ــ هیوادارم سوریا ببێتەوه‌ دەوڵەتێکی بەهێز لەگەڵ گەلەکەی. ــ پێویستە بەردەوام بین لە پشتیوانییەکانمان بۆ فەلەستین بە هەموو شێوازێک ــ ناکۆکییەکانیان وەلا بنێن و پرسی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بە ئەولەویەتێکی سەرەکی بزانن عەمار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە ڕۆژی هەینی داوای وریایی و وریایی و ئامادەکاری بۆ هەر بارودۆخێکی نائاسایی کرد کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق بکات، هاوكات پشتیوانى خۆى بۆ سوریا ده‌ربڕى و هیواى خواست سوریا جارێکی دیکە ببێتەوه‌ دەوڵەتێکی بەهێزو حکومەتێک پێكبێت کە نوێنەرایەتی هەموو نه‌ته‌وه‌كان بكات. ئه‌مرۆ هه‌ینى، لە ساڵیادی تیرۆرکردنی محەمەد باقر ئەلحەکیم لە پارێزگای نەجەف،  عەمار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە وتارێكى پێشکەشی کرد. له‌به‌شێكى قسه‌كانیدا حەکیم وتی: ئەمڕۆ شاهیدی گۆڕانکاری گەورە لە ناوچەکەداین، پێویست دەکات وریا بین و ئامادەبین بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو کە مەترسی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکەمان دروست بکات و بنەما و بەها ڕەسەنەکانمان بکاتە ئامانج. هاوكات داواى له‌ هەموو عێراقییەکان و حکومەتی فیدراڵی و ئەنجوومەنی نوێنەران و سەرکردەسیاسیه‌كان كرد، ناکۆکییەکانیان وەلا بنێن و پرسی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بە ئەولەویەتێکی سەرەکی بزانن بۆ ئەوەی ئەو دەستکەوتانەی بەدەست هاتوون بپارێزن. عه‌ممار حه‌كیم جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌، خاكى عێراق نابێتە ڕێڕەوێک بۆ هیچ دەستدرێژییەک بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە، وتیشى :بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە عێراق وەک تەماشاکەرو ناچالاک بمێنێتەوە لە بەرامبەر پرسە چارەنووسسازەکانی گەلانی عەرەب و ئیسلامی. سەرۆکی ڕەوتی حیکمە داوای لە گەلی سوریا کرد کە ئاگاداری مەترسییەکانی دەوروبەری بن و سوود لە هەلومەرج و ئەزموونی سیاسی عێراق وەربگرن، لە بنیاتنانی دەوڵەتێکی بەهێز کە نوێنەرایەتی هەموو پێكهاته‌و نه‌وه‌كان بکات. ناوبراو وتیشى: هیوادارم سوریا ببێتەوه‌ دەوڵەتێکی بەهێز لەگەڵ گەلەکەی، سوریا، شارستانیەت و مێژوو، دەبێت ئازادو سەربەرزو شەرەفمەندانە بمێنێتەوە، دەرگاکانی عێراق کراوە بن بەڕووی گەلی برای سوریادا، کە مێژوو و چارەنووسی هاوبەشمان لەگەڵیاندا هەیە. ئەلحەکیم داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە هاوکاری سوریا و گەلەکەی بکەن بۆ سەرهەڵدانەوە و دۆزینەوەی بەرنامەیەکی ڕاستەقینە کە پاڵپشتی پرۆسەی بنیاتنانەوە و یەکگرتوویی نیشتمانی بکات، دوور لە عەقڵیەتی ڕق و کینەو توندڕەوی و ستەمکاری و دوورخستنەوە. له‌به‌شێكى دیكه‌ى وتاره‌كه‌یدا حه‌كیم، پشتیوانى گه‌لى فه‌له‌ستینى كرد، وتى :پێویستە بەردەوام بین لە پشتیوانییەکانمان بۆ فەلەستین بە هەموو شێوازێک، پرسی فەلەستین لە ویژدانی عێراقییەکاندا دەمێنێتەوە.

ــ پارێزەران و كه‌سوكاری ع,ەب.دو.ڵڵا ئ.ۆج.ەلا.ن، به‌مەبەستی بینینی بریگرتەکەیان داواکارییان بەرزکردەوە. ــ شاندی دەم پارتی رۆژی 28-12-2024 سەردانی گرتووخانەی ئیمراڵیی كرد. ــ شاندەکە لەبارەی دۆخی تەندروستیی ئ.ۆج,ەلا.ن,ەوە وتیان  تەندروستیی زۆر باشەو ورەی بەرز بووه‌. پارێزەرانی ع,ەب.دو.ڵڵا ئ.ۆج.ەلا.ن، رێبەری زیندانیکراوی پ.ارت.یی ک.رێک.اران.ی ک.ورد.ستان (پ.ەک.ەک.ە)، له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كه‌ى بە مەبەستی سەردانیکردنی ئیمراڵی و بینینی بریگرتەکەیان داواکارییان بەرزکردەوە. هه‌ریه‌كه‌ له‌ عومەر خەیری کۆنارو حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش، محەمەد ئ.ۆج.ه‌.لا.ن برای ئ.ۆج.ه‌لا.ن و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ، هەروەها ئەمینە کۆنار خوشکی عومەر خەیری کۆنار، پۆڵاد یەڵدرم برای حامیلی یەڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش، به ‌مه‌به‌ستی سازکردنی دیداری نوێ و سه‌ردانیكردنی گرتووخانه‌ی سزا قورسه‌كانی دوورگه‌ی ئیمراڵی، داواكاریه‌كی نوێیان پێشكه‌شی داواكاری گشتیی كۆماری له‌ بورسا كرد. پارێزەرانی ئۆجەلان، نەورۆز ئویسال و ڕێزان ساریجا دوای 8 ساڵ لە دووی نیسان، 22ی نیسان، دووی حوزەیران، 18ی حوزەیران و دوایین جاریش لە حەوتی ئابی ئەمساڵ(2019) چاویان بە ئۆجەلان کەوتبوو. لە حەوتی ئابی ساڵی 2019وە رێگە بە پارێزەرەکانی ئ.ۆج.ەلان ن.ەدراوە بچنە ئیمراڵی و چاویان بە بریگرتەکەیان بکەوێت. له‌ 18ى شوباتى 1999، ع.ه‌بدوڵا ئ.ۆج.ه‌لان رێبه‌رى پ.ا.رت.ى ک.رێک.اران.ى ک.وردستان له‌لایه‌ن فرۆکه‌یه‌کى هه‌واڵگرى که‌ میتى تورکیا سه‌رپه‌رشتى ده‌کرد ده‌ستگیر کراوه‌و تا ئێستا له‌لایه‌ن حکومه‌تى تورکیاوه‌ زیندانى کراوه‌ له‌ زیندانى ئیمراڵى. شاندی دەم پارتی رۆژی 28-12-2024 سەردانی گرتووخانەی ئیمراڵیی کردو لەگەڵ ع.ەبد.و.ڵڵا ئ.ۆج.ەلا.ن، رێبەری زیندانیکراوی پ.ەک.ەک.ە دیداری کرد. شاندەکەی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کە پێکهاتبوو لە سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان، راگەیێندراوێکی لەسەر زاری ئ.ۆج.ەلا.ن، رێبەری زیندانیکراوی پ.ەک.ەک.ە په‌یامێكیان بڵاوكرده‌وه‌. به‌ُپێى ناوه‌رۆكى ئه‌و په‌یامه‌ى شاندەکە خستیانه‌روو، لە کۆبوونەوەکەدا باسی دوایین پێشهاتەکانی تورکیاو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا، ئ.ۆج.ەلا.ن پێشنیازی چارەسەریی ئەرێنیی پێشکێشکردوه‌. هه‌روه‌ها شاندەکە لەبارەی دۆخی تەندروستیی ئ.ۆج,ەلا.ن,ەوە ئه‌وه‌یان خسته‌روو،  تەندروستیی زۆر باشەو ورەی بەرز بووه‌. بڕیارە شاندەکەی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان، چه‌ند رۆژى داهاتوو جارێکی دیکە سەردانی ئیمراڵی بکەن و پەیامێك بگه‌یه‌ننه‌وه‌ ئ.ۆج.ەلا.ن.

هاوڵاتی -وەك نوێنەرانى خەڵک زۆر نیگەرانین لە کاریگەری بەرزبوونەوەی نرخی دراو لەسەر کاڵاکانی ترو کاریگەرییەکەی لەسەر هەڵاوسان. - داواش دەکەین حکومەت بە تایبەتی چارەسەری ئەم بابەتە بکات. - ئامارەکان ئەوە دەردەخەن کە لاوازبوونی دراوی نیشتمانی لە سەرەتای ئیدارەی ئێوەدا لە هەموو حکومەتەکانی دوای شۆڕش گەورەتر بووە.   بەهۆى دابەزینى بەهاى تمەن لەبەرانبەر دۆلار، ١٠٠ ئەندام پەرلەمانى ئێران، هۆشدارى توند دەدەنە سەرۆککۆمارو داوادەکەن بە خێرایی هەنگاو بنێت بۆ ڕاگرتنی سیاسەتی دراوی بیانی و یاسای دژە سپیکردنەوەی پارە بخاتە بوراى جێبەجێکردنەوە. بەهرۆز موحبى، ئەندامى لیژنەى بودجەو ژمێریاریی پەرلەمانى ئێران، یەکێک لەو ١٠٠ پەرلەمانتارەى ئاماژە بۆ ئەوەدەکات سەبارەت بە سیاسەتەکانی ئەم دواییەی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی و دابەزینى زیاترى تمەن، نامەیەکی توندو ئاگادارکردنەوەیان داوەتە مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران. لەبەشێکى نامەکەیاندا دەڵێن : نوێنەرانى خەڵک زۆر نیگەرانین لە کاریگەری بەرزبوونەوەی نرخی دراو لەسەر کاڵاکانی ترو کاریگەرییەکەی لەسەر هەڵاوسان، داواش دەکەین حکومەت بە تایبەتی چارەسەری ئەم بابەتە بکات. بەهرۆز موحبى، ئەوەش روندەکاتەوە کە سیاسەتەکانی ئەم دواییەی بانکی ناوەندی و وەزارەتی کاروباری ئابووری کاریگەری زۆر تێکدەرانەی لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵک هەبووە، بە جۆرێک بەهای دراوی نیشتمانی (تمەن) نزیکەی لەسەدا ٤٠ دابەزیوە لەماوەى چوار مانگدا. وتیشى: ئامارەکان ئەوە دەردەخەن کە لاوازبوونی دراوی نیشتمانی لە سەرەتای ئیدارەی ئێوەدا لە هەموو حکومەتەکانی دوای شۆڕش گەورەتر بووە، هەرکاتێک بەهای دراوی نیشتمانی دابەزێت و نرخی ئاڵوگۆڕی دراو بەرزبێتەوە، لێکەوتەی وێرانکەری لەسەر بژێوی خەڵک و کەرتی بەرهەمهێنانی ئابووری دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی هەژاری و گەندەڵی.

هاوڵاتی - من سکرتێری گشتیی وەزارەتی دەرەوەم ڕاسپاردوە کە باڵوێزی ئێران لە ڕۆما بانگهێشت بکات. - سەبارەت بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوس سیسیلیا سالا بانگهێشتكردوه‌ كه‌ دوو هەفتە لەمەوبەر لە تاران ده‌ستگیركرا. - دەسەڵاتدارانی ئێران ڕایانگه‌یاند، سیسیلیا سالایان بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسا دەستبەسەر کردوە.   ئەنتۆنیۆ تایانی وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە باڵیۆزی ئێرانی لە ڕۆما سەبارەت بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوس سیسیلیا سالا بانگهێشتكردوه‌ كه‌ دوو هەفتە لەمەوبەر لە تاران ده‌ستگیركرا. ئەنتۆنیۆ تایانی، لەسەر پلاتفۆڕمی ئێکس نوسیویەتی، "من سکرتێری گشتیی وەزارەتی دەرەوەم ڕاسپاردوە کە باڵوێزی ئێران لە ڕۆما بانگهێشت بکات بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌باره‌ی ده‌ستگیكردنی ڕۆژنامەنوس سیسیلیا سالا". دەسەڵاتدارانی ئێران له 30ی 12ی 2024، ڕایانگه‌یاند،  رۆژنامەنوسی ئیتاڵی سیسیلیا سالایان بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسا دەستبەسەر کردوە. ئەو پشتڕاستکردنەوەیەی ئێران چەند ڕۆژێک دوای سه‌ركۆنه‌كردنی ئەو هەنگاوە "قبوڵنەکراوە"ی ڕۆما هات. بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ڕۆشنبیری و ئیرشادی ئیسلامی کە سەرپەرشتی ڕۆژنامەوانی لە کۆماری ئیسلامی دەکات، "سیسیلیا سەلا، هاوڵاتییەکی ئیتاڵییە، ڕۆژی 13ی 12ی 2024 بە ڤیزای ڕۆژنامەوانی چوەتە ئێران و لە 19ی 12ی 2024 بە تاوانی پێشێلکردنی یاسای کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستگیركراوه‌". لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "ئێستا دۆسیەکە ڕەوانەی لێکۆڵینەوە کراوە"، بەبێ ئەوەی بچینە ناو وردەکاری زیاترەوە.

هاوڵاتی - هاوکارییەکانی نێوان ئێران و عێراق و سووریا لە دژی تیرۆر زۆر سەرکەوتوو بوو. - پشتیوانی لە دەسەڵاتی ئێستای سووریا دەکەین ئەگەر بەرگری لەیەکپارچەیی وڵات بکەن.   عەلی لاریجانی گەورە راوێژکاری رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند: هاوکارییەکانی نێوان ئێران و عێراق و سووریا لە دژی تیرۆر زۆر سەرکەوتوو بوو. لاریجانی وتیشی: ئەگەر هەڵسوکەوتی دەسەڵاتدارانی ئێستای سووریا لۆژیکی بێت، ئەوا هیچ گرفتێکمان نابێت و دەڵێت پشتیوانی لە دەسەڵاتی ئێستای سووریا دەکەین ئەگەر بەرگری لەیەکپارچەیی وڵات بکەن و دەسەڵاتێکی دیموکراتی دامەزرێنن. وتیشی خوازیارین سووریا ببێتە وڵاتێکی ئیسلامی دیموکراتی.

هاوڵاتی - ئیدارەی سووریا كار دەكات بۆ پێكهێنانی ڕاگەیاندنێكی ئازاد. - كار دەكەین بۆ دووبارە دروستكردنەوەی ڕاگەیاندنێكی سووری ئازاد كە بابەتیانە و پیشەییان كار بكات.   محمد العمر وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا ڕایگەیاند ڕاگەیاندنێكی ئازاد و ئازادیی ڕادەربڕین لە سووریا بەرپا دەكەین. محمد العمر بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند ئیدارەی سووریا كار دەكات بۆ پێكهێنانی ڕاگەیاندنێكی ئازاد، بەڵێنیشیدا ئازادی ڕادەربڕین گەرەنتی بكات لە وڵاتێكدا میدیاكان بۆ چەندین سەدە ناڵاندوویانە بەدەست كۆتوبەندكردنیان لەلایەن دەسەڵاتدارانی بنەماڵەی ئەسەدەوە. وتیشی: كار دەكەین بۆ دووبارە دروستكردنەوەی ڕاگەیاندنێكی سووری ئازاد كە بابەتیانە و پیشەییان كار بكات بۆ پتەوكردنی ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادی ڕادەبڕین، كە كۆتوبەندكرابوو لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی لەكار لادرا.

هاوڵاتی - ئیدارەی سووریا كار دەكات بۆ پێكهێنانی ڕاگەیاندنێكی ئازاد. - كار دەكەین بۆ دووبارە دروستكردنەوەی ڕاگەیاندنێكی سووری ئازاد كە بابەتیانە و پیشەییان كار بكات.   محمد العمر وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا ڕایگەیاند ڕاگەیاندنێكی ئازاد و ئازادیی ڕادەربڕین لە سووریا بەرپا دەكەین. محمد العمر بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند ئیدارەی سووریا كار دەكات بۆ پێكهێنانی ڕاگەیاندنێكی ئازاد، بەڵێنیشیدا ئازادی ڕادەربڕین گەرەنتی بكات لە وڵاتێكدا میدیاكان بۆ چەندین سەدە ناڵاندوویانە بەدەست كۆتوبەندكردنیان لەلایەن دەسەڵاتدارانی بنەماڵەی ئەسەدەوە. وتیشی: كار دەكەین بۆ دووبارە دروستكردنەوەی ڕاگەیاندنێكی سووری ئازاد كە بابەتیانە و پیشەییان كار بكات بۆ پتەوكردنی ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادی ڕادەبڕین، كە كۆتوبەندكرابوو لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی لەكار لادرا.

هاوڵاتی - هێزە ئەمنیبەکانی عێراق، (سلەیمان خالیدی) یان دەستگیرکرد کە ئۆپۆزسیۆنێکی کوەیتییە. - لە وڵاتەکەی خۆی تۆمەتبارە بەسوکایەتی کردن بە کوەیت و رەمزەکانی. - خالیدی لەلایەن میری کوەیتەوە رەگەزنامە لە خۆيی و تەنانەت نەوەکانیشی وەرگیراوەتەوە.   لە عێراق کەسایەتییەکی ئۆپۆزسیۆنی کوەیتی دەستگیرکرا و رادەستی ووڵاتەکەی کرایەوە. هێزە ئەمنیبەکانی عێراق، (سلەیمان خالیدی) یان دەستگیرکرد کە ئۆپۆزسیۆنێکی کوەیتییە و لە وڵاتەکەی خۆی تۆمەتبارە بەسوکایەتی کردن بە کوەیت و رەمزەکانی. لەوبارەیەوە رۆژنامەی قەبەس_ ی کوەیتی دەڵێت خالیدی لەلایەن میری کوەیتەوە رەگەزنامە لە خۆيی و تەنانەت نەوەکانیشی وەرگیراوەتەوە دوای ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان سوکایەتی بە ئال سوباح کردووە. دادگای کوەیتیش بە بێ ئامادەبوونی خۆی سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەر سلەیمان خالیدیدا سەپاندووە.

هاوڵاتی - لەگەڵیان كاردەكەن بۆ سود وەرگرتن لەم دەرفەتە مێژوییە. - واشنتن لەگەڵ گەلی سوریا وەستاوە. - پابەندن بە کارکردن لەگەڵ سووریاییەکان بۆ یارمەتیدانیان     باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سووریا ڕایگەیاند، ئەوان لەگەڵ گەلی سووریا وەستاون بۆ بنیاتنانی ئایندەیەکی گەشاوەتر و لەگەڵیان كاردەكەن بۆ سود وەرگرتن لەم دەرفەتە مێژوییە. باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دیمەشق، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا لە پەرەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویكردەوە، "واشنتن لەگەڵ گەلی سوریا وەستاوە. لە هەوڵەکانیان بەرەو بنیاتنانی ئایندەیەکی گەشاوەتر". ئاماژەی بەوەشكرد، پابەندن بە کارکردن لەگەڵ سوریاییەکان بۆ یارمەتیدانیان بە مەبەستی سودوەرگرتن لەم "دەرفەتە مێژوییە"، ئەوەش دوای پێنج دەیە لە ستەمکاری لەلایەن ڕژێمی ئەسەدەوە. باڵیۆزخانەکە باسی لەوەشكردوە، ئێستا سورییەکان دەرفەتێکی دەگمەنیان لەبەردەمدایە بۆ ئاوەدانکردنەوە و داڕشتنەوەی وڵاتەکەیان و دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی نوێ و ئازادتر و گشتگیرتر.

هاوڵاتی - ئەم زیادبوونە واقیعێکی دیکە دەشارێتەوە، ئەویش کۆچکردنە بۆ دەرەوەی وڵات. - ژمارەی دانیشتووانی ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠٢٤دا نزیکەی ١١٢ هەزار کەس زیادی کردووە.   ژمارەی دانیشتووانی ئیسرائیل لە زیادبووندایە، بۆ یەکەمجار 10 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە، بەڵام ئەم زیادبوونە واقیعێکی دیکە دەشارێتەوە، ئەویش کۆچکردنە بۆ دەرەوەی وڵات. ئەمە ئەو ئامارە فەرمیانەیە کە لە سەروبەندی سەری ساڵدا لەلایەن فه‌رمانگه‌ى ناوەندی ئامارەوە ڕاگەیەندراوه‌. ئه‌و فه‌رمانگه‌ حکومیه ڕایگه‌یاندووه ژماره‌ى دانیشتووانی ئیسرائیل 10.027 ملیۆن که‌سه‌، له‌و ژماره‌یه‌  7.7 ملیۆنیان جوله‌که‌ن به‌رێژەى (76.9%)، 2.104 ملیۆن كه‌سیان عه‌ره‌بن، به ڕێژه‌ی 21% و نزیکه‌ی 200 هه‌زار که‌سیشیان له‌نه‌ ته‌وه‌كانى دیكه‌ن. ژمارەی دانیشتووانی ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠٢٤دا نزیکەی ١١٢ هەزار کەس زیادی کردووە، واتە زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان بە ڕێژەی لەسەدا ١.١، بەڵام ئەم ڕێژەیە کەمترین ڕێژەیە لە ماوەی زیاتر لە دە ساڵدا، ئەم خاوبوونەوەیەی گەشەی دانیشتوان لە کاتێکدایە کە شەڕێکی درێژخایەن و نائارامی سیاسی ناوخۆیی هه‌یه‌. هەرچەندە ژمارەی دانیشتووانی ئیسرائیل بۆ یەکەمجار 10 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە، بەڵام ئەم ئامارە ئەو بیانیانە دەگرێتەوە لەو وڵاتەدا کە ماوەی نیشتەجێبوونیان درێژخایەن بووە، ئەمەش پۆلێکە لە ڕاگەیاندنەکانی سەرژمێری پێشوودا بەدەر کرابوو. جگە لەوەش لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 82 هەزارو 700 ئیسرائیلیان بە جێهێشتوه‌و ناویان تۆمار کراوه‌، لە کاتێکدا ساڵێک پێشتر نزیکەی 55 هەزار هاووڵاتی ئیسرائیلی بە جێهێشتووە، لە ماوەی دەیەی پێشوودا ساڵانە بە تێکڕا نزیکەی ٣٥ هەزار کەس وڵاتیان بەجێهێشتووە. نووسینگەی ئامار کۆچبەر بەهەر کەسێک دەزانێت کە ساڵانە ٢٧٥ ڕۆژ لە دەرەوەی ئیسرائیل بەسەر ببات. ئەمەش بەو مانایەیە کە زۆربەی ئەوانەی لە داتا نوێیەکاندا هاتوون، لە ڕاستیدا لە ساڵی ٢٠٢٣ وڵاتیان بەجێهێشتووە، ساڵێک کە بە نائارامییەکی گەورە ناسراوە، جا چ لە ڕووی ڕەشنووسی هەموارکردنەوەی یاسای دادوەری و ئەو ناڕەزایەتیانەی کە لەگەڵیدا بوون، یان هێرشەکەی ٧ی ئۆکتۆبەر. بەگوێرەی ئەو نووسینگەیە، لە ساڵی 2024دا 23 هەزار و 800 ئیسرائیلی گەڕاونەتەوە ماڵەوە، هەروەها 32 هەزار و 800 کۆچبەری نوێ هاتوونەتە ئەو وڵاتە، کە ئەم ژمارەیەی دوایی نزیکەی 15 هەزار کەمتر بووە لە چاو ساڵی پێشوو.

هاوڵاتی -عەلی زادە راوێژکاری مەسعود پزیشکیان سەرۆکی ئێران رایگەیاند. - کۆماری ئیسلامی گەیشتوەتە ئەو بڕوایەی ڕاستەوخۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکادا بکات.   راوێژکارێکی سەرۆکی ئێران ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامی گەیشتوەتە ئەو بڕوایەی ڕاستەوخۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکادا بکات. عەلی زادە راوێژکاری مەسعود پزیشکیان سەرۆکی ئێران رایگەیاند: بەرپرسە باڵاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی کە پێویستە راستەوخۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بکەن. ئەوەش لە کاتێکدایە کە عەلی خامنەئی راێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران گڵۆپی سەوزی هەڵکردووە بۆ ئەو دۆسێیەی کە لە بەێنامەی حکومەتدا بوو  هەروەها مەرجێکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بوو کە تایبەتە بە ریشەکێشکردنی سەرچاوەی داهاتی تیرۆریستان و بەرگرتن لە سپیکردنەوەی پارە،  ئەو دۆسێیەش بۆ ماوەی ٥ ساڵ دەبێت لەلایەن ئەنجومەنی دیاریکێردنی بەرژەوەندیبەکانی ئێران راگیرابوو. ئەو راوێژکارە جەخیشیکردەوە کە گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی کە دەبێت راستەوخۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکادا بکەن.

هاوڵاتی -عەلی زادە راوێژکاری مەسعود پزیشکیان سەرۆکی ئێران رایگەیاند. - کۆماری ئیسلامی گەیشتوەتە ئەو بڕوایەی ڕاستەوخۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکادا بکات.   راوێژکارێکی سەرۆکی ئێران ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامی گەیشتوەتە ئەو بڕوایەی ڕاستەوخۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکادا بکات. عەلی زادە راوێژکاری مەسعود پزیشکیان سەرۆکی ئێران رایگەیاند: بەرپرسە باڵاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی کە پێویستە راستەوخۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بکەن. ئەوەش لە کاتێکدایە کە عەلی خامنەئی راێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران گڵۆپی سەوزی هەڵکردووە بۆ ئەو دۆسێیەی کە لە بەێنامەی حکومەتدا بوو  هەروەها مەرجێکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بوو کە تایبەتە بە ریشەکێشکردنی سەرچاوەی داهاتی تیرۆریستان و بەرگرتن لە سپیکردنەوەی پارە،  ئەو دۆسێیەش بۆ ماوەی ٥ ساڵ دەبێت لەلایەن ئەنجومەنی دیاریکێردنی بەرژەوەندیبەکانی ئێران راگیرابوو. ئەو راوێژکارە جەخیشیکردەوە کە گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی کە دەبێت راستەوخۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکادا بکەن.

هاوڵاتی - عێراق، کۆی قەرزەکانی: 121.2 ملیار دۆلار. - ئەمریکا، کۆی گشتی قەرزەکان: ٣٦.١ تریلیۆن دۆلار. - سندوقەکە پێشبینی دەکات قەبارەی قەرزی گشتی (حکومەت) لە ساڵی ٢٠٢٤دا ١٠٠ تریلیۆن دۆلار تێپەڕێنێت.   سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ناوو بڕى قەرزى ئەو ڵاتانەى جیهان و وڵاتانى عەرەبى بڵاوکردەوە، کە قەرزیان لێوەرگرتووە، سندوقەکە پێشبینی دەکات قەبارەی قەرزی گشتی (حکومەت) لە ساڵی ٢٠٢٤دا ١٠٠ تریلیۆن دۆلار تێپەڕێنێت.   ئەو ١٠ وڵاتە عەرەبیەى زۆرترین قەرزیان لە ساڵی 2024دا هەیە 1- میسر، کۆی قەرزەکانی: 345.5 ملیار دۆلار 2- سعودیە، کۆی قەرزەکانی: 311.5 ملیار دۆلار 3- ئیمارات، کۆی قەرزەکانی: 171.1 ملیار دۆلار 4- عێراق، کۆی قەرزەکانی: 121.2 ملیار دۆلار 5- جەزائیر، کۆی قەرزەکانی: 118.9 ملیار دۆلار 6- مەغریب، کۆی قەرزەکانی: 107.9 ملیار دۆلار 7- سودان، کۆی قەرزەکانی: 102.6 ملیار دۆلار 8- قەتەر، کۆی قەرز: 91.2 ملیار دۆلار 9- بەحرەین، کۆی قەرز: 60.6 ملیار دۆلار 10- ئوردن، کۆی قەرز: 48.9 ملیار دۆلار   سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداری داوە لەوەی ڕەنگە دۆخی قەرزی گشتی لە سەرانسەری جیهان جددیتر بێت لەوەی زۆرینەی خەڵک بیری لێدەکەینەوە، ئەمەش تیشک دەخاتە سەر کورتهێنانی دارایی زۆر لە ئەمریکا و چین. هاوکات ناوى دە وڵاتیشى لەسەر ئاستى جیهان بڵاوکردەوە کە زۆرترین بڕى قەریان لایە لەساڵى ٢٠٢٤دا   1- ئەمریکا، کۆی گشتی قەرزەکان: ٣٦.١ تریلیۆن دۆلار 2- چین، کۆی گشتی قەرزەکان: ١٦.٥ تریلیۆن دۆلار 3- ژاپۆن، کۆی گشتی قەرزەکان: ١٠.٢ تریلیۆن دۆلار 4- بەریتانیا، کۆی قەرزەکانی: 3.7 ترلیۆن دۆلار 5- فەرەنسا، کۆی قەرزەکانی: 3.6 ترلیۆن دۆلار 6- ئیتاڵیا، کۆی قەرزەکانی: 3.3 ترلیۆن دۆلار 7- هیندستان، کۆی گشتی قەرزەکانی: 3.2 ترلیۆن دۆلار 8- ئەڵمانیا، کۆی گشتی قەرزەکانی: 2.95 ترلیۆن دۆلار 9- کەنەدا، کۆی قەرزەکانی: 2.35 ترلیۆن دۆلار 10- بەڕازیل، کۆی قەرزەکانی: 1.9 ترلیۆن دۆلار   بەپێی ئامارەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، تا کۆتایی ئەم دەیە، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات قەرزی گشتی جیهانی تا ساڵی ٢٠٣٠ بگاتە ١٠٠%ی بەرهەمی ناوخۆیی جیهانی.

هاوڵاتی - سووریا هی گەلی سووریایە. - ئەوانەی هێرشیان کرد، ڕۆژێک لە بەرامبەر گەنجە بە پەرۆشەکانی سووریا پاشەکشە دەکەن.   لەساڵیادى کوژرانى قاسم سولەیمانى، خامنەیی هێرشى توند دەکاتە سەر ئیسرائیل و ئەمریکا، دەڵێت لەداهاتوویەکى نزیکدا بنکەى ئەمریکیەکان لە سوریا دەخرێنە ژێر پێ گەنجان. ئەمڕۆ چوارشەممە لەشارى کرمان مەراسیمێک بەبۆنەى یادى پێنج ساڵەى کوژرانى قاسم سولەیمانیەوە رێکخرا، عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتارێکى پێشکەشکرد. لەبەشێکى وتەکانیدا خامنەیی وتى: رۆڵى قاسم سولەیمانى لەجیهاندا بێهاوتایە، پێویستە خزمەتەکانى و لە پەروەردەی سیاسی ئێمەدا بمێنێتەوە، بەرگریکردن لە ناوچە پیرۆزەکان پرەنسیپێک بوو بۆ قاسم سولەیمانی. لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا خامنەیی ئاماژەى بۆ بارودۆخى سووریا کرد، وتى : سووریا هی گەلی سووریایە، ئەوانەی هێرشیان کرد، ڕۆژێک لە بەرامبەر گەنجە بە پەرۆشەکانی سووریا پاشەکشە دەکەن. رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشى: بنکەى ئەمریکیەکان لە سووریا دەخرێنە ژێر پێ گەنجە دڵسۆزەکان، لوبنان و یەمەن هێمای خۆڕاگرین و سەردەکەون. رۆژی 3ى کانوونى دووەمى 2020، لە بۆردوومانێکی سوپای ئەمریکادا لە نزیک فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی بەغدا هەریەک لە ئەبوومەهدى موهەندیس و قاسم سولەیمانى کوژران.

هاوڵاتی - جوانترین شت كه‌ له‌ ساڵی 2024 ڕویدا ڕزگاركردنی سووریا بوو. - به‌و هیوایه‌ی ئه‌م ڕوداوه‌ مێژوییه‌ ببێته‌ كۆتایی به‌ ئازاره‌كانی سووریا.     ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌ حكومه‌تی كاتی سووریا له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، جوانترین شت كه‌ له‌ ساڵی 2024 ڕویدا ڕزگاركردنی سووریا بوو، به‌و هیوایه‌ی ئه‌م ڕوداوه‌ مێژوییه‌ ببێته‌ كۆتایی به‌ ئازاره‌كانی سووریا. ئه‌سعه‌د شه‌یبانی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ پلاتفۆرمی ئێكس نوسیویه‌تی، "جوانترین شت كه‌ له‌ ساڵی 2024 ڕویدا، ڕزگاركردنی وڵاته‌كه‌م بو كه‌ سوریایه‌". راشیگه‌یاندوه‌، "هیوادارم ئه‌م ڕوداوه‌ مێژوییه‌ ببێته‌ كۆتاییهێنان به‌ ئازاره‌كانی سووریاییه‌كان، سه‌ره‌تای ڕۆژانی خۆش و یه‌كگرتنه‌وه‌ و بنیاتنانی نه‌ته‌وه‌ بێت".