هاوڵاتی بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاند لە یەکشەممەوە هەر کەسێک لە خۆپیشانداندا دەستگیر بکرێت تا رۆژی دادگایکردن و سەپاندنی سزا بەسەریدا ئازاد ناکرێت و لە کەمترین ماوەشدا کۆتایی بەو خۆپیشاندانە دەهێنرێت. مەجید میرئەحمەدی، راوێژکاری ئاسایشی و سەربازیی وەزارەتی ناوخۆی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند؛ چیتر لێبوردن هیچ کەسێک ناگرێتەوە و هەر کەسێک لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکاندا دەستگیر بکرێت، دەبێت بە دەستبەسەری بمێنێتەوە تا ئەو رۆژەی دادگایی دەکرێت. ئەو بەپرسە وتویەتی ئەوە داویین هۆشدارییە کە دەدرێت بەوانەی نیازی بەشدارییان لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکاندا هەیە، چونکە توندترین سزایان بەسەردا دەسەپێت. راوێژکارەکەی وەزارەتی ناوخۆ، ئاماژەی بەوە کردوە هەوڵ دەدەن لە چەند رۆژی داهاتودا کۆتایی بەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییانە بهێنن کە بە وتەی ئەو پیلانی دوژمنانە و دەستی نەیارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە پشتە. لێدوانی ئەو بەرپرسە لە کاتێکدایە زیاتر لە 24 رۆژە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی زۆربەی رۆژهەڵاتی کوردستان و شارەکانی ئێرانی گرتوەتەوە و بە پێی دوایین ئاماریش کە رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتە بڵاوی کردوەتەوە 187 کەس لەو ماوەیەدا کوژراون.
هاوڵاتی ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ناوه‌ڕۆکی کۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌که‌یان لەگەڵ هەریەک لە (پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، وەزیری پلاندانان، بریکاری وەزیری دارایی، سەرۆکی دیوانی چاودێری) ده‌خاته ڕوو. د.نەرمین مەعروف غەفور، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووه: ئەمڕۆ یەکشەممە (٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢)، وەک لیژنەی دارایی و لەسەر بانگهێشتی پێشوەختەمان، لەگەڵ هەریەک لە (پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، وەزیری پلاندانان، بریکاری وەزیری دارایی، سەرۆکی دیوانی چاودێری) کۆبووینەوە. وتیشی “بانگهێشتی ئەو بەرپرسە باڵایانەی عێراق بۆ گفتوگۆکردن بوو لەبارەی پرسەکانی تایبەت بە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار و رێکخستنەوەی کاری بانکە بازرگانییەکان لە عێراق، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی چاپکردنی (٢٠ هەزار دینار)ی کرا کە پێشنیارکراوە و بانکی ناوەندی ئامانجییەتی جێبەجێی بکات”. د.نەرمین مەعروف، ئاماژەی بەوەشدا “هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆمان لەبارەی هەندێ پرسی تایبەت بە وەزارەتەکانی پلاندانان و بازرگانی کرد، کە تایبەتە بەجێبەجێکردنی یاسای ئاسایش و خۆراک و بەدواداچوونەکانی لیژنەی دارایی بۆ جێبەجێکردنی بڕگە و مادەکانی تایبەت بە یاساکە”. ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەوەشی خستەڕوو “لە کۆبوونەوەکەدا چەندین پرسیارمان ئاڕاستەی پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد و بڕیارە لەماوەی دوو هەفتەی ئایندە وەڵاممان بداتەوە”. د. نەرمین مەعروف، باسی لەوەشکرد “من بە نووسراوی فەرمی پرسیارم ئاڕاستەی بانکی ناوەندی کردووە، لەبارەی کاری بانکەکان لە هەرێمی کوردستان و چارەنووسی لقی سلێمانی بانکی ناوەندی، کە چەند ساڵێکە بەنیازن ئەو لقە بکەنەوە، ئێمە چاوەڕێی وەڵامەکانی بانکی ناوەندی دەکەین و بەدواداچوون دەکەین بۆ جێبەجێکردنی بابەتەکان”.
هاوڵاتی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گەڕەکی چامڵک سەر بە شارۆچکەی ئاڵتنداغ لە ناوەندی شاری ئەنقەرە پیاوێک هاوسەرو دوو منداڵەکەی دەکوژێت و خۆشی دەخنکێنێت. لە شاری ئەنقەرەی تورکیا دوای ئەوەی تۆمەتبارەکە دەچیتە ئەو شوقەیەی هاوژین و منداڵەکانی تێیدا نیشتەجێن. دوای شکاندنی دەرگای شووقەکە، بە چەقۆ هاوژینەکەی و دوو منداڵەکەی کوشتووە کە کچ و کوڕێکن و تەمەنیان 9 و 12 ساڵە، دواتر خۆی هەڵواسیوە. بە پێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراوەتەوە تۆمەتبارەکە لەگەڵ هاوژینەکەی کێشەیان هەبووە، لە قۆناخی جیابوونەوەدابوونە و فەرمانی دوورخستەوەی بۆ دەرکراوە. هەروەها پۆلیسی ئەنقەرە لێكۆڵینەوەیەكی بەرفراوانی لە رووداوەكە دەستپێكردووە.
هاوڵاتی ئەمڕۆ یەکشەممە هێرشێکی موشەکی کرایە سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکی لە ناوچەی ڕمێڵان ڕۆژئاوای کوردستان کۆڵۆنیۆڵ جۆ بۆچینو، گوتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئەمریکا کە جێگیرن لە ناوچەی ڕمێلان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا (ڕۆژئاوای کوردستان) دووچاری بۆردومانی مووشەکی عەیار 107 ملیمەتر بوونەوە. فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ڕشیگەیاند، هێرشەکە کاژێر 10:12 خوولەکی شەوی رابردوو بووە، جگە لەوەی زیانی گیانی نەبووە، هیچ زیانێکیش بە بنکە و جبەخانەکانیان نەگەیشتووە. ئەمەش لەکاتێکدایە، هەفتەیەک لەمەوبەر ئەمریکا لە هێرشێکی ئاسمانی‌دا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی ئێران لە باکووری سووریا دوو سەرکردەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کوشتووە.
هاوڵاتی له‌لێدوانێکیدا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق بڵاویكرده‌وه، خه‌ریكی ئاماده‌كردنی پلانێكی كورتخایه‌نین، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا و قه‌یرانی ئابووری له عێراق. عه‌بدولزه‌هره ئه‌لهینداوی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق به ئاژانسی فه‌رمی عێراقی راگه‌یاند، ئێمه له كۆتاییه‌كانی جێبه‌جێكردنی پلانی ساڵانی 2018 تا 2022ـین، خه‌ریكی ئاماده‌كردنی پلانی په‌ره‌پێدانی2023 تاكو 2028ـین. روونیشیكرده‌وه، به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا، له دوای ساڵی 2020ـه‌وه بارودۆخێكی خراپ رووی له عێراق كرد، بۆیه گرفتی زۆری بۆسه‌ر پلانی درێژخایه‌نی وه‌زاره‌ته‌كه دروستكرد، ئه‌م پلانه كورتخایه‌نه بۆ پاڵپشتی كه‌رته‌كانی ته‌ندرووستی، خوێندن، پارێزگاری كۆمه‌ڵایه‌تی و پسووله‌ی خۆراك ئاماده ده‌كرێت. په‌تای كۆرۆنا، كاریگه‌ری خراپی بۆسه‌ر دۆخی ئابووری عێراق دروستكرد، وێڕای ئه‌وه‌ش تا ئێستا 25.356 هه‌زار كه‌سیش له عێراق به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ست دا.
هاوڵاتی سەرباری گرفتی پێكنەهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق لەدوای ساڵێك لەهەڵبژاردن، گرفتێكی سەرەكی كە لەئێستادا بۆ عێراقییەكان لەئارادایە نەبوونی بودجەیە لەئەمساڵداو پەسەندنەكردنیەتی لەلایەن پەرلەمانەوە كە ئەمەش بەبڕوای شارەزایانی بواری ئابووری دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی قەرزی ناوخۆیی و قەرزی دەرەكی، ئەویش بەهۆكاری ئەو فشارانەی ساڵی داهاتوو لەسەر بوودجەی ٢٠٢٣ درووستدەبێت. دابەزینی چاوەڕوانكراوی نرخی نەوت و بەرزكردنەوەی نرخی سوود لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكییەوە وادەكات عێراق سوود لەو داهاتە نەوتییە نەبینێت كە بەهۆی بەرزی نرخی نەوتەوە لەهاوینی ٢٠٢٢ بەدەستیهێناوە. بەگوێرەی راپۆرتە ئابوورییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووریش چاوەڕواندەكرێت بەكۆتایی هاتنی ئەمساڵ خەرجی فیعلی دەوڵەتی عێراق نزیكەی ١٢٩ ترلیۆن دۆلار بێت، لەساڵی ٢٠٢٣ش بەهۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان (لەماوەی دوو ساڵدا دوو ملیۆن كەس)و ناردنی پارە بۆ هەرێم و ئەو خەرجییانەی لەیاسای پاراستنی خۆراكدا دەكرێت، چاوەڕواندەكرێت خەرجی نزیك بێتەوە لە ١٥٠ ترلیۆن دینار. وەنەبێت نەبوونی پرۆژەیاسای بودجە هەر تەنیا زیانی بۆ هاووڵاتیانی عێراقی هەبێت، بەڵكو بەهۆی ئەوەی كە لەسەدا ٩٠ زیاتری داهاتی عێراق پشت بەداهاتی نەوت دەبەستێت و دەبوو ئێستا لەگەڵ بەرزی نرخی نەوتدا عێراقییەكان سوودیان لەزیادەی ئەو نرخە وەربگرتایە، كەچی بەپێچەوانەوە سەرەڕای داهاتێكی زۆری نەوت لەم چەند مانگەی رابردوودا كەچی نەتوانراوە سوود لەزیادەی نەوت ببینرێت. عێراق لەمانگەكانی (ئازار، نیسان، ئایار) بری ٣٣ ملیار دۆلاری لەنەوت دەستكەوتووە، كەئەمەش بەبەراورد بەو ماوەیە لەساڵی رابردوو بڕی ١٧ ملیار‌و ٢٥٠ ملیۆن دۆلاری زیادە، ئەمەش بەپێی داتاكانی خودی وەزارەتی نەوت، كەچی ئەم داهاتە بێشومارە واینەكردووە ئابوورییە لاوازەكەی عێراق ببوژێنێتەوە، چونكە هیچ حكومەتێكی نییە دەسەڵاتی تێپەڕاندنی بوودجەی هەبێت و ئەوەی هەیە حكومەتی كاربەڕێكەرەو دەسەڵاتی تەواوی خەرجكردنی نیە. داهاتی گشتی عێراق بەدابەزینی نرخی نەوت تائاستی ٤٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك كە بودجەكەی بۆ ساڵێك بەداهاتە نانەوتییەكانی ترەوە دەگاتە ٩٠ ترلیۆن دینار هیچ مەترسییەك دروست ناكات، چونكە خەرجی دەوڵەت تائەو ئاستەیە، بەڵام لەخوار ئەوەوە زیان لەبودجە دەدات و دەبێت بەقەرز پڕبكرێتەوە. هەموو ئەمانەش لەكاتێكدایە داهاتی نەوت لەمانگی رابردوودا زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووەو بەپێی تازەترین لێدوانی بانكی ناوەندی عێراقیش یەدەگی نەختینەیی عێراق بۆ ٨٧ ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە بەئاماژەدان بەوەی هەموو خەرجیەكی كۆنترۆڵنەكراوی حكومەت بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر یەدەگەكە دەبێت و كەمیدەكاتەوە، بەپێی وتەی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانیش چاوەڕوان دەكرێت تاكۆتایی ئەمساڵ بگاتە ١٠٠ ملیار دۆلار. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا سەرەڕای گەورەیی و زەبەلاحی بوودجەكەی، كەچی بەشێكی ئەو پارانە بەهەدەردەرێت و بەشێكی زۆریشی بۆ موچەی فەرمانبەران تەرخاندەكرێت كە لەدوای ساڵی ٢٠٠٤ەوە تاساڵی ٢٠١٩ بەڕێژەی لەسەدا ٤٠٠ زیادیكردووە، بەجۆرێك سێ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار كەس فەرمانبەرن، هاوكات بەشێكی بودجەكە بۆ بواری سەربازی و دابینكردنی خۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان دابیندەكرێت كە بەپێی تازەترین ئاماریش ٤٠ ملیۆن و ٣٦٠ هەزار هاووڵاتی لەخۆراكی مانگانە سوود وەردەگرن، بەپێی وتەی وەزارەتی بازرگانی زیاتر لەپێنج ملیۆن كەس لەو ژمارەیە بەنایاسایی وەریدەگرن ئەویش بەهۆی بەرزی موچەكانیانەوە.
هاوڵاتی له‌لێدوانێکدا رێبەر ئەحمەد،کاندیدی پارتی بۆ سەرۆککۆمار لەبارەی یەکلاییکردنەوەی پۆستی سه‌رۆککۆماری عێراق سێ پێشنیار ده‌خاته ڕوو، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌کات ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆککۆمار نوێنەری حیزبێک نییە، نوێنەری هەموو کوردە. رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم و کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆککۆماری عێراق رۆژی شەممە 08-10-2022 لەبارەی یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆککۆمار رایگەیاند، نابێت وا دابنرێت پۆستی سەرۆککۆمار تەنیا پشکی لایەنێکی کوردستانە، چونکە ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆککۆمار نوێنەری حیزبێک نییە، نوێنەری هەموو کوردە. ده‌شڵێت: دەبێت ئەو حیزبەی زۆرینەی دەنگی بەدەستهێناوە کاندیدی سەرۆککۆمار دیاری بکات، یان وەکو 2014 ئەندامانی پەرلەمانی کورد لە عێراق دەنگ بە کاندیدانی سەرۆککۆمار بدەن، ئەگەرنا "ئێمە ئامادەین ئەم دەنگدانە ببەینە نێو پەرلەمانی کوردستان و لەوێ یەکلایی بکەینەوە".هەروەها ئاماژەی بەوەش دا، قبووڵی ناکەن بە دوو کاندیده‌وه بچنە دەنگدان لەسەر سەرۆککۆمار، تاوەکو ئێستاش پارتی و یەکێتی لەسەر کاندیدێکی هاوبەش رێکنەکەوتوون.
په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخست و بڕیاریشه له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی سێ شه‌ممه‌دا میوانداری دوو وه‌زیر بكات. كه‌مێك پێش ئێستا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دواخست بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو. لای خۆشییه‌وه محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند، “به پشتبه‌ستن به‌و داواكارییه‌ی كه له‌لایه‌ن 25 نوێنه‌ره‌وه پێشكه‌شكراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و داواكارییه‌ی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌شكراوه، بڕیاردرا له‌دانیشتنی رۆژی شه‌ممه‌دا بڕگه‌یه‌ك بۆ به‌رنامه‌ی كار زیاد بكرێت، كه میوانداریكردنی وه‌زیرانی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌ی ئاو ده‌بێت، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پلانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و كه‌می ئاو و بهبازاڕكردن و نرخدانانی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان. جێی ئاماژه‌یه، بڕیاره په‌رله‌مانی عێراق هه‌ردوو رۆژی دووشه‌ممه و سێ شه‌ممه كۆببێته‌وه، كه كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه تایبه‌ت ده‌بێت به‌ته‌واوكردنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ، هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی سێ شه‌ممه‌دا میوانداری وه‌زیرانی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بكات.
هاوڵاتی عه‌لی ئه‌لته‌میمی شاره‌زای یاسایی له‌باره‌ی بۆردومانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و لادان له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له رێگه‌ی هاوڵاتی-یه‌وه چه‌ند خاڵێك ده‌خاته‌ڕوو كه عێراقی مافی چی هه‌یه له‌دژی ئێران بیگرێته‌به‌ر كه پێكهاتووه له... 1- میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له ماده‌كانی 1 و 2 و 3 دا هه‌ر جۆره پێشێلكردنی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تان و ده‌ستێوه‌رنه‌دان له‌كاروباره‌كانیان خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌روه‌ها مادده‌ی 39 و 24 و 34ی میساقه‌كه ده‌سه‌ڵات ده‌داته ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ سه‌پاندنی سزاكان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی ده‌ستدرێژكار. 2- ئه‌م ماددانه رێگه‌یان دا په‌نابردنه به‌ر ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بۆ تۆماركردنی سكاڵا له دژی ئه‌م وڵاته ده‌ستدرێژكارانه، هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌توانێت وڵاتی ده‌ستدرێژكار بخاته ژێر به‌شی حه‌وته‌مه‌وه، به‌و پێیه‌ی هه‌ڕه‌شه له‌ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات و ئه‌مه‌ش له‌به‌رده‌ستی عێراقدایه له‌گه‌ڵ كه‌وتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی قوربانییه‌كان. 3- ئه‌م تاوانانه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجامده‌درێن، تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و جینۆسایده‌ن به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ماده‌ی 6ی رێككه‌وتننامه‌ی رۆمی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌ها رێككه‌وتننامه‌ی جینۆسایدی ساڵی 1948. 4...له‌به‌رده‌م ئه‌م تاوانانه‌دا، عێراق مافی به‌رگری شه‌رعی هه‌یه به‌پێی مادده‌ی 51ی میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هه‌روه‌ها عێراق ده‌توانێت داوای هاوكاری له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بكات به‌پێی مادده‌ی 27ی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی له نێوان عێراق و ئه‌مریكا بۆ ساڵی ٢٠٠٨، بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستدرێژییه. 5- ئه‌و سكاڵایه‌ی عێراق پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ده‌كات، پێویستی به داواكاریی پته‌و و به‌هێزه دوور له دیپلۆماسی و كوردستانیش به‌شێكه له‌عێراق و خه‌ڵكه‌كه‌ی وه‌ك باقی پارێزگاكان هاووڵاتی عێراقین.
هاوڵاتی به‌ریتانیا و چه‌ند وڵاتتێكی ئه‌وروپا داوا له ھاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن جگه له‌ھه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاره‌كانی تری عێراق نه‌كه‌ن. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌و پێیه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ھه‌فته‌یه‌كه ھێرش و بۆردومانه‌كان بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق به‌تایبه‌تیش ناوچه سنورییه‌كان زۆر زیادیكردووه‌و ره‌وشی ئه‌منی سه‌قامگیر نییه، پێویسته گه‌شتیاران و ھاوڵاتیانی به‌ریتانیا به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانی شاره‌كانی عێراق نه‌كه‌ن جگه له‌ھه‌رێمی كوردستان كه ئه‌ویش بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت . راشیگه‌یاندوه، به‌ریتانیا نایه‌وێت بكه‌وێته كێشه و ململانێوه له‌گه‌ڵ ھیچ وڵاتێكی تردا، بۆیه پێویسته ھاوڵاتیان و گه‌شتیارانی وڵاته‌كه‌یان سه‌ردانی ھه‌موو شوێن و وڵاتێك نه‌كه‌ن، چونكه پێده‌چێت بكرێنه ئامانج و به‌ھۆیه‌وه كێشه و ئاڵۆزی زۆر سه‌رھه‌ڵبدات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نساش دوێنی هه‌ینی رایگه‌یاند: پێوسته هاوڵاتیانمان سه‌ردانی عیراق نه‌كه‌ن، چونكه بارودۆخی ئه‌منی عیراق له‌بارنیه‌و بۆ كاری زۆر پێویسته نه‌بوو داوا له‌هاوڵاتیانی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ین سه‌ردانی عیراق نه‌كه‌ن. به‌هۆی ململانێ سیاسییه ناوخۆییه‌كان له‌عێراق و هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی له‌لایه‌ن وڵاتانی ئێران و توركیاوه به به‌رده‌وامی ده‌كرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق، بارودۆخی ئه‌منی عێراق به‌گشتی باش نیه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد، له‌هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ند جارێك گه‌شته فڕۆكه‌وانییه‌كان له‌هه‌ولێر و سلێمانی راگیرێن.
هاوڵاتی ناوەڕۆکی نامەیەکی سەدر بۆ ئیسماعیل قاعانی فه‌رمانده‌ی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرا دەکرێت میدیاکانی سەر بە سەدر ناوەڕۆکی نامەیەکی سەدر بۆ فه‌رمانده‌ی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بڵاودەکاتەوە کە لە مانگی مارسی ئەمساڵدا ناردوێتی و تیایدا داوای کردووە کە ئێران ڕێگە نەدات ئاسمانەکەی بەکار بهێنرێت بۆ هێرشکردنە سەر عێراق و هەروەهاعێراقیش پابەند دەبێت بە هەمان خاڵ ، بۆ ڕێگری کردن لە دەستدرێژی دەرەکی. سەدر لە نامەکەدا بە ئیسماعیل قاعانی ڕگەیاندووە "عێراق وڵاتی هه‌ره ره‌سه‌نی شیعهگهرایهتییه و خاوه‌ن مه‌زارگه‌ی حه‌وت ئیمامه و نامانه‌وێت ئێران ببێته پاساوێك بۆ ئیسرائیل و ئه‌وانی دیكه، بۆ ئه‌وه‌ی خاكه‌كه‌مان بۆردومان بكه‌ن". هەروەها جەختی لەوەو کردۆتەوە " ئه‌گه‌ر ئێمه به مووشه‌كبارانه‌كانی ئێران رازی بین، لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌یكه‌ن به پاساو بۆ بۆردومانكردنمان، عێراقیش وه‌ك ئێوه وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه، بۆیه زمانی گفتوگۆ هه‌ردوو وڵاته‌كانمان ده‌پارێزێت".
هاوڵاتی حكومه‌تی كه‌نه‌دا ١٠ هه‌زار به‌رپرس و ئه‌ندامی سوپای پاسداران و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئێران وەک کاردانەوەیەک بە سەکوتی خۆپیشاندەرانی ئەو وڵاتە سزا دەدات. جه‌ستن ترودۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا رایگەیاند، سوپای پاسدارانی ئێران بەشداربون لە ئازار و ئه‌شكه‌نجەی خۆپیشانده‌ران و لەو چوارچێوەیەشدا به‌پێی یاسای پاراستنی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانی وڵاته‌كه‌ی زیاتر له 10 هه‌زار ئه‌فسه‌ر و ئه‌ندامی سوپای پاسداران و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان سزیان بەسەردا دەسەپێت. ئەو وتویەتی: ئەو کەسانەی لە ناو لیستی سزاکاندان هەموو جۆرە گەشتێکیان بۆ کەنەدا لێ قەدەغە دەکرێت و سزاکەش هەمیشەیی دەبێت سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا جەختی کردوەتەوە، بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتکردن نیوەی بەرپرس و فەرماندەکانی دامەزراوەی سوپای پاسداران دەگرێتەوە و لە داهاتودا سزاکان لە دژی ئەو کەسانەی توندتویژییان کردوە توندتر دەبێت
هاوڵاتی ئەگەرچی كۆماری ئیسلامی ئێران لەناوخۆیدا بەسەر دوو باڵی محافزكاران (كۆنەپارێز) و (ریفۆرمخوازان)دا دابەشبووە و زۆرجار ئەم دوو باڵە بەتوندی رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە بەڵام هیچ كامێكیان ناكۆك نین لەسەر سیستمی سیاسی كۆماری ئیسلامی و دەسەڵاتی ویلایەتی فەقێ لەئێران، بەڵام ئۆپۆزسیۆنی حەقیقی سیستمی كۆماری ئیسلامی شەش لایەنی سەرەكین كە بەسەر 16 پارت و حزبی جیادا دابەشبوون، كەدیارترینیان حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانن. زۆربەی پارتە كوردییەكانی رۆژهەڵات پەیوەندییەكی توندییان لەگەڵ پارتە نەیارەكانی ئێران نییە، بەڵام لەناوخۆیاندا ناوەندێكی هاوكارییان بەناوی (ناوەندی هاوكاریی پارتەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دامەزراندووە). ریفۆرمخوازان خۆیان بە رەخنەگرو ئۆپۆزسیۆنی دەسەڵاتی محافزكاران دەزانن و وەك رەوتێكی چاكسازیی ناو كۆماری ئیسلامی ناویان دەهێنرێت بەڵام لەپۆلێنبەندییەكاندا وەك ئۆپۆزسیۆن پێناسە ناكرێن. بەگشتی لەئێستادا 17 حزبی سەر بەڕیفۆرمخوازان و محافزكاران لەئێران هەیە كەزۆربەیان لەچوارچێوەی بنەمای فكری كۆماری ئیسلامی‌دا دامەزراون و چالاكییان هەیە. لەساڵی 1979و دوای رووخانی سیستمی پاشایەتی لەئێران دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی 43 ساڵە كۆی دەسەڵاتەكانی ئەو وڵاتەی بەدەستەوە گرتووەو لەو ساتەشەوە دەیان هێزو گروپ و لایەنی سیاسیی كە رەنگە ژمارەیان لە 100 تێپەڕ بكات لەدەرەوەو ناوخۆی ئەو وڵاتە خۆیان بەئۆپۆزسیۆنی حەقیقی كۆماری ئیسلامی ئێران لەقەڵەم دەدەن. لەو ژمارەیە كە خۆیان بە ئۆپۆزسیۆنی ئێران دەزانن، تەنها هێزە كوردییەكان و (موجاهیدینی خەڵقی ئێران) و چەند پارتێكی كۆمۆنیست توانیویانە لە گۆڕەپانی ململانێكان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران بونی خۆیان بسەلمێنن كە دەسەڵاتی ئەو وڵاتەش بە توندترین شێوە لە ساڵانی 1979 تا ساڵی 1988 روبەڕووییان بوەتەوە و لە ماوەی تەنها نۆ ساڵدا نزیكەی چوار هەزار كەسی لە ئەندامان و لایەنگرانی ئەو پارتانەی ئۆپۆزسیۆنی لە زیندانەكان گولـلەباران كرد و ژمارەیەكی بەرچاویشی لە سێدار دا. ئۆپۆزسیۆنی پرژوبڵاوی ئێران شەش لایەنی ئۆپۆزسیۆنی سەرەكیی لەدژی ئێران هەیە كە بەسەر 16 پارت و حزبی جیادا دابەشبوون. یەكێك لەوانە بریتیە لە (ئەنجومەنی پاشایەتی ئێران) كە كار بۆ گەڕانەوەی سیستمی پاشایەتیی دەكات و زیاتر لەچوار حزب لەو چوارچێوەیەدا خۆیان ناساندوەو كار‌و چالاكییەكانیان رێكدەخەن. یەكێكی تر لەو ئۆپۆزسیۆنانە، (حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران)ە كەدوای 16 ساڵ دابەشبوونی بەسەر دوو باڵدا یەكیانگرتەوەو ئێستا لەژێر ناوی یەك حزبدا خۆیان رێكخستووەتەوە، كۆمەڵە كە لەئێستا بەسێ پارتی جیاواز كاردەكەن پێكدێن لە (كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستان، رێكخراوی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێران)، (موجاهیدنی خەلقی ئێران) كە پێشتر بەشێك لەسەركردەكانی لەناو دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا كاربەدەستبوون و ئێرانیش وەك (مونافیق) ناویان دەهنێت، (رێكخراوی هەنگاو بۆ ئازادیی چینی كرێكار) و پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پەژاك). لەسەرجەم ئەو شەش لایەنەدا، كۆمەڵەو دیموكرات و پەژاك و موجاهیدینی خەلق لەئێستادا زۆرترین چالاكییان لەدژی كۆماری ئیسلامی ئێران هەیە. هەموو ئەم پارتانە لەئێستادا چالاكیە سیاسییەكانیان لەدەرەوەی خاكی ئێران و هەندێكیشیان ناوبەناو چالاكیی سەربازیی لەناو خاكی وڵاتەكەدا دژی دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامدەدەن. زۆربەی پارتە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان پەیوەندییەكی توندوتۆڵیان لەگەڵ پارتە نەیارەكانی ئێران نییە، بەڵام لەناوخۆیاندا ناوەندێكی هاوكارییان بە ناوی (ناوەندی هاوكاریی پارتەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دامەزراندوە). حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ساڵی (1985) دوای فشارەكانی سوپای پاسداران و دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران هێزەكانی پارتەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بەتەواوەتی لەرۆژهەڵاتی كوردستان دابڕان و روویان لەناوچەكانی (سەفرە، زەرون، گەڵاڵە، مەعلومەو چەند ناوچەیەكی دیكە)ی باشوری كوردستان كرد‌و دوای ساڵانێك مانەوە لەو شوێنانە و دوای راپەڕینی ساڵی (1991)ی باشور، هێزەكانی سەر بەحزبی دیموكراتی كوردستان و كۆمەڵەو خەباتی ئیسلامی بە تەواوەتی لەچەند بارەگا و ئۆردوگایەك لەكۆیە و زڕگوێز جێگیركران. پارتی ئازادی كوردستان (پاك) كە مێژوو كارەكانیان بە حزب و پارتەكانی دیكەی رۆژهەڵات بەراورد ناكرێت و لە سنوری شێراو لەهەولێر جێگیربوون. هەردوو لایەنی (حزبی دیموكراتی كوردستان و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران) و كۆمەڵە بەدوو لایەنی (كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستان و كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان) و (سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران) لەبەیاننامەیەكدا ساڵی (2018) پێكهێنانی ناوەندێكی هاوبەشیان بەناوی (ناوەندی هاوكاریی حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان) راگەیاندووە و لەو چوارچێوەیەدا چالاكی و هەوڵەكانیان بۆ بەرەنگابوونەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران رێكدەخەن. كۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر لە 35 ساڵە دژی بنكەو بارەگاكانی حزبەكانی رۆژهەڵات لەباشوری كوردستان هەڕەشەو هێرشی سەربازیی ئەنجام دەدات، محەمەد باقری، سەرۆكی ناوەندی گشتیی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران پێشتر ئاماژەی بەوە كردووە حزبی دیموكراتی كوردستان بەئاگاداریی بەرپرسانی هەرێم بەڵێنی نووسراویان هەیە كە لەساڵی (1996)ەوە هیچ هێرشێكی سەربازیی لەخاكی ئێران‌دا ئەنجامنەدەن بەڵام ئەو حزبە لەژێر كاریگەریی پلانی ئەمەریكا دژی ئێران جموجۆڵەكانی لەساڵی (2017) دەستپێكردەوە بۆیە سوپای پاسداران بەهەموو شێویەك بەرەنگاریان دەبێتەوە. دوای ئەو لێدوانە دەیان جار بنكەو بارەگاكانی كۆمەڵەو دیموكرات لەهەڵگوردو ناوچە سنورییەكانی نێوان رۆژهەڵاتی كوردستان و هەرێمی كوردستان تۆپباران كراوەو لەساڵی 2018 بەهێرشی موشەكی سوپای پاسداران لەكۆیە 16 كەس لە ئەندامانی سەركردایەتی و پێشمەرگەكانی حزبی دیموكرات شەهید بوون و لەدوایین هێرشی موشەكی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای پاسداران بۆسەر بنكەی حدكا لەكۆیە و پاك لەشێراوای هەولێرو سێ لایەنی كۆمەڵە لەزڕگوێزو زڕگوێزەڵە و بانەگەورە زیاتر لە 18 شەهید و 62 برینداری لێكەوتەوە كە ژمارەیەكیان ژن و منداڵ بوون. هێرشەكانی سوپای پاسداران ئاماژەیەكی روونە كە كۆماری ئیسلامی ئێران لەهەر رووداوێكی ناوخۆیدا ترسی لەپێگەی ئەو پارتانەی رۆژهەڵاتی كوردستان هەیە.
هاوڵاتی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای سنە هۆشداری دەدەنە حکومەت لەبارەی سەرکوتکردنی ناڕەزایی قوتابییان،و ڕایدەگەیەنن ئەگەر قوتابییە دەستبەسەرکراوەکان ئازاد نەکرێن، مامۆستایان دەڕژێنە سەر شەقام. ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی سنە کە لە نوێنەرانی مامۆستایانی شارەکانی سنە، مەریوان، سەوڵاوا، سەقز و بیجاڕ پێکهاتووە لە راگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند ، دەسەڵات لە جێگەی دڵدانەوەی خەڵک و قوتابییان، تووندترین شێوەکانی سەرکوتکردنی گرتووەتەبەر و ئەگەر بۆمبی ئەتۆمی هەبووایە لە زانکۆ و قوتابخانەکانی دەدا تاوەکو بیسەلمێنێت "ژینا و نیکا" نەکوژراون. ئەنجومەنی مامۆستایان داواش دەکەن کە سەرکوتکردنی خۆپیشاندان بوەستێنرێت و هێزە ئەمنییەکان چیتر توندوتیژی بەکار نەهێنن،و داوا دەکەن بە زوترین کات خوێندکارە گیراوەکانی لە خۆپیشاندانەکاندا گیراون ئازاد بکرێن. جێگەی باسە چەند ڕۆژە هەڵمەتی دڕاندنی وێنەی خامنەی و بەرپرسانی ئێران لە ناو خوێندنگەکاندا دەستی پێکردووەو خوێندکاران ناڕەزای دەردەبڕن. هەروەها چەند رۆژە لە قوتابخانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ناڕەزایەتی دژ بە سەرکوتکردنی خۆپێشاندەران دەستیپێکردووە.
هاوڵاتی وەزارەتی پەروەردەی عێراق سەبارەت بە زمانی کوردی لە خوێندگا عەرەبییەکان ڕایگەیاند قوتابی هەر نمرەیەكی له بابه‌تی زمانی كوردی لە قوتابخانە عەرەبییەكان به‌ده‌ستهێنا، بە كەوتوو ئەژمارناكرێت بە پێی بڕیارەکەی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق، کە له (6ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) به واژووی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زموونه‌كان گشتاندنی بۆ كراوه، هەموو ئەو قوتابخانانەی كە خوێندنیان بە زمانی عەرەبییە و بابەتی زمانی كوردی تێیدا دەخوێندرێت، قوتابی ئەگەر هەر نمرەیەكی له بابه‌تی كوردی هێنا، بە كەوتوو بۆی هەژمارناكرێت. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی زمانی کوردی لە خوێندنگا عەرەبییەکان وەک بابەتی لاوەکی لێبێت و فەرامۆش بکرێت.
