ئارا ئیبراهیم پاش 10 رۆژ له کۆبونه‌وه‌ى چڕ‌و گفتوگۆى به‌رده‌وامى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غدا ته‌نها یه‌ک وه‌ڵامیان وه‌رگرتووه که"ئه‌گه‌ر نه‌وت راده‌ستى به‌غدا ده‌که‌ن فه‌رموون رێککه‌وتن ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر باسى ته‌نها داهاتى نه‌وت ده‌که‌ن بۆخۆتان بێت". سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له گفتوگۆکانى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق که‌له‌به‌ر هه‌ستیارى دۆخه‌که نه‌یویست ناوى بهێندرێت به هاوڵاتى وت:"وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم که ده‌ڵێن پابه‌ندى یاساى کورتهێنانى داراین(یاساى قه‌رز) له‌وه‌دا ئاماژه به‌وه کراوه که هه‌رێم داهات ته‌سلیم بکات، به‌ڵام به‌غدا پێى راگه‌یاندوون ئه‌وه بۆ ئه‌م سێ مانگه‌ى کۆتایى ساڵ بووه‌و بۆ بودجه‌ى 2021 ده‌بێت نه‌وت ته‌سلیم بکه‌ن نه‌ک داهاتى نه‌وت". هه‌روه‌ها وتیشى:" حکومه‌تى عێراق چه‌ند جارێک به وه‌فدى هه‌رێمیان وتووه ئه‌گه‌ر نه‌وت راده‌ستى به‌غدا ده‌که‌ن فه‌رموون رێککه‌وتن ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر باسى ته‌نها داهاتى نه‌وت ده‌که‌ن با بۆ خۆتان بێت ئێمه داهاتى نه‌وتمان ناوێت". هاوکات باسى له‌وه‌شکرد که به‌غدا داواى کردووه لیژنه‌ى تایبه‌ت بنێرێته ده‌روازه سنورییه‌کانو جێگیر بکرێن که بزانرێت داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان چه‌نده، به‌ڵام وه‌فدى هه‌رێم پێیان وتوون داهات چه‌ند بێت له‌سه‌دا 50ى ده‌ده‌ینه عێراق، وتیشى:" هیچ متمانه‌یه‌ک له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراقدا نییه". له‌باره‌ى ده‌نگۆى ئه‌وه‌ى که نزیک بوون له رێککه‌وتن له‌کۆتایى هه‌فته‌ى رابردوودا، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که پێشنیارێک هه‌بووه داهاتى 430 هه‌زار به‌رمیل بدرێته کۆمپانیاى سۆمۆ زائیده‌ن نیوه‌ى داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان، به‌ڵام دواین جار به‌غدا ئه‌وه‌ى ره‌تکردووه‌ته‌وه. له‌لایه‌کى دیکه‌وه، هاوژین عومه‌ر، راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:"به‌و حوکمه‌ى به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ده‌چین هیچ لایه‌نێکى سیاسى نایه‌وێت خۆى بکات به سورى به‌رله‌شکر بۆ رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێمدا، چونکه ده‌زانن له‌سه‌ریان ده‌که‌وێت ئه‌گه‌ر هه‌رێم ته‌نها داهاتى نه‌وت ته‌سلیم بکات". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که لێدوانه‌کانى وه‌فدى هه‌رێم باسى راده‌ستکردنى داهاتى نه‌وت ده‌که‌ن نه‌ک نه‌وت، ئه‌مه‌ش بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا قورسه.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو به‌رده‌وامه له به‌رزبونه‌وه‌و ئه‌مڕۆ شه‌ممه یه‌ک به‌رمیل نه‌وت گه‌یشتووه‌ته 52 دۆلار‌و 32 سه‌نت. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ى کانونى یه‌که‌مى 2020، یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 52 دۆلار‌و 32 سه‌نت له‌بازاره‌کاندا مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 48 دۆلار‌و 96 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 51 دۆلار‌و 17 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاو بۆ کاریگه‌رییه‌کانى ڤاکسینى کۆرۆنا ده‌گه‌رێته‌وه که گه‌یشتووه‌ته زۆربه‌ى وڵاتان و تا راده‌یه‌ک جوڵه‌ى بازارى نه‌وتى زیاد کردووه. هه‌فته‌ى رابردوو وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد له‌سه‌ره‌تاى ساڵى نوێدانرخى نه‌وتى خاو بۆ هه‌ر به‌رمیلێک ده‌گاته 55 دۆلار.
هاوڵاتى له به‌شى چاودێرى چڕ له نه‌خۆشخانه‌یه‌کى (غازى عه‌نتاب)ى باکورى کوردستان بتڵێکى ئۆکسجین ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه هه‌شت که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و چه‌ند که‌سێکى دیکه‌ش برینداربوون. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ى کانونى یه‌که‌مى 2020، ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌نادۆڵى تورکى بڵاویکرده‌وه، نه‌خۆشخانه‌ى زانکۆى سانکۆ له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکراى کرد، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه له به‌شى چاودێرى چڕى تایبه‌ت به توشبوانى کۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ى زانکۆى (SANKO) غازى عه‌نتاب بتڵێکى ئۆکسجین ته‌قیوه‌ته‌وه و رووداوه‌که به‌هۆى له‌کارکه‌وتنى سیستمى گه‌یاندنى ئۆسجینه‌وه بووه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌رگرى شارستانى و تیمى نه‌خۆشخانه‌که توانیویانه له که‌مترین ماوه‌دا ئاگره‌که کۆنتڕۆڵبکه‌ن، به‌ڵام هه‌شت که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه که ته‌مه‌نیان له نێوان 56 و 85 ساڵیدایه.
هاوڵاتى بڕیاره ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق کۆببێته‌وه و ده‌نگ له‌سه‌ر په‌سه‌ندکردنى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 بدات و وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمیش چاوه‌روانى دوا گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌که‌ن. بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ى کانونى یه‌که‌مى 2020، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق له دانیشتنێکى تایبه‌تدا، ده‌نگ له‌سه‌ر په‌سه‌ندکردنى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 بدات. پڕۆژه بودجه‌ى 2021ى عێراق له 150 تریلۆن دینار پێکهاتووه‌و 58 تریلۆن دینار کورتهێنانى هه‌یه. په‌سه‌ند کردنى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق له‌کاتێکدایه که وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ماوه‌ى 10 رۆژه له به‌غدان بۆ رێککه‌وتن له‌سه‌ر پرسى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و به وته‌ى قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێم ، تا ئێستا رێککه‌وتن نه‌کراوه، به‌ڵام رایگه‌یاند که به"شکسته‌وه ناگه‌رێینه‌وه بۆ هه‌رێمى کوردستان".
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، وابڕیاره شاندێکى باڵاى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێم و ئه‌ندامانى باڵاى پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان بچێته به‌غدا. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى کانونى یه‌که‌مى 2020، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى دیجله‌ى عێراقى رایگه‌یاند، ئه‌و وه‌فده باڵایه‌ى که بڕیاره سه‌ردانى به‌غدا بکات، بۆ پشتیوانى سیاسى ئه‌و وه‌فده ده‌چێت که ئێستا له به‌غدان هه‌روه‌ها وتیشى:" وه‌فده‌که بۆ به‌هێزکردنى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌کان سه‌ردانى به‌غدا ده‌کات". قوباد تاڵه‌بانى کاتى سه‌ردانى وه‌فده سیاسییه‌که‌ى ئاشکرا نه‌کرد که چ کاتێک ده‌چنه به‌غدا. ماوه‌ى نۆ رۆژه وه‌فدێکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى له به‌غدان و چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حکومه‌تى عێراق و لایه‌نه سیاسییه‌کان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ رێککه‌وتنێکیان ئه‌نجامنه‌داوه‌و بریاره سبه‌ینێ بۆ هه‌رێمى کوردستان رۆژێکى یه‌کلاکه‌ره‌وه بێت که گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و کۆمپانیاى سۆمۆو وه‌زیرى دارایى نه‌وت ئه‌نجام ده‌ده‌ن پێش ره‌وانه‌کردنى پرۆژه بودجه‌ى 2021 بۆ په‌رله‌مانى عێراق.
ئارا ئیبراهیم وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له به‌غدا ماونه‌ته‌وه و بریاره له‌سه‌ر داواکه‌ى حکومه‌تى عێراق بۆ ته‌سلیمکردنى کۆى به‌رهه‌مى نه‌وتى هه‌رێم که رۆژانه 460 هه‌زار به‌رمیله له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى و وه‌زیرى نه‌وت و دارایى گفتوۆ بکرێت. بڕیاره سبه‌ینێ شه‌ممه حکومه‌تى عێراق گفتوگۆى کۆتایى له‌سه‌ر پڕۆژه بودجه‌ى 2021 بکات که له150 ترلیۆن دینار پێکهاتووه و به‌پێى ئه‌و پرۆژه بودجه‌یه‌ى بڵاوکرایه‌وه پشکى هه‌رێم له‌سه‌دا 12.67 ده‌بێت به‌رانبه‌ر ته‌سلیمکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌و نیوه‌ى داهاته نا نه‌وتییه‌کان. ئه‌مشه‌و سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له گفتوگۆکانى نێوان وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم به‌هاوڵاتى وت:" تا ئێستا دوو پێشنیار گه‌ڵاڵه کراوه، یه‌که‌میان ته‌سلیمکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌یه له‌گه‌ڵ له‌سه‌دا 50% داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان که ئه‌مه‌یان گفتوگۆى له‌سه‌ر کراوه که پشکى هه‌رێم له‌پرۆژه بودجه‌ى 2021 له‌سه‌دا 12.67 ده‌بێت". ده‌رباره‌ى پێشنیارى دووه‌م ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که حکومه‌تى عێراق داواى هه‌موو به‌رهه‌مى نه‌وتى هه‌رێم ده‌کات که رۆژانه 460 هه‌زار به‌رمیله‌و 30 هه‌زار به‌رمیلى بۆ به‌کاربردنى ناوخۆیى بۆ سوته‌مه‌نى به‌نزین به‌کارده‌هێنرێت، به‌ڵام وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم هیچ به‌رچاو روونى له‌م داواکارییه‌دا نییه‌و بریاره سبه‌ینێ سه‌ر له‌به‌یانى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیرى نه‌وت و دارایى و کۆمپانیاى سۆمۆو مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیران بکرێته‌وه که "بزانرێت شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان چه‌ند ده‌بێت". هاوکات ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم هه‌موو ئاماده‌ییه‌کى نیشانداوه بۆ گه‌یشتن به‌رێککه‌وتن، وتیشى:"وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم چاوه‌روانى به‌غدایه بۆ ئه‌وه‌ى بره پارمیه‌کى پێش سه‌رى ساڵ بۆ ره‌وانه بکرێت تا موچه‌یه‌کى دیکه‌ى پێ دابه‌ش بکات بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو هه‌وڵه‌کان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چڕ کراوه‌ته‌وه". له‌باره‌ى هه‌وڵه‌کانى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق بۆ لێکنزیککردنه‌وه‌ى وه‌فدى به‌غداو هه‌ولێر، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که سه‌رۆکى کۆمار له‌سه‌ر دوو هێڵ کارى کردووه، که گفتوگۆى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کاندا کردووه‌و له‌گه‌ڵ وه‌فدى حکومه‌تى عێراقیش له‌هه‌وڵدایه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان.
هاوڵاتى یه‌کێک له فه‌رمانده‌کانى هه‌سه‌ده له ناوچه‌ى عه‌ین عیسا، ڕایگه‌یاند، له هێرشه‌کانى سوپاى تورکیا‌و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌کانى بازگه‌یه‌ک کراوه‌ته ئامانج و سه‌ربازێکى ڕ‌ژێمى سوریا بریندار بووه و ده‌شڵێت:" هێزه‌کانمان هه‌موو هێرشه‌کانى داگیرکه‌رانیان تێکشکاندووه‌و و به‌رخۆدان به‌رده‌وامه". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى کانونى یه‌که‌مى 2020، عه‌زیز غه‌ریبسان له ناوچه‌ى عه‌ین عیساوه ده‌رباره‌ى هێرشه‌کان بۆ ئاژانسى هاوار نیوز نزیک له په‌په‌گه رایگه‌یاند:"سوپاى داگیرکه‌رى تورکیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌کانى له کاتژمێره‌کانى به‌ره‌به‌یانییه‌وه به چه‌کى قورس، فڕۆکه‌ى جه‌نگى و فڕۆکه‌ى بێ فرۆکه‌وان هێرش ده‌که‌نه سه‌ر گونده‌کانى سه‌یدا، میله‌ک، ڕێگاى ئێم فۆر و ده‌وروبه‌رى ناوچه‌ى عه‌ین عیسا". ناوبراو راشیگه‌یاند:" له به‌رمبه‌ردا شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده له چوارچێوه‌ى پاراستنى ڕه‌وادا وه‌ڵامى هێرشى داگیرکه‌رانیان داوه‌ته‌وه". هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمانه‌یه‌ى هه‌سه‌ده باسى له‌وه‌شکرد که له کاتژمێره‌کانى به‌ره‌به‌یانییه‌وه هێرشى تورکیا‌و میلیشیاکانى کراوه‌ته سه‌ر گوندى (سه‌حابه) که پێنج کیلۆمه‌تر له ناوچه‌ى عه‌ین عیساوه دووره، وتیشى:" ئێمه وه‌ڵامى هێرشه‌کانمان دایه‌وه و شکستمان به هه‌وڵه‌کانى داگیرکارییان هێنا، دواى ئه‌وه‌ى هێرشه‌که تێکشکێندرا هێزه‌کانى داگیرکه‌ر جارێکى دیکه هێرشیان کرده سه‌ر ڕێگاى ئێم4 له ده‌وروبه‌رى عه‌ین عیسا و گوندى سه‌یدا، دواتر هێرشیان کرده سه‌ر چه‌ند گوندێکى دیکه و مه‌ترسیان له‌سه‌ر هاوڵاتیان ئه‌و ناوچانه دروستکرد. ئه‌و فه‌رمانده‌یه ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که خاڵێکى پشکنینى هاوبه‌ش له ڕۆژهه‌ڵاتى کۆگاکانى عه‌ین عیسا کراوه‌ته ئامانج و سه‌ربازێکى هێزه‌کانى حکومه‌تى سوریا برینداربووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا" نه هێزه‌کانى ڕوسیا و نه هێزه‌کانى حکومه‌تى دیمه‌شق وه‌ڵامى ئه‌و هێرشانه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه‌ته‌وه". له‌لایه‌کى دیکه‌وه، ئه‌مینه عومه‌ر هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکراتى (مه‌سه‌ده) له‌باره‌ى هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا بۆسه‌ر عه‌ین عیسا، ئه‌وه‌ى ئاشکرا کردووه که تورکیا هه‌وڵ ده‌دات به هێرشه‌کانی هه‌رێمێکى نوێ له باکور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا داگیر بکات، ده‌شڵێت:"ده‌وڵه‌تى تورک ده‌یه‌وێت ئاسایشى هه‌رێمه‌که تێک بدات و ڕێگاى ستراتیژیى ئێم4 و باکور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا له‌یه‌ک داببڕێت". هاوکات ئه‌مینه عومه‌ر باسى ئه‌وه‌شى کردووه که ڕوسیا له هێرشه‌کانى عه‌ین عیسا به‌رپرسیاره و وتی: "به‌رپرسیارى پاراستنى عه‌ین عیسا له هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک، له ئه‌ستوى ڕوسیادایه، فشاریش له‌سه‌ر هه‌سه‌ده دروست ده‌کات که عه‌ین عیسا ڕاده‌ستى حکومه‌تى سوریا بکه‌ین".
هاوڵاتى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند به ئاماده‌بوونى پارێزگارى بانکى ناوه‌ندیى کۆبونه‌وه‌یه‌کى به‌په‌له‌یان ساز کردووه بۆ تاوتوێکردنى کاریگه‌رییه‌کانى به‌رزبونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینارى عێراقی. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى کانونى یه‌که‌مى 2020، لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئه‌وه ده‌خاته‌روو کۆبونه‌وه‌یه‌کى به‌په‌له‌یان به ئاماده‌بونى مسته‌فا غالب مخیف، پارێزگارى بانکى ناوه‌ندیى عێراق ئه‌نجامدراوه‌و له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى کاریگه‌رییه خراپه‌کانى به‌رزبونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینارى عێراقى که زیان به هاوڵاتیان دده‌گه‌یه‌نێت به‌تایبه‌ت چینى هه‌ژاران. هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه" لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مان داوامان له حکومه‌تى عێراق کردوه چاکسازیى خێرا بۆ پاراستنى چینى هه‌ژار بکات و رێگه نه‌دات زیان به موچه‌خۆرانى چاودێریى کۆمه‌ڵایه‌تى و که‌رتى تایبه‌ت بگات و به‌ره‌نگارى هه‌ڵاوسانى ئابوریش ببێته‌وه و به‌شه‌خۆراکى پێویست بۆ هاوڵاتیان دابین بکات". لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق‌ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 هه‌ر له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقه و له‌وێ گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کرێت و هێشتا نه‌گه‌یشتوه‌ته په‌رله‌مان. ئه‌مه له‌کاتێ:دایه که عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که به‌هاى دۆلار له پرۆژه بودجه‌ى 2021 به 145 دینار دیارى کراوه به‌رانبه‌ر دۆلارێک ئه‌وه‌شى به چاره‌سه‌رى کورتێهانى دارایى وه‌سف کرد.
هاوڵاتى وه‌زیرى دارایى عێراق رایگه‌یاند، دیاریکردنى نرخى 100 دۆلار له بودجه‌ى ساڵى داهاتووى عێراقدا به 145 هه‌زار دینار، چاره‌سه‌رى گونجاو ده‌بێت له قه‌یرانى دارایى و کورتێنانى بودجه‌دا. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى کانونى یه‌که‌مى 2020، عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق له لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیدا بۆ میدیاکانى عێراق رایگه‌یاند که له بودجه‌ى ساڵى داهاتووى عێراقدا نرخى 100 دۆلارى ئه‌مریکى به‌رامبه‌ر به 145 هه‌زار دینارى عێراقى دیاریکراوه، ئه‌وه‌ش له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ى هاوسه‌نگى ئابوریی بۆ وڵات و ئه‌و نرخه‌ش کاریگه‌رییه‌کى باشى ده‌بێت له چاره‌سه‌رکردنى کورتهێنانى بودجه‌دا. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" نرخى پێشووى دۆلار له‌لایه‌ن بانکى ناوه‌ندیى عێراقه‌وه به 128 دینار بۆ یه‌ک دۆلار دیاریکرابوو، که ئه‌و نرخه ره‌نگدانه‌وه‌ى ئابوریى عێراق نه‌بووه و کاریگه‌رى نه‌رێنى هه‌بووه بۆسه‌ر ئابوریى وڵات که بووه‌ته هۆى هاورده‌کردنى کاڵا و شمه‌کى بیانى بۆ ناو خاکى عێراق، که بووه‌ته هۆى دروستبوونى کێبڕکێ له‌گه‌ڵ کاڵا و به‌روبوومه خۆماڵییه‌کاندا." هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که به‌رزکردنه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار باشترین چاره‌سه‌ره له‌م دۆخه‌دا، که پێشتر به‌شێکى زۆرى که‌رتى وه‌به‌رهێنانى نانه‌وتى به‌وهۆیه‌وه روویان نه‌کردووه‌ته عێراق و له ئێستاشدا نرخى کۆنترۆڵکراوى دۆلار له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه به‌رامبه‌ر به دینار له داهاتوودا ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى ده‌بێت. له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا، نرخى سه‌د دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، به جۆرێک ئه‌مڕۆ نرخى 100 دۆلارى ئه‌مریکى به‌رامبه‌ر به 137 هه‌زار دینارى عێراقى بووه.
هاوڵاتى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) به‌بۆنه‌ى (جه‌ژنى رۆژوى ئێزیدی) پیرۆزباییان لێ ده‌کات و ده‌ڵێت:" به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانى کردنى گه‌لى ئێزیدى". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى کانونى یه‌که‌مى 2020، جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم کوبانێ، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) له‌په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له‌تویته‌ر نوسیویه‌تی،:"(جه‌ژنى رۆژوى ئێزی) له کۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى و ته‌واوى گه‌لى میزۆپۆتامیا پیرۆز ده‌که‌م، به‌رده‌وام ده‌بین له پشتگیرى کردنى گه‌لى ئێزیدی". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد کورد به یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى و پشتیوانى کردن له یه‌کترى ده‌توانن سه‌رکه‌وتووبن. جه‌ژنى رۆژوى ئێزیدى، جه‌ژنێکى ئاینى ئێزیدیه‌کانه و ده‌که‌وێته هه‌فته‌ى کۆتایى مانگى کانونى یه‌که‌م، دواى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ به‌ڕۆژو ده‌بن، رۆژى چواره‌م ده‌که‌نه جه‌ژن و خۆشیى ده‌رده‌برن.
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا به هاوتا تورکییه‌که‌ى مه‌ولود چاوش ئۆغلۆى راگه‌یاندووه که سزاکانى واشنتن به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا به‌هۆى کڕینى سیستمى به‌رگرى موشه‌کى ڕوسى ئێس 400 ه‌وه بووه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى کانونى یه‌که‌مى 2020، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا کیل براون وتى مایک پۆمپیۆ له‌میانه‌ى گفتوگۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ وتویه‌تى " ئامانج له سزاکان ئه‌وه‌یه ڕێگه‌نه‌ده‌ین ڕوسیا پاره‌یه‌کى زۆرى ده‌ستبکه‌وێت و ده‌ستى بگاته سیستمى به‌رگرى تورکیا و کارى تێبکات." هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" سزاکانى ئه‌مه‌ریکا ئامانج لێیان لاوازکردنى توانا سه‌ربازییه‌کان تورکیا نیه." هاوکات، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا داواى له تورکیا کردوه " چاره‌سه‌رى کێشه‌ى ئێس 400 بکه‌ن به‌شێوه‌یه‌ک که له‌گه‌ڵ به‌نده‌کانى هاریکارى به‌رگرى نێوان دو وڵاته‌که‌دا بگونجێت و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر به‌رپرسیارێتیه‌کانى وه‌کو ئه‌ندامێک له هاوپه‌یمانێتى ناتۆ و جۆره چه‌کێک بکڕێت که له‌گه‌ڵ چه‌که‌کانى هاوپه‌یمانێتى ناتۆدا بگونجێت." هه‌فته‌ى رابردوو، ئه‌مریکا سزاى به‌سه‌ر که‌رتى پیشه‌سازى چه‌ک و به‌رگرى تورکیادا سه‌پاند، به‌ڕێوه‌به‌رى پیشه‌سازى دروستکردنى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى تورکیاشى له‌نێو لیستى سزادراواندا تۆمارکردووه ئه‌وه‌ش به‌هۆى کرینى سیستمى موشه‌کى ئێس 400ى رووسیه‌وه بووه.
هاوڵاتى ژماره‌یه‌ک مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازى رایده‌گه‌یه‌نن، له‌ئێستادا ئیراده‌ى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان به‌قازانجى مووچه‌خۆران به‌هێزه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى کانونى یه‌که‌مى 2020، ژماره‌یه‌ک له نوێنه‌رانى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و چالاکوانانى هه‌رێمى کوردستان له‌ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که له‌چوارچێوه‌ى سه‌ردانى دوو رۆژیان بۆ شارى به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵا کۆبوونه‌وه‌یان کردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ى ده‌رچه‌یه‌ک که بتوانێت چاره‌سه‌رى قه‌یرانى دارایى و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بکات. هه‌روه‌ها به‌پێى راگه‌یه‌نراوه‌که، له‌و دیدارانه‌دا وێڕاى نیگه‌رانى له گه‌نده‌ڵى و بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له چه‌ند ساڵى ڕابردوو و ڕێککنه‌که‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غداد و یاریکردن به قوت و بژێوى هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران، داوایان کردووه له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان بکرێت و موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له ململانێ سیاسیه‌کان ده‌ربهێنرێت. هاوکات له‌دیداره‌کاندا ته‌واوى کێشه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا و هۆکاره‌کانى ڕێکنه‌که‌وتنى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غداد ڕوونکرانه‌وه و ئه‌و ڕێگایانه‌یان خسته به‌رچاو که ده‌گیرێنه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌رکردنى خاڵه ناکۆکه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا. به‌پێى ئه‌و راگه‌یه‌نراوه "خۆشبه‌ختانه له‌ئێستادا ئیراده‌ى پشتیوانى خه‌ڵک و چاره‌سه‌ر کردنى کێشه‌کان به قازانجى مووچه‌خۆران و هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان به‌هێزه و به‌هه‌وڵى ژماره‌یه‌ک نوێنه‌رى کورد له په‌رله‌مانى عێراق توانراوه په‌یامه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان به‌باشى بگاته ناوه‌ندى بڕیارى به‌غداد و کۆده‌نگى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان دروست بکه‌ن به قازانجى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان".
هاوڵاتى ده‌زگاى لوتکه بۆ کاروبارى ئاواره و په‌نابه‌ران رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ 34 هه‌زار هاوڵاتى داواى مافى په‌نابه‌رییان له‌وڵاتانى ده‌ره‌وه کردووه و 35 هاوڵاتیش له‌ڕێگه‌ى ئه‌وروپا گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى کانونى یه‌که‌مى 2020، ئارى جه‌لال سه‌رۆکى ده‌زگاى لوتکه بۆ کاروبارى په‌نابه‌ران له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" ئه‌مساڵ زیاتر له 34 هه‌زار هاووڵاتى هه‌رێمى کوردستان داواى مافى په‌نابه‌رێتیان له وڵاتانى ئه‌وروپى کردووه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" هه‌ر له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا 35 هاوڵاتى هه‌رێم له‌ڕێگاى چوون بۆ ئه‌وروپا گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌وان توانیویانه ته‌رمى 18 هاوڵاتى بدۆزنه‌وه و ته‌رمى 16 که‌سیشیان ڕاده‌ستى که‌سوکاره‌کانیان کردۆته‌وه.
هاوڵاتى ئەمڕۆ هەینی 18ی کانوونی یەکەم لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەخێرایی بەرزدەبێتەوە. نرخی دراوەکان بەم شێوەیەیە: - نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٣٧هەزار دینار. - نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٣ هەزار دینار. - نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٧ هەزار دینار. نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە: - نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٦ هەزار و ٢٥٠ دینار. - نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار دینار.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاوى برێنت له بازاره‌کانى جیهاندا به 51 دۆلار‌و 48 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى کانونى یه‌که‌مى 2020، نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 51 دۆلار‌و 48 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 48 دۆلار‌و 38 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 50 دۆلار‌و 12 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
