هاوڵاتی له‌لێدوانێکدا له‌گه‌ڵ میدیاکانی په‌که‌که، یەكێك لە فەرماندەكانی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل(نه‌په‌گه) ڕایگەیاند:“دەوڵەتی تورك دەیەوێت باشووری كوردستان داگیربكات و هەندێك لایەنی كوردیش هاوكاریی ئەو دەوڵەتە دەكەن، ئاماژه‌شی به‌وه‌کرد دەبێت شەڕ سەرتاسەری توركیا بگرێتەوە، جه‌ختیشیکرده‌وه گەریلاكانی پەكەكە گیانبازیی گەورە دەكەن. ئامەد مەڵازگرت، ئەندامی فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ستێرك تیڤی ئاماژەی بەوەكرد کە دەوڵەتی تورك ماوەی شەش ساڵە بەردەوام هێرش دەكاتە سەر هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا و وتی: ئامانجی دەوڵەتی تورك بە گشتی ئەوەیە بۆ داگیركردنی باشوور و هێڵی میساقی – میلیە شەرعییەت دروست بكات، ئێمە پێشتر چەندین جار باسی ئەم شتانەمان كردبوو و لەو كاتەدا هەندێك هەبوون باوەڕیان نەدەكرد و دەیانوت، دەوڵەتی تورك تەنها لە دژی پەكەكە دەجەنگێت و مەترسی بۆ سەر دەستكەوتەكانی كوردستان نییە، بەو هۆیەوە هەڵوێستێكی كوردستانیان نیشان نەدا. ئامەد مەڵازگرت هێمای بۆ ئەوەش كرد، “لە شەڕی ئێمە لە دژی دەوڵەتی تورك، هەندێك لە جیاتی ئەوەی هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن، بێدەنگ بوون، بەو بێدەنگ بوونەش ڕانەوەستان، بەڵكو لەگەڵ دەوڵەتی تورك دا بوون بە هاوكار، هاوبەش و شەریك، كاتێك دەوڵەتی تورك ئەم دۆخەی بینی هێرشەكانی بۆ سەر بزووتنەوەكەمان زیاتر كرد”. ئەو فەرماندەیەی نەپەگە لە بەشێكی تری چاوپێكەوتنەكەدا وتی: ٤٠ ساڵە شەڕێكی زۆر گەورە هەیە، ئێمە قوربانیی بۆ ئەوەش دەدەین، ئەگەر پێویست بكات ٤٠ ساڵی تر خۆڕاگریی دەكەین، تاكو كوردستانێكی ئازاد پێكبێت، ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پێكبێت، چ قوربانیدانێك لە ئێمە بخوازرێت ئێمە ئامادەین پێشكەشی بكەین، بەڵام لە كۆتاییدا گەلی كورد لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ سەردەكەوێت. مەڵازگرت لە بەشێكی دیکەی قسەكانیدا ڕووی لە گەنجانی كورد کرد و وتی: لە هەندێك شوێن دەرفەت بۆ گەنجان نییە، كە بێنە ناو ڕیزەكانەوە، بەڵام دەتوانن لە ناوخۆیاندا بە شاراوەیی خۆیان بە ڕێكخستن بكەن، لە باكوور تا گەورەشارەكانی توركیا چالاكی چەكداریی بكەن و پێویستیان بە فەرمان و ڕێنوێنی كەس نییە، ئەوەی خۆی وەك كوردی وڵاتپارێز ناودێر دەكات، دەتوانێت گورز لە دوژمن بدات، هەر چالاكییەك لە دژی هەر كەسێك كە زیان بە كورد و كوردستان دەگەیەنێت هاوكاریكردنی ئەم تێكۆشانەیە، ئامانجەكە دیارە، دەتوانن لە هەموو شوێنێك زیان بە ئابووریی دەوڵەتی تورك بگەیەنن، بەتایبەتیش هێزەكانی سەر بە ئاكەپە-مەهەپە، پۆلیس و سەربازان. جەختیشی كردەوە، دەبێت كۆمەڵكوژییەكانی دەوڵەتی تورك لە كوردستان بە بەڵگەوە تۆمار بكرێن و بە تۆمارکردنی سکاڵا بۆ هەموو جیهان بخرێتەڕوو، وتیشی: دەبێت كورد ئەو كۆمەڵكوژییانەی دەوڵەتی تورك دەیكات بە بەڵگەوە پێشكەش بە دادگا نێودەوڵەتییەکان بكات، ڕەنگە لە ماوەیەكی كەمدا ئەنجام بەدەستنەهێنرێت، بەڵام تا لە ڕۆژەڤدا بمێنێتەوە ئەنجامیش بەدەستدێت. لەبارەی بەرەکانی جەنگی گەریلاش بەرامبەر سوپای تورک، ئامەد مەڵازگرت وتی: گەریلاكانی پەكەكە گیانبازیی گەورە دەكەن، هاوڕێیانمان لە ئاڤاشین تا ئەشكەوتی برینداران، لە كوڕەژارۆ تا ڕۆژئاوای زاپ، لە شاخی ئامێدی و شاخی هەكاری گیانبازیی گەورە دەكەن و لەو ناوچانەدا گورزی قورس لە دەوڵەتی تورك دەدەن، قوربانیی دەدەن، بەڵام هەنگاوێكیش بۆ دواوە نانێن، لە هەندێك تونێلدا هەڤاڵان بۆ چەند ڕۆژ ناتوانن ئاو بخۆنەوە و خواردن بخۆن، بەڵام ئەو ئیرادەیەی ئەوان بە سەر پێوە دەهێڵێتەوە، هێڵی ڕێبەر ئاپۆ و پەكەكەیە.
هاوڵاتی به‌پێی هه‌واڵێکی میدیاکانی تورکیا لە شاری مێژوویی مەترۆپۆلیس لە قەزای تۆرباڵی سەربە پارێزگای ئیزمیری تورکیا، بینایەکی گشتیی دۆزراوەتەوە کە مێژووەکەی بۆ هەزار و ٨٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. له‌وباره‌یه‌وه سەرۆکی بەشی شوێنەوارناسی لە زانکۆی جەلال بەیار و سەرۆکی لیژنەی کنەوپشکنین، پڕۆفیسۆر دکتۆر سەردار ئایبەک بە ئاژانسی ئانادۆڵوی تورکییان راگەیاندووه: لە میانی کارەکانیاندا، نزیکەی ٥٠٠ مەتریان لەو بینایە دەرهێناوەتەوە کە مەزەندە دەکرێت مێژووەکەی بۆ هەزار و ٨٠٠ ساڵ لەمەوبەر بگەڕێتەوە و هەوڵ دەدەن بزانن ئەو بینایە بۆ چ مەبەستێک بەکار هێندراوە. سەردار ئایبەک بە ئاماژەدان بەوەی کە مەزەندە دەکرێت ئەم بینایە لە سەردەمی رۆما هاوتەریب لەگەڵ فراوانکردنی شارەکە بونیاد نرابێت، وتی: "هەرچەند هێشتا زۆر زووە، بەڵام بە لێکۆڵینەوە لە شوێنناسی "topography" لەوانەیە گۆڕەپانی گشتیی بووبێت. مێترۆپۆلیس یەکێکە لەو شارانەی ئانادۆڵوی رۆژئاوا کە لە مەودایەکی زۆر فراوان دا دەتوانرێت بکرێت بە مۆزایک. لەو بینایەی پێشتر دۆزرایەوە مۆزایکمان لە نزیکەی ٨٠٠ مەتردا دەستنیشان کرد. لەو بینایەیشدا مۆزایک هەن کە دەرخەری هەمان تایبەتمەندین". ئایبەک هەروەها وتیشی: "بیناکە تێپەڕگەیەکی هەیە کە لە سێ پلیکانەی لە بەردی مەڕمەڕ دروستکراو پێک هاتووە. حەوشەی ناوەوەیشی لە بەرد و قوڕ دروست کراوە".
هاوڵاتی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراقی بڵاویکرده‌وه فڕۆكەكانی عێراق دوو هێرشی ئاسمانیان كردووەتە سەر یەكێك لە حەشارگەی چه‌کدارانی داعش لە شاری ڕاوەی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار. له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا که ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه بڵاوکراوه‌ته‌وه شانەی ئەمنی، دەڵێت: مەفرەزەكانی هەواڵگری سەربازی بە هەماهەنگی لەگەڵ شانەی ئامانجگرتنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان دوای یەكێك لە چڕەكان و ئەشكەوتێك و تونێلێكی باكوری شاری ڕاوە، لە چوارچێوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی جزیرە. ئاشكراشیكرد: ئەم مەفرەزانە بە زیرەكییەكی وردەوە پاڵەوانەكانی فڕۆكەی ئاسمانیان دابین كرد كە دوو هێرشی ئاسمانیان ئەنجام دا لەلایەن فڕۆكەی F_16 كە شوێنەكانیان كردە ئامانج و بەتەواوی تێك‌شكێنران، ئاماژەی بۆ ئەوە شكرد: هێزێك لەفیرقەی حەوتەمەوە دەستی كرد بە گەڕان بۆ شوێنی ئامانجەكە" رونیشیكردەوە: یەكە ئەمنییەكان توانای ئەوەیان هەیە كە لە هەر شوێنێك بن بگەنە حەشارگە تیرۆریستییەكان. ئاشكراشیكرد: ئەو یەكانە بەردەوامن لەجێبەجێكردنی ئەو پلانەی كە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانەوە بۆ كۆتاییهێنان بەبوونی چەتە تیرۆریستییەكان دانراوە. جێگای ئاماژه‌یه له‌ئێستادا پاشماوه‌کانی چه‌کداره‌کانی داعش له ڕۆژئاوای عێراقدا له‌چالاکیدان و ڕۆژانه هێزه‌کانی عێراق ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه.
هاوڵاتی.. تایبه‌ت نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در وازهێنانی خۆی له كاری سیاسی راگه‌یاند، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش هه‌ر زوو خۆپیشانده‌ران رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌غدای پایته‌خت و هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر كۆشكی كۆماری و چوونه ناو كۆشكه‌كه‌وه. هه‌روه‌ها له‌بڵندگۆی مزگه‌ته‌كانه‌وه بانگه‌شه‌ی جیهاد ده‌كراو داوا له‌خه‌ڵك ده‌كرا له‌ماڵه‌كانیان بێنه ده‌ره‌وه‌و بچنه سه‌ر شه‌قامه‌كان. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا لیژنه‌ی ئه‌منی به‌غدا حاڵه‌تی نائاسایی راگه‌یاندو قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له‌كاتژمێر 3:30 خوله‌ك راگه‌یاند، هه‌روه‌ها مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌به‌غدا هه‌یه، سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی بۆ كاتێكی نادیار راگرت. له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانیش گرژی و ئاڵۆزی كه‌وته نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ئاو بڵاوه‌یان به خۆپیشانده‌ران ده‌كرد. له‌گه‌ڵ دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان، ته‌ندروسی به‌غدا كه‌وته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌و تیمه ته‌ندروستییه‌كان نێردرانه سه‌رشه‌قامه‌كان تا ئه‌گه‌ر رووداوه‌كان برینداری لێكه‌وته‌وه به‌هانای برینداره‌كانه‌وه بچن. خۆپیشانده‌ران هه‌ر به چوونه ناو كۆشی كۆمارییه‌وه نه‌وه‌ستان و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی چه‌ند به‌رپرسێكی حكومیی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێكی زۆر له به‌رپرسه‌كان دوای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له‌به‌ر مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان خۆیان گه‌یانده باڵیۆزخانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له به‌غداد. له‌ئێستاشدا هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵ و ده‌زگا حكومییه‌كان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه به‌رده‌وامیی هه‌یه‌و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش داوای له موقته‌دا سه‌در كرد كه په‌یامێك بۆ خۆپیشانده‌ران بنێرێت و داوایان لێبكات كه دووربكه‌ونه‌وه له‌دام و ده‌زگا حكومییه‌كان، هه‌روه‌ها داوای له خۆپیشانده‌رانيش كرد كه نه‌بنه هۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی زیاتر له‌عێراق و به‌هێمنانه په‌یامه‌كانیان بگه‌یه‌نن.
د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئابی 2022 میوانداری کۆبوونەوەیەکی کرد بە ئامادەبوونی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و تاوتوێی دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکان وڵات کرا. هەروەها ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە دووپاتیانکردەوە كە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و کاروانی دیموکراسی و دەستووری ئەركی هەموو عێراقییەكانە، هەروەک ئەرکی دامەزراوەكانی دەوڵەت و هێزە سیاسییە نیشتمانییەكانە، هاوکات جەختکرایەوە گفتوگۆ و دانوستانی بونیادنەر تاكە بژاردەیە بۆ كۆتایی هێنان بە سەرجەم ناكۆكییەكان. لەمیانی كۆبوونەوەكەدا ئامادەبووان پشتیوانی خۆیان بۆ دەستپێشخەرییەكەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران دەربڕی لەوەی لەم هەفتەیەدا گەڕێكی تازەی گفتوگۆی نیشتمانی دەستپێبكاتەوە بە مەبەستی تاوتوێكردنی سەرجەم ئەو بیرۆكە و دەستپێشخەرییانەی پەیوەستن بە چارەسەركردنی قەیرانی سیاسی، هەروەها جارێکی دیکە داوا لە رەوتی سەدر کرا ئامادەی كۆبوونەوەکانی گفتوگۆی نیشتمانی بن. هەر لەمیانی كۆبوونەوەكەدا ئامادەبووان دووپاتیانكردەوە كە سەرجەم هەوڵەكان بۆ چاكسازی و پەرەپێدانی دامەزراوە جۆراوجۆرەكانی وڵات بەرز دەنرخێنن لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، هاوكات بە پێویستی دەزانن كە گفتوگۆ و دانوستانی نیشتمانی هەموو ئەو بابەتانە لەخۆ بگرێت كە پەیوەستن بە بەرجەستەكردنی داوا رەواکانی خەڵک بۆ ژیانێکی باشتر لەسەر ئەرزی واقع. ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە ئاماژەشیان بەوەدا كە پێویستە سەرجەم هێزە سیاسییە نیشتمانییەكان لە ئاست بەرپرسیاریەتی قۆناغەكەدابن بەوەی لە هەموو روویەكەوە دۆخی وڵات بەرەو هێوركردنەوە بەرن و بارگرژییەكان خاوبكەنەوە و بەر بە ئاڵۆزییە سیاسییەكان بگرن، بەشێوەیەك ژینگەیەكی گونجاو و لەبار بۆ گفتوگۆ و دانوستان بێتەئاراوە و چارەسەری گونجاویش بۆ كێشە جۆراوجۆرەكان بدۆزرێتەوە، هەروەها بە تێروتەسەلیش تاوتوێی بارودۆخی گشتی وڵات بكرێت لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و ئەنجامدانی چاكسازی راستەقینە، هاوکات بەگرنگییەوە باس لە لێكنزیككردنەوەی دید و بۆچوونی لایەنە سیاسییەكان کرا. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ئامادەبووان داوایان كرد هەرچی زووە شەڕی راگەیاندن بوەستێنرێت كە زیانێكی گەورە بە بەرژەوەندی و سەقامگیری وڵات و ئاسایش و ئاشتەوایی نێوان هاووڵاتییان دەگەیەنێت. لە کۆتاییدا ئامەدەبوانی كۆبوونەوەكە سوپاس و ستایشیی خۆیان ئاڕاستەی سەرجەم چالاكییە كۆمەڵایەتی و مەدەنی و رۆشنبیرییەکان كرد كە بە مەبەستی پاڵپشتیكردن لە گفتوگۆ و دانوستانی نیشتمانی و هێوركردنەوەی دۆخەكە و دۆزینەوەی چارەسەر و تەبایی و یەكڕیزی نیشتمانی نێوان رۆڵەكانی گەلی عێراق ئەنجامدراون.
هاوڵاتی دوای وازهینانی موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در، نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌در سێ ڕێنمایی بڵاوده‌كاته‌وه. دوای ئه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در به ڕه‌سمی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له كاری سیاسی ڕاگه‌یاند، له‌ئێستادا گرژی و ئاڵۆزی له به‌رده‌م كۆشی كۆماری له‌نێوان ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌رو هێزه ئه‌منییه‌كان دروستبووه‌و له‌م باره‌یه‌شه‌وه نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، 1- ده‌ستتێوه‌ردان به ناوی ڕه‌وتی سه‌دره‌وه له هه‌موو پرسه سیاسی و حكومییه‌كاندا به‌توندی قه‌ده‌غه‌یه ته‌نانه‌ت له جومگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت و هه‌موو داموده‌زگا و هه‌موو دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ناونیشانه‌كانی تریش . 2- به‌توندی قه‌ده‌غه‌یه دروشم و ئاڵا و دروشمی سیاسی و ئه‌وانی تر به‌ناوی ڕه‌وتی سه‌دره‌وه به‌رزبكرێته‌وه. 3- به‌توندی قه‌ده‌غه‌یه كه هه‌ر ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن، به پلاتفۆرمی میدیای كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه به‌ناوی ڕه‌وتی سه‌دره‌وه ڕاگه‌یاندن بڵاو بكاته‌وه یان به‌كاری بهێنێت .
شەوی ڕابردوو چەن چەکدارێکی تیرۆرستان دوو گەنجی کورد لە کەرکوک دەڕفێنن و بەیانی ئەمڕۆ تەرمی یەکێک لەو گەنجانە دەدۆزرێتەوە. لەو بارەیەوە پەیامنێرمان لە کەرکوک پێی ڕاگەیاندین: شەوی ڕابردوو ژمارەیەک چەکداری داعش لەدەشتاییەکانی جەبەڵ بۆرلە کەرکوک دوو گەنجی کوردیان ڕفاند و بەیانی ئەمڕۆ تەرمی یەکێک لە گەنجەکان بە سەربڕاوی لە ناوچەی جەبەڵ بۆر سەر بە پارێزگای کەرکوک کە پیشەی پێشمەرگەیە دۆزرایەوە. پەیامنێرمان ئەوەشی خستە ڕوو, تەرمی ئەو گەنجەی دۆزراوەتەوە ناوی عەلی عەبدوڵا ڕەزایە و تەمەنی 39 ساڵە بەڵام تا ئێستا ئەو گەنجەی دیکەی کەڕفێنراوە بە ناوی ئارام هادی ڕەشید بێسەرو شوێنە . بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێرمان هێزە ئەمنیەکانی ناوچەکە ڕاسپێردراون کە لێکۆڵینەوەی ورد لە ڕوداوەکە بکەن و هەوڵی دەزگیرکردنی ئەو چەند چەکدارە تیرۆرستیە بدەن کە هاتونەتە ناوچەکەوە
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بڕیاریدا سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به ره‌وته‌كه‌ی دابخات و رایگه‌یاند، "وازهێنانی هه‌میشه‌ییم له كاری سیاسی راده‌گه‌یێنم." ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له نوێترین تویتیدا ده‌ستبه‌رداربوونی خۆی له‌كاروباری سیاسی راگه‌یاند و ده‌ڵێت، سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی ره‌وتی سه‌در داده‌خات، جگه له مه‌زارگه‌ی ئالی سه‌در، مۆزه‌خانه و ده‌سته‌ی كه‌له‌پوری بنه‌ماڵه‌ی سه‌در نه‌بێت. ده‌شڵێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حائیری ده‌ستبه‌رداری پۆستی مه‌رجه‌عییه‌ت بووه، به‌ڵام شاری نه‌جه‌ف وه‌ك باره‌گاو ناوه‌ندی گه‌وره‌ی مه‌رجه‌عییه‌ت ده‌مێنێته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "من جگه له فه‌رمانكرن به‌چاكه و رێگریكردن له‌خراپه هیچی ترم نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كردوومه هه‌وڵمداوه ئه‌و باره لاره‌ی له عێراقدا هه‌یه راستی بكه‌مه‌وه". ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و هێزه شیعییه سیاسییانه‌ی به زۆرینه‌ی ره‌ها داده‌نرێن، ئه‌و هیچ هه‌نگاوێكی له به‌رامبه‌ریان نه‌ناوه جگه له‌نزیككردنه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ی تا هه‌ست به ئازاره‌كانی گه‌ل بكه‌ن. له‌باره‌ی ده‌ستبه‌رداربوونی ئایه‌توڵا حائیری له‌پۆستی مه‌رجه‌عییه‌ت موقته‌دا سه‌در ده‌ڵێت، ئه‌و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یه به ویستی خۆی نه‌بووه و زۆری لێكراوه. ده‌شڵێت، "ئه‌گه‌ر كوژرام یان مردم ئه‌وا داوای نزا‌و فاتیحا خوێندنتان لێده‌كه‌م." ئه‌مه له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ كازم حائیری یه‌كێك له گه‌وره مه‌رجه‌عه‌كانی شاری نه‌جه‌ف له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ستبه‌رداربوونی خۆی له‌پۆستی مه‌رجه‌عییه‌ت راگه‌یاندو داوای له‌شوێنكه‌وتووانی كرد بۆ له‌مه‌ودوا ملكه‌چی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری شۆڕشی ئێران بن. له به‌شێكی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی حائیریدا هاتووه، به‌هۆی به‌ساڵاچوون و نه‌خۆشییه‌وه، چیدیكه ناتوانێت وه‌ك مه‌رجه‌عێكی ته‌قلیدی به‌رده‌وامبێت، ئه‌مكاره‌ش پێویستی به ته‌ندروست باشی هه‌یه‌و له‌ئێستادا ئه‌و توانایه‌ی نه‌ماوه. به‌وێنه.. ده‌قی تویته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در
هاوڵاتی / دیار ستار ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ئاشكرا غه‌در له پێشمه‌رگه ده‌كات و دوای چه‌ندینجار داواكردنی ده‌رماڵه بۆیان هێشتا ئاماده‌نیه ده‌رماڵه‌كانیان بۆ خه‌رج بكات. له‌و باره‌یه‌وه باڵامبۆ محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به هاوڵاتی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندینجار به پرۆژه‌و به ره‌سمی داوامان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوه كه ده‌رماڵه شایسته‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه خه‌رج بكات ، به‌ڵام حكومه‌ت وه‌ڵامی نه‌داوینه‌ته‌وه. وتیشی: حكومه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی بیری لای پاره كۆكردنه‌وه‌یه، هێنده ئه‌و مافه به‌فه‌رمانبه‌ره‌كانی ره‌وا نابینێت كه شایسته داراییه‌كانیان پێ بدات، كه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و پێشمه‌رگه‌ش وه‌ك فه‌رمانبه‌رێك تائێستا له ده‌رماڵه شایسته‌كانی وه‌ك خێزان و بڕوانامه‌و زۆر ده‌رماڵه‌ی تر بێبه‌ش كراون. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ته‌حه‌دا ده‌كه‌م تائێستا یه‌ك پێشمه‌رگه كه به‌شداری شه‌ڕه‌كانی كردوه‌و سنگی خۆی بۆ كوردستان ناوه به گوللـه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی بینیبێت، به‌ڵام كاتێك دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویستیان به پێشمه‌رگه بێت، ده‌ڵێن هه‌موومان پێشمه‌رگه‌ین و ئه‌م دروشمه بێ جێیانه ده‌ڵێنه‌وه، به‌ڵام له‌ئه‌رزی واقع دا وانیه‌و حكومه‌ت ته‌واو پێشمه‌رگه‌ی پشتگوێ خستووه‌و كاتێك پێشمه‌رگه‌یه‌ك خانه‌نشین ده‌بێت، ته‌نها 220 هه‌زار دیناری پێده‌درێت كه ئه‌و بڕه پاره‌یه جێی هیچ ناگرێت.
شەنای فاتیح دوای ئەوەی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی 18-8-2022 رایگەیاند كە بۆ پاراستنی بەهاكانی كۆمەڵگای كوردی دەبێـت كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت (پاكێجی خێزانیان) هەبێت كەتیادا بەشێوەیەكی ئارەزوومەندانە چەند بابەتێك فلتەرو بلۆك كراوە، شارەزایەكی بواری ئایتیش باس لەوەدەكات، كە سانسۆركردنی ئەو جۆرە بابەتانە پێویستی بەبڕیاری وەزارەت نییە، هاوكات كۆمەڵناسێك پێیوایە ئەمە بڕیارێكی تەندروستە و كاتەكەشی زۆر دواكەوتووەو دەبووایە ساڵانێكی زووتر ئەو بڕیارە بدرایە. بەپێی وتەی ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێم ئەو ماڵپەڕو ئەپڵیكەیشنانەی كەئەم بڕیارە دەیانگرێتەوەو فلتەرو بلۆك دەكرێن ئەمانەن:(سوكایەتی بەئایین و پێغەمبەرو كتێبە ئاسمانییەكان و گشت ئاینەكانی كوردستان، تێكدانی ئاسایشی پێكەوەژیان و كۆمەڵگاو بڵاوكردنەوەی رق و توندوتیژی و دووبەرەكی، بابەتی پۆرۆنۆگرافی یان ماڵپەڕە سێكسییەكان، فرۆشتن و كڕینی چەك و تەقەمەنی، قومارو دراوی ئەلیكترۆنی بەهەموو جۆرەكانیانەوە، هاندان و ریكلام بۆ جگەرەو خواردنەوە كحولییەكان، سەرجەم بابەتی ماددە هۆشبەرەكان، هاندانی توندوتیژی خێزانی و توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان، توندوتیژی دژی ئاژەڵان). وەزیری گواستنەوە راشیگەیاند پێویستە كۆمپانیاكان لەڕێكەوتی دەرچوونیەوە تامانگێك بڕیارەكە جێبەجێبكەن، هاوكات ئاماژەی بەوەشكرد ئەم بابەتە پەیوەندی بەئازادی تاكەكەسیەوە نیەو هاووڵاتی خۆی سەرپشكە لەبەكارهێنانی یان نەهێنانی ئەم جۆرە بابەتانە. لەبواری (ئای تی)یەوە، بڵند باقی، ئەندازیاری ئەو بوارە لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی راگەیاند: حكومەت دەتوانێت لەگەڵ كۆمپانیاكان رێكبكەوێـت كەپێویست بەوە نەكات ماڵەكان جیهازەكان بگۆڕن و خۆی ئەو جۆرە ماڵپەڕانە بوەستێنرێت لەسەر جیهازەكان، بەڵام لەم كاتەدا كۆمەڵێك بەشداربووی هێڵە ئینتەرنێتییەكان لەو كۆمپانیایانە دەكشێنەوە لەبەرئەوەی هەندێ كەس ئینتەرنێتی كڕیوە دەیەوێت بەهەموو شێوازێك بەكاریبهێنێت. وتیشی: كۆمپانیاكان قەدەغەكردن و سانسۆركردنی ئەو ماڵپەڕانە بەشێوەی ئارەزوومەندانە لەسەر داواكاری بێت باشترەو هەركەسێك كەمێك شارەزایی لەبواری ئایتیدا هەبێـت خۆی دەتوانێـت ئەو جۆرە ماڵپەڕانە لەئامێرەكەیدا قەدەغەبكات. ئالان عەبدوڵا، سەرۆكی بەشی بازرگانی لەیەكێك لەكۆمپانیاكانی ئینتەرنێت لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی راگەیاند: كۆمپانیاكەی ئێمە هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە پاكێجی هاوڕێی خێزانیمان هەیەو لەئێستاشدا بەشداربوویەكی زۆر ئەم پاكێجە بەكاردێنن و ئەم بڕیارە بەنسبەت ئێمەوە نوێ نییە. ئالان عەبدوڵا، ئەوەشی خستەڕوو كە پابەندی رێنماییەكانی وەزارەت دەبین بەهەموو وردەكارییەكانەوە، هاوكات قەدەغەكردن و سانسۆركردنی ئەم جۆرە ناوەڕۆكانە كارێكی باشەو هەروەها هەموو ناوەڕۆكێك كڕیاری خۆی هەیە و كڕیارەكانیش حەزو خولیایان جیاوازەو بەئارەزووی خۆیان هەر پاكێجێكیان بوێت ئەوە بەكاردێنن و هەبوونی ئەم جۆرە پاكێجانە سوودی بزنسی هەیە چونكە هاووڵاتی هەموو جۆرە ناوەڕۆكێكی پێویستەو وەكو بزنس كاریگەری خراپی نابێت. لەڕووی كۆمەڵناسییەوە (هێمن ئەمین)ی كۆمەڵناس لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی راگەیاند: بێگومان ئەم بڕیارە بڕیارێكی تەندروستەو كاتەكەشی زۆر دواكەوتووەو دەبووایە ساڵانێكی زووتر بدرایە. وتیشی: ئەگەر بێت‌و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پێناسە بكەین، بریتییە لەو كۆمەڵگا گریمانەیەی كەخولیاكانی گەنجی تێدا بەدیدێت، لەبنەڕەتدا دوو جۆر كۆمەڵگا هەیە كۆمەڵگای حەقیقی، كەئەو كۆمەڵگایەیە كەتیایدا دەژین لەگەڵ` كۆمەڵگای گریمانەیی واتە دنیایەكی خەیاڵی و لەم دنیا خەیاڵیەدا هەموو شتێك بۆ گەنجان دابینكراوە كەیەكێك لەپێداویستە سەرەكیەكانی ئینسان بریتییە لەپێداویستییە فیسۆلۆژیەكان و پێداویستییە سێكسییەكان یان پێداویستییە رۆحیەكان، بۆیە لەم دنیا گریمانەیەدا بەشێوازێكی بێ‌سنوور ئەمە دابینكراوە، ئەمە وایكردووە كەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان خراپ بەكاربهێندرێت. هێمن ئەمین باسی لەوەشكرد قەدەغەكردنی ئەم جۆرە ماڵپەڕو بابەتانە بەشێوەیەكی رەهایی باشترەو قەدەغەكردنی ئازادی نییە چونكە ئایندەی گەنج و كۆمەڵگا گرنگترە لەو ئازادییەی كەر لەتاكەكانی كۆمەڵگا دەشێوێنێت و ئەوانەی پەنا بۆ ئەو بابەتانە دەبەن دواتر بەشێوەیەكی ناتەندروست مامەڵە دەكەن لەكۆمەڵگاداو ئازادی تاكەكانی دیكەش دەشێوێنن و هەر بەو هۆیەشەوە لەئێستادا دەستدرێژی سێكسی و خیانەتی هاوسەرگیری لەكوردستاندا زۆربووەو كاریگەری لەسەر ئاسایشی خێزان دروستكردووەو ئاسایشی خێزان لەكوردستاندا بەرەو پەرتەوازەبوون دەچێـت و بەتێكچوونی ئاسایشی خێزانیش ئاسایشی كۆمەڵگاش تێكدەچێت. هاوكات، عەبدوڵا مەلا سەعید گرتكی سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەئێستادا دەبینین وەزارەتی گواستنەوە بەئەركی خۆی هەستاوە لەپێناو پاراستنی بەها گرنگەكانی كۆمەڵگاو هەنگاوی دابینكردنی پاكێجی خێزانی زۆرگرنگەو بەناوی سەرجەم زانایانی ئاینی كوردستانەوە پشتگیری ئەم هەنگاوە دەكەین چونكە هۆكارێكە بۆ ئەوەی بەها ئەخلاقییەكانی كۆمەڵگا زیاتر پارێزراوبن.
هاوڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندوه، له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، ده‌یان وێستگه‌ی كێشانی بارهه‌ڵگر هه‌یه به مه‌به‌ستی كێشانی باره‌كه‌یان كه هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ تێكچوونی رِێگه‌وبانه‌كان. ئه‌مه رِێوشوێنێكی جیهانییه به مه‌به‌ستی پاراستنی رِێگه‌وبانه‌كان و هاووڵاتیان له هه‌ر رِووداوێكی نه‌خوازراو كه له ئه‌نجامی زیاده‌باره‌وه دروست ده‌بێت. له هه‌رێمی كوردستان ٩٠ جۆر بارهه‌ڵگری جیاواز هه‌یه كه هه‌ر یه‌كه‌یان به پێی ئه‌كسله‌كانیان رِێگه‌یان پێ ده‌درێت رِێژه‌یه‌كی دیاریكراو بار هه‌ڵبگرن. وێستگه‌كانی پارێزگاكان ژماره‌یان ٤٢ وێستگه‌یه كه به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بوون به‌سه‌ر پارێزگاكاندا: ـ پارێزگای هه‌ولێر: ١٣ وێستگه ـ پارێزگای سلێمانی: ١٧ وێستگه ـ پارێزگای دهۆك: ١٢ وێستگه ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا، واته له رِێكه‌وتی (٢١ی ئابی ٢٠٢٢) بۆ (٢٥ی ئابی ٢٠٢٢)، كۆی ژماره‌ی بارهه‌ڵگره كێشراوه‌كانی نێو ئه‌و ٤٢ وێستگه‌یه ٦٨هه‌زار و ٨٩١ بارهه‌ڵگر بووه كه به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بوونه به‌سه‌ر پارێزگاكاندا: ـ پارێزگای هه‌ولێر: ٢٣ هه‌زار و ٨٠٥ بارهه‌ڵگر ـ پارێزگای سلێمانی: ٢٧ هه‌زار و ٦٠٧ بارهه‌ڵگر ـ پارێزگای دهۆك: ١٧ هه‌زار و ٤٧٩ بارهه‌ڵگر له‌و ژماره بارهه‌ڵگره كێشراوانه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه، به‌شی زۆری بارهه‌ڵگره‌كان یاسایی بوون و هه‌ندێكیشیان نایاسایی بوون كه به‌م شێوه‌یه دابه‌ش كراونه‌ته سه‌ر یاسایی و نایاسییه‌كان: ژماره‌ی بارهه‌ڵگره یاساییه‌كان ٦٨هه‌زار و ٣٨٢ بارهه‌ڵگر بوون كه به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بوون به‌سه‌ر پارێزگاكان: ـ پارێزگای هه‌ولێر: ٢٣ هه‌زار و ٧١٢ بارهه‌ڵگری كێشراوی یاسایی، كه زۆرترینیان له وێستگه‌ی گوێرِ بووه و ژماره‌یان ٦ هه‌زار و ٤٣٣ بارهه‌ڵگر بووه. ـ پارێزگای سلێمانی: ٢٧ هه‌زار و ٣٤٧ بارهه‌ڵگری كێشراوی یاسایی، كه زۆرترینیان له وێستگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ بووه و ژماره‌یان ٥ هه‌زار و ٨٩٧ بارهه‌ڵگر بووه. ـ پارێزگای دهۆك: ١٧ هه‌زار و ٣٢٣ بارهه‌ڵگری كێشراوی یاسایی، كه زۆرترینیان له وێستگه‌ی باشیكای یه‌ك بووه و ژماره‌یان ٧ هه‌زار و ٨٧٢ بارهه‌ڵگر بووه. ژماره‌ی بارهه‌ڵگره نایاساییه‌كان ٥٠٩ بارهه‌ڵگر بوون، كه به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بوون به‌سه‌ر پارێزگاكان: ـ پارێزگای هه‌ولێر: ٩٣ بارهه‌ڵگری كێشراوی نایاسایی، كه زۆرترینیان له وێستگه‌ی قوشته‌په بووه و ژماره‌یان ٢٢ بارهه‌ڵگر بووه. ـ پارێزگای سلێمانی: ٢٦٠ بارهه‌ڵگری كێشراوی نایاسایی، كه زۆرترینیان له وێستگه‌ی ژاڵه بووه و ژماره‌یان ٨٢ بارهه‌ڵگر بووه. ـ پارێزگای دهۆك: ١٥٦ بارهه‌ڵگری كێشراوی نایاسایی، كه زۆرترینیان له وێستگه‌ی بدریك بووه و ژماره‌یان ٧١ بارهه‌ڵگر بووه. به‌گشتی و له پارێزگاكان، رِێژه‌ی (٤٠٧.٤٥) تۆن برِی زیاده له بارهه‌ڵگره نایاساییه‌كان گه‌رِێنراوه‌ته‌وه و رِێگه نه‌دراوه بچێته نێو شاره‌كان كه به‌م شێوه‌یه بووه: ـ پارێزگای هه‌ولێر: ٦٦.٢ تۆن ـ پارێزگای سلێمانی: ٢٣٣.٢٥ تۆن ـ پارێزگای دهۆك: ١٠٨ تۆن ئاگرین عه‌بدوڵا، بریكاری وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن بۆ كاروباری رِێگاوبان له‌م باره‌یه‌وه رِاگه‌یاندوه: ئه‌م كاره‌مان به پێی ستانداردی جیهانییه و بۆ وه‌به‌رچاوگرتنی كواڵێتی رِێگاوبانه‌كانی كوردستانه بۆ ئه‌وه‌ی بپارێزرێن له تێكچوون و نه‌بنه مه‌ترسی و زه‌حمه‌ت بۆ سه‌ر هاووڵاتیان. سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی داهاتی ده‌ستكه‌وتوو و ئه‌و برِه پاره‌یه‌ی كه له ئه‌نجامی سزا و پێبژاردنی بارهه‌ڵگره نایاساییه‌كانه‌وه ده‌ست حكومه‌ت ده‌كه‌وێت، ئه‌م بریكاره‌ی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن بۆ كاروباری رِێگاوبان رِایگه‌یاند: ٥٠%ی داهاته‌كه ده‌چێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و ئه‌و ٥٠%ـیه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنه كه ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌بێت: ٣٠%ی بۆ چاككردنی رِێگا و بانه‌كان و رِێگه‌ی گونده‌كان خه‌رج ده‌كرێت و ١٥%ـه‌شی بۆ خودی وێستگه‌كانی كێشانه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌موكورِی و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ئه‌و ٥%ـه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه ده‌گه‌رِێته‌وه دیوانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكورِی دیكه.
هاوڵاتی دوای کۆبوونه‌وه‌ی شاندی باڵای یەکێتی بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی و شاندی باڵای گۆڕان بە سەرۆكایەتیی عومەر سەید عەلی، ڕێکخەری گشتیی گۆڕان، ئەندامێکی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ئاشكرای ده‌کات هەرچەندە یەكێتی بە فەرمی داوای پۆستی پارێزگاری سلێمانیی كردووە، بەڵام ئەوان بە مەرج ئامادەن پۆستەكەی رادەست بكەنەوە. دڵشاد ڕەشید، ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان، بە میدیاکانی پارتی ڕاگه‌یاندووه: بەپێی ڕێککەوتنی سیاسیی یەکێتی و گۆڕان، کاتی ئەوە ھاتووە گۆڕانکاری لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی و پارێزگاری ھەڵەبجەدا بکرێت: ”بێگومان لە کۆبوونەوەکەی ھەفتەی ڕابردوودا یەکێتی داوای ئەوەی لە بزووتنەوەی گۆڕان کردووە کە پۆستی پارێزگاری سلێمانی ڕادەست بکرێتەوە.“ ئەو ئه‌ندامه‌ی گۆڕان ئه‌وەشی ئاشكرا كرد كە ئەوان بۆ ئەم كارە مەرجیان هەیە و وتی: ”بزووتنەوەی گۆڕان رازی بووە بەوەی پۆستی پارێزگاری سلێمانی ڕادەستی یەکێتی بکاتەوە، بەڵام ئێستا ئەو پۆستەیان پێنادەینەوە، چونکە دەبێ ڕێککەوتنێکی نوێ بکەین، ئەوکات ئێمە پۆستی پارێزگاری سلێمانی رادەستی یەکێتی دەکەین.“ ده‌شڵێت كە دەبێ بەپێی ڕێككەوتنە تازەكەیان، یەكێتی پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە بە گۆڕان بدات، ئینجا ئەوان ئامادەن پۆستی پارێزگاری سلێمانی رادەست بكەنەوە. جێگای ئاماژه‌یه لە ساڵی ٢٠١٧ەوە، د. ھەڤاڵ ئەبووبەکر، وەک پارێزگاری سلێمانی لەسەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕان لە چوارچێوەی ڕێككەوتنێكی نێوان یەكێتی و گۆڕان، دەستنیشان كراوە، هەرچەندە ئەوكات وا راگەیاندرا كە پۆستەكە بە شێوەی خولی بۆ هەر دوو ساڵ جارێك، لای یەكێك لەو دوو حزبە دەبێت، بەڵام تا ئێستا گۆڕانكاری لەو پۆستەدا نەكراوه
هاوڵاتی له‌لێدوانێکی ڕۆژنامه‌نوسیدا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە کەرکوک رایگەیاند، لە قەزای داقوقی سەربە پارێزگای کەرکوک تیرۆریستێکیان کوشتووە و تیرۆریستێکی دیکەشیان بریندار کردووە. لەوبارەیەوە فەریقی یەکەم لیوا "عەلی فەریجی" ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بە ئاژانسی فه‌رمی هەواڵی عێراقی راگەیاند، "هێزێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانە ھاوبەشەکان لە کەرکوک توانیویەتی خۆکوژێک بکوژێت و یەکێکی دیکەش بریندار بکات لە زنجیرە چیا دۆلان لە قەزای داقوق. ھەروەک ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئۆپەراسیۆنەکە لەژێر چاودێری ئاوان ئەنجامدراوە. جێگای ئاماژه‌یه چه‌کدارانی داعش له‌سنوری که‌رکوک و سه‌لاحه‌دین و نه‌ینه‌وا ناوبه‌ناو هێرشده‌که‌نه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق.
رۆژنامەی "ناشناڵ ئینتریست"ی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، ئەگەر شەڕ لە نێوان ئەمریكا و روسیا بەرپا ببێت، تەنها جەنگی جیهانی سێیەم نابێت، بەڵكو واتای جەنگی كۆتایی جیهانە. رۆژنامەكە وتارێكی "جەیسن دیڤیدسن" مامۆستایی زانستە سیاسیەكانی زانكۆی "ماری واشنتن"ی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، زۆركەس لەوە دەترسن سیاسەتەكانی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە ئۆكرانیا ببێتە هۆی گرژی زیاتر، بەشێوەیەك لە كۆتاییدا ببێتە هۆی جەنگی جیهانی. رونیشیكردووەتەوە، لە سەدەی بیستەم تێڕوانینەكان بۆ بوونی هەڕەشە ئەمریكای هاندا بۆ تێوەگلان لە شەڕ، تاكە شتێك كە بەسەر دودڵی سیاسیەكاندا زاڵبوو بۆ ئەوەی تێچووی شەڕ دابین بكەن ئەوەبوو، هەستیان بەوە كردبوو كە ئەڵمانیای نازی و ئیمپراتۆریەتی ئەڵمانی هەڕەشەبوون لەسەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا. نوسەر پێشی وایە، روسیا هیچ رێوشوێنێكی لە ئۆكرانیا نەگرتووەتە بەر كە هەڕەشەبێت بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا، بۆیە ئەمریكا هۆكاری ئەوەی بەدەستەوە نییە كە سەركێشی بكات، دڵنیایە لەوەی كە واشنتن دژی روسیا جوڵە ناكات لە ئۆكرانیا. بەپێی وتارەكەی هەمان نوسەر، ئەمڕۆ شەڕ لەگەڵ روسیا تەنها سەركێشی نییە، بەڵكو واتای "شەڕی كۆتایی جیهان"ە، ئەوەش پێویستی بە پلەیەكی باڵای هۆشیارییە.
هاوڵاتی له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی SDF لە کەمپی هۆل بە ئاگاداریی و پشتگیریی هاوپەیمانان بەڕێوە چووە. به‌پێی به‌یاننامه‌که هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بۆ شەڕی داعش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنی کەمپی هۆل لەلایەن فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا (ئاسایش) بە پاڵپشتی ئەوان ئەنجام درا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی و ڕێنمایی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و هێزە ئەمنییەکان بۆ ئۆپەراسیۆنی کەمپی هۆل. هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژه داعش له به‌یاننامه‌كه‌ی خۆیدا ڕاشیگه‌یاند: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیداره‌ی خۆسەر (ئاسایش) له كه‌مپی هۆل به پشتیوانیی ئێمه ئه‌نجام درا". هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه بۆ ڕێگری كردنه له گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش و پاراستنی ئاواره‌كانی ئه‌م كه‌مپه. هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژه داعش دووپاتی كرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بێت له پاڵپشتی كردنی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و هێزه ئاشتیپارێزەکان. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا چوار رۆژ پێش ئێستا بە ئامانجی شەڕی شانە نووستووەکانی داعش لە کەمپی هۆل دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کردووە، کە تا ئێستاش بەردەوامە.