هاوڵاتی وه‌زیری پاراستنی هاوڵاتیانی یۆنان ئاشکرای ده‌کات بۆ رێگریکردن لە پەڕینەوەی کۆچبەران، یۆنان بڕیاری داوە 140 کیلۆمەتری دیکە بۆ ئەو دیوارە کۆنکرێتییە زیاد بکات، کە لەسەر رووباری مەریچ لەسەر سنووری تورکیا دروستیکردووە. له‌وباره‌یه‌وه‌ تاکیس تیۆدۆریکاکۆس، وەزیری پاراستنی هاووڵاتییانی یۆنان رۆژی سێشەممە 6ی ئەیلوولی 2022، سەردانی ناوچەی مەریچ-ی لەسەر سنووری نێوان یۆنان - تورکیا کرد و رایگەیاند، بە درێژایی 40 کیلۆمەتر لە رووباری مەریچ دیوار دروستکراوە، ئەو دیوارە 140 کیلۆمەتری دیکەی بۆ زیاد دەکرێت.    تیۆدۆریکاکۆس بەبێ ئەوەی ناوی هیچ لایەنێک بێنێت، گوتی، "پڕۆژەکە دژی ئەوانەیە بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان وەبەرهێنان لە ئازارەکانی خەڵکدا دەکەن و دەیانەوێت کۆچکردن وەک چەکێک لە دژی ئەوروپا بەکاربهێنن."    ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه‌ حکومەتی یۆنان هەروەها دەیەوێت سیستمی چاودێری لە ناوچەی سنووری باشتر بکات و 250 پاسەوانی نوێ لەسەر سنوور جێگیربکات. 

هاوڵاتی.. سكای نیوز به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ فڕۆكه‌كه‌ جه‌نگییه‌كانی روسیا هێرشێكی ئاسمانیان بۆ سه‌ر وێستگه‌یه‌كی ئه‌تۆمی ئۆكرانیا ئه‌نجامداو ته‌واوی وێستگه‌كه‌یان خاپوور كرد. میدیاكانی روسیا ئه‌وه‌شیان خستوه‌ته‌ڕوو، له‌هێرشه‌كه‌دا 20 ساروخ ئاڕاسته‌ی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی زابوریجیا له‌ئۆكرانیا كراوه‌و ته‌واوی وێستگه‌كه‌ خاپوور كراوه‌. هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌وه‌ كاره‌بای ته‌واوی ناوچه‌كه‌ بڕاوه‌و ئه‌و ماڵانه‌ی له‌نزیك ئه‌و وێستگه‌یه‌بوون بێ كاره‌با بوون.  

هاوڵاتی بە مەبەستی پڕکردنەوەو زیاد کردنی دەستی کار لە ئەڵمانیادا بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئاسانکاری بۆ کۆچبەری کارزان دەکەن، وچوار مەرجی سەرەکی دادەنێن، هەر کۆچبەرێک ئەو چوار مەرجەی تێدا بێت مافی پەنابەرێتی لەو وڵاتە پێدەبەخشن. هوبێرتوس هەیل، وەزیری کاری ئەڵمانیا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە پلانیان هەیە بە پێی سیستەمی پۆینت کار ئاسانی بۆ ئەو کەسانە بکرێت کە دەیانەوێت بچنە ئەڵمانیا و لەو وڵاتە کار بکەن بە مەبەستی زیاد کردنی دەستی کار لەو وڵاتەدا. چاوەڕوانیش دەکرێت لە پاییزی ئەمساڵ یاسایەکی نوێی کۆچکردن بخاتەڕوو. هەروەها وتیشی :کارتێکی دەرفەت بە سیستمێکی خاڵبەندیی شەفاف دەخەنەڕوو بۆئەوەی ئەو خەڵکەی وڵاتەکەیان پێویستی پێیانە ئاسانتر بچنە وڵاتەکەوە. لە کۆتایدا وەزیری کاری ئەڵمانیا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە کە دەیانەوێت دەستی کار لەنێو ژناندا زیاد بکەن. بەگوێرەی وەزارەتی کاری ئەو وڵاتە، ٧٢%ی ژنان لە وڵاتەکەدا کار دەکەن، ئەوەش بەراورد بە پیاوان ٧% کەمترە. بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەش، وەزیرەکەی ئەڵمانیا دەڵێت، پێویستیان بە ٩٠٠ هەزار کارمەندە. بەگوێرەی میدیای ئەڵمانیا، سیستمی "پۆینت" چوار پێوەر لەخۆدەگرێت کە بریتین لە: بڕوانامەیەک، ئەزموونی پیشەیی کەمتر نەبێت لە سێ ساڵ، بەهرەی زمانی هەبێت یان پێشتر لە ئەڵمانیا ژیابێت و چوارەمیش تەمەنی لەژێر ٣٥ ساڵدا بێت. ئەو کەسانەی لە کۆی ئەم چوار خاڵە، سێ خاڵیان تێدا بێت، کارتی دەرفەتیان پێدەدرێت. لە هەمان کاتدا حکومەت کاتێکی دیاریکراو بۆ پەناخوازان دادەنێت تاوەکو لەو کاتەدا بتوانن بژێویی ژیانیان دابین بکەن.و بەم شێوەیە دەتوانن لە وڵاتەکەیاندا بمێننەوە.

هاوڵاتی وێرانکاری لە دارستانی ئەمازۆن ناسراو بە سییەکانی زەوی گەیشتووەتە قۆناغی "نەگەڕانەوە". بە هۆی ئەو ژمارە زۆرەی ئاگر کەوتنەوە بڕینەوەی دارلە دارستانەکەدا. ڕۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانی لە راپۆرتێکدا کە دووشەممە ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٢ بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت لە ئەنجامی توێژینەوەیەک  کە لەلایەن زانایان و ڕێکخراوەکانی ناوچەکە  ئەنجام دراوە دەرکەوتووە کە وێرانکردنی ژینگەیی لە بەشێکی ئەمازۆن هێندە گەورە بووە  لە دارستانە باراناوییەکەدا کە  گەیشتوونەتە خاڵی نەگەڕانەوە و لەوانەیە هەرگیز نەتوانرێت چاک بکرێتەوە. هەروەها بە پێی توێژینەوەیەک کە زانایانی تۆڕی ئەمازۆن بۆزانیاری کۆمەڵایەتی و ژینگەی RAISG لەگەڵ ڕێکخراوەکانی پاراستنی ژینگە لە ئەمازۆن CoicaI کە  یەکێکە لە گەورەترین توێژینەوەکان تا ئێستا،  تێیدا هەمووناوچە و ئەو وڵاتانەی کە بەشەکانی ئەمازۆنیان تێدایە دەگرێتەوە دەرکەوتووە  کە  لە نۆ وڵات تەنها سورینامی بچووک و غویانای فەڕەنسی هێشتا بەلایەنی کەمەوە نیوەی دارستانەکانیان وەک خۆی ماوەتەوە ، لە سەرجەم ناوچەکانی تر زیانێکی زۆر بەر دارستانەکە کەوتووە تەنها  لە ٪74ی دارستانەکە بێ زیان ماوەتەوە. جێگەی باسە دارستانە باراناویەکەی ئەمازۆن کە دەکەوێتە  باکووری ڕۆژئاوای بەرازیل و بەرەو کۆلۆمبیا و پێروو و وڵاتانی تری ئەمریکای باشوور درێژ دەبێتەوە، گەورەترین دارستانی باراناوی جیهانە، کە بە هەمەچەشنیی زیندەوەرزانی ناوبانگی هەیە و  بە هەزاران ڕووباری تێدایە کە بە سییەکانی زەوی ناسراوەو بەشێکی زۆری ئۆکسجینی زەوی دابین دەکات . کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لەسەر کەش و هەوای زەوی هەیە.

هاوڵاتی/ كاوه‌ ره‌ش ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، لیز تره‌س وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌كۆنفراسی حزبه‌كه‌یدا بوو سه‌رۆكی حزبی پارتی پارێزگاران و دواتریش وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نویَی به‌ریتانیا ده‌ستبه‌كارده‌بێت. خانمه‌ لیز ترۆس، ده‌بێته‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا، دوای ئه‌وه‌ی له‌ كێبرِكێی سه‌ركردایه‌تی پارتی تۆریی، شكستی به‌رِیشی سوناك هێنا.  ئه‌نجامه‌كانی پێشبینی زۆر نزیك نوون له‌وه‌ی زۆرێك له‌ شاره‌زایان چاوه‌رِوانیان ده‌كرد، تروس به‌ 57%ی ده‌نگی ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی رِه‌وایه‌تی وه‌رگرت، له‌وه‌ی ببێته‌ سه‌رۆكی پارتی كۆنسه‌رڤاتیڤ و سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا.  له‌ وته‌یه‌كیداو له‌ناوه‌ندێكی كۆنفرِانس له‌وێستمینسته‌ر، سوپاسی رِكابه‌ره‌كه‌ی رِیشی سوناكی كرد بۆ "هه‌ڵمه‌تێكی سه‌خت" و به‌ڵێن دا به‌ پلانێكی بوێرانه‌ حوكمه‌تی نوێ رِێكبخاته‌وه‌.  تروس رِۆژی سێشه‌ممه‌، ده‌بێته‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی  وڵاته‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی به‌گه‌شتێك ده‌چێته‌ دیداری شاژن، له‌ شاری بالمۆرال له‌سكۆتله‌ندا.  سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ، دوای ده‌ستبه‌كاربونی ده‌ستبه‌جێ ده‌خرێته‌ ژێر فشاره‌وه‌، بۆ رِاگه‌یاندنی پلانێك ده‌رباره‌ی رِووبه‌رِووبوونه‌وه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی تێچووی وزه‌ له‌ وڵات.  یه‌كێك له‌پلانه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌، كه‌ئه‌و ده‌خوازێت نرخی پاره‌ی وزه‌ له‌وه‌زیاتر به‌رز نه‌كرێته‌وه‌. هاوكات له‌گه‌ڵ رِاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، پارتی رِكابه‌ر، پارتی كرێكاران رایگه‌یاندوه‌، خه‌ڵك بێهیوان له‌پارتی ده‌سه‌ڵه‌تدار، له‌وه‌ی كه‌وه‌ك پێویست، له‌و قه‌یرانی خۆراك و ووزه‌دا، به‌پێی پێویست هاوكاری ناكرێن و ده‌بێت خه‌ڵك پلانه‌ تایبه‌ت و نهێنیه‌كان بزانن. لیز ترەسی تەمەن 47 ساڵان، لە ماوەی 12 دیبەیتی بانگەشەی سەرۆکوەزیراندا بەڵێنیدا، تێچووی ژیان و باجی سەر خەڵک کەمبکاتەوە، لەسەر ناردنی چەک بۆ ئۆکراینا بەردەوامبێت و بە رووی کۆچبەرانی نایاساییدا بوەستێتەوە و بیاننێرێت بۆ رواندا و چەند وڵاتێکی دیکە. كلیك بكه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك له‌باره‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا  

هاوڵاتی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتیکردەوە کە ئێران دەستی لە کاروباری عێراق وەردابێت ،ڕاشیگەیاند ھیچ نامە و پەیامێکیان بۆ موقتەدا سەدر نەناردوە. ناسر کەنعانی ، وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ، تاران داوا لەلایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات لە  دیالۆگەوە ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەن و لە ململانێ دور بکەونەوە. وتیشی، پێشھاتەکانی عێراق بۆ ئێران زۆر گرنگە و پێیان وایە عێراق وڵاتێکی گرنگە لەناوچەکەدا، ھەروەھا دوپاتیکردەوە کە ئێران ھیچ نیازێکی نیە دەست لەکاروباری ناوخۆی عێراق وەربدات. ناسر کەنعانی  سەبارەت بە دانوستانەکانی رێککەوتنی ئەتۆمیش رایگەیاند، گەیشتن بە رێککەوتن پەیوەستە بە ئیرادەی ئەمریکاوە و ئێران لە دانوستانەکاندا دوو مەرجی ھەیە کە ئەوانیش ھەڵگرتنی سزاکان و دورخستنەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمە لە ھەڵسوکەوتی سیاسی.

یۆرۆ نزمترین نرخی لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردودا تۆمار کرد ئەمڕۆ دووشەمە نرخی یۆرۆ نزمترین ئاستی بە خۆیەوە بینی، لە بازاڕەکانی جیهان بە ٠.٩٩ دۆلار مامەڵەی پێوە کراو ٠.٧٠٪ی نرخەکەی لەدەستدا. میدیاکان هۆکاری دابەزینی یۆرۆ بۆ پچڕانی هەناردەکاری گازی روسیا لەڕێگەی بۆری نۆردستریمەوە دەگەڕێننەوە، بەتایبەت کە کاتێکی دیاری کراو دانەنراوە بۆ دوبارە خستنەوە کاری ئەو بۆریەو ناردنی ‌گاز بۆ ئەوروپا .ئەمەش بۆتە هۆی دابەزینێکی بەرچاو لە نرخی یۆرۆدا. جێی ئاماژەیە دراوی یۆرۆ لە ساڵی ڕابردووەوە نرخەکەی لە دابەزیندایە .

هاوڵاتی/ کاوە ڕەش دوا قۆناغی كۆتای بۆ پێشبڕكێی سەركرایەتی كردنی پارتی پارێزگاران و پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، ڕۆژی دووشەمە ٥ی سێپتەمبەر كۆتای دێت وبەدەنگی ئەندامانی ئەو پارتە كە كەمتر لەسەدا یەكی دانیشتوانی بەریتانیا پێك دێنن، براوەی هەردوو پۆستەكە لەنێوان خانمە لیز تروس، یان مستەر ڕیشی سوناک، وەک سەرۆك وەزیرانی داهاتووی بەریتانیا، ڕادەگەیەنرێت. كێن ئەوانەی سەرۆكی پارتەكەو سەرۆكوەزیرانی داهاتوو هەڵدەبژێرێن؟ ئەندامانی پارتی پارێزگاران تاڕۆژی هەینی ڕابردوو ٢ی سێپتەمبەریان لەبەدەم دابوو، بۆ دەنگدان و دیاری كردنی براوەی هەڵبژاردن ئەو کاندیدەی کەدەنگیان پێداوە، بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەبێتە سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پارتەکە، وەبەزۆرینەی دەنگ لەئەنجومەنی کۆمۆنس پشتگیری ئەندامانی پارلەمانی پارتەكەی بەدەست دەخات. بۆ متامانەپێكردنیان هەریەكە لە سوناک و خاتوو ترۆس، زۆربەی كەتانی ئەم هاوینیان بەبەشداریکردن لەكۆڕو كۆبونەوە لەناوخۆی بەریتانیا، لەگەڵ ئەندامانی كۆنسەرڤاتیڤەكان بەسەر بردووە، تێیدا لەو شوێنانە کەئەندامەكانیان پرسیاریان لێ دەكردن، دەربارەی سیاسەتەکانیان لەكاتی گرتنە دەستی دەسەڵات. دەنگدان چۆن کاردەکات؟ دەنگدانی ئەندامانی پارێزگاران لەڕۆژی هەینی ٢ی سێپتەمبەر داخرا. بۆ هەرئەندامێك كەبتوانێت شایستەی دەنگدان بێت، دەبوو لانی كەم لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ یان پێش ئەو ڕۆژە، پەیوەندی بەو پارتەوە کردبێت تۆماركرابێت. ئەندامەكان دەیانتوانی لەڕێگەی پۆستەوە یان بەشێوەی ئۆنلاین دەنگ بدەن. هێشتا ڕوون نییە ئەو پارتە چەند ئەندامی هەیە،وەمەرجیش نییە لایەنە سیاسییەکان ژمارەی ورد بدەن دەربارەی ئەندامانیان. بەڵام لەدوایین هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٩ بۆ سەرکردایەتی پارتەكەو سەرۆكوەزیرانی نوێ، نزیکەی ١٦٠ هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەبووە. کەی سەرۆک وەزیرانی نوێ ئاشكرا دەكرێت؟ براوەی پێشبڕکێی سەرکردایەتی پارتەكەو سەرۆكوەزیران، ڕاستەوخۆ دوای کاتژمێر 12.30 لەڕۆژی دووشەممە 5ی ئەیلول لەلایەن، سێر گراهام برادی، سەرۆکی لیژنەی 1922ی پەرلەمانتاران ئاشکرا دەکرێت. وە بڕیارە ڕۆژی دواتر بۆریس جۆنسن، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی بەشاژن ڕابگەیەنێت و دوای ماوەیەکی کەم لەلایەن دەسەڵاتی شاهانەی شاژنەوە، جێگرەوەی ئەو دەستنیشان بكرێت. بە شێوەیەکی ئاسایی سەرۆک وەزیرانی نوێ، بانگهێشت دەکرێت بۆ کۆشکی باکینگهام لەلەندەن، بۆئەوەی لەلایەن شاژنەوە متمانەی پێ ببەخشرێ، بەڵام لەبەر ڕەوشی تەندروستی لەبەر ئەوەی شاژن لەپشوویەکدایە، ئەو نەریتە جێبەجێ ناكرێت ئەمجارەیان، لەبری ئەوە لەكۆشكی بالمۆرال دەمێنێتەوە و هەریەكە, لەبۆریس جۆنسۆن و سەرۆک وەزیرانی نوێ، گەشت دەکەن بۆ سکۆتلەندا بۆ ئەوەی لەوێ چاویان بەشاژن بکەوێت. ئایا هەڵبژاردنی گشتی دەكرێت؟ لەبەریتانیا كاتێك سەرۆک وەزیران دەست لەکار دەکێشێتەوە، ڕاستەوخۆ هەڵبژاردنی گشتی ڕوونادات، بۆ نموونە کاتێک دەیڤید كامیرۆن لەساڵی ٢٠١٦ دەستیی لەكار كێشاێەوەو تێریزا مەی شوێنی گرتەوە، ئەو بڕیاریدا هەڵبژاردن ئەنجام نەدات. لەم كاتەشدا ئەگەر سەرۆکوەزیرانی نوێ داخوازی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە داوا نەكات، ئەوا دەبێت دواین وادەی هەڵبژاردنی گشتی بەریتانیا لەمانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٥ ئەنجام بدرێت. چۆن ئەو دوو بەربژێرە گەیشتنە کۆتایی هەڵبژێردران؟ پەرلەمانتارانی پارتی پارێزگاران كە ژمارەیان ٣٥٧ كەسە دوای زنجیرەیەک دەنگدانیان، ئەو دوو بەربژێرەیان دیاری كردوە. ئەو کاندیدەی لەدەنگداندا کەمترین ژمارەی دەنگی هەبوو لەهەر خولێکی دەنگداندا, كراوەتە دەرەی پێشبڕكێكە، تاوەکو تەنها دوو کەس مانەوە لەكۆتایی كەئەوانیش, هەریەكە لەوەزیری خەزێنەی پێشوو, ریشی سوناک و لیز ترۆس، وەزیری دەرەوە بووە. ئەو شەش پاڵێوراوەی کە کرانە دەرەوە بریتی بوون لە: وەزیری بازرگانی، پێنی مۆردۆن، دەنگی پێنجەم وەزیری پێشووی داد، کەمی بادێنۆچ،دەنگی چوارەم تۆم توگێندهات، سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوە، دەنگی سێیەم داواکاری گشتی، سوێلا براڤەرمان، دەنگی دووەم نەدیم زەهاوی، وەزیری خەزێنەی ئێستا، دەنگدانی یەکەم جێرمی هانت، وەزیری پێشووی تەندروستی،دەنگدانی یەكەم. ڕیشی سوناك كێیە؟ ڕیشی سوناک لەساڵی ١٩٨٠ لەشاری ساوسهامپتۆن لەدایک و باوکێكی بەڕەچەڵەک هیند لەدایك بووە، کەلەشەستەکانی سەدەی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقاوە کۆچیان کردووە بۆ بەریتانیا.سوناک لەکۆلێژی وینچێستەر خوێندوویەتی. دواتر لە کۆلێژی لینکۆڵن لەئۆکسفۆرد فەلسەفە و سیاسەت و ئابووریی خوێندەوە و پاشانیش لەزانکۆی ستانفۆرد لەکالیفۆرنیا وەک زانای فولبرایت بڕوانامەی MBA بەدەستهێناوە. لەساڵی ٢٠١٥وە ئەندام پارلەمانی پارتی كۆنسەرڤاتیڤە و چەندین پۆستی جیاوازی لەسەردەمی هەردوو كابینەی تییرزا مەی تا حوكمەتی بۆریس جۆنسن هەبوو. سوناك و خێزانەكەی بەیەكێك لەدەوڵەمەندو ملیاردەرەكانی بەریتانیا هەژماردەكرێن. لیز ترۆس كێیە؟ ماری ئەلیزابێس تروس لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٥و سیاسەتمەدارێکی بەریتانییە و لەساڵی ٢٠٢١ەوە وەک وەزیری دەرەوە دەست بەكار بووە. پێشتریش وەزیری حوكمەت بووە بۆ کاروباری دەرەوە و کۆمۆنوێڵس، لەساڵی ٢٠١٩ەوە وەک وەزیری ژنان و یەكسانی کاری کردووە، ئەندامی پارتی پارێزگارانە، لەساڵی ٢٠١٠ئەندامی پەرلەمانە، بۆ باشووری ڕۆژئاوای نۆرفۆلک، لەهەمان كاتدا لەچەندین پۆستی جیاوازدا لەکابینەكانی سەرۆکوەزیران دەیڤید کامیرۆن و تێریزا مەی و بۆریس جۆنسۆن، کاری کردووە. تروس ئێستا یەكێكە لەو دوو بەربژێرەی، كەچانسی زیاتری هەیە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی پارتی پارێزگاران و سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا لەڕۆژی دووشەمەدا.   

هاوڵاتی به‌پێی لێدوانێکی وه‌زیری کۆچی حکومه‌تی یۆنان لە سەرەتای ئەمساڵەوە رێگریان كردوە زیاتر 150 هەزار كۆچبەری نایاسایی سنورە دەریایی و وشكانییەكانیان ببەزێنن. نوتیس میتاراخی وەزیری كۆچی حكومەتی یۆنان رایگەیاندوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا توانیویانە رێگری بكەن لە چونە ناوەوەی 154 هەزارو 102 كۆچبەری نایاسایی بۆ وڵاتەكەیان و چاودێریكردنی سنورەكانیان یەكێكە لە كارە لەپێشینەكانی حكومەتی یۆنان. حكومەتی یۆنان مانگی رابردوو رایگەیاند، دیواری سنوریی كە بڕیاری لێدراوە لەنێوان یۆنان و توركیا بە درێژایی 40 كلیۆمەتر دروستبكرێت، درێژیانكردۆتەوە بۆ 80 كیلۆمەتر، هەروەها كامێرای چاودێریان داناوە بۆئەوەی كۆنتۆڵی سنورەكەیان بكەن و ئەمەش پێویستی بەوە كردوە كە 250 پاسەوانی تر بۆ سنورەكانیان زیاد بكەن. جێگای ئاماژه‌یه‌ ساڵانه‌ به‌سه‌دان هه‌زار که‌س له‌ڕێگای وشکانی و ده‌ریاییه‌وه‌ له‌ڕێگای یۆنان و وڵاتانی دیکه‌ی سنوری تورکیاوه‌ ده‌ڕۆنه‌ ئه‌وروپا.

هاوڵاتی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌که‌رتی غه‌زه‌ی فه‌ڵه‌ستین (که‌ له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت) ڕایگه‌یاند ٥ که‌سیان له‌سێداره‌ داوه‌ که‌ (٢) که‌سیان تاوانباربوون به‌ تۆمه‌تی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی فه‌ڵه‌ستین( که‌ ڕێکخراوی فه‌تح به‌ڕێوه‌ی ده‌بات له‌که‌رتی ڕۆژئاوا) سزای له‌سێداره‌دان جێبه‌جێناکرێت. به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌کی ئه‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆیه‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج که‌س که‌ دوانیان به‌تۆمه‌تی سیخوڕیکردن و سێ که‌سی دیکه‌یان به‌ تۆمه‌تی کوشتن تۆمه‌تبارکرابوون له‌سێداره‌دران. به‌پێی یاسای فه‌ڵه‌ستینی ده‌بێت (مه‌حمود عه‌باس)ی سه‌رۆکی فه‌ڵه‌ستین ئیمزای له‌سێداره‌دان بکات، به‌ڵام سه‌رۆکی فه‌ڵه‌ستین له‌غه‌زه‌ ده‌سه‌ڵاتی نییه‌ و حکومه‌تی فه‌ڵه‌ستینیش بڕیاری له‌سێداره‌دان جێبه‌جێناکات. له‌ساڵی ٢٠١٧ه‌وه‌ ئه‌مه‌ یه‌که‌م پرۆسه‌ی له‌سێداره‌دانه‌ که‌ له‌غه‌زه‌ دووباره‌ ده‌ستپێبکاته‌وه‌و پێشتر له‌ساڵی ٢٠٠٧ه‌وه‌ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس که‌ ده‌ستیگرتووه‌ به‌سه‌ر که‌رتی غه‌زه‌دا ده‌یان بڕیاری له‌سێداره‌دانی ده‌رکردووه‌و تا ئێستا ٢٧ بڕیاری جێبه‌جێکردووه‌.

هاوڵاتی چین ملیۆنه‌ها هاووڵاتی خۆی كه‌ره‌نتینه‌ كرده‌وه‌ به‌هۆی دووباره‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆڤید-١٩ . میترۆپۆلیسی چین له‌ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ كه‌ره‌نتینه‌یه‌كی فراوانی شاری چێنگدووی ڕاگه‌یاندو 21 ملیۆن هاوڵاتی نیشته‌جێی ئه‌و شاره‌ی كه‌ره‌نتینه‌ كرد. كه‌ره‌نتینه‌ كردنی ئه‌م شاره‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ته‌نها له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا ٧٠٠ كه‌یسی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه‌ . پارێزگاری شاره‌كه‌ش ڕایگه‌یاندووه‌: هاوڵاتیان له‌ كاتژمێر ٦ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌مه‌وه‌ پێویسته‌ له‌ ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌و هه‌روه‌ها تاقیكردنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی ڤایرۆسی كۆڤید له‌ ڕۆژانی پێنج شه‌ممه‌وه‌ تا یه‌كشه‌ممه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.  وتیشی: خێزانه‌كان ده‌توانن یه‌ك كه‌س بنێرنه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ بازاڕكردن له‌ ڕۆژێكدا به‌ مه‌رجێك پشكنینی بۆ كرابێت و ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی نێگه‌تیڤ بێت، هه‌روه‌ها ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌ یارمه‌تی خێرایان پێویسته‌، وه‌ك چاودێری پزیشكی پێویسته‌ ڕه‌زامه‌ندی له‌ لیژنه‌یه‌كی دیاریكراو به‌ده‌ستبهێنێت له‌نزیك شوێنی نیشته‌جێ بوونه‌كه‌یانه‌وه‌. هه‌روه‌ها هه‌موو ناوچه‌كانی كاركردن ڕاگیراون، جگه‌ له‌ سوپه‌رماركێته‌كان، ده‌رمانخانه‌ و نه‌خۆشخانه‌كان، ته‌نانه‌ت نانخواردنی ڕێستۆرانته‌كانیش ڕاگیراوه‌، ته‌نها ڕێگه‌ به‌ داواكردنی خواردن ده‌درێت. كه‌ره‌نتینه‌ كردنی شاره‌كه‌ ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێك پێش جێبه‌جێ كردنی راگه‌یه‌ندراو ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی دروستكردنی ترسێكی زۆرو قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆر له‌ بازاڕه‌كاندا.  

هاوڵاتی به‌پێی هه‌واڵی میدیاکانی روسیا سوپای تورکیا زانیاری داوەتە هێزی ئاسمانی روسیا سەبارەت بە ناوەندیکی گروپی چەکداره‌ سوریەکانی هاوپەیمانی دەوڵەتی تورکیا و  ڕوسیاش ئەو ناوەندەی بۆردومان کردووە، ئاماژه‌شی به‌وه‌کردووه‌ هێرشەکەی ڕوسیا بووەتە هۆی کوژرانی لانیکەم ٣٠ کەس. ئاژانسی ڕوسی و دەزگای بەهاری ڕوسیا، کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتە سەربازییەکان بڵایانکردەوە کە سوپای ڕوسیا توانیویەتی بنکەیەکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی چەکداره‌ سوریەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا تێک بشکێنێت کە پێشتر هێرشیان کردۆتە سەر بنکەی ئاسمانی ڕوسیا لە حومەیم. دەزگا روسیەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپای تورکیا ئەو شوێنەی گروپی چه‌کداره‌کانی هەیئەی تەحریر شامی لە ناوچەی ئەریحا لە باشوری ئیدلب بۆ هێزەکانی روسیا لە سوریا دیاریکردووە. بەگوێرەی زانیاری ئاژانسە ڕوسیەکە هێرشەکەی ڕوسیا بووەتە هۆی کوژرانی لانیکەم ٣٠ کەس و ناوەندەکە کە تایبەت بووە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەناوبراوە، بەڵام لە بارەی کاتی هێرشەکەوە هیچ زانیاریەکیان ئاشکرا نەکردووە. ئاژانسەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەو زانیاریانە لەلایەن سوپای تورکەوە لە چوارچێوەی رێككەوتنی دژ بە تیرۆر لە سوریا دراوەتە سوپای ڕوسیا. دوای کۆبونەوەی سەرۆکی ڕوسیا و سەرۆک کۆماری دەوڵەتی تورکیا باس لە نزیک بونەوەی دەوڵەتی تورکیا و ڕژێمی سوریا دەکرێت و گروپە چەکدارییه‌کانی سەر بە دەوڵەتی تورکیش دژایەتی خۆیان بۆ ئەو ڕیککەوتنە ئاشکرا کردووە دەڵێن دەوڵەتی تورک خیانەتیان لێدەکات و دەیانفرۆشێت.  لەبەرامبەردا دەوڵەتی تورک پشتیوانی خۆی بۆ ئەو گروپانە دوپاتکردوەتەوە و ڕایگەیاندووە ئەو دەستبەرداریان نابێت، لە ماوەی ڕابردووش وەک ناڕەزایەتی ئاڵای تورکیا لەلایەن ئەو گروپانەوە لە باکوری سوریا سوتێندرا.

هاوڵاتی هەشت ملیۆن خێزانی كرێنشین لەئێران هەیەو بەوتەی بەرپرسانی وڵاتەكە نزیكەی یەك لەسەر سێی دانیشتوان كرێچین و زیاتر لەنیوەی داهات و موچەكانیان بۆ كرێی شوێنی نیشتەجێبوونیان دەڕوات. ئامارەكانی ئێران باس لەوەدەكەن لەساڵی 1986 تەنها 12%ی كۆی دانیشتونی ئەو وڵاتە كرێچی بوون، بەڵام لەساڵی 2021 نزیكەی 38%ی دانیشتوانی وڵاتەكە بوون بەكرێچی. وەك لەئامارەكاندا دەركەوتووە لە 36 ساڵدا رێژەی كرێنشینەكانی ئێران 26% زیادیكردووەو تەنها 50%ی دانیشتوانیش لەخانوو و شوێنی نیشتەجێبوونی گونجاودا دەژین كەسەرجەم خزمەتگوزارییەكانی تێدابێت. رۆستەم قاسمی، وەزیری رێگاوبان و شارسازیی ئێران دەڵێت؛ لەكۆی 84 ملیۆن دانیشتوی وڵاتەكە 32 ملیۆن كەس گیرۆدەی كرێنشینین كەهەشت ملیۆن خێزان دەكات. بەوتەی ئەو وەزیرە هەر خێزانێك لەئێران ناچارە 50%ی داهاتی رۆژانەی یان موچەكەی بۆ كرێی خانوو و تێچووی دابینكرنی شوێنی نیشتەجێیەكەی تەرخانبكات كەئەوەش دوو هێندە و نیوی ستانداردە نێودەوڵەتی و جیهانییەكانە. دیاردەی كرێنشینی لەسەر بانی بیناو باڵەخانەكان لەماوەی رابردوودا دەیان وێنە لەتارانی پایتەختی ئێران بڵاوبووەوە كەدەردەكەوێت لەسەر هەندێك بانی بیناو باڵەخانەكان كۆنتینەر یان خێمە جێگیركراون و ژیانی هەندێك كەس و خێزان لەو شوێنانەدایە. حكومەت روونیكردووەتەوە ئەو شوێنانە لەلایەن كەسانی هەژارو كەمدەرامەت وەك شوێنی نیشتەجێبوون بەكرێگیراوە، ئەوەش بەهۆی زۆریی كرێی خانوو بووەتە دیاردەیەك كە كۆنتڕۆڵكردنی ئاسان نییە. خانوو كڕین دوای 30 ساڵ لەئامارەكانی ئێراندا دەركەوتووە هەر هاوڵاتی و دانیشتوویەكی وڵاتەكە بۆ ئەوەی بەئاسایی ببێتە خاوەنی خانووی خۆی 24 بۆ 30 ساڵ كاتی پێویستە تا بەكۆكردنەوەی بەشێك لەداهاتەكەی بتوانێت شوێنێكی نیشتەجێبوونی لانیكەم 70 مەتریی دابینبكات. ئەو ئامارە لەكاتێكدایە بەپێی پێوەرەكانی 38 وڵاتی گەشەسەندووی جیهان هەر كەسێك یان خێزانێكی چوار كەسی لەكەمتر لە 12 بۆ 15 ساڵ دەتوانن ببنە خاوەنی خانوو و شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان. بەپێی ئەو ئامارانە، بوون بەخاوەنی خانوو لەئێران بووەتە خەون و ئاواتی یەك لەسەر سێی دانیشتوان كە بەدیهاتنی ئاسان نییەو دوورە لەجێبەجێكردن. پاییز بەرگی هەژارەكانی ئێران زیاتر دەدڕێت لەگەڵ هاتنی وەزی پاییزدا زۆربەی گرێبەستەكانی بەكرێگرتنی خانوو لەئێران دەبێت نوێبكرێنەوەو گومان دەكرێت بەرزبوونەوەی كرێی شوێنی نیشتەجێبوون ببێتە مایەی ئاوارەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لەكرێنشینانی وڵاتەكە. پێشبینیدەكرێت لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرمادا كرێی خانوو و شوقە لەئێران بۆ زیاتر لە 25% بەرز ببێتەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە هاوشانی ئەو بەرزبوونەوەیە هەڵاوسانی ئابوورییش 60%ی تێپەڕاندووە.

هاوڵاتی له‌ كه‌مپێكی كۆچبه‌ران له‌ شارۆچكه‌ی (لۆن پلاگ)  له‌نزیك ده‌نكیركی له‌ باكوری وڵاتی فه‌ره‌نسا به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان كۆچبه‌ره‌كاندا ٩ كه‌س بریندار بوون كه‌ برینی هه‌ندێك له‌ كۆچبه‌ره‌كان سه‌خته‌. به‌پێی وته‌ی شایتحاڵه‌كان چه‌ند كۆچبه‌رێكی كورد هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر چه‌ند كۆچبه‌رێكی سودانی و ته‌قه‌یان به‌ ئاڕاسته‌ی كه‌مپه‌كه‌ كردوه‌  به‌و هۆیه‌وه‌ برینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌ ، تا ئێستاس هۆكاری سه‌ره‌كی ڕوداوه‌كه‌ دیار نیه‌ . به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای لوتكه‌  كه‌مپی  شارۆچكه‌ی (لۆن پلاگ) كه‌نزیك (٤٠٠) بۆ (٥٠٠)  كۆچبه‌ر له‌و كه‌مپه‌دا نیشته‌جێن كه‌ هاوڵاتی ئه‌فغانی و ئێرانی و سودانی وئه‌ڵبان و عێراقی تێدایه‌ كه‌ زیاتر له‌ ٪٧٠ كۆچبه‌ری كورد و عێراقین  له‌و كه‌مپه‌ نیشته‌جێن،  كه‌ ئێستا به‌ هۆی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ڕووداوه‌كه‌ ئه‌و كه‌مپه‌ چۆڵكراوه‌و سه‌رجه‌میان گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ كه‌مپێكی دیكه‌ . له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ ئاری جه‌لال سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه‌ ڕایگه‌یاند، ڕووداوه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی كه‌مپه‌كان ترسێنه‌رن و ڕوو له‌ زیاد بوون ده‌كات ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێه‌ته‌وه‌ بۆ خراپی باری گوزه‌رانی كۆچبه‌ره‌كان نه‌بوونی پێداویستیه‌ سه‌ره‌تایه‌كان، كه‌ له‌چه‌ند هه‌فته‌ی پێشوو چه‌ند گه‌نجێك له‌ نزیك كه‌ناڵی بۆربۆرگ له‌ كاتی مه‌له‌ كردندا  خنكاون به‌هۆی نه‌بوونی شوێنی گونجاو بۆ خۆشتن.  

هاوڵاتی له‌ كه‌مپێكی كۆچبه‌ران له‌ شارۆچكه‌ی (لۆن پلاگ)  له‌نزیك ده‌نكیركی له‌ باكوری وڵاتی فه‌ره‌نسا به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان كۆچبه‌ره‌كاندا ٩ كه‌س بریندار بوون كه‌ برینی هه‌ندێك له‌ كۆچبه‌ره‌كان سه‌خته‌. به‌پێی وته‌ی شایتحاڵه‌كان چه‌ند كۆچبه‌رێكی كورد هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر چه‌ند كۆچبه‌رێكی سودانی و ته‌قه‌یان به‌ ئاڕاسته‌ی كه‌مپه‌كه‌ كردوه‌  به‌و هۆیه‌وه‌ برینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌ ، تا ئێستاس هۆكاری سه‌ره‌كی ڕوداوه‌كه‌ دیار نیه‌ . به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای لوتكه‌  كه‌مپی  شارۆچكه‌ی (لۆن پلاگ) كه‌نزیك (٤٠٠) بۆ (٥٠٠)  كۆچبه‌ر له‌و كه‌مپه‌دا نیشته‌جێن كه‌ هاوڵاتی ئه‌فغانی و ئێرانی و سودانی وئه‌ڵبان و عێراقی تێدایه‌ كه‌ زیاتر له‌ ٪٧٠ كۆچبه‌ری كورد و عێراقین  له‌و كه‌مپه‌ نیشته‌جێن،  كه‌ ئێستا به‌ هۆی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ڕووداوه‌كه‌ ئه‌و كه‌مپه‌ چۆڵكراوه‌و سه‌رجه‌میان گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ كه‌مپێكی دیكه‌ . له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ ئاری جه‌لال سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه‌ ڕایگه‌یاند، ڕووداوه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی كه‌مپه‌كان ترسێنه‌رن و ڕوو له‌ زیاد بوون ده‌كات ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێه‌ته‌وه‌ بۆ خراپی باری گوزه‌رانی كۆچبه‌ره‌كان نه‌بوونی پێداویستیه‌ سه‌ره‌تایه‌كان، كه‌ له‌چه‌ند هه‌فته‌ی پێشوو چه‌ند گه‌نجێك له‌ نزیك كه‌ناڵی بۆربۆرگ له‌ كاتی مه‌له‌ كردندا  خنكاون به‌هۆی نه‌بوونی شوێنی گونجاو بۆ خۆشتن.