شاناز حەسەن پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند:" بڕیاره سبه‌ینێ هه‌ینی، یه‌كه‌م كاروانی ئه‌و به‌نزینه بگاته سلێمانی كه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بۆ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كردوه". ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئەیلوولی 2021 هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:" دوای هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرێتیی نەوت و کانزا‌کان و دڵسۆزان، بڕیارە سبەینێ یەکەم کاروانی بەنزینی تەرخانکراو لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بگاتە سلێمانی". پارێزگاری سلێمانی جەختی لەوەشكردەوە:" نرخی فرۆشتنی بەهاوڵاتیان بە ٦۹٠ دینار دیاریکراوە و دەبێت بەو نرخە لە بەنزینخانەكاندا بفرۆشرێت". ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەیەکە لە هەرێمی کوردستان نرخی بەنزین بەرزبووەتەوە و بەپێی جۆری بەنزینەکە نرخی جیاوازی لەسەر دانراوە. پێشووتریش کەریم عەلی، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، هەرێمی کوردستان رۆژانە پێویستی بە پێنج بۆ شەش ملیۆن لیتر بەنزینە و تەنیا نەوتی خاو بدرێتە پاڵاوگە ناوخۆییەکان، کێشەی گرانیی بەنزین چارەسەر دەبێت. هاوكات دوێنێ چوارشه‌ممه جوتبار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" ئه‌و بڕه سوته‌مه‌نییه‌ی دێته هه‌رێمه‌وه به‌شی پێداویستیی ناوخۆ ناكات و هه‌رێم پێویستی به شه‌ش ملیۆن لیتره‌و له حكومه‌تی عێراقه‌وه ته‌نها یه‌ك ملیۆن لیتر دێت، ئه‌مه‌ش وایكردوه نرخی به‌نزین به‌رز بێت". به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، كه واژۆی ئیحسان مو‌سا غانم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی دابینكردنی به‌نزینی له‌سه‌ره و رۆژی 28ی (ئاب/)ی 2021 ده‌رچوه تێیدا هاتوه، له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌زامه‌ندی وه‌زیری نه‌وت و داواكاری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه سه‌خته‌ی هه‌رێم پێیدا تیپه‌ڕده‌بێت بڕیاردرا بڕی 1080 مه‌تر سێجا به‌نزین له كۆمپانیای به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌واوه بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت.
هاوڵاتى هەپەگە ڕایگەیاند:" لە چوارچێوەی هەڵمەتی بازەکانی زاگرۆس شەهیدبوون و سەرەخۆشی لە کەسوکاریان و تەواوی گەلی کوردی نیشتیمانپەروەر دەکات". ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانى پاراستنى گەل-هەپەگە، لە ڕاگەیندراوێکدا ناسنامەی چوار شەهیدی بڵاوکردەوە، کە لە کات و شوێنی جیاوازدا لە چوارچێوەی هەڵمەتی بازەکانی زاگرۆس-دا شەهیدبوون. لە سەرەتای ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی بازەکانی زاگرۆس گورزی کەمەرشکێن لە سوپای دەوڵەتى داگیرکەرى تورک دراوە و بیرى لە ناوبردنی گەلى کورد جارێکی دیکە تێکشکێنرا. لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا لەبارەی قارەمانی ئەو چوار گەریلا شەهیدە هەپەگە ڕایگەیاندووە، هەریەکە لە باوەڕ، ئاگر، ئەتەکان و وڵات، بە بەرخۆدانى خۆیان داستانی قارەمانیان نوسیووە و ئەرکی شۆڕشگێڕی پێشەنگیان پێکهێنا. هەروەها دەشڵێن: ئەم چوار گەریلا شەهیدە لە هەڵمەتی بازەکانی زاگرۆس لە ڕیزەکانی پێشەوەیی بەرخودان جێگان گرت و بە فیداکارییەکى گەورەوە و شەڕیانکرد و لە کات و شوێنی جاوازدا شەهیدبوون. لەبارەى ناسنامە و کات و شوێنی شەهیدبوونی ئەو چوار گەریلایە هەپەگە بەمشێوەیەیە ئاماژەى پێداوە:- ناسناو، باوەڕ بۆتان ناو و پاشناو، حەسەن ئۆزەمەن شوێنی لە دایکبوون، سێرت دایک – باوک، هەتیجە- شەمسەدین کات و شوێنی شەهیدبوون، لە ٧ ى ئایاری ٢٠٢١ لە ناوچەى زاپ شەهیدبووە. ناسناو، ئاگر تۆڵهەڵدان ناو و پاشناو، نوزاد محەمەد ڕەشاد شوێنی لەدایکبوون، حەسەکە دایک- باوک، گوڵناز- محەمەد ڕەشاد کات و شوێنی شەهیدبوونی، لە ٧ ى ئایارى ٢٠٢١ لە ناوچەى زاپ شەهیدبووە. ناسناو، ئەتکان کۆنیا ناو پاشناو، حاجی ئایدن شوێنی لەدایکوون، شرنا‌خ دایک و باوک، جەمیلە – حوسامەدین کات و شوێنی شەهیدبوونی، لە ٢٥ ى ئایارى ٢٠٢١ لە ناوچەى زاپ شەهیدبووە. ناسناو، وڵات ڕزگار ناو و پاشناو، ڤەدات یکوش شوێنی لەدایکبوون، ئیلەح دایک- باوک، سبیحە- مەحمەد زەکی کات و شوێنی شەهیدبوونی، لە ٣ ى ئەیلولی ٢٠٢١ شەهیدبووە.
هاوڵاتى سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:"لەگەڵ لیز ترەس، وەزیری نوێی دەرەوەی بەریتانیا کۆبوومەوە، لە یەکەمین کۆبوونەوەی خۆیدا وەکو باڵاترین دیپلۆماتی بەریتانیا و بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستە نوێیەکەیەوە پیرۆزباییم لێکرد". دەڵێت:" گفتوگۆمان لەبارەی چۆنێتی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بەهێزەکانمان و پاڵپشتیی بەریتانیا بۆ هەرێمی کوردستان کرد". ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئەیلوولی 2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند، "لەگەڵ لیز ترەس، وەزیری نوێی دەرەوەی بەریتانیا کۆبوومەوە، لە یەکەمین کۆبوونەوەی خۆیدا وەکو باڵاترین دیپلۆماتی بەریتانیا و بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستە نوێیەکەیەوە پیرۆزباییم لێکرد. ئێمە گفتوگۆمان لەبارەی چۆنێتی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بەهێزەکانمان و پاڵپشتیی بەریتانیا بۆ هەرێمی کوردستان، سەقامگیریی ناوچەکە و پرسە هەنووکەییەکانی دیکە کرد". لیز ترەس کە پێشتر وەزیری بازرگانی نێودەوڵەتی بەریتانیا بوو، رۆژی چوارشەممە 15ی ئەیلوولی 2021 لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی کابینەی حکومەتی بەریتانیا لەلایەن بۆریس جۆنسنەوە وەکو وەزیری دەرەوە دەستنیشان کرا. بەوەش، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیز ترەس لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بووە یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی لە پۆستی وەزیری دەرەوەدا کە لەگەڵ سەرکردەیەکی جیهان ئەنجامی دابێت.
هاوڵاتى وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند:" لە ناوچەی ڕێزان لە سنووری قەزای مێرگەسۆر یەكەمین وێستگەی كارەبا بە وزەی خۆر دەكەنەوە، كە توانای بەرهەمهێنانی یەك مێگاوات كارەبای هەیە". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ى ئه‌یلولى 2021، كەمال محەمەد، وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:" پڕۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێمی كوردستان ئەزموونێكی تازەیە بۆ ئەوەی بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا سوود لە هەموو سەرچاوەكانی وزەی ئاو، سووتەمەنی و خۆر وەربگرێت". ئاماژەی بەوەشكرد، هەر زیادبوونێك لە بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەر شوێنێكی هەرێم، سود بەسەرجەم ناوچەكانی دیكە دەگەیەنێت. باسی لەوەشكرد، كە ئێستا لە چەند وێستگەیەكی دیكەی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێمی كوردستاندا كار دەكرێت و هەموویان لەپێناو دابینكردنی كارەبای 24 سەعاتی بۆ هاووڵاتیانی كوردستان دەبن.
هاوڵاتى ئەلیشیا کێرنس لە تویتێکدا رایگەیاند:" دوێنێ کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی دەرفەتەکانی داهاتوو بۆ بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان. ئەلیشیا کێرنس بە هاوپێچکردنی وێنەی خۆی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئەیلوولی 2021 لە تویتێکدا نووسیویەتی، "دوێنێ کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی ئەو هاوڕێیەتییە لەمێژینەیەی لەنێوان وڵاتەکانماندا هەیە، هەروەها بۆ تاوتوێکردنی دەرفەتەکانی داهاتوو بۆ بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان" لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا ئەو پەرلەمانتارەی بەریتانیا نووسیویەتی، "دڵخۆشم کە لیز ترەس، وەزیری نوێی دەرەوەمان لەگەڵ بەرێز سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کۆدەبێتەوە". ئەلیشیا کێرنس، پەرلەمانتاری بەریتانیا کە هاوکات ئەندامی لیژنەکانی کاروباری دەرەوە و ستراتیژیی ئاسایشی نیشتمانی پەرلەمانی بەریتانیایە، باس لەوە دەکات لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسیان لە پەیوەندی نێوان شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و هەرێمی کوردستان کردووە، دەشڵێت، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ لیز ترەس، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆدەبێتەوە.لیز ترەس کە پێشتر وەزیری بازرگانی نێودەوڵەتی بەریتانیا بوو، رۆژی چوارشەممە لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی کابینەی حکومەتی بەریتانیا، لەلایەن بۆریس جۆنسنەوە وەکو وەزیری دەرەوە دەستنیشان کرا. بەوەش، لیز ترەس یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی لە پۆستی وەزیری دەرەوەدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەکو یەکەمین سەرکردەی دەرەوەی بەریتانیا ئەنجام دەدات.
هاوڵاتى ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌نه‌وه كه خوازیارن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ دامه‌زراندن به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست (كاتی) بۆ به‌شی دكتۆر (صبحی یعقوب)ی منداڵان له نه‌خۆشخانه‌ی ڕاپه‌رین. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ى ئه‌یلولى 2021، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ته‌ندروستی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌نه‌وه كه خوازیارن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ دامه‌زراندن به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست (كاتی) بۆ به‌شی دكتۆر (صبحی یعقوب)ی منداڵان له نه‌خۆشخانه‌ی ڕاپه‌رین. ده‌بێت ئه‌و كه‌سه ده‌رچوی په‌رستاری كۆلێژ یاخود په‌یمانگا بێت، پێویستیشه پێشكه‌شكار (CV) و پشتگیری شوێنی ده‌رچونی پێبێت به‌نمره‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه پشتگیریه‌كه فه‌رامۆش ده‌كرێت، داوا ڕۆژیش بۆ پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كه تاوه‌كو ڕۆژی چوارشه‌ممه 22ی ئه‌یلول 2021 ده‌بێت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر /هۆبه‌ی په‌رستاری". ته‌ندروستی هه‌ولێر باسی له‌وه‌شكردوه، رۆژی پێنجشه‌ممه واته 23ی ئه‌م مانگه، تاقیكردنه‌وه ئه‌نجامده‌درێت له نه‌خۆشخانه‌ی ڕاپه‌ڕین له‌هۆڵی د. خورشید له‌كاتژمێر 10:00ی سه‌رله‌به‌یانی تاوه‌كو 12:00ی نیوه‌ڕۆ. مه‌رجه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كانیشی رونكردوه‌ته‌وه و باسی له‌وه‌كردوه، ئه‌نجامدانی تاقیكرنه‌وه‌یه‌كی تیۆری پێش چاوپێكه‌وتنه، تاقیكردنه‌وه‌كه له شه‌ش پرسیاری پزیشكی پێكهاتوه و پرسیارێكی تر سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵسوكه‌وتی پیشه‌یی و پرسی زانیاری گشتی سه‌باره‌ت به كۆمپیوته‌ر و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی له‌كۆی 8 پرسیاردایه، نمره‌ی قبوڵ له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه 70% ده‌بێت، كه‌وتوان چاوپێكه‌وتنی دوای تاقیكردنه‌وه نایانگرێته‌وه. ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، "به‌شداربوانی تاقیكردنه‌وه‌كه ده‌توانن پشت به‌م دو سه‌رچاوه‌یه ببه‌ستن بۆ تاقیكردنه‌وه‌كه(medical surgical of nursing ،Fundamental of nursing ) دابه‌شكردنی نمره‌كان بۆ كاندیدكردنی پێشكه‌شكار به‌جۆرێك ده‌بێت كه 30% بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی تیۆری، 30% بۆ چاوپێكه‌وتن، 20% بۆ یه‌كه‌مه‌كانی به‌شی په‌رستاری یان ئه‌و خۆبه‌خشانه‌ی كه شاره‌زاییان له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێت له چاودێری چڕی نێونه‌خۆشخانه ، 20% نمره‌كانیش له‌سه‌ر ڕه‌فتاری پیشه‌یی و جه‌سته‌یی ده‌ره‌كیه له كاتی چاوپێكه‌وتنه‌دا".
هاوڵاتى سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 16ی ئەیلوولی 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جەنەراڵ ریچارد بێڵ، جێگری فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕی تیرۆر و پێشهات و گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی عێراق و سووریایان تاوتوێ کرد. بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا هاوخەمی خۆی بە سەرۆکی حکومەت گەیاندووە بۆ ئەو دوو پێشمەرگەیەی رۆژی 15ی ئەیلوول لە دۆڵێ نەقەبای ناحیەی نەهلێی سەر بە قەزای ئاکرێ "بەهۆی بۆمبێکی چێندراوی پەکەکە شەهید بوون"، هەروەها پشتیوانی هاوپەیمانانیشی بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپاتکردەوە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، جەختی لە گرنگیی کاراکردنی سەنتەرەکانی هەماهەنگیی ئەمنیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کردووەتەوە لەپێناو سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و رووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەکانی تیرۆر.
هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە لە 24 کاتژمێری رابردوودا 22 تووشبووى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو هەزارو 253 کەس توشى ڤایرۆسەکە بوون. ئەو 22 تووشبووەی گیانیان لەدەستداوە، نۆیان لە هەولێر، حەوتیان لە دهۆک و شەشیان لە سلێمانی بوون و لە هەڵەبجەش هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا گیانی لەدەستنەداوە. هەروەها 1547 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە، زۆرترینیان لە سنووری پارێزگای هەولێر و کەمترینیان لە هەڵەبجە بوون. تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و 13 هەزار و 624 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 315 هەزار و 555 کەسیان پۆزەتیڤ بوون، 280 هەزار و 895 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و پێنج هەزار و 663 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، 28 هەزار و 997 تووشبووش لەژێر چارەسەردان.
هاوڵاتى سەرۆکی ئەنجوومەنی لۆردانی بەریتانیا رایگەیاند:" لە پشتگیریی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین". سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی بەریتانیا، لەگەڵ لۆرد جۆن ماکفۆل، سەرۆکی ئەنجوومەنی لۆردانی بەریتانیا کۆبووەوە. سەرۆکی ئەنجوومەنی لۆردانی بەریتانیا رایگەیاند، لە پشتگیریی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن. نێچیرڤان بارزانی داوای لە پەرلەمانی بەریتانیا کردووە هاوکاربن لە پتەوکردنی دیموکراسی و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان. له دووه‌مين رۆژى سه‌ردانه فه‌رمييه‌كه‌يدا بۆ شانشينى يه‌كگرتوو، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ی ئەیلوولی 2021 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هە‌رێمى كوردستان له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ لۆرد جۆن ماكفۆل، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى لۆردان له په‌رله‌مانى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه. بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و ناوچه‌كه، پرۆسه و ژيانى سياسى له عێراق و هە‌رێمى كوردستان و هە‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هە‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا، شه‌ڕى دژى تيرۆر، كۆڤيد-19، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هە‌رێمى كوردستان، كاريگه‌رييه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر عێراق و هە‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕايان ئاڵوگۆڕ كرد. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لۆرد ماكفۆل ستايشى پرۆسه‌ى ديموكراسی له هە‌رێمى كوردستان و دانانى كۆتا بۆ مسۆگه‌ر‌كردنى به‌شداريى ئافره‌تان و نوێنه‌رى پێكهاته‌كان له پرۆسه‌ى سياسى و ژيانى په‌رله‌مانى و دامه‌زراوه‌كانى حكوميدا كردووە و دووپاتى كردووەتەوە، "په‌رله‌مانى به‌ريتانيا له پشتگيريى هە‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێشنيار و راسپارده ده‌داته حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى"، هه‌روه‌ها "سوپاسى رۆڵى هه‌رێمى كوردستانى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا كرد". لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هە‌رێمى كوردستانى بۆ به‌رده‌واميى پشتگيريى په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نى لۆردان و حكومه‌تى به‌ريتانيا له عێراق و هە‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه و سوپاسی په‌رله‌مانى به‌ريتانياى كرد كه تاوانه‌كانى داعشى به‌رامبه‌ر به کوردانی ئێزدی و پێكهاته‌كانى ديكه له عێراق و هە‌رێمى كوردستان به جينۆسايد ناساندووه. سەرۆکی هەرێمی کوردستان داواى كردووە "په‌رله‌مانى به‌ريتانيا له پته‌وكردنى ديموكراسى و دامه‌زراوه‌كانى وڵات‌دا، هاوكاريى هە‌رێمى كوردستان بكات".
هاوڵاتى به‌ریتانیا، ئه‌مه‌ریکا و ئوسترالیا گه‌یشتنه رێککه‌وتنێکى ئه‌منیى دژ به چین واژۆ کرد که له بوارى به‌رگریدا زانیارى ته‌کنیکى ئه‌و ژێر ده‌ریایانه‌ى که به وزه‌ى ئه‌تۆمیى کارده‌که‌ن له خۆده‌گرێت و له‌نێوان خۆیاندا دابه‌ش ده‌کرێت. بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆکى حکومه‌تى به‌ریتانیا، جۆ بایدن سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا و سکۆت مۆریسۆن سه‌رۆکى حکومه‌تى ئوسترالیا، له راگه‌یه‌ندراوێکى ھاوبه‌شدا، ده‌ستپێکردنى ھاوبه‌شییه‌کى نوێى ئه‌منییان به ناوى "Aukus" که له کورتکراوه‌ى ناوى ھه‌رسێ وڵات پێکھاتووه ئاشکرا کرد. له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یاندا ئاماژه به‌وه‌کراوه که هه‌ر سێ وڵات، پاڵپشتیى که‌شتیگه‌لیى شاھانه‌ى ئوسترالیا ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌ستھێنانى ئه‌و ژێرده‌ریایانه‌ى که به وزه‌ى ئه‌تۆمیى کارده‌که‌ن و به‌ده‌ستھێنانى ژێرده‌ریاى ئه‌تۆمى له‌لایه‌ن ئوسترالیاوه، پاڵپشتى ده‌کات له سه‌قامگیریى له زه‌ریاى ھێمن و زه‌ریاى ئه‌تله‌سى و بۆ پاڵپشتیکردنى به‌ھا ھاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى ئه‌و وڵاتانه به‌کارى ده‌ھێنێت. هاوکات، له‌راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌که‌ى هه‌ر سێ وڵات‌دا هاتووه، ئامانجییان ئه‌وه‌یه "به‌زووترین کات" ئوسترالیا، بتوانێت ئه‌م توانایه به‌کاربھێنێت کار له‌سه‌ر تواناکانى بوارى ئه‌لیکترۆنی، ژیریى ئه‌لیکترۆنى و تواناى ژێرده‌ریاکان ده‌کرێت. هاوکات، بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆکى حکومه‌تى به‌ریتانیا، رێککه‌وتنه‌که‌ى به ھاوپه‌یمانیى سروشتیی وه‌سیف کرد و راشیگه‌یاند:" "ھه‌رسێ وڵاته‌که له ھه‌موو کات زیاتر له‌یه‌ک نزیک بوونه‌ته‌وه و ئه‌م ھاوبه‌شییه، بۆ به‌رگریکردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانمان و پارێزگاریکردن له مافه‌کانمان تاکو دێت گرنگتر ده‌بێت". هه‌ر سێ وڵات کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که بۆ به‌رگریکردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان له ناوچه‌ى زه‌ریاکانى ھێمن-ئه‌تڵه‌س له به‌رامبه‌ر ھێزى سه‌ربازیى چین که له په‌ره‌سه‌ندندایه، رێککه‌وتنه‌که به خاوه‌نى گرنگییه‌کى گه‌وره‌یه‌ى داده‌نێن. هه‌ر سێ وڵاته‌که، له به‌رامبه‌ر زیادبوونى ھه‌ژموونى چین، که‌شتیى فڕۆکه‌ھه‌ڵگرى (HMS Queen Elizabeth)ى به‌ریتانى له ناوچه‌ى زه‌ریاکانى ھێمن-ئه‌تڵه‌سى جگیرکراوه.
نامۆ سەربەست بەپێی شیكردنەوەی ئەو وێنانەی ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس لەمانگە دەستكردەكانەوە وەریگرتووە، لەم چەند هەفتەیەی دوایدا، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پێشكەوتوترین سیستمی بەرگری موشەكی و باترییەكانی سیستمی پاتریۆتی لەشانشینی عەرەبیی سعودی كشاندووەتەوە، تەنانەت لە ئەو كاتانەشدا كە سعودیە رووبەڕووی هێرشی بەردەاوم دەبوەوە لەلایەن حوسییەكانی یەمەنەوە. دووبارە دابەشكردنەوەی بەرگرییەكان لەبنكەی ئاسمانیی شازادە سوڵتان لەدەرەوەی شاری ریازی پایتەختی سعودیە لەكاتێكدا بوو، هاوپەیمانەكانی ئەمریكا لەوڵاتەكانی كەنداوی عەرەبی، بەدوودڵییەوە چاودێریی كشانەوە فەوزاوییەكەی هێزەكانی ئەمریكایان دەكرد لەئەفغانستان، لە نێویاندا ئەو كشانەوانەی لەدواساتەكاندا لەفڕۆكەخانەی كابولدا كران. لەكاتێكدا هێشتا دەیان هەزار سەربازی ئەمریكی لەهەموو بەشەكانی نیمچەدورگەی عەرەبیدان و وەك بارستاییەكی بەهێزن بۆ راگرتنی هاوسەنگی لەبەرامبەر ئێران‌دا، بەڵام وڵاتە عەرەبیەكانی كەنداو دوودڵن سەبارەت بەپلانەكانی داهاتووی ویلاتە یەكگرتووەكان، كە هەست بەزیاتربوونی هەڕەشەكان دەكەن لەئاسیادا و ئەوەش وادەكات بوونی ئەو بەرگرییە موشەكییانە زۆر پێویست بێت. هەروەها گرژییەكان تائێستا زۆر توندن و پێدەچێت گفتوگۆ راگیراوەكانی ڤیەننا لەنێوان ئێران و هێزە جیهانییەكاندا لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی، بەتەواوی لەناوبچێت و بە ئەوەش مەترسیی رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆ لەداهاتوودا زیاتر دەبێت لەناوچەكەدا. رایس كریستیان ئۆلریشن، لێكۆڵەر لەپەیمانگای جەمیس بەیكەر بۆ سیاسەتی گشتی بە ئەسۆشیەیتد پرێسی راگەیاند:»بۆچوونەكان گرنگن، جا چ لەواقعێكی ساردەوە هاتبێتن یان نا، بۆچوونەكەش لە دیدی زۆر لەو كەسانەوە كە دەسەڵاتی بڕیار دروستكردنیان هەیە لەناوچەكەدا زۆر ئاشكرایە، ئەویش ئەوەیە كە ویلایەتە یەكگرتووەكان وەكو جاران پابەند نییە بەرامبەر وڵاتانی كەنداو». ئۆلریشن راشیگەیاند:»لەدیدی سعودیەوە ئێستا وادەبینن كە ئۆباما و ترەمپ و بایدن – سێ سەرۆكی دوا بەیەكی ئەمریكا – بڕیاری ئەوتۆ دەدەن كەتاڕادەیەك ئاماژەیە بۆ دەستبەرداربوونە لێیان». بنكەی ئاسمانیی شازادە سوڵتان كە نزیكەی 115 كیلۆمەتر لەباشوری رۆژهەڵاتی ریازەوە دوورە، لەساڵی 2019ەوە دوای ئەوەی بەموشەك و فڕۆكە هێرشكرایە سەر سەنتەری بەرهەمهێنانی نەوت (ئارامكۆ) لەشانشینی سعودیە، چەند هەزار سەربازێكی ئەمریكی تێدا جێگیر بوو. سەرەڕای ئەوەی ئەوكات حوسییەكان بەرپرسیارێتی خۆیان لەهێرشەكان راگەیاند، بەڵام بەپێی وتەی شارەزایان و ئەو پاشماوە مادەییانەی موشەك و فڕۆكەكان بەجێیانهێشتووە، پێدەچێت هێرشەكان ئێران كردبێتنی، بەڵام وێڕای ئەوەی ئێران لەمانۆڕێكی سەربازییدا، درۆنی هاوشێوەی بەكارهێنا، حكومەتی تاران رەتیكردەوە دەستی هەبێت لەو هێرشانەدا. لەباشوری خۆرئاوای مەدرەجی بنكە ئاسمانییەكەدا، ناوچەیەك هەیە رووبەرەكەی كیلۆمەترێكی چوارگۆشەیە. لەوێدا هێزە ئەمریكییەكان باتری موشەكەكانی پاتریۆت و یەكەی (تێرمیناڵ های ئەڵتیتیود ئێر دیفێنس Terminal High Altitude Air defense) یان داناوە كە سیستمێكی پێشكەوتووی بەرگری موشەكییەو بە پاد Thad ناودەبرێت. بەپێی ئەو وێنەیەی مانگە دەستكردەكان كەكۆمپانیای پلانت لابز دابینی كردووە، سیستمی بەرگریی موشەكیی Thad ی ئەمریكی دەتوانێت موشەكە بالیستییەكان لە بەرزاییەكی بەرزتر لەموشەكی پاتریۆت بتەقێنێتەوە، ئەو وێنانەشی لەكۆتایی مانگی ئابدا دەست ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس كەوتوون، دەریدەخەن كە وێڕای بوونی جوڵەی ئۆتۆمبێلەكان، بەڵام هەندێك لەپاترییەكانی سیستمی پاتریۆت لەناوچەكەدا نەماون. دواتریش رۆژی هەینی 10ی ئەیلول وێنە ئێچ دیەكانی پلانت لابز دەریخست كە ناوچەكە چۆڵكراوە لە باترییەكان و هیچ چالاكییەكی تێدا نەماوە. چەند مانگێكە دەنگۆی دووبارە بڵاوكردنەوەی موشەكەكان هەیە، بەشێكی بۆ ئەو ویستەی بەرپرسە ئەمریكییەكان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بە (ململانێی زلهێزەكان) ناوی دەبەن لەگەڵ چین و روسیادا، كە ئاماژەكانی لەئاسۆوە دەركەوتووە. لەگەڵ ئەوەشدا كشانەوەكە لەكاتێكدایە كە حوسییەكان بەدرۆن هێرشیان كردەسەر سعودیە و هەشت كەس بریندار بوون و فڕۆكەیەكیش لەفڕۆكەخانەی ئەبهای سعودیە زیانی پێكەوت، ئەمە لەكاتێكدایە كە شانشینەكە لەئازاری 2005ەوە لە جەنگێكی تراجیدیدایە لەگەڵ حوسییەكاندا. سەبارەت بە كشانەوەی سیستمەكانی بەرگری، جۆن كێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، دوای پرسیارلێكردنی لەلایەن ئەسۆشیەیتد پرێسەوە، دانی نا بەوەی:»هەندێك یەكەی بەرگریی دیاریكراو دووبارە بڵاوكراونەتەوە، ویلایەتە یەكگرتووەكان پارێزگاریی لەپابەندییەكی قوڵ و فراوان كردووە بەرامبەر هاوپەیمانەكانی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا». هاوكات ئاشكراشیكرد:»وەزارەتی بەرگری دەیان هەزار سەربازی لەوێ هەیە، ئەوە سەرەڕای دۆخی سەربازیی پشتیوانیكراو لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە نوێنەرایەتی هەندێك لەپێشكەوتوترین توانا ئاسمانی و دەریاییەكانمان دەكەن، ئەوانەش بۆ پشتیوانیكردنی بەرژەوەندییە نیشتیمانییەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان و هاوبەشییە هەرێمایەتییەكانمان». لەبەیاننامەیەكیشدا كە وەزارەتی بەرگری سعودیە بۆ ئەسۆشیەیتد پرێسی نارد سەبارەت بەو بابەتە، وێڕای داننان بەكێشانەوەی سیستمی بەرگرییە موشەكییەكانی ئەمریكا، بەڵام پەیوەندییەكانی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكاندا بە «بەهێز و مێژوویی و درێژخایەن» لەقەڵەمداو وتی سوپای سعودیە «دەتوانێت بەرگری لەخاكەكەی و دەریاكانی و ئاسمانەكانی بكات و گەلەكەی بپارێزێت». بەیاننامەكە ئەوەشی تێدا هاتبوو كە «دووبارە بڵاوكردنەوەی هەندێك لەتوانا بەرگرییەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان لەناوچەكە، لەڕێی لێكتێگەیشتنی هاوبەش و دووبارە رێكخستنەوەی ستراتیجییە بەرگرییەكاندا بووە». وێڕای ئەو جەختكردنەوانە، شازادە توركی ئەلفەیسەڵ سەرۆكی پێشوی دەزگای هەواڵگریی سعودیە، كە زۆرجار لێدوانە ئاشكراكانی دەربڕی بیركردنەوە نهێنییەكانی خێزانی ئال سعودی دەسەڵاتدارە، ئۆپراسیۆنی دووبارە بڵاوكردنەوەی موشەكەكانی پاتریۆتی بەستەوە بەپەیوەندی نێوان واشنتۆن و ریازەوە. ئەو شازادەیە لەچاوپێكەوتنێكدا بەتۆڕی سی ئێن بی سی CNBC ئەمریكی راگەیاند:» ئێمە پێویستمان بەدڵنیاكردنەوە هەیە سەبارەت بە پابەندیی ئەمریكی، بۆ نموونە موشەكی پاتریۆتەكان نەكشێنێتەوە لەكاتێكدا سعودیە رووبەڕووی هێرشی موشەكی و هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان دەبێتەوە، نەك تەنیا لە یەمەنەوە، بەڵكو لە ئێرانیشەوە». بڕیاربوو لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریكا لەگەشتەكەیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە لەم رۆژانەی دواییدا كردی، بچێت بۆ سعودیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەرپرسانی پەنتاگۆن بەكێشەی جەدوەلی كاتەكانەوە ناویانبرد، سەردانەكەی هەڵوەشاندەوە و نەچوو. دوای كشاندنەوەی بەرگرییە موشەكییەكانیش، سعودیە ئامادە نەبوو قسە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی سەردانەكەی ئۆستن بكات. لەلایەكی دیكەوە، شانشینی عەرەبی سعودی خۆی چەند باترییەكی پاترۆتی تایبەت بەخۆی هەیە و بۆ هەر ئامانجێك دوو موشەك دەتەقێنێت، بەڵام لەگەڵ هەڵمەتی حوسییەكاندا، تێچووەكەی زۆر زیاتر بووە، چونكە هەر موشەكێكی پاتریۆت نرخەكەی سێ ملیۆن دۆلارە. سعودیە دەشڵێت بەنزیكەیی هەموو ئەو موشەك و درۆنەكانی گیراونەتە شانشینەكە، خستوونیەتە خوارەوە، ئەوەش رێژەیەكی هێندە بەرزە شارەزاكان گومانیان لەڕاستییەكەی هەیە. لەمانگی نیساندا یۆنان رەزامەندیی نیشاندا لەسەر ئەوەی باتریەكی پاتریۆت بەقەرز بداتە حكومەتی سعودیە تا بەكاری بهێنێت، بەڵام ئەوە بەتەنیا بەس نییە و لەئێستادا كشانەوەی ئەمریكییەكان دۆخێكی لێڵ و نادڵنیایی لەناوچەكەدا دروستكردووە، بەتایبەتی سەبارەت بەهەڵوێست و پلانەكانی داهاتوو، هەر بۆیە سعودیە و وڵاتانی تری كەنداو، هەنگاو دەنێن بەرەو ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان و دروستكردنی پەیوەندی دیبلۆماسی لەگەڵ ئێران‌دا، وەك پێشخان وەرگرتنێك بۆ ئەگەری پشتێكردنی ئەمریكا. لەو بارەیەشەوە كریستیان ئۆلریشن رایگەیاند:»پێم وایە لەلێدوانەكانی بایدندا سەبارەت بەئەفغانستان ئەو شێوازەمان بەئاشكرا بینی كە بەرژەوەندییەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان دەخاتە پێش هەموو شتێكەوە، ئاشكراشە ئەوە بێهیواییەكی لای هاوبەش و هاوپەیمانەكانی ئەمریكا لەسەرتاسەری جیهاندا دروستكرد، كە هیوایان وابوو دوای ترەمپ شتێكی جیاواز دەبینن». هەروەها راشیگەیاند:»ئەوە بەتەواوی هاوشێوەی مەنهەجەكەی (لەپێشدا ئەمریكا)ی ترەمپە و تەنیا لەهجەكەی گۆڕاوە».
هاوڵاتى هاوپه‌یمانى نیشتمانى که ئارام قادر سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات پشتیوانى لیستى هاوپه‌یمانى(یه‌کێتى، گۆران) ده‌کات و بریاره له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ رابگه‌یه‌ندرێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ى ئه‌یلولى 2021، وه‌فدى باڵاى یه‌کێتى به‌سه‌رۆکایه‌تى بافڵ تاڵه‌بانى له مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى له‌گه‌ڵ وه‌فدى ھاوپه‌یمانى نیشتیمانى به‌سه‌رۆکایه‌تى ئارام قادر کۆبوه‌وه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هاوپه‌یمانى نیشتمانى پشتیوانى خۆى بۆ سه‌رخستنى لیستى ھاوپه‌یمانى کوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌کانى 10ى تشرینى یه‌که‌م راده‌گه‌یه‌نێت. بڕیاره 10ى تشرینى یه‌که‌مى مانگى داهاتوو هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌رێوه بچێت.
هاوڵاتى بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند:" تائێستا 80%ی کارتی دەنگدانی بایۆمەتری دراوەتەوە هاوڵاتیان و 20%ی کارتی دەنگدانیش لە ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان ماون، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەن لەماوەیەکی نزیکی داهاتودا کارتی بایۆمەتری وەربگرنەوە". ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16 ئەیلولی 2021 ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوەشکرد، بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی لیژنەی ئەمنی پارێزگا لەگەڵ نوسینگەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆبوەوە، لەکۆبونەوەکەدا پێداویستییەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن و هەماهەنگی زیاتری کۆمسیۆن لەگەڵ فەرمانگەکانی پەروەردە، کارەبا، تەندروستی و هێزە ئەمنییەکان تاوتوێ کران. ئامانج عەزیز ئەوەشی خستەڕو، بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیاران دوای 24 کاتژمێر لەبەڕێوەچونی هەڵبژاردن، ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رادەگەیەنرێت و جیاکردنەوەی دەنگەکانیش بەهەردو پرۆسەی ئەلیکترۆنی و دەستی دەبێت. ئەوەشی خستەڕو، تائێستا 80%ی کارتی دەنگدانی بایۆمەتری دراوەتەوە هاوڵاتیان و 20%ی کارتی دەنگدانیش لە ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان ماون، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەن لەماوەیەکی نزیکی داهاتودا کارتی بایۆمەتری وەربگرنەوە. باسی لەوەشكرد، تائێستا بانگەشەی هەڵبژاردن لەسنوری پارێزگای سلێمانی بەشێوەیەکی ئارام بەڕێوەدەچێت و هیچ سکاڵایەکی هاوڵاتیان، لایەنەکان و کاندیدەکان لە ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمارنەکراوە.
عەمار عەزیز رۆژانە فرۆكە بێفرۆكەوانەكانی توركیا بەسەر ئاسمانی كەمپی مەخموردا دەسوڕێنەوەو سەرەڕای مەترسییەكانی داعش كە هێرشیان كردووەتەسەر گوندەكانی دەوروبەری مەخموور، سەرۆكی شارەوانی كەمپی مەخمور دەڵێت:» ئێمە پێویستیمان بەپارویەكی ژیان نیە، تەنها دەمانەوێت شەرەف و كەرامەتی ئێمە پارێزراو بێت «. كەمپی پەنابەرانی قەزای مەخموری باشوری خورهەڵاتی موسڵ ، لانیكەم 12 هەزار كوردی باكوری كوردستانی تێدا نیشتەجێیە، دوای ئەوە لەنەوەكانی سەدەی رابوردوو بەهۆی ئۆپراسیۆنەكانی توركیاوە ناوچەكانی خۆیان بەجێهێشت، كەمپەكەش لەلایەن حكومەتی عێراق و نەتەوەیەكگرتووەكان بەفەرمی تۆماركراوە. یوسف ئەمین، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی كەمپی مەخمور، لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:» مانگانە هیچ هاوكارییەك لەلایەن رێكخراوەكان و یوئێن و حكومەتی عیراق بۆ خەڵكی كەمپەكە دابەشناكرێت ئەمەش دۆخی خەڵك سەختكردووە ، ئەوەی ئیشێكی هەیە لەناو كەمپ یاخود لەدەرەوە بژێویی ژیانی خۆی پێ دابیندەكات». ناوبراو باسی لەوەشكرد كە مەترسی چەكدارانی داعش لەسەر كەمپەكەو دەوروبەری هەیە، هەرچەندە لەدوای رزگاركردنی پارێزگای نەینەوا تائێستا هیچ هێرشێك نەكراوەتە سەر كەمپەكە بەڵام مەترسی ماوەو كۆتایی نەهاتووە، لەشەڕی دژی داعش شەش هاووڵاتی سڤیلی كەمپەكە شەهیدكراون و نزیكەی 12 كەسیش برینداربوون. هەروەها یوسف ئەمین وتیشی:» دەزگا ئەمنیەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان و ئەو لیوایانەی لەسنوری قەزاكەن تاڕادەیەك دەمانپارێزن، بەڵام وەك پێویست نیەو توركیا چەندین جار بۆردومانی كەمپەكەی كردووە « كارگێڕی كەمپەكە لەلایەن خەڵكەوە سەرپەرشتی دەكرێت و نەتەوەیەكگرتووەكان سەرپەرشتی كەمپەكە دەكەن كە لەساڵی 1998وە ئەو كەمپە دروستكراوە»هێشتا رەزگەزنامەی عێراقیمان وەرنەگرتووە، تەنها ئیقامەی نیشتەجێ‌بوونمان هەیە، ئێمە بێ‌بەشین لە هەموو جۆرە هاوكارییەك بۆیە داوا لە رێكخراوەكان و دەزگا پەیوەندیدارەكان دەكەین هاوكاری دانیشتوانی كەمپی مەخمور بكەن»، یوسف ئەمین وای وت. سەرۆكی شارەوانی كەمپی مەخمور دەڵێت:» تائێستا حەوت جار شوێنی نیشتەجێبوونی پەنابەرانی باكوری كوردستان لەناو هەرێمی كوردستان گۆڕدراوە ، ئێمە پێویستیمان بەپارویەكی ژیان نیە، تەنها دەمانەوێت شەرەف و كەرامەتمان پارێزراو بێت». بەدران پیرانی ، سەرۆكی شارەوانی كەمپی مەخمور لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:» حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان و رێكخراوەكانی یوئێن ، خاچی سوری نێودەوڵەتی ، مانگانە ئەرزاقی وشك و چەند پێداویستیەكی تریان دابەشدەكرد، بەڵام دوای هاتنی داعش و كۆنتروڵكردنەوەی پارێزگای موسڵ لەدەست داعش كارگێڕی كەمپ نەماوە و بەغداو حكومەتی هەرێم و رێكخراوەكان لەساڵی 2016 تائێستا هاوكارییەكانیان راگرتووە». هاوكات، پیرانی ئەوەی دووپاتكردەوە كە ماوەی پێنج ساڵە هیچ هاوكارییەك بەسەر پەنابەرانی كەمپەكەدا دابەش نەكراوە. بەدران پیرانی وتیشی :» رۆژانە داعش هێرش دەكاتەسەر گوندەكانی دەوروبەری مەخمورو چیای قەرەچۆغ ، پێش چەند رۆژێك بەهۆی هێرشێكی داعش بۆ سەر گوندێكی سنوری مەخمور چوار كەس لەسوپای عیراق كوژران و نزیكەی هەشت كەسیش برینداربوون، ئەمە ترسێكی گەورەی لای خەڵكی كەمپ دروستبووە كە لەناكاو داعش دووبارە هێرش بكاتەسەر كەمپی مەخمور، جگە لەمەش رۆژانە فرۆكەی بێفروكەوانی توركیا لەسەر ئەسمانی كەمپی مەخمور دەسوڕێنەوە». رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بەفەرمی لە دووی حوزەیرانی ئەمساڵدا لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی تەرەتەی توركی رایگەیاند:» كەمپی مەخمور هاوشێوەی قەندیل جێی مەترسییە»، لەدوای ئەو قسانەی ئەردۆغانەوە، بەفرۆكەی بێ فرۆكەوان توركیا چەندین جار بۆردومانی كەمپەكەی كردووەو چەندین هاووڵاتی سڤیلی باكوری كوردستان كە لەو كەمپەدا نیشتەجێن بوونەتە قوربانی. «بەرپرسیارێتی گیانی ئێمە لەئەستۆی بەغداو حكومەتی هەرێمە ، داوا لەیوئێن و وڵاتانی ئەوروپا دەكەین فشار لەسەر توركیا بكەن تاچیتر كەمپی مەخمور بۆردومان نەكات و خەڵك بەئاسایی و بەبێ ترس ژیانی خۆی بەڕێبكات « بەدران پیرانی وای وت. بەرپرسێكی پارتی لەمەخمور" دەسەڵاتی حكومەتی هەرێم لەمەخمور نەماوەو لەژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبیدایە" بەرپرسێكی پارتی لەمەخمور دەڵێت:» دەسەڵاتی حكومەتی هەرێم لەمەخمور نەماوەو لەژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبیدایە». عەبدوڵا تاهیر، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی لەقەزای مەخمور لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت: « لەدوای 16ی ئوكتۆبەر قەزای مەخمورو دەوروبەری كەوتووەتە دەست هێزەكانی عێراقی و حەشدی شەعبی، دەسەتەڵاتی حكومەتی هەرێم لەو ناوچەیە نەماوە، ئێستا هیچ پەیوەندیمان بەكەمپی مەخمور نەماوە». ناوبراو هێمای بۆ ئەوەشكرد كە حكومەتی هەرێم پێشتر لەڕووی مرۆڤایەتی هاوكاری خەڵكی كەمپی مەخموری كردووە، وتیشی:»ئەركی پاراستنی ئەو ناوچانەی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی باڵادەستن لەئەستوی حكومەتی عێراقە ، حكومەتی هەرێم و پارتی لێی بەرپرسیار نین».
هاوڵاتى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە ئێوارەخوانێكدا لەگەڵ ژمارەی لە پەرلەمانتاری بەریتانیا كۆبوتەوە و پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی دۆخ و پێشهاته‌كانی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه پێشكه‌ش كرد. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16 ئەیلولی 2021 پێگەی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڵاویکردۆتەوە، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری له له‌نده‌ن له ئێواره‌خوانێكدا له‌گه‌ڵ گروپی په‌رله‌مانتارانی بەریتانیا بۆ دۆستایه‌تیی كوردستان كۆبوه‌وه. بەپێی هەواڵی پێگەکە، له گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا نێچیرڤان بارزانی، پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی دۆخ و پێشهاته‌كانی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه پێشكه‌ش كرد، دید و بۆچوونی خۆی و هه‌رێمی كوردستانی بۆ چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كان له‌پێناو پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا خسته‌ڕوو. سه‌رۆكی هه‌رێم راشیگه‌یاندوه، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه به فاكته‌ری ئارامی و سه‌قامگیری ده‌مێنێته‌وه و ئاماده‌یه هه‌موو كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی عێراق به دیالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات، هه‌روه‌ها سوپاسی پشتگیریی گروپی په‌رله‌مانتارانی بەریتانیای بۆ دۆستایه‌تیی كوردستان و حكومه‌تی به‌ریتانیای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد. ئاماژە بەوەشکراوە، دۆخ و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆی نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ گروپی په‌رله‌مانتارانی بەریتانیا بۆ دۆستایه‌تیی كوردستان بوون.