هاوڵاتی -عەلی زادە راوێژکاری مەسعود پزیشکیان سەرۆکی ئێران رایگەیاند. - کۆماری ئیسلامی گەیشتوەتە ئەو بڕوایەی ڕاستەوخۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکادا بکات. راوێژکارێکی سەرۆکی ئێران ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامی گەیشتوەتە ئەو بڕوایەی ڕاستەوخۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکادا بکات. عەلی زادە راوێژکاری مەسعود پزیشکیان سەرۆکی ئێران رایگەیاند: بەرپرسە باڵاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی کە پێویستە راستەوخۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بکەن. ئەوەش لە کاتێکدایە کە عەلی خامنەئی راێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران گڵۆپی سەوزی هەڵکردووە بۆ ئەو دۆسێیەی کە لە بەێنامەی حکومەتدا بوو هەروەها مەرجێکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بوو کە تایبەتە بە ریشەکێشکردنی سەرچاوەی داهاتی تیرۆریستان و بەرگرتن لە سپیکردنەوەی پارە، ئەو دۆسێیەش بۆ ماوەی ٥ ساڵ دەبێت لەلایەن ئەنجومەنی دیاریکێردنی بەرژەوەندیبەکانی ئێران راگیرابوو. ئەو راوێژکارە جەخیشیکردەوە کە گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی کە دەبێت راستەوخۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکادا بکەن.
هاوڵاتی -عەلی زادە راوێژکاری مەسعود پزیشکیان سەرۆکی ئێران رایگەیاند. - کۆماری ئیسلامی گەیشتوەتە ئەو بڕوایەی ڕاستەوخۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکادا بکات. راوێژکارێکی سەرۆکی ئێران ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامی گەیشتوەتە ئەو بڕوایەی ڕاستەوخۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکادا بکات. عەلی زادە راوێژکاری مەسعود پزیشکیان سەرۆکی ئێران رایگەیاند: بەرپرسە باڵاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی کە پێویستە راستەوخۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بکەن. ئەوەش لە کاتێکدایە کە عەلی خامنەئی راێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران گڵۆپی سەوزی هەڵکردووە بۆ ئەو دۆسێیەی کە لە بەێنامەی حکومەتدا بوو هەروەها مەرجێکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بوو کە تایبەتە بە ریشەکێشکردنی سەرچاوەی داهاتی تیرۆریستان و بەرگرتن لە سپیکردنەوەی پارە، ئەو دۆسێیەش بۆ ماوەی ٥ ساڵ دەبێت لەلایەن ئەنجومەنی دیاریکێردنی بەرژەوەندیبەکانی ئێران راگیرابوو. ئەو راوێژکارە جەخیشیکردەوە کە گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی کە دەبێت راستەوخۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکادا بکەن.
هاوڵاتی - عێراق، کۆی قەرزەکانی: 121.2 ملیار دۆلار. - ئەمریکا، کۆی گشتی قەرزەکان: ٣٦.١ تریلیۆن دۆلار. - سندوقەکە پێشبینی دەکات قەبارەی قەرزی گشتی (حکومەت) لە ساڵی ٢٠٢٤دا ١٠٠ تریلیۆن دۆلار تێپەڕێنێت. سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ناوو بڕى قەرزى ئەو ڵاتانەى جیهان و وڵاتانى عەرەبى بڵاوکردەوە، کە قەرزیان لێوەرگرتووە، سندوقەکە پێشبینی دەکات قەبارەی قەرزی گشتی (حکومەت) لە ساڵی ٢٠٢٤دا ١٠٠ تریلیۆن دۆلار تێپەڕێنێت. ئەو ١٠ وڵاتە عەرەبیەى زۆرترین قەرزیان لە ساڵی 2024دا هەیە 1- میسر، کۆی قەرزەکانی: 345.5 ملیار دۆلار 2- سعودیە، کۆی قەرزەکانی: 311.5 ملیار دۆلار 3- ئیمارات، کۆی قەرزەکانی: 171.1 ملیار دۆلار 4- عێراق، کۆی قەرزەکانی: 121.2 ملیار دۆلار 5- جەزائیر، کۆی قەرزەکانی: 118.9 ملیار دۆلار 6- مەغریب، کۆی قەرزەکانی: 107.9 ملیار دۆلار 7- سودان، کۆی قەرزەکانی: 102.6 ملیار دۆلار 8- قەتەر، کۆی قەرز: 91.2 ملیار دۆلار 9- بەحرەین، کۆی قەرز: 60.6 ملیار دۆلار 10- ئوردن، کۆی قەرز: 48.9 ملیار دۆلار سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداری داوە لەوەی ڕەنگە دۆخی قەرزی گشتی لە سەرانسەری جیهان جددیتر بێت لەوەی زۆرینەی خەڵک بیری لێدەکەینەوە، ئەمەش تیشک دەخاتە سەر کورتهێنانی دارایی زۆر لە ئەمریکا و چین. هاوکات ناوى دە وڵاتیشى لەسەر ئاستى جیهان بڵاوکردەوە کە زۆرترین بڕى قەریان لایە لەساڵى ٢٠٢٤دا 1- ئەمریکا، کۆی گشتی قەرزەکان: ٣٦.١ تریلیۆن دۆلار 2- چین، کۆی گشتی قەرزەکان: ١٦.٥ تریلیۆن دۆلار 3- ژاپۆن، کۆی گشتی قەرزەکان: ١٠.٢ تریلیۆن دۆلار 4- بەریتانیا، کۆی قەرزەکانی: 3.7 ترلیۆن دۆلار 5- فەرەنسا، کۆی قەرزەکانی: 3.6 ترلیۆن دۆلار 6- ئیتاڵیا، کۆی قەرزەکانی: 3.3 ترلیۆن دۆلار 7- هیندستان، کۆی گشتی قەرزەکانی: 3.2 ترلیۆن دۆلار 8- ئەڵمانیا، کۆی گشتی قەرزەکانی: 2.95 ترلیۆن دۆلار 9- کەنەدا، کۆی قەرزەکانی: 2.35 ترلیۆن دۆلار 10- بەڕازیل، کۆی قەرزەکانی: 1.9 ترلیۆن دۆلار بەپێی ئامارەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، تا کۆتایی ئەم دەیە، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات قەرزی گشتی جیهانی تا ساڵی ٢٠٣٠ بگاتە ١٠٠%ی بەرهەمی ناوخۆیی جیهانی.
هاوڵاتی - سووریا هی گەلی سووریایە. - ئەوانەی هێرشیان کرد، ڕۆژێک لە بەرامبەر گەنجە بە پەرۆشەکانی سووریا پاشەکشە دەکەن. لەساڵیادى کوژرانى قاسم سولەیمانى، خامنەیی هێرشى توند دەکاتە سەر ئیسرائیل و ئەمریکا، دەڵێت لەداهاتوویەکى نزیکدا بنکەى ئەمریکیەکان لە سوریا دەخرێنە ژێر پێ گەنجان. ئەمڕۆ چوارشەممە لەشارى کرمان مەراسیمێک بەبۆنەى یادى پێنج ساڵەى کوژرانى قاسم سولەیمانیەوە رێکخرا، عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتارێکى پێشکەشکرد. لەبەشێکى وتەکانیدا خامنەیی وتى: رۆڵى قاسم سولەیمانى لەجیهاندا بێهاوتایە، پێویستە خزمەتەکانى و لە پەروەردەی سیاسی ئێمەدا بمێنێتەوە، بەرگریکردن لە ناوچە پیرۆزەکان پرەنسیپێک بوو بۆ قاسم سولەیمانی. لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا خامنەیی ئاماژەى بۆ بارودۆخى سووریا کرد، وتى : سووریا هی گەلی سووریایە، ئەوانەی هێرشیان کرد، ڕۆژێک لە بەرامبەر گەنجە بە پەرۆشەکانی سووریا پاشەکشە دەکەن. رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشى: بنکەى ئەمریکیەکان لە سووریا دەخرێنە ژێر پێ گەنجە دڵسۆزەکان، لوبنان و یەمەن هێمای خۆڕاگرین و سەردەکەون. رۆژی 3ى کانوونى دووەمى 2020، لە بۆردوومانێکی سوپای ئەمریکادا لە نزیک فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی بەغدا هەریەک لە ئەبوومەهدى موهەندیس و قاسم سولەیمانى کوژران.
هاوڵاتی - جوانترین شت كه له ساڵی 2024 ڕویدا ڕزگاركردنی سووریا بوو. - بهو هیوایهی ئهم ڕوداوه مێژوییه ببێته كۆتایی به ئازارهكانی سووریا. ئهسعهد شهیبانی وهزیری دهرهوه له حكومهتی كاتی سووریا لهپهیامێكدا رایگهیاند، جوانترین شت كه له ساڵی 2024 ڕویدا ڕزگاركردنی سووریا بوو، بهو هیوایهی ئهم ڕوداوه مێژوییه ببێته كۆتایی به ئازارهكانی سووریا. ئهسعهد شهیبانی له ههژماری تایبهتی خۆی له پلاتفۆرمی ئێكس نوسیویهتی، "جوانترین شت كه له ساڵی 2024 ڕویدا، ڕزگاركردنی وڵاتهكهم بو كه سوریایه". راشیگهیاندوه، "هیوادارم ئهم ڕوداوه مێژوییه ببێته كۆتاییهێنان به ئازارهكانی سووریاییهكان، سهرهتای ڕۆژانی خۆش و یهكگرتنهوه و بنیاتنانی نهتهوه بێت".
هاوڵاتی - جوانترین شت كه له ساڵی 2024 ڕویدا ڕزگاركردنی سووریا بوو. - بهو هیوایهی ئهم ڕوداوه مێژوییه ببێته كۆتایی به ئازارهكانی سووریا. ئهسعهد شهیبانی وهزیری دهرهوه له حكومهتی كاتی سووریا لهپهیامێكدا رایگهیاند، جوانترین شت كه له ساڵی 2024 ڕویدا ڕزگاركردنی سووریا بوو، بهو هیوایهی ئهم ڕوداوه مێژوییه ببێته كۆتایی به ئازارهكانی سووریا. ئهسعهد شهیبانی له ههژماری تایبهتی خۆی له پلاتفۆرمی ئێكس نوسیویهتی، "جوانترین شت كه له ساڵی 2024 ڕویدا، ڕزگاركردنی وڵاتهكهم بو كه سوریایه". راشیگهیاندوه، "هیوادارم ئهم ڕوداوه مێژوییه ببێته كۆتاییهێنان به ئازارهكانی سووریاییهكان، سهرهتای ڕۆژانی خۆش و یهكگرتنهوه و بنیاتنانی نهتهوه بێت".
هاوڵاتی - بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سووریا بە گەندەڵترین کەسایەتی ساڵ دیاریکراوە. - ویلیام روتو سەرۆکی کینیا زۆرترین دەنگی بەدەستهێنابوو. بەشار ئەسەد بەگەندەڵترین کەسی ساڵی ٢٠٢٤ دەستنیشانکرا لەلایەن رێکخراوی سکاڵا لەسەر تاوانی پلانبۆدارێژراو و گەندەڵی. دوای کۆتاییهاتنی ساڵی ٢٠٢٤ رێکخراوی سکاڵا لەسەر تاوانی پلانبۆدارێژراو و گەندەڵی بڵاوی کردەوە بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سووریا بە گەندەڵترین کەسایەتی ساڵ دیاریکراوە. ئەوەش لە کاتێکدایە ئەو رێکخراوە لە راپرسییەکدا بۆ دیاریکردنی گەندەڵترین کەس کە ئەنجامیاندابوو ویلیام روتو سەرۆکی کینیا زۆرترین دەنگی بەدەستهێنابوو، بەڵام بەهۆی روداوەکانی ئەمدواییەی سووریا بڕیاریانداوە بەشار ئەسەد بکرێتە گەندەڵترین کەسایەتی ساڵی ٢٠٢٤.
هاوڵاتی - توانیومانە نزیکەی ٣٤١ ئۆپەراسیۆنی ئەمنی ئەنجامبدەین و لە ئەنجامدا ١٤٧ ئەندامى جیاوازى داعش بکوژین. - لەنێویاندا کوشتنی بەناو والی عێراق و یاریدەدەرەکانی لە چیای حەمرین. - ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەمنییانە بە هەماهەنگی ئاست بەرز لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراون. دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرى عێراق ڕایگەیاند لەساڵى ٢٠٢٤دا ١٤٧داعشمان کوشتووە. بەپێى ئامارێکى دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرى عێراق، لەماوەى ساڵى رابردوو ٢٠٢٤دا، نزیکەی ٣٤١ ئۆپەراسیۆنی ئەمنی ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا ١٤٧ ئەندامى داعش کوژراون. سەباح نوعمان وتەبێژی فەرمیی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ڕایگەیاند: ساڵى رابردوو بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوە و لەناوبردنى شانە جیاوازەکانى داعش ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان چڕکردوەتەوە بەتایبەتی له ناوچە دوورەدەستەکان کە جوگرافیا و زەوییان سەختە، توانیومانە نزیکەی ٣٤١ ئۆپەراسیۆنی ئەمنی ئەنجامبدەین و لە ئەنجامدا ١٤٧ ئەندامى جیاوازى داعش بکوژین. ڕوونیشیکردەوە، بەشێک لەو ئۆپەراسیۆنانە بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی دەزگا هەواڵگرییەکانی وەکو دەزگای هەواڵگری نیشتمانی و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، ئاماژەی بەوەشداوە بەشێکی دیکەی ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەمنییانە بە هەماهەنگی ئاست بەرز لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراون. وتیشى: لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکاندا گەیشتونەتە کەسانى پلەی یەکەم و دووەمی سەرکردەکانی ڕێکخراوەکە، لەنێویاندا کوشتنی بەناو والی عێراق و یاریدەدەرەکانی لە چیای حەمرین، جگە لە کەسی بەرپرس لە فایلە کیمیاییەکە و کەسی بەرپرس لە کارەکانی ڕێکخراوەکە لە دەرەوەی عێراق.
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە بۆنەی ساڵی نوێوە پەیامێکی بڵاوکردەوە، پەیامەکە بەم جۆرەیە: "مرۆڤایەتی و گەلەکەمان پێدەنێتە ساڵێکی نوێوە. ساڵی رابردوو لە جیهان، هەرێمەکەمان و وڵاتەکەمان شەڕی دابەشکردنی جیهانی سێهەم قووڵبووەوە، زیانی گەورەی گیانی و برینداری زۆری لێکەوتەوە، ناوچەی زیاتری تەنیەوە و بەردەوام بوو. شەڕ بە شێوەیەکی دژوار کاریگەری دەکاتە سەر هەموو مرۆڤایەتی. برسێتی، تونیەتی، دەستڕانەگەیشتن بە خزمەتگوزاری تەندروستی، هەژاری، بێکاری، هەلومەرجی ژیان دژوارتر بوون و زۆر شوێنی گرتووەتەوە. لە کوردستان کردەوەی کۆلۆنیالیستی ئەنجامدران دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیستی قڕکەر، هەلومەرجی شەڕی جیهانی سێهەمی وەک دەرفەت بەکارهێنا و بۆ پاکتاوکردنی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان، هیچ شتێک نەما نەیکات. گۆشەگیری لە سەر رێبەر ئاپۆ درێژە پێدا، لە دژی گەریلاکان درێژەی بە بەکارهێنانی هەموو جۆرە چەکێکی کیمیایی دا، دژوارترین ئەشکەنجەی لە دژی زیندانیانی ئازادیی ئەنجامدا، نکۆڵی لە مافە یاسایی و گەردوونییەکان کرد و هەموو جۆرە پێشێلکارییەکی ئەنجامدا. گوشارەکان لە سەر ژنانیش بەردەوام بوون، کۆمەڵکوژی، گرتن و دەستدرێژی ئیتر وەک شتێکی ئاسایی درێژەی پێدراوە. بەتایبەتی دانانی قەیوم لەسەر چەندین شارەوانی هەڵبژێردرا، دەریخست کە پشووکورتییەکی زۆر لە بەرامبەر مافی ژیانی گەلی کورد هەیە. ئەوانەش بوونە بەرچاوترین کردەوەی کۆلۆنیالیستی. لەگەڵ پەرەسەندنەکانی سوریا، چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریای سەر بە حکومەتی تورکی فاشیست لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە چوارچێوەی ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لە بەرامبەر گەلی کورددا، زیاتر لە سەد هەزار مرۆڤیان ئاوارەکرد، ژنان و منداڵانیان کوشت. هێرشەکان لە دژی گەلەکەمان و بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان، لە بنەڕەتدا بەو ئامانجە ئەنجام دەدرێن کە ئیرادەی بەرخودان، هیوا و بڕوای ژیانی ئازاد بشکێنن. بەرخودانێک کە رێبەر ئاپۆ لە هەلومەرجی گۆشەگیری هەرە دژواردا پەیڕەوی کرد، بەرخودانی قارەمانانەی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە دژی هەموو جۆرە چەکێکی قەدەغەکراو و تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی سوپای تورک، هەموو لێکدانەوەکانی حکومەتی فاشیستی لەباربرد. ئێمە هەموو ئەو شەڕڤانانەی ئازادی کە لە م بەرخودانە و لە کوردستان شەهیدبوون بە رێز و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە. لە بناغەی گەورەکردنی تێکۆشاندا خاوەنداری لە یادی ئەوان دەکەین و بڕوامان بە دەستەبەرکردنی سەرکەوتن دەخەینەڕوو. بەرخودانی گەلەکەمان، رەنجدەران و ژنان کە بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' نیشانیاندا، نەیهێشت کە حکومەتی کۆلۆنیالیست و فاشیست بگاتە ئامانجەکانی. بە تایبەتیش هەڵمەتی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەریی سیاسی بۆ پرسی کورد' کە بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان و گەلەکەمان لەگەڵ دۆستانیان لە سەر ئاستی جیهان بەڕێوەیان برد، سنوورەکانی کوردستانی تێپەڕاندووە و بە جیهانی بووە. بۆ ئەوەی ئەو تاریکییەی دەخوڵقێندرا بڕەوێنێتەوە، رۆڵێکی گەورەی گێڕا و ئاستێکی گەورەی ئازادیی ئافراند. رێبەر ئاپۆ لە ٢٨ی کانونی یەکەمدا لەگەڵ شاندی دەم پارتی دیداری سازکرد. ئەو دیدارە لە ئەنجامی هەڵوێستی رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی، بەرخودانی بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان، گەلەکەمان و دۆستانمان لە کوردستان و تەواوی جیهان، بە ئەنجام گەیشت. لەو دیدارەدا رێبەر ئاپۆ لە دژی ئەو تاریکیەی دەسەپێندرێت، جارێکی دیکە بە بەرپرسیارێتیەکی مێژووییەوە روانگە ئەرێنییەکانی خۆی، چارەسەری و روانگەیەکی نیشاندا کە ئاسۆی هزر فراوانتر دەکات. لەگەڵ چارەسەری پرسی کورد، دیوکراتیکبوونی تورکیا و چارەسەری کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بە بڕوا و ئیرادەیەکی گەورەوە ئەوەی خستەڕوو کە ئاشتی دادپەروەرانە لە هەموو جیهان ئەرکێکی خێرا و بەپەلەیە، بۆ گەل، بزوتنەوە، رەنجدەران، ژنان، هەموو باوەڕییەکان و کولتورەکان ئاسۆیەکی نوێی ئازادی و هیوا و بڕوای بونیادنا. رێبەرایەتیمان روانگەکانی خۆی بۆ چارەسەری لە ٧ خاڵدا دیاریکرد، ئەوەش وادەکات کە ئێمە وەک بزوتنەوە و گەل بە هیوای زیاترەوە لە ساڵی نوێ نزیک ببینەوە و ئەو ئەرکانەشی کە دەبێت جێبەجێیان بکەین، بۆ ئێمەی دیاری کردووە. وەک بزوتنەوەی گەل و ئازادی، ئێمە رایدەگەیەنین کە روانینەکانی رێبەرایەتیمان کە لە دوا رۆژەکانی ساڵی ٢٠٢٤دا وەک مانیفیستۆیە، لە ساڵی نوێدا دەبێتە رێنیشاندەری تێکۆشانمان. ئێمە داوا لە گەلەکەمان، سەرجەم دۆستانمان، هەموو بەشە سیاسییەکان و رێکخراوە جەماوەرییە دیموکراتیکەکانی لایەنگری چارەسەری پرسی کورد و دیموکراتیکبوونی تورکیا دەکەین کە لە سەر ئەو بنەمایە تێبکۆشن. بە بیر و بڕوای ئەوەی کە لە ساڵی نوێدا رێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت، پرسی کورد چارەسەر دەکرێت، تورکیا و هەرێمەکە دیموکراتیک دەبێت و ئاشتی و ئارامی هەرێمەکەمان و سەرتاسەری جیهان دەگرێتەوە، ئێمە سەرەتا سەری ساڵی نوێ لە رێبەر ئاپۆ، هەموو هاوڕێیان، ژنان و رەنجدەران کە لەپێناو ئازادیدا تێدەکۆشن، پیرۆز دەکەین".
هاوڵاتی - ژمارەی دانیشتوانی ئیسرائیل لە ئێستادا ١٠ ملیۆن و ٢٧ هەزار کەسە. - هەزار ئیسرائیلی ئەو وڵاتەیان جێهێشتووە. بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی غەززە، لە ساڵی ٢٠٢٤ دا ٨٢ هەزار ئیسرائیلی ئەو وڵاتەیان جێهێشتووە. نوسینگەی سەرژمێری ئیسرائیل بڵاویکردەوە لە ساڵی ٢٠٢٤ دا ٨٢ هەزار هاوڵاتی ئیسرائیل وڵاتیان جێهێشتووە. دەشڵێت: ژمارەی دانیشتوانی ئیسرائیل لە ئێستادا ١٠ ملیۆن و ٢٧ هەزار کەسە، ٧ ملیۆن و ٧٠٧ هەزاری جولەکەن ٢ ملیۆن و ١٠٤ هەزاریش عەرەبن کە دەکاتە %٢١ کۆی دانیشتوان ٢١٦ هەزاریش هاوڵاتی بیانین.
هاوڵاتی - ناوچەی موادامیات ئەلشام دەیان بینای نیشتەجێبوونی تێدایە و سەدان کەسی لە خۆگرتووە. -ناوچەکە یەکێکە لەو ناوچانەی کە تەرخان کرابوون بۆ ئەفسەرە سەربازییەکانی بەشار ئەسەد. - بەڵام ئێستا لەلایەن چەکدارەکانی گروپی ئیسلامی دەستەی تەحریر ئەلشام بە بۆیە لەسەر دەروازەی بیناکان نوسراوە. چەکدارانی سووریا لە دیمەشق خێزانی ئەفسەرانی پێشوو دەردەکەن و خێزانی خۆیان دەبەنە ناو ماڵەکانیان. دەنگی ئەمریکا بڵاویکردەوە ناوچەی موادامیات ئەلشام دەیان بینای نیشتەجێبوونی تێدایە و سەدان کەسی لە خۆگرتووە، ناوچەکە یەکێکە لەو ناوچانەی کە تەرخان کرابوون بۆ ئەفسەرە سەربازییەکانی بەشار ئەسەد. بەڵام ئێستا لەلایەن چەکدارەکانی گروپی ئیسلامی دەستەی تەحریر ئەلشام بە بۆیە لەسەر دەروازەی بیناکان نوسراوە، وەکو ئەوەی کە نیشانە بکرێن بۆ چەکدارەکانی خۆیان ئەوەش دوای دەرکردنی خێزانی ئەو ئەفسەرانە لە ماڵەکانیان.
هاوڵاتی - ناوچەی موادامیات ئەلشام دەیان بینای نیشتەجێبوونی تێدایە و سەدان کەسی لە خۆگرتووە. -ناوچەکە یەکێکە لەو ناوچانەی کە تەرخان کرابوون بۆ ئەفسەرە سەربازییەکانی بەشار ئەسەد. - بەڵام ئێستا لەلایەن چەکدارەکانی گروپی ئیسلامی دەستەی تەحریر ئەلشام بە بۆیە لەسەر دەروازەی بیناکان نوسراوە. چەکدارانی سووریا لە دیمەشق خێزانی ئەفسەرانی پێشوو دەردەکەن و خێزانی خۆیان دەبەنە ناو ماڵەکانیان. دەنگی ئەمریکا بڵاویکردەوە ناوچەی موادامیات ئەلشام دەیان بینای نیشتەجێبوونی تێدایە و سەدان کەسی لە خۆگرتووە، ناوچەکە یەکێکە لەو ناوچانەی کە تەرخان کرابوون بۆ ئەفسەرە سەربازییەکانی بەشار ئەسەد. بەڵام ئێستا لەلایەن چەکدارەکانی گروپی ئیسلامی دەستەی تەحریر ئەلشام بە بۆیە لەسەر دەروازەی بیناکان نوسراوە، وەکو ئەوەی کە نیشانە بکرێن بۆ چەکدارەکانی خۆیان ئەوەش دوای دەرکردنی خێزانی ئەو ئەفسەرانە لە ماڵەکانیان.
هاوڵاتی - لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەم دراوانە، بەتایبەتی پارەی 100 دۆلارى، سەرلێشێواوییەکی گەورە دروست دەکەن. - هەندێک لەوانەی کە فێڵیان لێ کراوە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو دراوە ساختانە لە ڕووی پێکهاتەو شریتی سێ ڕەهەندیەوە هاوشێوەی ئەسڵیەکەیە. - پارەگۆڕەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بڵاوبوونەوەی دۆلاری ساختە لە دیمەشق، ڕەنگە لەتورکیاوە و بەشێوەیەکى نایاسایی هێنرابێت. بەپێی ڕاپۆرتێکی تەلەفزیۆنی سووریا، بازرگانان و دانیشتووانی دیمەشق و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردن ڕووبەڕووی تەحەدای گەورە بوونەتەوە، چونکە دۆلاری ساختە بە ڕێژەیەکی بەرزو یەکسانبوون لەسەدا ٩٠ بۆ ٩٥ لەگەڵ دۆلاری ئەسڵیدا لەناوبازاردا بڵاوبۆتەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەم دراوانە، بەتایبەتی پارەی 100 دۆلارى، سەرلێشێواوییەکی گەورە دروست دەکەن، چونکە ئەو دۆزەرەوە تەقلیدییانە فریودەدەن کە بەشێوەیەکی بەرفراوان لە سووریا بەکاردەهێنرێن. هەندێک لەوانەی کە فێڵیان لێ کراوە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو دراوە ساختانە لە ڕووی پێکهاتەو شریتی سێ ڕەهەندیەوە هاوشێوەی ئەسڵیەکەیە و جیاوازییەکانى زۆر کەمە و بەئاستەم دەدۆزریتەوە، ئەمەش وایکردووە پارەگۆڕەکان و بازرگانەکان بە وردی پشکنین بۆ دراوەکان بکەن، یان مامەڵەکردن بە بڕێکی کەمەوە بکەن. پارەگۆڕەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بڵاوبوونەوەی دۆلاری ساختە لە دیمەشق، ڕەنگە لەتورکیاوە و بەشێوەیەکى نایاسایی هێنرابێت، کاسبکاران و هاوڵاتیانی دیمەشق دەستیان کردوە بە وێنەگرتنی ئەو دۆلارانەی کە دەیکڕن و ژمارەکانیان لەگەڵ ژمارەی ئەو کەسەی ئاڵوگۆرى پێوەدەکات و خەرجی کردووە، بەمەبەستی ئاماژەدان بە ناوبراو ئەگەر دەرکەوت ئەو دراوەی فرۆشتوویانە ساختەیە.
هاوڵاتی - وەزارەتی داد هەوڵی بەردەوام دەدات بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیانی ئێرانی کە لە هەر شوێنێکی جیهان زیندانی کراون بۆ وڵات. - لەم دواییانەدا بە هاوکاری وەزارەتی دەرەوە پەیوەندییان لەگەڵ قەتەر کردو توانیویانە 10 زیندانی ئێرانی ئازاد بکەن. - لەم دواییانەدا دانوستانمان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق و مالیزیا ئەنجامدا. تاران دانوستانەکانی لەگەڵ بەغدا بۆ گواستنەوەی وەجبەیەکی نوێی زیندانیانی ئێرانی لە عێراق بۆ ئێران ڕاگەیاند کە ژمارەیان ١٣٠ کەسە، بەبێ ئەوەی تۆمەتەکانیان ئاشکرا بکات. عەسکەر جەلالیان، جێگری وەزیری داد بۆ مافی مرۆڤ و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانى ئێران، ڕایگەیاندووە، “وەزارەتی داد هەوڵی بەردەوام دەدات بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیانی ئێرانی کە لە هەر شوێنێکی جیهان زیندانی کراون بۆ وڵات لە ڕێگەی دانوستانی پێویستەوە”. جەلالیان ئەوەى خستەروو لەم دواییانەدا بە هاوکاری وەزارەتی دەرەوە پەیوەندییان لەگەڵ قەتەر کردو توانیویانە 10 زیندانی ئێرانی ئازاد بکەن کە زیاتر لە 20 ساڵ لە زیندانەکانی قەتەردا بوون. ناوبراو درێژەی بە قسەکانیداو وتی "لەم دواییانەدا دانوستانمان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق و مالیزیا ئەنجامدا، ڕەزامەندی ئەوانمان وەرگرت بۆ گواستنەوەی 130 زیندانی ئێرانی لە عێراق و 85 کەسی دیکە لە مالیزیا بۆ ئێران، ئەمەش بەم زووانە جێبەجێ دەکرێت”. ڕۆژی 9ی کانونی یەکەم، خوسرەو حەکیمی ڕاوێژکاری سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران ئاشکرای کرد کە 499 هاووڵاتی ئێرانی لە عێراق زیندانی کراون، ئەوەشى رونکردەوە کە 125 هاووڵاتی عێراقی لە ئێران زیندانی کراون. لە مانگی شوباتی ٢٠١٩دا ڕێککەوتننامەی هاوکاریی دادوەری لە نێوان دەسەڵاتی دادوەری لە هەردوو وڵات واژۆ کرا. جێگای سەرنجە عێراق ساڵانە دەیان بەندکراوی ئێرانی بە تۆمەتی جۆراوجۆر زیندانی دەکات، دیارترینیان قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان، بەزاندنی سنوورەکان بەبێ بەڵگەی فەرمی، یان بەسەرچوونى ئیقامەیان.
هاوڵاتی - لیژنەی فتوای میسر ئەو مشتومڕەی یەکلایی کردەوە کە لە نێوان هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دروستببوو سەبارەت بە پیرۆزباییکردن بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ. - نوێبوونەوەی رۆژەکان نیعمەتی خوای گەورەیە. لیژنەی فتوای میسر ئەو مشتومڕەی یەکلایی کردەوە کە لە نێوان هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دروستببوو سەبارەت بە پیرۆزباییکردن بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ، لەوبارەیەوە لیژنەی فتوای میسر دەڵێت: نوێبوونەوەی رۆژەکان نیعمەتی خوای گەورەیە و دەبێت سوپاسگوزاربین. بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی فتوای میسر پشتی بە ئایەتێکی قورئانی پیرۆز بەستووە کە خوای گەورە دەفەرمێت ﴿وَذَكِّرْهُمْ بِأَيَّامِ اللهِ﴾ (إبراهيم: 5)"، بەو واتایەی نوێبوونەوەی رۆژەکان بۆ خەڵکی نیعمەتی خوای گەورەیە و دەبێت سوپاسگوزاربن.