شاندی ئیمرالی کە دوێنێ بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان کۆبووەوە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو دەڵێن  ورە و تەندروستییەکی زۆر باشی هەیە ئاپۆ ڕایگەیاند، "کۆمەڵگەی دیموکراسی، ئاشتی و یەکگرتن سێ چەمکی سەرەکی ئەم پرۆسەیەن". عەبدوڵڵا ئۆجەلان رایگەیاندووە: "کێشەکەی ئێمە وەک برینێکی قووڵ بووە کە پێویستی بە نەشتەرگەرییەکی تایبەت هەیە و بەو هەستیارییە پڕۆسەکەیان تائێستا بەڕێوە بردووە." هاوکات رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دەڵێت: "ئامانجمان ئەوە بوو کە هەموو هەوڵێک بدەین بۆ کۆتاییهێنان بە پڕۆسەیەکی پڕ ئازار." لە کۆتایی شاندەکە باس لەوە دەکەن کە ئۆجەلان، "دووبارە جەختی لەسەر باوەڕی گەورەی بە دۆستایەتی هەمیشەیی و ئاشتیی نێوان گەلان کردەوە." لێدوانی شاندی ئیمرالی بەم شێوەیەیە:  "بۆ ڕۆژنامەگەری و جەماوەر." لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٥ لەگەڵ کاک ئۆجالان لە ئیمرالی کۆبوونەوەیەکی سێ کاتژمێریمان ئەنجامدا، کاک ئۆجالان تەندروستییەکی نایاب و ڕۆحی بەرز بوو.  لە میانی دیدارەکەدا هەڵسەنگاندنێکی گشتگیری بۆ قۆناغەکانی پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی کرد و بارودۆخی ئێستای کرد. ئەو ڕایگەیاند کە ئەو کێشەیەی ئێمە تووشی بووین ئەوەندە گەنگرین بووە کە پێویستی بە دەستێوەردانی نەشتەرگەری تایبەتمەند هەبووە، و ئەوان بەو وردبینییە وردە پرۆسەکەیان بەڕێوەبردووە بۆ ئەوەی بیگەیەننە ئەم ئاستە. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجمان ئەوە بوو هەموو شتێک لە تواناماندا بکەین بۆ کۆتاییهێنان بەم پرۆسەیە بە ئازارە. ناوبراو ڕایگەیاند کە کۆمەڵگەی دیموکراسی و ئاشتی و یەکگرتن سێ چەمکی سەرەکی ئەم پرۆسەیەن و ئەنجامەکان تەنیا لەسەر ئەم بنەمایە دەتوانرێت بەدەست بهێنرێت. جەختی لەسەر پێویستی قۆناغێکی نوێ کردەوە کە تێیدا هەنگاو بەپەلە لەسەر هەموو ڕەهەندەکان بنرێت. ئۆجالان ئاماژەی بەوەدا کە حەزی ئەو هەمیشە بۆ یەکگرتن بووە لەسەر بنەمای کۆمارێکی دیموکراسی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی و تێگەیشتن و ئامێزگرتنی ئەم هەنگاوە ستراتیژییە سوودی بۆ هەموومان و هەموومان بۆ تورکیە دەبێت. ڕوونە کە سادەکردنەوە یان نەزانینی ئەم هەڵبژاردنە لەلایەن بەشێک لە ئەندامانی بازنەی سیاسی و ڕۆژنامەوانییەوە زیان بەم پرۆسەیە دەگەیەنێت. هەر بەم بۆنەیەوە جارێکی دیکە باوەڕی گەورەی خۆی بە دۆستایەتیی هەمیشەیی و ئاشتی نێوان گەلان دەربڕی. لەگەڵ ڕێز و ڕێزدا شاندی ئیمرالی پارتی دیموکرات

هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا، جەخت لە گرنگی لە گرنگی ئاشتەوایی یەپەگە لەگەڵ دیمەشق دەكاتەوەو دەڵێت: زۆر حزبی کوردی سوریا هەن دۆستی تورکیان و دەیانەوێت هاوکاری تورکیا بکەن. هاکان فیدان، لە چاوپێكەوتنێكدا لە گەڵ کەناڵی (TGRT News) رایگەیاند: لە هەموو شتێک گرنگترە ئەوەیە یەپەگە لەگەڵ دیمەشق ئاشتەوایی بکات، هەمووان پێکەوە سوریایەکی نوێ دابمەزرێنن، یەک هێزی چەکدار هەبێت، رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ پاراستنی ناسنامە و زمانی گروپەکان جیاوازەكان و نوێنەرایەتی یەکسانیان لە ئیدارەدا هەبێت، ئەمەیە ئەوەیە كە ئێمە داوای دەكەین. فیدان وتیشی: کاتێک ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا دەکەوێتە مەترسییەوە، ئەمەش تا دێت روونتر دەبێتەوە، کاتێک مافی گەلانی دەرەوەی سنورەکانمان كە هاوبەشی برایەتیمان هەیە لەگەڵیان، بەتایبەتی کوردو تورکمان و عەرەب، دەکەوێتە مەترسییەوە، ئەوە بەرپرسیارێتی و ئەرکی مێژوویی ئێمەیە دەستی هاوکاریان بۆ درێژ بکەین و هێزێکی کاریگەر بین بۆ پاراستنی سیستم و ئاسایش، ئەمە ئەرکی ئێمەیە بەرامبەر بە خوشک و براکانمان. وەزیری دەرەوەی توركیا لە بەشێكی تری قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكرد: تەنها یەپەگە نییە لە سوریا؛ زۆر حزبی کوردی لە سوریا هەن دۆستی تورکیان و دەخوان هاوکاری تورکیا بکەن، چەند رۆژێک لەمەوبەر لەگەڵ هاوکارەکانمان کۆبونەتەوەو وتویانە، ئێمە دەچینە ئەنقەرە، بۆ ئەوەی ئەنقەرە بێت و هاوکارمان بێت، ئەمە خاڵێکی گرنگە، ئێمە پشتگیری لە چالاکییەکانی ئەو لایەنانە دەکەین کە کێشە بۆ کەس دروست ناکەن.

بولەنت ئارنچ، سەرۆکی خولی 22ی پەرلەمانی تورکیا جەخت لەوە دەکاتەوە کە وەک ئەوەی دەولەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە ئاماژەی پێ دابوو دەبێت کار بە پێدانی مافی هیوا بکرێت و دەڵێت: "نابێت بیر لەوە بکەینەوە کێ لەوە سوودمەند دەبێت، 10 ساڵ بەسەر ئەم بڕیارەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپادا تێپەڕیووە". بەمەبەستی وەرگرتنی بۆچوون و پێشنیازەکانیان سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی، لیژنەی هەماهەنگیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی بۆ حەوتەمین جار کۆبووەوە و میوانداریی سەرۆکانی پێشووی پەرلەمانی تورکیای کرد. بولەنت ئارنچ، سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی تورکیا گوتی، بە دڵنیاییەوە پێویستە بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا سەبارەت بە پێدانی مافی هیوا جێبەجێبکرێت، چونکە 10 ساڵی تەواوە دادگای ئەوروپا ئەو بڕیارەی داوە و جێبەجێنەکراوە. لە ئازاری 2014 دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا داوای لە تورکیا کرد، رێکخستنەوەی یاسایی ئەنجامبدات و مافی هیوا بە عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پەکەکە بدات. دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپەش لە سەرەتای بانگەوازەکانی لە تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، داوای کرد ئۆجەلان، پەکەکە هەڵبوەشێنێتەوە و سوود لە مافی هیوا وەربگرێت. ئارنچ داواشی کرد، وڵاتەکەی بڕیارەکانی دیکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و دادگای دەستووریی تورکیا جێبەجێبکات. لە حاڵەتی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەدا، پێویستە هەریەک لە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکانی پێشووتری هەدەپە ئازادبکرێن. ئارنچ ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە لیژنە پەرلەمانییەکە هاوشێوەی هەنگاوەکەی باخچەلی، هەنگاوی بوێرانە بنێت و پێشنیاز بۆ هەموارکردنەوەى ژمارەیەک یاسا بکات. سەرۆکی پێشووتری پەرلەمان گوتیشی، لێبوردنی گشتیی هەنگاوێکی پێویستە و تورکیا پێویستی بەوەیە، دەستوورێکی ئازادیخوازانە دابنێت. ئارنچ باسی لە سەردەمی سیاسەتکردنی لەگەڵ لەیلا زانا، خەتیب دیجلە و ئۆرهان دۆغان کرد و گوتیشی، پێویستە ئەو سیاسییانەی روویان لە دەرەوەی تورکیا کردووە، بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان. لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە هیکمەت چەتین (1997-1999)، عومەر ئیزگی (2000-2002)، بولەنت ئارنچ (2002-2007)، کۆکسال تۆپتان (2007-2009)، مەهمەت عەلی شاهین (2009-2011)، جەمیل چیچەک (2011-2015)، ئیسمەت یەڵماز (1ـی تەمموزی 2015-17ی تشرینی دووەمی 2015)، ئیسماعیل کاهرەمان (2015-2018)، بینالی یڵدرم (2018-2019) و مستەفا شێنتۆپ (2019-2023) سەرنج و بۆچوونەکانی خۆیان خستەڕوو. هیکمەت چەتین ئاماژەی بەوەدا کە لەم قۆناغەدا زەحمەتە لێبوردن بۆ ئەو گەریلایانە دەربچێت چەکیان بەکارهێناوە و گوتی: "نزیکەی 15-20 چەکداری پەکەکە دەتواندرێت ڕەوانەی وڵاتی سێیەم بۆ نمونە سوید، نەرویج، دانمارک و وڵاتانی باشووری ئەفریقا بکرێن". عومەر ئیزگی جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر پێویست بکات پەرلەمان دەسەڵاتی ئەوەی هەیە بۆ ڕەخساندنی زەمینەسازی یاساکان هەموار بکاتەو ە دەستور بگۆڕێت، بەڵام نابێت دەست بۆ سێ مادە نەگۆڕەکەی دەستوور و مادەی شەشی دەستور ببدرێت، دەڵێت: "دەکرێت مادەی 66ـی دەستوور بگۆڕێت کە دەڵێت هەر کەسێک لەسەر خاکی تورکیا بژی و هاوڵاتی تورکیا بێت، تورکە". عومەر ئیزگی هاوکات باسی لەوەشکرد هەر گەریلایەک بەشداریی لە چالاکی چەکداریدا کردبێت لە بەرامبەر تورکیا دەبێت سزای ئەنجامدانی ئەم کارەی بدات.  بولەنت ئارنچ سوپاسی دەولەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپەی کرد بۆ دەستپێشخەرییەکەی و پشتیوانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیای بۆ دەستپێشخەرییەکە بە گرنگ زانی و ستایشی ڕۆڵی دەم پارتیشی کرد بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەکە و نیشاندانی نیازپاکی خۆی و دەڵێت: "ئەگەر بەم بوێرییە زۆرەوە باخچەلی دەستپێشخەرییەکەی پێشکەش نەکردبووایە، ئێستا نەدەگەیشتینە ئەم قۆناغە". بولەنت ئارنچ سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە پرسی کورد بە قسەی هەستبزوێن چارەسەر ناکرێت و هێشتا بەشێک لە سەرۆک شارەوانی و پەرلەمانتارانی کورد لە زینداندان و دەڵێت: "پێویستە زەمینە بۆ هاتنەوەی ئەو سیاسییە کوردانەیش خۆش بکرێت کە بە هۆی گوشارەکانەوە تورکیایان جێ هێشتووە".

بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا سزای نێودەوڵەتی بەسەر ئێراندا دەسەپێننەوە و رایانگەیاند، هەموو ئامرازێکی دیپلۆماسی بەکاردەهێنین بۆ ئەوەی نەهێڵین ئێران چەکی ئەتۆمی دروست بکات.    ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، بەپێی راگەیێندراوی ئەو سێ وڵاتە، لە ئەمڕۆوە میکانزمی سەپاندنەوەی سزاکان کارا دەکەن. بەپێی زانیارییەکان، نوێنەرانی ئەو سێ وڵاتە کە بە وڵاتانی E3 ناسراون، سەرەتای ئەم هەفتەیە لەگەڵ دیپلۆماتکارانی ئێرانی لە جنێڤ کۆبوونەتەوە، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ زیندووکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان، بەڵام بەبێ هیچ پێشکەوتنێک و پابەندبوونێک لەلایەن ئێرانەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە وەزیرانى ئەو سێ وڵاتە، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکایان لە بڕیارەکەیان ئاگادارکردۆتەوە، ڕایگەیاندووە، هیوادارن ئێران تا کۆتایی مانگی ئەیلول بەشداری بکات بۆ پێشکەشکردنی بەڵێنەکان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی کە قەناعەتیان پێبکات بۆ دواخستنی کردەوەی کۆنکرێتی. گەڕاندنەوەی سزاکان لە ڕێگەی ئەو میکانیزمەی کە لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییە ڕەسەنەکەدا دامەزرابوو، کە بە "سناپباک" ناسراوە، ئەنجام دەدرێت و ئامانجیشی گەڕاندنەوەی خێرای هەموو ئەو سزایانەیە کە پێش ڕێککەوتنەکە کاری پێکرابوون، بەبێ ئەوەی ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕووسیا و چینیشەوە بتوانن ڤیتۆی بڕیارەکە بکەن. پرۆسەکە کاتێک دەست پێدەکات کە یەکێک (یان زیاتر) لە وڵاتانی واژۆکەری ڕێککەوتنەکە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش لە "پێشێلکردنی بەرچاوی بەڵێنەکان" لەلایەن ئێرانەوە ئاگادار دەکەنەوە.

سەرۆکی لیژنەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گەلى سوریا جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە ئەزموونی "چەپڵە لێدان و بژی سەرکردە" دووبارە ناکەینەوە. لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵى ئەلعەرەبیە محەمەد تەها ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنى گەل لە سوریا دەڵێت: بڕیارێکی فەرمی دەرچووە کە ڕێگری دەکات لە کاندیدکردنی هەر لایەنێکی سەر بە ڕژێمی ئەسەد، یان لایەنگرێکی  میلیشیای حزبوڵڵا لە لوبنان و داعش و ئەوانەی لەلایەن دەسەڵاتە بیانییەکانەوە پشتیوانی دەکرێن ناتوانن خۆیان کاندید بکەن لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا. ئاماژە بۆ ئەوەدەکات ئەحمەد شەراع سەرۆکی سوریا چەند ڕۆژێک پێش ئێستا سیستەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەلی واژۆ کرد. بەڵام هەندێک ناڕوونی هەیە سەبارەت بەوەی کێ وەک کاندید وەردەگیرێت. پرسیارەکە ئەوەیە: بەگریمانەیەک کە لایەنگرێکی ڕژێمی پێشوو ڕەتکردنەوەی خۆی لە ڕابردوو ڕابگەیەنێت، ئایا کاندیدبوونی لە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی گەلدا قبوڵ دەکرێت؟ تەنانەت ئەگەر تەوبە و بێتاوانی خۆی ڕابگەیەنێت، قبوڵ ناکرێ. تیرۆر واتە هەر کەسێک کە دەستەکانی بە خوێنی بێتاوانی سوریا پەڵەدار بێت، یان پاڵپشتی حزبوڵڵای لوبنان و میلیشیا تائیفییە سنووربەزێنەکان و جوداخوازان و پاشماوەکانی ڕژێم و داعش بکات. لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا محەمەد تەها دەڵێت: ئێمە لیژنەیەکی سەربەخۆین کە لەگەڵ هەموو لایەنەکان کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی یەکپارچەیی و شەفافیەت و نوێنەرایەتی ڕاستەقینە. ئێمە ڕێگە بە هیچ سەرپێچییەک نادەین. ئێمە لێپرسینەوە لە تاوانباران دەکەین، هەرکەسێک بن، تا ئەو کاتەی گەیشتنی مەجلیسێکی گەل مسۆگەر دەکەین کە بەڕاستی نوێنەرایەتی گەلی سوریا بکات، مەجلیسێک کە بە بوێری و لێهاتوویی زانستی و کردەیی و بوێری و تێگەیشتنێکی قووڵی سیاسی تایبەتمەندە. ئەم مەجلیسە وای لێدەکات بتوانێت ڕۆڵی مەبەستی خۆی بەجێبهێنێت.  سەبارەت بە ئەرکەکانی ئەنجومەن سەبارەت بە یاسا و ڕێساکانی یاسادانان و دەستوور چین؟، ناوبراو ئەوەدەخاتەڕوو کە ئەنجومەن کۆمەڵێک ئەرکی یاسادانان لە ئەستۆ دەگرێت، لەوانە داڕشتن و پەسەندکردنی ڕەشنووسی دەستوور، داڕشتنی یاسا و ڕێساکانی بەڕێوەبردنی کارەکانی ئەو لقانەی کە ماونەتەوە، و ئەنجامدانی ڕۆڵی نوێنەرایەتی و چاودێری بەسەر دەسەڵاتی جێبەجێکردندا. ئەنجومەن ڕۆڵی خۆی بە تەواوی جێبەجێ دەکات بۆ دڵنیابوون لە پرۆسەی بیناسازی و گەشەپێدان.

هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بگاتەسلیێمانى و بەشدارى کۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکرات بکات و دواتریش لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى کۆببێتەوە، بەڵام ئەو سەردانە ئەنجامنەدراو هیچ بەرپرسێکى باڵاى پارتیش لەکۆنفرانسەکە ئامادەنەبوون. ئەمڕۆ دووەم رۆژی کۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکراتی وڵاتانی عەرەبی لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو کە چەندین سەرکردەی ناوخۆیی و جیهانی تیادا بەشداربوون. پێشتر لەمیدیاکان وابڵاوکرایەوە ئەمڕۆ بۆ بەشدارى لەو کۆنفرانسە شاندێکى باڵاى پارتى بەسەرۆکایەتى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم بگاتە سلێمانى، بەڵام ئەو سەردانە ئەنجامنەدراو تائیستاش بەفەرمى هیچ زانیارى وڕونکردنەوەیەک لەوبارەیەوە نەدراوە. لەیەکێک لە بانێڵەکانى ئەمڕۆدا بریاربوو هۆشیار زێباری یەکێکبێت لە پانێڵیستەکانی کۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکرات لە سلێمانی، بەڵام ناوبراو بەشدارینەکردو ئامادەنەبوو، هیچ ڕونکردنەوەیەکیشى نەداوە. ئەمڕۆ هەریەکە لە فەرید زەهران، سەرۆکی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکراتی وڵاتانی عەرەبی و عەبدول لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق و بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتاریان پێشکەشکرد.

ئەندامی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتیی پەیەدە، جەختى لەسەر ئەوەکردەوە پێویستە کورد بەشێک بن لەسوریاى نوێ و بەشداربن لەپرۆسەى سیاسى، دەمانەوێت شەریکى ڕاستەقینەبین لەحکومەتى دیمشق. لەپانێڵێکدا لە دووەم رۆژی کۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکراتی وڵاتانی عەرەبی لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت ساڵح موسلیم ئەندامی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراسی (پەیەدە) وتارێکى پێشکەشکردو باسى بارودۆخى سوریا و پرسى ئاشتى و ئۆجەلان و چەند بابەتێکى دیکەى کرد. لەبەشێکیدا وتى: هەموو پێکهاتەکان دەیانەوێت شەریکى بڕیاردانى سیاسى و بڕیاربەدەستبن لەحکومەتى دیمشق، دەمانەوێت شەریکى ڕاستەقینەبین لەحکومەت، دەڵێت: پێویستە کورد بەشێک بن لەسوریاى نوێ و بەشداربن لەپرۆسەى سیاسى، دەمانەوێت شەریکى ڕاستەقینەبین لەحکومەتى دیمشق. ساڵح موسلیم هێماى بۆ ئەوەکرد کە لەئیدلب و ناوچەکانى دیکە گروپەکان و پاشماوەکانى داعش کۆبونەتەوەو هەوڵى ئەوەدەدەن لەناومان ببەن. وتیشى: داعش و گروپەجیهادى و سەلەفیەکان نایانەوێت سەقامگیرى لەسوریاو ڕۆژئاواى کوردستان هەبێت. ساڵح موسلیم ئەوەشى خستەڕوو بەرەو ڕۆژهەڵاتێکى نوێ هەنگاودەنێین، داعش و گروپەکانى دیکەش هێشتا هەڕەشەن و ڵاتانى دیکەیان لەپشتە، هەوڵدەدەن ئەزمونەکەمان لەڕۆئاواى کوردستان سەرکەوتوونەبێت. ناوبراو دەشڵێت: فەلسەفەى ئۆجەلانمان جێبەجێکردو قوربانیماندا، توانیمان نمونەیەکى نوێ لەسوریا پێشکەش بکەین، وتى: ئەزموونێکى نوێمان هەیە کەهیچ کەسێک پێشبینى نەدەکرد ئەوە ڕووبدات. بەشێکى دیکە لە قسەکانى ساڵح موسلیم، لە كۆنفرانسی هاوپەیمانی سۆشیال دیموكراتی وڵاتانی عەرەبی: ــ لە رۆژئاوای كوردستان ئەزمونێكی ناوازەمان هەیە. ــ روبەڕوی گروپی جیهادی سەلەفی بوینەتەوە. ــ توانیومانە بەگری لە پرۆژەكەمان بكەین و سودمان فەلسەفەی ئۆجەلان كردووە. ـ ـلە رۆژهەڵاتی سوریا مۆدلێكی دیموكراسی ناوازەمان بۆ پێكەوە ژیان دروستكردووە. ــ ئەزمونی ئێمە ئەزمونێكی تایبەتە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەتایبەت لە ناوچەیەكی وەك سوريا كە زۆر كەس چاوەڕێی نەدەكرد. ــ لەگەڵ هەموو ئەو گەمارۆ و هێرشانەی كراوەتە سەر ژێرخانی ناوچەكانمان لەلایەن توركیاوە، بەڵام بە یەكێتی و یەكگرتویمان خۆڕاگرین. ـ ئێمە دەمانەوێت هاوبەشی راستەقینەبین لە رەنگرێژكردنی ئایندەی وڵاتەكەمان بین. ـ ئەو ناناوەندییەی ئێمە دەمانەوێت دەكرێت پرۆژەی ئاشتی بێت بۆ سوریاو ناوچەكەش. ـ ئێمەش هەموو شێوازەكانی ئەو كۆمەڵكوژیانەمان بینیوە كە  روبەڕوی فەلەستینیەكان بووەتەوە .

پەیامنێرى هاوڵاتى ڕایگەیاند لەدانیشتنى ئەمڕۆدا دادگاى سلێمانى جارێکى دیکە پرۆسەى دادبینیی شاسوار عەبدولواحیدى دواخست بۆ 02-09-2025. ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ـی ئابی ٢٠٢٥، دوای زیاتر لە دوو هەفتە لە دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ئەمڕۆ دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید لە دادگای سلێمانی بەڕێوەچوو، هاوڵاتیانیش بۆ پشتیوانی سەرۆکی جوڵانەوەکە لەناو دادگای سلێمانی ئامادە بوون. پەیامنێری هاوڵاتیش رایگەیاند، دادگای سلێمانی بۆ جاری دووەم دادگاییکردنی سەرۆکی جوڵانەوەکەی بۆ سێشەممە ٢ـی ٩ دواخست.  شەوی ١٢ـی ئەم مانگە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەى نەوەى نوێ لەلایەن هێزێکی پۆلیسەوە لەماڵەکەى خۆى لەسلێمانى دەستگیرکرا. پێنجشەممە ٢١ـی ئابی ٢٠٢٥، دواى نۆ رۆژ لە دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بردرایە بەردەم دادگا و وتەی لێوەرگیرا، ناوبراو لەبەردەم دادوەر سەرجەم ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کرابوون رەتکردەوە. چەند رۆژێک لەمەوبەر، کوردەوان جەمال سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لەپەرلەمانى کوردستان، ڕایگەیاند: دایکى و هاوسەرەکەى بینیویانەو بارودۆخى تەندروستى تێکچووە، بەڵام بەهۆى ئەوەى رێگرى دەکرێت و  چاودێرییەکى وردو پاسەوانیەتێکى زۆرى لەسەرە نەتوانراوە بیبین. بەڵام دوابەدواى ئەوە پۆلیس ئەو قسانەى ڕەتکردەوە، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی، ڕاگەیاند، دەنگۆی تێکچوونی رەوشی تەندروستی شاسوار عەبدولواحید ناڕاستە، لە ئێستادا ناوبراو لە بەڕێوەبەرایەتی گرتن و گواستنەوەی سلێمانییە و رەوشی تەندروستی جێگیرە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28ـی ئابیئ 2025، وەزارەتی پەروەردە نووسراوێکی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، زاخۆ، سۆران و ڕاپەرین، خوێندنی کوردی لە کەرکووک کردووە و ڕۆژی دەستبەکاربوونەوەی مامۆستایانی دیاریی کرد. لە نووسراوەکەی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ڕۆژی دووشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2025، ڕۆژی دەستبەکاربوونەوەی 'موباشەرە'ـی مامۆستایانی ناوەندەکانی خوێندنی حکوومیە. ئاماژە بەوەکراوە، ئەو مامۆستایانەی وەکوو چاودێر لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ـی ئامادەیین، هەمان ڕۆژیان بۆ دەستبەکاربوونەوە بۆ هەژمار دەکرێت.

لەرۆژی دووەمی کۆنفراسی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکراتی وڵاتانی عەرەبییە لە سلێمانی بافڵ تاڵەبانى دەردەکەوێت و بۆیەکەمجارە دواى ڕوداوەکە قسەدەکات. لەو کۆنفرانسەدا سەرۆکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان وتارێکى پێشکەش کردو تیایدا دەڵێت: وڵاتانى ئەوروپا چۆن ڕویان دێت و جورئەتیان هەیە باسى مافى دیموکراسیمان بۆ بکەن لەکاتێکدا دەبینن چى لەغەززە ڕوودەدات. لەبەشێکى قسەکانیدا وتیشى: ستەم و تۆقاندن لەفەلەستین ڕودەدات، گرژى و شەڕەکانى ناوچەکە، سیماى ناوچەکەى تێکدا. وتیشى: "هەموو گرژییەکان دەکرێت بە ئاشتی و دیموکراسی چارەسەر بکرێن." سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی وتیشى: ئێمە لە چوار رێیانێکی گرنگ و هەستیاردا کۆبووینەتەوە و کاتێک دیموکراسی گەشە دەکات پرد دروستببێت لەنێوان وڵاتان". بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبەشێکى دیکەى وتارەکەى دەڵێت: تاوەکو دێت ئێش و ئازاری خەڵک لە غەززە زیاتر دەبێت و وڵاتانی رۆژئاوا چۆن روویان دێت باسی دیموکراسی بکەن لەکاتێکدا دەبینین چی لە غەززە روودەدات". بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەشی گوت، "دەزانین باجی شەڕ چییە و دەشزانین خەڵاتی ئاشتی چییە". بەشێکى دیکە لەقسەکانى بافڵ تاڵەبانى: ـ سلێمانی شارێكە مێژوویەكی پڕ شانازی هەیە لە دیموكراسی و روانینێكی ناوازە بۆ ژیان. ـ بۆچوونە جیاوازەكان لە شاری سلێمانیدا بەشێوەیەكی ئازادانە گوزارشتی لێدەكرێت. ـ گرژی و شەڕەكان سیمای ناوچەكەی تێكداوە. ـ تاكڕەوی و توندڕوی بووەتە هۆی پاشكشێكردنی دیموكراسی. ـ چۆن دەكرێت وڵاتانی ئەوروپا رێگە بەو دڕندەییە بدەن ئەمڕۆ لە فەلەستین دەكرێت، لەكاتێكدا بانگەشەی دیموكراسی دەكەن. ـ ئێمە لە كوردستان چەندین دەیە قوربانیبوین و زۆربەباشی لە ماناكانی جەنگ و جیاكاری تێدەگەین. ـ خەڵك لێرە لەم ناوچەیە هەوڵدەدات هەمیشە خاوەن هیوابێت. ـ پێویستە پێكەوە كاربكەین و پەیامی و ئاشتی و برایەتی بە جیهان بگەیەنین. ـ ئێمە دەبێت خۆمان یەكلایبكەینەوەو تەنها قسەمان نەبێت دەبێت كردارمان هەبێت.

شاندەکەی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کە بەڕێکەوتن بۆ ئیمراڵی پێکدێن لە؛ پەرلەمانتاری وانی دەم پارتی پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری ڕحای دەم پارتی میدحەت سانجار و پارێزەر لە نووسینگەی یاسایی سەدە فایەق ئۆزگوور ئەرۆڵ. ئەم دیدارە کە بڕیارە ئەمڕۆ لە ئیمراڵیی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ئەنجام بدرێت، یەکەم دیداری ئیمراڵییە لە دوای پێکهێنانی 'کۆمیسیۆنی دیموکراسی، خوشک-برایەتی و یەکگرتنی نەتەوەیی'. چاوەڕوان دەکرێت لە دیدارەکەدا، ڕێبەر ئاپۆ دەربارەی کاروبارەکانی کۆمیسیۆن و قۆناغەکانی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک پەیامی گرنگ بداتە شاندەکە. ئەنجامدانی ئەمدیدارەش لە کاتێکدایە، نزیکەی یەک مانگ بەسەر کۆتا دیداری ئیمرالی و دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا تێپەڕدەبێت. سەردانەكەی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی دوای دێت، تونجەر باكرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە چەند رۆژی رابردودا وتارێكی توندی داو وتی:  لە ٢٥ی تەمموزەوە کۆبونەوەکانی نێوان عەبدوڵا ئۆجەلان و شاندی ئیمرالی لە زیندانی ئیمرالی لە پاشەكشێدان و رایگەیاند: ئایا دەرگاکانی زیندانی ئیمرالی تەنها كەرەستەیەكە لە دەستتدا؟ مانگێک بیکەیتەو و دواتر بۆ مانگی داهاتوو دایبخەیت، ئایا بەم شێوەیە پشتگیری ئەم پرۆسەیە دەکەیت؟ ئایا بەم شێوەیە بە ئاشتی دەگەین؟ ئەم داخستنە بۆ ماوەی مانگێک خزمەت بە پرۆسەی ئاشتی ناکات.

وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێم ڕایدەگەیەنێت ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٢٠ ملیار داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی حوزەیران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.    بەپێى ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتى داایی پارەکەش بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.  پێشتر چەند جارێک وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێم جەختى لەسەر ئەوەکردوە کە بۆ ناردنى ١٢٠ ملیار دینارەکە هیچ کێشەیەکیان نییەو ئامادەیە. رۆژی 26ـی ئابی 2025، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا، مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت. هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە کارەکانی لێژنە پێکهێندراوەکان تایبەت بە چارەسەرکردنی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و مووچە بەردەوام بن.   لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەنیا یەک مووچەیان وەرگرتووە؛ دوایین جار 24ـی تەممووز بوو کە مووچەی مانگی ئایار نێردرا و رۆژی دواتر دابەشکرا.   دەقى ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتى دارایی داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی حوزەیران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.                                                                                     ڕۆژی پێنج شەممە  ( ٢٨ ی ئابی ٢٠٢٥ ) داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیرانی ساڵی ( ٢٠٢٥ ) کە بڕەکەی (١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) سەدو بیست ملیار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.                                                                                 ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.

سەرچاوە تایبەتەکان بە تەلەفزیۆنی سوریایان ڕاگەیاندووە، سوپای ئیسرائیل لەشەوى ڕابردوەوە هێرشێکی ئاسمانی لە ناوچەی کیسوە لە لادێکانی دیمەشق ئەنجامداوەو، چەند پێگەو شوێنێکی سەربازی کردوەتە ئامانج. هاوکاتى ئەو هێرشانە هێزە زەوینییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەیەکی سووریا، کە رۆژی چوارشەممە و رۆژێک پێشتر بۆردوومانیان کردبوو.   ئیسرائیل رۆژی سێشەممە هێرشی کردبووە سەر ناوچەیەکی نزیک کیسوە، لە دەورووبەری دیمەشق و بەوهۆیەوە 6 سەربازی سووریایی کوژران.   بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا، رۆژی چوارشەممە، هێزەکانی ئیسرائیل دووبارە بۆردوومانی ئەو ناوچەیەیەی سووریایان کردووە.   بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگری، ئاژانسی هەواڵی سووریا دەڵێت، سوپای سووریا پێش هێرشەکەی رۆژی سێشەممە، "ئامێری چاودێری و سیخوڕییان" لەو ناوچەیەدا دۆزیوەتەوە. بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی سووریاش رایگەیاندووە، ئەو شوێنەی ئیسرائیل بۆردوومانی کردووە، بنکەیەکی پێشووی سەربازیی سووریا بووە لە تەل مانع لە نزیک کیسوە.    دوای هێرشی دووەم لە رۆژی چوارشەممەدا، ئاژانسی هەواڵی سووریا رایگەیاند، هێزەکانی ئیسرائیل گوازراونەتەوە بۆ ئەو ناوچەیە بۆ ئەنجامدانی هێرشێک.   سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا رایانگەیاندووە، ئەو ناوچەیەی ئیسرائیل بۆردوومانی کردووە، چەکی گرووپی چەکداریی حیزبوڵڵای تێدابووە.   لەدوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە 8ـی کانوونی یەکەمی 2024ـەوە، ئیسرائیل سەتان هێرشی کردووەتە سەر پێگە سەربازییەکانی سووریا، بە بیانووی ئەوەی کە نایەوێت چەک و جبەخانەی سەربازیی ئەو وڵاتە بکەوێتە دەست دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشق.   بەرەبەیانی سێشەممە یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی لە خاکی سووریا ناکشێتەوە و لەو ناوچانە دەمێنێتەوە کە لەدوای رووخانی دەسەڵاتی ئەسەد لە 8ـی کانوونی یەکەمی پار دەستیان بەسەردا گرت.

رۆژنامەی "الشرق الاوسط" : هاوپەیمانی دەسەڵاتداری عێراق بڕیاریدا یاسای دەستەی حەشدی شەعبی رابگرێت و بڕیاردان لە چارەنوسی هێزەکانی دوابخات، لە چاوەڕوانی چارەسەری ململانێکان لە لوبنان لەبارەی چەکداماڵینی حزبوڵا. سەرکردەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاندووە: هاوپەیمانییەکە لە کۆبونەوەیەکی ئەم دواییەدا، بڕیاریدا ئەو رێوشوێنانە بوەستێنێت کە بابەتی ناکۆکی توند بوون لەگەڵ واشنتۆن، ئەو سەرکردەیە لەبارەی کۆبونەوەکە وتویەتی: سەرکردەکانی هاوپەیمانێتیەكە گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی دەرکردنی یاسای حەشدی شەعبی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی وڵات ناکات. لە میانی کۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا، یەکێک لە سەرکردەکانی هاوپەیمانییەکە بە هاوکارەکانی راگەیاندووە: ئەو ئاماژانەی لە واشنتۆنەوە دێن جێگەی نیگەرانین و پێویستی بە پەلەنەكردن هەیە، راوێژکارێکی دیاری حزبیش کە لەم دواییانەدا بەشداری گفتوگۆکانی سەبارەت بە چارەنوسی یاساکە کردبوو،رایگەیاندووە: حکومەت رێوشوێنی جێگرەوە ناگرێتەبەر و بەرگەی لێكەوتە چاوەڕوانکراوەكانی ناگرێت. بە وتەی ئەو سەرکردەیە شیعیە، بڕیاری هێوركردنەوە لەگەڵ ئەمریکییەکان لە هەوڵێک بۆ بەدەستهێنانی کات و چاوەڕوانی ئەوەی كارەكان لە لوبنان بەكوێ دەگات، سەرچاوە دەگرێت. هاوپەیمانی دەسەڵاتدارانی عێراق، هەنگاوی داهاتووی  بۆ یەكلاكردنەوەی چارەنوسی چەکدارانی حەشدی شەعبی  گرێداوە بە دەرئەنجامی ململانێکان لەسەر چارەنوسی چەكی حزبوڵا، كە بە وتەی ئەو سەرکردەیە، هەموو شتێک بەندە بەوەوە کە ئایا حزبوڵا توانای دووبارە خۆ رێكخستنەوەی هەیە، بە چەک یان بەبێ چەک.

ئاوات شێخ جەنگى، خوشکى لاهور شێخ جەنگى لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەرى درەو باس لەڕووداوەکانى شەوى شەڕەکەى لالەزار دەکات و دەڵێت هەرگیز لەوباوەڕەدا نەبووم بافڵ کارێکى لەوشێوەیە بەرانبەر بەلاهور بکات. هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو پێش شەڕەکە چەند جارێک بەتەلەفۆن و بەزمانى ئینگلیزى بافڵ و لاهور قسەیانکردوەو شەڕە جنێویان بوە. لەبەشێکى قسەکانیدا ئاوات شێخ جەنگى دەڵێـت: هەستەکەم دەستى دەرەکى لەوبابەتەدا هەبێت یان دەرمانى دژى ئێمە دراوەتە بافڵ، لەوانەیە نەخۆشیەکى توش بوبێت هەرگیزباوەڕناکەم ئەوە ئەوبێت و ئەو وەکو کوڕو براى ئێمەیە، هەتائێستاش نازانم چیە ڕودەدات وادەزانم خەوە. ئاوات وتى: سەعات سێ بافڵ تەلەفۆنى بۆ لاهورکردو دەیوت خۆت تەسلیم بکەو بوبە شەڕە جنێوو، چەندین جار لاهور دەیوت یەک کەس تەقەنەکات و باکەس نەکوژرێت. دڵنیام بافڵ لەوێ بوو سەداسەد دڵنیام لەوە گلەییم لێى هەیەو بەسەریەوەناچێت ئەوە، ئەگەر ئەو هاوارى لەمن بکردایە دەچووم بەدەمیەوە. گلەیشم لەقوباد هەیەو مەسجمان بۆ ناردو وەڵامى نەدایەوە، تەوارى کچیشم نامەى بۆ نارد وەڵامى نەدایەوە، بەڵام ئەمڕۆ ناردبووى بەدوایداو ئەمڕۆ چوەتە لاى قوباد. ئاماژە بۆ ئەوەدەکات دەوروبەرى سێ و نیوو کاتێکم زانى بە درۆن و تۆپ هێرشکراو بوبەحەشر، تەسەوەرم نەدەکردو لەوبڕوایەدا نەبووم بافڵ هەرگیز وابکات هەرگیز نەمدیبوو درۆن بتەقێتەوە ژمارەى زۆر زۆربون، دواى ئەوەى تەقەکان دەستیپێکرد نە رێبوارى حامیدى حاجى خالى نە کاک ئەحمەد ئەسەفم بینى. ئاوات شێخ جەنگى ئەوەش باسدەکات کە دواى چەند سەعاتێک پۆلاد بەفیشەکى بیکەیسى بریندراکرا، فیشەکەکە لەقاچى پۆلاد نەمابوو خۆى چارەسەرى خۆى دەکرد. دەشڵێت: دواى بەرگریەکى زۆر فیشەک لە لازار نەما، نامەیەکم نارد بۆ کچەکەم و هاوسەرەکەم وتم ئێمە تەواوبووین ئاگاتان لەمنداڵەکان بێت. وتیشى: هاوارم دەکرد و دەموت لاهور شەڕ ڕابگرن، دواى من چومە دەرەوە بەناو ئەو ئاگربارانەدا، کەڕۆشتم پێم هەڵکەوت لەدەستى پێشمەرگەیەک کە مردبوو، توشى حاڵەتێکى هیستریابووم بەوە، هاوارم لەوەهاب کرد و وتم دایکى بەیارم، کەس دەستلەمن نەدا بەتەمەنترین کەسى ناویان بووم. ئاوات دەڵێت: وەهاب هات وتم پۆلاد بریندارە وتى ئەى لاهور، وتم ئەو سەلامەتە خۆى چوو هێنایە دەرەوە، هەندێک لەدژەتیرۆرو کۆماندۆکان بەقۆناغە تەفەنگ دەیاندا لەپێشمەرگەکان، وتم پۆلاد نەزیفە، بیبەن بۆ نەخۆشخانە، هاوارم دەکرد کەس لێى نزیک نەبێتەوە، جەمالە ڕەشى پاسەوانى بافڵ وتى بەڵێن بێت کەس لێى نزیک نابێتەوە، ئاویان هێنا نەمهێشت بیدەنێ، وتم بەئەفسەرەکە ئەبێت خۆت بیخۆیتەوە نیوبتڵى خواردەو ئەوکات هێشتم بیدەن بەپۆلاد، بەخواستى من پۆلادیان بردە نەخۆشخانەى فاروق،  ماستاو بۆ کەس ناکەم و منەتیشم بەکەس نییە، قوبادو بافڵ وەک لاهورن بۆمن، بەتایبەتى بافڵ خۆم لەتاران ئەمبردە پیاسە زۆر نزیک بووم لێیان.