هاوڵاتی - ناوچەی موادامیات ئەلشام دەیان بینای نیشتەجێبوونی تێدایە و سەدان کەسی لە خۆگرتووە. -ناوچەکە یەکێکە لەو ناوچانەی کە تەرخان کرابوون بۆ ئەفسەرە سەربازییەکانی بەشار ئەسەد. - بەڵام ئێستا لەلایەن چەکدارەکانی گروپی ئیسلامی دەستەی تەحریر ئەلشام بە بۆیە لەسەر دەروازەی بیناکان نوسراوە.   چەکدارانی سووریا لە دیمەشق  خێزانی ئەفسەرانی پێشوو دەردەکەن و خێزانی خۆیان دەبەنە ناو ماڵەکانیان. دەنگی ئەمریکا بڵاویکردەوە ناوچەی موادامیات ئەلشام دەیان بینای نیشتەجێبوونی تێدایە و سەدان کەسی لە خۆگرتووە، ناوچەکە یەکێکە لەو ناوچانەی کە تەرخان کرابوون بۆ ئەفسەرە سەربازییەکانی بەشار ئەسەد. بەڵام ئێستا لەلایەن چەکدارەکانی گروپی ئیسلامی دەستەی تەحریر ئەلشام بە بۆیە لەسەر دەروازەی بیناکان نوسراوە، وەکو ئەوەی کە نیشانە بکرێن بۆ چەکدارەکانی خۆیان ئەوەش دوای دەرکردنی خێزانی ئەو ئەفسەرانە لە ماڵەکانیان.

هاوڵاتی - لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەم دراوانە، بەتایبەتی پارەی 100 دۆلارى، سەرلێشێواوییەکی گەورە دروست دەکەن. - هەندێک لەوانەی کە فێڵیان لێ کراوە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو دراوە ساختانە لە ڕووی پێکهاتەو شریتی سێ ڕەهەندیەوە هاوشێوەی ئەسڵیەکەیە. - پارەگۆڕەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بڵاوبوونەوەی دۆلاری ساختە لە دیمەشق، ڕەنگە لەتورکیاوە و بەشێوەیەکى نایاسایی هێنرابێت.   بەپێی ڕاپۆرتێکی تەلەفزیۆنی سووریا، بازرگانان و دانیشتووانی دیمەشق و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردن ڕووبەڕووی تەحەدای گەورە بوونەتەوە، چونکە دۆلاری ساختە بە ڕێژەیەکی بەرزو یەکسانبوون لەسەدا ٩٠ بۆ ٩٥ لەگەڵ دۆلاری ئەسڵیدا لەناوبازاردا بڵاوبۆتەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەم دراوانە، بەتایبەتی پارەی 100 دۆلارى، سەرلێشێواوییەکی گەورە دروست دەکەن، چونکە ئەو دۆزەرەوە تەقلیدییانە فریودەدەن کە بەشێوەیەکی بەرفراوان لە سووریا بەکاردەهێنرێن. هەندێک لەوانەی کە فێڵیان لێ کراوە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو دراوە ساختانە لە ڕووی پێکهاتەو شریتی سێ ڕەهەندیەوە هاوشێوەی ئەسڵیەکەیە و جیاوازییەکانى زۆر کەمە و بەئاستەم دەدۆزریتەوە، ئەمەش وایکردووە پارەگۆڕەکان و بازرگانەکان بە وردی پشکنین بۆ دراوەکان بکەن، یان مامەڵەکردن بە بڕێکی کەمەوە بکەن. پارەگۆڕەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بڵاوبوونەوەی دۆلاری ساختە لە دیمەشق، ڕەنگە لەتورکیاوە و بەشێوەیەکى نایاسایی هێنرابێت، کاسبکاران و هاوڵاتیانی دیمەشق دەستیان کردوە بە وێنەگرتنی ئەو دۆلارانەی کە دەیکڕن و ژمارەکانیان لەگەڵ ژمارەی ئەو کەسەی ئاڵوگۆرى پێوەدەکات و خەرجی کردووە، بەمەبەستی ئاماژەدان بە ناوبراو ئەگەر دەرکەوت ئەو دراوەی فرۆشتوویانە ساختەیە.

هاوڵاتی - وەزارەتی داد هەوڵی بەردەوام دەدات بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیانی ئێرانی کە لە هەر شوێنێکی جیهان زیندانی کراون بۆ وڵات. - لەم دواییانەدا بە هاوکاری وەزارەتی دەرەوە پەیوەندییان لەگەڵ قەتەر کردو توانیویانە 10 زیندانی ئێرانی ئازاد بکەن. - لەم دواییانەدا دانوستانمان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق و مالیزیا ئەنجامدا.   تاران دانوستانەکانی لەگەڵ بەغدا بۆ گواستنەوەی وەجبەیەکی نوێی زیندانیانی ئێرانی لە عێراق بۆ ئێران ڕاگەیاند کە ژمارەیان ١٣٠ کەسە، بەبێ ئەوەی تۆمەتەکانیان ئاشکرا بکات. عەسکەر جەلالیان، جێگری وەزیری داد بۆ مافی مرۆڤ و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانى ئێران، ڕایگەیاندووە، “وەزارەتی داد هەوڵی بەردەوام دەدات بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیانی ئێرانی کە لە هەر شوێنێکی جیهان زیندانی کراون بۆ وڵات لە ڕێگەی دانوستانی پێویستەوە”. جەلالیان ئەوەى خستەروو لەم دواییانەدا بە هاوکاری وەزارەتی دەرەوە پەیوەندییان لەگەڵ قەتەر کردو توانیویانە 10 زیندانی ئێرانی ئازاد بکەن کە زیاتر لە 20 ساڵ لە زیندانەکانی قەتەردا بوون. ناوبراو درێژەی بە قسەکانیداو وتی "لەم دواییانەدا دانوستانمان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق و مالیزیا ئەنجامدا، ڕەزامەندی ئەوانمان وەرگرت بۆ گواستنەوەی 130 زیندانی ئێرانی لە عێراق و 85 کەسی دیکە لە مالیزیا بۆ ئێران، ئەمەش بەم زووانە جێبەجێ دەکرێت”. ڕۆژی 9ی کانونی یەکەم، خوسرەو حەکیمی ڕاوێژکاری سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران ئاشکرای کرد کە 499 هاووڵاتی ئێرانی لە عێراق زیندانی کراون، ئەوەشى رونکردەوە کە 125 هاووڵاتی عێراقی لە ئێران زیندانی کراون. لە مانگی شوباتی ٢٠١٩دا ڕێککەوتننامەی هاوکاریی دادوەری لە نێوان دەسەڵاتی دادوەری لە هەردوو وڵات واژۆ کرا. جێگای سەرنجە عێراق ساڵانە دەیان بەندکراوی ئێرانی بە تۆمەتی جۆراوجۆر زیندانی دەکات، دیارترینیان قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان، بەزاندنی سنوورەکان بەبێ بەڵگەی فەرمی، یان بەسەرچوونى ئیقامەیان.

هاوڵاتی - لیژنەی فتوای میسر ئەو مشتومڕەی یەکلایی کردەوە کە لە نێوان هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دروستببوو سەبارەت بە پیرۆزباییکردن بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ. - نوێبوونەوەی رۆژەکان نیعمەتی خوای گەورەیە.   لیژنەی فتوای میسر ئەو مشتومڕەی یەکلایی کردەوە کە لە نێوان هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دروستببوو سەبارەت بە پیرۆزباییکردن بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ، لەوبارەیەوە لیژنەی فتوای میسر دەڵێت: نوێبوونەوەی رۆژەکان نیعمەتی خوای گەورەیە و دەبێت سوپاسگوزاربین. بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی فتوای میسر پشتی بە ئایەتێکی قورئانی پیرۆز بەستووە کە خوای گەورە دەفەرمێت ﴿وَذَكِّرْهُمْ بِأَيَّامِ اللهِ﴾ (إبراهيم: 5)"، بەو واتایەی نوێبوونەوەی رۆژەکان بۆ خەڵکی نیعمەتی خوای گەورەیە و دەبێت سوپاسگوزاربن.    

هاوڵاتی - هێزەکانیان ژن و مێردێکیان دەستگیرکردووە کە خێزانێکی ٨ کەسییان لە مەدینە سەدر کوشتووە. - پاڵنەری ئەو تاوانەش دزیکردن بووە لەو خێزانە.   پۆلیسی بەغدا رایگەیاند ژن و مێردێک بە تۆمەتی کوشتنی ٨ کەس دەستگیرکران کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن. پۆلیسی بەری رەسافەی شاری بەغدا ئەمرۆ سێشەممە، رایگەیاند: هێزەکانیان ژن و مێردێکیان دەستگیرکردووە کە خێزانێکی ٨ کەسییان لە مەدینە سەدر کوشتووە. لە بەیاننامەیەکدا پۆلیسی بەغدا دەڵێت: لە دوای ٤٥ خولەک لە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، هێزەکانیان تۆمەتبارانیان دەستگیرکرووە و پاڵنەری ئەو تاوانەش دزیکردن بووە لەو خێزانە.

هاوڵاتی - ئەو سەربازە ئەمریکییە ناوی ئێریک ریچارد هارت بووە، تەمەنی 34 ساڵ بووە. - گیانی لەدەستداوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مردنەکەی بەردەوامە.   پاسەوانی نیشتمانی ئەمریکا رایگەیاند، سەربازێکی ئەمریکی لە عێراق گیانی لەدەستداوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی دەکەن.  ئەو سەربازە ئەمریکییە ناوی ئێریک ریچارد هارت بووە، تەمەنی 34 ساڵ بووە، خەڵکی ئیندیاناپۆلیسی ویلایەتی ئیندیانا بووە و سەر بە یەکەی سەرەکی و بنکەی یەکەی 38ـی پیادەی پاسەوانی ئیندیانا بوو لە عێراق.  پاسەوانی نیشتمانی ئەمریکا رایگەیاند، هارت لە رووداوێکدا کە پەیوەندیی بە جەنگەوە نەبووە، گیانی لەدەستداوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مردنەکەی بەردەوامە.  ئەمریکا 2،500 سەربازی لە عێراق هەیە بۆ یارمەتیدانی سوپای عێراق لە چالاکییەکانی دژی داعش و راهێنان.  بەگوێرەی دوایین داتای وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، لە ساڵی 2003ـوە تاوەکو ئێستا 4،419 سەربازی ئەمریکی لە عێراق گیانیان لەدەستداوە، لەوانە 3،482 لە شەڕدا کوژراون و 937ـیان لە دەرەوەی شەڕ، هەروەها 31،993 سەرباز لە عێراق بریندار بوون.

هاوڵاتی - لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا میوانداری بەرپرسی دەزگای هەواڵگری، حەمید شەتری دەکات. - بۆ ڕوونکردنەوەی وردەکارییەکانی ئەو دیدارەی کە لەگەڵ جۆلانی لە دیمەشق سازیدا. - میوانداریکردنەکە بە نهێنی دەبێت بۆ پاراستنی زانیاریەکان.   لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق بەنیازە میوانداری حەمید شەتری سەرۆکی دەزگای هەواڵگری بکات بۆ ئەوەی بزانێت چی لە نێوان خۆی و جۆلانیدا ڕوویداوە لە  دیدارەکەیدا لە دیمەشق، جەختیش دەکاتەوە کە میوانداریکردنەکە بە نهێنی دەبێت بۆ پاراستنی زانیاریەکان. رۆژى پێنج شەممە حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق، سەردانی دیمەشقی سوریایکرد، لەلایەن ئەبو محەمەد جۆلانی بەرپرسی یەکەمی دەسەڵاتی سوریا، لە کۆشکی سەرۆکایەتی وڵاتەکە بە دەمانچەوە پێشوازیلێکرا، دەرکەوتنی دەمانچە لە پشتی شەرع و لە ژێر چاکەتەکەی، کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سوریا و عێراق بەدوای خۆیدا هێنا. یاسر ئەسکەندەر پەرلەمانتارو ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا میوانداری بەرپرسی دەزگای هەواڵگری، حەمید شەتری دەکات بۆ ڕوونکردنەوەی وردەکارییەکانی ئەو دیدارەی کە لەگەڵ جۆلانی لە دیمەشق سازیدا. ئەو پەرلەمانتارە وتیشى "لیژنەکە بڕیاریداوە کە میوانداریکردنەکە بە نهێنی و ڕانەگەیەندراو بێت بەمەبەستی پاراستنی نهێنی ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن سەرۆکی دەزگای هەواڵگریەوە ڕونکردنەوەى لەسەر دەدرێت". رۆژی 8ـی کانوونى یەکەمى 2024، دەسەڵاتى بەشار ئەسەد لە سووریا رووخا و ئەسەد بەرەو رووسیا هەڵات، لەئێستادا حکومەتێکى کاتى بۆ قۆناخى راگوزەر پێکهێنراوە.

هاوڵاتی - قەدەغەکردنی لەو جۆرە لە یاسا مەدەنی و تاوانکارییەکاندا بێ بنەمان. - تەرانە لەسەرەتاى ئەم هەفتەیەدا بەنیازی ئەوە بووە کە لە ناوخۆدا گەشت بکات، بەڵام بۆى دەرکەوتووە گەشتى لێ قەدەغەکراوە. -ژمارەی ناسنامەی نیشتمانی تەرانە بە شێوەیەکی هەڵبژێردراو بلۆک کراوە.   تەرانە عەلیدۆستی، خانمە ئەکتەرى ناودارى ئێران، چەند رۆژێکە گەشتى ناوخۆیی وڵات و دەرەوەشى لێ قەدەغەکراوە، پارێزەرەکەشى رایدەگەیەنێت تائێستا بۆیان رون نییە ئەو قەدەغەکردنە لەلایەن چ دامەزارەوەیەکى دادوەرى و حکومیەوە دراوە. لە چاوپێکەوتنێکدا، زەهرا مینۆی، پارێزەری تەرانە عەلیدوستی، سەبارەت بە قەدەغەکردنی گەشت لەسەر ئەکتەرە ناسراوەی سینەمایی ئێران، ڕایگەیاند کە قەدەغەکردنی لەو جۆرە لە یاسا مەدەنی و تاوانکارییەکاندا بێ بنەمان. ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە تەرانە بە هۆی نەخۆشییەکەی و پیسبوونی ئاوهەواى تاران لەسەرەتاى ئەم هەفتەیەدا بەنیازی ئەوە بووە کە لە ناوخۆدا گەشت بکات، بەڵام بۆى دەرکەوتووە گەشتى لێ قەدەغەکراوە. وتیشى "ئەم جۆرە سزا و بێبەشبوونە کۆمەڵایەتیانە بنەمایەکی یاسایی یان دادوەرییان نییە و دیاریش نییە کام دامەزراوە ئەم فەرمانەى داوە". زەهرا مینۆی، پارێزەری تەرانە عەلیدۆستی ، ڕوونی کردەوە خاتوو تەرانە بەنیازبووە لەگەڵ کچەکەیدا گەشت بکات بۆ قشم، لەڕێگەى هێڵێکى ئاسمانیەوە، بەڵام کاتێک ویستویەتى تکت ببڕێت پێى وتراوە ناسنامەکەى قەدەغەى گەشتى لەسەرەو ناتوانێت هیچ تکتێک ببڕێت بەپێی وتەی خاتوو مینۆی، ژمارەی ناسنامەی نیشتمانی تەرانە "بە شێوەیەکی هەڵبژێردراو بلۆک کراوەو پشکنین بۆ هەندێک خزمەتگوزاری کراوە، وەک گەشتەکان"، چونکە "دەستی دەگات بە هەژماری بانکی خۆی. پارێزەرەکەى ئاماژەی بەوەشکرد، لەڕێگەی داواکاری گشتی و وەزارەتى ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنەوە بەدواداچوونیان کردووە بۆ ئەوەی بزانن "بەڕاستی چی ڕوویداوە و کام دامەزراوە فەرمانی لەو شێوەیەی دەرکردووە"، بەڵام بەرپرسانی دادوەری ڕایانگەیاندووە کە "تا ئێستا نەیانتوانیوە بزانن کام دامەزراوە". قەدەغەکردنی لەو شێوەیەی سەپاندووە بەسەریدا. لەساڵى ٢٠٢٢دا، بەهۆی پاڵپشتیکردنی خۆپێشاندانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کە لەدوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی وڵاتەکەی گرتووەتەوە، تەرانە لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە بۆ ماوەیەک دەستگیراو دۆسیەیەکى لەسەر کرایەوە.

هاوڵاتی - عێراق بێلایەندەبێت ئەگەر شەڕ لە نێوان ئەمریکا و ئێران رووبدات. - سیاسەتی عێراق بێلایەنییە و دەمانەوێت وڵاتی خۆمان بنياتبنێینەوە کە دەیان ساڵە دەناڵێنێ.   مەشهەدانی رایگەیاند ئەگەر شەڕ لە نێوان ئەمریکا و ئێران روبدات بێلایەنی هەڵدەبژێرین. مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمرۆ دووشەممە رایگەیاند: عێراق بێلایەندەبێت ئەگەر شەڕ لە نێوان ئەمریکا و ئێران رووبدات هەروەک چۆن گروپە چەکدارەکان گوێرایەڵبوون و هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل راگرت. وتیشی: ناکرێت پشتیوانی لە هیچ لایەکیان بکەین، جەختیشی کردەوە سیاسەتی عێراق بێلایەنییە و دەمانەوێت وڵاتی خۆمان بنياتبنێینەوە کە دەیان ساڵە دەناڵێنێ.

هاوڵاتی - هێزەکانیان لە پارێزگاکانی کەرکوک و سەڵاحەدین و دیالە ٧ تیرۆریستی داعشیان کوتتووە. - هەر لەو پرۆسەیەدا ٢٢ پێگە و ٥ تۆنێلی تیرۆریستانیان تەقاندۆتەوە.   دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند ٧ تیرۆریستی داعش لە سێ پارێزگادا کوژران. دەزگای دژە تیرۆری عێراق ئەمرۆ دووشەممە، رایگەیاند: هێزەکانیان لە پارێزگاکانی کەرکوک و سەڵاحەدین و دیالە ٧ تیرۆریستی داعشیان کوتتووە. وتیشی: هەر لەو پرۆسەیەدا ٢٢ پێگە و ٥ تۆنێلی تیرۆریستانیان تەقاندۆتەوە و دەستیشیان بەسەر بڕێک تەقەمەنی و پشتوێنی بۆمبرێژکراودا گرتووە.