هاوڵاتى به‌هۆى بارینى به‌فرێکى زۆره‌وه له نیوه‌ى ناوچه‌کانى ئیسپانیا هۆشدارییه‌کان بۆ به‌رزترین ئاست به‌رزکراوه‌ته‌وه و ئه‌و رێژه به‌فر بارینه‌ش له 40 ساڵى رابردوودا هاوشێوه‌ى نه‌بووه. زریانى فیلومنا زۆربه‌ى ناوچه‌کانى ئیسپانیاى گرتوه‌ته‌وه و به هۆیه‌وه له نیوه‌ى ناوچه‌کانى ئه‌و وڵاته بارى نائاسایى راگه‌یه‌نراوه. له مه‌دریدیى پایته‌ختى ئیسپانیا فڕۆکه‌خانه‌کان و چه‌ند شاڕێیه‌ک داخراون و به‌رگریى شارستانیش داواى کردووه هاوڵاتیان خۆیان له گه‌شتى ناپێویست به‌دور بگرن. ئه‌و به‌فربارینه چاوه‌ڕێنه‌کراوه، به حاڵه‌تێکى ده‌گمه‌ن و مێژوویى داده‌نرێت که له 40 ساڵى رابردوودا هاوشێوه‌ى نه‌بووه. پێشبینى ده‌کرێت که کاریگه‌رییه‌کانى شه‌پۆلى به‌فر بارین تا رۆژى یه‌کشه‌ممه به‌رده‌وام بێت.
هاوڵاتى برێت مه‌کگۆرک، دواى دیاریکردنى به به‌رپرسى دۆسیه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:" بایدن ئه‌و سه‌رکرده‌یه که له‌م ساته‌دا پێویستمانه". برێت مه‌کگۆرک، دواى ئه‌وه‌ى پۆستى به‌رپرسى دۆسیه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقاى وه‌رگرت په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و له تویتێکدا له هه‌ژمارى خۆى نوسیویه‌تى:"من له ماوه‌ى 10 ساڵى ڕابردوودا مافى خزمه‌تکردنم له‌گه‌ڵ جۆ بایدنى سه‌رۆک کۆمارى هه‌ڵبژێراودا هه‌بوو ئه‌و سه‌رکرده‌یه که له‌م ساته ڕه‌خنه‌یه‌ى مێژوودا پێویستمانه". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" من شانازى ئه‌وه‌م پێده‌بڕێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى تیمه‌که‌ى ئاسایشى نیشتیمانى ئه‌مریکا (NSC) بکه‌م به سه‌رۆکایه‌تى جاک سولیڤان له دواى 12 رۆژى دیکه". رۆژى 6ى ئه‌م مانگه ئاشکرا بوو که برێت مه‌کگۆرک که پێشتر نوێنه‌رى باراک ئۆباما، سه‌رۆکى پێشووى ئه‌مریکا بوو بۆ شه‌ڕى داعش وه‌ک به‌رپرسى دۆسیه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا له کابینه‌ى داهاتووى حکومه‌تى ئه‌مریکا دیاریکراوه و جۆو بایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا متمانه‌یه‌کى به‌هێزى پێى هه‌یه بۆ راپه‌راندنى ئه‌و ئه‌رکه‌ى خستویه‌ته ئه‌ستۆى مه‌کگۆرک.
هاوڵاتى له‌باره‌ى داخستنى ئه‌کاونتى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا له تویته‌ر، تره‌مپ رایگه‌یاند" ناتوانن بێده‌نگمان بکه‌ن". تره‌مپ له‌یه‌که‌م کاردانه‌وه‌ى له‌سه‌ر داخستنى هه‌ژماره‌که‌ى له‌لایه‌ن کۆمپانیاى تویته‌ره‌وه، رایگه‌یاند:" ناتوانن به‌شێوه‌یه‌کى هه‌میشه‌یى دابخرێت، ئه‌م رێوشوێنه ناتوانرێت به‌رده‌وام بێت". دۆناڵد تره‌مپ له رێگاى به‌یانێکه‌وه که له کۆشکى سپى یه‌وه بڵاوکرایه‌وه، پێش ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوى هه‌ژماره‌که‌ى داخرێت، وتى " ناتوانن به‌زۆر بێده‌نگمان بکه‌ن". هه‌روه‌ها وتی" پێشبینم ده‌کرد ئه‌مه رووبدات، قسه‌م له‌گه‌ڵ چه‌ندان پێگه‌ى تردا کردووه له کاتێکى نزیکدا راگه‌یاندنێکى گه‌وره‌مان ده‌بێت و بیر له بوونى سه‌کۆیه‌ک بۆ خۆمان ده‌بێت". هاوکات ره‌خنه‌ى له کۆمپانیاى تویه‌تر گرت و وتى:" تویته‌ر له‌وه زیاتر رۆشتووه له قه‌ده‌غه‌کردنى ئازادى بیروڕادا، ئه‌مڕۆ کارمه‌ندانى تویته‌ر هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ دیموکراته‌کان و چه‌په رادیکاڵه‌کان ده‌که‌ن بۆ لابردنى هه‌ژماره‌که‌م". سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا وتیشی" تویته‌ر هیچ په‌یوه‌ندیه‌کى به ئازادى بیروڕاوه نه‌ماوه‌و بوونه‌ته سه‌کۆ بۆ خراپترین که‌سه‌کانى جیهان به ئازادى قسه بکه‌ن".
هاوڵاتى پێش داخستنى بازار نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا به‌رزبووه‌ته‌وه‌و یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاو گه‌یشته 56 دۆلار‌و 25 سه‌نت. نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 56 دۆلار‌و 25 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 52 دۆلار‌و 72 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 53 دۆلار‌و 84 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، به‌هۆى تێوه‌گلانى له مافه‌کانى مرۆڤ و توندوتیژى به‌رامبه‌ر به‌خۆپیشانده‌ران، فالح فه‌یاز سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى خراوه‌ته نێو لیستى سزاکانه‌وه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 8ى کانونى دووه‌مى 2021 له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" به‌هۆى تێوه‌گلانى له پێشێلکاریه‌کانى مافى مرۆڤ و ده‌ستبه‌سه‌رکردن و ئه‌شکه‌نجه‌دانى خۆپیشانده‌رانى خۆپیشاندانه‌کانى ساڵى 2019 بڕیاردرا فالح فه‌یاز سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى و راوێژکارى پێشوى ئاسایشى نیشتمانى عێراق بخرێته لیستى سزاکانه‌وه". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که حه‌شدى شه‌عبى به‌رده‌وامه له روبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ چالاکوانان و ئه‌و که‌سانه‌ى داکۆکى له هه‌ڵبژاردنى دادپه‌روه‌رانه بۆ عێراق ده‌که‌ن. فه‌لاح فه‌یسه‌ڵ فه‌هاده ناسراو به فالح فه‌یاز له ساڵى 1956 له شارى بابل له‌دایکبوه، دامه‌زرێنه‌رى جوڵانه‌وه‌ى عه‌تایه، پێشتریش پۆستى سه‌رۆک و راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق و سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى وه‌رگرتووه.
هاوڵاتى وته‌بێژى کۆشکى سپى رایگه‌یاند، له‌واده‌ى دیاریکراوى خۆیدا پڕۆسه‌ى گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات به‌وپه‌ڕى رێکوپێکییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ده‌سه‌ڵات راده‌ستى بایدن ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 8ى کانونى دووه‌مى 2021 کایلى ماکینانی، وته‌بێژى کۆشکى سپى رایگه‌یاند، "کۆشکى سپى رێکارى پێویست ده‌گرێته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات له دۆناڵد تره‌مپه‌وه بۆ جۆ بایدن به‌وپه‌ڕى رێکوپێکییه‌وه به‌ڕێوه‌بچێت". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئیدانه‌ى خۆپیشانده‌رانى لایه‌نگرى تره‌مپ ده‌کات که هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر کۆنگرێسى وڵاته‌که و به‌هۆیه‌وه چوار که‌س کوژران و "پێویسته رێوشوێنى پێویست به‌رامبه‌ر به‌و که‌سانه بگیردرێته به‌ر که چونه‌ته ناو بیناى کۆنگرێسه‌وه". رۆژى شه‌شى ئه‌م مانگه، له‌کاتى دانیشتنه‌کانى کۆنگرێس بۆ داننان به‌سه‌رکه‌وتنى جۆ بایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا به‌سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ئێستاى ئه‌مریکادا دواى کۆبونه‌وه و گوێگرتن له‌وتارێکى تره‌مپ، لایه‌نگرانى هێرشیانکرده سه‌ر بیناى کۆنگرێس و به‌هۆیه‌وه دانیشتنه‌کان راگیران، دواتر پۆلیس گیانله‌ده‌ستدانى چوار که‌س و ده‌ستگیرکردنى 52 که‌سى دیکه‌ى راگه‌یاند. دواتریش جۆ بایدن، سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا له‌باره‌ى روداوه‌که‌وه رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ى رویدا له‌بیرنه‌کراوه، روداوێکى به‌ئازاره و ده‌یسه‌لمێنێت که دیموکراسى به‌هێزنیه به‌ئاسانى بنه‌ماکانى ده‌شکێنرێت.
هاوڵاتى له بازاره‌کانى جیهاندا نرخى نه‌وتى خاو به‌رزبووه‌ته‌وه‌و یه ک به‌رمیل نه‌وتى برێنت به 54 دۆلار‌و 77 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 8ى کانونى دووه‌مى 2021 نرخى نه‌وتى خاو له جۆرێى برێنت به 54 دۆلار‌و 77 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى ئۆپیک پڵه‌س به 53 دۆلار‌و 29 سه‌نت له بازاره‌کاندا مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 51 دۆلار‌و 14 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوڵاتى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌که‌که له نۆهه‌مین ساڵى کۆمه‌ڵکوژیى پاریس رایگه‌یاند که" ئێمه تێکۆشانى خۆمان به هه‌ڵمه‌تى به‌رخۆدانى خۆمان ” کاتى ئازادییه” ده‌که‌ینه یه‌ک، له‌چوارپارچه‌ى کوردستان، ده‌شڵێن:" تاوانى کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ى پاریس له‌لایه‌ن (ئه‌که‌په) حزبه‌که‌ى ئه‌ردۆغان ئه‌نجامدراوه". کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌که‌که به بۆنه‌ى ساڵیادى کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ى 9ى کانوونى دوه‌مى 2013 که تێیدا ساکینه جانسز یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانى په‌که‌که، فیدان دۆغان نوێنه‌رى که‌نه‌که‌ى پاریس و له‌یلا شایله‌مز ئه‌ندامى ته‌ڤگه‌رى گه‌نجان کۆمه‌ڵکوژکران، ڕاگه‌یه‌نراوێکى بڵاوکرده‌وه که تێیدا هاتووه:”٩ى کانوونى دوه‌م له سه‌ر که‌سایه‌تیى هاوڕێ سارا، ڕۆژبوون و ڕوناهی، ده‌سڕێژى گوللـه له ئازادى ژن کراوه و به ئاسته‌نگکردنى ته‌ڤگه‌رى ئازادیى ژنان ده‌یانویست هزرى پیاوسالارى و ئه‌و سیاسه‌ته به‌رده‌وام بێت". هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ى په‌که‌که‌دا هاتوه: ” ئێمه ده‌ربازى هه‌شته‌مین ساڵى کۆمه‌ڵکوژکردنى یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانى په‌که‌که ساکینا جانسز(سارا) و ملیتانى هێژاى پارته‌که‌مان ڕۆژبین( فیدان دۆغان) و ڕۆناهی( له‌یلا شایله‌مز) بووین که له ڕۆژى 9ى کانوونى دوه‌مى 2013له پاریس له‌لایه‌ن رێکخراوه‌ى هه‌واڵگرى میتى تورک به شێوه‌یه‌کى دڕندانه کۆمه‌ڵکوژ کران". هاوکات ده‌ڵێت:”ئێمه له ٩هه‌مین ساڵى یه‌کێک له دڕندانه‌ترین هێرشه‌کانى سه‌ده‌ى 21داین، له سه‌رئه‌و بنگه‌یه، یادى شه‌هیدانى خۆمان سارا، ڕۆژبین و ڕۆناهى ده‌که‌ینه‌وه، له 9هه‌مین سالدا ته‌ڤگه‌رى ئازادى و گه‌ل ده‌ستنیشانى ده‌که‌ین که بکوژه فاشیسته‌کان به‌تووندى سزا ده‌ده‌ین و سه‌رکه‌وتنى گه‌وره مسۆگه‌ر ده‌که‌ین". په‌که‌که هه‌ر له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌یدا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات که “وه‌ک ده‌زانرێت کۆمه‌ڵکووژییه‌که‌ى پاریس، کۆمه‌ڵکووژییه‌کى ئاکه‌په بوو، ١٣مانگ دواى کۆمه‌ڵکووژییه‌که‌ى رۆبۆسکى ڕوویدا و بڕیارى کۆمه‌ڵکووژییه‌که له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه ده‌رکراوه و کۆمه‌ڵکووژییه‌که له‌لایه‌ن ده‌زگه‌ى هه‌واڵگرسى میتى تورک به سه‌رۆکایه‌تسى ته‌یب ئه‌ردۆغان و هاکان فیدان جێبه‌جێ کراوه”. کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌که‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردوه: “له کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌دا که‌ڵکیان له عومه‌ر گوناى وه‌رگرتبوو، عومه‌ر گوناى که خۆى وه‌ک شۆرشگێڕێک نیشاندا و خۆى خزانده ناو ته‌ڤگه‌رى ئازادى له‌پاریس هه‌ر سێ ژنه شۆرشگێڕى به پیلانێک به ده‌مانچه کۆمه‌ڵکووژ کرد و دواى کۆمه‌ڵکووژییه‌که، عه‌مور گوناى گیرا ئینجا به‌ڕێوه‌به‌رانى ئاکه‌په ئه‌ردۆغان ، حسێن چه‌لئک و عه‌لى شاهین ئه‌و کاره‌یان له ئه‌ستۆ گرت و وتیان ئێمه بڕیارى ئه‌و کۆمه‌ڵکووژییه‌مانه داوه". په‌که‌که، ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که" ئه‌مانه هه‌مووى له لایه‌ن ده‌زگه‌ى دادوه‌ریى فه‌ره‌نساوه ئاشکرا کراون و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که له ئیدعانامه‌کاندا نووسراوه، پێش ئه‌وه‌ى که دادگا ده‌ست پێ‌بکات و دواى 20 رۆژ ئاشکرا کرا که کوژه‌ر(عومه‌ر گوناى) له به‌ندیخانه مردوه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ دادگاى فه‌رانساى کۆمه‌ڵکوژیى 9ى کانوونى 2013 نه‌کراوه و دۆسیه‌که داخراوه و به‌م شێوه‌یه دادگاى فه‌ره‌نسا، هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌کى له حکومه‌تى ئه‌ردۆغانى کوژره‌ر ناکات و پێویستى دادگایی‌کردن جێبه‌جێ نه‌کراوه، بۆیه دادگاى فه‌رانسا به‌م شێوازه، خۆى کردوه‌ته شه‌ریکى ئه‌و تاوانه، ئه‌وه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که عومه‌ر گۆناى مرد، یان کوژرا، که ئه‌مه وه‌ک پرسێکى ماوه‌ته‌وه".
هاوڵاتى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، 20ى ئه‌م مانگه ده‌سه‌ڵات به شێوازێکى ئاسایى ده‌گوازرێته‌وه. دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا دواى په‌سه‌ندکردنى بردنه‌وه‌ى جۆو بایدن، سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا، تره‌مپ رایگه‌یاند:" ده‌سه‌ڵات راده‌ست ده‌که‌م به شێوه‌یه‌کى ئاسایى له 20ى ئه‌م مانگه‌دا".
هاوڵاتى کاروانێکى دیکه‌ى هاوکاریى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانانى دژى داعش، گه‌یشته وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و له بودجه‌ى ئه‌مساڵدا ئه‌مریکا 166 ملیۆن دۆلارى بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه دیاریکردووه. ئه‌مڕۆ 7ى کانونى دووه‌مى 2021 فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتیى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند:" کاروانێکى دیکه‌ى هاوکاریى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانیى دژى داعش، گه‌یشتوه‌ته وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه که له چه‌ک، ئوتۆمبێل و که‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى پێکهاتووه. ئه‌میندارى گشتیى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌باره‌ى هاوکارییه‌کانى هاوپه‌یمانانه‌وه بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند:" له‌دواى یه‌کگرتنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له 2010 ، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى ئه‌مریکا هه‌یه و له 2013وه هاوکاریکراون، به‌ڵام له‌دواى شه‌ڕى داعشه‌وه هاوکارییه‌کانى هاوپه‌یمانان زیادیکردووه". یارمه‌تییه‌کانى هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه جگه له دابینکردنى ئۆتۆمبێل و که‌ره‌سته‌ى سه‌ربازی، پێدانى به‌شێک له موچه‌ى پێشمه‌رگه بووه که به وته‌ى عه‌قید وه‌ین مارۆتۆ، وته‌بێژى هاوپه‌یمانانیش، هاوپه‌یمانان تائێستا 850 ملیۆن دۆلاریان وه‌ک موچه خستووه‌ته سه‌ر حیسابى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه. هه‌روه‌ها جه‌بار یاوه‌ر باسى له‌وه‌شکرد که یه‌که‌مجار له‌ساڵى 2016 ئه‌مریکا 430 ملیۆن دۆلارى بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه دابینکرد، تا ئێستا هاوکارییه‌کان به‌رده‌وامن، "ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ئێستا دو لیواى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه چه‌کدارکران، بڕیاروایه هه‌مو هێزه‌کانى پیشمه‌رگه پڕچه‌ک بکرێته‌وه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه." هاوکات، جه‌بار یاوه‌ر، باسى له‌وه‌شکرد له بودجه‌ى ساڵى 2021 دا ئه‌مریکا 166 ملیۆن دۆلارى بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه دیاریکردوه، ئه‌وه‌ش به‌شى هه‌مو موچه‌ى پێشمه‌رگه ناکات و به‌شێک له پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه موچه‌یان پێده‌درێت.
هاوڵاتى به‌هۆى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى لایه‌نگرانى تره‌مپ دانیشتنه‌کانى دوێنێى کۆنگرێسى ئه‌مریکا راگیران، دواى چه‌ند کاتژمێرێک دانیشتنه‌کان بۆ داننان به‌ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن و سه‌رکه‌وتنى بایدن به‌سه‌ر تره‌مپدا ده‌ستیانپێکرده‌وه. سه‌ره‌تا ده‌نگه‌کانى ده‌سته هه‌ڵبژاردن بۆ ویلایه‌تى په‌نسلڤانیا خوێنرایه‌وه، حه‌وت ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پیرانى کۆمارییه‌کان ئه‌نجامه‌کانیان ره‌تکرده‌وه، به‌ڵام به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ ئه‌نجومه‌نى پیران تانه‌ى سه‌رده‌نگه‌کانى ئه‌و ویلایه‌ته‌ى ره‌تکرده‌وه. له‌ئێستاشدا تاوتوێى ده‌نگه‌کانى ویلایه‌تى ئاریزۆنه ده‌کرێت و دانیشتنه‌کان به‌رده‌وامده‌بن تا یه‌کلایکردنه‌وه‌ى سه‌رکه‌وتنى بایدن له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان. له‌باره‌ى هه‌ڵکوتانه سه‌ر بیناى کۆنگرێس، مایک پینس جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، لێخۆشبون بۆ ئه‌و که‌سانه نیه که هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر کۆنگرێس.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاره‌کانى جیهاندا به‌هۆى گرژییه‌کانى کۆنگرێسى ئه‌مریکاو وته‌کانى تره‌مپ و جۆو بایدنه‌وه به‌رزبووه‌ته‌وه‌و یه‌ک به‌رمیل گه‌یشته 54 دۆلار‌و 23 سه‌نت. به‌هۆى گرژییه‌کانى کۆنگرێسى ئه‌مریکاوه نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاره‌کانى جیهاندا 11 سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێک به‌رزبووه‌ته‌وه. له‌ئێستادا یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 54 دۆلار‌و 23 سه‌نته، به‌ڵام پێش دوو کاتژمێر به 54 دۆلار‌و 12 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرا.
هاوڵاتى جۆو بایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا له ویلایه‌تى دێلاور، رایگه‌یاند که دیموکراسى هێرشى کرایه سه‌ر و داواى له تره‌مپ و کۆمارییه‌کان کرد ئه‌و فه‌وزایه بوه‌ستێنێت. جۆو بایدن، سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا له حزبى دیموکراته‌کان رایگه‌یاند:"ئه‌وه‌ى رووده‌دات ده‌ستدرێژى بوو بۆ پیرۆزترین دامه‌زراوه که کۆنگرێسه‌و پێویسته پیاو ژنانى ئه‌ندامانى کۆنگرێس بپارێزرێن". ناوبراو راشیگه‌یاند:" پێویسته تره‌مپ ئه‌م فه‌وزایه رابگرێت، ئێمه‌و کۆمارییه‌کان و سه‌ربه‌خۆکانیش ده‌بێت گه‌لى ئه‌مریکا بپارێزین، هه‌موو جیهان و مناڵه‌کانمان سه‌یرمان ده‌که‌ن". هه‌روه‌ها بایدن داواى له تره‌مپ کرد که له ئاستى به‌رپرسیارێتیدا بێت. هاوکات ئه‌و روداوه‌ى کۆنگرێسى به رووداوێکى ناخۆش وه‌سف کرد‌و وتى:" ئه‌مریکا زۆر گه‌وره‌تره له‌م رووداوانه، ئه‌مه خۆپیشاندان نییه‌و جۆرێکه له فه‌وزا".
هاوڵاتى دواى ئه‌وه‌ى لایه‌نگرانى دۆناڵد تره‌مپ چوونه ناو کۆنگرێسى ئه‌مریکاوه، به فه‌رمانى تره‌مپ گاردى کۆمار ره‌وانه کرا بۆ پارێزگاریکردنى. کۆنگرێسى ئه‌مریکا به سه‌رۆکایه‌تى مایک پێنس بڕیاربوو ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان یه‌کلایی بکاته‌وه، به‌ڵام پێنس رایگه‌یاند:" به‌پێى ده‌ستور ناتوانم ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان ره‌تبکه‌مه‌وه، به‌ڵام ئه‌ندامانى کۆنگرێس ئازادن له‌وه‌ى چ بڕیارێک ده‌ده‌ن". کۆنگرێسى ئه‌مریکا له‌لایه‌ن ئه‌ندامه‌کانییه‌وه چۆڵ کراوه‌و خۆپیشانده‌ران ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌و له ویلایه‌تى واشنتن سه‌رۆکى شاره‌وانییه‌که‌ى 12 کاتژمێر قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى راگه‌یاند.