هاوڵاتی سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی ڕایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه دووباره په‌تای كۆرۆنا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه پشكنین بۆ سه‌رجه‌م مامۆستا و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی ئه‌نجام ده‌دات. ڕه‌زا حه‌سه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29-3-2021 له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی پشكنین بۆ سه‌رجه‌م مامۆستا و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی ده‌كرێت. وتیشی: به‌هۆی ده‌وام و هه‌روه‌ها بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری خوێندكاران له به‌شه ناوخۆیی و هۆڵه‌كانی خوێندن، بڕیار درا پشكنین بۆ سه‌رجه‌م مامۆستا و خوێندكاران بكرێت. سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی كرد بۆ ناردنی چه‌ند تیمێكی پزیشكی بۆ پشكنینی مامۆستا و خوێندكاران.
هاوڵاتی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ناوەڕۆكی كۆبونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی و حكومەتی عێراقی ئاشكراكرد و رایگەیاند:" حكومەت داكۆكی لە دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر بەدۆلاری ئەمریكی دەكات". كەمێك لەمەوبەر، بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لەكۆبونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی و حكومەتدا، باس لە بەهای دۆلار كرا و زۆرینە بەوە رازی بون نرخی دۆلار وەك خۆی بمێنێتەوە و "حكومەتیش داكۆكی لەسەر ئەوە كرد، كە بەهای دینار بەرامبەر بەدۆلار جێگیردەكرێت و گۆڕانكاری تێدا ئەنجام نادرێت". ناوبراو راشیگەیاند:"رێكەوتنی هەرێم و عێراق ئاساییە و هەموو دەستكاریكردنێكی دەقی رێكەوتنەكە رەتدەكەینەوە، لەكۆبونەوەكەی ئەمڕۆشدا باس لەو رێكەوتنە نەكرا، بەڵكو چاوەڕواندەكرێت سبەی یەكشەممە تەنها دەنگی لەسەر بدرێت، تا ئێستاش پشكی هەرێم كێشەی نییە و چەند كێشەیەكی دیكەی نێوان لایەنەكان بونەتە هۆكاری دواكەوتنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاساكە". حەداد ئەوەشی خستەروو ئەگەری هەیە ئەمڕۆ وەفدی باڵای حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكات و تا جێگیركردنی تەواوەتی و پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجە لە بەغدا بمێنێتەوە. هاوكات بەشیر حەداد ئاماژەی بەوەشكرد، دواخستنی زیاتر بودجە لە بایەخ و پێگەی پەرلەمان كەمدەكاتەوە، بۆیە هیوادارین سبەی یەكشەممە سەرجەم لایەنەكان كۆكبن لەسەرئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و چیتر دوانەكەوێت.
هاوڵاتى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت له بازاڕه‌کانى جیهاندا گه‌یشته‌وه 64 دۆلار. ئه‌مڕۆ شه‌ممه پێش داخستنى بازارى نه‌وت، به‌رمیلێک نرخى نه‌وتى خاوى برێنت به 64 دۆلار‌و 38 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 60 دۆلار‌و 81 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانی جیهاندا جارێکى دیکه به‌رزده‌بێته‌وه‌و به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت نزیکه له 63 دۆلار. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26 ى ئازارى2021 به‌رمیلێک نه‌وتى برنت به 62 دۆلار و 91 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، له کاتێکدا دوێنێ له دوا داخستندا به 61 دۆلار‌و 94 سه‌نت بوو. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 59 دۆلار و 52 سه‌نته، به‌ڵام دوێنێ له دوا داخستندا به 58 دۆلار و 55 سه‌نت بوو.
هاوڵاتى سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا، پلانێکى نوێى وڵاته‌که‌ى بۆ هه‌ڵمه‌تى پێدانى ڤاکسین راگه‌یاند و ئاشکرایکرد، تا 100 رۆژى دیکه دوو سه‌د ملیۆن که‌س ڤاکسینى کۆرۆنا وه‌رده‌گرن. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ى ئازارى 2021، جۆ بایدن سه‌رۆکى ئه‌مریکا له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئیداره‌ى کۆشکى سپى تواناى کوتانى دوو سه‌د ملیۆن هاوڵاتى ئه‌مریکى هه‌یه به ڤاکسینى کۆرۆنا له ماوه‌ى سه‌د رۆژدا. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌مریکا دواى قه‌یرانى کۆرۆنا به‌ره‌و باشتر هه‌نگاو ده‌نێت ئه‌و قه‌یرانه تێده‌په‌ڕێنێت، گه‌شه‌ى ئابوریش به 6% زیاد ده‌کات". هاوکات، بایدن ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه دواى تێپه‌ڕبونى قه‌یرانى کۆرۆنا تیشک ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و کێشه درێژخایه‌نانه‌ى که روبه‌روى ئه‌مریکا بونه‌ته‌وه وه‌ک پرسى کۆچکردن و کۆنترۆڵکردنى چه‌ک له وڵاتـدا. سه‌رۆکى ئه‌مریکا ئاشکراشیکرد، له پلاندایه دوباره به‌شدارى له کێبڕکێکانى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا له ساڵى 2024 بکاته‌وه.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاره‌کانى جیهاندا داده‌به‌زێت و به‌رمیلێک نه‌وتى خاو له سه‌رو 63 دۆلاره‌وه‌یه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ى ئازارى 2021، به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به 63 دۆلار‌و 56 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 60 دۆلار‌و 49 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوڵاتى رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى رایگه‌یاند، جۆرى گۆڕاوى کۆرۆنا که له‌به‌ریتانیا سه‌ریهه‌ڵدا و مه‌ترسیدارترین شێوه‌ى گۆڕاوه گه‌یشتۆته حه‌وت وڵاتى دیکه‌ى جیهان. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ى ئازارى 2021 له‌راگه‌یه‌نراوێکدا رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى ئاشکرایکرد، جۆرى گۆڕاوى کۆرۆنا که له‌به‌ریتانیا سه‌ریهه‌ڵدا پێیده‌وترێت ("VOC 202012/01)، مه‌ترسیدارترین شێوه‌ى گۆڕاوى کۆرۆنایه و له‌ماوه‌ى ته‌نها هه‌فته‌یه‌کدا گه‌یشتۆته حه‌وت وڵاتى دیکه‌ى جیهان، به‌وه‌ش کۆى ئه‌و وڵاتانه‌ى که ئه‌و جۆره نوێیه‌ى تێدا بڵاوبوه‌ته‌وه بوبه 125 وڵات. هه‌روه‌ها له‌باره‌ى شێوه گۆڕاوه‌کانى دیکه‌ى کۆرۆنا، رێکخراوه‌که رایگه‌یاندوه، شێوه‌ى گۆڕاوى ئه‌فریقاى باشور (501 Y.V2) له 75 وڵاتى جیهان بڵاوبوه‌ته‌وه له‌کاتێکدا پێش هه‌فته‌یه‌ک ته‌نها له 64 وڵات بڵاوبوبوه‌وه. کۆرۆنا گۆراوه‌که‌ى به‌ریتانیاى به مه‌ترسیدارترین جۆرى په‌تاى کۆرۆنا ناساندووه به‌راورد به جۆره‌کانى دیکه‌ى ڤایرۆسه‌که له وڵاتانى دیکه‌دا.
هاوڵاتى گیرخواردنى که‌شتییه بازرگانیه‌که‌ى نۆکه‌ندى سوێس و ڕێگه‌گرتنى سه‌دان که‌شتى بازرگانى دیکه، نرخى نه‌وتى له بازاڕه‌کانى جیهاندا به ڕێژه‌ى له‌سه‌دا سێ به‌رزکردووه‌ته‌وه. به‌هۆى گرتنى نۆکه‌ندى سوێسه‌وه له‌لایه‌ن که‌شتییه‌کى گه‌وره‌ى بازرگانییه‌وه که درێژییه‌که‌ى 400 مه‌تر ده‌بێت، نرخى نه‌وتى برێنت به ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 19.3% به‌رزبوویه‌وه و گه‌یشته 62 دۆلار‌و 73 سه‌نت، پاش ئه‌وه‌ى ڕۆژى دواتر نرخه‌که‌ى 60 دۆلار‌و 50 سه‌نت بووه. نۆکه‌ندى سوێس له وڵاتى میسر به شا ڕێگاى نه‌وت و بازرگانى جیهان داده‌نرێت، له دوینێ کاتژمێر هه‌شتى ئێواره‌وه داخراوه و سه‌دان که‌شتى مۆڵیان خواردووه، له کاتێکدا ساڵانه 19 هه‌زار که‌شتى گه‌وره‌ى بازرگانى پیایدا تێده‌په‌ڕن و ساڵانه ئه‌م ئاسته‌نگیانه دووباره ده‌بنه‌وه. که‌شتییه گیرخواردووه‌که‌ى نۆکه‌ندى سوێس 220 هه‌زار تۆنه، درێژیه‌که‌ى 400 مه‌تره و پانیه‌که‌ى 59 مه‌تره، سه‌دان کۆنتێنه‌ر له چینه‌وه بۆ ڕۆتردامى هۆڵه‌ندا هه‌ڵده‌گرێت و خاوه‌ندارێتیه‌که‌ى بۆ کۆمپانیاى ئێڤه‌رگرینى تایوانى ده‌گه‌ڕێته‌وه که له په‌نه‌ماوه به‌ڕێکه‌وتبوو. ده‌سه‌ڵاتدارانى نۆکه‌ندى سوێس هۆکارى گیرخواردنى که‌شتیه‌که‌یان بۆ خۆڵ بارینێکى زۆر و ڕه‌شه‌بایه‌کى به‌هێز گه‌ڕانده‌وه که ڕێڕه‌وى که‌شتیه‌که‌ى گۆڕیوه و که‌شتیه‌که‌ى سوڕاندووه، له کاتێکدا پانى نۆکه‌نده‌که له‌و شوێنه‌دا که‌متر له 150 مه‌تره. سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵه‌کان بۆ ڕزگارکردنى که‌شتییه‌که‌و ڕاستکردنه‌وه‌ى ئاڕاسته‌که‌ی، به‌ڵام شاره‌زایانى دۆخه‌که پێیانوایه هه‌وڵه‌کان چه‌ند ڕۆژێکیان پێده‌چێت تا ده‌توانرێت که‌شتیه‌که ڕێک بکرێته‌وه، به‌ڵام بۆ هاتووچۆى که‌شتییه بچووکه‌کان، نۆکه‌نده‌که نه‌گیراوه و جووڵه‌ى ئاسایى خۆیان به‌رده‌وامه.
هاوڵاتى سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دكتۆر کەمال مەزهەر خواستی ئەوەی هەبوو لەرێگەی پشتڕاستکردنەوەی روداوە مێژوییەکان لەنێوان سەدان گێڕانەوە و سەرچاوەی جیاوازەوە گەلانی ناوچەکە پێکەوە ئاشتەوان و کێشەیان لەگەڵ یەکتردا نیە، بەڵکو ئەوەی بووەتەهۆی زیادبوونی توندوتیژییەکان بریتییە لە سیاسەتی هەڵەی حکومەتەکانن. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەرێوڕەسمی ماڵئاوایکردن لە تەرمی دكتۆر کەمال مەزهەر ئاماژەی بەوەشکرد، دكتۆر کەمال لەرێگەی لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی رووداوە مێژوییەکان جەختی لەوەکردوەتەوە گەلانی ناوچەکە پێکەوە ئاشتەوان و کێشەیان لەگەڵ یەکتردا نیە، بەڵکو ئەوەی بووەتەهۆی زیادبوونی توندوتیژییەکان بریتییە لە سیاسەتی هەڵەی حکومەتەکان، بۆیە بەرهەمەکانی ناوبراو سەرچاوەیەکی گرنگن بۆ زانینی راستی روداوەکان و سود لێوەرگرتنیان بۆ داهاتوو. ئاماژەی بەوەشکرد، نوسەر و رۆشنبیرانی کورد بەدرێژایی شۆڕشەکانی کوردستان رۆڵیان لەپاراستنی مێژووی کوردا هەبووە و د.کەمال مەزهەریش زانایەک بوو لەبواری مێژووی کوردستان و لەو بوارەدا ناوێکی درەوشاوەیە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕو، دكتۆر کەمال یەکێک بووە لەلێکۆڵەرە دیارەکانی میژووی کورد و کەرکوک و ناوبراو مێژووی کەرکوکی بەبەڵگەوە رونکردوەتەوە. دوای ئەوەی رۆژی 16ی ئەم مانگە، دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر مێژونوسی به‌ناوبانگی كورد له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دواییكرد، شەوی رابردوو تەرمی ناوبراو لەرێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان و بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە لەشاری سلێمانی بەخاک بسپێردرێت.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ده‌روه‌ى ئه‌مه‌ریکا بڵاویکرده‌وه، رزگارکردنى خاکى عێراق و سوریا له داعش وه‌رچه‌رخانێکى گرنگ بوو له شه‌ڕى روبه‌روبونه‌وه‌ى ئه‌و رێکخراوه‌دا که هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق رۆڵى به‌رچاویان تێیدا هه‌بووه. ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 23ى ئازارى 2021، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له به‌یاننامه‌یه‌کیدا له دووه‌مین ساڵیادى تێکشکاندنى داعش له عێراق و سوریا رایگه‌یاند:"رزگارکردنى خاکى عێراق و سوریا له رێکخراوى چه‌کدارى داعش وه‌رچه‌رخانێکى گرنگ بو له شه‌ڕى روبه‌روبونه‌وه‌ى ئه‌و رێکخراوه ، هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیش سوره له‌سه‌ر خاپور کردنى پێگه‌کانیان له عێراق و سوریا و هه‌وڵه‌کانى بۆ له‌ناوبردنى به‌رده‌وامه". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه که ئه‌مریکا به توندى پابه‌نده به هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى وهه‌وڵى شکستى هه‌میشه‌یى داعش ده‌دات. هاوکات، ستایشى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) و پێشمه‌رگه ده‌کات و تێیدا هاتووه: " واشنتن ستایشى ئازایه‌تى و قوربانیدانى هێزه ئه‌منییه‌کانى عێراق و هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌دا ده‌کات".
هاوڵاتى سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، سه‌رۆکى روسیا باجى ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مریکا ده‌دات. جۆ بایدن، سه‌رۆکى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆکى روسیا باجى ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مریکا ده‌دات". به‌رپرسانى هه‌واڵگریى ئه‌مریکا رایانگه‌یاند، که ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆکى روسیا، رێگه‌ى به هه‌وڵدانه‌کان داوه بۆ کاریگه‌ریکردن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ساڵى رابردوى ئه‌مریکا له به‌رژه‌وه‌ندى دۆناڵد تره‌مپ. به‌پێى ڕاپۆرتێکى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریکا، حکومه‌تى روسیا "ده‌نگۆى چه‌واشه‌کار یان بێ بنه‌ما"ى له‌باره‌ى جۆ بایدن براوه‌ى کۆتایى هه‌ڵبژادنه‌کانى ساڵى رابردوى ئه‌مریکا بڵاوکردوه‌ته‌وه، مۆسکۆ هاوکات ره‌تیکردوه‌ته‌وه ده‌ستوه‌ردانى له هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مریکا کردبێت.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاره‌کانى جیهاندا جارێکى دیکه گه‌یشته‌وه نزیک به 70 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ى ئازارى 2021، نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به 69 دۆلار‌و 95 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها نرخى نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 66 دۆلار‌و 31 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات، به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 67 دۆلار‌و 39 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه کرا.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینى، سه‌ره‌راى دابه‌زینى به‌رێژه‌یه‌کى که‌م، به‌ڵام هێشتا به‌به‌رزى ماوه‌ته‌وه‌و به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت نزیکه له 70 دۆلار. ئه‌مڕۆ هه‌ینى به‌رمیلێک نه‌وتى برێت به 69 دۆلار‌و 42 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، به‌راورد به‌دوێنێ به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 02% دابه‌زیووه. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس به 65 دۆلار‌و 67 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، به‌راورد به‌دوێنێ پێنجشه‌ممه به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 03% دابه‌زیووه. هاوکات به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 65 دۆلار‌و 60 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، به‌راورد به‌دوێنێ به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا08% دابه‌زیووه. ناجێگرى نرخى نه‌وتى خاو له‌جیهاندا به‌هۆى شه‌پۆلى دیکه‌ى کۆرۆنا له چه‌ند وڵاتێک‌دا دروست بووه، به‌ڵام شاره‌زایانى بوارى نه‌وت ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که تا ۆتایى ئه‌مساڵ نرخه‌که‌ى له‌نێوان 70 بۆ 75 دۆلاردا ده‌بێت.
هاوڵاتى یاریده‌ده‌رى کۆشکى سپى ئه‌مریکا بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکوورى ئه‌فریقیا، هه‌ولێرو موسڵ به سیمبولى هیوا ناوده‌بات و ده‌ڵێت، سه‌ردانه‌که‌ى پاپا فڕانسیس، پاپاى ڤاتیکان بۆ هه‌ولێر موسڵ و بینینى دیمه‌نه جوانه‌کانى خه‌ڵکى له ده‌وربه‌رى پاپا فڕانسیسدا، سه‌رنجڕاکێش و هیوا به‌خشبوون. برێت مه‌کگۆرک، یاریده‌ده‌رى کۆشکى سپى ئه‌مریکا بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکوورى ئه‌فریقیا له تویته‌ر نووسیویه‌تی: "به‌و دیمه‌نه جوانانه‌ى پاپا فڕانسیس له شارى هه‌ولێر، که چه‌ندین که‌س له په‌یڕه‌وانى هه‌موو باوه‌ڕێک په‌ناگه‌ى خۆیان له‌کاتى هه‌ڵاتن له داعش له ساڵى 2014 دۆزییه‌وه، سه‌رسامبووم". مه‌کگۆرک هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "ئێستا که به‌ره‌و جه‌ژنى ئیسته‌ر ده‌ڕۆین و لێى نزیک ده‌بینه‌وه، شارى هه‌ولێر و موسڵ سیمبولى هیوا و نوێبوونه‌وه‌ن و ئیلهامبه‌خشن بۆ پڕکارى له ئاینده‌دا". پاپا فڕانسیس، پاپاى ڤاتیکان له رۆژى 5ى ئه‌م مانگه به سه‌ردانێکى سێ رۆژه گه‌یشته عێراق. رۆژى 7ى ئه‌م مانگه‌دا سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستانى کرد و له‌دواى گه‌شته چه‌ند کاتژێرییه‌که‌ى بۆ موسڵ و شارۆچکه‌ى قه‌ره‌قۆش گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێرو له یاریگاى فه‌ره‌نسو هه‌ریرى گه‌وره‌ترین گردبوونه‌وه‌ى پیرۆزى گێڕا، که نزیکه‌ى 10 هه‌زار که‌س ئاماده بوون.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا به‌رزبووه‌ته‌وه‌و به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت 70 دۆلارى تێپه‌راند. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ى ئازارى 2021، نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت به 70 دۆلار‌و 42 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 67 دۆلار‌و 13 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.. به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاو دواى هێرشه‌که‌ى حوسییه‌کان بۆسه‌ر کێڵگه نه‌وتییه‌کانى سعودیه به‌رزبووه‌یه‌وه که تا ئێستا به‌ته‌واوى زیانه‌کانى ئاشکرا نه‌زانراون. عەمید یەحیا سەریع وتەبێژی هێزەکانی حوسیەکان، رایگەیاند" هێزە مووشەکیەکان و هێزە ئاسمانییەکانیان هێرشێکی فراوان و هاوبەشیان لە قوڵایی سعودیە ئەنجام داوە و کۆمپانیای ئارامکۆی کردۆتە ئامانج لە دەربەندی رەئس تەنورە".