هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى که‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم رایگه‌یاند، بارینى باران له سه‌نته‌رى شاره‌کان و به‌فر له چیا به‌روه‌کان به‌رده‌وامى ده‌بێت. له راگه‌یه‌ندراوێکدا که‌شناسى هه‌رێم رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌ورده‌بێت بارانبارین له کاتى جیا جیا به‌رده‌وامى ده‌بێت، هاوکات پله‌کانى گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه و به‌فر له لوتکه‌ى چیا به‌رزه‌کان ده‌بارێت. هه‌روه‌ها به‌پێى خشته‌کانى که‌شناسى هه‌رێم له سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 24ى کانوونى یه‌که‌مى 2020، ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بارینى نمه باران و بارینى به‌فر له چیا به‌رزه‌کان.
شاناز حه‌سه‌ن وته‌بێژى گشتى هاتوچۆى هه‌رێمى کوردستان ئامارى یانزه مانگى ئه‌مساڵ بۆ هاوڵاتى ئاشکرا ده‌کات و ده‌ڵێت:" به‌هۆى دوو هه‌زارو 699 روداوى هاتوچۆوه له یانزه مانگى ئه‌مساڵدا 409 که‌س بونه‌ته قوربانى و چوار هه‌زارو 380 که‌سى دیکه‌ش برینداربوون"، ده‌شڵێت:"یه‌ک ملیۆن و 307 هه‌زارو 814 سه‌رپێى تۆمار کراوه". عه‌میدى هاتوچۆ ئه‌سعه‌د مه‌لا که‌ریم، وته‌بێژى گشتى هاتوچۆى هه‌رێم له لێدوانێکی تایبه‌تدا به هاوڵاتى وت"له‌ماوه‌ى 11ى مانگى رابردووى ساڵى 2020 دا، واتا له 1/1/2020، تا 30/11/2020،دا 409 که‌س به رووداوه‌کانى هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه و چوار هه‌زارو 380 که‌س دیکه‌ش برینداربوون و له ئه‌نجامى دوو هه‌زارو 699 رووداوى هاتوچۆدا". ناوبراو ئه‌وه‌شى بۆ هاوڵاتى ئاشکرا کرد به‌هۆى سه‌رپێچى خێرا لێخورین و وه‌ستان له شوێنى قه‌ده‌غه کراودا و نه‌به‌ستنى پشتێنى سه‌لامه‌تى یه‌ک ملیۆن و307 هه‌زار و 814 سه‌رپێچیان تۆمار کردووه. هه‌روه‌ها ئه‌سعه‌د مه‌لا که‌ریم باسى له‌وه‌شکرد له‌ماوه‌ى 11 مانگى ئه‌مساڵدا 86 هه‌زارو 15 ئۆتۆمبێل تۆمارکراون که به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بووه به‌سه‌ر سێ پارێزگاکه‌ى هه‌رێمى کوردستاندا که 50 هه‌زارو 57 ئۆتۆمبێل له پارێزگاى هه‌ولێرو 25 هه‌زارو 311 له پارێزگاى سلێمانى و 10 هه‌زارو 187 له پارێزگاى دهۆک. هاوکات، وته‌بێژى گشتى هاتوچۆى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ژماره‌ى ئوتۆمبێل له هه‌رێمى کوردستاندا گه‌یشتووه‌ته یه‌ک ملیۆن و 828 هه‌زارو 868 ئۆتۆمبێل.
هاوڵاتى پارێزگارى سلێمانى له‌سه‌ر دۆخى ئابورى و قه‌یرانه‌کان په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند:" لۆژیک ڕێگا نادات کوردستان له ڕابردوودا به ته‌نها داهاتى دوو مه‌رز به‌بێ پشتیوانیى حکومه‌تى عێراقیش به‌ڕێوه‌برابێت، ئێستا به‌م هه‌موو سه‌رچاوه‌ى داهاته‌وه که‌وتبینه قوڵایى قه‌یرانه‌کانه‌وه". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ى کانونى یه‌که‌مى 2020، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى له لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵاییه‌تیى فه‌یسبووک رایگه‌یاند:" ڕۆژانه، قه‌یرانه‌کان قوڵتر ده‌بنه‌وه، نه‌هامه‌تییه‌کان زیاتر ده‌بن و نه‌بوونییه‌کان زۆرتر ده‌بن، له‌سه‌ر زه‌مینه‌ى ئه‌م واقیع و زه‌مه‌نه‌ى تیایدا ده‌ژین و له‌به‌رده‌مماندایه، پێویستیان به ئیداره‌دانێکى لۆژیکییانه‌و مه‌یدانییانه‌و کردارییانه هه‌یه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که ناکرێت ئێمه هه‌موو سه‌رچاوه‌کانى به‌ده‌ستخستنى داهات و پته‌وکردنى دارایى و ئابوریمان هه‌بێت، به‌ڵام نه‌ختینه و بودجه‌ى پێویستمان نه‌بێت، ده‌شڵێت:" لۆژیک ڕێگا نادات کوردستان له ڕابردوودا به ته‌نها داهاتى دوو مه‌رز به‌بێ پشتیوانیى حکومه‌تى عێراقیش به‌ڕێوه‌برابێت، ئێستا به‌م هه‌موو سه‌رچاوه‌ى داهاته‌وه که‌وتبینه قوڵایى قه‌یرانه‌کانه‌وه، بۆیه ئه‌مه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که ئێمه کێشه‌ى به‌ڕێوه‌بردن و نه‌بوونى پلانى دارایى و ئابوریمان هه‌یه، کێشه‌ى شه‌فافییه‌ت و لێپرسینه‌وه‌و به‌دواداچوون و متمانه به‌خۆبوون و متمانه به‌یه‌کترمان هه‌یه". هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پێیوایه پێویستیان به کارى هاوبه‌شى شه‌فافانه‌و زانایانه‌و دانایانه‌و دڵسۆزانه هه‌یه، به بیرێکى خۆماڵییانه‌و به‌پشتبه‌ستن به ڕه‌وه‌ندى کوردیى و دۆسته ڕاسته‌قینه‌کانى کوردستان و ئه‌زموونگه‌رو زانستمه‌ندو وه‌به‌رهێن و هه‌دارو پاره‌کارو بازرگان و ئابوریمه‌نده نیشتمانییه خاوێنه‌کان، وتیشى:" چاره‌سه‌رى خێرا‌و دورمه‌ودا بۆ قه‌یران و کێشه‌کان بدۆزینه‌وه‌و، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژانه‌ى خێرا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌بێ بۆڵبژێرکردن و به‌حیزبیکردنى ئه‌م که‌سانه بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاوو ڕاسته‌قینه ڕێکبخات و ته‌نها پشت به‌خۆى نه‌به‌ستێت، ته‌نها چاوى له حیزبه‌کان نه‌بێت؛ که به‌شێکى زۆریان له‌پاڵ خۆپه‌سه‌ندیى و بێباکییاندا، به‌تایبه‌تى حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان، هۆکارى سه‌ره‌کیى ئه‌م قه‌یرانانه بوو".
هاوڵاتى له‌په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، مایک پۆمپیۆ پشتیوانى به‌رده‌وامیى وڵاته‌که‌ی بۆ میدیاى ئازاد له‌عێراق دوپاتکردۆته‌وه. ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه 22ى کانونى یه‌که‌مى 2020، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنى له‌مایک پۆمپیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکاوه پێگه‌یشت. به‌پێی تویتێکی مایک پۆمپیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له‌په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى پشتیوانى به‌رده‌وامى ئه‌مه‌ریکاى بۆ میدیاى ئازاد له‌عێراق دوپاتکردۆته‌وه.
هاوڵاتى فڕۆکه‌خانه‌ى سلێمانى ئاگادارینامه‌ى راگرتنى گه‌شته‌کانى له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى فرۆکه‌وانى عێراقه‌وه پێده‌گات که چه‌ندین وڵات ده‌گرێته‌وه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ى کانونى یه‌که‌مى 2020، له ئاگادارینامه‌یه‌کدا ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى شارستانى عێراقى سه‌رجه‌م ھێڵه ئاسمانى یه‌کانى ئاگادارکردۆته‌وه به ڕاگرتنى گه‌شته ئاسمانییه‌کانیان چه‌ند وڵاتێک که بریتین له( به‌ریتانیا، ئه‌فریقاى باشور، ئوستورالیا، دانیمارک، هۆڵه‌ندا، به‌لجیکا، ئێران، یابان) و هاتنى گه‌شتیارانیش لێیانه‌وه قه‌ده‌غه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌پێى بڕیاره‌که ته‌نها هاوڵاتییانى عێراق ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه وڵات ئه‌وانیش (14) رۆژ که‌ره‌نتین ده‌کرێن و دواى ئه‌و ماوه‌یه پشکنینى (PCR)-یان بۆ ده‌کرێت، دواى دڵنیابون له ڕه‌وشى ته‌ندروستییان ڕێگه‌یان پێده‌درێت تێکه‌ڵى که‌سانى دیکه ببن.
هاوڵاتى قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆکى دانوستاندنى هه‌رێم بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا رایگه‌یاند:"له‌چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌که‌مان له‌گه‌ڵ عێراق رێککه‌وتین له‌سه‌ر بودجه‌ى 2021". قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆکى وه‌فدى دانوستانى هه‌رێم بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا له‌شارى به‌غدا رایگه‌یاند، بۆ جێبه‌جێکردنى یاساى کورتهێنانى دارایى سه‌ردانى شارى به‌غدایان کردووه، به‌ڵام توانیویانه له‌چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌که‌یان له‌گه‌ڵ عێراق رێککه‌وتن له‌سه‌ر بودجه‌ى 2021 بکه‌ن. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ساڵى 2021 ساڵێکى قورس ده‌بێت ئه‌وه‌ش پێویستى به کارى هاوبه‌شه و تا رووبه‌ڕووى ته‌حه‌دییه‌کان ببنه‌وه و وتیشى "پێویستمان به‌یه‌کڕیزییه‌کى نیشتمانییه دوور له‌موزایه‌ده‌ى سیاسى و دوور له‌که‌شى هه‌ڵبژاردن، ده‌بێت کار بکه‌ین بۆ ده‌ربازکردنى عێراق و کوردستان له‌کێشه داراییه‌کان". ناوبراو راشیگه‌یاند:" به‌غدا هیچ بڕه پاره‌یه‌کى بۆ هه‌رێمى کوردستان دیارى نه‌کردووه، گفتوگۆکانیش شکستیان نه‌هێناوه و به‌رده‌وامن، له‌سه‌ر بودجه رێککه‌وتین و چاوه‌ڕێین له‌په‌رله‌مانى عێراق ئه‌و گفتوگۆیانه به چڕتر بکرێت به‌ئامانجى تێپه‌ڕاندنى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى عێراق و کوردستان". جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم باسى له‌وه‌شکرد، رێژه‌ى هه‌رێم له‌بودجه دیاریکراوه دواى خه‌رجى سیادى و حاکیمه، به‌ڵام "به‌پێى هه‌قى خۆمان پێشبینیمان ده‌کرد که‌متره له‌وه‌ى به هه‌قى خۆمانى ده‌زانین، به‌ڵام به‌شى هه‌رێم له‌سه‌دا12.67%".
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى رایگه‌یاند:"ڕۆژ به‌ڕۆژ گیرفانى ھاوڵاتیان به‌تاڵتر ده‌بێت و ئابورى وڵات له لێوارى ڕووخان و لێکترازاندایه، پێویسته کارێک بکرێت که قورسایى سه‌ر ژیان و گوزه‌رانى موچه‌خۆران و ھاوڵاتیان که‌مبکرێته‌وه". ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ى کانونى یه‌که‌مى 2020، حاکم قادر حه‌مه‌جان، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى له‌راگه‌یه‌نراوێکدا ده‌ڵێت:"ڕۆژ به‌ڕۆژ گیرفانى ھاوڵاتیان به‌تاڵتر ده‌بێت، ئابورى وڵات له لێوارى ڕوخان و لێکترازاندایه، گه‌نده‌ڵى تا بینه‌قاقاى حکومدارى چووه، جه‌رده‌یى له داھاتى نه‌وت و سه‌ر مه‌رزه‌کان و قاچاخچێتى له داغڵکردنى خواردنى ئێکسپایه‌ر و ماده‌ى سه‌ره‌تانیدا زیاد ده‌کات، لێبڕینى موچه و نه‌بونى موچه بۆ فه‌رمانبه‌ران وخانه‌نشینان، ھه‌روه‌ھا بۆ ھاوڵاتیان ھیچ ده‌رفه‌تێکى نه‌ھێشتوه‌ته‌وه". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" له‌ئێستادا بێکارى باڵى به‌سه‌ر گه‌نجانى وڵات‌دا کێشاوه، به تایبه‌ت له‌م کاته‌دا بڕیارى به‌رزکردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینارى نیشتمانى "رایچڵه‌کاندین". قادرحه‌مه‌جان ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه" به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌ر له هه‌موو که‌س خه‌ڵکى هه‌ژار و بێده‌ره‌تانى نیشتیمان زه‌ره‌رى لێده‌کات و پێویسته کارێک بکرێت که قورسایى سه‌ر ژیان و گوزه‌رانى موچه‌خۆران و ھاوڵاتیان که‌مبکرێته‌وه، تا دۆخێکى ئابورى سه‌قامگیر بۆ هاوڵاتیان دابین بکرێت، تا چیدى ھاوڵاتیان له‌م دۆخه ناهه‌مواره‌دا نه‌مێننه‌وه".
هاوڵاتى لقێکی کەتائیب حزبوڵڵا لەم چەند مانگەی دواییدا، بەناوی روبعوڵڵا خۆی نمایشکردووە لەبەغدا لەڕێی کردەی وێرانکاری و تێکدانەوە کەناوەندە میدیایی و سیاسییەکان و چەندین بزنسی بچووکیان کردۆتە ئامانج. ئەندامانی روبعوڵڵا کە زۆرجار تی‌شێرتی رەش لەبەردەکەن، کە ناوی گروپەکە لەپشتەوەی نووسراوە، لەکۆتایی مانگی رابردوودا هێرشیانکردە سەر ناوەندێکی مەساج لەبەشی کەڕادەی بەغداو بەکوتەک لەکارمەندەکانیان دا. ڤیدیۆیەک لە (26)ی تشرینی یەکەم، ئەندامانی میلیشیایەک نیشاندەدات کە بەدوای دوو کارمەندی کچ دەکەون و هێرشی دەکەنە سەر، پێشئەوەی ئاگر لەناوەندەکە بەربدەن و تووڕەیی لەعێراق دروستبکەن. هێرشەکە وەک بەشێک لەهەڵمەتێکی تووند لەقەڵەمدرا لەلایەن میلیشیاکانی سەر بەئێرانەوە، لەنێویاندا روبعوڵڵا، کە خۆی ناساندووە بۆ «شەڕ دژی بێئەخلاقی»، ئەو وتارەی بەکاردەهێنرێت بۆ پاساودان بەهێرشەکان بۆ سەر یانە شەوانەکان و دوکانەکانی مەیفرۆشی و ناوەندەکانی مەساج. هەروەها ئەم گرووپە دەستیان هەبوو لەسوتاندنی بارەگای پارتی لەبەغدا، بەپێی وێنەیەک کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، ئەندامێکی روبعوڵلا دروشمێک دەنووسێت لەسەر دیواری بنکەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەغدا دوای ئەوەی لە 17ی تشرینی یەکەم ئاگری تێبەردرا. میلیشیاکان لەڕێی روبعوڵڵاوە هەوڵیانداوە هێزێکی سەربازیی نائاسایی هاوشێوەی هێزەکانی بەرەنگاریی بەسیج دروستبکەن، کە هێزێکی سەربازیی نائاساییەو سەر بەسوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە. سوپای پاسداران لە 1980 بەسیجی پێکهێنا بۆ سەرکوتکردنی رکابەرەکانی شۆڕشی ئێران و کارکردن وەک «پۆلیسی ئەخلاق» لەنێو ئێران‌دا. بەهەمانشێوە، کەتائیب حزبوڵڵا کارەکانی روبعوڵڵاو گروپەکانی دیکە سەرپەرشتیدەکات، وەک «بەرەی ئەبو جەداحە» (واتە چەرخ)، وەک ئاماژەیەک بە ئاگربەردان لەو ناوەندانەی دەیانکەنە ئامانج. ئامانجەکە بڵاوکردنەوەی ترسە میسال ئالوسی پەرلەمانتاری پێشووی عێراق وتی «ئەم لایەنانە و ئەوانی دی مەبەستیان بڵاوکردنەوەی ترسە لەنێو مەدەنییەکاندا، ئەوانە داردەستی کەتائیب حزبوڵڵان، کەدڕندەترین و تۆقێنەرترین کۆپیی حزبوڵڵای لوبنانیە». ئالوسی وتی «بریکارەکانی ئێران لەعێراق هەڕەشەیەکی جددین بۆسەر پەیکەربەندیی دەوڵەت، چونکە یەکتر تەواودەکەن لەکارو کردەوەدا، کە زیانبەخشن بۆ سەلامەتیی عێراق و ژیانی خەڵکەکەی و کاریگەرییان هەیە لەسەر هەموو رەهەندێکی ژیان». هەروەها وتی «ئەوان ئەو چالاکوانە مەدەنی و رۆژنامەوانانە دەستبەسەردەکەن یان دەکوژن کە دژیان دەوەستنەوە، دەست بەسەر کەناڵە ئاسمانییەکاندا دەگرن و دەیانسوتێنن و هێرش دەکەنەسەر بارەگاکانی حزبە سیاسییەکان». زیاتر وتی «ئەم کردانە شایەتی زیندوون بۆ مامەڵەی تووندڕەوانەیان و هەوڵەکانیان بۆ بێدەنگکردن و سەرکوتکردنی بیروڕای ئازاد». ئەم گروپانە ئایدۆلۆژیای ئێرانیان لەخۆگرتووەو پەیڕەوی مەزهەبی ویلایەتی فەقیهـ دەکەن، کە داوای پەیمانی دڵسۆزیی دەکات بۆ رابەری باڵای ئێران عەلی خامنەئی. میسال ئالوسی وتی «ئەوانە گروپی تووندوتیژن کەباوەڕیان بەئازادی بیڕوڕا نییەو رێز لە رای جیاواز‌و یاسا‌و رێسا گشتییەکان ناگرن.» روبعوڵڵا بەشداربوو لەئاگربەردان لەبنکەی کەناڵی ئێم بی سی عێراق لەبەغدا، لەمانگی ئایاردا، دوای ئەوەی کەناڵەکە راپۆرتێکی بڵاوکردەوەو وایان لێکدایەوە کە سوکایەتیکردنە بە ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی هێزەکانی حەشدی شەعبی. لە 31ی ئاب، روبعوڵڵا ئاگری بەردا لە بنکەی کەناڵی ئاسمانی دیجلە و بانگەشەی ئەوەی کرد کەگوایە گۆرانیی پەخشکردووە لەکاتی بۆنەیەکی ئایینی‌دا. لە رووداوێکی هاوشێوەدا، بنکەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان سوتاند لەناوەندی بەغدا لە 17ی تشرینی یەکەم، دوای ئەوەی هۆشیار زێباری، سەرکردەیەکی ئەو حزبە، داوای‌کرد میلیشیاکان لەناوچەی سەوز دەربکرێن. بەشێک لەسیستمی سەربازیی ئێران ناوی میلیشیای روبعوڵڵا بۆ یەکەمجار لەسەر دیوارەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا ساڵی رابردوو دەرکەوت، دوای خۆپیشاندانێک لەلایەن میلیشیاکانی سەر بەئێرانەوە دژی بۆمبارانکردنی بنکەی کەتائیب حزبوڵڵا. عەلا نەشوع شرۆڤەکاری ستراتیژی، وتی»روبعوڵڵا و کەتائیب حزبوڵڵا‌و گروپەکانی دیکەی هاوشێوەیان هەموویان بەشێکن لەسیستمی سەربازیی ئێران». وتیشی «راوێژکارانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنانی سەرپەرشتی ئەم لایەنانە دەکەن و چالاکییەکانیان بەڕێوەدەبەن، کە خزمەت بەکارنامەی وێرانکەری ئێران دەکەن لەناوچەکەو پلانەکانی بۆ زاڵبوون و بڵاوکردنەوەی کەشی پشێوی». هەروەها وتی»ئەم چالاکییانە سنووردارنین بەو کارانەی زیان لەبەرژەوەندیەکانی عێراق و سەقامگیریی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی عێراق دەدەن و پێشێلکاریی سەروەریەکەی دەکەن، بەڵکو سەردەکێشن بۆ سنووردارکردنی ئازادی و مافە جەماوەرییەکان و بڵاوکردنەوەی تیرۆریزمی هزریش». نەشوع ئاماژەیکرد بەوەی رژێمی ئێران خەڵکی خۆی چەوساندۆتەوە لەوکاتەوەی (40) ساڵ لەمەوبەر هاتەسەر حوکم و لەمڕۆدا ئەزموونی خۆی لەسەرکوتکاری و خراپ مامەڵەکردن بڵاودەکاتەوە لەڕێی داردەستەکانیەوە. روبعوڵڵا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ئامانجکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی سعوودیه له‌عێراق ده‌کات له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی لایه‌نه سیاسییه‌کان و ئه‌و گروپه چه‌کدارانه‌ی که سه‌ر به‌ئێرانن، ژماره‌یه‌ک له‌و گروپانه به‌یاننامه‌یه‌کیان له دژی هه‌نگاوێکی سعوودیه بڵاوکرده‌وه، کە هەنگاوەکە بۆ ئه‌نجامدانی کاری وه‌به‌رهێنانی کشتوکاڵی له‌سه‌ر رووبه‌ری نزیکه‌ی یەک ملیۆن هێکتار زه‌وی له‌هه‌ردوو پارێزگای ئه‌نبار و موسه‌ننا. له‌به‌یاننامه‌که‌دا که‌مانگی رابردوو بڵاویانکرده‌وه، ئه‌و گروپه چه‌کدارانه دووپاتیانکرده‌وه، له‌سه‌ر ئه‌وه رێکه‌وتووین، که هه‌ر کارێکی وه‌به‌رهێنانی سعوودیه ده‌کرێته ئامانجی «گروپه هاوپه‌یمانه‌کان»، ئه‌مه‌ش وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ ئه‌و سێ گروپه‌ی به‌یاننامه‌که‌یان راگه‌یاندووه کە یەکێکیان روبعوڵلایە. ئه‌مه له‌کاتێکدایه به‌م دواییانه گروپێکی چه‌کداره میلیشیاکان له‌عێراق سه‌ریهه‌ڵداوه‌و پێشتریش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌هه‌ڵکوتانه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک باره‌گای حزبی و که‌ناڵه ئاسمانییه‌کان راگه‌یاندووه، وێڕای به‌ئامانجکردنی نێرده دیپلۆماسییه‌کان له‌ناو خاکی عێراق، که به‌وته‌ی چاودێران، ئه‌و گروپه میلیشیایه باڵێکی نوێی چه‌کداریی که‌تائیب حزبوڵڵا، نوجه‌با و چه‌ند گروپێکی دیکه‌ی دیاری سه‌ر به‌سوپای پاسدارانی ئێرانه، وه‌ک گروپه‌کانی «عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌ق و خوراسانی و روبعوڵڵا. به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ش که له‌لایه‌ن چالاکوانان و پێگه‌کانی سه‌ر به‌و گروپه میلیشیایانه بڵاوکراوه‌ته‌وه، شاندێکی «روبعوڵڵا» چاوی به شاندێکی «مه‌جامیع خاسه‌و به‌ره‌ی ئه‌بو جه‌داحه« که‌وتووه‌و له‌سه‌ر ئه‌وه رێکه‌وتوون که «هیچ ده‌رفه‌تێک بۆ وه‌به‌رهێنانی سعوودیه نییه». به‌یاننامه‌که جه‌ختیشی کرده‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه وه‌به‌رهێنانی سعوودیه ده‌که‌نه ئامانج. ئه‌مه‌ش یه‌که‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له‌مجۆره‌یه که‌گروپه میلیشیاکانی سه‌ر به ئێران له‌سه‌رده‌می حکومه‌ته‌که‌ی مسته‌فا کازمی له‌هه‌نگاوه‌کانی کرانه‌وه‌ی ئابووری و سیاسی نێوان عێراق و سعوودیه ده‌که‌ن. روبعوڵلاو عەهدوڵلا پەیڕەوی ویلایەتی فەقیهـ دەکەن ئێران حەسەن نەسڕوڵایەک بۆ عێراق دادەنێ، کەپیاوێکی شیعەی دڵسۆزی خامنەئییەو گروپێکی نوێی دادەمەزراندوە بانگەشە بۆ ویلایەتی فەقیهـ دەکات و کۆمەڵگەش دابەشدەکات بۆ حەق و باتڵ. ھاشم حەیدەری کەپیاوێکی ئایینی شیعە مەزھەبە، مانگی رابردوو بزووتنەوەیەکی نوێی راگەیاند بەناوی عەھدوڵا کەخۆی بەدڵسۆزی خامنەئیی دەزانێت و بانگەشە بۆ ویلایەتی فەقیهـ دەکات وەکو روویەکی دیکەی ئێران لەعێراق، چالاکوانە عێراقییەکانیش دەڵێن ئامانجی تێکدانی ھەڵبژاردنەکانی داھاتووە. ماوەیەک پێش ئێستا هاشم حەیدەری لەمیدیاکانی عێراقەوە دەرکەوت و بەشێکیان لێکچوواندنیان بۆکرد لەگەڵ حەسەن نەسڕوڵای لوبنانی و سەرکردەی حزبوڵڵای لوبنان، کاتێکیش کە لەناوچەی کازمیەی عێراقەوە بۆ یەکەمجار چاوی راگەیاندنەکانی خرایەسەر وەک حەسەن نەسڕوڵای عێراقی ناوی هێنرا. هەندێک لەمیدیاکانیش ئەو لێکچوونەیان بەشتێکی هەڕەمەکی نەزانی و رایانگەیاند کەپەیوەندییەکی توندوتۆڵ لەنێوانیاندا هەیە، هەرچەندە زۆرکاری بۆ ئەوە کردووە لقێکی حزبوڵڵا بھێنێتە عێراق، بەڵام رەتکراوەتەوەو رێگەی پێنەدراوە ئەو کارە بکات. وێڕای گروپەکانی دیکە کەپێشتر ناسراون، وەک حزبوڵڵا و عەسائیب و نوجەبا و هەندێک گروپی دیکە، بەڵام بەم دواییانە چەندین گروپی نوێی چەکدار لەعێراق کە بەنزیک لەکۆماری ئیسلامی هەژمار دەکرێن، خۆیان راگەیاندووە، لە رێگەی بەیاننامەو تۆمارە ڤیدیۆکاندا هەڕەشیان لەهێزەکانی ئەمریکا لەعێراق کردووە، لەوانە روبعوڵڵا، ئەسەحابولکەهف، قەبزەت مەهدی، عسبەت سائیرین. دواترینیان گروپی عەھدوڵایەو سەرکردەکەشی ھاشم حەیدەریە کەجلوبەرگی ھاوشێوەی حەسەن نەسڕوڵا لەبەردەکات و خۆی بەکەسی دڵسۆزی خامنەئیی دەزانێت و چەندین وێنەو ڤیدیۆی خۆی لەگەڵیدا بەم دواییانە بڵاوکردووەتەوە.
کاکه‌لاو عه‌بدوڵا پێشبینى ده‌کرێت سزا نوێیه‌کانى واشنتن بۆ سه‌ر ئه‌نقه‌ره له‌مه‌ڕ کڕینى سیسته‌مى به‌رگریى ئاسمانى ئێس-٤٠٠ى رووسى زیانێکى کوشنده بدات له‌ژێرخانى به‌رگریى تورکیا، له‌کاتێکدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باس له‌وه‌ده‌کات هێشتا «ده‌رگامان کراوه‌یه« بۆ گفتوگۆ‌و لێکتێگه‌یشتن. دووشه‌ممه‌ى رابردوو، ١٤ى کانونى یه‌که‌مى ٢٠٢٠، ئه‌مریکا سزاى سه‌پاند به‌سه‌ر پیشه‌سازى ژێرخانى به‌رگریى تورکیا‌و سه‌رۆکى ئاژانسه‌که که‌ئیسماعیل ده‌میره به‌هۆى کڕینى سیسته‌مى به‌رگرى ئێس-٤٠٠ى رووسى له‌ساڵى ٢٠١٩. پیشه‌سازى ژێرخانى به‌رگرى تورکیا ئه‌و دامه‌زراوه حکومیه‌یه که به‌رپرسیاره له‌دابینکردن و هه‌نارده‌کردنى که‌لوپه‌لى سه‌ربازیى و گه‌شه‌پێدانى پیشه‌سازى به‌رگریى ناوخۆ. مایک پۆ‌مپێیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند: «ئه‌مریکا چه‌ندین جار‌و له‌سه‌ر ئاستى باڵا ئه‌وه‌ى بۆ تورکیا روونکرده‌وه کڕینى سیسته‌مى ئێس-٤٠٠ ئاسایشى ته‌کنه‌لۆژیاى سه‌ربازیى ئه‌مریکا ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه‌و بودجه‌ى به‌رچاو دابین ده‌کات بۆ که‌رتى به‌رگریى رووسیا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێگه‌یشتنى رووسیا به‌پیشه‌سازى به‌رگریى تورکیا». پۆ‌مپێیۆ وتیشى سه‌ره‌ڕاى ئاگادارکردنه‌وه‌کان تورکیا سوور بوو له‌سه‌ر کڕینى سیسته‌مه‌که‌و داواشى له‌تورکیا کرد ده‌ستبه‌جێ «کێشه‌ى سیسته‌مى ئێس-٤٠٠ چاره‌سه‌ر بکات به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا». سزاکان قه‌ده‌غه‌کردنى مۆڵه‌تپێدان ده‌گرێته‌وه به‌و که‌لوپه‌لانه‌ى ئه‌مریکاو ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى هه‌ر قه‌واره و موڵکێکى دامه‌زراوه‌که که له‌ژێر ده‌ستى حکومه‌تى ئه‌مریکیدا بێت. دوابه‌دواى سه‌پاندنى سزاکان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆکى تورکیا رایگه‌یاند، «سزاکانى ئه‌مریکا ئامانجیان ئه‌وه‌یه به‌ره‌وپێشچوونه‌کانى که‌رتى به‌رگریى تورکیا بوه‌ستێنن و وا له‌و وڵاته بکه‌ن دووباره پشت به‌وڵاتانى تر ببه‌ستێت، ئه‌م بڕیاره هێرشێکه بۆ سه‌ر سه‌ربه‌خۆیى تورکیا». به‌ڵام له‌شه‌ممه‌ى رابردوودا، ئه‌ردۆغان به‌تۆنێکى جیاوازتر قسه‌ى کرد و وتی: «ئێمه ده‌رگاکانمان به‌کراوه‌یى جێدێڵین بۆ ئه‌وانه‌ى ئاماده‌ى دانیشتن و دانوستانن له‌گه‌ڵمان له‌سه‌ر مه‌رجى یه‌کسان و رازیبوونیان به‌ئۆڤه‌رى دادپه‌روه‌رانه«. دوابه‌دواى راگه‌یاندنى سزاکان، دوو بۆچوون له‌تورکیا سه‌ریانهه‌ڵداوه که‌یه‌کێکیان به‌رگریکردن له‌حکومه‌ته و باس له‌وه ده‌کات پێشتریش سزا سه‌پێنراوه، به‌ڵام ته‌نها روحیه‌تى نیشتمانیى زیاد کردووه‌و ژێرخانى به‌رگرى وڵاته‌که له‌وه به‌هێزتره ئه‌م سزایانه کاریگه‌ریى لێبکه‌ن. به‌ڵام بۆچوونه‌که‌ى تر پێچه‌وانه‌ى بۆچوونى یه‌که‌مه‌و شاره‌زایان پێیانوایه سزاکانى ئه‌مریکا گورزێکى کوشنده ده‌دات له‌که‌رتى به‌رگرى تورکیا له‌ماوه‌ى دوو بۆ سێ ساڵى داهاتوودا. پیشه‌سازى به‌رگریى تورکیا پشتێکى زۆرى به‌ستووه به‌هاورده‌ى ئه‌مریکا، به‌پێى راپۆرتێکى یه‌کێتى به‌رهه‌مهێنه‌رانى پیشه‌سازى ئاسمانى و به‌رگریى تورکیا له‌ساڵى ٢٠١٩، ئه‌نقه‌ره به‌به‌هاى یه‌ک ملیار‌و (٤٠٠) ملیۆن دۆلار که‌لوپه‌لى سه‌ربازیى له‌ئه‌مریکا کڕیوه، که‌زۆربه‌یان مادده‌ى خام و به‌رهه‌مى نیمچه دروستکراون، ئه‌مه‌ش له‌سه‌دا ٤٥٪ى کۆى گشتى هاورده‌کردن پێکده‌هێنێت که سێ ملیار‌و (١٠٠) ملیۆن دۆلار بووه له‌ساڵى رابردوودا. له‌و بڕه (٦٤٨) ملیۆن دۆلارى بۆ هاورده‌ى که‌لوپه‌لى هێزى ئاسامانى بووه، له‌کاتێکدا (٤٦٤) ملیۆنى بۆ فڕۆکه‌ى شارستانى و (١٠٧) ملیۆن دۆلاریش بۆ سیسته‌مى زه‌مینى رۆیشتووه. «سزاکان کاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر له‌سه‌دا ٤٠٪ى هاورده‌ى پیشه‌سازى به‌رگریى تورکیا که له‌ئه‌مریکاى ده‌کڕێت و ده‌گونجێت کاریگه‌رییه‌کى رووخێنه‌رى هه‌بێت له‌حاڵه‌تى به‌رده‌وامبوونى سزاکان بۆ دوو بۆ سێ ساڵى داهاتوو»، شاره‌زایه‌کى بوارى به‌رگریى تورکیا، که‌ناوى نه‌هاتووه، ئه‌مه‌ى به‌پێگه‌ى ئه‌لمۆنیته‌رى ئه‌مریکى وت. به‌پێى راپۆرتێکى میدڵ ئیست ئاى به‌ریتانی، سزاکانى ئه‌مریکا کار ناکاته‌سه‌ر ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ى پێشتر بۆ هه‌نارده‌کردن ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر دراوه، وه‌ک پارچه‌ى یه‌ده‌گى ئێف-١٦ى تورکی، به‌ڵام ده‌کرێت کاریگه‌رییان هه‌بێت له‌سه‌ر چه‌ندین گرێبه‌ستى ساڵانه که به‌هاکه‌یان نزیک ده‌بێته‌وه له‌دوو ملیار دۆلار، که له‌لایه‌ن پیشه‌سازى به‌رگریى تورکیاوه ئیمزا کراوه. به‌پێى راپۆرته‌که، ده‌کرێت سزاکانى واشنتن کێشه دروستبکه‌ن بۆ پرۆژه‌ى فره ملیار دۆلارى، له‌وانه که‌شتى جه‌نگیى بچووک، فڕۆکه‌ى شه‌ڕى سووک و راهێنانى (هێرجێت)، هه‌روه‌ها فرۆکه‌ى جه‌نگیى نه‌وه‌ى پێنجه‌مى TFX. جان که‌ساپۆغلۆ، به‌ڕێوەبه‌رى توێژینه‌وه‌ى به‌رگریى له‌ناوه‌ندى تووێژینه‌وه‌ى ئیدامى تورکى به‌میدڵ ئیست ئاى راگه‌یاندووه، «پاکێجى سزاکان سووک نییه. پیشه‌سازى به‌رگریى تورکیا بزووێنه‌رى سه‌ره‌کى پرۆژه به‌رگرییه‌کان و هه‌ماهه‌نگییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى تورکیایه که‌خۆى ده‌بینێته‌وه له‌گواستنه‌وه‌ى ته‌کنه‌لۆجیاو به‌رهه‌مهێنانى هاوبه‌ش». که‌ساپۆغلۆ باسى له‌وه‌شکرد که دامه‌زراوه به‌رگرییه‌که‌ى تورکیا له‌ئێستادا «سه‌ده‌ها پرۆژه‌ى سیسته‌مى چه‌ک و گرێبه‌ستى گرانبه‌هاى به‌رگریى به‌ڕێوه‌ده‌بات». له‌ئێستادا پیشه‌سازى به‌رگریى تورکیا کار له (٧٠٠) پرۆژه‌دا ده‌کات، که به‌هاکانیان زیاتره له‌نۆ ملیار دۆلار که‌زۆرێکیان په‌یوه‌ستن به‌مۆڵه‌تى هه‌نارده‌وه. زنجیره‌یه‌ک له‌پرۆژه‌ى ناوخۆیى پشتیان به‌ستووه به‌سه‌ده‌ها سیسته‌مى دروستکراوى ئه‌مریکى و له‌م روانگه‌یه‌وه سزاکان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ له‌باربردنى پیشه‌سازى به‌رگریى تورکیا له‌ماوه‌ى درێژخایه‌ندا. به‌پێى وته‌ى شاره‌زا به‌رگرییه‌که‌ى قسه‌ى بۆ ئه‌لمۆنیته‌ر کردووه، پێده‌چێت سزاکان لایه‌نى سێهه‌م، واته وڵاتانى تر، سارد بکاته‌وه له‌هه‌ماهه‌نگیکردن له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه تورکییه‌که‌دا. به‌پێى راپۆرته‌که‌ى ئه‌لمۆنیته‌ر، هه‌موو ئه‌م مه‌ترسییانه کار ده‌که‌نه‌سه‌ر پێویستییه‌کانى بزوێنه‌رى فڕۆکه‌و تانکى تورکى له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له‌پرۆژه‌ى نیشتمانى که‌په‌یوه‌ستن به‌که‌لوپه‌لى گرنگ وه‌ک هه‌لیکۆپته‌رى T-70، فڕۆکه‌ى جه‌نگى TFX، فڕۆکه‌ى راهێنانى (هێرجێت)، که‌شتى جه‌نگى (میڵگێم) و هه‌نارده‌کردنى هه‌لیکۆپته‌رى T129ى هێرشبه‌ر. به‌رپرسانى ئیداره‌ى تره‌مپ له‌مێژه داواى سه‌پاندنى سزا ده‌که‌ن به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا کاتێک له ته‌مموزى ٢٠١٩ یه‌که‌مین پارچه‌کانى سیسته‌مه‌که‌ى پێگه‌یشت، که واشنتن پێیوایه سیسته‌مه‌که ده‌کرێت به‌کاربهێنرێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ى زانیارییه نهێنییه‌کانى فڕۆکه‌ى ئێف-٣٥ى ئه‌مریکی. به‌پێى ئه‌و رێککه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ رووسیا ئه‌نجامیداوه، تورکیا دوو ملیار و (٥٠٠) ملیۆن دۆلارى داوه به‌مۆسکۆ له‌به‌رامبه‌ر کڕینى سیسته‌مه‌که‌دا، که‌پێیوایه پێویستییه‌کى هه‌نوکه‌ییه به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و ململانێ سه‌ربازییانه‌ى له‌ده‌وروبه‌رى وڵاته‌که‌یدا هه‌ن و رایگه‌یاندووه هاوپه‌یمانه‌کانى به‌ئه‌مریکاشه‌وه له‌ناتۆ نه‌یانتوانیوه جێگره‌وه‌یه‌کى بۆ دابین بکه‌ن – وه‌ک سیسته‌مى به‌رگرى پایتریۆتى ئه‌مریکى - که لایان قبوڵکراو بێت. له‌ماوه‌ى چوار ساڵى سه‌رۆکایه‌تیدا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ئه‌مریکا، ساردبووه له‌سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌داو چه‌ندین جار ڤیتۆى له‌سه‌ر سزا سه‌پاندن به‌سه‌ر وڵاته‌که‌دا کردبوو به‌هۆى نزیکى و په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندا. شاره‌زایان پێیانوایه ره‌زامه‌ندیى تره‌مپ له‌ئێستادا بۆ سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر تورکیادا بۆ کێشه دروستکردنه بۆ ئیداره‌ى داهاتووى جۆو بایدن، سه‌رۆکى هه‌ڵبژیردراوى ئه‌مریکا. جۆن سۆلۆمۆ، ستوونوسى ئاژانسى هه‌واڵى باشورى ئاسیا له‌وتارێکدا نووسیویەتی: «ئه‌و راستییه‌ى که ئه‌مجاره دۆناڵد تره‌مپ سزاى کۆنگرێسى نه‌وه‌ستاند وه‌ک پێشتر له‌سێ ساڵى رابردوودا کردی، ره‌نگه بۆ ئه‌و ئاره‌زووه‌ى بگه‌ڕێته‌وه که‌ده‌یه‌وێت تاده‌توانێت کێشه بۆ جۆو بایدنى سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراو دروستبکات». بایدن که تووڕه‌یى خۆى نه‌شاردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌کانى ئه‌ردۆغان، به‌ڵێنیداوه ده‌بێت سه‌رۆکى تورکیا «باجی» کرده‌وه‌کانى بدات دژ به‌کوردو ئه‌و کێشانه‌ى دروستکردووه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستدا. له‌لایه‌کى تره‌وه یه‌کێتى ئه‌ورپا چه‌ند سزایه‌کى دژى تورکیا راگه‌یاندووه‌و ئه‌نجێلا مێرکڵ، راوێژکارى ئه‌ڵمانیا، ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو که‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریکا ده‌که‌ن بۆ توندکردنه‌وه‌ى سزاکان و قه‌ده‌غەکردنى فرۆشتنى چه‌ک به‌ئه‌نقه‌ره. تا به‌هارى داهاتوو سزاکان قورس‌تر ده‌بنه‌وه‌و ئه‌مریکاو ئه‌وروپا پێکه‌وه هه‌ماهه‌نگى ده‌که‌ن بۆ سه‌پاندنى سزاى زیاتر، که ئه‌گه‌ر ئه‌مه رووبدات زیانێکى زۆر به‌ئابورى تورکیا ده‌که‌وێت. «ئه‌وکات ئه‌ردۆغان به‌هۆى بێزارى رایگشتى سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵسوکه‌وته داپڵۆسێنه‌ره‌کانى دژى نه‌یاره‌کانى و چه‌وت به‌ڕێوەبردنى ئابورى وڵاته‌که‌ی، ئیتر ناتوانێت ئه‌وه‌نده دژى رۆژئاوا بوه‌ستێته‌وه«، سۆلۆمۆ واى نوسیووه.
هاوڵاتى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا بڕیاریدا به‌زوترین کات سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌تورکیا ئازادبکرێت. سکاى نیوز، بڵاویکرده‌وه که له‌دانیشتنى ئه‌مڕۆیدا:"دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا به‌توندى ئیدانه‌ى ده‌ستگیرکردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکى پێشووى هه‌ده‌په‌ى کردووه و داوایکردوه ده‌ستبه‌جێ ئازادبکرێت". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا راشیگه‌یاند، تۆمه‌تبارکردنى ده‌میرتاش به‌تیرۆر بێبنه‌مایه و پێچه‌وانه‌ى بنه‌ماکانى مافى مرۆڤه، ئامانج له‌م هه‌نگاوه‌ى حکومه‌تى تورکیا ته‌نها سیاسییه. سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له رۆژى 4-ى نۆڤه‌مبه‌رى 2016 له‌گه‌ڵ 10 په‌رله‌مانتارى دیکه‌ى پارته‌که‌ى له نێویاندا فیگه‌ن یوکسه‌ک دا‌غ ، ھاوسه‌رۆکى ھه‌ده‌په ده‌ستگیر کران.
عه‌مار عه‌زیز - دهۆک زیاتر له‌مانگێگه هه‌ولێرو به‌غدا رێککه‌وتنێکیان واژۆکردووه بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال و دانانی ئیداره‌یه‌کی نوێ، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه رێککه‌وتنه‌که نه‌بووەته هانده‌رێک تاوه‌کو ئاواره‌کان بگەڕێنه‌وه ناوچه‌کانی خۆیان باسل به‌ره‌کات، خه‌ڵکی گۆندی بۆرکه سه‌ر به‌ناحیه‌ی سنون و ئێستا نوێنه‌ری ئاواره‌کانی که‌مپی که‌به‌رتووه به‌هاوڵاتى وت «زیاتر له‌چوار هەزار خێزانی شنگالی له‌که‌مپی که‌به‌رتوودا ده‌ژین، دوای راگه‌یاندنی رێککه‌وتنه‌که‌ی به‌غداو هه‌رێم ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م له‌ئاواره‌کان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌کانی خۆیان، ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌رده‌وامی ناسه‌قامگیری ئه‌منی له‌ناوچه‌که‌و بوونی چوار تا پێنج هەزار هێزی چه‌کدار». باسل وتیشى «تاپێشمه‌رگه نه‌گه‌ڕێته‌وه شنگال ئاواره‌کان ناگه‌ڕێنه‌وه، چونکه ئێمه ته‌نها باوه‌ڕمان به‌هێزی پێشمه‌رگه هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئێستا راپرسییه‌ک لەسه‌ر ئه‌و قسه‌یەی من بکرێت زیاتر له 90%ی ئاواره‌کان هه‌مان بۆچوونی منیان هه‌یه، خاڵى دووه‌م خانووی زۆرینه‌ی ئاواره‌کان له‌کاتی شه‌ڕی داعش وێرانکراون ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه ده‌بێت دووباره له‌ناو خێوه‌تێکدا بژین، چونکه ئاواره‌کان پاره‌یان نیه لەسه‌ر حسابی خۆیان خانووه‌کانیان نۆژه‌ن بکه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ئێمه دووباره چووینه‌وه ناو خێوه‌ت هه‌ر له‌دهۆک ده‌مێنینه‌وه«. عیدۆ خه‌ڵه‌ف، دانیشتووی سه‌نته‌ری شنگال بوو پێش هاتنی داعش، زیاتر له‌شه‌ش ساڵه له‌که‌مپی شاریای سه‌ر به‌شاری دهۆک ده‌ژێت، به‌هاوڵاتى وت « له 3ی ئابی 2014 کاتێک ئاواره‌بووین هه‌موومان ده‌مانگووت ساڵێک یاخود دوو ساڵ له‌دهۆک ده‌بین دواتر ده‌گه‌ڕێینه‌وه شنگال، به‌ڵام ئێستا ته‌واو بێهێوا بووینه، باوه‌ڕناکه‌م جارێکی تر بگه‌ڕێینه‌وه زێدی خۆمان، هۆکاره‌کان زۆرن، ململانێی سیاسی و حزبیی لەسه‌ر شنگال به‌رده‌وامه، هەروەها ئاوه‌داننەکردنه‌وه‌ی ناوچه‌که‌و که‌می خزمه‌تگوزاری، له‌هه‌مووشی گرنگتر ناسه‌قامگیری ناوچه‌که له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه«. خانووه‌که‌ی عیدۆ خه‌ڵه‌ف له‌سه‌رده‌می داعش وێران کراوه‌و پاره‌ی نیه جارێکی تر نوژه‌نی بکاته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه عیدۆ راگه‌یاند «زیاترله‌شه‌ش ساڵه له‌دهۆک ده‌ژین، بێزاربووین له‌ژیانی که‌مپ، ئاواتى من ته‌نها ئه‌وه‌یه جارێکی تر بگه‌ڕێمه‌وه شنگال، به‌ڵام به‌و شێوەیە‌ی ئێستا ناتوانین بگه‌ێینه‌وه چونکه خانووه‌که‌م به‌ته‌واوی رووخاوه‌و پاره‌م نیه نۆژه‌نی بکه‌مه‌وه، پێویسته حکومه‌تی عێراق یان خانووه‌کانمان بۆ نۆژه‌ن بکاته‌وه، یان قه‌ره‌بوومان بکات تاوه‌کو بتوانین بگه‌ڕێینه‌وه«. عیدۆ باش ئاگاداری رێککه‌وتنه‌که‌ی هه‌ولێرو به‌غدایه لەسه‌ر ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال و دانانی ئیداره‌یه‌کی نوێ، به‌ڵام ئه‌و هیچ دڵی خۆش نیه به‌و رێککه‌وتنه‌و زیاتر وتی «ئێمه قسه‌ی کرداریمان ده‌وێت، ده‌یان جار به‌رپرسه‌کانی عێراق و هه‌رێم له‌ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کان وتیان دۆخی شنگال ئاسایی ده‌که‌ینه‌وه، به‌ڵام شه‌ش ساڵە هیچ شتێکی کرداریمان نه‌بینی، من دڵنیام ئه‌و رێککه‌وتنه‌ش دۆخی ناوچه‌که چاره‌سه‌ر ناکا‌ت و ئاواره‌کان هه‌ر له‌شوێنی خۆیان ده‌مێننه‌وه«. رێککه‌وتنی هه‌ردوو حکومه‌تی فیدراڵی عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌مانگی تشرینی یه‌که‌م ئیمزاکراوه، له‌ڕێککه‌وتنه‌که‌دا هاتووه دۆسیه‌ی ئه‌منی شنگال ده‌درێته پۆلیسی ناوخۆیی، ده‌زگای هه‌واڵگری، ده‌زگای نیشیمانی به‌هه‌ماهه‌نگی هێزه ئه‌منییه‌کانی سه‌ر به‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی دوو هەزارو (500) کارمه‌ندی ئه‌منی که‌هه‌زارو (500)یان له‌ئاواره شنگالیه‌کانی ناو که‌مپ و هه‌زاریان له‌دانیشتوانی ئێستای شنگال بن. فائێزا حازم، رزگاربوویه‌کی ده‌ستی داعشه، ئێستا له‌گه‌ل که‌سوکاره‌که‌ی له‌که‌مپی مام ره‌شانى سه‌ر به‌قه‌زای شنگال ده‌ژێت، به‌هاوڵاتى وت «هیچ دڵمان به‌ڕێککه‌وتنه‌که‌ی هه‌ولێرو به‌غدا خۆش نیه‌وهانمان نادات بگه‌ڕێینه‌وه شنگال، باوه‌ڕناکه‌م جارێکی تر شنگال ئارام ببێته‌وه، چونکه چه‌ندین هێزی چه‌کدار له‌ناو شنگالدان و ئه‌و هێزانه ده‌رناچن له‌شنگال، بۆیه خه‌ڵک ناگه‌ڕێته‌وه شنگال». فائێزا چوار خۆشک و دوو برای هه‌یه‌و تائێستا باوکی له‌ژێر ده‌ستی داعشه‌و چاره‌نووسی دیار نیه، فائیزا باسى له‌وه‌شکرد «نه‌گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ شنگال مانای ئه‌وه نیه که‌ئێستا ژیانمان له‌ناو که‌مپ خۆشه، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌یان کێشه‌مان هه‌یه، به‌ڵام له‌هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌ت دهۆک له‌لایه‌نی ئه‌منییه‌وه هیچ کێشه‌یه‌کی نیه، بۆ ئێمه‌ش سه‌قامگیری ئه‌منیی له‌هه‌موو شتێک گرنگتره«. ئه‌سکه‌نده‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین، لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی کۆچ و کۆچبه‌ران له‌دهۆک به‌هاوڵاتى وت «هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئازادکردنی شنگال له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانان زیاتر له (10) هەزار خێزانی ئێزیدی له‌سنوری پارێزگای دهۆک گه‌ڕانه‌ونه‌ته‌وه ناوچه‌کانی خۆیان، ئێستا (16) که‌مپی ئاواره‌ی شنگالمان هه‌یه، له‌م که‌مپانه‌دا (28) هەزار خێزان تێیدا ده‌ژین، نزیکه‌ی (40) هەزارخێزانی ئاواره‌ی شنگال و پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ده‌ره‌وه‌ی که‌مپه‌کان ده‌ژین». لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی کۆچ و کۆچبه‌رانی دهۆک ئه‌وه‌شی راگه‌یاند «رێگه ناده‌ین هیچ که‌س و لایه‌نێک فشار بخاته‌سه‌ر ئاواره‌کان تا به‌زۆر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌کانی خۆیان، هه‌ر ئاواره‌یه‌ک به‌ویستی خۆی بگه‌ڕێته‌وه ئێمه رێگری لێناکه‌ین و مامه‌ڵه‌کانی به‌زووترین کات بۆ ته‌واو ده‌که‌ین، دواى رێککه‌وتنی هه‌ولێرو به‌غدا لەسه‌ر شنگال چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌مان کردووه‌و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌ران ئێمه‌یان ئاگا‌دارکردووه که‌نابێت هیچ ئاواره‌یه‌ک به‌زۆر بگه‌ڕێندرێته‌وه، به‌ڵکو ده‌بێت لەسه‌ر ئاره‌زوی خۆی بێت». ئه‌سکه‌نده‌ر ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه« که رێککه‌وتنی به‌غداو هه‌رێم هیچ کاریگه‌ریی نه‌کردووه لەسه‌ر زیادبوونی رێژه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان، به‌پێچه‌وانه‌وه دوای رێککه‌وتنه‌که رێژه‌که که‌متر بووه«. ئیسماعیل محه‌مه‌د ، جێگری پارێزگای دهۆک بۆ کارۆباری ئاواره‌و په‌نابه‌ره‌کان به هاوڵاتى وت «هیچ نووسراوێک یاخود ئاگا‌دارکردنه‌وه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌ران به ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه ده‌رباری داخستنی که‌مپه‌کان، ئیداره‌ی کارگێری پارێزگای دهۆک له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌رده‌وامه لسه‌ر خزمه‌تکردنی ئاواره‌کان». ئیسماعیل وتیشى «باوه‌ڕناکه‌م له‌م بارودوخه‌دا که‌مپه‌کانی دهۆک دابخرێن، چونکه زۆرترین رێژه‌ی ئاواره له‌سنوری پارێزگای دهۆکدان و کێشه‌کانی شنگال هێشتا به‌ته‌واوی چاره‌سه‌رنه‌کراون به‌تایبه‌ت له‌ڕووی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و ئه‌منی».
شاناز حه‌سه‌ن دابه‌زینى خێراى به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر دۆلار وه‌ک پسپۆڕانى ئابوورى ده‌ڵێن کاڵاو پێداویستییه‌کان به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا (25) به‌رزده‌کاته‌وه و هاووڵاتیانیش زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌که‌من و ته‌نها حکومه‌ت قازانج ده‌کات و به‌و هۆیه‌وه داهاته‌که‌ى زیاد ده‌کات به‌تایبه‌ت له‌فرۆشتنى نه‌وتدا. دوێنێ یه‌کشه‌ممه 20ى کانونى یه‌که‌مى 2020، بانکى ناوه‌ندى عێراق به‌فه‌رمى دابه‌زینى به‌هاى دینارى به‌رانبه‌ر به‌دۆلار راگه‌یاند، که هه‌ر (100) دۆلارێک به‌رانبه‌ر به (145) هه‌زار دینارى عێراقى ده‌بێت و (100) دۆلار به (146) هه‌زار دینار له‌سه‌ر بانکه بازرگانییه‌کان و به (147) هه‌زار دیناریش له‌سه‌ر هاووڵاتیان ده‌که‌وێت. وته‌بێژى بازاڕى دۆلاره‌که‌ى سلێمانى، ده‌ڵێت:» له‌م دوو رۆژه‌دا رۆژانه دوو هه‌زار که‌س هاتوونه‌ته بۆرسه‌که‌وه، که ده‌توانین بڵێین به‌ڕێژه‌ى پێنج ئه‌وه‌نده زیادى کردووه«. جه‌بار گۆران، وته‌بێژى بازاڕى دۆلاره‌که‌ى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «دابه‌زینى به‌هاى دینار له‌گه‌ڵ دۆلارى ئه‌مریکى هه‌ڵاوسان دروستده‌کات، چونکه ئێمه وه‌ک هه‌رێم و عێراقیش وڵاتێکى هاورده‌ین، کاڵاو شوتمه‌ک به‌ڕێژه‌یه‌کى زۆر هاورده ده‌که‌ین، زۆربه‌ى زۆریشى به‌دۆلار ده‌کڕێت، بۆیه به‌به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخه‌که‌ى کاریگه‌ریى له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى شتومه‌ک هه‌یه بۆ ده‌ستى کاسبکارو دواجار بۆ هاووڵاتیان». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد له‌م دوو رۆژه‌ى رابردوودا نزیکه‌ى دوو هه‌زار که‌س هاتوونه‌تە بۆرسه‌که‌وه، که به‌ڕێژه‌ى پێنج ئه‌وه‌نده زیادى کردووه، به‌تایبه‌تى هاونیشتیمانى که سه‌رمایه‌یه‌کى نه‌ختینه‌یان هه‌بووه و گۆڕیویانه‌ته‌وه. جه‌بار گۆران، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌دابه‌زینى به‌هاى دینار کاریگه‌ریى له‌سه‌ر کۆى موچه‌خۆران هه‌یه که نرخى موچه‌کانیان داده‌به‌زێت و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى شتومه‌کیش واده‌کات دووجار کاریگه‌ریى له‌سه‌ر موچه‌خۆران هه‌بێت، بارگرانیه‌که دوو هێنده بێت، «تووشى زه‌ره‌رو زیان ده‌بنه‌وه به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 33%، چونکه به‌هاى دینار به‌و رێژه‌یه دابه‌زیوه«. وته‌بێژى بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه، کۆى گشتى خه‌ڵکى بازاڕه‌که تووشى زه‌ره‌رو زیان بوون، چونکه ته‌نیا رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو 18ى کانونى یه‌که‌مى 2020 «چه‌ندین که‌س چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌یان ده‌کرد بڕیاره‌که بگۆڕێت و دۆلاره‌کانیان کردبوو به‌دینار، ئێستا تووشى زه‌ره‌رو زیان بوون و لایه‌نێکى دیکه‌ش به‌پێچه‌وانه‌وه، دیناریان هه‌بووه و کردوویانه به‌دۆلار ئه‌وه سودمه‌ند ده‌بن». له‌و به‌رهه‌مانه‌ى که‌ڕاسته‌وخۆ رۆژانه له‌ده‌ره‌وه هاورده ده‌کرێن و زۆربه‌ى نرخه‌کانیش به‌دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، خوارده‌مه‌نیه و له‌ناویشیاندا خوارده‌مه‌نى سه‌وزه‌و میوه، که باس له‌وه ده‌کرێت به‌ڕێژه‌یه‌کى به‌رچاو نرخه‌کان گران بوون و رێژه‌ى به‌کارهێنان له‌نیوه که‌متر بووه‌ته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌رى عه‌له‌وى سلێمانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد، عه‌لوه‌ى سلێمانى ته‌واو چۆڵى پێوه دیار بووه‌و نرخه‌کان زۆر به‌رزبوونه‌ته‌وه و به‌ڕێژه‌یه‌کى زۆر کڕینى سه‌وزه‌و میوه له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه که‌مبووه‌ته‌وه. سامان ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌رى عه‌لوه‌ى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» نرخه‌کان هه‌مووى به‌رزبۆته‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ى که‌نرخى هه‌ر به‌روبوومێک بۆ یه‌ک کیلۆ (250) یا (300) تا (400) دینارى عێراقى چۆته‌سه‌ر». هه‌روه‌ها پێشیوابوو ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه وایکردووه عه‌لوه‌ى سلێمانى زۆر زۆر چۆڵ ببێت و ئه‌گه‌ر به‌قاڵێک له‌کۆڵانه‌کانى شارى سلێمانى سه‌وزه‌و میوه ده‌فرۆشێت رۆژانه (40) کیلۆى له‌میوه له‌عه‌لوه کڕیبێت، ئه‌مڕۆ (15) کیلۆى کڕیوه، چونکه ساغبوونه‌وه‌ى که‌مبووه‌ته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌رى عه‌لوه‌ى سلێمانى، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه«خه‌ڵکى موچه‌ى وه‌رنه‌گرتووه، بۆیه که شته‌که‌ش گران بێت نایکڕێت یان به‌ڕێژه‌یه‌کى که‌متر به‌کاریده‌هێنێت». خاوه‌نى یه‌کێک له‌سۆپه‌رمارکێته‌کانى ناو شارى سلێمانى ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات، خه‌ڵکى له‌م دوو رۆژه‌دا به‌ڕێژه‌یه‌کى زۆر سه‌ردانیان کردوون بۆ کڕینى پێداویستییه‌کانى رۆژانه‌یان. جه‌مال مو‌سا، خاوه‌نى سۆپه‌رمارکێتى شار، له‌سه‌ر شه‌قامى سه‌ره‌کى هه‌وارى شار له‌لێدوانیکدا به‌هاوڵاتى وت»دوو رۆژه به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلاره‌وه خه‌ڵکى به‌لێشاو رووده‌که‌نه مارکێته‌کان بۆ کڕینى به‌رهه‌مه خۆراکییه‌کان، له‌ناویشیاندا برنج و رۆن و به‌رهه‌مى وشکه، چونکه ترسیان له‌گرانبوونى نرخه‌کان هه‌یه«. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که«ئێمه‌ش هاوشێوه‌ى هاووڵاتیان ترسمان له‌گرانبوونى نرخى به‌رهه‌مه‌کان هه‌یه«، چونکه نرخى دۆلار زۆر به‌رزبۆته‌وه‌و هه‌موو که‌ره‌سته‌کان که‌ده‌یهێنین به‌دۆلار ده‌یکڕن، بۆیه به‌ناچارى نرخه‌کان به‌رزده‌که‌نه‌وه تاتووشى زیانى ماددى نه‌بنه‌وه. جه‌مال مو‌سا، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد «خه‌ڵکى ناهه‌قى نیه بترسێت و زه‌خیره له‌ماڵه‌کانیاندا عه‌مار بکه‌ن، چونکه ئێمه هه‌موو که‌ره‌سته‌کانمان له‌ده‌ره‌وه ده‌هێنین و به‌رزبوونه‌وه‌ى دۆلاره‌که‌ش زۆره«. سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قایمقامیه‌تى سلێمانى، ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕاى دابه‌زینى به‌هاى دینار چاودێرى وردى بازاڕه‌کان ده‌که‌ن و رێگه‌ناده‌ن نرخه‌کان له‌سه‌ر هاووڵاتیان زیادبکات. له‌شکر حه‌مید، سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قایمقامیه‌تى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «ئێمه دوو رۆژه له‌به‌یانییه‌وه تائێواره له‌بازاڕین، چاودێریى ده‌که‌ین، بۆیه نرخه‌کان به‌دۆلار به‌رز نه‌بۆته‌وه و ده‌توانین رێگرى لێبکه‌ین». سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قایمقامیه‌تى سلێمانى، وتیشى «کێشه‌که ئه‌وه‌یه ئه‌و شتانه‌ى که به‌دۆلار ده‌کڕدرێن و به‌دینار ده‌فرۆشرێنه‌وه له‌ده‌ست ئێمه‌دا نیه، چونکه به‌نرخى رۆژ ئاڵوگۆڕه‌که ده‌کرێت». حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له‌سه‌دا (90) داهاتى له‌فرۆشتنى نه‌وتى خاوه‌وه ده‌ستده‌که‌وێت که به‌دۆلار مامه‌ڵه ده‌کات و به‌شه‌که‌ى دیکه‌ى له‌ڕێگه‌ى داهاتى گومرگ و باجه‌وه ده‌ستده‌که‌وێت، به‌دینار وه‌ریده‌گرێت. شاره‌زایه‌کى بوارى ئابوورى ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو دابه‌زینى به‌هاى دینار به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 25% زیانى ماددى بۆ هاووڵاتیان ده‌بێت و زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌که‌من و ته‌نها حکومه‌ت قازانج ده‌کات و داهاته‌که‌ى زیاد ده‌کات، ئه‌وه‌ش به‌هۆى فرۆشتنى نه‌وتى خاوه‌وه. بیلال ره‌ئوف، پسپۆرى ئابورى مامۆستاى زانکۆى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: «بانکى مه‌رکه‌زى و سیاسه‌تى نه‌ختینه‌یى عێراق ده‌یه‌وێت له‌دابه‌زینى به‌هاى دیناره‌وه به‌چه‌ند ئامانجێک بگات که‌پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى بودجه‌ى ساڵى داهاتووه«. له‌پرۆژه بودجه‌ى 2021 عێراق که‌بڕه‌که‌ى (150) تریلۆن و (50) ملیار دیناره، بڕى (58) تریلۆن دینارى کورتهێنانى هه‌یه. بیلال ره‌ئوف ده‌ڵێت:» به‌رزى نرخى دینار له‌ڕابردوو و دابه‌زینى نرخى دراوه‌کانى دیکه‌ى وڵاتان، بووه جێى سه‌رنج و زیاتر هاورده‌کردنى کاڵاو شمه‌کى ده‌ره‌کى بۆ ناو عێراق زیادى کرد، ئه‌مه‌ش جۆرێک له‌هاندان ده‌بێت بۆ به‌رهه‌مى ناوخۆیى و په‌ره‌پێدانیان». ئه‌م پسپۆره ئابوورییه کاریگه‌رییه‌کانى دابه‌زینى نرخى دینارى روونکرده‌وه‌و وتى» به‌وپێیه‌ى هه‌رێم فرۆشى نه‌وتى به‌دۆلاره، بۆیه جۆرێک له‌گۆڕانکارى له‌داهاتى هه‌رێمى کوردستاندا دروستده‌بێت و زیاد ده‌کات و ده‌کرێت دابه‌شکردنى موچه باشتر ببێت، به‌ڵام کاریگه‌ریى نه‌رێنى له‌سه‌ر هاووڵاتیان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى که‌داهاتیان دیاریکراوه‌و موچه‌خۆرن ده‌رده‌که‌وێت زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌که‌من، به‌ڵام نابێته هۆى گرانى و قات و قڕى». هاوکات، بیلال ره‌ئوف ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا (25) نرخى شتومه‌ک و کاڵا له‌سه‌ر هاووڵاتیان زیادده‌کات و کاریگه‌ریى ده‌بێت له‌سه‌ر کۆى ئه‌و مامه‌ڵانه‌ى که به‌دۆلارن.
شاناز حه‌سه‌ن به‌پێى بڕیارێکى وه‌زاره‌تى ناوخۆ رێگه به‌هاورده‌کردنى ئۆتۆمبێلى خوار مۆدیل 2018 نادرێت، به‌ڵام په‌رله‌مانتارێک ده‌ڵێت:» زیاتر له‌بیست هه‌زار ئۆتۆمبێلى خوار مۆدیل 2018 هاتووه‌ته پارێزگاى سلێمانییه‌وه«، هاتوچۆى هه‌رێمیش هێشتا بڕیارى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یانى له‌سه‌ر نه‌داوه. ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى کوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که رۆژانه ئۆتۆمبێلى خوار مۆدیل 2018 هاورده‌ى پارێزگاى سلێمانى ده‌کرێت. دابان محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتارى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»زیاتر له‌بیست هه‌زار ئۆتۆمبێل به‌قاچاخ هێندراوه‌ته پارێزگاى سلێمانییه‌وه‌و بۆ هه‌ر ئۆتۆمبێلێک شه‌ش هه‌زارو (500) دۆلار وه‌رده‌گیرێت». په‌رله‌مانتاره‌که‌ى گۆڕان ده‌شڵێت» له‌هه‌ردوو دیوى تورکیا‌و ئێران گه‌راجى گه‌وره هه‌یه‌و سه‌دان ئۆتۆمبێلى خوار مۆدێلى 2018ی تێدا مۆڵ کراوه‌و به‌ده‌یانیش داخڵ ده‌کرێن». دابان محه‌ممه‌د ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌چه‌ندین جار فشاریان کردووه له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و تائێستا وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه‌و وتى» وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و به‌تایبه‌ت وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم به‌رپرسى یه‌که‌مه«. به‌فه‌رمانى (2909) له13ى شوباتى 2020ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، وه‌زیرى ناوخۆ راسپێردراوه، به‌کارى رێکخستنه‌وه‌و به‌ڕێوه‌چوونى خاڵه سنورییه‌کان! . په‌رله‌مانتاره‌که‌ى گۆڕان جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که نووسینگه‌کانى قاچاخچێتى ژماره‌ى ئۆتۆمبیله‌کان وه‌رده‌گرن، پاشان «هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌کرێت، ژماره‌ى ئۆتۆمبیله‌کان ده‌درێته خاڵه سنورییه‌کان و بازگه‌کان، هه‌ندێک نووسینگه‌ش له‌ناو گه‌راجه‌کاندان». به‌پێى ئامارى هاتوچۆى هه‌رێم زیاتر له‌یه‌ک ملیۆن و (800) هه‌زار ئۆتۆمبێل هه‌یه، که‌زیاتر له‌نیوه‌ى ئه‌و ژماره‌یه له‌ناو پارێزگاى هه‌ولێردایه، به‌ڵام وته‌بێژى هاتوچۆى هه‌رێمى کوردستان، ده‌ڵێت نازانن ژماره‌ى ئوتۆمبێله قاچاخ و بێ تابلۆکان له‌هه‌رێمدا چه‌ندن و چۆن هاورده‌ى هه‌رێم کراون. ئه‌سعه‌د مه‌لا که‌ریم، وته‌بێژى هاتوچۆى هه‌رێم، وتیشى» رۆژانه خه‌ڵکێکى زۆر هه‌یه لێمان ده‌پرسێت ئه‌نجامى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه چیه‌و چیان لێده‌کرێت، به‌ڵام تائێستا له‌کۆبوونه‌وه‌کان به‌رده‌وامین و بڕیارى پێویستمان نه‌داوه«. ناوبراو ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه به‌پێى بڕیارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ئێستادا ته‌نها ده‌توانرێت ئۆتۆمبێلى مۆدیل 2019و 2020و 2021 هاورده‌ى هه‌رێمى کوردستان بکرێت
هاوڵاتى که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق پرۆژه بودجه‌ى عێراقى په‌سه‌ند کرد. پرۆژه بودجه‌ى 2021ى عێراق بره‌که‌ى 150 تریلۆن و 50 ملیار دیناره‌و زیاتر له 58 تریلۆن دینار کورتهێنانى هه‌یه. له‌پرۆژه‌ى بودجه‌دا پشکى هه‌رێمى کوردستان به رێژه‌ى له‌سه‌دا 12.67 دیارى کراوه له‌به‌رانبه‌ر ته‌سلیمکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و راده‌ستکردنى داهاته فیدراڵییه‌کان. بڕیاره سبه‌ینێ پرۆژه بودجه‌ى 2021ى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بکرێت بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌رى تا په‌سه‌ندى ده‌کات.
هاوڵاتى دادگاى باڵاى تورکیا بڕیارى ده‌ستگیرکردنى بۆ له‌یلا گۆڤه‌ن هاوسه‌رۆکى که‌جه‌ده ده‌رکرد که 22 ساڵ و سێ مانگ ده‌بێت زیندانى بکرێت. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ى کانونى یه‌که‌مى 2020، له‌دانیشتنێکى دیکه‌ى دادگایى کردنى له‌یلا گوڤه‌ن هاوسه‌رۆکى کۆنگره‌ى جڤاکى دیموکراتى که‌جه‌ده له دادگاى تاوانه قورسه‌کانى ئامه‌د به‌ڕێوه‌چوو 18 تۆمه‌تى جیاواز رووبه‌ڕووى هاوسه‌رۆکه‌که‌ى که‌جه‌ده کرایه‌وه، هه‌رچه‌نده ناوبراو خۆى ئاماده‌ى دانیشتنه‌که نه‌بوو، دوو پارێزه‌رى به‌شدارى دانیشتنه‌که‌یان کرد. دادگا به تۆمه‌تى دروستکردنى رێکخستنى نایاسایى و ئه‌ندامیه‌تى له رێکخراوى "تیرۆر" و هاندانى خه‌ڵک بۆ کۆبوونه‌وه و به‌شداریکردن له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان له دژى یاسا تاوانبارى کرد. هاوکات دادگا بڕیاریدا به 22 ساڵ و سێ مانگ سزاى زیندانى کردن له‌سه‌ر له‌یلا گۆڤه‌ن بسه‌پێنێت و ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیر بکرێت و ره‌وانه‌ى زیندان بکرێت. له‌یلا گۆڤه‌ن که هاوکات هاوسه‌رۆکى کۆما جڤاکێن دیموکراتى (که‌جه‌ده)یه و یه‌کێک له چالاکترین په‌رله‌مانتاره‌کانى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) بوو، به‌ڵام به‌هۆى سه‌پاندنى حکومێکى دیکه له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌کى دیکه له‌مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ له‌یلا گۆڤه‌ن له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ئه‌ندامێتى په‌رله‌مانى لێسه‌ندرایه‌وه. گۆڤه‌ن له رۆژى 31ى کانونى دووه‌مى ساڵى 2018ه‌وه زیندانى کرابوو، نزیکه‌ى 80 رۆژ له دژى گۆشه‌گیرکردنى ئۆجه‌لان مانى له‌خواردن گرت و به هۆیه‌وه بارى ته‌ندروستى ناجێگیر بوو.
