هاوڵاتی موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در له تویته‌ری خۆی دوای كۆتایی هاتنی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان په‌یامێكی بڵاوكردهوهو ده‌ڵێت، ره‌حمه‌تی خوا له شه‌هیدانی شۆرِشی ئاشتییانه‌و پرسه‌ی خۆم راده‌گه‌یه‌نم، هه‌روه‌ها داوا له خوا ده‌كه‌م سه‌بر و ئارامی به خانه‌واده‌ی شه‌هیدان بدات و شیفای په‌له‌ش بۆ برینداران بنێرێت. سه‌در له‌تویته‌كه‌یدا ئهوهشدهخاتهرِوو، خوا له‌وانه ببورێت كه چه‌كیان هه‌ڵگرت، داوایان لێ ده‌كه‌م تۆبه‌ی زیاد بكه‌ن و نهگهرِێنهوه سه‌ر كاری له‌و جۆره‌ی داهاتوویان. ده‌قی تویته‌كه به‌وێنه..
هاوڵاتی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ر ره‌وتی سه‌در له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر لایه‌نگرانی سه‌در له ناوچه‌ی سه‌وز نه‌كشێنه‌وه، ئه‌وا به‌شێك نین له ره‌وتی سه‌در، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانیش ڕایگەیاند گوتارەکەی سەدر هەموو بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی و نەتەوەیی تێدایە، هاوکات دوای وتارەکەی سەدریش ناوچەی سەوز بەرەوچۆڵبوون دەچێت لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە. موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا داوای له لایه‌نگرانی كرد له‌ماوه‌ی 60 خوله‌كی داهاتوودا بكێشنه‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌كشێننه‌وه، ئه‌وانه به‌شێك نین له ره‌وتی سه‌در. هاوکات وتیشی: داوای لێبووردن له گه‌لی عێراق ده‌كه‌م، چونكه ئه‌وان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌من. له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه، سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بكوژ و كوژراوانی نێو خۆپیشاندانه‌كان هه‌ردووكیان ده‌چنه نێو دۆزه‌خه‌وه. موقته‌دا سه‌در له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا وتی، " نیشتیمانم بووه‌ته دیلی گه‌نده‌ڵی، داوام نه‌كردبوو خوێن بڕژێت و شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه رووبده‌ن، به‌ڵكوو داوام كردبوو خۆپیشاندانێكی ئاشتییانه رێكبخرێت، به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات من وه‌ك شۆڕه‌ش نایببینم". موقته‌دا سه‌در سوپاسی هێزه ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات و رایگه‌یاند، حه‌شدی شه‌عبی نه‌بووه چه‌كی به‌كارهێناوه، به‌ڵكوو سه‌ركرده‌كانیان بوونه، ئه‌وانیان هانداوه. ده‌شڵێت، " نه‌وه‌كانی محه‌ممه‌د سه‌در هه‌رگیز باوه‌ڕیان به خوێن رشتن نییه، چونكه رشتنی خوێنی عێراقیه‌كان حه‌رامه، هه‌ندێك میلیشیات هه‌ن توندووتیژن". ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، جارێكی دیكه كاری سیاسی ناكات، به‌ڵكوو وه‌ك هاونیشتیمانییه‌كی عێراقی ده‌مێنێته‌وه، داواش له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات به‌یه‌كه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دۆخه‌ی عێراق بده‌ن. لەلایەن خۆیەوە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پشتگیری لەوتارەکەی سەدر کرد و ڕایگەیاند وتارەکەی سەدر هەموو بەپرسیارێتییەکی ئەخلاقی و نەتەوەیی تێدایە. کازمی لەتویتێکدا وتی: وتارەکەی سەدر هەموو بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی و نەتەوەیی تێدایە بۆ رێگە گرتن لە پەرەسەندنی تووندوتیژییەکان و دەستپێکردنی دیالۆگێکی نیشتمانیی بەرهەمدار بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان. دوابەدوای وتارەکەی سەدریش، بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان زۆرینەی خۆپیشاندەران لەناوچەی سەوزی بەغدا دەستیانکردووە بەکشانەوەو وردە وردە ناوچەکە چۆڵدەکەن. هاوکات فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، بڕیاریدا قەدەغەی هاتوچۆ لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق هەڵبگیرێت کە لەدوێنێوە ڕایگەیاندبوو. بەگوێرەی زانیارییەکانیش لەشەڕو ئاڵۆزییەکاندا زیاتر لە 30 کەس کوژران و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.
هاوڵاتی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلەندەنی پایتەختی بەریتانیا (وەفیق سامەڕائی) بەرپرسی هەواڵگری ڕژێمەکەی سەدام حسێن و یەکێک لەتاوانبارانی پرۆسەی ئەنفال بەهۆی شێرپەنجەوە گیانی لەدەستدا. وەفیق سامەڕائی ساڵی 1947 لەسامەڕا لەدایکبووە، لەسەردەمی جەنگی هەشت ساڵەی عێراق_ئێران بەرپرسی هەواڵگری ڕژێمەکەی سەدام حسێن بووەو تاوەکو ساڵی 1994 لەدەستی ئەو ڕژێمە هەڵاتووەو لەڕێگای هەرێمەوە خۆی گەیاندۆتە دەرەوە. ساڵی 2003 گەڕاوەتەوە عێراق و ساڵی 2005 بووەتە ڕاوێژکاری ئەمنی سەرۆککۆماری عێراق، دواتر بەهۆی دۆزینەوەی چەند بەڵگەنامەیەکەوە کە تیایدا ئاشکرا دەبێت دەستی لەکۆمەڵکوژی کوردەکان و شیعەکان هەیە ساڵی 2008 جارێکی دیکە عێراق بەجێدەهێڵێت. ڕێکخراوەکانی تایبەت بەبواری ئەنفال، هاوشانی سەدام حسێن و عەلی حەسەن مەجید و نزار خەزرەجی و سوڵتان هاشم، وەفیق سامەڕایی بە تاوانباری سەرەکی دەزانن لەپرۆسەی ئەنفالداو بەپلان داڕێژەری ئەو پرۆسەیەی دەزانن.
هاوڵاتی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق هانی لایەنە سیاسیەكان دەدات گفتوگۆ بكەن بۆ چارەسەركردنی ناكۆكیەكانیان و نیگەرانی دەربڕی لە پشێوییەكانی بەغدادی پایتەخت، هاوکات رێكخه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له به‌غدا، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی ره‌وشی ئه‌مڕۆی به‌غدا بڵاوكردهوهو ڕایگه‌یاندووه به‌ریتانیا زۆر نیگه‌رانی ئه‌و رووداوانه‌یه. لە راگەیەنراوێكدا باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا رایگەیاندوە، ئەو راپۆرتانەی باس لە ئاڵۆزیەكانی عیراق دەكەن جێی نیگەرانیە بەوەی رێگە نادرێت دامەزراوەكان كاری خۆیان بكەن، ئەمریكا هەست بە نیگەرانی دەكات لەبارەی پەرەسەندنی گرژییەكان و هانی هەموو لایەنەكان دەدات بەردەوامبن لە ئاشتەوایی و رێگە بگرن لە كارێك كە ببێتە هۆكاری بەردەوامی و توندوتیژی لێبكەوێتەوە. باڵیۆزخانەی ئەمریكا ئاماژەشیكردوە، ئێستا كاتی گفتوگۆ و چارەسەركردنی ناكۆكییەكانە، لە دیموكراسیدا مافی ناڕەزایەتی ئاشتیانە رەگەزێكی سەرەكییە، بەڵام پێویستە لەسەر خۆپیشاندەران رێز لە دامەزراوەكان و موڵكی گشتی بگرن كە هی گەل و عیراقەو خزمەتیان دەكات، پێویستیشە رێگە بدەن دامەزراوەكان بەكاری خۆیان هەڵبستن. له‌لایه‌کی تره‌وه جێمس داونه‌ر، رێكخه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له به‌غدا، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی ره‌وشی ئه‌مڕۆی به‌غدا بڵاوكردهوهو ڕایگه‌یاندووه به‌ریتانیا زۆر نیگه‌رانی ئه‌و رووداوانه‌یه، ئه‌مڕۆ له به‌غدا روویاندا، به تایبه‌تی هه‌واڵی بوونی قوربانی، وتیشی ئێمه هانی ئه‌وانه ده‌ده‌ین، كه له گۆڕه‌پانه گشتییه‌كاندان، خۆیان له توندوتیژی به دوور بگرن. پێویسته خۆپیشاندانیان ئاشتییانه بێت، ئاماژه‌به‌وه‌شکراوه راكێشانی وڵات به ئاراسته‌ی توندوتیژی، شتێكه شیاوی گه‌لی عێراق نییه رووبه‌ڕووی ببێته‌وه. جێمس داونه‌ر، ئه‌وه‌یشی نووسیوه، گه‌لی عێراق پێویستی به دامه‌زراوه كاراكانییه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كان ببنه‌وه و خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش بكه‌ن.ده‌شڵێت هانی خۆپیشانده‌ران ده‌ده‌ین له بینا حكومییه‌كان بكشێنه‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تیش به‌رپرسیاری یه‌كه‌من له‌وه‌ی ئاسایشی خۆپیشاندانه‌كان بپارێزن و پارێزگاریش له موڵك و ماڵی گشتیی و بینا حكومییه‌كان بكه‌ن. له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شیدا، رێكخه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كه هانی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ده‌ین، رێكاری گونجاو له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان بگرنه به‌ر و بانگه‌وازیش له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین، گفتوگۆ بكه‌نه پێشینه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری ئاشتییانه و یاساییانه‌ی ئه‌وتۆ كه هه‌مووان بگرێته‌وه و له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراقدا بێت.
هاوڵاتی به‌پێی هه‌واڵێکی میدیاکانی تورکیا لە شاری مێژوویی مەترۆپۆلیس لە قەزای تۆرباڵی سەربە پارێزگای ئیزمیری تورکیا، بینایەکی گشتیی دۆزراوەتەوە کە مێژووەکەی بۆ هەزار و ٨٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. له‌وباره‌یه‌وه سەرۆکی بەشی شوێنەوارناسی لە زانکۆی جەلال بەیار و سەرۆکی لیژنەی کنەوپشکنین، پڕۆفیسۆر دکتۆر سەردار ئایبەک بە ئاژانسی ئانادۆڵوی تورکییان راگەیاندووه: لە میانی کارەکانیاندا، نزیکەی ٥٠٠ مەتریان لەو بینایە دەرهێناوەتەوە کە مەزەندە دەکرێت مێژووەکەی بۆ هەزار و ٨٠٠ ساڵ لەمەوبەر بگەڕێتەوە و هەوڵ دەدەن بزانن ئەو بینایە بۆ چ مەبەستێک بەکار هێندراوە. سەردار ئایبەک بە ئاماژەدان بەوەی کە مەزەندە دەکرێت ئەم بینایە لە سەردەمی رۆما هاوتەریب لەگەڵ فراوانکردنی شارەکە بونیاد نرابێت، وتی: "هەرچەند هێشتا زۆر زووە، بەڵام بە لێکۆڵینەوە لە شوێنناسی "topography" لەوانەیە گۆڕەپانی گشتیی بووبێت. مێترۆپۆلیس یەکێکە لەو شارانەی ئانادۆڵوی رۆژئاوا کە لە مەودایەکی زۆر فراوان دا دەتوانرێت بکرێت بە مۆزایک. لەو بینایەی پێشتر دۆزرایەوە مۆزایکمان لە نزیکەی ٨٠٠ مەتردا دەستنیشان کرد. لەو بینایەیشدا مۆزایک هەن کە دەرخەری هەمان تایبەتمەندین". ئایبەک هەروەها وتیشی: "بیناکە تێپەڕگەیەکی هەیە کە لە سێ پلیکانەی لە بەردی مەڕمەڕ دروستکراو پێک هاتووە. حەوشەی ناوەوەیشی لە بەرد و قوڕ دروست کراوە".
هاوڵاتی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراقی بڵاویکرده‌وه فڕۆكەكانی عێراق دوو هێرشی ئاسمانیان كردووەتە سەر یەكێك لە حەشارگەی چه‌کدارانی داعش لە شاری ڕاوەی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار. له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا که ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه بڵاوکراوه‌ته‌وه شانەی ئەمنی، دەڵێت: مەفرەزەكانی هەواڵگری سەربازی بە هەماهەنگی لەگەڵ شانەی ئامانجگرتنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان دوای یەكێك لە چڕەكان و ئەشكەوتێك و تونێلێكی باكوری شاری ڕاوە، لە چوارچێوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی جزیرە. ئاشكراشیكرد: ئەم مەفرەزانە بە زیرەكییەكی وردەوە پاڵەوانەكانی فڕۆكەی ئاسمانیان دابین كرد كە دوو هێرشی ئاسمانیان ئەنجام دا لەلایەن فڕۆكەی F_16 كە شوێنەكانیان كردە ئامانج و بەتەواوی تێك‌شكێنران، ئاماژەی بۆ ئەوە شكرد: هێزێك لەفیرقەی حەوتەمەوە دەستی كرد بە گەڕان بۆ شوێنی ئامانجەكە" رونیشیكردەوە: یەكە ئەمنییەكان توانای ئەوەیان هەیە كە لە هەر شوێنێك بن بگەنە حەشارگە تیرۆریستییەكان. ئاشكراشیكرد: ئەو یەكانە بەردەوامن لەجێبەجێكردنی ئەو پلانەی كە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانەوە بۆ كۆتاییهێنان بەبوونی چەتە تیرۆریستییەكان دانراوە. جێگای ئاماژه‌یه له‌ئێستادا پاشماوه‌کانی چه‌کداره‌کانی داعش له ڕۆژئاوای عێراقدا له‌چالاکیدان و ڕۆژانه هێزه‌کانی عێراق ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه.
هاوڵاتی.. تایبه‌ت نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در وازهێنانی خۆی له كاری سیاسی راگه‌یاند، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش هه‌ر زوو خۆپیشانده‌ران رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌غدای پایته‌خت و هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر كۆشكی كۆماری و چوونه ناو كۆشكه‌كه‌وه. هه‌روه‌ها له‌بڵندگۆی مزگه‌ته‌كانه‌وه بانگه‌شه‌ی جیهاد دهكراو داوا له‌خه‌ڵك ده‌كرا له‌ماڵه‌كانیان بێنه ده‌ره‌وه‌و بچنه سه‌ر شه‌قامه‌كان. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا لیژنه‌ی ئه‌منی به‌غدا حاڵه‌تی نائاسایی راگهیاندو قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له‌كاتژمێر 3:30 خولهك راگه‌یاند، هه‌روه‌ها مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌به‌غدا هه‌یه، سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی بۆ كاتێكی نادیار راگرت. له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانیش گرژی و ئاڵۆزی كه‌وته نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ئاو بڵاوه‌یان به خۆپیشانده‌ران ده‌كرد. له‌گه‌ڵ دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان، ته‌ندروسی به‌غدا كه‌وته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌و تیمه ته‌ندروستییه‌كان نێردرانه سه‌رشه‌قامه‌كان تا ئه‌گه‌ر رووداوه‌كان برینداری لێكهوتهوه به‌هانای برینداره‌كانه‌وه بچن. خۆپیشانده‌ران هه‌ر به چوونه ناو كۆشی كۆمارییه‌وه نه‌وه‌ستان و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی چه‌ند به‌رپرسێكی حكومیی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێكی زۆر له به‌رپرسه‌كان دوای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له‌به‌ر مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان خۆیان گه‌یانده باڵیۆزخانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له به‌غداد. له‌ئێستاشدا هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵ و ده‌زگا حكومییه‌كان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه به‌رده‌وامیی هه‌یه‌و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش داوای له موقته‌دا سه‌در كرد كه په‌یامێك بۆ خۆپیشانده‌ران بنێرێت و داوایان لێبكات كه دووربكه‌ونه‌وه له‌دام و ده‌زگا حكومییه‌كان، هه‌روه‌ها داوای له خۆپیشانده‌رانيش كرد كه نه‌بنه هۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی زیاتر له‌عێراق و به‌هێمنانه په‌یامه‌كانیان بگه‌یه‌نن.
د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئابی 2022 میوانداری کۆبوونەوەیەکی کرد بە ئامادەبوونی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و تاوتوێی دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکان وڵات کرا. هەروەها ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە دووپاتیانکردەوە كە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و کاروانی دیموکراسی و دەستووری ئەركی هەموو عێراقییەكانە، هەروەک ئەرکی دامەزراوەكانی دەوڵەت و هێزە سیاسییە نیشتمانییەكانە، هاوکات جەختکرایەوە گفتوگۆ و دانوستانی بونیادنەر تاكە بژاردەیە بۆ كۆتایی هێنان بە سەرجەم ناكۆكییەكان. لەمیانی كۆبوونەوەكەدا ئامادەبووان پشتیوانی خۆیان بۆ دەستپێشخەرییەكەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران دەربڕی لەوەی لەم هەفتەیەدا گەڕێكی تازەی گفتوگۆی نیشتمانی دەستپێبكاتەوە بە مەبەستی تاوتوێكردنی سەرجەم ئەو بیرۆكە و دەستپێشخەرییانەی پەیوەستن بە چارەسەركردنی قەیرانی سیاسی، هەروەها جارێکی دیکە داوا لە رەوتی سەدر کرا ئامادەی كۆبوونەوەکانی گفتوگۆی نیشتمانی بن. هەر لەمیانی كۆبوونەوەكەدا ئامادەبووان دووپاتیانكردەوە كە سەرجەم هەوڵەكان بۆ چاكسازی و پەرەپێدانی دامەزراوە جۆراوجۆرەكانی وڵات بەرز دەنرخێنن لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، هاوكات بە پێویستی دەزانن كە گفتوگۆ و دانوستانی نیشتمانی هەموو ئەو بابەتانە لەخۆ بگرێت كە پەیوەستن بە بەرجەستەكردنی داوا رەواکانی خەڵک بۆ ژیانێکی باشتر لەسەر ئەرزی واقع. ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە ئاماژەشیان بەوەدا كە پێویستە سەرجەم هێزە سیاسییە نیشتمانییەكان لە ئاست بەرپرسیاریەتی قۆناغەكەدابن بەوەی لە هەموو روویەكەوە دۆخی وڵات بەرەو هێوركردنەوە بەرن و بارگرژییەكان خاوبكەنەوە و بەر بە ئاڵۆزییە سیاسییەكان بگرن، بەشێوەیەك ژینگەیەكی گونجاو و لەبار بۆ گفتوگۆ و دانوستان بێتەئاراوە و چارەسەری گونجاویش بۆ كێشە جۆراوجۆرەكان بدۆزرێتەوە، هەروەها بە تێروتەسەلیش تاوتوێی بارودۆخی گشتی وڵات بكرێت لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و ئەنجامدانی چاكسازی راستەقینە، هاوکات بەگرنگییەوە باس لە لێكنزیككردنەوەی دید و بۆچوونی لایەنە سیاسییەكان کرا. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ئامادەبووان داوایان كرد هەرچی زووە شەڕی راگەیاندن بوەستێنرێت كە زیانێكی گەورە بە بەرژەوەندی و سەقامگیری وڵات و ئاسایش و ئاشتەوایی نێوان هاووڵاتییان دەگەیەنێت. لە کۆتاییدا ئامەدەبوانی كۆبوونەوەكە سوپاس و ستایشیی خۆیان ئاڕاستەی سەرجەم چالاكییە كۆمەڵایەتی و مەدەنی و رۆشنبیرییەکان كرد كە بە مەبەستی پاڵپشتیكردن لە گفتوگۆ و دانوستانی نیشتمانی و هێوركردنەوەی دۆخەكە و دۆزینەوەی چارەسەر و تەبایی و یەكڕیزی نیشتمانی نێوان رۆڵەكانی گەلی عێراق ئەنجامدراون.
هاوڵاتی دوای وازهینانی موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در، نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌در سێ ڕێنمایی بڵاوده‌كاته‌وه. دوای ئه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در به ڕه‌سمی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له كاری سیاسی ڕاگه‌یاند، له‌ئێستادا گرژی و ئاڵۆزی له به‌رده‌م كۆشی كۆماری له‌نێوان ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌رو هێزه ئه‌منییه‌كان دروستبووه‌و له‌م باره‌یه‌شه‌وه نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، 1- ده‌ستتێوه‌ردان به ناوی ڕه‌وتی سه‌دره‌وه له هه‌موو پرسه سیاسی و حكومییه‌كاندا به‌توندی قه‌ده‌غه‌یه ته‌نانه‌ت له جومگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت و هه‌موو داموده‌زگا و هه‌موو دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ناونیشانه‌كانی تریش . 2- به‌توندی قه‌ده‌غه‌یه دروشم و ئاڵا و دروشمی سیاسی و ئه‌وانی تر به‌ناوی ڕه‌وتی سه‌دره‌وه به‌رزبكرێته‌وه. 3- به‌توندی قه‌ده‌غه‌یه كه هه‌ر ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن، به پلاتفۆرمی میدیای كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه به‌ناوی ڕه‌وتی سه‌دره‌وه ڕاگه‌یاندن بڵاو بكاته‌وه یان به‌كاری بهێنێت .
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بڕیاریدا سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به ره‌وته‌كه‌ی دابخات و رایگه‌یاند، "وازهێنانی هه‌میشه‌ییم له كاری سیاسی راده‌گه‌یێنم." ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له نوێترین تویتیدا ده‌ستبه‌رداربوونی خۆی له‌كاروباری سیاسی راگه‌یاند و ده‌ڵێت، سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی ره‌وتی سه‌در داده‌خات، جگه له مه‌زارگه‌ی ئالی سه‌در، مۆزه‌خانه و ده‌سته‌ی كه‌له‌پوری بنه‌ماڵه‌ی سه‌در نه‌بێت. ده‌شڵێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حائیری ده‌ستبه‌رداری پۆستی مه‌رجه‌عییه‌ت بووه، به‌ڵام شاری نه‌جه‌ف وه‌ك باره‌گاو ناوه‌ندی گه‌وره‌ی مه‌رجه‌عییه‌ت ده‌مێنێته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "من جگه له فه‌رمانكرن به‌چاكه و رێگریكردن له‌خراپه هیچی ترم نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كردوومه هه‌وڵمداوه ئه‌و باره لاره‌ی له عێراقدا هه‌یه راستی بكه‌مه‌وه". ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و هێزه شیعییه سیاسییانه‌ی به زۆرینه‌ی ره‌ها داده‌نرێن، ئه‌و هیچ هه‌نگاوێكی له به‌رامبه‌ریان نه‌ناوه جگه له‌نزیككردنه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ی تا هه‌ست به ئازاره‌كانی گه‌ل بكه‌ن. له‌باره‌ی ده‌ستبه‌رداربوونی ئایه‌توڵا حائیری له‌پۆستی مه‌رجه‌عییه‌ت موقته‌دا سه‌در ده‌ڵێت، ئه‌و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یه به ویستی خۆی نه‌بووه و زۆری لێكراوه. ده‌شڵێت، "ئه‌گه‌ر كوژرام یان مردم ئه‌وا داوای نزا‌و فاتیحا خوێندنتان لێده‌كه‌م." ئه‌مه له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ كازم حائیری یه‌كێك له گه‌وره مه‌رجه‌عه‌كانی شاری نه‌جه‌ف له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ستبه‌رداربوونی خۆی له‌پۆستی مه‌رجه‌عییه‌ت راگهیاندو داوای له‌شوێنكه‌وتووانی كرد بۆ له‌مه‌ودوا ملكه‌چی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری شۆڕشی ئێران بن. له به‌شێكی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی حائیریدا هاتووه، به‌هۆی به‌ساڵاچوون و نه‌خۆشییه‌وه، چیدیكه ناتوانێت وه‌ك مه‌رجه‌عێكی ته‌قلیدی به‌رده‌وامبێت، ئه‌مكاره‌ش پێویستی به ته‌ندروست باشی هه‌یه‌و له‌ئێستادا ئه‌و توانایه‌ی نه‌ماوه. به‌وێنه.. ده‌قی تویته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در
هاوڵاتی له‌لێدوانێکی ڕۆژنامه‌نوسیدا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە کەرکوک رایگەیاند، لە قەزای داقوقی سەربە پارێزگای کەرکوک تیرۆریستێکیان کوشتووە و تیرۆریستێکی دیکەشیان بریندار کردووە. لەوبارەیەوە فەریقی یەکەم لیوا "عەلی فەریجی" ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بە ئاژانسی فه‌رمی هەواڵی عێراقی راگەیاند، "هێزێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانە ھاوبەشەکان لە کەرکوک توانیویەتی خۆکوژێک بکوژێت و یەکێکی دیکەش بریندار بکات لە زنجیرە چیا دۆلان لە قەزای داقوق. ھەروەک ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئۆپەراسیۆنەکە لەژێر چاودێری ئاوان ئەنجامدراوە. جێگای ئاماژه‌یه چه‌کدارانی داعش له‌سنوری که‌رکوک و سه‌لاحه‌دین و نه‌ینه‌وا ناوبه‌ناو هێرشده‌که‌نه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق.
هاوڵاتی هاوسەرۆكی كەجەكە دەڵێت: توركیا هۆكاری ناسەقامگیرییە لە عێراقدا و لە دوای هەڵبژاردنیشەوە دەیویست لەرێگەی بارزانی و حەلبوسیەوە پۆستە باڵاكانی عێراق لەبەرژەوەندی خۆی یەكلایی بكاتەوە. ماڵپەڕی رۆژ نیوز بڵاویكردەوە، جەمیل بایك، هاوسەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەریی كۆما جڤاكێن كوردستان- كەجەكە لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی تایبەتی ستێرك تیڤی-دا ڕایگەیاند:"لە عێراقدا سەقامگیری بوونی نەبێت، ئەوا هۆكارەكەی توركیایە، چونكە دەیەوێت لەو رێگەیەوە بە مەرامەكانی خۆی بگات". رونیشیكردەوە: "كاتێك كۆمەڵكوژییەكەی پەرەخێ ڕوویدا، ناڕەزایەتییەكی توند لە نێو خەڵكی عێراقدا دروستبوو، دیاربوو، كە ئەمە بەردەوام دەبێت و كاریگەریشی لەسەر گەلی كورد و لەسەر وڵاتانی عەرەبی و گەلی عەرەب و شوێنەكانی دیكە دەبێت، بە واتایەكی دیكە بزووتنەوەیەكی زۆر بەهێز لە دژی توركیا پەرەی سەند، پێویستە خەڵكی كوردستان سوود لەم بابەتە وەربگرن". وتیشی: "توركیا و كۆمەڵكوژی پەرەخ لە بەرنامەی كار لابران و بابەتێكی دیكەیان لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خستە بەرنامەی كارەوە، بەڵام كۆمەڵكوژییەكەی پەرەخ پرسێكی وەها نەبوو، كە لە بەرنامەی كار دەربهێنرێت و پێویستە هەمیشە لە بەرنامەی كاردا بمێنێتەوە و ئەمە بە ڕێكەوت ڕووینەداوە و بە ئەنقەست بوو، بەوەش ویستیان خەڵكی باشور و ئەو كەسانە بترسێنن، كە دژی توركیا دەوەستنەوە، بۆ ئەوەی كەسی تر دژی توركیا نەوەستێت". جەمیل بایك باسی لەوەشكرد: " توركیا ئامانجی بەدەستهێنانی میساقی-میلییە، واتە دەیەوێت موسڵ، كەركوك و هەموو باشووری كوردستان بەدەست بهێنێت و ئەگەر ئەو شوێنانە بكەوێتە دەستی، لە سیاسەتی عێراقدا دەبێتە هێزی باڵادەست، واتە عێراق بە تەواوی لە خزمەت دەوڵەتی توركدا دەبێت". هاوسەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەریی كەجەكە دەڵێت: توركیا بۆ ئەوەی بە ئامانجەكانی بگات، دەبێت خەڵك ئاوارە بكات، بارزانی و هەندێ كەسی تریش لە عێراق لەگەڵیانن، دوای هەڵبژاردن پلانێك جێبەجێ دەكرا، واتە لەگەڵ بارزانی، سەدر و حەلبوسی حكومەت پێكبهێنرێت، بەو هیوایەی سەرۆك كۆمار و حكومەت ببەنەوە، لەسەر ئەم بنەمایە هەنگاوی نوێ پێشبخەن و ئەردۆغانیش دەیوت لەگەڵ ئەم هەڵبژاردنەدا دۆخێكی نوێ لە عێراق دێتەئاراوە، واتە حكومەتی توركیا و بارزانی بە پاڵپشتی ناتۆ پێكبهێنرێت و پەكەكە و هێزە دیموكراتەكانی عێراق لەناو ببەن و دواجار جینۆسایدی كورد تەواو بكەن، بەڵام ئەم پلانە سەری نەگرت، پلانێكی تر كاری پێكرا". جەمیل بایك رایگەیاند: "بارزانی و سەدر و ئەوانەی لە پشتیانەوەن، ڕێگەیان نەدا بەوانەی دۆستی ئێرانن و لێی نزیكن كە حكومەت پێكبهێنن. ئەمجارە ئەوان پلانەكانیان تێكدا، ئێستا مەترسییەكی وا لە سەر عێراق هەیە، دیار نییە شەڕی ناوخۆ گەشە دەكات یان نا، هەندێك تا ئێستاش لە هەوڵی ئەوەدان شەڕی ناوخۆ بەرەوپێش نەچێت، واتە بتوانن جارێكی تر هەڵبژاردن لە عێراق ئەنجام بدەنەوە، بەڵام ئەمە زۆر كاریگەری نابێت، چونكە لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا بینیمان نزیكەی ٨٠%ی بەشداری هەڵبژاردنیان نەكردووە، واتە ئەمە گوزارشت لە ڕاستییەك دەكات." هاوسەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەریی كەجەكە باسی لەوەشكرد:" لە عێراقدا ئەگەری شەڕی ناوخۆ لە ئارادایە، ئەگەر شەڕی ناوخۆ پەرەبستێنێت، ئەوا پارچەبوون و مەترسی گەورە لە عێراق بەدوای خۆیدا دەهێنێت، توركیا سەقامگیری لە عێراق ناوێت، ئەگەر لە عێراقدا سەقامگیری نەبێت، هۆكاری یەكەم خودی توركیایە، بۆ بەرژەوەندییەكانی بارزانی و هەندێك لە سوننە بەكار دەهێنێت، دەیەوێت عێراق لەناو ململانێكاندا لاواز بێت تا بتوانێت لەو وڵاتە بەئامانجەكانی بگات." وتیشی: "ئەگەر هەیە توركیا و بارزانی هێرش بۆ سەر شەنگال و مەخموور بكەن، هەروەها لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیاش پەرە بە هێرشێكی نوێ دەدەن، هەموو ئەم ئەگەرانە هەن، پێویستە هەمووان بەپێی ئەم ئەگەرانە ئامادەكاری بكەن، ئەگەر ڕێگری لە شەڕی ناوخۆ كرا، ئەوە مانای ئەوە نییە، كە مەترسییەكە نەماوە و كێشەكان چارەسەر كراون". جەمیل بایك رونیكردەوە: ئەگەر پەرە بە دیموكراسیەت لە عێراقدا بدرێت، كاریگەری لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەبێت، ئێمە دەمانەوێت هێزەكانی دیموكراسی لە عێراقدا ڕێگری لە دووبەرەكی بكەن و عێراق بەرەو دیموكراسیبوون بەرن، ئەمەش بە پارادایمەكانی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەر دەكرێت، ئەگینا جێبەجێ نابێت، پێویستە هەمووان لەم ڕاستییە تێبگەن ئەو پلانانەی تا ئێستا لە عێراق جێبەجێ دەكرێن، كێشەی ئەو وڵاتە چارەسەر ناكەن و قووڵی دەكەنەوە و دووبەرەكی لێدەكەوێتەوە".
بە پێی ڕاپۆرتی وزەی ئەمەریکا هەناردەی نەوتی عێراق زیادی کردووە زانیاری وزەی ئەمەریکا لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە هاوردەی نەوتی وڵاتانی بەرهەمهێن بڵاوی کردەوە کە وڵاتەکەیان لە ٨ وڵاتی جیهانەوە بەبری 5 ملیۆن و356 هەزار بەرمیلی رۆژانە نەوتی هاوردە کردوە. هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا باس لە هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا کراوەو ئاماژەی بەوە کردووە ، هەفتەی ڕابردوو عێراق بەبری 225 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەى هەناردەکردوە بەم پێیەش بەراورد بەهەفتەی پیش‌تر 64 هەزار بەرمیل لەرۆژێکدا بەرزبوەتەوە. جێی ئاماژەیە, کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق، کۆی گشتی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی تەمموز خستەڕو کە تێیدا دەردەکەوێت لە مانگى رابردودا عێراق بە بەهاى زیاتر لە (10) ملیار دۆلار نەوتى فرۆشتووە و كۆی ئەو بڕە نەوتە خاوەی بۆ مانگی تەمموز لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە هەناردە كراوە 99 ملیۆن و 965 هەزار و 94 بەرمیل بووە.
هاوڵاتی دوای 16 ساڵ هەردوو حزبی دیموكراتی كوردستان و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران یەكیانگرتەوە، هەردوو باڵی كۆمەڵەش لەهەوڵدان بۆ یەكگرتنەوەیان. نزیكەی دوو دەیەیە زیاترین ناكۆكی و لێكدابڕان لەناو حزب و پارتەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان روودەدات بەڵام لەهەنگاوێكی چاوەڕوانكراودا هەردوو حزبی دیموكراتی كوردستان یەكگرتنەوەیان راگەیاندو بڕیاریاندا بەیەك ناو‌و لەچوارچێوەی یەك حزبدا دەست بەكارەكانیان بكەنەوە. بەپێی رێكکەوتنێك مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دەبێتە سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و خالید عەزیزی دەبێتە سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستان دەبێتە وتەبێژی حزبی دیموكرات. هەنگاوەكەی حزبی دیموكرات وەكو حزبێكی كوردی ئۆپۆزسیۆنی ئێران، لەكاتێكدایە دەسەڵاتی ئێران رووبەڕووی كێشەو قەیرانی زۆر بووەتەوە، بەدوور نازانرێت هەردوو حزبی دیموكرات بەیەكگرتنەوەیان سەركەوتنی بەرچاو لەبەرپەرچدانەوەی سیاسەتەكانی تاران لەخۆرهەڵاتی كوردستان بەدەستبهێنن. حزبی دیموكراتی كوردستان لەساڵی 1945 دامەزراوەو سەركردایەتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لەكۆنگرەدا یەكلایی دەكرێتەوە، هەردوو حزبی دیموكرات دوای 16 ساڵ لەبەیاننامەی هاوبەشی یەكگرتنەوەیاندا رایانگەیاندووە: "ئەنجامدانی كۆنگرە لەلایەن سەركردایەتی هاوبەشی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بەڕێودەچێت". مێژووی جیابوونەوە لەحزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستاندا حزبی دیموكراتی كوردستان كە لەساڵی 1945و دوای هەڵوەشاندنەوەی كۆمەڵەی ژێكاف لەشاری مەهاباد لەڕۆژهەڵاتی كوردستان دامەزراوە، قازی محەمەد یەكەم سكرتێری حزبەكە بووە، لەماوەی زیاتر لە 77 ساڵی تەمەنیدا لەسەر ئاستی سەركردایەتییەكەی چەندجارێك رووبەڕووی ناكۆكیی و جیابوونەوە بووەتەوە. دوای رووخانی كۆماری كوردستان و لەسێدارەدانی قازی محەمەد، ساڵانێكی زۆر حزبی دیموكرات بەشێوەی نهێنی كار‌و چالاكییەكانی ئەنجامداوەو لەگەڵ سەرهەڵدانی شۆڕش لەباشوری كوردستان كۆنگرەی دوەمی حزبەكەیان بەست و لەساڵی 1964 عەبدوڵا ئیسحاقی ناسراو بەئەحمەد تۆفیق وەك سەركردەو سكرتێر لەلایەن كۆمیتەی ناوەندیی حزبی دیموكرات هەڵبژێردرا، دواتر ئەحمەد تۆفیق ساڵی 1973 لەلایەن حزبی بەعس لەعێراق دەستگیركراو هەر لەو ساڵەشدا لەسێدارە درا. پاشان دكتۆر عەبدولڕەحمان قاسملۆ كە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی بوو لەساڵی 1973 وەك سكرتێری گشتی حزبی دیموكرات هەڵبژێردراو سەركردایەتیی ئەو حزبەی كرد، قاسملۆ لە 13ی تەمموزی 1989 لەڤیەننا-ی پایتەختی نەمسا تیرۆركرا، دوای قاسملۆ د.سادق شەرەفكەندی بوو بەسكرتێری گشتی حزبی دیموكرات و ئەویش لەساڵی 1992 لە رێستۆرانتی میكۆنووس لەشاری بەرلینی ئەڵمانیا تیرۆر كرا. حزبی دیموكرات خۆی بەدرێژەپێدەری رێگەی قازی محەمەد، سەرۆكی تاكە كۆمارەكەی كورد لەمەهاباد دەزانێت و وەك حزبی پێشەواو پێشڕەو خۆی پێناسە دەكات. لەساڵی 1985-ەوە بۆ ماوەی چوار ساڵ شەڕی ناوخۆی نێوان حزبی دیموكراتی كوردستان و كۆمەڵە روویدا، ساڵی (1988) باڵێكی حزبی دیموكرات وەك ناڕەزایەتی دژی جەنگی ناوخۆیی لەنێوان حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، جیابوونەوەی خۆیان راگەیاندو بەباڵی رێبەرایەتی شۆڕشگێڕ خۆیان ناساند. جیابونەوەی هەردوو حزبی دیموكرات ساڵی 2006 دوای قوڵبوونەوەی ناكۆكییە ناوخۆییەكانی حزبی دیموكرات، جیابوونەوە لەو حزبە روویدا هەندێك سەرچاوەی حزبی دیموكرات ئاماژەیان بەوەكرد، دوای نزیكەی شەش ساڵ لەناكۆكی ئەو جیابوونەوەیە روویدا. رۆژی (7/12/2006) عەبدوڵا حەسەن زادە جیابوونەوەی حزبی دیموكراتی كوردستان (حدك)ی بەئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس راگەیاندو لەلێدوانێكدا دەڵێت: هۆكاری جیابوونەوەكە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كەماوەی دوو ساڵە ناكۆكیی لەسەر چۆنیەتی بەڕێوبردن و سەركردایەتیی لەحزبی دیموكراتدا چارەسەر نەكراوەو دواجار بڕیار لەو جیابوونەوەیە درا. عەبدوڵا حەسەن زادە (16/12/2006) رایگەیاند؛ بڕیاریانداوە وەك ناڕەزایەتیی بەرامبەر باڵی زۆرینەی كۆمیتەی ناوەندیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بەسەركردایەتیی مستەفا هیجری لەو حزبە جیاببنەوەو بەناوی پێشووی حزبەوە كە حزبی دیموكراتی كوردستان و بەبێ پاشگرەی "ئێران" بووە وەك (حدك) بەردەوامبن لەخەبات و تێكۆشانیان. حەسەن زادە لەوكاتەدا تەئكیدیكردەوە ناكۆكییەكانیان ماوەی زیاتر لەدوو ساڵی خایاندووەو دواجار بەشێوازێكی ئاشتییانە جیابوونەوەیان راگەیاندووە. لەلایەكی دیكەوە باڵی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند دوای هەوڵێكی زۆر‌و نێوەندگیریی پارتە كوردستانییەكان بەتایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان (حدك) بڕیاری جیابوونەوەی داوە. دوو ساڵ دوای جیابوونەوەی هەردوو حزبی دیموكراتی حدك و حدكا‌و لەساڵی 2008 جیابوونەوە لەنێوان كۆمەڵەی شۆڕشگێری كوردستانی ئێران-یش روویدا. ئەو دوو لایەنەی كۆمەڵەش نزیكەی دوو ساڵە هەوڵی یەكگرتنەوە دەدەن و تائێستا ژمارەیەك دانوستان و گفتووگۆ لەنێوان سەركردایەتی هەردوولادا بەئامانجی یەكگرتنەوە كراوە. حزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) وەك دوو حزبی جیا كەخۆیان بەخاوەنی سەرەكی رێبازی حزبی دیموكرات دەزانی بەدوو سەركردایەتی جیاواز بەردەوامبوون لەكارو چالاكییەكانیان. لەساڵی 2018 ئەو دوو حزبە لەگەڵ كەمبوونەوەی ناكۆكییەكان و دەستپێكردنەوەی پەیوەندییەكانیان، لەگەڵ دوو باڵی كۆمەڵەو سازمانی خەباتی ئیسلامی كوردستانی ئێران لەبەیاننامەیەكدا كار‌و هەنگاوی هاوبەشیان بەناوی -ناوەندی هاوكاریی حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان- راگەیاند. دواجار رۆژی یەكشەممە (21/8/2022) دوای چەندین مانگ لەكۆبوونەوەو دانوستان هەردوو حزبی دیموكرات بەبڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەك یەكگرتنەوەی خۆیان راگەیاند. لەبەیاننامە هاوبەشەكەیاندا دەڵێن: "لەمەودوا بەناوی (حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران) درێژە بەكارو چالاكییەكانیان دەدەن، تاكاتی بەستنی كۆنگرەی حدكا، 12 كەس سەركردایەتیی ئەو حزبە یەكگرتووەی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەن. هاوكات لەبەشێكی تری بەیاننامەكەیاندا باس لەوەكراوە، " ئەگەرچی رۆڵەكانی دیموكرات لەماوەی زیاتر لە ١٥ ساڵی رابردوودا بەسەر دوو حزبی جیادا دابەش ببوون، بەڵام خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان، هیچ كات ددانی خێریان بەم لێكجیابوونەوەیەدا نەناو بەڕەسمییان نەناسی. لەهەر بۆنەو دەرفەتێك بۆ دەربڕینی داوای یەكگرتن و پەیامی یەكگرتنەوەخوازیی خۆیان سوودیان وەرگرت و سەلماندیان كەحزبی دیموكرات، ئەمانەت و سەرمایەی خەباتی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانە، قبووڵ ناكەن ئەم ئەمانەت و سەرمایەیە، لەمە زیاتر بەدووپارچەیی و لێكدابڕاوی بمێنێتەوە".
هاوڵاتی لەكاتێكدا دەوڵەتی عێراق پشت بەنەوت دەبەستێت وەك سەرچاوەی سەرەكی بودجەكەی بەجۆرێك كە لەسەدا ٩٥ی بودجەكەی پارەی فرۆشتنی نەوت ساڵانە دابینی دەكات، كەچی ئەم كەرتە گرنگە بەدەست گەندەڵی و خراپ بەكارهێنانی كارگێڕی و بەهەدەردان و فەرامۆشكردنی گەشەپێدان و نۆژەنكردنەوەوە دەناڵێنێت. پێگەی (ئۆیڵ پرێس)ی ئەمریكی كەتایبەتمەندە بەئابووری لەڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە كەگەندەڵی كەرتی نەوتی لەعێراقدا هۆكاری سەرەكییە بۆ ئەوەی عێراق نەتوانێت سەقفی داواكارییەكانی لەزیاتركردنی بەرهەمەكانیدا كەچەندین ساڵە ئاواتی بۆ دەخوازێت بەرهەم بهێنێت. عێراق كەخاوەن یەدەگێكی ستراتیژی نەوتەو بەنزیكەیی ١٤٥ ملیار بەرمیل مەزەندە دەكرێت، رووبەڕووی چەندین ئاستەنگ دەبێتەوە كە نەتوانێت ئامانجەكانی خۆی بەدیبهێنێت كەئەوانیش بەرهەمهێنانی هەشت ملیۆن بەرمیل نەوتە لەڕۆژێكدا كە لەنێویاندا گرفتەكانی گەندەڵی و خراپی ئیدارەدان و نەبوونی ئاسایش و دابیننەكردنی سەرچاوەی داهاتی پێویستە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكانی گەشەپێدان. حامد یونس جێگری سەرۆكی كۆمپانیای نەوتی عێراق دەڵێت:» عێراق پلان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دادەنێت تا بەپێی تێپەڕینی كات بگات بەو ئامانجەی نەخشەی بۆ كێشاوە كەئەویش پێنج تا هەشت ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانەیە». هاوكات عەلی جاسم بەڕێوبەری گشتی كۆمپانیای گەڕان و بەدواداچوونی نەوتی رایگەیاند:» قۆناغی داهاتوو قۆناغی زیادبوونی جموجوڵی گەڕان و بەدواداچوونی نەوتییە بەتایبەت لەناوچەكانی بیابانی رۆژئاوا‌و پارێزگای نەینەوا». عێراق خاوەنی یەدەگێكی جێگیری نەوتە كە بەنزیكەیی ١٤٥ ملیار بەرمیل نەوت دەبێت كەئەمەش بە (نزیكەیی لەسەدا ١٨ی یەدەگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە سەدا نۆی یەدەگی جیهانی و پێنجەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهانی)ە. بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە چاوەڕواندەكرێت یەدەگی نەوتی عێراق زۆر لەو ژمارانە زیاتر بێـت كە خراونەتەڕوو، ئاژانسەكە مەزەندەی ئەوەی كردووە كە یەدەگی عێراق لەنەوتی خاو ٢٣٢ ملیار بەرمیل بێت. روونیشیكردەوە:»وەزارەتی نەوتی عێراق كاتێك ساڵی ٢٠١٠ یەدەگی نەوتی بەنزیكەیی ١٤٣ ملیار بەرمیل دیاریكرد، دوای دوو ساڵ جارێكی تر ئاشكرایكرد كە یەدەگەكە ١٤٥ ملیار بەرمیلە، ئاماژەشی بۆ ئەوەكردووە داهاتی نەدۆزراوەی نەوت دەگاتە ٢١٥ ملیار بەرمیل نەوت». هاوكات ئۆیڵا پرێس رایگەیاندووە: لە ٥٣٠ پێگەدا كەئەگەری ئەوەی هەیە نەوتی تیادابێت، لەساڵی ٢٠١٢ەوە تائێستا تەنیا ١١٣ بیرە نەوت هەڵكەنراوەو لە ٧٣ شوێندا نەوتی تیادابووە، لەوكاتەشەوە رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لەسێ ملیۆن بەرمیل نەوتەوە بۆ چوار ملیۆن بەرمیل بەرزبووەتەوە كە دەكاتە زیادبوونی رێژەی بەرهەمهێنان بەڕێژەی لەسەدا ٢٥، بەڵام ئەم رێژەیە بەبەراورد بەیەدەگی نەوتی وڵات زۆر كەمە. راپۆرتەكەی ئۆیڵا پرێس جەخت لەوەشدەكاتەوە “ نەتوانینی عێراقی بۆ گەیشتن بەسەقفی ئامانجی كەچەندین ساڵە نەخشەی بۆ كێشاوە كەئەویش گەیشتنە بە شەش ملیۆن تا نۆ ملیۆن بەرمیل نەوت بەهاتنی ساڵی ٢٠٢٠، كەچی ئێستا ئێمە لەچارەكی كۆتایی ساڵی٢٠٢٢داین و ئەو ئامانجە بەدینەهاتووە ئەویش بەهۆی دوو هۆكارەوە: یەكەمیان ئەو گەندەڵیەیە كە لەساڵی ٢٠٠٣ەوە كەرتی نەوتی گرتووەتەوە، دووهەمیشیان كە دەرئەنجامی هۆكاری یەكەمە بەڵام نەك بەشێوەیەكی گشتی ئەویش شكستهێنانی بەشێكی گرنگە كەدەبێـتەهۆی زیاتركردنی بەرهەمی نەوت، كەئەویش پرۆژەی راكێشانی ئاوی CSSP لەكێڵگەكانی نەوتدا كە بەبێ ئەوە ناتوانرێت نەوت دەربهێنرێت. هەربەپێی راپۆرتەكە ئەوەی پەیوەستە بەگەندەڵی دامودەزگا حكومییەكانەوە ئەوەیە راپۆرتەكانی رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی كەتایبەتە بەدیاریكردنی گەندەڵی لەوڵاتانی جیهاندا هەمیشە عێراق لەڕاپۆرتی ساڵانەدا لەڕیزبەندی دەیەمدایە لەكۆی ١٨٠ وڵات كەچووەتە لیستی گەندەڵترین وڵاتانی جیهان. دەڵێت:“ ئیختیلاس و چاوپۆشی و گزیكردن و سپیكردنەوەی پارەو بەقاچاخبردنی نەوت و پێدانی بەرتیل لەمامەڵەكردنداو توندوتیژی سیاسی، رێگەی لەوەگرتووە كەدەوڵەتێكی دامەزراوەیی چالاك درووستبكرێت كەبتوانێت خزمەتگوزاری باش پێشكەشبكات». هاوكات شەفافیەتی نێودەوڵەتی تەئكیدیكردەوە: كەدەستوەردانی سیاسی لەدەستەكانی دژایەتی گەندەڵی و بەسیاسیكردنی دۆسیەكانی گەندەڵی دەبنەهۆی درووستبوونی كۆمەڵگایەكی مەدەنی لاواز‌و ئاسایشی لاواز، هەروەها كەمی داهات و لاوازی لەلێپێچینەوەی یاسایی كە دەبێتەهۆی سنورداركردنی توانای حكومەت و نەتوانینی لەناوبردنی گەندەڵی كە بەشێوەیەكی بەربڵاو بڵاوبووەتەوە»، ئەمەش بەهۆكاری سەرەكی دادەنرێت بۆ ئەوەی نەتوانرێت پرۆژەی وێستگەی ئاوی دەریایی تایبەت بەبەهەرمهێنانی نەوتی بەگەڕبخرێت. هاوكات ئۆیڵا پرێس دەڵێت:» ئەگەر عێراق بتوانێت پرۆژەكە بەكەمترین گەندەڵییەوە جێبەجێبكات ئەوا ئەوكات دەتوانێت دەستبكات بەجێبەجێكردنی ئەو پلانەی بۆ بەرهەمهێنانی زیاتری نەوت كێشاویەتی و هەوڵی بەدێهێنانی دەدات». ئاشكراشیكرد: پرۆژەكە ئەوەیە ئاو لەكەنداوی عەرەبییەوە رابكێشرێت و دواتر لەڕێگای بۆرییەوە بپاڵێوێت و ببرێت بۆ كێڵگە نەوتییەكان بەئامانجی زیاتركردنی رێژەی فشار لەناو بیرەكانداو دواتریش دەرهێنانی نەوتی خاو «. هەموو ئەم ئاڵنگاریانە لەكاتێكدایە كەنرخی نەوت بەرزەو لەچاو ساڵانی پێشووتردا بەڕێژەیەكی بەرچاو نرخەكەی بەرزبووەتەوە، ئەمەش بەهۆكارێكی باش دادەنرێت بۆ گەشەی ئابووری عێراق. پێشووتر عەلی عەلاوی وەزیری دارایی و ئابوری دەستلەكاركێشاوەی عێراق رایگەیاندبوو بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەسود بۆ عێراق دەگەڕێتەوە، لەهەمانكاتدا كاریگەری خستۆتەسەر دابینكردنی پێداویستییەكانی دیكەی لەخۆراك و كەمكردنەوەی قەرزی دەرەكی عێراق بەبەهای چوار ملیار دۆلار لەساڵی رابردوودا. بەنیسبەت كەرتی نەوتی لەهەرێمیشدا، دۆخەكە هیچ لەوەی بەغدا باشتر نییەو ناشەفافی و گومانێكی زۆر لەسەر قەبارەی وەبەرهێنان و خەرجی و كۆی داهاتەكەی هەیە و رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەتەوە، تەنانەت كاریگەرییەكی خراپیشی كردۆتە سەر دۆخی ژیانی هاووڵاتیان و ساڵانە سەرەڕای فرۆشتنی نەوتی بەردەوام كەچی هەرێم هەمیشە لەقەیران و خراپی دۆخی ئابووری و پاشەكەوت و پێنەدانی موچەی فەرمانبەران و چوونە ژێرباری قەرزێكی زۆرەوە بووەتەوە. ئەمە جگەلەوەی هەمیشە پرۆسەی نەوتی هەرێم لەسەرەتای هەناردەكردنەوە تاوەكو ئێستا خەرجی و تێچووەكانی زۆر زیاتر بووە لەو داهاتەی كە بۆ حكومەتی هەرێم ماوەتەوە، هەر بۆ نموونە بەپێی راپۆرتەكانی دیلۆیت كۆی نەوتی خاوی فرۆشراوی هەرێمی كوردستان لەسێ مانگی یەكەمی ساڵی (2022)دا بەهەردوو شێوەی (بۆری و فرۆشتنی ناوخۆ) بڕی (39 ملیۆن و 88 هەزار و 710) بەرمیل بووە، بەهاكەی بریتی بووە لە (سێ ملیار‌و 63 ملیۆن و 356 هەزارو 891) دۆلاری ئەمریكی، لەو بڕەش (یەک ملیار‌و 719 ملیۆن و 515 هەزارو 659) دۆلاری بەڕێژەی (56.1%) چووە بۆ خەرجی پرۆسەكە. تەنها بڕی (یەک ملیار‌و 343 ملیۆن و 841 هەزارو 232) دۆلاری بەڕێژەی (43.9%)ی داهاتی (نەوتی فرۆشراو لەڕێگەی بۆری و فرۆشەكانی ناوخۆوە) گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان. كەواتە ئەو جیاوازییەی لەداهات و خەرجی دروستبووە لەهەردوو چارەكی یەكەمی ساڵەكانی (2021 و 2022) بەمجۆرەن؛ - لەچارەكی یەكەمی (2022) بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە بڕی (یەک ملیار‌و 222 ملیۆن و 643 هەزار و 364) دۆلار داهاتی گشتی نەوت زیادی كردووە بەراورد بەسێ مانگی یەكەمی (2021). بەمانایەكی دیكە لەچارەكی یەكەمی (2022) بەراورد بەسێ مانگی یەكەمی (2021) خەرجی پرۆسەی نەوت بەڕێژەی (1.9%) زیادی كردووە. لەئێستاشدا ئەوەی تێبینی دەكرێت هەرچەندە گەندەڵی و ناشەفافیەت و خراپ ئیدارەدان و بەهەدەردان هەناوی كەرتی نەوتی بەغداو هەرێمی خواردووە، بەڵام هیچ هەنگاوێكی جددی بۆ چارەسەركردنی دۆخەكە نەگیراوەتەبەر.