سهرۆکایهتیی ههرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت حكومهتى فيدراڵى عێراق پێويسته ههموو ڕێكارێكى بهپهله و پێويست بگرێته بهر بۆ ڕێگهگرتن لهو هێرشە درۆنیانەو دۆزينهوهى هێرشبهران و سزادانيان. لەشەوى ڕابردووەوە لەناوچە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان، پێنج درۆن کەوتونەتە خوارەوە، بەڵام هیچیان زیانى گیانى لێنەکەوتوەتەوە، تائیستاش بەفەرمى هیچ کەس و گروپێک سەرچاوەى هەڵدانى ئەو درۆنانەى ئاشکرا نەکردوە. لەڕاگەیەندراوێکیدا، سهرۆکایهتیی ههرێمی کوردستان، دەڵێن به توندى سهركۆنهى ئهو هێرشانه دهكهين كه به درۆن دهكرێنه سهر ژێرخان و ناوچه جیاجياكان له ههرێمى كوردستان. هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو ئهو هێرشانه سهقامگيرى و سهروهريى وڵات و وهبهرهێنانى ناوخۆيى و بيانى دهخهنه مهترسييهوه. ێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێ شەممە، درۆنێک خۆی کێشاوە بە شاخی دەربەندی بازیاندا لەسنورى قەزاى چەمچەماڵ، مەمەد رەشید بەڕێوەبەرى ناحیەى تەکیە لەوبارەیەوە لەلێدوانێکیدا ڕایدەگەیەنێت: کەمێک پێش ئێستا درۆنێک خۆی کێشا بە شاخی دەربەندی بازیاندا و تەقییەوە. هاوکات ئەوەشى خستەڕوو تائێستا زیانەکانى تەقینەوەکە نەزانراوە و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە. بەوتەى بەشێک لەهاوڵاتیانى ناوچەکە درۆنەکە لەئاسمانى خولاوەتەوەو بینراوە، دوى چەند خولەکێک خۆى کێشاوە بەشاخەدا، ناحیەی تەکیە سەر بە قەزای چەمچەماڵە لە سنووری پارێزگای سلێمانی. کاتژمێر دەى شەوى ڕابردوو، لەڕێگەى دوو درۆنى بۆمب ڕیژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی خوورمەڵە، سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت هێرشەکە بە دوو درۆن کراوە، لەلایەن هاوپەیمانانەوە خراونەتە خوارەوە.
سەرۆکى فراكسیۆنەکانی یەکگرتوو و رەوتی هەڵوێست و بزوویتەوەی گۆڕان لەپەرلەمانى کوردستان كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، پشتگیری خۆیان لە هەر خۆپیشاندان و رێکارێکی مەدەنی دەربڕى و دەڵێن: بەدەمیەوە دەبین، لەسەر پرسی مووچە هەر ئەرکێک بکەوێتە سەر شانمان درێغی ناکەین. هەر لەو کۆنگرەیەدا کە نیوەڕۆى ئەمڕۆ ئەنجامیاندا ئەوەشیان خستەڕوو، خەریکە شارەکانی هەرێمی کوردستان بە سەربازگە دەکرێن و هەناسە و داوای هاوڵاتییان رێگەی لێدەگیرێت بە فیشەک رووبەڕووی دەبنەوە و کپ دەکرێت، بۆیە داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکەین ئەرکیان پاراستنی ماڵ و ژیانی خۆپیشاندەرانە، نەک خستنە مەترسی ژیانی هاوڵاتییان. هاوکات ئاماژەیان بەوەشکرد دەسەڵاتدارانی هەرێم گەیشتوونەتە بن بەست و هیچ چارەسەرێکییان پێ نییە، ماوەی دوو مانگ و نیوە دەستی دەستی بە مووچەخۆران دەکەن، بۆیە پێمان وایە تەنها رێگە چارە رێککەوتنی هەرێمە لەگەڵ بەغدا لەبەشێکى دیکەى ئەو کۆنگرەیاندا دەڵێن: دوو ساڵ و حەوت مانگە حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی بەسەرچووە کاربەڕێکەر و رۆژ بەڕێکەرە و سزای هاوڵاتییان دەدات، گرێبەستی نایاسایی دەکات، ئەمەش بە تاوان دەزانین دژی هاوڵاتییان و دەنگدەران، چونکە حکومەت نایەوێت پەرلەمانی هەبێت.
رۆژنامەی "زەمان"ی توركی بڵاویكردەوە: بڕیارە سبەینێ، نومان کورتولموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نامە بۆ لایەنە سیاسییەکان بنێرێت و داوای دیاریكردنی ئەندامیان لێبكات، بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی پەرلەمانیی كە ئەرکی دامەزراندنی بناغە یاساییەکانی یەکلاکردنەوەی كێشەی کورد و، تێکەڵکردنی ئەندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان دەبێت لە کۆمەڵگادا. ئەمجارە پێکهێنانی لیژنەکە لەسەر بنەمای بڕیارێکی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەبێت، نەک بە یاسا، هاوشێوەی لیژنە تایبەتمەندەکانی دیکەی ئێستا، سەرۆکایەتی پەرلەمان چوارچێوەی کارکردنی لیژنەکە دیاری دەکات و، پێشبینی دەکرێت (٣٥) ئەندام لەخۆبگرێت. دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە) داوای پێکهێنانی ئەو لیژنەیەی کردبوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیاش رایگەیاند، پێكهێنانی لیژنەكە لە سێ لایەنی پارتی داد و گەشەپێدان، پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست و پارتی یەکسانی گەل (پەیەدە) و پارتی دیموکرات (دەم پارتی) دەبێت. ئەو پارتانەی فراكسیۆنی پەرلەمانییان هەیە، بە پێنج نوێنەری بەشداری ئەم لیژنەیە دەکەن، ئەو پارتانەشی فراكسیۆنیان نییە، بە یەک نوێنەر بەشداری دەکەن، پێنج پەرلەمانتاریش لە سەربەخۆکان بە تیروپشک دیاری دەکرێن. ئەرکی لیژنەکە، پەرەپێدانی پێشنیازەکان دەبێت لەبارەی تێکەڵکردنی ئەندامانی پەكەكە کە چووەتە قۆناغی چەکداماڵین لەگەڵ کۆمەڵگا و، پێكهێنانی میکانیزمی کۆمەڵایەتی و یاسایی بۆ ئەو کەسانە. پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە)و پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (هەدەپە)و پارتەکانی دیکەی ئۆپۆزسیۆن، داوای لیژنەیەکی سشپۆڕی هەمیشەیی دەکەن کە بەگوێرەی یاسا دامەزرابێت، نەک قەوارەیەکی سنوردار کە ئەرکی تەکنیکی هەبێت. لە بەرامبەردا هاوپەیمانی كۆماری دەسەڵاتدار، پێداگری لەسەر ئەوە دەکات، لیژنەکە تەنها لە قەوارەیەکدا سنوردار بكرێت، بەوپێیەی پەرە بە پێشنیازەكان دەدات. ئەندامانی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) پێشنیازیان کردووە، کە دەستپێشخەریی ئێستا بە "ئاشتی و دیموکراسی" ناوببرێت، کە گروپی دەسەڵاتدار بە "تورکیا بێ تیرۆر" ناوی دەبات، بەڵام بەرەی دەسەڵات، دژی هێنانە پێشەوەی وشەی "ئاشتی" بووە بۆ ناوی ئەم قۆناغە، بەهۆی نەبوونی جەنگەوە. لەم هەفتەیەدا شاندێکی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان سەردانی بۆ لای پارتە سیاسییەکان دەستپێدەکاتەوە، ئەوەش دوای داماڵینی چەک لەلایەن پەکەکەوە. شاندەکە کە پێکهاتووە لە پەروین بوڵدان، مدحەت سانکار و فایەق ئۆزگور ئەرۆل، رۆژی چوارشەممە کاتژمێر (١٢:٠٠)ی نیوەڕۆ، لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە کۆدەبنەوە. دواتر شاندەکە کاتژمێر(٢:٠٠)ی پاشنیوەڕۆ لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست دەكات لە پەرلەمانی تورکیا .
لەشەوى ڕابردووەوە لەناوچە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان، پێنج درۆن کەوتونەتە خوارەوە، بەڵام هیچیان زیانى گیانى لێنەکەوتوەتەوە، تائیستاش بەفەرمى هیچ کەس و گروپێک سەرچاوەى هەڵدانى ئەو درۆنانەى ئاشکرا نەکردوە. پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێ شەممە، درۆنێک خۆی کێشاوە بە شاخی دەربەندی بازیاندا لەسنورى قەزاى چەمچەماڵ، مەمەد رەشید بەڕێوەبەرى ناحیەى تەکیە لەوبارەیەوە لەلێدوانێکیدا ڕایدەگەیەنێت: کەمێک پێش ئێستا درۆنێک خۆی کێشا بە شاخی دەربەندی بازیاندا و تەقییەوە. هاوکات ئەوەشى خستەڕوو تائێستا زیانەکانى تەقینەوەکە نەزانراوە و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە. بەوتەى بەشێک لەهاوڵاتیانى ناوچەکە درۆنەکە لەئاسمانى خولاوەتەوەو بینراوە، دوى چەند خولەکێک خۆى کێشاوە بەشاخەدا، ناحیەی تەکیە سەر بە قەزای چەمچەماڵە لە سنووری پارێزگای سلێمانی. کاتژمێر دەى شەوى ڕابردوو، لەڕێگەى دوو درۆنى بۆمب ڕیژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی خوورمەڵە، سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت هێرشەکە بە دوو درۆن کراوە، لەلایەن هاوپەیمانانەوە خراونەتە خوارەوە. بەوتەی ئەو سەرچاوە ئەمنییە، "درۆنێکی دیکەش چووەتە ئاسمانی ناوچەکە و دواتر دیار نەماوە، پێدەچێت گەڕێندرابێتەوە شوێنی خۆی". وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی ئەمشەوی سەر کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر، دەڵێ: هێرشەکە زیانی گیانی نەبوووە، زیان تەنیا بە بۆرییەکانی ئاوی وێستگەکە کەوتووە." هەروەها وەزارەتەکە ئەو جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان "شەرمەزار دەکات". هاوكات فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لەبارەی هێرشە درۆنیەكەی سەر كێڵگەی نەوتی خورمەڵە رایگەیاند، هێرشەكە بەدوو درۆن لە سەرچاوەیەكی نادیارەوە كراوە و هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە، بەڵام زیانی مادی هەبووە. دەشڵێ، هەماهەنگیان لەگەڵ هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە بۆ بەدواداچوون لەبارەی هێرشەكەوە. بەرەبەیانى ئەمڕۆش هێرشكرایەسەر كێڵگەیەكی دیكەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە سنووری پارێزگای دهۆک، كۆمپانیای وەبەرهێنیش رایگەیاند، تەقینەوە لە یەكەیەكی وەبەرهێنان روویداوە و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی نەوت وەستاوە. لە كەمتر لە 12 كاتژمێردا ھێرشكراوەتەوەسەر دوو كێڵگەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك. هێرشەكەی بەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر كێڵگەی نەوتی سەرسەنگ بووە لە دهۆك، كۆمپانیای ئێچ كەی ئێن ئینێرجی كە وەبەرهێنان لە كێڵگەی نەوتی سەرسەنگی سنووری دهۆك دەكات لە تۆڕی ئێكس هێرشەكەی پشتڕاستكردەوە و نوسیویەتی، تەقینەوەكە كاتژمێر 7ـی بەیانی لە یەكێك لە یەكەكانی بەرهەمهێنانی نەوت روویداوە و تیمی فریاگوزاری سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگری تەقینەوەکەن و هێشتا کۆنترۆڵنەکراوە. دەشڵێ، هەموو ستافی کێڵگەکە سەلامەتن و لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەکە کاردەکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە و تاوەکو دڵنیا نەبنەوە بەرهەمهێنانی نەوت دەستپێناکەنەوە.
وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى حکومەتى هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەیانی ئەمڕۆ لەڕێی درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە هێرشێکی تیرۆرستی كرایەسەر كێڵگەی نەوتی سەرسنگ و هیچ زیانێکى گیانى نەبووە. وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی سەر كێڵگەی نەوتی سەرسنگ بڵاوکردەوە، تیایدا هاتووە: ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان بەتووندی ئیدانە و شەرمەزار دەکات. لە لایەکی دیکەوە کۆمپانیای (HKN)ـی ئەمەریکی کە لەو کێڵگەیە کار دەکات، لە ڕاگەیەنراوێکدا باسی لەوە کردووە، بەهۆی هێرشەکە، بەرهەمهێنانی نەوتیان وەستاندووە و جەختی کردووەتەوە، هەموو ستافی کێڵگەکە سەلامەتن و تەنیا زیانی ماددی هەیە. بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، هێرشەکە کاتژمێر 7:00 ـی بەیانی بە کاتی کراوە و لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەکە کار بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە دەکەن و تاوەکو دڵنیا نەبنەوە بەرهەمهێنانی نەوت دەستپێناکەنەوە. ئێوارەی دوێنێ دووشەممەش، 14ـی تەممووزی 2025، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانییان نەبوو. نزیکەی کاتژمێر 2:20ـی بەرەبەیانیی هەمان ڕۆژیش (دووشەممە، 14ـی تەممووزی 2025) درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر تێکشکێندرا و خرایە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە. دەقى ڕاگەیەندراوەکە ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ رۆژی سێشەممە (15)ی تەمووزی 2025 لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشێکی تیرۆرستی كرایە سەر كێڵگەی نەوتی سەرسەنگ لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک . هێرشەکە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە. ئەم هێرشە دوای ئەو هێرشەی دوێنێ ئێوارەوە دێت کە لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە پارێزگای هەولێر. وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان بەتووندی ئیدانە و شەرمەزار دەکات. وەزارەت سامانە سرووشتییەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان 15ی تەمووزی 2025
سەرچاوەیەکى ئاگادار ڕایدەگەیەنێت کاتژمێر نۆى ئەمشەو بە دوو فرۆكەی بێفركەوانی بۆمبڕێكراو هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە سنوری پارێزگای هەولێر. بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان، یەكێك لە فرۆكەكەكان لە نزیک وێستگەی ئاوی کێڵگە نەوتیەكە کەوتووەتە خوارەوەو، تا ئێستا قەبارەی زیانەکانی دیاری نەکراوە. لەلایەکى دیکەوە دژەتیرۆری كوردستان (پارتی) بڵاویكردەوە: بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 14ی تەممووزی 2025، لە کاتژمێرەکانی 20:20 و 20:25، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە. سەرچاوەیەکی دیکە وتى: دواى ئەوەى دوو درۆنەکە لەلایەن هاوپەیمانانەوە خراونەتە خوارەوە، درۆنێکی دیکەش چووەتە ئاسمانی ناوچەکە و دواتر دیار نەماوە، پێدەچێت گەڕێندرابێتەوە شوێنی خۆی". تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە زیانە مادییەکانی هێرشەکە ئاشکرا نەکراون. سەرەڕای راوەستانى جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەڵام ناوبەناو بە درۆن هێرشدەکرێتە سەر ناوچە هەستیارەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان، ئەوەش ئەو راستییە رووندەکاتەوە کە سیستمى بەرگریی عێراق سفرە و ناتوانێت سنوور و سەروەرییەکانى وڵاتەکەى بپارێزێت. سەرچاوە ئەمنییەکان لەچەند رۆژى رابردوودا بڵاویانکردەوە هێرشى درۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانە و شوێنە ئەمنى و سەربازییەکانى پارێزگاکانى هەولێر و سلێمانى لە هەرێمى کوردستان و کێڵگە نەوتییەکانى کەرکووک هەرچەندە زیانى گیانییان لێنەکەوتبێتەوە ئامانجەکەى تێکدانى ئاسایشى گشتییە. رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە بەرپرسان باسیان لە پێکهێنانى لیژنەى لێکۆڵینەوە کردووە بۆئەوەى سەرچاوەى هێرشەکان بزانن بەڵام تا ئێستا خۆیان لە ناوهێنانى ئاراستەکاری درۆنەکان دەپارێزن.
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی داوای کرد کەس باوەڕ بەو زانیاری و بەڵگە "چەواشەکارانە" و "مەزەندەکراو" و "بێبنەما"یانە نەکات کە لەژێر ناوی "وردەکارییەکانی دیدارەکە" لەسەر میدیای دیجیتاڵ بڵاودەکرێنەوە. شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی لە ڕاگەیاندراوێکی نووسراودا، گوتی: "ماوەیەکە هەندێک لایەن لەسەر میدیای دیجیتاڵ چەند وردەکارییەک بڵاودەکەنەوە کە گوایە تایبەتە بە دیدارەکان لە دوورگەی ئیمراڵی و لەسەر ئەم بناغەیە شرۆڤە دەکەن". لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "بێگومان ڕای گشتی مەراقێتی بزانێت دیدارەکانی نێوان بەڕێز ئۆجالان و شاندەکەمان چۆن بووە و بۆچوونەکانی بەڕێز ئۆجالا دەربارەی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک چییە، بۆیە چاوەڕوانی زانیارییەکانە و بەدواداچوون دەکات. لەبارەی دیدارەکانەوە، شاندەکەمان زانیاری بۆ ڕاگەیاندنەکان و ڕای گشتی بڵاوکردەوە. پێویستە بێجگە لەو بەڵگە و زانیارییانەی کە شاندەکەمان بڵاوی دەکەنەوە، هیچ کەسێک باوەڕ بە بەڵگە و زانیاری چەواشەکارانە و مەزەندەکراو و بێبنەما نەکات. وەک بنەمایەکی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ئێمە ڕێز لە هەموو بۆچوونێکی نەیار و لایەنگرانە دەگرین. بەڵام ئەو هەڵوێستانەی پشت دەبەستن بە زانیاری ناڕاست و بەڵگە و زانیاریی بێبنەما، وەک هەوڵی تێکدەرانە دەبینین. بابەتەکانی پەیوەست بە ئاشتی کۆمەڵایەتی، گفتوگۆ و کۆبوونەوەی جدیی و متمانەپێکراو، تا ئاستێکیش نهێنی لەخۆدەگرن. وەک دەم پارتی و شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی، زۆر بە وریاییەوە کاری خۆمان دەکەین. هەموو دیدار و کۆبوونەوەکانی دوورگەی ئیمراڵی، بە بەشداری شاندەکەی ئێمە ئەنجامدراون. لەمە بترازێ، بانگەشەکانی تر دوورن لە ڕاستییەوە. هەروەها بێجگە لەو بەڵگە و وردەکارییانەی کە شاندەکەمان بڵاوی دەکەنەوە، نابێت باوەڕ بە هیچ وردەکاری و بەڵگەیەکی تر بکرێت. بەڕێزەوە ئەم سەرنجانە بۆ ڕای گشتی دەخەینەڕوو".
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند "لە پەسەندكردنی یاسای بودجەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەند نەبووە بە رادەستكردنی تەواوی نەوتی بەرهەمهێنراوی هەرێمی كوردستان". محەمەد شیاع سودانی لەمیانەی چاوپێكەوتنێك لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت ئاماژەی بەوە كرد "هەروەها حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەند نەبووە بە رادەستكردنی داهاتە نانەوتییەكان و ئەوەش پێشێلكردنی یاسا و بڕیارەكانی دادگای فیدراڵییە". سودانی دەشڵێت"هەربۆیە وەزارەتی دارایی عێراق ناتوانێت بەبێ پابەندبوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ جۆرە بودجەیەك بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت". سودانی رەتیكردەوە ئەو بابەتانە سیاسی بن و جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە ئەو بابەتە بە تەواوەتی یاسایی و تەكنیكییە. روونیشیكردەوە هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان بەشێكن لە رۆڵەكانی گەلی عێراق و هیچ سەرۆكوەزیرانێك ناتوانێت پێشێلی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بكات. گوتیشی "بەهۆی پابەند نەبوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی و یاسای بودجە لەماوەكانی رابردوودا لە دەرەوەی پشكی هەرێمی كوردستان پارەمان خەرج دەكرد". لە بەشێكی تری چاوپێكەوتنەكەدا سودانی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە ئەوان هیچ نیازێكیان نییە بۆ كاركردن بۆ نەهێشتنی هەرێمی كوردستان و دەڵێت: هەرێمی كوردستان خاوەن قەوارەیەكی دەستوورییە و هەمووان رێزی لێدەگرین و پەرۆشین بۆ سەقامگیریی هەرێمی كوردستان، بە بەڵگەی ئەوەی ئێمە هاوكاربووین لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە 8 بۆ 9 مانگ لەمەوبەر ئەنجامدرا و بودجەی پێویستمان بۆ دابینكرد. وتىشى: من بە شەخسی ، دوای هەڵبژاردن، گەشتێکم کرد بۆ سەردانی هەموو هێزە سیاسییە براوەکانی هەرێم، داوام لێکردن حکومەتێکی نوێ بۆ هەرێم پێکبهێنن، هەروەها پەرلەمان دەسەڵات و ئەرکەکانی لە چوارچێوەی دەستوردا جێبەجێ بکات.
پارتی و یەكێتی: هەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ دابینکردنی مووچە لەدواى کۆبوونەوەکەیان یەکێتى و پارتى ڕایدەگەیەنن، هەردوولا هاوڕابوون هەموو هەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ چارەسەری کێشە و دابینکردنی مووچە وشایستە داراییەکان و تەواوی ئەو هەنگاوانەی پیویستن لە چوارچێوەی دەستووردا بەئاراستەی چارەسەرکردن بە هاوئاهەنگی هەردوولا بهاوێژرین. پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شاندى پارتى و یەکێتى لەپیرمام کۆبوونەوەو تەوەرەکان بۆقسەکردن و چارەسەری کێشەی مووچەو کێشەکانى نێوان هەولێرو بەغدابووە. کۆبوونەوەکەى ئەمڕؤ لەئاستێکى باڵادابوو سەرۆك و جێگرو بەرپرسە باڵاكانی هەردوو حزب بەشداربوون، لە پارتی دیموكراتی كوردستان، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی، فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی كارگێری پارتی، هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی و مەحمود محەمەد وتەبێژی مەكتەبی سیاسی پارتی. شاندى یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش پێکهاتبوون لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی، رەفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆكی یەكێتی، قوباد تاڵەبانی، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، خەسرەو گوڵ محەمەد، نزار ئامێدی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی. لەدواى کۆبونەوەکەش ڕاگەیەندراوێکى هاوبەشیان بڵاوکردەوەو تیایدا ئەوە دەخەنەڕوو، کۆبوونەوە جەختی لەسەر یەکخستنی هەڵوێستی هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق کردەوە کە هاوکار و پشتیوان بن لە چارەسەری ئەم کێشەیە. بەپێى ڕاگەیەندراوەکە، بەشێكی دیکەی کۆبوونەوە تەرخانبوو بۆ زیاتر پتەوکردنەوەی پەیوەندی پارتی و یەکێتی بۆ ئەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان تێپەڕێنن و پارێزگاری لە قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانی بکەین. دەقی راگەیەندراوی كۆبوونەوەی لوتكەی پارتی و یەكێتیی: ئەمڕۆ 14ـی تەمموزی 2025 بەڕێز سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و شاندی یاوەری کرد و کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامدرا، سەبارەت بە رووداو و پێشهاتەکان و کێشە و گرفتەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بە تایبەتی شایستە داراییەکان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، دوای گفتوگۆ و بیروڕاگۆڕینەوە و لێکدانەوەی هەموو ڕەهەندەکان لە رووی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی، هەردوولا هاوڕابوون هەموو هەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ چارەسەری کێشە و دابینکردنی مووچە وشایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و تەواوی ئەو هەنگاوانەی پیویستن لە چوارچێوەی دەستووردا بە ئاراستەی چارەسەرکردن بە هاوئاهەنگی هەردوولا بهاوێژرین. بەشێكی دیکەی کۆبوونەوە تەرخانبوو بۆ زیاتر پتەوکردنەوەی پەیوەندی پارتی و یەکێتی بۆ ئەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان تێپەڕێنن و پارێزگاری لە قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانی بکەین. لێرەدا کۆبوونەوە جەختی لەسەر یەکخستنی هەڵوێستی هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق کردەوە کە هاوکار و پشتیوان بن لە چارەسەری ئەم کێشەیە.
بڕیارە ئەمشەو سەرکردەکانى چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان کۆببنەوە و پرسێکی گرنگی کۆبوونەوەکەش، پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و کێشەى موچەو گرژیەکانى نێوان هەولێرو بەغدایە. ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێت؛ ئەگەری هەیە بڕیارێک بدرێت، بەکاتی کیشەکان چارەسەر بکرێن. بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی، لە کۆبوونەوەی ئەمشەودا کۆمەڵێک پرسی ناوخۆیی و هەرێمی تاوتوێدەکرێن و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی کۆبوونەوەکەیە و پرسەکانی دیکەش پەیوەستن بە بوونی تورکیا لەناو خاکی عێراق لەپاش چەکدانانی پەکەکە. باسی لەوەشکردووە، رێژەی ئاوی بەردراوە بۆ عێراق پرسێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیە. عومەر کۆچەر، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لەبارەی کۆبوونەوەکەوە ڕاگەیاند، ئاماژەکان بەو ئاڕاستەیەن، ئەمشەو چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیارێک بدات تاوەکو بەکاتی کێشەکان چارەسەر بکات. عومەر کۆچەر راشگەیاند، لە داهاتوویەکى نزیکدا بەغداد مووچەیەک بۆ هەرێمى کوردستان دەنێرێت، بەڵام چارەسەرەکانى کێشەى مووچە کاتین و تاوەکو ئێستا چارەسەرێکى بنەڕەتى بۆ کێشەکە نەدۆزراوەتەوە. گوتیشى، شەقامى شیعەی عێراق فشاریان لە سودانى کردووە،کە لەکاتێکدا نەوتى هەرێمى کوردستان بەقاچاخ دەبرێتە دەرەوە، ئەو چۆن پارەى نەوتى بەسڕە بۆ هەرێمى کوردستان دەنێرێت. هەر ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانى، و ئامادەبوونى بافڵ جەلال تاڵەبانی هەردوو مەکتەبى سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتى دیموکراتی کوردستان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی هەردوو حیزب، لە پیرمام کۆدەبنەوە. لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێى هەنگاوەکانى پێکهێنانى کابینەى 10یەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان و کێشەکانى نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵ دەکرێت.
سلێمانی، 14ی تەمووزی 2025: هاوپەیمانی 19 بە توندی ئیدانەی تەقەكردن لە بەشداربووانی خۆپیشندانەكەی ناحیەی وەرتێ دەكات كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەكی بێ چەك و برینداربوونی سێ كەسی دیكە. شەوی رابردوو، هاوڵاتیانی ناحیەی وەرتێ سەربەقەزای رەواندزی پارێزگای هەولێر ڕژانە سەر شەقامەكان و داوای مافی ڕەوای خۆیان بۆ خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان كرد، كەبەكارهێنانی بەرزترین ئامرازی دیموكراسی: خۆپیشاندانی ئاشتیانە. لەبری ئەوەی داواكارییە ڕەواكانیان جێبەجێ بكرێت یان مافە دەستوری و مرۆییەكانیان بۆ گردبوونەوە و دەربڕین بپارێزرێت، تووشی توندوتیژی بوون كە لە ئەنجامدا خۆپیشاندەرێك بە ناوی (حەسەن عەبدولڕەحمان) كە پۆلیسی بەرگری فریاكەوتنە، خاوەنی پێنج منداڵە بە فیشەك گیانی لەدەستدا و سێ هاوڵاتی تر برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە كران. ئەو گرتە ڤیدیۆیەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراوەتەوە، تیایدا چەكدارێك بەرگی مەدەنی پۆشیوە، تەقەدەكات و پەلاماری هاوڵاتییەك دەدات، دیمەنێكی روونە بۆ سەركوتكردنی دڕندانەی دەربڕینی ئاشتیانە. هاوپەیمانی 19 تاوانی كوشتنی هاوڵاتییەكی بێ چەك و برینداركردنی كەسانی تر لە كاتی خۆپیشاندانی ئاشتیانەدا، بە توندی ئیدانە دەكات، ئەم كردەوەیە تاوانی پێشێلكردنی ئاشكرای مافی ژیانە، داوا دەكات دەستبەجێ و بە شەفافیەتێكی تەواو بەدواداچوون بۆ بارودۆخی ڕووداوەكە بكەن و وردەكارییەكانی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكەن. هاوپەیمانی 19 جەخت لەسەر مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەكاتەوە وەك مافێكی بنەڕەتییەو بە پێی دەستوور و ڕێكەوتننامە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤە دەبێت بپارێزرێت. تۆڕی 19 لەكاتێكدا هاودەنگی لەگەڵ خێزانی قوربانیانی ئەم تاوانە دەكات بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری، داواش لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی دەكات، فشار بخەنە سەر لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوە دڵتەزێنەكانی لەو جۆرە. تۆڕی هاوپەیمانی19، لە كۆمەڵێك رێكخراوی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ، پێكهاتووە، سەنتەری میترۆ سەرپەرشتی دەكات، داكۆكی لە پرنسیپەكانی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ و بەڵگەنامە نێودەوڵتەییەكانی تری تایبەت بە ماف و ئازادییەكان دەكات، بە تایبەتیش بەندی 19ی جاڕنامەكە.
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوت لە کوردستان (ئەپیكۆر) لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: بەخۆشحاڵییەوە، دانوستانەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق چڕتر بووەتەوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق- تورکیاوە. کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکۆرو نوێنەری کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی دیکەی نەوت، کە لە هەرێمی کوردستانی عێراق چالاکن، بەشدارییان لە کۆبونەوەیەکدا کرد لە 12ی تەمموزی 2025 لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق، تیایدا ئامادەییان دەربڕی بۆ دەستبەجێ دەستپێكردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق_توركیاوە، دوای ئەنجامدانی رێککەوتنێكی پابەندکەر، كە دڵنیایی بدات بە پارەدانی هەناردەکردنی نەوت و بەجۆرێك گونجاوبێت لەگەڵ مەرجە گرێبەستییە هەنوکەیی و یاساییەکانی كۆمپانیاكان، هەروەها چارەسەرکردنی پاشەکەوتی پارە دواكەوتووەكانی كۆمپانیاكان. لە بەیاننامەكەی ئەپیكۆردا هاتووە: پێویستە هەموو پارەدانەکان بە خێرایی و شەفافانە بدرێن، بەجۆرێك كە لەلایەن كۆمپانیاكان و حکومەتی هەرێمەوە قبوڵکراو بێت، بەكاش یان لە ڕێگەی گواستنەوەی پشکی شایستەیان لە نەوت ئەنجام بدرێت. مایڵز كاكینز، وتەبێژی ئەپیكۆر رایگەیاندووە: كۆمپانیاكانی نەوت ئامادەن بۆ دەستپێكردنەوەی دەستبەجێی هەناردەی نەوت، دوای واژوكردنی رێككەوتنی نوسراو و رێزگرتن لەو گرێبەستانەیان كە یاسای نێودەوڵەتی ناوبژیوانی دەكات. ئاماژەی بەوەشكردووە: كۆمپانیانكان بەردەوام جەخیتانكردووەتەوە، لەسەر پابەندبون بە گرێبەستی هاوبەشکردنی بەرهەمهێنان لەگەڵ ئەندامەکانیان و، هەرگیز بەشدارییان لە هیچ کۆبونەوەیەکدا نەکردووە لەگەڵ هیچ لایەنێكی حکومی، کە ئاماژەیان بە پێچەوانەی ئەمە كردبێت. لەدوای دەستپێکی گفتوگۆکانی ئەم دواییانەی بەغدا و هەولێر بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت و چارەسەری کێشەی مووچە، یەکەمجارە ئەپیکور هەڵوێستی خۆی بە ئاشکرا رادەگەیێنێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رەشنووسی چارەسەرەکەی کە پێشکێشی بەغدای کردووە، لە ئەگەری بەشداریکردنی کۆمپانیا نەوتییەکان پێشنیازی رادەستکردنی 217 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی بە بەغدا کردووە. لە ئەگەری بەشدارنەبوونی کۆمپانیاکانیش لە رێککەوتنەکە، پێشنیازی ئەوەی کردووە 100 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەست بکات. حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای 65 هەزار بەرمیل نەوتیشی بۆ بەکارهێنانی نێوخۆیی کردووە.
کەمێک لەمەوبەر شاندى پارتى و یەکێتى گەیشتنە پیرمام و ئێستا لەکۆبوونەوەدان، بەپێى زانیاریەکان تەوەرەکان بۆقسەکردن و چارەسەری کێشەی مووچەو کێشەکانى نێوان هەولێرو بەغدایە. کۆبوونەوەکەى ئەمڕؤ لەئاستێکى باڵادایەو سەرۆك و جێگرو بەرپرسە باڵاكانی هەردوو حزب بەشدارن، لە پارتی دیموكراتی كوردستان، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی، فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی كارگێری پارتی، هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی و مەحمود محەمەد وتەبێژی مەكتەبی سیاسی پارتی. شاندى یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش پێکهاتوون لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی، رەفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆكی یەكێتی، قوباد تاڵەبانی، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، خەسرەو گوڵ محەمەد، نزار ئامێدی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی. دوێنێ بهرپرسی دهستهی كارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند ئەمڕؤ کۆبوونەوەیەکی گرنگ بۆ چارەسەری کێشەی مووچە لەنێوان پارتی و یەکێتی بەڕێوە دەچێت و بارزانیش بەشدار دەبێت. یەپێى زانیاریەکان کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و پرسی مووچەیە. لەبارەى ناوەڕۆکى ئەو کۆبونەوەیە فازڵ میرانی، بهرپرسی دهستهی كارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەلێدوانێکیدا وتى: کۆبوونەوەیەکی گرنگ بۆ چارەسەری کێشەی مووچە لەنێوان پارتی و یەکێتی بەڕێوە دەچێت و سەرۆک بارزانیش بەشدار دەبێت. ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە، ماوەى دووڕۆژە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى لەچەند ناوچەیەکى هەرێم دەستیپێکردوەو شەوى ڕابردوو لەناوچەى باڵەکاتى بەهۆى تەقەى هێزەئەمنیەکان لەخۆپیشاندەران هاوڵاتیەک کوژرا.
وەک ناڕەزایی دەربڕین لە دژى نەبوونى کارەبا، هاونیشتمانییانى سنوورى شارەدێى وەرتێ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ناڕەزایەتییەکان گرژىیان تێکەوت و هاوڵاتیەک کوژرا. بە گوێرەى زانیارییەکان، خۆپیشاندانەکە، کاتژمێر 10ـى شەوى رابردوو سەریهەڵداوە، هاونیشتمانییانى شارەدێی وەرتێ و گوندەکانى رەژووکەریان و سەرنەوس، لەسەر پردى حافز لە نزیک رێگاى هامڵتۆن، خۆپیشاندانیان لە دژى نەبوونى کارەباى نیشتمانى ئەنجامداوە. بەڵام بەهۆى دروستبوونى گرژى لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان، تەقە کراوە و بەهۆیەوە هاونیشتمانییەک بە ناوى حەسەن رەحمان، تەمەن 45 ساڵ کوژراوە و پێنج هاوڵاتى دیکەش برینداربوون. تا ئێستاش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هیچ رونکردنەوەیەکی فەرمی بڵاونەکراوەتەوە و بەپێی زانیارییەکان تەقەکەرەکان دەستگیر نەکراون. هاوڵاتیانیش دەڵێن پارتی و یەکێتی بەرپرسن لە نەبوونى موچە و خراپی دۆخی خزمەتگوزاریەکان. هەر بەگوێرەى زانیارییەکان، ئەو گوندانە بەهۆى ئەوەى مۆلیدەیان نییە، تەنیا پشت بە کارەباى نیشتمانى دەبەستن، لە چەند رۆژى رابردوودا بەڵێنیان پێدرابوو، کە کاتژمێرەکانى کارەبایان بۆ زیادبکرێت، بەڵام بەڵێنەکان جێبەجێنەکراون و ئەوانیش هاتوون خۆپیشاندانیان کردووە.
ماڵپەڕی "بەغداد ئەلیەوم"، لەزاری سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادارەوە بڵاویكردووەتەوە: پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامی سیاسی بۆ ژمارەیەک سەرکردەی چوارچێوەی هەماهەنگی ناردووە، داوای لێکردون دەستوەردان بکەن و کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکەن. بەوتەی سەرچاوەكە، پارتی پەیامی بۆ نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، فالح فەیاز، بەرپرسی هێزەکانی حەشدی شەعبی ناردووە، تا رۆڵی نێوەندگیری ببینن لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم. راشیگەیاندووە: پەیامەکان دوای کۆبونەوەی پارتی هاتووە و داوای لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی كردووە، دەستوەردان بكەن و فشار بخنە سەر حکومەت، بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە ئابورییە کارەساتبارەی هەرێم پێیدا تێپەڕدەبێت. زانیارییەكانی ئەو سەرچاوەیە لەكاتێكدایە، پێشتر بارەگای بارزانی رایگەیاند، لەسەر داوا و بەڵێنی لایەنە سیاسیەكانی عێراق و لەپێناو بەردەوامبونی گفتوگۆیەكی هێمنانە و رەچاوکردنی بارودۆخ و بەرژەوەندیی گشتی، پێمان باش بوو دوا دەرفەت بە حكومەتی عێراقی فیدراڵ لە بەغداد بدەین، بۆ ئەوەی رێگەیەک بۆ کۆتایهێنان بەم کێشەیە بدۆزنەوە.
