هاوڵاتى ژماره‌یه‌ک مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازى رایده‌گه‌یه‌نن، له‌ئێستادا ئیراده‌ى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان به‌قازانجى مووچه‌خۆران به‌هێزه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى کانونى یه‌که‌مى 2020، ژماره‌یه‌ک له نوێنه‌رانى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و چالاکوانانى هه‌رێمى کوردستان له‌ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که له‌چوارچێوه‌ى سه‌ردانى دوو رۆژیان بۆ شارى به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵا کۆبوونه‌وه‌یان کردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ى ده‌رچه‌یه‌ک که بتوانێت چاره‌سه‌رى قه‌یرانى دارایى و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بکات. هه‌روه‌ها به‌پێى راگه‌یه‌نراوه‌که، له‌و دیدارانه‌دا وێڕاى نیگه‌رانى له گه‌نده‌ڵى و بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له چه‌ند ساڵى ڕابردوو و ڕێککنه‌که‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غداد و یاریکردن به قوت و بژێوى هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران، داوایان کردووه له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان بکرێت و موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له ململانێ سیاسیه‌کان ده‌ربهێنرێت. هاوکات له‌دیداره‌کاندا ته‌واوى کێشه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا و هۆکاره‌کانى ڕێکنه‌که‌وتنى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غداد ڕوونکرانه‌وه و ئه‌و ڕێگایانه‌یان خسته به‌رچاو که ده‌گیرێنه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌رکردنى خاڵه ناکۆکه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا. به‌پێى ئه‌و راگه‌یه‌نراوه "خۆشبه‌ختانه له‌ئێستادا ئیراده‌ى پشتیوانى خه‌ڵک و چاره‌سه‌ر کردنى کێشه‌کان به قازانجى مووچه‌خۆران و هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان به‌هێزه و به‌هه‌وڵى ژماره‌یه‌ک نوێنه‌رى کورد له په‌رله‌مانى عێراق توانراوه په‌یامه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان به‌باشى بگاته ناوه‌ندى بڕیارى به‌غداد و کۆده‌نگى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان دروست بکه‌ن به قازانجى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان".
هاوڵاتى ده‌زگاى لوتکه بۆ کاروبارى ئاواره و په‌نابه‌ران رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ 34 هه‌زار هاوڵاتى داواى مافى په‌نابه‌رییان له‌وڵاتانى ده‌ره‌وه کردووه و 35 هاوڵاتیش له‌ڕێگه‌ى ئه‌وروپا گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى کانونى یه‌که‌مى 2020، ئارى جه‌لال سه‌رۆکى ده‌زگاى لوتکه بۆ کاروبارى په‌نابه‌ران له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" ئه‌مساڵ زیاتر له 34 هه‌زار هاووڵاتى هه‌رێمى کوردستان داواى مافى په‌نابه‌رێتیان له وڵاتانى ئه‌وروپى کردووه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" هه‌ر له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا 35 هاوڵاتى هه‌رێم له‌ڕێگاى چوون بۆ ئه‌وروپا گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌وان توانیویانه ته‌رمى 18 هاوڵاتى بدۆزنه‌وه و ته‌رمى 16 که‌سیشیان ڕاده‌ستى که‌سوکاره‌کانیان کردۆته‌وه.
هاوڵاتى ئەمڕۆ هەینی 18ی کانوونی یەکەم لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەخێرایی بەرزدەبێتەوە. نرخی دراوەکان بەم شێوەیەیە: - نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٣٧هەزار دینار. - نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٣ هەزار دینار. - نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٧ هەزار دینار. نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە: - نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٦ هەزار و ٢٥٠ دینار. - نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار دینار.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاوى برێنت له بازاره‌کانى جیهاندا به 51 دۆلار‌و 48 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى کانونى یه‌که‌مى 2020، نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 51 دۆلار‌و 48 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 48 دۆلار‌و 38 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 50 دۆلار‌و 12 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوڵاتى سه‌رۆکایه‌تى فه‌ره‌نسا تووشبوونى ئیمانوئێل ماکرۆن سه‌رۆکى وڵاته‌که به ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕاگه‌یاند که نیشانه‌کانى ڤایرۆسه‌که‌ى تێدایه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ى کانونى یه‌که‌مى 2020، به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێک که له‌لایه‌ن کۆشکى ئیلیزێیوه بڵاوکرایه‌وه”ماکرۆن بۆ ماوه‌ى حه‌وت ڕۆژ خۆى که‌ره‌نتین ده‌کات، به‌ڵام له ئه‌رکى به‌ڕێوه‌بردنى وڵات دانابڕێت و به ئۆنلاین کاره‌کانى جێیبه‌جێ ده‌کات". له هه‌فته‌ى ڕابردوودا سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا له لوتکه‌ى یه‌کێتى ئه‌وروپا له برۆکسل چاوى به ژماره‌یه‌ک به‌رپرسى ئه‌وروپایى که‌وتووه. دوابه‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى تووشبوونى ماکرۆن به کۆرۆنا، هه‌ندێک له سه‌رکرده‌کانى ئه‌وروپا که له‌و لوتکه‌یه به‌شداربوون و به‌ریه‌ککه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ماکرۆن، بڕیاریاندا خۆیان که‌ره‌نتین بکه‌ن له‌وانه‌ش پیدرۆ سانشێز سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسپانیا و چارڵس میشێل سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى ئه‌وروپا. تائێستا له فه‌ره‌نسا نزیکه‌ى 60 هه‌زار که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و نزیکه‌ى دوو ملیۆن که‌سیش تووشى ڤایرۆسه‌که بوون.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل- هه‌په‌گه، له‌سه‌ر چالاکیى هێزه‌کانى له هه‌فتانین ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه که شه‌ش سه‌ربازى تورکیایان کردووه‌ته ئامانج. ده‌قى راه‌یه‌ندراوى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل(هه‌په‌گه): هێزه‌کانمان له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێرانه‌ى جه‌نگى هه‌فتانیان، ڕۆژى ١٥ى ئه‌م مانگه کاتژمێر ١٢:٠٠ بۆ ١٢:٢٠ خوله‌کى نیوه‌ڕۆ، له مه‌یدانى به‌کتۆریا له هه‌رێمى هه‌فتانین له‌سه‌ر گردى کۆردینه، له دوو قوڵه‌وه دژى سوپاى داگیرکه‌رى تورک چالاکییه ئه‌نجامدا. له قوڵێکه‌وه مۆڵگه‌یه‌کى دوژمن که چوار داگیرکه‌رى تێدا بوو، کرایه ئامانج، که له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانى ناویدا ڕووخێندرا، کاتێک مۆڵگه‌ى A4 ویستى ده‌ستێوه‌ردانى چالاکییه‌که بکات، له قوڵى دووه‌مه‌وه لێدرا و ئه‌وه‌ش به دوو داگیرکه‌رى ناویه‌وه ڕووخێندرا، هه‌روه‌ها گورز له مۆڵگه‌یه‌کى دیکه‌ش له‌سه‌ر گرده‌که وه‌شێندرا، به‌ڵام دیار نییه چه‌ند داگیرکه‌ر تێدا کوژران و بریندرابوون. له‌م چالاکییه‌دا چه‌کێکى A4 و دوو مۆڵگه له‌ناوبران، گورز له مۆڵگه‌یه‌ک وه‌شێندرا و ئه‌وه‌ى ڕوون بووه‌ته‌وه، شه‌ش داگیرکه‌ر سزادراون.
هاوڵاتى له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى عێراق بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت 329 ملیار دینارى بۆ ته‌رخانکرا. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ى کانونى یه‌که‌مى 2020، له‌دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراقدا بودجه‌ى خه‌رجى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان که بریاره له 6ى حوزه‌یرانى 2021 ئه‌نجام بدرێت په‌سه‌ندکرا که بره‌که‌ى 329 ملیار دیناره. ده‌قى خه‌رجى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق:
هاوڵاتى پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، ئاماده‌کاریه‌کانیان ده‌ستپێکردوه بۆ راگرتنى هاوسه‌نگى له‌نێوان به‌هاى دۆلار و دینارى عێراقى. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى په‌رله‌مانى عێراق، به‌مه‌به‌ستى تاوتوێکردنى قه‌یرانى ئابورى و به‌رزبونه‌وه‌ى به‌هاى دراوه بیانیه‌کان و کاریگه‌رى له‌سه‌ر بارودۆخى بازاڕى عێراق، ئه‌مڕۆ لیژنه‌ى دارایى میواندارى غالب موخیف پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى کرد. هه‌روه‌ها لیژنه‌ى دارایى جه‌ختى له‌سه‌ر ڕێگاکانى رێگریکردن له به‌رزبونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به دینارى عێراقى و کاریگه‌ریه‌کانى له‌سه‌ر هاوڵاتیان کرده‌وه، به‌تایبه‌ت چینه هه‌ژار و ماندووه‌کان. هاوکات، لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، داواى له‌حکومه‌ت کرد چاکسازى خێرا ئه‌نجامبدات بۆ پاراستنى هاوڵاتیانى هه‌ژار و دابینکردنى خۆشگوزه‌رانى کۆمه‌ڵایه‌تى و کرێکارانى که‌رتى تایبه‌ت، ئه‌ویش له پێناو چاره‌سه‌رکردنى هه‌ڵئاوسان و دابینکردنى خۆراکى بنه‌ڕه‌تى له‌ڕێگه‌ى کارتى به‌شه خۆراکى مانگانه‌وه. له‌لاى خۆیه‌وه، پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى ڕونکردنه‌وه‌یه‌کى له‌سه‌ر هۆکاره‌کانى به‌رزبونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دینارى عێراقى خسته‌ڕو، راشیگه‌یاند، ئاماده‌کارى ده‌که‌ن، بۆئه‌وه‌ى له‌رێگه‌ى پاکێجێکه‌وه، هاوسه‌نگى له‌نێوان به‌هاى دراوه‌کان له ساڵى 2021 رابگرن، ئه‌ویش به ده‌ستپێشخه‌ریه‌کى سێ ترلیۆن دینارى به‌مه‌به‌ستى پاڵپشتیکردنى هاوڵاتیانى که‌م ده‌رامه‌ت دو هێنده‌کردنى دۆلار بۆ بازاڕه‌کان ده‌بێت.
هاوڵاتى له‌ئێستادا نرخى نه‌وتى خاو گه‌یشتووه‌ته 51 دۆلار‌و 39 سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێک. نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت له ئێستادا به 51 دۆلار‌و 39 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 48 دۆلار‌و 11 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 50 دۆلار‌و 72 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوڵاتى باڵیۆزى عێراق له تورکیا ئاشکراى کرد که سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق و سه‌رۆک کۆمارى تورکیا له کۆشکى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌و وڵاته له ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌خت کۆبوونه‌وه و تێیدا، دۆسیه‌ى هه‌نارده‌کردنى نه‌وت و پرسى ئاو پاراستنى سنوره‌کانیان کردووه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ى کانونى یه‌که‌مى 2020، حه‌سه‌ن جه‌نابى باڵیۆزى عێراق له تورکیا رایگه‌یاند:"مسته‌فا کازمى سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق له سه‌ردانه‌که‌یدا دۆسییه‌کانى ئه‌منى و تیرۆر و دزه‌کردنى تیرۆرستان له سنوره‌کانى نێوان هه‌ردوو وڵات و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌کانى په‌یوه‌ست به تیرۆرى له‌گه‌ڵ تورکیا تاوتوێ کردووه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد باس له به‌هێزکردنى لیژنه‌کان و به‌تایبه‌تى لیژنه‌ى باڵاى هاریکارى ستراتیژى و لیژنه‌ى ئابورى هاوبه‌ش به‌سه‌رۆکایه‌تى وه‌زیرى نه‌وت و وزه‌ى هه‌ردوو وڵات تاوتوێ کراون به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر هاورده‌کردنى نه‌وتى خاو. هاوکات، جه‌نابى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که چالاکترکردنى ئاڵوگۆڕه بازرگانى وئابورییه‌کان که له ئێستادا ده‌گاته 16 ملیار دۆلارى ساڵانه زیاتر په‌ره‌ى پێ بدرێت له‌گه‌ڵ دۆسییه‌ى هاریکارى له‌بوارى ئاو و سنوره‌کان. له‌لایه‌کى دیکه‌وه، نوسینگه‌ى مسته‌فا کازمى، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو له کۆبوونه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆیدا له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورکیادا گفتوگۆیان له‌باره‌ى به‌هێزکردنى هاریکارى ئابورى و ئه‌منى و په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان به‌غداد و ئه‌نقه‌ره کردووه. هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا هاتووه:" گفتوگۆ له‌باره‌ى په‌یوه‌ندیه‌کانى نێوان دوو وڵات و رێگاکانى به‌هێزکردنى له چه‌ندین بواردا و خسته‌نه‌ڕووى چه‌ندین بابه‌تى گرنگ و په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌کانیان کردووه". نوسینگه‌ى کازمى ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که باس له رێگاکانى به‌هێزکردنى هاریکارییه ئابوورییه‌کانى نێوان به‌غداد و ئه‌نقه‌ره کراوه و داواکرا کۆمپانیا تورکییه‌کان له عێراق ده‌ست به وه‌به‌رهێنان بکه‌ن.
هاوڵاتى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراقى کردووه و تێیدا، جه‌ختکراوه‌ته‌وه له چاره‌سه‌رکردنى بنه‌ڕه‌تى کێشه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ى کانونى یه‌که‌مى 2020، نوسینگه‌ى سه‌رۆک کۆمارى عێراق له راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، که ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م ساڵح پێشوازى له قوباد تاڵه‌بانى و به‌شیر حه‌داد جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق و سه‌رۆکى فراکسیۆنه کوردییه‌کان کردووه و پێکه‌وه کۆبوونه‌ته‌وه. له راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا، به‌گرنگییه‌وه جه‌ختکراوه‌ته‌وه، له گه‌یشتن به رێگاچاره‌ى گونجاو و بنه‌ڕه‌تى بۆ کۆتاییھێنان به کێشه ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوان ھه‌ردوو حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان و فیدراڵى له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور و یاسا و پاراستنى بژێوى ژیانى موچه‌خۆران و ھاوڵاتیانى ھه‌رێمى کوردستان وه‌ک سه‌رجه‌م ھاوڵاتیانى دیکه‌ى عێراق بێ جیاوازی. هه‌روه‌ها سه‌رۆک کۆمار رایگه‌یاندووه، "له گرنگى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تى و گشتگیر بۆ کێشه‌کانى خه‌ڵک و کۆتاییھێنان به قه‌یرانى موچه‌ى موچه‌خۆرانى ھه‌رێمى کوردستان و دابینکردنى شایسته داراییه‌کان به‌پێى ده‌ستوور بۆ ھه‌موو پێکھاته و ناوچه‌کان دوور له ململانێى سیاسى و کێشمه‌کێشه‌کان". ماوه‌ى هه‌شت رۆژه وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له به‌غدان و چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حکومه‌تى فیدڕاڵى و سیاسى عێراقدا ئه‌نجامداوه، به‌ڵام تا ئێستا به‌فه‌رمى هیچ رێککه‌وتنێک واژۆ نه‌کراوه.
هاوڵاتى حکومه‌تى عێراق بۆ پرۆژه بودجه‌ى ساڵى 2021 پشکى هه‌رێمى کوردستانى دیارى کردووه و چه‌ند مه‌رجێکى دیارى کردووه که ته‌سلیمکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى خاو و داهاتى نانه‌وتى تێدایه که ته‌سلیمى به‌غدا بکرێت. دیاریکردنى پشکى هه‌ریمى کوردستان له پرۆژه بودجه‌ى 2021 به‌م شێوه‌یه‌یه: به‌شى سێیه‌م حوکمه گشتییه‌کان و کۆتایى مادده‌ى 10 یه‌که‌م: پشکى هه‌رێمى کوردستان له کۆى گشتى خه‌رجى فعلى دیاریده‌کرێت له خشته‌ى دال/ خه‌رجى حاکیمه هاوپێچى یاساکه هه‌یه، به‌پێى ژماره‌ى دانیشتووانى هه‌ر پارێزگایه‌ک، وه‌زاره‌تى دارایى خه‌رجى ده‌کات به ره‌زامه‌ندى سه‌رۆکوه‌زیران. دووه‌م: دیاریکردنى پشکى هه‌رێمى کوردستان له‌کۆى گشتى خه‌رجى فعلى (خه‌رجى به‌کاربردن و خه‌رجى پڕۆژه‌کانى وه‌به‌رهێنان) به‌پێى ژماره‌ى دانیشتووانى هه‌ر پارێزگایه‌ک دواى لێده‌رکردنى خه‌رجى سیادی. مادده‌ى 11 یه‌که‌م: شایسته‌کان له‌نێوان حکومه‌تى فیدراڵى و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ساڵانى 2004 بۆ 2020 یه‌کلایى ده‌کرێنه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى دیوانى چاودێرى دارایى فیدراڵى به هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ دیوانى چاودێرى دارایى هه‌رێم وردبینى ده‌که‌ن، شایسته‌ى هه‌رێمى کوردستان بۆ ساڵانى رابردوو هه‌ژمار ده‌که‌ن، ژمێره‌ى کۆتایى ده‌رده‌که‌وێت که له‌لایه‌ن دیوانى چادێرى دارایى په‌سند ده‌کرێت له‌گه‌ڵ ره‌چاوکردنى حوکمى مادده‌کانى (24- دووه‌م- ب) له یاساى به‌ڕێوه‌بردنى دارایى ژماره 6ى ساڵى 2019. دووه‌م: ا: حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پابه‌ند ده‌بێت به راده‌ستکردنى تێکڕا 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى خاو رۆژانه له نه‌وتى خاوى به‌رهه‌مهاتووى کێڵگه‌کانى و فرۆشتنى له رێگه‌ى کۆمپانیاى به‌بازاڕکردنى نه‌وت، پێویسته داهاتى نه‌وتى و نانه‌وتى ته‌نیا راده‌ستى گه‌نجینه‌ى گشتى ده‌وڵه‌ت بکرێت. ب: هه‌رێمى کوردستان پابه‌ند ده‌بێت به خه‌رجکردنى مووچه‌ى پێشمه‌رگه بۆ ساڵى 2021 له‌و پاره‌یه‌ى له چوارچێوه‌ى بودجه‌ى هه‌رێم بۆ ساڵى 2021 بۆى دیاریده‌کرێت و هه‌ژمارکردنى قه‌ره‌بووى فه‌رمانبه‌ران. ج: ئه‌گه‌ر هه‌رێمى کوردستان پابه‌ند نه‌بێت داهاتى فیدراڵى راده‌ستى گه‌نجینه‌ى فیدراڵى یاخود حوکمه‌کانى بڕگه‌ى ئه‌لف-ى ئه‌و به‌نده جێبه‌جێ نه‌کات، ئه‌وا وه‌زاره‌تى دارایى فیدراڵى حوکمى مادده‌ى (27- پێنجه‌م) جێبه‌جێ ده‌کات له یاساى به‌ڕێوه‌بردنى دارایى ژماره 6ى ساڵى 2019، پشکى دیاریکراوى لێده‌بڕێت به‌پێى به‌نده‌کانى یه‌که‌م و دووه‌م (ئه‌لف) له‌و ماده‌یه و دواتر حیسابه‌که یه‌کلایى ده‌که‌نه‌وه. سێیه‌م: ا: حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان داتاکانى قه‌رز و پابه‌ندبوونه داراییه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانى لایه‌تى به‌هۆى کورتهێنانه‌وه له بودجه‌ى ساڵانى 2014-2019 پێشکێشى وه‌زاره‌تى دارایى فیدراڵى ده‌کات له‌ماوه‌یه‌ک که 30 رۆژ زیاتر نه‌بێت له رێکه‌وتى ده‌رچوونى ئه‌و یاسایه. ب- پێداچوونه‌وه به داتاى ئاماژه بۆ کراو ده‌کرێت که له بڕگه‌ى (1)ى سه‌ره‌وه، له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌کى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا به هاوکارى له‌گه‌ڵ دیوانى چاودێرى دارایى فیدراڵى و دیوانى چاودێرى دارایى هه‌رێمى کوردستان و له‌ماوه‌یه‌ک که 90 رۆژ له رێکه‌وتنى ده‌رچوونى ئه‌و یاسا تێپه‌ڕنه‌کات. ج- له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى دارایى فیدراڵى و له‌ژێر رۆشنایى ئه‌نجامى پێداچوونه‌وه‌ى ئاماژه بۆ کراو له‌سه‌ره‌وه ئه‌و قه‌رز و پابه‌ندبوونه داراییانه به‌شێوه‌ى قۆناخ به قۆناخى ساڵانه یه‌کلایى ده‌کرێنه‌وه. چواره‌م: پابه‌ندبوونى حکومه‌تى عێراقى به پێدانى خه‌رجى گواستنه‌وه‌ى به نزیکه‌ى 350 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه له نه‌وتى خاوى هه‌نارده‌کراو له رێگه‌ى بۆرى نه‌وتى هه‌نارده‌کراو 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له نه‌وتى هه‌رێم و 100 هه‌زار به‌رمیل له چوارچێوه‌ى پشکى بودجه‌ى هه‌رێم به حیسابکردنى پێویستى خزمه‌تگوزاریى ساڵى 2020 دواى ئه‌وه‌ى وردبینى ده‌کرێت له تێچووى ئه‌وه‌ى له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ى بۆ کراوه له‌لایه‌ن کۆمپانیاى به بازاڕکردنى نه‌وتى فیدراڵی. پێنجه‌م: وه‌زاره‌تى دارایى له سه‌ره‌تاى 2021 ده‌ستده‌کات به دابه‌زینى قیستى قه‌رزه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانى سه‌ر هه‌رێمى کوردستان له‌و قه‌رزانه‌ى ده‌یدرێتێ له‌لایه‌ن بانکى بازرگانى عێراق، به‌پێى خشته‌ى قه‌رز بۆ ماوه‌ى 10ساڵ که له سه‌ره‌تاى ساڵى 2021 ده‌ستپێده‌کات.
هاوڵاتى کۆبوونه‌وه‌ى دوو قۆڵى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا و مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌کۆشکى جایکاى شارى ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌ختى تورکیا ده‌ستى پێ‌کرد و گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌ر ده‌که‌ن. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ى کانونى یه‌که‌مى 2020، مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق به‌سه‌ردانێکى فه‌رمى گه‌یشته وڵاتى تورکیا و بڕیاره تاوتوێى دۆسیه‌ى سیاسى و ئه‌منى و ئابورى هه‌ردوولا وڵات بکه‌ن، ئه‌و سه‌ردانه‌ش له‌کاتێکدایه تائێستا چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ته‌واوى نه‌کراوه. به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌که‌ى کازمى بۆ تورکیا به‌مشێوه‌یه‌یه: - کۆنترۆڵکردنى سنوورى نێوان عێراق و تورکیا - زیاترکردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان هه‌ردوولا - هاوئاهه‌نگى تایبه‌ت به ئاو، نه‌وت و هه‌نارده‌کردن - زیاترکردنى وه‌به‌رهێنانى تورکیا له عێراق - رێگاى ستراتیژیى نێوان به‌نده‌رى گه‌وره‌ى فاو و تورکیا - کێشه‌ى پارتى کرێکارانى کوردستان- په‌که‌که - راگرتنى هێرشه ئاسمانییه‌کانى تورکیا له‌نێو خاکى عێراق - کاراکردنه‌وه‌ى رێککه‌وتنى پێدانى ڤیزا - کاراکردنى لیژنه‌ى هاوبه‌شى ئابوورى نێوان هه‌ردوولا
هاوڵاتى وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:"په‌یامى خۆمان گه‌یاندوه و هیوادارن گرژیه‌کان کۆتایى پێبێت و هێرش و په‌لاماره‌کان ده‌ستپێنه‌که‌نه‌وه و ده‌رس و په‌ند له رابردو وه‌ربگرین". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ى کانونى یه‌که‌مى 2020، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى کوردستان له لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:"په‌یامى خۆمان گه‌یاندوه و له‌شوێنى خۆشى قسه‌کراوه، هیوادارین گرژیه‌کان کۆتایى پێبێت، ئومێدیش ده‌که‌م هێرش و په‌لاماره‌کان ده‌ست پێ نه‌که‌نه‌وه، هیوادارین ده‌رس و په‌ند له رابردو وه‌ربگرین، ئه‌م روداوانه‌ش خزمه‌تى هیچ که‌سێک و ته‌نانه‌ت کوردستانیش ناکات، بۆیه ده‌بێ هه‌موان پشو درێژبین بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، پرۆسه‌ى چاکسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌سه‌رجه‌م جومگه‌کان هه‌نگاوى باشى ناوه و هه‌نگاوه‌کان به‌رده‌وامن، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش پێویستى به رێککه‌وتنى سیاسى له‌سه‌ر ئاستى باڵا هه‌یه. وه‌زیرى پێشمه‌رگه ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که "ده‌ستکراوه به یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له سه‌ره‌تاش یه‌که‌ى ژمێریارى یه‌کخراوه‌ته‌وه، هه‌نگاوه‌کانیش به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوه، به‌ڵام پێویستى به رێکه‌وتنى سیاسى له‌سه‌ر ئاستى باڵا هه‌یه تاوه‌کو هه‌نگاوى زیاتر له پڕۆسه‌ى چاکسازى له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بچێته پێشه‌وه".
هاوڵاتى له وتارێکدا له رێوڕه‌سمى به‌رزڕاگرتنى ئاڵا له رۆژى ئاڵاى کوردستان، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان داواى له لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌کات به‌یه‌که‌وه له‌ژێر ئاڵاى کوردستان، به‌رگرى له ده‌ستکه‌وته‌کان بکه‌ن. ده‌قى وته‌کانى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان: رۆژى ئاڵا له ئێوه‌ى به‌ڕێز، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان و هه‌موو خه‌ڵکى کوردستان پیرۆز بێت. ئه‌م ئاڵایه، ئاڵا و هێما و سیمبوولى خه‌بات و قوربانیدان و پێناسه‌ى نیشتمانیى گه‌له‌که‌مانه. ئه‌م ئاڵایه بووه‌ته دوابه‌رگى جه‌سته‌ى هه‌زاران شه‌هید. ئه‌م ئاڵایه له‌کاتێکدا له‌لایه‌ن پێشه‌وا قازى راده‌ستى سه‌رۆکى نه‌مرمان مسته‌فا بارزانى کرا، دواتر له‌سه‌ر لووتکه‌ى هه‌موو شاخه‌کانى کوردستان هه‌ڵکرا و به‌رز راگیرا. دواتر له‌ژێر رابه‌رایه‌تى و سه‌رۆکایه‌تیى سه‌رۆک بارزانى هه‌ر ئه‌و ئاڵایه له کۆشک و ته‌لار و پایته‌ختى وڵاتانى دنیا هه‌ڵکرا و رێزى لێ‌گیرا. ئه‌م ئاڵایه، هێماى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانیى هه‌موومانه، هێماى پێکه‌وه‌ژیانى ئایینى و نه‌ته‌وه‌یى هه‌موو خه‌ڵکى کوردستانه، ئه‌م ئاڵایه بووه‌ته هێمایه‌ک بۆ پێناسه‌کردنى پێکه‌وه‌ژیانى گه‌لان له کوردستان و هێمایه‌ک بۆ هه‌موو ئه‌و ئازادیخوازانه‌ى په‌نایان هیناوه‌ته به‌ر کوردستان، چونکه کوردستان به خاکى پێکه‌وه‌ژیان و و ئاشتى و ئازادى ناسراوه. له‌سه‌ر هه‌موومان ئه‌رک و پێویسته ئه‌م ئاڵایه به‌رز رابگرین و نه‌هێڵین به هیچ شێوه‌یه‌ک شکۆى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانیمان به هیچ شێوه‌یه‌ک بشکێ. داوام له نه‌وه‌ى داهاتوو و گه‌نجانى ئێمه ئه‌وه‌یه: بزانن له‌پێناو ئه‌و ئاڵایه و شکۆى نه‌ته‌وه‌ییمان چ قوربانییه‌ک دراوه. شکۆى نه‌ته‌وه‌ییمان شتێکه نه به پاره ده‌کڕدرێت و نه ده‌فرۆشرێت، شکۆیه‌که به خوێنى هه‌زاران شه‌هید هاتووه‌ته دی. من لێره‌وه ده‌ستخۆشى له هه‌موو پێشمه‌رگه قاره‌مان ده‌که‌م و ده‌ستى دایکى هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه ماچ ده‌که‌م، که له‌پێناو به‌رزڕاگرتنى ئه‌م ئاڵایه خه‌باتێکى بێ‌وچانیان کردووه و قوربانیى زۆرتان داوه. شانازى به بوونى خۆمان ده‌که‌ین که له‌ژێر سایه‌ى ئه‌م ئاڵایه بتوانین به‌رده‌وام بین له خزمه‌تکردنى گه‌ل و نیشتمانمان. داوا له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان و له هه‌موو بیروبۆچوونه جیاوازه‌کان له کوردستان ده‌که‌م له ژێر سایه‌ى ئه‌م ئاڵایه‌دا به‌یه‌که‌وه به‌رگرى له ده‌ستکه‌وته‌کانمان بکه‌ین و خه‌بات بکه‌ین بۆ به‌دیهێنانى بژێویى ژیانێکى باشتر و به‌خته‌وه‌رتر بۆ هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌کانى له کوردستاندا ده‌ژین. سوپاسى خۆڕاگریتان ده‌که‌م و ده‌ستخۆشیتان لێده‌که‌م، ئیشه‌ڵڵا هه‌ر سه‌رکه‌وتوو و سه‌لامت بن و ئاڵاى کوردستانیش هه‌ر به‌رز و شه‌کاوه بێت.
