بە پێی ڕاپۆرتی وزەی ئەمەریکا هەناردەی نەوتی عێراق زیادی کردووە زانیاری وزەی ئەمەریکا لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە هاوردەی نەوتی وڵاتانی بەرهەمهێن بڵاوی کردەوە کە وڵاتەکەیان لە ٨ وڵاتی جیهانەوە بەبری 5 ملیۆن و356 هەزار بەرمیلی رۆژانە نەوتی هاوردە کردوە. هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا باس لە هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا کراوەو ئاماژەی بەوە کردووە ، هەفتەی ڕابردوو عێراق بەبری 225 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەى هەناردەکردوە بەم پێیەش بەراورد بەهەفتەی پیش‌تر 64 هەزار بەرمیل لەرۆژێکدا بەرزبوەتەوە. جێی ئاماژەیە, کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق، کۆی گشتی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی تەمموز خستەڕو کە تێیدا دەردەکەوێت لە مانگى رابردودا عێراق بە بەهاى زیاتر لە (10) ملیار دۆلار نەوتى فرۆشتووە و كۆی ئەو بڕە نەوتە خاوەی بۆ مانگی تەمموز لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە هەناردە كراوە 99 ملیۆن و 965 هەزار و 94 بەرمیل بووە.
هاوڵاتی دوای 16 ساڵ هەردوو حزبی دیموكراتی كوردستان و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران یەكیانگرتەوە، هەردوو باڵی كۆمەڵەش لەهەوڵدان بۆ یەكگرتنەوەیان. نزیكەی دوو دەیەیە زیاترین ناكۆكی و لێكدابڕان لەناو حزب و پارتەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان روودەدات بەڵام لەهەنگاوێكی چاوەڕوانكراودا هەردوو حزبی دیموكراتی كوردستان یەكگرتنەوەیان راگەیاندو بڕیاریاندا بەیەك ناو‌و لەچوارچێوەی یەك حزبدا دەست بەكارەكانیان بكەنەوە. بەپێی رێكکەوتنێك مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دەبێتە سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و خالید عەزیزی دەبێتە سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستان دەبێتە وتەبێژی حزبی دیموكرات. هەنگاوەكەی حزبی دیموكرات وەكو حزبێكی كوردی ئۆپۆزسیۆنی ئێران، لەكاتێكدایە دەسەڵاتی ئێران رووبەڕووی كێشەو قەیرانی زۆر بووەتەوە، بەدوور نازانرێت هەردوو حزبی دیموكرات بەیەكگرتنەوەیان سەركەوتنی بەرچاو لەبەرپەرچدانەوەی سیاسەتەكانی تاران لەخۆرهەڵاتی كوردستان بەدەستبهێنن. حزبی دیموكراتی كوردستان لەساڵی 1945 دامەزراوەو سەركردایەتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لەكۆنگرەدا یەكلایی دەكرێتەوە، هەردوو حزبی دیموكرات دوای 16 ساڵ لەبەیاننامەی هاوبەشی یەكگرتنەوەیاندا رایانگەیاندووە: "ئەنجامدانی كۆنگرە لەلایەن سەركردایەتی هاوبەشی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بەڕێودەچێت". مێژووی جیابوونەوە لەحزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستاندا حزبی دیموكراتی كوردستان كە لەساڵی 1945و دوای هەڵوەشاندنەوەی كۆمەڵەی ژێكاف لەشاری مەهاباد لەڕۆژهەڵاتی كوردستان دامەزراوە، قازی محەمەد یەكەم سكرتێری حزبەكە بووە، لەماوەی زیاتر لە 77 ساڵی تەمەنیدا لەسەر ئاستی سەركردایەتییەكەی چەندجارێك رووبەڕووی ناكۆكیی و جیابوونەوە بووەتەوە. دوای رووخانی كۆماری كوردستان و لەسێدارەدانی قازی محەمەد، ساڵانێكی زۆر حزبی دیموكرات بەشێوەی نهێنی كار‌و چالاكییەكانی ئەنجامداوەو لەگەڵ سەرهەڵدانی شۆڕش لەباشوری كوردستان كۆنگرەی دوەمی حزبەكەیان بەست و لەساڵی 1964 عەبدوڵا ئیسحاقی ناسراو بەئەحمەد تۆفیق وەك سەركردەو سكرتێر لەلایەن كۆمیتەی ناوەندیی حزبی دیموكرات هەڵبژێردرا، دواتر ئەحمەد تۆفیق ساڵی 1973 لەلایەن حزبی بەعس لەعێراق دەستگیركراو هەر لەو ساڵەشدا لەسێدارە درا. پاشان دكتۆر عەبدولڕەحمان قاسملۆ كە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی بوو لەساڵی 1973 وەك سكرتێری گشتی حزبی دیموكرات هەڵبژێردراو سەركردایەتیی ئەو حزبەی كرد، قاسملۆ لە 13ی تەمموزی 1989 لەڤیەننا-ی پایتەختی نەمسا تیرۆركرا، دوای قاسملۆ د.سادق شەرەفكەندی بوو بەسكرتێری گشتی حزبی دیموكرات و ئەویش لەساڵی 1992 لە رێستۆرانتی میكۆنووس لەشاری بەرلینی ئەڵمانیا تیرۆر كرا. حزبی دیموكرات خۆی بەدرێژەپێدەری رێگەی قازی محەمەد، سەرۆكی تاكە كۆمارەكەی كورد لەمەهاباد دەزانێت و وەك حزبی پێشەواو پێشڕەو خۆی پێناسە دەكات. لەساڵی 1985-ەوە بۆ ماوەی چوار ساڵ شەڕی ناوخۆی نێوان حزبی دیموكراتی كوردستان و كۆمەڵە روویدا، ساڵی (1988) باڵێكی حزبی دیموكرات وەك ناڕەزایەتی دژی جەنگی ناوخۆیی لەنێوان حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، جیابوونەوەی خۆیان راگەیاندو بەباڵی رێبەرایەتی شۆڕشگێڕ خۆیان ناساند. جیابونەوەی هەردوو حزبی دیموكرات ساڵی 2006 دوای قوڵبوونەوەی ناكۆكییە ناوخۆییەكانی حزبی دیموكرات، جیابوونەوە لەو حزبە روویدا هەندێك سەرچاوەی حزبی دیموكرات ئاماژەیان بەوەكرد، دوای نزیكەی شەش ساڵ لەناكۆكی ئەو جیابوونەوەیە روویدا. رۆژی (7/12/2006) عەبدوڵا حەسەن زادە جیابوونەوەی حزبی دیموكراتی كوردستان (حدك)ی بەئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس راگەیاندو لەلێدوانێكدا دەڵێت: هۆكاری جیابوونەوەكە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كەماوەی دوو ساڵە ناكۆكیی لەسەر چۆنیەتی بەڕێوبردن و سەركردایەتیی لەحزبی دیموكراتدا چارەسەر نەكراوەو دواجار بڕیار لەو جیابوونەوەیە درا. عەبدوڵا حەسەن زادە (16/12/2006) رایگەیاند؛ بڕیاریانداوە وەك ناڕەزایەتیی بەرامبەر باڵی زۆرینەی كۆمیتەی ناوەندیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بەسەركردایەتیی مستەفا هیجری لەو حزبە جیاببنەوەو بەناوی پێشووی حزبەوە كە حزبی دیموكراتی كوردستان و بەبێ پاشگرەی "ئێران" بووە وەك (حدك) بەردەوامبن لەخەبات و تێكۆشانیان. حەسەن زادە لەوكاتەدا تەئكیدیكردەوە ناكۆكییەكانیان ماوەی زیاتر لەدوو ساڵی خایاندووەو دواجار بەشێوازێكی ئاشتییانە جیابوونەوەیان راگەیاندووە. لەلایەكی دیكەوە باڵی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند دوای هەوڵێكی زۆر‌و نێوەندگیریی پارتە كوردستانییەكان بەتایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان (حدك) بڕیاری جیابوونەوەی داوە. دوو ساڵ دوای جیابوونەوەی هەردوو حزبی دیموكراتی حدك و حدكا‌و لەساڵی 2008 جیابوونەوە لەنێوان كۆمەڵەی شۆڕشگێری كوردستانی ئێران-یش روویدا. ئەو دوو لایەنەی كۆمەڵەش نزیكەی دوو ساڵە هەوڵی یەكگرتنەوە دەدەن و تائێستا ژمارەیەك دانوستان و گفتووگۆ لەنێوان سەركردایەتی هەردوولادا بەئامانجی یەكگرتنەوە كراوە. حزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) وەك دوو حزبی جیا كەخۆیان بەخاوەنی سەرەكی رێبازی حزبی دیموكرات دەزانی بەدوو سەركردایەتی جیاواز بەردەوامبوون لەكارو چالاكییەكانیان. لەساڵی 2018 ئەو دوو حزبە لەگەڵ كەمبوونەوەی ناكۆكییەكان و دەستپێكردنەوەی پەیوەندییەكانیان، لەگەڵ دوو باڵی كۆمەڵەو سازمانی خەباتی ئیسلامی كوردستانی ئێران لەبەیاننامەیەكدا كار‌و هەنگاوی هاوبەشیان بەناوی -ناوەندی هاوكاریی حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان- راگەیاند. دواجار رۆژی یەكشەممە (21/8/2022) دوای چەندین مانگ لەكۆبوونەوەو دانوستان هەردوو حزبی دیموكرات بەبڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەك یەكگرتنەوەی خۆیان راگەیاند. لەبەیاننامە هاوبەشەكەیاندا دەڵێن: "لەمەودوا بەناوی (حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران) درێژە بەكارو چالاكییەكانیان دەدەن، تاكاتی بەستنی كۆنگرەی حدكا، 12 كەس سەركردایەتیی ئەو حزبە یەكگرتووەی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەن. هاوكات لەبەشێكی تری بەیاننامەكەیاندا باس لەوەكراوە، " ئەگەرچی رۆڵەكانی دیموكرات لەماوەی زیاتر لە ١٥ ساڵی رابردوودا بەسەر دوو حزبی جیادا دابەش ببوون، بەڵام خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان، هیچ كات ددانی خێریان بەم لێكجیابوونەوەیەدا نەناو بەڕەسمییان نەناسی. لەهەر بۆنەو دەرفەتێك بۆ دەربڕینی داوای یەكگرتن و پەیامی یەكگرتنەوەخوازیی خۆیان سوودیان وەرگرت و سەلماندیان كەحزبی دیموكرات، ئەمانەت و سەرمایەی خەباتی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانە، قبووڵ ناكەن ئەم ئەمانەت و سەرمایەیە، لەمە زیاتر بەدووپارچەیی و لێكدابڕاوی بمێنێتەوە".
بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28-08-2022، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك پرس كه تایبه‌تن به بارودۆخی حزبه‌كه‌یان و بۆچونی یه‌كێتی له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عیراق كۆببنه‌وه‌وه. به‌پێی ئه‌و بڵاوكراوانه‌ی كه میدیای ره‌سمی حزبه‌كه بڵاویكردوه‌ته‌وه: یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا بڕیار له‌هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سیستمی هاوسه‌رۆكی و جێگر بۆ سه‌رۆك داده‌نێت، هه‌روه‌ها ئه‌و بڕیار‌و راسپاردانه جێگیر ده‌كرێن كه له دوای 8ی ته‌ممووز و دیداری یه‌كێتییه‌وه ده‌ركراون. هه‌روه‌ها بڕیاره هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه پێشووتر سڕكرابوون یاخود ده‌ركرابوون، ئه‌ندامی دیكه له شوێنیان دابنرێن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی زیاد بكرێت. جێگه‌ی باسه، به‌پێی زانیارییه ناره‌سمییه‌كان بڕیاره هه‌ریه‌ك له فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان برادۆستی و قوباد تاڵه‌بانی ببنه ئه‌ندامانی نوێی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و نوخشه ناسح-یش ببێته ئه‌ندامی نوێی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركرایه‌تیی یه‌كێتی و له‌شوێنی یه‌كێك له‌وانه دابنرێت كه پێشتر ده‌ركرابوون.
هاوڵاتی ئیسرائیل له دوایین بۆردومانی له‌سوریا 9 باڵه‌خانه‌و هه‌زار مووشه‌كی سه‌ر به‌میلیشیاكانی وێران كرد. به گوێره‌ی روانگه سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مدوایه كه بۆ ماوه‌ی 6 كاتژمێر به‌رده‌وامی هه‌بوو له ئاكامی دوایین بۆردومانه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوچه‌ی مه‌سیاف له گونده‌واره‌كانی حه‌مات له سووریا، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كانی زه‌وی ـ زه‌وی مه‌ودا مامناوه‌ند بوون كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی تۆژینه‌وه زانستییه‌كان و به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌فسه‌ره پسپۆڕه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران دروستكراون، هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و مووشه‌كه ئێرانیانه كه له‌چه‌ند مانگی رابردوودا گوازرانه‌وه بۆ كۆگاكان. روانگه‌كه ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، مووشه‌كه ته‌قێندراوه‌كان كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه كۆده‌كرانه‌وه ژماره‌یان ده‌خه‌مڵێنرێن به زیاتر له هه‌زار مووشه‌ك. روانگه‌كه ئاماژه‌شی پێدا، میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران كار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و دروستكردنی مووشه‌كه‌كانی زه‌وی ـ زه‌وی مه‌ودا مامناوه‌ند له گوندی زاوی و سه‌ربازگه‌ی ته‌لائیع له گوندی شێخ غه‌زبان له گونده‌واره‌كانی مه‌سیاف. هاوكات لای خۆشیه‌وه، رۆژنامه‌ی "تایمز ئۆف ئیسرائیل" وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانی بڵاوكرده‌وه كه كۆمپانیای "Planet" گردتوویه‌تی و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌ك له‌ناوه‌ندی تۆژینه‌وه زانستییه‌كان له‌بنكه‌یه‌كی چه‌ك له‌نزیك شاری مه‌سیاف ته‌واو وێران كراون و پێشبینی ده‌كرێت له‌و بۆردومانه لانیكه‌م 9 باڵه‌خانه وێران كرابن.
هاوڵاتی لەكاتێكدا دەوڵەتی عێراق پشت بەنەوت دەبەستێت وەك سەرچاوەی سەرەكی بودجەكەی بەجۆرێك كە لەسەدا ٩٥ی بودجەكەی پارەی فرۆشتنی نەوت ساڵانە دابینی دەكات، كەچی ئەم كەرتە گرنگە بەدەست گەندەڵی و خراپ بەكارهێنانی كارگێڕی و بەهەدەردان و فەرامۆشكردنی گەشەپێدان و نۆژەنكردنەوەوە دەناڵێنێت. پێگەی (ئۆیڵ پرێس)ی ئەمریكی كەتایبەتمەندە بەئابووری لەڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە كەگەندەڵی كەرتی نەوتی لەعێراقدا هۆكاری سەرەكییە بۆ ئەوەی عێراق نەتوانێت سەقفی داواكارییەكانی لەزیاتركردنی بەرهەمەكانیدا كەچەندین ساڵە ئاواتی بۆ دەخوازێت بەرهەم بهێنێت. عێراق كەخاوەن یەدەگێكی ستراتیژی نەوتەو بەنزیكەیی ١٤٥ ملیار بەرمیل مەزەندە دەكرێت، رووبەڕووی چەندین ئاستەنگ دەبێتەوە كە نەتوانێت ئامانجەكانی خۆی بەدیبهێنێت كەئەوانیش بەرهەمهێنانی هەشت ملیۆن بەرمیل نەوتە لەڕۆژێكدا كە لەنێویاندا گرفتەكانی گەندەڵی و خراپی ئیدارەدان و نەبوونی ئاسایش و دابیننەكردنی سەرچاوەی داهاتی پێویستە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكانی گەشەپێدان. حامد یونس جێگری سەرۆكی كۆمپانیای نەوتی عێراق دەڵێت:» عێراق پلان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دادەنێت تا بەپێی تێپەڕینی كات بگات بەو ئامانجەی نەخشەی بۆ كێشاوە كەئەویش پێنج تا هەشت ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانەیە». هاوكات عەلی جاسم بەڕێوبەری گشتی كۆمپانیای گەڕان و بەدواداچوونی نەوتی رایگەیاند:» قۆناغی داهاتوو قۆناغی زیادبوونی جموجوڵی گەڕان و بەدواداچوونی نەوتییە بەتایبەت لەناوچەكانی بیابانی رۆژئاوا‌و پارێزگای نەینەوا». عێراق خاوەنی یەدەگێكی جێگیری نەوتە كە بەنزیكەیی ١٤٥ ملیار بەرمیل نەوت دەبێت كەئەمەش بە (نزیكەیی لەسەدا ١٨ی یەدەگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە سەدا نۆی یەدەگی جیهانی و پێنجەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهانی)ە. بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە چاوەڕواندەكرێت یەدەگی نەوتی عێراق زۆر لەو ژمارانە زیاتر بێـت كە خراونەتەڕوو، ئاژانسەكە مەزەندەی ئەوەی كردووە كە یەدەگی عێراق لەنەوتی خاو ٢٣٢ ملیار بەرمیل بێت. روونیشیكردەوە:»وەزارەتی نەوتی عێراق كاتێك ساڵی ٢٠١٠ یەدەگی نەوتی بەنزیكەیی ١٤٣ ملیار بەرمیل دیاریكرد، دوای دوو ساڵ جارێكی تر ئاشكرایكرد كە یەدەگەكە ١٤٥ ملیار بەرمیلە، ئاماژەشی بۆ ئەوەكردووە داهاتی نەدۆزراوەی نەوت دەگاتە ٢١٥ ملیار بەرمیل نەوت». هاوكات ئۆیڵا پرێس رایگەیاندووە: لە ٥٣٠ پێگەدا كەئەگەری ئەوەی هەیە نەوتی تیادابێت، لەساڵی ٢٠١٢ەوە تائێستا تەنیا ١١٣ بیرە نەوت هەڵكەنراوەو لە ٧٣ شوێندا نەوتی تیادابووە، لەوكاتەشەوە رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لەسێ ملیۆن بەرمیل نەوتەوە بۆ چوار ملیۆن بەرمیل بەرزبووەتەوە كە دەكاتە زیادبوونی رێژەی بەرهەمهێنان بەڕێژەی لەسەدا ٢٥، بەڵام ئەم رێژەیە بەبەراورد بەیەدەگی نەوتی وڵات زۆر كەمە. راپۆرتەكەی ئۆیڵا پرێس جەخت لەوەشدەكاتەوە “ نەتوانینی عێراقی بۆ گەیشتن بەسەقفی ئامانجی كەچەندین ساڵە نەخشەی بۆ كێشاوە كەئەویش گەیشتنە بە شەش ملیۆن تا نۆ ملیۆن بەرمیل نەوت بەهاتنی ساڵی ٢٠٢٠، كەچی ئێستا ئێمە لەچارەكی كۆتایی ساڵی٢٠٢٢داین و ئەو ئامانجە بەدینەهاتووە ئەویش بەهۆی دوو هۆكارەوە: یەكەمیان ئەو گەندەڵیەیە كە لەساڵی ٢٠٠٣ەوە كەرتی نەوتی گرتووەتەوە، دووهەمیشیان كە دەرئەنجامی هۆكاری یەكەمە بەڵام نەك بەشێوەیەكی گشتی ئەویش شكستهێنانی بەشێكی گرنگە كەدەبێـتەهۆی زیاتركردنی بەرهەمی نەوت، كەئەویش پرۆژەی راكێشانی ئاوی CSSP لەكێڵگەكانی نەوتدا كە بەبێ ئەوە ناتوانرێت نەوت دەربهێنرێت. هەربەپێی راپۆرتەكە ئەوەی پەیوەستە بەگەندەڵی دامودەزگا حكومییەكانەوە ئەوەیە راپۆرتەكانی رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی كەتایبەتە بەدیاریكردنی گەندەڵی لەوڵاتانی جیهاندا هەمیشە عێراق لەڕاپۆرتی ساڵانەدا لەڕیزبەندی دەیەمدایە لەكۆی ١٨٠ وڵات كەچووەتە لیستی گەندەڵترین وڵاتانی جیهان. دەڵێت:“ ئیختیلاس و چاوپۆشی و گزیكردن و سپیكردنەوەی پارەو بەقاچاخبردنی نەوت و پێدانی بەرتیل لەمامەڵەكردنداو توندوتیژی سیاسی، رێگەی لەوەگرتووە كەدەوڵەتێكی دامەزراوەیی چالاك درووستبكرێت كەبتوانێت خزمەتگوزاری باش پێشكەشبكات». هاوكات شەفافیەتی نێودەوڵەتی تەئكیدیكردەوە: كەدەستوەردانی سیاسی لەدەستەكانی دژایەتی گەندەڵی و بەسیاسیكردنی دۆسیەكانی گەندەڵی دەبنەهۆی درووستبوونی كۆمەڵگایەكی مەدەنی لاواز‌و ئاسایشی لاواز، هەروەها كەمی داهات و لاوازی لەلێپێچینەوەی یاسایی كە دەبێتەهۆی سنورداركردنی توانای حكومەت و نەتوانینی لەناوبردنی گەندەڵی كە بەشێوەیەكی بەربڵاو بڵاوبووەتەوە»، ئەمەش بەهۆكاری سەرەكی دادەنرێت بۆ ئەوەی نەتوانرێت پرۆژەی وێستگەی ئاوی دەریایی تایبەت بەبەهەرمهێنانی نەوتی بەگەڕبخرێت. هاوكات ئۆیڵا پرێس دەڵێت:» ئەگەر عێراق بتوانێت پرۆژەكە بەكەمترین گەندەڵییەوە جێبەجێبكات ئەوا ئەوكات دەتوانێت دەستبكات بەجێبەجێكردنی ئەو پلانەی بۆ بەرهەمهێنانی زیاتری نەوت كێشاویەتی و هەوڵی بەدێهێنانی دەدات». ئاشكراشیكرد: پرۆژەكە ئەوەیە ئاو لەكەنداوی عەرەبییەوە رابكێشرێت و دواتر لەڕێگای بۆرییەوە بپاڵێوێت و ببرێت بۆ كێڵگە نەوتییەكان بەئامانجی زیاتركردنی رێژەی فشار لەناو بیرەكانداو دواتریش دەرهێنانی نەوتی خاو «. هەموو ئەم ئاڵنگاریانە لەكاتێكدایە كەنرخی نەوت بەرزەو لەچاو ساڵانی پێشووتردا بەڕێژەیەكی بەرچاو نرخەكەی بەرزبووەتەوە، ئەمەش بەهۆكارێكی باش دادەنرێت بۆ گەشەی ئابووری عێراق. پێشووتر عەلی عەلاوی وەزیری دارایی و ئابوری دەستلەكاركێشاوەی عێراق رایگەیاندبوو بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەسود بۆ عێراق دەگەڕێتەوە، لەهەمانكاتدا كاریگەری خستۆتەسەر دابینكردنی پێداویستییەكانی دیكەی لەخۆراك و كەمكردنەوەی قەرزی دەرەكی عێراق بەبەهای چوار ملیار دۆلار لەساڵی رابردوودا. بەنیسبەت كەرتی نەوتی لەهەرێمیشدا، دۆخەكە هیچ لەوەی بەغدا باشتر نییەو ناشەفافی و گومانێكی زۆر لەسەر قەبارەی وەبەرهێنان و خەرجی و كۆی داهاتەكەی هەیە و رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەتەوە، تەنانەت كاریگەرییەكی خراپیشی كردۆتە سەر دۆخی ژیانی هاووڵاتیان و ساڵانە سەرەڕای فرۆشتنی نەوتی بەردەوام كەچی هەرێم هەمیشە لەقەیران و خراپی دۆخی ئابووری و پاشەكەوت و پێنەدانی موچەی فەرمانبەران و چوونە ژێرباری قەرزێكی زۆرەوە بووەتەوە. ئەمە جگەلەوەی هەمیشە پرۆسەی نەوتی هەرێم لەسەرەتای هەناردەكردنەوە تاوەكو ئێستا خەرجی و تێچووەكانی زۆر زیاتر بووە لەو داهاتەی كە بۆ حكومەتی هەرێم ماوەتەوە، هەر بۆ نموونە بەپێی راپۆرتەكانی دیلۆیت كۆی نەوتی خاوی فرۆشراوی هەرێمی كوردستان لەسێ مانگی یەكەمی ساڵی (2022)دا بەهەردوو شێوەی (بۆری و فرۆشتنی ناوخۆ) بڕی (39 ملیۆن و 88 هەزار و 710) بەرمیل بووە، بەهاكەی بریتی بووە لە (سێ ملیار‌و 63 ملیۆن و 356 هەزارو 891) دۆلاری ئەمریكی، لەو بڕەش (یەک ملیار‌و 719 ملیۆن و 515 هەزارو 659) دۆلاری بەڕێژەی (56.1%) چووە بۆ خەرجی پرۆسەكە. تەنها بڕی (یەک ملیار‌و 343 ملیۆن و 841 هەزارو 232) دۆلاری بەڕێژەی (43.9%)ی داهاتی (نەوتی فرۆشراو لەڕێگەی بۆری و فرۆشەكانی ناوخۆوە) گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان. كەواتە ئەو جیاوازییەی لەداهات و خەرجی دروستبووە لەهەردوو چارەكی یەكەمی ساڵەكانی (2021 و 2022) بەمجۆرەن؛ - لەچارەكی یەكەمی (2022) بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە بڕی (یەک ملیار‌و 222 ملیۆن و 643 هەزار و 364) دۆلار داهاتی گشتی نەوت زیادی كردووە بەراورد بەسێ مانگی یەكەمی (2021). بەمانایەكی دیكە لەچارەكی یەكەمی (2022) بەراورد بەسێ مانگی یەكەمی (2021) خەرجی پرۆسەی نەوت بەڕێژەی (1.9%) زیادی كردووە. لەئێستاشدا ئەوەی تێبینی دەكرێت هەرچەندە گەندەڵی و ناشەفافیەت و خراپ ئیدارەدان و بەهەدەردان هەناوی كەرتی نەوتی بەغداو هەرێمی خواردووە، بەڵام هیچ هەنگاوێكی جددی بۆ چارەسەركردنی دۆخەكە نەگیراوەتەبەر.
هاوڵاتی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایگەیاند: لە چالاكییەكان گەریلادا حەوت سەربازی توركیا كوژراون و زیانێكی گەورە لە سوپای تورکیا لە ناوچەکانی زاپ و خواکورک دراوە. به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی هه‌په‌گه که ئه‌مڕۆ بڵاوکراوه‌ته‌وه : لەو چالاكییانەی گەریلاكاندا حەوت سەربازی داگیركەری تورك كوژران و سەنگەرێك خاپور كرا و درۆنێكی سوپای توركیش خرایە خوارەوە. وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: سوپای تورك ١١ جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاكتیكی و چەکی کیمیایی، ٣٠ جاریش بە هەلیكۆپتەر و ١٠ جاریش بە فڕۆكەی جەنگیی هێرشیان کردووەتە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
هاوڵاتی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بە رەزامەندی سەرکۆمار دەتوانێت داوای ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بکات، ئاماژه‌ش به‌وه‌ده‌کات ئەو دۆخه‌ی كه ئێستا عێراق پیایدا تێپەر دەبێت، بۆ نەبوونی متمانە لەنێوان سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی و رەوتی سەدر دەگەڕێتەوە و باس لە دوو رێگا دەکات بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران. جەمال کۆچەر سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان له‌باره‌ی شێوازی چۆنیەتی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران، به ئاژانسی (ئانادۆڵۆ)ی تورکی ڕاگه‌یاندووه: ''دوو رێگا هه‌یه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بە رەزامەندی سەرکۆمار داوای ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بکات، رێگای دووەم بریتییه له‌وه‌ی كه به رێژه‌ی یەک لەسەر سێی ئەندامان، واتا ١١٠ ئه‌ندام له كۆی ٣٢٩ ئه‌ندام، نووسراوێك پێشکەش بكه‌ن و داوای ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بكه‌ن، پەرلەمانیش بەزۆرینەی رەھا، واتا ٥٠+١ی دەنگی ئەندامەکانی داواکارییەکە پەسەند بکات''. جه‌مال کۆچه‌ر وتیشی: ''به‌پێی ئەم رێگا دەستوورییە، دوای پێشکەشکردنی داواکارییه‌كه، ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان پێویستی بە دەنگی ١٦٥ ئەندام ھەیە لە کۆی ٣٢٩ ئەندام، بەڵام سەدر بە ئاشکرا داوا دەکات دادگای باڵای فیدراڵیی، پەرلەمان ھەڵبوەشێنێته‌وه و ئەنجوومەنی باڵای دادوەریییش رایگه‌یاندووه كه ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە، گرفته‌كه‌ش ئەوەیە كه چوارچێوەی ھەماھەنگی و ره‌وتی سەدر متمانەیان بەیەکتر نییە، سەدر دەیەوێت بە ھەمان یاسای ھەڵبژاردن و بە ھەمان ستافی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، چوارچێوەی ھەماھەنگیش دەڵێت نەخێر ئێمە بە ھیچ شێوەیەک بەرەو ھەڵبژاردنێک ناچین، ئەگەر کۆمیسیۆن و یاسای کۆمیسیۆن نەگۆدڕێت، بۆیە جیاوازییەکی زۆر لەنێوانیاندا ھەیە''. سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، جەمال کۆچەر راشیگەیاند، چوار سیناریۆ ھەن بۆ دۆخی ئێستای عێراق، ئەویش شەڕی شیعە-شیعەیە کە لە ئەنجامی خۆپیشاندانی ملیۆنی لایەنگرانی سەدر و لایەنگرانی چوارچێوەی ھەماھەنگی دروست ببێت، سیناریۆی دووەم دیالۆگ و سازش بۆ یەکتر بکەن، سیناریۆی سێیەمیش لایه‌نێك بکشێتەوە و لایه‌نه‌كه‌ی دیکه دەست بە پڕۆسەی پێک‌ھێنانی حکوومەت بکات، سیناریۆی چوارەمیش ئەوەیە کە چوارچێوەی ھەماھەنگی دابەش ببێت، چونکە ئاماژەکان بەدیار دەکەون کە چوارچێوەی ھەماھەنگی ھاوپەیمانییەکی کۆنکرێتی نییە، بۆچوونێک ھەیە دەڵێت وەکو نوری مالکی و ھەندێک لەوانەی ناو چوارچێوە کە دەڵێن با کۆبوونەوەیه‌کی پەرلەمان بکرێت و تیایدا سەرکۆمار و سەرۆکوەزیران ھەڵبژێردرێت و دواتر بڕیاری خۆمان بدەین كه پەرلەمان ھەڵبوه‌شێنینەوە یان بەرەو ھەڵبژاردن بچین، بەڵام بۆچوونی ھادی عامری و حەیدەر عەبادی و ھەندێک لایەنی دیكه‌ی چوارچێوەی ھەماھەنگی ئەوەیە کە دەڵێن نەخێر باش نییە حکوومەتێک دروست بکەین و سەدر بتوانێت ملیۆن لایەنگر کۆبکاتەوە، حکوومەت بەم شێوەیە ناتوانێت بەردەوام بێت و ھەڵدەوەشێتەوە، بۆیە دەبێت لەگەڵ سەدر رێککەوین، بۆیەش درزێک كه‌وتووه‌ته ناو چوارچێوەی ھەماھەنگی و ئێرانیش نایەوێت شەڕی شیعە-شیعە لە عێراق دروست ببێت و رەنگە بڵێت بەشێک لە چوارچێوەی ھەماھەنگی با بچنە پاڵ ره‌وتی سەدر و به‌شه‌كه‌ی دیكه بێدەنگ بێت و کۆنترۆڵی دۆخی عێراق بكات''. جەمال کۆچەر به دووری ده‌زانێت كه شەڕی شیعە-شیعە لە عێراق رووبدات به‌هۆی ئەوەی مەرجەعی باڵای شیعەکان لەگەڵ شه‌ڕدا نییە، جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه ئێران ئه‌و شه‌ڕه ناخوازێت، چونکە ئەو میلیشیات و گرووپانه‌ی سەر بە ئێرانن، ئه‌وا رووبەڕووی کێشە دەبنه‌وه، ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو كه هیچكامێكیان نایانه‌وێت یه‌كه‌م گوللەی شه‌ڕ بته‌قێنن و وتی: ''بەڵام ئەگەر شەڕەکە روویدا، ئه‌وا ھیچ لایەنێک سازش بۆ لایەنه‌كه‌ی دیكه ناکات، چونکە نوری مالیکی و سەدر ھەردووکیان گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە ئەگەر مالیکی حکوومەت پێکبھێنێت، ئه‌وا کۆتایی سەدرە و ئەگەر سەدر حکوومەت پێکبھێنێت، ئه‌وا کۆتایی مالیکی-یە''. جێگای ئاماژه‌یه زیاتر لە ١٠ مانگ بەسەر ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقدا تێپەڕیوە، بەڵام تا ئێستا حکوومەتی نوێ پێک نەھاتووە، لەئێستاشدا گرژییه‌كان له هۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەران و کۆڕ و کۆبوونەوە سیاسییەکان هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و شه‌قامی عێراقی گرتووه‌ته‌وه.
هاوڵاتی سەرۆکى نوێنەرایەتیى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا ئاشکرای ده‌کات، لە لایەن وەزارەتى ناوخۆى عێراقەوە پێشنیازى پێکهێنانى دوو فەوجى پاسەوانى سنوور بۆ هەرێمى کوردستان بۆ مسته‌فا کازمی فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانی وڵات به‌رزکراوه‌ته‌وه. فارس عیسا، سەرۆکى نوێنەرایەتیى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا به (رووداو)ی ڕاگه‌یاندووه، رۆژی 24ى ئابى 2022 لەگەڵ عوسمان غانمى، وەزیرى ناوخۆى عێراق کۆبوونەتەوە و تێیدا باسیان لە پێکهێنانى دوو فەوجى هێزەکانى پاسەوانى سنوور بۆ هەرێمى کوردستان کردووە و وەزیری ناوخۆی وڵات گوتوویەتی، پێشنیازى پێکهێنانى ئەو دوو فەوجە بۆ فەرماندەیی گشتیى هێزە چەکدارەکانی وڵات بەرزکراوەتەوە. لە هەرێمى کوردستان سێ لیواى پاسەوانى سنوور هەن؛ دووانیان یەکى لە سێ فەوج پێکهاتوون و سێیەمیان کە لە سنوورى پارێزگاى سلێمانییە، لە پێنج فەوج پێکهاتووە. جێگای ئاماژه‌یه پێشنیازى پێکهێنانى ئەو دوو فەوجەى پاسەوانى سنوور لە دواى تۆپبارانەکەى سنوورى زاخۆ لە 20ـی تەممووزى 2022 کرا کە بەهۆیەوە نۆ گەشتیار کوژران و 26ى دیکەش بریندار بوون، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لەگەڵ لیژنەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پەرلەمانى عێراق راپۆرتێکى هاوبەشیان لەبارەى تۆپبارانەکە ئامادەکرد و تێیدا داوایانکرد دوو فەوجى دیکەى پاسەوانى سنوور لە هەرێمى کوردستان پێکبهێندرێت بۆ پاراستنى ناوچە سنوورییەکان.
هاوڵاتی جێگری هاوسه‌رۆکی گشتی هه‌ده‌په ئاشکرای ده‌کات له‌مساڵدا له‌زیندانه‌کانی تورکیا ٤٧ که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. سەرحەد ئەرەن جێگری ھاوسەرۆکی گشتی و بەرپرسی کۆمسیۆنی یاسا و مافەکانی مرۆڤی ھەدەپە ڕایگەیاند: بە ھۆی نەبوونی ھەلومەرجی چارەسەری تەندروستی لە زیندانەکان، حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان روودەدەن و ئاشکراشیکرد، لەمساڵدا ٤٧ کەس لە زیندانەکانی تورکیا گیانیان لەدەستداوە. ئه‌و به‌رپرسه‌ی هه‌ده‌په داواشی لە وەزارەتی دادی تورکیا کرد دەستبەجێ ڕێوشوێن بگرێتەبەر بۆ کۆتاییھێنان بە پێشێلکارییەکانی ناو زیندانەکان و وتی، دەبێت ژیانی ماددی و مەعنەوەی زیندانیان بپارێزرێت. جێگای ئاماژه‌یه هه‌ده‌په وه‌ک پارتێکی کوردی ئۆپۆزسیۆن به‌رده‌وام ڕه‌خنه له‌سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌تی تورکیا ده‌گرێت و له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابووردووشدا لێپرسراوی دۆسییه‌ی منداڵان له‌فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای هێرشه درۆنه‌كانی توركیاوه بۆسه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان 8 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 24 ی دیكه‌ش برینداربوون.
هاوڵاتی وه‌زیره‌كه‌ی ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی نوێی سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستای عێراق بڵاوكرده‌وه‌و له مه‌رجێكی نوێ‌دا ده‌ڵێت، ده‌بێت هیچ كه‌س و لایه‌نێك كه‌له دوای ساڵی 2003وه به‌شداریان له پرۆسه‌ی سیاسی كردووه، به‌شداری حكومه‌ت نه‌كه‌ن، به‌وجۆره ئاماده‌م له ماوه‌ی 72 كاتژمێردا واژۆ بكه‌م بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌ی كه ئێستا عێراقی تێكه‌وتووه . ساڵح محه‌مه‌د عێراقی، ناسراو به وه‌زیری سه‌در له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: شتێكی گرنگتر له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته هه‌یه، ئه‌ویش به‌شداری نه‌كردنی هه‌موو ئه‌و پارت و كه‌سایه‌تیانه‌یه كه له دوای داگیركاری ئه‌مریكاوه له 2003 تا ئه‌مرِۆ به‌شدارییان له‌پرۆسه‌ی سیاسی كردووه به هه‌موو سه‌ركرده‌و وه‌زیرو پله تایبه‌ته‌كانی سه‌ر به لایه‌نه‌كان به ڕه‌وتی سه‌دریشه‌وه." ده‌شڵێت:"ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌دی نه‌هێنرێت، ئه‌وا هیچ بوارێك بۆ چاكسازی نییه و پێویست ناكات ئێمه ده‌ستوه‌ردان بكه‌ین له‌و شتانه‌ی له داهاتوودا ڕووده‌ده‌ن."
هاوڵاتی دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر به زۆر له‌لایه‌ن یۆنانه‌وه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه له قه‌راخ ئاوه‌كانی توركیا ڕزگار ده‌كرێن. كورده یه‌شار نوێنه‌ری ده‌زگای لوتكه له توركیا ڕایگه‌یاندووه: شه‌وی ڕابردوو تیمه‌كانی پۆلیسی كه‌ناراوه‌یه‌كانی توركیا 33 كۆچبه‌ری نایاسایی‌یان ڕزگاركردوه، كه له‌لایه‌ن وڵاتی یۆنانه‌وه به‌زۆر گه‌ڕێندرابوونه‌وه بۆ ئاوه‌كانی خاكی توركیا له ده‌ریای ئیجه. هه‌روه‌ها وتیشی: ئه‌و كۆچبه‌رانه له‌كه‌ناراوه‌كانی ناوچه‌ی چه‌شمێ له ڕۆژئاوای پارێزگای ئیزمیر ڕزگاركراون، كه له‌ناو دوو به‌له‌می ڕزگاركردندا بوون. باسی له‌وه‌ش كردووه: تیمه كه‌ناراوه‌كان دوای ته‌واوكردنی ڕێكاره یاساییه‌كان، كۆچبه‌ره‌كانیان ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچبه‌رانی ناوچه‌ی موغلان كردووه جێگه‌ی باسه، به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌زگای لوتكه، ڕێژه‌ی كۆچكردن له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه، به‌شێوه‌یه‌ك له دوو مانگی ڕابردوودا كۆچكردن له عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه به ڕێژه‌ی ٣٥٪ بۆ ٤٠٪ زیادیكردووه.
هاوڵاتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له كۆنفرانسی توندوتیژی دژی ژنان باسی له كێشه‌كانی عێراق كرد‌و داوای له لایه‌نه‌كان كرد له سه‌ر مێزی گفتووگۆ كۆببنه‌وه. محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له كۆنفرانسی توندوتیژی دژی ژنان له‌به‌غداد رایگه‌یاند: ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌یه‌ی ئێستا عێراقی تێكه‌وتووه هه‌ڵه‌ی خۆمان بوو. هه‌روه‌ها ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت : پێویسته به زووترین كات لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتووگۆ كۆببنه‌وه، بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشه‌و قه‌یرانانه‌ی له‌ئێستادا عێراقی تێكه‌وتووه . جێگه‌ی باسه كۆنفرانسی توند‌و تیژی دژی ژنان ئه‌مڕۆ ڕۆژی شه‌مه به‌ئاماده‌بوونی چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
هاوڵاتی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و نوسراوه ده‌كات كه له 23ی ئابی 2022، له‌لایه‌ن كۆمپانیای به‌بازارِكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) ده‌رچووه، كه هه‌ڕه‌شه‌ی ڕێكاری یاسایی دژی كڕیاران و بازرگانیكه‌رانی نه‌وتی به‌رهه‌م هێنراوی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، نامه‌كه‌ی سۆمۆ هیچی تر نییه له دڵۆپێكی دیكه له رژاندنی زانیاری ناڕاست كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌ی ده‌وڵه‌تی فیدراڵیه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌ك به‌شێك له شه‌ڕێكی سیاسی. شه‌ڕێك كه به‌داخه‌وه هه‌وڵێكی هه‌ندێك لایه‌نه له به‌غدا بۆ تێكدانی ده‌ستووری فیدراڵی عێراق. هه‌روه‌ها مه‌به‌ست له نامه‌كه تێكدانی به‌رده‌وامی دیالۆگی نیازپاكییه له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ. ئه‌و دیالۆگه‌ی كه هه‌وڵده‌دات پلانێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی داهاتووی سه‌رچاوه و داهاته‌كانی وزه‌ی عێراق به‌گوێره‌ی ده‌ستووری فیدراڵی دابنێت و رێكبكه‌وێت. ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: نامه‌كه‌ی سۆمۆ پشت به بۆچوونێكی سیاسی ده‌به‌ستێت كه له‌لایه‌ن پانێڵێكی پارێزه‌ره‌وه كه خۆیان وه‌ك "دادگای باڵای فیدراڵی عێراق" نیشان ده‌ده‌ن. به‌ڵام دادگای باڵای فیدراڵی بوونی نییه له عێراق و برِیاری پابه‌ندكه‌ر نییه. ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا دادگای باڵای فیدراڵی به‌پێی ده‌ستووری فیدراڵی پێكنه‌هاتووه له عێراق. بۆیه ئه‌م پانێڵه له به‌غدا دادگای باڵای فیدراڵی نییه و بۆچوونه‌كانی پانێڵی خۆنمایشكه‌ره‌كان هیچ قورسایییه‌كی یاسایی‌یان له عێراق و شوێنه‌كانی دیكه‌دا نییه. بۆچونی پێچه‌وانه، وه‌ك چۆن سۆمۆ و ئه‌وانی دیكه له به‌غدا ده‌یكه‌ن، بریتییه له فێڵكردنێك. فێڵێك كه ده‌ستوور تێكده‌دات و هه‌ڕه‌شه له ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌كات. ئه‌م هێرشه سیاسییه بۆ سه‌ر ده‌ستووری فیدراڵی عێراق، پاڵنه‌رێكیشه بۆ گه‌رِانه‌وه‌ی عێراق بۆ ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووری مه‌ركه‌زی كه سه‌رده‌مێكی ترسناكی ڕابردوومان وه‌بیرده‌هێنته‌وه. وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان راشیگه‌یاندوه، مادده‌ی ٩٢(٢)ی ده‌ستووری عێراق داوا ده‌كات له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسایه‌ك ده‌ربكات به زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی بۆ دیاریكردنی كاره‌كانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق. تا ئێستا هیچ یاسایه‌كی له‌و جۆره ده‌رنه‌چووه. بۆیه دادگای باڵای فیدراڵی عێراق به‌پێی ده‌ستووری عێراقی دانه‌مه‌زراوه. ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی له‌م پانێڵه كه رای ١٥ی شوباتی ٢٠٢٢یان ده‌ركردووه، هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ده‌ستووریان نییه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربرِیوه و بێده‌نگ بووه. له 15ی شوباتی 2022، رِۆژی برِیاری به‌ناو دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، حكومه‌ت به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و بڕیاره‌كه‌ی به ناڕه‌وا و ناده‌ستوور و ناشه‌رعی وه‌سف كرد. جێی ئاماژه‌یه، رۆژی 28ی شوباتی 2022 به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڵاوكرایه‌وه. به‌یاننامه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پشتیوانی لێكرابوو. له به‌یاننامه‌كه‌دا بڕیاری به‌ناو دادگای باڵای فیدراڵی عێراق به ناده‌ستووری وه‌سف كراوه و داوای دامه‌زراندنی دادگای باڵای فیدراڵی عێراقی شه‌رعی كراوه به پێی مادده‌ی ٩٢ی ده‌ستوور. له مانگی ئازاردا لێدوانی هاوشێوه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا. هه‌روه‌ها له 4ی حوزه‌یرانی 2022، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی دیكه‌ی بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا خسته‌ڕوو كه دادگای باڵای فیدراڵی له عێراق به‌پێی ده‌ستووری عێراقی دانه‌مه‌زراوه، و ئه‌و ده‌زگایه كه بڕیاری 15ی شوباتی 2022ی ده‌ركردووه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ده‌ستووری نه‌بووه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنی هه‌موو كێڵگه‌كانی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، و یاسای نه‌وت و غازی كوردستان به‌پێی برِگه‌كانی ده‌ستووری فیدراڵی عێراق دامه‌زراوه. ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و پێكهاتووه له یاساناسه پێشه‌نگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. رۆژی 5ی حوزه‌یرانی 2022، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به دۆسیه‌ی دادگایی كرد دژی وه‌زیری نه‌وتی حكومه‌تی فیدراڵ له دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م دۆسیه‌دا داوای ڕاگه‌یاندنی گشتگیری ده‌ستوری بوونی یاسای نه‌وت و غازی كوردستان و ناشه‌رعییه‌تی ڕای ئه‌و پانێله ده‌كات كه وا خۆی نیشان ده‌دات كه دادگای باڵای فیدراڵییه. وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا هۆشداری داوه‌و ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو: نه سۆمۆ و نه هیچ لایه‌نێكی دیكه له به‌غدا هه‌وڵی سه‌لماندنی شه‌رعیه‌تی دادگای باڵای فیدراڵی به‌ناو دادگا نه‌داوه. له‌به‌رئه‌مه‌ش دادگای باڵای فیدراڵی دیاره ناشه‌رعییه. هه‌موو كه‌س و لایه‌نێك ئه‌م ناڕه‌حه‌تییه له‌ناو عێراقدا تێده‌گات، به‌ڵام ڕه‌نگه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه‌متر هه‌ستی پێبكه‌ن. به له‌به‌رچاوگرتنی لاوازییه كوشنده‌كانی ناو دامه‌زراوه‌كانی به‌غدا، و لاوازییه كوشنده‌كانی ئارگیومێنته‌كانی به‌غدا، ستراتیژی به‌غدا ئه‌وه‌یه چیرۆكێك دروست بكات بۆ دروستكردنی نادڵنیایی له‌ناو بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان. بۆیه ئه‌م به‌یاننامه و هه‌ڕه‌شانه‌ی به‌غدا ده‌بێت به‌و شێوه‌یه تێبگه‌ین و ڕه‌ت بكرێنه‌وه، و به ڕوونی و بێ دوو دڵی له ده‌ستووری فیدراڵ و ئومێدی گه‌لی عێراقدا ده‌بینرێت كه عێراق وه‌ك كۆمارێكی فیدراڵی راسته‌قینه بمێنێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی نه‌شاردوه‌ته‌وه كه مافی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌ره‌پێدان و به‌رهه‌مهێنانی سه‌رچاوه‌كانی هایدرۆكاربۆن له سنووری هه‌رێم به‌رده‌وامه وه‌ك له ده‌ستووری فیدراڵی و یاسای كوردستاندا هاتووه. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له به‌رهه‌مهێنان و ناردن و فرۆشتن و پاڵاوتنی و به‌كارهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، و پێشبینیش ده‌كرێت به‌رهه‌مهێنان زیاد بكات. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی پابه‌نده به پرۆسه‌ی ناوبژیوانی و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ له باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وت و گاز له عێراق. ئه‌و ناكۆكییانه وه‌ك هه‌ر جیاوازییه‌كی تری بیروڕا ده‌بێت به پێی ده‌ستووری فیدراڵی و مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن. تا ئه‌و كاته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌نگاوه به‌هێزه‌كان بۆ به‌رگریكردن له‌و مافانه.
هاوڵاتی.. نرخی مریشك له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌زین و ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك كیلۆ مریشكی گه‌وره به 1900 دینار فرۆشرا. ئه‌مرِۆ شه‌ممه، نرخی مریشك له بازارِه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی نرخی كیلۆیه‌ك مریشكی گه‌وره بۆ 1900 دینار دابه‌زی، هاوكات نرخی جۆره‌كانی دیكه مریشكیش دابه‌زینی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینی. ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت، نازم عبدوڵا جاف سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان رایگه‌یاند، له جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا زیاتر له 15 ملیار دینار زیان به‌ر پرۆژه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی په‌له‌وه‌ركه‌وتووه كه به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌و برِه باسكراوه كه ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین زه‌نگی مه‌ترسیه بۆ راوه‌ستاندنی به‌رهه‌مهێنانی مریشكی زیندوو.
هاوڵاتی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک لە عێراق ڕایگه‌یاندووه هه‌موو سەرەتای مانگێک بێ کێشە بابەتەکانی فۆڕمی خۆراک دەگاتە بریکارەکانی خۆراک، ئاماژه‌شی به‌وه‌کردووه تا کۆتایی ئەمساڵ خۆراکی پێویستی لەبەردەستدایە، بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی فۆڕمی خۆراکدا بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەشی بکات. کۆمپانیاکه ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه دۆسیەی فۆڕمی خۆراک و بەردەوامبوون و پشتیوانیکردنی، یەکێکە لەکارە ھەرە لەپێشینەکانی حکومەت و پشتیوانی بەردەوامبوونی دەکات. ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەموو ئەو پەرۆشیانەیان لە پێناو دەستەبەرکردنی ئاسایشی خۆراکی وڵاتەکەیە، هاوکات جه‌ختیشی له‌وه‌کردۆته‌وه ھەموو سەرەتای مانگێک بێ کێشە بابەتەکانی فۆڕمی خۆراک دەگاتە بریکارەکانی خۆراک، بۆ ئەوەی لەکاتی خۆیدا بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەش بکرێت. پرۆسه‌ی دابه‌شکردنی به‌شه‌خۆراکی مانگانه له ئابی ١٩٩٠ له‌عێراقدا ده‌ستیپێکردووه و تا ئێستا پرۆسه‌که به‌رده‌وامه، ساڵانه چه‌ندین ملیار دۆلاری له بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ته‌رخانده‌کرێت.