هاوڵاتی دوای ئەوەی دوێنی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا ڕایگەیاند: پێوستە وەزیر و تیمیە وزارییەکان جێبەجێکاری ئەجێنداو کاروبەرنامەی حکومەت بن، هەرکێشە و ئاڵۆزییەکی سیاسی هەیه لەدەرەوەی حکومەت چارەسەبکرێت نەهێنرێته ناو کاروباری حکومەت، پاشان تیمی وزاری یەکێتی وەڵامیان دایەوە ڕایانگەند: نیگەرانین لە شێوازی بەڕێوەبردن و ئەدای حکومەت. ئەمڕۆ دوشەممە 16ی1ی2023 سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، "وەزیرەكانی یەكێتی بەردەوامن لە كاری خۆیان و لەپێناو ڕای کردنی كاروباری خەڵكی لە وەزارەتەكان، رۆژانە دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن." وتەبێژەکەی قوباد تاڵەبانی وتیشی: وەزیرەکان کارەکان رایی دەکەن، بەڵام بەشداریی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران ناکەن و هەروەها کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتەکان ناکرێت. هەورامی پشتڕاستی کردەوە کەدوێنی پاش پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت وەزیرەکانی یەکێتی لە گرووپی وەتسئەپی ئەنجوومەنی وەزیران دەرچوون.
هاوڵاتی وابڕیارە ئەمڕۆ برێت مەکگۆرک، هاوئاهەنگیکاری کۆشکی سپی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا، سەردانی هەرێمی کوردستان بکات. لەوبارەیەوە سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتنی برێت مەکگۆرکی بۆ هەولێر پشتڕاست کردۆتەوە. وابڕیارە برێت مەگکۆرک، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
فەرمانداری یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسنامەی سێ گەریلای شەهیدی بڵاوکردەوە کە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە چیای ئاسۆس لە بۆردومانی سوپای تورکیادا شەهید بوون. ناوەندی ڕاگەیاندی ئەو هیزە ڕایگەیاندووە: لە کاتێکدا کە ناوچە توشی ئاڵۆزی و قەیران بووە و سەرهەڵدان و شۆرش لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئیران پەرەری سەندووە و مافی گەلی کورد بۆتە رۆژەڤی هەموو جیهان و تەڤگەری ئێمە هیوا دەداتە هەموو شۆرشگێر و ئازادیخوازەکان، ئەو هێرشانەی کە لە دژی هیزەکانی ئێمەش بەڕێوەدەچن زیاتر بووە. ڕونیکردووەتەوە “لە دەسپێکی شۆرشی ژن، ژیان و ئازادی بەو لاوە، هێرش لە دژی هێزەکانی ئێمە زیاتر بووە و ئەو هێرشانە بە دەستی دەوڵەتی تورکیا و لە رێگای هێرشی هەوایی پێکدێ. ئامادەکاری و فیداکاری هێزەکانی ئێمە بۆتە هۆی نەگەیشتنی دوژمن بە ئامانجەکانی”. ڕونیکردووەتەوە: لەو هێرشانەی دوژمن لە ٢٩ی تشرینی یەکەمەی ٢٠٢٢ لە چیاکانی ئاسۆس ئەنجامیدا، هەڤاڵانمان دلۆڤان و باگەر و هۆگر دەلیل بونە ئامانج و شەهید بون. ئێمە پێشتر ناوی دو هەڤاڵمان راگەیاندبوو و ئێستا ناسنامەی سێ هەڤاڵی شەهیدمان رادەگەیەنیین. یەرەکە ویڕای سەرەخۆشی لە خۆیان و کەسوکاری شەهیدەکان باسی لەرۆڵ و کەسایەتی ئەو شەهیدانە کردووە و بەگرنگیەوە باسی لە کەسایەتی و پێگەی ئەوان لە ژیانی شۆڕشگێڕێتیدا کردووە. یەرەکە دەشلێت: لە گەڵ خەمگینی قوڵی خۆمان بۆ شەهادەتی هەڤاڵانمان، هێزێک کە لەوان دەگرین دەبێتە هۆی ئەوەی کە بە ئێرادەیەکی گەورەتر تێکۆشان بکەین و لەسەر بنەمای رێبازی رێبەرمان و ئازادی گەلمان کار و خەباتی خۆمان بەردەوام بکەین. ناسنامەی شەهیدەکان: ناو: هادی رەحمانی نازناو: هۆگر دەلیل ناوی دایک و باوک: نازدار، مەحەمەد لەداییک بوی: گوندی سەبەتڵو ساڵی بەشداربوون: ٢٠١٧ رۆژی شەهید بوون: ٢٩ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە چیای ئاسۆس ناو: محەمەد ئاک بابا نازناو: دلۆڤان جیلۆ ناوی دایک و باوک: خانم، مەحمود لەدایک بوی: شاری مەڵاتییە ساڵی بەشدار بوون: ٢٠١٥ رۆژی شەهید بوون: ٢٩ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە چیای ئاسۆس ناو: بێنیامین ئاکسۆ نازناو: باگەڕ بسمل ناوی دایک و باوک: رەدیفە، ئەحمەد لەداییک بوی: شاری بسمل ساڵی بەشداربوون: ٢٠١٣ رۆژی شەهید بوون: ٢٩ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە چیای ئاسۆس
ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵات و ئێران 121 رۆژی تێپەڕاند و دەستگیرکردنی گەنجان و چالاکوانان بەردەوامە و یەکێتی ئەوروپاش هۆشداریی دەداتە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی کە دەبێت سزای سێدارە راگرێت. ناوەندی هەرانا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بڵاوی کردەوەتەوە تا ئێستا 522 کەس لە ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کوژراون کە چوارکەسیان بە پەتی سێدراە بوە. لە دوای مەرگی ژینا 74 ژن و کچ لە ناڕەزایەتییەکاندا کوژراون ناوەندی مافەکانی مرۆڤی ئێران بڵاوی کردەوە لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران 74 کچ و ژن کوژراون. ناوەندەکە وێنە و ناسنامەی ئەو کوژراوانەی بڵاو کردوەتەوە و زۆرینەی کچان و ژنانی کوژراوی ناڕەزیەتییەکان تەمانی 17 ساڵ بۆ 30 ساڵ بوە. ئەمرۆ چالاکوانێکی ژن بە ناوی زوهرە رەحمانی لە شاری بانە بە دانانی بارمتە و بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کرا و لە شاری کامیاران و جوانڕۆ و مەهاباد و چەند شارێکی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەیەکی دیکە لە گەنجان و لاوانی ئەو بەشە لە کوردستان دەستگیرکران. لە لایەن دادگایەکی ئێرانەوە بە تۆمەتی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکان سزای پێنج ساڵ و هەشت مانگ زیندانیی بەسەر ئەهورا کەرەمی خەڵکی شاری کرماشاندا سەپێنرا. 66 رۆژە کچێکی کورد بێهۆشە هەستی حسێن پەناهی تەمەن 16 ساڵ و خەڵکی شاری دێوڵان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی لێدانی بە داری پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارە لە رێکەوتی (10/11/2022) بێهۆش بو و دواتر بە هێلی کۆپتەر گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەر لە شاری سنە بەڵام هەستی تا ئێستا و دوای 66 رۆژ بێهۆشە. لە دەستدانی چاو بۆ ئازادیی سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرایان کرد فەریدە سەڵەواتی پور کە بەهۆی گوللـەی ساچمەیی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ناڕەزایەتییەکانی شاری سنە بریندارببو هەر دوو چاوی لەدەستداوە. ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوە کردوە کەسێکی خۆبەخش ئامادەیی خۆی دەربڕییوە بۆ بەخشینی چاوێک بۆ فەریدە و پێدەچێت بە بڕیاری پزیشکی پسپۆڕ، نەشتەرگەریی وەرگرتن و چاندنەوەی چاو بۆ گەڕانەوەی بینایی ئەو خانمە ئەنجام بدرێت. تا ئێستا نزیکەی 600 کەس لە ناڕەزایەتییەکاندا بەهۆی بەکارهێنانی گوللـەی ساچمەیی چاوێک یان هەردوو چاویان لەدەستداوە. دوای ئەوەی لە لایەن دادگاوە مەولەوی محەمەد حسێن، پێشنوێژی سوننەکانی گالیکەش لە پارێزگای گوڵستان لە باکوری ئێران بانگهێشت کرا ، جەماوەرێکی زۆر لە بەردەم ماڵی ئەو مامۆستا ئاینییە کۆبونەوە و رێگرییان کرد بچێتە بەردەم دادگا. مەولەوی محەمەد حسێن ماوەی ساڵێکە بە بڕیاری نوێنەری عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێشنوێژیی و پێشەوایەتیی سوننەکانی پارێزگای گوڵستان دور خراوەتەوە و لە لایەن مەولەوی عەبدولحەمید، پێشنوێژی سوننەکانی شاری زاهیدان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان پشتیوانیی لێدەکرێت. یەکێتی ئەوروپا ئیدانەی سزای سێدارەی لە ئێران دەکات و داوای لە دەسەڵاتی ئەو وڵاتە کرد جێبەجێکردنی سیدارە بەهەموشێوەک رابگرێت. ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا رۆژی یەکشەممە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، رایگەیاند؛ ئەوروپا لەسێدراەدانی هەر کەسێک بە هەرشێوازێک بو توندی لە ئێران ئیدانە دەکات و لەسێدرادانی هاوڵاتییەکی ئەوروپاش بە توندترین شێوە ئیدانە دەکەن. لە کۆتایی بەیاننامەکەی یەکێتی ئەوروپادا هاتوە: دەبێت دەسەڵاتی ئێران خۆی بەدور بگرێت لە جێبەجێکردنی هەر جۆرە بڕیارێکی دیکەی سێدارە و رێوشوێن و سیاسەتی نوێ بگرێتەبەر لە چوارچێوەی هەڵوەشاندنەوەی یاساکانی سزای سێدارە لە وڵاتەکەی. لەسێدارەدانی ئەکبەری پێشتر لە لایەن ئەمریکا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا، ئیدانە کرا و بەریتانیا باڵیۆزەکەی لە تاران کشاندەوە بە مەبەستی راوێژ لەسەر بابەتی سزادانی کۆماری ئیسلامی ئێران. عەلیڕەزا ئەکبەری، جێگری وەزیری بەرگریی پێشوتری ئێران و هەڵگری رەگەزنامەی بەریتانی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ دەزگای هەواڵگریی بەریتانیا ( (MI6، لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە لەسێدارە درا و ئەوەش کاردانەوەی نێودەوڵەتیی زۆری لێکەوتەوە.
ئۆکرانیا بۆ تێکشانی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە روسیا بەکاری دەهێنێت سود لە چەکێکی ئەڵمانیا وەردەگرێت کە ئەو وڵاتە بۆ مەبەستی روبەڕوبونەوەی فڕۆکە خۆکوژەکان رادەستی کردوە. پێگەی پۆلۆتیکۆ بڵاوی کردوەتەوە؛ ئۆکرانیا بەهۆی خێرایی فڕۆکە خۆکوژەکانی ئێران کە دەگاتە (185) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا روبەڕوی کێشە بوەتەوە بەڵام ئەڵمانیا بە بەخشینی جۆرە زرێپۆش و چەکێکی تایبەت بوەتە فریادڕەسی وڵاتەکە لە دەست هێرشی ئەو فڕۆکانە. ئەڵمانیا 30 زرێپۆشێکی تایبەتی لە جۆری (Flakpanzer Gepard) بەخشیوە بە سوپای ئۆکرانیا و لە ئێستادا چەکی بەکارهاتوی سەر ئەو زرێپۆشە بوەتە بکوژی سەرەکیی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە لە لایەن ئێرانەوە دروست کراون و روسیا بە دەستکاریکردنیان ئاستی توانایانی بەرز کردوەتەوە. پۆلۆتیکۆ ئاشکرای کردوە؛ ئەو زرێپۆشە و چەکەی ئەڵمانیا بەراورد بە زۆربەی چەکەکانی دیکەی ئەمریکا و ئەوروپا کە رادەستی ئۆکرانیا کراوە سەرکەوتو بوە بۆ پێکانی فڕۆکە خۆکوژەکانی ئێران. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران بەهۆی خێراییان، کردنە ئامانجیان ئاسان نییە بە تایبەت ئەگەر ئەو فڕۆکانە لە جۆری خۆکوژ بن بەڵام زرێپۆشەکەی ئەڵمانیا بەهۆی بونی سیستمی دژە ئاسمانی دەتوانێت لە مەودای سێ مەتر و پێش گەیشتن بە ئامانجەکەیان تێکیان بشکێنێت.
سەرۆکایەتی و تیمی وزاری یەکێتی لە کابینەی نۆیەم ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە ودەڵێت: بەداخهوه سهرهڕاى بوونى دنیایهك كێشهو قهیران و قووڵبوونهوهى زیاترى ناكۆكییهكان، چاوهڕوان بووین بۆ یهك جار سهرۆكى حكومهت وهك سهرۆكى حكومهتى ههرێم قسه بكات، چاوهڕوان بووین پهیامهكهى دهستپێشخهرى بێت بۆ چاككردنى دۆخى ژیانى هاووڵاتیان و كۆتایی هێنان به كێشهكانى نێوان هێزو لایهنه سیاسییهكانی ناو حکومەت بێت، بهداخهوه وانهبوو، ئێمە چاوەڕیی هەڵوێستێک بووین کە هەوڵێک بێت بۆ نزیکبوونەوەی لایەنەکان بەتایبەت یەکێتی و پارتی کە ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی چارەنوسساز لەنێوانیادا. دەقی ڕاگەێندراوەکە: بەداخهوه سهرهڕاى بوونى دنیایهك كێشهو قهیران و قووڵبوونهوهى زیاترى ناكۆكییهكان، چاوهڕوان بووین بۆ یهك جار سهرۆكى حكومهت وهك سهرۆكى حكومهتى ههرێم قسه بكات، چاوهڕوان بووین پهیامهكهى دهستپێشخهرى بێت بۆ چاككردنى دۆخى ژیانى هاووڵاتیان و كۆتایی هێنان به كێشهكانى نێوان هێزو لایهنه سیاسییهكانی ناو حکومەت بێت، بهداخهوه وانهبوو، ئێمە چاوەڕیی هەڵوێستێک بووین کە هەوڵێک بێت بۆ نزیکبوونەوەی لایەنەکان بەتایبەت یەکێتی و پارتی کە ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی چارەنوسساز لەنێوانیادا. ئێمە گلەیی و هەڵوێستمان هەبووە لەکردەوە و شێوازی ئیدارەدانی ئەم کابینەیە کە مەسرور بارزانی سەرۆکیەتی. گلەییەکانیشمان هی خەڵکن. پەیوەندییان بە شێوازی حوکمڕانیە، پەیوەندییان بە خراپی خزمەتگوزاریە. پەیوەندییان بە نا دادپەروەرییە لە نێوان شارێک بۆ شارکی ترە. گلەییەکانیشمان گەیاندووە لەڕێی نوسراوێکەوە نەک لەمیدیا بڵاوی بکەینەوە بۆ موزایەدە کردن و چارەسەرەکانیشمان داڕشتووە لەپیناو پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکانی هەرێمەکەمان، بەڵام لەبری ئەوەی دەستی چارەسەر درێژ بکەنەوە، یاخود سەرۆکی حکومەت راستەوخۆ لێمان بپرسێت ئەرێ کێشەتان چیە؟ راگەیەندراوێکی لەو جۆرە بڵاو دەکاتەوە. لەبارەی شههیدكردنى عهقید هاوكار جاف سەرۆکی حکومەت دەیەوێت بهزۆری زۆردارى یهكێتیی و چهند كهسایهتییهك لهناو یهكێتی تۆمهتبار بکات، بیریان چووه له سهرهتاى رووداوهكهوه ئهوه یهكێتی بوو داواى لێكۆڵینهوهى هاوبهشی كردو داواشی كرد لایهنه نێودهوڵهتییهكان بهشداربن له لێكۆڵینهوهكان، كهچی دهزگا ئهمنییهكهى سهرۆكى حكومهت ههر زوو سیناریۆكهى خۆیان بڵاوكردهوهو دهیانهوێ بیكهنه ئهمری واقیع، تازه بهتازه سهرۆكى حكومهت قسهى یهكێتی دووباره دهكاتهوهو دهڵێ با لایهنى نێودهوڵهتى بێنه ناو لێكۆڵینهوهكان، پاش چی! دواى ئهوهى سیناریۆكانتان بڵاوكردۆتهوه، و تەواوی بودجەی هێزێکی نیشتمانی قارەمانی وەک دژە تێرۆرتان بڕی، و هەوڵی بڕینی قووتی سەدان قارەمانی ئەم نیشتیمانەتان داوە، تازهش بیرتان كهوتۆتهوه كه ئهم رووداوه له جهرگهى پایتهختى ههرێمى كوردستان ئهنجامدراوه، پێدهچێت سهرۆكى حكومهت ئاگاى لێ نهبێ یان نهیهوێت ئاگاى لێبێت ههر لهو جهرگهى هەولێرە هێزێكى یاخى و لهیاسا دهرچوو هەڕەشەی چوونه سهر ماڵی جێگری سهرۆكى حكومهت کرد و ههر لهو جهرگهى پایتهختهش رۆژنامهنووس و دەیان و سەدان کەسیش تیرۆر دهكرێ و تاوانبار داڵده دهدرێ و فهوجىشی بۆ دهكرێتهوە. ئینجا سهرۆكى حكومهت له راگهیهنراوه پڕ له چهواشهكارییهكهى دهڵێت؛ یهكێتی بهرپرسه لهو دۆخهى له سلێمانى، ههڵهبجه، راپهڕین و گهرمیان دروست بووه، چاوهڕوان بووین سهرۆكى حكومهت بڵێ بڕیارمدا بهشێوهیهكى مهیدانى خۆم سهردانى سلێمانى و دهڤهرهكه بكهم و له كێشهكان بكۆڵمهوه، بهڵام بهداخهوه وەک کاری هەمیشەیی تۆمەتی بەخشیوەتەوە، بهم ههنگاوهشی سهلماندى کە نایەوێت سهرۆكى حكومهتى هەموو ههرێمى كوردستان بێت و دهبێ خهڵكى خۆڕاگرو خۆشهویستى سلێمانى بپرسن: كه ئهو سهرۆك حكومهته لهماوهى نزیکەی چوار ساڵدا چەند جار هاتۆته ئهو سنووره؟ ههر جارێكیش هاتبێ بۆ قردێله بڕینێك هاتووهو خێرا گهڕاوهتهوه.. بەڵێ ئابڵوقە خراوەتە سەر سلێمانی، ئەی ئابڵوقە لای ئێوە چی ئەگەیەنێت؟ نەدانی شایستە داراییەکانی سلێمانی چی ناو دەنێن؟ دواکەوتنی مووچە لە سلێمانی و دابەشکردنی لەهەولێر چی ناو دەنێن؟ پیلانی کەمکردنەوەی داهاتی سلێمانی بۆ نانەوەی ئاژاوە نەبێت چیی پێدەڵێن؟ لەوەیان تەنها سیاسەتی چەوت کەڵکی نییە، ئێمە دەتوانین بەزمانی داتا و ژمارە پێتان بڵێین: بەڵێ بە پیلان ئابڵوقەتان خستۆتە سەر سلێمانی. هەمووان دەزانن كێشهى سهرهكى و گهورهى كوردستان داهاتى نهوته نهك تەنها داهاتى ناوخۆ، ئهوه سهرۆكى حكومهت و سیاسەتە داراییەکەیەتی کە هەرێمەکەمانی كردۆته قوربانى سیاسهتى ناڕوون و نا شهفافی داهاتى نهوت! لهبری نیعمهت، نهوتیان كردۆته نهعلهت! له داهاتى ناوخۆش، ئهرێ بێ زهحمهت پێمان بڵێن كێ دهزانێ داهاتى ئیبراهیم خهلیل چهنده؟ ئهو لیژنانهى سهرۆكى حكومهت باسیان دهكات بۆ ناچن كۆنتڕۆڵی داهاتى ئیبراهیم خهلیل و حاجى ئۆمهران و خاڵه سنوورییهكانى تر بكهن؟ كابینهى نۆیهمى حكومهتى ههرێمى كوردستان له چوارچێوهى رێككهوتنى سیاسی پێكهات، ئێمەی یەکێتی لە گفتۆگۆکانمان وتمان زیاتر لە کابینەکانی پێشوو دەبێت کار لەسەر نەهێشتنی ئاسەواری دوو ئیدارەیی بکەین، ئێمە ئەوکات کە ئەو داوایەمان هەبوو لەخەمی ئەوە بووین کە غەدر لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان نەکرێت، کە بەداخەوە وەک پێشبینیمان کرد، غەدرەکە کرا وبەسەروزیادەوە، ئەوەش یەکێک بووە لە نیگەرانییەکانمان لە خودی سەرۆک حکومەت. ههرزوو ئهم رێككهوتنەی حکومەتی پێ پێکهێنرا شكێنرا، بەڵام هەر دانمان بهخۆماندا گرت و گوتمان بهڵكو باشتر بن و ورده ورده فێربن کە حوكمڕانى بەو عهقڵیهتە ناکرێت! لێرهدا به پێویستى دهزانین بڵێین؛ ئهگهر سهرۆكى حكومهت ئهوهنده چاكسازى خوازه، چهند ساڵه بۆ پڕۆژە یاسای بودجه نا نێرێتە پهرلهمان؟ تیمى یهكێتی رێگربوون؟. بەڕێز سەرۆکی حکومەت، لە جیاتی خۆ دزینەوە لە بەرپرسیارەتی کەرەستەی حکومەت بخەرە گەڕ بۆ چارەسەرکردنی كێشهكانى سووتهمهنى، كارهبا، نهوتى سپی ماڵان، غاز، گرانى بازاڕ و دابین کردنی دەرمان بۆ هاوڵاتیان. ئاشکرایە کە داهاتی کوردستان بەشی تەواوی مووچە دەکات، دەبا وەک چۆن لەو نامەیەی کە بۆمان ناردویت نوسیبوومان؛ داهاتی کوردستان یەک بخە و مووچە و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان وەک خەرجی سیادی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت دوور لە فەلسەفەی دوو ئیدارەیی تاکو هەموو هاوڵاتیانی کوردستان سودمەند بن. لهكۆتاییدا بهوپهڕی راشكاوییهوه دهڵێین: یهكێتی هیچ كات له ئهنجامدانى ههڵبژاردن نهترساوهو ئامادهین بۆ ئهنجامدانى ههڵبژاردنێكى پاك و بێگهرد، به یاسایهكى ههمواركراوو لیستێكى پاكى تۆمارى دهنگدهران و زامنكردن و پاراستنى مافی پێكهاتهو نهتهوه جیاوازهكانى ههرێمى كوردستان. پێشمان وایه: راگهیهنراوهكهى ئهمڕۆی سهرۆكى حكومهت باشترین وهڵامه بۆ پرسیارى خهڵكى كوردستان كه دهڵێن؛ بۆ تیمى یهكێتیی ناچنه كۆبوونهوەکانی ئهنجومهنى وهزیران؟. بە داخەوە ئەم کابینەیە خراپترین کابینە بووە لە مێژووی حوکمڕانی کوردستان. سەرۆک و تیمی وەزاری یەکێتی لەکابینەی نۆیەم
هاوڵاتی ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند كە یەدەگی دراوی دەرەكی لە عێراق زۆر بەرزە، هاوكات كۆی قەرزی دەرەکی عێراق تەنیا 20 ملیار دۆلارە. مەزهەر محەممەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندووە : كە قەرزی گشتی ناوخۆی وڵات لە ئێستادا بە نزیكەی 50 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت، كە خاوەندارێتیەكەی بە تەواوی سەر بە سیستەمی بانكی حكومەتە. ئاماژەی بەوەشكرد: لە63%ی قەرزی ناوخۆی گشتی لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوەیە و نوێنەرایەتی سەروەت و سامانی ناوخۆیی دەكات لە پێكهاتەی بودجەی بانكی ناوەندیدا. ڕوونیشیکردەوە: پاشماوەی قەرزە ناوخۆییەی كە دەمێنێتەوە لەلایەن سێ بانكی سەرەكی حكومەتەوەیە بەرێژەی سوودی ساڵانە لە نێوان 2-3%. ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو قەرزە دەرەكییە كاریگەرەی كە دەبێت لەساڵی 2023ەوە بدرێتەوە، لە 20 ملیار دۆلار تێپەڕناكات، واتە كۆی قەرزی گشتی (ناوخۆیی و دەرەکی) لە ئێستادا بە نزیكەی 70 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت. لە درێژەی قسەكانیدا وتی : كارایی یەدەگی دەرەكی وڵات زۆر بەرزە و پابەندبوونی قەرزی دەرەكی بە 5 هێندە دەگرێتەوە، كە ئەمەش ڕێژەیەكی ستانداردی بەرز و دڵنیاكەرەوەیە و ڕەنگدانەوەی بەهێزی باری دارایی عێراقە. ئاماژەی بەوەشكرد: میكانیزمی دانەوەی قەرزی ناوخۆیی و قەرزە دەرەكییەكان لە ڕێگەی تەرخانكردنی ساڵانەدا ڕوودەدەن كە لە بودجەی فیدراڵیدا پەسەندكراون.
رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای کرد؛ ئێران نرخی نەوت و ئەو سوتەمەنیانەی کە رەوانەی سوریای دەکات بۆ دو هێندە بەرز کردوەتەوە و داوای دیمەشق بۆ زیادکردنی هەناردەی سوتەمەنی رەت کردوەتەوە. رۆژنامەی (وۆڵستریت جۆرناڵ)ی ئەمریکا بڵاوی کردوەتەوە؛ ئێران نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی بۆ سوریا گەیاندوەتە 75 دۆلار لە کاتێکدا پێشتر بۆ هەر بەرمیلێک نەوت تەنها 30 دۆلاری لەو وڵاتە وەرگرتوە. بە پێی زانیاریی رۆژنامەکە، حەمید حسێنی سەرۆکی دەستەی بەڕێوبەرایەتی هەناردەکارانی نەوت و غاز و پتڕۆکیمیایی ئێران رایگەیاندوە؛ دۆخی وڵاتەکەیان باش نییە و پێویست ناکات بە نرخی هەرزان نەوت و سوتەمەنی رەوانەی سوریا بکرێت. وۆڵستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوەش کردوە کە ئێران پێچەوانەی رابردو داوای لە سوریا کردوە پێشەکیی کڕینی نەوت و سوتەمەنیی رادەست بکات چونکە پێویستی بەو پارەیە هەیە و هاوکات رەتی کردوەتەوە هەنارەدەی سوتەمەنی بۆ وڵاتەکە زیاد بکات. ئێران بەشی زۆری سوتەمەنیی سوریا دابین دەکات و تاران بە هاوپەیمانی سەرەکیی دیمەشق لەقەڵەم دەدرێت، رۆژنامەکەش نوسیویەتی: ئەگەر دۆخی کۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی ناڕەزایەتییەکان لەو وڵاتە بەرەو خراپیی بڕوات، سوریا قەیرانەکانی قوڵتر دەبێتەوە بە تایبەت قەیرانی سوتەمەنی کە یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکانی دیمەشق.
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، دوو لایەن لەم هەڵبژاردنەدا هەیە، فاشێزم و دیموکراسی، رۆناکی و تاریکی رکابەرایەتی دەکەن. پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە لە کۆبونەوەی جەماوەری هاوپەیمانی رەنج و ئازادی لە گۆڕەپانی کارتاڵی ئەستەنبوڵ بۆ دەیان هەزار لایەنگری پارتەکەی و لایەنگرانی پارتە چەپ و سۆسیالیستەکانی نێو هاوپەیمانێتی رەنج و ئازادی، قسەی کرد. پەروین بوڵدان وتی، " بۆ ئەوەی ریگری لە تاڵانکردنی سروشت، تاڵانکردنی ژیان و لەناوبردنی یاسا بکرێت، ئەم میتینگەمان ساز کردووە. ئەم کۆبونەوە سەرەتایە. ئێمە لەنێو ٨٢ ملیۆن کەس لە تورکیا بڵاودەبینەوە. بە هاوپەیمانی لەگەڵ دۆستەکانمان، مۆری خۆمان لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان دەدەین. بوڵدان دەشڵێت، ئەگەر لە ئەستەنبوڵ سەربکەون، دەتوانن لە هەموو تورکیا سەربکەون. ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگ و مێژووییە، یان تاریکی یان رۆناکی هەڵدەبژێرن. یان دیموکراسی یان فاشیزم هەڵدەبژێرن و لەم هەڵبژاردنەدا کاندیکی تایبەتی هاوپەیمانی رەنج و ئازادیەکان دەبێت. ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار هاوپەیمانی رەنج و ئازادی کە لە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، پارتی رەنج (ئەمەپ)، پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ)، پارتی ئازادی کۆمەڵگا (توپ)، پارتی بزوتنەوەی رەنجدەران ( ئەهەپ) و فیدراسیۆنەکانی ئەنجومەنە سۆسیالیستەکان (سەمەفە) پێک دێت، لە گۆڕەپانی کارتاڵی ئەستەنبوڵ، میتینگێکی جەماوەری گەورەی ئەنجامدا. بەگوێرەی میدیاکانی نزیک لە هەدەپە، بە دەیان هەزار کەس لە گۆڕەپانەکە کۆبوونەوە. سەرۆک و بەرپرسانی پارتە چەپەکانی تورکیاش بەشداریان کرد و قسەیان بۆ لایەنگرانگرەکانیان کرد.
یەکێتی ئەوروپا ئیدانەی سزای سێدارە لە ئێران دەکات و داوای لە دەسەڵاتی ئەو وڵاتە کرد جێبەجێکردنی سیدارە بەهەموشێوەک رابگرێت. ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا رۆژی یەکشەممە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، رایگەیاند؛ ئەوروپا لەسێدارەدانی هەر کەسێک و بە هەرشێوازێک لە ئێران بە توندی ئیدانە دەکات و لەسێدرادانی هاوڵاتییەکی ئەوروپاش لە لایەن دەسەڵاتی تارانەوە بە توندترین شێوە ئیدانە دەکەن. ئەوروپا لەو بەیاننامەیەدا هاوخەمیی بۆ کەسوکاری عەلیرەزا ئەکبەری دەربڕیوە کە رۆژی شەممە بە تۆمەتی سیخوڕیی بۆ دەزگای هەواڵگریی بەریتانیا لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەسێدارەدرا. ئەوروپا جەختی لەوە کردوەتەوە "کە پشتگیریی تەوای بەرتیانیا لە دژی تاران دەکەن و هاوکات سێدارە بە دوایین خاڵی پێشێلکارییەکانی ئێران دژی مافەکانی مرۆڤ لەقەڵەم دەدەن چونکە سزاکە ستمەکارانە و نامرۆڤانە و ئەوپەڕی بێڕێزییە". لە کۆتایی بەیاننامەکەی یەکێتی ئەوروپادا هاتوە: دەبێت دەسەڵاتی ئێران خۆی بەدور بگرێت لە جێبەجێکردنی هەر جۆرە بڕیارێکی دیکەی سێدارە و رێوشوێن و سیاسەتی نوێ بگرێتەبەر لە چوارچێوەی هەڵوەشاندنەوەی یاساکانی سزای سێدارە لە وڵاتەکەی. لەسێدارەدانی ئەکبەری پێشتر لە لایەن ئەمریکا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا، ئیدانە کرا و بەریتانیا باڵیۆزەکەی لە تاران کشاندەوە بە مەبەستی راوێژ لەسەر بابەتی سزادانی کۆماری ئیسلامی ئێران. عەلیڕەزا ئەکبەری، جێگری وەزیری بەرگریی پێشوتری ئێران و هەڵگری رەگەزنامەی بەریتانی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ دەزگای هەواڵگریی بەریتانیا ( (MI6، لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە لەسێدارە درا و ئەوەش کاردانەوەی نێودەوڵەتیی زۆری لێکەوتەوە.
هاوڵاتی باڵیۆزخانەی چین لە عێراق رایگەیاند، شەش وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبایان لە عێراق خستووەتەکار و لە بەرنامە لە پێشینەکانی عێراقیش کارکردنە بەگوێرەی رێکەوتننامەی نێوانیان لەگەڵ چیندا. سوی وی باڵیۆزی چین له عێراق ئهمڕۆ یهكشهممه رایگهیاند، حكومهتی وڵاتهكهی پابهنده بهو رێككهوتنانهی كه لهنێوان بهیجین و بهغدا-دا واژۆكراون و لهو چوارچێوهیهشدا شهش وێستگهی بهرههمهێنانی كارهبا كه لهلایهن ستافێكی چینیهوه بهڕێوهدهبرێن، دهستیان بهكاركردن كردوه و بڕێكی زۆر كارهبا بۆ عێراق دابین دهكهن. تساوی باسی لەوەشکرد، ئاسانکاری لەنێوان هەردوو وڵاتدا لەپێناو وەبەرهێنان و هاوکاری لەنێوان هەردوولا لە بوارەکانی ئەندازیاری و پەیوەست بەژیان کراوە، بۆ ئەو مەبەستەش حکومەتی چین توانیویەتی شەش وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراقدا بکاتەوە کەلەلایەن کۆمپانیا چینییەکانەوە بەکار دەخرێن و بەڕێوەدەبرێن. ئهوهشی خستهڕو، "پێشكهوتنێكی باش له پرۆژهی قوتابخانه چینییهكان له عێراقدا ههیه، بهوپێیهی بهسهر پارێزگاكاندا دابهشكراوه و ڕێژهی تهواوكردنی تێدا جیاوازه، ئهمه جگه له بونی جۆره جیاوازهكانی قهرز، كه قهرزی بازرگانییه، دامهزراوهكان، و قهرز لهسهر ئاستی حكومهت لهلایهنوڵاتهكهمانهوه بۆ عێراق فهراههمكراوه".
هاوڵاتی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبێ ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران و تیمی وەزاری یەکێتی کۆبوەوە و دوایین سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا، دابەشکردنی نەوتی سپی و پلانی درێژخایەنی کوردستانی بۆ مافەکانی مرۆڤ تاوتوێکرد و رایگەیاند، هەولێر و بەغدا لەسەر دۆسییە هەڵپەسێردراوەکان گەیشتونەتە لێکتێگەیشتنێکی سەرەتایی. ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی کانوونی دووەمی 2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان 100مین کۆبوونەوەی خۆی بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران ئەنجامدا. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجامی دوا سەردانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران بۆ بەغدا و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ و شاندی دانوستانی حکومەتی فیدراڵ لە 11-01-2023 تاوتوێ کرا. سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوە داوە، کە لە کۆبونەوەکاندا لە بەغدا "هەستمان بەوە کرد کەشێکی ئەرێنی و دەرفەتێکی باش هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستور و لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت و کارنامەی وەزاری پەسەندکراو لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە." شاندەکەی هەرێمی کوردستان لەسەر بابەتەکانی، پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵ بۆ ساڵی 2023، پڕۆژەیاسای نەوت و گازی فیدراڵ، ماف و شایستەکانی پێشمەرگە، جێبەجێکردنی مادەی 140ی دەستوور و ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال و "دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان و چەندین بابەتی دیکە گفتوگۆیان کردووە، مەسرور بارزانی دەڵێت، لەسەر ئەو بابەتانە "گەیشتووینەتە چەند لێکتێگەیشتنێکی سەرەتایی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان." پەیوەست بە دابەشکردنی نەوتی سپیش لە راگەیەنراوەکەدا هاتوە، "بڕگەی دوەمی کۆوونەوەکە، تایبەت بو بە خستنەڕوی ڕاپۆرتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان سەبارەت بە دابینکردنی نەوتی سپی و دوا بەرەوپێشچونی ڕێککەوتنی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ لە کاتی سەردانی شاندی باڵای هەرێم بەسەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران لە 2023/1/11 بۆ بەغدا سەبارەت بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ناردنی بەشە نەوتی سپی بۆ هەرێم، کە لە لایەن کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت خرایەڕو". راگەیێندراوەکە ئەوەی تێدا هاتووە، لە بڕگەی سێیەمدا، دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دوایین هەنگاو و بەرەوپێشچوونەکانی میکانیزمی جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ بۆ ساڵی یەکەم خستەڕوو.
هاوڵاتی دەیان هەزار کەس کە لە تەل ئەبیب پایتەختی ئیسرائیل گردبوونەوە و سەرکۆنەی کابینەی حکوومەتی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهۆیان کرد. ماوەی دوو هەفتەیە لەسەریەک رۆژانی شەممە، گۆڕەپانی هابیما لە ناوەڕاستی تەل ئەبیب دەبێتە شوێنی خۆپیشاندانەکان و بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی ئیسرائیل، ئەمجارە نزیکەی ٨٠ هەزار کەس بەشدارییان لە خۆپیشانداندا کردووە. خۆپیشاندەران کاردانەوەیان نیشان دا لەهەمبەر سەرۆکوەزیران ناتانیاهۆ و وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی، ئیتەمار بن گڤیر و وەزیری دارایی، بەزالەل سمۆتریچ کە بەوە ناسراون کە توندوتیژن و سیاسەتێکی رەگەزپەرستانەیان هەیە. هاوکات خۆپیشاندەران کە دروشمی "سەرۆکوەزیرانی تاوانبار"یان بەرز کردبووەوە، داوایان کرد، ناتانیاهۆ دەست لە کار بکێشێتەوە و دروشمەکانی "دیکتاتۆرییەت لە ئیسرائیل نابێت"، "ناتانیاهۆ مەترسیدارە و رەگەزپەرستە" و "بن گڤیر و سمۆتریچ کارەساتن" بەرز کردبووەوە. هەروەها سیاسەتمەدارەکانی ئۆپۆزسیۆن بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کرد، لەنێویاندا وەزیری پێشوو، بێنی گانتز. بێنی گانتر بە خۆپیشاندەرانی راگەیاند: "بۆ بەرگرتن لە کودەتا لە پەرلەمان و لەسەر شەقام پەنا دەبەینە بەر هەموو رێکارێکی یاسایی".
هاوپەیمانی رەنج و ئازدیەکان، لە گۆڕەپانی کارتاڵی ئەستەنبوڵ گەورەترین کۆبونەوەی جەماوەری خۆیان بە دروشمی ' رێگری لە شەڕ، هەژار و فشارەکان بگڕین و پێکەوە بیگۆڕین' کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ دەست پێکرد. هاوسەرۆک، پەرلەمانتار، ئەندام و بەڕێوەبەر و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، پارتی رەنج (ئەمەپ)، پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ)، پارتی ئازادی کۆمەڵگا (توپ)، پارتی بزوتنەوەی رەنجدەران ( ئەهەپ) و فیدراسیۆنەکانی ئەنجومەنە سۆسیالیستەکان (سەمەفە)، لە گۆڕەپانەکە کۆبونەوە و کۆبونەوە جەماوەریەکە بە جۆش و خڕۆشەوە بەردەوامە. بە جلوبەرگی کوردی و جلوبەرگی تایبەت بە هاوڵاتیانی دەریای ڕەش، لایەنگرانی هاوپەیمانی رەنج و ئازادیەکان بە گوێگرتن لە موزیک و گۆرانی هەڵدەپەڕن و بە هەزاران کەس پێکەوە دروشمی 'دەیگۆڕین' دەڵێنەوە. جەماوەر بە جۆش و خڕۆشەوە پێشوازیان لە پەروین بوڵدان و میدحاد سانجار هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کرد. سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تویتێکی لەبارەی کۆبونەوە جەماوەرەیەکە بڵاوکردەوە رایگەیاند، ئەمڕۆ دەردەکەوێت کە کێ دادەخرێت، هەدەپە یان ئاکەپە. هاوکات گۆرانی (ئێمە رەنجدەرین)کە هاوپەیمانی رەنج و ئازادیەکان رێکی خستووە،گۆرانیەکی نوێیە لە سەلاحەدین دەمیرتاشەوە بۆ کۆبونەوە جەماوەریەکەی ئەمڕۆی شاری ئەستەنبوڵ،هونراوە و موزیک لەلایەن دەمیرتاشەوە ئامادە کراوە و سەرەتای گۆرانیەکە بە دەنگی دەمیرتاش دەست پێ دەکات. لەم لینکە بینەری گۆرانییەکە بە: گۆرانی ئێمە ڕەنجدەرین
