عه‌مار عه‌زیز - دهۆک زیاتر له‌مانگێگه هه‌ولێرو به‌غدا رێککه‌وتنێکیان واژۆکردووه بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال و دانانی ئیداره‌یه‌کی نوێ، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه رێککه‌وتنه‌که نه‌بووەته هانده‌رێک تاوه‌کو ئاواره‌کان بگەڕێنه‌وه ناوچه‌کانی خۆیان باسل به‌ره‌کات، خه‌ڵکی گۆندی بۆرکه سه‌ر به‌ناحیه‌ی سنون و ئێستا نوێنه‌ری ئاواره‌کانی که‌مپی که‌به‌رتووه به‌هاوڵاتى وت «زیاتر له‌چوار هەزار خێزانی شنگالی له‌که‌مپی که‌به‌رتوودا ده‌ژین، دوای راگه‌یاندنی رێککه‌وتنه‌که‌ی به‌غداو هه‌رێم ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م له‌ئاواره‌کان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌کانی خۆیان، ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌رده‌وامی ناسه‌قامگیری ئه‌منی له‌ناوچه‌که‌و بوونی چوار تا پێنج هەزار هێزی چه‌کدار». باسل وتیشى «تاپێشمه‌رگه نه‌گه‌ڕێته‌وه شنگال ئاواره‌کان ناگه‌ڕێنه‌وه، چونکه ئێمه ته‌نها باوه‌ڕمان به‌هێزی پێشمه‌رگه هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئێستا راپرسییه‌ک لەسه‌ر ئه‌و قسه‌یەی من بکرێت زیاتر له 90%ی ئاواره‌کان هه‌مان بۆچوونی منیان هه‌یه، خاڵى دووه‌م خانووی زۆرینه‌ی ئاواره‌کان له‌کاتی شه‌ڕی داعش وێرانکراون ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه ده‌بێت دووباره له‌ناو خێوه‌تێکدا بژین، چونکه ئاواره‌کان پاره‌یان نیه لەسه‌ر حسابی خۆیان خانووه‌کانیان نۆژه‌ن بکه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ئێمه دووباره چووینه‌وه ناو خێوه‌ت هه‌ر له‌دهۆک ده‌مێنینه‌وه«. عیدۆ خه‌ڵه‌ف، دانیشتووی سه‌نته‌ری شنگال بوو پێش هاتنی داعش، زیاتر له‌شه‌ش ساڵه له‌که‌مپی شاریای سه‌ر به‌شاری دهۆک ده‌ژێت، به‌هاوڵاتى وت « له 3ی ئابی 2014 کاتێک ئاواره‌بووین هه‌موومان ده‌مانگووت ساڵێک یاخود دوو ساڵ له‌دهۆک ده‌بین دواتر ده‌گه‌ڕێینه‌وه شنگال، به‌ڵام ئێستا ته‌واو بێهێوا بووینه، باوه‌ڕناکه‌م جارێکی تر بگه‌ڕێینه‌وه زێدی خۆمان، هۆکاره‌کان زۆرن، ململانێی سیاسی و حزبیی لەسه‌ر شنگال به‌رده‌وامه، هەروەها ئاوه‌داننەکردنه‌وه‌ی ناوچه‌که‌و که‌می خزمه‌تگوزاری، له‌هه‌مووشی گرنگتر ناسه‌قامگیری ناوچه‌که له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه«. خانووه‌که‌ی عیدۆ خه‌ڵه‌ف له‌سه‌رده‌می داعش وێران کراوه‌و پاره‌ی نیه جارێکی تر نوژه‌نی بکاته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه عیدۆ راگه‌یاند «زیاترله‌شه‌ش ساڵه له‌دهۆک ده‌ژین، بێزاربووین له‌ژیانی که‌مپ، ئاواتى من ته‌نها ئه‌وه‌یه جارێکی تر بگه‌ڕێمه‌وه شنگال، به‌ڵام به‌و شێوەیە‌ی ئێستا ناتوانین بگه‌ێینه‌وه چونکه خانووه‌که‌م به‌ته‌واوی رووخاوه‌و پاره‌م نیه نۆژه‌نی بکه‌مه‌وه، پێویسته حکومه‌تی عێراق یان خانووه‌کانمان بۆ نۆژه‌ن بکاته‌وه، یان قه‌ره‌بوومان بکات تاوه‌کو بتوانین بگه‌ڕێینه‌وه«. عیدۆ باش ئاگاداری رێککه‌وتنه‌که‌ی هه‌ولێرو به‌غدایه لەسه‌ر ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال و دانانی ئیداره‌یه‌کی نوێ، به‌ڵام ئه‌و هیچ دڵی خۆش نیه به‌و رێککه‌وتنه‌و زیاتر وتی «ئێمه قسه‌ی کرداریمان ده‌وێت، ده‌یان جار به‌رپرسه‌کانی عێراق و هه‌رێم له‌ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کان وتیان دۆخی شنگال ئاسایی ده‌که‌ینه‌وه، به‌ڵام شه‌ش ساڵە هیچ شتێکی کرداریمان نه‌بینی، من دڵنیام ئه‌و رێککه‌وتنه‌ش دۆخی ناوچه‌که چاره‌سه‌ر ناکا‌ت و ئاواره‌کان هه‌ر له‌شوێنی خۆیان ده‌مێننه‌وه«. رێککه‌وتنی هه‌ردوو حکومه‌تی فیدراڵی عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌مانگی تشرینی یه‌که‌م ئیمزاکراوه، له‌ڕێککه‌وتنه‌که‌دا هاتووه دۆسیه‌ی ئه‌منی شنگال ده‌درێته پۆلیسی ناوخۆیی، ده‌زگای هه‌واڵگری، ده‌زگای نیشیمانی به‌هه‌ماهه‌نگی هێزه ئه‌منییه‌کانی سه‌ر به‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی دوو هەزارو (500) کارمه‌ندی ئه‌منی که‌هه‌زارو (500)یان له‌ئاواره شنگالیه‌کانی ناو که‌مپ و هه‌زاریان له‌دانیشتوانی ئێستای شنگال بن. فائێزا حازم، رزگاربوویه‌کی ده‌ستی داعشه، ئێستا له‌گه‌ل که‌سوکاره‌که‌ی له‌که‌مپی مام ره‌شانى سه‌ر به‌قه‌زای شنگال ده‌ژێت، به‌هاوڵاتى وت «هیچ دڵمان به‌ڕێککه‌وتنه‌که‌ی هه‌ولێرو به‌غدا خۆش نیه‌وهانمان نادات بگه‌ڕێینه‌وه شنگال، باوه‌ڕناکه‌م جارێکی تر شنگال ئارام ببێته‌وه، چونکه چه‌ندین هێزی چه‌کدار له‌ناو شنگالدان و ئه‌و هێزانه ده‌رناچن له‌شنگال، بۆیه خه‌ڵک ناگه‌ڕێته‌وه شنگال». فائێزا چوار خۆشک و دوو برای هه‌یه‌و تائێستا باوکی له‌ژێر ده‌ستی داعشه‌و چاره‌نووسی دیار نیه، فائیزا باسى له‌وه‌شکرد «نه‌گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ شنگال مانای ئه‌وه نیه که‌ئێستا ژیانمان له‌ناو که‌مپ خۆشه، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌یان کێشه‌مان هه‌یه، به‌ڵام له‌هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌ت دهۆک له‌لایه‌نی ئه‌منییه‌وه هیچ کێشه‌یه‌کی نیه، بۆ ئێمه‌ش سه‌قامگیری ئه‌منیی له‌هه‌موو شتێک گرنگتره«. ئه‌سکه‌نده‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین، لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی کۆچ و کۆچبه‌ران له‌دهۆک به‌هاوڵاتى وت «هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئازادکردنی شنگال له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانان زیاتر له (10) هەزار خێزانی ئێزیدی له‌سنوری پارێزگای دهۆک گه‌ڕانه‌ونه‌ته‌وه ناوچه‌کانی خۆیان، ئێستا (16) که‌مپی ئاواره‌ی شنگالمان هه‌یه، له‌م که‌مپانه‌دا (28) هەزار خێزان تێیدا ده‌ژین، نزیکه‌ی (40) هەزارخێزانی ئاواره‌ی شنگال و پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ده‌ره‌وه‌ی که‌مپه‌کان ده‌ژین». لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی کۆچ و کۆچبه‌رانی دهۆک ئه‌وه‌شی راگه‌یاند «رێگه ناده‌ین هیچ که‌س و لایه‌نێک فشار بخاته‌سه‌ر ئاواره‌کان تا به‌زۆر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌کانی خۆیان، هه‌ر ئاواره‌یه‌ک به‌ویستی خۆی بگه‌ڕێته‌وه ئێمه رێگری لێناکه‌ین و مامه‌ڵه‌کانی به‌زووترین کات بۆ ته‌واو ده‌که‌ین، دواى رێککه‌وتنی هه‌ولێرو به‌غدا لەسه‌ر شنگال چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌مان کردووه‌و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌ران ئێمه‌یان ئاگا‌دارکردووه که‌نابێت هیچ ئاواره‌یه‌ک به‌زۆر بگه‌ڕێندرێته‌وه، به‌ڵکو ده‌بێت لەسه‌ر ئاره‌زوی خۆی بێت». ئه‌سکه‌نده‌ر ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه« که رێککه‌وتنی به‌غداو هه‌رێم هیچ کاریگه‌ریی نه‌کردووه لەسه‌ر زیادبوونی رێژه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان، به‌پێچه‌وانه‌وه دوای رێککه‌وتنه‌که رێژه‌که که‌متر بووه«. ئیسماعیل محه‌مه‌د ، جێگری پارێزگای دهۆک بۆ کارۆباری ئاواره‌و په‌نابه‌ره‌کان به هاوڵاتى وت «هیچ نووسراوێک یاخود ئاگا‌دارکردنه‌وه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌ران به ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه ده‌رباری داخستنی که‌مپه‌کان، ئیداره‌ی کارگێری پارێزگای دهۆک له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌رده‌وامه لسه‌ر خزمه‌تکردنی ئاواره‌کان». ئیسماعیل وتیشى «باوه‌ڕناکه‌م له‌م بارودوخه‌دا که‌مپه‌کانی دهۆک دابخرێن، چونکه زۆرترین رێژه‌ی ئاواره له‌سنوری پارێزگای دهۆکدان و کێشه‌کانی شنگال هێشتا به‌ته‌واوی چاره‌سه‌رنه‌کراون به‌تایبه‌ت له‌ڕووی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و ئه‌منی».
شاناز حه‌سه‌ن دابه‌زینى خێراى به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر دۆلار وه‌ک پسپۆڕانى ئابوورى ده‌ڵێن کاڵاو پێداویستییه‌کان به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا (25) به‌رزده‌کاته‌وه و هاووڵاتیانیش زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌که‌من و ته‌نها حکومه‌ت قازانج ده‌کات و به‌و هۆیه‌وه داهاته‌که‌ى زیاد ده‌کات به‌تایبه‌ت له‌فرۆشتنى نه‌وتدا. دوێنێ یه‌کشه‌ممه 20ى کانونى یه‌که‌مى 2020، بانکى ناوه‌ندى عێراق به‌فه‌رمى دابه‌زینى به‌هاى دینارى به‌رانبه‌ر به‌دۆلار راگه‌یاند، که هه‌ر (100) دۆلارێک به‌رانبه‌ر به (145) هه‌زار دینارى عێراقى ده‌بێت و (100) دۆلار به (146) هه‌زار دینار له‌سه‌ر بانکه بازرگانییه‌کان و به (147) هه‌زار دیناریش له‌سه‌ر هاووڵاتیان ده‌که‌وێت. وته‌بێژى بازاڕى دۆلاره‌که‌ى سلێمانى، ده‌ڵێت:» له‌م دوو رۆژه‌دا رۆژانه دوو هه‌زار که‌س هاتوونه‌ته بۆرسه‌که‌وه، که ده‌توانین بڵێین به‌ڕێژه‌ى پێنج ئه‌وه‌نده زیادى کردووه«. جه‌بار گۆران، وته‌بێژى بازاڕى دۆلاره‌که‌ى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «دابه‌زینى به‌هاى دینار له‌گه‌ڵ دۆلارى ئه‌مریکى هه‌ڵاوسان دروستده‌کات، چونکه ئێمه وه‌ک هه‌رێم و عێراقیش وڵاتێکى هاورده‌ین، کاڵاو شوتمه‌ک به‌ڕێژه‌یه‌کى زۆر هاورده ده‌که‌ین، زۆربه‌ى زۆریشى به‌دۆلار ده‌کڕێت، بۆیه به‌به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخه‌که‌ى کاریگه‌ریى له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى شتومه‌ک هه‌یه بۆ ده‌ستى کاسبکارو دواجار بۆ هاووڵاتیان». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد له‌م دوو رۆژه‌ى رابردوودا نزیکه‌ى دوو هه‌زار که‌س هاتوونه‌تە بۆرسه‌که‌وه، که به‌ڕێژه‌ى پێنج ئه‌وه‌نده زیادى کردووه، به‌تایبه‌تى هاونیشتیمانى که سه‌رمایه‌یه‌کى نه‌ختینه‌یان هه‌بووه و گۆڕیویانه‌ته‌وه. جه‌بار گۆران، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌دابه‌زینى به‌هاى دینار کاریگه‌ریى له‌سه‌ر کۆى موچه‌خۆران هه‌یه که نرخى موچه‌کانیان داده‌به‌زێت و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى شتومه‌کیش واده‌کات دووجار کاریگه‌ریى له‌سه‌ر موچه‌خۆران هه‌بێت، بارگرانیه‌که دوو هێنده بێت، «تووشى زه‌ره‌رو زیان ده‌بنه‌وه به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 33%، چونکه به‌هاى دینار به‌و رێژه‌یه دابه‌زیوه«. وته‌بێژى بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه، کۆى گشتى خه‌ڵکى بازاڕه‌که تووشى زه‌ره‌رو زیان بوون، چونکه ته‌نیا رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو 18ى کانونى یه‌که‌مى 2020 «چه‌ندین که‌س چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌یان ده‌کرد بڕیاره‌که بگۆڕێت و دۆلاره‌کانیان کردبوو به‌دینار، ئێستا تووشى زه‌ره‌رو زیان بوون و لایه‌نێکى دیکه‌ش به‌پێچه‌وانه‌وه، دیناریان هه‌بووه و کردوویانه به‌دۆلار ئه‌وه سودمه‌ند ده‌بن». له‌و به‌رهه‌مانه‌ى که‌ڕاسته‌وخۆ رۆژانه له‌ده‌ره‌وه هاورده ده‌کرێن و زۆربه‌ى نرخه‌کانیش به‌دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، خوارده‌مه‌نیه و له‌ناویشیاندا خوارده‌مه‌نى سه‌وزه‌و میوه، که باس له‌وه ده‌کرێت به‌ڕێژه‌یه‌کى به‌رچاو نرخه‌کان گران بوون و رێژه‌ى به‌کارهێنان له‌نیوه که‌متر بووه‌ته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌رى عه‌له‌وى سلێمانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد، عه‌لوه‌ى سلێمانى ته‌واو چۆڵى پێوه دیار بووه‌و نرخه‌کان زۆر به‌رزبوونه‌ته‌وه و به‌ڕێژه‌یه‌کى زۆر کڕینى سه‌وزه‌و میوه له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه که‌مبووه‌ته‌وه. سامان ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌رى عه‌لوه‌ى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» نرخه‌کان هه‌مووى به‌رزبۆته‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ى که‌نرخى هه‌ر به‌روبوومێک بۆ یه‌ک کیلۆ (250) یا (300) تا (400) دینارى عێراقى چۆته‌سه‌ر». هه‌روه‌ها پێشیوابوو ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه وایکردووه عه‌لوه‌ى سلێمانى زۆر زۆر چۆڵ ببێت و ئه‌گه‌ر به‌قاڵێک له‌کۆڵانه‌کانى شارى سلێمانى سه‌وزه‌و میوه ده‌فرۆشێت رۆژانه (40) کیلۆى له‌میوه له‌عه‌لوه کڕیبێت، ئه‌مڕۆ (15) کیلۆى کڕیوه، چونکه ساغبوونه‌وه‌ى که‌مبووه‌ته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌رى عه‌لوه‌ى سلێمانى، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه«خه‌ڵکى موچه‌ى وه‌رنه‌گرتووه، بۆیه که شته‌که‌ش گران بێت نایکڕێت یان به‌ڕێژه‌یه‌کى که‌متر به‌کاریده‌هێنێت». خاوه‌نى یه‌کێک له‌سۆپه‌رمارکێته‌کانى ناو شارى سلێمانى ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات، خه‌ڵکى له‌م دوو رۆژه‌دا به‌ڕێژه‌یه‌کى زۆر سه‌ردانیان کردوون بۆ کڕینى پێداویستییه‌کانى رۆژانه‌یان. جه‌مال مو‌سا، خاوه‌نى سۆپه‌رمارکێتى شار، له‌سه‌ر شه‌قامى سه‌ره‌کى هه‌وارى شار له‌لێدوانیکدا به‌هاوڵاتى وت»دوو رۆژه به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلاره‌وه خه‌ڵکى به‌لێشاو رووده‌که‌نه مارکێته‌کان بۆ کڕینى به‌رهه‌مه خۆراکییه‌کان، له‌ناویشیاندا برنج و رۆن و به‌رهه‌مى وشکه، چونکه ترسیان له‌گرانبوونى نرخه‌کان هه‌یه«. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که«ئێمه‌ش هاوشێوه‌ى هاووڵاتیان ترسمان له‌گرانبوونى نرخى به‌رهه‌مه‌کان هه‌یه«، چونکه نرخى دۆلار زۆر به‌رزبۆته‌وه‌و هه‌موو که‌ره‌سته‌کان که‌ده‌یهێنین به‌دۆلار ده‌یکڕن، بۆیه به‌ناچارى نرخه‌کان به‌رزده‌که‌نه‌وه تاتووشى زیانى ماددى نه‌بنه‌وه. جه‌مال مو‌سا، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد «خه‌ڵکى ناهه‌قى نیه بترسێت و زه‌خیره له‌ماڵه‌کانیاندا عه‌مار بکه‌ن، چونکه ئێمه هه‌موو که‌ره‌سته‌کانمان له‌ده‌ره‌وه ده‌هێنین و به‌رزبوونه‌وه‌ى دۆلاره‌که‌ش زۆره«. سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قایمقامیه‌تى سلێمانى، ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕاى دابه‌زینى به‌هاى دینار چاودێرى وردى بازاڕه‌کان ده‌که‌ن و رێگه‌ناده‌ن نرخه‌کان له‌سه‌ر هاووڵاتیان زیادبکات. له‌شکر حه‌مید، سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قایمقامیه‌تى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «ئێمه دوو رۆژه له‌به‌یانییه‌وه تائێواره له‌بازاڕین، چاودێریى ده‌که‌ین، بۆیه نرخه‌کان به‌دۆلار به‌رز نه‌بۆته‌وه و ده‌توانین رێگرى لێبکه‌ین». سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قایمقامیه‌تى سلێمانى، وتیشى «کێشه‌که ئه‌وه‌یه ئه‌و شتانه‌ى که به‌دۆلار ده‌کڕدرێن و به‌دینار ده‌فرۆشرێنه‌وه له‌ده‌ست ئێمه‌دا نیه، چونکه به‌نرخى رۆژ ئاڵوگۆڕه‌که ده‌کرێت». حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له‌سه‌دا (90) داهاتى له‌فرۆشتنى نه‌وتى خاوه‌وه ده‌ستده‌که‌وێت که به‌دۆلار مامه‌ڵه ده‌کات و به‌شه‌که‌ى دیکه‌ى له‌ڕێگه‌ى داهاتى گومرگ و باجه‌وه ده‌ستده‌که‌وێت، به‌دینار وه‌ریده‌گرێت. شاره‌زایه‌کى بوارى ئابوورى ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو دابه‌زینى به‌هاى دینار به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 25% زیانى ماددى بۆ هاووڵاتیان ده‌بێت و زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌که‌من و ته‌نها حکومه‌ت قازانج ده‌کات و داهاته‌که‌ى زیاد ده‌کات، ئه‌وه‌ش به‌هۆى فرۆشتنى نه‌وتى خاوه‌وه. بیلال ره‌ئوف، پسپۆرى ئابورى مامۆستاى زانکۆى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: «بانکى مه‌رکه‌زى و سیاسه‌تى نه‌ختینه‌یى عێراق ده‌یه‌وێت له‌دابه‌زینى به‌هاى دیناره‌وه به‌چه‌ند ئامانجێک بگات که‌پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى بودجه‌ى ساڵى داهاتووه«. له‌پرۆژه بودجه‌ى 2021 عێراق که‌بڕه‌که‌ى (150) تریلۆن و (50) ملیار دیناره، بڕى (58) تریلۆن دینارى کورتهێنانى هه‌یه. بیلال ره‌ئوف ده‌ڵێت:» به‌رزى نرخى دینار له‌ڕابردوو و دابه‌زینى نرخى دراوه‌کانى دیکه‌ى وڵاتان، بووه جێى سه‌رنج و زیاتر هاورده‌کردنى کاڵاو شمه‌کى ده‌ره‌کى بۆ ناو عێراق زیادى کرد، ئه‌مه‌ش جۆرێک له‌هاندان ده‌بێت بۆ به‌رهه‌مى ناوخۆیى و په‌ره‌پێدانیان». ئه‌م پسپۆره ئابوورییه کاریگه‌رییه‌کانى دابه‌زینى نرخى دینارى روونکرده‌وه‌و وتى» به‌وپێیه‌ى هه‌رێم فرۆشى نه‌وتى به‌دۆلاره، بۆیه جۆرێک له‌گۆڕانکارى له‌داهاتى هه‌رێمى کوردستاندا دروستده‌بێت و زیاد ده‌کات و ده‌کرێت دابه‌شکردنى موچه باشتر ببێت، به‌ڵام کاریگه‌ریى نه‌رێنى له‌سه‌ر هاووڵاتیان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى که‌داهاتیان دیاریکراوه‌و موچه‌خۆرن ده‌رده‌که‌وێت زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌که‌من، به‌ڵام نابێته هۆى گرانى و قات و قڕى». هاوکات، بیلال ره‌ئوف ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا (25) نرخى شتومه‌ک و کاڵا له‌سه‌ر هاووڵاتیان زیادده‌کات و کاریگه‌ریى ده‌بێت له‌سه‌ر کۆى ئه‌و مامه‌ڵانه‌ى که به‌دۆلارن.
شاناز حه‌سه‌ن به‌پێى بڕیارێکى وه‌زاره‌تى ناوخۆ رێگه به‌هاورده‌کردنى ئۆتۆمبێلى خوار مۆدیل 2018 نادرێت، به‌ڵام په‌رله‌مانتارێک ده‌ڵێت:» زیاتر له‌بیست هه‌زار ئۆتۆمبێلى خوار مۆدیل 2018 هاتووه‌ته پارێزگاى سلێمانییه‌وه«، هاتوچۆى هه‌رێمیش هێشتا بڕیارى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یانى له‌سه‌ر نه‌داوه. ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى کوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که رۆژانه ئۆتۆمبێلى خوار مۆدیل 2018 هاورده‌ى پارێزگاى سلێمانى ده‌کرێت. دابان محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتارى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»زیاتر له‌بیست هه‌زار ئۆتۆمبێل به‌قاچاخ هێندراوه‌ته پارێزگاى سلێمانییه‌وه‌و بۆ هه‌ر ئۆتۆمبێلێک شه‌ش هه‌زارو (500) دۆلار وه‌رده‌گیرێت». په‌رله‌مانتاره‌که‌ى گۆڕان ده‌شڵێت» له‌هه‌ردوو دیوى تورکیا‌و ئێران گه‌راجى گه‌وره هه‌یه‌و سه‌دان ئۆتۆمبێلى خوار مۆدێلى 2018ی تێدا مۆڵ کراوه‌و به‌ده‌یانیش داخڵ ده‌کرێن». دابان محه‌ممه‌د ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌چه‌ندین جار فشاریان کردووه له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و تائێستا وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه‌و وتى» وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و به‌تایبه‌ت وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم به‌رپرسى یه‌که‌مه«. به‌فه‌رمانى (2909) له13ى شوباتى 2020ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، وه‌زیرى ناوخۆ راسپێردراوه، به‌کارى رێکخستنه‌وه‌و به‌ڕێوه‌چوونى خاڵه سنورییه‌کان! . په‌رله‌مانتاره‌که‌ى گۆڕان جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که نووسینگه‌کانى قاچاخچێتى ژماره‌ى ئۆتۆمبیله‌کان وه‌رده‌گرن، پاشان «هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌کرێت، ژماره‌ى ئۆتۆمبیله‌کان ده‌درێته خاڵه سنورییه‌کان و بازگه‌کان، هه‌ندێک نووسینگه‌ش له‌ناو گه‌راجه‌کاندان». به‌پێى ئامارى هاتوچۆى هه‌رێم زیاتر له‌یه‌ک ملیۆن و (800) هه‌زار ئۆتۆمبێل هه‌یه، که‌زیاتر له‌نیوه‌ى ئه‌و ژماره‌یه له‌ناو پارێزگاى هه‌ولێردایه، به‌ڵام وته‌بێژى هاتوچۆى هه‌رێمى کوردستان، ده‌ڵێت نازانن ژماره‌ى ئوتۆمبێله قاچاخ و بێ تابلۆکان له‌هه‌رێمدا چه‌ندن و چۆن هاورده‌ى هه‌رێم کراون. ئه‌سعه‌د مه‌لا که‌ریم، وته‌بێژى هاتوچۆى هه‌رێم، وتیشى» رۆژانه خه‌ڵکێکى زۆر هه‌یه لێمان ده‌پرسێت ئه‌نجامى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه چیه‌و چیان لێده‌کرێت، به‌ڵام تائێستا له‌کۆبوونه‌وه‌کان به‌رده‌وامین و بڕیارى پێویستمان نه‌داوه«. ناوبراو ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه به‌پێى بڕیارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ئێستادا ته‌نها ده‌توانرێت ئۆتۆمبێلى مۆدیل 2019و 2020و 2021 هاورده‌ى هه‌رێمى کوردستان بکرێت
هاوڵاتى که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق پرۆژه بودجه‌ى عێراقى په‌سه‌ند کرد. پرۆژه بودجه‌ى 2021ى عێراق بره‌که‌ى 150 تریلۆن و 50 ملیار دیناره‌و زیاتر له 58 تریلۆن دینار کورتهێنانى هه‌یه. له‌پرۆژه‌ى بودجه‌دا پشکى هه‌رێمى کوردستان به رێژه‌ى له‌سه‌دا 12.67 دیارى کراوه له‌به‌رانبه‌ر ته‌سلیمکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و راده‌ستکردنى داهاته فیدراڵییه‌کان. بڕیاره سبه‌ینێ پرۆژه بودجه‌ى 2021ى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بکرێت بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌رى تا په‌سه‌ندى ده‌کات.
هاوڵاتى دادگاى باڵاى تورکیا بڕیارى ده‌ستگیرکردنى بۆ له‌یلا گۆڤه‌ن هاوسه‌رۆکى که‌جه‌ده ده‌رکرد که 22 ساڵ و سێ مانگ ده‌بێت زیندانى بکرێت. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ى کانونى یه‌که‌مى 2020، له‌دانیشتنێکى دیکه‌ى دادگایى کردنى له‌یلا گوڤه‌ن هاوسه‌رۆکى کۆنگره‌ى جڤاکى دیموکراتى که‌جه‌ده له دادگاى تاوانه قورسه‌کانى ئامه‌د به‌ڕێوه‌چوو 18 تۆمه‌تى جیاواز رووبه‌ڕووى هاوسه‌رۆکه‌که‌ى که‌جه‌ده کرایه‌وه، هه‌رچه‌نده ناوبراو خۆى ئاماده‌ى دانیشتنه‌که نه‌بوو، دوو پارێزه‌رى به‌شدارى دانیشتنه‌که‌یان کرد. دادگا به تۆمه‌تى دروستکردنى رێکخستنى نایاسایى و ئه‌ندامیه‌تى له رێکخراوى "تیرۆر" و هاندانى خه‌ڵک بۆ کۆبوونه‌وه و به‌شداریکردن له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان له دژى یاسا تاوانبارى کرد. هاوکات دادگا بڕیاریدا به 22 ساڵ و سێ مانگ سزاى زیندانى کردن له‌سه‌ر له‌یلا گۆڤه‌ن بسه‌پێنێت و ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیر بکرێت و ره‌وانه‌ى زیندان بکرێت. له‌یلا گۆڤه‌ن که هاوکات هاوسه‌رۆکى کۆما جڤاکێن دیموکراتى (که‌جه‌ده)یه و یه‌کێک له چالاکترین په‌رله‌مانتاره‌کانى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) بوو، به‌ڵام به‌هۆى سه‌پاندنى حکومێکى دیکه له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌کى دیکه له‌مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ له‌یلا گۆڤه‌ن له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ئه‌ندامێتى په‌رله‌مانى لێسه‌ندرایه‌وه. گۆڤه‌ن له رۆژى 31ى کانونى دووه‌مى ساڵى 2018ه‌وه زیندانى کرابوو، نزیکه‌ى 80 رۆژ له دژى گۆشه‌گیرکردنى ئۆجه‌لان مانى له‌خواردن گرت و به هۆیه‌وه بارى ته‌ندروستى ناجێگیر بوو.
صابر عه‌بدوڵا سلێمان هه‌ڵشۆیى هاووڵاتییه‌کى دانیشتووى شارى قه‌ڵادزێ، زیاتر له‌شه‌ش مانگه به‌ناوى مامه‌ڵه‌وه به‌به‌هاى )30( ملیۆن دۆلار پاره‌و که‌لوپه‌لى له‌پێنج هه‌زار که‌س وه‌رده‌گرێت و سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه مایه‌پووچبوونى خۆى راگه‌یاندو ئامۆزاکه‌ى زانیارى له‌سه‌ر که‌سێتى و چۆنیەتى مامه‌ڵه‌کانى بۆ هاوڵاتى ئاشکرا ده‌کات. سلێمان هه‌ڵشۆیى دواى که‌متر له‌ساڵێک به‌ناوى مامه‌ڵه‌و کڕین و فرۆشتنه‌وه به‌به‌هاى (30) ملیۆن دۆلار پاره‌و که‌لوپه‌لى له‌خه‌ڵک وه‌رگرتووه و دواى ئه‌وه‌ى رایگه‌یاند که مایه‌پووچ بووه، رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو ده‌یان که‌س ده‌ورى ماڵه‌که‌یان و پێشانگاکانى ئۆتۆمبێل و موڵکه‌کانیانداو له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئاسایشى قه‌ڵادزێ ده‌ستگیرکراو راده‌ستى پۆلیسى راپه‌رین کرا. سلێمان هه‌ڵشۆیى پسوڵه‌یه‌کى بۆ ئه‌و که‌سانه کردووه‌و به رێککه‌وتنى «پشده‌ریانه« ناوى بردووه‌و له‌و رێگه‌یه‌وه سه‌دان که‌سى فریوداوه. محەمەد خدر، دانیشتووى سنورى ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌ر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کى دیکه له‌و که‌سانه‌ى پاره‌یان داوه‌ته (سلێمان هه‌ڵشۆیى) له‌ده‌ربه‌ندى رانیه گردبوونه‌ته‌وه‌و داواى چاره‌نووسى پاره‌کانیان ده‌کرد. محەمەد خدر به‌هاوڵاتى وت «من سه‌رو ماڵم (30) سه‌ر مه‌ڕ بوو، که به‌قه‌رزى چوار مانگ دام به‌سلێمان هه‌ڵشۆیى و جووتى به (800) هه‌زار دینار، به‌ڵام ئێستا سه‌رو ماڵم تێداچووه«. دیارى یه‌کێکى تره له‌و که‌سانه‌و به‌هاوڵاتى وت: «ئۆتۆمبێلێکى جۆرى نیسان پیکابم به‌قیستى چوار مانگ داوه‌ته سلێمان هه‌ڵشۆیى و ئۆتۆمبێله‌که نرخى نزیکه‌ى ده‌فته‌رێک دۆلار بوو، به‌ڵام چونکه به‌شێوه‌ى قیست پێم فرۆشتووه به (170) گه‌ڵا لێمى کڕى، بڕیاربوو ئه‌م چه‌ند رۆژه پاره‌که‌م بداته‌وه، به‌ڵام ئێستا ده‌ڵێ ئیفلاسم کردووه«. ژماره‌یه‌کى زۆر له‌سنورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین به‌شێوه‌ى جیاجیا (پاره، زێر، موڵک، ئۆتۆمبێل، مه‌ڕوماڵات، چه‌ک)یان به‌شێوه‌ى قیست داوه به‌سلێمان هه‌ڵشۆیى که‌سه‌دان که‌س ده‌بن. په‌یامنێره‌که‌ى هاوڵاتى سه‌ردانى ماڵى سلێمان هه‌ڵشۆیی کردووه، به‌ڵام به‌شێک له‌خزم و که‌سوکاره‌که‌ى ماڵیان چۆڵ کردووه، ئامۆزایه‌کى زانیارى ورد له‌سه‌ر که‌سێتى و چۆنییەتى وه‌رگرتنى ئه‌و پاره‌و که‌لوپه‌لانه بۆ هاوڵاتى ئاشکراده‌کات و ده‌ڵێت: «خه‌ڵک خۆیان وازیان لێنه‌هێناوه‌و که‌ته‌له‌فونى وه‌ڵام نەدەدایه‌وه ده‌هاتن بۆ ماڵه خزمه‌کانى تاوه‌ڵامیان بداته‌وه‌و پاره‌یان لێوه‌ربگرێت». مسته‌فا محەمەد ئامۆزاى سلێمان هه‌ڵشۆیى به‌هاوڵاتى وت «ئه‌و خه‌ڵکانه‌ى پاره‌و موڵک یا هه‌ر که‌لوپه‌لێکى تریان پێداوه، پێى وتوون که‌هیچ زه‌مانێکتان ناکه‌م و بۆى هه‌یه رۆژێک پاره‌که‌تان بڕوات یاخود ئیفلاس بکه‌م، به‌ڵام خه‌ڵک خۆى وازیان لێ نه‌ده‌هێنا، ته‌نانه‌ت که‌خۆى جوابى په‌یوه‌ندیى نه‌دایەتەوه خه‌ڵک ده‌هاته ماڵى خزم و ناسیاوه‌کانى و ته‌کلیفیان ده‌کرد تا پاره یا ئۆتۆمبێله‌که‌یان لێوه‌ربگرێت». هه‌روه‌ها وتیشى: «سلێمان به‌شێک له‌و پارانه‌ى وه‌ریگرتووه مامه‌ڵه‌ى دراوى ئه‌لیکترۆنى پێوه کردووه، به‌ڵام وه‌کو بنه‌ماڵه‌ى سلێمان گومانمان هه‌یه ئه‌و هه‌موو پاره‌یه وا به‌ئاسانى بووبێته زه‌ره‌ر، چونکه کاتێک له‌هه‌ولێر گه‌ڕایه‌وه نه ئۆتۆمبیل و نه پاره و نه هیچ شتێکى پێنه‌مابوو، وه‌ک بڵێى هیچ هۆشى له‌خۆى نه‌بوو پێڵاوه‌کانى و له‌شى قوڕاوى بوون، برایه‌کى به‌دوایدا چوو هێنایه‌وه بۆ ماڵ، وه‌ک بڵێى هه‌ڕه‌شه‌یان لێکردووه که هیچ شتێک نه‌درکێنێت، بۆیه هیچ قسه‌ى نه‌ده‌کرد». ئامۆزاکه‌ى سلێمان هه‌ڵشۆیى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه‌و داواى له‌هێزه ئه‌منییه‌کان کرد گیانى پارێزراو بێت و وتى: «ده‌زگا ئه‌منییه‌کان گرنتى ژیانى بکه‌ن دڵنیام هه‌موو شتێک ئاشکرا ده‌کات، چونکه تائێستاش پێشمه‌رگه بووه له‌هێزه‌کانى (70)و رۆژانه‌ش خه‌ریکى که‌سابه‌تى خۆى بووه‌و خێزانداره‌و خاوه‌نى سێ منداڵه«. ئامۆزاکه‌ى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر له‌ڕێگه‌ى هاوڕێیه‌کیه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و مامه‌ڵه‌یه تێکه‌ڵ بووه‌و له‌مامه‌ڵەکردن به‌کڕین و فرۆشتنى ئۆتۆمبێله‌وه ده‌ستیپێکردووه‌و وتى:» به‌دیاریکراوى له‌هاوینى ئه‌مساڵه‌وه به‌قوڵى چۆته ناو ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌وە، تا ئه‌وه‌ى رۆژێک به‌ر له‌وه‌ى واى به‌سه‌ر بێت هیچ عه‌یبى نه‌بووه«. شۆڕش ئیسماعیل وته‌بێژى پۆلیسى راپه‌ڕین به‌هاوڵاتى وت « سلێمان هه‌ڵشۆیى به‌پێى مادده‌ى (456) له‌یاساى سزادانى عێراقى له‌سه‌ر سکاڵاى (100) که‌س ده‌ستگیرکراوه«. ناوه‌رۆکى مادده‌ى (456) له‌یاساى سزادانى عێراقى ده‌ڵێت: «هه‌موو ئه‌و که‌سانه زیندانى ده‌کرێن که به‌فرتوفێڵ پاره‌و که‌لوپه‌ل لاى خۆیان گل ده‌ده‌نه‌وه‌و به‌کاریده‌هێنن بۆ خۆیان یا بۆ خه‌ڵکى دیکه‌و ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گرن له‌ژێر ناوێکى خوازراو یان پیشه‌یه‌کى دیاریکراو». وته‌بێژى پۆلیسى راپه‌ڕین، ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که‌ئێستا روون نه‌بووەته‌وه ئه‌و پاره‌یه‌ى له‌و خه‌ڵکه‌ى وه‌رگرتووه چى لێکردووه، به‌ڵام» له‌ڕۆژانى داهاتوو زانیارى زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه بڵاوده‌که‌ینه‌وه«. هاوکات ئاسایشى راپه‌ڕین راگه‌یه‌ندراوێکیان بڵاوکردۆته‌وه، که‌تیایدا هاتووه «ئه‌وه یه‌که‌م جار نییه هاووڵاتیانى راپه‌ڕین به‌ناوى جیا جیاوه فێڵیان لێده‌کرێت و پاره‌و سه‌روه‌ت و سامانیان ده‌برێت، پێویسته هاووڵاتیان هۆشیارترو چاو کراوه‌تربن و نه‌که‌ونه داوى که‌سانى فێڵبازه‌وه«. ئاسایشى راپه‌ڕین ئه‌وه روونده‌که‌نه‌وه که «فێڵکردن له‌خه‌ڵک و بردنى پاره‌کانیان بۆته‌هۆى دروستبوونى کێشه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و خێزانى و زه‌ڕبه‌یه‌کى زۆرى له بازاڕ‌و ژێرخانى ناوچه‌که داوه«.
هاوڵاتى که‌مێک پێش ئێستا نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر به دینارى عێراقى به‌ڕێژه‌یه‌کى زیاتر دابه‌زی و گه‌یشته 136 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر سه‌د دۆلارێک. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نرخی 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی له هه‌رێمی کوردستان به 136 هه‌زار دینار بوو. به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌کاتى کردنه‌وه‌ى بازاڕى دراو له هه‌رێمى کوردستان نرخى 100 دۆلار به 142 هه‌زار دینار له بازاڕى شارى سلێمانى مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرا.
عه‌مار عه‌زیز _ دهۆک له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیا بۆ سەر خاکى هه‌رێمى کوردستان و به‌رده‌وامى بۆردومانه‌کانى له‌ناوچه‌کانى پارێزگاى دهۆک و ده‌وروبه‌رى و بوونى شه‌ڕ له‌نێوان سوپاى تورکیا و پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که)، زیانى گیانى و ماددى لێککه‌وتووه‌ته‌وه‌و ده‌یان گوند چۆڵکراون. ئیسماعیل خورشید،خه‌ڵکى گوندى کافیاییه له‌سنورى ناحیه‌ى دینارته، به‌ڵام به‌هۆى به‌رده‌وامیى بۆردوومانى فرۆکه جه‌نگییه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌که، ئێستا له‌سه‌نته‌رى قه‌زاى ئاکرێ داده‌نیشێت به هاوڵاتى وت « زیاتر له (30) ساڵ بوو له‌گونده‌که‌ى خۆمان به‌بێ هیچ کێشه‌یەک ژیانمان به‌ڕێده‌کرد، به‌ڵام پێش دوو ساڵ گونده‌که‌ى خۆمان به‌جێهێشتووه‌و ئێستا له‌سه‌نته‌رى شارى ئاکرێ ده‌ژین. ئیسماعیل ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا «له‌گونده‌که‌ى خۆمان خانووى خۆمان هه‌بوو، له‌گه‌ڵ دوو باخى هه‌نجیرو ترێ و سماق، ساڵانه به‌بەهاى (2 تا 3) ملیۆن دینارمان دەستده‌که‌وت، ئێستا ئه‌وه نه‌ماوه، چونکه ناتوانین جارێکى تر بچینه‌وە گونده‌که‌ى خۆمان، هیچ که‌س له‌خه‌مى ئێمه‌دا نیه، به‌رپرسه‌کان له‌سه‌ر شاشه‌ى تیڤییه‌کان ده‌ڵێن قه‌ره‌بووتان ده‌که‌ینەوەو هیچ دیارنیه«. ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆک بۆ هاوڵاتى ئاماژه به‌وه‌ده‌دات له (29) ساڵى رابردوودا تائێستا (275) گوند چۆڵکراون به‌هۆى بۆردومانه‌کانى تورکیا‌و پێکدانانى نێوان تورکیا‌و په‌که‌که‌وه. رزگار سدقى، ئه‌ندامى ئه‌نجۆمه‌نى پارێزگاى دهۆک به‌هاوڵاتى وت «هه‌ر له‌دواى ساڵى 1991 تاوه‌کو ئێستا له‌سنورى پارێزگاى دهۆک زیاتر له (275) گوند چۆڵکراون، ئه‌وه‌ش به‌هۆى بوونى باره‌گاکانى په‌که‌که له‌ناوچه‌که‌و بۆردوومانى به‌رده‌وامى فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌که«. هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد ئه‌و گوندانه‌ى چوڵکراون به‌م شێوه‌یه‌ن: (212) گوند له‌سنورى قه‌زاى ئامێدى، (24) گوند له‌سنورى قه‌زاى ئاکرێ، زیاتر له (35) گوند له‌سنورى قه‌زاى زاخۆ». له‌باره‌ى زیانه گیانى و ماددییه‌کانه‌وه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆک وتى «له‌ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوو و تائێستا (34) هاووڵاتى سڤیل شه‌هیدکراون و سه‌دان که‌سى تر بریندار بوونه، که‌هه‌ندێکیان برینه‌کانیان زۆر سه‌خت بووه‌و به‌شێکى تریان کەمئەندامبوونه ئه‌وه‌ش به‌هۆى له‌ده‌ستدانى ده‌ستى یان قاچێکی، زیانه ماددییەکان زیاتر له‌حه‌وت ملیار دینار بووه، جگه له‌مه‌ش زیاتر له شەش هه‌زار دۆنم زه‌وى چاندن سووتاون و پرۆژه‌کانى کێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌کان وه‌کو مریشک و ماسى و ده‌یان پرۆژه‌ى تر زیانى پێکه‌وتووه «. له‌باره‌ى قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى هاووڵاتیان، رزگار سدقى هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆک سێ لیژنه‌یان دروستکردووه، که ئه‌ویش بۆ قه‌زاکانى ئامێدى، ئاکرێ، زاخۆ، به‌شێوه‌یه‌کى مه‌یدانى سه‌ردانى ئه‌و قه‌زایانه‌یان کردووه‌و هه‌موو ئامارێکیان وه‌رگرتووه، ته‌واوى زانیارییه‌کان و داتاکانیان پێشکه‌شى کارگێڕى پارێزگاى دهۆک و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کردووه، به‌ڵام» تائێستا یه‌ک هاووڵاتیش قه‌ره‌بوو نه‌کراوه‌ته‌وه«. قائیمقامى قه‌زاى ئاکرێ، ده‌ڵێت له‌سنورى ناحیه‌ى دینارته (24) گوند چۆڵکراون به‌هۆى بۆردومانه‌کانى تورکیاوه. مازن موحه‌مه‌د سه‌عید، قائیمقامى قه‌زاى ئاکرێ به‌هاوڵاتى وت « له‌سنورى ناحیه‌ى دینارته‌ى سه‌ر به‌قه‌زاى ئاکرێ، (24) گوند چوڵکراون و پارساڵ به‌هۆى بۆردوومانى فرۆکه جه‌نگییه‌کانى تورکیا که‌سێک شه‌هید بووه‌و چه‌ند که‌سێکى تر برینداربوون، زیانه ماددییەکان یه‌کجار زۆرن، به‌ڵام ناتوانین ئاماژه به‌هیچ ژماره‌یه‌ک بکه‌ین، چونکه لیژنه‌کانى ئێمه ناتوانن سه‌ردانى ئه‌و گوندانه بکه‌ن که‌زیانیان به‌رکه‌وتووه«. مازن ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌پێش ماوه‌یه‌ک گرژى و ئاڵۆزى له‌نێوان هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و په‌که‌که روویاندا، به‌ڵام دواتر هێزێکى پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه جێگرکران، هه‌ربۆیه له‌ئێستادا دۆخه‌که ئارامه‌و هیچ مه‌ترسى له‌سه‌ر ناوچه‌که نیه، وتیشى: «بۆ قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ى هاووڵاتیانیش پێش ماوه‌یه‌ک لیژنه‌یه‌کى په‌رله‌مانى کوردستان سه‌ردانى قائیمقامیه‌ى قه‌زاى ئاکرێیان کرد‌و له‌گه‌ڵ لیژنه‌که کۆبووینه‌وه، گفتوگۆمان کرد له‌باره‌ى چۆنیه‌تى قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ى هاووڵاتیان و به‌خۆشحاڵییه‌وه لیژنه‌که راپۆرتى خۆیان ئاراسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌که‌ن تا له‌په‌رله‌مانى کوردستان دانیشتنێکى تایبه‌ت له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نجامبدات».
هاوڵاتى وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به نووسراوێک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌کانى ته‌ندروستى ئاگادارده‌کاته‌وه بۆ گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى پێویست بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێکى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسێکى نوێ که له‌ئێستادا له به‌ریتانیادا بڵاوبووه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ى کانونى یه‌که‌مى 2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به نووسراوێکى فه‌رمى که واژۆى سامان به‌رزنجی، وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌سه‌ره و بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌کانى ته‌ندروستى پارێزگا، ئیداره و قه‌زاکان ئاگادارده‌کاته‌وه له‌وه‌ی: "ئاماده‌کاریى بکه‌ن بۆ گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى پێویست بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێکى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسێکى نوێ که ئێستا له به‌ریتانیا راگه‌یێندراوه". وه‌زیرى ته‌ندروستى ده‌شڵێت: "پێویسته به وردى چاودێرى هه‌موو گه‌شتیار و که‌سێک بکه‌ن که‌وا راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له وڵاتى به‌ریتانیاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێمى کوردستان، له فڕۆکه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌کان کارى پێویست ئه‌نجامبده‌ن به تۆمارکردن و چاودێریکردنى ره‌وشى ته‌ندروستییان له‌کاتى ئێستا بۆ پشکنین و په‌یوه‌ندیکردن پێیان، دواتر له رێکارى نوێ و پێشوه‌چوونه‌کان ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه".
ئارا ئیبراهیم وه‌فدى هه‌رێمى کوردستان دوانزه رۆژه له‌به‌غدا ماونه‌ته‌وه‌و چاوه‌رێى په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى عێراق ده‌که‌ن و گفتوگۆکان به‌رده‌وامه بۆ جێگیرکردنى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم، له‌ئێستادا قوباد تاڵه‌بانى به‌ته‌نها ماوه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم له‌کۆبوونه‌وه‌ى چڕ‌و گفتوگۆى به‌رده‌وامدان له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى قورسایی گه‌وره‌یان له‌په‌رله‌مانى عێراقدا هه‌یه تا به‌گه‌یشتنى پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى 2021 کێشه بۆ پشکى هه‌رێم دروست نه‌کرێت. پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ى 2021ى عێراق پێکهاتووه له (150) ترلیۆن و (50) ملیار دینار، زیاتر له (58) ترلیۆن دینارى کورتهێنانى بودجه‌ى هه‌یه، دواى لێده‌رکردنى بودجه‌ى حاکیمه‌و سیادى پشکى هه‌رێم له‌سه‌دا (12.67) ده‌بێت، که بڕه‌که‌ى بۆ ماوه‌ى ساڵه‌که (12) ترلیۆن و (492) ملیار دینار ده‌بێت. به‌پێى پڕۆژه بودجه‌که، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پابه‌ند ده‌بێت به راده‌ستکردنى تێکڕا (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى خاوى رۆژانه له‌نه‌وتى خاوى به‌رهه‌مهاتووى کێڵگه‌کانى و فرۆشتنى له‌ڕێگه‌ى کۆمپانیاى به‌بازاڕکردنى نه‌وت (سۆمۆ)، پێویسته داهاتى نه‌وتى و نانه‌وتى ته‌نیا راده‌ستى گه‌نجینه‌ى گشتى ده‌وڵه‌ت بکرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌رێمى کوردستان پابه‌ند نه‌بێت داهاتى فیدراڵى راده‌ستى گه‌نجینه‌ى عێراق بکات، ئه‌وا هیچ بڕه پاره‌یه‌کى بۆ ره‌وانه ناکرێت. شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»هێشتا پڕۆژه‌یاساى بودجه له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان نه‌کراوه، هه‌رکاتێک گه‌یشت ئه‌وکاته به‌پێى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى هه‌رێم گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌که‌ین». له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى (12) ترلیۆن و (492) ملیار دینار وه‌ک پشکى هه‌رێم دیارى کراوه له‌به‌رانبه‌ر ته‌سلیمکردنى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و داهاته فیدراڵییه‌کان، شیروان میرزا وتى: «حکومه‌تى هه‌رێم پێویسته رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بکات بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه داراییه‌کانى به‌تایبه‌ت مووچه«. لەم هەفتەیەدا پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ی عێراق رەوانەی پەرلەمان دەکرێت، هەرێمیش دەیەوێت لەڕێگەی دانوستاندنەکانەوە پشکی هەرێم مسۆگەر بکات هاوڵاتى، لەچه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کى جیاوازه‌وه زانیارى ده‌ستکه‌وتووه که‌وه‌فدى هه‌رێم به‌فه‌رمى ته‌نها یه‌ک وه‌ڵامیان وه‌رگرتووه که«ئه‌گه‌ر نه‌وت راده‌ستى به‌غدا ده‌که‌ن فه‌رموون رێککه‌وتن ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر باسى ته‌نها داهاتى نه‌وت ده‌که‌ن با بۆخۆتان بێت و پێویست به‌ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ناکا‌ت». هه‌روه‌ها به‌غدا به‌وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمیان راگه‌یاندووه که‌پێویسته سه‌رجه‌م داهاته فیدراڵییه‌کان بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى فیدراڵى عێراق و دیوانى چاودێرى دارایى ره‌وانه‌ى ده‌روازه سنورییه‌کان ده‌که‌ین تا به‌دواداچوون بۆ داهاتى خاڵه سنورییه‌کان بکه‌ن، به‌ڵام وه‌فدى هه‌رێم پێیان وتوون داهات چه‌ند بێت له‌سه‌دا (50)ى ده‌ده‌ینه عێراق، وتیشى:»هیچ متمانه‌یه‌ک له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراقدا نییه«. هاوکات، به‌رپرسێکى دیکه‌ى ئاگادار له‌دانوستاندنه‌کانى نێوان هه‌رێم و عێراق به‌ڕاشکاوى وتى: »له‌ئێستادا فراکسیۆنه کوردییه‌کان بوونه‌ته دوو به‌شه‌وه، فراکسیۆنى پارتى خۆى دوور ده‌گرێت و فراکسیۆنى یه‌کێتى و گروپى (15) له‌هه‌وڵدانى ته‌واودان تاداواکارییه‌کانى هه‌رێم له‌پرۆژه بودجه‌دا پێش گه‌یشتنى به‌په‌رله‌مان له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه جێگیر بکرێت». هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌وه‌فدى هه‌رێم چاوه‌ڕێى په‌سه‌ندکردنى پرۆژه بودجه‌ن له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمى کوردستان، وتیشى:»وه‌فدى هه‌رێم له‌گفتوگۆکانیان به‌رده‌وامن تا (320) ملیار دینار له‌گه‌ڵ خۆیاندا له‌به‌غدا بهێننه‌وه، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون و به‌غدا هیچ به‌ڵێنێکى پێ نه‌داون به‌بێ ته‌سلیمکردنى نه‌وت». هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که‌به‌غدا کاتێک بودجه بۆ هه‌رێمى کوردستان ره‌وانه ده‌کات که له‌سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو هه‌رێمى کوردستان رۆژانه (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى کۆمپانیاى سۆمۆ بکات و له‌کۆتایى هه‌موو مانگێگدا شایسته داراییه‌کانى بۆ ره‌وانه ده‌کرێت ئه‌وه‌ش دواى لێده‌رکردنى داهاته فیدراڵییه‌کان که‌به‌غدا خه‌مڵاندوویه‌تى به‌مانگانه‌ى (150) ملیار دینار. ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى که نزیکبوون له رێککه‌وتن له‌کۆتایى هه‌فته‌ى رابردوودا، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که‌پێشنیارێک هه‌بووه داهاتى (430) هه‌زار به‌رمیل بدرێته کۆمپانیاى سۆمۆ زائیده‌ن نیوه‌ى داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان، به‌ڵام دوایین جار به‌غدا ئه‌وه‌ى ره‌تکردووه‌ته‌وه‌و پێى راگه‌یاندوون رۆژانه (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ته‌سلیم بکه‌ن و داهاته‌که‌یان ناوێت. ئه‌ندامێکى دیکه‌ى فراکسیۆنى یه‌کێتى ئاماژه به‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کى وه‌فدى هه‌رێم له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره کورده‌کان ده‌دات که رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو له‌هۆڵى ده‌ستورى په‌رله‌مانى عێراق میواندارى کراون. مه‌ریوان نادر، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» رۆژى چوارشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو میواندارى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێممان کرد‌و په‌رله‌مانتاره کورده‌کان ئاماده‌بوون، پرسیارمان ئاراسته‌ى وه‌فده کرد له‌باره‌ى دانوستاندنه‌کانه‌وه«. ناوبراو وتیشى:» هاتنى وه‌فدى هه‌رێم بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌بووه که‌پابه‌ندى حکومه‌تى هه‌رێم به‌به‌غدا بگه‌یه‌نن به‌یاساى کورتهێنانى دارایى (یاساى قه‌رز) به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى له‌بڕگه‌ى حه‌وته‌مدا ئاماژه‌ى پێکراوه، وه‌فدى هه‌رێمیش هه‌وڵ و گفتوگۆى زۆرباشیان ئه‌نجامداوه تابگه‌ن به‌ڕێککه‌وتن». مه‌ریوان نادر باسى له‌وه‌شکرد، تائێستا نه‌گه‌شتوون به رێککه‌وتن، به‌ڵام ئومێد هه‌یه بگه‌نه رێککه‌وتن و له‌ئێستادا ته‌نها قوباد تاڵه‌بانى سه‌رۆکى وه‌فده‌که له‌به‌غدا ماوه‌ته‌وه‌و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت وه‌فدى هاوڕێى له‌دوو رۆژى داهاتوودا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا، وتیشى:» له‌ئێستادا جیاوازى هه‌یه له‌و شایسته داراییانه‌ى که‌وه‌زیرى دارایى بۆ پشکى هه‌رێم دیارى ده‌کات به‌تایبه‌ت له‌میکانزمه‌که‌یدا». هاوکات، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که قوباد تاڵه‌بانى جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که‌ده‌سه‌ڵاتى راده‌ستکردنى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان هه‌یه به‌به‌غدا، وتیشى:» حکومه‌تى هه‌رێم هه‌موو ئاماده‌ییه‌کى نیشانداوه بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتن، به‌ڵام به‌شێک له‌لایه‌نه‌کان ده‌یانه‌وێت هه‌موو مه‌له‌فى هه‌رێم و سه‌رجه‌م داهاته فیدراڵییه‌کان بگه‌رێته‌وه بۆ به‌غداو بکه‌وێته ژێر رکێفیانه‌وه‌و هه‌رێمییش ئه‌مه‌ى قبوڵ نییه که له‌سیاده‌ى هه‌رێم بدرێت». مه‌ریوان نادر پێشیوابوو به‌شێک له‌لایه‌نه‌کان و ته‌نانه‌ت شه‌قامى عێراقیان وا تێگه‌یاندووه که‌هه‌رێم نه‌وت ته‌سلیم ناکا‌ت و ئه‌وه بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى دۆخى دارایى به‌و شێوه‌یه بێت له‌کاتێکدا له‌سه‌دا (87)ى بودجه بۆ (15) پارێزگاکه‌ى عێراق بووه‌و خزمه‌تگوزارییه‌کان وه‌ک پێویست نه‌بووه له‌عێراقدا» ئه‌ى ئه‌و هه‌موو بودجه‌یه له‌چیدا خه‌رج کراوه«. له‌لایه‌کى دیکه‌وه، هاوژین عومه‌ر، راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»به‌و حوکمه‌ى به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ده‌چین هیچ لایه‌نێکى سیاسى نایه‌وێت خۆى بکات به‌سورى به‌رله‌شکر بۆ رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێمدا، چونکه ده‌زانن له‌سه‌ریان ده‌که‌وێت ئه‌گه‌ر هه‌رێم ته‌نها داهاتى نه‌وت ته‌سلیم بکات». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که لێدوانه‌کانى وه‌فدى هه‌رێم باسى راده‌ستکردنى داهاتى نه‌وت ده‌که‌ن نه‌ک نه‌وت، ئه‌مه‌ش بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا قورسه، وتیشى:» متمانه له‌نێوان هه‌رێم و عێراق لاوازه و ئه‌وه‌ش کاریگه‌رى نه‌رێنى هه‌یه له‌سه‌ر گفتوگۆکان». هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌هه‌وڵه‌کانى به‌رده‌وام بووه بۆ لێک نزیککردنه‌وه‌ى بۆچوونه‌کان بۆ گه‌شتن به‌ڕێککه‌وتن. عه‌لى عه‌للاوى وه‌زیرى دارایى عێراق رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو رایگه‌یاند که له‌گه‌ڵ وه‌فدى هه‌رێم گه‌یشتوون به رێککه‌وتن و داواکارییه‌کانیان له‌پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى 2021دا جێگه‌ى کراوه‌ته‌وه‌و له‌په‌رله‌مان گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کرێت. دوێنێ مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند که‌حکومه‌تى هه‌رێم هیچ بیانوییه‌کى بۆ به‌غدا نه‌هێشتووه‌ته‌وه. مه‌سرور بارزانى له‌کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ جنین پلاسخارت، نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌عێراق ئاماژه‌ى به‌گفتوگۆکانى هه‌رێم و عێراق کرد که«هه‌رێم هیچ بیانوویه‌کى بۆ به‌غدا نه‌هێشتووه‌ته‌وە بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و گه‌یشتن به رێککه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور». هه‌روه‌ها داوا له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات رۆڵى کاراى خۆیان بگێڕێت له‌گه‌یشتن به رێککه‌وتن و دابینکردنى ماف و شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان به‌پێى ده‌ستور.
سه‌رچین ساڵح نوێنه‌رى به‌شێک له‌موچه‌خۆرانى هه‌رێم ده‌نگى ناڕه‌زایه‌تى هاووڵاتیانى هه‌رێمیان گه‌یانده سه‌رۆکایه‌تییه‌کانى عێراق و لایه‌نه سیاسییه‌کان، ئه‌و وه‌ڵامه‌یان ده‌ستکه‌وتووه به‌بێ راده‌ستکردنى نه‌وت و خاڵه سنورییه‌کان، به‌غدا ئه‌سته‌مه بودجه‌و موچه بنێرێت. رۆژى 17ی ئه‌م مانگه ژماره‌یه‌ک له‌مامۆستاو پزیشک و فه‌رمانبه‌رو پارێزه‌رو مامۆستاى زانکۆ، رێکخراوه‌کان و گروپه‌کانى فشار، بۆ گه‌یاندنى ناڕه‌زایه‌تییه‌کانى هه‌رێم و کێشه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران سه‌ردانى به‌غدایان کرد، له‌یه‌که‌م وێستگه‌ى سه‌ردانه‌که‌یاندا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵه‌ح سه‌رۆک کۆرمارى عێراقدا کۆبوونه‌وه، پاشان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى په‌رله‌مان و جێگرى یه‌که‌مى سه‌رۆکى په‌رله‌مان و عه‌مار حه‌کیم و به‌شێک له‌لایه‌نه سیاسییه‌کان و فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مانى عێراق کۆبوونه‌وه، وه‌ک خۆیان باسى لێوه‌ده‌که‌ن، سه‌ردانه‌که‌یان «ئه‌رێنى» بووه‌و پێیان وتراوه ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وت و خاڵه سنورییه‌کان راده‌ست بکات بودجه‌ى هه‌رێم ده‌نێردرێت. ئه‌رده‌ڵان شێخ فاتیح پارێزه‌رو ئه‌ندامێکى ئه‌و گروپه‌ى سه‌ردانى به‌غدایان کرد به‌هاوڵاتى وت: «لایه‌نه عێراقییه‌کان ده‌ڵێن ده‌بێت داهات ئیتیحادى بێت، داواکه‌شیان ده‌ستورییه، ئه‌وانه‌ى ئێمه بینیومانن ئه‌گه‌ر نه‌وت به‌گشتى و خاڵه‌سنورییه‌کان راده‌ستى ناوه‌ند بکرێت ئه‌وکاته ده‌توانین موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم دابین بکه‌ین». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد پێیان راگه‌یه‌ندراوه که « ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و نه‌وت و داهاتى خاڵه سنورییه‌کان راده‌ست نه‌کات، ئه‌وا له‌ژێر فشارى هاووڵاتیانى باشور‌و ناوه‌ڕاستى عێراق‌داین و لێمانى قبوڵناکه‌ن، ناکرێت هه‌رێم بڵێت نه‌وتى خۆم بۆ خۆم و هی ئێوه‌ش ده‌خۆم، ئه‌گه‌ر ئیداره‌ى هه‌رێم لای ئێمه بێت قه‌رزمان کردبێت موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابین ده‌که‌ین». له‌مساڵدا حکومه‌تى هه‌رێم پێنج موچه‌ى داوه‌ته فه‌رمانبه‌ران و دوو مانگیان به‌لێبڕینى له‌سه‌دا 21% و مانگێکیان به‌لێبڕینى له‌سه‌دا 18% موچه دابه‌شکراوه. ئه‌رده‌ڵان شێخ فاتیح ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو به‌ده‌وامن له‌هه‌وڵه‌کانیان و کۆڵناده‌ن، هه‌رچه‌نده سه‌رۆک کۆمار به‌ڵێنى پێداون هه‌موو هه‌وڵێک بدات بۆ هه‌ڵگرتنى ئه‌و زوڵمه‌ى له‌فه‌رمانبه‌ران ده‌کرێت، به‌ڵام وتیشى:» هه‌نگاوى ئاینده‌مان تۆمارکردنى سکاڵایه له‌سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌گه‌ر داواکارییه‌کانى موچه‌خۆران دابین نه‌کرێت». له‌هه‌رێمى کوردستاندا ملیۆنێک و (255) هه‌زار موچه‌خۆر هه‌یه، بۆ دابینکردنى موچه‌ى مانگانه حکومه‌تى هه‌رێم پێویستى به (890) ملیار دیناره، به‌ڵام دابه‌زینى نرخى نه‌وت و که‌مبوونه‌وه‌ى داهاتى ناوخۆ‌و نه‌ناردنى شایسته‌داراییه‌کانى موچه‌خۆرانى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه، حکومه‌تى هه‌رێم به‌پێى ئه‌و داهاته‌ى له‌به‌رده‌ستیدایه، موچه دابه‌شده‌کات. ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت: «کارئاسانیمان بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه کرد که‌سه‌ردانى به‌غدایان کردووه‌و له‌گه‌ڵیاندا هاوڕاین که‌پرسى موچه تێکه‌ڵ به‌ململانێ سیاسییه‌کان نه‌کرێت». رێبوار که‌ریم، ئه‌ندامى سه‌ربه‌خۆ له‌په‌رله‌مانى عێراق به‌هاوڵاتى وت: «کارئاسانیمان بۆ کردن و دیداره‌کانمان بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه رێکخست که‌سه‌ردانى به‌غدایان کرد، داواکارى خۆیانیان به‌ڕوونى گه‌یانده لایه‌نه عێراقییه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ى کێشه‌ى موچه‌ى ئه‌وان تێکه‌ڵ به‌ململانێ سیاسییه‌کان و رێککه‌وتن و رێکنه‌که‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا نه‌کرێت و چاره‌سه‌رێکى ریشه‌یى بۆ بدۆزرێته‌وه«. ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێشیوابوو هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌کان پشتگیریى ئه‌وه‌یان ده‌کرد، که«هه‌ر رێگایه‌ک شیاوبێت بۆ رێگری ئه‌و تاڵانییه‌ى له‌موچه‌دا هه‌یه ده‌یگرنه به‌ر، له‌نێو ئه‌وانه‌دا دوو بابه‌ت کارى له‌سه‌ر ده‌کرێت» یه‌کێکیان کردنه‌وه‌ى ئه‌ژمارى بانکییه بۆ فه‌رمانبه‌ران و ئه‌وه چووه‌ته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، دووه‌میان پێدانى موچه‌یه به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ، ئه‌وه که‌وتووه‌ته سه‌ر ورده‌کارییه‌که‌ى و په‌یوه‌ندیى به‌ڕێککه‌وتنى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراقه‌وه هه‌یه. له‌پرۆژه بودجه‌ى 2021ى عێراقدا پشکى کورد دیارى کراوه که لەبه‌رانبه‌ر (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌و داهاته نانه‌وتییه‌کاندا پشکى له‌سه‌دا (12.67)ی بودجه‌ى فعلى بۆ هه‌رێمى کوردستان ره‌وانه ده‌که‌ن. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى عه‌لى عه‌للاوى وه‌زیرى دارایى عێراق دوێنێ یه‌کشه‌ممه رایگه‌یاند که له‌گه‌ڵ وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم گه‌یشتوون به رێککه‌وتن و داواکارییه‌کانیان له‌پرۆژه بودجه‌ى 2021دا بۆ جێگیرکراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى به‌ڕاشکاوى وت که‌په‌رله‌مان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و داواکاریانه‌ى کورد ده‌دات.
شاناز حه‌سه‌ن سه‌ره‌ڕاى که‌مبوونه‌وه‌ى گیانله‌ده‌ستدان و تووشبوون به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستاندا، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم ده‌ڵێت:»خۆپارێزى له‌کۆرۆنا به‌رده‌وام ده‌بێت تاکۆتایى پێدێت». ماوه‌ى زیاتر له‌دوو هه‌فته‌یه ژماره‌ى تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستان که‌مبووه‌ته‌وه‌و کۆى تووشبووان گه‌یشتووه‌ته (101) هه‌زارو (661) تووشبوو، چاکبوونه‌وه (66) هه‌زارو (903) تووشبوو، سێ هه‌زارو (340) تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئاسۆ حه‌وێزى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»راسته ژماره‌ى تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان که‌مبووه‌ته‌وه، به‌ڵام رێکاره‌کانى خۆپارێزى وه‌ک خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن تا ڤایرۆسه‌که کۆتایى پێدێت». هه‌روه‌ها وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، که‌مبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى تووشبوون په‌یوه‌ندى به‌ڕێکاره‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ئاستى خۆپارێزى تاک هه‌یه تاراده‌یه‌ک، چونکه زیاتر توندکردنه‌وه‌ى رێکاره‌کان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌و هه‌ڵمه‌تى هۆشیارى تاکپارێزى و داخستنى قوتابخانه‌کان و هه‌موو ئه‌مانه کاریگه‌رییان هه‌بووه له‌که‌مبوونه‌وه‌ى تووشبووان به‌کۆرۆنا. هاوکات، ئاسۆ حه‌وێزى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه، «ڤایرۆسى کۆرۆنا ناتوانرێت گه‌ره‌نتى بکرێت»، بۆیه که‌مبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى تووشبووان ماناى ئه‌وه‌نییه که رێکاره‌کان که‌مبکه‌نه‌وه، به‌ڵکو تا بوونى حاڵه‌تى کۆرۆنا ده‌بێت رێکاره‌کان وه‌ک خۆیان به‌رده‌وام بن تا کۆتایى پێدێت».
هاوڵاتى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌رکۆنه‌ى هێرشه‌کانى شه‌وى رابردووى سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریکا ده‌کات و ده‌ڵێت:" ئه‌نجامى خراپیان لێ ده‌که‌وێته‌وه". ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم: سه‌رکۆنه‌ى هێرشه تیرۆرستییه‌که‌ى ئه‌مشه‌وى سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ده‌که‌ین. دووباره‌بوونه‌وه و به‌رده‌وامیى ئه‌م جۆره هێرشانه بۆ سه‌ر نێرده دیپلۆماتییه‌کان و نوێنه‌رایه‌تیى وڵاتان، دژى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى عێراق و سه‌روه‌ریى وڵاتن، هه‌روه‌ها دژى یاساى نێوده‌وڵه‌تین و ئه‌نجامى خراپیان لێده‌که‌وێته‌وه، په‌یوه‌ندییه‌کانى عێراقیش له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌خاته مه‌ترسییه‌کى ڕاسته‌قینه‌وه. ئه‌رکى حکوومه‌تى عێراقه که ئاسایش و سه‌لامه‌تیى نێرده دیپلۆماتییه‌کانى وڵاتان و سه‌ر و ماڵى هاووڵاتیان بپارێزێت و هه‌موو ڕێکارێکى پێویست بگیرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه دووباره نه‌بنه‌وه و ئه‌نجامده‌رانى بدۆزرێنه‌وه تا بدرێنه دادگا و به سزاى خۆیان بگه‌یه‌نرێن. سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان 2020/12/20
هاوڵاتى پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى عێراق رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تى دارایى به‌رپرسه له به‌رزکردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار و ده‌ڵێت:" وه‌زاره‌تى دارایى به‌فه‌رمى داوای لێ‌کردین دۆلارێک بکه‌نه هه‌زارو 450 دینار". ئاژانسى هه‌واڵى عێراق له زارى مسته‌فا موخیف پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى ئه‌و وڵاته بڵاویکرده‌وه "وه‌زاره‌تى دارایى به‌فه‌رمى داواى لێ‌کردین نرخى یه‌ک دۆلار بۆ هه‌زار و 450 دینارى عێراقى به‌رزبکه‌ینه‌وه". ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، "به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار کاریگه‌رى له‌سه‌ر بازاڕى عێراق دروستکردووه و زیان به‌چینى هه‌ژاران ده‌گه‌یه‌نێت". هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکردووه که وه‌زاره‌تى دارایى به‌رپرسه له پاڵپشتیکردنى چینى هه‌ژاران له‌رێگه‌ى دوو هێنده‌کردنى بڕى موچه‌ى چاودێرى کۆمه‌ڵایه‌تی. ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق دابه‌زینى به‌هاى دینارى عێراقى به‌رامبه‌ر دۆلارى ئه‌مریکى رایگه‌یاند و نرخى یه‌ک دۆلارى به هه‌زار و 450 دینار له وه‌زاره‌تى دارایى و به 1460 دینار له بانکه‌کان و به 1470 دینار بۆ هاوڵاتیان جێگیر کرد.
هاوڵاتى وته‌بێژێک به‌ناوى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا سه‌رکۆنه‌ى ئه‌و کاره تیرۆریستییه‌ى کرد که شه‌وى یه‌کشه‌ممه کرایه سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز له به‌غدا. وته‌بێژێک به‌ناوى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاماژه‌ى به به‌رده‌وامى کرده‌وه تاوانکارییه‌کان که ئاسایش و ژیانى هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى و ماڵ و موڵکیان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، له هه‌مان کاتیش‌دا به ئامانجگرتنى سه‌روه‌رى وڵات و هه‌وڵه نیشتمانییه‌کانه که ده‌نرێت له پێناو پارێزگاریگردن له شکۆى ده‌وڵه‌ت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کراوه که"ئه‌م کرده‌وانه زیان به ناوبانگى عێراق ده‌گه‌یه‌نێت له رووى نێوده‌وڵه‌تی و کاریگه‌رى خراپیش ده‌کاته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ویش له رێگه‌ى به ئامانجگرتنى نوێنه‌رایه‌تییه دیبلۆماسییه‌کان که ئه‌رکى پاراستن و سه‌لامه‌تى و ئاسایشیان له ئه‌ستۆى عێراقه له چوارچێوه‌ى پابه‌ندبوونه کارپێکراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان". هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا باسله‌وه کراوه که هێزه ئه‌منییه‌کان پێویسته هه‌وڵى زیاتر بخه‌نه‌گه‌ر بۆ راوودونانى تاقمه تاوانکارییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى یاسا و راپێچکردنیان بۆ به‌رده‌م دادگا و رێگریکردن له دووباره بوونه‌وه‌ى رووداوى له‌و جۆره له پێناو پارێزگاریکردن له به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى وڵات و زامنکردنى ئاسایش و ئارامى هاووڵاتیان. له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له‌به‌غداد رایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ک موشه‌ک ئاڕاسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غداد کراون، به‌ڵام له‌لایه‌ن سیستمى به‌رگرى ئاسمانى باڵیۆزخانه‌که‌وه تێکشکێنراون و زیانى لاوه‌کیى به شوێنى باڵیۆزخانه‌که گه‌یاندووه، به‌ڵام هیچ زیانێکى گیانى و گیانیى لێنه‌که‌وتووه. باسى له‌وه‌شکردووه: "راپۆرتمان پێگه‌یشتووه ده‌رباره‌ى زیانگه‌یاندن به ناوچه‌کانى نیشته‌جێبوون له نزیک باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا و ئه‌گه‌رى بوونى چه‌ند قوربانییه‌ک له نێو خه‌ڵکى سیڤیلى بێتاوانى عێراق". باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له‌به‌غداد ده‌شڵێت: " ئێمه بانگ له هه‌موو سه‌رکرده سیاسى و حکوومییه‌کانى عێراق ده‌که‌ین که هه‌نگاو بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و جۆره هێرشانه هه‌ڵبگرن و به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بکه‌ن".
