مەسرور بارزانی و هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا: هاوڕا بووین لەسەر دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم
هاوڵاتی سیاسەتمەدارێكی كورد چوونی وەفدێكی پارتی دادو گەشەپێدان (ئەكەپە) بەسەرۆكایەتی هاكان فیدان سەرۆكی دەزگای هەواڵگری میت بۆ لای عەبدوڵا ئۆجەلان لەئیمڕاڵی پشتڕاستدەكاتەوە. محەمەد ئەمین پێنجوێنی، سیاسەتمەداری كوردو شارەزا لەدۆسیەی كوردانی باكوری كوردستان لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:» ئەو وەفدەی دەوڵەتی توركیا ناردویەتی بۆ ئیمراڵی بۆ لای عەبدوڵا ئۆجەلان هاكان فیدان سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا سەركردایەتی كردووەو چەند كەسێكی دیكەی لەگەڵ بووە، پێی وتووە بەڵێنتان دەدەمێ كەهەم تۆ هەم سەڵاحەدین دەمیرتاش و سەرجەم زیندانیە سیاسییەكان ئازاد دەكەین و دواتریش پرۆسەی ئاشتی زیندوو دەكەینەوە». هەروەها وتیشی:»ئۆجەلان وتوویەتی شتێكی باشە، بەڵام بەنامەیەكی فەرمی بۆم بنێرن و واژۆی ئەردۆغانی پێوەبێت و لەمیدیا بڵاویبكەنەوە و بڵێن لەگەڵ ئۆجەلان كەوتووینەتە گفتوگۆ، ئەوكات منیش بەیاننامەیەك دەردەكەم و داوا لەكوردەكان دەكەم دەنگ بە كلچدار ئۆغلۆ نەدەن و دەنگ بە ئەردۆغان بدەن». بەوتەی محەمەد ئەمین پێنجوێنی، عەبدوڵا ئۆجەلان وتوویەتی «بۆخۆم كارناكەم و مەبەستم خۆم نییە، بەڵكو مەسەلەكە دۆسیەی كوردە فەرموون دەستپێشخەریەكە بەفەرمی بكەن ئێمەش دەیكەین بەفەرمی»، بەڵام هاكان فیدان سەرۆكی دەزگای هەواڵگری میت كاتێك داواكەی ئۆجەلانی بەئەردۆغان راگەیاندووە، سەرۆك كۆماری توركیا رەتیكردووەتەوە داواكاریەكی بەو شێوەیە پەسەند بكات. ناوبراو جەختی لەوەشكردەوە كەچوونی وەفدەكە رۆژێك پێش ئەوەبوو كەهەدەپە رایبگەیەنێت دەنگ بە كلچدار ئۆغلۆ دەدەن». هاوكات پێشیوابوو كەزۆرینەی ئەو كوردانەی پێشتر دەنگیان داوە بە ئەردۆغان پەشیمان بوونەتەوە، چونكە ئەو بەڵێنانەی داویەتی بەكورد نەیبردووەتەسەر. رۆژی یەكشەممە 14ی ئایار هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمارو پەرلەمانی توركیا بەڕێوەدەچێت و كێبڕكێی بەهێز لەنێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان و كەمال كلیچدار ئۆغلو كاندیدی لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆندا هەیە.
هاوڵاتی بەپێی بەدواداچوونەكانی هاوڵاتی بڕیارە بەمزووانە لیژنە وەزارییەكەی حكومەتی هەرێم دوبارە لەگەڵ قوباد تاڵەبانی لە هەولێر سەبارەت بە گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران کۆببنەوە. تیمی حكومەتی هەرێم کە سەردانی قوباد تاڵەبانی دەکەن پێكهاتوون لە(پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و نوێنەری پارتی و دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نوێنەری گۆڕان و عەبدوڵای حاجی مەحمود وەزیری شەهیدان و كەسوكاری ئەنفالكراوان و نوێنەری سۆشیالیست ). نیگەرانییەكانی تیمی یەكێتی سێ پاكێجەو یەكێكیان پەیوەندی بەدۆخی دارایی و مووچەوە هەیە لەسلێمانی و دووەمیان دۆسیەی ئەمنییە كەخۆی لەكوژرانی عەقید هاوكار جاف دەبینێتەوەو هەروەها دۆسیەی سێیەم پرسی دەسەڵاتەكانی قوباد تاڵەبانیە وەك جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران. هاوکات مەبەست لە سەردانەکەی تیمی حکومەت گەیاندنی وەڵامی، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمە بە قوباد تاڵەبانی كە مەسرور بارزانی رەزامەندی نیشانداوە دەسەڵاتەكانی قوباد تاڵەبانی لەسنووری سلێمانی زیاتر بكات و دۆخی دارایشی بەستووەتەوە بەڕێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێم و عێراق كە كێشەی مووچە لەو رێگەیەوە چارەسەر دەكرێت. هەروەها بە پێی ئەو بەدواداچونانەی ڕۆژنامەی هاوڵاتی کردوێتی ئەگەر كێشەكان چارەسەر نەكران، پێشنیار كراوە سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەستپێشخەرییەك بكات لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكانی پارتی و یەكێتیدا.
ئەمریکا داوا لە ئێران دەکات ئەو کەشتییەکی نەوتهەڵگر ئازاد بکات کە لە گەروی هورموز دەستی بەسەردا گرتوە و کۆشکی سپی زانیاریی و تۆماری چۆنیەتی دەستبەسەرداگردنی کەشتییەکە بڵاو دەکاتەوە. دەنگی ئەمریکا (VOA) بڵاوی کردوەتەوە؛ ئەمڕۆ چوارشەممە کۆشکی سپی داوای ئازادکردنی ئەو کەشتییەی لە کۆماری ئیسلامی ئێران کردوە کە لە ئاوەکانی کەنداو بە ئاڵای پەنەما لە لایەن سوپای پاسدارنەوە دەستی بەسەردا گیراوە. ئەمریکا وێنە و تۆماری ڤیدیۆیی چۆنیەتی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی بڵاو کردوەتەوە و رایگەیاندوە؛ بەلەمەکانی سوپای پاسداران ئەو کەشتییەیان ناچار کردوە رێڕەوی خۆی بە ئاڕاستەی سنورە ئاوییەکانی ئێران بگۆڕێت و داواتر دەستی بەسەردا بگیرێت. وتەبێژێک بە ناوی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا لە کۆشکی سپی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە؛ ئەو کارەی ئێران پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە بە دەستوەردانی ئێران لە مافی کەشتیوانیی سنوری نێودەوڵەتیی ئاوەکانی کەنداو لەقەڵەم دەدرێت بۆیەوە واشنتۆن ئەو هەنگاوە رەت دەکاتەوە. بە وتەی ئەو بەرپرسەی ئەمریکا کە ناوی ئاشکرا نەکراوە؛ هەنگاوەکەی سوپای پاسداران بۆ دەسەتبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکە نابەرپرسیارانەیە و هەڕەشەیەکە بۆ ئاسایشی دەریایی و ئابوریی جیهان. رۆژی چوارشەممە سوپای پاسداران لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد؛ دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە ئاوەکانی کەنداودا گرتوە و ئەوەش دووەمین کەشتی نەوتهەڵگرە کە ئێران لە ماوەی پێنج رۆژدا دەستی بەسەردا گرتوە.
وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا رایگەیاند؛ ژمارەیەک بەرپرسی ئێرانی بەهۆی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ روسیا و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دەخاتە لیستی سزای وڵاتەکەیەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ شەش بەڕێوەبەری کۆمپانیای (پەرئاوەرێ پارس)ی لە ئێران سزا داوە بەهۆی دروستکردن و دابینکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ روسیا لە جەنگی دژ بە ئۆکرانیا. لەو بەیاننامەیەدا ناوی پەرەستو سەفەری و عەلی خۆشنام وەند، کە ئەندامی دەستەی دەستگیرکردنی ژینا ئەمینی لە تاران بون بەهۆی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ خراونەتە لیستی سزاکانی کەنەدا. ئەو وڵاتە جگە لەو دوو کەسە، پەرویز ئابسالان، جێگیری فەرماندەی سوپای پاسدارانی پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە باشوری رۆژهەڵاتی ئێرانی بە هۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە خستوەتەوە لیستی سزاکانییە. کەنەدا رونی کردوەتەوە بە پێی سزاکان دەست بەسەر دارایییەکانی ئەو بەرێوبەر و بەرپرس و ئەندامانەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە وڵاتەکەی دەگرێت و رێگەی گەشت و مافی مانەوە لە کەنەدایان لێ قەدەغە دەکات.
سازدانی: سەركۆ جەمال ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەڵێت:» تائێستا سەرۆكی هەرێم هەوڵیداوە كێشەكان چارەسەر بكات، بەڵام لەڕاستیدا بەتەنیا لەسەرۆكایەتی هەرێم نییە، بەڵكو دەبێت یەكێتی و پارتی خۆیان پێكەوە كێشەكان چارەسەر بكەن». ستران عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتی دەشڵێت:» رێڕەوی ئەم حكومەتە دەبێت راست بكرێتەوە، ئەو حكومەتەی ئێستا بەو كێشانەوە كەهەیەتی هەمان ئەو حكومەتە نییە كەئێمە لەسەری رێككەوتین». هاوكات، جەختلەوەشدەكاتەوە كە» یەكێتی پێیوایە ئێستاش بۆ چارەسەری كێشەكان پێویستە لەگەڵ پارتیدا كاربكات، بەڵام دەبێت ویستێكی هاوبەش هەبێت». هاوڵاتی: دۆخی هەرێمی كورستان لەئێستادا چۆن دەبینن بەگشتی؟ ستران عەبدوڵا: دۆخی هەرێمی كوردستان لەكێشەدایە، بەهۆی پەیوەندیەكانمان لەگەڵ بەغدا، تائێستا نەمانتوانیوە رێكیبخەینەوە، نەمانتوانیوە هەم باگراوندێكی دەستوری هەم باگراوندێكی وای بدەینێ كە بۆ مافەكانی گەلی كورد هەموو جارێك ناچار نەبین بچینە ناو دانوستانەوە. لەكوردستان كێشەی هەرە زەق ژیان و گوزەرانی خەڵكە و بابەتی دۆخی سیاسی لەشوێنی خۆیەتی، عادەتەن تەنگژە سیاسییەكان كە لەهەر وڵاتێك دەگەنە بنبەست لەهەر وڵاتێكی ئاسایی چارەسەرەكەی بەهەڵبژاردن دەبێت لەڕێگەی دیموكراسییەوە، بەڵام ئەمە لەكوردستان كێشەی زۆری تێدایە، چونكە یاساكانی هەڵبژاردن و رێوشوێنەكانی وادەكات هەڵبژاردنێكی شەفاف و دیموكراسی لەكوردستان مەیسەر ببێت، بەڵام بابەتی هەڵبژاردن و ئەپدەیتكردنەوەی دیموكراسی لەكوردستان لەجیاتی ئەوەی دەرچە بێت بۆ چارەسەری كێشەكان خۆشی بووەتە بەشێك لەكێشەكان. هاوڵاتی: مەسعود بارزانی پەیامێكی بڵاوكردۆتەوەو داوا دەكات هەڵبژاردن لە 18 ی 11 بەڕێوەبچێت، بەم دۆخەوە یەكێتی ئامادەیە بچێتە ناو هەڵبژاردنەوە؟ ستران عەبدوڵا: قسە لەسەر قسەی كاك مەسعود ناكەم، ئارەزووی هەموومانە هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا بكرێت، بەڵام هەڵبژاردن خۆی عادەتەن كەدەكرێت لەكوردستان و عێراق و وڵاتانیش خەرجیی و كەمپینی زۆری دەوێت، ئەم كەمپینە دەبێت جۆرێك لەگۆڕانكاری دروست بكات لەپرۆسەی سیاسی، بەم هەلومەرجەی كەئێستا هەیە من هەموو جارێك دەڵێم ناوبژیوانەكانی هەڵبژاردن كە بریتین لەكۆمسیۆن و یاسای هەڵبژاردنەكان. هەروەها ئەوەی وادەكات هەڵبژاردنێك شەفاف بێت لەئارادا نییە، لەبەرئەوە قسە لەسەر مەسەلە مەبدەئییەكە نییە كەهەم یەكێتی و هەموو هێزێكی سیاسی دەربەست لەكوردستاندا لەگەڵ ئەوەدایە كەهەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا بكرێت، خۆزگە ساڵی رابردوو بكرایە كەهەلومەرجی خۆی بوو، بەڵام كە نەكرا دیارە ئەو كێشانە هەر ماونەتەوەو چارەسەر نەكراون. هاوڵاتی: تیمی یەكێتی چەند داواكارییەكیان داوە بەحكومەت، پێتانوایە سەرۆكی حكومەت دەتوانێت جێبەجێی بكات؟ ستران عەبدوڵا: دەبێت لەتیمی حكومەت و پارتی بپرسن، بەڵام یەكێتی و تیمەكەی ناوەڕۆكی ئەو داخوازیانەی هەیانە نە ناكۆكە لەگەڵ بەرنامەی حكومەتی هەرێم كەڕایگەیاندووەو سەرۆكی حكومەتیش لەپەرلەمان باسی كرد، نە ناكۆكە لەگەڵ ئەو رێككەوتنەی لەنێوان یەكێتی و پارتی بۆ هاتنە ناو حكومەت لەكابینەی نۆ واژۆیان كردو لەسەر بنەمای ئەوەش حكومەت پێكهات، هەروەها ناكۆكیش نییە لەگەڵ بەرژەوەندیەكانی خەڵكی كوردستان، لابردنی ئەو گەمارۆ و نادادپەروەریەی لەبەرانبەر سلێمانی هەیە بەشێكە لەداواكاریەكانی خەڵكی كوردستان و خەڵكی سلێمانیش، باوەڕناكەم خەڵكی هەولێرو دهۆك لێیان بپرسی بڵێی حەزدەكەن نادادپەروەری هەبێت لەبەرامبەر سلێمانی بڵێن بەڵێ، ئاشكرایە نادادپەروەرییەكە هۆكارێكی سیاسییە بەداخەوە خراپ ئیدارەدانی حكومەتە. هاوڵاتی: تیمی یەكێتی لەحكومەت ئەگەر داواكارییەكان جێبەجێ نەكرێ چ رێگایەكی دیكە دەگرنەبەر؟ ستران عەبدوڵا: ناتوانم لەبری حكومەت قسە بكەم چونكە كاك قوباد لەمەكتەبی سیاسی نوێنەرایەتی ئێمە دەكات بەهەموو پشتیوانییەك بۆ تیمەكەی، بەڵام وەكو مەسەلەی مەبدەئی ئەو داخوازیانەی تیمی یەكێتی رایگەیاندووە مەكتەبی سیاسی و یەكێتی پشتیوانی دەكات. هاوڵاتی: نیگەرانی یەكێتی بەرامبەر پارتی تەنها ئابڵوقەی داراییە، یان شتی دیكەیە؟ ستران عەبدوڵا: با ئەوە باس بكەم پەیوەست بوون بەدارایی پەیوەست نییە بەدارایی یەكێتییەوە، پەیوەستە بەژیان و گوزەرانی خەڵكەوە، دیوێكی دیكەشیان لەڕاستیدا هەر پەیوەست نییە بەبواری دارایی، بەڵكو ئەمنییشە. یەكێتی ئەو بانگەشە ئەمنیانەی كە باسدەكرێت لەسەر كەیسی شەهید هاوكار جاف و كەیسەكانی دیكە پێیوایە لەگرێكوێرەكەوە كەیسی هاوكار جاف پێویست دەكات لیژنەیەكی هاوبەشی پارتی و یەكێتی بەئاگاداری هاوپەیمانان ئەو كێشەیە چارەسەر بكەن. ستران عەبدوڵا: "كەیسی هاوكار جاف پێویست دەكات لیژنەیەكی هاوبەشی پارتی و یەكێتی بەئاگاداری هاوپەیمانان ئەو كێشەیە چارەسەر بكەن" پێمانوانیە ئەو داواكارییە پێچەوانەی ویستە ئەمنیەكانی خەڵكی كوردستان بێت یاخود پێچەوانەی یاسا بێت، بەشێكی دیكەی كە باسی نادادپەروەری دەكەیت لەڕووی ئیداری و داراییەوە ئێ خۆ ئەمە سەردەكێشێت بۆ زۆر كێشەی سیاسی و ئەمنیی و ژیانی خەڵكیش، چونكە كەژیانی خەڵك باش نەبێت و نادادپەروەری هەبێت ناكۆكی دروستدەكات وەك ئەوەی مەسەلەن موچەی خانەنشینانی یەكێتی بڕدراوە لەبەرامبەری كەیسێكی دیكە دروستدەكرێت، مانای وایە كێشە كێشە لەگەڵ خۆی دەهێنێت. مەسەلەكە دارایی نییە، خۆ كێشەكانی هەرێمیش لەگەڵ بەغدا باکگراوندێكی دارایی هەیە بەس خۆ كەس نەیوتووە تەنها مەسەلە پارەیە، بەڵكو مەسەلە ئەوەیە كە چارەسەری كێشە داراییەكان رێگا بۆ چارەسەری كێشەكانی دیكەش دەكاتەوە، وەك كوردەواری دەڵێت كاسەی پڕ ئاشتی ماڵە. هاوڵاتی: بڕینی بودجەی دژەتیرۆری یەكێتی لەلایەن پارتی و ئەنجومەنی ئاسایشەوە تا چەند رۆڵی هەبووە لەقوڵبوونەوەی ململانێی پارتی و یەكێتی؟ ستران عەبدوڵا: دەزگایەكی ئەمنیی كەڕۆڵی هەیە لەپاراستنی ئەمنیەتی كوردستان و رۆڵی هەیە لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو بەشێكە لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەیان چالاكی هاوبەشی هەیە لەگەڵ هاوپەیمانان و دژەتیرۆری عێراق، دەیان جاریش بەهانای دژەتیرۆری پارتییەوە چووە لەچارەسەری زۆر كێشەی ئەمنیی، بۆیە ئەم دەزگایە حەق نییە بێ بودجە بكرێت، دەبێت هۆكارێك هەبێت هەر ئەوە نییە پارەیەكەو بڕدراوە بەڵكو دەزگای ئەمنیی كوردستان دەكەیتە دوو كەرتەوە كەئەمەش مەترسییەكی زۆر گەورەیە. هاوڵاتی: پێتانوایە پارتی رۆڵی هەبووە لەداخستنی ئاسمانی توركیا بەڕووی فڕۆكەخانەی سلێمانی؟ ستران عەبدوڵا: تیمی حكومەتی پارتی ئیدارەی ئەو دۆسیەیە بەباشی ناكات، زۆرجاریش ئەوەمان وتووە كە قسە لەسەر ئەوە دەكەین و دەڵێین گروپێك لەپارتی ئەوەدەكات مانای ئەوە نییە، ئێمە بمانەوێت ناكۆكی دروستبكەین، بەپێچەوانەوە باسكردنی ئەوەی كە گروپێكە لەناو پارتی مانای ئەوەیە كە كێشەكە بۆی هەیە چارەسەر ببێت، دەكەوێتە سەرشانی پارتی كەئەم گروپە تێبگەیەنێت كە بەمشێوەیە ئیدارەی پەیوەندیەكی باش لەگەڵ حزبێكی رەسەن و سەرەكی لەحوكمڕانی كوردستان وەكو یەكێتی ناكرێت. هاوڵاتی: كێشەكانی یەكێتی و پارتی چۆن چارەسەر دەكرێت؟ ستران عەبدوڵا: چارەسەر جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنەیە كە لەنێوان یەكێتی و پارتی لەساڵی 2018 كراوە، دوو خاڵی جەوهەری تێدایە زۆر گرنگە، دوو رێككەوتن لەخۆدەگرێت یەكێكیان لەسەر بەشداریكردنی یەكێتییە لەحكومەتی هەرێمی كوردستان و یەك شتی تیانیە سەروو ئیستحقاقی یەكێتی بێت، مەسەلەن چەندی بەركەوتووە لەبەركەوتەی دامودەزگاكان ئەوەندەی وەرگرتووەو كەسیش منەت بەسەر یەكێتییەوە نەكات، چونكە ئیستحقاقی دەنگەكانی خۆیەتی، بەشی دووەمی رێككەوتنەكەش پەیوەندی بەئیدارەی هەرێمی كوردستان و پەیوەندیەكانی هەرێم و بەغداوە هەیە. هەروەها پەیوەندی بەناوچە دابڕاوەكانی هەرێمەوە هەیە، مەسەلەن تائێستاش بەداخەوە ئەوە جێبەجێ نەكراوە كەپارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك دابنرێت كەئەوەش یەكێك لەمەرجەكانی بەشداریكردنی یەكێتی بووە لەحكومەت، بەڵام پارتی جێبەجێی نەكردووە و تائێستا پارێزگارێكی عەرەب لەكەركوك هەیە كەهەموو رۆژێك چەلەحانێی ئەوەیە كە كێ دۆستیەتی و كێ دووژمنیەتی. مەسەلەكە نە دۆستە و نە دووژمن، ئەگەر رێككەوتنەكە جێبەجێ بكرایە ئێستا پارێزگارێكی كورد لەكەركوك حوكمی دەكرد، رێگاشی بۆ ئەوە خۆشدەكرد كەپرۆسەی سیاسی لەكەركوك ئەپدەیت بكرێتەوە و خەڵك تێبگات كە ئەو شارە شارێكی كوردستانییە. ئەگەر بمانەوێت پەیوەندییەكە رێكبخەینەوە و بچینە سەر ئەو بنەمایەی كە یەكێتی داواكارییەكی زیاتری نیە لەوەی لەسەری رێككەوتنی كردووە، رێككەوتنی 2018 رێككەوتنێكە كە سەركردایەتی یەكێتی پێش كۆنگرە ئەنجامیداوەو لەلایەنی یەكێتی كاك كۆسرەت كە ئەوكات جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی بوو، لەلایەنی پارتیش كاك نێچیرڤان بارزانی بوو كەئێستا سەرۆكی هەرێمی واژۆیان كردووە، دەبێت یان ئەو رێككەوتنە جێبەجێ بكرێت یاخود رێككەوتنێكی دیكەی هاوشێوە بەهەمان ناوەڕۆك جێبەجێبكرێت. داواكاری یەكێتی ئەوە نییە پەنجا بەپەنجا بێت وەك هەندێك جار بانگەشەی بۆ دەكرێت بەڵكو ئەوەیە كە بابەتی ئیستحقاقی هەڵبژاردن لەشوێنی خۆی، بەڵام بابەتی بەرپرسیارێتی هەڵگرتن و هاوبەشی و بەشداریكردن لەحوكمڕانی دەبێت رەچاو بكرێت هاوڵاتی: سەرۆكی هەرێم دەتوانێت رۆڵی هەبێت لەچارەسەركردنی كێشەكانی نێوان پارتی و یەكێتی؟ ستران عەبدوڵا: تائێستا سەرۆكی هەرێم هەوڵیداوە كێشەكان چارەسەر بكات، بەڵام كێشەكان لەڕاستیدا بەتەنیا لەسەرۆكایەتی هەرێم نییە، بەڵكو ئەوەیە كەدەبێت یەكێتی و پارتی خۆیان پێكەوە كێشەكان چارەسەر بكەن، بەڵام بەداخەوە تائێستا پارتی وەڵامدانەوەی نەبووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، وەكو سەرۆكی یەكێتی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی چەند جارێك یەكێتی هەوڵیداوە كۆبوونەوە ببێت سەیر دەكەیت شتێكی لابەلا پڕۆسەكە پەكدەخات. شەرت نییە هەر مەسەلەی هاوكار جاف بێت هەر رۆژەی بەناوی كێشەیەكەوە ئەو پڕۆسەیە پەكدەخرێت، پێمانوایە ئەگەر پێكەوە بەیەك پاكێج چارەسەریش ناكرێت با شتە زەحمەتەكان دەستپێبكەین بۆ نموونە یەكێتی مەكتەبی هەڵبژاردنی راسپارد كە لەگەڵ برادەرانی پارتی بگەنە رێككەوتن و یەكێتی لەگەڵ یەكگرتوو و كۆمەڵ و بزوتنەوەی گۆڕانیش دانیشتن پێكەوەو هەرچوار لامان هەر ئەو داواكاریانەمان هەبووە بۆ پرۆسەی دیموكراسی و هەڵبژاردن، بەڵام پارتی هەموو ئەو پێشنیارانەی پەسەندیش كران لێی پەشیمان بووەتەوە. ئەو پێشنیارانەی نەتەوەیەكگرتووەكانیش كردوویەتی جگە لەپێشنیاری هەر چوار لایەنەكە، كە تەنگەتاو دەبن رازی دەبن لەسەری، بەڵام دواتر خۆیانی لێ دەدزنەوە، پێمانوایە پارتی لەبری ئەوەی لەڕاگەیاندنەكانەوە باسی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بكات بێتە سەر ئەوەی رێوشوێنەكانی هەڵبژاردنێكی شەفاف دابین بكرێت. هاوڵاتی: سەرۆكی حكومەت بەمەبەست سزای سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕین دەدات؟ ستران عەبدوڵا: ئیدارەی كابینەی نۆ وەفادار نەبوو بۆ ئەو بەڵێنانەی لەسوێندخواردنەكەیدا پێشكەشی جەماوەری خەڵكی كوردستانی كردووە، خۆشگوزەرانی نەهات، چاكسازی نەكرا. ئیتر حكومەتێك بەكۆمەڵێك ناونیشانەوە دەناسرێتەوە ئەگەر ئەو داواكاریانەی خەڵك هەیەتی جێبەجێی نەكات، ناتوانێت بڵێت سەركەوتوو بووم، ناشتوانێت بیخاتە ئەستۆی كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی یان بیخاتە ئەستۆی كێشە ناوخۆییەكانی پارتی. پارتی كۆنگرەی كرد سەرۆكی حكومەت بووەتە جێگری دووەمی سەرۆكی پارتی پێویست بوو ئەوە پاڵپشتییەكی پتەو بێت بۆ باشتركردنی رۆڵی سەرۆكی حكومەت لەچارەسەركردنی كێشەكان و كابینەی نۆ، لەبەرئەوە مەیخەنە ئەستۆی كێشەكانی یەكێتی بەڵكو بیخەنە ئەستۆی ئەو پاڵپشتیەی كۆنگرەی پارتی كردی بۆ مەسرور بارزانی، بەڵام تائێستا دەرئەنجامێكمان نەبینیوە. هاوڵاتی: رێككەوتنی نێوان عێراق و هەرێم دەبێتە دەروازەیەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان پارتی و یەكێتی؟ ستران عەبدوڵا: رێككەوتنی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی كوردستان رێگە خۆشدەكات بۆ چارەسەركردنی زۆرێك لەو كێشانەی كە پەیوەندییان بەلایەنی ئابورییەوە هەیە، چونكە زۆرێك لەكێشەكان بەهۆی ئابوری سەربەخۆوە بوون بەبێ ئەوەی ئەو سیاسەتە چوارچێوەیەكی باشی دەستوری هەبێت. بێگومان ئەم رێككەوتنە كاریگەری دەبێت بۆ چارەسەری كێشەكان، ئەوەی كە روونە پارتییە ئیدارەی دۆسیەی پەیوەندیەكان دەكات لەگەڵ بەغدا كەئەو كێشانەش نەتوانێت چارەسەربكات بەڕاستی لەئەستۆی ئەوانە، چونكە یەكێتی لەو ماوەیەی كەبایكۆتی ئەنجومەنی وەزیرانی كردووە رێككەوتنی نێوان هەرێم و عێراق كرا سەرەڕای ئەوەش دەستخۆشی كردو نەیوت لەبەر ئەوەی یەكێتی تێدا نییە باهەڵبوەشێتەوە. پێمانوایە رێككەوتنەكە داواكارییەكی كۆنی یەكێتییە با لەساتی رێككەوتنەكەشدا یەكێتی بەشدار نەبووبێت گرنگ ئەوەیە كێشەكانی خەڵك چارەسەرببێت و ژیان و گوزەرانی خەڵك باش ببێت. هاوڵاتی: یەكێتی بەشدارە لەحكومەتی سودانی، چ رۆڵێكتان هەبوو لەڕێكەوتنی هەرێم و عێراق كەبەردەوام یەكێتی داوای كردوە، رێكەوتن لەگەڵ بەغدا كێشەكان چارەسەر دەكات؟ ستران عەبدوڵا: داخوازیەكانی یەكێتی دەستوری بوون و هاندانیشە چونكە بەشێكی سەرەكیین لەحوكمڕانی كوردستان هەموو كات بەو ئاڕاستەیە كارمان كردووە، مەسەلەن كاك قوباد كەسەرۆكی تیمی یەكێتی بووە لەحكومەتی هەرێم چەند جارێك دانوستانی دژوارو بەسەبری لەگەڵ لایەنی عێراقی كردووە، كە باسی رێككەوتنیش دەكەین لەگەڵ بەغدا پێمان وانییە هەموو شتێك لەبەغدا رێكوپێك و ساغە، بەڵام پێمان وایە بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان ئەوە دەهێنێت كە ماندوو بین پێوەی و دانوستانێكی رێكوپێك بكەین، نەك وەفدێك بڕوات و بەخێرایی بگەڕێتەوە. یەكێتی بەشێكە لەهاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتی عێراق، وەكو پارتی بەشێكە لەو حكومەتەو بەشی هەیە، لەڕێگەی ئەو هاوپەیمانییەوە كە كۆبوونەوەی خۆی دەكات كێشەكان چارەسەر دەكرێن و هەر لەو هاوپەیمانێتیەشدا باس لەپێویستی رێككەوتنی هەرێم و عێراق كرا. ئەو قسانەشی كەڕەنگە حكومەت نەیگەیەنێتە بەغدا یەكێتی لەڕێگەی ئەو هاوپەیمانێتیەوەو سەرۆك بافڵ جەلاڵ تاڵەبانی بەبەشداریكردن لەكۆبوونەوەكانیان راستەوخۆ دەیگەیەنێت، بۆ ئەوەی ئیدارەیەكی باشتری حوكمڕانی هەبێت لەكوردستان و عێراقیشدا. هاوڵاتی: ئایا فشار هەیە بۆ رێككەوتنتان لەگەڵ پارتی؟ كەداواكاری زۆرێك لەوڵاتانی نێودەوڵەتی و كەسایەتی ناوخۆییە؟ ستران عەبدوڵا: ئێمە ناوی نانێین فشار، بەڵام داخوازی دۆستەكانی كوردستانەو مەنتیقییە كە ئەو كێشانە چارەسەر بكرێن، بەڵام خۆ چارەسەر ناونیشانەكەی روونە، دەبێت ئەو كێشانە چارەسەر بكرێت كە هەلومەرجی سیاسی ئاڵۆز كردووە، بەجۆرێك نە لەگەڵ بەغدا پەیوەندی خراپ بێت نە لەگەڵ دەوروبەر نە لەگەڵ میللەتەكەی خۆشمان. هاوڵاتی: ئایا پارتی و یەكێتی پێویستیان بەنێوەندگیر هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان؟ ستران عەبدوڵا: ئەگەر پێویست بێت یەكێتی و پارتی خۆیان دەتوانن راستەوخۆ قسە بكەن، بێگومان هەر كەسێك دەستپێشخەری بكات یەكێتی رەتیناكاتەوە، چونكە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانە، ئێمە ناوی نانێین كێشەكانی نێوان یەكێتی و پارتی حەزدەكەم تەئكید لەمە بكەمەوە ئێمە ناوی دەنێین ئەو كێشانەی خەڵكی كوردستان لەگەڵ حوكمڕانیدا هەیەتی و ئێمە پشتیوانی دەكەین، چونكە پێمانوایە گرنگترە لەوەی كەچەند وەزارەتمان هەیە لەحوكمڕانیكردندا، زۆر گرنگە خەڵكی كوردستان ئەو كێشانە بەچارەسەركراوی ببینن، بۆیە لەڕاستیدا كێشەی ئێمە نییە بەڵكو كێشەی خەڵكی كوردستانە. باوەڕم وانییە خەڵكی هەولێرو دهۆكیش لەم شێوە حوكمڕانییە رازی بن، راستە فشارە گەورەكە لەسەر ئیدارەی سلێمانییە ئەویش بێگومان مەبەستی سیاسی لەپشتە، بەڵام خەڵكی كوردستان هەمووی باجی ئەو كێشانە دەدات كە هەیە، ئەگەر ناوچە دابڕاوەكانی لێ دەربكەی ئەگەر كێشەكان چارەسەر ببن، لایەنە سیاسیەكان و حكومەتی هەرێمیش دەپەرژنە سەر چارەسەركردنی كێشەكانی ناوچە دابڕێندراوەكان، بەڵام ئەگەر لێرە دەردو نەخۆشی هەبێت ناتوانین كێشەی ئەو ناوچانەش چارەسەر بكەین. لابردنی ئەو گەمارۆو ناداتپەروەرییەی لە بەرانبەر سلێمانی هەیە بەشێکە لە داواکارییەکانی خەڵکی کوردستان هاوڵاتی: ئەگەر مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی داوای كۆبوونەوەتان لێبكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكان یەكێتی ئامادەیە هەنگاو بنێت لەپێناو حەل كردنی كێشەكان؟ ستران عەبدوڵا: كاك بافڵ چەند جارێك خۆی چووە سەڵاحەدین ویستی پەیوەندییەكی باش رێكبخات بۆ ئەوەی بتوانین كێشەكان چارەسەر بكەین، قەت یەكێتی دەرگای هیچ گفتوگۆیەكی دانەخستووە لەكاك مەسعود. هاوڵاتی: باس لەوەدەكرێت یەكێتی مەسەلەی غازی وەك فشارێك بەكارهێناوە بەرامبەر پارتی ئەمە وایە؟ ستران عەبدوڵا: وەكو سیاسەتی فەرمی یەكێتی داهاتی خەڵكی كوردستان غاز و نەوت و هەمووی شایەنی ئەوەیە ئیدارەیەكی باش بكرێت لەپێناوی بەرژەوەندیەكانی خەڵكی كوردستان و عێراقیشدا، بەڵام وردەكارییەكەی خەڵكانی تایبەتمەند دەیزانن، بەڵام ئیدارەی دۆسیەی نەوت تائێستا بەباشی نەكراوە ئەوەتا خەڵك و میدیاكانیش باسی دەكەن كە بەقەرزەوە لێی دەردەچین، نامانەوێت لەغازەكەشدا هەمان ئەو دەردە تووشی خەڵكی كوردستان ببێت، پرسیارەكە ئەوەیە بۆ رای گشتی و لایەنەكان ئەم تێڕوانینانەی یەكێتی هەڵەیە كەدەڵێت ئەو ئیدارە هەڵەیەی لەبواری دەرهێنانی نەوت و فرۆشتنیدا كراوە لەدۆسیەی غازدا دووبارە نەبێتەوە؟ ئەمە راستییەكەیەو دەبێت ئیدارەیەكی باشتر بكرێت بەنیسبەت یەكێتییەوە مەسەلەیەكی مەبدەئییە و لەگەڵ دەستوری عێراق یەكدەگرێتەوە، ئێمە نابێت وا سەیری دەستوری عێراق بكەین كە دەستوری عەرەبەكانە یاخود مالیكی و شیعەكانە، كورد بەشداربووە تێیدا دامەزرێنەرەكانی دیموكراسی لەكوردستان و عێراق جەنابی مام جەلال و كاك نەوشیروان و كاك مەسعودو هێزە سیاسییەكانی دیكەش مەسەلەن مامۆستا سەڵاحەدین بەهادین و مامۆستا عەلی باپیرو كاك قادر عەزیز كەئەوكات سەرۆكی حزبی زەحمەتكێشان بوو بەشدارییان كردووە لەدامەزراندنی ئەم دەستورەدا، زۆر ئاسانە بەزمانی كوردی بڵێین ئەوە عێراقە یاخود هێزە سیاسیەكانیەتی دەستوریان جێبەجێ نەكردووە، بەڵام ئەگەر ئەوانیش هەوڵبدەن بیقرتێنن و بەشێكی جێبەجێ نەكەن دەبێت ئێمە هەوڵبدەین نەهێڵین ئەوە بكەن، چونكە كێشەكەمان لەبەغدایە لەگەڵ ئەو هێزە سیاسییانەیە كەپێویست دەكات ئیستیحقاقی خۆمان بۆ دابین بكەن، كەس وانەزانێت یەكێتی پێی وایە كە بەغدا شامی شەریفە ئێستا شامیش شەریف نەماوە، بەڵام پێمان وایە بەغدا سەنگەرێكی پتەوی داكۆكیكردنە لەویستەكانی خەڵكی كوردستان، جاران لەبەرئەوەی بەغدامان لەبەردەم حەرام كرابوو شاخەكانی كوردستان بەدیل بوون، بەڵام ئێستا بەغدا دەڵێن وەرن لەوێ كێشەكان چارەسەر بكەن پێمان وایە ئەوە پێویستترە. هاوڵاتی: پێتانوایە ئێستا مەترسی لەسەر دۆخی هەرێم هەیە بەهۆی ناكۆكییەكانی یەكێتی و پارتییەوە؟ ستران عەبدوڵا: نابێت وا لەناكۆكی سیاسی بڕوانین كەخەڵكی پێ بترسێنین، پارتی و یەكێتی لەكاتی تەباییدا دەستكەوتی زۆر گرنگیان بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان بەدیهێناوە، وەكو یەكێتی هیچ پەشیمان نین لەو دەستكەوتانە، دروستبوونی ئۆپۆزسیۆن لەسایەی رێككەوتنی یەكێتی و پارتی هاتەكایەوە. ئەو دەستكەوتانەی لەعێراق كورد بەدەستیهێناوە بەرهەمی رێككەوتنی پارتی و یەكێتی و لایەنەكانی هەرێم بوو، لەوە پەشیمان نین لەسەر ئەوە نرخیشمان داوە، لەوەی كە جەنابی مام جەلال دەچووە هەموو كۆبوونەوەكان لەپێناو دەستكەوتەكانی گەلەكەمان، هەتا ئەوەی یەكێتی لەزۆر ئیستحقاقی خۆی خۆش بووە بۆ ئەوەی ئاشتی لەكوردستان بەرقەرار بێت و پرۆسەی سیاسین ئەو پاشەكشەیەی لەپرۆسەی سیاسی هەرێم و عێراق روویانداوە مەترسیدارەو پێویستە یەكێتی و لایەنەكانی دیكەش هەڵوێست لەبەرامبەریدا وەربگرن. كەڕەخنە لەم حكومەتە دەگرین بۆ ئەوە نییە بڵێین ئەم حكومەتە رۆڵی تەواو بووەو دەبێت بڕوخێت، بەڵكو پێمان وایە رێڕەوی ئەم حكومەتە دەبێت راست بكرێتەوە، یەكێتی چۆن پەرۆشی رێككەوتنە ئاواش پەرۆشی ئەوەیە لەپێناو خەڵكی كوردستان رەخنە بگرێت و قسەی هەبێت، ئەو حكومەتەی ئێستا بەو كێشانەوە كە هەیەتی هەمان ئەو حكومەتە نییە كە ئێمە لەسەری رێككەوتین، مانای وانییە كابینەكانی پێشووی حكومەت كێشەی نەبووبێت، بەڵام ویستی چارەسەركردن هەبوو پێشتر، ئێستا ویستی چارەسەركردن لەسەرۆكی حكومەتەوە لەئارادا نییە. لە کابینەی پێشوی حکومەت کێشە هەبووە،بەڵام ویستی چارەسەرکردنیش هەبووە یەكێتی پێیوایە ئێستاش بۆ چارەسەری كێشەكان پێویستە لەگەڵ پارتیدا كاربكات، بەڵام دەبێت ویستێكی هاوبەش هەبێت، دیموكراسی هەرێمی كوردستان پێویستی بەچاككردنەوەیە، هەر ئێمە نین رێكخراوەكانی نێودەوڵەتیش وادەڵێن، راپۆرتی وڵاتان وادەڵێن، پێش هەموو شتێك میللەتەكەمان خۆی وادەڵێت، با واز لەوەبێنین راپۆرتەكان بەزمانی دیكە چی دەڵێن بەكوردی دەیڵێین كە كێشەمان هەیە خەڵك لەبادینان دەستگیركراوە، خەڵك لەهەولێر سەری دەتاشرێت ئەمانە كێشەی گەورەن، كە كێشەیەك لەسلێمانی روودەدات گەورەی دەكەن ئەو كێشانە ناشارێتەوە كە لەهەولێرو بادینان هەیە، ئەو كێشانە دەتوانرێت چارەسەربكرێن، مەسەلە ئەوەیە ناكۆكی بەدوو كەس دەكرێت، بەڵام چارەسەر هەموو لایەنەكانی تێدایە.
هاوڵاتی قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ لەمیانی وتارێکدا لە "دیداری عێراق بۆ سەقامگیری و بوژانەوە ڕایگەیاند، ستراتیژی ئەوان بۆ گاز ئەوەیە کە یەکەمجار هاوڵاتیان سودی لێوەربگرن و ئێستا "لە دۆخێکدا نین بیر لە هەناردەکردنی گاز بکەینەوە". تیمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، لەمانگی تشرینی دووەمەوە بەشداری كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران ناكەن ،نیگەرانییەكانی تیمی یەكێتی سێ پاكێجەو یەكێكیان پەیوەندی بەدۆخی دارایی و مووچەوە هەیە لەسلێمانی . سەبارەت بە دۆخی سلێمانیش جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا، "دۆخی سلێمانی باش نییە، هاوڵاتییان دڵخۆش نین و ناڕازین لە شێوازی دابەشکردنی نادادپەروەرانەی داهات". ئەوەشی خستەڕو، "لە دوای تێپەڕاندنی یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق، کار دەکەن بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستانیش دوای نزیکەی 10 ساڵ ببێتە خاوەنی یاسای بودجەی خۆی بەجۆرێک کە داهاتەکان بەشێوەیەکی شەفاف و دادپەروەرانە و بەبێ جیاوازی و مەبەستی سیاسی بەسەر هەمو هاوڵاتییان و شاروشارۆچکەکاندا دابەش بکرێت". قوباد تاڵەبانی:" دۆخی سلێمانی باش نییە" هاوکات لەبارەی هەناردەکردنی گاز، رایگەیاند، "پێویستە ستراتیژی نوێ بەکاربهێنن چ بۆ بەکارهێنانی لە ناوخۆ و چ بۆ هەناردەکردنیشی لە داهاتودا، بۆ ئەمەش لەم قۆناغەدا پێویستیمان بە پەرەپێدان و پێشخستنی زیاتری کێڵگەکانی گازە بۆ ئەوەی بتوانین پێویستییەکانی ناوخۆ دابین بکەین چ بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و چ بۆ کارگەکانی پیشەسازی و دابینکردنی پێویستییەکانی ماڵان". قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکرد، "پێویستە هەوڵبدەین گاز بکەینە شتێکی دیکە و سودێکی زۆری لێوەربگرین وەکو ئەوەی روسیا لە بازاڕەکانی جیهان دەیفرۆشێت" سەبارەت بە یاسای نەوت و گازیش ئاماژەی بەوەکرد، رێککەوتنی کۆتایی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر دەستپێکردنی هەناردەکردنەوەی نەوت، زەمینەیەکی باشی بۆ رێککەوتن لەسەر یاسای نەوت و گاز رەخساندوە. قوباد تاڵەبانی:" گرنگ نییە کێ نەوت دەفرۆشێت، بەڵکو گرنگ ئەوەیە داهاتی زیاتر دەست بکەوێت" قوباد تاڵەبانی روونیکیردەوە، "گرنگ نییە کێ نەوت دەفرۆشێت، بەڵکو گرنگ ئەوەیە داهاتی زیاتر دەست بکەوێت و ئەو داهاتە بە شێوەیەکی شەفاف و دادپەروەرانە دابەش بکرێت، هەروەها پلانیش هەبێت کە بەشێکی گرنگی ئەو داهاتەش بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدانی ئابوری و دروستکردنی هەلی کار بۆ هاوڵاتییان تەرخان بکرێت".
هاوڵاتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبۆوەو ئەمریکا جەخت لە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات. ئەمڕۆ چوارشەممە، 03-05-2023، نێچیرڤان بارزانی، لە هەولێر پێشوازی لە باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردو سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "جهختيان له پابهندى به خشته و بهرنامهى ياداشتى لێكگهيشتنى هاوبهشى نێوان وهزارهتى پێشمهرگه و پێنتاگۆن لەبارهى پرۆسهى چاكسازى له وهزارهتى پێشمهرگه و رێكخستنهوه و يهكخستنهوهى" کردەوە. لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە ئەلینا رۆمانۆڤکسی، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا و ئێرڤن هیکس، کۆنسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون. ههروهها فراوانكردنى هاريكاريى هاوبهشى ئهمهريكا لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان، بهتايبهتى له بوارى ئابووریدا، لايهنێكى ديكهى كۆبوونهوهكه بوو "باس له دهرفهتهكانى بههێزكردنى ئابووريى عێراق و ههرێمى كوردستان و ههبوونى زهمينهى لهبار بۆ كهرتى تايبهت و وهبهرهێنانى ئهمهريكى كرا". بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان یهكێك له تهوهرهكانی دیكهی كۆبوونهوهكهدا تایبهت بوو به گفتوگۆكردن سهبارهت به دوايين پێشهاتهكانى شهڕى دژى داعش، دۆخى ناوچهكه بهگشتى.
هاوڵاتی بەگوێرەی نوێترین راپرسی کە لەبارەی هەڵبژاردنەکانی تورکیاوە ئەنجامدراوە، کلچدارئۆغلۆ لەپێش ئەردۆغانەوە، بەڵام هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەکەوێتە قۆناغی دووەمەوە. کۆمپانیای (ئۆ ئاڕ جی) لە کاتێکدا کە ١١ رۆژ بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی ١٤ی ئایاری تورکیا ماوە، راپرسیەکی لەبارەی دەنگی کاندیدەکانی سەرۆکایەتی و دەنگی پارتە سیاسییەکان بڵاوکردەوە. راپرسیەکە لەنێوان ٢٩ی نیسان و 1ی ئایار لە ٤١ پارێزگای تورکیا ئەنجامدراوە و سێ هەزار و ٩٥٠ کەس بەشداریان تێیدا کردووە. بەگوێرەی راپرسیەکە دەنگی پارتە سیاسییەکان بەم شێوەیەیە: پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) ٣٣.٢٪ پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ٢٨٪ پارتی باش (ئی پارتی) ١٥.٥٪ پارتی چەپی سەوز (هەدەپە) ٩.٦٪ پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست (٥.٧٪) پارتی کرێکارانی تورکیا (٢٪) پارتی مەملەکەت (١.٩) هەروەها بەگوێرەی راپرسیەکە دەنگی کاندیدەکانی سەرۆکایەتی بەم شێوەیەیە: کەمال کلچدارئۆغلۆ (هاوپەیمانی گەل) ٤٨٪ رەجەب تەیب ئەردۆغان (هاوپەیمانی کۆمار) ٤٤.٦٪ پارتی مەملەکەت ٤.٣٪ سینان ئۆغان (هاوپەیمانی ئاتا) ٣.١٪ ب ەگوێرەی راپرسیەکە هیچ کاندیدێک ناتوانێت لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا 51٪ی دەنگەکان بەدەست بهێنێت و بۆیەش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دکەوێتە خولی دووەمەوە.
سەركۆ جەمال وەزارەتی سامانە سروشتیەكان دەڵێت نرخی بەنزینیان دابەزاندووەو كوالێتیەكەشی بەرزدەكەنەوە، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك پێیوایە بڕیارەكە بۆ رێگریكردنە لەهەرزانكردنی بەنزین. 30 ی نیسانی 2023 رێبین زەنگەنە بەڕێوەبەری گشتیی كارگێڕی و داراییی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان رایگەیاند:» وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان بەڕەچاوكردنی بارودۆخی هاووڵاتیان، بڕیاریدا نرخی بەنزین لەسەرەتای مانگی ئایارەوە بۆ 750 دینار كەمبكرێتەوە.» بڕیارەكەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەكاتێكدایە ماوەی مانگێكە بەنزینی 800 دیناری بووەتە 750 دینارو تەنها بەنزینی 690 دیناری نرخەكەی بەرزكراوەتەوە بۆ 750 دینار. بەوتەی ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیارەكە لەبەرژەوەندی كۆمپانیا حزبیەكانە كەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:»وەكو ئەنجومەنی پارێزگا ئاگاداری ئەو بڕیارە نین، قسەی ئێمەش ئەوەیە هیچ لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان نییە بەڵكو لەقازانجی كۆمپانیا حزبیەكاندایە». هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد ساڵی رابردوو وەزارەتی سامانە سروشتیەكان رایگەیاند كە بڕێك پارە بۆ پاڵپشتی نرخی سوتەمەنی دابین كراوە، وتیشی:» ئەگەر ئەو بڕە پارەیە بەوشێوەیە تەرخان كرابێت كەئێستا كۆمپانیاكان لێی سودمەندن ئەوە بەهەدەردانی سامانی گشتییە چونكە پێویستە بەتەندەرین و ركابەری بدرێتە كۆمپانیاكان». بەوتەی ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك بڕیارەكە بۆ رێگریكردنە لەهەرزانكردنی نرخی بەنزین عەبدولسەمەد تیلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:»ئەنجومەنی پارێزگا ئاگاداری ئەو بڕیارە نیە، ئەوەی پەیوەندی بەئێمەوە هەبێت تەنها كوالێتیەكەیەتی، وەكو دەزانن بازاڕی سوتەمەنی بەشێوەیەكی گشتی لەهەرێمی كوردستان قۆرغكراوە لەلایەن كۆمپانیا حزبیەكانەوە». هەروەها وتیشی:»حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی عێراق چۆن لەسەر نەوت رێككەووتون دەبوو وەكو هەر 15 پارێزگاكەی عێراق بەنزینی هەرزان بۆ هەرێمی كوردستانیش بنێردرێت و بەنزینی نۆرماڵ بە 450 و بەنزینی موحەسەنیش بە 650 دینار بێت». « بەنزینە 690 دینارییەكەی پێشوو كوالێتیەكەی باش بوو، بەڵام ئەوەی لەبەنزینخانەكان بە 800 دینار دابەشدەكرا كوالێتی باش نەبوو، واتە ئەوەی لەپاڵاوگەی لاناز بەرهەمدەهێندرا». عەبدولسەمەد تیلی وادەڵێت. هاوكات، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێت بەنزینە 690ی و 800 دیناریەكە كراوە بە 750 دینار نافز مستەفا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:» قسە لەسەر ئەوە هەبوو هەردوو بەنزینە 690ی و 800 دینارییەكە بكرێت بەیەك نرخ و كوالێتیەكەی باش بكرێت، لەبەرئەوەی بڕیارەكە نوێیە چەندڕۆژێكی دەوێت تا بزانرێت كوالێتیەكەی چۆنە، بەڵام 690 یەكە كوالێتی باش نەبوو هاووڵاتیان گلەییان لێی هەبوو». بێجگە لەو بەنزینانەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشتیوانی نرخیان دەكات، لەهەرێمی كورستان سێ جۆر بەنزینی بازرگانیی دەفرۆشرێن، نۆرماڵ 850 دینار، موحەسەن 1050 دینار، سوپەر 1200 دینار، گازیش نرخەكەی 750 دینارە. بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:»نرخی بەنزین لەئێستادا لەجۆری نۆرماڵ بووە بە 850 دینار واتە بازرگانییەكەو ئەوانی دیكەش 25 دینار دابەزیون و گازیش 50 دینار دابەزیوە». « ئەو بەنزینە 690یەی كراوە بە 750 دینار هەمان كوالێتییەو تەنها نرخەكەی گران كراوە هۆكاری زیادكردنی نرخەكەی نازانین»، بەهمەن قادر وای وت.
هاوڵاتی سهرۆكى ههرێمى كوردستان لهگهڵ وهزيرى بهرگريى ئيتاليا گویدۆ کرۆسێتۆ كۆبووهوه و پهيوهندييهكانى ئيتاليا لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان و دوايين سهردانى نێچيرڤان بارزانى بۆ ڕۆمایان تاوتوێکرد. له كۆبوونهوهكەدا، بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی ههرێمى كوردستان، برهودان به پهيوهندييهكانى ئيتاڵيا لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان، دوايين سهردانى نێچيرڤان بارزانى بۆ رۆما، دۆخى سياسيى عێراق و پهيوهندييهكانى ههولێر - بهغدا، رۆڵى ئيتاڵيا له هاوپهيمانيى نێودهوڵهتيى دژى داعش و دوايين پێشهاتهكانى بهرهنگاربوونهوهى تيرۆر تاوتوێ كران. لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمدا هاتووە " نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى ههرێمى كوردستانى بۆ رۆڵ و پشتگيريى سهربازيى ئيتاڵيا له عێراق و ههرێمى كوردستان له شهڕى دژى داعشدا دووپاتكردهوه و خواستى ههرێمى كوردستانى بۆ برهودان بە پهيوهندييهكانى لهگهڵ ئيتاڵيا دهربڕى، بهتايبهتيش فراوانكردنى هاريكاريى هاوبهش له بوارى ئهمنيدا." ههروهها سهرۆكى ههرێمى كوردستان سوپاسى رۆڵى هێزهكانى ئيتاڵياى له ههرێمى كوردستان كرد بۆ مهشق و راهێنانيان به پێشمهرگه. وەک سەرۆکایەتیی ههرێمى كوردستان دەڵێت ،"لاى خۆيهوه، وهزيرى بهرگريى ئيتاڵيا وێڕاى دهربڕينى بهردهواميى پشتگيريى سهربازيى وڵاتهكهى بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان و پێزانينى ئيتاڵيا بۆ رۆڵى ههرێمى كوردستان له تێكشكاندنى داعشدا، دووپاتیكردهوه كه وڵاتهكهى به بايهخهوه له پهيوهندييهكانى لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان دهڕوانێت و ئارامى و سهقامگيريى ههرێمى كوردستان و عێراقى به گرنگ بۆ ناوچهكه و جيهان له قهڵهم دا." باسلەوەشکراوە لە کۆبونەوەکەدا چهند پرسێكى وەک، وەک لێكهوتهكانى شهڕ له ئۆكراينا و دوايين پێشهاتهكانى ناوچهكه بهگشتى، تهوهرێكى ديكهى كۆبوونهكه بوو كه تێيدا باڵيۆزى ئيتاڵيا له عێراق، كۆنسووڵ و فهرماندهى هێزهكانى ئيتاڵيا له ههرێمى كوردستان ئامادهبوون.
هاوڵاتی پڕۆژەی گۆڕینی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی بۆ پڕۆژەی نیشتەجێبوون دوای شەش مانگ لە دواخستنی بەهۆی چۆڵنەکردنی لە لایەن کاسبکاران و ئاژەڵ فرۆشانەوە ئەمڕۆ دەستی پێکرد . بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست هاوڵاتی کەوتوون داوا لە ئاژەڵ فرۆشان و کاسب کاران کراوە لە ماوەی سێ مانگدا تەواوی مەیدانەکە چۆڵبکرێت و مەیدانی ئاژەڵان دەگوێزرێتەوە پشت سەیتەرەکەی عەربەت. دیلان جەزا وتەبێژی کۆمپانیای مۆرتەر کە پڕۆژەکەی گرتۆتە دەست بە هاوڵاتی ڕاگەیاند ، "پڕۆژەکە 350 یەکەی نیشتەجێبونەو ناوی ئەوین سیتی ٢ وە و ماوەی شەش مانگە دوا کەوتووە بەهۆی چۆڵنەکردنییەوە ." وتیشی، "پڕۆژەکە دەبوایە لە ماوەی دوو ساڵدا تەواو بکرایە بەڵام بەهۆی چۆڵنەکردنییەوە شەش مانگ دواکەوتووە." ئەو وتەبێژە باسی لەوەشکرد، "گەڕەکەکانی قەرەتوغان و هڵوبە و شێخ عەباس زێڕینۆک لە قایمقامیەت بەهۆی ئەو بۆنوبەرامەی لە مەیدانەکەوە دێت شکاتیان کردووە". هاوکات عوسمان عارف لێپرسراوی بەشی زیادەڕۆی لە شارەوانی سلێمانی بە هاوڵاتی وت "هەموو دوو هەفتە جارێک سەردانی مەیدانەکە دەکەن بۆ ئەوەی چۆڵبکرێت".
هاوڵاتی هاوڵاتی ئەحمەد تورک سیاسەتمەداری ناسراوی باکوری کوردستان رایگەیاند، گەلی کورد بۆ کۆتاییهێنان بە سیاسەتی فشار، توندوتیژی و رەتکردنەوە، لە ١٤ی ئایاردا وڵامی پێویست دەدەنەوە و وتی، " هەڵبژاردنەکان هەلێکی گەورەیە بۆ چارەسەری پرسی کورد." ئەحمەد تورک لە شاری میرسینی تورکیا بەشداری لە کۆبونەوەیەکی فراوانی پارتی چەپی سەوز لەبارەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی ١٤ی ئایار کرد. تورک لە قسەکانیدا باسی گرنگی ئەم هەڵبژاردنانە کرد و وتی، " لە تورکیا بە گشتی کێشەی دیموکراسی هەیە، ئەگەر دیموکراسی جێگیر ببێت، سیستمێکی دیموکرات بنیات بنرێت، کێشەی کوردیش لەو نێوەندەدا چارەسەر دەبێت." هەروەها باسی ئەوەشی کرد کە چارەسەری کێشەکان لە دەوری بەهاکانی دیموکراسی دەبێت. بە تایبەتی گەلی کورد بۆ مسۆگەرکردنی دیموکراسی باجێکی زۆری داوە و بەردەوامە لە قوربانیدان. ئەمڕۆ ١٠ هەزار سیاسەتمەداری کورد لە زندانەکاندان. لە تورکیا فشارێکی زۆر لەسەر شۆڕشگێر و دیموکراتخوازان هەیە. بۆیەش دەبێت ئامانجەکە کۆتاییهێنان بێت بە فاشیزم." قسەکانی ئەحمەد تورک لە کاتێکدایە کە نۆ رۆژ بۆ هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار ماوە و پارتی چەپی سەوز لە ٦٥ پارێزگای تورکیا دەستی بە بانگەشە کردووە و وەک بەرپرسانی پارتەکە رایانگەیاندووە، ئامانجی هەیە زیاتر لە ١٠٠ کورسی پەرلەمان بەدەست بهێنێت.
سوپای پاسداران دەست بەسەر کەشتییەدا لە کەنداو دەگرێت و سوپای ئەمریکاش دەڵێت ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرە لە کاتی پەڕینەوە لە گەروی هورمز دەستی بەسەردا گیراوە. ئەمڕۆ چوارشەممە سوپای پاسداران لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد؛ دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە ئاوەکانی کەنداودا گرتوە و ئەوەش دووەمین کەشتی نەوتهەڵگرە کە ئێران لە ماوەی پێنج رۆژدا دەستی بەسەردا گرتوە. ئاژانسی هەواڵی رۆیتەر پێشتر ئاشکرای کردبو کە ئێران لە رۆژی هەینی (28/4/2023) دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە کەنداودا گرتوە کە هەڵگری ئاڵای دورگەکانی مارشاڵ بوە و بڕیاربوە نەوتەکەی بۆ ئەمریکا بگوازێتەوە. سوپای پاسداران ئاماژەی بەوە کردوە کە ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرەی ئەمڕۆ دەستی بەسەردا گیراوە هەڵگری ئاڵای پەنەما بوە و زانیاریی زیاتری ئاشکرا نەکردوە. لە لایەکی دیکەوە یەکەی پێنجەمی هێزە دەریاوانییەکانی سوپای ئەمریکا رایگەیاندوە کەشتییە نەوتهەڵگرەکە بە ئاڵای پەنەما لە کاتی تێپەڕین لە گەروی هورمز لە لایەن ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیراوە. دەستبەسەردا گرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە لایەن ئەمریکا و ئێرانەوە گرژییەکانی ئەو دوو وڵاتەی توندتر کردوە لە ماوەی رابردوشدا سوپای پاسداران ڤیدیۆیەکی هۆشداریی بۆ کەشتییەکی سەربازیی ئەمریکا بڵاو کردەوە کە داوای دورکەوتنەوەی ئەو کەشتییەی سوپای ئەمریکا لە ئاوەکانی سنوری ئێران لە کەنداو دەکات. گەروی هورمز یەکێکە لە گرنگترین سنورە ئاوییەکان کە زیاترین گواستنەوەی نەوت و گەشتییە بازرگانییەکانی نێوان وڵاتانی کەنداو و جیهانی پێدا تێدەپەڕێت.
هاوڵاتی بڕیارە جارێكی دیكە لیژنە وەزارییەكەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبنەوەو دوا وەڵام بگەیەننەوە بە مەسرور بارزانی، ئەگەر كێشەكان چارەسەر نەكرێن، سەرۆكی پارتی لەو پێناوەدا دەستپێشخەرییەك دەكات. تیمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، لەمانگی تشرینی دووەمەوە بەشداری كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران ناكەن. نیگەرانییەكانی تیمی یەكێتی سێ پاكێجەو یەكێكیان پەیوەندی بەدۆخی دارایی و مووچەوە هەیە لەسلێمانی و دووەمیان دۆسیەی ئەمنییە كەخۆی لەكوژرانی عەقید هاوكار جاف دەبینێتەوەو هەروەها دۆسیەی سێیەم پرسی دەسەڵاتەكانی قوباد تاڵەبانیە وەك جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران. بەپێی بەدواداچوونەكانی هاوڵاتی بڕیارە بەمزووانە تیمی حكومەتی هەرێم كەپێكهاتوون لە(پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و نوێنەری پارتی و دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نوێنەری گۆڕان و عەبدوڵای حاجی مەحمود وەزیری شەهیدان و كەسوكاری ئەنفالكراوان و نوێنەری سۆشیالیست سەردانی قوباد تاڵەبانی لەمەكتەبی سیاسی یەكێتی لەهەولێر بكەنەوە. ئەو وەفدە وەڵامی، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەگەیەننەوە بە قوباد تاڵەبانی كە مەسرور بارزانی رەزامەندی نیشانداوە دەسەڵاتەكانی قوباد تاڵەبانی لەسنووری سلێمانی زیاتر بكات و دۆخی دارایشی بەستووەتەوە بەڕێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێم و عێراق كە كێشەی مووچە لەو رێگەیەوە چارەسەر دەكرێت. لەبارەی دۆسیەی هاوكار جاف، مەسرور بارزانی داوای لەتیمەكەی حكومەت كردووە كە ئەو پرسە یاسا لەهەرێمی كوردستاندا یەكلاییدەكاتەوەو كەسوكاری هاوكار جاف بۆ خۆیان سكاڵایان لەسەر تۆمەتبار تۆمار كردووە. پەیامەكانی مەسرور بارزانی، دوای ئەوە بووە كە لەكۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی داواكارییەكانی قوباد تاڵەبانی كراوەو بڕیارە لیژنەكە بەمزووانە سەردانی بكەنەوە. دوای سەردانی تیمی حكومەتی هەرێم بۆ لای قوباد تاڵەبانی و لەسەر بنەمای وەڵامدانەوەكانی ئەگەر كێشەكان چارەسەر كران و تیمی یەكێتی گەڕانەوە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی هیچ هەنگاوێك نانێت لەسەر ئەو پرسە. ئەگەر كێشەكان چارەسەر نەكران، پێشنیار كراوە سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەستپێشخەرییەك بكات لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكانی پارتی و یەكێتیدا. دكتۆر مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری كورد لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:»ئاگاداری هیچ دەستپێشخەرییەكی كاك مەسعود نیم بۆ كۆبوونەوەی لایەنەكان و چارەسەركردنی كێشەكان لەنێوان پارتی و یەكێتیدا». هەروەها وتیشی:» مەسعود بارزانی ئەگەر دەستپێشخەری بكات، بێگومان دەتوانێت رۆڵی هەبێت و لایەنەكان كۆبكاتەوە لەپێناو چارەسەری كێشەكانی هەرێمی كوردستان و ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا كەئەوەش داواكاری هەموولایەكە». مەحمود عوسمان: "مەسعود بارزانی ئەگەر دەستپێشخەری بكات، بێگومان دەتوانێت رۆڵی هەبێت و لایەنەكان كۆبكاتەوە لەپێناو چارەسەری كێشەكاندا" سەرچاوەیەكی ئاگادار لەپارتی دیموكراتی كوردستان ئەوەی بۆ هاوڵاتی دووپاتكردەوە كەدوای هەوڵەكانی نێچیرڤان بارزانی بۆ رازیكردنی قوباد تاڵەبانی و تیمی یەكێتی بێهیوا بووەو ئەو پرسە لەئێستادا دراوەتە دەست مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم چارەسەری بكات كەئەو تیمەی حكومەت وەك نێوەندگیر كاری لەسەر دەكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكان. بەپێی بەدواداچوونەكانی هاوڵاتی، داواكارییەكانی تیمی یەكێتی بێجگە دۆسیەی هاوكار جاف لای مەسرور بارزانی وەڵامی چارەسەركردنیان دراوەتەوەو لیژنەكە وەڵامەكان دەگەیەننە قوباد تاڵەبانی، تەنها پرسی هاوكار جاف پێویستی بە لێكتێگەیشتن و رێكەوتنی پارتی و یەكێتی هەیە لەئاستی باڵادا لەبەرئەوەی دۆسیەی ئەمنیەو بەو هۆیەوە بودجەی دژەتیرۆر راگیراوە. لەماوەی رابردوودا، پرسی جێگرتنەوەی تیمی یەكێتی لەحكومەتی هەرێم لەتۆڕەكانی سۆشیال میدیا بڵاوكرایەوە، بەڵام بەرپرسەكەی پارتی جەختی لەوەكردەوە كە «پرسێكی لەو شێوەیە بوونی نیەو پارتی دەیەوێت كێشەكان لەگەڵ یەكێتی چارەسەر بكات نەك دۆخەكە خراپتر بكات، ئەمە نیەتی فەرمی پارتییە». هاوڵاتی پەیوەندی بەچوار بەرپرسی پارتییەوە كرد لەئاستی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی، بەڵام ئەوەیان خستەڕوو كە تەنها وتەبێژی حزب مافی لێدوانی لەوبارەیەوە هەیە. ستران عەبدوڵا: "هەر كەسێك دەستپێشخەری بكات یەكێتی رەتیناكاتەوە، چونكە بۆ مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانە" هاوكات، ستران عەبدوڵا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ هاوڵاتی كە لەم ژمارەیەی ئەمڕۆدا بڵاوكراوەتەوە جەخت لەوە دەكاتەوە كەیەكێتی لەگەڵ چارەسەركردنی كێشەكاندایەو دەشڵێت:» كاك بافڵ چەند جارێك خۆی چووەتە پیرمام (مەسیف سەڵاحەدین) ویستی پەیوەندییەكی باش رێكبخات بۆ ئەوەی بتوانین كێشەكان چارەسەر بكەین، قەت یەكێتی دەرگای هیچ گفتوگۆیەكی لەكاك مەسعود دانەخستووە». جەختی لەوەش كردەوە»هەر كەسێك دەستپێشخەری بكات یەكێتی رەتیناكاتەوە، چونكە بۆ مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانە».
مامۆستایەکی ئایینیی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی دژایەتیی کۆماری ئیسلامی سزای زیندانیی و لێدانی قامچیی بەسەردا دەسەپێنرێت و بەهۆی پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکانیش ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئایینیی و کەسایەتی کاکەییەکانی ئەو بەشەی کوردستان دەستگیر کراون. رێکخراوی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە؛ ئارمان سادقی پێشنوێژی مزگەوتی (حسێنی) لە شاری دێولان سەر بە پارێزگای سنە لە رۆژهەڵات بە تۆمەتی "شێواندنی رای گشتیی" و دژایەتیی کۆماری ئیسلامی لە ئێران سزای حەوت مانگ زیندانیکردن و لێدانی 74 قامچی بەسەردا سەپێنراوە. دادگای تایبەت بە زانایانی ئایینیی شاری هەمەدان لە ئێران جگە لەو دوو سزایە، پیشەی مامۆستایەتیی و پێشوایەتیی ئایینیی لەو مامۆستایە قەدەغە کردوە. رێکخراوی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاماژەی بەوە کردوە؛ ئارمان سادقی لە کاتی دانیشتنەکانی دادگادا پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکان و سەرهەڵدانەکان کردوە و بەو بیانوەوە دادگای تایبەت بە زانایانی ئایینیی هەمەدان پۆشتنی جلوبەرگی مامۆستایەتیی لەو مامۆستایە قەدەغە کردوە. بە پێی ئامارەکانی ئەو رێکخراوەیە لە دوای مەرگی ژینا ئەمینی زیاتر لە چ مامۆستای ئایینیی و کەسایەتیی (کاکەیی) لە سنە و کرماشان و ورمێ بە تۆمەتی پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکان و دژایەتیی دەسەڵاتی ئێران دەستگیر کراون و زۆربەیان سزای زیندان و لێدانی قامچیان بەسەردا سەپێنراوە.
