هاوڵاتى سوپاى داگیرکه‌رى ئه‌ردۆغان له رێگه‌ى سه‌دان ئۆبۆس، هاوه‌ن، 46 جار به فڕۆکه و 33 جار به چه‌کى کیمیایى هێرشیان کردووه‌و له به‌رانبه‌ردا گه‌ریلا هه‌لیکۆپته‌رێک ده‌خه‌نه خواره‌وه‌و حه‌وت داگیرکه‌ر ده‌کوژرێن. ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل(هه‌په‌گه) وبڵاویکردووه‌ته‌وه" چالاکى هێزه‌کانمان له یادى ١٨مین ساڵیادى هه‌نگاوى ١ى حوزه‌یران به‌رده‌وامه. ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک له رێگه‌ى سه‌دان ئۆبۆس، هاوه‌ن، ٤٥ جار به فڕۆکه و ٣٣ جار به چه‌کى کیمیایى هێرشى کردووه. له به‌رانبه‌ردا چالاکى هێزه‌کانمان به‌رده‌وامه. له چالاکیه‌کاندا هه‌لیکۆپته‌رێک خرایه خواره‌وه، ٧ داگیرکه‌ر سزادران و سه‌نگه‌رێک له‌ناوبرا". زانیارى ورد به‌م شێوه‌یه‌یه: له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێرى جه‌نگى خابور له هه‌رێمى مه‌تینا؛ ١ى حوزه‌یران کاتژمێر ١٢:٣٠ هێزه‌کانمان له‌دژى داگیرکه‌ران له ده‌وروبه‌رى گه‌لى گردى ئازاد چالاکیان کرد و به به‌هێزى له ئامانجه‌کانیاندا. ١ى حوزه‌یران کاتژمێر ٢١:٣٠ هێزه‌کانمان به چه‌کى سووک و بۆمبى ده‌ستى له‌داگیرکه‌رانیاندا له سه‌نگه‌ره‌کانى شه‌ڕى شه‌هید زه‌مانى گۆڕه‌پانى به‌رخۆدانى گردى هه‌کاری. له چالاکیه‌که‌دا ٢ داگیرکه‌ر سزادران و داگیرکه‌رێک بریندار بوو. ٢ى حوزه‌یران کاتژمێر ٠٢:٠٠ له کاتێکدا که هه‌لیکۆپته‌ره‌کان ویستیان گۆڕه‌پانى گردى هه‌کارى بۆردومان بکه‌ن، هێزه‌کانمان له دوو لاوه له هه‌لیکۆپته‌ره‌کانیاندا. گورز له هه‌لیکۆپته‌رێک وه‌شێنرا و کاتێک ویستى دوور بکه‌وێته‌وه له گۆڕه‌پانى به‌رخۆدان که‌وته خواره‌وه و تێکشکا. له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێرى بازه‌کانى زاگرۆس له هه‌رێمێ زاپ؛ ١ى حوزه‌یران کاتژمێر ١٧:٣٠ داگیرکه‌ران ویستیان داره‌کانى ده‌ورى زناره‌کانى گۆڕه‌پانى به‌رخۆدانى شه‌هید شاهین ببڕنه‌وه. هێزه‌کانمان له داگیرکه‌رانیاندا و داگیرکه‌رێک سزادرا. ١ى حوزه‌یران کاتژمێر ١٧:٢٠ و ٢٢:١٠ هێزه‌کانى یه‌ژه‌ئاستارمان به چه‌کى سووک و به قه‌ناس له داگیرکه‌رانیاندا له سه‌نگه‌ره‌کانى شه‌ڕى شه‌هید رێبه‌رى گۆڕه‌پانى به‌رخۆدانى کارکه‌ر. ٢ داگیرکه‌ر سزادران. ١ى حوزه‌یران کاتژمێر ١٤:٣٠ و ٢٢:٠٠ داگیرکه‌ران کاتێک ویستیان به ته‌قه‌مه‌نى سه‌نگه‌ره‌کانى شه‌ڕى شه‌هید به‌رخۆدانى گۆڕه‌پانى به‌رخۆدانى شه‌هید شاهین بته‌قێننه‌وه. هێزه‌کانمان له دوو داوه له داگیرکه‌رانیاندا. دواى ده‌ستوه‌ردانه‌که داگیرکه‌ران کشانه‌وه. له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێرى مه‌ره‌شى شه‌هید ساڤاش له هه‌رێمى زاپ؛ ٢ى حوزه‌یران کاتژمێر ٠٥:١٠ داگیرکه‌ران له ده‌وروبه‌رى سه‌نگه‌ره‌کانى شه‌ڕى شه‌هید ساڤوشکاى هه‌رێمى به‌رخۆدانى گردى جوودى له دوو لاوه له‌لایه‌ن هێزه‌کانمانه‌وه کرانه ئامانج. له چالاکیه‌که‌دا گروپى یه‌که‌مى چالاکیه‌که‌دا و دووه‌مى چالاکیه‌که له نزیکه‌وه به چه‌کى سووک و بۆمبى ده‌ستى له داگیرکه‌رانیاندا، ٢ داگیرکه‌ر سزادران، ٢ داگیرکه‌ر بریندار بوون و سه‌نگه‌رێک رووخێنرا. دواى چالاکیه‌که داگیرکه‌ران کشانه‌وه. هێرشى سوپاى داگیرکه‌رى تورک به چه‌کى کیمیایى و ته‌قه‌مه‌نی؛ ١ى حوزه‌یران، گۆڕه‌پانه‌کانى ئه‌شکه‌وتى برینداران، کارکه‌ر، شه‌هید به‌رخۆدان، شه‌هید شاهینى هه‌رێمى زاپ و گۆڕه‌پانى به‌رخۆدانى وه‌رخه‌لێى ئاڤاشین ٣٣ جار به چه‌کى کیمیایى و ته‌قه‌مه‌نى بۆردومانکرا. هێرشى سوپاى داگیرکه‌رى تورک به ئۆبۆس، هه‌لیکۆپته‌رى هێرشبه‌ر و فڕۆکه‌ى شه‌ڕ؛ ١ى حوزه‌یران گۆڕه‌پانه‌کانى گردى جوودی، گردى ئێف ئێم، گردى به‌هار، کوره‌ژارۆ، شه‌هید شه‌مدین، شه‌هید تۆڵهه‌ڵدان، شه‌هید شاهین، چه‌مچح و سیداى هه‌رێمى زاپ له‌لایه‌ن هه‌لیکۆپته‌ره‌کانه‌وه، به سه‌دان جاریش به ئۆبۆس له‌لایه‌ن باره‌گاکانى سه‌ر سنوره‌وه و ٢٥ جاریش به فڕۆکه بۆردومان و تۆپبارانکران. ١ى حوزه‌یران ده‌وروبه‌رى گوندى ده‌شیشێ، سه‌ره‌رۆ، ئێدنێى مه‌تینا، هه‌روه‌ها هه‌رێمه‌کانى گردى هه‌کاری، گردى ئۆرتێ، سه‌رێ مه‌تینا و شه‌هید زه‌مانى به هه‌لیکۆپته‌ر، به ده‌یان جار به ئۆبۆس و ١٧ جار به فڕۆکه‌ى جه‌نگى بۆردومانکران. ١ى حوزه‌یران کاتژمێر ١٠:٠٠ گوندى یه‌کمالێى هه‌رێمى گاره به فڕۆکه‌ى جه‌نگى بۆردومانکران. ١ى حوزه‌یران گوندى شێخانى کالاتوکاى قه‌ندیل ٣ جار به فڕۆکه‌ى جه‌نگى بۆردومانکرا."
هاوڵاتى چوار وڵاتی عێراق ، سوریا، سعودیه و ئێران به ناوه‌ندی و هۆکاری خۆڵبارین له ناوچه‌که‌دا له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن که تاران، تورکیا به یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین هۆکاره‌کانی ئه‌و خۆڵبارینه ناو ده‌بات. له لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه زانستییه‌کانی ده‌رکه‌وتوه هۆکاره‌کانی خۆڵبارین له ئێران 60%ی هۆکاری ناوخۆیی هه‌یه و 40%یشی هۆکاری وڵاتانی دراوسێیه له هه‌مان کاتیش‌دا وڵاته‌که ناوه‌ندێکی بیابانیی هه‌یه به روبه‌ری نزیکه‌ی 10 ملیۆن دۆنم که سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ره‌کییی خۆڵبارینه . ئێران زیاتر له 20 ساڵه گیرۆده‌ی وشکه‌ساڵی و که‌مئاویی بووه که پێشبینیی ده‌کرێت 10 ساڵی دیکه له‌و که‌مئاویی و وشکه‌ساڵه‌ییه ده‌ربازی نه‌بێت و ئه‌وه‌ش هێنده‌ی دیکه دیارده خۆڵبارین چڕتر و زیاتر بکاته‌وه. تورکیا به دروستکردنی به‌نداو هۆکاری 40%ی خۆڵبارینی ناوچه‌که‌یه، چونکه گرتنه‌وه‌ی ئاو به روی سوریا و عێراق وای کردوه زۆنگاوه‌کان وشک بکه‌ن له کاتێکدا ئه‌و زۆنگاوانه رۆڵی باشیان هه‌یه بۆ شێداربونی که‌ش و هه‌و له ناوچه بیابانییه‌کانی دوو وڵاته‌که. ئێران رایگه‌یاندوه پلانی هاوبه‌شی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری خۆڵبارین له ناوچه‌که‌دا، به‌ڵام ئه‌و پلانه نزیکه‌ی 10 ساڵ ده‌خایه‌نێت و پێویستی به هاوکاریی نێوده‌وڵه‌تیی وڵاتانی دراوسێ هه‌یه. خۆڵبارین کاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر ئێران بووه و ئه‌وه‌ش وای کردوه تاران له دوای ده‌ستوه‌ردانه‌کانی له گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق پرسی چاره‌سه‌ری ئه‌و دیارده‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا بکاته پرسی دووه‌م و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وه‌فدێکی پسپۆڕ و شاره‌زا له‌گه‌ڵ راوێژکاری سه‌رۆک کۆماری ئێران ره‌وانه‌ی به‌غدا بکات. ئاماره مه‌ترسیداره‌کانی خۆڵبارین ئێران رایگه‌یاندوه نزیکه‌ی 270 ملیۆن هه‌کتار که ده‌کاته زیاتر له یه‌ک ملیار دۆنم، زه‌وی و بیابان له ده‌وروبه‌ری وڵاته‌که‌ی هه‌یه که ناوه‌ندی خۆڵبارینی ناوچه‌که‌یه و ئه‌و روبه‌ره‌ش نزیکه‌ی 127 ملیۆن تۆن گه‌رده‌یله‌ی خۆڵ دروست ده‌کات و هه‌ندێکجاریش به گه‌رده‌یله‌ی سور ناوی ده‌هێنریت. ئه‌و روبه‌ره له خاکه زۆرینه‌ی ده‌که‌وێته‌وه سعودیه، سوریا، عێراق و هه‌ندێک له وڵاتانی که‌نداو، به‌ڵام ناوه‌نده‌که‌ی عێراق و سوریایه. ناوه‌ندی ژینگه‌ی ئێران ئاشکرای کردوه نزیکه‌ی 10 ملیۆن دۆنم زه‌وی وشک و بیابان له وڵاته‌که هه‌یه که ئه‌ویش به ناوه‌ندێکی سه‌ره‌کیی خۆڵبارین ئه‌ژمار ده‌کرێت. زیاتر له یه‌ک ملیۆن و 200 دۆنم له‌و زه‌ویانه ده‌که‌وێته پارێزگای خوزستان له باشوری رۆژئاوای ئێران که هاوسنوری عێراقه. له لێکۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانیی پسپۆرانی ژینگه‌ی ئێران‌دا ده‌رکه‌وتوه له ساڵێکدا لانیکه‌م 150 ملیۆن تۆن گه‌ردیله‌ی سور له شێوه‌ی خۆڵبارین روو له وڵاته‌که ده‌کات. خۆڵبارین هه‌ناسه‌ی له ئێران بڕیوه له پێوه‌ری زانستی پیسبونی که‌ش و هه‌وا نابێت پیسبونه‌که بگاته زیاتر له 100 AQI به‌ڵام خۆڵبارین وای کردوه پێوه‌ری پیسبونی که‌ش و هه‌وا له هه‌ندێک ناوچه‌ی وڵاته‌که بگاته زیاتر له 600 AQI له کاتێکدا دوایین پله‌ی مه‌ترسیداری که‌ش و هه‌وا نابێت 500 AQI تێپه‌ڕێنێت. ئێران له حه‌وتی ئه‌م مانگه‌وه پیسترین که‌ش وهه‌وای مێژوی وڵاته‌که‌ی له 15 رۆژدا تۆمار کردوه و به وته‌ی به‌رپرسانی ته‌ندروستییی له ساڵێکدا لانیکه‌م 11 هه‌زار و 130 که‌س به‌هۆی خۆڵبارین و پیسبونی که‌ش و هه‌وا له وڵاته‌که گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. ته‌ندروستیی ئێران بڵاوی کردوه‌ته‌وه له ماوه‌ی خۆڵباریندا رێژه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی به‌هۆی کێشه‌ی هه‌ناسه‌دانه‌وه رویان له نه‌خۆشخانه‌کان کردوه 20% زیادی کردوه. ئاژانسی هه‌واڵی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا) له زاری پسپۆڕانی ئابورییه‌وه بڵاوی کردوه‌ته‌وه که به‌هۆی خۆڵبارینه ساڵانه زیانی 30 ملیار دۆلار به وڵاته‌که ده‌گات که ده‌کاته نزیکه‌ی 3%ی کۆی داهاتی ئێران. ئێران له حه‌وتی ئه‌م مانگه‌وه پیسترین که‌ش وهه‌وای مێژوی وڵاته‌که‌ی له 15 رۆژدا تۆمار کردوه و به وته‌ی به‌رپرسانی ته‌ندروستییی له ساڵێکدا لانیکه‌م 11 هه‌زار و 130 که‌س به‌هۆی خۆڵبارین و پیسبونی که‌ش و هه‌وا له وڵاته‌که گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن پلانی پسۆڕانی ئێران بۆ کۆنتڕۆڵی خۆڵبارین پسۆڕانی بواری ژینگه پلانێکی 10 ساڵه‌یان بۆ چاره‌سه‌ری دیارده خۆڵبارین خستوته‌ڕو که ده‌بێت به پێی پلانه‌که سه‌رجه‌م وڵاتانی رۆژهه‌ڵات و باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا وه‌ک سعودیه، سوریا،عێراق، تورکیا و ئێران پێکه‌وه کاری هاوبه‌ش بکه‌ن و هه‌وڵی رێگریی له به بیانبونی ناوچه‌کانیان و فشۆڵبونی خاکی وڵاته‌که‌یان بکه‌ن. له راپۆرتی ئه‌و پسپۆڕانه‌دا هاتوه 60%ی خۆڵبارینه‌کانی ئێران هۆکاری وڵاتانی دراوسێی وه‌ک عێراق و سوریا و سعودیه-یه که زیاترین خاکی فشۆڵ و ناوچه‌ی بیابانی و خاکی بێ شێی-یان هه‌یه که شێدارنه‌بونی خاکی سوریا و عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دروستکردنی به‌نداوی گه‌وره له تورکیا و رێگریی له‌و سه‌رچاوه ئاویانه‌ی ده‌چنه روباره‌کانی دیجله و فورات و دواجار ئه‌و دو روباره سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کیی ئاوئ ئه‌و دو وڵاته‌ن. به پێی پلانه‌که داواکراوه له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران هه‌ر چوار وڵاتی سعودیه، سوریا،عێراق، تورکیا هاوشێوه‌ی رێککه‌وتنی پاریس پابه‌ند بکرێن به رێکاره‌کانی رێگریی له گه‌رمبونی زه‌وی و دابینکردنی پاره و تیچوی ئه‌و پڕۆژانه‌ی که بۆ رێگریی له خۆڵبارین پێویسته بگیرێته‌به‌ر. ئه‌و پسپۆڕانه جه‌ختیان له‌وه کردوه‌ته‌وه که تورکیا به دروستکردنی به‌نداو هۆکاری 40%ی خۆڵبارینی ناوچه‌که‌یه، چونکه گرتنه‌وه‌ی ئاو به روی سوریا و عێراق وای کردوه زۆنگاوه‌کان وشک بکه‌ن له کاتێکدا ئه‌و زۆنگاوانه رۆڵی باشیان هه‌یه بۆ شێداربونی که‌ش و هه‌و له ناوچه بیابانییه‌کانی دوو وڵاته‌که. ته‌نها له باکوری ئێران له کۆی سێ ملیۆن و 600 هه‌زار هه‌کتار روبه‌ری دارستان یه‌ک ملیۆن و 200 هه‌زار هه‌کتاری کراوه به زه‌وی به مه‌به‌ستی شوێنی نیشته‌جێبون که به واتایه‌کی دیکه له ماوی 40 ساڵدا یه‌ک له‌سه‌ر سێی ئه‌و روبه‌ره له دارستان له‌ناوچوه. دیپلۆماسیی خۆڵبارین ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوای شه‌پۆله خۆڵبارینه‌کانی ئه‌م دواییانه له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆک کۆماری وڵاته‌که به ته‌له‌فۆنی په‌یوه‌ندیی به به‌رپرسانی عێراق ،سوریا، تورکیا و کۆه‌یت کردوه و به نامه‌ی فه‌رمی داوای له رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و ئه‌و وڵاتانه کردوه به‌په‌له له چوارچێوه‌ی گروپێکی نێوده‌وڵه‌تی و هاوبه‌شدا سندوقێک له پێناو چاره‌سه‌ریی خۆڵبارین له ناوچه‌که‌دا دروست بکرێت. عه‌بدوڵاهیان له‌و په‌یوه‌ندیی و نامه‌کانی بۆ ئه‌و وڵاتانه جه‌ختی له‌وه کردوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر به خێرایی و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ هه‌وڵی چاره‌سه‌ری خۆڵبارین نه‌درێت ئه‌وا ژیانی ملیۆنان که‌س له دانیشتوانی ئه‌و وڵاتانه ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه و زیانی دیارده‌که‌ش زیاتر بۆ دانیشتوانی عێراق و سوریا و ئێرانه. ئێران هۆشداریی ده‌داته تاڵیبان و تورکیا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له وتاریکیدا له په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر تاڵیبان رێگه نه‌دات ئاوی روباری هیرمه‌ند له ئه‌فغانستانه‌وه وه‌ک پێویست بگاته ئێران ئه‌وا له رێگه‌ی یاسایی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌دواداچون بۆ کێشه‌کان ده‌که‌ن و هاوکات له‌و مافه خۆش نابن. ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان له درێژه‌ی ئه‌و وتاره‌یدا وتیشی چیتر ئێران رێگه نادات تورکیا به دروستکردنی به‌نداوی گه‌وره ببێته هۆکارێک بۆ که‌مبونه‌وه‌ی ئاوی ئێران وڵاتانی دراوسێی چونکه ئه‌وه کێشه‌ی بۆ دانیشتوانی هه‌ندێک وڵات دروست کردوه که دراوسێی تورکیان. عه‌بدوڵاهیان وتوی: چیتر نابێت تورکیا به دروستکردنی به‌نداوی گه‌وره ئاوی دیجله و فورات بگرێته‌وه و کێشه بۆ خه‌ڵکی عێراق دروست بکات. ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌کردوه ده‌سته‌یه‌کی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ تورکیا پێکهێناوه بۆ چاره‌سه‌ری پرسی ئاو له سنوره هاوبه‌شه‌کانی نێوان تورکیا و ئێران. وشکه‌ساڵی و خۆڵبارین ژیان له ئێران قورس‌تر ده‌که‌ن ناوه‌ندی پارێزگای له ژینگه و پاراستنی سه‌رچاوه‌کانی ئاو له ئێران بڵاوی کردوه‌ته‌وه خۆڵبارین زیاترین روبه‌ری خاکی وڵاته‌که ده‌گرێته‌وه به جۆرێک له کۆی 31 پارێزگا لانیکه‌م خۆڵبارین ژیان له 20 پارێزگا په‌ک ده‌خات. هاوکات ناوه‌ندی جیۆلۆجی ئێران له راپۆتی ساڵانه‌ی خۆی ئاشکرای کردوه وڵاته‌که که‌وتوه‌ته خشته‌یه‌کی 30 ساڵه‌ی وشکه‌ساڵییه‌وه که تا ئێستا 20 ساڵی تێپه‌راندوه و بۆ تێپڕاندنی ئه‌و دۆخه 10 ساڵی دیکه‌ی پێویسته. محه‌مه‌د میرزاوه‌ند، پسپۆڕ جیۆلۆجی و جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نێوده‌وڵه‌تیی هیدرۆجیۆلۆجی رایگه‌یاند؛ به‌کارهێنانی خراپی ئاو بۆ کشتوکال و پیشه‌سازیی، ئه‌و وڵاته‌ی به‌ره‌و مایه‌پوچبون بردوه چونکه به‌هۆی زیاده‌ڕه‌وییه‌وه زۆبه‌ی سه‌رچاوه‌کانی ژێرزه‌وینییه‌کانی ئاو له‌و وڵاته کۆتایی هاتوه. به پێوه‌ره زانستی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان هه‌ر وڵاتێک که زیاتر له 40%ی ئاوی ژێر زه‌ویی به‌کاربهێنێت ئه‌وا وه‌ک مایه‌پوچبون له دابینکردنی ئاو ناوده‌هێنرێت له کاتێکدا له زۆربه‌ی ناوچکانی ئه‌و وڵاته 100%ی ئه‌و سه‌رچاوه ئاوییانه به مه‌به‌ستی کشتوکاڵ و پیشه‌سازیی که‌ڵکیان لێوه‌رده‌گیرێت ئاوی ژێر زه‌وینه. زیاتر له هه‌زار و 200 شارۆچکه له ئێران هه‌یه که له‌و ژماره‌یه 300یان به بێ ئاو ئه‌ژمار ده‌کرێن. ئێران زیاترین رۆچونی خاکی هه‌یه به‌رپرسان و پسپۆرانی ئیران بڵاویان کردوه‌ته‌وه وڵاته‌که له روی رۆچونی زه‌وی و خاکه‌وه به چواره‌م وڵاتی جیهان ئه‌ژمار ده‌کرێت که زیاترین رۆچون به تایبه‌ت له پێده‌شته‌کانی روده‌دات. له ئاماره ره‌سمییه‌کاندا هاتوه له کۆی 609 پێده‌شتی ئێران زیاتر له 500 پێده‌شتیان دیارده‌ی رۆچونی زه‌ویی رو ده‌دات که ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی به به‌کارهێنانی زیاد له پێویستی ئاوی ژێر زه‌وی و کشتوکاڵی نازانستیی. به‌رێوبه‌ری رێگاوبان و شارسازیی له ئێرانیش رایگه‌یاندوه دیارده‌ی رۆچونی زه‌وی نه ته‌نها پێده‌شته‌کان به‌ڵکو گه‌یشتوه‌ته شاره گه‌وره‌کانیش و تاران-ی پایته‌خت یه‌کێکه له‌و شارانه زیاترین رۆچونی زه‌ویی ده‌یگرێته‌وه و ئه‌و دیارده‌یه گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر شاره‌که. زۆربه‌ی دارستانه‌کانی ئێران له‌ناو ده‌برێن رۆژنامه‌ی (دنیای ئیقتیساد) له ئێران بڵاوی کردوه‌ته‌وه له ماوه‌ی 40 ساڵی رابردودا زیاتر له 35%ی دارستانه‌کانی وڵاته‌که به بیانوی زه‌وی بۆ یه‌که‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوچون. رۆژنامه‌که ئاشکرای کردوه ته‌نها له باکوری ئێران له کۆی سێ ملیۆن و 600 هه‌زار هه‌کتار روبه‌ری دارستان یه‌ک ملیۆن و 200 هه‌زار هه‌کتاری کراوه به زه‌وی به مه‌به‌ستی شوێنی نیشته‌جێبون که به واتایه‌کی دیکه له ماوی 40 ساڵدا یه‌ک له‌سه‌ر سێی ئه‌و روبه‌ره له دارستان له‌ناوچوه. ئێران لیژنه‌ی پسپۆڕ ره‌وانه‌ی عێراق ده‌کات عێراق که به‌هۆی دروستکردنی به‌نداو له تورکیا و ئێران روبه‌ڕویی که‌مئاویی بوه‌ته‌وه ده‌یه‌وێت کێشه‌کانی له رێگه‌ی پلانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی چاره‌سه‌ر بکات به تایبه‌ت که که‌م ئاویی که سه‌ره‌کیترین هۆکاری خۆڵبارینه. رۆژی شه‌ممه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ریی و رێگریی له خۆڵبارین شاندێکی پسپۆر و شاره‌زای ئێران به سه‌رۆکایه‌تیی عه‌لی سه‌لاجقه، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆک کۆماری ئێران سه‌ردانی به‌غدایان کرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی کشتوکاڵ سه‌رچاوه‌ئاوییه‌کان و ژینگه‌ی عێراق کۆبونه‌وه. فودا حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عه‌لی سه‌لاجق که رۆژێک دوای سه‌ردانه‌که سازیانکرد رایگه‌یاند ئه‌و شانده که پێکهاتون له لیژنه‌ی پسپۆڕ و شاره‌زای ژینگه، به مه‌یدانی سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه ده‌که‌ن که هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی خۆڵبارینه له عێراق و ئێران. فواد حسێن وتی سه‌باره‌ت به کێشه‌ی که‌میی ئاو و سه‌رچاوه ئاوییه‌کانی عێراق و ئێران گفتوگۆ کراوه و ئه‌وه‌ش پێویستی به کاری هاوبه‌شی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیی هه‌یه بۆ که‌میی ئاو. لای خۆشیه‌وه عه‌لی سه‌لاجق له کۆنگره‌که‌دا رایگه‌یاند؛ شاندێکی شاره‌زا و ته‌کنیکی ئێران بۆ ژینگه، له‌گه‌ڵ وه‌زیری کشتوکاڵی و وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌کان و وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق کۆبونه‌ته‌وه و گفتوگۆ کراوه له‌سه‌ر دیادره‌ی خۆڵبارین و گۆڕانکاریی که‌شوهه‌وا له عێراق و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که. به وته‌ی ئه‌و هه‌ردولا رێککه‌وتون بۆ هاوکاریی یه‌کتریی له ئاستی ناوچه‌ییدا بۆ جێبه‌جێکی کردنی پلانێکی کرداریی له پێناو نه‌هێشتنی خۆڵبارین. له درێژه‌ی قسه‌کانیدا جێگری سه‌رۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ژینگه رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ عێراق پلانی هاوبه‌شیان ده‌بێت بۆ گۆڕانکارییه‌کانی که‌ش و هه‌وا به تایبه‌ت خۆڵبارین له ناوچه‌که‌دا. ئه‌و وتی له‌سه‌ره‌تای رێگادان و رێگه‌ی زۆر ماوه که پێویسته بیبڕن چونکه دیارده‌ی خۆڵبارین له ئه‌نجامی کاریگه‌رییه‌کانی مرۆڤ له سه‌ر ژینگه دروست بوه و ئه‌وه‌ش پێویستی به کاتێکی زۆر و پلانێکی کرداریی گه‌وره‌یه. عه‌لی سه‌لاجق وتیشی: ئێران و عێراق ئه‌زمونی باشیان هه‌یه له کاری هاوبه‌ش و هیواشیان هه‌یه به هاوکاریی یه‌کتر و هه‌وڵی پسۆڕان و شاره‌زایانی دو وڵاته‌که چاره‌سه‌ریی دیارده‌ی خۆڵبارین بکرێت و کۆتایی به‌و دیارده مه‌ترسیداره بهێنرێت. ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئێران جه‌ختی له‌وه‌شکرده‌وه که تاران و به‌غدا ده‌توانن له زۆر بواردا به بێ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌کی به هاوکاریی رێکخراوه نێوده‌ڵه‌تییه‌کان کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن. ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆک کۆماری ئێران ئێواره‌ی یه‌کشه‌ممه دوای کۆنگره‌ی هاوبه‌شی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و راوێژکاری ره‌ئیسی سه‌باره‌ت به خۆڵبارین به ته‌له‌فۆنی په‌یوه‌ندیی به مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقه‌وه ده‌کات و داوای لێده‌کات به‌غدا و تاران له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئه‌و دیارده‌یه بکه‌ن چونکه پرسی خۆڵبارین سنوری وڵاتانی تێپه‌ڕاندوه و پێویستی به هه‌نگاوی هاوبه‌ش هه‌یه له نێوان دراوسێکانی ئێران و عێراق.
هاوڵاتى له‌سه‌ر سکاڵایه‌کى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ده‌بێت ئه‌و کۆمپانیا نه‌وتیانه‌ى له هه‌رێمى کوردستان کارده‌که‌ن، بچنه به‌رده‌م دادگا و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کۆمپانیاى سۆمۆ ده‌ڵێت مانگى ئاب سکاڵاکه‌یان له دادگاى پاریس یه‌کلاده‌کرێته‌وه. له‌چوارچێوه‌ى جێبه‌جێکردنى بڕیاره‌کانى دادگاى فیدراڵى عێراق دژ به سه‌ربه‌خۆ فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق سکاڵاى له‌سه‌ر کۆمپانیاکانى نه‌وت که له هه‌رێم کارده‌که‌ن تۆمارکردووه. پێگه‌ى "ئۆیل ڕیپۆرت" بڵاویکردوه، بڕیاره ڕۆژى یه‌کشه‌ممه‌ى داهاتوو دادگاى بازرگانیى عێراق له شارى به‌غدا بۆ ئه‌و سکاڵایه کۆببێته‌وه و داواى له نوێنه‌رى ئه‌و کۆمپانیا بیانیانه کراوه، له‌و دانیشتنه ئاماده‌بن. عه‌لا یاسرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کۆمپانیاى سۆمۆ رایگه‌یاند:" به‌غدا پلانى هه‌یه سکاڵا له دادگاى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر ئه‌و کۆمپانیا بیانیانه‌ى نه‌وت تۆمار بکات که له‌هه‌رێم کارده‌که‌ن". پێشتریش عه‌لا یاسرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى سۆمۆ له‌به‌رده‌م لیژنه‌ى نه‌وت و گازى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:" ئیستا ئێمه راوێژکاره‌کانى خۆمان راسپاردوه که له‌گه‌ڵ هه‌ردوو نوسینگه‌ى یاسایى جیهانیى له له‌نده‌ن و پاریس ئاگادار بکه‌نه‌وه که له ڕیگاى دادگاوه سکاڵا بکه‌ن له‌و کۆمپانیایانه‌ى که له هه‌رێم کار ده‌که‌ن و قسه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و بانکانه‌ش کردوه که پاره‌ى نه‌وتى هه‌رێمى تێده‌چێت". هاوکات، سه‌باره‌ت به دادگاى پاریس له‌سه‌ر سکاڵاکانى رابردوو، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌وتى سۆمۆ ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که مانگى ئابى داهاتوو دادگاى پاریس دژ به تورکیا بڕیار ده‌دات و که‌یسه‌که‌یان ماوه و دواى بڕیاردان ده‌بیت تورکیا ده‌ستبه‌جێ هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ڕاگرێت و قه‌ره‌بووى عێراق بکاته‌وه. له‌سه‌رده‌مى حکومه‌ته‌که‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى، حکومه‌تى عێراق سکاڵایه‌کى له‌سه‌ر تورکیا له دادگاى پاریس تۆمار کردووه له‌باره‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستانه‌وه و داواى راگرتنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم و 26 ملیار دۆلار له تورکیا ده‌کات.
هاوڵاتى فه‌رمانده‌ی گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکراتى (هه‌سه‌ده) وه‌ڵامى ئه‌ردۆغانى ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت:" هه‌ڕه‌شه‌کانى تورکیا له‌سه‌ر ناوچه‌کانى ڕۆژئاواى کوردستان وه‌ک مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌یه‌و به‌جدى مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ین". دوێنێ چوارشه‌ممه ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆکى تورکیا رایگه‌یاند که" بۆ هه‌ریه‌ک له‌شاره‌کانى مه‌نبه‌ج‌و ته‌لڕه‌فعه‌ت له‌شکرکێشى ده‌که‌ین". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه جه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکراتى (هه‌سه‌ده) له‌هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیى تویته‌ر نوسیویه‌تی:"هه‌ر دوژمنکارییه‌کى نوێ، ته‌واوکارى پلانى دابه‌شکردنى سوریا‌و به‌ش به‌شکردنى باکووره (ڕۆژئاڤاى کوردستان)". هه‌روه‌ها جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم له‌تویته‌که‌یدا ده‌شڵێت"هه‌ر هێرشێکى تورکیا ده‌بێته هۆى "سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى مرۆیى ده‌رهه‌ق به‌هه‌زاره‌ها کورد‌و عه‌ره‌ب که له‌ترسى به‌کرێگیراوه‌کان په‌نایان بۆ ناوچه‌کانیان هێناوه." فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده له‌تویته‌که‌دا داواشى له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه سورییه کاراکانى دۆسیه‌ی سوریا کردووه، که به‌جددى کاربکه‌ن‌و ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بدۆزنه‌وه تا نه‌هامه‌تییه‌کى نوێ ڕوو له‌که‌سوکاریان نه‌کات". ڕۆژى 23ى ئایارى 2022 ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر ڕۆژئاواى کوردستان ده‌ستپێده‌که‌ن‌و ئه‌و ناوچه ئه‌منییه‌ى پێشتر قسه‌یان له‌سه‌ر کردبوو، به‌قووڵایى 30 کیلۆمه‌تر ته‌واوى ده‌که‌ن. پێشتریش ئه‌نکه‌ره دوو ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازى بۆسه‌ر ڕۆژئاوا ئه‌نجامداوه، یه‌که‌میان له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2018 بۆسه‌ر عه‌فرین بوو، دووه‌میش له‌تشرینى یه‌که‌مى 2019 بۆسه‌ر ناوچه‌ى گرێ سپی‌و سه‌رێکانى بوو.
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا هۆشداریى ده‌داته ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ئه‌نجامدانى هه‌ر هێرشێک بۆ سه‌ر باکوورى سووریا و رۆژئاڤاى کوردستان که به‌ه‌دست هێزه‌کانى سوریاى دیموکراته‌وه‌یه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌ردۆغان، سه‌رۆککۆمارى تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ى کۆنتڕۆڵکردنى شارۆچکه‌ى ته‌ل ره‌فعه‌ت و شارى منبجى کرد، بلینکن داواى له تورکیا کرد پابه‌ند بێت به‌و رێککه‌وتنى ئاگربه‌سته‌ی، که له ساڵى 2019 واژۆکراوه. ئەنتۆنی بلینکن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند: "هه‌ر هێرشێکى نوێى تورکیا بۆ سه‌ر باکوورى سووریا، شتێکه ئێمه دژایه‌تیى ده‌که‌ین". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که" ئه‌و نیگه‌رانییه‌ى هه‌مانه ئه‌وه‌یه که هه‌ر هێرشێکى نوێ ده‌بێته هۆى تێکدانى سه‌قامگیریى هه‌رێمی، ده‌رفه‌ت بۆ لایه‌نه شه‌ڕانگێزه‌کان ده‌ره‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌قامگیرى بۆ مه‌رامه‌کانى خۆیان بقۆزنه‌وه." "ئێمه به‌رده‌وامین له شه‌ڕى دژى داعش به‌شێوه‌یه‌کى کاریگه‌ر له رێگه‌ى هاوبه‌شه‌کانمانه‌وه له نێو سووریادا و نامانه‌وێت هیچ شتێک مه‌ترسى بخاته سه‌ر هه‌وڵه‌کانى هێشتنه‌وه‌ى داعش له‌و سندووقه‌ى که خستوومانه‌ته نێوی"، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا وا ده‌ڵێت.
هاوڵاتی رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: بە بڕیاری دروستكردنی ناوچەیەكی ئەمنی 30 كیلۆمەتری دەچنە قۆناغێكی نوێوەو تلرەفعەت و منبج لە"تیرۆرستان" كەمەبەست لێی "هێزەكانی سوریای دیموكرات"ە پاكدەكەنەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی حوزەیرانی 2022، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا و سەرۆكی ئاك پارتی دوای كۆبوونەوەی فراكسیۆنی پارتەكەی لە وتارێكدا رایگەیاند:"بە بڕیاری دروستكردنی ناوچەیەكی ئەمنی 30 كیلۆمەتری دەچینە قۆناغێكی نوێوە، تلرەفعەت و منبج لە تیرۆریستان پاكدەكەینەوە." هەروەها ئەردۆغان رەخنەی تووندی لە چەند وڵاتێك گرت بەوەی هاوكاریی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەكەن و وتی، " ئەو دەوڵەتەی بێ بەرامبەر چەك و پێداویستی سەربازی بە رێكخراوی تیرۆریستی دەدات و ئامادە نییە بە توركیای بفرۆشێت، شایانی نازناوی دەوڵەتی تیرۆرە نەك دەوڵەتی یاسا". ئەمە لەكاتێكدایە، لەچەند ساڵی رابردوودا سوپاكەی ئەردۆغان بەهاوكاری میلیشیاكانی شاری عەفرین و سەرێكانی و گرێ سپیان داگیر كرد. لای خۆیانەوە، هێزەكانی سوریای دیموكرات دەڵێن سەرەرای ئاگاداركردنەوەی ئەمریكاو روسیا‌و لە هەرەشەكانی ئەردۆغان بۆ داگیر كاری، ئامادەن و بەرپەرچی هەر هێرشێك دەدەنەوە كە بركێتە سەر خاكی باكورو رۆژهەڵاتی سوریا(رۆژئاڤای كوردستان).
هاوڵاتى ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى (په.که.که) ڕایگه‌یاند، ئه‌وان له مه‌یدانى جه‌نگدا به ئه‌ندازه‌ى پێویست به‌هێزن و ده‌شڵێت:" چل و پێنج رۆژه گه‌ریلا له‌شه‌ردایه، شه‌ڕێکى وه‌ها دژوار و قورس به‌رێوه ده‌چێت، به‌ده‌م ئاسانه، فیداکاریه‌کى زۆر مه‌زنى ده‌وێت، به‌ڵام دوژمن تێکشکاوه، سه‌ره‌راى به‌کارهێنانى حه‌وت جۆر چه‌کى کیمیایى و چه‌ک و چۆڵى ده‌که‌یان". ئاژانسى هه‌واڵى فورات، نزیک له پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) چاوپێکه‌وتنێکى له‌گه‌ڵ موراد قه‌ره‌یلان ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى په‌که‌که کردووه‌و تێیدا شیکاریى مانگ و نیوێکى شه‌ڕى له دژى داگیرکه‌رى خسته‌روو قه‌ره‌یلان وتى:" ئێمه ئاشتیخوازین و نه شه‌ڕخوازین، ده‌مانه‌وێت پرسى کورد به‌رێ و رێبازى سیاسی، دیموکراسى چاره‌سه‌ر ببێ، پرسى کورد، پرسێکى کۆمه‌ڵایه‌تی، که‌لتورى و مێژووییه. ئه‌م پرسه ده‌بێت به‌دیالۆگ چاره‌سه‌ر ببێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دوژمن له‌به‌رامبه‌رمان ئه‌مه قه‌بوڵ ناکات، هه‌ر له‌سیاسه‌تى ئینکار و له‌ناوبردن پێداگره، ئه‌مڕۆکه‌ش له‌کوردستان شه‌ر بوونى هه‌یه. واتا ده‌بێت ئه‌مه باش ببێته مایه‌ى تێگه‌یشتن". ناوبراو وتیشى:" ئه‌و شه‌ڕه‌ى ئێمه له‌کوردستان به‌رێوه‌ى ده‌به‌ین، شه‌ڕى مانه‌وه و پاراستن و بوونمانه. شه‌ڕى ئازادییه. ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌م خاکه‌وه بژین، له‌ناونه‌چین و به‌ئازادانه ژیان بکه‌ین. ئه‌م شه‌ڕه له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه به‌رێوه ده‌چێت. ئه‌وه‌ى هێرش ده‌کاته ئێمه نین، ده‌وڵه‌تى تورکه. ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت پرسه‌که به‌رێگه‌ى کۆشتن، به‌خوێنڕشتن چاره‌سه‌ر بکات، ئێمه نین، ده‌وڵه‌تى تورکیایه". قه‌ره‌یلان باسى له‌وه‌شکرد که "ده‌مانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌کى عادلانه پرسى کورد چاره‌سه‌ر ببێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مل نه‌ده‌ن بۆ چاره‌سه‌رى و هه‌ر بیانه‌وێت پێداگرى له‌سه‌ر له‌ناوبردنمان بکه‌ن، بێگومان ئێمه‌ش تا کۆتایى خۆمان ده‌پارێزین. دۆژمن له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شاوه". له‌باره‌ى گۆشه‌گیرى له‌به‌رامبه‌ر رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى رێبه‌رى په‌که‌که وتى:"شه‌ر به‌گۆشه‌گیرى ده‌ستى پێ‌کرد. ئه‌م شه‌ڕه‌ى له‌کوردستان ئه‌مڕۆکه به‌رێوه ده‌چێت، شه‌ڕى له‌ناوبردنى گه‌لى کورده. ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تا له‌ئیمرالییه‌وه ده‌ستى پێ کرد، واتا سیسته‌مى ئیمرالی، سیسته‌مێکى پسکۆلۆژیک، ده‌روونی، سیسته‌مى ئه‌شکه‌نجه، سیسته‌مى قڕکردن و له‌ناوبردنى کۆمه‌ڵگه‌ى کورده. ئه‌و شه‌ڕه‌ى له‌وێ به‌رێوه ده‌چێت، شه‌ڕى ده‌روونى له‌به‌رامبه‌ر به‌رێبه‌ر ئاپۆ و ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ى له‌ورن به‌رێوه ده‌چێت به‌واتاى خۆى وه‌هایه". "ماوه‌ى پانزده مانگه هیچ زانیاریه‌ک له‌سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ و ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ى له‌وێ ده‌ژین، نییه. ئه‌م قۆناغه، قۆناغى ته‌کنه‌لۆجیا و ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنێته، ده‌وڵه‌تى تورک هه‌موو یاسا و رێسایه‌کى گه‌ردوونى به‌هى خۆشیه‌وه بن پێ ده‌کات و رێگه نادات هیچ زانیاریه‌ک له‌رێبه‌ر ئاپۆوه وه‌ربیگیردرێت، رێگه‌ش ناده‌ن به‌ته‌له‌فۆنیش زانیارى لێوه‌ربگرین. مه‌گه‌ر ئه‌وه نییه ده‌ڵێن زیندانى له‌تورکیا مافى به‌کارهێنانى ته‌له‌فۆنى هه‌یه. مافى دیدارى زیندانى له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و پارێزه‌ره‌کانى هه‌یه. کاتێک ده‌وڵه‌تێک، یا رژێمێک له‌ئیمرالى هه‌رجۆره یاسایه‌کى مرۆڤیی، گه‌ردوونی، ئه‌خلاقى یا هى خۆشى بن پێ ده‌کات، گه‌لۆ تۆ ده‌توانى به‌و ده‌وڵه‌ت چى بڵێى و چه ناوێک له‌و ده‌وڵه‌ته بکه‌ی. تۆ به‌چى ئه‌و ده‌وڵه‌ته باوه‌ێ بکه‌ی؟ ئه‌مه ده‌وڵه‌تێکى چۆن، چۆنییه؟ نه یاسا هه‌یه، نه ئه‌خلاق هه‌ی"، قه‌ره‌یلان وا ده‌ڵێت. موراد قه‌ره‌یلان له‌باره‌ى شه‌ڕى ئێستاى نێوات سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان و گه‌ریلا وتى:" ئه‌مڕۆکه له‌زاپ و ئاڤاشین و مه‌تینا شه‌ڕێکى دژوار به‌رێوه ده‌چێت. شه‌ڕێکى نابه‌رابه‌ر بوونى هه‌یه. واتا له‌لایه‌که‌وه به‌ده‌یان هه‌زار سه‌رباز، تانک"ده‌بابه"، تۆپ، فرۆکه و چه‌کى کیمیایى و هه‌ر شێوه چه‌کێک به‌کاردێنن، و له‌لایه‌کى تره‌وه شۆڕشگێڕن گه‌لى کورد، گه‌ریلاکانى ئازادى کوردستان به‌چه‌کى فه‌ردی"شه‌خسی"، به‌بۆمبه‌ى ده‌ستى له‌به‌رخۆداندان و شه‌ر ده‌که‌ن. واتا له‌م شه‌ڕه‌دا هاوسه‌نگى بوونى نییه. به‌ڵام چى هاوسه‌نگى دروست ده‌کات؟ ئێراده ئه‌م هاوسه‌نگیه دروستى ده‌کات". هه‌روه‌ها وتیشى:" گه‌ریلا ئیراده‌ى هه‌یه، گه‌ریلا باوه‌ڕیان به‌ئیراده‌ى خۆیان و ئه‌و رێبازه‌ى که شه‌ڕى بۆ ده‌که‌ن هه‌یه. واتا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ماوه‌ى سى و هه‌شت ساڵه شه‌ر به‌رێوه ده‌به‌ین. هه‌رچه‌نده‌ش چه‌ندین جار ئاگربه‌ستیش پێکهاتبێت. هه‌رچنده ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌رێ و رێبازى سیاسى چاره‌سه‌ر ببێت، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر به‌م دۆژمنه شێت و هار و دژوار و شۆڤینست بوونى هه‌یه. نه‌ژادپه‌ره‌سته، هه‌میشه هه‌وڵده‌دات له‌ناومان ببات. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ئێمه سى و هه‌شت ساڵه له‌به‌رامبه‌ر به‌م دۆژمنه هۆڤ و ده‌ڕنده‌یه شه‌ر ده‌که‌ین. بێگۆمان له‌گه‌ڵ ئێمه‌شدا هه‌ندێ ئه‌زموون درۆست بووه. ئێمه‌ش به‌رێ و رێبازى نوێ شه‌ێ ده‌که‌ین. ئێمه‌ش به‌رێبازێک شه‌ێ ده‌که‌ین، که هه‌م بتوانین ئه‌و ته‌کنه‌لۆجیایه‌ى له‌ده‌ستیدایه چه ته‌کنه‌لۆجیاى زه‌مینى و چه ته‌کنه‌لۆجیاى ئاسمانى و چه چه‌کى کیمیایى والا ده‌رخه‌ین ده‌جووڵینه‌وه، ئێمه‌ش رێ و رێبازى وه‌ها پێشده‌خه‌ین. ئه‌گه‌ر وه‌ها نه‌بێت که‌س ناتوانێت له‌و که‌ژۆ کێوه‌دا بژیت و له‌به‌رخۆ بدات. بۆچی؟ چونکه هه‌میشه بۆردوومانه. زۆر جاریش جل و به‌رگى کیمیاباران له‌خۆمان ده‌که‌ین، چونکه کیمیایى به‌کاردێنن. شه‌ڕێکى زۆر شه‌ت و مه‌رج هه‌یه. له‌به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش به‌رخۆدانیه‌کى مێژوویى و پیرۆز به‌رێوه ده‌چێت و وه‌هایه. ده‌بێت مرۆڤ بزانیت له‌به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش بێگۆمان باوه‌ڕی، ئیراده‌بوون و ئه‌شقى وڵات هه‌یه. باوه‌ڕى به‌وڵات، ئازادى و دیمۆکراسى هه‌یه. نرخى مرۆڤایه‌تى هه‌یه. له‌به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش وه‌حشیه‌ت و هه‌ر شێوازێکى پیس به‌کارهێنان هه‌یه. ره‌وشى شه‌ر وه‌هایه". قه‌ره‌یلان ورده‌کارى زیاترى باسکردو وتى:" به‌مشێوه‌یه دووژمن له‌سه‌ره‌تاوه رووى له‌هه‌رێمى زاپ یا هه‌رێمى رێکان و نێروه کرد و کردیه ئامانج. له‌وێدا گه‌یشته بن به‌ست. چل رۆژى به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی. سه‌ربازه‌کانیان مردن. گه‌ریلا هێرشى پێچه‌وانه ده‌ست پێ‌کرد، له‌و هێرشه پێچه‌وانه‌دا هه‌م له‌کۆره‌ژارۆ و هه‌میش له چیاى ره‌ش کۆژراویان زۆر بوو به‌تایبه‌تى به‌گروپی. ئه‌وان له‌وێدا گه‌یشتنه بن به‌ست. له‌بنه‌مادا بنکه‌وتن. تا ئێستا سه‌رنه‌که‌وتوون و شکستیان هێناوه. له‌هیچ شوێنێکدا که گه‌ریلا رێگه‌ى نه‌دابێ، نه‌یانتوانیووه بکه‌ونه ئه‌و شوێنانه. واتا به‌زه‌برى زۆر بیه‌وێت بکه‌وێته ئه‌و شوێنانه و ئیراده‌ى گه‌ریلا بن پێ بکات، پێکنه‌هاتووه. به‌ڵام له‌هه‌ندێک شوێندا له‌ناویه‌کدان و که‌وتوونه‌ته ناو یه‌کدا. له‌مه‌سافه‌ى بۆمبه‌ى ده‌ستدا به‌یه‌که‌وه یه‌کسته‌ویه‌خه‌ن و شه‌ر ده‌که‌ن. شه‌ڕێکى وه‌ها دژوار و قورس به‌رێوه ده‌چێت. ئێستاکه لێره‌دا ده‌ڵێیم، به‌ده‌م ئاسانه، به‌ڵام پێکهێنانى ئاسان نییه. زۆر زه‌حمه‌تى خۆى هه‌یه. فیداکاریه‌کى زۆر مه‌زنى ده‌وێت. "ئه‌گه‌ر فیداکاریه‌کى وه‌ها نه‌بێت خۆى له‌خۆیدا ئیمکانى ئه‌وه نییه شتێکى وه‌ها روو بدات. شتێکى وه‌ها ئاسان نییه، ئه‌وه ماوه‌ى چل و چوار، چل و پێنج رۆژه له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌شێک که به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک چه‌ک و چۆڵ به‌کاردێنێ و ته‌نانه‌ت چه‌کى قه‌ده‌غه‌کراوى کیمیاییش به‌کاردێنێت و ئه‌رته‌شێکى وه‌ها راوه‌ستینی. ئه‌مه شتێکى ئه‌وه‌نده ئاسان نییه. ناوه‌ڕۆکێکى ئه‌مه هه‌یه. ئێستاکه جێگه‌ى ئه‌وه نییه که باسى لێوه بکه‌م. پاش ئه‌وه‌ى گه‌یشته بن به‌ست له‌ئێستادا شه‌ڕه‌که‌ى گواسته‌وه بۆ رۆژئاواى ئاوى زێ. ئێمه پێ ده‌ڵێن زاپ، ئاوى زاپ. یا لێره‌دا گردى جودى هه‌یه، گردى ئیف ئیم و گردى ئامێدیه هه‌یه. هه‌ڤاڵانمان پێ ده‌ڵێن گردى هه‌کاری. له‌پشت ئامێدییه گردى هه‌ره بڵنده. ئێستاکه شه‌ڕه‌که‌ى گواسته‌وه ئه‌وێ. له‌وێدا ئه‌وه چه‌ند رۆژه شه‌ر و پێکدادان به‌رێوه ده‌چێت. تا ئێستا له‌و شوێنه‌ى سه‌ربازانیان دابه‌زاندوه هه‌ر له‌وێن و هه‌نگاوێک پێشڕه‌ویان نه‌کردوه. ده‌یانه‌وێت پێشڕه‌وى بکه‌ن، به‌ڵام هه‌رجاره زه‌بریان به‌رده‌که‌وێت. ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌کى زۆر هه‌لیکۆپته‌ریشیان زه‌ربریان به‌رکه‌وتووه. هه‌ندێک له‌وانه‌ش ده‌که‌ون. به‌ڵام شێوه‌ى ئێمه وه‌هایه ئه‌گه‌ر به‌چاوى خۆمان نه‌بینین، ناڵێین ئه‌وه‌تا که‌وت. نمونه ئه‌و گرده‌ى جودى له‌پاڵ زاپێ هه‌یه"، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى به‌رێوه‌به‌رى په‌که‌که واى وت. هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که"هه‌ڤاڵان له‌وێدا له دوو هه‌لیکۆپته‌رى سکۆرسکیان داوه. هه‌ڤاڵان ده‌ڵێین ئێمه له‌یه‌کیانمان خست و دووکه‌ڵى لێهه‌ستا. له‌وێدا سه‌ربازگه‌یه‌کى سه‌ر سنور هه‌یه، له‌به‌رده‌م رووبار‌ى چه‌لێیه. سه‌ربازگه‌ى گرێک. ده‌ڵێن هه‌ڵیانکۆتاوه‌ته سه‌ر ئه‌و سه‌ربازگه‌یه و ته‌قینه‌وه‌یه‌کى پێ مه‌زن روویداوه. واتا موممکنه ته‌قیبێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى تێدان ده‌بێت له‌ناو چۆبێتن. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌چاوى خۆیان نه‌یانبینیووه که له‌ناو چوونه. ده‌ڵێین زه‌برى به‌رکه‌وتووه. وه‌ها ده‌ڵێن. به‌ڵام ئه‌وه‌ى که ده‌ڵێن زه‌برى به‌رکه‌وتووه، ره‌نگه کاتێک گه‌یشتنه‌وه جێگه‌ى خۆشیان بته‌قێنه‌وه، یا له‌ناویش بچن. ئه‌وانه‌ى له‌ناودا به‌زۆرینه ده‌مرن". ئه‌و ئه‌ندامه‌ى به‌رێوه‌به‌رى په‌که‌که ئه‌وه‌شى باسکرد که" به‌راشکاوى ده‌ڵێم له‌م شه‌ڕه‌دا ده‌وڵه‌تى تورک زه‌ره‌رى زۆر ده‌بینێت. به‌ڵام بۆ راى گشتى بڵاو ناکاته‌وه. کۆژراویان زۆره و زۆرتریش ده‌بێت. ده‌یانه‌وێت مرۆڤه‌کان بکۆژرێن، به‌ڵام هه‌ندێ ئه‌نجام وه‌ربگرێت. ئه‌ردۆغان ـ باخچه‌لى بێ مه‌رحه‌مه‌تى نیشان ده‌دات. ئه‌وانه بۆ پاراستنى ده‌سه‌ڵاتداریه‌تى خۆیان ده‌یانه‌وێت منداڵانى تورک و کورد بده‌نه کوشتن. به‌مشێوه‌یه له‌سه‌ر خوێن ده‌سه‌ڵاتداریه‌تى خۆیان بۆنیاد ده‌نێن. له‌م شه‌ڕه‌دا هه‌ره زێده کیمیایى به‌کاردێنن. شتێک که زیاتر له‌م شه‌ڕه‌دا پشتى پێ ده‌به‌ستن، کیمیاییه. نمونه‌ى ئه‌وانه‌ش زۆرن. له‌و کیمیایانه‌ى به‌کاریانهێناوه، تا ئێستا هه‌ڤاڵانمان حه‌وت جۆڕه‌یان پشتڕاستکردۆته‌وه. هه‌ڤاڵان چۆن ئه‌و کیمیایانه پشتڕاست ده‌که‌نه‌وه؟ به‌ڕه‌نگ. وه‌کو نمونه زۆرینه‌یان ره‌نگیان ره‌شه. وه‌کو قیره. واتا خودى قیره. شێوه‌یه‌کى تریان ره‌نگى زه‌رده، گازێکى وه‌هایه. یه‌کێکى دیکه ره‌نگى زیووه. یه‌کێکى تر سه‌وزه و بێ بۆنه. هه‌ندێ جۆریان بۆندارن. هه‌ندێکیشیان بێ بۆنن. هه‌ندێ جۆریشیان ره‌نگیان قاوه‌ییه. جۆرێکى تریشیان ره‌نگى سووره. بۆنى وه‌کو ئاوى ساوون"سابوون" هه‌یه. ئه‌و ئاوه‌ى که جل و به‌رگى پێ شۆردرابێ. بۆنێکى وه‌هاى لێدێت. جۆرێکى تر‌ى ئه‌و کیمیایانه ره‌نگى سپییه. ئێمه ده‌توانین له‌ڕێگه‌ى ره‌نگه‌وه ئه‌و کیمیایانه بناسیینه‌وه. واتا دیار ده‌بێت که چه‌ندین جۆر گازى کیمیایى له‌به‌رامبه‌رمان به‌کاردێنن. وه‌هاش ده‌یانه‌وێت ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنن. ئێستا به‌دژوارى پشتیان به‌کیمیاباران به‌ستووه. ده‌یانه‌وێت به‌کیمیاباران ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنن. بۆ ئه‌وه‌ش راى گشتى گه‌له‌که‌مان، مرۆڤن پارێزڤانى مافه‌کانى مرۆڤ له‌به‌رامبه‌ر به‌چه‌کى قه‌ده‌غه‌کراوى کیمیایى ده‌بێت هه‌ڵوێست نیشان بده‌ن".
هاوڵاتی كەسێكی نزیك لە موقتەدا سەدر ئاشكرایكرد، كە ئامادەنییە حكومەت لەگەڵ لایەنەكانی تری شیعەدا پێكبهێنێت و داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن دەكات. ئەمڕۆ 31ی ئایاری 2022، سەرچاوەیەكی نزیكی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندووە كە دوایین بۆچوونی موقتەدا سەدر لەبارەی پرۆسەی سیاسیی عێراق و چۆنێتیی دەربازبوون لە چەقبەستوویی، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەیە. هەروەها راشیگەیاند:" موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر بە چەند لایەنێكی وتووە پەرلەمان هەڵبوەشێندرێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامبدرێت". هاوكات، ئەوەشی دووپاتكردووەتەوە كە ڕێبەری ڕەوتی سەدر "هیچ حكومەتێكی لەگەڵ چێوەی هەماهەنگیدا پێكناهێنێت" و ئێستا هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بابەتێكی ئاشكرایە و گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت. ژمارەیەك كەسایەتیی سیاسیی عێراق، سكاڵایەكی یاساییان دژی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق تۆماركرد و داوایان لە دادگای فیدراڵی كرد پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە. بەڵام بەپیچی دەستور، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لەدەسەڵاتی دادگای فیدراڵیدا نییەو دەبێت پەرلەمان بەدەنگی نیوە زائید یەك خۆی هەڵبوەشێنێتەوە كە یەك لەسەر سێی ئەندامان داوای بكەن. لە رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی 2021، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراو تێیدا موقتەدا سەدر، بووە یەكەم لیستی براوەو 73 كورسی بەدەستهێنا، سەدر هاوپەیمانی نیشتمانی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی لە سونەكان و مەسعود بارزانی لە كوردەكان پێكهێناوە، بەڵام چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان بە رابەرایەتی مالكی رۆڵیان هەبووە لە پەكخستنی كۆبونەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.
هاوڵاتى پارێزگارى پێشووى سه‌ڵاحه‌دین له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه متمانه‌ى لێسه‌ندرایه‌وه‌و دواى 10 رۆژ فه‌رمانى کارگێڕى بۆ ده‌ستبه‌کاربوونه‌وه‌ى خۆى وه‌ک پارێزگار ده‌رده‌کات. به‌پێى فه‌رمانێکى کارگێڕی، رۆژى 29ى ئایار، به واژۆى عه‌مار جه‌بر خه‌لیل جبووری، پارێزگارى پێشووى سه‌لاحه‌ددینى له‌سه‌ره، تێیدا هاتووه:" کۆتایى هێنرا به راسپاردنى حیکمه‌ت عه‌بدولحه‌سه‌ن، جێگرى پارێزگارى سه‌لاحه‌ددین بۆ کاروبارى ته‌کنیکى له ئه‌رکى پارێزگارى سه‌لاحه‌ددین به وه‌کاله‌ت، هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌کاربوونه‌وه‌ى عه‌مار جه‌بر خه‌لیل جبوورى پارێزگارى سه‌لاحه‌ددین له ئه‌رکه‌که‌یدا. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که 19ى ئایار، په‌رله‌مانى عێراق متمانه‌ى له عه‌ممار جبوورى سه‌نده‌وه‌و مسته‌فا کازمى بڕیاره‌که‌ى په‌رله‌مانى جێبه‌جێکرد بۆ له‌سه‌ر کارلادانى. ئه‌میندارى گشتیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، له 24ى ئایارى 2022 بۆ پارێزگاى سه‌لاحه‌ددین نێردراوه، تێیدا هاوپێچى بڕیارى په‌رله‌مانى عێراقى له‌گه‌ڵدایه بۆ له‌سه‌رکارلادانى عه‌ممار جبوورى، پارێزگارى پێشووى ئه‌و شاره به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێکردنى.
هاوڵاتى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانیى ئیسرائیل ده‌ڵێت:" ئێران هه‌وڵده‌دات ئیسرائیلییه‌کان له تورکیا په‌لاماربدات. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30ى ئایارى 2022، ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانیى ئیسرائیل راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکردووه‌ته‌وه‌و ئاشکراى کردووه که، "ترس هه‌یه له‌وه‌ى ئیسرائیلییه‌کان له تورکیا په‌لاماربدرێن وه‌ک تۆڵه‌کردنه‌وه له کوژرانى فه‌رمانده‌که‌ى سوپاى پاسداران". هه‌فته‌ى رابردوو، فه‌رمانده‌یه‌کى سوپاى پاسداران له‌رێگه‌ى دوو ماتۆرسکیله‌وه کوژراوه‌و ئێران ئیسرائیل تۆمه‌تبار ده‌کات و ده‌ڵێن:" تۆڵه‌ى ده‌که‌نه‌ینه‌وه". ئه‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌ى ئیسرائیل، تورکیاى به “زۆر مه‌ترسیدار” بۆ ئیسرائیلییه‌کان ناوبردووه، به‌و پێیه‌ى ڕووگه‌یه‌کى سه‌ره‌کیى گه‌شتیارانى ئیسرائیله.
هاوڵاتى ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق داواکارییه‌ک ئاراسته‌ى دادگاى فیدڕاڵى ده‌که‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان‌و ئه‌نجامدانه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌عێراق و چاوه‌ڕێى ئیجرائاته‌کان ده‌که‌ن. جه‌مال ئه‌سه‌دى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌تویتێکدا نوسویه‌تى:"ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتارى دیکه چووینه دادگاى فیدراڵى‌و سکاڵامان تۆمارکردووه دژى په‌رله‌مانى عێراق‌و داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ییمان کردووه". هه‌روه‌ها نوسویه‌تى:" له‌و سکاڵایه‌ى تۆمارمان کردووه جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه کردۆته‌وه، په‌رله‌مان هیچ ڕۆڵێکى نییه بۆ ئێستاى عێراق، جگه له‌پێشێلکردنى پابه‌ندیه ده‌ستووریه‌کان". "سه‌رۆک کۆمار‌و سه‌رۆک وه‌زیران ناچارن واده‌ى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌مساڵدا دیاریبکه‌ن‌و ئه‌م خوله‌ى ئێستا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و ئه‌مساڵ بڕیارى کۆمارى له‌وباره‌یه‌وه ده‌ربچێت"، ئه‌سه‌دى واى نوسیووه. ڕۆژى 10ى 10ى 2021 هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ئه‌نجامدرا و ته‌نها ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان، پێکهێنراو به‌هۆى ناکۆکى پارتى و یه‌کێتى سه‌رۆک کۆمار هه‌ڵنه‌بژێردراوه‌و لایه‌نه شیعه‌کانیش بوونه‌ته دووبه‌ره‌ى دژ به‌یه‌ک. حه‌وت مانگ و بیست رۆژ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق تێپه‌ربووه‌و به‌شێک له په‌رله‌مانتاران و لایه‌نه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌دان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانیان.
هاوڵاتی ئەنجومەنی دادوەری باڵای عێراق رایگەیاند"لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ شەش هەزار و 30 مامەڵە تەواوكراون، لەو مامەڵانەش سێ هەزار و 81 مامەڵەی وەرگرتنی رەزامەندی بۆ هاوسەرگیریكردنی دوەمیان كردووە" ئەمڕۆ یەكشەممە 29ی ئایاری 2022، فەرمانگەی پەیوەندییە گشتییەكان و كاروباری یاسایی لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڵاویكردەوە كە"لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ شەش هەزار و 30 مامەڵە تەواوكراون، لەو مامەڵانەش سێ هەزار و 81 مامەڵەی وەرگرتنی رەزامەندی بۆ هاوسەرگیریكردنی دوەمیان كردووە". هەروەها ئاماژە بەوە كراوە كە لەو ژمارەیەش هەزار و 905 كەسیان پاساوی پێویستیان بۆ هاوسەرگیریان هەبووە و هەزار و 896 كەسیشیان بەتەنیا داوای رەزامەندیان كردوە بەبێ بونی هیچ پاساوێك. ئەوەش خراوەتەروو كە زۆرترین داوای هاوسەرگیریكردنی دووەم لەپارێزگای نەینەوا بوە كە 339 مامەڵە هەبوە و لەدوای ئەویش بەسرە دێت كە 222 مامەڵەكراوە و دواتریش پارێزگای سەلاحەدین دێت كە 196 مامەڵە كراون.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند" داوامان له مسته‌فا کازمى کردووه کۆبونه‌وه‌یه‌کى هاوبه‌ش بکه‌ین بۆئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامه‌کانى سوپاى تورکیا له‌ناو خاکى عێراق بریار بدرێت و داگیرکراییه‌کان رابگیرێت". ئه‌حمه‌د موسه‌وى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریى، له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند که سوپاى تورکیا به‌قوڵایى 50 کیلۆمه‌تر هاتۆته ناو قوڵایى خاکى عێراقه‌وه‌و ئه‌وه‌ش پێشێلکاریى و داگیرکاری ئاشکرایه که چه‌ندین بنکه‌ى سه‌ربازى جێگیر کردووه. موسه‌وى راشیگه‌یاند که بوونى سه‌ربازیى تورکیا له‌ناو خاکى عێراق ره‌تکراوه‌یه و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌یانه‌وێت کۆبوونه‌وه‌یه‌کى به‌په‌له له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیرى به‌رگریى و فه‌رمانده ئه‌منییه‌کان گرێ بده‌ن و تێیدا میکانیزمێکى هاوبه‌ش بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و داگیرکارییه‌ى تورکیا ده‌ستنیشان بکه‌ن.
هاوڵاتى مایکڵ ڕۆبن، لێکۆڵه‌رى ئه‌مریکیى له دوایین ڕاپۆرتیدا نوسویه‌تى:" حکومه‌ته‌که‌ى بایدن ده‌یان فرۆکه‌ى جه‌نگى نوێ له جۆرى ئێف 16 به تورکیا ده‌فرۆشێت، فڕۆکه جه‌نگییه‌کان له بۆردومانى گوند و ناوچه کوردییه‌کانى باکوورى سووریا و عێراق به‌کارده‌هێنێت". مایکڵ ڕۆبن نوێتریین وتارى له ماڵپه‌ڕى واشنتۆن ئێکزامینه‌ر بڵاوکردووه‌ته‌وه و تێیدا ڕه‌خنه له ئیداره‌که‌ى بایدن ده‌گرێت، که دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر پێشنیازى پاڵپشتى نوێکردنه‌وه و فرۆشتنى که‌ره‌سته‌ى سه‌ربازیى به تورکیا په‌سه‌ندکرد. هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکردووه که ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت ئه‌و که‌لوپه‌له سه‌ربازییانه‌ى فرۆشتوویه‌تى به تورکیا نۆژه‌ن بکاته‌وه و هاوکات ده‌یان فرۆکه‌ى جه‌نگى نوێى له جۆرى ئێف 16 به تورکیا بفرۆشێت. به‌بڕواى مایکڵ ڕۆبن، که پێشتر به‌رپرس بووه له پنتاگۆن، “ئه‌مه سیاسه‌تێکى ساده و ئاشکرایه ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ تورکیادا ئارامبکاته‌وه، ئه‌وه‌ش به ئامانجى به‌ده‌ستهێنانى هاوده‌نگیى و هاوکاریى تورکیا له پرسه‌کانى دیکه‌دا، وه‌ک فراوانکردنى ناتۆ". ڕۆبن ئه‌و هه‌نگاوه به‌لاواز وه‌سف ده‌کات و ده‌ڵێت:" جێى به‌زه‌ییه کۆشکى سپى و وه‌زاره‌ته‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌وروپا مل ده‌ده‌ن بۆ داواکانى ئه‌ردۆغان و مه‌رایى بۆ ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا کورد و قوبرس و ئه‌رمه‌نییه‌کان باجه‌که‌ى ده‌ده‌ن". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: بایدن، ئه‌نتۆنى بلینکن وه‌زیرى ده‌ره‌وه و جه‌یک سولیڤان ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانی، ڕه‌نگه فڕۆکه‌ى ئێف 16، وه‌ک ئامرازێک ببین بۆ ناچارکردنى تورکیا تا له پرسه‌کانى دیکه‌دا هاوکاربێت، به‌ڵام به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنى خواسته نه‌گریسه‌کانى تورکیا له‌به‌کارهێنانى ئه‌و فرۆکانه، به‌ته‌واوى بڕیارێکى نابه‌رپرسیارانه‌یه. رۆبن ده‌شڵێت:" تورکیا له‌برى ئه‌وه‌ى به‌شدارى بکات له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر یان رێگریکردن له ده‌ستدرێژییه‌کانى ڕووسیا، فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى خۆى بۆ بۆردومانى گوند و ناوچه کوردییه‌کانى باکوورى سووریا و عێراق به‌کارده‌هێنێت، له کاتێکدا به‌رپرسانى تورکیا ده‌ڵێن فڕۆکه‌کانى ئێف 16 بۆردومانى تیرۆریستان ده‌که‌ن، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک ناخه‌نه ڕوو، چونکه هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان نییه". مایکڵ ڕۆبن باس له هاوکاریى ده‌وڵه‌تى تورک بۆ داعش ده‌کات و ده‌ڵێت:" له‌کاتێکدا ده‌وڵه‌تى تورک چه‌کدارانى داعشى پڕ چه‌ک ده‌کرد و هاوکارى پێشکه‌ش ده‌کردن، کورده‌کانى سووریا کاریگه‌رترین هێزبوون له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى تیرۆرستی، ئه‌وانبوون که گه‌مارۆى سه‌ر کۆبانێیان تێکشکاند و سه‌رکردایه‌تى هه‌ڵمه‌تێکیان کرد که ده‌وڵه‌تى ئیسلامى تێیدا پایته‌خته‌که‌ى (ڕه‌ققه) و خه‌لافه‌ته‌که‌ى له سوریا و عێراق له‌ده‌ستدا". هاوکات خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریاى به ئارامترین و سه‌قامگیرترین ناوچه له‌سوریادا پێناسه‌کردووه. رۆبن ده‌ڵێت:" له ڕابردوودا ڕه‌خنه‌م له پارتى کرێکارانى کوردستان گرتووه، تا ئێستاش له‌گه‌ڵ به‌شێکى بۆچوونه‌کانیاندا ناکۆکم، به‌ڵام ته‌ماشاکردنى په‌که‌که به چاوى سه‌رده‌مى هه‌شتاکانى سه‌ده‌ى ڕابردوو و پشتگوێخستنى 40 ساڵ له په‌ره‌سه‌ندنى فیکریى و سیاسیى ئه‌و پارته، ته‌واو بیرکردنه‌وه‌یه‌کى لاوازه".
رەزا مەنوچەهری تیرۆرکردنی چالاکانی سیاسی و پێشمەرگە و گەریلا لەلایەن ئێران و تورکیا لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ەوە تا ئێستا وەک پلانێکی ستراتیژیی ئەو دەوڵەتە بۆ لە ناوبردنی نەیارانیان بەردەوامیی هەیە پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانى تورکیا‌و ئێران به‌رده‌وام بوون له تیرۆرکردنى که‌سایه‌تییه سیاسى و چالاکوانانى کورد له‌ناو هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان و وڵاتانى ده‌ره‌وه‌دا، له‌م راپۆرته بنکۆڵکارییه‌دا ته‌واوى زانیارییه‌کان خراوه‌ته‌روو. لە ساڵانی ١٩٩٠دەکاندا ئێران زۆرترین تیرۆر و لە ساڵانی دوای ٢٠٠٠ەکانەوە تورکیا زۆرترین تیرۆری لە هەرێم ئەنجامداوە. ئێران و تورکیا بۆ سەرکوتکردنی هێزە کوردییەکان لە رۆژهەڵات و باکووری کوردستان سەرکردەکانی حزبەکان و ئەندامەکانیان و لایەنگرانیان و چالاکوانان دەکەنە ئامانج و بەپێی بارودۆخ لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دا تیرۆریان دەکەن. لەم ساڵانەی دوایدا و بە تایبەتی لە ساڵی ٢٠١٦ەوە ئێران و تورکیا دەستیان بە زنجیرەیەک تیرۆری نوێی نەیارانیان لە ناو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دا کردووەتەوە. شێوازەکانی تیرۆری ئەو دوو دەوڵەتە بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاوە هەندێک گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و لەم ساڵانەی دوایدا بۆ تیرۆرەکانیان سوودیان لە مووشەک و درۆن وەرگرتووە. تیرۆر و جۆرەکانی و ئامانج لە کاری تیرۆریستی تیرۆر دەستەواژەیەکی فەرەنسییە و بە مانای تۆقاندن دێت. تیرۆر واتە پلاندانانی نەهێنی بۆ کوشتنی بە ئەنقەستی کەسێکی نەیاری سیاسی، یان کەسێکی خاوەن بیروڕای جیاواز. تیرۆر لە ئێستادا زۆرتر بە مانای تیرۆری سیاسی و کوشتنی کەسە سیاسیی و چالاکوانەکان بەکاردەبرێت، بەڵام تیرۆر بۆ ئامانجی ئابوری و مافیایش ئەنجام دەدرێت. جۆری تیرۆری ئابووری لەم ناوچەیەدا کەمترە، بەڵام تیرۆری سیاسی بۆ ئامانجی سیاسی و سەربازی و سڕینەوەى ئیتنیکی و بیروڕای جیاواز بە چڕی ئەنجام دەدرێت و زۆرینەى هەرە زۆری تیرۆرەکانی ئێران و تورکیا لە هەرێمی کوردستان تیرۆری سیاسین. ئەو تیرۆرانەى لەلایەن دەوڵەتەکان و دام و دەزگای هەواڵگرییەکانی دەوڵەتەکانەوە ئەنجام دەدرێن بە تیرۆری دەوڵەتی پێناسە دەکرێن. تیرۆرەکانی ئێران و تورکیا تیرۆری دەوڵەتین. تیرۆری نادەوڵەتیش بەو تیرۆرە دەوترێت، کە گروپەکان ئەنجامی دەدەن. تیرۆر تەنها شێوەی جەستەیی نییە و بەڵکو تیرۆری سیاسی و تیرۆری بایەلۆژی و تیرۆری کەسایەتیش هەیە و دام و دەزگای دەوڵەتە فاشیست، دیکتاتۆر و داگیرکەرەکانی کوردستان ئەو شێوازانەش لە تیرۆر ئەنجام دەدەن و رۆژانەش لە ڕاگەیاندنەکانی خۆیان و ڕاگەیاندنە دۆستەکانیانەوە لە دژی بزووتنەوەى ئازادیی کورد ئەنجامی دەدەن. تیرۆریزمی ئێرانی کولتوری کوشتنی بە ئەنقەستی کەسانی نەیاری دەسەڵات و دەوڵەت لە ئێران مێژوویەکی کۆن و دێرینی هەیە. مێژووی ئێران دەیان نمونەى لە کوشتنی بە ئەنقەستی نەیارانی دەوڵەت و پاشا و رابەڕ تیادایە. لە کولتوری سیاسیی ئێران‌دا بۆ ئەنجامدانی تیرۆری کەسانی نەیار هەموو رێگایەکی وەک بەڵێن پێدان، دانوستاندن، سوێند بۆ خواردن، لێخۆشبوو‌ن، پیلانگێڕی و بانگهێشتکردن... هتد گیراوەتە بەر. بۆ نمونە لە ساڵی ١٦١٠ی زاینی‌دا شا عەباسی سەفەوی لە شەڕی قەڵای دمدم دا بەڵێنی بە ئەمیرخانی لەپ زێڕین دا ئەگەر خۆی رادەست بکات ژیانی پارێزراو دەبێت، بەڵام دوای ئەوەى ئەمیرخانی لەپ زێڕین لە قەڵاکە هاتە دەرەوە تەنها لە دوای چەند کاتژمێرێک هەڵیانکوتایە سەر چادرەکەی و خۆی و پیاوەکانیان کوشت. قاجارەکانیش باپیری سمکۆی شکاک-یان بۆ دانوستان و میوانی بانگهێشتی تەورێز کرد لە تەورێز کوشتیان. سمکۆی شکاکیش هەر بە ناوی لێخۆشبوو‌ن و رێککەوتن بانگهێشت دەکەنەوە و لە ساڵی ١٩٣١دا لە شنۆ بۆسەیان بۆ دانا و تیرۆریان کرد. لە سەردەمی رژێمی پاشایەتیی ئێرانیش دا رژێم و سوپای ئێران بەڵێنیان بە قازی محەمەد دابوو، کە ژیانی پارێزراو دەبێت، بەڵام ئەو بەڵێنەش تەنها فێڵێک بوو و قازی محەمەدیان لەسێدارەدا. لە رژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش دا درێژە بەو تاوانکاری و تیرۆر و فێڵکردنانە بەرامبەر بە نەیارەکانی دەوڵەت و ڕابەری رژێمەکەیان دا. کاتێک رژێمی ئێران لە ساڵی ١٩٨٨دا لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا لەگەڵ عەبدولڕەحمان قاسملو سکرتێری گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە دانوستاندا بوو لەسەر مێزی دانوستان و لەکاتی گفتوگۆدا چەکیان لێ دەرهێنا و قاسملویان تیرۆر کرد. تیرۆرەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەرکوتکردنی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەموو رێگایەکی سیاسی و سەربازی و ئایینیی گرتووەتە بەر. سەرەتا بە فتوای ئایەتوڵا خومەینی شەڕی کوردستانیان لە ساڵی ١٩٨٠ دەستپێکرد. بەهۆی ئەو فتوایەوە بە فڕۆکە و تانک و تۆپ هێرشیان کردە سەر شارەکان بە تایبەتی سنە و تاوانەکانی وەک قاڕنێ و قەڵاتانیشیان ئەنجامدا و ئەو شەڕە نزیکەى ١٠ ساڵی خایاند. لە دوای ساڵی ١٩٩١ و دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێران شێوازێکی تری بۆ لەناوبردنی هێزە کوردییەکانی رۆژهەڵات گرتەبەر و دەستی بە تیرۆری سەرکردەکان، فەرماندەکانیان و پێشمەرگە و ئەندامانیان و چالاکوانان کرد. بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی عەبدولڕەحمان برومەند ئێران لە ٤٠ ساڵی ڕابردوودا لە سەرتاسەری جیهان ٥٤٠ تیرۆر و ڕفاندنی نەیارانی ئەنجامداوە. لەو ژمارەیە ٣٩٧ کردەیان تیرۆریستی بوون و ١٤٣ کردەشیان ڕفاندن بووە. لەو ٣٩٧ کارە تیرۆریستییە ٣٢٩ تیرۆریان لە ناو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دا ئەنجامدراون و ٦٨ تیرۆری تریشیان لە پاکستان، تورکیا، فەرەنسا... ئەنجامدراون. کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆرترین تیرۆری نەیارەکانی، کە زۆربەى هەرە زۆریان کوردبوون و ئەندامانی هێزە کوردییەکان بوون، لە هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە. دەرکردنی موجاهیدینی خەڵق لەعێراق لە دوای ساڵی ٢٠٠٠ەوە تیرۆرەکانی ئێران لە هەرێم کەمیان کرد و لە ساڵی ٢٠٠٥ لە پێنجوێن دوو نەیاری ئێرانی تیرۆر کران، بەڵام بەهۆی ڕووداوەکانی عێراق و پرۆسەى ئازادی و هاتنی هێزەکانی ئەمریکا بۆ عێراق، تیرۆرەکانی ئێران لە هەرێم تاوەکو ساڵی ٢٠١٦ ڕاوەستان. لەو ماوەیەدا ئێران بە بۆردومانکردنی و تیرۆرکردن و هاوەنبارانکردنی بارەگاکانی موجاهیدینی خەڵقەوە خۆی زیاتر سەرقاڵ کردبوو، کە ئەو هێرش و پەلامارانەى ئێران بووە هۆی ئەوەى موجاهیدن کەمپی ئەشرەف و بارەگای سەرەکییان لە دیالە چۆڵ بکە و لە ژێر چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بڕۆن بۆ بەغدا و لە کامپی لیبەرتی (ئازادی) نیشتەجێ کران، بەڵام هەر بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە، موجاهیدنی خەڵق لە عێراقەوە گواسترایەوە بۆ ئەلبانیا. دەستپێکردنەوەی تیرۆرەکانی ئێران لە هەرێم ئێران لە ساڵی ٢٠١٦ بە تیرۆرکردنی کەمال شێخ سادە ناسراو بە کەمالە خڕە و سدیق ساڵئاوایی لە پێنجوێن دەستیکردووە بە کارە تیرۆریستییەکانی لە هەرێمی کوردستان. هاوکات لەگەڵ ئەو تیرۆرانەدا لە ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستانیش بۆسە و تیرۆری ئەنجام دەدات. لە ٤ی ١٠ی ٢٠١٦ لە ناوچەى ئەزگەڵەى سەلاسی باوەجانی ١٢ گەریلای پەژاکی تیرۆر کرد. هەر لەو ساڵەدا لە شەڕەکانی قەرەسەقەلی شنۆ و کۆساڵانی نێوان شاهۆ و مەریوان ١٩ پێشمەرگەی حدکا تیرۆرکران. لە کۆتایی ٢٠١٦دا لە شەوی یەلدادا ماتۆڕ سکیلێکی بە بارەگای حزبی دیموکرات دا تەقاندەوە و بەو هۆیەوە ٥ پێشمەرگە و ٢ ئەندامی ئاسایشی هەرێم تیرۆر کران. کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ٢٠١٨‌دا هاوکات لەگەڵ تیرۆرکردنی ئێقباڵ مورادی لە پێنجوێن، قادر قادری لە بالیسان، سەڵاح عەباس و عەباس سەڵاح لە هەولێر، ئەحمەد ئێرانی لە سۆران تیرۆر کرد و بارەگای ناوەندیی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) لە کاتی کۆبوونەوەى سەرکردایەتیی ئەو حزبەدا موشەکباران کرد و بەو هۆیەوە ١٧ سەرکردە و بەرپرس و پێشمەرگەی ئەو حزبە تیرۆرکران و ٤٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. تیرۆرەکانی ئێران بەوانەوە نەوەستاوە لە ساڵی ٢٠٢٠ لە هەرێمەوە مستەفا سەلیمی زیندانیی سیاسیی سزدراو بە حکومی لەسێدارەدان، کە لە دوای ڕاپەڕینی زیندانی سەقز لەو زیندانە هەڵهاتبوو و خۆی گەیاندە هەرێم، لە سنووری پێنجوێن ڕادەستی ئێران کرایەوە و ئێرانیش لە دوای هەفتەیەک لە ١١ی ٤ی ٢٠٢٠دا لەسێدارەی دا. لە ٧ی ئابی ٢٠٢١ لە بۆردومانی شاخی باڵۆسە لە ئاسۆس ٧ گەریلای پەژاک و دوو لایەنگری ئەو حزبە تیرۆرکران. لە ٤ی شوباتی ٢٠٢١دا دوو ئەندامی ڕاگەیاندنی پەژاک بە ناوەکانی زاگرۆس مانی و شەوگەڕ چیا لە شەمی شلێری ناوچەى پێنجوێن تیرۆر کران. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە شاهۆ ٣ گەریلای پەژاک بە ناوەکانی شێرکۆ رۆژهەڵات، سیروان ئالانی و هێژا سنەیی تیرۆر کران. لە دوای ئەوەش بەهرۆز رەحیمی (رێبین) لایەنگری پەژاک لە ١٤ی تەمموزی ٢٠٢١ لە ناوچەى ژاڵەى سلێمانی تیرۆر کرا. لە بەردەوامیی تیرۆرەکانی کۆماری ئیسلامی دا مو‌سا باباخانی ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی حدک لە ٧ی ئابی ٢٠٢١دا لە هوتێل گوڵی سلێمانی لە هەولێر تیرۆر کرا. لە ٣١ی ١٢ی ٢٠٢١یشدا ئەحمەد بێخەم (هەڤاڵ کەژوان) خەڵکی سەردەشت و لایەنگری پەژاک لە هەولێر تیرۆر کرا. نەریتی تیرۆر لە دەوڵەتی تورکیا دەوڵەتی تورکیا نەریتێکی دێرینیی تیرۆرکردن و کوشتنی بە ئەنقەستی نەیارەکانی بە رێگای جۆراجۆر لە ئیمپراتۆریی عوسمانی بۆ ماوەتەوە. لە مێژووی ئیمپراتۆری عوسمانی‌دا دەیان حاڵەتی کوشتنی بە ئەنقەستی نەیارەکانی سوڵتان و کوێرکردنیان و لە قازوخ دانیان هەیە. لە مێژووی عوسمانییەکاندا ژمارەیەکی زۆر میر و ئەمیری ناوچە جیاجیاکان بە ناوی بانگهێشت بۆ لای سوڵتان براونەتە ئیستەنبول و دورخراونەتەوە، زیندانی‌کراون و بێسەرشوێنکراون... هتد. تورکە لاوەکانیش بە هۆنینەوەی ڕەوایدان بە خەونە فاشیستییەکانیان بە پشتبەستن بە ئەفسانەى گورگی بۆر، ئاسێنا، سێوی سوور و ئەرگەنەکۆن... هتد بناغەیەکی تیرۆریان بۆ دەوڵەتی تیرۆر لە تورکیا داڕشتووە، کە تا ئێستا کاری پێدەکرێت. لە دوای دامەزراندنی کۆماری تورکیا بە سەرۆکایەتیی مستەفا کەمال ئەتاتورک و رێگاخۆشکردن بۆ کاری زیاتری گروپە توندڕەو و میلیشیا و فاشیستەکانی تورک، هەموو شێوازەکانی کوشتنی بە ئەنقەستیان لە دژی ڕاپەڕینەکانی کورد گرتەبەر. لە سێدارەدانی شێخ سەعیدی پیران و ٧٠ هاوڕێی لە ساڵی ١٩٢٥ لە ئامەد. بۆ سەرکوتکردنی شۆڕشی ئاگری کۆمەڵکوژیی زۆر گەورەی وەک دۆڵی زیلانیان ئەنجامدا، کە ٣٥ هەزار کەسی تیادا کۆمەڵکوژ کرا. لە دوای ئەوەش بە ناوی بانگهێشت بۆ دانوستان لە ساڵی ١٩٣٧ سەید رەزای دێرسیم-یان بانگهێشتکرد بۆ خارپێت و لەوێ لەگەڵ کوڕەکانیدا لە سێدارەیان دا و ٧٠ هەزار هاووڵاتیی دێرسیمییان کۆمەڵکوژ کرد. کۆماری تورکیا لە ساڵانی ١٩٦٠ و ١٩٧٠کاندا بە تیرۆرکردنی سەرکردەی شۆڕشەکانی ئەو سەردەمەی گەلی کورد و گەلی تورک و چەپەکان وەک، ئیبراهیم کاپیاک کایا، دەنیز گەزمیش، ماهیر چایان، حوسەین ئینان و سەعید قرمزی توپراک (د. شڤان) و حەقی قەرار... هتد شەپۆلێکی ترس و تۆقاندنی بە تورکیادا بڵاوکردەوە، بەڵام ئەو تیرۆرکارییانە نەیتانتوانی کۆمەڵگە بە تەواوی سەرکوت بکات و لە ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠دا سێیەم کودەتای سەربازیی کۆماری تورکیایان ئەنجامدا و تیرۆریان زیاتر بە دامەزراوەیی کرد. ڕفاندن و بێسەروشوێنکردن لەباکووری کوردستان لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی چەکداریی پەکەکە لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ لە باکووری کوردستان دەوڵەتی تورکیا دەستیکرد بە خاپورکردنی گوندەکانی باکووری کوردستان و ڕفاندن و بێسەروشوێنکردنی لایەنگرانی پەکەکە. دەوڵەتی تورکیا لە ساڵانی ١٩٩٠دا نزیکەى ٥ هەزار گوندی باکووری کوردستانی خاپور کرد و ١٨ هەزار و ٥٠٠ کوردی باکووری کوردستانی لە هەموو چین و توێژەکان ڕفاند و بێسەروشوێنی کردن، کە دواتر لە دۆسیەى تیرۆری مادیماک، سوسورلوک، ژیتەم و ئەرگەنەکۆن دا بەشێکی باش لە وردەکارییەکانی تیرۆری دەوڵەتی تورکیا لە دژی گەلی کورد ئاشکرا بوو. لەو چوارچێوەیەدا لە ٢٠ی ئەیلولی ١٩٩٢دا مو‌سا عەنتەر تیرۆر کرا. پلانی تیرۆرکردنی نزیکەى ٧٠ سەرمایەداری کوردیش ئاشکرا بوو. یەکێک لەو سەرمایەدارانە، کە لەو کاتەدا تیرۆر کرا ساواش بوڵدان هاوسەری پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی ئێستای هەدەپەیە. ساواش بوڵدان لە ٣ی حوزەیرانی ١٩٩٤دا لە بەردەم ئوتێلەکەى خۆیدا بە ناوی ئۆتێل چنار لە یەشیل یورتی ئیستەنبول ڕفێنرا دوای دوو رۆژ تەرمەکەى لە رێگای گوندی یوکاریکاراش لە پاریزگای بۆلو دۆزرایەوە. گۆڕی بە کۆمەڵ و تیرۆری تورگوت ئۆزال و تیمەکەى تەرمی ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی ئازادیخوازی باکووری کوردستان، کە شێواندنی زۆر و ئەشکەنجەی قورسیان پێوەدیار بوو دۆزرانەوە. ژمارەیەکی زۆر ئێسک و پروسک لە ژێر خاک و لە ناو بیری بەشێک لە بنکە سەربازییەکانی تورکیادا دۆزراونەتەوە. بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەى مافی مرۆڤی تورکیا زیاتر لە ٦٠٠ گۆڕی بە کۆمەڵ لە باکووری کوردستان دا هەیە، کە دەوترێت گۆڕی کوردە ئازادیخوازە رفێندراوەکانە. لەو چوارچێوەیەدا دۆسیەى دۆڵی قەسابەکان و چاڵی تێزاب بۆ کوشتن و ئەشکەنجەدان لە دۆسیە دیار و گرنگەکانی ئەو تیرۆر و تاوانکارییانەیە، کە دەوڵەتی تورکیا ئەنجامیداون، سەرباری بەڵگەی زۆر لەسەر سەلماندنی تیرۆری دەوڵەت لە تورکیا، هیچ کارێکی بەرچاو بۆ رێگریکردن لە تیرۆری دەوڵەت بە تایبەتی بەرامبەر بە کورد نەکراوە. کاتێک تورگوت ئۆزال هەوڵیدا کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەى کورد لە باکووری کوردستان بکات خۆی و ئەندامانی تیمەکەى هەر یەکە لە ڕووداوێکی جیاوازدا بە شێوەی گوماناوی کوژران، کە لەم ساڵانەی دوایدا بەپێی هەندێک بەڵگە و توێکاری و بە وتەى ئەحمەد ئۆزالی کوڕی ئۆزال، باوکی ژەهرخوارد کراوە. تیرۆرکردنی دۆستی گەورەی کورد تئۆفیلۆس جۆرجادیس لە قوبرس دەوڵەتی تورکیا هاوکات لەگەڵ تیرۆر لە ناوخۆی تورکیا و باکووری کوردستان، زنجیرەیەک تیرۆری لە دەرەوەی تورکیا ئەنجامدا، کە دیارترینیان تیرۆرکردنی تئۆفیلۆس جۆرجادیس دۆستی گەورەی کورد لە قوبرس بوو لە ٢٠ی ئاداری ١٩٩٤ و یەک رۆژ پێش ئاهەنگی گەورەی نەورۆزی قوبرس و یونان، کە خۆی ئەندامی ئامادەکاری ئاهەنگەکە بوو. تئۆفیلۆس جۆرجادیس دامەزرێنەی کۆمیتەى پیشتیوانی لە کورد بوو و رۆژنامەیەکی بۆ ناساندنی دۆزی کورد بە ناوی «دەنگی کوردستان» بلاودەکردەوە، کە لەو کاتەدا زیاتر لە ٧٠ هەزار دانەى لێدەفرۆشا. ئەوەش تورکیای زۆر نیگەران کردبوو، بۆیە دەزگای هەواڵگریی تورکیا و گروپە نەژادپەرەستەکانی تورک بە راسپاردنی گروپێکی مافیایی تئۆفیلۆس جۆرجادیس-یان تیرۆر کرد. لە دوای ماوەیەک هەموو ئەندامانی بەشدار بوو لەو تیرۆرەدا هەر یەکە و لە شوێنێکدا لە یونان و قوبرس کوژرانەوە. دەوڵەتی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٣ و هاوکات لەگەڵ دانوستان لەگەڵ ئۆجالان و پەکەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەى کورد بە تیرۆرکردنی ساکینە جانسز و فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز لە پاریس ئەوەی سەلماندەوە، کە دەستبەرداری تیرۆری دەوڵەت نابێت. هاوپەیمانیی ئاکەپە و لایەنە توندڕەوەکانی دژ بە کورد لە تورکیا لەم ساڵانەى دوایدا بە تایبەتی لە دوای ئەوەى دەوڵەتی تورکیا کۆتایی بە پرۆسەى ئاشتی هێنا و داواکانی کوردی بۆ چارەسەری ئاشتییانەى کێشەى کورد قبوڵ نەکرد، لە ٢٤ی تەمموزی ٢٠١٥دا شەڕی لە دژی پەکەکە دەستپێکردەوە. ئاکەپە بۆ لە ناوبردنی پەکەکە هاوپەیمانیی لەگەڵ حزبی توندڕەو و نەژادپەرەستی مەهەپە و دەوڵەتی باخچەلی کرد. پۆستی وەزارەتی بە کەسانی توندڕەوی دژ بە کوردی وەک سولەیمان سۆیلو و خلوسی ئاکار دا. هاوکات گروپە توندڕەوەکان و سەرکردەکانی شەڕی ساڵانی ١٩٩٠ی باکووری کوردستان لە دژی پەکەکە یەک بە یەک لەلایەن ئەردۆغانەوە بانگهێشتکران و توانا و ئەزمون و پێشنیازی نوێیان بۆ تیرۆر و لە ناوبردنی پەکەکە خستە بەردەم ئاکەپە و ئەردۆغان. لە ناو ئەو کەسانەدا دیارترینەکانیان بریتی بوون لە محەمەد ئاغار و تانسو چیلەر، کە تێوەگلاون لە کارە تاوانکارییەکانی سوسورلوک، گروپی یەشیل و خەنجەر و ژیتەم و... هتد. ئاکەپە ئێستا بووەتە چەتر و قەڵای هەموو هێزە توندڕەو و تاوانکارەکانی دژ بە کورد و هەموویان پێکەوە کار بۆ لە ناوبردنی پەکەکە دەکەن. لەو چوارچێوەیەدا ئاکەپە بە پلان و ڕاوێژی تیمە کۆنە تاوانکارییەکان و بە خستنەکاری گروپی میلیشایی وەک ئەسەدوڵا و سادات، کە هەر یەکەیان چەند هەزار میلیشیای توندڕەویان هەیە شانبەشانی پۆلیس و هێزی ئەمنی و سوپا هێرشیان کردە سەر شارەکانی باکووری کوردستان و هەموو جۆرە چەکێکی بەردەستی سوپای تورکیایان لە دژی گەنجانی بەرەنگار لە شارەکاندا بەکارهێنا. ئاکەپە جیاواز لە رژێمەکانی پێشتری تورکیا ئایین و مزگەوت و مەلاکانیشی خستووەتە کار لە دژی گەلی کورد و لە رێگەى ئەوانەوە ڕەوایی بە تاوان و تیرۆرەکانی دەوڵەت و گروپە توندڕەوە نەژادپەرەستەکانی تورک دەدات. تاوانی سوتاندن و کۆمەڵکوژکردنی نزیکەى ٢٠٠ هاووڵاتیی مەدەنی و ئەندامانی ئەنجوومەنی گەلی جزیر لە ژێرزەمینەکانی جزیردا و ئاوارەکردنی ٥٠٠ هەزار کەس و خاپورکردنی زیاتر لە ١٠٠ هەزار خانوو و دوکان و چەندین شوێنی مێژوویی و تیرۆرکردنی تاهیر ئەڵچی سەرۆکی کۆمەڵەى پارێزەرانی ئامەد و ڕاگەیاندنی باری نائاسایی سەربازی و ئەمنی و دەرکردنی ١٦هەزار و ٥٠٠ مامۆستا لەسەر کارەکانیان بە تەنها لە ئامەد و دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان و دانانی قەیوم لە شوێنیان و زیندانیکردنی پەرلەمانتاران و هاوسەرۆک شارەوانییەکان، داخستنی کەناڵ و ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و ناوەندە مەدەنی و هونەری و رێکخراوەکان و گۆڕینی تابلۆ کوردییەکان و داخستنی ئەنیستیتۆی کوردی لە ئیستەنبول و ئامەد... هتد لە دیارترین شێوازی ئەو سیاسەتە نوێیەى هاوپەیمانیی ئاکەپەو گروپە توندڕەو و نەژادپەرەستەکانی تورکیایە لە دژی گەلی کورد. تیرۆرەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بەو پێیە تیرۆر بریتییە لە دانانی پلان بۆ کوشتنی بە ئەنقەستی کەسێک لە پێناو دروستکردنی ترس و تۆقاندن بۆ سڕینەوەى نەیارێکی سیاسی، هەموو هێرش و پەلامارەکانی دەوڵەتی تورکیا لە باشووری کوردستان بۆ لەناوبردنی پەکەکە و جوڵانەوەى ئازادیخوازی کورد لە باکووری کوردستان، دەچێتە خانەى تیرۆری دەوڵەتییەوە. دەوڵەتی تورکیا هەم لە رێگەی دەزگای هەواڵگری و هەم لە رێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی سەربازییەوە دەستیکردووە بە تیرۆرکردنی سەرکردەکان و ئەندامان و لایەنگرانی پەکەکە لە سەرتاسەری باشووری کوردستان لە شاخەکان و شارەکان و رێگاکان و لە ناو ئۆتۆمبێل دا دەیانکاتە ئامانج و تیرۆریان دەکات. تورکیا بە کارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوی وەک درۆن و بەکارهێنانی کەسانی هەواڵدەر لەسەر زەوی شوێنەکانی پەکەکە و جموجوڵی ئەندامان و لایەنگرانیان چاودێری دەکەن و لە کاتی گونجاندا دەیانکەنە ئامانج و تیرۆریان دەکەن. تورکیا لەو چوارچێوەیەدا لە شەنگالەوە و بە درێژایی سنووری بادینان و هەولێر و مەخمور و ناوچەکانی شارباژیر و پێنجوێن و سلێمانی و کەرکوک چەندین کردەی تیرۆریستیی ئەنجامداوە. تیررکردنی زەکی شەنگالی و زەردەشت شەنگالی و ٥ فەرماندە و بەرپرسی باڵای ئێزدییەکان لە شەنگاڵ، بۆردومانکردنی کەمپی ئاوارەکانی مەخمور و تیرۆرکردنی زیاتر لە ١٥ کەسی مەدەنیی ئەو کەمپە بەهۆی بۆردومانەکانەوە، تیرۆرکردنی دیار غەریب ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە، سینانە سور(عەلی ئاکتاش)، سەرحەد ئەمانۆس – ڤارتۆ (ئەمروڵا دورسون) ئەندامانی كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كەجەكە و وتەبێژی پێشوی پەكەكە، قاسم ئەنگین، دەمهات عەگید، جەمیل ئامەد، شوکری سەرحەد و محەمەد زەکی چەلەبی بەشێکن لە کارە تیرۆرکارییەکانى دەوڵەتى تورکیا لە هەرێمی کوردستان. دەوڵەتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان جگە لە تیرۆرکردنی سەرکردەکانی پەکەکە و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە شەڕەکانیدا هاووڵاتییانی مەدەنیی باشووری کوردستانیش لە شوێنی کارەکانیان و لە گوندەکانیان و لەسەر زەوییە کوشتوکاڵییەکانیان و تەنانەت لە سەیرانگاکاندا دەکاتە ئامانج و تیرۆریان دەکات. ئەو جۆرە لە تیرۆر بە تیرۆری کوێر پێناسە دەکرێت، چونکە هیچ جیاوازییەک ناکات لە نێوان هاووڵاتییانی مەدەنی و کەسانی چەکدار دا. لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تائێستا زیاتر لە ١٣٠ هاووڵاتیی مەدەنیی خەڵکی باشووری لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکیاوە تیرۆر کراون. لە ساڵانی ١٩٩٠ەوە تا ئێستاش ئەو تیرۆرکارییەی دەوڵەتی تورک بەردەوامیی هەیە و بۆ نمونە تەنها لە ناوچەی لۆلان لە ساڵی ١٩٩٢ەو تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٤٣ ژن، منداڵ، هاووڵاتى و کەسى بە تەمەن شەهیدبوون. لە کۆمەڵکوژیی کورتەکیشدا لە ساڵی ٢٠١١ بە یەکجار ٧ ئەندامی یەک خێزانی لە ئۆتۆمبێلەکەیاندا تیرۆرکرد. لە چوارچێوەی ئەو تێرۆرە کوێرەدا لە ساڵی ٢٠١١ کۆمەڵکوژییەکی گەورەی هاووڵاتییانی مەدەنی لە رۆبۆسکی ئەنجامدا، کە ٣٣ گەنجی و مێرد منداڵی کوردی تیادا کۆمەڵکوژکران. لە دوای ساڵی ٢٠١٦ەوە بۆردومانکردنی شوێنە گەشتیارییەکانی وەک کونە ماسی و شوێنە گەشتیارییەکانی شیلادزێ و بادینان و نزیکەى ١٠٠ گوند بەشێکی ترن لە تیرۆری دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد.