هاوڵاتى جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی نەتەوەی کورد لە پێناو فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستە بووە بۆ گەلی کوردستان، بۆیە بە هیواوە بۆ ئایندە دەڕوانرا و شۆڕشەکان دەبوون بە تەواوکەری یەکتری لە پێناو یەک ئامانج کە هێنانەدی خەونی گەلێک بوو". جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شۆڕشی 11ی ئەیلوولی ساڵی 1961 شۆرشێک بوو دژی زوڵم و ستەم و نادادی بەرامبەر نەتەوەیەک، بۆیە ئەمڕۆ هەیە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و قوربانی گەلی کوردە و دەبێت "بەیەک دەنگی کاربکەین بۆ دەستکەوتی زیاتر لە پێناو پاراستنی قەوارەی هەرێم." جەعفەر شێخ مستەفا لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "لە یادی 60 ساڵەی شۆڕشی ئەیلولدا کە شۆرشێک بوو دژی زوڵم و ستەم و نادادی بەرامبەر نەتەوەیەک، سەری ڕێز و نەوازش دادەنەوێنم بۆ گشت شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان. لە 11ی ئەیلوولی ساڵی 1961دا شۆڕشی گەلێک هەڵگیرسا کە بووە وەرچەرخانێک لە مێژووی خەباتی سیاسی‌دا، بەرامبەر بە ڕژیمێک کە هەموو ماف و ئازادییەکانی لە نەتەوەیەکدا بەرتەسک کردبۆوە کە نەتەوەی کورد بوو، فاکتەری بە هێزی ئەو شۆرشە ئەوە بوو کە کۆکەرەوەی هەموو پێکهاتەکان بوو بەرامبەر بە ڕژێمی ئەوسای حوکمڕان." باس لەوەشکراوە، شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی نەتەوەی کورد لە پێناو فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستە بووە بۆ گەلی کوردستان، بۆیە بە هیواوە بۆ ئایندە دەڕوانرا و شۆڕشەکان دەبوون بە تەواوکەری یەکتری لە پێناو یەک ئامانج کە هێنانەدی خەونی گەلێک بوو. جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕو، "ئەوەی کە ئەمڕۆ هەیە و بە دەستهاتووە بۆ گەلەکەمان بە خوێنی شەهیدان و قوربانیدان و ماندوو بوون و ئاوارەیی و ماڵ وێرانی هاتووە، با بیپارێزین لە ناحەزان و کار بکەین بە گیانی تەبایی و یەکڕیزی و یەکدەنگی بۆ دەستکەوتی زیاتر لە پێناو پاراستنی قەوارەی هەرێم."
هاوڵاتى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پشتیوانی خۆشی بۆ داواكارییه‌كان و خزمه‌تكردنی زیاتری هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی ڕایگه‌یاند:" پێویسته ئه‌مساڵ یاخود ئه‌م خوله و دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان گرفته ئیداری و یاساییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه چاره‌سه‌ر بكرێن". ئەمڕۆ شەممە 11ی ئەیلوولی 2021 به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، هه‌ریه‌ك له ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، هه‌ڤال ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، به‌ئاماده‌بونی فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و فه‌رهاد نیعمه‌ت جێگری ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبونه‌وه. ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا گرفته یاساییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه گفتوگۆ كرا و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، پێویسته ئه‌مساڵ یاخود ئه‌م خوله و دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان گرفته ئیداری و یاساییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه چاره‌سه‌ر بكرێن. هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، مسته‌فا كازمی به‌خێرهاتنی پارێزگاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كرد‌و له سه‌ر پێشنیازی پارێزگاره‌كانی پارێزگاكان، به نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پێداویستیی و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، دابینكردنی زه‌مینه‌و ده‌رفه‌تی هاوبه‌ش و یه‌كسان بۆ كاندیده‌كان به تایبه‌تیی له ناوچه‌كانی 140 ده‌ره‌وه‌ی دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، دابینكردنی بوجه‌و پێداویستیی هێزه‌كانی ناوخۆ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانیان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و مافی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له بوجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان و دابینكردنی به‌نزین و نه‌وتی سپی بۆ هاوڵاتیان گفتوگۆیان كرد". هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، مسته‌فا كازمی جه‌خت له هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ یه‌كه كارگێڕیه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و نوسینگه‌كانیان له پارێزگان كردوه‌ته‌وه، پشتیوانیی خۆشی بۆ داواكارییه‌كان و خزمه‌تكردنی زیاتری هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.
هاوڵاتى شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگه‌یاند:" بەرپرسی ئەمنیی "ویلایەتی باکووری عێراق"ـیان دەستگیرکردووە کە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان "داواکراوی یەکەمە". ئەمڕۆ شەممە 11ی ئەیلوولی 20 لە راگەیێندراوێکدا ئاژانسی هەواڵگریی عێراق بڵاویکردەوە، "ئەبوو ئیبراهیم دابق، بەرپرسی ئەمنیی داعشیان لە ویلایەتی باکووری عێراق دەستگیرکردووە، کە پلانی هەبووە بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە و کوشتن لە هەرێمی کوردستان و بەرپرسی پێکهێنانی مەفرەزە تیرۆریستییەکانیش بووە". لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "دەستگیرکراوەکە بەرپرس بووە لە پێکهێنانی ئەو مەفرەزانەی بەمدواییانە لە پارێزگاکانی کەرکووک و ئەنبار دەستگیرکراون و مەفرەزەیەکی دیکەش کە لە هەرێمی کوردستان دەستگیکران و نیازی تەقینەوە و پلاندانانیان بۆ کوشتن هەبووە لەنێو هەرێمی کوردستاندا". لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، کە دەستگیرکردنەکە دوای هەوڵێکی مەیدانی زۆر هات کە مانگ و نیوێکی خایاندووە لەگەڵ بەدواداگەڕان لە پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا، بەغدا و ئەنبار. بەپێی ئاژانسی هەواڵگریی عێراق ئەبو ئیبراهیم دابق، کە "دەستگیرکراوە هاوژینی یەکێکە لەو ئافرەتە تیرۆریستانەی کە پێشتر دەستگیرکرابوو و کاری ئەوە بووە دەمانچەی بێدەنگ و بۆمبی بردووەتە هەولێر و بەرپرس بووە لە کەفالەتەکانی داعش لەنەینەوا کە بڕە پارەن و بەسەر ئەندامانی تیرۆریستیی داعش دابەشدەکرێن". لە کردەوەکەدا بەپێی ئەوەی ئاژانسی هەواڵگریی عێراق ئاشکرایکردووە، کەسێکی دیکەیان بە ناونیشانی بەرپرس و هاوئاهەنگیکاری نێوان سەرکردەکانی داعش دەستگیرکردووە و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر بە هەردووکیان گیراوەتەبەر.
شاناز حەسەن نوێنەری کەسوکاری زیندانیانی بادینان رایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی دواخستنی دادگایی‌کردنیان، 72 دەستگیرکراوی بادینان لەنێو زیندانی ئاسایشی گشتی ھەولێر مانگرتنی سەرتاسەریان راگەیاندوە و "ئێستا دۆخی بەشێکیان زۆر خراپە". ئەمڕۆ شەممە 11ی ئەیلولی 2021 ئەیھان سەعید، نوێنەری کەسوکاری زیندانیانی بادینان لە لێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:"بەداخەوە دوای سزادانی ھەندێک چالاکوان و رۆژنامەنوسانی بادینان و دواخستنی دادگای بەشێکی زۆر زیندانیانی دیکە، بەرامبەر نادادی، پێنەدانی مافە یاساییەکانییان، ئەشکەنجەدانی سایکۆلجی و جەستەیی، 72 زیندانیانی بادینان مانگرتنی سەرتاسەریان راگەیاندوە". نوێنەری کەسوکاری زیندانیانی بادینان ئەوەشی خستوەتەڕو، " سەرچاوەیەک لەنێو زیندانی ئاسایشی گشتی ھەولێر پێیی راگەیاندین لە رێککەوتی 6ی ئەم مانگەوە 72 زیندانیانی بادینان کە پێکدێن لە (رۆژنامەنوس، چالاکوان، مامۆستا، پێشمەرگەی دێرین، نوسەر و مامۆستای زانکۆ) مانگرتنی سەرتاسەریان لە خواردن کردوە، ئێستا دۆخی بەشێکیان زۆر خراپە." ئەیھان سەعید، دەڵێت، "داوا لە UN و پەرلەمانی کوردستان و عێراق، دەستەلاتی جێبەجێکار و دادوەری، نوێنەران وڵاتان لە ھەرێم و بەغدا، رێکخراوەکانی جیھانی مافی مرۆڤ دەکەین سەردانی زیندانیە بە ناحەق دەستگیرکراوەکانمان بکەن و فشار بکەن کە مافە یاساییەکانیان بۆ دابین بکەن". داواکاری زیندانیانی بادینان پێکدێن لە: یەکەم: رێگەپێدان بۆ بینینی خێزان و پارێزەرەکانیان کە بەپێ (اصول المحاكمات الجزائية) مافی ھەموو زیندانیێکە پارێزەری ھەبێت. دووەم: گواستنەوەی دەستگیرکراوەکان لە زیندانی ئاسایشی گشتی بۆ چاکسازی گەوران کە تەنیا چوار زیندانی گواستراونەوە سەرباری دەستخوشی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلایەتی داواکارین ئەوانەی دیکەش بگوازرێنەوە، چونکە دوخیان لە ئاسایش زۆر خراپە و بەشێک لە زیندانیان زیاتر لە ٤٠ کیلۆ لە جەستەیان دابەزیون، ناکرێت ئاسایش سکالاکار بێت و زیندانیەکانیش لەژێر زیندانەکانی ئەواندابن. سێیەم: دادگایی گشت راگیراوەکان دەستپێبکەن و یەکلایی بکرێنەوە کە زیاتر لە ساڵێکە بە مەبەست دادگایی ناکرێن. چوارەم: زیندانیەکان مەدەنین و ھیچ بەلگەیان لەسەر نیە بۆ ئەو تومەتانەی دەخرێنە پاڵ بویە پێویستە بەپێ یاسای ژمارە (35)ی رۆژنامەگەری کوردی، یاسای ژمارە (11)ی خۆپیشاندان مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت نەک یاسای 1ی ژمارە 21ی ساڵی 2003ی تێکدانی ئاسایشی ھەرێم. جەتی لەوەكردەوە:" مانگرتنی کەسوکارەکانمان بەھۆی ئەو زوڵمەیە کە لە زیندان لەبەرامبەریان ئەنجامددەرێت، ئەرکی ھەموو لایەکە بەرامبەر ئەم پرۆسەیە نادیموکراسی و نایاساییەی بەرامبەر خەلکی نارازی بادینان بھێتە دەنگ و ھەوڵ بۆ ئازادکردنیان بدات، چونکە ئەوان بێ تاوانن و لەسەر بیرورای جیاواز دەستگیرکراون ئەمەش مەترسیە بۆ سەر پرۆسەی دیموکراسی و سومعەی ھەرێمەکەمان ناشرینتر دەکات.
هاوڵاتى نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی ڕایگه‌یاند:" شادی نەوزاد لەبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی یەکێتی و رێزگرتن لە بنەماکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی، بڕیاریداوە پەیوەندی بە یەکێتیەوەبکات و لەچوارچێوەی فراکسیۆنی یەکێتی بەردەوام بێت نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی بڵاویکردەوە، پەرلەمانتار شادی نەوزاد لەبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی یەکێتی و رێزگرتن لە بنەماکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی، بڕیاریداوە پەیوەندی بە یەکێتیەوەبکات و لەچوارچێوەی فراکسیۆنی یەکێتی بەردەوام بێت. بەپێی ڕاگەیەندراوی نوسینگەکەی، بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتی لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەگەڵ شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی کوردستان کۆبۆتەوە. ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا کە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمان ئامادەیبووە، پەرلەمانتار شادی نەوزاد روونیکردۆتەوە لەبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی یەکێتی و رێزگرتن لە بنەماکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی، بڕیاریداوە لەئەمڕۆوە پەیوەندی بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بکات و لەچوارچێوەی فراکسیۆنی یەکێتی درێژە بەخزمەتەکانی بدات. هاوکات لە راگەیەندراوەکە ئەوەش وتراوە، بافڵ تاڵەبانی بەخێرھاتنی پەرلەمانتار شادی نەوزاد بۆ ناو ڕیزەکانی یەکێتی کردووە، ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، یەکێتی ماڵی ھەموو ئازادیخواز و خەڵکێکە کە باوەڕی بە خەباتی مەدەنی، دیموکراسی و خزمەتکردنی خەڵکی خۆشەویستی کوردستان هەیە، بۆیە پێشوازی لەم بڕیارە دروستە دەکەین. ھاوسەرۆکی ئەوەشی وتووە، یەکێتی ھێزێکی بەرپرسیارە بەرامبەر ئەزموونی ھەرێم و گلەیی و داواکاری کۆمەڵانی خەڵک، بۆیە لە ناڕەزایەتییەکان راناکەین و دەیکەینە سەرمایەی کۆشش و ھەوڵی زیاتر خزمەتکردن و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان. لەهیچ کەسێکیشی قبوڵ ناکەین خەمسارد و کەمتەرخەم بێت بەرامبەر داواکارییە رەواکانی خەڵک.
هاوڵاتى پارێزگاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئەمڕۆ بەشداریان كرد لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ێراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی و لەگەڵ دكتۆر بەرهەم ساڵ سەرۆككۆماری عێراقیش بە جیا كۆبونەوە. ئەمڕۆ شەممە 11ی ئەیلولی 2021 بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لەکۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لەئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، عەلی تەتەر پارێزگاری دھۆک‌و ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجەو سەبارەت بەگۆڕانکارییەکانی بارودۆخی سیاسی‌و ئابوریی‌و خزمەتگوزاری گفتوگۆیان كرد. هاوكات هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "ئه‌مڕۆ، له‌به‌غدا، شاندی ڕه‌سمی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان (هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه)، به‌شداریمانكرد له كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به‌سه‌رۆكایه‌تیی مسته‌فا كازمیی سه‌رۆك وه‌زیران، به به‌شداریی هه‌مو پارێزگاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه". لەبەشێکی دیکەیدا، سەرۆک كۆمار جەختیکردۆته‌وه لەگرنگی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاوو ڕیشەیی بۆ کۆتاییھێنان بەکێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان‌و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستورو یاسا، بەتایبەتی کێشە داراییەکان‌و پاراستنی مافە ڕەواکانی خەڵک‌و موچەخۆران‌و خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان‌و عێراق بێ جیاوازی. كۆبونه‌وه‌كه‌دا، له سه‌ر پێشنیازی پارێزگاره‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، به نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی پێداویستیی و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی عێراق و دابینكردنی زه‌مینه‌و ده‌رفه‌تی هاوبه‌ش و یه‌كسان بۆ كاندیده‌كان به تایبه‌تیی له ناوچه‌كانی مادده‌ی 140ی ده‌ره‌وه‌ی دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، دابینكردنی بوجه‌و پێداویستیی هێزه‌كانی ناوخۆ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانیان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و مافی پارێزگاكانی هه‌رێمی كردستان له بوجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان و دابینكردنی به‌نزین و نه‌وتی سپی بۆ هاوڵاتیان، داواكاریی و پێشنیازی خۆمانمان خسته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق. پارێزگاری سلێمانی، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگیی به‌رده‌وامی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وزاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كه كارگێڕییه‌كان و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئۆفیسی كۆمسیۆن له پارێزگاكاندا خسته‌ڕو، هه‌روه‌ها له كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین بڕیاری پێویست بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان دران".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئامارى توشبوون و گیانله‌ده‌ستدانى له كۆرۆنا ڕاگه‌یاندو به‌پێى ئاماره‌كه 6579كه‌س پشكنینى كۆرۆنایان بۆكراوه‌و له‌م رێژه‌یه 606 كه‌س توشى ڤایرۆسه‌كه‌بوون و له‌هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیانیش هیچ پشكنینێك نه‌كراوه. به‌پێى ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم، 6579 پشكنین له‌هه‌رێم ئه‌نجامدراوه‌و له‌هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان هیچ پشكنینێك ئه‌نجام نه‌دراوه، كۆى توشبوانى 24 كاتژمێر 606كه‌سبوه. هه‌ربه‌پێى ئاماره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، 1461كه‌س ڤایرسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندوه‌و چاكبونه‌ته‌وه‌و 20هاووڵاتى به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه كه 12 له‌هه‌ولێر 3 له‌دهۆك 2 له‌سلێمانى 1كه‌س له هه‌ڵه‌بجه‌و2كه‌س له گه‌رمیان بوه. رۆژانى شه‌ممه له به‌هۆى ئه‌وه‌ى له هه‌ینیدا پشكنین كه‌متر ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌رئه‌نجامه‌كانیش زۆرجار دواده‌كه‌ون رێژه‌ى تشبوون به‌به‌راورد به رۆژانى تر داده‌به‌زێت و له‌رۆژى یه‌كشه‌ممه جارێكى تر به‌رزده‌بێته‌وه.
هاوڵاتى مەسعود بارزانی ڕایگه‌یاند:" پێمانخۆشە لەسەر بنەمای شەراکەت و هاوسەنگی لەگەڵ بەغدا کار بکەین و کاتی ئەوە هاتووە چارەسەری جدی کێشەکان بکرێت". مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمرۆ 11ی ئەیلوول لە دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردندان لە هەولێر وتیشی، "دەبێت هەموولایەک بەخۆدا بچنەوە لەبری یەککتر شکاندن بیر لەوە بیکەینەوە کاری هاوبەش بکەین"، ئەو دەشڵێت، "پێمانخۆشە لەسەر بنەمای شەراکەت و هاوسەنگی لەگەڵ بەغدا کار بکەین و کاتی ئەوە هاتووە چارەسەری جدی کێشەکان بکرێت". وتیشی، "تێبینی زۆرمان لەسەر یاسای هەڵبژاردن و دابەشکردنی کورسییەکانی پارێزگاکان هەبوو کە هیچ دادپەروەریی تێدا نەبوو و لەسەر هیچ بنەمایەکی راست نییە، چونکە سەرژمێری نەکراوە، بەڵام لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و بۆ ئەوەی سەنگی پارتی بپارێزین بڕیارماندا بەشداریی هەڵبژاردن بکەین". مەسعود بارزانی وتیشی، "ئێمە تەسلیمی هیچ ترس و تۆقاندنێک نابین، لە هەڵبژاردنی رابردوو پارتی لەسەر ئاستی عێراق بوو بە هێزی ژمارە یەک، ئەوەش پاداشتی گەلی کوردستان بووە بۆ پارتی لەسەر هەڵوێستە نەگۆڕەکانی" ئاماژەی بەوەشکرد،"ئەوانەی دەیانەوێت مەرگی پارتی ببینن خۆیان ماندوونەکەن ئەو رۆژە نابینن". سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، وتیشتی، "دوژمن بەچەکێکی ترسناک شەڕمان لەگەڵ دەکەن، ئەویش ئەوەیە ئینتیمای نیشتیمان لەلای گەنج کەمکردۆتەوە". مەسعود بارزانی، ئەوەشی وت، "کاتێک داعش بە ھەموو ھێزیی خۆیەوە ھێرشی بۆ سەر خاکی ھەرێم ھێنا، جۆ بایدن، جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا، پەیوەندی پێوە کردم، وتی، ئێوە دەتوانن مقاوەمە بکەن یان کونسڵخانەی خۆمان لە ھەرێم بکشێنینەوە، منیش پێم وت: "گەر ھاوکاریمان بکەن یان ئێمە بەرگریی دەکەین، ئەگەریش ھاوکارییمان بکەن کاری ئێمە ئاسانتر دەبێت".
هاوڵاتى سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: " با يادى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول كه شۆڕشى ته‌واوى گه‌لى كوردستان بوو، بكه‌ينه هه‌وێن و بنه‌ماى يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌ژيانى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان و به هه‌مان گيانى شۆڕش، له‌پێناو ئاينده‌يه‌كى باشتر و چه‌سپاندنى فيدراڵى و پاراستنى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان و ده‌ستكه‌وكانيدا، پێكه‌وه هه‌نگاو بنێين و كار بكه‌ين". له يادى شه‌ست ساڵه‌ى هه‌ڵگيرسانى شۆڕشى "مه‌زنى" ئه‌يلوولدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاودەکاتەوە و تێیدا هاتووە "به ڕێز و شكۆوه يادى رێبه‌رى شۆڕش بارزانيى نه‌مر و هاوه‌ڵانى و ته‌واوى شه‌هيدانى شۆڕش و كوردستان ده‌كه‌ينه‌وه، سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين و سه‌رى رێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌مياندا داده‌نوێنين". نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول، ماكى شۆڕشه‌كانى كوردستانه كه له يه‌كێك له سه‌رده‌مه هه‌ره سه‌خته‌كانى مێژوودا هه‌موو چين و توێژ و پێكهاته‌كانى كوردستانى له‌ژێر سه‌ركردايه‌تييه‌كى جێى باوه‌ڕ و متمانه و له ئيراده‌يه‌كى يه‌كگرتوودا كۆكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پێكه‌وه و له‌پێناو يه‌ك ئامانجدا به‌ره‌نگارى سته‌م و داپڵۆسين ببنه‌وه و داواى ئازادى و مافه‌كانيان بكه‌ن". نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە دەکات کە "شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول ئيراده‌يه‌كى پۆڵايين و له‌بننه‌هاتووى له گه‌لى كوردستاندا دروست كرد كه ئيتر هه‌رگيز نه‌ده‌بوو بشكێت، بۆيه ته‌نانه‌ت دواى گه‌له‌كۆمه‌كى نێوده‌وڵه‌تييش له شۆڕش، زۆرى نه‌خاياند گه‌لى كوردستان ريزه‌كانى رێكخسته‌وه و دووباره هاته‌وه كۆڕى خه‌بات و تێكۆشان و رووبه‌ڕووى هه‌موو هێز و چه‌ك و زه‌بر و زه‌نگێكى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عيراق بووه". سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا باس لەوە دەکات کە "شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول و كاريگه‌رى و پێگه و ده‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و جيهان، بوونه بنه‌مايه‌ك كه ڕێككه‌وتنى 11ى ئازار و هه‌موو ده‌سكه‌وت و پێشكه‌وتنه‌كانى دواترى گه‌لى كوردستانى له‌سه‌ر بنيات نران، ده‌ستكه‌وتى هه‌ره مه‌زنيش دروستكردنى شانازى و ناسنامه‌ى نيشتمانى و نه‌ته‌وه‌يى و ئيراده و گيانى به‌ره‌نگارى و به‌رده‌وامى بوو كه گه‌لى كوردستانى به ئه‌مڕۆ گه‌ياند". نیجیرڤان بارزانی رایدەگەیێنێت "با يادى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول كه شۆڕشى ته‌واوى گه‌لى كوردستان بوو، بكه‌ينه هه‌وێن و بنه‌ماى يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌ژيانى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان و به هه‌مان گيانى شۆڕش، له‌پێناو ئاينده‌يه‌كى باشتر و چه‌سپاندنى فيدراڵى و پاراستنى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان و ده‌ستكه‌وكانيدا، پێكه‌وه هه‌نگاو بنێين و كار بكه‌ين. هه‌ميشه به‌رز و شكۆدار بێت يادى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول و سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان".
هاوڵاتى بیست ساڵ لەمەوبەر، دوو فڕۆکەی نەفەرهەڵگر خۆیان بە دوو تاوەرە 110 نهۆمییەکەدا کێشا و دوای یەک كاتژمێر و 42 خولەک، هەردووکیان بە تەواوی رووخان و 2 هەزار و 606 کەس گیانیان لەدەستدا. نۆزدە چەکداری ئەلقاعیدە هێرشەکەی یازدەی سێپتەمبەریان ئەنجامدابوو دابەشبووبوون بەسەر چوار دەستەدا، لە هەر یەکێک لەو دەستانەدا بەلانی کەم یەکێکیان خولی فڕۆکەوانی بینیبوو، تا لە کاتی ڕفاندنی فڕۆکەکاندا بتوانێت کۆنترۆڵی ئاڕاستەی ڕۆیشتنی فڕۆکەکە بکات. ئەو چەکدارانەی ئەلقاعیدە، پێشتر لە ئەمریکا بوون، سوودیان لە دەرفەتە کراوەکانی ناو ئەمەریکا بینی و ژمارەیەکیان وەک خۆئامادەکردن بۆ ئەو هێرشانە کە نزیکەی 3 هەزار کەسیان لەناو خاکی ئەمەریکادا کوشت، چووبوونە خولی تایبەتی فڕۆکەوانییەوە وڕۆژی یازدەی سێپتەمبەری ساڵی 2001، چەکدارانی ئەلقاعیدە 4 فڕۆکە دەڕفێنن. چەکدارەکان دوو فڕۆکە ڕفێندراوەکەی گەشتی ژمارە11 و گەشتی ژمارە 175دەدەن بە باڵەخانەکانی نێوەندی بازرگانی جیهانیدا لە شاری نیویۆرک و فڕۆکە ڕفێندراوەکەی گەشتی ژمارە 77 دەدەن بە باڵەخانەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکادا "پەنتاگۆن" لە ناوچەی ئاڕلینگتۆن لە ستانی ڤێرجینیا، فڕۆکە ڕفێندراوەکەی چوارهەمیش ئەوەی گەشتی ژمارە 93، بەڕێوەدەبێت بەرەو واشنتۆنی پایتەخت، وەک دەگوترێت دەشێت ڕفێنەرە تێرۆریستەکان وەهایان دانابێت فڕۆکەکە بدەن بە باڵەخانەی کۆنگرێسدا یانیش بە کۆشکی سپی‌دا بەڵام سەرنشینەکانی ناو فڕۆکەکە بەرەنگاری چەکدارەکان دەبنەوە و فڕۆکەکە لە ناو ستانی پەنسلڤانیا دەخەنە خوارێ و بەم کارەشیان ڕێگر دەبن لەوەی پیلانی چوارهەمی خۆیان بپێکن. یازدەی سێپتەمبەر ڕۆژێکی ئاسایی نییە لای ئەمریکییەکان و لە زۆر ڕەهەندەوە هاوشێوەی ڕووداوەکانی پێرڵ هاربەر سەیری دەکرێت کە ئەمریکای ڕاکێشایە ناو دووهەم شەڕی جیهانییەوە. لە ساڵیادی رووداوەکە، ئەندامانی خێزانی بەشێکیان لەو شوێنە ئامادەدەبن و ناوی کەسوکارە کوژراوەکانیان بە دەنگی بەرز دەخوێننەوە. بەشێکی ئەوانەی لە رێوڕەسمەکەدا بەشداردەبن، ئەوانەن کە لەکاتی هێرشەکانی 11ی سێپتێمبەردا منداڵ بوون یانیش هێشتا لەدایک نەببوون. ئەوان زیندوو هێشتنەوەی ئەو یادەوەرییە بە گرنگ بۆ نەوەکانی داهاتووی ئەمریکا دەبینن. ئەو رۆژە بەکۆی گشتی 2 هەزار و 997 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 25 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون. رێکخراوی قاعیدە بەرپرسیاریەتی خۆی لەو هێرشانە راگەیاند و ئەمریکاش شەڕی دژی تیرۆری راگەیاند و هەمان ساڵ جەنگی ئەفغانستان و لە ساڵی 2003ـێش جەنگی عێراقی دەستپێکرد.
هاوڵاتى 54 گەنجە کوردەکە کە دوو هەفتە بوو لە تورکیاوە رەوانەی شارۆچکەی ئەعزازی سووریا کرابوون بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان. گەنجەکان کە زۆربەیان خەڵكی پارێزگای سلێمانین پێشتر هەوڵیاندابوو بە رێگەی نایاسایی کۆچ بکەن بۆ ئەوروپا، بەڵام پۆلیسی تورکیا دەستگیری کردن، خۆیان وەکو سووری ناساندبوو بۆیە رەوانەی ئەعزازی سووریا کرابوون . رۆژی هەینی 10-9-2021 فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرۆسەی گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان لە سووریاوە سەرکەوتووانە کۆتاییهات". گەنجەکان لەسەر شەش گرووپ دابەش ببوون، بەشێک لەوان نزیکەی سێ مانگ بوو لە تورکیا بوون و دەیانویست بە قاچاغ خۆیان بگەیێننە وڵاتانی ئەوروپا.
هاوڵاتى بۆ رۆژی سێیەم سوپای پاسدارانی ئێران بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی دەڤەری برادۆست و بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە گوندی بەربزینی سیدەکانی تۆپبارانکردەوە. دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی سەر بە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بڵاویکردەوە، "هێزه‌كانی ئێران له ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینییەوە دوباره ده‌ستیان به تۆپبارانكردنی ناوچه و به‌رزاییه‌كانی سیدەکان كردوه و هه‌ر چه‌ند کاتژمێر جارێک بۆردومان دەکەن". بۆردومانی دەڤەری برادۆست لەلایەن ئێرانەوە لەکاتێکدایە، سوپای پاسدارانی وڵاتەکە لە هەردو قەزاکانی شنۆ و پیرانشار هێزێکی زۆری هێناوەتە سەر سنورەکان و لە دۆڵمەیدانی شنۆش تۆپخانەیەکی جێگیر کردوە.
هاوڵاتى وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان ڕایگه‌یاند: "ئه‌ركى ژنان ته‌نها منداڵبونه‌و پێویست ناكات به‌شدارییان له‌حكومه‌ت‌و پۆسته‌كاندا پێبكرێت". دەڵێت:" ئێمە نەمانوتوە کە ژنان نیوەی کۆمەڵن، هەرچەندە هەمولایەک دەڵێت ژنان نیوەی کۆمەڵن، بەڵام ئەو شێوازەی پێیدەوترێت نیوەی کۆمەڵ هەڵەیە". سەید زیکروڵڵا ئەلهاشمی وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی هەواڵیی TOLOو لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەئەگەری بەشداریکردنی ژنان لەکابینەی نوێی حکومەتی ئەفغانستان وتویه‌تى:"پێویستناکات ژنان بەشداریان لەحکومەتدا پێبکرێت، بەڵکو ئەرکی ئەوان تەنها بریتیە لەمنداڵبون". سەبارەت بەپرسیارێکی بێژەری کەناڵەکە بەوەی کە ئایا ئەوان بڕوایان بەوە هەیە کە ژنان نیوەی کۆمەڵن، لەوەڵامدا وتویەتی:"ئێمە نەمانوتوە کە ژنان نیوەی کۆمەڵن، هەرچەندە هەمولایەک دەڵێت ژنان نیوەی کۆمەڵن، بەڵام ئەو شێوازەی پێیدەوترێت نیوەی کۆمەڵ هەڵەیە، ئایا دانانی ژنان لەناو ئەنجومەنی وەزیران دەیانکات بەنیوەی کۆمەڵ، بێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی تاچەند مافەکانیان پێشێلدەکرێت؟". وتەبێژەکەی تاڵیبان لەسەر قسەکانی نمونەیەکی هێناوەتەوەو وتویەتی:"لەماوەی 20 ساڵی ڕابردودا کە ئەمریکاو حکومەتی بەکرێگیراوی ئه‌فغانستان حوکمی ئەم وڵاتەیان کردوە، جگە لەلەشفرۆشی هیچ شتێکی تریان بڵاوکردۆتەوە؟، بەڵام ئێمە ئەوە ناکەین‌و کەس ڕێگەی ئەوەمان پێنادات". خانمە بێژەرەکەش پرسیاری ئەوەی لەبەرپرسەکەی تاڵیبان کردوە کە ئەوان لەشفرۆشی چۆن پۆڵێندەکەن، یان چۆن دەکرێت هەموو ئافرەتان بەلەشفرۆشی تۆمەتباربکەن، لەوکاتەدا هاشمی لەقسەکەی پاشگەزبۆته‌وەو ده‌ڵێت:"ڕۆڵی ژنان تەنها منداڵبونە".
هاوڵاتى نوێنەری مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لەبەغداوه په‌یامێكى له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى حزبه‌كه‌ى بۆ كه‌ركوك بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند:" ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌و له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێكه‌وتوین". بەنگین ڕێکانی وەزیری پێشوی ئاوەدانکردنەوەی عێراق‌و نوێنەری ئێستاى مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لەبەغدا لەتویتێکدا نوسیویه‌تى:"پارتی لەماوەیەکی نزیکدا دەگەڕێتەوە کەرکوک‌و نەینەواو دیاله‌و خورماتوو، ئەویش لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتنانەی لەگەڵ حکومەتی بەغداو حکومەتە خۆجێیەکانی ئەو پارێزگایانەدا کراوە". دەشڵێت:"پارتی هاوشێوەی هەموو پارت‌و هێزو لایەنەکانی تر بۆ قۆناغەکانی داهاتوو ڕۆڵ‌و چالاکیی سیاسیی خۆی لەو ناوچانەدا دەبێت". لەدوای ڕوداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017و کۆنترۆڵکردنەوەی کەرکوک‌و ناوچە کێشەلەسەرەکان لەلایەن سوپا‌و پۆلیسی فیدراڵییەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان سەرجەم بارەگاکانی لەو ناوچانە داگیرکران.
هاوڵاتى ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند:" روون بووەوە کە ئەو کۆمپانیایە پابەند نەبووە بە رێنوێنییەکانی پەیوەست بە کاری کۆمپانیا ئەمنییەکان". ئەمڕۆ هەینی ئاسایشی سلێمانی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاماژەی بەوە داوە، "رۆژی 9-9-2021 تیمێکی بەشی چاودێری و پشکنینی کۆمپانیا ئەمنییەکان بە هاوکاری بەشی جموجووڵی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی کۆمپانیای تالۆنیان بەسەرکردەوە و روون بووەوە کە ئەو کۆمپانیایە پابەند نەبووە بە رێنوێنییەکانی پەیوەست بە کاری کۆمپانیا ئەمنییەکان". هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "کۆمپانیاکە هەستاوە بە بەکارهێنانی کارگەیەکی چیمەنتۆ وەک پێگەیەکی مەشق و راهێنانی سەربازی بەو هێزە دوور لە چاوی دەزگا ئەمنییەکان". ئاسایشی سلێمانی دەشڵێت، "هێزەکانی ئاسایش لە کاتی پشکنیندا دەستیان بەسەر 120چەکی جۆراوجۆر و 280 مەخزەنی فیشەکدا گرتووە".