هاوڵاتى هه‌ردوو ده‌روازه‌ى باشماخ و حاجى ئۆمه‌ران رایانگه‌یاند، به‌پێى رێنماییه‌کانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم له‌ئه‌مشه‌وه‌وه به‌رووى گه‌شتیاران داده‌خرێن و چوون و هاتنى هاوڵاتیان له‌نێوان هه‌رێمى کوردستان و ئێران‌دا قه‌ده‌غه‌ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ 25ى کانونى یه‌که‌مى 2020، هه‌ردوو ده‌روازه‌ى حاجى ئۆمه‌ران و باشماخ له‌دوو راگه‌یه‌نراوى جیاوازدا ئاماژه‌یان به‌وه‌کردووه که به پێى رێنماییه‌کانى به‌یانى ژماره ( 57 ) ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌پێناو پاراستنى ئاسایشى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان و رێگریکردن له بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، ئاگادارى هه‌موو هاووڵاتیان و گه‌شتیاران ده‌که‌نه‌وه که له ئه‌مشه‌و کاتژمێر (12) رێکه‌وتى (25/12/2020 ) ده‌روازه‌کان به رووى گه‌شتیاران داده‌خرێن و چوونى هاووڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان بۆ وڵاتى ئێران و هاتنى هاووڵاتیانى ئێرانى بۆ هه‌رێمى کوردستان قه‌ده‌غه ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه روونکرداوه‌ته‌وه که ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى هه‌رێمى کوردستان که له ئێران ماونه‌ته‌وه و پاشان ده‌گه‌رێنه‌وه له کاتژمێر ( 8 ) به‌یانى تا ( 6 ) ى ئێواره ده‌توانن بگه‌رێنه‌وه و به پێى رێنماییه‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ ماوه‌ى ( 14 ) رۆژ له سه‌ر خه‌رجییه‌کانى خۆیان که‌ره‌نتین ده‌کرێن. وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، به‌بۆنه‌ى پشوه‌کانى سه‌رى ساڵ هیچ بۆنه و ئاهه‌نگێک له شوێنه گشتییه‌کان، هۆتێل و کافتریان رێکناخرێت و سه‌رپێچیکاران سزاى دارایى و روبه‌ڕوى داخستن ده‌بنه‌وه. هاوکات ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که رێکاره‌کانى پابه‌ندبون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و به‌ستنى ده‌مامک له‌شوێنه گشتییه‌کان چڕترده‌کرێته‌وه.
هاوڵاتى سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر دابه‌زاندنى به‌هاى دراوى عێراقى به‌رانبه‌ر به دۆلار‌و دراوه جیهانییه‌کان راگه‌یاند که پێشوازی له دابه‌زاندنی به‌های دینار ده‌که‌ن. سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند:" ئه‌و چاکسازییانه به دابه‌زاندنى به‌هاى دینار گرنگییه‌کی زۆری هه‌یه بۆ گره‌نتی سه‌قامگیریى ئابووری عێراق". توکیر میرزوییف، سه‌رۆکی نێرده‌ی سندوقه‌که له عێراق رایگه‌یاند: "کاریگه‌رییه‌کانی په‌تای کۆرۆنا و دابه‌زینی به‌رچاوی داهاتی نه‌وت مه‌ترسیان دروستکردووه و هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر سه‌قامگیریى ئابووری عێراق". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"به‌رده‌وامی چاکسازییه‌کان له قۆناغی داهاتوو، کاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌هێزکردنی ده‌ستکه‌وته‌کان له‌کورت مه‌ودادا". هاوکات، توکیر میرزوییف ئه‌وه‌شى خسته‌روو که سندوقی دراو له ئاماده‌باشیدایه بۆ پشتیوانی له هه‌وڵه‌کانی چاکسازیى که ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق گرتویانه‌ته به‌ر بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌کان. سندوقی دراو ئه‌وه‌شیان روونکردووه‌ته‌وه که پێشوازیان له په‌سه‌ندکردنی پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 کردووه له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه که له‌ناویاندا دابه‌زاندنی نرخی دیناربووه.
هاوڵاتى له شارۆچکه‌ى عه‌ین عیسا و سنوره‌کانی، پێکدادان له‌نێوان هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) و میلیشیا چه‌کدارییه‌کانى سه‌ر به تورکیا نوێبوه‌ته‌وه و هه‌سه‌ده له هه‌وڵى گێڕانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتیایه‌تى له‌و ناوچه‌یه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25ى کانونى یه‌که‌مى 2020، میدیاى سوریا بڵاویکرده‌وه که له نزیک له ناوچه‌که، به چه‌کى قورس له سنوره‌کانى عه‌ین عیسا – رۆژئاڤاى کوردستان پێکدادان رویداوه له‌نێوان شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده و میلیشیاکانى (گروپى چه‌کدارى سوپاى نیشتیمانی) سه‌ر به تورکیا له‌و ناوچه‌یه. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌کیش له هێزه‌کانى هه‌سه‌ده به ژماره‌یه‌ک میدیاى رایگه‌یاندووه، هێزه‌کانیان له ناوچه‌که به‌ره‌وپێشده‌چن و پشتیوانى مه‌زنیان له‌لایه‌ن پسپۆڕانى بوارى چه‌کى قورسه‌وه بۆ هاتوه له سنوره‌کانى ئه‌و ناوچه‌یه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هێرشه‌کان. هاوکات، رۆژنامه‌ى وه‌ته‌ن، زمانحاڵى سوپاى سوریا ئاشکراى کردووه که پشتیوانى له شه‌ڕڤانان ده‌که‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داگیرکارییه‌کانى تورکیا و میلیشیا ئیسلامییه‌کان له ناوچه‌که.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ هه‌ینى به‌هاى دینارى عێراقى به‌رانبه‌ر به دۆلارى ئه‌مریکى جێگیر بووه. به‌های دۆلار و تمه‌ن و چه‌ند دراوێکی تری بیانى له بازاڕه‌کانی ئاڵوگۆڕی دراو به‌رانبه‌ر به دیناری عیراقی له هه‌رێمی کوردستان به‌م شێوه‌یه‌ن: - نرخى 100 دۆلار به 142 هه‌زارو 500 دینار. - نرخى 100 یۆرۆ به 172 هه‌زار دینار. - نرخى 100 پاوه‌ن به 189 هه‌زار دینار. - نرخى 100 لیره‌ى تورکى به 18 هه‌زار و 500 دینار. - نرخى 100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به پێنج هه‌زار و 600 دینار.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد دواى په‌سه‌ندکردنى پرۆژه بودجه‌ى 2021 له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته لیژنه‌که‌یان. پرۆژه بودجه‌ى 2021ى عێراق له 150 تریلۆن و 150 ملیار دینار پێکهاتووه‌و 58 تریلۆن و 260 ملیار دینار کورتهێنانى هه‌یه، پشکى هه‌رێم له‌به‌رانبه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌و ته‌سلیمکردنى داهاته نانه‌وتییه‌کان پشکى له‌سه‌دا 12.67 بۆ دیارى کراوه. شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" تا ئێستا به‌فه‌رمى پرۆژه بودجه‌ى 2021 نه‌گه‌یشتووه‌ته لیژنه‌که‌مان". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد تا نه‌یبینن و بڕگه‌و مادده‌کان که تێیدا هاتووه ناتوانن ورده‌کارى پشکى هه‌رێم له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک دیارى کراوه بیخه‌نه‌روو. هاوکات، ماجیده ته‌میمی، ئه‌ندام له لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینى رایگه‌یاند، لیژنه‌ى دارایى به شێوه‌یه‌کى فه‌رمى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى به‌ده‌ستنه‌گه‌یشتوه هه‌تا ئێستا.
هاوڵاتى فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، کۆمپانیاى فڵاى ئه‌ربیل، به "بیانویه‌کى ناڕاست" هه‌ڵساون به گۆڕینى گه‌شتێکیان له "میونشن-سلێمانی" بۆ فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر که ئه‌وه‌ش "ره‌فتارێکى نابه‌جێ"یه‌و جگه له‌وه‌ى ده‌چێته خانه‌ى هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى گه‌شتیاران، پابه‌ندنه‌بونیشه به رێنماییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه. فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانی، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه،24ى کانونى یه‌که‌مى 2020 له رونکردنه‌وه‌یه‌کدا رایگه‌یاند"ئه‌مڕۆ 24/12/2020 به‌پێى خشته‌ى گه‌شته‌کان وا بڕیاربو کۆمپانیاى فڵاى ئه‌ربیل گه‌شتى نێوان (میونشن-سلێمانى) ئه‌نجام بدات، به‌ڵام به‌داخه‌وه به بڕیارێکى نادروست و بیانویه‌کى ناڕاست که گوایه فڕۆکه‌خانه‌ى سلێمانى به‌بێ ئه‌نجامدانى پشکنینى (PCR)ى پێشوه‌خته ناهێڵێت هیچ گه‌شتیارێک داغڵى فڕۆکه‌خانه‌ى سلێمانى بێت، کۆمپانیاى فڵاى ئه‌ربیل هه‌ڵساون به پڕکردنه‌وه‌ى به‌ڵێننامه‌یه‌ک به سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌شتیارانه به‌مه‌به‌ستى ڕه‌زامه‌ندبونیان به گۆڕینى ئاڕاسته‌ى گه‌شته‌که‌یان بۆ فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر." هه‌روه‌ها فرۆکه‌خانه‌ى سلێمانى راشیگه‌یاند:"ئه‌م ڕه‌فتاره نابه‌جێیه‌ى کۆمپانیاى ناوبراو جگه له‌وه‌ى ده‌چێته خانه‌ى هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى گه‌شتیاران، له‌هه‌مانکاتدا پابه‌ندنه‌بونه به ڕێنماییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و بڕیاره‌کانى لیژنه‌ى باڵاى ڕوبه‌ڕوبنه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنایه که له‌لایه‌ن فڕۆکه‌خانه‌کانى هه‌رێمى کوردستانه‌وه وه‌ک یه‌ک جێ به‌جێده‌کرێت." هاوکات ئاماژه به‌وه‌کراوه که"ده‌مانه‌وێت به‌گه‌شتیارانى به‌ڕێزى ئه‌و گه‌شته‌ى نێوان (موینشن-سلێمانى)و هه‌ر گه‌شتیارێکى تر که ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه ئه‌و هێڵه‌وه بگاته‌وه فڕۆکه‌خانه‌ى سلێمانى ڕابگه‌یه‌نین وێڕاى به‌درۆخستنه‌وه‌ى ئه‌و بیانو و هه‌واڵه ناڕاسته‌ى کۆمپانیاى ناوبراو، فڕۆکه‌خانه‌مان به‌ڕێزان وه‌زاره‌ته‌کانى ناوخۆ و گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێرمان له‌م کاره نابه‌جێیه‌ى کۆمپانیاى فلاى ئه‌ربیل ئاگادارکردۆته‌وه و چاوه‌ڕوانى لێپرسینه‌وه‌ین له‌و کۆمپانیایه له‌به‌رامبه‌ر پاراستنى ناو و ناوبانگى فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى و مافى گه‌شتیاران."
هاوڵاتى فه‌رمانده‌ى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ى "بێ به‌رییه" له هێرشه موشه‌کیه‌کانى سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز و باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له‌به‌غدا و به"حه‌رام" ى داده‌نێت. سه‌رچاوه‌یه‌کى باڵاى سیاسى له به‌غدا به ماڵپه‌ڕى Iq Iraqى راگه‌یاند، "ئیسماعیل قائانى دوێنێ چوارشه‌ممه، سه‌ردانى به‌غداى کردوه و ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه شیعییه‌کانى ئاگادارکردوه‌ته‌وه، وڵاته‌که‌ى به‌ته‌واوى پاڵپشتى مسته‌فا کازمى ده‌که‌ن و رایگه‌یاندوه، کازمى زۆر به‌سوده بۆ تاران". هه‌روه‌ها له‌باره‌ى به‌ئامانجگرتنى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا و ناوچه‌ى سه‌وز و فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا، قائانى ئه‌و هێرشانه‌ى به "حه‌رام" ناوبردوه و رایگه‌یاندوه، "ئێمه بێبه‌رین و له پشت ئه‌و هێرشانه‌وه نین". دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ئه‌مریکا به‌یانى ئه‌مڕۆ له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسى: "رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ى رابردو 20ى ئه‌م مانگه، چه‌ند موشه‌کێک ئاڕاسته‌ى باڵیۆزخانه‌که‌مان کراوه له‌به‌غدا، هه‌ندێکیان نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه و ئامانجه‌که‌یان نه‌پێکاوه، ده‌زانن ئه‌و موشه‌کانه له‌کوێوه هاتون؟، له‌ئێرانه‌وه هاتون". هه‌روه‌ها ئامۆژگارى ئێرانى کرد که ده‌ست له هێرشه‌کان هه‌ڵگرن و نوسى:" هه‌ر ئه‌مریکییه‌ک له عێراق بکوژرێت ده‌ستى ئێرانى تێدایه، باش بیرى لێبکه‌نه‌وه".
هاوڵاتى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌ڵمانیا رایانگه‌یاند، یه‌که‌م حاڵه‌تى توشبون به ڤایرۆسه نوێیه‌که‌ى کۆرۆنایان تۆمارکردوه که له بریتانیاوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ى کانونى یه‌که‌مى2020، راگه‌یه‌ندراوێکى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له ویلایه‌تى بادن-فۆرتمبێرگى باشورى ئه‌ڵمانیا، ژنێک که له 20ى (کانونى یه‌که‌م/12)ى 2020 له بریتانیاوه و له‌رێگه‌ى فڕۆکه‌خانه‌ى فرانکفۆرته‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاته‌که‌ی، پاش ئه‌نجامدانى پشکنین ده‌رکه‌وتووه که توشى ڤایرۆسه نوێیه‌که‌ى کۆرۆنا بووه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که ئه‌و ژنه‌ى تووشبووه به‌مه‌به‌ستى سه‌ردانى که‌سوکاره‌که‌ى خۆى گه‌یشتوه‌ته ئه‌ڵمانیا و له فڕۆکه‌خانه‌وه به ئۆتۆمبێلێکى خۆیان چووه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه، له‌ئێستاشدا که‌ره‌نتین کراوه. مات هانکۆک وه‌زیرى ته‌ندروستى بریتانیا له 14ى ئه‌م مانگه رایگه‌یاند، زانایانى وڵاته‌که‌ى ڤایرۆسێکى نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه که به‌ناونیشانى (B.1.1.7) به‌خێراییه‌کى زۆر بڵاوده‌بێته‌وه وه‌ک ڤایرۆسێکى نوێى کۆرۆنا هه‌ژمار ده‌کرێت.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى رایگه‌یاند:" کێشه‌ى گه‌وره‌ش ئه‌وه‌یه، حکومه‌ت تواناى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نه‌ماوه و چیتر پینه‌وپه‌ڕۆى حکومه‌ت له‌لاى خه‌ڵکى ناخوات". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ى کانونى یه‌که‌مى 2020، مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ کادیرانى حزبه‌که‌ى رایگه‌یاند:" لێپرسراوه‌کان که‌م بدزن، ئه‌وا خه‌ڵک تێر ده‌خوات! شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وتم: فه‌رده دۆلارى ژێر زه‌مینه‌کانتان ده‌ربهێنن، موچه‌ى خه‌ڵکه‌که بده‌ن و هه‌موو ئه‌و قسانه‌شم له‌کۆڕو کۆبوونه‌وه‌کاندا کردووه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که:" ته‌نانه‌ت له‌نوێترین وتارمدا ده‌ڵێم: (29) ساڵه ئه‌م حکومه‌ته هه‌یه، (29) ساڵه گه‌نده‌ڵى و دزیش هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ر ساڵێک یه‌ک که‌س سزا بدرایه، ئه‌وا ده‌یکرده (29) دزو گه‌نده‌ڵ! به‌ڵام هیچ که‌سێک سزا نه‌دراوه، بۆیه (29) ساڵ دزو گه‌نده‌ڵ سزا نه‌درێت، ئه‌وا هه‌ر ده‌دزێت و دۆخه‌که‌ش به‌وشێوه‌یه‌ى ئێستا داده‌ڕوخێ که داڕوخاوه". ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌کێتى ئه‌وه‌ى خسته‌روو ئایا له‌پاڵ ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ى له‌دواى راپه‌ڕین به‌ده‌ستهاتوون، یه‌کێتى و پارتى ده‌یانتوانى ده‌ستکه‌وتى زۆر زیاتریش به‌ده‌ستبهێنن؟ "به‌ڵێ بێگومان، به‌ڵام به‌مه‌رجێک دزى و گه‌نده‌ڵى نه‌کرایه، ئه‌وا ئێستا به ده‌یان قات به‌رامبه‌رى ئێستا گه‌شه‌مان کردبوو!.". مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که سه‌ره‌نجامى ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک تاڕاده‌یه‌کى زۆر متمانه‌ى به‌حکومه‌ت نه‌ماوه، کێشه‌ى گه‌وره‌ش ئه‌وه‌یه، "حکومه‌ت تواناى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نه‌ماوه!چیتر پینه‌وپه‌ڕۆ له‌لاى خه‌ڵکى ناخوات، چونکه خه‌ڵکى چه‌ندى له‌گیرفاندایه، ئه‌وه به‌حکومه‌ت ده‌زانێت و سفره‌که‌شى له‌حکومه‌ت به‌گرنگتر ده‌زانێت". هاوکات له‌به‌شێکى دیکه‌ى قسه‌کانیدا مه‌لا به‌ختیار باسى له‌وه‌شکرد، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌و پیلانه‌ى له‌سه‌ر کوردستان هه‌یه، له‌سه‌ر فیدراڵیه‌ت و له‌سه‌ر ماده‌ى (140) هه‌یه، بۆیه خوێندنه‌وه‌ى وایه، دواى ئه‌وه‌ى ماده‌ى (140) ناهێڵدرێت و ده‌ستور هه‌موار ده‌کرێت، به زه‌ختى ده‌وڵه‌تانى هه‌رێمایه‌تى ده‌یانه‌وێ له‌قاڵبمان بده‌ن، ئه‌و قاڵبدانه‌ش له‌هێزى پێشمه‌رگه‌وه ده‌ستپێده‌کات! ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر:" هه‌ر ئه‌مه حاڵى هێزه کوردستانییه‌کان، حاڵى حکومه‌ت، حاڵى ناڕه‌زایه‌تى خه‌ڵک و کێشه‌کان و موچه بێت! به‌ڵام ئه‌گه‌ر کێشه‌کانمان چاره‌سه‌ر کرد، هێزه سیاسییه‌کان ستراتیجێکى تازه‌ى یه‌کگرتویان هه‌بێت، به‌رامبه‌ر به‌حکومه‌ته‌کان سیاسه‌تێکى ئه‌قڵانى و یاسایمان هه‌بێ، به‌رامبه‌ر به میلله‌ته‌که‌مان نه‌رمتربین و چاره‌سه‌رى کێشه‌کانیش بکه‌ین، نه‌ک خه‌ڵک خۆپیشاندان بکات و بیانکوژین".
هاوڵاتى تورکیا، له پلانیدایه میلیشیا هاوپه‌یمانه‌کانى سوریا که له‌به‌ره‌ى نوسره‌و حیزبى ئیسلامى تورکستان‌و پاشماوه‌کانى داعش له‌لیبیاو قه‌ره‌باغى ئه‌رمینیاوه، ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى هه‌فتانین له‌هه‌رێمى کوردستان بکات. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ى کانونى یه‌که‌مى 2020، به‌پێى هه‌واڵێکى ئاژانسى هاوارنیوز تورکیا له پلانیدایه چه‌کدارانى به‌ره‌ى نوسره، حیزبى ئیسلامى تورکستان له پاش لیبیا و ئه‌رته‌ساغى ئه‌رمه‌نیا ئه‌مجاره‌یان بۆ هێرش له‌سه‌ر باشورى کوردستان به‌کاریان بێنێت و ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى هه‌فتانین و چه‌ند شوێنێکى دیکه‌ى بکات له باشورى کوردستان. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه ئه‌و میلیشیایانه که له تورکستان به ڕه‌گه‌ز ئۆیگوور، چیچان ، ئۆزبه‌ک، تاجیک و خه‌ڵکى ئاسیاى ناویینن پێکهاتوون. هاوکات ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو ده‌وڵه‌تى تورکیا له پلانیدایه به‌قووڵایى 8 تا 14 کیلۆمه‌تر له ناو خاکى باشورى کوردستان، هه‌رێمێک به ناوى “هه‌رێمى ئارام” دروست بکات و له پاش کۆتایى هاتنى ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕوسیا له‌سه‌ر ئیدلب، ده‌ست به گواستنه‌وه‌ى میلیشیاکانى بکات بۆ ئه‌م هه‌رێمه دروست کراوه. ئه‌وه‌ش پشتڕاست کراه‌وته‌وه که تورکیا له پلانیدایه، ئه‌گه‌ر کاردانه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌رامبه‌ر به داگیرکردنى باشورى کوردستان ڕوو بدات ئه‌وا جێگرکردنى ئه‌و میلیشیایانه له‌و هه‌رێمه بکاته پاساو بۆ ڕه‌وایه‌تیدان به داگیرکارییه‌کانی.
هاوڵاتى هاوسه‌رى سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، باشاک له‌باره‌ى دوا بڕیارى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپاوه ده‌ڵێت " ئه‌و هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى رووبه‌ڕووى ده‌میرتاش کراوه‌نه‌ته‌وه شکستى هێنا". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ى کانونى یه‌که‌مى 2020، باشاک ده‌میرتاش له پۆستێکدا له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر رایگه‌یاند:" دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌کى بنه‌بێ هه‌رچى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى خراونه‌ته پاڵ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش پووچه‌ڵ کرده‌وه". هه‌روه‌ها باشاک له درێژه‌ى پۆسته‌که‌یدا وتوویه‌تى " ناکرێت که‌سێک به تاوانبار ناوزه‌د بکه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پاشا ده‌یه‌وێت".( پاشا مه‌به‌ستى ئه‌ردۆغان هاوکات باشاک ده‌شڵێت" ئه‌وه تاوانى راسته‌قینه‌یه که که‌سێک خه‌ڵکانێک له زینداندا ده‌هڵێێته‌وه، به‌بێ هیچ به‌هانه‌یه‌ک". ( ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ تۆمه‌تبارکردنىئه‌ردۆغان ). ئه‌مه دووه‌م جاره دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپى داواى ئازادکردنى سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له ده‌سه‌ڵاتدارانى تورکیا ده‌کات. دواى ده‌رچوونى بڕیارى ئه‌مجاره‌ى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپى که داوا ده‌کات ده‌میرتاش له زیندان ئازاد بکرێت، دوێنێ ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند " ئه‌و داوایه سیاسییه "، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى ده‌میرتاش ئازاد ناکرێت.
هاوڵاتى سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایکبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح پیرۆزبایی له گه‌لی عێراق و ته‌واوی جیهان ده‌کات و ده‌ڵێت:"هه‌موو پێکه‌وه ئه‌م دۆخه سه‌خته و په‌تا و قه‌یرانه‌کانیش تێده‌په‌ڕێنین و داهاتوویه‌کی باشتر چاوه‌ڕێمانه". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ی کانوونی یه‌که‌می 2020، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له په‌یامێکدا، یادی له‌دایکبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح له خوشک و برایانی مه‌سیحی له هه‌رێمی کوردستان، عیراق و ته‌واوی جیهان پیرۆز ده‌کات، جه‌ژن و پشوویه‌کی خۆش و ئارامیان بۆ ده‌خوازێت هیواده‌خوازێت ئه‌م جه‌ژنه ته‌بایی، ئاشته‌وایی، لێبورده‌یی و یه‌کترقبووڵکردنی زیاتر له عیراق، ناوچه‌که و جیهان، بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت. هه‌روه‌ها جه‌ختیکردۆته‌وه،که ئه‌مساڵ له هه‌رێمی کوردستان وه‌ک هه‌موو جیهان به‌هۆی په‌تای کۆڤید_19ـه‌وه، ڕێوڕه‌سمی گه‌وره‌ی جه‌ژن ئه‌نجام نادرێ، به‌ڵام بێگومان یادی له‌دایکبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح به شکۆدارییه‌وه له دڵی هه‌موواندا ده‌کرێته‌وه و به‌رز ڕاده‌گیرێت، هیواداریشه یاد و جه‌ژنه‌کانی داهاتوو له که‌ش و دۆخی باشتردا بگه‌ڕێنه‌وه. نێچیرڤان بارزانى ده‌شڵێت هه‌رێمی کوردستان وه‌ک هه‌میشه به لانه‌ی ته‌بایی و فره‌یی و پێکه‌وه‌ژیانی هه‌موو پێکهاته‌کانی به ماڵ و نیشتمانی خوشک و برایانی مه‌سیحیش ده‌مێنێته‌وه، هه‌موومان پێکه‌وه به ته‌بایی، یه‌کڕیزی، خۆڕاگری و قوربانیدان، ڕۆژگاری سه‌خت و کێشه و قه‌یرانی زۆرمان به‌ڕێکردووه، به هه‌مان شێوه "ئه‌م دۆخه سه‌خته و په‌تا و قه‌یرانه‌کانیش تێده‌په‌ڕێنین و داهاتوویه‌کی باشتر چاوه‌ڕێمانه".
هاوڵاتى کۆشکى سپى ئاشکرایکرد که ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 24ى کانونى یه‌که‌م، بڕیارى لێخۆشبوونى بۆ چارلز کۆشنه‌رى باوکى جارید کۆشنه‌رى هاوسه‌رى ئیڤانکا ده‌رکرد. کۆشکى سپى له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه، دۆناڵد تره‌مپ بڕیارى لێخۆشبوونى بۆ 29 که‌س ده‌رکردووه که یه‌کێکیان خه‌زوورى ئیڤانکا تره‌مپه. لێخۆشبوونه‌وه‌که‌ى دۆناڵد تره‌مپ، ڕۆجێر ستۆن، هاوڕێى نزیک و یاریده‌ده‌رى پێشوو، پۆڵ مانافۆرت، سه‌رۆکى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌کانى پێشووى تره‌مپ و چارلز کۆشنه‌ر، باوکى گه‌وره ڕاوێژکارى تره‌مپ، جارید کۆشنه‌رى گرتووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا باسله‌وه کراوه که مانافۆرت تاوانبار کراوه له چوارچێوه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌کانى ده‌ستێوه‌ردانه‌کانى ڕوسیا له هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مریکا له ساڵى 2016، هه‌روه‌ها ڕۆجێر ستۆن که تاوانبار بوو به سوێند خواردنى به درۆ به‌رامبه‌ر یاساناسان له‌و دۆسیه‌یه‌دا، له لیستى ئه‌وانه‌دایه که تره‌مپ لێخۆشبوونى بۆ ده‌رکردوو. پێشتریش دۆناڵد تره‌مپ لێخۆشبوونى بۆ 15 که‌سى دیکه ده‌رکردووه، له‌ناویاندا دوو ئه‌ندامى کۆنگرێسى ئه‌مریکاى تێدایه، سه‌ره‌ڕاى دوو ئه‌ندامى پێشووى کۆمارییه‌کان هه‌ریه‌که له دنکان هانته‌ر له کالیفۆرنیا و کریس کۆلێنز له نیویۆرک. هه‌روه‌ها تره‌مپ دوێنێ چوارشه‌ممه لێخۆشبوونى بۆ چوار له تاوانبارانى کوشتارى ساڵى 2007ى به‌غداد ده‌رکرد که سزادرابوون به زیندانیکردن بۆ ماوه‌یه‌کى درێژ. هاوکات دۆناڵد تره‌مپ له شه‌پۆلى لێخۆشبوونه‌کانیدا بڕیارى بۆ دوو ئه‌فسه‌رى پاسه‌وانى سنورى ئه‌مریکا ده‌رکرد که تاوانباربوون به ته‌قه‌کردن له مکسیکییه‌کان له ساڵى 2005.
هاوڵاتى خه‌زانێکى پاڵاوگه‌ى که‌وه‌رگۆسک ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه سێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و یه‌کێکیش برینداره. ئه‌مڕۆ 24ى کانونى یه‌که‌مى 2020، کالتژمێر 10 خه‌زانێکى پاڵاوگه‌ى که‌ورگۆسک ته‌قیوه‌ته‌وه به‌هۆى کارکردن تێیدا. سه‌رکه‌وت کاڕه‌ش وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر ڕاگه‌یاند:"خه‌زانێکى پاڵاوتگه‌ى که‌وه‌رگۆسک ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه سێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و یه‌کێکیش برینداره." هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند ئه‌و سێ که‌سه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و ئه‌وه‌شى برینداره کارمه‌ندى پاڵاوتگه‌که‌ن و تائێستا هۆکارى که‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌که نه‌زانراوه، به‌ڵام توانیویانه ئاگره‌که کۆنترۆڵ بکه‌ن.
