هاوڵاتی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی موقته‌دا سه‌در راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، سه‌ماحه‌تی موقته‌دا سه‌در مامه‌ڵه‌ی شیاوی سه‌ركرده‌و هێزه نیشتمانییه‌كان رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بوو. بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، رووداوه‌كانی شه‌وی رابردوو مه‌ینه‌تییه‌كی نیشتمانییه. به‌ڵام گرفت و ئاڵنگاریی زۆر هه‌بوون كه گه‌لان به ئیراده و حیكمه‌ت تێیانپه‌ڕاندووه بۆ چه‌سپاندنی یه‌كڕیزی و به‌رده‌وامیی بونیادنان. ده‌شڵێت، هه‌ڵوێستی حه‌كیمانه‌ی سه‌ماحه‌تی موقته‌دا سه‌در مامه‌ڵه‌ی شیاوی سه‌ركرده و هێزه نیشتمانییه‌كان رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بوو له پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مه‌رامی فیتنه و ناكۆكی. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، با هه‌موومان پێكه‌وه هه‌وڵ بۆ ئاشتی و پێشكه‌وتن بده‌ین و عێراقێكی سه‌قامگیر و ئاوه‌دان بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان بونیادبنێین.
هاوڵاتی ئه‌ندامێکی تیمی پارێزەری سزادراوانی بادینان ئاشکرایکرد"ئەفسەرێکی چاکسازی گەورانی هەولێر کە ناو پۆستەکەی لای ئێمە ئاشکرایە سزا و ئەشکەنجەی دەستگیرکراوان دەدات"،ئاماژەشی بەوەکرد"زۆر هەوڵیانداوە سزادراوانی بادینان ببینن بەڵام بە بیانوی جۆراوجۆر ڕێگری دەکەن". ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بەشدار حەسەن ئه‌ندامی تیمی پارێزەری سزادراوانی بادینان رایگەیاند، "لە 15ی (حوزەیران)ی ئەمساڵەوە سزادراوانی شیلادزێ ئازادبونی بەمەرج دەیانگرێتەوە، بەڵام بەهۆی دەستتێوەردانی دەرەکی لە کاروباری دادگاکان و چاکسازییەکان، ئەو بابەتە هەر جارەی بە بیانوییەک دوادەخرێت". ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕێوبەری گشتی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی دۆسییەکانی ئەو سزادراوانەیان رەوانەی داواکاری گشتی کردوە، داواکاری گشتیش ئەمڕۆ بڕیاری خۆی لەسەر دۆسییەی هەریەک لە سزادراوان (کۆڤان تارق، ئەمجەد یوسف، نێچیرڤان بەدیع، یوسف شەریف، مەحمەد ناجی) دا و دەڵێت، کە "ئەو سزادراوانە ئازادکردنی بەمەرج نایانگرێتەوە". ئەو پارێزەرە باسی لەوەشکرد، "داواکاری گشتی ناچارکراوە کە پابەندبێت بە بڕیاری ژمارە هەزار و (505)ی دەستەی سزای یەکەمی ساڵی 2018 کە ناوەڕۆکی ئەو بڕیارەش ئەوەیە ئەو کەسانەی کە بە یاسای تیرۆر سزادراون، ئەوا ئازادبونی بە مەرج نایانگرێتەوە، ئەوەش لەکاتێکدا کە سزادراوانی بادینان بەو یاسایە سزا نەدراون". بەشدار حەسەن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، داواکاری گشتی پابەندکراوە بە بڕیاری سەرو خۆییەوە و بڕیارەکەی پەیوەندی بە هیچ ماددەیەکی یاسای ژمارە (21)ی ساڵی 2003ی پەرلەمانی کوردستانەوە نییە و هەرکەسێکیش لە ئەلف و بێی یاسا بزانێت، دەزانێت ئەو بڕیارە کە بەسەر سزادراواندا جێبەجێکراوە هیچ پەیوەندییەکی بە دۆسییەی گیراوانی بادینانەوە نییە و پرسەکە بە سیاسی کراوە". وتیشی، "بڕیاری کۆتایی لە دۆسییەکدا بۆ دادوەری دادگەی کەتنی دەشتی هەولێر دەگەڕێتەوە و پێشبینی دەکرێت لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتودا ئەو دادوەرە بڕیاری کۆتایی بدات ئەگەر دوبارە دوانەخرێت". رونیشیكرده‌وه، "زۆر هەوڵیانداوە سزادراوانی بادینان ببینن بەڵام بە بیانوی جۆراوجۆر ڕێگری دەکەن کە بیانبینین جارێک دەڵین بریکارنامەتان نییە کە بریکارنامەکانیش دەبەین دەڵێن ئەو بریکارنامەیە کۆپییە، لەکاتێکدا کە بریکارنامە ئەسڵییەکە لەناو دۆسییەی سزادراو دەمێنێتەوە و دادگا نوسخە ئەسڵییەکان نادات بە بریکاری سزادراوەکە". سەبارەت بە ئەشکەنجەدانی سزادراوان لە زیندانەکاندا پارێزەر بەشدار حەسەن باسی لەوەکرد، "ئەفسەرێکی چاکسازی گەورانی هەولێر کە ناو پۆستەکەی لای ئێمە ئاشکرایە سزا و ئەشکەنجەی دەستگیرکراوان دەدات، کە (گوهدار زێباری) کە یەکێکە لە سزادراوان شوێنەکەی نادیارە نازانرێت، کە لە چاکسازی هەولێر ماوەتەوە یاخود گوێزراوەتەوە بۆ شوێنێکی تر". ئه‌و پارێزه‌ره ده‌ڵێت، "دوان لە سزادراوان دەمی خۆیان دوریوەته‌وه بەهۆی ئەوەی داوایان کردوە کە بڕیاری ئازادبونی بە مەرج بیانگرێتەوە، لە ئێستاشدا کە دادگە ڕەتیدەکاتەوە ئازادبونی بەمەرج بیانگرێتەوە، ئەوانیش وەک کاردانەوە و ناڕەزایەتییەک بەرامبەر ئەو بڕیارە هەستاون بە مانگرتن لە خواردن و دورینی دەمیان".
هاوڵاتی لەتویتێکدا سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازیى لە هەڵوێستەکەى موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان و داواش لە سەرجەم لایەنەکان دەکات کە دیالۆگ ئەنجامبدەن بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان. 30ى ئابى 2022، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە تویتێکدا پێشوازى لە هەڵوێستەکەى موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر کرد بۆ داواکاریی کۆتاییهێنان بە گرژى و کشاندنەوەى لایەنگرانى لە ناوچەى سەوز و دەڵێت: "پاڵپشتیى هەڵوێستە نیشتمانییە بەرپرسیارانەکەى دەکەین و دەخوازین ئاسایش و سەقامگیرى باڵ بەسەر وڵات‌دا بکێشێت". سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەڵێت: "بانگهێشت دووپات دەکەینەوە بۆ سەرجەم هێز و لایەنەکان بۆ ئەنجامدانى دیالۆگ لە پێناو چارەسەرى کێشەکان و رزگاکردنى عێراق لەم دۆخە قورسە"
هاوڵاتی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ر ره‌وتی سه‌در له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر لایه‌نگرانی سه‌در له ناوچه‌ی سه‌وز نه‌كشێنه‌وه، ئه‌وا به‌شێك نین له ره‌وتی سه‌در، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانیش ڕایگەیاند گوتارەکەی سەدر هەموو بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی و نەتەوەیی تێدایە، هاوکات دوای وتارەکەی سەدریش ناوچەی سەوز بەرەوچۆڵبوون دەچێت لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە. موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا داوای له لایه‌نگرانی كرد له‌ماوه‌ی 60 خوله‌كی داهاتوودا بكێشنه‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌كشێننه‌وه، ئه‌وانه به‌شێك نین له ره‌وتی سه‌در. هاوکات وتیشی: داوای لێبووردن له گه‌لی عێراق ده‌كه‌م، چونكه ئه‌وان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌من. له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه، سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بكوژ و كوژراوانی نێو خۆپیشاندانه‌كان هه‌ردووكیان ده‌چنه نێو دۆزه‌خه‌وه. موقته‌دا سه‌در له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا وتی، " نیشتیمانم بووه‌ته دیلی گه‌نده‌ڵی، داوام نه‌كردبوو خوێن بڕژێت و شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه رووبده‌ن، به‌ڵكوو داوام كردبوو خۆپیشاندانێكی ئاشتییانه رێكبخرێت، به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات من وه‌ك شۆڕه‌ش نایببینم". موقته‌دا سه‌در سوپاسی هێزه ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات و رایگه‌یاند، حه‌شدی شه‌عبی نه‌بووه چه‌كی به‌كارهێناوه، به‌ڵكوو سه‌ركرده‌كانیان بوونه، ئه‌وانیان هانداوه. ده‌شڵێت، " نه‌وه‌كانی محه‌ممه‌د سه‌در هه‌رگیز باوه‌ڕیان به خوێن رشتن نییه، چونكه رشتنی خوێنی عێراقیه‌كان حه‌رامه، هه‌ندێك میلیشیات هه‌ن توندووتیژن". ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، جارێكی دیكه كاری سیاسی ناكات، به‌ڵكوو وه‌ك هاونیشتیمانییه‌كی عێراقی ده‌مێنێته‌وه، داواش له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات به‌یه‌كه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دۆخه‌ی عێراق بده‌ن. لەلایەن خۆیەوە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پشتگیری لەوتارەکەی سەدر کرد و ڕایگەیاند وتارەکەی سەدر هەموو بەپرسیارێتییەکی ئەخلاقی و نەتەوەیی تێدایە. کازمی لەتویتێکدا وتی: وتارەکەی سەدر هەموو بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی و نەتەوەیی تێدایە بۆ رێگە گرتن لە پەرەسەندنی تووندوتیژییەکان و دەستپێکردنی دیالۆگێکی نیشتمانیی بەرهەمدار بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان. دوابەدوای وتارەکەی سەدریش، بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان زۆرینەی خۆپیشاندەران لەناوچەی سەوزی بەغدا دەستیانکردووە بەکشانەوەو وردە وردە ناوچەکە چۆڵدەکەن. هاوکات فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، بڕیاریدا قەدەغەی هاتوچۆ لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق هەڵبگیرێت کە لەدوێنێوە ڕایگەیاندبوو. بەگوێرەی زانیارییەکانیش لەشەڕو ئاڵۆزییەکاندا زیاتر لە 30 کەس کوژران و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.
هاوڵاتی لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، سەرۆکۆماری ئێران رایگەیاند کە تەنھا لە رێگای گفتوگۆی نێوان سەرجەم رەوتە سیاسییەکانی عێراق، کێشەکانی ئەو وڵاتە چارەسەر دەبن. ئاژانسی ھەواڵیی "ئیرنا" بڵاوی کردەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، ئیبراھیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاندووە کە تەنھا لە رێگای گفتوگۆی نێوان سەرجەم رەوتە سیاسییەکانی عێراق لەسەر بنەمای دەستوور و بە مەبەستی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە پێک‌ھێنانی حکوومەتی نوێ، کێشەکانی ئەو وڵاتە چارەسەر دەبن و ئاماژەی بەوەیشداوە کە رۆڵی مەرجەعییەت لەوبارەیەوە زۆر گرنگە. راشیگەیاندووە، سەرکۆماری ئێران ئاماژەی بەوەیشداوە کە دەستپێشخەرییەکانی عێراق بۆ باشترکردنی ھاریکارییەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەکە بێ دەستوەردانی دەرەکیی، کاریگەر دەبن بۆ پتەوترکردنی ھەماھەنگییەکانی سەر ئاستی ھەرێمیی. باسی لەوەش کردووە کە ئیبراھیم رەئیسی ئەنجامدانی پێنج گەڕی گفتوگۆی نێوان ئێران و سعوودیە بە نێوەندگیری عێراق، بە سوودبەخش وەسف کردووە و جەختیشی کردووەتە لەسەر ئەوەی کە لەگەڵ تەواوبوونی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانی پێشوو، رێگا خۆش دەبێت بۆ پتەوترکردنی کارلێکەکان. ئەوەیشی خستووەتە روو کە لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن ستایشی پاڵپشتییەکانی ئێرانی کردووە بۆ بەقەراربوونی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق، جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە عێراق بەردەوامە لە ھەوڵەکانی بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە. جێگای ئاماژەیە دوێنێ دووشەممە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بەسەردانێک گەیشتە ئێران.
هاوڵاتی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دوای پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ مستەفا کازمی پەیامێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت، "کاتی ئەوە هاتووە دیالۆگێکی هەمەلایەنە و راشکاوانە بکرێت سەبارەت بەو پرسە قووڵ و مەترسیدارانەی کە وڵات رووبەڕووی دەبێتەوە." دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان: زۆر نیگەرانم لە هەڵگیرسانی گەڕێکی دیکەیی تووندوتیژی لە عێراق. لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ قسەم کرد و ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانم بۆ یارمەتیدان لە گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری بۆ هەموو وڵات دەربڕی. کاتی ئەوە هاتووە دیالۆگێکی هەمەلایەنە و راشکاوانە بکرێت سەبارەت بەو پرسە قووڵ و مەترسیدارانەی کە وڵات رووبەڕووی دەبێتەوە. دەبێت ئەوەندە ئازابین دان بە جیاوازییەکانی یەکتر بنێین و قبووڵ بکەین کە ئەو دۆخەی ئێستا هەموومان خۆمانی تێدا دەبینینەوە، پێویستی بە چارەسەرێکی هەمیشەیی هەیە.
هاوڵاتی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلەندەنی پایتەختی بەریتانیا (وەفیق سامەڕائی) بەرپرسی هەواڵگری ڕژێمەکەی سەدام حسێن و یەکێک لەتاوانبارانی پرۆسەی ئەنفال بەهۆی شێرپەنجەوە گیانی لەدەستدا. وەفیق سامەڕائی ساڵی 1947 لەسامەڕا لەدایکبووە، لەسەردەمی جەنگی هەشت ساڵەی عێراق_ئێران بەرپرسی هەواڵگری ڕژێمەکەی سەدام حسێن بووەو تاوەکو ساڵی 1994 لەدەستی ئەو ڕژێمە هەڵاتووەو لەڕێگای هەرێمەوە خۆی گەیاندۆتە دەرەوە. ساڵی 2003 گەڕاوەتەوە عێراق و ساڵی 2005 بووەتە ڕاوێژکاری ئەمنی سەرۆککۆماری عێراق، دواتر بەهۆی دۆزینەوەی چەند بەڵگەنامەیەکەوە کە تیایدا ئاشکرا دەبێت دەستی لەکۆمەڵکوژی کوردەکان و شیعەکان هەیە ساڵی 2008 جارێکی دیکە عێراق بەجێدەهێڵێت. ڕێکخراوەکانی تایبەت بەبواری ئەنفال، هاوشانی سەدام حسێن و عەلی حەسەن مەجید و نزار خەزرەجی و سوڵتان هاشم، وەفیق سامەڕایی بە تاوانباری سەرەکی دەزانن لەپرۆسەی ئەنفالداو بەپلان داڕێژەری ئەو پرۆسەیەی دەزانن.
هاوڵاتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی دۆخی عێراقەوە بڵاوکردەوە و داوا لە لایەنەکان دەکات دان بە خۆیاندا بگرن و "رێگە نەدەن دۆخەکە لەوە زیاتر لە کۆنترۆڵ دەربچێت." نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا "نیگەرانیی قووڵی" لەبارەی پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ئەمڕۆی بەغدا و چەند شوێنێکی دیکەی عێراق دەربڕیوە و داوا لە هەموو لایەک دەکات "ئەوپەڕی دان بە خۆیاندا بگرن و رێگە نەدەن دۆخەکە لەوە زیاتر لە کۆنترۆڵ دەربچێت." سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، خۆپێشاندانی ئاشتيیانه مافێكى ده‌ستووريى پارێزراوه، "به‌ڵام ئاڵۆزى و راگرتنى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت هيچ كێشه‌يه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆيه ده‌بێت شكۆى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت پارێزراو بێت و رێگرى له ئه‌رك و كاره‌كانيان نه‌كرێت." نێچیرڤان بارزانی بە پێویستی دەزانێت هێزه ئه‌منييه‌كان به‌وپه‌ڕى ئاگايى و وشيارييه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و "رێگه نه‌درێت خۆپێشاندان و رووداوه‌كان ببنه هۆى تێكچوونى زياترى دۆخى ئه‌منى و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانى له‌نێوان عێراقييه‌كاندا." لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، دۆخی وڵاتەکە "ئەوپەڕی دانایی و گەڕانەوە بۆ لۆژیک و دەستپێکردنی گفتوگۆیەکی نیشتمانی و بەرپرسانە و هاریکاریی هەمووانی دەوێت، بۆئەوەی عێراق لەو دۆخە سەختە رزگاری ببێت و کار لە کار نەترازێت." هەروەها نێچیرڤان بارزانی جارێکی دیکە هەموو هێز و لایەنە پەیوەندیدارە عێراقییەکانی بانگهێشتی هەولێر کردووە بۆئەوەی کۆببنەوە و دەست بە گفتوگۆ بکەن، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە "هه‌رێمى كوردستان وه‌كو هه‌ميشه هاريكار ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌رى و لێكگه‌يشتنى لايه‌نه عێراقييه‌كان." دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان: له نزيكه‌وه و به نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه له پێشهاته سياسى و ئه‌منييه‌كانى ئه‌مڕۆى به‌غدا و چه‌ند شوێنێکی دیکه‌ی وڵات ده‌ڕوانين. داوا له هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌ين ئه‌وپه‌ڕى دان به خۆيان‌دا بگرن و ڕێگه نه‌ده‌ن دۆخه‌كه له‌وه زياتر له كۆنترۆڵ ده‌ربچێت. خۆپيشاندانى ئاشتيانه مافێكى ده‌ستووريى پارێزراوه، به‌ڵام ئاڵۆزى و ڕاگرتنى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت هيچ كێشه‌يه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆيه ده‌بێ شكۆى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت پارێزراو بێت و ڕێگرى له ئه‌رك و كاره‌كانيان نه‌كرێت. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هێزه ئه‌منييه‌كان پێويسته به‌وپه‌ڕى ئاگايى و وشيارييه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و ڕێگه نه‌درێت خۆپيشاندان و ڕووداوه‌كان ببنه هۆى تێكچوونى زياترى دۆخى ئه‌منى و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانى له‌نێوان عێراقييه‌كاندا. دۆخى وڵات ئه‌وپه‌ڕى دانايى و گه‌ڕانه‌وه بۆ لۆژێك و ده‌سپێكردنى گفتوگۆيه‌كى نيشتمانى و به‌رپرسانه و هاريكاريى هه‌مووانى ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى عێراق له‌و دۆخه سه‌خته ڕزگارى ببێت و كار له كار نه‌ترازێت. دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه هاريكار ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌رى و لێكگه‌يشتنى لايه‌نه عێراقييه‌كان، بۆيه دووباره هه‌موو هێز و لايه‌نه په‌يوه‌نداره عێراقييه‌كان بانگهێشت ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى بێن له هه‌ولێر كۆببنه‌وه و ده‌ست به گفتوگۆيه‌كى جددى بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه ئاڵۆزه‌ى وڵات بكه‌ن. نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 2022/8/29
هاوڵاتی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق هانی لایەنە سیاسیەكان دەدات گفتوگۆ بكەن بۆ چارەسەركردنی ناكۆكیەكانیان و نیگەرانی دەربڕی لە پشێوییەكانی بەغدادی پایتەخت، هاوکات رێكخه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له به‌غدا، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی ره‌وشی ئه‌مڕۆی به‌غدا بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاندووه به‌ریتانیا زۆر نیگه‌رانی ئه‌و رووداوانه‌یه. لە راگەیەنراوێكدا باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا رایگەیاندوە، ئەو راپۆرتانەی باس لە ئاڵۆزیەكانی عیراق دەكەن جێی نیگەرانیە بەوەی رێگە نادرێت دامەزراوەكان كاری خۆیان بكەن، ئەمریكا هەست بە نیگەرانی دەكات لەبارەی پەرەسەندنی گرژییەكان و هانی هەموو لایەنەكان دەدات بەردەوامبن لە ئاشتەوایی و رێگە بگرن لە كارێك كە ببێتە هۆكاری بەردەوامی و توندوتیژی لێبكەوێتەوە. باڵیۆزخانەی ئەمریكا ئاماژەشیكردوە، ئێستا كاتی گفتوگۆ و چارەسەركردنی ناكۆكییەكانە، لە دیموكراسیدا مافی ناڕەزایەتی ئاشتیانە رەگەزێكی سەرەكییە، بەڵام پێویستە لەسەر خۆپیشاندەران رێز لە دامەزراوەكان و موڵكی گشتی بگرن كە هی گەل و عیراقەو خزمەتیان دەكات، پێویستیشە رێگە بدەن دامەزراوەكان بەكاری خۆیان هەڵبستن. له‌لایه‌کی تره‌وه جێمس داونه‌ر، رێكخه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له به‌غدا، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی ره‌وشی ئه‌مڕۆی به‌غدا بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاندووه به‌ریتانیا زۆر نیگه‌رانی ئه‌و رووداوانه‌یه، ئه‌مڕۆ له به‌غدا روویاندا، به تایبه‌تی هه‌واڵی بوونی قوربانی، وتیشی ئێمه هانی ئه‌وانه ده‌ده‌ین، كه له گۆڕه‌پانه گشتییه‌كاندان، خۆیان له توندوتیژی به دوور بگرن. پێویسته خۆپیشاندانیان ئاشتییانه بێت، ئاماژه‌به‌وه‌شکراوه راكێشانی وڵات به ئاراسته‌ی توندوتیژی، شتێكه شیاوی گه‌لی عێراق نییه رووبه‌ڕووی ببێته‌وه. جێمس داونه‌ر، ئه‌وه‌یشی نووسیوه، گه‌لی عێراق پێویستی به دامه‌زراوه كاراكانییه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كان ببنه‌وه و خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش بكه‌ن.ده‌شڵێت هانی خۆپیشانده‌ران ده‌ده‌ین له بینا حكومییه‌كان بكشێنه‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تیش به‌رپرسیاری یه‌كه‌من له‌وه‌ی ئاسایشی خۆپیشاندانه‌كان بپارێزن و پارێزگاریش له موڵك و ماڵی گشتیی و بینا حكومییه‌كان بكه‌ن. له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شیدا، رێكخه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كه هانی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ده‌ین، رێكاری گونجاو له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان بگرنه به‌ر و بانگه‌وازیش له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین، گفتوگۆ بكه‌نه پێشینه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری ئاشتییانه و یاساییانه‌ی ئه‌وتۆ كه هه‌مووان بگرێته‌وه و له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراقدا بێت.
هاوڵاتی ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی، ڕێكخراوی سی پی تی ئەمریکی لە کۆنگریەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری قوربانیەکانی دەستی دەوڵەتی تورکیای له‌هه‌رێم ئاشکراکرد لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٥ تا ٢٠٢١ و ڕایگه‌یاند دەوڵەتی تورکیا نزیکەی ١٢٣ هاوڵاتی لە ١٥ شوینی جیاوازی هەرێمی کوردستان شەهید کردووە. کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی لە کوردستانی عێراق، ڕایگەیاند: لە ماوەی ٢٠١٥ بۆ ٢٠٢١ ئەو کەسانەی لە بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورک‌دا لە نێوان ٩٨ تا ١٢٣ کەس شەهید بوون، ژمارەی بریندارانیش بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە لە نێوان ١٣٤ بۆ ١٦١ کەس بوون. لە ڕاپۆرتی ڕیکخراوەکەدا کە بە تیمەکەیان ئامادەی کردووە زانیاری وردی لەبارەی هێرش و بۆردومانەکان بڵاوکردەوە و تیادا وتیشی: ١٠ جار شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان کراوتە ئامانج، ١٢ جار جوتیاران و ئاژەڵداران کراونەتە ئامانج، ١٢ جاریش گوندنشینان کراونەتە، ١٣ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانی مەدەنی،١٤ جار بۆردمان بۆ سەر کوردانی تورکیا لە کەمپی ئاوارەکانی مەخمور. ڕوونیشیکردەوە لەو ماوەیەدا: ١٦ جۆر چەکی جیاواز لەو شوێنانە بەکار هێندراون کە هاوڵاتیانی مەدەنی تایدا بونەتە بە قوربانی، لە ١٥ ناوچەی جیاواز هێرشەکان ڕویانداوە. کامەران عوسمان ئاماژەی بەوەشدا ئەو هاوڵاتیانەی شەهید دەبن لە بۆدومانەکانی دەوڵەتی تورک، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە شەهید هەژماریان ناکات، تەنانەت ئامادە نیە بەڵگەنامەی مردنیش بداتەوە بە کەسوکاری شەهیدەکان. باسی لەوەشکرد: بریندارەکانی ئەو هێرش و بۆردومانانە هیچ چارەسەریەکیان بۆ ئەنجام نادرێت، چەندین جار بەڵێنیان داوە بریندارەکان ببەنە دەرەوەی وڵات بەڵام بەڵێنەکانیان نەبردۆتە سەر. ڕێکخراوەکە لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی نیودەوڵەتیدا هاوپەیمانێتیەکی پێکهێناوە بۆ دژایەتی کردنی بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و لە ئێستادا کار لەسەر ئەو دۆسیەیە دەکات. له‌تازه‌ترین بۆردومانیشدا ئه‌مڕۆ دوای بۆردومانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور له‌لایه‌ن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیاوه که‌تیایدا هاوڵاتییه‌ک شه‌هید بوو، لە سنوری ناوچەی خانەسۆری شەنگال ئۆتۆمبێلێکیان بۆردومان کرد که به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کان قوربانی هه‌یه.
هاوڵاتی له‌لێدوانێکدا له‌گه‌ڵ میدیاکانی په‌که‌که، یەكێك لە فەرماندەكانی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل(نه‌په‌گه) ڕایگەیاند:“دەوڵەتی تورك دەیەوێت باشووری كوردستان داگیربكات و هەندێك لایەنی كوردیش هاوكاریی ئەو دەوڵەتە دەكەن، ئاماژه‌شی به‌وه‌کرد دەبێت شەڕ سەرتاسەری توركیا بگرێتەوە، جه‌ختیشیکرده‌وه گەریلاكانی پەكەكە گیانبازیی گەورە دەكەن. ئامەد مەڵازگرت، ئەندامی فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ستێرك تیڤی ئاماژەی بەوەكرد کە دەوڵەتی تورك ماوەی شەش ساڵە بەردەوام هێرش دەكاتە سەر هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا و وتی: ئامانجی دەوڵەتی تورك بە گشتی ئەوەیە بۆ داگیركردنی باشوور و هێڵی میساقی – میلیە شەرعییەت دروست بكات، ئێمە پێشتر چەندین جار باسی ئەم شتانەمان كردبوو و لەو كاتەدا هەندێك هەبوون باوەڕیان نەدەكرد و دەیانوت، دەوڵەتی تورك تەنها لە دژی پەكەكە دەجەنگێت و مەترسی بۆ سەر دەستكەوتەكانی كوردستان نییە، بەو هۆیەوە هەڵوێستێكی كوردستانیان نیشان نەدا. ئامەد مەڵازگرت هێمای بۆ ئەوەش كرد، “لە شەڕی ئێمە لە دژی دەوڵەتی تورك، هەندێك لە جیاتی ئەوەی هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن، بێدەنگ بوون، بەو بێدەنگ بوونەش ڕانەوەستان، بەڵكو لەگەڵ دەوڵەتی تورك دا بوون بە هاوكار، هاوبەش و شەریك، كاتێك دەوڵەتی تورك ئەم دۆخەی بینی هێرشەكانی بۆ سەر بزووتنەوەكەمان زیاتر كرد”. ئەو فەرماندەیەی نەپەگە لە بەشێكی تری چاوپێكەوتنەكەدا وتی: ٤٠ ساڵە شەڕێكی زۆر گەورە هەیە، ئێمە قوربانیی بۆ ئەوەش دەدەین، ئەگەر پێویست بكات ٤٠ ساڵی تر خۆڕاگریی دەكەین، تاكو كوردستانێكی ئازاد پێكبێت، ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پێكبێت، چ قوربانیدانێك لە ئێمە بخوازرێت ئێمە ئامادەین پێشكەشی بكەین، بەڵام لە كۆتاییدا گەلی كورد لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ سەردەكەوێت. مەڵازگرت لە بەشێكی دیکەی قسەكانیدا ڕووی لە گەنجانی كورد کرد و وتی: لە هەندێك شوێن دەرفەت بۆ گەنجان نییە، كە بێنە ناو ڕیزەكانەوە، بەڵام دەتوانن لە ناوخۆیاندا بە شاراوەیی خۆیان بە ڕێكخستن بكەن، لە باكوور تا گەورەشارەكانی توركیا چالاكی چەكداریی بكەن و پێویستیان بە فەرمان و ڕێنوێنی كەس نییە، ئەوەی خۆی وەك كوردی وڵاتپارێز ناودێر دەكات، دەتوانێت گورز لە دوژمن بدات، هەر چالاكییەك لە دژی هەر كەسێك كە زیان بە كورد و كوردستان دەگەیەنێت هاوكاریكردنی ئەم تێكۆشانەیە، ئامانجەكە دیارە، دەتوانن لە هەموو شوێنێك زیان بە ئابووریی دەوڵەتی تورك بگەیەنن، بەتایبەتیش هێزەكانی سەر بە ئاكەپە-مەهەپە، پۆلیس و سەربازان. جەختیشی كردەوە، دەبێت كۆمەڵكوژییەكانی دەوڵەتی تورك لە كوردستان بە بەڵگەوە تۆمار بكرێن و بە تۆمارکردنی سکاڵا بۆ هەموو جیهان بخرێتەڕوو، وتیشی: دەبێت كورد ئەو كۆمەڵكوژییانەی دەوڵەتی تورك دەیكات بە بەڵگەوە پێشكەش بە دادگا نێودەوڵەتییەکان بكات، ڕەنگە لە ماوەیەكی كەمدا ئەنجام بەدەستنەهێنرێت، بەڵام تا لە ڕۆژەڤدا بمێنێتەوە ئەنجامیش بەدەستدێت. لەبارەی بەرەکانی جەنگی گەریلاش بەرامبەر سوپای تورک، ئامەد مەڵازگرت وتی: گەریلاكانی پەكەكە گیانبازیی گەورە دەكەن، هاوڕێیانمان لە ئاڤاشین تا ئەشكەوتی برینداران، لە كوڕەژارۆ تا ڕۆژئاوای زاپ، لە شاخی ئامێدی و شاخی هەكاری گیانبازیی گەورە دەكەن و لەو ناوچانەدا گورزی قورس لە دەوڵەتی تورك دەدەن، قوربانیی دەدەن، بەڵام هەنگاوێكیش بۆ دواوە نانێن، لە هەندێك تونێلدا هەڤاڵان بۆ چەند ڕۆژ ناتوانن ئاو بخۆنەوە و خواردن بخۆن، بەڵام ئەو ئیرادەیەی ئەوان بە سەر پێوە دەهێڵێتەوە، هێڵی ڕێبەر ئاپۆ و پەكەكەیە.
هاوڵاتی به‌پێی هه‌واڵێکی میدیاکانی تورکیا لە شاری مێژوویی مەترۆپۆلیس لە قەزای تۆرباڵی سەربە پارێزگای ئیزمیری تورکیا، بینایەکی گشتیی دۆزراوەتەوە کە مێژووەکەی بۆ هەزار و ٨٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. له‌وباره‌یه‌وه سەرۆکی بەشی شوێنەوارناسی لە زانکۆی جەلال بەیار و سەرۆکی لیژنەی کنەوپشکنین، پڕۆفیسۆر دکتۆر سەردار ئایبەک بە ئاژانسی ئانادۆڵوی تورکییان راگەیاندووه: لە میانی کارەکانیاندا، نزیکەی ٥٠٠ مەتریان لەو بینایە دەرهێناوەتەوە کە مەزەندە دەکرێت مێژووەکەی بۆ هەزار و ٨٠٠ ساڵ لەمەوبەر بگەڕێتەوە و هەوڵ دەدەن بزانن ئەو بینایە بۆ چ مەبەستێک بەکار هێندراوە. سەردار ئایبەک بە ئاماژەدان بەوەی کە مەزەندە دەکرێت ئەم بینایە لە سەردەمی رۆما هاوتەریب لەگەڵ فراوانکردنی شارەکە بونیاد نرابێت، وتی: "هەرچەند هێشتا زۆر زووە، بەڵام بە لێکۆڵینەوە لە شوێنناسی "topography" لەوانەیە گۆڕەپانی گشتیی بووبێت. مێترۆپۆلیس یەکێکە لەو شارانەی ئانادۆڵوی رۆژئاوا کە لە مەودایەکی زۆر فراوان دا دەتوانرێت بکرێت بە مۆزایک. لەو بینایەی پێشتر دۆزرایەوە مۆزایکمان لە نزیکەی ٨٠٠ مەتردا دەستنیشان کرد. لەو بینایەیشدا مۆزایک هەن کە دەرخەری هەمان تایبەتمەندین". ئایبەک هەروەها وتیشی: "بیناکە تێپەڕگەیەکی هەیە کە لە سێ پلیکانەی لە بەردی مەڕمەڕ دروستکراو پێک هاتووە. حەوشەی ناوەوەیشی لە بەرد و قوڕ دروست کراوە".
هاوڵاتی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراقی بڵاویکرده‌وه فڕۆكەكانی عێراق دوو هێرشی ئاسمانیان كردووەتە سەر یەكێك لە حەشارگەی چه‌کدارانی داعش لە شاری ڕاوەی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار. له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا که ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه بڵاوکراوه‌ته‌وه شانەی ئەمنی، دەڵێت: مەفرەزەكانی هەواڵگری سەربازی بە هەماهەنگی لەگەڵ شانەی ئامانجگرتنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان دوای یەكێك لە چڕەكان و ئەشكەوتێك و تونێلێكی باكوری شاری ڕاوە، لە چوارچێوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی جزیرە. ئاشكراشیكرد: ئەم مەفرەزانە بە زیرەكییەكی وردەوە پاڵەوانەكانی فڕۆكەی ئاسمانیان دابین كرد كە دوو هێرشی ئاسمانیان ئەنجام دا لەلایەن فڕۆكەی F_16 كە شوێنەكانیان كردە ئامانج و بەتەواوی تێك‌شكێنران، ئاماژەی بۆ ئەوە شكرد: هێزێك لەفیرقەی حەوتەمەوە دەستی كرد بە گەڕان بۆ شوێنی ئامانجەكە" رونیشیكردەوە: یەكە ئەمنییەكان توانای ئەوەیان هەیە كە لە هەر شوێنێك بن بگەنە حەشارگە تیرۆریستییەكان. ئاشكراشیكرد: ئەو یەكانە بەردەوامن لەجێبەجێكردنی ئەو پلانەی كە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانەوە بۆ كۆتاییهێنان بەبوونی چەتە تیرۆریستییەكان دانراوە. جێگای ئاماژه‌یه له‌ئێستادا پاشماوه‌کانی چه‌کداره‌کانی داعش له ڕۆژئاوای عێراقدا له‌چالاکیدان و ڕۆژانه هێزه‌کانی عێراق ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه.
هاوڵاتی.. تایبه‌ت نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در وازهێنانی خۆی له كاری سیاسی راگه‌یاند، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش هه‌ر زوو خۆپیشانده‌ران رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌غدای پایته‌خت و هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر كۆشكی كۆماری و چوونه ناو كۆشكه‌كه‌وه. هه‌روه‌ها له‌بڵندگۆی مزگه‌ته‌كانه‌وه بانگه‌شه‌ی جیهاد ده‌كراو داوا له‌خه‌ڵك ده‌كرا له‌ماڵه‌كانیان بێنه ده‌ره‌وه‌و بچنه سه‌ر شه‌قامه‌كان. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا لیژنه‌ی ئه‌منی به‌غدا حاڵه‌تی نائاسایی راگه‌یاندو قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له‌كاتژمێر 3:30 خوله‌ك راگه‌یاند، هه‌روه‌ها مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌به‌غدا هه‌یه، سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی بۆ كاتێكی نادیار راگرت. له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانیش گرژی و ئاڵۆزی كه‌وته نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ئاو بڵاوه‌یان به خۆپیشانده‌ران ده‌كرد. له‌گه‌ڵ دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان، ته‌ندروسی به‌غدا كه‌وته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌و تیمه ته‌ندروستییه‌كان نێردرانه سه‌رشه‌قامه‌كان تا ئه‌گه‌ر رووداوه‌كان برینداری لێكه‌وته‌وه به‌هانای برینداره‌كانه‌وه بچن. خۆپیشانده‌ران هه‌ر به چوونه ناو كۆشی كۆمارییه‌وه نه‌وه‌ستان و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی چه‌ند به‌رپرسێكی حكومیی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێكی زۆر له به‌رپرسه‌كان دوای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له‌به‌ر مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان خۆیان گه‌یانده باڵیۆزخانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له به‌غداد. له‌ئێستاشدا هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵ و ده‌زگا حكومییه‌كان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه به‌رده‌وامیی هه‌یه‌و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش داوای له موقته‌دا سه‌در كرد كه په‌یامێك بۆ خۆپیشانده‌ران بنێرێت و داوایان لێبكات كه دووربكه‌ونه‌وه له‌دام و ده‌زگا حكومییه‌كان، هه‌روه‌ها داوای له خۆپیشانده‌رانيش كرد كه نه‌بنه هۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی زیاتر له‌عێراق و به‌هێمنانه په‌یامه‌كانیان بگه‌یه‌نن.
د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئابی 2022 میوانداری کۆبوونەوەیەکی کرد بە ئامادەبوونی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و تاوتوێی دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکان وڵات کرا. هەروەها ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە دووپاتیانکردەوە كە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و کاروانی دیموکراسی و دەستووری ئەركی هەموو عێراقییەكانە، هەروەک ئەرکی دامەزراوەكانی دەوڵەت و هێزە سیاسییە نیشتمانییەكانە، هاوکات جەختکرایەوە گفتوگۆ و دانوستانی بونیادنەر تاكە بژاردەیە بۆ كۆتایی هێنان بە سەرجەم ناكۆكییەكان. لەمیانی كۆبوونەوەكەدا ئامادەبووان پشتیوانی خۆیان بۆ دەستپێشخەرییەكەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران دەربڕی لەوەی لەم هەفتەیەدا گەڕێكی تازەی گفتوگۆی نیشتمانی دەستپێبكاتەوە بە مەبەستی تاوتوێكردنی سەرجەم ئەو بیرۆكە و دەستپێشخەرییانەی پەیوەستن بە چارەسەركردنی قەیرانی سیاسی، هەروەها جارێکی دیکە داوا لە رەوتی سەدر کرا ئامادەی كۆبوونەوەکانی گفتوگۆی نیشتمانی بن. هەر لەمیانی كۆبوونەوەكەدا ئامادەبووان دووپاتیانكردەوە كە سەرجەم هەوڵەكان بۆ چاكسازی و پەرەپێدانی دامەزراوە جۆراوجۆرەكانی وڵات بەرز دەنرخێنن لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، هاوكات بە پێویستی دەزانن كە گفتوگۆ و دانوستانی نیشتمانی هەموو ئەو بابەتانە لەخۆ بگرێت كە پەیوەستن بە بەرجەستەكردنی داوا رەواکانی خەڵک بۆ ژیانێکی باشتر لەسەر ئەرزی واقع. ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە ئاماژەشیان بەوەدا كە پێویستە سەرجەم هێزە سیاسییە نیشتمانییەكان لە ئاست بەرپرسیاریەتی قۆناغەكەدابن بەوەی لە هەموو روویەكەوە دۆخی وڵات بەرەو هێوركردنەوە بەرن و بارگرژییەكان خاوبكەنەوە و بەر بە ئاڵۆزییە سیاسییەكان بگرن، بەشێوەیەك ژینگەیەكی گونجاو و لەبار بۆ گفتوگۆ و دانوستان بێتەئاراوە و چارەسەری گونجاویش بۆ كێشە جۆراوجۆرەكان بدۆزرێتەوە، هەروەها بە تێروتەسەلیش تاوتوێی بارودۆخی گشتی وڵات بكرێت لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و ئەنجامدانی چاكسازی راستەقینە، هاوکات بەگرنگییەوە باس لە لێكنزیككردنەوەی دید و بۆچوونی لایەنە سیاسییەكان کرا. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ئامادەبووان داوایان كرد هەرچی زووە شەڕی راگەیاندن بوەستێنرێت كە زیانێكی گەورە بە بەرژەوەندی و سەقامگیری وڵات و ئاسایش و ئاشتەوایی نێوان هاووڵاتییان دەگەیەنێت. لە کۆتاییدا ئامەدەبوانی كۆبوونەوەكە سوپاس و ستایشیی خۆیان ئاڕاستەی سەرجەم چالاكییە كۆمەڵایەتی و مەدەنی و رۆشنبیرییەکان كرد كە بە مەبەستی پاڵپشتیكردن لە گفتوگۆ و دانوستانی نیشتمانی و هێوركردنەوەی دۆخەكە و دۆزینەوەی چارەسەر و تەبایی و یەكڕیزی نیشتمانی نێوان رۆڵەكانی گەلی عێراق ئەنجامدراون.