هاوڵاتی لهلێدوانێکی ڕۆژنامهنوسیدا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە کەرکوک رایگەیاند، لە قەزای داقوقی سەربە پارێزگای کەرکوک تیرۆریستێکیان کوشتووە و تیرۆریستێکی دیکەشیان بریندار کردووە. لەوبارەیەوە فەریقی یەکەم لیوا "عەلی فەریجی" ئهمڕۆ یهکشهممه بە ئاژانسی فهرمی هەواڵی عێراقی راگەیاند، "هێزێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانە ھاوبەشەکان لە کەرکوک توانیویەتی خۆکوژێک بکوژێت و یەکێکی دیکەش بریندار بکات لە زنجیرە چیا دۆلان لە قەزای داقوق. ھەروەک ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئۆپەراسیۆنەکە لەژێر چاودێری ئاوان ئەنجامدراوە. جێگای ئاماژهیه چهکدارانی داعش لهسنوری کهرکوک و سهلاحهدین و نهینهوا ناوبهناو هێرشدهکهنه سهر هێزه ئهمنییهکانی عێراق.
هاوڵاتی هاوسەرۆكی كەجەكە دەڵێت: توركیا هۆكاری ناسەقامگیرییە لە عێراقدا و لە دوای هەڵبژاردنیشەوە دەیویست لەرێگەی بارزانی و حەلبوسیەوە پۆستە باڵاكانی عێراق لەبەرژەوەندی خۆی یەكلایی بكاتەوە. ماڵپەڕی رۆژ نیوز بڵاویكردەوە، جەمیل بایك، هاوسەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەریی كۆما جڤاكێن كوردستان- كەجەكە لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی تایبەتی ستێرك تیڤی-دا ڕایگەیاند:"لە عێراقدا سەقامگیری بوونی نەبێت، ئەوا هۆكارەكەی توركیایە، چونكە دەیەوێت لەو رێگەیەوە بە مەرامەكانی خۆی بگات". رونیشیكردەوە: "كاتێك كۆمەڵكوژییەكەی پەرەخێ ڕوویدا، ناڕەزایەتییەكی توند لە نێو خەڵكی عێراقدا دروستبوو، دیاربوو، كە ئەمە بەردەوام دەبێت و كاریگەریشی لەسەر گەلی كورد و لەسەر وڵاتانی عەرەبی و گەلی عەرەب و شوێنەكانی دیكە دەبێت، بە واتایەكی دیكە بزووتنەوەیەكی زۆر بەهێز لە دژی توركیا پەرەی سەند، پێویستە خەڵكی كوردستان سوود لەم بابەتە وەربگرن". وتیشی: "توركیا و كۆمەڵكوژی پەرەخ لە بەرنامەی كار لابران و بابەتێكی دیكەیان لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خستە بەرنامەی كارەوە، بەڵام كۆمەڵكوژییەكەی پەرەخ پرسێكی وەها نەبوو، كە لە بەرنامەی كار دەربهێنرێت و پێویستە هەمیشە لە بەرنامەی كاردا بمێنێتەوە و ئەمە بە ڕێكەوت ڕووینەداوە و بە ئەنقەست بوو، بەوەش ویستیان خەڵكی باشور و ئەو كەسانە بترسێنن، كە دژی توركیا دەوەستنەوە، بۆ ئەوەی كەسی تر دژی توركیا نەوەستێت". جەمیل بایك باسی لەوەشكرد: " توركیا ئامانجی بەدەستهێنانی میساقی-میلییە، واتە دەیەوێت موسڵ، كەركوك و هەموو باشووری كوردستان بەدەست بهێنێت و ئەگەر ئەو شوێنانە بكەوێتە دەستی، لە سیاسەتی عێراقدا دەبێتە هێزی باڵادەست، واتە عێراق بە تەواوی لە خزمەت دەوڵەتی توركدا دەبێت". هاوسەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەریی كەجەكە دەڵێت: توركیا بۆ ئەوەی بە ئامانجەكانی بگات، دەبێت خەڵك ئاوارە بكات، بارزانی و هەندێ كەسی تریش لە عێراق لەگەڵیانن، دوای هەڵبژاردن پلانێك جێبەجێ دەكرا، واتە لەگەڵ بارزانی، سەدر و حەلبوسی حكومەت پێكبهێنرێت، بەو هیوایەی سەرۆك كۆمار و حكومەت ببەنەوە، لەسەر ئەم بنەمایە هەنگاوی نوێ پێشبخەن و ئەردۆغانیش دەیوت لەگەڵ ئەم هەڵبژاردنەدا دۆخێكی نوێ لە عێراق دێتەئاراوە، واتە حكومەتی توركیا و بارزانی بە پاڵپشتی ناتۆ پێكبهێنرێت و پەكەكە و هێزە دیموكراتەكانی عێراق لەناو ببەن و دواجار جینۆسایدی كورد تەواو بكەن، بەڵام ئەم پلانە سەری نەگرت، پلانێكی تر كاری پێكرا". جەمیل بایك رایگەیاند: "بارزانی و سەدر و ئەوانەی لە پشتیانەوەن، ڕێگەیان نەدا بەوانەی دۆستی ئێرانن و لێی نزیكن كە حكومەت پێكبهێنن. ئەمجارە ئەوان پلانەكانیان تێكدا، ئێستا مەترسییەكی وا لە سەر عێراق هەیە، دیار نییە شەڕی ناوخۆ گەشە دەكات یان نا، هەندێك تا ئێستاش لە هەوڵی ئەوەدان شەڕی ناوخۆ بەرەوپێش نەچێت، واتە بتوانن جارێكی تر هەڵبژاردن لە عێراق ئەنجام بدەنەوە، بەڵام ئەمە زۆر كاریگەری نابێت، چونكە لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا بینیمان نزیكەی ٨٠%ی بەشداری هەڵبژاردنیان نەكردووە، واتە ئەمە گوزارشت لە ڕاستییەك دەكات." هاوسەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەریی كەجەكە باسی لەوەشكرد:" لە عێراقدا ئەگەری شەڕی ناوخۆ لە ئارادایە، ئەگەر شەڕی ناوخۆ پەرەبستێنێت، ئەوا پارچەبوون و مەترسی گەورە لە عێراق بەدوای خۆیدا دەهێنێت، توركیا سەقامگیری لە عێراق ناوێت، ئەگەر لە عێراقدا سەقامگیری نەبێت، هۆكاری یەكەم خودی توركیایە، بۆ بەرژەوەندییەكانی بارزانی و هەندێك لە سوننە بەكار دەهێنێت، دەیەوێت عێراق لەناو ململانێكاندا لاواز بێت تا بتوانێت لەو وڵاتە بەئامانجەكانی بگات." وتیشی: "ئەگەر هەیە توركیا و بارزانی هێرش بۆ سەر شەنگال و مەخموور بكەن، هەروەها لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیاش پەرە بە هێرشێكی نوێ دەدەن، هەموو ئەم ئەگەرانە هەن، پێویستە هەمووان بەپێی ئەم ئەگەرانە ئامادەكاری بكەن، ئەگەر ڕێگری لە شەڕی ناوخۆ كرا، ئەوە مانای ئەوە نییە، كە مەترسییەكە نەماوە و كێشەكان چارەسەر كراون". جەمیل بایك رونیكردەوە: ئەگەر پەرە بە دیموكراسیەت لە عێراقدا بدرێت، كاریگەری لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەبێت، ئێمە دەمانەوێت هێزەكانی دیموكراسی لە عێراقدا ڕێگری لە دووبەرەكی بكەن و عێراق بەرەو دیموكراسیبوون بەرن، ئەمەش بە پارادایمەكانی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەر دەكرێت، ئەگینا جێبەجێ نابێت، پێویستە هەمووان لەم ڕاستییە تێبگەن ئەو پلانانەی تا ئێستا لە عێراق جێبەجێ دەكرێن، كێشەی ئەو وڵاتە چارەسەر ناكەن و قووڵی دەكەنەوە و دووبەرەكی لێدەكەوێتەوە".
بە پێی ڕاپۆرتی وزەی ئەمەریکا هەناردەی نەوتی عێراق زیادی کردووە زانیاری وزەی ئەمەریکا لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە هاوردەی نەوتی وڵاتانی بەرهەمهێن بڵاوی کردەوە کە وڵاتەکەیان لە ٨ وڵاتی جیهانەوە بەبری 5 ملیۆن و356 هەزار بەرمیلی رۆژانە نەوتی هاوردە کردوە. هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا باس لە هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا کراوەو ئاماژەی بەوە کردووە ، هەفتەی ڕابردوو عێراق بەبری 225 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەى هەناردەکردوە بەم پێیەش بەراورد بەهەفتەی پیشتر 64 هەزار بەرمیل لەرۆژێکدا بەرزبوەتەوە. جێی ئاماژەیە, کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق، کۆی گشتی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی تەمموز خستەڕو کە تێیدا دەردەکەوێت لە مانگى رابردودا عێراق بە بەهاى زیاتر لە (10) ملیار دۆلار نەوتى فرۆشتووە و كۆی ئەو بڕە نەوتە خاوەی بۆ مانگی تەمموز لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە هەناردە كراوە 99 ملیۆن و 965 هەزار و 94 بەرمیل بووە.
هاوڵاتی دوای 16 ساڵ هەردوو حزبی دیموكراتی كوردستان و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران یەكیانگرتەوە، هەردوو باڵی كۆمەڵەش لەهەوڵدان بۆ یەكگرتنەوەیان. نزیكەی دوو دەیەیە زیاترین ناكۆكی و لێكدابڕان لەناو حزب و پارتەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان روودەدات بەڵام لەهەنگاوێكی چاوەڕوانكراودا هەردوو حزبی دیموكراتی كوردستان یەكگرتنەوەیان راگەیاندو بڕیاریاندا بەیەك ناوو لەچوارچێوەی یەك حزبدا دەست بەكارەكانیان بكەنەوە. بەپێی رێكکەوتنێك مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دەبێتە سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و خالید عەزیزی دەبێتە سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستان دەبێتە وتەبێژی حزبی دیموكرات. هەنگاوەكەی حزبی دیموكرات وەكو حزبێكی كوردی ئۆپۆزسیۆنی ئێران، لەكاتێكدایە دەسەڵاتی ئێران رووبەڕووی كێشەو قەیرانی زۆر بووەتەوە، بەدوور نازانرێت هەردوو حزبی دیموكرات بەیەكگرتنەوەیان سەركەوتنی بەرچاو لەبەرپەرچدانەوەی سیاسەتەكانی تاران لەخۆرهەڵاتی كوردستان بەدەستبهێنن. حزبی دیموكراتی كوردستان لەساڵی 1945 دامەزراوەو سەركردایەتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لەكۆنگرەدا یەكلایی دەكرێتەوە، هەردوو حزبی دیموكرات دوای 16 ساڵ لەبەیاننامەی هاوبەشی یەكگرتنەوەیاندا رایانگەیاندووە: "ئەنجامدانی كۆنگرە لەلایەن سەركردایەتی هاوبەشی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بەڕێودەچێت". مێژووی جیابوونەوە لەحزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستاندا حزبی دیموكراتی كوردستان كە لەساڵی 1945و دوای هەڵوەشاندنەوەی كۆمەڵەی ژێكاف لەشاری مەهاباد لەڕۆژهەڵاتی كوردستان دامەزراوە، قازی محەمەد یەكەم سكرتێری حزبەكە بووە، لەماوەی زیاتر لە 77 ساڵی تەمەنیدا لەسەر ئاستی سەركردایەتییەكەی چەندجارێك رووبەڕووی ناكۆكیی و جیابوونەوە بووەتەوە. دوای رووخانی كۆماری كوردستان و لەسێدارەدانی قازی محەمەد، ساڵانێكی زۆر حزبی دیموكرات بەشێوەی نهێنی كارو چالاكییەكانی ئەنجامداوەو لەگەڵ سەرهەڵدانی شۆڕش لەباشوری كوردستان كۆنگرەی دوەمی حزبەكەیان بەست و لەساڵی 1964 عەبدوڵا ئیسحاقی ناسراو بەئەحمەد تۆفیق وەك سەركردەو سكرتێر لەلایەن كۆمیتەی ناوەندیی حزبی دیموكرات هەڵبژێردرا، دواتر ئەحمەد تۆفیق ساڵی 1973 لەلایەن حزبی بەعس لەعێراق دەستگیركراو هەر لەو ساڵەشدا لەسێدارە درا. پاشان دكتۆر عەبدولڕەحمان قاسملۆ كە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی بوو لەساڵی 1973 وەك سكرتێری گشتی حزبی دیموكرات هەڵبژێردراو سەركردایەتیی ئەو حزبەی كرد، قاسملۆ لە 13ی تەمموزی 1989 لەڤیەننا-ی پایتەختی نەمسا تیرۆركرا، دوای قاسملۆ د.سادق شەرەفكەندی بوو بەسكرتێری گشتی حزبی دیموكرات و ئەویش لەساڵی 1992 لە رێستۆرانتی میكۆنووس لەشاری بەرلینی ئەڵمانیا تیرۆر كرا. حزبی دیموكرات خۆی بەدرێژەپێدەری رێگەی قازی محەمەد، سەرۆكی تاكە كۆمارەكەی كورد لەمەهاباد دەزانێت و وەك حزبی پێشەواو پێشڕەو خۆی پێناسە دەكات. لەساڵی 1985-ەوە بۆ ماوەی چوار ساڵ شەڕی ناوخۆی نێوان حزبی دیموكراتی كوردستان و كۆمەڵە روویدا، ساڵی (1988) باڵێكی حزبی دیموكرات وەك ناڕەزایەتی دژی جەنگی ناوخۆیی لەنێوان حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، جیابوونەوەی خۆیان راگەیاندو بەباڵی رێبەرایەتی شۆڕشگێڕ خۆیان ناساند. جیابونەوەی هەردوو حزبی دیموكرات ساڵی 2006 دوای قوڵبوونەوەی ناكۆكییە ناوخۆییەكانی حزبی دیموكرات، جیابوونەوە لەو حزبە روویدا هەندێك سەرچاوەی حزبی دیموكرات ئاماژەیان بەوەكرد، دوای نزیكەی شەش ساڵ لەناكۆكی ئەو جیابوونەوەیە روویدا. رۆژی (7/12/2006) عەبدوڵا حەسەن زادە جیابوونەوەی حزبی دیموكراتی كوردستان (حدك)ی بەئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس راگەیاندو لەلێدوانێكدا دەڵێت: هۆكاری جیابوونەوەكە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كەماوەی دوو ساڵە ناكۆكیی لەسەر چۆنیەتی بەڕێوبردن و سەركردایەتیی لەحزبی دیموكراتدا چارەسەر نەكراوەو دواجار بڕیار لەو جیابوونەوەیە درا. عەبدوڵا حەسەن زادە (16/12/2006) رایگەیاند؛ بڕیاریانداوە وەك ناڕەزایەتیی بەرامبەر باڵی زۆرینەی كۆمیتەی ناوەندیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بەسەركردایەتیی مستەفا هیجری لەو حزبە جیاببنەوەو بەناوی پێشووی حزبەوە كە حزبی دیموكراتی كوردستان و بەبێ پاشگرەی "ئێران" بووە وەك (حدك) بەردەوامبن لەخەبات و تێكۆشانیان. حەسەن زادە لەوكاتەدا تەئكیدیكردەوە ناكۆكییەكانیان ماوەی زیاتر لەدوو ساڵی خایاندووەو دواجار بەشێوازێكی ئاشتییانە جیابوونەوەیان راگەیاندووە. لەلایەكی دیكەوە باڵی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند دوای هەوڵێكی زۆرو نێوەندگیریی پارتە كوردستانییەكان بەتایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان (حدك) بڕیاری جیابوونەوەی داوە. دوو ساڵ دوای جیابوونەوەی هەردوو حزبی دیموكراتی حدك و حدكاو لەساڵی 2008 جیابوونەوە لەنێوان كۆمەڵەی شۆڕشگێری كوردستانی ئێران-یش روویدا. ئەو دوو لایەنەی كۆمەڵەش نزیكەی دوو ساڵە هەوڵی یەكگرتنەوە دەدەن و تائێستا ژمارەیەك دانوستان و گفتووگۆ لەنێوان سەركردایەتی هەردوولادا بەئامانجی یەكگرتنەوە كراوە. حزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) وەك دوو حزبی جیا كەخۆیان بەخاوەنی سەرەكی رێبازی حزبی دیموكرات دەزانی بەدوو سەركردایەتی جیاواز بەردەوامبوون لەكارو چالاكییەكانیان. لەساڵی 2018 ئەو دوو حزبە لەگەڵ كەمبوونەوەی ناكۆكییەكان و دەستپێكردنەوەی پەیوەندییەكانیان، لەگەڵ دوو باڵی كۆمەڵەو سازمانی خەباتی ئیسلامی كوردستانی ئێران لەبەیاننامەیەكدا كارو هەنگاوی هاوبەشیان بەناوی -ناوەندی هاوكاریی حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان- راگەیاند. دواجار رۆژی یەكشەممە (21/8/2022) دوای چەندین مانگ لەكۆبوونەوەو دانوستان هەردوو حزبی دیموكرات بەبڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەك یەكگرتنەوەی خۆیان راگەیاند. لەبەیاننامە هاوبەشەكەیاندا دەڵێن: "لەمەودوا بەناوی (حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران) درێژە بەكارو چالاكییەكانیان دەدەن، تاكاتی بەستنی كۆنگرەی حدكا، 12 كەس سەركردایەتیی ئەو حزبە یەكگرتووەی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەن. هاوكات لەبەشێكی تری بەیاننامەكەیاندا باس لەوەكراوە، " ئەگەرچی رۆڵەكانی دیموكرات لەماوەی زیاتر لە ١٥ ساڵی رابردوودا بەسەر دوو حزبی جیادا دابەش ببوون، بەڵام خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان، هیچ كات ددانی خێریان بەم لێكجیابوونەوەیەدا نەناو بەڕەسمییان نەناسی. لەهەر بۆنەو دەرفەتێك بۆ دەربڕینی داوای یەكگرتن و پەیامی یەكگرتنەوەخوازیی خۆیان سوودیان وەرگرت و سەلماندیان كەحزبی دیموكرات، ئەمانەت و سەرمایەی خەباتی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانە، قبووڵ ناكەن ئەم ئەمانەت و سەرمایەیە، لەمە زیاتر بەدووپارچەیی و لێكدابڕاوی بمێنێتەوە".
هاوڵاتی لەكاتێكدا دەوڵەتی عێراق پشت بەنەوت دەبەستێت وەك سەرچاوەی سەرەكی بودجەكەی بەجۆرێك كە لەسەدا ٩٥ی بودجەكەی پارەی فرۆشتنی نەوت ساڵانە دابینی دەكات، كەچی ئەم كەرتە گرنگە بەدەست گەندەڵی و خراپ بەكارهێنانی كارگێڕی و بەهەدەردان و فەرامۆشكردنی گەشەپێدان و نۆژەنكردنەوەوە دەناڵێنێت. پێگەی (ئۆیڵ پرێس)ی ئەمریكی كەتایبەتمەندە بەئابووری لەڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە كەگەندەڵی كەرتی نەوتی لەعێراقدا هۆكاری سەرەكییە بۆ ئەوەی عێراق نەتوانێت سەقفی داواكارییەكانی لەزیاتركردنی بەرهەمەكانیدا كەچەندین ساڵە ئاواتی بۆ دەخوازێت بەرهەم بهێنێت. عێراق كەخاوەن یەدەگێكی ستراتیژی نەوتەو بەنزیكەیی ١٤٥ ملیار بەرمیل مەزەندە دەكرێت، رووبەڕووی چەندین ئاستەنگ دەبێتەوە كە نەتوانێت ئامانجەكانی خۆی بەدیبهێنێت كەئەوانیش بەرهەمهێنانی هەشت ملیۆن بەرمیل نەوتە لەڕۆژێكدا كە لەنێویاندا گرفتەكانی گەندەڵی و خراپی ئیدارەدان و نەبوونی ئاسایش و دابیننەكردنی سەرچاوەی داهاتی پێویستە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكانی گەشەپێدان. حامد یونس جێگری سەرۆكی كۆمپانیای نەوتی عێراق دەڵێت:» عێراق پلان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دادەنێت تا بەپێی تێپەڕینی كات بگات بەو ئامانجەی نەخشەی بۆ كێشاوە كەئەویش پێنج تا هەشت ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانەیە». هاوكات عەلی جاسم بەڕێوبەری گشتی كۆمپانیای گەڕان و بەدواداچوونی نەوتی رایگەیاند:» قۆناغی داهاتوو قۆناغی زیادبوونی جموجوڵی گەڕان و بەدواداچوونی نەوتییە بەتایبەت لەناوچەكانی بیابانی رۆژئاواو پارێزگای نەینەوا». عێراق خاوەنی یەدەگێكی جێگیری نەوتە كە بەنزیكەیی ١٤٥ ملیار بەرمیل نەوت دەبێت كەئەمەش بە (نزیكەیی لەسەدا ١٨ی یەدەگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە سەدا نۆی یەدەگی جیهانی و پێنجەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهانی)ە. بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە چاوەڕواندەكرێت یەدەگی نەوتی عێراق زۆر لەو ژمارانە زیاتر بێـت كە خراونەتەڕوو، ئاژانسەكە مەزەندەی ئەوەی كردووە كە یەدەگی عێراق لەنەوتی خاو ٢٣٢ ملیار بەرمیل بێت. روونیشیكردەوە:»وەزارەتی نەوتی عێراق كاتێك ساڵی ٢٠١٠ یەدەگی نەوتی بەنزیكەیی ١٤٣ ملیار بەرمیل دیاریكرد، دوای دوو ساڵ جارێكی تر ئاشكرایكرد كە یەدەگەكە ١٤٥ ملیار بەرمیلە، ئاماژەشی بۆ ئەوەكردووە داهاتی نەدۆزراوەی نەوت دەگاتە ٢١٥ ملیار بەرمیل نەوت». هاوكات ئۆیڵا پرێس رایگەیاندووە: لە ٥٣٠ پێگەدا كەئەگەری ئەوەی هەیە نەوتی تیادابێت، لەساڵی ٢٠١٢ەوە تائێستا تەنیا ١١٣ بیرە نەوت هەڵكەنراوەو لە ٧٣ شوێندا نەوتی تیادابووە، لەوكاتەشەوە رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لەسێ ملیۆن بەرمیل نەوتەوە بۆ چوار ملیۆن بەرمیل بەرزبووەتەوە كە دەكاتە زیادبوونی رێژەی بەرهەمهێنان بەڕێژەی لەسەدا ٢٥، بەڵام ئەم رێژەیە بەبەراورد بەیەدەگی نەوتی وڵات زۆر كەمە. راپۆرتەكەی ئۆیڵا پرێس جەخت لەوەشدەكاتەوە “ نەتوانینی عێراقی بۆ گەیشتن بەسەقفی ئامانجی كەچەندین ساڵە نەخشەی بۆ كێشاوە كەئەویش گەیشتنە بە شەش ملیۆن تا نۆ ملیۆن بەرمیل نەوت بەهاتنی ساڵی ٢٠٢٠، كەچی ئێستا ئێمە لەچارەكی كۆتایی ساڵی٢٠٢٢داین و ئەو ئامانجە بەدینەهاتووە ئەویش بەهۆی دوو هۆكارەوە: یەكەمیان ئەو گەندەڵیەیە كە لەساڵی ٢٠٠٣ەوە كەرتی نەوتی گرتووەتەوە، دووهەمیشیان كە دەرئەنجامی هۆكاری یەكەمە بەڵام نەك بەشێوەیەكی گشتی ئەویش شكستهێنانی بەشێكی گرنگە كەدەبێـتەهۆی زیاتركردنی بەرهەمی نەوت، كەئەویش پرۆژەی راكێشانی ئاوی CSSP لەكێڵگەكانی نەوتدا كە بەبێ ئەوە ناتوانرێت نەوت دەربهێنرێت. هەربەپێی راپۆرتەكە ئەوەی پەیوەستە بەگەندەڵی دامودەزگا حكومییەكانەوە ئەوەیە راپۆرتەكانی رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی كەتایبەتە بەدیاریكردنی گەندەڵی لەوڵاتانی جیهاندا هەمیشە عێراق لەڕاپۆرتی ساڵانەدا لەڕیزبەندی دەیەمدایە لەكۆی ١٨٠ وڵات كەچووەتە لیستی گەندەڵترین وڵاتانی جیهان. دەڵێت:“ ئیختیلاس و چاوپۆشی و گزیكردن و سپیكردنەوەی پارەو بەقاچاخبردنی نەوت و پێدانی بەرتیل لەمامەڵەكردنداو توندوتیژی سیاسی، رێگەی لەوەگرتووە كەدەوڵەتێكی دامەزراوەیی چالاك درووستبكرێت كەبتوانێت خزمەتگوزاری باش پێشكەشبكات». هاوكات شەفافیەتی نێودەوڵەتی تەئكیدیكردەوە: كەدەستوەردانی سیاسی لەدەستەكانی دژایەتی گەندەڵی و بەسیاسیكردنی دۆسیەكانی گەندەڵی دەبنەهۆی درووستبوونی كۆمەڵگایەكی مەدەنی لاوازو ئاسایشی لاواز، هەروەها كەمی داهات و لاوازی لەلێپێچینەوەی یاسایی كە دەبێتەهۆی سنورداركردنی توانای حكومەت و نەتوانینی لەناوبردنی گەندەڵی كە بەشێوەیەكی بەربڵاو بڵاوبووەتەوە»، ئەمەش بەهۆكاری سەرەكی دادەنرێت بۆ ئەوەی نەتوانرێت پرۆژەی وێستگەی ئاوی دەریایی تایبەت بەبەهەرمهێنانی نەوتی بەگەڕبخرێت. هاوكات ئۆیڵا پرێس دەڵێت:» ئەگەر عێراق بتوانێت پرۆژەكە بەكەمترین گەندەڵییەوە جێبەجێبكات ئەوا ئەوكات دەتوانێت دەستبكات بەجێبەجێكردنی ئەو پلانەی بۆ بەرهەمهێنانی زیاتری نەوت كێشاویەتی و هەوڵی بەدێهێنانی دەدات». ئاشكراشیكرد: پرۆژەكە ئەوەیە ئاو لەكەنداوی عەرەبییەوە رابكێشرێت و دواتر لەڕێگای بۆرییەوە بپاڵێوێت و ببرێت بۆ كێڵگە نەوتییەكان بەئامانجی زیاتركردنی رێژەی فشار لەناو بیرەكانداو دواتریش دەرهێنانی نەوتی خاو «. هەموو ئەم ئاڵنگاریانە لەكاتێكدایە كەنرخی نەوت بەرزەو لەچاو ساڵانی پێشووتردا بەڕێژەیەكی بەرچاو نرخەكەی بەرزبووەتەوە، ئەمەش بەهۆكارێكی باش دادەنرێت بۆ گەشەی ئابووری عێراق. پێشووتر عەلی عەلاوی وەزیری دارایی و ئابوری دەستلەكاركێشاوەی عێراق رایگەیاندبوو بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەسود بۆ عێراق دەگەڕێتەوە، لەهەمانكاتدا كاریگەری خستۆتەسەر دابینكردنی پێداویستییەكانی دیكەی لەخۆراك و كەمكردنەوەی قەرزی دەرەكی عێراق بەبەهای چوار ملیار دۆلار لەساڵی رابردوودا. بەنیسبەت كەرتی نەوتی لەهەرێمیشدا، دۆخەكە هیچ لەوەی بەغدا باشتر نییەو ناشەفافی و گومانێكی زۆر لەسەر قەبارەی وەبەرهێنان و خەرجی و كۆی داهاتەكەی هەیە و رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەتەوە، تەنانەت كاریگەرییەكی خراپیشی كردۆتە سەر دۆخی ژیانی هاووڵاتیان و ساڵانە سەرەڕای فرۆشتنی نەوتی بەردەوام كەچی هەرێم هەمیشە لەقەیران و خراپی دۆخی ئابووری و پاشەكەوت و پێنەدانی موچەی فەرمانبەران و چوونە ژێرباری قەرزێكی زۆرەوە بووەتەوە. ئەمە جگەلەوەی هەمیشە پرۆسەی نەوتی هەرێم لەسەرەتای هەناردەكردنەوە تاوەكو ئێستا خەرجی و تێچووەكانی زۆر زیاتر بووە لەو داهاتەی كە بۆ حكومەتی هەرێم ماوەتەوە، هەر بۆ نموونە بەپێی راپۆرتەكانی دیلۆیت كۆی نەوتی خاوی فرۆشراوی هەرێمی كوردستان لەسێ مانگی یەكەمی ساڵی (2022)دا بەهەردوو شێوەی (بۆری و فرۆشتنی ناوخۆ) بڕی (39 ملیۆن و 88 هەزار و 710) بەرمیل بووە، بەهاكەی بریتی بووە لە (سێ ملیارو 63 ملیۆن و 356 هەزارو 891) دۆلاری ئەمریكی، لەو بڕەش (یەک ملیارو 719 ملیۆن و 515 هەزارو 659) دۆلاری بەڕێژەی (56.1%) چووە بۆ خەرجی پرۆسەكە. تەنها بڕی (یەک ملیارو 343 ملیۆن و 841 هەزارو 232) دۆلاری بەڕێژەی (43.9%)ی داهاتی (نەوتی فرۆشراو لەڕێگەی بۆری و فرۆشەكانی ناوخۆوە) گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان. كەواتە ئەو جیاوازییەی لەداهات و خەرجی دروستبووە لەهەردوو چارەكی یەكەمی ساڵەكانی (2021 و 2022) بەمجۆرەن؛ - لەچارەكی یەكەمی (2022) بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە بڕی (یەک ملیارو 222 ملیۆن و 643 هەزار و 364) دۆلار داهاتی گشتی نەوت زیادی كردووە بەراورد بەسێ مانگی یەكەمی (2021). بەمانایەكی دیكە لەچارەكی یەكەمی (2022) بەراورد بەسێ مانگی یەكەمی (2021) خەرجی پرۆسەی نەوت بەڕێژەی (1.9%) زیادی كردووە. لەئێستاشدا ئەوەی تێبینی دەكرێت هەرچەندە گەندەڵی و ناشەفافیەت و خراپ ئیدارەدان و بەهەدەردان هەناوی كەرتی نەوتی بەغداو هەرێمی خواردووە، بەڵام هیچ هەنگاوێكی جددی بۆ چارەسەركردنی دۆخەكە نەگیراوەتەبەر.
هاوڵاتی وهزیرهكهی رهوتی سهدر پهیامێكی نوێی سهبارهت به دۆخی ئێستای عێراق بڵاوكردهوهو له مهرجێكی نوێدا دهڵێت، دهبێت هیچ كهس و لایهنێك كهله دوای ساڵی 2003وه بهشداریان له پرۆسهی سیاسی كردووه، بهشداری حكومهت نهكهن، بهوجۆره ئامادهم له ماوهی 72 كاتژمێردا واژۆ بكهم بۆ تێپهڕاندنی ئهم دۆخهی كه ئێستا عێراقی تێكهوتووه . ساڵح محهمهد عێراقی، ناسراو به وهزیری سهدر له تویتێكدا ڕایگهیاند: شتێكی گرنگتر له ههڵوهشاندنهوهی پهرلهمان و ئهنجامدانی ههڵبژاردنی پێشوهخته ههیه، ئهویش بهشداری نهكردنی ههموو ئهو پارت و كهسایهتیانهیه كه له دوای داگیركاری ئهمریكاوه له 2003 تا ئهمرِۆ بهشدارییان لهپرۆسهی سیاسی كردووه به ههموو سهركردهو وهزیرو پله تایبهتهكانی سهر به لایهنهكان به ڕهوتی سهدریشهوه." دهشڵێت:"ئهگهر ئهمه بهدی نههێنرێت، ئهوا هیچ بوارێك بۆ چاكسازی نییه و پێویست ناكات ئێمه دهستوهردان بكهین لهو شتانهی له داهاتوودا ڕوودهدهن."
هاوڵاتی سهرۆكی پهرلهمانی عێراق له كۆنفرانسی توندوتیژی دژی ژنان باسی له كێشهكانی عێراق كردو داوای له لایهنهكان كرد له سهر مێزی گفتووگۆ كۆببنهوه. محهمهد حهلبوسی سهرۆكی پهرلهمانی عێراق له كۆنفرانسی توندوتیژی دژی ژنان لهبهغداد رایگهیاند: ئهو تهنگهژهیهی ئێستا عێراقی تێكهوتووه ههڵهی خۆمان بوو. ههروهها ڕاشیدهگهیهنێت : پێویسته به زووترین كات لایهنهكان لهسهر مێزی گفتووگۆ كۆببنهوه، بۆ گهیشتن به چارهسهرێك بۆ ئهو كێشهو قهیرانانهی لهئێستادا عێراقی تێكهوتووه . جێگهی باسه كۆنفرانسی توندو تیژی دژی ژنان ئهمڕۆ ڕۆژی شهمه بهئامادهبوونی چوار سهرۆكایهتییهكهی عیراق و ژمارهیهكی زۆر لهسهركردهی لایهنهكان بهڕێوهچوو.
هاوڵاتی لهڕاگهیهندراوێکدا کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک لە عێراق ڕایگهیاندووه ههموو سەرەتای مانگێک بێ کێشە بابەتەکانی فۆڕمی خۆراک دەگاتە بریکارەکانی خۆراک، ئاماژهشی بهوهکردووه تا کۆتایی ئەمساڵ خۆراکی پێویستی لەبەردەستدایە، بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی فۆڕمی خۆراکدا بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەشی بکات. کۆمپانیاکه ئهوهشی ڕاگهیاندووه دۆسیەی فۆڕمی خۆراک و بەردەوامبوون و پشتیوانیکردنی، یەکێکە لەکارە ھەرە لەپێشینەکانی حکومەت و پشتیوانی بەردەوامبوونی دەکات. ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەموو ئەو پەرۆشیانەیان لە پێناو دەستەبەرکردنی ئاسایشی خۆراکی وڵاتەکەیە، هاوکات جهختیشی لهوهکردۆتهوه ھەموو سەرەتای مانگێک بێ کێشە بابەتەکانی فۆڕمی خۆراک دەگاتە بریکارەکانی خۆراک، بۆ ئەوەی لەکاتی خۆیدا بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەش بکرێت. پرۆسهی دابهشکردنی بهشهخۆراکی مانگانه له ئابی ١٩٩٠ لهعێراقدا دهستیپێکردووه و تا ئێستا پرۆسهکه بهردهوامه، ساڵانه چهندین ملیار دۆلاری له بودجهی گشتی عێراق بۆ تهرخاندهکرێت.
هاوڵاتی / تایبهت كهمێك پێش ئێستا كۆنفرانسی ئیسلامی بۆ بهرهنگاربونهوهی توندوتیژی دژی ژنان به ئامادهبونی چوار سهرۆكایهتیهكهی عێراق و ژمارهیهكی زۆر له سهركردهكانی عێراق له بهغدا بهرِێوهچوو. له سهرهتای كۆنفرانسهكهشدا د. بهرههم ئهحمهد ساڵح سهرۆك كۆماری عێراق وتهیهكی پێشكهشكردو رِایگهیاند:پێویسته ئێمهی عێراقیهكان خۆمان كێشهكانی خۆمان چارهسهر بكهین و پێكهوه رووبهرووی گهندهڵكاران ببینهوه. وتیشی: پێویسته چاكسازی له دامهزراوهكانی حكومهت بكرێت و ئهو ترسه تیرۆرستییهی كه لهسهر هاوڵاتیانی عێراق ههیه برِهوێنرێتهوهو كۆتایی پێ بهێنرێت . ئاماژهی بهوهشدا : عێراق لهئێستادا پێویستی به گفتوگۆی جدی نێوان لایهنهكان ههیه، بۆ كهم كردنهوهی جیاوازیهكان و گهشتن به ئهنجامێك لهپێناو پێكهێنانی حكومهتی نوێی عێراق. ههروهها موستهفا كازمی سهرۆك سهرۆك وهزیرانی عێراق لهو كۆنفرانسهكهدا رِایگهیاند: له ئێستادا عێراق رِووبهرِووی قهیرانی سیاسی بۆتهوه كه ههرِهشه له ئارامی و ئابووری عێراق دهكات . وتیشی: ههموو عێراقیهكان چاوهرِێی ژیانێكی باشترن و دهیانهوێت به ئارامی و دوور له ناكۆكی مهزههبی پێكهوه لهسهر خاكهكهیان بژین،ههورهها پێویسته لهسهرمان ههوڵی كاڵكردنهوهی ناكۆكییه سیاسیهكان بدهین كهله ئێستادا لهنێوان لایهنهكاندا بوونی ههیه. ههر لهو كۆنفرانسهدا عهممار حهكیم سهرۆكی رهوتی حیكمه رایگهیاند: ناكۆكی لایهنهكان له بهرژهوهندی گهلی عێراق نیهو پێویسته لایهنهكان به زووترین كات كۆببنهوهوههوڵی كهمكردنهوهی ناكۆكیهكانیان بدهن. وتیشی: ئهم كۆنفرانسه بۆ كهمكردنهوهی توندوتیژییهكانه دژی ژنان و پێویسته هاوسهنگی رهگهزی بپارێزرێت، چونكه ههردوو رِهگهز (نێر و مێ) هاوڵاتی عێراقین و وهك یهك مافیان ههیه.
هاوڵاتی لهڕاپۆرتێکدا ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا باس لە زیاتر بوونی مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەکانی نێوان هاوپەیمانان و هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات ئەوەش هاوکات لەگەڵ زیاتر بوونی گرژییەکانی نێوان کوردەکان و تورکیا. لە راپۆرتهکهدا ئاماژەی بە ئەنجامەکانی پەرەسەندنی گرژیی نێوان هێزە کوردیەکان و سوپای تورکیا و سەربزیوانی سەربەو وڵاتە لە باکووری سووریا کردووە. لەم ڕاپۆرتەدا جەخت لەوە دەکرێتەوە کە یەکێک لە دەرئەنجامەکانی پەرەسەندنی گرژیی نێوان کورد و تورکیا، زیادبوونی چالاکییە سەربازییەکانی ئەکتەرەکانی دیکەیە، بە تایبەت هاوپەیمانی دژی داعش و ڕووسیا و ئەمریکا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان تورکیا و کوردەکانی سووریا زیاتر بووەتەوە، لانیکەم ٥ مانۆڕی هاوبەش لە نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا و هێزەکانی سووریای دیموکرات بە سەرۆکایەتی کوردەکان ئەنجام دراوە. بەپێی راپۆرتی روانگەی مافی مرۆڤی سووریا، لەم مانۆڕانەدا تەقەمەنی جەنگی بەکارهاتووە. ئەم ڕێکخراوەیە کە چاودێری ڕەوشی سووریا دەکات، هەروەها باس لە زیاتر بوونی گواستنەوەی چەک و لۆجستیک لەلایەن هاوپەیمانانەوە بۆ سووریا دەکات. هەر بەم پێیە، لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا، هاوپەیمانی دژ بە داعش سێ کاروان کە پێکهاتوون لە 130 بارهەڵگر کەرەستەی پێویستی لە هەرێمی کوردستانەوە هێناوەتە ئەو ناوچانەی کە لە ژێر کۆنترۆڵی کوردانی سووریادان. هەروەها ئاماژە بە پەرەسەندنی هێرشەکان بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا دەکرێت. لەماوەی 10 رۆژی رابردوودا لانیکەم سێ هێرشی مووشەکی کراوەتە سەر سێ بنکەی ئەمریکی لە کێڵگەی نەوتی «العمر» و کێڵگەی غازی کۆنیکۆ و بنکەی «تەنەف» لە سنووری سووریا لەگەڵ عێراق و ئوردن. ئەمریکاش لە وەڵامی ئەم هێرشانەدا چەند ناوچەیەکی بۆردوومان کردووە. لەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا کە ٩٥ەمین مانگی ئامادەبوونی هێزەکانی هاوپەیمانان بوو لە سووریا، سێ ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان لە دژی چەکدارانی داعش لە حەسەکە، دێرەزور و ڕەقە ئەنجام دراوە، کە تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لەو کەسانە دەستگیر کراون کە گومانیان لێدەکرێت ئەندامی داعش بووبن. ههروهها باس لهوه كراوه كه هێزهكانی ئهمریكا، له ههنگاوێكی دهگمهندا، كهرهسته سهربازی و لۆجستیكییان له ڕێگهی ئوردنهوه گواستۆتهوه بۆ بنكهی تهنهف. لە راپۆرتەکەی ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریادا، جەخت لەوە کراوەتەوە کە نە هێزەکانی سوپای تورکیا و نە هێزەکانی هاوپەیمانی دژ بە داعش، لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیاندا لە ناو خاکی سووریا گرنگییان بە گیانی خەڵکی سڤیل نەداوە. دەرئەنجامی ئەم خەمساردییە کوژرانی سەدان هاوڵاتیی مەدەنی بووە. ڕوانگهی سوری بۆ مافهکانی مرۆڤ ڕێکخراوێکی تایبهته به بوارهکانی مافی مرۆڤ لهسوریا و بارهگای سهرهکی ڕێکخراوهکه لهلهندهنی پایتهختی بهریتانیایه.
هاوڵاتی لایەنە ناكۆكەكانی عێراق تائێستا لەسەر میكانیزمێك بۆ چارەسەری دۆخی سیاسی رێكنەكەوتوون، سەدر پێداگیری لەسەر داواكارییەكانی خۆی دەكاتەوەو لەبەرامبەریشدا چوارچێوەی هەماهەنگی رازی نییە بەداواكارییەكانی سەدر، هەوڵە نێوەندگیریەكانیش نەیتوانی عێراق لەدۆخی چەقبوستوو رزگار بكات. هەرچەندە لەماوەكانی رابردوودا چ نەتەوەیەكگرتووەكان لەڕێگای (جێنین پلاسخارت)ی نوێنەریەوە لەعێراق و (هادی عامری) سەركردەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەستپێشخەری و كۆبوونەوەی بەردەوام لەگەڵ لایەنەكان ئەنجامدرا، بەڵام لەئێستادا وادەردەكەوێت دۆخەكە چەقی بەستبێت و هیچ بەرەوپێشەوەچوونێك نەبینرێت. هێشتا سەدرییەكان لەسەر مەرجەكانی خۆیان سوورن كەئەویش هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی دووبارە هەڵبژاردن و گۆڕینی سیستەمی سیاسی و دەستورە، هیچ سازشێكیان لەو رووەوە بۆ بەرامبەرەكانیان نەكردووەو راشیانگەیاندووە تاجێبەجێكردنی داواكانیان بەردەوام دەبن لەسەر خۆپیشاندان و مانگرتن. لەبەرامبەردا چوارچێوەی هەماهەنگی كەئێستاو دوای كشانەوەی سەدرییەكان زۆرینەی پەرلەمان پێكدەهێنن، بەپێی زانیارییە میدیاییەكان لەوەڵامی موقتەدا سەدر بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە چوار مەرجی سەرەكییان داناوە تاڕازی بن بەو پێشنیارە كە ئەوانیش بریتین لەپێكهێنانی حكومەتی راگوزەر، كەدەبێت لەناو پەرلەمانی عێراقەوە هەڵبژاردنی بۆ بكرێت و نابێت كازمیش سەرۆكایەتی بكات، هاوكات یاسای هەڵبژاردن هەمواربكرێتەوەو دەستەی كارگێڕی كۆمسیۆنیش بگۆڕدرێت، دواتر گفتوگۆی نیشتمانی ئەنجامبدرێت. هەرچی لەبارەی هەوڵەكانی (هادی عامری)یەوە هەیە دوای سەردانیكردنی لایەنە سیاسییەكان، تائێستا جگە لەو بەیاننامەو راگەیەندراوانەی دەرچوون، تائێستا هیچ هەنگاوێكی كردەیی بۆ جێبەجێكردنی بیرۆكەكان نەنراوە. (توركی عەتبی) سەركردە لەچوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت: سەردانەكانی عامری بۆ لای ١٠ لایەنی سیاسی جیاواز زیاتر بۆ یەكخستنی هەوڵەكان بووە بۆ كۆتاییهاتنی قەیرانی سیاسی عێراق. ئەو سەركردەیە راشیگەیاند: هەمووان لەسەر سێ خاڵی سەرەكی كۆكبوون پێش ئەوەی هیچ هەنگاوێك بنرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن كە ئەوانیش پێویستە بەپێی رێكارە دەستورییەكان بێت ئەویش لەڕێگای ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، واتە دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوە فەرمییەكانی پەرلەمان، هاوكات درووستكردنی حكومەتێك كەبتوانێـت قەیرانەكان چارەسەربكات و سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پێشوەختە بكات، هاوكات یاسای كۆمسیۆن و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بەپێی روئیایەك بێت كەدادپەروەری تیادا رەچاوبكرێت. لەو نێوەندەداو لەنێوان پێداگری رەوتی سەدرو كۆڵنەدانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ وازنەهێنان و دەستبەردارنەبوونیان لەداواكانیان، لەنێوان داواكاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و كۆبوونەوەی پەرلەمان لەدەرەوەی باڵەخانەی پەرلەمان، بەپێی زانیارییە میدیاییەكان باس لەهەبوونی جۆرێك لەسەفقەی سیاسی دەكرێت ئەگەر بێت و سەربگرێت ئەوا هاوكار دەبێت بۆ چارەسەری تەنگژەی سیاسی لەعێراقدا. بەپێی ئەو سەرچاوانە هەوڵەكان بەردەوامن بۆ داڕشتنی سەفقەیەكی سیاسی كەداواكارییەكانی رەوتی سەدر لەخۆبگرێت لەدووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن ئەویش دوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لەلایەن پەرلەمانتارانەوە، ئەو لایەنانە دەیانەوێت بڕوا بەسەدرییەكان و چوارچێوەی هەماهەنگی بهێنن كە بەرەو چارەسەری دۆخەكە بڕۆن بۆ ئەوەی لەدەست دەرنەچێت، هاوكات ئەو سەرچاوانە بڕوایان وەهایە لەدوایین ساتدا مەرجەعیەتی نەجەف دەستوەردان لەدۆخەكەدا دەكات. ئەمە لەكاتێكدایە رەوتی سەدر رایگەیاندووە كەهەندێك لایەن لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنن، هاوكات داوای رووبەڕووبوونەوەی تەلەفزیۆنی راستەوخۆ لەسەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەكات، رەتكردنەوەی هەر جۆرە رووبەڕووبوونەوەیەكی وەهاش لەلایەن ئەو سەركردانەوە بەترس و رسوایی ئەو كەسانە دەزانێت كەگەندەڵن، لەبەرامبەریشدا (حەنان فەتلاوی) سەركردەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادەیی خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تەلەفزیۆنی دەربڕی بەو مەرجەی دوای بەرنامەكە ژیانی پارێزراو بێت. لەبارەی دەرئەنجامی كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانیش بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ قەیرانەكە، هەرچەندە هەمووان لەسەر دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن كۆكبوون، بەڵام لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دروستكردنی حكومەتێك بۆ تێپەڕاندنی قۆناغەكە بۆچوونەكانیان جیاوازبوو. (یونس جەواد) چاودێری سیاسی بەڕۆژنامەی (سەباح)ی نیمچە فەرمی حكومەتی عێراقی راگەیاندووە: هەڵبژاردنی پێشوەختە پێدەچێت بیرۆكەیەكی لۆژیكی بێت، بەڵام رووبەڕووی چەندین ئاستەنگ دەبێتەوە لەكاتی جێبەجێكردنداو لەدۆخی ئێستاشدا زۆربەی لایەنەكان لەسەری ناكۆكن، بەتایبەت پێویستی بەدەنگدانی پەرلەمانە لەسەری، پەرلەمانی ئێستاش دوای پاشەكشەی سەدرییەكان بەدەست چوارچێوەی هەماهەنگیەوەیە. دەربارەی رای پسپۆڕانیش لەسەر دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن، لەلێدوانێكیدا سەربەست ئامێدی، سەرۆكی پێشووتری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت:»دوو كێشە هەن لەبەردەم پرۆسەی هەڵبژاردن ئەگەر بێت و دووبارە ئەنجامبدرێتەوە كێشەی یەكەم ئەوەیە كەئایا ئەم حكومەتەی ئێستا هەڵبژاردن بەڕێوەدەبات یان حكومەتێكی نوێ پێكدێت، ئەمەیان چوارچێوەی هەماهەنگی رازی نین حكومەتی ئێستا هەڵبژاردن بەڕێوەببات، كێشەی دووهەم سیستەم و شێوازی هەڵبژاردنەكانە، رەوتی سەدر لەگەڵ سیستەمی ئێستای هەڵبژاردنەو لایەنی بەرامبەر داوای گۆڕینی سیستەمی هەڵبژاردن دەكات بۆ سیستەمی ژماردنەوەی دەستی». لەشەقامی عێراقیدا ئەوەی ئێستا بووەتە پرسیاری گرنگی بەشێكی زۆری هاووڵاتیان ئەوەیە ئایا دووبارە هەڵبژاردنەوەی پەرلەمان چی لەدۆخەكە دەگۆڕێت؟ ئایا نەخشەی سیاسی هەروەك ئێستا دەمێنێتەوە یاخود نا؟ ئەو بودجە زەبەلاحەی بۆ هەڵبژاردن تەرخاندەكرێت بۆ گەشەپێدان و باشتركردنی دۆخی ئابووری هاووڵاتیان تەرخانبكرێت باشتر نییە؟ هەموو ئەم پرسیارانەش لەكاتێكدایە زۆرینەی هاووڵاتیانی عێراقی كەبەشداری هەڵبژاردنی پێشوویان نەكردووە لەئێستادا لەو نێوەندەدا وەك تەماشاكارێكیان لێهاتووە كەتەماشای هەردوو لایەنی ناڕازی دەكەن و چاوەڕێن بزانن ئەنجامی ململانێكانیان بەكوێ دەگات. بەبڕوای چاودێرانی سیاسیش هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوەدەچن ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەمساڵدا قورسە، لەهەمووشی گرنگتر بڕواهێنانە بەشەقام لەسەر گرنگی دووبارە هەڵبژاردنەوەی پەرلەمان چونكە وەك لەپێشووتردا دەركەوت شەقام بایكۆتی هەڵبژاردنی كردبوو، ئەم بڕواپێهێنانەش كاتێكی زۆری دەوێت. (عەلی بەدیر) چاودێری سیاسی بڕوای وایە لەم قۆناغەدا باشتروایە هەردوو لایەنی سەدرو چوارچێوەی هەماهەنگی خاڵێكی هاوبەش بدۆزنەوە، چونكە هەردوولایان بەدوو ئاراستەی جیاوازدا دەڕۆن، سەدر ئارەزووی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات، لەكاتێكدا چوارچێوەی هەماهەنگی داوای دروستكردنی حكومەت دەكات بەچەند ئەركێكی دیاریكراوەوە كە یەكێكیان هەڵبژاردنی پێشوەختەیە. دەربارەی ئەو رەخنانەش كە لەدەسەڵاتی دادوەری دەگیرێت بەوەی نەیتوانیوە بڕیاری یەكلاكەرەوە بدات لەسەر چارەسەركردنی قەیرانی یاسایی و دەستووری پرسەكانی هەڵبژاردن و پەرلەمان، فایق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی گرتنەبەری چوارچێوەی دەستووری و یاسایی بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سیاسی و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كە دادگا بەهەمان دووری لەهەموانەوە دەوەستێت.
نیگار عومەر چەكدارانی داعش لەناوچە كێشەلەسەرەكانی سنوری قەزاكانی كەلار و كفری و خانەقین و خورماتوو دەستیان بەجموجۆڵ كردووەو خەریكی خۆڕێكخستنەوەی گروپی چەكدارین، ئەوان زیاتر بەشەوان و بەماتۆڕسكیل هاتووچۆ دەكەن، گوندنشین و شوانكارە عەرەبەكان هاوكارییان دەكەن، چەكدارانی داعش لەماوەی رابردوودا لەو ناوچەیە خەڵكیان رفاندووەو لەبەرامبەر پارەدا ئازادیان كردووە، فەرماندەكانی پێشمەرگەش ئاماژە بەوە دەكەن هێزەكانیان هەمیشە لەئامادەباشیدان. چەكدارانی داعش بەگشتی لەسنوری ناحیەی زینانەو پەڵكانە چیاكانی غەڕەو ناحیەی نەوجول هەندێك لەچیاكانی سنوری ناحیەی خورماتوو تاسنوری حەزی حەمرین كە بەگشتی دەكاتە سنوری ناحیەی قەرەتەپەو چیاكانی حەمرین تا ئەمدیوی سنوری قەزای خانەقین و ناحیەی گوڵاڵەی سەر بەپارێزگای دیالە بوونیان هەیە، لەماوەكانی رابردوودا كردەوەی چەكدارییان ئەنجامداوەو هاووڵاتیان و هێزە ئەمنیەكانی سوپاسی عێراق و هێزەكانی پێشمەرگەیان كردووەتە ئامانج. كاوە غەریب، فەرماندەی لیوای پێنجی پیادەی هێزەكانی پێشمەرگە بەهاوڵاتی وت:" چەكدارانی داعش ماوەیەكە جموجۆڵەكانیان لەسنوری قەزای خانەقین زیادیكردووە و بەشەوان دێن و لەنێو سنوری پارێزگای دیالە هاتوچۆ دەكەن، لەكامێرا حەراریەكانماندا دەبینێرن دوایان دەكەوین و ناهێڵین نزیكی سەنگەرەكانمان ببنەوە، بەزۆری بەشەوان و بەماتۆڕسكیل هاتوچۆ دەكەن". وتیشی: "چەكدارەكان ژمارەیان لەسنوری گوندەكانی دەكە، كانی ماسی و قەزای خانەقین و ئەو سنورەی كە دەكەوێتە سەر روباری سیروان نزیكەی 20چەكدار دەبن و بەپێی زانیارییەكانی ئێمە لەئێستادا خەریكی خۆڕێكخستنەوەن بۆ ئەنجامدانی كردوەی چەكداری و تیرۆریستی". ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "لەم سنورەی ئێمەدا چەكدارانی داعش لەلایەن گوندنشینە عەرەبە سوننیەكانەوە هاوكاری دەكرێن و داڵدەیان دەدەن، بەزۆری لەگوندەكانی ئومحنتەو ئیسلاح، حسێنیە، دەمێننەوە". مەردان چاوشین، لێپرسراوی میحوەری 2ی قەرەتەپەی حەمرینی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ هاوڵاتی دواو وتی:لەماوەكانی رابردووا داعش مەترسی زۆر بۆ سەر قەزای كفری دروستكردبوو، بەڵام لەئێستادا دوای ئەنجامدانی دوو ئۆپراسیۆن لەو سنورانەدا مەترسییەكان نەماون و شوێنی مانەوەیان نەماوە". ئەوەشی وت، "داعش بەگشتی لەم سنورە نامێننەوە بەڵكو بەشێوەی گەڕۆك هاتوچۆ دەكەن و دەگەڕێنەوە بۆ سنوری دەریاچەی حەمرین". ئاشكراشیكرد: "چەكدرانی داعش لەلایەن شوانكارە عەرەبەكانەوە هاوكاری دەكرێن بۆیە لەسنورەكە ماونەتەوە، لەئێستادا لەگەڵ سوپای عێراق هەماهەنگیمان هەیە بەو ئامانجەی بۆشاییە ئەمنییەكان پڕكەینەوە و لەم رۆژانەشدا بەهاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراق ئۆپراسیۆنمان ئەنجامدا". هاوكات جەماڵ وارانی، فەرماندەی لیوای 144ی هێزەكانی پێشمەرگە لەسنوری ناحیەی زینانە، بەهاوڵاتی وت: " ژمارەی چەكدارانی داعش زۆر نیە لەو سنورەی ئێمەدا كەنزیكەی 20چەكدار دەبن، بەڵام لەماوەكانی رابردوودا ناوبەناو هێرشیان ئەنجامدەدا، یان خەڵكیان دەفڕاندو دواتر بەبڕە پارەیەك ئازادیان دەكرد". باسی لەوەشكرد: "نزیكەی مانگێك دەبێت جموجوڵەكانیان زیادیكردوەو خەریكی خۆڕێكخستنەوەن، هەرچەندە لەڕابردودا شوێنی مانەوەیانمان لەناوبردووەو ئۆپراسۆنی باشمان كردووە، بەڵام بەماتۆرسكیل دێن و دەچن و ئەو ناوچانەی كەهاتووچۆی تێدادەكەن ناوچەیەكی سەختە، هەربۆیە تائێستا توانیویانە بمێننەوە لەو سنورانەدا" و وتیشی: هێزەكانمان لەناوچەكەدا هەمیشە لەئامادەباشیدان و ئارامی سنورەكە دەپارێزین".
هاوڵاتی دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕوژی 30ی ئەم مانگەی بۆ یەكلاكرنەوەی سكاڵای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دیاریكرد. دادگای فیدڕاڵی لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: بڕیاریداوە كە سكاڵای ژمارە 188 كەلەلایەن نەسار زەغیر روبەیعی ئەمینداری فراكسیۆنی سەدر پێشكەشكراوە دوابخات بۆ رۆژی 30 ئاب. ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: بابەتی سكاڵاكە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و پابەندكردنی سەرۆك كۆمار بە دەستنیشانكردنی وادەی هەڵبژاردنی لەخۆدەگرێت، بەپێی ماددەی 64ی دەستور. ئەنجومەنی دادوەری تەئكید دەكاتەوە: ئەركەكانی ئەنجومەنەكە لە مادەی 3 لەیاسای ژمارە 45ی ساڵی 2017 دیاریكراوە كە پەیوەندی بەهەردوو دەسەڵاتی جێبەجێكردن و تەشریعیەوە نییە، وەك ڕەچاوكردنی پرنسیپی دابەشكردنی دەسەڵاتەكان كەلەمادەی 47 ی دەستوری عێراقدا هاتووە.
هاوڵاتی ئاماژەو ئەگەری زیندوكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمیی هاتووەتە ئاراوەو تەنها ماوەتەوە واشنتۆن بڕیاری كۆتایی لەسەر بابەتەكە بدات، ئەمریكاو ئێرانیش هەردولا خۆیان ئامادە دەكەن وەك یەكەم هەنگاو هەشت زیندانیی ئاڵوگۆڕ پێبكەن كەهاوشێوەیە لەگەڵ ئەو سیناریۆیەی ساڵی 2015 لەواژۆكردنی رێككەوتنی ئەتۆمیدا روویدا. ئاژانسی هەواڵی خوێندكارانی ئێران (ئیسنا) ئاشكرایكردووە چوار هاووڵاتی ئەمریكا لەئێران زیندانین و لەبەرامبەریشدا ئەمریكا چوار هاووڵاتی ئێرانی زیندانی كردووە كە بەزیندوكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمیی ئاڵوگۆڕیان پێدەكرێت. زۆربەی بەرپرسانی واشنتۆن جەختیان لەوە كردووەتەوە ئاستی لێكتێگەیشتنەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا خێراتربووە بەڵام جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا رێككەوتنێك واژۆ ناكات كەزیانی بۆ ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەكەی هەبێت. ئێران خۆی بۆ پارە بلۆككراوەكانی ئامادە دەكات كەناڵی (ئەلجەزیرە)ی قەتەری لەزاری ژمارەیەك بەرپرسی ئاگاداری پڕۆسەی زیندوكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمیی بڵاویكردووەتەوەوە: ئێران و وڵاتانی 5+1 لەزیندوكردنەوەی، رێككەوتنی ئەتۆمیی ساڵی (2015) نزیكبوونەتەوە و تاران لەچەند داواكارییەك پاشگەزبووەتەوەو ئەمریكا گەشبینە بەوەی لەدوو هەفتەی داهاتوودا ئەو رێككەوتنە دوایین بڕیاری لەسەربدرێت. سەرچاوەكان ئاماژەیان بۆ ئەوەكردووە، بەپێی ئەو پێشنیارانەی ئەوروپا خستویەتیەڕوو بۆ لایەنەكان بەتایبەت بۆ واشنتۆن و تاران، لەچوار قۆناغداو لەماوەی 60 رۆژدا رێكاری نوێ بۆ زیندوكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمیی دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە. لەلێدوانی ئەو بەرپرسانەی كەجەزیرە ناویانی ئاشكرانەكردووە هاتووە: لەگەڵ گەڕانەوەو پابەندبوونی تاران بە رێككەوتنی ئەتۆمی دەیان ملیار دۆلار لەپارە بلۆككراوەكانی ئێران لەبانكەكانی جیهان ئازاد دەكرێن. بەپێی پڕۆسەری زیندوكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمیی لەقۆناغی یەكەمدا سزا نێودەوڵەتییەكان و سزاكانی ئەمریكا لەسەر 17 بانكی ئێران و 150 دامەزراوەی ئابوریی و بازرگانیی ئەو وڵاتە هەڵدەگیرێت و ئاستەنگەكانی بەردەمیان لادەبرێن. ئەو قۆناغەش بەئازادكردنی حەوت بۆ هەشت ملیار دۆلار لە داهاتەكانی ئێران لەكۆریای باشور دەستپێدەكات. هەر لەو پڕۆسەیەدا ئاماژەی بەوەشكراوە ئێران دەبێت لەماوەی 120 رۆژدا رێگەی پێبدرێت كە 50 ملیۆن بەرمیل نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا بەشێوەی فەرمی بفرۆشێت و ئەمریكا دڵنیایی ئەوە بداتە ئەو وڵاتە كە رێگری لێناكرێت. لەلایەكی دیكەوە تۆمارێكی دەنگی عەلی باقری سەرۆكی تیمی دانوستانكاری ئەتۆمیی ئێران بڵاوبووەتەوە كە وتوویەتی: واشنتۆن رازیی بووە لەقۆناغی یەكەمدا سێ بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشوی ئەمریكا لەدژی تاران هەڵوەشێنێتەوەو ئەو بابەتە لەلایەن جۆ بایدن، سەرۆكی ئێستای ئەمریكاوە رادەگەیەنرێت. ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا لەپەیامێكدا لەتۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر روونیكردووەتەوە كە واشنتۆن هیچ جۆرە باجێك بەتاران نادات و بەبەردەوامیش هەوڵدەدات ئێران توانای ئەوەی نەبێت بۆمبی ئەتۆم دروستبكات. بەرپرسێكی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا بەكەناڵی (سی ئێن ئێن)ی وڵاتەكەی راگەیاندووە؛ ئێران لەوەڵامی پێشنیارەكانی ئەوروپا كە رۆژی دووشەممە (15/8/2022) رادەستی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپای كردووە لەداواكارییەكی سەرەكی پاشگەزبووەتەوە و داوای نەكردووە سوپای پاسداران لەلیستی تیرۆری واشنتۆن دەربهێنرێت بۆیە بەوتەی ئەو بەرپرسە زیندوكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمیی زۆر نزیكە. دواكاریی و هەنگاوەكانی ئێران تاران لەوەڵامی پێشنیارەكەی ئەوروپا (ئەڵمانیا، فەڕەنسا، بەریتانیا) داوای ئەوەی كردووە كەدەبێت ئەمریكا لەئەگەری دووبارە كشانەوە لە رێككەوتنی ئەتۆمی قەرەبوی ئێران بكاتەوەو ئەوە بەسەرەكیترین داواكاریی ئەو وڵاتە ئەژماردەكرێت لەبەرامبەر واشنتۆندا. لەپێشنیارە نوێیەكەی ئەوروپاو لەقۆناغی دەستپێكردنی پڕۆسەی زیندوكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمیی، دەبێت ئێران لەیەكەم هەنگاودا ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم لەوێستگە ئەتۆمییەكانی كەمبكاتەوە و دەبێت هەنگاو بەهەنگاو پاشەكشە بكاتەوە بۆ رێككەوتنی ئەتۆمیی. ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران پێش كشانەوەی ئەمریكا لە ساڵی 2018 تەنها نزیكەی 5% بووە لەكاتێكدا دوای كشانەوەكە لەچەند قۆناغێكدا پیتاندنی یۆرانیۆمەكەی گەیاندووەتەوە 60%. هاوكات دەبێت ئێران هەر لەچوارچێوەی ئەو پڕۆسەیەدا ژمارەیەك لەكورە ئەتۆمییەكانی كەدەوترێت زیاتر لەسێ هەزار دانەیە لەكاربخات چونكە تەنها دوو هەفتە بەر لەدەستپێكردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەكانی ڤیەننا، ئاژانسی ئەتۆمیی ئێران رایگەیاند 500 كورەی ئەتۆمیی لەجۆری (ئار ئای 6)ی خستوەتەكار كە بەنوێترین نەوەی كورەی ئەتۆمیی ئەژمار دەكرێن. ئێران لە رابردووداو لەچوارچێوەی رێككەوتنی ئەتۆمیدا رێگەپێدراوبوو بۆ بەكارهێنانی پێنج هەزارو 60 ئامێری سەنتریفیوژ یان كورەی ئەتۆمیی، بۆیە بەپێی پڕۆسەی رێككەوتنەكە دەبێت زۆربەی ئەو ئامێرانە رابگرێت كە لەدوای ساڵی 2018 بەمەبەستی پیتاندنی زیاتری یۆرانیۆم بەكاریهێناوە. روسیا گەشبین نییە روسیا كەیەكێك لەسەرەكیترین لایەنەكانی بەشداربووی رێككەوتنی ئەتۆمییە رایگەیاندووە زیندوكردنەوەی رێككەوتنەكە ئاڵۆزیی زۆری تێدایەو پێویستە هەموولایەك و بەتایبەت ئەمریكا پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەكان بن. میخائیل ئۆلیانۆڤ نوێنەری روسیا لەنەتەوەیەكگرتووەكان كەهاوكات سەرۆكی تیمی دانوستانكاری وڵاتەكەیەتی لە رێككەوتنی ئەتۆمیی لەنوێترین لێدوانیدا دەڵێت؛ ئەمریكا هۆكاری دواكەوتنی زیندوكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمییە چونكە دەیەوێت هەندێك داواكاریی نایاسیی و لەدەرەوەی رێككەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015 بەسەر ئێراندا بسەپێنێت. ئۆلیانۆڤ ئاماژەی بەوەشكردوە: كە جگە لەپێشنیارەكانی ئەوروپا سێ رەشنووسی دیكە ماوە كەدەبێت لایەنكانی ناو رێككەوتنەكە كۆكبن لەسەری و داواتر واژۆی بكەن. بەبڕوای ئەو سەرەڕای ناكۆكییەكانی ئەمریكا لەگەڵ ئێران دەكرێت رۆژی سەرەتای مانگی سێپتەمبەر پڕۆسەی زیندوكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی دەستپێبكات. ئەمریكا بڕیاری كۆتایی دەدات تائێستا هیچ بەرپرسێكی ئەمریكا بەئاشكراو بەناوهێنانی لەمیدیاكان روونی نەكردووەتەوە كەواشنتۆن لەچ كاتێكدا بڕیاری كۆتایی دەدات، بەڵام ئەوەی روونە بڕیاری كۆتایی زیندوكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمیی لای ئەمریكایەو گرەوی بەختی ئێرانیش هەر لەدەستی ئەو وڵاتەدایە.
هاوڵاتی لهنوێترین ڕاگهیهندراوی خۆیدا، وەزیرەکەی سەدر ھێرشدەکاتە سەر رەخنەگرانی مانگرتنی لایەنگرانی رەوتی سەدر لەبەردەم ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دەڵێت ھەنگاوی لەناکاوی دیکەیان دەبێت. سالح محەمەد عێراقی وەزیرەکەی موقتەدا سەدر راگەیەنراوێکی ١٦ خاڵی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوانەی نیگەران بوون بە مانگرتن لە بەردەم ئەنجومەنی باڵای دادوەری ترسیان ھەبوو دامەزراوەی دادوەری پەنابباتە بەر ئاشکراکردنی دۆسیەی گەندەڵییەکانیان، گومانیان وابوو خۆپیشاندەران ھەڵدەکەوتنە سەر ئەنجومەنی دادوەری و دەست بەسەر دۆسییەکانیاندا دەگرن. راشیگەیاند، ھەڵپەساردنی کارەکانی ئەنجومەنی دادوەری دەستوری نەبووە و واتای ئەوە دەگەیەنێت دادگا ھەوڵدەدات بە رێگەیەکی ناشەرعی گومانەکان لەخۆی دووربخاتەوە. سالح محەمەد عێراقی جەختیشیکردەوە، ئەگەر گەل بڕیاری بەردەوامی شۆڕش بدات لە دژی گەندەڵکاران ھەنگاوی دیکەی لەناکاویان دەبێت کە بەبیری کەسدا نایەت. لایەنگرانی رەوتی سەدر بەیانیی رۆژی سێشەممە 23-08-2022 چوونە بەردەم ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق و خێوەتیان هەڵدا، بەڵام دوای نزیکەی نۆ کاژێر مانەوە، بۆ ئێوارەکەی لەسەر داوای وەزیرەکەی سەدر بەردەم دادگەیان چۆڵکرد. دوای کشانەوەی لایەنگرانی سەدر، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆتایی بە هەڵپەساردنی کارەکانی هێنا و رایگەیاند، بە کشانەوەی خۆپێشاندەران و شکانی گەمارۆی سەر باڵەخانەی ئەنجوومەنی دادوەریی و دادگەی باڵای فیدراڵی، بڕیاریاندا لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە 24-08-2022 کارەکانی خۆیان بەشێوەیەکی سرووشتی لە تەواوی دادگەکاندا دەستپێبکەنەوە