هاوڵاتى له کاتى کردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخى دراوه بیانییه‌کان به‌رانبه‌ر به دینارى عێراقى به‌م جۆره مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 27ى کانوونى یه‌که‌مى 2020، به‌هاى دینارى عێراقى به‌رانبه‌ر دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه - 100 دۆلار به 141 هه‌زار و 750 دینار، به‌ڵام دوێنێ شه‌ممه 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به 142 هه‌زارو 750 دیناربوو. - 100 یۆرۆ به 171 هه‌زار و 250 دینار. -نرخى 100 پاوه‌ن به 190 هه‌زار دینار. - 100 لیره‌ى تورکى به 18 هه‌زار و 250 دینار. -100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به پێنج هه‌زار و 500 دینار.
هاوڵاتى له نوسراوێکدا که ئاراسته‌ى گشت گه‌نجینه‌کانى کردووه، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى ئاگادارى سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌کان ده‌کاته‌وه بۆ ئاماده‌کردنى لیستى موچه‌ى دوو مانگى ئه‌مساڵ و لیستى موچه‌ى مانگى یه‌کى ساڵى داهاتوو. ئه‌مڕۆ شه‌ممه راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى دارایى رایگه‌یاند:" له‌سه‌ر راسپارده‌ى ئاوات جه‌ناب نورى، وه‌زیرى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێم، نوسراوێک بۆ گشت گه‌نجینه‌کان کراوه که ئاگادارى سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌کانى حکومه‌ت بکرێنه‌وه به ئاماده‌کردنى لیستى موچه‌ى مانگه‌کانى (11 و 12ى 2020) و مانگى (1ى2021) هه‌روه‌ها ئاماژه به ئاماده‌کردنى لیسته‌که به هه‌مان لێبرینى رێژه‌ى (21%) ده‌بێت و بۆ پله تایبه‌ته‌کانیش لێبڕین (50%) ده‌بێت به‌هه‌مان میکانیزمى پێشوو.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم بڕیارێکى تایبه‌تى له‌باره‌ى ڤایرۆسى نوێى کۆرۆنا ده‌رکرد و که" بڕیاردرا به قه‌ده‌غه‌کردنى گه‌شتکردنى هاووڵاتیانى عێراق له رێگه‌ى ده‌روازه سنوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان بۆ وڵاتى لوبنان". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ى کانونى یه‌که‌مى 2020، له راگه‌یه‌نراوێکى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان که ئه‌مڕۆ ده‌رچووه‌و واژۆى رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى له‌سه‌ره تێیدا هاتووه:" قه‌ده‌غه‌کردنى هاتنى که‌سانى بیانى له وڵاتانى لوبنان که له دواى ٢٥ى کانوونى یه‌که‌مى ٢٠٢٠ له‌و وڵاته بوون، جگه له ئاژانس و رێکخراوه‌کانى UN و رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و هاوپه‌یمانان و دیپلۆماتکاران و وه‌فده ره‌سمییه‌کان رێگه پێدراوه به‌پێى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان". هه‌روه‌ها له بڕیاره‌که‌دا ئاماژه به‌وه‌کراوه که هه‌ر هاوڵاتیه‌کى عێراقى له لوبنان بگه‌ڕێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌رکى خۆى 14 رۆژ که‌ره‌نتین ده‌کرێت. هاوکات ئه‌وه روونکراوه‌ته‌وه که بڕیاره‌که له ڕۆژى ٢٦ى کانوونى یه‌که‌مى ٢٠٢٠ه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێن و تا ١٥ى کانوونى دووه‌مى ٢٠٢١ کاتژمێر ١٢:٠٠ به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوڵاتى سوپاى نیشتمانیى لیبیا داوا له تورکیا ده‌کات له وڵاته‌که‌یان بچنه ده‌ره‌وه و رایگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر به شه‌ڕیش بێت تورکیا له لیبیا ده‌رده‌که‌ین. له یادى 69 ساڵه‌ى سه‌ربه‌خۆیى وڵاته‌که‌یاندا، خه‌لیفه حه‌فته‌ر، فه‌رماندى سوپاى نیشتمانیى لیبیا، ڕایگه‌یاند:"شه‌ڕکردنمان له‌گه‌ڵ تورکیا نزیک بووه‌ته‌وه به‌و پێیه‌ى میلیشیا و که‌ره‌سته‌ى سه‌ربازیى له لیبیا بڵاوکردۆته‌وه، به‌شه‌ڕیش بێت ده‌بێت لیبیا به‌جێبهێڵن". هه‌روه‌ها حه‌فته‌ر، راشیگه‌یاند:" ئه‌وه ده‌وڵه‌تى تورکیایه شه‌ڕى ده‌وێت و چاوى بڕیوه‌ته سامانى نیشتمانیى گه‌لان و داوایشى له گه‌لى وڵاته‌که‌ى کرد یه‌کگرتوو و یه‌کهه‌ڵوێست بن بۆ ڕاوه‌دوونان و ده‌رکردنى تورکیاى داگیرکه‌ر له‌سه‌ر خاکى وڵاته‌که‌مان". زیاتر له ساڵێکه تورکیا زیاتر له سێ هه‌زار میلیشیاى هاوپه‌یمانى ناردووه بۆ لیبیا بۆ پشتیوانى له حکومه‌تى ویفاقى نیشتمانى و چه‌ندین که‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى ره‌وانه کردووه بۆ لێدان له خه‌لیفه حه‌فته‌ر که سه‌رۆکایه‌تى سوپاى نیشتمانى لیبیا ده‌کات و زۆرینه‌ى خاکى لیبیا له‌ژێر کۆنترۆڵیدایه.
هاوڵاتى فه‌ره‌نسا یه‌که‌م حاڵه‌تى توشبوونى به جۆرى دووه‌مى کۆرۆنا راگه‌یاند و به‌رپرسانى ته‌ندروستى ئه‌و وڵاته‌ش هۆشدارى ده‌ده‌نه هاوڵاتیان و داوایان لێده‌که‌ن له خۆپارێزییه‌کانیان به‌رده‌وام بن. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ى کانونى یه‌که‌مى 2020، به‌پێى هه‌واڵێکى ئاژانسى هه‌واڵى (بى بى سی)، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى فه‌ڕه‌نسا یه‌که‌م حاڵه‌تى توشبوونى به جۆرى دووه‌مى کۆرۆنا راگه‌یاندووه و ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، هاوڵاتییه‌که خه‌ڵکى فه‌ره‌نسایه و نیشته‌جێى به‌ریتانیا بووه، به‌ڵام پاش گه‌رانه‌وه‌ى بۆ فه‌ڕه‌نسا، له ٢١ى کانوونى یه‌که‌م پشکنینى ئه‌نجام داوه و ده‌رکه‌وتووه هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌که‌یه. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى فه‌ڕه‌نسا ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که دۆخى ته‌ندروستى نه‌خۆشه‌که جێگیره. جۆرى دووه‌مى ڤایرۆسى کۆرۆنا له باشوور و باشوورى خۆرئاواى به‌ریتانیا له سه‌ره‌تاى مانگى ئه‌یلوله‌وه سه‌ریهه‌ڵدا و له ناوه‌ڕاستى کانوونى یه‌که‌م چه‌ند حاڵه‌تێکى نوێ تۆمارکران. بۆ ڕێگرى کردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ڤایرۆسه‌که زیاتر له 40 وڵاتى جیهان سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌کانیان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیادا راگرت.
هاوڵاتى ئه‌میندارى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردو له‌به‌غدا رویدا "ته‌ڵه‌یه‌ک" بو که به‌ژیرانه و دانایى چارسه‌رکراوه و له‌گه‌ڵ جه‌ختکردنه‌وه له‌مافى به‌رهه‌ڵستیکردن، داواى پاراستنى شکۆى ده‌وڵه‌ت و نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌کان ده‌کات. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ى کانونى یه‌که‌مى 2020، قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌میندارى گشتى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق له‌په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له‌تویته‌ر باسى له‌وه‌کردوه، ده‌ستگیرکردنى ئه‌ندامێکى حه‌شدى شه‌عبى به‌تۆمه‌تى "ته‌ڵه‌یه‌کى دانراو" له‌به‌غدا، روداوێک بووه به‌ژیرانه و دانایى چاره‌سه‌رکرا. هه‌روه‌ها نوسیویه‌تى:" ئێمه پابه‌ندى ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌کانى وڵاتین، له‌هه‌مانکاتیشدا جه‌خت له مافى به‌رهه‌ڵستیکردن ده‌که‌ینه‌وه بۆ ده‌رچونى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌عێراق، داواى پاراستنى شکۆى ده‌وڵه‌ت و نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌کان ده‌که‌ین". شه‌وى رابردو گروپێکى چه‌کدارى که خۆیان وه‌کو عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق ناساند له‌په‌یامێکى ڤیدیۆییدا ئاماژه‌یان به‌وه‌کرد، له‌ئێستادا هێزه‌کانیان له‌ناو به‌غدا بڵاوبونه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانى "یه‌ک ئاماژه‌ی قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌رکرده‌ى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌قن" بۆ ئه‌وه‌ى هێرش بکه‌نه سه‌ر "به‌کرێگیراوه‌کانى ئه‌مریکا". هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌و گروپه چه‌کداره دواى ئه‌وه هات هێزه عێراقییه‌کان ژماره‌یه‌ک که‌سیان ده‌ستگیرکردوه که‌له‌ناویاندا ئه‌ندامى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق بوونیان هه‌یه، به‌تۆمه‌تى ئاڕاسته‌کردنى موشه‌ک بۆ ناوچه‌ى سه‌وز و باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له‌به‌غدا و ئه‌و گروپه چه‌کدارییه‌ش داواى ئازادکردنى ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ن.
هاوڵاتى سه‌رۆکى تۆڕى دادپه‌روه‌رى بۆ به‌ندییه‌کان له عێراق رایگه‌یاند، 73%ى گرتوخانه‌کان قه‌ره‌باڵغیه‌کیان تیادایه، که له هه‌ندێک شوێن ده‌گاته حه‌وت هێنده‌ى تواناى خۆى و 90%ى ئه‌و شوێنانه‌ى که بۆ چاکسازى یان به‌ندینخانه به‌کاردێت له بنه‌ڕه‌تدا بۆ زیندان دروستنه‌کراون. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ى کانونى یه‌که‌مى 2020، شوان سابر، سه‌رۆکى تۆڕى دادپه‌روه‌رى بۆ به‌ندییه‌کان له عێراق له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ سه‌ردانى 30 گرتوخانه و چاکسازیه‌کان کراوه، له 100%ى سه‌رجه‌م زیندانیان که سه‌ردانیان کردوون زانیاریان هه‌بووه له‌سه‌ر ته‌واوى رێنماییه‌کانى ناو چاکسازیه‌کان، ئه‌وه‌ش هاریکاره بۆ ئه‌وه‌ى که‌مترین سه‌رپێچى و تاوان تیایدا روبدات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، له سه‌رجه‌م زیندانه‌کان کارى گران به زیندانیان ناکه‌ن، "له 100%ى ئه‌و زیندانیانه‌ى که ئافره‌تى تیایدا داده‌نرێت چ به راگیرا‌و و چ به حوکمدراو له‌لایه‌ن ژنانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت. سه‌رۆکى تۆڕى دادپه‌روه‌رى بۆ به‌ندییه‌کان له عێراق جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که چه‌ندین ساڵه راپۆرت له‌باره‌ى قه‌ره‌باڵغى گرتوخانه و چاکسازیه‌کان بڵاوده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌رنه‌کراوه و وتیشى:" 73%ى گرتوخانه‌کان قه‌ره‌باڵغیه‌کى تیادایه که له هه‌ندێک شوێن ده‌گاته حه‌وت هێنده‌ى تواناى خۆی، 90%ى ئه‌و شوێنانه‌ى که بۆ چاکسازى یان به‌ندینخانه به‌کاردێت له بنه‌ڕه‌تدا بۆ زیندان دروستنه‌کراوه، به‌ڵکو باڵه‌خانه‌یه‌کى ئاسایى یان سه‌ربازگه‌یه‌ک بوه". هاوکات، شوان سابیر ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که له یه‌کێک له ئامانجه‌کانى زیندانیکردن و چاکسازى ئه‌وه‌یه جارێکى تر زیندانیه‌کان ئاماده‌بکرێنه‌وه بۆ ناو کۆمه‌ڵگه، به‌ڵام به‌هۆى قه‌ره‌باڵغییه‌وه 90%ى ئه‌و شوێنانه ناتوانن پۆلێنى زانستى بکه‌ن و 73%ى باڵه‌خانه‌کانى زیندانان کێشه‌ى هه‌وا گۆڕکێ و تیشکى خۆرى هه‌یه و له زۆرینه‌ى زیندانه‌کانیش پێداویستییه‌کانى خه‌وتن و حه‌وانه‌وه دابینه‌کراوه.
هاوڵاتى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین ئاشکراى ده‌کات که گه‌نجێکى 15 ساڵ به گه‌ڵابه‌یه‌که‌وه ده‌که‌وێته ناو زێى بچوک و ده‌خنکێت. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ى کانونى یه‌که‌مى 2020، ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین رایگه‌یاند که به‌یانى ئه‌مڕۆ کاتژمێر 8:15 خوله‌ک ته‌رمى مێردمنداڵێک به‌ناوى ( ئـ . ک . ر ) ته‌مه‌ن 15 ساڵان، پیشه‌ى خوێندکار، دانیشتووى قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌کى ڕاپه‌ڕین گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ى گشتى قه‌ڵادزێ، پاش توێکارى بۆ لاشه‌که‌ى و گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى یاسایى به‌ڕێکرا بۆ په‌یمانگاى پزیشکى دادوه‌رى سلێمانی. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" باوکى ئه‌و مێردمنداڵه له گوندى بنه‌وشان سه‌ر به قه‌ڵادزێ غه‌ساله‌ى هه‌یه، کوڕه‌که‌ى ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر (گه‌ڵابه)ى لێخوڕیووه و به‌گه‌ڵابه‌که‌وه که‌وتۆته ناو زێى بچوک و خنکاووه، دۆسیه‌ى لێکۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌که ڕێکخراوه و لێکۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه".
هاوڵاتى دواین ئامارى تووشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا له جیهاندا گه‌یشته زیاتر له 80 ملیۆن که‌س. به‌پێى دوایین ئاماره‌کانى جیهان، له سه‌رتاسه‌رى جیهان له ماوه‌ى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا 80 ملیۆن و 244 هه‌زار و 364 که‌س تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون. هه‌روه‌ها یه‌ک ملیۆن و 795 هه‌زارو 149 توشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه و له‌و ژماره‌یه‌ش 56 ملیۆن و 178 هه‌زار و 643 توشبوو چاکبونه‌ته‌وه. ئه‌مریکا له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى جیهان زۆرترین ڕێژه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى کۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته 19 ملیۆن و 210 هه‌زار و 166 حاڵه‌ت تۆمارکراوه‌و ئه‌وانه‌شى گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته 338 هه‌زار که‌س.
هاوڵاتى به‌هاى دینارى عێراقى به‌رانبه‌ر دراوه بیانییه‌کان له بازاڕه‌کانى هه‌رێمى کوردستان نرخێکى نوێیان تۆمارکردو به‌راورد به دوێنێ هه‌ینى به‌رزبووه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ى کانونى یه‌که‌مى 2020، نرخى دینارى عێراقى له بازاڕه‌کانى هه‌رێمى کوردستان به‌رانبه‌ر به دراوه بیانییه‌کان به‌مجۆره‌یه: - 100 دۆلارى ئه‌مریکى به 143 هه‌زار و 250 دینار. - 100 یۆرۆ به 173 هه‌زار دینار. -100 پاوه‌ن به 191 هه‌زارو 750 دینار. - 100 لیره‌ى تورکى به 19 هه‌زار دینار. -100هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به پێنج هه‌زار و 500 دینار.
هاوڵاتى به‌پێى تویژینه‌وه‌یه‌کى ئه‌مریکى ئه‌و که‌سانه‌ى تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بون و په‌تاکه‌یان تێپه‌ڕاندوه جه‌سته‌یان به‌رگرییه‌کى به‌هێزى دروستکردوه جارێکى دیکه تووش نابنه‌وه. توێژینه‌وه‌که له‌لایه‌ن په‌یمانگاى نیشتیمانى ئه‌مریکى ئه‌نجامدراوه‌و نزیکه‌ى سێ ملیۆن که‌س به‌شداریان تێداکردوه که ته‌نها له‌سه‌دا 0.3% ئه‌وانه‌ى توشبووى کۆرۆنا بوون جارێکى دیکه تووش بونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش وه‌ک ئاماژه‌یه‌کى ئه‌رێنی داده‌نرێت. له‌ئێستادا چه‌ندین ڤاکسینى کۆرۆنا به‌رهه‌مهێنراون و ڤاکسینى فایزه‌ریش له‌ئه‌مریکا و چه‌ندین وڵاتى دیکه بۆ هاوڵاتیان به‌رده‌ست بووه‌و به‌شێکى زۆر له وڵاتان ڤاکسینه‌که‌یان پێگه‌شتووه.
هاوڵاتى ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در له‌په‌یامێکدا داوا له ئه‌مریکا و ئێران ده‌کات، چیتر عێراق نه‌که‌نه قوربانى ململانێکانیان و هۆشداریان پێ ده‌دات که هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێک به‌هه‌ر رێگایه‌ک بێت قبوڵ ناکه‌ن و ده‌شڵێت:" عێراق و عێراقیه‌کان به‌شێک نین له ململانێکانیان و ئێمه سه‌رقاڵى بنیادنانى عێراقى خۆشه‌ویستین". ئه‌مشه‌و هه‌ینى 25ى کانونى یه‌که‌مى 2020، موقته‌دا سه‌در له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى بڵاویکرده‌وه، "عێراق بوه‌ته قوربانى ململانێ و ناکۆکى نێوان ئه‌مریکا و ئێران، به‌جۆرێکیش زیانى پێگه‌یشاندوه که ناکرێت چیتر بێده‌نگى به‌رامبه‌ر بکرێت، عێراق بوه‌ته گۆڕه‌پانى سه‌ربازى و سیاسیى و ڤایرۆسیی، ئه‌وانه‌ش هۆکارن بۆ لاوازکردنى حکومه‌ت و ماندوکردنى گه‌لى عێراق. هه‌روه‌ها موقته‌دا سه‌در داواى له‌کۆمارى ئیسلامى ئێران کردوه و به" دراوسێ ئازیز" وه‌سفیکردوه و رایگه‌یاندوه، عێراق دوربخاته‌وه له ململانێ و ناکۆکیه‌کانیان، شکۆ و سه‌ربه‌خۆیى حکومه‌ته‌که‌ى بپارێزێت. هاوکات سه‌در داواى له ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا کردووه "عێراق و عێراقیه‌کان به‌شێک نین له ململانێکانیان و ئێمه سه‌رقاڵى بنیادنانى عێراقى خۆشه‌ویستین". موقته‌دا سه‌در هۆشدارى ده‌داته ئێران و ئه‌مریکا له‌ئه‌گه‌رى وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ى داواکاریه‌کانى ده‌دات و ده‌نوسێت:"ئه‌گه‌ر وه‌ڵاممان نه‌درێته‌وه، هه‌ڵوێستێکى سیاسى و جه‌ماوه‌رى نیشتمانیمان ده‌بێت بۆ پارێزگاریکردن له‌پیرۆزیه‌کانى خۆمان و هه‌مو ده‌ستوه‌ردانێک به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ک بێت قبوڵ ناکه‌ین".
هاوڵاتى له ئێستادا شه‌ڕێکى قورس له چه‌ند گوندێکى نزیک شارى عه‌ین عیسا له رۆژئاڤاى کوردستان له‌نێوان میلیشیا ئیسلامییه‌کانى هاوپه‌یمانى تورکیا‌و و هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات به‌رده‌وامه. ئه‌مشه‌و هه‌ینى میدیاى هاوار نیوز، نزیک له هه‌سه‌ده بڵاویکرده‌وه که سه‌رله‌نوێ سووپاى تورکیا و میلیشیا ئیسلامییه هاوپه‌یمانه‌کانى به چه‌کى قورس هه‌ردوو گوندى مشیرفه‌و جه‌بهه‌ل که سێ کیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتى شارى عه‌ین عیساوه دووره، بۆردومان ده‌که‌ن و ده‌ستیان به‌هێرشکردووه بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه، ئه‌و هێرشانه له‌لایه‌ن هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) به‌توندى وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه. ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه تورکیا و میلیشیا ئیسلامییه هاوپه‌یمانه‌کانى ده‌ستیان به هێرشکردووه بۆ سه‌ر شارى عه‌ین عیسا به‌مه‌به‌ستى کۆترۆڵکردنى و دابڕینى شار و ناوچه‌کانى کوبانێ له ناوچه‌ى حه‌سه‌که‌و قامشلۆ و کۆنترۆڵکردنى رێگاى M4. ئه‌و ناوچانه که ناوچه‌ى سه‌ر به رووسیان چه‌ند جارێک داوایان له هه‌سه‌ده کردووه که عه‌ین عیسا راده‌ستى هێزه‌کانى حکومه‌تى سوریا بکات، به‌ڵام هه‌سه‌ده ره‌تیده‌کاته‌وه.
هاوڵاتى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر پشکى پارتى ڕایگه‌یاند" هه‌موو لایه‌نه‌کان ڕ‌ازى بن به‌و چاکسازى و پاکسازییه و هه‌رلایه‌نێکیش با که‌مێک قوربانى له‌وباره‌یه‌وه بدات و داهاتى هه‌رێم بگه‌ڕێنه‌وه خه‌زێنه‌ى حکومه‌ت"، ده‌شڵێت:"گۆشتى ڕانى خۆمان بخۆین له منه‌تى به‌غدا باشتره". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25ى کانونى یه‌که‌مى 2020، به‌شیر حه‌داد، جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق له میانى وتارى هه‌ینى له مزگه‌وتێکى هه‌ولێر رایگه‌یاند:" هه‌موو لایه‌نه‌کان ڕ‌ازى بن به‌و چاکسازى و پاکسازییه و هه‌رلایه‌نێکیش با که‌مێک قوربانى له‌وباره‌یه‌وه بدات و داهاتى هه‌رێم بگه‌ڕێنه‌وه خه‌زێنه‌ى حکومه‌ت و منه‌تمان به به‌غدا نه‌مێنێ و خۆمان خۆمان بژێنین، چونکه ئه‌مڕۆش نه‌بێت به‌غدا هه‌ر وامان لێده‌کات بۆیه پێویسته به‌رنامه‌یه‌کى ته‌واو بۆ خۆبژێوى دابنێین." له‌و وتاره‌یدا له‌و مزگه‌وته به‌شیر حه‌داد وتوویه‌تى "ئه‌گه‌ر چاکسازى ته‌واو و پاکسازى ته‌واو له هه‌رێمى کوردستان بکرێت پێویستمان به منه‌تى به‌غدا نابێت، پێویستمان به‌وه نابێت که له به‌غدا بپارێینه‌وه و ده‌ست پان بکه‌ینه‌وه که مافى خۆمانه‌و هه‌قى خۆشمانه‌و مه‌جبوره به‌غدا بیدات، مانگێک ده‌یدات دوو مانگ بیانوو ده‌دۆزێته‌وه، بۆیه گۆشتى ڕانى خۆمان بخۆین له منه‌تى به‌غدا باشتره". بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتوو به فه‌رمى پڕۆژه بودجه‌ى 2021ى عێراق ده‌گاته په‌رله‌مان و راسته‌وخۆ لیژنه‌ى دارایى راپۆرتى خۆى له‌سه‌ر ئاماده ده‌کات و پشکى کوردیش یه‌کێک ده‌بێت له پرسه گه‌رم و جێ ناکۆکه‌کانى نێوان فراکسیۆنه جیاوازه‌کان.
