هاوڵاتی کۆمپانیای دانەغاز دەڵێت، بەرزبوونەوەی قازانجی پوختەی کۆمپانیاکە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی پوختەی قازانجی نیوەی یەکەمی ئەمساڵ. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ی ئابی 2024، كۆمپانیای دانەغاز لەبارەی داهات و قازانجی و ڕێژەی بەرهەمهێنانی نیوەی یەكەمی ئەمساڵی كۆمپانیایەكی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، كۆی داهاتی كۆمپانیای دانەغاز لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵ 190 ملیۆن دۆلار بووە، لەكاتێكدا لە نیوەی یەكەمی ساڵی 2023 كۆی داهاتەكانی 222 ملیۆن دۆلار بووە. دەشڵێت، داهاتی نیوەی یەكەمی ئەمساڵی كۆمپانیای دانەغاز 190 ملیۆن دۆلار بووە و 72 ملیۆن دۆلاری قازانج بووە، لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ قەبارەی بەرهەمهێنانی بەڕێژەی 3% بەرزبووەتەوە بۆ 37 هەزار و 600 بەرمیل. کۆمپانیای دانەغاز ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەرزبوونەوەی قازانجی پوختەی كۆمپانیاكە لە چارەكی دووەمی ئەمساڵدا بووەتە هۆكار بۆ بەرزبوونەوەی پوختەی قازانجی نیوەی یەكەمی ئەمساڵ، لە چارەكی دووەمی ئەمساڵدا 34 ملیۆن دۆلار پوختەی قازانجی هەبووە، كە بەراورد بە چارەكی دووەمی ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی 3% بەرزبووەتەوە. کۆمپانیاکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، كۆی داهاتی كۆمپانیا دانەغاز لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵ 190 ملیۆن دۆلار بووە، لەكاتێكدا لە نیوەی یەكەمی ساڵی 2023 كۆی داهاتەكانی 222 ملیۆن دۆلار بووە. لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەشدا دەڵێت، بەهۆی هێرشەكەی 26ی نیسانی ئەمساڵ بۆ سەر كێڵگەی كۆرمۆر، دانەغاز و هاوبەشەكانی كاردەكەن بۆ دانانی كاتێكی نوێ بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی پەرەپێدانی كیڵگەی كۆرمۆر كە بە (KM250) ناسراوە، بڕیاربوو پرۆژەكە تا كۆتایی ئەمساڵ تەواوبكرێت، بەڵام هێرشەكە دوایخست.

هاولاتی هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی ڕاگەیاند بە ناوەکانی گەلهات و دۆغان، کە لە هەرێمی مەتینا شەهیدبوون. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ی ئابی 2024، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە شەهیدبوونی دوو گەریلا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هاوڕێیانمان گەلهات کۆچەر و دۆغان عامودێ لە هەرێمی مەتینا لە کاتی جیاجیادا لە هێرشەکانی دوژمندا شەهیدبوون. هەپەگە ئەوەشی خستۆتەڕوو، هاوڕێیانمان گەلهات و دۆغان کە بە کاریگەری وەرگرتن لە ڕۆحی ئازادیی ئاپۆیی لە کوردستان تێکەڵ بە ڕیزەکانی تێکۆشان بوون، بە بەرخۆدانی خۆیان لە دژی هێرشە قڕکارییەکان بۆ سەر گەلەکەمان، بوونە نمونەی هەرە بەرچاوی یەکێتی نەتەوەیی گەلەکەمان. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەندراوەکدا باس لەوەشدەکەن، هاوڕێانمان ئەوەی بە ئەرکی شۆڕشگێڕی خۆیان دانا کە لە کوێ هێرش بکرێتە سەر گەلەکەمان، ئەوان لەوێ بن و بجەنگن، بەو تایبەتمەندیەشیان بۆ سەرجەم گەنجانی کورد بوونە نموونە، هاوڕێیانمان گەلهات و دۆغان کە لە هەموو ساتێکی ژیانی تێکۆشانیاندا مۆرکی خۆیان لە سەرکەوتنی گەورەدا، بە بەشداربوونی چالاک لە هەموو کارێکدا و هەڵوێستی جەنگاوەرانەی خۆیان، لە بەرەکانی بەرخۆدان لە دژی هێرشەکانی دوژمن بە کەسایەتی گیانبازانە شوێنپێی گرنگیان لە مێژووی تێکۆشانمان بەجێهێشت. هەپەگە باسلەوەشدەکات، گەلهات و دۆغان بڕوایان بەوە هەبوو کە سەرکەوتن لە شەڕ و ئازادیی گەلەکەمان تەنیا لە ڕێگەی تێکۆشانێکی فیداییەوە مسۆگەر دەبێت، بە ڕەنج دەبێت و لەو پێناوەدا بە تێکۆشانی دەروێشانە بوونە جەنگاوەری نمونەیی ئاپۆیی. وتیشی، هاوڕێیانمان خاکەڕایی بوون و لە خۆبوردەیی کە یەک لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی جەنگاوەری ئاپۆییە وەک شێوەی ژیان قەبوڵیان کرد، بە ڕاستگۆیانەوە ولە دڵەوە ژیان و ورەی بەرزی خۆیان، بە قوڵبوونەوەیان لە جیهانی واتا بۆ تێکۆشانمان و هاوڕێیانیان بوونە هێز و ورە. لە کۆتایی ڕاگەندراەکەشدا هاتووە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گەلهات و دۆغان و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکات و بەڵێن دووبارەدەکەنەوە کە لە کوردستانی ئازاد دا یادی ئەو جەنگاوەرە ئاپۆییە بەنرخانە بکەنەوە. هەپەگە بەم شێوەیە زانیاری لەسەر ناسنامەی هەر دوو شەهید خستۆتەڕوو: ناسناو: دۆغان عامودێ ناو و پاشناو: ئەحمەد عومەر شەریف شوێنی لەدایکبوون: دێرەزور ناوی دایک- باوک: شوکریە – عومەر کات و شوێنی شەهیدبوون: 17ی حوزەیرانی 2024/مەتینا ناسناو: گەلهات کۆچەر ناو و پاشناو: عەبدوڵا ئارسلان شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ ناوی دایک- باوک: خەزال – ئەحمەد کات و شوێنی شەهیدبوون: 9ی حوزەیرانی 2024/مەتینا  

هاوڵاتی وەلید خالید عەباس دەڵێت، کۆمیسیۆن پرۆسەی ئەزمونیی هەڵبژاردن بۆ تاقیكردنەوە لە 181 وێستگەی دەنگدان لە هەرێم ئەنجامدەدات و ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم تاقیکردنەوەیەش زانینی ئاستی چالاكی ئامێرەكان و خێراكردنی ئەنجامەکانە و دڵنیابوونە لێیان. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ی ئابی 2024، وەلید خالید عەباس, بەڕێوەبەری فەرمانگەی پرۆسەكان و تەكنەلۆجیای زانیاری لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، كۆمیسیۆن ڕۆژی 12و 25ی ئەم مانگە دوو پرۆسەی ئەزمونیی هەڵبژاردن بۆ تاقیكردنەوە لە 181 وێستگەی دەنگدان ئەنجامدەدات. وەلید خالید ئاشکراشیکردووە، پرۆسەكە لە 53 وێستگەی دەنگدانی گشتی و 3 وێستگەی دەنگدانی تایبەت لە هەولێر و دوو وێستگەی تایبەت لە دهۆك و 74 وێستگەی گشتی و 2 وێستگەی تایبەت و 5 وێستگەی گشتی لە سلێمانی و یەك وێستگەی تایبەتیش لە هەڵەبجە ئەنجامدەدەرێت. دەشڵێت، ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم تاقیکردنەوەیە زانینی ئاستی چالاكی ئامێرەكان و خێراكردنی ئەنجامەکانە و دڵنیابوونە لێیان، وەك ئامادەكاریەك بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان. بەڕێوەبەری فەرمانگەی پرۆسەكان و تەكنەلۆجیای زانیاری، ئەوەشی خستۆتەڕوو، كارمەندانی كۆمیسیۆن لە 10ی مانگی داهاتوو، ناوەندی گواستنەوە تاقیدەكەنەوە، بۆ دڵنیابوون لە گواستنەوەی ئەنجامەكان لە وێستگەكانەوە بۆ سێرڤرەكان و ناوەندەكانی گواستنەوە زۆر پارێزراوە و بەهیچ شێوەیەك بواری چوونە ناوەوەی نیە. جێگەی ئاماژەیە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 10ی تشرینی یەکەمی وەک ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دیاریکردووە.

هاوڵاتی وەزارەتی دارایی عێراق خەرجی و داهاتەکانی شەش مانگی بڵاوکردەوە، لە یەکی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تاوەکو کۆتایی مانگی حوزەیران. بەپێی خشتەی خەرجی و داهاتەکانی عێراق بێت، خەرجییەکانی حکومەتی عێراق لەو شەش مانگەدا 58 ترلیۆن و 253 ملیار دینار بووە کە لەو بڕە 5 ترلیۆن و 73 ملیار دیناری بۆ مووچەی هەرێم ناردووە و 15 ترلیۆن و 954 ملیار دیناریشی داوە بە پێشینە. هەر لەو خشتانەدا هاتووە کە زیاتر لە 40 تریلیۆن دیناری عێراق بۆ مووچە رۆیشتووە کە دەکاتە 77.1%ـی کۆی خەرجییەکان. کۆی گشتی داهاتی عێراق لە شەش مانگەدا 65 ترلیۆن و 921 ملیار دینارە. لەکۆی ئەو داهاتەی عێراق، تەنها 230 ملیار دیناری داهاتی هەرێمە. هەروەها لەو 58 ترلیۆن دینارەی خەرجی کردووە 40 ترلیۆن و 433 ملیار دیناری بۆ موچەو چاودێری کۆمەڵایەتی خەرج کراوە بەم جۆرە: - 28 ترلیۆن و 189 ملیار دیناری بەهەرێمیشەوە بۆ مووچە بووە. - 12 ترلیۆن و 244 ملیار دیناریش بۆ چاودێری کۆمەڵایەتی بووە قەبارەی خەرجییەکانی بودجە لە ساڵی 2024دا 211 تریلیۆن و 900 ملیار دینار و داهاتەکانیش 147 تریلیۆن و 800 ملیار دینارە، کورتهێنانیش 64 تریلیۆن دینارە.

هاوڵاتی زانیاری ورد سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی پاراستنی گەل و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بەم شێوەیەی خوارەوەیە: ١. ناوچەی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاب؛ ڕۆژی ٥/ ٨، کاتژمێر ٠٦:٠٠ی ئێوارە،  هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی تاکەکەسی. دەستوەردانین لە هەوڵێکی سوپای داگیرکەری تورکیادا کرد، بۆ پێشڕەویکردن بەرەو تونێلەکانی بەرخۆدان لە گردی جودی. ڕۆژی ٦/ ٨ کاتژمێر ٠٤:٤٥ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل، چاودێری جموجۆڵەکانی سوپای داگیرکەری تورکیایان کرد لەسەر گردی جودی و بە چەکی قورس کردیاننە ئامانج بۆ ئەوەی داگیرکەر ناچار بە وەستان بکەن. ڕۆژی ٦/ ٨، کاتژمێر ٠٥:١٥ خولەک،  هێزەکانی پاراستنی گەل، مینێکی سوپای داگیرکەریان لە گردی جودی تەقاندەوە. لە ٦/ ٨، کاتژمێر ١٠:٠٠ شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد دوای چاودێریکردنی جموجۆڵەکانی سوپای داگیرکەرەوە لە کاتی تاکتیکی مینچاندندا، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی ئۆپەراسیۆنێکیان دژی سەربازانی داگیرکەر ئەنجامدا. ڕۆژی ٥/ ٨، کاتژمێر ٠٨:١٠ خولەک،  شەڕڤانان بە چەکی قورس سوپای داگیرکەری تورکیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی کردە ئامانج. لە ٥/ ٨، کاتژمێر ١٢:٠٠، ١٢:٣٥، ٠١:٠٢، و ٠٣.١٠ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل، بە چەکی قورس سوپای داگیرکەری تورکیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی کردە ئامانج. ڕۆژی ٥/ ٨ کاتژمێر ٠٩:٠٠ و ٠٥:٥٠ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل، دوو کامێرای چاودێری سەر بە سوپای داگیرکەریان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهار تێکشکاند. لە ٦/ ٨، هێزەکانی پاراستنی گەل، چاودێری جوڵەکانی یەکەیەکی سوپای داگیرکەری تورکیایان کرد و خستیاننە ژێر کۆنترۆڵ و بۆسەیەکی ئامادەکراوەوە. هێزەکانی پاراستنی گەل، لە کاتژمێر ٠٧:٣٠ خولەک، بە چەکی تاکەکەسی و نیمچە ئۆتۆماتیکی لە  نزیکەوە لە دوو باڵەوە سوپای داگیرکەریان کردە ئامانج. لەگەڵ دەستپێکردنی بەئامانجگرتنەکە، ئازوخەی تەقەمەنی ڕیزەکانی داگیرکەر تەقییەوە و ئاگرکەوتنەوەی لێکەوتەوە. ئەمە بووە هۆی ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر لەنێو سەربازانی داگیرکەردا، کە ناچار بوون پەرتەوازە و بڵاو ببنەوە. ئەم ئۆپەراسیۆنەی هێزەکانی پاراستنی گەل، بۆ ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی ١٥/ ٨وە، ئەنجامدرا، کە بووە هۆی کوژرانی ١٤ سەربازی داگیرکەر و یەکێکیان ئەفسەرێک بوو بە ناوی عەلی و برینداربوونی ٥ سەربازی دیکەش بە سەختی. سوپای داگیرکەری تورکیا تا کاتژمێر ٠٢:٣٠ خولەک، بە کۆپتەرەکانی سیکۆرسکی ٦ نیشتنەوەیان ئەنجامدا بۆ گواستنەوەی کوژراو و بریندارەکان لە بەرەکانی شەڕەوە. ٢. ناوچەی مەتینا؛  لە ٧/ ٨، کاتژمێر ٠٧:٢٠ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل، کامێرای چاودێری سەر بە سوپای داگیرکەری تورکیایان بە قەناس کردە ئامانج و لەناویان برد. ٣. سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛ لە ٥ و ٦/ ٨، داگیرکەران ٧ جار تونێلەکانی بەرخۆدانیان لە گردی ئێف ئێم بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کرد. ٤. سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا؛ ڕۆژانی ٤ و ٥ و ٦/ ٨،  تورکیای داگیرکەر ٤ جار ناوچەکانی شەهید شەریف، سونینە، گردی شەهید هێمن و لولانیان لە خاکورکە ٤ جار بۆردوومان کرد، دینارتی، زیڤکی، دێرجە، زینکڵ، کانی سەرکە، دەشتا کافیا، یەکمالێ، خەیری، گردی کۆنێن، سیدارە و گردی حەفتاباخیان ١٧ جار بۆردوومانکرد، ناوچەی بیشیلەشیان لە مەتینا٥ جار بۆردوومانکرد، گردی بەهاریشیان لە ناوچەی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاب، ٦ جار بۆردوومانکرد، کە کۆی گشتی دەکاتە٣٢ هێرشی بۆردوومانکردن بە فڕۆکە جەنگییەکان. ٥. سوپای داگیرکەری تورکیا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات و هەموو ڕۆژێک لە کوردستان تەقەمەنی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت. داگیرکەر بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی کە بریتییە لە شکاندنی بەرخۆدانی گەڕیلا و داگیرکردنی باشووری کوردستان، هەموو جۆرە شێوازێکی دوور لە ئەخلاق و یاسا بەکاردەهێنێت. هەرچەند بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئامانجی سەرەکی ئەو گەڕیلاکانە، بەڵام بە هەزاران هێرشی نامرۆڤانە، سەلماندوویەتی کە دوژمنی هەموو بەهاکانی گەلی کورد و سروشتی کوردستانە. یەکێک لە دوایین تاوانەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا وێرانکردنی گۆڕستانێکی سەد ساڵەی خەڵکی گوندی سیگری فەوقایە، کە سەر بە قەزای عیمادیەی باشووری کوردستانە. داگیرکەر بە پاڵپشتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەستا بە ڕوخاندنی ئەم گۆڕستانە کە دەکەوێتە کۆئۆردینیاتی ٣٨ SLG٧١٨٤٧   ٠٦٣٣٧و لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا کردی بە بنکەیەکی سەربازی. وەک چۆن بە تێپەڕین بە دەروازەی سنووری سەرزێری و بەکارهێنانی ڕێگای قیردا بۆ گەیشتن بە قەزای عیمادیە، ئامێری هەڵکەندن دەهێنرێتە ناوچەکە. بەم کردەوانە دەوڵەتی تورک و سوپاکەی جارێکی تر پێوەرە ئەخلاقی و ئایینی و کۆمەڵایەتییەکانیان تێپەڕاند و بە کارە دووڕووییەکانیان سووکایەتییان بە بەهاکانی گەلەکەمان کرد. ٧/ ٨/ ٢٠٢٤ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل

هاوڵاتی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، بەلەمێكی كۆچبەران كە 70 كۆچبەری لەسەر بووە لە كەناراوەكانی یۆنان كون بووە، پۆلیسی یۆنان بە هانایانەوە چووە و ڕزگاركران. بەلەمێك لە توركیاوە بەرەو یۆنان بەڕێكەوتووە، بەلەمەكە كون بووە، كۆچبەرەكان تووشی مەترسی بوون و پێش ئەوەی بكەونە ناو ئاوەكەوە لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە ڕزگاركراون. بەپێی بەدواداچوونەكانی هاوڵاتی هیچ پەنابەرێك نە خنكاوە وهەواڵە ڕاستەكە ئەوەیە تەنیا بەلەمەكەیان كون بووە، بەپێی زانیارییەكانیش دۆخی پەنابەرەكان باشە و هەموویان ڕزگاركراون و سەرجەمیان خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بوون.

هاوڵاتی بەوتەی شایەتحاڵێك بۆ هاوڵاتی لە گوندی عامورەی سەربەقەزای خورماڵ هاوەنێک کەوتووەتەخوارەوە. وەك شایەتحاڵەكە دەڵێت "هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە بەڵام ترسێکی زۆری لەناو دانیشتوانی گوندەکەدا بڵاوکردووەتەوە و چەند منداڵێکیش بووراونەتەوە". بەوتەی سەرچاوەیەكی ئەمنیش بۆ هاوڵاتی، هاوەنەكە بۆ هێزێكی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان دەگەڕێتەوە و لەناوچەكە ڕاهێنانیان كردووە.

هاوڵاتی  نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەربووە. ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی ئابی 2024، فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "حكومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم داتاكانی پەیوەست بە فەرمانبەرانی داوەتە دیوانی چاودێریی دارایی عێراق كە وردبینی دەكات و ئەوەش پێویستی بە كات هەیە". ئاماژەی بەوەشکرد، "وەک ئاشکرایە وردبینی لە لیستی مووچەدا کاتی دەوێت و رەنگە هەندێک تێبینی مابێت و لە ماوەیەکی نزیکدا بەغدا پارەی مووچە دەنێردرێت".  نزیکەی سێ هەفتەیە حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی بۆ بەغدا ناردووە، بەڵام بەهۆی هەبوونی هەندێک کەموکورتی لە لیستەکەدا لەڕووی نەبوونی بایۆمەتری و چەند گۆرانکارییەک هێشتا وردبینی لە لیستەکە بەردەوامی هەیە.

هاوڵاتی ئەمڕۆ چوارشەممە، 7ی ئابی 2024، هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەرێوەبەری کەجەکە، سەبارەت بە بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق بۆ داخستنی هەریەکە لە حزبەکانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی كوردستان، پارتی ئازادیی دیموكراتی ئێزدی، بەرەی تێكۆشانی دیموكراتی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سێ پارتی سیاسیی یاسایی کە لە عێراق کاری سیاسیی دەکەن، بە بیانووی ئەوەی پەیوەندییان لەگەڵ بزوتنەوەکەمان هەیە بریاری داخستنیان درا، ئاشکرایە کە حکومەتی عێراق لە سەر داوا و فشاری پارتی و دەوڵەتی تورکیا ئەو بڕیارەی داوە ئەوەشخراوەتەڕوو، داوا لە هێزە دیموکراتییەکان، ڕۆشنبیران، دامودەزگاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی باشووری کوردستان و عێراق دەکەین لە دژی ئەم بڕیارە نادادپەروەرانەیە هەڵوێستی بە کۆمەڵى خۆیان نیشان بدەن. هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەرێوەبەری کەجەکە لە ڕاگەندراوەکدا ئاماژە بەوەدەکات: سێ پارتی سیاسیی یاسایی کە لە عێراق کاری سیاسیی دەکەن، بە بیانووی ئەوەی پەیوەندییان لەگەڵ بزوتنەوەکەمان هەیە بریاری داخستنیان درا، ئاشکرایە کە حکومەتی عێراق لە سەر داوا و فشاری پەدەکە و دەوڵەتی تورک ئەو بریارەی داوە، هەربۆیە ئەو بڕیارە بە تەواوەتی سیاسییە، بریارێکی نادیموکراتیکە کە هیچ پەیوەندییەکی بە یاساوە نییە. بەهۆی ئەو بڕیارە نادیموکراتیکەوە بە توندی حکومەتی عێراق شەرمەزار دەکەن، حکومەتی عێراق سەری بۆ فشارەکانی پەدەکە و دەوڵەتی تورک دانەواندووە و بەم جۆرە دەوڵەت و کۆمەڵگای عێراقی خستووەتە ژێر تۆمەتێکی قورسەوە، ئەو بڕیارە نادیموکراتیکە بووەتە پەڵەیەکی ڕەش بۆ دەوڵەت و کۆمەڵگەی عێراق و بەو جۆرە دەچێتە ناو لاپەڕەکانی مێژووەوە پادێ، تەڤگەری ئازادیی و پارتی بەرەی تێکۆشانی دیموکراتیک بە گوێرەی دەستوری هەمیشەیی عێراق دامەزرابوون و لە چوارچێوەی دەستوری هەمیشەییدا کاری سیاسی دەکەن، هەربۆیە تۆمەتبارکردنیان بەوەی پەیوەندیان بە بزوتنەوەکەمانەوە هەیە و ئەوەش کراوەتە بیانووی داخستنی هەرسێ پارتەکە، مامەڵەیەکی بێ بنەما و ناتەبایە، جگە لە پەسەندکردنی ئەندێشەکانی ڕێبەر ئاپۆ ئەو سێ پارتە هیچ پەیوەندییەکی ڕێکخراوەییان بە بزوتنەوەکەمانەوە نییە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێزی سەرەکی کە بزوتنەوەکەمان پەیوەندی لەگەڵ داناوە دەوڵەتی عێراقە، بزوتنەوەکەمان بە بێ هیچ چاوەڕوانیەک لە دژی داعش بە هانای گەلی عێراقەوە چوو، لە چوارچێوەی داواکاری و  بانگهێشتی حکومەتی عێراق هێزەکانمان ڕوویانکردە ئەو ناوچانە کە داعشی لێبوو و ئەو ناوچانەیان لە دەستی داعش ڕزگار کرد. حکومەتی عێراق ئەو کاتە دیداری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بزوتنەوەکەمان ئەنجامدا، لەبەردەم ڕای گشتی سوپاسی بزوتنەوەکەمانی کرد، بەڵام بەداخەوە حکومەتی عێراق ئێستا لەناو مامەڵەیەکی پێچەوانەدایە، لەگەڵ ئەو هێزانەی کە هەڵگری مێشکی داعشن پەیوەندی سازکردوە و لە دژی بزوتنەوەکەمان هەڵوێستی نیشان داوە، ئەوە بە شێوەیەکی ئاشکرا پێچەوانەکردن، هەڵگەڕاندنەوە و نکۆڵیکردنە لە ڕاستیەکان، بە هیچ جۆرێک لە بەرژەوەندی عێراقدا نییە. هەنگاونان لەگەڵ تەیب ئەردۆغان هەنگاونانە لەگەڵ داعش، هیچ جیاوازییەک لە نێوانیاندا نییە، ئێمە جارێکی دیکە ئەوە دەخەینەڕوو، کەوتنە دوای تەیب ئەردۆغان دەوڵەت و کۆمەڵگەی عێراق بەرەو مەترسی گەورە دەبات، دەوڵەتی تورک بە مێشکی نیۆعوسمانی لە هەڕێمەکەدا لە هەوڵی سازکردنی هەژموونی خۆیدایە، دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی هەڵگیرساندنی شەڕەوە دەیەوێت ئەو ئامانجەی بپێکێت و کوردەکان، تورکەکان، عەرەبەکان، جووەکان، فارسەکان و گەل و ئایینزاکانی هەرێمەکە بەگژ یەکتردا بکات و بەم جۆرە ئامانجە کانی عوسمانییەکانی بهێنێتەدی. پەیوەندی لەگەڵ هێزێکی خاوەن ئەو مێشکە و هەڵچنینی هیوا لەسەری هەڵەیە، هەمیش بە واتای خزمەتکردنە بە هێزی دژبەر، هەربۆیە ئێمە جارێکی دیکە داوا لە هێزە سیاسیە عێراقیەکان، پارتی، ڕۆشنبیرانی عێراقی دەکەین کە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن، لە بەرامبەر ئەو پێشهاتە کە دەوڵەت و کۆمەڵگەی عێراق بەرەو مەترسی دەبات هەڵوێستی یەکلاکەرەوە و بڕیاردارانە نیشان بدەن. پادێ لە ناو خەڵکی شنگالدا خاوەن پێگەیەکە و سەرنجی خەڵکی شنگال بۆلای خۆی ڕادەکێشێت، زۆر واتادارە کە لە دەیەم ساڵیادی کۆمەڵکووژی شنگالدا بریاری داخستنی پادێ دراوە، ئەوە بە ڕوونی بە واتای هەڵوێستێکە بۆ لایەنگری لە قڕکردن و دڵخۆشکردنی تورکیا، پادێ لەلایەن ئەو کەسانەوە دامەزراوە کە لە کاتی هێرشەکەی داعشدا چوونە سەرچیا و شنگالیان جێنەهێشت، هەربۆیە ڕێکخستنێکی تێکۆشانی دیموکراتیکە کە لە دژی قڕکردن و جینۆساید دامەزراوە، ئێستا دەخوازرێت، پارتێکی بەو جۆرە دابخرێت و ئەو هێزانەی کە لە کاتی هێرشەکەی داعشدا هەڵاتن و خەڵکی شنگالیان لەناو قڕکردندا بەجێهێشت لە شنگال باڵادەست بکرێن. ئەو هەڵوێست و مامەڵە بەرامبەر بە گەلی شنگال، مامەڵە لەگەڵ قڕکردنی شنگال دەخاتەبەرچاو، لە هەمان کاتدا دەریدەخات کە عێراق لەسەر دەستی حکومەتی ئێستا بەرەو چ هەڵەیەک ئاڕاستە دەکرێت، سەرکوتکردنی ئیرادەی خەڵکی شنگال خزمەت بە چارەسەرکرندی کێشەکان لە شنگال ناکات، جگە لە قووڵکردنەوەی کێشەکان هیچ ئەنجامێکی نابێت، ئەوە مامەڵەیەکە کە هەم زیان بە خەڵکی شنگال و هەمیش عێراق دەگەیەنێت، داخستنی پادێ بە تەواوەتی پلانی دەوڵەتی تورک و پەدەکەیە، دەوڵەتی تورک و پەدەکە بۆ ئەوەی بتوانن پلانەکانیان جێبەجێ بکەن هەوڵ دەدەن کێشەکانی شنگال بەچارەسەرنەکراوی بهێڵنەوە و قووڵیان بکەنەوە، داخستنی پادێ بەهۆی ئەو نیاز و ئامانجەوەیە. ئێمە ئەو بڕیارە یەکجار هەڵە، مەترسیدار و نادیموکراتیکەی حکومەتی عێراق جارێکی دیکە شەرمەزار دەکەین، جارێکی دیکە دەمانەوێت سەرنجی هەموو کەسانی پەیوەندیدار ڕابکێشین بۆ سەر پێشهاتە هەنووکەییەکان، دەبێت بزانرێت کە ئێمە نەک هەر تەنیا حکومەت بەڵکو هەموو ئەوانەی بەرپرسیارن لەو بەرەوپێشچوونە دەخەینە ژێرباری بەرپرسیارێتیەوە. هەربۆیە جاڕێکی دیکە بانگەواز ئاڕاستەی هێزە عێراقیەکان دەکەین کە بەرپرسیارانە بجوڵێنەوە، هەروەها دەبێت هێزە دیموکراتیەکەکانی باشوری کوردستان و عێراق، ڕۆشنبیران، ڕێکخراوە مەدەنیەکان لە بەرامبەر ئەو بڕیارە ناڕەوا و نادیموکراتیکە کە لە سەر دەستی دەسەڵاتی دادوەری عێراق دراوە، هەڵوێست نیشان بدەن و شان بە شانی خەڵکی باشور، عێراق و شنگال بوەستن.

هاوڵاتی  ئەمڕۆ چوارشەممە، 7ی ئابی 2024، بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى 274 ملیۆن و 280 هەزار و 749 دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە. ئەوەشخراوەتەڕوو، لەو بڕە 12 ملیۆن و 600 هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و 261 ملیۆن 680 هەزار و 740 دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە. جێگەی ئاماژەیە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە نرخی دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراقی بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە.

١. لە ناوچەی حێفتانین؛ ڕۆژی ٣/٨ کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس سوپای داگیرکەری تورکیایان لە گۆڕەپانی کیشان کردە ئامانج. ڕۆژی ٣/٨ کاتژمێر ١٢:٠٠، هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی و چەکی قورس سەربازانی دوژمنیان لە گۆڕەپانی کانی بەی کردە ئامانج. ٢. لە ناوچەی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاب؛ لە ٢/٨ کاتژمێر ٧:٠٣ خولەک، شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد بە قەناس سیستەمی کامێرای چاودێرییان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار لەناوبرد. لە ٣/٨ ئاب، کاتژمێر ٠٩:٣٠خولەک،  شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد بە قەناس سیستەمێکی کامێرای چاودێرییان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی جودی لەناوبرد. ڕۆژی ٣/٨، کاتژمێر ٠٨:٠٥ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل، بولدۆزەرێکی سوپای داگیرکەری تورکیایان کردە ئامانج  بە چەکی قورس، کە هەوڵی دروستکردنی ڕێگایەکی لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامێدیە دەدا، لە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا، گورزێکی بەهێز لە بولدۆزەرەکە وەشێنرا و جوڵەی سوپای دوژمن وەستێنرا. ڕۆژی ٣/٨ کاتژمێر ٠٨:٤٠ خولەک، چەکدارانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد بە چەکی قورس سوپای داگیرکەری تورکیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامێدیە کردە ئامانج و کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەک، بە قەناس سوپای داگیرکەری تورکیایان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ئەم دوو ئۆپەراسیۆنە کوشتنی سەربازێکی تورک و لەناوبردنی تەقەمەنییەکانی سوپای داگیرکەری لێکەوتەوە. ڕۆژی ٣/٨، کاتژمێر ٠٨:٣٢خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس سوپای داگیرکەری تورکیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار کردە ئامانج و بەو هۆیەوە ٤ سەربازی تورکیا بریندار بوون، کە دوو سەربازیان پلەی عەریفیان هەبوو. ڕۆژی ٥/٨ کاتژمێر ٠٢:٣٠ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس سوپای داگیرکەری تورکیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار کردە ئامانج. ٣. هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بە چەکی قەدەغەکراو؛ لە ٣ و ٤/ ٨، تونێلەکانی جەنگ لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئێف ئێم ٩ جار بە چەکی قەدەغەکراو بۆردومان کران. ٤. هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا؛ لە ٣ و ٤ /٨، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ١٢ جار، مەیدانەکانی لولان، شەهید شەریف، قەنداکولە و سێنینیان لە ناوچەی خاکورک بۆردوومان کرد،  ٧ جار، گۆڕەپانی دێریک، کۆزە، دەشتی کافیا، شێکفتیایان گ لە ناوچەی کاری بۆردوومانکرد، ٥ جار گۆڕەپانی بەرخۆدانیان لە گردی بەهار لە ناوچەی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاب،  جارێکش گۆڕەپانی بەرخۆدانیان لە شیلازێ لە ناوچەی مەتینا بۆردوومانکرد، کە کۆی گشتی دەکاتە ٢٥ جار بۆردومانکردن. ڕۆژی ٤ و ٥/ ٨، گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار لە ناوچەی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاب و گۆڕەپانی بەرخۆدان لە شیلازێ لە ناوچەی مەتینا و گۆڕەپانی کەندەکولە لە ناوچەی خاکورک، بە کۆپتەرەکانی هێرش بۆردومان کران. ٥/٨/ ٢٠٢٤ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل

هاوڵاتی کەنەکە دەڵێت، ئەگەر بڕیاری هەڵوەشاندەوەی قەدەغەکردنی سێ پارتی کوردی لە عێراق نەدرێت و پێش بەم سیاسەتە ناڕەوایە نەگیرێت، هەموو خواستەکانی گەلی کوردستان، بە پێگەی فیدراڵی هەرێمی کوردستانیشەوە تێکدەشکێن. ئەمڕۆ چورشەممە، 7ی ئابی 2024، کۆنسەى بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە، لە بارەی بڕیاری قەدەغەکردنی سێ لایەنی سیاسیی لە عێراق لەلایەن دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكان لە ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دەستەی بەڕێوەبەریی کەنەکە، بڕیاری قەدەغەکردنی “پادێ، تەڤگەری ئازادیی، بەرەی تێکۆشان و دیموکراسی” بە بڕیارێکی سیاسیی و لە ژێر گوشاری دەوڵەتی تورکیا پێناسە کردووە. دەشڵێت، بڕیاری قەدەغەکردنی پارتی ئازادیی و دیموکراسی ئێزدییەکان لە یادی 10ساڵەی جینۆسایدی شەنگالدا بە ڕێکەوت نییە، بەڵکو بڕیاری دەستوەردان لە ویست و ئیرادە و باوەڕدارانی ئێزدی، بەردەوامیی هێرشەکانی داعشە بۆ سەر گەلی ئێزدی. کەنەکە سەبارەت بە بڕیارەکەی عێراق بۆ هەڵوەشنادنەوەی سێ پارتی کوردی ئەوەی خستۆتەڕوو، ڕەنگە ئەم بڕیارە و ئەم کردەوەیە لە دژی هەندێک لایەنی کوردستان دەردەکەوێت، بەڵام لە کۆتاییدا دژی هەموو خەڵکی کوردستانە و ئامانجی تێکدانی بەرژەوەندی گەلەکەمانە، بەم بڕیار و کردەوانە هێواش هێواش حکومەتی عێراق دەکەوێتە سەر لۆژیک و هێڵی حزبی بەعس. باسلەوەشدەکات، ئەگەر پێش بەم سیاسەتە ناڕەوایە نەگیرێت، هەموو خواستەکانی گەلی کوردستان، بە پێگەی فیدراڵی هەرێمی کوردستانیشەوە تێکدەشکێن. کەنەکە لە ڕاگەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم ڕێگا داخراوەی عێراق ڕێگایەکی هەڵەیە و پێویستە بە زووترین کات ئەو بڕیارە سیاسییە هەڵوەشێننەوە، جگە لەوەش داوایان لە هەموو هێز و لایەن و دامودەزگاکانی کوردستان کردووە دژی ئەم بڕیارە بووەستن و بەرژەوەندی گەلی کوردستان بپارێزن. جێگەی ئاماژەیە، 1ی ئابی 2024، دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن کە سەربە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراقە، بڕیاری ڕاگرتنی لایەنەکانی تەڤگەریی ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، پارتی ئازادیی دیموکراسیی ئێزدخان و بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی لە عێراق ڕاگەیاند.

هاوڵاتی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراق سێ حزبی "عێراقی و کوردستانی بەتۆمەتی پەیوەندییان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هەڵوەشاندەوە، بڕیارەکەش ناڕەزایی سێ حیزبەکەی لێکەوتەوە. زیاتر لە سێ مانگە حكومەتی عێراق، پەكەكەی وەک ڕێكخراوێكی "قەدەغەكراو" ناساندووە و هەموو مۆڵەتپێدانێكیشی بە كۆبوونەوەی ئەندامان و ڕێكخراوەكانی نزیك لەو پارتە ڕاگرتووە.  پێشتر لە مانگی ئاداری ئەمساڵ، حكومەتی عێراق پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ـی وەك ڕێكخراوێكی قەدەغەكراو ناساند، لە مانگی تەمموزیش ئەمینداریێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوێكی بۆ دامەزراوەكان ناردووە و تێیدا هاتووە: "بە بڕیاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، دەبێت پارتی كرێكارانی كوردستان بە پارتێكی قەدەغەكراو ناوببرێت". بڕیارەکە لەچییەوە هاتووە "لەسەر بنەمای زانیارییەكانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق و نووسراوی سەرۆكوەزیرانی عێراق و دەزگایەکی ئەمنیی لە هەرێمی کوردستان، زانیاریی لەسەر ئەو پارتانە پشتڕاست كراونەتەوە، بەپێی بڕگەی یەكەم و دووەم لە ماددەی 25ـی یاسای حیزبە سیاسییەكانی ژمارە 36ـی ساڵی 2015، بڕیاردراوە بە هەڵوەشاندنەوەی هەریەك لە پارتی ئازادی و دیموكراسیی ئێزدی، بەرەی تێكۆشانی دیموكراسی، تەڤگەری ئازادی و داخستی بارەگا و دەستبەرداگردنی داراییان لە ماڵ و موڵك". یه‌كێك له‌و پارتانە ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بڕیاره‌كه‌ به‌گوشارى توركیا بووه‌و" ئێمه‌ش سكاڵاى یاسایی تۆمارده‌كه‌ین، چونكه‌ مۆڵه‌تى فه‌رمیى كاركردنمان له‌عێراق‌و هه‌رێمیش هه‌یه‌". دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان سەر بەئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڕیاریدا، هەریەک لەتەڤگەری ئازادی کوردستان، پارتی ئازادی‌و دیموکراتی ئێزدییەکان‌و بەرەی تێکۆشانی دیموکراتی هەڵبوەشێنێتەوە. بە وتەی دەستەکە ئەو حزبانە بەهۆی پەیوەندییان لەگەڵ "پارتی کرێکارانی کوردستان"ی قەدەغەکراو و لەسەر داوای ڕاوێژکاریی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق هەڵوەشێندراونەتەوە". لەبڕیارەکەدا هاتوە:"بارەگاکانی ئەو حزبانە دادەخرێن‌و دەستیش بەسەر ماڵ‌و موڵکیاندا دەگیرێت". بەڵام بڕیارەکە بواری تانەدانیشی هێشتووەتەوە. له‌وباره‌یه‌وه‌ تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ هاته‌ده‌نگ‌و ڕایگەیاند:" بڕیارەکەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن بۆ قەدەغەکردنی پارتەکەیان نادادی تێدایەو پێیوایە بڕیارەکە سیاسییە نەوەک یاسایی‌و بەگوشاری تورکیا بووە".   سەلام عەبدوڵڵا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کە یەکێکە لەو سێ پارتە سیاسییەی لەلایەن دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراق قەدەغەکراوه‌ ڕایگەیاند:"هەڵوێستمان لەبارەی ئەو بڕیارە دەبێت کە پێمانوایە نادادی تێدایە، چونکە ئێمە پارتێکی ڕێگەپێدراوین‌و لەعێراقەوە مۆڵەتی کارکردنمان هەیە، بڕیارەکەش بەبڕیارێکی سیاسی دەزانین نەوەک یاسایی". دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن لەبڕیارەکەیدا کە ڕۆژی یەکی ئەم مانگە دەرچووە، ئاماژەی بەداواکارییەکی ڕاوێژکاریێتی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق داوە بۆ قەدەغەکردنی ئەو سێ حزبە، بەڵام سەلام عەبدوڵڵا وتویه‌تى"هێشتا ڕون نەبوەتەوە بڕیاری قەدەغەخستنەسەر پارتەکەمان لەسەر داواکاریی راوێژکارێتی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بوە یان نا، لەقۆناغی کۆکردنەوەی زانیاریداین". به‌وته‌ى سەلام عەبدوڵڵا، "ئه‌و بڕیاره‌ى ده‌ركراوه‌ بەگوشاری تورکیا بووە، تورکیا بەهێزێکی نزیک لەپەکەکەمان دەزانێت، بەڵام ئێمە پارتێکین لەچوارچێوەی هەرێمی کوردستان‌و عێراق کاردەکەین‌و هەڵوێستەکانمان لەگەڵ یەکپارچەیی عێراقدا بوە، بۆیە سەد لەسەد ئەو بڕیارە بەگوشاری تورکیا بووە، بۆیه‌ ئێمه‌ پەنا دەبەینەبەر یاسا، بەڵام هێشتا یەکلایی نەبوینەتەوە ئایا لەدادگای فیدراڵی سکاڵا دەکەین یان لەدادگای دیکە، بەڵام ڕێگەی یاسایی دەگرینەبەرو کاری بۆ دەکەین بۆ گێڕانەوەی مافەکانی خۆمان".  دیوی پشتەوەی ڕووداوەکە چییە؟   سەردانەكەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بە سەرەتای هەڵگەڕانەوەی عێراق لە پەكەكە دادەنرێت، ئەویش بەهۆی ئەو دەستکەوتانەی تورکیا پێشکەشی عێراقی کرد. لە مانگی نیسانی ئەمساڵ بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی عێراقی كرد، ئەو دوو وڵاتە چەندین ڕێككەوتن و هەماهەنگی و لێكتێگەیشتنیان كرد، ئەوەی لەو بارەیەشەوە دەوترێت ئەوەیە "وشككردنی پەكەكە و جموجۆڵە سیاسییەكانی پارتە نزیكەكانی و ڕێكخراو و گرووپەكانی لە عێراق داواكاری توركیا بووە، عێراقیش ڕەزامەندی لەسەر داوە و ئەم هەنگاوەش لەژێر ڕۆشنایی ئەو لێكتێگەیشتنانە دەرچووە". ئەمە بەوتەی سەرچاوەیەکی باڵای نێو گفتوگۆکانی عێراق و تورکیا و هەرێمی کوردستان. زانیاریی لەبارەی پارتەکان  بەرەی تێكۆشانی دیموكراسی لە ئەیلوولی ساڵی 2016 لەژێر ناوی "بەرەی دیموكراسی گەل" دامەزرا، بەڵام بەھۆی ئەوەی كە ڕێكخراوێكی دیكە لەژێر ئەو ناوە ھەبوو نەیتوانی مۆڵەتی چالاكی وەربگرێت، دوای ئەوە ناوی ڕێكخراوەكە گۆڕا بە "بەرەی تێكۆشانی دیموكراسی"، لە كانوونی دووەمی 2021 لە كۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنی عێراق مۆڵەتی فەرمی وەرگرت. چالاكی و كارەكانی ئەم پارتە لە پارێزگاكانی كەركووك و بەغدا و بەشێك لە پارێزگاكانی دیكە عێراق بوون. تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگای كوردستان ناسراو بە (تەڤگەری ئازادی) ئەم پارتە لە ساڵی 2014 دامەزراوە و لە هەرێمی كوردستان و عێراقدا چالاكی دەكرد، خۆی وەكو بزووتنەوەیەكی سیاسی كۆمەڵایەتی دەناسێنێت، لە هەڵبژاردنەكانی ئایاری ساڵی 2018ـی پەرلەمانی عێراق، بە هاوپەیمانێتییەك لەگەڵ جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا كرد، ئەو تەڤگەرە خاوەن كورسییەكی پەرلەمانی عێراق بوو. لە كۆتاكانی ساڵی 2018 بۆ 2019، بارەگاكانی تەڤگەری ئازادی لە شارەكانی سلێمانی، گەرمیان و ڕاپەڕین و كۆیە داخران، تەڤگەر لە دوای ئەم ڕووداوە، كۆنگرەكانی خۆی لە شارەكانی كەركووك و خانەقین بەستووە. پارتی ئازادی و دیموكراسی ئێزدی پارتی ئازادی و دیموكراسیی ئێزدییەكان ناسراو بە (پادێ)، پارتێكی سیاسییە و  لە ساڵی 2016 لەگەڵ ڕزگاركردنی شنگال  لە داعش، وەك تەڤگەرێك لەژێر ناوی تەڤگەری ئازادی و دیموكراسیی ئێزدی (تەڤدا) چالاكی دەكرد. لە حوزەیرانی 2016، لە كۆنفرانسی شەشەمی تەڤگەری ئازادی و دیموكراسیی ئێزدی بڕیار درا كە ئەم ڕێكخراوە ببێت بە پارتێكی سیاسی و وەكو پارتێكی فەرمی لەلایەن عێراقەوە ناسێنرا و لە كۆمەڵگەی ئێزدی بە تایبەت لە ناوچەی شنگالدا چالاكی دەكات.

هاوڵاتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، تاقمێک لە هێزەکانی ڕژێم و کەسانی دیکەی بەناو (بەرگریی نیشتمانی) لە کاتژمێرەکانی درەنگانی  شه‌و و بەرەبەیانی ئەمڕۆدا هێرشێکی زەمینییان بۆ ناوچه‌كانی کەناری ڕوباری فورات لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوو‌ر دەستپێکرد. لە ڕاگەندراوەکەدا هاتووە، شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوانی هێزەکانی ئەنجوومەنی دێرەزوور و هەجین ئەلعەسکەرییە و گروپە هێرشبەرەکان لە دەوروبەری گوندەکانی دیبان و ته‌وه‌ و حەمام ڕووویدا. ئەوەشخراوەتەڕوو، هێزەکانی ڕژێم بۆردومانی بێ جیاوازی و كرده‌ سه‌ر ناوچه‌ بەرفراوانەکان کە خەڵکی سڤیل تێیدا نیشتەجێ بوون، لە دیبان و گەڕەکی ته‌وه‌ و دوو هاوڵاتی سڤیل شەهیدبوون و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون. هەسەدە باس لەوەش دەکات، "لەبەرامبەر هێرشەکەدا هێزەکانمان مافی خۆیان بەکارهێنا بۆ بەرگریکردن لە ناوچەکە و گەلەکەیان، ئێستا لەو خاڵانەی گروپە هێرشبەرەکان دزەیان کردووه‌، تا ئێستاش ئۆپەراسیۆن بەردەوامە".  

هاوڵاتی تەڤگەری ئازادی كوردستان لەبارەی بریاری دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان لە ئەنجومەنی دادوەری عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی حیزبەکەیان هاتەدەنگ. ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 6ی ئابی 2024، تارا حسێن، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی كوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "بڕیاری قەدەغەکردنمان دەستی دەرەکی و خیانەتکاریی لەنێودایە، چونکە ئێمە هێزێكی مەدەنی و دیموكراتین". ئاماژەی بەوەکرد، "ئەوكاتەی ئەردۆغان سەردانی عێراقی كرد داوای كرد ئەو هێزانەی لە پەكەكە نزیكن قەدەغەبكرێن یان دابخرێن، ئێستا بینیمان بڕیارەكانی ئەردۆغان لە عێراق بەناوی ئەنجومەنی دادوەریەوە دەردەكرێن". ئەمەش لەکاتێکدایە، دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان لە ئەنجومەنی دادوەری عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی هەریەك لە (تەڤگەری ئازادی كوردستان، حزبی ئازادی دیموكراتی ئێزدی، حزبی بەرەی تێكۆشانی دیموكراتی)، هەروەها ىڕیاریدا بارەگاكانیان دابخرێت و دەستبەسەر كەلوپەل و داراییاندا بگیرێت، چونکە دەستەی دادوەری دەڵێت، "ئەم سێ حیزبە نزیكن لە پارتی كرێكارانی كوردستانەوە".