هاوڵاتى 54 گەنجە کوردەکە کە دوو هەفتە بوو لە تورکیاوە رەوانەی شارۆچکەی ئەعزازی سووریا کرابوون بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان. گەنجەکان کە زۆربەیان خەڵكی پارێزگای سلێمانین پێشتر هەوڵیاندابوو بە رێگەی نایاسایی کۆچ بکەن بۆ ئەوروپا، بەڵام پۆلیسی تورکیا دەستگیری کردن، خۆیان وەکو سووری ناساندبوو بۆیە رەوانەی ئەعزازی سووریا کرابوون . رۆژی هەینی 10-9-2021 فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرۆسەی گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان لە سووریاوە سەرکەوتووانە کۆتاییهات". گەنجەکان لەسەر شەش گرووپ دابەش ببوون، بەشێک لەوان نزیکەی سێ مانگ بوو لە تورکیا بوون و دەیانویست بە قاچاغ خۆیان بگەیێننە وڵاتانی ئەوروپا.
هاوڵاتى بۆ رۆژی سێیەم سوپای پاسدارانی ئێران بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی دەڤەری برادۆست و بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە گوندی بەربزینی سیدەکانی تۆپبارانکردەوە. دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی سەر بە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بڵاویکردەوە، "هێزه‌كانی ئێران له ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینییەوە دوباره ده‌ستیان به تۆپبارانكردنی ناوچه و به‌رزاییه‌كانی سیدەکان كردوه و هه‌ر چه‌ند کاتژمێر جارێک بۆردومان دەکەن". بۆردومانی دەڤەری برادۆست لەلایەن ئێرانەوە لەکاتێکدایە، سوپای پاسدارانی وڵاتەکە لە هەردو قەزاکانی شنۆ و پیرانشار هێزێکی زۆری هێناوەتە سەر سنورەکان و لە دۆڵمەیدانی شنۆش تۆپخانەیەکی جێگیر کردوە.
هاوڵاتى وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان ڕایگه‌یاند: "ئه‌ركى ژنان ته‌نها منداڵبونه‌و پێویست ناكات به‌شدارییان له‌حكومه‌ت‌و پۆسته‌كاندا پێبكرێت". دەڵێت:" ئێمە نەمانوتوە کە ژنان نیوەی کۆمەڵن، هەرچەندە هەمولایەک دەڵێت ژنان نیوەی کۆمەڵن، بەڵام ئەو شێوازەی پێیدەوترێت نیوەی کۆمەڵ هەڵەیە". سەید زیکروڵڵا ئەلهاشمی وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی هەواڵیی TOLOو لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەئەگەری بەشداریکردنی ژنان لەکابینەی نوێی حکومەتی ئەفغانستان وتویه‌تى:"پێویستناکات ژنان بەشداریان لەحکومەتدا پێبکرێت، بەڵکو ئەرکی ئەوان تەنها بریتیە لەمنداڵبون". سەبارەت بەپرسیارێکی بێژەری کەناڵەکە بەوەی کە ئایا ئەوان بڕوایان بەوە هەیە کە ژنان نیوەی کۆمەڵن، لەوەڵامدا وتویەتی:"ئێمە نەمانوتوە کە ژنان نیوەی کۆمەڵن، هەرچەندە هەمولایەک دەڵێت ژنان نیوەی کۆمەڵن، بەڵام ئەو شێوازەی پێیدەوترێت نیوەی کۆمەڵ هەڵەیە، ئایا دانانی ژنان لەناو ئەنجومەنی وەزیران دەیانکات بەنیوەی کۆمەڵ، بێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی تاچەند مافەکانیان پێشێلدەکرێت؟". وتەبێژەکەی تاڵیبان لەسەر قسەکانی نمونەیەکی هێناوەتەوەو وتویەتی:"لەماوەی 20 ساڵی ڕابردودا کە ئەمریکاو حکومەتی بەکرێگیراوی ئه‌فغانستان حوکمی ئەم وڵاتەیان کردوە، جگە لەلەشفرۆشی هیچ شتێکی تریان بڵاوکردۆتەوە؟، بەڵام ئێمە ئەوە ناکەین‌و کەس ڕێگەی ئەوەمان پێنادات". خانمە بێژەرەکەش پرسیاری ئەوەی لەبەرپرسەکەی تاڵیبان کردوە کە ئەوان لەشفرۆشی چۆن پۆڵێندەکەن، یان چۆن دەکرێت هەموو ئافرەتان بەلەشفرۆشی تۆمەتباربکەن، لەوکاتەدا هاشمی لەقسەکەی پاشگەزبۆته‌وەو ده‌ڵێت:"ڕۆڵی ژنان تەنها منداڵبونە".
هاوڵاتى نوێنەری مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لەبەغداوه په‌یامێكى له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى حزبه‌كه‌ى بۆ كه‌ركوك بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند:" ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌و له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێكه‌وتوین". بەنگین ڕێکانی وەزیری پێشوی ئاوەدانکردنەوەی عێراق‌و نوێنەری ئێستاى مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لەبەغدا لەتویتێکدا نوسیویه‌تى:"پارتی لەماوەیەکی نزیکدا دەگەڕێتەوە کەرکوک‌و نەینەواو دیاله‌و خورماتوو، ئەویش لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتنانەی لەگەڵ حکومەتی بەغداو حکومەتە خۆجێیەکانی ئەو پارێزگایانەدا کراوە". دەشڵێت:"پارتی هاوشێوەی هەموو پارت‌و هێزو لایەنەکانی تر بۆ قۆناغەکانی داهاتوو ڕۆڵ‌و چالاکیی سیاسیی خۆی لەو ناوچانەدا دەبێت". لەدوای ڕوداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017و کۆنترۆڵکردنەوەی کەرکوک‌و ناوچە کێشەلەسەرەکان لەلایەن سوپا‌و پۆلیسی فیدراڵییەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان سەرجەم بارەگاکانی لەو ناوچانە داگیرکران.
هاوڵاتى ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند:" روون بووەوە کە ئەو کۆمپانیایە پابەند نەبووە بە رێنوێنییەکانی پەیوەست بە کاری کۆمپانیا ئەمنییەکان". ئەمڕۆ هەینی ئاسایشی سلێمانی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاماژەی بەوە داوە، "رۆژی 9-9-2021 تیمێکی بەشی چاودێری و پشکنینی کۆمپانیا ئەمنییەکان بە هاوکاری بەشی جموجووڵی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی کۆمپانیای تالۆنیان بەسەرکردەوە و روون بووەوە کە ئەو کۆمپانیایە پابەند نەبووە بە رێنوێنییەکانی پەیوەست بە کاری کۆمپانیا ئەمنییەکان". هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "کۆمپانیاکە هەستاوە بە بەکارهێنانی کارگەیەکی چیمەنتۆ وەک پێگەیەکی مەشق و راهێنانی سەربازی بەو هێزە دوور لە چاوی دەزگا ئەمنییەکان". ئاسایشی سلێمانی دەشڵێت، "هێزەکانی ئاسایش لە کاتی پشکنیندا دەستیان بەسەر 120چەکی جۆراوجۆر و 280 مەخزەنی فیشەکدا گرتووە".
هاوڵاتى سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگەیاند:" ڤاكسین وه‌ربگرن، كوردستان بپارێزن" ئەمڕۆ هەینی 10ى ئەیلولی 2021 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له زنجیره تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر هاتوون و نووسیویه‌تی، ئێمه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین، ژماره‌ی بنكه‌كانی پێدانی ڤاكسین به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش زیاتر بكه‌ین و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، تا ئێستا زیاتر له 10 هه‌زار پێشمه‌رگه ڤاكسینیان وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، تا ئێستا 800 هه‌زار ژه‌مه ڤاكسین به هاووڵاتییان دراون و نووسیویه‌تی: "ڤاكسین وه‌ربگرن، كوردستان بپارێزن". لەگەڵ كاتی نزیكبونەوەی خوێندنی ساڵی تازە و بتۆماركردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێمدا حكومەت وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنای بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و وەزارەتی پێشمەرگە كردۆتە ناچاری و لە بنەكی تایبەت وەریدەگرن تا لەماوەیەكی كەمدا زۆرترین مامۆستا بەتایبەتی ڤاكسین وەربگرن.
هاوڵاتى قایمقامی چەمچەماڵ لە دەستگیرکردنی سێ کەسی بە تۆمەتی "دزینی" ئاسنی تاوەرەکانی کارەبا راگەیاند. ئەمڕۆ هەینی 10-09-2021 قایمقامی قەزای چەمچەماڵ لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند:" دوای ئەوەی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاگادارکراونەتەوە، هێزەکانی ئاسایشی ناحیەی سەنگاو و شۆڕش توانییان سێ کەس دەستگیربکەن و هاوکات دەست بەسەر ئاسنی تاوەرەکانیشدا بگرن". دەقی راگەیێندراوی قایمقامی قەزای چەمچەماڵ: دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بەنوسراوی ژمارە/ ٤٨٩٢ لە ٢/ ٦/ ٢٠٢١ قائیمقامیەتی چەمچەماڵی لە چەند حاڵەتێکی دزینی ئاسنی تاوەری کارەباکان لەسنوری ناحیەی سەنگاو ئاگادارکرد ، قائیمقامیەتی چەمچەماڵ دوو نوسراو بە ژمارەکانی / ١٩٥٢ لە ٩ /٦ / ٢٠٢١ و ٢٨٥٥ لە ٢٢/ ٨/ ٢٠٢١ ئاڕاستەی ناحیەکانی تەکیە و شۆڕش و سەنگاویکرد کە ئەو تاوەرانەی پێدا تیدەپەڕێت بەمەبەستی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە. سەرەنجام لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناحیەی سەنگاو و شۆڕش توانرا سێ کەس دەستگیربکرێت و هاوکات دەست بەسەر ئاسنی تاوەراکانیشدا گیراوە. بەناوی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ دەستخۆشی لەهێزەئەمینیەکان دەکەین و داواش لە هاوڵاتیان دەکەین لەکاتی بینینی هەر حاڵەتێکی دزێو و ناشارستانی زانیاری بدەن بە هێزە ئەمنیەکان بۆ ئەوەی سەرپێچیکاران ڕادەستی یاسا بکرێت.
هاوڵاتى ئەنجومەنی دەرچوانی دانەمەزراو رایگەیاند:" ڕۆژی دوشەممە خۆپیشاندانی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێم ئەنجامبدەن دژی بێ‌کاری و داخستنی دەرگای دامەزراندن". ئەمڕۆ هەینی 10ى ئەیلولی 2021 لەراگەیانراوێکدا ئەنجومەنی دەرچوانی دانەمەزراو رایگەیاند:" بڕیاریانداوە لە ڕۆژی دوشەممە 13/9/2021 خۆپیشاندانی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێم ئەنجامبدەن دژی بێ‌کاری و داخستنی دەرگای دامەزراندن. لەراگەیاندراوەكەیاندا ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردووە:"مافی سەرجەم دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەمەزراندنە بەشێوەی هەمیشەیی، بۆیە بەردەوام دەبەن تا لەداواکردنی مافەکانیان. ئەنجومەنی دەرچوانی دانەمەزراو داوا لەسەرجەم دەرچوان دەکەن بەژداری خۆپیشاندانەکان بکەن لە پێناو ئەو مافەی کە ساڵانێکە لە دەرچوانی زانکۆ وپەیمانگاکان سەندراوەتەوە، هەروەها داوا لەوانەبێژ و خۆبەخشەکان دەکەن پشتیوانیان بن.
هاوڵاتى ئەمڕۆ هەینی حکومەتی نوێی لوبنان بەسەرۆکایەتی نەجیب میقاتی راگەیەنرا. ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو لەگەڵ میشیل عەون سەرۆکی لوبنان و نبیە بری، سەرۆکی پەرلەمان کۆبوەوە و لەبارەی کابینەی نوێی حکومەت گەیشتنە رێککەوتن. ئەوەش هاتوە، حکومەتی نوێ لەلایەن نەجیب میقاتی سەرۆکایەتی دەکرێت، هەروەها عەبدوڵا بو حەبین وەک وەزیری دەرەوە، بەسام مولوەی وەک وەزیری ناوخۆ و مۆریس سەلیم وەک وەزیری بەرگری دیاریکراون. پێکهێنانی حکومەتی لوبنان لەکاتێکدایە، ئەو وڵاتەی کە پایتەختی گەشتیاریی وڵاتانی عەرەبی بو، لەدوای شەڕی ناوخۆی نێوان ساڵانی 1975 بۆ 1990 ئێستا بە خراپترین دۆخی ئابوری‌دا تێدەپەڕێت. لوبنانییەکان توڕەن، هێندە توڕەن کە رۆژانە دەچنە سەر شەقامەکان و داوای باشکردنی گوزەرانیان دەکەن و ماوەی چەند ساڵێکە خۆپێشاندانی بەردەوامی لێ بەڕێوەدەچێت.
هاوڵاتى حزبی دیموكراتی كوردستان خستنەخوارەكەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سوپای پاسدارانی لە ناوچەی باڵەكاتی ڕاگەیاند. دوێنێ هێزەکانى پێشمەرگەى دیموکرات فرۆکەیەکى درۆنیان لە سنورى باڵەکایەتى لە سیدەکان خستووەتەوە خوارەوە. فڕۆکەکە بەر لەوەى ئامانجەکەى خۆى بپێکێت لەلایەن پێشمەرگەکانەوە خراوەتە خوارەوە و هێرشەکەی پوچەڵکراوەتەوە. دوو ڕۆژە كۆماری ئیسلامی ئێران بنكە و بارەگاكانی حزبی دیموكراتی لە بەرزاییەکانى ئالانە لە دەڤەری باڵەکایەتیبۆردومان دەكات و تا ئێستاش چەندین جار داوای لەحكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە حزبە ڕۆژهەڵاتیەكان لە هەرێم دەربكات و جەختی لەوەكردۆتەوە هێرش دەكاتە سەر بنكە و بارەگاكانیان.
هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 11104 پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجامدراون و لەو ژمارەیەش 1380 توشبوی نوێ تۆمارکراون و 22 توشبوی پەتاکەش مردون. وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 1380 توشبوی نوێ تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لەسنوری پارێزگای سلێمانی بون. ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا 1870 توشبو چاکبونەتەوە و 22 توشبوی پەتاکەش مردون کە بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بون هەولێر 8 کەس، گەرمیان 1 کەس، سلێمانی 8 کەس و لە دهۆکیش 5 توشبو مردوە.
هاوڵاتى سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاودەکاتەوە و ڕایگەیاند: “ بانگه‌شه‌يه‌كى مه‌ده‌نيانه‌ى ئارام له ئاستێكى به‌رزدا ئه‌نجام بدرێت، نه‌بێته هۆى بێزاركردنى هاووڵاتييان و له هه‌موو پشێوى و يه‌كترشكاندن و ناوزڕاندنێك دوور بێت". ئەمڕۆ هەینی 10ى ئەیلولی 2021 نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاودەکاتەوە و ڕایگەیاند: “له كاتێكدا بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى (10)ى ئۆكتۆبه‌رى داهاتوو له عيراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، داوا له هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌م بانگه‌شه‌يه‌كى مه‌ده‌نيانه‌ى ئارام له ئاستێكى به‌رزدا ئه‌نجام بده‌ن. نه‌بێته هۆى بێزاركردنى هاووڵاتييان و له هه‌موو پشێوى و يه‌كترشكاندن و ناوزڕاندنێك دوور بێت. به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر حيساب و له‌كه‌داركردنی كه‌سایه‌تيی كاندید، به‌تایبه‌تی كاندیدى ئافره‌ت نه‌بێت. دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان كوردستانييانى خۆشه‌ويست، هاووڵاتيانى ئازيز له هه‌رێمى كوردستان و عيراق له كاتێكدا بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى (10)ى ئۆكتۆبه‌رى داهاتوو له عيراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، داوا له هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌م بانگه‌شه‌يه‌كى مه‌ده‌نيانه‌ى ئارام له ئاستێكى به‌رزدا ئه‌نجام بده‌ن. نه‌بێته هۆى بێزاركردنى هاووڵاتييان و له هه‌موو پشێوى و يه‌كترشكاندن و ناوزڕاندنێك دوور بێت. به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر حيساب و له‌كه‌داركردنی كه‌سایه‌تيی كاندید، به‌تایبه‌تی كاندیدى ئافره‌ت نه‌بێت. هه‌موو لايه‌ن و داموده‌زگا ئیداری و ئه‌منیيه‌كان و ميديا و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، هاوكار بن بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له چوارچێوه‌ى ياسادا. به ته‌واوى ئازاد بێت و ده‌رفه‌تی یه‌كسان و وه‌ك يه‌ك بۆ هه‌موو لايه‌ن و كاندیده‌كان فه‌راهه‌م بێت. هه‌موو حزب و لايه‌نه سياسييه‌كان ده‌بێ ئه‌وه‌يان له بير بێت كه دوای هه‌ڵبژاردن هه‌موومان ئامانجمان ئه‌وه‌یه له به‌غدا پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ پته‌وكردنى ديموكراسى، به‌رژه‌وه‌ندیيه‌كانی عێراق به‌گشتی و به‌ده‌ستهێنان و پاراستنی مافه ده‌ستوورييه‌كانی هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تی. له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا ده‌بێ كارێكى وا نه‌كرێت هه‌ماهه‌نگی و هاريكارى و پێكه‌وه‌يى و كاری هاوبه‌شى داهاتوو له به‌غدا سه‌ختتر بكات. ده‌نگدان ماف و ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تييه، ده‌بێ په‌يامى هه‌موومان ئه‌وه بێت كه هاووڵاتييان ئه‌و مافه‌يان به كار بهێنن، ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تى هه‌ڵبگرن و به به‌شداريى كارايان له ده‌نگداندا، هه‌مووان پێكه‌وه له گۆڕانگارى و هه‌وڵه‌كانى بنياتنانى داهاتوويه‌كى باشتردا به‌شدار بن. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ عيراقييه‌كان گرنگه، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش به بايه‌خه‌وه لێى ده‌ڕوانێت، بۆيه نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و يه‌كێتيى ئه‌ورووپا تيمه‌كانيان ده‌نێرن و له نزيكه‌وه چاودێرى ده‌كه‌ن. هيواى بانگه‌شه‌يه‌كى سه‌ركه‌وتوو بۆ هه‌موو لايه‌ك و هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رد ده‌خوازم كه جێى متمانه‌ى هه‌مووان بێت. نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 2021/9/10
هاوڵاتى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" پرۆسەی گەڕاندنەوەی 54 کۆچبەرەکە لە سووریاوە بۆ نێو تورکیا سەرکەوتووانە کۆتاییهات و لە نزیکترین کاتیش‌دا دەگەنە دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل. ئەمڕۆ هەینی 10-9-2021 فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "پرۆسەی گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان لە سووریاوە سەرکەوتووانە کۆتاییهات". فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سوپاسی تەواوی ئەو دامەزراوانە دەکات کە هاوکاربوون و هاوئاهەنگییان لەگەڵ فەرمانگەکە کردووە بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ئەو 54 کۆچبەرە کە لە سووریا گیریان خواردبوو و دەڵێت، "فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سوپاسی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و کۆنسوڵخانەی گشتیی کۆماری تورکیا لە هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر وەرگرتنی رەزامەندیی حکومەتی کۆماری تورکیا و باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە و کۆنسوڵخانەی عێراق لە غازی عەنتاب دەکات لە بەرامبەر کارئاسانیان بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیە و پشتڕاستکردنەوەی ناوەکان و لە ئەستۆگرتنی ئەرکی گواستنەوەی کۆچبەرەکان". وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان، بڕیارە لە نزیکترین کاتدا ئەو 54 کۆچبەرە بگەنە دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل و ستافی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەش لە پێشوازییاندا دەبن.
هاوڵاتى سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند: “هەر پەدەکە بەشدار و تاوانبار نییە لە دۆسێیەی دەستگیرکراوانی بادینان، بەڵکو حزبە بەشداربووەکانی تری ناو ئەم دەسەڵاتە ستەمکارە، بەشدارن لە بەردەوامیی ئەم دۆسییە دژە مرۆڤانەیە”. ئەمڕۆ هەینی 10ى ئەیلول، یوسف محەمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، “هەر پەدەکە بەشدار و تاوانبار نییە لە دۆسێیی دەمکوتکردنی دەنگە ئازا و ئازادەکانی بادینان، بەڵکو حزبە بەشداربوەکانی تری ناو ئەم دەسەڵاتە ستەمکارە و هەمو ئەوانەی بەناوی چاکسازییەوە پۆستی بێدەسەڵاتیان لەناو حوکمڕانیی هەرێم هەیە بەشدارن لە بەردەوامیی ئەم دۆسییە دژە مرۆڤانەیە”. سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ئەوەشی وتوە، دوای زیاتر لە ساڵێك لە دەستگیركردنیان، هەندێك لە دەستگیركراوانی بادینان مانیان لە خواردن گرتوە وەك دژایەتییەك بۆ دۆخی دەستگیركردنیان و ئەو تۆمەتانەی بۆیان دروستكراون و هەروەها دواخستنی بەردەوامی دادگاییكردنیان بۆ یەكلاكردنەوەی دۆسییەكانیان. جەختیشی كردۆتەوە كە بێدەنگی دەسەڵاتە فیدراڵییەكان و كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ و رێكخراوە مرۆییەكانی دیكە بەرامبەر بە پێشێلكردنی ماف و ئازادییەكان لە هەرێمی كوردستان، كارێكی شەرمئاوەرو سەركۆنەكراوە.
هاوڵاتى تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران جارێکی دیکە سنووری ناوچەی باڵەکایەتی و برادۆستیان تۆپبارانکرد، موختاری گوندی بەربزینیش دەڵێت، تۆپبارانەکە زیانی گیانی و ماڵی نەبووە. ئەمڕۆ هەینی 10-09-2021 بۆ دووەم رۆژی بەدوای یەک تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران گوندی بەربزینیان لە سنووری سیدەکان تۆپبارانکرد. رۆژی 07-09-2021 ئێران لەبارەی هێرشکردنە سەر حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هۆشداری بە خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان دا و داوای کرد خەڵک لە بارەگاکانیان دووربکەونەوە. دوای دوو رۆژ لە هۆشدارییەکە، ئێران دەستی بە بۆردوومان و تۆپبارانی باڵەکایەتی و برادۆست کرد. ماوەی هەفتەیەکە سوپای پاسدارانی ئێران لە بەرزاییەکانی دۆڵمەیدانی قەزای شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان تۆپخانەیێکی جێگیر کردووە و لەوێوە تۆپەکان ئاراستەی باشووری کوردستان دەکات.