هاوڵاتى وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند:" لە ئێستادا بڕی سێ هەزار و 700 مێگاوات کارەبا بەرهەم دێت و رۆژانە بە تێکڕایی 18 کاتژمێر کارەبا دەدرێتە هاوڵاتییان". ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی ئهیلوولی 2021، وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، ئاستی بەرهەم هێنانی کارەبا سێ هەزار و 700 مێگاواتە و خواست لەسەر کارەباش له پێنج هەزار مێگاوات، بۆ چوار ههزرا و 500 مێگاوات دابەزیوە. ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا رۆژانە بە تێکڕایی نزیکەی 18 کاتژمێر کارەبا دەدرێتە هاووڵاتییان. ئەمە لەکاتێکدایە، لە مانگی رابردوودا وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، پلانیان بۆ دابینکردنی کارەبایەکی بەردەوام بۆ هاوڵاتییان داڕشتووە و تاکۆتایی مانگی ئاب، دەتوانن 15 کاتژمێر کارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بکەن.
هاوڵاتى وتەبێژی حکومەتی هەرێم، رایگەیاند:"لە حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی میدیایی ئازاد دەکەین، دەمانەوێت پەیوەندیمان لەگەڵ میدیاکان زیاتر بێت" ئەوەشی ڕاگەیاند، "ئێستا سۆشیال میدیا، ناوەرۆک و پێگەی دابەزیوە و هەندێک لە بەشداران وەک سەرچاوەی زانیاری مامەڵەی لەگەڵ ناکەن". ئەمرۆ 12ی ئەیلوول2021، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانی دیدارێکدا لە هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، "وەک حکومەتی هەرێم لەگەڵ 40 دامەرزوەیی میدیای زانیارییەکان ئاڵوگۆڕ دەکەین و بەبەردەوامی لە ڕێگەی میدیایی ناوخۆی و دەرەوە زانیاری دەدەین بە هاوڵاتیان و لە بڕیارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداریان دەکەین". ئەو وتیشی،"هەوڵێک هەیە بۆ خراپ بەکارهێنانی میدیا"، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، "پێشوازی لە هەر چاودێرییەکی میدیا پرۆفیشناڵەکان دەکەین کە چاودێربن بەسەر ئەدا و کارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە و ئەو هەنگاوەمان پێ گرنگە". د. جوتیار عادل، ئەوەشی خستەڕوو، "لە حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی میدیایی ئازاد دەکەین، دەمانەوێت پەیوەندیمان لەگەڵ میدیاکان زیاتر بێت" ئەوەشی ڕاگەیاند، "ئێستا سۆشیال میدیا، ناوەرۆک و پێگەی دابەزیوە و هەندێک لە بەشداران وەک سەرچاوەی زانیاری مامەڵەی لەگەڵ ناکەن".
هاوڵاتى هەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان ئێران و عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی نێوان ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تاران، راگەیێندرا. ماوەی چەند ساڵێکە پرسی هەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان ئێران و عێراق تاوتوێ دەکرێت، لە سەردەمی کابینەی حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران چەندین جار گفتوگۆ و قسە لەسەر ئەو بابەتە کراوە. لە ئاداری 2019 حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران سەردانی بەغدای کرد و، لەسەر ئەوە رێککەوتن لە نیسانی ئەو ساڵەدا ڤیزا لەنێوان هەردوو وڵات بەخۆڕایی بێت. بەڵام دواتر بەهۆی پەتای کۆرۆناوە رێکارەکانی جێبەجێکردنی دواکەوتن. هەروەها رەسوول موهاجر، جێگری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئێران پێشتر 26-05-2021 رایگەیاندبوو، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران بڕیاردراوە، ئەگەر لایەنی عێراقی ئامادەبێت، ئەوا ئێران ئامادەیە هەموو چەشنە ڤیزایەک لەگەڵ عێراق هەڵبگرێت بۆ ئەوەی بازرگانان و هاووڵاتیانی عێراقی بتوانن بەئاسانی سەردانی ئێران بکەن.
هاوڵاتى وەزیری پێشمەرگە دەڵێت، "هەنگاوەکانمان بە ئاراستەی دروستکردنی هێزێکی بەتوانا و تۆکمەی یەکگرتوی سەردەمیانەیە، کە هاوتابێت لەگەڵ خواستی ئێمە و هاوپەیمانان"، دەشڵێت، "هەنگاو بە هەنگاو دەچینە پێشەوە و سبەی لە ئەمڕۆ باشتر دەبێت". ئەمڕۆ 12ی ئەیلوول، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ فەرماندەی لیواکانی 1 و 9 و 16ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبۆتەوە. بەپێی راگەیەندراوێکی سەنتەری میدیای وەزارەتی پێشمەرگە، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە وتارێکیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئێوە هێزێکی قارەمان و کۆڵنەدەرن، شایەنی باشترن، سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام لە هەوڵی چارەسەکردنی کەموکوڕی و گرفتەکانتانن و دڵنیابن، هەنگاو بە هەنگاو دەچینە پێشەوەو سبەی لە ئەمڕۆ باشتر دەبێت. پەیوەست بە پەیوەندییەکانی هێزی پێشمەرگەو سوپای عیراقی، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاندووە، پەیوەندیەکانمان لەگەڵ سوپای عێراقی بەرەو پێشچوونی باشی بەخۆوە بینیوەو دەخوازین ئەو پەیوەندیانە فراوانتر بکرێت و بەردەوامی پێبدرێت، لەپێناو ئەوەی بەیەکەوه سەقامگیری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەهەموو پێکهاتەو نەتەوەکانیەوە بپارێزین. لەسەر هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هاوپەیمانان، وەزیری پێشمەرگە رونیکردۆتەوە، هاوکاری و پشتیوانییە بەردەوامەکانی هاوپەیمانان جێگەی بایەخ و ستایشی زۆری وەزارەتی پێشمەرگەیە. هاوکات، وەزیری پێشمەرگە ئەوەی خستۆتەڕوو، هەنگاوەکانمان بە ئاراستەی دروستکردنی هێزێکی بەتوانا و تۆکمەی یەکگرتوی سەردەمیانەیە، کە هاوتابێت لەگەڵ خواستی ئێمە و هاوپەیمانان.
هاوڵاتى هێزەکانی ڕزگاری عەفرین، لە شەرا، عەزاز و مارع، ١١ سەرباز سزدران و چواری دیکەش برینداربوون، دەستبەسەر ژمارەیەک چەکیشدا گیرا. ئەمڕۆ هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین، لەسەر ڕیزەچالاکییەکی شەڕڤانانیدا لە شەرا، عەزاز و مارەع، دژبە چەتەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڤیدیۆی چالاکییەکانیشیان بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە ڕۆژانی ٧ بۆ ١٠ی ئەم مانگە، بۆ بیرهێنانەوەی شەهید ‘شیار دەنیز’ و بۆ وەڵامدانەوەی کردەوە دژەمرۆڤانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا چالاکیی تۆڵەکردنەوە ئەنجامدرا کە بەمشێوەیەیە: ڕۆژی ٧ی ئەم مانگە، هێزەکانمان لە ناوچەی شەرا چوونە سەر بارەگایەکی سوپای داگیرکەری تورکیا و چالاکییەکیان ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا، پێنج چەتە کوژران، دوو چەتە برینداربوون، ماتۆڕسکێڵیک و دۆشکایەک تێکشکێندران، هەروەها دەستگیرا بەسەر دوو چەکی AK-47، چەکێکی بی کەی سی، تەرماڵێک، تەلەفۆنێک، بێتەلێک و ناسنامەی چەتەکان. ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە، لە گوندی تل مالد سەربە ناوچەی مارع، لە ئەنجامی چالاکییەکدا، سێ چەتە کوژران و چەتەیەکیش برینداربوو. ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە، لە گوندی کل جبرانی سەربە عەزاز، لە ئەنجامی چالاکییەکدا، سێ چەتە کوژران و چەتەیەکیش برینداربوو. لەم چالاکییانەدا، بە گشتی، ١١ چەتە کوژران و چوار چەتە بریندرابوون.
هاوڵاتى سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری - زانیاری رایگەیاند:" دەزگا ئەمنییەکانى کوردستان بەپشتیوانیى وڵاتانى هاوپەیمان و بەشێک لە وڵاتانى ئیقلیمیى ڕوبەڕوى تیرۆریزم و گروپە توندڕەوەکان بوینەتەوە". ئەمڕۆ یەكشەممە، 12 ئەیلولی 2021، ئەژی ئەمین، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری - زانیاری لە نوسینێکدا بەناونیشانی "هێرشی 11ى سێپتەمبەر، تیرۆر فیکر و کارو کاردانەوەیە" رایگەیاندوە: "دواى 20 ساڵ لە هێرشە تیرۆریستییەکانى 11ى سێپتەمبەر، هێشتا تیرۆر مەترسییەکى گەورەیە، وەکو بیرکردنەوە هەمیش بەهۆى ئەو پێگە جیۆسیاسییەى کە هەرێمەکەمان خۆى تێدا دەبینێتەوە". سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری - زانیاری باسی لەوەشکردوە، "تیرۆریزم لە چەند ساڵى نزیکى ڕابردودا، زیاتر سودى لە تەکنەلۆژیاى مۆدێرن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەرگرتوە، گروپە تیرۆریستییەکان لەڕێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە خەڵکانى نوێ دەخەنە ڕیزەکانیانەوە، ئایدیۆلۆژیاکەیان بڵاودەکەنەوە و پروپاگەندەى بێبنەما دروست دەکەن". ئاماژەی بەوەشکردوە، "دەزگا ئەمنییەکانى کوردستان بەپشتیوانیى وڵاتانى هاوپەیمان و بەشێک لە وڵاتانى ئیقلیمیى ڕوبەڕوى تیرۆریزم و گروپە توندڕەوەکان بوینەتەوە، ئەم گروپانە لە هەر زەمان و پێگەیەکى جوگرافیدا بەشێوەى جیاواز دەرکەوتون، دەتوانین بڵێین ساڵ بۆ ساڵ میتۆدى نوێتریان گرتوەتەبەر بۆئەوەى کردە تیرۆریستییەکانیان ئەنجام بدەن و ناسەقامگیرى کۆمەڵایەتى، سیاسى و ئابورى دروست بکەن". دەشڵێت، "ناسەقامگیرى سیاسى و کۆمەڵایەتى، قەیرانى دارایى و پشێویەکانى ناوچەکە هۆکارى دیکە بون کە گروپە تیرۆریستى و بزوتنەوە توندڕەوەکان لێى سودمەند بون لەناوچەکەدا، هەربۆیەشە قوڵبونەوەى قەیرانە سیاسییەکان و دۆخى ناهەموارى دارایى وادەکات گروپە تیرۆریستییەکان مۆڵگەى نوێ دابنێن". سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری - زانیاری رونیکردوەتەوە، "سەرەڕاى هۆکارە ناوەکییەکان، هەندێجار تیرۆریزم هەناردە دەکرێت بەپشتیوانیى ئەو دەوڵەتانەى تیرۆریزم بەرهەمدەهێنن یاخود ئەجێنداکانیان لەڕێگەى گروپە تیرۆریستییەکانەوە بەدیدەهێنن، کاتى ئەوە هاتوە بەشێوازێکى دیکە ڕوبەڕوى تیرۆریزم ببینەوە، سەرەڕاى ڕێکارە ئەمنییەکان، دەستبخەینە سەر برینە ناوەکییەکان، کۆتایى بە ناسەقامگیرى سیاسی و تەنگژە داراییەکان بهێنین، دەبێت شەرعییەتى ئاینیى لە گروپە تیرۆریستییەکان وەربگرینەوە، لە رۆحى ئاینەوە، لەڕێگەى مامۆستایانى ئاینییەوە پەیامێک دور لە مەرام و بەرژەوەندى سیاسى بەشێوەیەکى تەندروست بڵاوبکرێتەوە". ئەوەشی خستوەتەڕو، "گروپە تیرۆریستییەکان ئایین بۆ مەرامى خۆیان بەکاردەهێنن، هەر کەس و لایەنێک لەدەرەوەى ئەو تێگەیشتنە ئاینییەى خۆیانەوە بێت، ڕاستەوخۆ دەکرێتە ئامانج، ئیتر بەلایانەوە گرنگ نیە کە سەر بە کام مەزهەب و ئاین و تێگەیشتنێکە، بەهەمانشێوە گروپە تیرۆریستییەکان نیشتمانیان نیە، کاتێک هاوڵاتییەک هەستى نیشتمانپەروەرى لاواز دەبێت، قۆناغێک نزیکتر دەبێتەوە لەوەى لەلایەن گروپە توندڕەوەکانەوە مێشکى بشۆرێتەوە، کاتى ئەوەیە نیشتمان ببێتە لانکەى ئاسودەیى و گۆشکردن و خزمەتکردنى هاوڵاتیانیى بۆئەوەى لەلایەن گروپە توندئاژۆکانەوە بەئامانج نەگیرێن، نە خۆیان ببنە قوربانى و نە بکرێنە قوربانى، دەبێت دەست لەناودەست ڕوبەڕوى هەر مەترسییەک ببینەوە کە ڕودەکاتە نیشتمانەکەمان".
هاوڵاتى شاندێكی وهزارهتی پێشمهرگهی حكومهتی ههرێمی كوردستان بهمهبهستی بهشداری كردن له پرۆگرامێك بهناوی كۆكردنهوه و بهیهكگهیاندن سهردانی ئهمریكا دهكات. له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی پێشمهرگهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: رۆژی 11 ئەیلولی 2021 ، شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە، بە سەرۆکایەتی سەربەست لەزگین بریکاری وەزیری پێشمەرگە و بە ئەندامێتی هەر یەک لە لیوا روکن بەختیار محەمەد صدیق راوێژکاری وەزیری پێشمەرگە و عەمید روکن هۆشمەند حەیدەر رەشید جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارەو میرە، بهرهو ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمریكا بهرێكهوتن. وهزارهتی پێشمهرگه ئاماژه بۆ ئهوهدهكات: سەردانەکەی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە، بەمەبەستی بەشداریکردنە لە پرۆگرامێک بەناوی ( کۆکردنەوە و بەیەکگەیاندن)، تیایدا جگە لە وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆی عێراق و دام و دەزگا ئەمنییە گرنگەکانی عێراق بەشداری تێدا دەکەن. وهزارهتی پێشمهرگه راشیدهگهێنێت، شاندەکە بۆ ماوەی (10 رۆژ) لە واشنتۆن دی سی دەمێننەوە و بەشداری تەواوی پرۆگرامەکانی ئەو کۆنفڕانسە دەکەن. ئەمریکا یەکێکە لەو وڵاتانەی هاوکاریی هێزەکانی پێشمەرگەی کردووە و ئێستاش بەردەوامە، لەشەڕی داعش یارمەتی پێشمەرگەی داوە و یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لەگەڵ ئەوەن هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان یەکبخرێنەوە و لەم پێناوەشدا هاوکاریی داراییش پێشکێش دەکات.
هاوڵاتى سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە دەیڤد هەنت کونسولى گشتی نوێى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان کرد کونسولى گشتی بەریتانیا ڕونى کردەوە کە پلان و بەرنامەیەکى چڕى بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى وڵاتەکەى لەگەڵ هەرێم هەیە. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، 12 ئەیلولی 2021، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە دەیڤد هەنت کونسولى گشتی نوێى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان کرد. نێچیرڤان بارزانى وێڕاى بەخێرهێنان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونى لێکرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست، هەموو پشتگیرییەکیشى بۆ سەرخستنى کار و ئەرکەکانى نیشان دا. هەردوولا جەختیان لەسەر برەودان بە پەیوەندیى دووقۆڵى و فراوانکردنى بوارەکانى هاریکارى و هاوبەشیى نێوان هەرێمى کوردستان و شانشینى یەکگرتوو کردەوە. کونسولى گشتی بەریتانیا ڕونى کردەوە کە پلان و بەرنامەیەکى چڕى بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى وڵاتەکەى لەگەڵ هەرێمى کوردستان هەیە و لەگەڵ تیمەکەى کارى لەسەر دەکات، هەروەها پابەندیى شانشینى یەکگرتووى بە بەردەوامی پشتگیرى و سەقامگیریى هەرێمى کوردستان و عیراق دوپات کردەوە و ستایشى هاریکارى و هەماهەنگی وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستانى لەگەڵ وەزارەتى بەرگریى بەریتانیا کرد. دەقی ڕاگەیاندراوەکەی سەرۆکی هەرێم: سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/9/12 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە دەیڤد هەنت کونسولى گشتیى نوێى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان کرد. لە دیدارێکدا نێچیرڤان بارزانى وێڕاى بەخێرهێنان، پیرۆزباییى دەستبەکاربوونى لێکرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست، هەموو پشتگیرییەکیشى بۆ سەرخستنى کار و ئەرکەکانى نیشان دا. هەردوولا جەختیان لەسەر برەودان بە پەیوەندیى دووقۆڵى و فراوانکردنى بوارەکانى هاریکارى و هاوبەشیى نێوان هەرێمى کوردستان و شانشینى یەکگرتوو کردەوە. کونسولى گشتیى بەریتانیا ڕوونى کردەوە کە پلان و بەرنامەیەکى چڕى بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى وڵاتەکەى لەگەڵ هەرێمى کوردستان هەیە و لەگەڵ تیمەکەى کارى لەسەر دەکات، هەروەها پابەندیى شانشینى یەکگرتووى بە بەردەوامیى پشتگیرى و سەقامگیریى هەرێمى کوردستان و عیراق دووپات کردەوە و ستایشى هاریکارى و هەماهەنگیى وەزارەتى پێشمەرگەى حکوومەتى هەرێمى کوردستانى لەگەڵ وەزارەتى بەرگریى بەریتانیا کرد.
هاوڵاتى وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش لەبارەی هێرشەکانی شەوی رابردوو بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر رایگەیاند:" هێرشەکە لە رێگەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بووە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە". ئەمڕۆ یەكشەممە، 12 ئەیلولی 2021، وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش لەبارەی هێرشەکانی شەوی رابردوو بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر دەڵێت، هێرشەکە لە رێگەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بووە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە. وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاماژە بەوەش، "یەکێک لە فڕۆکە تێکشکێندراوەکان کەوتە نێو سنووری بنکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و فڕۆکەکەی دیکەش کەوتە دەرەوەی سنووری بنکەکەوە و هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێنەکەوتووەتەوە". واین مارۆتۆ راشیگەیاند، هەر هێرشێک کە دەکرێتە سەر حکومەتی عێراق، هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان، دەسەڵاتی دامەزراوە عێراقییەکان، "سەروەریی یاسا و سەروەریی نیشتمانیی عێراق لەناودەبات". هەروەها دەشڵێت، ئەو هێرشانە ژیانی خەڵکی سیڤیل، هێزە هاوبەشەکانمان لە سوپای عێراق، هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان دەخەنە مەترسییەوە. درەنگانی شەوی شەممە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، دژەتیرۆری کوردستان دەڵێت، لەڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشەکە ئەنجام دراوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. بەر لە هێرشەکان کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوە. هێزێکی زۆری ئەمنیش لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرن و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەوی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەڵێت "ههولێر ناههژێ و بههێزه، ئهوهی خۆی لهبهردهم شکۆی ههولێر تاقی بکاتهوه، شکۆی دهشکێ." پارێزگاری هەولێر لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پۆستێکی لەبارەی هێرشەکە کردووە و دەڵێت "سوپاس بۆ سهرجهم هێزهکان، ئهو جارهش وهک ههمیشه، دووژمن و نهیار ههوڵهکانیان مایه پووچ بوو." لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە "ههولێر خاوهن خودانه و ئارامه و ههر ئارامیش دهبێت."دەشڵێت "چاوهڕانی راگهیێندراوی دژه تیرۆری کوردستان بن و ھەواڵی مایەپووچی دووژمنان رادەگەیێنن." هاوكات دژە تیرۆری کوردستان نوێترین زانیارییەکانی لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بڵاوکردەوە و دەڵێت، "هێرشەکەی ئەمشەوی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجام دراوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە."
هاوڵاتى سەرۆک وەزیرانی عێڕاق بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە تاران و بڕیارە لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران دۆسییەکانی ئاسایش، وزە و پەیوەندییەکانی بەغدا-تاران تاوتوێ بکەن. بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای پێکهاتو لە چەندین وەزیر و لیژنەی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات، گەیشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران. مستەفا کازمی لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران کۆدەبێتەوە و دۆسیەکانی ئاسایش، وزە و پەیوەندییەکانی بەغدا-تاران تاوتوێ دەکەن. لەدوای دەستبەکاربوونی ئیبراهیم رەئیسی وەک سەرۆکی نوێی ئێران، مستەفا کازمی یەکەمین سەردانی بۆ ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات و پرسی پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان پرسێکی دیکەی کۆبوونەوەکە دەبێت، بەتایبەت کە عێراق دووەمین بازاری جیهانە بۆ هاوردەکردنی کاڵای ئێرانی لەدوای وڵاتی چین.
هاوڵاتى جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی نەتەوەی کورد لە پێناو فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستە بووە بۆ گەلی کوردستان، بۆیە بە هیواوە بۆ ئایندە دەڕوانرا و شۆڕشەکان دەبوون بە تەواوکەری یەکتری لە پێناو یەک ئامانج کە هێنانەدی خەونی گەلێک بوو". جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شۆڕشی 11ی ئەیلوولی ساڵی 1961 شۆرشێک بوو دژی زوڵم و ستەم و نادادی بەرامبەر نەتەوەیەک، بۆیە ئەمڕۆ هەیە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و قوربانی گەلی کوردە و دەبێت "بەیەک دەنگی کاربکەین بۆ دەستکەوتی زیاتر لە پێناو پاراستنی قەوارەی هەرێم." جەعفەر شێخ مستەفا لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "لە یادی 60 ساڵەی شۆڕشی ئەیلولدا کە شۆرشێک بوو دژی زوڵم و ستەم و نادادی بەرامبەر نەتەوەیەک، سەری ڕێز و نەوازش دادەنەوێنم بۆ گشت شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان. لە 11ی ئەیلوولی ساڵی 1961دا شۆڕشی گەلێک هەڵگیرسا کە بووە وەرچەرخانێک لە مێژووی خەباتی سیاسیدا، بەرامبەر بە ڕژیمێک کە هەموو ماف و ئازادییەکانی لە نەتەوەیەکدا بەرتەسک کردبۆوە کە نەتەوەی کورد بوو، فاکتەری بە هێزی ئەو شۆرشە ئەوە بوو کە کۆکەرەوەی هەموو پێکهاتەکان بوو بەرامبەر بە ڕژێمی ئەوسای حوکمڕان." باس لەوەشکراوە، شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی نەتەوەی کورد لە پێناو فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستە بووە بۆ گەلی کوردستان، بۆیە بە هیواوە بۆ ئایندە دەڕوانرا و شۆڕشەکان دەبوون بە تەواوکەری یەکتری لە پێناو یەک ئامانج کە هێنانەدی خەونی گەلێک بوو. جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕو، "ئەوەی کە ئەمڕۆ هەیە و بە دەستهاتووە بۆ گەلەکەمان بە خوێنی شەهیدان و قوربانیدان و ماندوو بوون و ئاوارەیی و ماڵ وێرانی هاتووە، با بیپارێزین لە ناحەزان و کار بکەین بە گیانی تەبایی و یەکڕیزی و یەکدەنگی بۆ دەستکەوتی زیاتر لە پێناو پاراستنی قەوارەی هەرێم."
هاوڵاتى سهرۆك وهزیرانی عێراق پشتیوانی خۆشی بۆ داواكارییهكان و خزمهتكردنی زیاتری هاوڵاتیانی ههرێمی كوردستان دهربڕی ڕایگهیاند:" پێویسته ئهمساڵ یاخود ئهم خوله و دوای ههڵبژاردنهكان گرفته ئیداری و یاساییهكانی ههڵهبجه چارهسهر بكرێن". ئەمڕۆ شەممە 11ی ئەیلوولی 2021 بهگوێرهی راگهیهندراوێكی پارێزگای ههڵهبجه، ههریهك له ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر، ههڤال ئهبوبهكر پارێزگاری سلێمانی، عهلی تهتهر پارێزگاری دهۆك، ئازاد تۆفیق پارێزگاری ههڵهبجه، بهئامادهبونی فوئاد حسێن وهزیری دهرهوهی عێراق و فهرهاد نیعمهت جێگری ئهمینداری گشتیی ئهنجومهنی وهزیران، له دیوانی سهرۆكایهتیی ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق لهگهڵ مستهفا كازمی سهرۆكی ئهنجومهنی وهزیران كۆبونهوه. ئاماژه بهوهشكراوه، لهكۆبونهوهكهدا گرفته یاساییهكانی پارێزگای ههڵهبجه گفتوگۆ كرا و سهرۆك وهزیرانی عێراق ڕایگهیاند، پێویسته ئهمساڵ یاخود ئهم خوله و دوای ههڵبژاردنهكان گرفته ئیداری و یاساییهكانی ههڵهبجه چارهسهر بكرێن. ههر بهگوێرهی راگهیهندراوهكه، مستهفا كازمی بهخێرهاتنی پارێزگارهكانی ههرێمی كوردستانی كردو له سهر پێشنیازی پارێزگارهكانی پارێزگاكان، به نوێنهرایهتیی ههرێمی كوردستان لهبارهی پێداویستیی و ئامادهكارییهكان بۆ ههڵبژاردنهكانی ئهنجومهنی نوێنهران، دابینكردنی زهمینهو دهرفهتی هاوبهش و یهكسان بۆ كاندیدهكان به تایبهتیی له ناوچهكانی 140 دهرهوهی دۆخی ئێستای ههرێمی كوردستان، دابینكردنی بوجهو پێداویستیی هێزهكانی ناوخۆ بۆ بهڕێوهبردنی ئهركهكانیان له پرۆسهی ههڵبژاردن و مافی پارێزگاكانی ههرێمی كوردستان له بوجهی پهرهپێدانی پارێزگاكان و دابینكردنی بهنزین و نهوتی سپی بۆ هاوڵاتیان گفتوگۆیان كرد". ههر بهگوێرهی راگهیهندراوهكه، مستهفا كازمی جهخت له هاوكاریی و ههماههنگیی نێوان حكومهتی ههرێمی كوردستان و وهزارهتی ناوخۆ یهكه كارگێڕیهكان لهگهڵ كۆمیسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكان و نوسینگهكانیان له پارێزگان كردوهتهوه، پشتیوانیی خۆشی بۆ داواكارییهكان و خزمهتكردنی زیاتری هاوڵاتیانی ههرێمی كوردستان دهربڕی.
هاوڵاتى شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگهیاند:" بەرپرسی ئەمنیی "ویلایەتی باکووری عێراق"ـیان دەستگیرکردووە کە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان "داواکراوی یەکەمە". ئەمڕۆ شەممە 11ی ئەیلوولی 20 لە راگەیێندراوێکدا ئاژانسی هەواڵگریی عێراق بڵاویکردەوە، "ئەبوو ئیبراهیم دابق، بەرپرسی ئەمنیی داعشیان لە ویلایەتی باکووری عێراق دەستگیرکردووە، کە پلانی هەبووە بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە و کوشتن لە هەرێمی کوردستان و بەرپرسی پێکهێنانی مەفرەزە تیرۆریستییەکانیش بووە". لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "دەستگیرکراوەکە بەرپرس بووە لە پێکهێنانی ئەو مەفرەزانەی بەمدواییانە لە پارێزگاکانی کەرکووک و ئەنبار دەستگیرکراون و مەفرەزەیەکی دیکەش کە لە هەرێمی کوردستان دەستگیکران و نیازی تەقینەوە و پلاندانانیان بۆ کوشتن هەبووە لەنێو هەرێمی کوردستاندا". لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، کە دەستگیرکردنەکە دوای هەوڵێکی مەیدانی زۆر هات کە مانگ و نیوێکی خایاندووە لەگەڵ بەدواداگەڕان لە پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا، بەغدا و ئەنبار. بەپێی ئاژانسی هەواڵگریی عێراق ئەبو ئیبراهیم دابق، کە "دەستگیرکراوە هاوژینی یەکێکە لەو ئافرەتە تیرۆریستانەی کە پێشتر دەستگیرکرابوو و کاری ئەوە بووە دەمانچەی بێدەنگ و بۆمبی بردووەتە هەولێر و بەرپرس بووە لە کەفالەتەکانی داعش لەنەینەوا کە بڕە پارەن و بەسەر ئەندامانی تیرۆریستیی داعش دابەشدەکرێن". لە کردەوەکەدا بەپێی ئەوەی ئاژانسی هەواڵگریی عێراق ئاشکرایکردووە، کەسێکی دیکەیان بە ناونیشانی بەرپرس و هاوئاهەنگیکاری نێوان سەرکردەکانی داعش دەستگیرکردووە و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر بە هەردووکیان گیراوەتەبەر.
شاناز حەسەن نوێنەری کەسوکاری زیندانیانی بادینان رایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی دواخستنی دادگاییکردنیان، 72 دەستگیرکراوی بادینان لەنێو زیندانی ئاسایشی گشتی ھەولێر مانگرتنی سەرتاسەریان راگەیاندوە و "ئێستا دۆخی بەشێکیان زۆر خراپە". ئەمڕۆ شەممە 11ی ئەیلولی 2021 ئەیھان سەعید، نوێنەری کەسوکاری زیندانیانی بادینان لە لێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:"بەداخەوە دوای سزادانی ھەندێک چالاکوان و رۆژنامەنوسانی بادینان و دواخستنی دادگای بەشێکی زۆر زیندانیانی دیکە، بەرامبەر نادادی، پێنەدانی مافە یاساییەکانییان، ئەشکەنجەدانی سایکۆلجی و جەستەیی، 72 زیندانیانی بادینان مانگرتنی سەرتاسەریان راگەیاندوە". نوێنەری کەسوکاری زیندانیانی بادینان ئەوەشی خستوەتەڕو، " سەرچاوەیەک لەنێو زیندانی ئاسایشی گشتی ھەولێر پێیی راگەیاندین لە رێککەوتی 6ی ئەم مانگەوە 72 زیندانیانی بادینان کە پێکدێن لە (رۆژنامەنوس، چالاکوان، مامۆستا، پێشمەرگەی دێرین، نوسەر و مامۆستای زانکۆ) مانگرتنی سەرتاسەریان لە خواردن کردوە، ئێستا دۆخی بەشێکیان زۆر خراپە." ئەیھان سەعید، دەڵێت، "داوا لە UN و پەرلەمانی کوردستان و عێراق، دەستەلاتی جێبەجێکار و دادوەری، نوێنەران وڵاتان لە ھەرێم و بەغدا، رێکخراوەکانی جیھانی مافی مرۆڤ دەکەین سەردانی زیندانیە بە ناحەق دەستگیرکراوەکانمان بکەن و فشار بکەن کە مافە یاساییەکانیان بۆ دابین بکەن". داواکاری زیندانیانی بادینان پێکدێن لە: یەکەم: رێگەپێدان بۆ بینینی خێزان و پارێزەرەکانیان کە بەپێ (اصول المحاكمات الجزائية) مافی ھەموو زیندانیێکە پارێزەری ھەبێت. دووەم: گواستنەوەی دەستگیرکراوەکان لە زیندانی ئاسایشی گشتی بۆ چاکسازی گەوران کە تەنیا چوار زیندانی گواستراونەوە سەرباری دەستخوشی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلایەتی داواکارین ئەوانەی دیکەش بگوازرێنەوە، چونکە دوخیان لە ئاسایش زۆر خراپە و بەشێک لە زیندانیان زیاتر لە ٤٠ کیلۆ لە جەستەیان دابەزیون، ناکرێت ئاسایش سکالاکار بێت و زیندانیەکانیش لەژێر زیندانەکانی ئەواندابن. سێیەم: دادگایی گشت راگیراوەکان دەستپێبکەن و یەکلایی بکرێنەوە کە زیاتر لە ساڵێکە بە مەبەست دادگایی ناکرێن. چوارەم: زیندانیەکان مەدەنین و ھیچ بەلگەیان لەسەر نیە بۆ ئەو تومەتانەی دەخرێنە پاڵ بویە پێویستە بەپێ یاسای ژمارە (35)ی رۆژنامەگەری کوردی، یاسای ژمارە (11)ی خۆپیشاندان مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت نەک یاسای 1ی ژمارە 21ی ساڵی 2003ی تێکدانی ئاسایشی ھەرێم. جەتی لەوەكردەوە:" مانگرتنی کەسوکارەکانمان بەھۆی ئەو زوڵمەیە کە لە زیندان لەبەرامبەریان ئەنجامددەرێت، ئەرکی ھەموو لایەکە بەرامبەر ئەم پرۆسەیە نادیموکراسی و نایاساییەی بەرامبەر خەلکی نارازی بادینان بھێتە دەنگ و ھەوڵ بۆ ئازادکردنیان بدات، چونکە ئەوان بێ تاوانن و لەسەر بیرورای جیاواز دەستگیرکراون ئەمەش مەترسیە بۆ سەر پرۆسەی دیموکراسی و سومعەی ھەرێمەکەمان ناشرینتر دەکات.
هاوڵاتى نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی ڕایگهیاند:" شادی نەوزاد لەبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی یەکێتی و رێزگرتن لە بنەماکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی، بڕیاریداوە پەیوەندی بە یەکێتیەوەبکات و لەچوارچێوەی فراکسیۆنی یەکێتی بەردەوام بێت نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی بڵاویکردەوە، پەرلەمانتار شادی نەوزاد لەبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی یەکێتی و رێزگرتن لە بنەماکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی، بڕیاریداوە پەیوەندی بە یەکێتیەوەبکات و لەچوارچێوەی فراکسیۆنی یەکێتی بەردەوام بێت. بەپێی ڕاگەیەندراوی نوسینگەکەی، بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتی لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەگەڵ شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی کوردستان کۆبۆتەوە. ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا کە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمان ئامادەیبووە، پەرلەمانتار شادی نەوزاد روونیکردۆتەوە لەبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی یەکێتی و رێزگرتن لە بنەماکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی، بڕیاریداوە لەئەمڕۆوە پەیوەندی بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بکات و لەچوارچێوەی فراکسیۆنی یەکێتی درێژە بەخزمەتەکانی بدات. هاوکات لە راگەیەندراوەکە ئەوەش وتراوە، بافڵ تاڵەبانی بەخێرھاتنی پەرلەمانتار شادی نەوزاد بۆ ناو ڕیزەکانی یەکێتی کردووە، ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، یەکێتی ماڵی ھەموو ئازادیخواز و خەڵکێکە کە باوەڕی بە خەباتی مەدەنی، دیموکراسی و خزمەتکردنی خەڵکی خۆشەویستی کوردستان هەیە، بۆیە پێشوازی لەم بڕیارە دروستە دەکەین. ھاوسەرۆکی ئەوەشی وتووە، یەکێتی ھێزێکی بەرپرسیارە بەرامبەر ئەزموونی ھەرێم و گلەیی و داواکاری کۆمەڵانی خەڵک، بۆیە لە ناڕەزایەتییەکان راناکەین و دەیکەینە سەرمایەی کۆشش و ھەوڵی زیاتر خزمەتکردن و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان. لەهیچ کەسێکیشی قبوڵ ناکەین خەمسارد و کەمتەرخەم بێت بەرامبەر داواکارییە رەواکانی خەڵک.