ئەمریکا سزادانی شەش کۆمپانیا و ژمارەیەک بازرگانی بەهۆی دابینکردنی کەرەستە و ئامێرەکانی دروستکردنی درۆن و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ئێران راگەیاند. وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند؛ چوار بازرگان و شەش کۆمپانیایەی لە ژمارەیەک وڵاتی جیهان بەهۆ دابینکردی ئامێرەکانی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ئێران سزا داوە. بە پێی بەیاننامەی وەزارەتی گەنجینە چوار بازرگان کە یەکێکیان هاوڵاتیی ئێرانە و ئەوانی دیکەیان هاوڵاتی مالیزیا و چین-ن دەستیان هەبوە لە خۆدزینەوە لە سزاکانی ئەمریکا لە بەرژەوەندیی بەرنامەی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران. ئاماژە بەوە کراوە جگە لە کۆمپانیایەکی ئێرانی، سزا بەسەر سێ کۆمپانیای چین و کۆمپانیایەکی هۆنگ کۆنگ و کۆمپانیایەکی مالیزیا سەپێنراوە کە دەستیان هەبوە لە دابینکردنی ئامێری ئەلیکترۆنی و پارچەی تایبەت بە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ئێران.
هاوڵاتی سهرۆك وهزیرانی عێراق رایگهیاند، هاوكاری لهنێوان حكومهتی ههرێمی كوردستانی عێراق و بانكی ناوهندی ههیه، بهمهبهستی كردنهوهی لقهكانی له ههرێم، بۆ دابینكردنی دراوی بیانی بۆ بازرگانهكان و ئهوانهی كار دهكهن له ههرێم، ههروهها بۆ هاوڵاتیان بهپێی مهرجهكان، دهشڵێت، "ئهركی حكومهتی فیدڕاڵه موچهكانی فهرمانبهران له ههرێم یان لهههر پارێزگایهكی دیكه خهرج بكات". سودانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ژمارەیەک میدیاکار ئاماژەی بە دوا پێشھاتەکانی رەوشی سیاسی و ئەمنی و ئابوری عێراق کرد و سەبارەت بە رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، رێککەوتنی ٤ی نیسان رێککەوتنێکی گرنگە بۆ رێکخستنی پەیوەندییەکان و لە پرۆژەیاسای بودجەدا جێگیرکراوە. سەبارەت بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمیش سودانی رایگەیاند، کەمبوونەوەی ھەناردەی ٤٧٥ ھەزار بەرمیلی رۆژانە ژمارەیەکی گەورەیە و زیان بە ھەموو لایەک دەگەیەنێت، لەچەند رۆژی داھاتووشدا کۆمپانیای سۆمۆ و کۆمپانیاکانی دەرھێنانی نەوت رێککەوتن ئیمزا دەکەن و داوا لە تورکیا دەکەن ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەستپێبکاتەوە. سودانی جەختیشیکردەوە، دابینکردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی ھەرێم و ھەموو پارێزگاکانی عێراق ئەرکی حکومەتەو خەڵات نییە، وتیشی، پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەدا بە لەسەدا ١٢.٦٧ جێگیرکراوە و گۆڕانکاری تێدا نەکراوە. لهبارهی ئاڵوگۆڕ له نرخی بههای دۆلار بهرامبهر بهدینار له ساڵانی رابردودا، رونیكردهوه، "ههمو ئالوگۆڕهكانی نرخی دۆلار لهئهنجامی جێبهجێنهكردنی رێكهوتنی واژۆكراوی نێوان حكومهت و بانكی ناوهندی لهگهڵ فیدڕاڵی ئهمریكی بو لهماوهی رابڕدو، ماوهی رێكهوتنهكه دو ساڵه و له15ی تهشرینی دوهمی 2022 كۆتایی هاتوه، كهواته كهمتر له مانگێك لهپێش دهستپێكردنمان". ههروهها دهڵێت، "بڕیارماندا پێگیری بهسیستهمی بانكی جیهانی بكهین و رێكاری زۆرمان لهبانكی ناوهندی و حكومهت و كهرتی تایبهت ئهنجامماندا، خهمی ئێمه پاراستنی نرخی كهل وپهلی خۆراك بو، لهگهڵ تێپهربونی كات پێگیربون بهپێوهرهكانی بانكی زیاتر بوه و ههموو بازرگانهكان دهست بهكارهێنانی پهنچهری ئهلیكترۆنی كردوه و یارمهتیمان داون بۆ بهدهستخستنی دراوی بیانی بهنرخی فهرمی لهجێگای راهاتن لهسهر بازرگانیكردنێكی ناشهرعی". محەممەد شیاع سوودانی ئەوەشی خستەڕوو "دیناری عێراقی بەهێزە و وڵات لە باشترین دۆخی دارایی دایە، بەهای هەر دۆلارێک بەرامبەر بە دینار بۆ 1320 دینار دابەزێت".
ئێران رێوشوێنەکانی سەپاندنی سەرپۆش بە ناچاریی توند دەکاتەوە و رۆژانە هەزاران کورتەنامە بۆ بەشداربوانی هێڵەکانی مۆبایل رەوانە دەکات. میدیاکانی ئێران ئاشکرایان کردوە؛ تێچوی سەرجەم ئەو کورتەنامانەی تەنها لە 24 کاتژمێردا بۆ ئاگادارکردنەوە لە سەرپۆش نێردراوە زیاتر لە یەک ملیارد و 514 ملیۆن تمەن بوە کە بە دۆلار دەکاتە 30 هەزار دۆلار. پێگەی (خەبەرئۆنلاین) بڵاوی کردوەتەوە لە رۆژی یەکشەممەی رابردو و تەنها رۆژێک دوای دەستپێکردنی هەڵمەتی پۆلیس بۆسەپاندنی سەرپۆشی بە ناچاریی، هەزارن کورتەنامەی هۆشداریی بۆ دانیشتوانی ئێران نێردراوە و هەردوو رەگەزەکە لە سزاکانی پابەندنەبون بە سەرپۆش ئاگادار کراونەتەوە. پۆلیسی ئێران رۆژی شەممەی ئەم هەفتەیە هەڵمەتێکی بۆ سەپاندنی سەرپۆشی بەناچاری و رێگریی لە ژنان و کچانی بێسەرپۆش لە وڵاتەکە راگەیاند و لە رۆژی یەکەمی ئەو هەڵمەتەدا دەیان شوێنی گشتی بە بیانوی بونی ژنان و کچانی بێسەرپۆش داخران. پۆلیس رایگەیاندوە؛ تەنها لە یەکەم رۆژی ئەو پلانەدا هەزار کورتەنامەی ئاگادارکردنەوە بۆ خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە رەوانەکراوە کە شۆفێر و سەرنشینەکانیان پابەندی سەرپۆش نەبون و بە وتەی سەعید مونتەزیرمەهدی، وتەبێژی پۆلیسی ئێران نزیکەی 84%ی ئەوانەی ئاگادارکردنەوەیان بۆ رەوانە کراوە پابەندبونی خۆیان راگەیاندوە بەڵام ئەوانەی پابەندنی سەرپۆش نەبن، ئۆتۆمبێلەکانیان رادەگیرێت و سزا دەدرێن. ئاماژە بەوە کراوە تەنها لەو رۆژەدا 155 دوکان و خواردنگە و هۆڵی بۆنەکان بەهۆی پابەندنەبون بە سەرپۆشەوە داخراون و سێ هەزار و 500 شوێنی دیکەش ئاگادارکردنەوەیان بۆ کراوە. بە پێی بڕیاری دادگا و هەڵمەتی پۆلیسی ئێران هەر شوێن و دامەزراوە و دوکان و مارکێت و خواردنگەیەک رێگە بە کچان و ژنانی بێسەرپۆش بدات ئەو شوێنە دادەخرێت.
رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامدانی ریفراندۆم لە وڵاتەکە رەت دەکاتەوە و دەڵێت: لە هیچ شوێنێکی جیهان پرس بە هەمو خەڵکێک ناکرێت و هەمو پرسێکیش ناخرێتە راپرسی و ریفراندۆمەوە. عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆبونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆ و لایەنگری کۆماری ئیسلامی، ئەنجامدانی ریفراندۆم و راپرسیی لەو وڵاتە رەت کردەوە و رایگەیاند توانای چارەسەریی کێشەی وڵاتەکەیان هەیە و هەمو پرسێک پێویستی بە وەرگرتنی رای هەمو خەڵک نییە. بە وتەی خامنەیی ئەگەر کێشەکانی ئێران 100 هێندەی دیکەش گەورەبن پێویست بە ریفراندۆم ناکات و توانای چارەسەری کێشەکانیان هەیە بەڵام نابێت بێ هیوا بن. خامنەیی وتی: هەندێک کەس لەسەر بنەمای سۆشیال میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان شیکردنەوەی بە لێشاو بۆ بارودۆخەکان دەکەن ئەوەش هەڵەیە. وتەکانی خامنەیی لەکاتێکدایە پێشتر میرحسێن موسەوی، سەرکردەی بزوتنەوەی سەوز و باڵی ریفۆرمخوازی کۆماری ئیسلامی کە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرە داوای کرد بەهۆی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان و چارەسەری کێشەکانی ئێران ریفراندۆم لەسەر دەستورێکی نوێ بکرێت. دوای موسەوی، حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری پێشوی ئێران داوای کرد ریفراندۆم لە وڵاتەکەدا بەڕێوبچێت و جگە لەو دو سەرکردەیەی کۆماری ئیسلامی ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵی ریفۆرمخوازی کۆماری ئیسلامی داوای راپرسی سەرتاسەریی و ریفراندۆمیان کردبو.
پۆلیسی ئێران رایگەیاند خراپیی جۆری ئۆتۆمبێلی بەرهەمی وڵاتەکە ژمارەی قوربانییانی روداوەکانی هاتوچۆی زۆر کردوە و پزیشکی داد ئاشکرای دەکات لە 20 رۆژدا زیاتر لە هەزار کەس بە روداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە. کەمال هادیانفەر، بەڕێوبەڕی پۆلیسی هاتوچۆ لە ئێران رایگەیاند؛ بەهۆی خراپی و رەچاونەکردنی ستانداردە جیهانییەکان لە دروستکردنی ئۆتۆمبێلی وڵاتەکە لە هەر کاتژمێرێکدا (1.9) کەس واتە نزیکەی دوو کەس بە روداوەکانی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دەدەن. هادیانفەر وتویەتی: خەڵک گیانی خۆیان خۆش دەوێت بەڵام بەهۆی گیرفانیانەوە و ئاستی داهاتیان ناچارن ئۆتۆمبێلی دروستکراوی وڵاتەکە بەکاربهێنن کە رەنگە وەک پێویست گیانیان نەپارێزێت. بە وتەی بەڕێوبەری پۆلیسی هاتوچۆی ئێران لە هەر کاتژمێرێکدا جگە لە گیانلەدەستدانی دوو کەس نزیکەی 20 بۆ 25 کەس لە روداوەکانی هاتوچۆی وڵاتەکە بریندار دەبن و 32 دامەزراوەی حکومەت و کارگەکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل بەرپرسیارن لەو قوربانییانە. وتەکانی هادیانفەر لە کاتێکدایە ئێران باجی لەسەر ئۆتۆمبێلەکانی دەرەوەی وڵاتەکەی تا نزیکەی دوو هێندەی نرخی ئەو ئۆتۆمبێلانە بەرز کردوەتەوە بۆ ئەوەی خەڵک ناچار بێت ئۆتۆمبێلی دروستکراوی ناوخۆ بەکاربهێنێت. لە لایەکی دیکەوە پزیشکی دادی ئێران رایگەیاندوە تەنها لە 20 رۆژی سەرەتای بەهاری ئەمساڵدا هەزار و 146 کەس بە روداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتی دادگای تێهەڵچوونەوەی رەسافە لە بەغدا سزای لەسێدارەدانی بەسەر هەشت تاوانباردا سەپاند کە بە راکێشانی زیندانییەکانی ناو زیندانەکانی داعش تۆمەتبار کرابوون. ئەمڕۆ سێشەممە، 18ی نیسان 2023، دەسەڵاتی دادوەری عێراق لە راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانیدا روونیکردەوە، دادگای تاوانی رەسافە سزای لەسێدارەدانی بەسەر هەشت کەسدا سەپاندووە، کە لە بەشی چاکسازی عێراقی، زیندانی تاجی و زیندانی کیفل و زیندانی کەرخ، زیندانن، بەهۆی ئەوەی بەیەکەوە پەیوەندیان کردووە بە زیندانیانی داعشەوە بۆ پێکهێنانەوە و پلاندانان بۆ هەڵهاتن لە زیندانەکان و دروست کردنەوەی هەیکەلیەتی رێکخراوەکە. ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى ئاشکرای کردووە، تۆتبارەکان دانیان بەوەدا ناوە کە فەرمانیان کردووە بە رێکخستەوەى رێکخراوى داعش لەنێو گرتووخانەکاندا و ئەمیر و بەرپرسیان بۆ دیاریکردوون. بڕیارەکەى دادگا بەگوێرەى هەردوو مادەى چوار و دووى یاساى بنەبڕکردنى تیرۆرە، کە تایبەتە بە "پیلانگێڕى بۆ کارى تیرۆریستى" و، سزاکەیان لەنێوان بەندکردنى تاهەتایی تاوەکو لەسێدارەدانە. ئاماژەی بەوەشکردووە، "دادگا بڕیارەکەی بەپێی ماددەی چوارەم و ماددەی دووەم 3ی یاسای دژە تیرۆر ژمارە 13ی ساڵی 2005 دەرکردووە."
هاوڵاتی سەلاحەدین دەمیرتاش لە پەیامێکدا بۆ ئەردۆغان رایگەیاند، ئەگەر وڵات بەرەو هەرزانی ببات، بەڵێن بێت خۆی لە زینداندا دەمێنێتەوە و نایەتە دەرەوە. سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لە ساڵی 2016ەوە زیندانیکراوە و لەگەڵ بانگەوازەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، بەڵام حکومەتی تورکیا ئامادە نییە ئازادی بکات، لەبارەی دۆخی ئابوری تورکیا لە رێگەی تویتێکەوە، پەیامێکی ئاڕاستەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کرد. پەیامەکەی دەمیرتاش بەم شێوەیەیە، " بەڵێنی ئەردۆغان کە ٢١ ساڵە لەسەر دەسەڵاتە ئەمەیە، ' سەلۆ لە زینداندا دەهێڵمەوە'. تو بەهای دۆلار بۆ ٥ لیرە، نرخی نان و پیاز بۆ یەک لیرە، نرخی گۆشت بۆ ٥٠ لیرە دابەزێنە و رێژەی هەڵاوسان بۆ ٢٪ دابەزێنەوە: بەڵێن بێت، من خۆم لە زینداندا دەمێنمەوە و نایەمە دەرەوە." هەرچەندە بەرپرسانی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) رایانگەیاندووە کە ئەگەر ببنە دەسەڵاتدار بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لەبارەی ئازادکردنی دەمیرتاش و هاوڕێکانی جێبەجێ دەکەن، بەڵام داواکاری کۆماری تورکیا لە دوایین دانیشتنی دۆسیەی کۆبانێدا کە ١٥ی ئەم مانگە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، داوای کرد حەوت جار سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر دەمیرتاشدا بسەپێندرێت.
هاوڵاتی ناوەندی راپۆرتی تورکیا بە پشت بەستن بە راپرسی شەش کۆمپانیای تورکیا کە ئەنجامی راپرسیەکانیان ئاشکرا کردووە، رایگەیاند، کلچدارئۆغلۆ لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکاندا شکست بە ئەردۆغان دەهێنێت. ناوەندی راپۆرتی تورکیا، لێکۆلینەوەیەکی لەبارەی ئەنجامی راپرسیەکانی کۆمپانیای ئەڤراسیا، ماک، سارۆس، ئۆ ئاڕ جی، ئادا و بولگو ئەنجامداوە. بەگوێرەی لێکۆلینەوەکە، هیچ کاندیدێکی پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا، ناتوانێت لە خولەی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی رێژەی ٥١٪ی دەنگەکان بەدەست بهێنێت، بەڵام لە خولی دووەمی هەڵبژارندا، کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی ئۆپۆزسیۆن دەتوانێت بە بەدەستهێنانی ٥٤.٥٦٪ی دەنگەکان شکست بە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و کاندیدی دەسەڵات بهێنێت. بەگوێرەی لێکۆلینەوەکە، ئەردۆغان ٤٥.44٪ی دەنگەکان بەدەست دەهێنێت. رێژەی دەنگی هاوپەیمانێتیەکانیش لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا بەگوێرەی ناوەندی راپۆرتی تورکیا بەم شێوەیەیە: هاوپەیمانی کۆمار (دەسەڵات) ٤٠.١٪ هاوپەیمانی گەل (شەش لایەنی ئۆپۆزسیۆن) ٣٨.٧٪ هاوپەیمانی رەنج و ئازادی (هەدەپە و پێنج لایەنی چەپ و سۆسیالیست) ١١.٣٪ پارتی مەملەکەت (پارتەکەی موحەڕەم ئینجە کە لە جەهەپە جیابووەتەوە) ٣.٦٪ ئەوانەی دیکە ٦.٣٪ لەم هەڵبژاردنەدا ٦٤ ملیۆن و ١٩١ هەزار و 285 هاوڵاتی تورکیا مافی دەنگدانیان هەیە کە سێ ملیۆن و ٢٨٦ هەزار ٧٨٥ کەسیان لە دەرەوەی تورکیا دەژین و بڕیارە لە ٢٧ی نیسان تاوەکو ٩ی ئایار لە دەرەوەی وڵات دەنگ بدەن. هەروەها بە گشتی نزیکەی پێنج ملیۆن هاوڵاتی تورکیا بۆ یەکەمجار دەنگ دەدەن.
سەرۆک کۆماری ئیران داوای کشانەوەی هێزە نێودەوڵەتییەکان و ئەمریکا لە ناوچەکە دەکات و هەڕەشەی کاردانەوەی توند لە ئیسرائیل دەکات. ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ سێشەممە لە وتارێکیدا لە یادی دامەزراندنی سوپای فەرمیی ئێران کە بە (ئەرتەش) ناودەهێنرێت، رایگەیاند؛ بونی ئەمریکا و هێزە نێودەوەڵەتییەکان لە ناوچەکە بە ئامانجی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی نییە و دەبێت چۆڵی کەن. رەئیسی وتی: ئەگەرهەر دوژمنێک بە تایبەت ئیسرائیل ئامانجی زیانگەیاندن بێت بە ئێران ئەوا کاردانەوەی هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکە دەبێتە هۆی لەناوچونی تەلئەبیب و حەیفا لە ئیسرائیل. بە وتەی ئەو؛ بونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بوەتە هۆی ناسەقامگیریی و تێکچونی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ بەڵام هێزەکانی ئێران دەتوانن ئاسایشی ئەو ناوچانە بپارێزن و کۆماری ئیسلامی لە هەر شوێنێک بێت ئاسایشی ئەو شوێنە پارێزراو دەبێت. پێشتر رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات ئێران پلانی هێرشکردنە سەر ئیسرائیلی بە چەکدارانی نزیک لە خۆی لە لوبنان و سوریا و عێراق راگەیاندوە و بەهۆی هێرشەکانی رابردوی ئەو چەکدارانە لە سوریا 23 سەربازی ئەمریکا برینداربون. رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردوە قائانی لە باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەیروت لەگەڵ سەرکردەکانی حیزبوڵڵا-ی لوبنان و جیهادی ئیسلامی فەلەستین کۆبوەتەوە و پێی راگەیاندون کە ئێران زانیاریی هەیە ئیسرائیل ئامادەکاریی دەکات بۆ هێرشکردنە سەر چەکدارانی جیهادی ئیسلامی و حەماس لە سوریا و لوبنان.
دامەزراوەیەکی ئێران ئاشکرای دەکات 120 هەزار منداڵی کار لە وڵاتەکە هەیە و ژمارەی ئەو منداڵانەشی پاشماوەکان کۆدەکەنەوە زۆر بوە. محەمەدڕەزا حەیدەری لێپرسراوی نوسینگەی زیانلێکەوتوانی کۆمەڵایەتی لە دامەزراوەی تایبەت بە ژیانی باشتر (بەهزیستی) لە ئێران رایگەیاند؛ لە ساڵێکدا 14 هەزار و 500 منداڵی ئیشکەر لەسەر شەقامەکانی دەستنیشان کراون کە 10 هەزار و 500 منداڵیان لە لایەن ئەو دامەزراوەیەوە خزمەتگوزارییان پێشکەش دەکرێت و ژمارەیەکیش لەو منداڵانە ئامادەنەبون خزمەتگوزاریەکان وەرگرن. حەیدەری ئاماژەی بەوە کردوە کە کۆکردنەوەی منداڵانی سەرشەقام نابێتە هۆی چارەسەرکردنی ئەو دیاردەیە لە ئێران و دەبێت بیر لە چارەسەری ریشەیی ئەو دیاردەیە بکرێتەوە. بە وتەی ئەو ئەگەر منداڵانی سەرشەقامەکان کۆکرێنەوە ئەوا بە ناچاری رو لە کاری کۆکردنەوەی زبڵ و پاشماوەکانی پلاستیک و ئاسن و ... دەکەن و لە هەندێک حاڵەتیشدا دور نییە ئەو منداڵانە بە مەبەستی گواستنەوە و بازرگانیی ماددە هۆشبەرەکان بەکارنەهێنرێن. وتیشی لە چەند ساڵی رابردودا ژمارەی ئەو منداڵانەی بە نهێنی کار دەکەن و پاشماوەکانی زبڵ کۆدەکەنەوە بەشێوەیەکی بەرچاو زۆر بوە چونکە حکومەت منداڵانی ئیشکەر لەسەر شەقامەکان کۆدەکاتەوە و رێگرییان لێدەکات. قەیرانی ئابوریی و کەمبونەوەی داهات و سەرهەڵدانی هەژاریی لە ئێران بە هۆکاری زۆربونی منداڵانی کار لە سەر شەقامەکان لەقەڵەم دەدرێت.
هاوڵاتی وەزیری بازرگانی عێراق وردەکاری پرۆژەی "نانی پاڵپشتیکراو"ی راگهیاند و دهڵێت، هەر هاوڵاتیەک دەتوانێت لەبرى بەشە ئاردى مانگانە 120 سەمون یان 90 نان وەربگرێت. داود غورەیری، وەزیری بازرگانی عێراق ئهمڕۆ دوشهممه له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، "دەست دهكهین بە جێبەجێکردنى دەستپێشخەریى گۆڕینى بەشە ئاردى مانگانە بە نان و سەمون بۆ ئەو خێزانانەى کە خوازیارن، گۆڕینى ئاردەکە خۆویستانەیە تاوەکو لەبەرامبەردا هەر ئەندامى خێزانێک 120 سەمون یان 90 نانى بازاڕى پێ بدرێت کە رۆژانە دەکاتە دەکاتە چوار سەمون یان سێ نان". وەزیرى بازرگانیی عێراق دەڵێت، گۆڕینى ئاردەکە خۆویستانەیە تاوەکو لەبەرامبەردا هەر ئەندامى خێزانێک 120 سەموون یان 90 نانى بازاڕى پێ بدرێت کە رۆژانە دەکاتە دەکاتە چوار سەموون یان سێ نان. غەریرى گوتیشى:" ئەو هەنگاوە لەسەر بنەماى توێژینەوەی لیژنەیەکی تایبەتمەند بووە لەبارەى ئەو خێزانانەى کە لە ماڵەکانیان نان دروستناکەن. ئەو دەستپێخشەرییە بڕە پارەیەکى زۆر دەگەڕێنێتەوە کە لە نێوان هاووڵاتیان و بریکارەکانى ئارد دەفەوتێت و خێزانەکان بەشە ئاردەکانیان بە نرخێکى کەم دەفرۆشنەوە کە ناگاتە نرخى بەرهەمهێنانى". وەزیری بازرگانی عێراق باسی لهوهشكردوه، یەکەمجار پڕۆژەکە لە "ناوچە دەوڵەمەندەکان" دەستپێدەکات و بەشێوەی ئارەزمەندانە دەبێت، هەر خێزانێک بیەوێت بە شێوەی نان و سەمون وەربگڕیت لەڕێگەی کارتێکی ئەلیکترۆنییەوە بۆی دەکرێت.
هاوڵاتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، لە ناوچەی جەرابلوس کە لەژێر کۆنتڕۆڵی تورکیادایە، بە هەلیکۆپتەر ئۆپراسیۆنێکی ئەنجامدا و بەرپرسێک و دوو تیرۆریستی داعش لە ئۆپراسیۆنەکەدا کوژران. فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سەنتکۆم) لەم بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، لە کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆدا، هێزەکانیان بە هەلیکۆپتەر هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگایەکی داعش لە نزیک سنورەکانی تورکیا. سەنتکۆم رایگەیاند، لە هێرشێکدا بۆسەر بارەگاکەی داعش، بەرپرسێکی باڵای داعش و دوو تیرۆریستی دیکە کوژراون. باسی ئەوەشی کرد، ئەو بەرپرسە باڵایەی داعش کە کوژراوە، پلانداڕێژەری ئۆپەراسیۆنەکانی داعش بووە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا. لەلایەکی دیکەوە ماڵپەڕی ئەلمونیتەری ئەمریکی رایگەیاند، ئۆپراسیۆنەکەی هێزەکانی ئەمریکا لە گوندی ئەلغەندۆرەی سەر بە ناوچەی جەرابلوس ئەنجامدراوە کە ناوچەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی سەربازانی تورکیا و چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتەدایە و باسی ئەوەشی کرد، دوای بۆردومانەکە، سەربازانی ئەمریکا چوونەتە نێو بارەگاکەی داعش.
بەپرسێکی تەندروستیی ئێران ئاشکرای دەکات ساڵانە نزیکەی 80%ی لەباربردنی کۆرپەلە لە وڵاتەکە بە نایاسایی ئەنجام دەدرێت. سلێمان حەیدەری بەڕێوبەڕی گشتی چاودێریی دەرمان سەر بە وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند؛ بە هۆکاری پزیشکی و تەندروستی، ساڵانە 10 هەزار کۆرپەلە لە وڵاتەکە لەبار دەبرێن و ژمارەیەکی زۆریش بە نایاسایی و ناتەندروست لەبار دەبرێن. بە وتەی حەیدەری لەباربردنی کۆرپەلە بەشێوەیەکی نایاسایی و ناتەندروست لە ماڵەکان و لە شوێنی نهێنی و لە رێگەی دەرمانی خوێنبەربونەوە لە ئێران ئەنجام دەدرێت. ئاماژەی بەوە کردوە؛ نزیکەی 70 بۆ 80% لەباربردنەکانی کۆرپەلە لە ئێران بە شێوەی نایاسایی و بە بێ بونی پزیشکی پسپۆڕ و لە درەوەی کلینیکە پزیشکییەکان و نەخۆشخانەکان ئەنجام دەدرێت. لە ئامارەکانی ئێراندا دەرکەوتوە ساڵانە نزیکەی 370 هەزار بۆ 530 هەزار کۆرپە بە شێوازی جیاواز و بە نایاسایی لەبار دەبرێن.
هاوڵآتی وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا، دمیترۆ کوڵیبا گەیشتە بەغدا کە لە میانیدا زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە گەورە بەرپرسانی عێراق ئەنجام دەدات. ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاوی کردەوە کە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا، دمیترۆ کوڵیبا گەیشتووەتە بەغدا. دوێنێ یەکشەممە ئەحمەد سەحاف لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندبوو کە ئەمڕۆ دووشەممە، دمیترۆ کوڵیبا دەگاتە بەغدا و لە میانیدا بە جیا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن کۆدەبێتەوە. لە میانی کۆبوونەوەکانی وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا و بەرپرسانی عێراقدا، پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات، ھەروەھا پێشھاتە ھەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ دەکرێت.
هاوڵاتی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەیاسای بودجە شەوی رابردوو بەکراوەیی هەڵگیرا و دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆش دەستپێدەکاتەوە و بڕیارە 128 پەرلەمانتار قسەی لەسەر بکەن. شەوی رابردوو دووەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە گفتوگۆ لەسەر پرۆژیاسای بودجە بەڕێوەچوو و تێبینی و سەرنجی پەرلەمانتارانیش لەسەر بڕگە و مادەکانی پرۆژەیاساکە وەرگیرا. لە کۆتایی دانیشتنەکەشدا محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەکەی بە کراوەیی بۆ ئەمڕۆ ھێشتەوە کە بڕیارە سەعات یەکی دوای نیوەڕۆ دەستپێبکات و تا سەعات شەش بەردەوام بێت. پڕۆژەیاساى بودجەى گشتیى 2023ـی عێراق قەبارەکەى زیاتر لە 199 ترلیۆن دینارە و پشکى هەرێمى کوردستان تێیدا بە رێژەی 12.6٪ـی کۆی بودجەکە دیاریکراوە، کە دوای جیاکردنەوەى خەرجییەکانی سەروەریی و حاکیمە و گەشەپێدانی هەرێمەکان، زیاتر لە 16 تریلیۆن و 609 ملیار و 639 ملیۆن و 162 هەزار دینارە.