هاوڵاتی - لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا میوانداری بەرپرسی دەزگای هەواڵگری، حەمید شەتری دەکات. - بۆ ڕوونکردنەوەی وردەکارییەکانی ئەو دیدارەی کە لەگەڵ جۆلانی لە دیمەشق سازیدا. - میوانداریکردنەکە بە نهێنی دەبێت بۆ پاراستنی زانیاریەکان. لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق بەنیازە میوانداری حەمید شەتری سەرۆکی دەزگای هەواڵگری بکات بۆ ئەوەی بزانێت چی لە نێوان خۆی و جۆلانیدا ڕوویداوە لە دیدارەکەیدا لە دیمەشق، جەختیش دەکاتەوە کە میوانداریکردنەکە بە نهێنی دەبێت بۆ پاراستنی زانیاریەکان. رۆژى پێنج شەممە حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق، سەردانی دیمەشقی سوریایکرد، لەلایەن ئەبو محەمەد جۆلانی بەرپرسی یەکەمی دەسەڵاتی سوریا، لە کۆشکی سەرۆکایەتی وڵاتەکە بە دەمانچەوە پێشوازیلێکرا، دەرکەوتنی دەمانچە لە پشتی شەرع و لە ژێر چاکەتەکەی، کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سوریا و عێراق بەدوای خۆیدا هێنا. یاسر ئەسکەندەر پەرلەمانتارو ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا میوانداری بەرپرسی دەزگای هەواڵگری، حەمید شەتری دەکات بۆ ڕوونکردنەوەی وردەکارییەکانی ئەو دیدارەی کە لەگەڵ جۆلانی لە دیمەشق سازیدا. ئەو پەرلەمانتارە وتیشى "لیژنەکە بڕیاریداوە کە میوانداریکردنەکە بە نهێنی و ڕانەگەیەندراو بێت بەمەبەستی پاراستنی نهێنی ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن سەرۆکی دەزگای هەواڵگریەوە ڕونکردنەوەى لەسەر دەدرێت". رۆژی 8ـی کانوونى یەکەمى 2024، دەسەڵاتى بەشار ئەسەد لە سووریا رووخا و ئەسەد بەرەو رووسیا هەڵات، لەئێستادا حکومەتێکى کاتى بۆ قۆناخى راگوزەر پێکهێنراوە.
هاوڵاتی - قەدەغەکردنی لەو جۆرە لە یاسا مەدەنی و تاوانکارییەکاندا بێ بنەمان. - تەرانە لەسەرەتاى ئەم هەفتەیەدا بەنیازی ئەوە بووە کە لە ناوخۆدا گەشت بکات، بەڵام بۆى دەرکەوتووە گەشتى لێ قەدەغەکراوە. -ژمارەی ناسنامەی نیشتمانی تەرانە بە شێوەیەکی هەڵبژێردراو بلۆک کراوە. تەرانە عەلیدۆستی، خانمە ئەکتەرى ناودارى ئێران، چەند رۆژێکە گەشتى ناوخۆیی وڵات و دەرەوەشى لێ قەدەغەکراوە، پارێزەرەکەشى رایدەگەیەنێت تائێستا بۆیان رون نییە ئەو قەدەغەکردنە لەلایەن چ دامەزارەوەیەکى دادوەرى و حکومیەوە دراوە. لە چاوپێکەوتنێکدا، زەهرا مینۆی، پارێزەری تەرانە عەلیدوستی، سەبارەت بە قەدەغەکردنی گەشت لەسەر ئەکتەرە ناسراوەی سینەمایی ئێران، ڕایگەیاند کە قەدەغەکردنی لەو جۆرە لە یاسا مەدەنی و تاوانکارییەکاندا بێ بنەمان. ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە تەرانە بە هۆی نەخۆشییەکەی و پیسبوونی ئاوهەواى تاران لەسەرەتاى ئەم هەفتەیەدا بەنیازی ئەوە بووە کە لە ناوخۆدا گەشت بکات، بەڵام بۆى دەرکەوتووە گەشتى لێ قەدەغەکراوە. وتیشى "ئەم جۆرە سزا و بێبەشبوونە کۆمەڵایەتیانە بنەمایەکی یاسایی یان دادوەرییان نییە و دیاریش نییە کام دامەزراوە ئەم فەرمانەى داوە". زەهرا مینۆی، پارێزەری تەرانە عەلیدۆستی ، ڕوونی کردەوە خاتوو تەرانە بەنیازبووە لەگەڵ کچەکەیدا گەشت بکات بۆ قشم، لەڕێگەى هێڵێکى ئاسمانیەوە، بەڵام کاتێک ویستویەتى تکت ببڕێت پێى وتراوە ناسنامەکەى قەدەغەى گەشتى لەسەرەو ناتوانێت هیچ تکتێک ببڕێت بەپێی وتەی خاتوو مینۆی، ژمارەی ناسنامەی نیشتمانی تەرانە "بە شێوەیەکی هەڵبژێردراو بلۆک کراوەو پشکنین بۆ هەندێک خزمەتگوزاری کراوە، وەک گەشتەکان"، چونکە "دەستی دەگات بە هەژماری بانکی خۆی. پارێزەرەکەى ئاماژەی بەوەشکرد، لەڕێگەی داواکاری گشتی و وەزارەتى ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنەوە بەدواداچوونیان کردووە بۆ ئەوەی بزانن "بەڕاستی چی ڕوویداوە و کام دامەزراوە فەرمانی لەو شێوەیەی دەرکردووە"، بەڵام بەرپرسانی دادوەری ڕایانگەیاندووە کە "تا ئێستا نەیانتوانیوە بزانن کام دامەزراوە". قەدەغەکردنی لەو شێوەیەی سەپاندووە بەسەریدا. لەساڵى ٢٠٢٢دا، بەهۆی پاڵپشتیکردنی خۆپێشاندانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کە لەدوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی وڵاتەکەی گرتووەتەوە، تەرانە لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە بۆ ماوەیەک دەستگیراو دۆسیەیەکى لەسەر کرایەوە.

هاوڵاتی - عێراق بێلایەندەبێت ئەگەر شەڕ لە نێوان ئەمریکا و ئێران رووبدات. - سیاسەتی عێراق بێلایەنییە و دەمانەوێت وڵاتی خۆمان بنياتبنێینەوە کە دەیان ساڵە دەناڵێنێ. مەشهەدانی رایگەیاند ئەگەر شەڕ لە نێوان ئەمریکا و ئێران روبدات بێلایەنی هەڵدەبژێرین. مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمرۆ دووشەممە رایگەیاند: عێراق بێلایەندەبێت ئەگەر شەڕ لە نێوان ئەمریکا و ئێران رووبدات هەروەک چۆن گروپە چەکدارەکان گوێرایەڵبوون و هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل راگرت. وتیشی: ناکرێت پشتیوانی لە هیچ لایەکیان بکەین، جەختیشی کردەوە سیاسەتی عێراق بێلایەنییە و دەمانەوێت وڵاتی خۆمان بنياتبنێینەوە کە دەیان ساڵە دەناڵێنێ.
هاوڵاتی - هێزەکانیان لە پارێزگاکانی کەرکوک و سەڵاحەدین و دیالە ٧ تیرۆریستی داعشیان کوتتووە. - هەر لەو پرۆسەیەدا ٢٢ پێگە و ٥ تۆنێلی تیرۆریستانیان تەقاندۆتەوە. دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند ٧ تیرۆریستی داعش لە سێ پارێزگادا کوژران. دەزگای دژە تیرۆری عێراق ئەمرۆ دووشەممە، رایگەیاند: هێزەکانیان لە پارێزگاکانی کەرکوک و سەڵاحەدین و دیالە ٧ تیرۆریستی داعشیان کوتتووە. وتیشی: هەر لەو پرۆسەیەدا ٢٢ پێگە و ٥ تۆنێلی تیرۆریستانیان تەقاندۆتەوە و دەستیشیان بەسەر بڕێک تەقەمەنی و پشتوێنی بۆمبرێژکراودا گرتووە.

هاوڵاتی - ٢٣ گروپی ئۆپۆزسیۆن لە سووریا هەیە. - پێکهێنانی حکومەتێکی ناوەندی لە سووریا کارێکی قورس دەبێت. وتەبێژی سوپای پاسداران رایگەیاند ٢٣ گروپی ئۆپۆزسیۆن لە سوریادا هەن و پێکهێنانی حکومەتێکی ناوەندی لەو وڵاتە کارێکی گرانە. محەمەد عەلی نائینی وتەبێژی سوپای پاسداران ئەمرۆ دووشەممە رایگەیاند: ٢٣ گروپی ئۆپۆزسیۆن لە سووریا هەیە و پێکهێنانی حکومەتێکی ناوەندی لە سووریا کارێکی قورس دەبێت. وتەبێژی سوپای پاسداران بە ئاژانسی ئێرنای راگەیاندووە پێش رووخانی ئەسەد، ئیسرائیل چەندین پرۆسەی سەربازی لە سووریا ئەنجامداوە و رێگەی وشکانی و ئاسمانی لە نێوان ئێران و سووریا بڕی، بە مەبەستی بەرگرتن لە گەیاندنی هاوکاری سەربازی بۆ ئەو وڵاتە.
هاوڵاتی - بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی تەواوی ئەو ماددەهۆشبەرانە لەناوبرون. - لە پارێزگاکانی بەغدا و نەجەف و بەسرە دەستیان بەسەرداگیراوە. لەساڵی ٢٠٢٤ لە عێراق نزیکەی ٤ تۆن ماددەی هۆشبەر لەناوبراون. دادوەر سوهەیب دەحام سەرۆکی لیژنەی لەناوبردنی ماددەهۆشبەرەکان ئەمرۆ دووشەممە، رایگەیاند: لە ساڵی ٢٠٢٤ دا لیژنەکەیان نزیکەی ٤ تۆن ماددەی هۆشبەری لەناوبردووە. سەرۆکی لیژنەی لەناوبردنی ماددەهۆشبەرەکان لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی تەواوی ئەو ماددەهۆشبەرانە لەناوبرون کە لەساڵی ٢٠٢٤دا کە لە پارێزگاکانی بەغدا و نەجەف و بەسرە دەستیان بەسەرداگیراوە.
هاوڵاتی - هەموو هەوڵەکان بۆ گۆڕینی شوێنی مانەوەی ڕەتکردووەتەوە - هەرگیز بڕوای بەوە نەبووە ئیسرائیل تیرۆری بکات. - ماوەی ٢٠ ساڵ دەبێت دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل توانیویەتی دزەبکاتە نێو ریزەکانی حزبوڵاوە. نیویۆرک تایمز بڵاویكردەوە حەسەن نەسروڵڵا هەرگیز بڕوای بەوە نەبووە ئیسرائيل تیرۆری بکات. رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری پێشووی حزبوڵای لوبنانی هەموو هەوڵەکان بۆ گۆڕینی شوێنی مانەوەی ڕەتکردووەتەوە و هەرگیز بڕوای بەوە نەبووە ئیسرائیل تیرۆری بکات. ئەو رۆژنامەیە دەڵێت: نەسروڵا نەیزانییەوە کە هەواڵگری ئیسرائیل بە درێژایی ئەو ماوەیە زانیاری لەسەر شوێنی مانەوە و جموجۆڵەکانی هەبووە. بەپێی بەدواداچونێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ماوەی ٢٠ ساڵ دەبێت دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل توانیویەتی دزەبکاتە نێو ریزەکانی حزبوڵاوە و خۆی بۆ هەموو پێکدادانێک ئامادەکردووە.

هاوڵاتی - بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان پێویستی بە یاسای نوێی هەڵبژاردن هەیە. - بەڵام لەئەگەری هەر روداوێکی کتوپڕدا هەڵبژاردنەکە دوادەخرێت. مەشهەدانی ڕایگەیاند هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دوادەخرێت ئەگەر روداوێکی کتوپڕ روبدات. مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمرۆ دووشەممە، رایگەیاند هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق کە بڕیارە لە کۆتایی ساڵی ئایندە ئەنجامبدرێت، دوادەخرێت ئەگەر روداوێکی کتوپڕ روبدات. وتیشی: بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان پێویستی بە یاسای نوێی هەڵبژاردن هەیە بەڵام لەئەگەری هەر روداوێکی کتوپڕدا هەڵبژاردنەکە دوادەخرێت.

هاوڵاتی - ئەو هەواڵانەى بڵاوکراوەتەوە لەبارەى نەبوونى پارەى نەختینە بۆ دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران، بەتەواوەتى ناراستن. - هەوڵى بەردەوام دەدەین بۆ گرەنتیکردنى بەردەوامبوونى خەرجکردنى شایستە داراییەکانى فەرمانبەران بەبێ دواکەوتن. وەزارەتى دارایى عێراق رایگەیاند کۆی ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لە نەبوونى پارەى نەختینە دەکات بۆ دابەشکردنى مووچە. وەزارەتى دارایى عێراق لە رونکێدنەوەیەکدا، رایگەیاند: ئەو هەواڵانەى کە لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە لەبارەى نەبوونى پارەى نەختینە بۆ دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران، بەتەواوەتى ناراستن. وەزارەتى دارایى عێراق جەخت لە پابەندبوونى دەکاتەوە بە پارەدارکردنى مووچەى فەرمانبەران و دەڵێت: فەرمانگەى ژمێریاریى وەزارەت هەستاوە بە پارەدارکردنى مووچەى سەرجەمى وەزارەت و فەرمانگەکان بۆ مانگى کانوونى یەکەم بەگوێرەى ئەو خشتەیەى بۆیان دانراوە. راشیگەیاند: هەوڵى بەردەوام دەدەین بۆ گرەنتیکردنى بەردەوامبوونى خەرجکردنى شایستە داراییەکانى فەرمانبەران بەبێ دواکەوتن.
هاوڵاتی -به فهرمی ڕاگهیهندراوه كه نهتهنیاهۆ تووشی شێرپهنجهی بووه. - سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل بههۆی گهورهبونی پرۆستاتهكهیهوه نهشتهرگهری بۆ كراوه. پزیشكهكانی بنیامین نهتهنیاهۆ سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل ڕایانگهیاند، نهتهنیاهۆ توشی شێرپهنجهی قۆناغی سێیهمی پرۆستات بوه. كهناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاویكردهوه، "به فهرمی ڕاگهیهندراوه كه نهتهنیاهۆی تهمهن 75 ساڵ توشی شێرپهنجهی پرۆستات بوه". سهرۆكی تیمی پزیشكی سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل ڕایگهیاند، نهتهنیاهۆ توشی شێرپهنجهی قۆناغی سێی پرۆستات بوه. دوێنێ شهممه نوسینگهی نهتهنیاهۆ ئاشكرایكردبوو، سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی یهكشهممه بههۆی گهورهبونی پرۆستاتهكهیهوه نهشتهرگهری بۆ كراوه. له ڕاگهیهندراوهكهدا ئاماژه بهوهشكراوه، رۆژی چوارشهممهی رابردو، نهتهنیاهۆ له نهخۆشخانهی ههداسا پشكنینی بۆ كرا و دهركهوت، ههوكردن له بۆری میزی ههیه ئهوهش بههۆی گهورهبونی پرۆستاتهكهیهوه دروستبوه.
هاوڵاتی - راگرتنی هاوکارییە مرۆییەکانی عێراق بۆ کەرتی غەززە و لوبنان دەگەرێتەوە بۆ نەمانی رێگەی وشکانی و ئاسمانی. - لە ئێستادا هیچ رێگەیەک نییە تا هاوکاری مرۆییان پێبگەیەنین. هاوکارییە مرۆییەکانی عێراق بۆ کەرتی غەززە و لوبنان راگیرا. زێدان خەڵەف عەتوانی راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ مافی مرۆڤ، ئەمرۆ یەکشەممە رایگەیاند: راگرتنی هاوکارییە مرۆییەکانی عێراق بۆ کەرتی غەززە و لوبنان دەگەرێتەوە بۆ نەمانی رێگەی وشکانی و ئاسمانی. عەتوانی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق وتیشی: لە ئێستادا هیچ رێگەیەک نییە تا هاوکاری مرۆییان پێبگەیەنین و پێشتریش عێراق هەزاران تۆن هاوکاری مرۆیی بۆ کەرتی غەززە و لوبنان ناردووە.