هاوڵاتی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لەبەیاننامەیەکدا، دەستپێکردنی دەیان پڕۆژە نوێی ڕاگەیاند. بەڕێوبەرایەتیەکە ئاماژەی بەوەکردوە، کە پڕۆژەکان لەسەر پارەی بوردجەی داهاتی بەڕێوبەراتیەکە جێبەجێدەکرێت. ئەمڕۆ سێ شەممە 17ی1ی 2023، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەى پڕۆژەکانى بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كارەبای سلێمانی و بە سەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتیى دابەشکردنى کارەباى سلێمانی و لەسەر بودجەی داهاتی 8% ی کارەبا، بەبڕى زیاتر لە 170 ملیۆن دینار چهند پرۆژهیهكی كارهبا لهسلێمانی جێبهجێدهكرێت. باس لەوشکراوە، پرۆژهكان بریتین له چارهسهركردن و دانانی محاویله بۆ فیدهری 144 لهسهرچنار، دانانی محاویله بۆ گهڕهكی مهلا داود فیدهری 373 تاڤگه ، روناككردنهوهی شهقامی هێزهكانی 70 بهشی 2 راپهرین، دانانی محاویلهی مساعد بۆ گهڕهكی قولهرهیسی خواروو فیدهری 73.
هاوڵاتی کۆمەڵی دادگەری کوردستان پەیامێک سەبارەت بە گرژییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بڵاودەکاتەوە وتهبێژی كۆمهڵی دادگهریی كوردستان لهپهیامێكدا سهبارهت به ناكۆكیهكانی نێوان یهكێتی و پارتی رایگهیاند، " بە نیگەرانییەوە دەڕوانینە گرژییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی کە پێکهێنەری سەرەکی حکومەتن، پێمانوایە ئەم گرژییە ناپێویستە". باسی لەوەشکرد، "ھاوڵاتیان زەرەرمەند دەبن و مەترسی و دڵەڕاوکێیان زیاتر دەبێت و کاریگەری خراپ دەکاتە سەر جوڵەی بازار، بەتایبەت لەسلیمانی و هەلەبجەو ئیدارەسەربەخۆکانی راپەرین و گەرمیان". دەقی پەیامەکەی کۆمەڵی دادگەری کوردستان : ئێمە لە کۆمەڵی دادگەریی كوردستان بە نیگەرانییەوە دەڕوانینە گرژییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی کە پێکهێنەری سەرەکی حکومەتن، پێمانوایە ئەم گرژییە ناپێویستە، کۆمەڵێك دەرھاویشتە جێدەھێڵێێت و کاریگەری لەسەر بەڕێوەبردنی کاروباری رۆژانەی حکومەت دەبێ، بەمەش ھاوڵاتیان زەرەرمەند دەبن و مەترسی و دڵەڕاوکێیان زیاتر دەبێت و کاریگەری خراپ دەکاتە سەر جوڵەی بازار، بەتایبەت لەسلیمانی و هەلەبجەو ادارەسەربەخۆکانی راپەرین و گەرمیان، کە لە بنەڕەتدا کۆمەڵێك کێشەی تر یەخەی ئەوسنورانەی گرتووە، دۆخی نێوان ئەم دوو حزبە دەسەلاتدارە دەبێتە ھۆکارێکی تر بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنەکان و درێژەدان بە تەمەنی بە سەرچوی ھەرسێ دامەزراوەکان. ئەوەی جێی مەترسییە دۆخەکە سەر بكێشێت بۆ رەسمیەتدان بەو دوو ئیدارەییەی کە لە واقعدا ھەیە. ئێمە وێڕای بوونی ڕەخنەی جدی لە سەر کۆی پرۆسەی حکومڕانی و ئەو هەموو گەندەڵی و ناشەفافی و نا عەدالەتیەی کە هەیە و ھەردوو حزب لێی بەرپرسن، بەڵام راوچی خراپ نین تاکو خوازیاری ئاوی لێڵ بین. هەربۆیە دەخوازین لە جێی وەڵامدانەوەی یەکدی و ئەو دۆخە ئاڵۆزە بێزارکەرەی دروستان کردووە لە هەستیاری دۆخەکە تێبگەن و پێکەوە کێشەکانتان بە قازانجی خەڵکی کوردستان چارەسەر بكەن و لە بری ململانێی ناتەندروست کار لەسەر زامنکردنی موچەی فەرمانبەران و ئیستیحقاقاتی هەرێم بکەن لە بودجەی ٢٠٢٣ی عێراق. لە بەر ئەوەی پارتی زۆرترین بەرپرسیارێتی دامەزراوە فەرمییەکانی لایە، دەبێت بەرپرسانەتر مامەڵە بکات و پەرۆشتر بێت بۆ گەشتن بە چارەسەر.
هاوڵاتی تەنها لە دوو ڕۆژی کاراکردنی لینکی پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور، نزیکەی 12 ملیۆن کەس لینکەکەیان کردووەتەوە و سەردانی ماڵپەڕەکەیان کردووە ئەمڕۆ سێشەممە 17-1-2023، کاروان خۆشناو، گوتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور لە چاوپێکەوتنێکدا بە تۆڕی میدیای ڕوداوی ڕایگەیاند ، سبەی چوارشەممە کاژێر 12:00 لینکی پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور دادەخرێت. وتیشی،"لەو ژمارەیەی لینکی فۆڕمەکەیان کردووەتەوە نزیکەی 2 ملیۆن کەسیان داوای دامەزراندنیان کردووە و فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە". ئەو گوتەبێژە باسی لەوەشکرد،"بۆ هەموو عێراق تەنها 6000 کەس دادەمەزرێن،لەو ژمارەیە 2600 یان بۆ هەرێمی کوردستان دەبن." ئەمەشلەکاتێکدایە لە کەمتر لە 40 کاژێری کردنەوەی ماڵپەڕەکە 11 ملیۆن و 981 هەزار و 671 جار لینکی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کراوەتەوە. هاوکات دامەزراندنەکە تەنیا بۆ رەگەزی نێرە، بە گوتەی کاروان خۆشناو، لە دەرچووی ناوەندییەوە ئەگەری وەرگیرانی هەیە بەو مەرجەی تەمەنی لە نێوان 17 بۆ 35 ساڵ بێت و لە دایک و باوکێکی عێراقی بێت.
هاوڵاتی بەشێک لە شۆفێرانی پاسی چەند گەڕەکێکی سلێمانی مانیانگرت، چونکە خراونەتە سەر چەند هێڵێکی دیکەی گواستنەوە و رێگری لە کارکردنیان دەکرێت. ئەمڕۆ سێشەممە (17ی کانوونی دووەم 2023)، ژمارەیەک شۆفێری پاسەکانی گەڕەکەکانی بەختیاری کۆن، تازە، بەرانان و مەجیدبەگی شاری سلێمانی مانیانگرت. شۆفێرانی هێڵی رزگاری باس لەوەدەکەن، لە ئێستا ٤٤ خەتی رزگاری دراوە بە شەکرەکە و ١١ خەتیان دراوەتێ لە بەرامبەردا، لە ئێستاشدا پێیان دەڵێن مەیەنە شەکرەکە و قولەرەیسییەوە دەنا رووبەڕووی گرفت دەبنەوە. باس لەوەشدەکەن، لە ئێستادا ئەوان سەرنشینەکانیشیان نەماوە، جگە لەوەی کرێی گواستنەوەیان لە سەرجەم پاسەکانی دیکە کەمترە و ٥٠٠ دینارە. هاوکات، یەکێک لە شۆفێرەکان بە دەزگاکانی ڕاگەیەندنی گوتووە، پاش چەند کاتژمێرێک لە مانگرتنەکەیان ئاگادارکراونەتەوە، بچنەوە سەر کارەکانیان و لایەنی ئەمنی و ئیداری قسەیان لەگەڵ شۆفێری پاسەکانی هێڵی شەکرەکە و قلیاسان کردووە، کێشەیان بۆ دروست نەکەن.
مەزلۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی رایگەیاند، پێشبینی دەکات تورکیا مانگی شوبات هێرش بکاتە سەر کۆبانێ و هەڕەشەکەش بە جددی وەردەگرن. لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی رایگەیاند، پێشبینی هێرشی تورکیا دەکات لە مانگی شوباتدا، هەروەها رایگەیاند، ئەنقەرە نابێت سزای کوردەکانی سوریا بدات بەهۆی شکستی خۆی لە چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکاندا. لە وڵامی پرسیاری، لەم مانگەدا جارێکی دیکە بەرپرسانی تورکیا هەڕەشەی ئۆپراسیۆنی زەمینیان کردووە، ئێوە هەڕەشەکان بە جددی وەردەگرن؟ مەزلۆم کۆبانێ دەڵێت، " ئێمە هەڕەشەکانی تورکیا بە جددی وەردەگرین. پێشبینی دەکەین لە مانگی شوباتدا هێرش بکاتە سەر کۆبانێ کە رەمزی کوردە. تورکیا بەرەو هەڵبژاردن دەڕوات، ئێمەش ئاگادارین ئەردۆغان دەیەوێت پشتیوانی ناسیۆنالیستەکان بەدەست بهێنێت، پێدەچێت جارێکی دیکە بە هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان هەوڵی کۆکردنەوەی دەنگی ناسیۆنالیستەکان بدات. مەزلۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) رایگەیاند، ئەوان هەڕەشە نین بۆ سەر، گەل، سنور و ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا و وتی، " چەندین جار ئەمەمان راگەیاندووە، ئاماژەمان پێداوە کە ئێمە وەک کوردانی سوریا، دەمانەوێت پەیوەندی ئاشتیانەمان لەگەڵ تورکیادا هەبێت. ئێمە هەرگیز هێرشمان نەکردووەتە سەر سنورەکانی تورکیا، لە کاتی شەڕدا هەموو کاتێک لەنیو سنورەکانماندا بەرگری رەوامان لە خۆمان کردووە. ئێمە نە لە ئێستا و نە لە داهاتوودا نیازی دوژمنایەتیکردنمان لەگەڵ تورکیادا نییە. کۆبانێ ئاشکرا کرد کە لە رووی سەربازی و دیپلۆماسیدا دیدار و گفتوگۆیان لەگەڵ تورکیادا هەبوو و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، " کاتێک حکومەتی تورکیا بڕیاریدا پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لەگەڵ پەکەکە و پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، کۆتایی پێبهێنێت و لە ساڵی ٢٠١٥دا شەڕ دژی پەکەکە دەستپێبکاتەوە، دوژمنایەتی بەرامبەر ئێمەش گەورە کرد و دەستی بە هێرشی زەمینی بۆ سەر جەرابلوس، پاشان عەفرین و سەریکانی و گرێ سپی کرد و بیانوی ئەوە دەهێنێتەوە کە ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ پەکەکە هەیە، بەڵام ئەمە راست نییە و ئێمە رەتیدەکەینەوە. مەزلۆم کۆبانێ فەرماندەی هەسەدە لە وڵامی پرسیاری، 'ئێوە ماوەیەک لەنێو پەکەکەدا چالاک بوون و لە کەسایەتیە باڵانی پەکەکە لە رۆژئاوای کوردستان بوون؟' دەڵێت، ' ١٢ ساڵ بەسەر دەستپێکردنی راپەرینی سوریادا تێپەڕیوە. ئێمە سەرقاڵی بنیاتنانی سیستمێکی فراوانن بە بەشداری عەرەب، مەسیحی، کورد و نەتەوە جیاوازەکانی دیکە. من کوردێکی سوریام. داهاتووی من لەم وڵاتەدایە. پەکەکە بە راستی هاوکارمان بووە لە شەڕی دژی داعشدا، بەڵام ئەمڕۆ پەکەکە هیچ رۆڵیکی لە خۆبەڕێوەبەری ئێمەدا نییە. ئێمە لقێکی پەکەکە نین وەک ئەوەی تورکیا بانگەشەی بۆدەکات، بەڵی عەبدوڵلا ئۆجالان بۆ ئێمە هێمایە، بەڵام ئێمە هیچ پلانێکمان بۆ بەشەکانی دیکەی کوردستان، واتە لە تورکیا، عێراق و ئێران نییە. ئێمە لە خەمی سوریا و داهاتووی گەلانی سوریاداین. تورکیا بەردەوام هێرش دەکاتە سەرمان، ژیرخانی مەدەنی دەکاتە ئامانج، تورکیا دەبێت دەست لە سزادانی گەلەکەمان هەڵبگرێت کە ناتوانێت لە رێگەی دیموکراسی و ئاشتیەوە کیشەی کوردەکانیی چارەسەر بکات. مەزلۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) هەروەها راشیگەیاند، پێویستە هەموو لایەنەکان بزانن کە ئەوان ئاشتیان دەوێت، بەڵام ئەگەر هێرش بکرێتە سەریان، بە هەموو هێزیانەوە شەڕ دەکەن و وتی، " ئێمە بڕیارمان داوە کە تاوەکو کۆتایی بەگری بکەین، ئەمجارە وەک عەفرین و سەرێکانی نابێت. مەزلۆم کۆبانێ باسی هەوڵەکانی تورکیا بۆ خۆنزیکردنەوە لە سوریاش کرد و وتی، " روسیا هەوڵدەدات کێشەکان لە سوریا چارەسەر بکات بە نزیککردنەوەی تورکیا و رژێمی سوریا، بەڵام باوەڕم بەوە نییە کە ئەم جۆرە هەوڵانە سەرکەوتوو بن. رژێمی سوریا هەرگیز سازش لەسەر داواکارییەکانی خۆی ناکات. سەرەکیترینیان ئەوەیە کە تورکیا هەموو سەربازەکانی لە خاکی سوریا بکشێنێتەوە و تورکیا دەست لە پشتیوانیکردنی چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوننە بکشێنێتەوە. بە هەمان شێوە باوەڕم بەوە نییە کە رژێمی سوریا ملکەچی داواکارییەکانی تورکیا بێت بۆ دژایەتیکردنی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا. نە دەتوانێت و نە بارودۆخیشی رێگەی پێدەدات."
لە 15 رۆژدا نزیکەی 100 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیر کرون و چارەنوسی دەستگیرکراوانی جوانڕۆ نادیارە. ناوەندنی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوی کردەوە؛ لە 15 رۆژی ئەم مانگەدا 96 گەنج و لاو لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیر کراون. 13 کەس لەو دەستگیرکراوانە تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمتر بوە و چارەنوسی زۆربەی ئەو دەستگیرکراوانە و 50 دەستگیرکراوی شاری جوانڕۆ نادیارە. بە پێی زانیارییەکانی ئەو ناوەندە، لە کۆی ئەو 96 دەستگیرکراوە پێنج کەسیان خوێندکاری زانکۆ و چواریان مامۆستا و پێنج کەسیشیان ژن بون. بە پێی ئامارەکان لە ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەری ئێران زیاتر لە 19 هەزار کەس دەستگیرکراون و ژمارەی دەستگیرکراوانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەگاتە نزیکەی حەوت هەزار کەس.
هاوڵاتی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕایگەیاند سوپای تورکیا جارێکی دیکە لە زاپ چەکی کیمیایی لەدژی هێزەکانیان بەکار هێناوە. هەپەگە ڕایگەیاندووە سوپای تورکیا ١١ جار بە چەکی کیمیایی سەنگەرەکانی چەمچۆ و ٢ جاریش بە چەکی قەدەغەکراو هێرشی کردەسەر سەنگەرەکانی سیدا. ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکی و هێرشەکان ئەم راگەیەندراوەی بڵاوکردەوە "لە ١٥ی کانونی دووەم سەنگەرەکانی گەریلا لە نزیک هەرێمی چەمچۆی سەربە ناوچەی شێلادزێیی ئامێدی لە کاتژمێرەکانی بەیانیەوە ١١ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران". هەروەها "لە ١٥ی کانوی دووەم کاتژمێر ١٤:٣٠ و ١٥:٣٠ سەنگەرەکانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدای ناوچەی شێلادزێی ئامێدی ٢ جار بە چەکی قەدەغە بۆردوومان کران".
هاوڵاتی وتەبێژی بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای كەركوك رایگهیاند، ئهمڕۆ سێشهممه دو تۆمهتبار كه قاچاخچی بون ههوڵیاندا بهشێوهیهكی نایاسایی بچنه ناو شاری كهركوكهوه و تهقهیان له ئۆتۆمبێلی دو ئهفسهر كرد و پاشان بهرهو شوێنێكی نادیار ههڵاتن. رۆژی سێشەممە 17-1-2023، موقەدەم عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند "ئەو ئۆتۆمبێلە کاڵای قاچاخی پێبووە، لە شەقامی پشتێنەی کەرکووک هەوڵی داوە بە رۆنگ ساید بازگەیەکدا تێپەڕێت، دوو پۆلیسی بەشی چاودێریی بازگەکان هەوڵی راگرتنیان داوە، بەڵام شۆفێرەکە تەقەی لە دوو ئەفسەرەکە کردووە و یەکێکیان گوللـە بەر دەستی دەکەوێت و بریندار دەبێت." ئاماژهی بهوهشكرد، قاچاخچیهكان دوای روداوهكه بهرهو ناوشاری كهركوك ههڵاتون، لهئێستاشدا گهڕان و بهدواداچون دهستیپێكردوه بهمهبهستی دۆزینهوه و دهستگیركردنیان تا رادهستی دادگا بكرێن.
ئاستی هەناردەی نەوت و غازی و بەرهەمە سوتەمەنییەکانی روسیا لە ساڵی 2022 بەراورد بە ساڵی 2021 بەرزببونەوە تۆمار دەکات. بە پێی ئەو داتایانەی سایتی (روسیا تودەی) بڵاویکردوەتەوە، ئاستی هەناردەی نەوت و غازی روسیا لە ساڵی 2022دا بەرێژەی %28 بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش بەراورد بە ساڵی 2021. هەناردەی غازی سروشتی بەرێژەی ٪8 و نەوتی خاو ٪7 و بەرهەمەکانی بەنزین ٪4.3 زیادیان کردوە. ئەمە لەکاتێکدایە کە لە ساڵی 2022دا روسیا هێرشی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکرد و وڵاتانی رۆژئاوا بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە سزایان بەسەر روسیادا سەپاندوە و لە رێگەی سازاکانەوە داهاتی نەوت و غازی روسیا سنوردار دەکەن.
هاوڵاتی چین، ئەو وڵاتەی ژمارەی دانیشتوانەکەی یەک ملیار و 400 ملیۆن کەسە، رێژەی لەدایکبوونەکانی بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی کەسانی بەتەمەن لەنێو هێزی کاردا. نوسینگهی نیشتمانی ئاماری چین لهڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، له كۆتایی ساڵی 2022دا كۆی گشتی دانیشتوان گهیشتوهته یهك ملیار و 411 ههزار و 175 ملیۆن كهس، له كاتێكدا ساڵێك پێشتر یهك ملیار و 412 ههزار و260 كهس بون. ڕێژهی لهدایكبون له ساڵی ڕابردودا و له ههر ههزار كهسێكدا 6.77 كهس بون، بهڵام له ساڵی 2021دا و بۆ ههر ههزار كهسێك رێژهی لهدایكبون 7.52 منداڵ بون، رێژهكهی ساڵی رابردوش بهكهمترین رێژهی لهدایكبون لهو وڵاته لهماوهی 60 ساڵی رابردو دادهنرێت. بەپێی ئامارەکان، لە ساڵی رابردوو 9,56 ملیۆن منداڵ لە چین لەدایکبوون و ژمارەی مردووان گەیشتووەتە 10,41 ملیۆن کەس. دوایین جار کە چین کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتوانی بەخۆوە بینی ساڵی 1960 بوو، کە وڵاتەکە بەهۆی سیاسەتی کشتوکاڵی کارەساتبارانەی ماوتسی تۆنگ، سەرۆکی ئەوکاتی چینەوە، تووشی خراپترین برسێتی بوو لە مێژووی هاوچەرخیدا. هەروەها چین لە ساڵی 2016 کۆتایی بە "سیاسەتی یەک منداڵ" هێنا کە لە هەشتاکانی سەدەی رابردوودا سەپاندبووی بەهۆی ترسی زیادبوونی زۆری ژمارەی دانیشتووان و لە ساڵی 2021 دەستیکرد بە رێگەدان بە هاوسەرەکان بۆ ئەوەی سێ منداڵیان هەبێت ،بەڵام وەک دەردەکەوێت، ئەم رێوشوێنە تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووە لە پێچەوانەکردنەوەی دابەزینی دیمۆگرافی هاوکات،ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، لە زاری چەند پسپۆڕێکی شیکارییەوە هۆشداریدا لەوەی، دابەزینی رێژەی لەدایکبوون لە چین رەنگە ببێتە بەربەست لەبەردەم گەشەی ئابووری ئەو وڵاتە و فشار بخاتە سەر گەنجینەی گشتی.
هاوڵاتی شەوی دووشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە برێت مەکگۆرک ڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وئەفریقای باکو کرد کە بەیاوەری شاندێکی باڵای ئەمریکا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانیان کردبوو، لە میانی کۆبونەوەکەشدا باسیان لە پەیوەندیەکانی نێوان ئەمریکا وعێراق و هەرێمی کوردستان،کێشەکانی نێوان هەولێر وبەغدا کرد، هاوکات باسیان لە کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان ویەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەش کرد. دەقی ڕاگەێندراوەکەی حکومەتی هەرێم: ئیمشهو دووشهممه 2023/1/16 بهڕێز نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازى له بهڕێز برێت مەکگورک نێردەی سەرۆكی ئەمهریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریكا كرد كه به ياوهريى شاندێكى باڵاى وڵاتهكهى، سهردانى ههرێمى كوردستان دهكهن. له كۆبوونهوهيهكدا كه بهڕێز ئامۆس هۆكستاين، نێردهى سهرۆكايهتيى ئهمهريكا بۆ ژێرخانى جيهانى و ئاسايشى وزه و خاتوو ئالينا ڕۆنانۆوسكى، باڵيۆزى ئهمهريكا له عێراق ئامادهى بوون، دوايين پێشهاته سياسييهكانى عێراق، پهيوهندييهكانى ئهمهريكا لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان، پهيوهندييهكانى ههولێر ـ بهغدا و گفتوگۆى چارهسهركردنى كێشهكانيان، دۆخى ناوخۆى ههرێمى كوردستان و پرۆسهى يهكخستنى پێشمهرگهیان، تاوتوێ كرد. بهڕێز مهكگورك بهردهواميى پشتيوانيى ئهمهريكاى بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان و خواستى وڵاتهكهى بۆ برهودان به پهيوهندييهكانى لهگهڵ بهغدا و ههولێر و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبهش له ههموو بوارهكاندا، دووپات كردهوه، بهتایبهتیش له بواری وزه و پاراستنی ئاسایشی وزهدا. لاى خۆيهوه سهرۆك نێچيرڤان بارزانى، باسێكى وردى دهربارهى دۆخى عێراق و ههرێمى كوردستان و ههوڵى چارهسهركردنى كێشهكان پێشكهش كرد و دووپاتى كردهوه كه لهگهڵ دامهزرانى حكوومهتى نوێى فيدراڵيى عێراق، دهرفهتێك بۆ چارهسهركردنى كێشهكان لهسهر بنهماى دهستوور و فيدراڵى هاتووهته ئاراوه و لهمبارهيهوه ههرێمى كوردستان بۆ ههموو هاوكارييهك ئامادهيه. گرنگیی پێکهوهکارکردن بۆ پاراستنی سهقامگیری، دوايين پێشهاتهكانى ناوچهكه بهگشتى و چهند پرسێكى ديكهى جێى بايهخى هاوبهش، تهوهرێكى ديكهى كۆبوونهوهكه بوو، كه ژمارهيهك له بهرپرسان و ڕاوێژكارانى ههردوولا ئامادهى بوون.
میدحاد سانجار هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، کۆمسیۆنی یاسایی و مافەکانی مرۆڤی پارتەکە، داواکاری پێشکەش بە دادگای دەستووری تورکیا کردووە کە دوای هەڵبژاردنەکان بڕیاری کۆتایی لەبارەی داخستنی پارتەکەیان بدرێت. سانجار لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بە پرسی داخستنی پارتەکەیانی کرد و وتی، " ئەگەر گوێ بە یاسا نێودەوڵەتیەکان بدرایە، نەدەبوو سکاڵایەکی بەم شێوەیە لە دادگادا قبوڵ بکرایە. دۆسیەی داخستنی هەدەپە لەدژی پێوانە نێودەوڵەتیەکانە و پێویست بوو دادگای دەستووری سکاڵاکەی رەتبکرادایە. هاوسەرۆکی هەدەپە وتی، ئەمە پرسێکی سیاسیە. بەم شێوەیە فشار لەسەر سیاسەتی دیموکراتی دروست دەکەن. دەیانەوێت هەدەپە بەم شێوەیە لەناوببەن. دادگای بالای مافەکانی مرۆڤ بە ئاشکرایی رایگەیاندووە کە دادگاییکردنی هەدەپە کارێکی نایاساییە. " میدحاد سانجار باسی ئەوەشی کرد کە دەتوانن تانە لە بڕیارەکە بدەن و وتی، " تاوەکو چواری شوبات دەتوانین تانەکەمان پێشکەش بکەین. تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکمان پێنەگەیشتووە. ئەم هەنگاوە نە تەنیا بۆ هەدەپە ، بەڵکو زیانێکی گەورە لە پرۆسەی هەڵبژاردن و دیموکراسی تورکیا دەدات. دەسەڵات نایەوێت هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە، ئازاد و یەکسان بەڕێوە بچێت." هاوسەرۆکی هەدەپە لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە دوای داخستنی، هەدەپە لەسەر لیستی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن (دەڤا) بە سەرۆکایەتی عەلی باباجان، بەشداری لە هەڵبژاردنەکان دەکات،رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستیەوە. هەدەپە رێوشوێنی گرتووەتەبەر، ئامادەکاری بۆ هەموو ئەگەرێک کردووە. ١٠ی ئەم مانگە، دانیشتنی دادگایی داخستنی هەدەپە لەلایەن دادگای دەستووری تورکیا بەڕێوەچوو. سکاڵاکار بەکر شاهین داوکاری گشتی تورکیا لەدژی هەدەپە بە زارەکی قسەی کرد و هەدەپەی بەوە تۆمەتبار کرد کە پشتگیری لە پەکەکە دەکات. تاوەکو ئێستا دادگای دەستووری هیچ بڕیارێکی نەداوە. ئەمەش لە کاتیکدایە کە بە تەنیا چەند مانگێک بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا ماوە.
هاوڵاتی ئاشکرابوونی دۆزینەوەی چەند فایلێکی نهێنی لە ئۆفیس وگەراجی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن کاردانەوەیەکی گەورەی لێکەوتۆتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی بەڵگەنامەکان بۆ چەندین ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێنەوە لەکاتێکدا جۆ بایدن" جێگیری سەرۆکی ئەمریکا"باراک ئۆباما بووە. ڕۆژی دوو شەممەی ڕابردوو دۆزینەوەی چەند بەڵگەنامەیەکی نهێنی لە ئۆفیسی ماڵی جۆ بایدن لە ویلایەتی دیلاوێر دۆزرانەوە، دوا بەدوای ئەوەش کۆتایی ئەم هەفتەیە و ڕۆژی پێنجشەممە ٦ بەڵگەنامەی دیکە دۆزرانەوە کە یەکێکیان لە گەراجە تایبەتەکەی جۆ بایدن بوو کە ئۆتۆمبێلە وەزرشیە تایبەتەکەیی لێ رادەگرێت، کە شۆفەرلێت کۆڤێرتە و بۆ ساڵانی شەستەکان دەگەڕێتەوە، هاوکات ٥ بەڵگەنامەکەی دیکەش کە هەر لەلایەن پارێزەرانی جۆ بایدنەوە دۆزرانەوە لە ئۆفیسەکەیدا دۆزرانەوە لە ویلایەتی دێلاوێر و دەستبەجێ ڕادەستی وەزارەتی داد کران. بەڵگەنامەکان لە لایەن پارێزەرانی جۆ بایدنەوە دۆزراونەتەوە و تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەر ناوەڕۆکی بەڵگە نامەکان نیە کە باسی چی دەکەن وچۆن لەوێ دانراون وبۆچی دوابەدوای تەواوبوونی پۆستی فەرمی جۆ بایدن وەک جێگیری باراک ئۆباما ئەو بەڵگەنامانە نەگەڕێنراونەتەوە بۆ ئەرشیفی بەڵگەنامەکانی ئەمریکا، بەڵام لە ڕاپۆرتێکی سی ئێن ئێن و هاوکات نیویۆرک تایمزیشدا هاتووە کە لەڕێی سەرچاوەیەکەوە دەستیان کەوتووە گوایە بەشێکی ئەو بەڵگەنامانە زانیاریان لەسەر وڵاتانی ئێران، بەریتانیا، ئۆکرانیا، هەروەها وردەکاری پرسەی کوڕەکەی جۆ بایدن " بیو بایدن" بووە کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا مردووە، ئەمانە لە ١٠ کۆمەڵە بەڵگەنامەی یەکەم هەبوونە کە لە مانگی تشرینی دووەم دا دۆزرانەوە لە پەیمانگای پێن بایدن لە واشنتن دیسی دۆزراونەتەوە. لەبارەی دۆزینەوەی ئەو بەڵگەنامە نهێنیانەوە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە هیچ زانیاریەکی نیە لەوبارەیەوە وسەری سوڕماوە لە دۆزینەوەی ئەو بەڵگەنامانە لە ئۆفیسەکەیدا، هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئیدارەکەی بەهەموو شێوەیەک هاوکار دەبێت لە لێکۆڵینەوەی ئەو بەڵگەنامانە. هاوکات ئەم فایلانە و کۆمەڵەی یەکەمیان کە ١٠ بەڵگەنامە بوون، لە بەرواری ٢ی تشرینی دووەم دا دۆزراونەتەوە واتە تەنها هەفتەیەک بەر لە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی سەرۆکایەتی ئەمریکا، بەڵام ئەوە ئاشکرا نەکراوە تاوەکوو لە هەفتەی رابردوودا لەلایەن کەناڵی سی بی ئێس نیوزەوە دۆزینەوەیان ئاشکرا کرا، بەڵام هەر بەپێی ڕاگەێندراوی کۆشکی سپی هەر دوای دۆزینەوەی بەڵگەنامەکان ڕاستەوخۆ ئەرشیفی نیشتیمانی ئەمریکا و وەزارەتی داد ئاگادار کراوەتەوە؛ بەڵآم هەموو ئەمانە بوونەتە جێگای پرسیار لەسەر جۆ بایدن لەکاتی هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی سەرۆکایەتی ئەمریکادا ئەمانەی زانیووە و بەڵام بێ دەنگ بووە. جێگەیباسە،کاتێک لە هەشتی ئابدا، کارمەندانی "'FBI" لە ماڵەکەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریدا کۆمەڵێک بەڵگەنامەی نهێنییان دۆزییەوە، جۆ بایدن رەخنەی لە ترەمپ گرت و رایگەیاند: "چۆن دەکرێت کەسێک بەو ئەندازەیە لە ئاست بەرپرسیارییەتییەکان خەمسارد بێت". دۆزینەوەی بەڵگەنامەی نهێنی لە شوێنی تایبەتی سەرۆکەکانی ئەمریکا بەرەو بوون بە دیاردە دەچن بەوپێیەی پێش جۆ بایدن، ئەفسەرانی نووسینگەی هەواڵگریی فیدراڵیی ئەمریکا ناسراو بە FBI، لە کاتی پشکنینی کۆشکەکەی ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریدا چەندین فایلی نهێنییان دۆزییەوە کە تێیدا باس لە توانا سەربازیی و تەنانەت توانای چەکی ئەتۆمیی وڵاتێکی دیاریکراو دەکات. ئەفسەرانی ئێف بی ئای لە مانگی هەشتی 2022 لە کاتی پشکنینی کۆشکەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە مار-ئا-لاگۆ،توانی 103 بەڵگەنامەو فایلی نهێنی بدۆزێتەوە وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەی تاوانکاری بەشی داد سەبارەت بە ئەگەری هێشتنەوەی نادەستووری زانیاری ئاسایشی نەتەوەیی لە لایەن ترەمپەوە، ئەنجامدرا. ئەوەشلەکاتێکدابوو کە لە سەرەتای ٢٠٢٢ تیمی ترەمپ، 15 کارتۆن فایلی نهێنییان رادەستی حکومەت کردووەتەوە کە 184 فایل بوون و دوای گوشارێکی زۆرتری ئێف بی ئای، پارێزەرانی ترەمپ 38 فایلی نهێنی دیکەیان رادەستی حکومەت کردەوە و سوێندی یاساییشیان خواردبوو کە ئەوە دوا فایلی نهێنییە لای ترەمپ ماوەتەوە. بەڵام دواتر ئەفسەرانی ئێف بی ئای هەڵیانکوتایە سەر کۆشکەکەی ترەمپ و دەستیان بەسەر چەندین فایلی نهێنی دیکەدا گرت. هاوکات،بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای ئەمریکا، لەکاتی پشکنینەکانیان ئەفسەرانی ئێف بی ئای، هەندێ فایلی ئەوەندە نهێنیان دەستکەوتووە کە پێویستیان بە رەزامەندی فەرمیی سەروو خۆیان بووە بۆ چاوخشاندنەوە بە زانیارییەکانی نێو فایلەکان.
ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران 122 رۆژی تێپەڕاند و ئەمڕۆ لە سنە و کەرەج رێوڕەسمی چلەی دو گەنجی کورد بەڕێوچو و لە فەڕەنسا خۆپیشاندانێک بە بەشداریی زیاتر لە 12 هەزار کەس دژی سوپای پاسداران و سزای سێدارە و سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان بەڕێوچو و ئەڵمانیا جارێکی دیکە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی لە بەرلین بانگهێشت کرد. ناوەندی هەرانا بۆ مافەکانی مرۆڤ بلاوی کردوەتەوە ژمارەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئێران بۆ 524 کەس بەرز بوەتەوە کە 71 کەسیان تەمەنیان لە 18 سال کەمترە. لە قوروە و سنە و جوانڕۆ و چەند شارێکی دیکە دەستگیرکردنی گەنجان و لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامبو و رێکخراوکانی مافی مرۆڤیش بڵاویان کردوەتەوە تا ئێستا چارەنوسی 50 دەستگیرکراوی شاری جوانڕۆ نادیارە. چلەی جەماوەریی کوژراوێکی ناڕەزایەتییەکانی سنە بەڕێوچو ڤیدیۆ؛ سەرەڕای رێگریی هێز ئەمنی و سەربازییەکان ئەمڕۆ دوشەممە رێوڕەسمێکی جەماوەریی لە گۆڕستانی (بەهەشتی محەمەدی) لە شاری سنە بۆ یادی چلەی هومەن عەبدوڵاهیی تەمەن 21 ساڵ بەڕێوەچو کە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارەی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا. لە رێوڕەسمەکەدا یادی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان کرایەوە و دروشم دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران وترایەوە. هەر ئەمڕۆ لە گۆرستانی شاری کەرەج رێوڕەسمی چلەی سپێهر ئەعزەمی تەمەن 23ساڵی کورد بەڕێوەچو کە لە نارەزایەتییەکانی ئەو شارە بە گوللـەی هێزە ئەمنییەکان پێکرا و گیانی لەدەستدا. پەردە لەسەر وێنەی ژینا ئەمینی لە واشنتۆن لادرا ڤیدیۆ؛ پەردە لەسەر وێنەیەکی نەخشێنراوی ژینا ئەمینی لە سەر دیواری بینایەکی واشنتۆن لە ئەمریکا لادرا ئەو بینایە کە دەکەوێتە یەکێک لە شەقامە قەرەباڵخەکانی واشنتۆن بە هاوبەشی لە لایەن چەند نیگارکێشێکی ئەمریکی و ئێرانی وێنەی ژینای لەسەر کێشراوەتەوە. بەمەش تا ئیستا دوو وێنەی گەورەی ژینا ئەمینی لەسەر دیواری دوو بینا لە لۆس ئانجلەس و واشنتۆن کێشراونەتەوە کە هەر دو کیان دەکەونە شوێنە گشتی و قەرەباڵخەکانی ئەمریکا. سزای سێ جار سێدارە بەسەر گەنجێکدا دەسەپێنرێت! سزای سێ جار سێدارە بەسەر دەستگیرکراوێکی ناڕەزایەتییەکانی ئێران دەسەپێنرێت و پارێزەرەکەشی رایدەگەیەنێت ئەو گەنجە سێ تۆمەتی جیاوازی خراوەتە پاڵ و بەو سێ تۆمەتە سێجار سزای سێدراەی بەسەردا سەپێنراوە. دادگای شۆرشی ئێران لە شاری ساری، جارێکی دیکە سزای سێدارەی بەسەر جەواد روحی تەمەن 35 ساڵدا سەپاند کە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارەی باکوری وڵاتەکە دەستگیر کرابو. روحی پێشتر سزای دووجار سێدارەی بەسەردا سەپێنرابو و سەرەڕای کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان دەسەڵاتی دادوەریی ئێران جارێکی دیکە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا. . خۆپیشاندان دژی دەسەڵاتی ئێران و نەبونی غاز ڤیدیۆ؛ خۆپیشاندان لە شاری توربەتی جام لە پارێزگای خوراسان لە ئێران دژی دەسەڵاتی وڵاتەکە و نەبونی غاز دەستی پێکرد و گەنجان دروشمیان دژی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی وتەوە. دوای چەند خولەکێک لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی گەنجان هێزە ئەمنییەکانی ئێران تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و یەکەی تایبەتی هێزی ئەمنیی لە دامەزراوە و بینا حکومییەکاندا جێگیر کران ئێران دوەم وەڵاتی جیهانە لە روی یەدەگی غازەوە بەڵام ساڵانە بەهۆی کەمتەرخەمی و نوەژەن نەکردنەوەی سیستمی گەیاندنی غاز لە وەرزی زستاندا قەیرانی غاز سەرهەڵ دەدات. ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران رۆژی دوشەممە رایگەیاند؛ دەبێت ئەو وەرزشکار و هونەرمەندانەی کە هانی خەڵکیان بۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان داوە سزا بدرێن. بۆ جاری دووەم لە یەک هەفتەدا باڵیۆزی ئێران لە بەرلین بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کرا و هۆشداریی درایە کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر سزای سێدارە و سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان. کریستۆفەر بێرگەر، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند؛ بەهۆی لەسێدارەدانی دەستگیرکراوانی نارەزایەتییەکان و هاوڵاتییەکی ئێرانی-بەریتانی بالیۆزی ئێران لە بەرلین بانگهێشت کراوە بۆ ئەوە ناڕەزایەتیی توندی ئەڵمانیا دژی ئەو سزایانە بگەیەنێتە کۆماری ئسیلامی و دەسەڵاتی وڵاتەکەی.
