‌و 72 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 53 دۆلار‌و 84 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، به‌هۆى تێوه‌گلانى له مافه‌کانى مرۆڤ و توندوتیژى به‌رامبه‌ر به‌خۆپیشانده‌ران، فالح فه‌یاز سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى خراوه‌ته نێو لیستى سزاکانه‌وه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 8ى کانونى دووه‌مى 2021 له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" به‌هۆى تێوه‌گلانى له پێشێلکاریه‌کانى مافى مرۆڤ و ده‌ستبه‌سه‌رکردن و ئه‌شکه‌نجه‌دانى خۆپیشانده‌رانى خۆپیشاندانه‌کانى ساڵى 2019 بڕیاردرا فالح فه‌یاز سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى و راوێژکارى پێشوى ئاسایشى نیشتمانى عێراق بخرێته لیستى سزاکانه‌وه". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که حه‌شدى شه‌عبى به‌رده‌وامه له روبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ چالاکوانان و ئه‌و که‌سانه‌ى داکۆکى له هه‌ڵبژاردنى دادپه‌روه‌رانه بۆ عێراق ده‌که‌ن. فه‌لاح فه‌یسه‌ڵ فه‌هاده ناسراو به فالح فه‌یاز له ساڵى 1956 له شارى بابل له‌دایکبوه، دامه‌زرێنه‌رى جوڵانه‌وه‌ى عه‌تایه، پێشتریش پۆستى سه‌رۆک و راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق و سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى وه‌رگرتووه.