هاوڵاتی سهرۆک كۆماری توركیا رایگەیاند:" لەو کاتەی پێویست بە ئۆپەراسیۆن بکات، بێگومان ئۆپەراسیۆن دەکرێت. لەوەدا ھەنگاو بەرەو پاش نانێین". ئهمڕۆ سێشهممه 2ی تشرینی دووهمی 2021، رەجەب تەیب ئهردۆغان، سهرۆک كۆماری توركیا له كاتی گهڕانهوهی له ئیتاڵیا، كه بهمهبهستی بهشداریكردن له لووتكهی سهركردهكانی G20 سهردانی رۆمای پایتهختی ئهو وڵاتهی كردبوو، لهنێو فڕۆكهدا وهڵامی پرسیاری میدیاكارانی دایهوه. ڕۆژنامەوانێك لە ئەردۆغانی پرسی: "ئەمریکا تاوەکو ئەمڕۆ بە ئاشکرا پاڵپشتیی پەکەکە / یەپەگە دەکات. راهێنانیان پێدەکات و بەردەوامیشە، سەرەڕای ھۆشدارییەکانی تورکیا کارەکانیان تاوەکو مانۆڕی سەربازی چوو. چاوەڕوانی چین لە ماوەی داھاتوودا، ئەگەری ئۆپەراسیۆنی تورکیا هەیە؟". ئەردۆغان لە وەڵامدا وتی: "لەو کاتەی پێویست بە ئۆپەراسیۆن بکات، بێگومان ئۆپەراسیۆن دەکرێت. لەوەدا ھەنگاو بەرەو پاش نانێین. جارێ ئێمە بەھیچ شێوەیەک چاوپۆشی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ناکەین. ئەگەر رێکخراوێکی تیرۆریستی وەکو پەکەکە/پەیەدە-یەپەگە لە بەرامبەرماندابێت، چی پێویست بێت ئێمە ئەوە دەکەین. لەمە پاشگەز نابینەوە". ئەردۆغان وتیشی: "ئێمە ھەموو کات ئەمەمان گوتووە و دەیڵێینەوە. ئەگەر لێرە بەدواوە ئێمە ھاوپەیمانیی ناتۆ بین، ئەوە نابێت ھاوبەشەکەمان کە ھاوپەیمانمانە لە ناتۆ، ھەوڵی کاری لەو شێوەیە بدەن. بەھەمانشێوە، ئەمڕۆ گەیشتینە رێککەوتنێک بۆ پێکەوە کارکردن لەسەر ئەم پرسە، کە بە یەکێک لە پێشینەی کارە سەرەکییەکانی تورکیا دەبێت لە ماوەی داھاتوودا. لەسەر ئەم پرسەش ھەڵوێستێکی نەرێنیان نەبوو". ئهردۆغان جهختی لهوهكردهوه له پهراوێزی لووتكهكهدا لهگهڵ ژمارهیهك له سهركردهی وڵاتان كۆبووەتەوە و هیوای خواست كۆبوونهوهكان ئهنجامی باشیان ههبێت. لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەردۆغان و بایدن وتی: "له كهشێكی ئارام و بونیادنهرانهدا لهگهڵ بهڕێز بایدن كۆبووینهوه. بهڕێزان مهولوود چاوشئۆغڵو، وهزیری دهرهوه و ئیبراهیم كاڵن، گوتهبێژی سهرۆكایهتی كۆمار و هاكان فیدان سەرۆکی دەزگای میت لهگهڵم بوون. بهرپرسانی ئهمنی و ههواڵگریش لهگهڵ ئهودا بوون. كۆبوونهوهكه له كهشێكی زۆرباشدا بهڕێوه چوو. بڕیارماندا درێژە بە پهیوهندییه ئابوورییهكانمان به چڕی بدەین و ههماههنگییهكانیشمان لهبارهی ئهفغانستان. سووریا، لیبیا و رۆژههڵاتی دهریای ناوهڕاست زیاتر بکەین". سەبارەت بە بابەتی پڕۆگرامی فرۆکەی ئێف-35 کە بەهۆی کڕینی سیستمی بەرگریی ئێس 400ی رووسی، تورکیای لێ بێبەشکراوە. ئەردۆغان وتی: "ئێمە یەک ملیار و 400 ملیۆن دۆلارمان داوە. لەمبارەیەوە گفتوگۆمان لەسەر دابینکردنی فرۆکەی ئێف-16 کرد. سەبارەت بەم بابەتە ھەڵوێستێکی نەرێنیم لێ نەبینی. بە پێچەوانەوە، ھەرچۆن وەزیرانی بەرگریمان لەسەر ئەم بابەتە گفتوگۆ لەگەڵ یەک دەکەن، وەزیرانی دەرەوەشمان لەگەڵ پەیوەندیدارەکانیان کۆدەبنەوە و خوا یار بێت ئەم بابەتە ھەستیارە بۆ ھەردوو وڵات دەگەیێننە ئەنجام". رەجەب تەیب ئەردۆغان وتیشی: "دەگوترا ئەم کۆبوونەوەی ئێمە کۆبوونەوەیەکی 20 خولەکی دەبێت. کۆبوونەوەکەی ئێمە یەک کاژێر و 20خولەکی خایاند. لەوە تێبگەن، کە چۆن راگەیاندنەكان سەرقاڵی ئێمەن". ئهردۆغان تیشكی خسته سهر ئهوهی كه لووتكهی G20 به سهركهوتوویی تهواو بوو و گوتی: "به درێژایی دوو رۆژ كۆبوونهوهی گرنگ له بارهی 'مرۆڤ، ههساره و خۆشگوزهرانی' کران، چاوخشێندرایهوه بهو كارانهی له ماوهی ساڵێكدا کران و تاوتوێی پێشهاتهكانی ئابووری نێودهوڵهتی كرا". ئهردۆغان ئاماژهی بهوهدا كه ژینگه و كهشوههوا لهو بابهتانه بوون كه له میانی لووتكهكهدا خرانه روو و وتی: "جهختمان لهسهر جێبهجێكردنی رێككهوتننامهی پاریس كردهوه و ئامادهیی وڵاتهكهمان دهربڕی بۆ جێبهجێكردنی رێککەوتنەکە".
هاوڵاتی وهزارهتی دارایی و ئابووری رایگەیاند:" سبهینێ چوارشهممه 3ی تشرینی یهكهمی 2021، مووچهی وهزارهتی پهروهردهی ههرێم دابهش دهكرێت". وهزارهتی دارایی ئاماژهی بهوهداوه كه سبهینێ چوارشهممه مووچهی وهزارهتی پهروهردهی ههرێم دابهش دهكرێت. لە 25ی مانگی رابردووەوە تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنیا مووچەی پێنج وەزارەتی دابەشکردووە، کە ئەوانیش پێشمەرگە، ناوخۆ، تەندروستی، دارایی و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانن. ئهمه لهكاتێكدایه ئەمڕۆ سێشهممه مووچهی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەهیدان، زیندانە سیاسییەکان، هێزەکانی زێرەڤانی، هێزی بەرگریی و فریاکەوتن، بەرێوەبەرایەتی دەزگا نەوتییەکان دابهش دهكرێت.
هاوڵاتی وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" بڕیارماندا بە پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان بە دانانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لە باخچەی منداڵان و قوتابخانە و خوێندنگەکان". ئهمڕۆ سێشهممه 2ی تشرینی دووهمی 2021، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ و بەدەمەوەچوونی داواکارییەکانیان بەبەردەوامی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی لەسەر خەتبوون و لەبەر ئەنجامی داواکارییەکانیشیان دوێنێ رێنمایی ژمارە 14 دەرچووە کە تایبەتە بە رێکخستنەوەی دۆسیەی مامۆستایانی وانەبێژ و باشترکردنی رەوشی داراییان". ئالان حەمە سەعید ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتەکەیان بەبەردەوامی پشتیوانی داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بووە و بۆ ئەو مەبەستەش لەماوەی رابردودا پڕۆژەیەکیان پێشکەشی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کردووە، بۆ ئەوەی دۆخێکی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ باشتر بکرێت، ئەو پڕۆژەیەش پەسەندکرا. باسی لەوەشکرد، دوێنێ 1ی تشرینی یەکەم فەرمانێکی وەزارییان دەرکردووە و کە تایبەتە بە رێکخستنەوەی دۆسیەی مامۆستایانی وانەبێژ و باشترکردنی رەوشی داراییان. دوێنێش وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رێکاری نوێی لەبارەی مامۆستایانی وانەبێژ دەرکرد و رایگەیاند، بڕیارماندا بە پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان بە دادنانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لە باخچەی منداڵان و قوتابخانە و خوێندنگەکان. وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەبارەی داواکارییەکانی دەرچوانی ناڕازی پۆلی 12ش ئەوەی خستەڕو، لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا لەهەماهەنگی بەردەوامدان و گرفتەکانی دەرچوانی ناڕازی بەرەو چارەسەری دەڕوات، هەروەها "هەر گۆڕانکارییەک بکرێت لە بەرژەوەندی خوێندکاراندا دەبێت ".
هاوڵاتی وتهبێژى حكوومهتى ههرێمى كوردستان رایگەیاند:" وهك حكومهت ههموو ههوڵێك دهدهن به زوترین كات، مووچهى سهرجهم دامودهزگاكان دابهش بكرێت". دەڵێت:" هێشتاش 200 ملیار دیناری بهغدا نهگهیشتووه". ئهمڕۆ سێشهممه 2ی تشرینی دووهمی 2021، جووتیار عادل، وتهبێژى حكوومهتى ههرێمى كوردستان، له لێدوانێكى ڕۆژنامهنووسیدا رایگەیاند:" گرفتی چۆنیهتیی كۆكردنهوهی داهاتمان ههیه، ئومێدهوارین له چهند ڕۆژی داهاتوودا مووچهی سهرجهم دامودهزگاكان دابهش بكرێ، هێشتاش 200 ملیار دیناری بهغدا نهگهیشتووه". باسى لهوهش كرد: "ئێمه ههموو ههوڵێك دهدهین به زووترین كات و له ماوهیهكی دیاریكروادا مووچهی سهرجهم دامودهزگاكانی حكوومهت دابین بكرێ". لهبارهى تەرخانکردنی هیچ بڕە پارەیەک لەلایەن حکوومەتەوە بۆ زیانلێکەوتوانی لافاوەکەى ههولێر له چەند ڕۆژی ڕابردوودا، گوتهبێژى حكوومهت ڕوونى كردهوه: "دوای سەردانەکەی سەرۆکی حکوومەت، لێژنەیەک پێک هێنراوە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو زیانانەی وەبەر ئەو خێزانانە کەوتوون، دوای هەڵسەنگاندنی ئەوەی کە پێویستە لەسەر حکوومەت، بەپێی توانا دابین دەکرێن". جووتیار عادل لهبارهى پێدانى ڤاكسین به كهسانى سهروو تهمهن 12 ساڵ، ئاماژهى بهوه دا: "چاوەڕێی وەزارەتی تەندروستی دەکەین بۆ ئەوەی هەر ڕاسپاردەیەکی پێویست ئاراستەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بکات، دواتر لەو بارەیەوە بڕیاری گونجاو دەدەین، بەڵام داوا لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەین بچن ڤاکسین وەرگرن بۆ بتوانین ڕێ لەو پەتایە بگرین". لەبارەی بوونی بۆشایی ئەمنی لەنێوان هێزەکانی عێراق و هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە بەردەوام دەبێتە هۆی هەڕەشەی تیرۆریستان، وێڕای سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو دوو شەهیدەی لە دوایین هێرشی تیرۆریستاندا شەهید بوون، گوتی: "سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەئکیدی لەوە کردووە کە دەبێ ئەو بۆشاییە ئەمنییه بە هەماهەنگیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق پڕ بکرێتەوە، بۆ ئەوەش چەندین جار داوامان لە حکوومەتی عێراق و هاوپەیمانان کردووە، بەڵام تاکوو ئێستا بەپێی پێویست ئەو لایەنانە نەهاتوونەتە پێش، بەتایبەتی حکوومەتی عێراق، بۆیە ئێمە داوا دەکەین بە زووترین کات ئەمە چارەسەر بکرێت و هێزی پێشمەرگە وەکوو تاکە هێزی متمانەپێکراو لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە بتوانێت ڕۆڵی خۆی ببینێت".
هاوڵاتی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند:" مانگی رابردو رۆژانە 3.12 ملیۆن بهرمیل نهوت هەناردەی دەرەوە کراوە و بەتێکڕا هەر بەرمیلێک نهوت به 79.3 دۆلار فرۆشراوە، داهاتەکەشی 7.68 ملیار دۆلار بووە. وەزارەتی نەوتی عێراق لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ کۆمپانیای بەبازارکردنی نەوتی عێراق بەتێکڕا رۆژانە 3.12 ملیۆن بهرمیل نهوتی هەناردەی دەرەوە کردووە، لەو رێژەیەش زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیلی رۆژانەی لەپارێزگای بەسڕەوە هەناردەکراوە. ئەوەش هاتووە، هەر بەرمیلێک نهوت به 79.3 دۆلار فرۆشراوە، داهاتەکەشی 7.68 ملیار دۆلار بووە. وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕو، بەرزبونەوەی داهاتی نەوت لەکاتێکدایە مانگی ئهیلوول یهك بهرمیل نهوتی عێراق به 72.6 دۆلار فرۆشراوە.
هاوڵاتی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند:" بڕی 555 ملیار دۆلاری بۆ روبەڕوبونەوەی گۆڕانی کەشوهەوای گۆی زەوی تەرخانکردووە". لەگەڵ دەستپێکردنی 26مین کۆنفڕانسی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی کەشوهەوا لە گلاسکۆی سکۆتلاندی بەریتانیا کە کۆبوونەوەی دوو رۆژەی سەرکردەکانی جیهانی لە خۆگرت، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنیدا وڵاتەکەی تاوەکو کۆتایی ئەم دەیە دەردانی گازە کاربۆنییە ژەهراوییەکان بۆ نیوەی قەبارەی ئێستا کەمبکاتەوە. جینا ماکارسی، راوێژکاری بایدن بۆ کاروباری ژینگە رایگەیاند: "سەرۆک بایدن پابەندە بەوەی کە تاوەکو ساڵی 2030 بەڵێنەکەی بباتەسەر". وتیشی ئەمریکا لە رێگەی پرۆژەبودجەی تایبەت بە بووژاندنەوەی ژێرخانی ئابووریی وڵات کە بڕی 555 ملیار دۆلاری بۆ کاروباری ژینگەیی تەرخانکردووە، دەتوانێت لە وادەی خۆیدا بە ئامانجە ژینگەییەکانی بگات". بە وتەی ماکارسی ئەو بڕە پارەیە گەورەترین وەبەرهێنانە لە مێژووی ئەمریکادا، کە بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی کەشوهەوا تەرخاندەکرێت و رێگەیان پێدەدات تاوەکو ساڵی 2030 بڕی یەک گیگا تۆن واتە یەک ملیار تۆن لە دەردانی گازە کاربۆنییەکان کەمبکاتەوە.
هاوڵاتی پەرلەمانتارێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: چوار شەمە، كۆبونەوەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان دەكرێت لەسەر دوو تەوەر پێشنیاری فراكسیۆنەكان بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن و وە سەرەنج و تێبینی سەرۆكی فراكسیۆنەكان لەسەر دەستور". ئەمڕۆ دووشهممه 1ی تشرینی دووهمی 2021، ئەبوبەكر هەڵەدنی پەرلەمانتاری پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:" چوار شەمە، كۆبونەوەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان دەكرێت لەسەر دوو تەوەر پێشنیاری فراكسیۆنەكان بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن و وە سەرەنج و تێبینی سەرۆكی فراكسیۆنەكان لەسەر دەستور". بەر لەوەی رەشنووی پرۆژەیاسای دەستووری هەرێمی کوردستان بخرێتە نێو خشتەی کاری پەرلەمانی کوردستانەوە و دەنگی لەسەر بدرێت، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان تێبینی و بۆچوونی سەرجەم حیزب و فراکسیۆنەکانی لەبارەی دەستوورەکە وەرگرتووە. لە ساڵی 2009 دەستووری هەرێمی کوردستان نووسرایەوە و پەرلەمان پەسندیکرد، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزیی سیاسییەوە رەشنووسەکە نەخرایە گشتپرسی و تەنیا وەکو مەرەکەبی سەر کاخەز مایەوە. لە خولی چوارەمدا جارێکی دیکە دەستوور لە کۆی زیاتر لە 120 ماددە، 73 ماددەی نووسرایەوە و ئاڵۆزیی سیاسی کۆتایی پێهێنا.
شاناز حەسەن پزیشكێكی گەریلاكانی كوردستان باس لەوە دەكات، كە بە بەڵگەوە دەیسەلمێنن دەوڵەتی توركیا چەكی قەدەغەكراوی كیمیایی لەدژیان بەكارهێناوە و داوادەكات، شاندێكی پسپۆڕ بۆ سەلماندنی ڕاستییەكان سەردانیان بكەن و ئامادەی هەموو هاوكارییەك لەو ڕووەوە نیشاندەدات. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ٢٤ی مانگی ڕابردوو، بڵاویكردەوە، لە ٢٣ نیسانی ئەمساڵەوە، دەوڵەتی تورك ٣٢٣ جار چەكی كیمیایی لە هەرێمەکانی گەریلا بەکارهێناوە. لەو بارەیەوە، باگەر بارام، پزیشك لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا بە ئاژانسی فرات نیوزی ڕاگەیاندووە، چەكی كیمیایی قەدەغەكرا و لە دژی گەریلا بەكاردەهێنرێت لەلایەن دەوڵەتی توركەوە، دەبێت هیچ كەس و لایەن و دەوڵەتێك ئەمە قبوڵ نەكات، بەڵام كاتێك پرسەكە پەیوەندی بە كورد و كوردستان و گەریلاوە هەیە، ناوەندە نێودەڵەتییەكان بێدەنگن. دەشڵێت: لەڕاستییدا ئەو چەكەی ئێستا دەوڵەتی تورك بەكاری دەهێنێت، لەلایەن هەموو وڵاتانەوە قەدەغەكراوە، بەڵام هەندێك دەوڵەت هاوكاری و پشتیوانی دەوڵەتی توركن و هەندێكیشیان بێدەنگن. ئەو پزیشكە باس لەو بەڵگانەدەكات، كە دەیسەلمێنێت چەكی كیمیایی بەكارهێنراوە و دەڵێت: هەندێك ڤیدیۆ تۆماركراوە، كە دەتوانین وەك بەڵگە بخرێتەڕوو پشتڕاستی دەكاتەوە، كە كیمیایی لە دژی گەریلا بەكارهێنراوە، دەوڵەتی تورك لە هەندێك كارگەدا دەتوانێت مادەی كیمیایی ئامادەبكات و ئەو مادانەی كە مەترسییان هەیە لە شاخ دروستی دەكات لە دژی گەریلا بەكاری دەهێنێت. لە بارەی مەترسی ئەو گازەی دەوڵەتی تورك بەكاری دەهێنێت وتی: ئەو گازەی بەكاردەهێنرێت ئۆكسجین لەو ناوچانەدا ناهێڵێت كە تێیدا بەكاردەهێنرێت، ئەمەش نەك بۆ مرۆڤ بەڵكو بۆ زیندەوەران و ژینگەیش زیانی گەورەی هەیە، كاریگەری گازەكە لەسەر مرۆڤ، زیاتر كار لە هەناسە و پێست دەكات و بە زووی كاریگەرییەكانی بەدیاردەكەوێت. “بەهۆی نەبوونی تەكنیك و ئامێری پێشكەوتووەوە نەمانتوانیوە جۆری ئەو گازە كیمیاییانە ئاشكرا بكەین كە بەكاردەهێنرێت، ئەگەر ئامێری پێشكەوتوو هەبێت دەتوانین ئاشكرای بكەین كە چەند جۆری گازی كیمیایی بەكاردەهێنرێت، بەڵام كاتێك تەرمی گەریلاكان دەبینین دەزانین كمیاییەكی زۆر و توند بەكاهێنراوە” دكتۆر باگەر بارام وای وت. لە كۆتایی قسەكانیدا وتی: تەكنیك لە بەردەستماندا نییە لێكۆڵینەوە بكەین، بەڵام شاندەكان دەتوانن بێنە ئێرە لێكۆڵینەوە بكەین و ئێمەیش هاوكاریان دەبین، ئەوەی هەیە بە قسە نابێت، بۆیە پێویستە شاندێكی شارەزا بێت و بەچاوی خۆیان ببینین كە كیمیایی بەكارهێنراوە لەلایەن دەوڵەتی توركەوە. هەر لەسەر ئەو پرسە، موراد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی پاراستنی گەل نەپەگە، كۆتایی مانگی ڕابردوو داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان كرد، بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لەلایەن تورکیاوە، تیم بنێرنە ئەو ناوچانە و لێکۆڵینەوە لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بکەن و ئەنجامەکانیشی بۆ ڕایگشتیی ئاشکرابکەن.
هاوڵاتی وەزارەتی پەروەردە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ 18 رێكاریی نوێی راگەیاند. ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەکانی (هەولێر، سلێمانی ، دهۆک، هەڵەبجە و گەرمیان) کرا بۆ جێبەجێكردن. لە خاڵێکی رێککارەکاندا هاتووە، بڕیارماندا بە پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان بە دادنانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لە باخچەی منداڵان و قوتابخانە و خوێندنگەکان. هەروەها پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەری پەیمانگە بۆ هەمان مەبەست بەپێی رێنمایی دارایی ژمارە 14ی ساڵی 2021 بەمەبەستی کەمکردنەوەی رۆتین. لە خاڵی دووەمدا ئاماژە بەوە کراوە، هەر مامۆستایەکی وانەبێژی دانەمەزراو لەو کاتەوەی کە دەوامی ناوەندەکانی خوێندن کراوەتەوە بۆ ساڵی خوێندنی 2021 - 2022، وانەیان وتووەتەوە کە پێویستی ناوەندەکانی خوێندن بوون فەرمانەکانیان وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت، بەڵام لەمەودوا لە دانانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو پێویستە خاڵەکانی رێنمایی دارایی ژمارە 14ی ساڵی 2021 وەک خۆی جێبەجێ بکرێت بە تایبەت بڕگەی سێیەمی خاڵی 6. هەر لە رێککارەکان وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوە داوە، بڕیارماندا بە پێدانی دەسەڵات تایبەت بەو دەستەواژەیەی کەلە خاڵی ئاماژەپێکراو هاتووە (دانانی مامۆستای وانەبێژی دانەمەزراو لە پاش دەرچوونی ئەم رێنماییە دەبێت لەمەودوا ئەو مامۆستایانە دابنرێن کە دەرچووی کۆلێژەکانی پەروەردە و پەروەردەی بنیاتن. لە حاڵەتی پێویست وەزیری پەروەردە دەسەڵاتی هەیە ئەو کۆلێژ و بەشانە زیاد بکت کە پێویستە بە گوێرەی پسپۆرییەکان). لە خاڵی چوارەمدا هاتووە، پاش ئەوەی مامۆستای میلاک لە پەیمانگە حکومییەکان بەشەوانەکانیان دەڵێنەوە بەشە وانەکانیان بە گوێرەی بڕوانامەکانیان بەمشیوەیە خوارەوە لەو پسپۆڕیانە دەبێت مامۆستای وانەبێژ پێویست بێت وە ئەو کات مامۆستای وانەبێژی دانەمەزراو دادەنرێت کە وانەی زێدەکی هەبێت کە لە بنەڕەتدا مامۆستای میلاکی نەبێت یان بەشەوانەی خۆیان تەواو کردبێت: - 22 بەشەوانە بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم. - 18 بەشەوانە بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس. - 14 بەشەوانە بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر. - 10 بەشەوانە بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دکتۆرا. وەزارەتی پەروەردە ئاماژە بەوەش دەدات، نوێکردنەوەی فەرمانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی قەزاکان و پەیامنگەکان دەبێت ساڵانە لەسەر بنەمای پێویستی بێت و لەنێوان 20-8 بۆ 1-9 کۆتایی بێت و فەرمانی کارگێڕی دەرچووبێت بەپێی ئەحکامی رێنمایی دارایی ژمارە 14ی ساڵی 2021. هەروەها دەبێت هەموو زانیارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو تۆماربکرێت لە سیستەمی E-Parwarda پڕکردنەوەی هەموو خانەکانی زانیارییەکان بە گوێرەی ئەو گشتاندنەی کە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پلاندانی پەروەردەیی دەردەچێت.
هاوڵاتی هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلای شەهیدی ڕاگەیاند، كە لە هەفتانین شەهیدبوون و بەڵێن دووپاتدەكەنەوە، کە تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان بە سەرکەوتن و سەرفرازی تاجدار دەبێت. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) دەربارەی شەهیدبوونی چوار گەریلا لە هەفتانین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە لەبەشێکیدا هاتووە: لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ لەنزیک گوندی گریگۆهی لە هەرێمی هەفتانین لە هێرشێکی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک هاوڕێیانمان، دیجلە، ئامارگی، شاهین و عەگید شەهیدبوون، هەر چوار هاوڕێمان بۆ دوورخستنەوەی دوژمن لە هەفتانین ڕەنجێکی زۆریان دا، هەر چوار هاوڕێمان بە ڕێزدارییەوە بەبیردەهێنینەوە. ناسنامەی ئەو چوار شەهیدە وەها هاتووە: مەهتاب ئۆزدەمیر ناسناو: دیجلە فورات ناو و پاشناو: مەهتاب ئۆزدەمیر شوێنی لەدایکبوون:ڕحا ناوی دایک و باوک: ئەیهان – ئەسەم بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ -هەفتانین ئامارگی جودی ناسناو: ئامارگی جودی ناو و پاشناو: نەسرین ئیبراهیم شوێنی لەدایکبوون: عامودێ ناوی دایک و باوک: خولوت – ئیبراهیم بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ – هەفتانین شاهین ئەحمەد ناسناو: شاهین ئەحمەد ناو و پاشناو: عەبدولڤەسیف ماڤینەهیر شوێنی لەدایکبوون: ئامەد ناوی دایک و باوک: یوکسەل – فەرمان بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ – هەفتانین عەگید بەرخۆدان ناسناو: عەگید بەرخۆدان ناو و پاشناو: ڕایف بارچین شوێنی لەدایکبوون: شرناخ ناوی دایک و باوک: هەلیمە-عیزەتین بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ – هەفتانین
هاوڵاتی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا ڕایگەیاند:" ڕەنگە هەرگیز توانای ئەوەمان نەبێت سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دیاری بکەین، ئەوەش وەک نوێترین دیدگای ئەو دەزگایە بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە ئایا ڤایرۆسەکە لەئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ گواستراوەتەوە یاخود لەیەکێک لە تاقیگەکانەوە هاتۆتە دەرەوە، هەژماردەکرێت". ئەمڕۆ دووشهممه 1ی تشرینی دووهمی 2021، دەزگای هەواڵگری ئەمریکا لەڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندوە" ڕەنگە هەرگیز توانای ئەوەیان نەبێت سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دیاری بکەن، ئەوەش وەک نوێترین دیدگای ئەو دەزگایە بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە ئایا ڤایرۆسەکە لەئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ گواستراوەتەوە یاخود لەیەکێک لە تاقیگەکانەوە هاتۆتە دەرەوە، هەژماردەکرێت. نوسینگەی بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتیمانی ئەمریکی لەڕاپۆرتێکدا دەڵێت:"هەردوو گریمانەی سەرهەڵدانی کۆرۆنا بەشێوەیەکی سروشتیی و دزەکردنی لەیەکێک لەتاقیگەکان سەبارەت بەچۆنێتی گواستنەوەی بۆ مرۆڤ، گریمانەیەکن ڕێیان تێدەچێت". بەڵام باس لەوەشکراوە، پسپۆڕان لەسەر ئەوە ڕاى جیاوازیان هەیە کە ئایا کام گریمانەیان زیاتر ڕێی تێدەچێت، یان ئایا هەرگیز توانای ئەوەیان دەبێت بەهەڵسەنگاندنی کۆتایی بگەن یان نا.ڕاپۆرتەکە ئەو گریمانانەی بەدورزانیوە کە باس لەوەدەکەن، ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک چەکێکی بایۆلۆجی بەرهەمهێنراوە، لەبەرئەوەی برەوپێدەرانی ئەو بیردۆزەیە هیچ بوارێکیان بۆ سەردانیکردنی تاقیگەی وهان بۆ زانستە ڤایرۆسییەکان نییە، یەکەم توشبونی مرۆڤ لەو شارە ئاشکرابوو.
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى چەند رێگایەد بۆ كەمكردنەوەی خەرجی كارەبا بۆ هاوڵاتیان دەخاتە روو و داوا دەكات جێبەێبكەن و دەڵێت:" بۆ ئەوەى کارەبا بەفیڕۆ نەدەیت و پارەى کارەبات کەم بۆ بێتەوە لە بازاڕو شوێنه بازرگانییهكان و پارەیەکی کەمتری کارەبا بدەن بە حکومەت دەبێت ئەم رێگایانە لەبەرچاو بگریت". ئەمڕۆ دووشهممه 1ی تشرینی دووهمی 2021، بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردوە، "بۆ ئەوەى کارەبا بەفیڕۆ نەدەیت و پارەى کارەبات کەم بۆ بێتەوە لە بازاڕو شوێنه بازرگانییهكان دەبێت كهسێكی بهرپرس دیاریبکەیت لهجێبهجێبهكردنی رێنماییهكانی كارهباو له بهفیرۆنهدانی كارهبا، هەروەها ههروهها كوژاندنهوهی ئامێره كارهباییهكانی وهك سپلیت لهكاتی بارزۆری كارهباداو دڵنیابون لهكاركردنی كۆنترۆڵی ساردكهرهوهكان و دانانی ئامێری ئۆتۆماتیك بۆ كوژاندنهوهی سپلیت و ساردكهرهوهكان". ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، پێویسته گلۆپ و ئامێره ساردكهرهوهكان بهجیا كۆنترۆڵ بكرێن و بكوژێنرێنهوه، هەروەها چاککردنەوەی (سیانە)ی سهرجهم ئامێره كارهباییهكان بكرێت لەگەڵ ههوڵدان بۆ بهكارهێنانی دیواری عازل، بهكارهێنانی ئهو جۆره گڵۆپانهی كه كارهبا كهم سهرف دهكهن بۆ دهرهوهو ناوهوهی بیناكان. بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى ئەوەشی خستوەتەڕو، تهلاره بهرزهكان پێویسته پلیكانهی كارهباییهكان ئامێرێكی تایبهتی ههبێت بۆئهوهی لهكاتی پێویست ئیش بكات و ههڵواسینى پۆستهرى رێنمایی بهفیرۆنهدانى كارهبا لهناو بازاڕدا بونی هەبێت، بۆ زانیارى هەموانیش نرخى کارەباى بازرگانى کیلۆواتى بە (157) دینارە.
هاوڵاتی سەرۆکی پەرلەمانی هەرێم، رایگەیاند:" کە لە هەرێمی کوردستان تا ئەوەندەی دەچێتە شوێنێک پشتیوانیی ژن دەکەن، دواتر لە بەرامبەر لێشاوێک لە ناحەقیی بەجێی دێڵن". دەڵێت:":"من بەرهەمی ڕێکخراوەکانی ژنانم". ئەمڕۆ دووشهممه 1ی تشرینی دووهمی 2021، لە میانی فێستیڤاڵی میدیایی دەنگەکەمان، لە شاری هەولێر بەڕێوەدەبرێت، ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، وتارێکی پێشکەش کرد. لە وتارەکەیدا ڕێواز فایەق، وتی: هیوادارم ئەو بابەت و توێژینەوانەی لەم فێستیڤاڵە پێشکەش دەکرێت سەبارەت بە دۆخی ژنان، چارەسەر کەربن و تەقلیدیی نەبن. وتیشی: دۆزی ژنان بابەتێکی جیهانییە، بەڵام لەبەر رۆشنایی هەلومەرجی سیایی، ئابووریی، کۆمەڵایەتیی و فەرهەنگیی لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر و لە شارێک بۆ شارێکی تر دەگۆڕێت. هەروەها، وتی: دۆزی ژنان پەیوەستە بە وەبەرنەهێنانی توانا و وزەی نیوەی کۆمەڵگە، کە بەرپرسیارێتی دەسەڵاتی سیاسیی و کۆمەڵگەی مەدەنییە، کاری لەسەر بکەن. وتیشی: من بەرهەمی کارەکانی ڕێکخراوەکانی ژنانم. سەرۆکی پەرلەمان زیاتر تیشکی خستە سەر دۆخی ژنان لە هەرێمی کوردستان و وتی: کاتێک دێینە سەر دۆزی ژن، لە بەرامبەر ڕای گشییی کەس ناڵێت دژین، ئەوانەی خۆیان بە پشتیوانی ژن دەزانن، دەستمان دەگرن، تا دەمانبەنە شوێنەکە، دواتر بەجێمان دێڵن هەوەرها، ئەوانەی باوەڕیان بە بابەتەکانی ژنان هەیە، لە بەرامبەر لێشاوێک لە ناحەقیی، بە جێمان دێڵن. رێواس فایەق داواشیکرد، کاتێک هاوکاریی ژنێک دەکەن، تەنیای مەکەن، ئەگەر زانیتان سەرکەوتوو نییە، پێی بڵێن. سەرۆکى پەرلەمانى هەرێم باسی لەوەش کرد، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییرکان ڕۆژانە دەیان هەزار جنێو بەرامبەر بە ژن بەکاردێت، پیاوەکان لەناو خۆیاندا شەڕ دەکەن، جنێو بە ژن دەدەن، بۆ ژن و بۆپیاویش شەڕکردن بە تەنیا سەختە بۆیە دەبێت ئەوانەی بە ڕاستیی باوەڕیان بە تواناکانی ژنان هەیە، دەبێت لە سەنگەرێکدابن. لە کۆتاییدا ڕیواس فایەق سەرۆکى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان داوای کرد، میدیا بخەنە خزمەتی پەرەپێدانی تواناکانی ژنان.
هاوڵاتی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند:" هەر هەنگاوێک دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بنرێت، ئیدی ئەگەر هێرش بێت لەڕێگەی درۆنەوە یان هەر جۆرە هێرشێکی دیکە، حکومەت و سوپای وڵاتەکەی وەڵام دەدەنەوە". ئەمڕۆ دووشهممه 1ی تشرینی دووهمی 2021، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا رایگەیاند:" هەر هەنگاوێک دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بنرێت، ئیدی ئەگەر هێرش بێت لەڕێگەی درۆنەوە یان هەر جۆرە هێرشێکی دیکە، حکومەت و سوپای وڵاتەکەی وەڵام دەدەنەوە". سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ئەوروپای واشنتن بابەتی ئێران بووە. ئەم وتەیەی جۆ بایدن لە کاتێکدایە، لە ئایاری 2018دا دۆناڵد ترەمپ وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی کشاندەوە و دوای ئەوەش قۆناغ بە قۆناغ سزاکانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە. هەنگاوەکەی ئەمریکا وایکرد، ئێرانیش پابەندبوونەوەکانی بە رێککەوتنی ئەتۆمییەوە کەمبکاتەوە. لە ماوەی رابردوودا شەش گەڕی دانوستاندن لە نێوان ئێران، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، رووسیا و چین بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنەکە بەڕێوەچوون، ئەمریکاش لەڕێگەی هاوپەیمانەکانییەوە ئاگاداری نێوەڕۆکی دانوستاندنەکان بووە. لە حوزەیرانی رابردوودا ئیبراهیم رەئیسی وەک سەرۆککۆماری نوێی ئێران هەڵبژێردرا و مانگی ئابیش دەستبەکاربوو؛ لەو کاتەوە دانوستاندنەکان دەستیان پێنەکردوەتەوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت ئەم مانگەش گەڕێکی نوێی دانوستاندن بەڕێوەبچێت. دەقی قسەکەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا "لەگەڵ سەرۆکوەزیران جۆنسن، مێرکل و ماکرۆن، پێکەوە جەختمان لەو بۆچوونە هاوبەشە کردەوە کە دیپلۆماسی باشترین رێگەیە بۆئەوەی رێگە لە ئێران بگیرێت چەکی ئەتۆمی دەستبکەوێت. باسی ئەوەمان کرد کە چۆن بە باشترین شێوە هانی ئێران بدەین تاوەکو دانوستانی جیدی بە نیەتێکی پاکەوە دەست پێبکەنەوە".
هاوڵاتی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:" سبهینێ سێشهممه وهزارهتێكو چهند فهرمانگهیهك موچهیان پێدهدرێت". ئەمڕۆ دووشهممه 1ی تشرینی دووهمی 2021، وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:" سبهینێ سێشهممه موچهى وهزارهتى كاروبارى شههیدانو كهسوكارى شههیدانو زیندانیانى سیاسى لهگهڵ هێزهكانى زێرهڤانىو بهرگرىو فریاكهوتنو لیواكانى نهوتو گاز دابهشدهكرێت". هەرچەندە بڕیاربوو دوێنێ یەکشەممە، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و نەوت و غاز دابەشبکرێت، بەڵام بههۆی راگهیاندنی پشوو له شاری ههولێر، مووچهی هیچ شوێنێك دابهش نهكرا. رۆژی چوارشەممەی رابردوو، ئەنجومەنی وەزیران داوای لە وەزارەتی دارایی کرد بە ئامانجی دابەشکردنی مووچە داھاتی بەردەستی حکومەت بخرێنە سەر ھەژماری وەزارەتی دارایی، ھەر کاتێکیش 200 ملیارەکە گەیشت مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکرێن. زیاتر لهههفتهیهكه دابهشكردنى موچه لهههرێم دهستیپێكردوهو تائێستا تهنها سێ وهزارهت بهتهواوى موچهیان وهرگرتوه.
