هاوڵاتی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا ڕایگەیاند:" ڕەنگە هەرگیز توانای ئەوەمان نەبێت سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دیاری بکەین، ئەوەش وەک نوێترین دیدگای ئەو دەزگایە بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە ئایا ڤایرۆسەکە لەئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ گواستراوەتەوە یاخود لەیەکێک لە تاقیگەکانەوە هاتۆتە دەرەوە، هەژماردەکرێت". ئەمڕۆ دووشه‌ممه 1ی تشرینی دووه‌می 2021، دەزگای هەواڵگری ئەمریکا لەڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندوە" ڕەنگە هەرگیز توانای ئەوەیان نەبێت سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دیاری بکەن، ئەوەش وەک نوێترین دیدگای ئەو دەزگایە بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە ئایا ڤایرۆسەکە لەئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ گواستراوەتەوە یاخود لەیەکێک لە تاقیگەکانەوە هاتۆتە دەرەوە، هەژماردەکرێت. نوسینگەی بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتیمانی ئەمریکی لەڕاپۆرتێکدا دەڵێت:"هەردوو گریمانەی سەرهەڵدانی کۆرۆنا بەشێوەیەکی سروشتیی و دزەکردنی لەیەکێک لەتاقیگەکان سەبارەت بەچۆنێتی گواستنەوەی بۆ مرۆڤ، گریمانەیەکن ڕێیان تێدەچێت". بەڵام باس لەوەشکراوە، پسپۆڕان لەسەر ئەوە ڕاى جیاوازیان هەیە کە ئایا کام گریمانەیان زیاتر ڕێی تێدەچێت، یان ئایا هەرگیز توانای ئەوەیان دەبێت بەهەڵسەنگاندنی کۆتایی بگەن یان نا.ڕاپۆرتەکە ئەو گریمانانەی بەدورزانیوە کە باس لەوەدەکەن، ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک چەکێکی بایۆلۆجی بەرهەمهێنراوە، لەبەرئەوەی برەوپێدەرانی ئەو بیردۆزەیە هیچ بوارێکیان بۆ سەردانیکردنی تاقیگەی وهان بۆ زانستە ڤایرۆسییەکان نییە، یەکەم توشبونی مرۆڤ لەو شارە ئاشکرابوو.
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى چەند رێگایەد بۆ كەمكردنەوەی خەرجی كارەبا بۆ هاوڵاتیان دەخاتە روو و داوا دەكات جێبەێبكەن و دەڵێت:" بۆ ئەوەى کارەبا بەفیڕۆ نەدەیت و پارەى کارەبات کەم بۆ بێتەوە لە بازاڕ‌و شوێنه بازرگانییه‌كان و پارەیەکی کەمتری کارەبا بدەن بە حکومەت دەبێت ئەم رێگایانە لەبەرچاو بگریت". ئەمڕۆ دووشه‌ممه 1ی تشرینی دووه‌می 2021، بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردوە، "بۆ ئەوەى کارەبا بەفیڕۆ نەدەیت و پارەى کارەبات کەم بۆ بێتەوە لە بازاڕ‌و شوێنه بازرگانییه‌كان دەبێت كه‌سێكی به‌رپرس دیاریبکەیت له‌جێبه‌جێبه‌كردنی رێنماییه‌كانی كاره‌باو له به‌فیرۆنه‌دانی كاره‌با، هەروەها هه‌روه‌ها كوژاندنه‌وه‌ی ئامێره كاره‌باییه‌كانی وه‌ك سپلیت له‌كاتی بارزۆری كاره‌باداو دڵنیابون له‌كاركردنی كۆنترۆڵی ساردكه‌ره‌وه‌كان و دانانی ئامێری ئۆتۆماتیك بۆ كوژاندنه‌وه‌ی سپلیت و ساردكه‌ره‌وه‌كان". ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، پێویسته گلۆپ و ئامێره ساردكه‌ره‌وه‌كان به‌جیا كۆنترۆڵ بكرێن و بكوژێنرێنه‌وه، هەروەها چاککردنەوەی (سیانە)ی سه‌رجه‌م ئامێره كاره‌باییه‌كان بكرێت لەگەڵ هه‌وڵدان بۆ به‌كارهێنانی دیواری عازل، به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره گڵۆپانه‌ی كه كاره‌با كه‌م سه‌رف ده‌كه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی بیناكان. بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى ئەوەشی خستوەتەڕو، ته‌لاره به‌رزه‌كان پێویسته پلیكانه‌ی كاره‌باییه‌كان ئامێرێكی تایبه‌تی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی پێویست ئیش بكات و هه‌ڵواسینى پۆسته‌رى رێنمایی به‌فیرۆنه‌دانى كاره‌با له‌ناو بازاڕدا بونی هەبێت، بۆ زانیارى هەموانیش نرخى کارەباى بازرگانى کیلۆواتى بە (157) دینارە.
هاوڵاتی سەرۆکی پەرلەمانی هەرێم، رایگەیاند:" کە لە هەرێمی کوردستان تا ئەوەندەی دەچێتە شوێنێک پشتیوانیی ژن دەکەن، دواتر لە بەرامبەر لێشاوێک لە ناحەقیی بەجێی دێڵن". دەڵێت:":"من بەرهەمی ڕێکخراوەکانی ژنانم". ئەمڕۆ دووشه‌ممه 1ی تشرینی دووه‌می 2021، لە میانی فێستیڤاڵی میدیایی دەنگەکەمان، لە شاری هەولێر بەڕێوەدەبرێت، ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، وتارێکی پێشکەش کرد. لە وتارەکەیدا ڕێواز فایەق، وتی: هیوادارم ئەو بابەت و توێژینەوانەی لەم فێستیڤاڵە پێشکەش دەکرێت سەبارەت بە دۆخی ژنان، چارەسەر کەربن و تەقلیدیی نەبن. وتیشی: دۆزی ژنان بابەتێکی جیهانییە، بەڵام لەبەر رۆشنایی هەلومەرجی سیایی، ئابووریی، کۆمەڵایەتیی و فەرهەنگیی لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر و لە شارێک بۆ شارێکی تر دەگۆڕێت. هەروەها، وتی: دۆزی ژنان پەیوەستە بە وەبەرنەهێنانی توانا و وزەی نیوەی کۆمەڵگە، کە بەرپرسیارێتی دەسەڵاتی سیاسیی و کۆمەڵگەی مەدەنییە، کاری لەسەر بکەن. وتیشی: من بەرهەمی کارەکانی ڕێکخراوەکانی ژنانم. سەرۆکی پەرلەمان زیاتر تیشکی خستە سەر دۆخی ژنان لە هەرێمی کوردستان و وتی: کاتێک دێینە سەر دۆزی ژن، لە بەرامبەر ڕای گشییی کەس ناڵێت دژین، ئەوانەی خۆیان بە پشتیوانی ژن دەزانن، دەستمان دەگرن، تا دەمانبەنە شوێنەکە، دواتر بەجێمان دێڵن هەوەرها، ئەوانەی باوەڕیان بە بابەتەکانی ژنان هەیە، لە بەرامبەر لێشاوێک لە ناحەقیی، بە جێ‌مان دێڵن. رێواس فایەق داواشیکرد، کاتێک هاوکاریی ژنێک دەکەن، تەنیای مەکەن، ئەگەر زانیتان سەرکەوتوو نییە، پێی بڵێن. سەرۆکى پەرلەمانى هەرێم باسی لەوەش کرد، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییرکان ڕۆژانە دەیان هەزار جنێو بەرامبەر بە ژن بەکاردێت، پیاوەکان لەناو خۆیاندا شەڕ دەکەن، جنێو بە ژن دەدەن، بۆ ژن و بۆپیاویش شەڕکردن بە تەنیا سەختە بۆیە دەبێت ئەوانەی بە ڕاستیی باوەڕیان بە تواناکانی ژنان هەیە، دەبێت لە سەنگەرێکدابن. لە کۆتاییدا ڕیواس فایەق سەرۆکى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان داوای کرد، میدیا بخەنە خزمەتی پەرەپێدانی تواناکانی ژنان.
هاوڵاتی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند:" هەر هەنگاوێک دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بنرێت، ئیدی ئەگەر هێرش بێت لەڕێگەی درۆنەوە یان هەر جۆرە هێرشێکی دیکە، حکومەت و سوپای وڵاتەکەی وەڵام دەدەنەوە". ئەمڕۆ دووشه‌ممه 1ی تشرینی دووه‌می 2021، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا رایگەیاند:" هەر هەنگاوێک دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بنرێت، ئیدی ئەگەر هێرش بێت لەڕێگەی درۆنەوە یان هەر جۆرە هێرشێکی دیکە، حکومەت و سوپای وڵاتەکەی وەڵام دەدەنەوە". سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ئەوروپای واشنتن بابەتی ئێران بووە. ئەم وتەیەی جۆ بایدن لە کاتێکدایە، لە ئایاری 2018دا دۆناڵد ترەمپ وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی کشاندەوە و دوای ئەوەش قۆناغ بە قۆناغ سزاکانی بەسەر ئێران‌دا سەپاندەوە. هەنگاوەکەی ئەمریکا وایکرد، ئێرانیش پابەندبوونەوەکانی بە رێککەوتنی ئەتۆمییەوە کەمبکاتەوە. لە ماوەی رابردوودا شەش گەڕی دانوستاندن لە نێوان ئێران، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، رووسیا و چین بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنەکە بەڕێوەچوون، ئەمریکاش لەڕێگەی هاوپەیمانەکانییەوە ئاگاداری نێوەڕۆکی دانوستاندنەکان بووە. لە حوزەیرانی رابردوودا ئیبراهیم رەئیسی وەک سەرۆککۆماری نوێی ئێران هەڵبژێردرا و مانگی ئابیش دەستبەکاربوو؛ لەو کاتەوە دانوستاندنەکان دەستیان پێنەکردوەتەوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت ئەم مانگەش گەڕێکی نوێی دانوستاندن بەڕێوەبچێت. دەقی قسەکەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا "لەگەڵ سەرۆکوەزیران جۆنسن، مێرکل و ماکرۆن، پێکەوە جەختمان لەو بۆچوونە هاوبەشە کردەوە کە دیپلۆماسی باشترین رێگەیە بۆئەوەی رێگە لە ئێران بگیرێت چەکی ئەتۆمی دەستبکەوێت. باسی ئەوەمان کرد کە چۆن بە باشترین شێوە هانی ئێران بدەین تاوەکو دانوستانی جیدی بە نیەتێکی پاکەوە دەست پێبکەنەوە".
هاوڵاتی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:" سبه‌ینێ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تێك‌و چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌ك موچه‌یان پێده‌درێت". ئەمڕۆ دووشه‌ممه 1ی تشرینی دووه‌می 2021، وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:" سبه‌ینێ سێشه‌ممه موچه‌ى وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان‌و كه‌سوكارى شه‌هیدان‌و زیندانیانى سیاسى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى زێره‌ڤانى‌و به‌رگرى‌و فریاكه‌وتن‌و لیواكانى نه‌وت‌و گاز دابه‌شده‌كرێت". هەرچەندە بڕیاربوو دوێنێ یەکشەممە، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و نەوت و غاز دابەشبکرێت، بەڵام به‌هۆی راگه‌یاندنی پشوو له شاری هه‌ولێر، مووچه‌ی هیچ شوێنێك دابه‌ش نه‌كرا. رۆژی چوارشەممەی رابردوو، ئەنجومەنی وەزیران داوای لە وەزارەتی دارایی کرد بە ئامانجی دابەشکردنی مووچە داھاتی بەردەستی حکومەت بخرێنە سەر ھەژماری وەزارەتی دارایی، ھەر کاتێکیش 200 ملیارەکە گەیشت مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکرێن. زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌كه دابه‌شكردنى موچه له‌هه‌رێم ده‌ستیپێكردوه‌و تائێستا ته‌نها سێ وه‌زاره‌ت به‌ته‌واوى موچه‌یان وه‌رگرتوه.
هاوڵاتی بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکوک ڕایگه‌یاند:" لەیەكەم ڕۆژی كردنەوەی دەرگای خوێندنگەكاندا ئێمەش وەکو خوێندنی کوردی بەڵێن دەدەین وەکو مامۆستیانی بە ئەمەکی خوێندنی کوردی لەو شارە کە درێژەپێدەری هاوڕێکانمان دەبین، لەوانەی کە لە پێش ئێمە خزمەتیان کردووە و ئێستاش لەگەڵمان بەردەوامن لە خزمەتکردن. خوێندنی کوردی بەجێناهێڵین و سەریدەخەین و دەیکەینە سیمووبلێک لە شاری کەرکووک، زمانی شیرینی دایک سەردەخەین". شێرزاد رەشید، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکوک دوای ئەوەی بەشداری لە رێوڕەسمی یەکەم زەنگی دەستپێکی دەوامی بۆ ساڵی نوێی خوێندن 2021-2022 لە یەکێک لە قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی لە شارەکە کرد، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "میلاکاتمان جێگیرە لەبەر ئەوەی لە دەوروبەری 700 تاوەکو 800 مامۆستای وانەبێژ لەسەر حکومەتی عێراق بە گرێبەست دامەزران بۆ خوێندنی کوردی، بۆ کەمیی میلاک ئەگەر هەبێت وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی پیشانداوە بە وانەبێژ چارەسەری کەمیی میلاک بکرێت و فەرمانمان بۆ هاتووە ناوی وانەبێژان دەنووسین". شێرزاد رەشید لە روی پێداویستییەکانەوە، "بە بەردەوام ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێداویستییەکانمان دابین دەکات، لە روی پاکژی قوتابخانەکانەوە خۆ ئامادەکردن و مامۆستایان زۆر بە جۆش و خرۆشەوە هاتوونەتە پێشەوە. ئەنجامەکانی پار ساڵمان گەواهییە کە خوێندنی کوردی تاوەکو دێت کێشەکانی روو لە کەمی دەکات". بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک دەشڵێت: "پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پەروەردەش بۆ ئێمە درێژەپێدەری ئەو ئەنجامانە و ئەو سەرکەوتنانەیە کە بەدەستی دەهێنین، چونکە لە کۆتاییدا حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان خۆی دامەزرێنەر و ئەندازیاری ئەو پرۆسەیەیە لە شاری کەرکوک و خۆشی دەبێت خاوەنداریێتی بکات و پەرەی پێبدات و پێشی بخات". لە میانی رێوڕەسمەکەش شێرزاد رەشید سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد لە بەرامبەر ئەوەی "لە ساڵی 2003وە هەتا ئێستا قوتابخانە کوردییەکانی دامەزراند، لە پێنج قوتابخانەوە ئێستا خاوەنی 535 قوتابخانە و 37 باخچەی منداڵانین و نزیکەی 100 هەزار قوتابی و خوێندکار لە خوێندنی کوردی دەخوێنن". شێرزاد رەشید وتی: "هەرکاتێک تەوژمێک بۆ ئەوشارە هاتبێت خوێندنی کوردی لەناویدا ماوەتەوە، خوێندنی کوردی وەکو سیمبوولێکی نەتەوایەتی کوردایەتی ئەوشارەی پاراستووە، مامۆستایانی بە ئەمەکی خوێندنی کوردی پۆلەکانی خوێندنیان بەجێنەهێشت. جێی شانازی بوو کاتێک کوردستان رووی لە قەیرانکرد لە هەر شارێک بایکۆت روویدابێت لە قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک رووینەدا. مامۆستایانی ئێمە ئامادەنەبوون قوتابی و خوێندکاری خۆیان بەجێبهێڵن، چونکە بڕوای تەواویان هەبوو هەرکاتێک ئەگەر قوتابییەکانی خۆیان بەجێبهێڵن ئەوکاتە خوێندنەکانی دیکە عەرەبی و تورکمانی دەبنە جێگرەوە بۆ خوێندنی کوردی". بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکوک وتیشی: "ئێمەش وەکو خوێندنی کوردی بەڵێن دەدەین وەکو مامۆستیانی بە ئەمەکی خوێندنی کوردی لەو شارە کە درێژەپێدەری هاوڕێکانمان دەبین، لەوانەی کە لە پێش ئێمە خزمەتیان کردووە و ئێستاش لەگەڵمان بەردەوامن لە خزمەتکردن. خوێندنی کوردی بەجێناهێڵین و سەریدەخەین و دەیکەینە سیمووبلێک لە شاری کەرکووک، زمانی شیرینی دایک سەردەخەین، ئەمڕۆ لە شاری کەرکووک بە زمانی کوردی خۆمان دەخوێنین و پاڵپشتی تەواو دەکرێین لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پەروەردەوە".
هاوڵاتی ھاتووچۆی عێراقی ڕایگه‌یاند:" یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە رێککەوتنی ڤیەننا ھاتووە و زۆربەی وڵاتان جێبەجێیان کردووە". بڕیارە تابلۆی ئۆتۆمبێل لە نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق یەکبخرێت، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمپانیایەکی ئەڵمانی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل ھەڵدەستێت بۆ سەرتاسەری عێراق دروست دەکات و ژمارەکانیش بە ئینگلیزی دەنوسرێت و بۆ ھەر تابلۆیەکیش 30 ھەزار دینار لە خاوەنەکەی وەردەگیرێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی عێراق دەڵێت، یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل تەنھا لە عێراق نییە، بەڵکو زۆربەی وڵاتان جێبەجێیان کردووە، چونکە ئەو بابەتە دەکەوێتە ناو رێککەوتنی ڤیەننا، کە وڵاتانی پابەند کردووە بۆ یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە جۆرێک ژمارەکەی روون بێت و بە زمانی ئینگلیزی نووسرابێت و لەبری ناوی پارێزگا ژمارە و کۆدی تایبەت دابنرێت. ئەوەش لە کاتێکدایە ئەگەر ئەو سیستمە جێبەجێ بکرێت، لە کاتی چونەدەرەوەی ئۆتۆمبێل بۆ وڵاتانی دەرەوە، پێویست بە گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل ناکات.
هاوڵاتی ئەمڕۆ دابەشكردنی نەوتی سپی دەگاتە ناو شاری سلێمانی و نرخی نەوتی بازرگانی لە بازاڕدا دادەبەزێت. ئەمڕۆ دووشه‌ممه 1ی تشرینی دووه‌می 2021، محەممەد حەسیب، بەڕێوەبەرى نەوت و کانزاکانى سلێمانى راىگەیاندووە، "لە رۆژى پێنجشەممەوە لە مەڵبەندى پێنجى سلێمانییەوە دابەشکردنى نەوت دەستپێدەکات، پاشان مەڵبەندەکانى شەش، تاوەکو مەڵبەندى 10، ئەمانە ئەو مەڵبەندانەن کە ساڵى رابردوو بەشەنەوتیان بەرنەکەوتووە". پێشتر لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی نەوت کراوە و کە ناوچەکانی پێنجوێن، هەڵشۆ، شارباژێڕ، تەوێڵە و بیارە و چەند شوێنێکی دیکەی گرتەوە. بەوتەى محەممەد حەسیب، دواى تەواوبوونى بەشە نەوتى ساڵى رابردوو، دەست بە دابەشکردنی بەشەنەوتی ئەمساڵ دەکەنەوە کە سەرجەم شار و شارۆچکە و گوندانە دەگرێتەوە کە لە دواى ناوچە سارد و شاخاوییەکان ریزبەندییان بۆ کراوە. رۆژانە حکومەتى عێراق لە نێوان 20 تاوەکو 30 هەزار لیتر تەونى سپى بۆ سلێمانى دەنێرێت، هەرچەندە هێشتا روون نییە تاوەکو کەى بەردەوامدەبێت، بەڵام بەپێى رێککەوتنى هەولێر و بەغدا، پلان ئەوەیە کە تاوەکو تەواوبوونى بەشەنەوتى پار و ئەمساڵ، ناردنى نەوتەکە بەردەوام بێت.
هاوڵاتی ڕێبه‌رى باڵاى ڕه‌وتى سه‌در ڕایگه‌یاند:" به‌رنامه‌یه‌كى چاكسازیمان هه‌یه‌و ده‌مانه‌وێت هه‌ركه‌س له‌و به‌رنامه به‌شداریده‌كات بێت به‌شدارى حكومه‌تێكى زۆرینه‌ى نیشتیمانى بكات". موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى باڵاى ڕه‌وتى سه‌در ڕایگه‌یاند، "به‌رنامه‌یه‌كى چاكسازیمان هه‌یه‌و ده‌مانه‌وێت هه‌ركه‌س له‌و به‌رنامه به‌شداریده‌كات بێت به‌شدارى حكومه‌تێكى زۆرینه‌ى نیشتیمانى بكات". سه‌در ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "مه‌رج نییه هه‌موان به‌شداریى حكومه‌ت بكه‌ن هه‌ندێك ده‌توانن ببنه ئۆپۆزسین كه ئه‌مه بنه‌ڕه‌تى پرۆسه‌ى دیموكراسیه". ڕه‌وتى سه‌در له‌هه‌ڵبژاردنى 10ى ئه‌م مانگه‌دا 73 كورسى په‌رله‌مانى به‌ده‌ستهێناوه‌و وه‌ك براوه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ئێستاوه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌كات.
هاوڵاتی سه‌رۆك كۆماری توركیا، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ جۆ بایدن هاوتا ئەمریکییەکەی رایگەیاند کە پشتگیری ئەمریکا بۆ چەکدارەکانی کورد لە سوریا بەردەوام نابێت وەک ئەوەی تا ئێستا ئەو کارەی کردووە. ئێوارەی ئه‌مڕۆ یەکشەممە 31ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، لە شاری رۆما لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتی: "پەکەکە لە سوریا هێشتا چەک لە ئەمریکاوە وه‌رده‌گرن و ئێمەش له‌و كاره نیگەرانین". لەبارەی دیدارەکە لەگەڵ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌ردۆغان وتی: "من لە نیگەرانی خۆمان داوه ئەمریکا لەسەر ئەو پشتیوانییە سه‌ربازییه‌ی پەکەکە وەریدەگرێت لەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی گەل". سەرۆکی تورکیا وتیشی: "پێموایە ئەم پرۆسەیە کە تا ئێستا بەردەوام بووە، دواتر بەم شێوەیە بەردەوام نابێت".
هاوڵاتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند:" پۆلیسی فیدڕاڵی 23 کۆچبەری عێراقی و دوو قاچاغچی لە سنوری وڵاتەکەی و پۆڵەندا دەستگیکردووە و لەناویاندا منداڵیش هەیە و خێزانیش هەیە". ئاژانسی هەواڵی DWی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، پۆلیس توانیویەتی 23 کۆچبەری عێراقی و دوو قاچاغچی دەستگیربکات لە سنورەکانی نێوان ئەڵمانیاو پۆڵندا، کە لەنێوا گیراوەکاندا خێزان هەیە. باسی لەوەشکردووە، لەکاتی پشکنینی رۆتینی بارهەڵگرێكدا ئەو کۆچبەرانە دەستگیرکراون کە چەند منداڵێکیشیان لەگەڵ بووە. ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، سەرجەمی کۆچبەرەکان هەڵگری رەگەزنامەی عێراقی بوون و قاچاغچییەکانیش سووری بوون و لەکاتی هەڵکوتانەسەر بارهەڵگرەکە شۆفێرەکە و هاوڕێکەی رایانکردووە، بەڵام دواتر دەستگیرکراون.
هاوڵاتی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دۆخ و هه‌واڵى لێقه‌وماوان و زيانمه‌ندانى له پارێزگارى هه‌ولێر پرسیوە و گوێبيستى رێكاره‌كان و پرۆسه‌ى به‌هاناوه‌چوون و چۆنيه‌تيى مامه‌ڵه‌كردنى لايه‌نه په‌يوه‌ندیداره حكومييه‌كان له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه و لێقه‌وماواندا بوو. سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، به‌دواداچوونى بۆ زيانه‌كانى لافاو له هه‌ولێر و چه‌ند ناوچه‌يه‌كى سنوورى پارێزگاكه كرد. دەڵێت، لايه‌نه په‌يوه‌ندیداره‌كانى را‌سپاردووه بۆ هاوكاريكردن و يارمه‌تيدانى لێقه‌ومان و دابينكردنى پێداويستييه‌كانيان. نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دۆخ و هه‌واڵى لێقه‌وماوان و زيانمه‌ندانى له پارێزگارى هه‌ولێر پرسیوە و گوێبيستى رێكاره‌كان و پرۆسه‌ى به‌هاناوه‌چوون و چۆنيه‌تيى مامه‌ڵه‌كردنى لايه‌نه په‌يوه‌ندیداره حكومييه‌كان له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه و لێقه‌وماواندا بوو. لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له نزيكه‌وه به‌دواداچوونى مه‌يدانى بۆ شوێنه زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانى لافاو ده‌كات و لايه‌نه په‌يوه‌ندیداره‌كانى را‌سپاردووه بۆ هاوكاريكردن و يارمه‌تيدانى لێقه‌ومان و دابينكردنى پێداويستييه‌كانيان." هه‌روه‌ها رايگه‌ياند کە "خۆشبه‌ختانه" هيچ زيانێكى گيانى له لافاوه‌كان نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه. لاى خۆيه‌وه ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر وێڕاى پێشكه‌شكردنى پوخته‌يه‌ك له‌سه‌ر شوێن و قه‌باره‌ى زيانه‌كان و دۆخه‌كه به‌گشتى، سوپاسى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ پرسين و به‌دواچوونى دۆخى لێقه‌ومان و زيانمه‌ندان و ئاماده‌يييان بۆ يارمه‌تيدان و هاوكاريكردنيان. بەهۆی لێزمە بارانەوە، رۆژی شەممە 30-10-2021، لافاوێکی زۆر لە چەند ناوچەیەکی هەولێر هەستا و زیانی زۆری ماددیی لێکەوتەوە. یەکێک لەو ناوچانەی زۆرترین زیانی پێگەیشتووە شاری زێڕینە. هاوکات زیانی ماددی بە هاونیشتمانیان لە مەلائۆمەر، گوندی کۆری و شارەدێی کۆڕێ لە پیرمام کەوت.
هاوڵاتی جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:" ئەو پۆستە مافی کوردە و دەبێت لە نێوان پارتی و یەکێتی دا کەسێكی بۆ دیاری بکرێت و ئەوەش تاوەکو ئێستا یەکلایی نەکراوەتەوە و کەسیشی بۆ دیاری نەکراوە". بەشیر حەداد، جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، سەبارەت بە سەرۆکایەتی کۆماریش ئاماژەمان بەوەداوە کە ئەو پۆستە مافی کوردە و دەبێت لە نێوان پارتی و یەکێتی دا کەسێكی بۆ دیاری بکرێت و ئەوەش تاوەکو ئێستا یەکلایی نەکراوەتەوە و کەسیشی بۆ دیاری نەکراوە، چونکە پێویستی بە رێکەوتن هەیە لە نێوان ئەو دوو هێزە سەرەکییە. ئەوەشیخستۆتەڕوو، بەداخەوە ژمارەیەک میدیا و سۆشیاڵ میدیا بە بێ رەچاوکردنی کاری میدیایی، لێدوانەکەی بەندەیان بەجۆرێکی دیکە گواستەوە کە گوایە ئاماژەم بەوەداوە سەرۆکی کۆماری ئێستای عێراق ئەوە پۆستە وەرناگرێتەوە. ئەوەشیخستۆتەڕوو، ئێمە لێرەوە هەموو ئەو جۆرە لێدوانانە رەتدەکەینەوە و رایدەگەیێنین كه پێوسته ھەموو لایەک رەچاوی راستى و ئەمانەت بکەن له گواستنەوە و بڵاوکردنەوەی ھەواڵدا. دەقی روونکردنەوە: روونکردنەوەیەک لە د.بەشیر حەدادەوە لە لێدوانێكمان بۆ میدیایەکی عيراقى، ئاماژەمان بەوەدابوو کە به بۆچونی ئێمە ئەگەری ئەوە هەیە لە هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراقدا گۆڕانکاری بکرێت و کەسانی دیکەیان بۆ دیاری بکرێت. سەبارەت بە سەرۆکایەتی کۆماریش ئاماژەمان بەوەداوە کە ئەو پۆستە مافی کوردە و دەبێت لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان دا کەسێكی بۆ دیاری بکرێت و ئەوەش تاوەکو ئێستا یەک لایی نەکراوەتەوە و کەسیشی بۆ دیاری نەکراوە، چونکە پێویستی بە رێکەوتن هەیە لە نێوان ئەو دوو هێزە سەرەکییە، بەڵام بەداخەوە ژمارەیەک میدیا و سۆشیاڵ میدیا بە بێ رەچاوکردنی کاری میدیایی، لێدوانەکەی بەندەیان بەجۆرێکی دیکە گواستەوە کە گوایە ئاماژەم بەوەداوە سەرۆکی کۆماری ئێستای عێراق ئەوە پۆستە وەرناگرێتەوە. ئێمە لێرەوە هەموو ئەو جۆرە لێدوانانە رەتدەکەینەوە و رایدەگەیێنین كه پيوسته ھەموو لایەک رەچاوی راستى و ئەمانەت بکەن له گواستنەوە و بڵاوکردنەوەی ھەواڵدا. د.بەشیر خەلیل حەداد ٣١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
هاوڵاتی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رازامەندی دا لەسەر خەرجكردنی بڕە بودجەی تایبەت بۆ تەواو كردنی هەشت پڕۆژە لەهەموو شارەكان. ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2021، نوسراوێكی سەرۆكایەتی دیوانی وەزارەت بڵا,كراوەتەوە و تیایدا ئەوە رونكراوەتەوە ئەو پرۆژانە هەر یەكەی بەپێی تێچوەكەی مانگانە بڕە پارەكەی بۆ تەرخاندەكرێت تا تەواو بونی. لەنوسراوەكەدا ئەوەش رونكراوەتەوە:"، ته‌رخانكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌كاتێكدا ده‌بێت كه به‌زوترینكات كۆمپانیاكه ده‌ستبه‌كاربێته‌وه له "پرۆژه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان" به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بێت له‌كاركردن له پرۆژه‌ی ئاوی پیرمام.
هاوڵاتی سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە. کۆشکی سپی رایگەیاند:" باسیان لە پرۆسەی سیاسی سوریا، گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ ئەفغانستان و هەڵبژاردنەکانی لیبیا کردووە". ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2021، له چوارچێوه‌ی دیداره‌كانی لوتكه‌ی G20 كه له ناوه‌ندی كۆنگره‌ی نوڤۆلا به‌ڕێوه‌ده‌چن، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبونەوە، بەرلە كۆبونه‌وه‌كه و له میانی وێنه گرتنه‌كاندا، رۆژنامه‌نوسێكی ئه‌مریكی پرسی "پلانتان هه‌یه F-16 بده‌ن به توركیا؟" سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن له وه‌ڵامدا وتی، "پلانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی باشمان هه‌یه". بایدن جەختی لە پەیوەندیی تورکیا و وڵاتەکەی لەبواری بەرگریدا کردووە، بەڵام نیگەرانییەکانی وڵاتەکەیشی لەسەر دەستخستنی سیستمی ئێس 400 ـی روسی لەلایەن تورکیاوە بە ئەردۆغان وتووە.
