عەمار عەزیز لە 18ئەم مانگەوە لەگوندی پیرەفات لەسنوری ناحیەی زاویتە سەر بەدهۆک، کەسێک دەکۆژرێت، دوای 9رۆژ بە سەر رووداوەکە ئەمڕۆ دیندار نەجمان دوسکی وەزێری پێشووی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق خۆی رادستی پولیس کرد . هێمن سلێمان ، ووتەبێژی پولیسی پارێزگای دهۆک بە هاوڵاتی ی وت" لە18ئەم مانگە سێ هاوڵاتی دەچنە گوندی پیرەفات، دیارە ئەو سێ هاوڵاتەیە کەسێکی تر لەگەڵ خویان دەبەنە سەر زەویەک، دەمەقاڵە و لێک تێنەگەیشتن لەنێوان ئەوسێ کەسە و کەسەکەی تر روودەدات ، بەداخەوە ئەوکەسەی لەگەڵ خویان بردوە بەناوی کامیران یونس تەمەن54ساڵ بە فیشەکێک دەکوژن، هەرلە روژە یەکێک لە تاوانبارەکان خۆی رادستی پولیس کرد".  هێمن سلێمان ووتیشی"ِ دوای لێکۆڵێنەوە لسەر روداوەکەفەرمانی دەستگیرکردن بۆ دوو کەسی تریش دەرکرا،دوێنێ ئەو دووکەسەش کەیەکێک یان دیندار نەجمان دوسکی یە خۆی رادەستی پولیس کرد، پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی دەرچو بۆ بۆیەدوێنێ خۆی رادەستی پولیس کرد". هێمن سلێمان ووتیشی"ئەوسێ کەسەیە بە پێی یاسای 405لەیاسای سزادانی عیراق دەستگیرکراون، چاوەریێ بڕیاری دادگا دەکەین کە چ سزایەک بۆ ئەوسێ کەسانە دەردەکات، بەدڵنیایەو جیاوازی لەنێوان هیچ کەسێک ناکەین لای ئێمە هاوڵاتی ئاسایی یە و بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ یان دەکەین". هەر لە رۆژی كوشتنەكەیدا ئەیهان سەعید، نوینەری زیندانیانی بادینان، راگەیاندراوێكی بلاوكردەوە و داوای لە لایەنی بەرپرس كرد دەست بەجێ فرمانی گرتن بۆ وەزیرەكەی دهۆك دەربكەن. نوێنەری زیندانیانی بادینان وتویەتی:" داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەم یاسا لە ئاغا و بکۆژ گەورەتر بێت و سەروەر بێت و ھەر ئێستا بکۆژەکە دەستگیر بکەن و بگاتە سزای خۆی، مەگەر نا خەڵک بێدەنگ نابێت و ئەمە سەردەمی دەرەبەگایەتی و دارستان نیە ھەر کەس بە ویستی خۆی مۆلک داگیر بکات و خەڵکی بێ تاوان تیرۆر بکات".

هاوڵاتى  سەرۆکی پێشوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرزەنشتی ئەو بارودۆخە دەکات، کە لە ئێستادا ئۆکرانیای تێدایە دەشڵێت :"جۆ بایدن، خەونی ئەمریکای لە ناو بردووە". لە لێدوانێکدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە ویلایەتی جۆرجیا وتی:" پێنج خراپترین سەرۆکەکانی ئەمریکا، بە ڕێژەی جۆ بایدن زیانیان بە ئەمریکا نەگەیاندووە لە ماوەی 15 مانگدا، ئاماژەی بەوەشدا، بایدن بە ڕاستی خەونی ئەمریکای کوشتووە. ترەمپ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەگەر بێت و ئەو لە کۆشکی سپی بوایە هەرگیز ئەو داگیرکارییەی ئۆکرانیا ڕووی نەدەدا. ڕوونیشی کردەوە، سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی وتی دیموکراتەکان خراپن لە بابەتی ئابوری و هەڵئاوسان هەروەها ڕووداوەکانی ئۆکرانیا هەر بۆیە بەدڵنیایەوە ئەو ڕووداوانە ڕوو دەدات.

هاوڵاتى وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند:" لە مانگی نیسان، 300 مێگاوات کارەبا بۆناو تۆڕی نیشتمانی دەگەڕێتەوە". ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبادا ئاماژە بەوەکرا:" کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەبێت و لە مانگی نیسان، 300 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی دەگەڕێتەوە”. ئەوەش خراوەتەڕوو، “لە کاتی ئێستادا، ماوەکانی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لە نێوان 10 بۆ 12 کاتژمێرە، بەرهەمهێنانی ئێستای کارەبا 3200 مێگاواتە و خواست لەسەر کارەبا 5950 مێگاواتە”. ئەوەش ئاشکراکراوە، “هەندێ یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبا، بەهۆی چاکسازییەوە لە کار کەوتوون و لە مانگی نیسانی داهاتوو دەکەونە کار”.  

هاوڵاتى عەلی حەمە ساڵح رایگەیاند:" بەڵگەی ڕون لە بەردەستە کە دەتوانن پێش مانگی ڕەمەزان موچەیەک و پێش جەژنیش موچەی دوەم بدەن عەلی حەمە ساڵح لە فەیسبوكی تایبەتی خۆی نوسیویەتی:" بەڵگەی ڕون لە بەردەستە کە دەتوانن پێش مانگی ڕەمەزان موچەیەک و پێش جەژنیش موچەی دوەم بدەن". بەدواداچون: بەڵگەی ڕون لە بەردەستە کە دەتوانن پێش مانگی ڕەمەزان موچەیەک و پێش جەژنیش موچەی دوەم بدەن وردەکاری: موچە( ٦٠٠ ملیۆن )دۆلاری پێویستە.. یەک: داهاتی نەوت مانگی پێشو نرخی بەرمیلێک نەوت تێکڕا (٩٧ دۆلار) بوو، داهاتی نەوت کە دراوە بە وەزارەتی دارایی (٤٨٨ ملیۆن دۆلار) بووە، ئەم مانگە تێکڕای نرخی نەوت (١١٧ دۆلارە) بەمەش بەلای کەم داهاتی نەوت دەگاتە( ٥٥٠ ملیۆن دۆلار) دەبێت.. دوو: داهاتی ناوخۆ بۆ تەواوکردنی موچە( ٥٠ ملیۆن دۆلار) پێویستە، هەولێر (٢٨.٥ ملیۆن دۆلار)و سلێمانی (٢١.٥ ملیۆن دۆلار).. تەنیا داهاتی خاڵە سنوریەکان( ١٠٠ ملیۆن )دۆلارە.. جگە لە باج و رسومات.. بۆیە سەرباری هەموو گەندەڵی و قاچاخیەکان، ئێستا ٣٠٠ ملیار دینار پارەی زیاتر لە موچە هەیە.. بۆ پرۆژەو خەرجی دیکە.. عەلی حەمە ساڵح

شاناز حەسەن نوێنەرى حكومەتی هەرێم لە بەغدا ئاشكرایكرد، رێكارەكانی ناردنی 200 ملیار دینارەكە تەواو بووەو ئەمڕۆ دەگاتە هەرێمی كوردستان. فارس عیسا، نوێنەرى حكومەتی هەرێم لە بەغدا، لە لیدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:" ئەمرۆ 200 ملیار دینارەكەی بەغدا دەگاتە هەرێمی كوردستان". ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژی 17-03-2022 وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێش جەژنی نەورۆز مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەشدەکرێت کە لە رۆژی هەینی 18-03-2022 تاوەکو رۆژی یەکشەممە 20-03-2022 دەبێت و سەرجەم فەرمانبەران مووچە وەردەگرن. بەڵام تائێستاش دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات تەواو نەبووە.    

شاناز حەسەن نوێنەرى حكومەتی هەرێم لە بەغدا ئاشكرایكرد، رێكارەكانی ناردنی 200 ملیار دینارەكە تەواو بووەو ئەمڕۆ دەگاتە هەرێمی كوردستان. فارس عیسا، نوێنەرى حكومەتی هەرێم لە بەغدا، لە لیدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:" ئەمرۆ 200 ملیار دینارەكەی بەغدا دەگاتە هەرێمی كوردستان". ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژی 17-03-2022 وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێش جەژنی نەورۆز مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەشدەکرێت کە لە رۆژی هەینی 18-03-2022 تاوەکو رۆژی یەکشەممە 20-03-2022 دەبێت و سەرجەم فەرمانبەران مووچە وەردەگرن. بەڵام تائێستاش دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات تەواو نەبووە.    

هاوڵاتى  کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایگەیاند:" بەگوێرەی زانیارییەکانیان سوپای تورکیا پلانی هێرشکردنەسەر گەریلای هەیە". دەشڵێت:" نابێت پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بەشداری لەم پلانە داگیرکارییانەدا بکات". ئەمڕۆ شەممە 26-3-2022، کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان "کەجەکە" لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، "لە میدیاکانی باشوری کوردستان باس لەوە دەکرێت، کە دەوڵەتی تورک دەستی بە جموجوڵێکی داگیرکەری کردووە و بۆ ئەوەش لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) ڕێککەوتوون و پلانێکی هاوبەشیان داڕشتووە.. هەروەها (پەدەکە) پێداگری لە بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری دەکات و خۆی بۆ جەنگ ئامادە دەکات." ئەوەش هاتووە، "پارتی وەک ئامادەکاری بۆ چونە ناو پلانەکە، دەستیکردووە بە بڵاوکردنەوەى هەواڵی درۆ و چەواشەکارانە رای گشتیی کورد لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دەوروژێنن. ئەگەر ئەوە شکست بهێنێت، پێشمەرگە چەند هێرشێک ئەنجام دەدات، کە زیان بە گەلی باشور دەگەیەنن و ئەو هێرشانەش دەخەنە ئەستۆی گەریلاکان.. هەروەها لەڕۆژانی ڕابردوودا هێزە تایبەتەکانی پارتی بەچەکی قورسەوە خۆیان لەو ناوچانەدا جێگیرکردووە، کە ئەو ناوچانەی ماوەی 20 ساڵە لە ژێر کۆنترۆڵی گەریلاکاندان". کەجەکە ئەوەشی خستوەتەڕو، "ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بچێتە پاڵ دەوڵەتی تورک بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکانی گەریلا، ئەمەش بە واتای هێرشکردنە سەر دۆخی باشور و دەستکەوتەکانیەتی. نابێت پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بەشداری لەم پلانە داگیرکارییانەدا بکات. بەم بۆنەیەوە داوا لە پەرلەمانی باشوری کوردستان و لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوە فەرمییەکان و ڕای گشتی دەکەین، کە لە بەرامبەر پلانی داگیرکەری بوەستنەوە و هۆشداری بە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بدەن و ئاگاداری بکەنەوە".    

  هاوڵاتى  وتەبێژى گۆڕان، رایگه‌یاند:" ئەم دوو ھێزە کە نوێنەرایەتی زۆرایەتی دەنگی کوردستان لە بەغدا دەکەن، لەبری رێککەوتن لەسەر ستراتیجێکی نیشتیمانی بۆ پاراستنی دەستکەوتە دەستورییەکانی ھەرێم، ئاو دەکەنە ئاشی بەرەی دابەشبوی شیعە و سونەی بە زۆر رێکخراو". دەشڵێت: "دابەشبوونی پارتی و یەکێتی بەسەر دوو بەرەی دژ بەیەک لە عێراق، یاریکردنە بە ئاگر و چارەنوسی نەتەوەیەکی شەکەت و ستەمدیدە".". ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26ى ئایارى 2022، دلێر عەبدولخالق رێکخەرى ژوورى رۆژنامەوانى بزوتنەوەى گۆڕان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، گەڕانەوە بۆ زۆرایەتی لە عێراق بە کۆتایی ئەو سەرەتایە ناو دەبات کە کورد ھەیەتی و دەڵێت، "دابەشبوونی پارتی و یەکێتی بەسەر دوو بەرەی دژ بەیەک لە عێراق، یاریکردنە بە ئاگر و چارەنوسی نەتەوەیەکی شەکەت و ستەمدیدە". ئاماژە بەوەشکردووە، " ئەم دوو ھێزە کە نوێنەرایەتی زۆرایەتی دەنگی کوردستان لە بەغدا دەکەن، لەبری رێککەوتن لەسەر ستراتیجێکی نیشتیمانی بۆ پاراستنی دەستکەوتە دەستورییەکانی ھەرێم، ئاو دەکەنە ئاشی بەرەی دابەشبوی شیعە و سونەی بە زۆر رێکخراو".  ئەوەشدەخاتەڕوو، "لە دروستبونی دەوڵەتی عێراقەوە بۆ راپەڕینی 1991 بۆ پرۆسەی رزگاری عێراق، کورد تەنھا ئەوکاتانە لە (چەوساندنەوە و کوشت و کوشتار) رزگاری بوە و بڕێک دەستکەوت و بەرھەمی چنیوەتەوە، کە جۆرێک لە سازان و ھاوسەنگی و ھاوبەشی لە دەزگای بڕیاردانی سیاسیی عێراق ھەبوە". رێکخەرى ژوورى رۆژنامەوانى بزوتنەوەى گۆڕان دەشڵێت، "گەڕانەوە بۆ حکومەتی زۆرینە و دروستکردنەوەی سیاسیی ڕەھا و توڕدانی پرەنسیپی سازان؛ دەرگای مەترسیە گەورەکە بە رووی کورد و چارەنوسی ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە، ئەمەش ئۆباڵی مێژویی لە ئەستۆی بڕیاربەدەستانی پارتی و یەکێتیە".

هاوڵاتى چوارچێوەی هەماهەنگی بەمەبەستی دواخستنی کۆبونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، نامەیەکی بە واژۆی 126 پەرلەمانتار ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد. ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26ى ئایارى 2022، چوارچێوەی هەماهەنگی بە واژۆی  126 پەرلەمانتار نامەیەکیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کردوە و بایکۆتکردنی کۆبونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریان راگەیاندوە.  

هاوڵاتى چوارچێوەی هەماهەنگی بەمەبەستی دواخستنی کۆبونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، نامەیەکی بە واژۆی 126 پەرلەمانتار ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد. ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26ى ئایارى 2022، چوارچێوەی هەماهەنگی بە واژۆی  126 پەرلەمانتار نامەیەکیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کردوە و بایکۆتکردنی کۆبونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریان راگەیاندوە.  

هاوڵاتى شه‌ڕ و پێکدادانه‌کان له‌ نزیک فڕۆکه‌خانه‌ى شارى خێرسون له‌نێوان سوپاى رووسیا و ئۆکرانیا توندتر بووه‌ته‌وه‌و ئه‌مڕۆ حه‌وته‌مین ژه‌نه‌راڵى روسیا له‌و ناوچه‌یه‌دا کوژرا. ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26ى ئایاى 2022، میدیا جیهانییه‌کان بڵاویانکرده‌وه‌، یاکۆف زازانتسێڤ، ئه‌و جه‌نڕاڵه‌ روسییه‌ى گرتنى ئۆکرانیاى به‌ چه‌ند کاتژمێریک دانابوو له‌ نزیک فڕۆکه‌خانه‌ى شارى خێرسون کوژراوه‌. کوژرانى یاکۆف حه‌وته‌مین گه‌وره‌ جه‌نه‌ڕاڵى روسیایه‌ تا ئێستا له‌ هێرشه‌کانى سوپاى ئه‌وڵاته‌ بۆ سه‌ر ئۆکرانیا کوژرابێت. هه‌روه‌ها، تا ئێستا وه‌زاره‌تى به‌رگرى روسیا و هیچ ده‌زگایه‌کى فه‌رمى ئه‌و وڵاته‌ هه‌واڵه‌که‌ى پشتڕاست نه‌کردووه‌ته‌وه‌. ئه‌مڕۆ مانگێک و دوو رۆژ تێپه‌ر ده‌بێت به‌سه‌ر هێرشه‌کانى رووسیا بۆ سه‌ر خاکى ئۆکرانیا و له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له‌ 10 هه‌زار سه‌ربازى روسیا کوژراوه‌و 12 تا 14 هه‌زار سه‌ربازى دیکه‌شى بریندار بووه‌. سه‌ره‌راى هۆشدارییه‌کانى وڵاتانى ئه‌وروپاو ئه‌مریکا، پوتن ناوه‌ستێت له‌ جه‌نگه‌که‌ى، له‌کاتێکدا سه‌رۆکى ئۆکرانیا ئاماده‌یى نیشانداوه‌ بۆ رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ مۆسکۆدا. هاوکات سه‌رۆکایه‌تى سوپاسالارى ئۆکراینا رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ى ته‌نها 24کاتژمێرى رابردوودا، 170 سه‌ربازى روسى کوژراون و 42 ئامێر و ئۆتۆمبێلى سه‌ربازیشیان تێکشکاندووه‌. شارى خێرسون زۆینه‌ى له‌لایه‌ن روسیاوه‌ کۆنترۆڵ کراوه‌، به‌ڵام وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئۆرکانیا ئه‌مڕۆ رایگه‌یاندووه‌ که‌ به‌م وزانه‌ کۆنترۆڵى ده‌که‌نه‌وه‌ و له‌ده‌ستى رووسه‌کان ده‌ریده‌هێنن.

هاوڵاتى ‌بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ فراکسیۆنى یه‌کێتیى له‌ په‌رله‌مانى عێراق کۆبوه‌وه‌ و رایگه‌یاند:" هیچ ئیراده‌یه‌کى سه‌پێنراویش قبوڵ ناکه‌ین". بڕیاربوو ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26ى ئایارى 2022، کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرێت بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمار، پارتى کانده‌ده‌که‌ى رێبه‌ر ئه‌حمه‌د و یه‌کێتى به‌رهه‌م ساڵح، به‌ڵام به‌هۆى ته‌واونه‌بوونى نیسابى یاسایى که‌ ده‌بێت 220 ئه‌ندام په‌رله‌مان ئاماده‌ بێت تا ئێستا نه‌توانراوه‌ کۆبونه‌وه‌که‌ بکرێت. بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ فراکسیۆنى یه‌کێتیى له‌به‌غدا ئه‌وه‌ دووپاتده‌کاته‌وه‌ که‌ "یه‌کێتى هیچ بڕیارێک له‌ده‌ره‌وه‌ى ئیراده‌ و به‌رژه‌وه‌ندى گه‌له‌که‌مان نادات و هیچ ئیراده‌یه‌کى سه‌پێنراویش قبوڵ ناکات". تاڵه‌بانى ئه‌وه‌شى خسته‌روو که‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ مێژووى سه‌ربه‌رزى یه‌کێتى و گه‌له‌که‌یان هه‌موو هه‌نگاو و بڕیارێکیان له‌پێناو یه‌کڕیزى و ده‌سته‌به‌رکردنى مافه‌ ره‌واکانى میلله‌تدا ده‌بێت.

هاوڵاتى سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی بڕیاردان لەسەر کۆبونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لەکۆبونەوەدایە. لەكاتێكدا دوو كاتژمێر بەسەر كاتی دانیشتنی پەرلەماندا تییپەریوە و تائێستاش ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران ئامادە نین. لەئیستادا كەمتر لە 180 پەرلەمنتار ئامادەن تا لە دانیشتنەكەدا بەشداری بكەن كە ئەو ژمارەیەش زۆر كەترە بەپێی رێژەیی یاسایی كە 220 پەرلەمانتار دیاریكراوە. ئەوانەی دەیانەوێت بەشداریی کۆبوونەوەکە بکەن ئەمانەن:   - فراکسیۆنی سەدر 74 - هاوپەیمانیی سەروەریی 61  - پارتی 31  - نەوەی نوێ 9 - بزووتنەوەی ئیمتیداد 9 - تورکمانەکان 2 - سەربەخۆکان 10    

  هاوڵاتى سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین کە خاک و دامەزراوە گرنگەکانیان لە سعودیە کردە ئامانج". رۆژی شەممە 26-03-2022 سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی سەر وێستگەکانی ئارامکۆ لە شاری جدەی سعودیە بڵاویکردەوە: "سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین کە رۆژی هەینی خاک و دامەزراوە گرنگەکانیان لە سعودیە کردە ئامانج. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا باسی لەوە کردووە کە "هاوسۆزیی تەواومان لەگەڵ سەرکردایەتی و گەلی سعودیە رادەگەیێنین لە بەرامبەر ئەو دوژمنکارییانە کە زۆرجار دووبارە دەبنەوە و هەڕەشە لە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە دەکەن." دوێنێ هەینی،  وتەبێژی سەربازیی حوسییەکان رایگەیاند:" هێزە چەکدارەکانیان ‌هێرشیان کردووەتە سەر وێستگەکانی ئارامکۆ لە شاری جدەی رۆژئاوای سعودیە کە هاوسنوورە لەگەڵ شاری مەککە و چەند وێستگەیەکی دیکە لە ریازی پایتەختی سعودیە؛ گوتیشی کە چەند شوێنێکی دیکەش لە نێو خاکی سعودیەدا هێرشیانکراوەتە سەر. 

هاوڵاتى گەورە ڕاوێژکاری وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا رایگەیاند، گروپێکی نهێنی سەر بە روسیا بە ناو "واگنەر"، هەوڵی کوشتنی سەرۆکی ئۆکرانیا و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەیان داوە.  لە هەواڵێکی  ئاژانسی هەواڵی دەیلی پۆست-دا هاتووە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن، مارکیانی لۆبکیڤسکی، گەورە ڕاوێژکاری وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا رایگەیاند، گروپێکی نهێنی سەر بە روسیا بە ناو "واگنەر"، هەوڵی کوشتنی سەرۆکی ئۆکرانیا و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەیان داوە.  ئاماژەی بەوەش کردووە، هەواڵگری ئۆکرانیا و ئەو هێزە تایبەتەی کە زیلینسکی سەرۆک دەپارێزن، هەواڵەکەیان پشتراست کردووەتەوە و رایانگەیاندووە، "گروپی سەربازی واگنەر لە هەوڵەکەیان بۆ تیرۆرکردنی سەرۆک سەرکەوتوونەبوون." ئەو ڕاوێژکارەی وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا جەخت دەکاتەوە لەوەی، "ھەموو دۆکیومێنتەکان و بەڵگەی پێویست ڕادەستی دادگای نێودەوڵەتی دەکرێن و چاوپۆشی لەو هەوڵە شکستخواردووە ناکەن." ئەمە لە کاتێکدایە، بەرپرسانی ئۆکرانیا ئاشکرایانکردووە، پێشتریش سەرۆکی ئەو وڵاتە لە دووهەوڵی دیکەی کوشتن رزگاریبووە.