هاوڵاتى، شاناز حه‌سه‌ن هه‌رێم عه‌لى، بۆ کرینى له‌فه‌یه‌ک داواى پاره له‌باوکى ده‌کات، به‌ڵام پێى نادات تا نه‌چێته ده‌ره‌وه‌ى ماڵه‌که‌یان، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ى پاره‌ى پێبێت ده‌چێته ده‌ره‌وه‌و ته‌رمه‌که‌ى گه‌ده‌رێته‌وه بۆ ماڵه‌که‌یان. هه‌رێم عه‌لى، بچوکترین قوربانى خۆپیشاندانه‌کانه که ته‌مه‌نى 13ساڵه و چوار برا و یه‌ک خوشکى هه‌یه و کوڕه بچوکى ماڵ بووه، دانیشتووى قه‌زاى سه‌یدسادق بوو، ڕۆژى خۆپیشاندانه‌کان چووه‌ته ناو بازاڕ بۆ له‌فه کڕین به‌ر فیشه‌کى هێزه ئه‌منیه‌کان ده‌که‌وێت و گیان له‌ده‌ستده‌دات . ماوه‌ى 10 رۆژ خۆپیشاندان له پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان و راپه‌رین و چه‌ندین قه‌زاى دیکه ئه‌نجامدرا به‌هۆى خراپى دۆخى دارایى و دواکه‌وتنى موچه‌وه، به‌ڵام له زۆربه‌ى ناوچه‌کان گرژى و ئاڵۆزى لێکه‌وته‌وه‌و هێزه ئه‌منییه‌کان گازى فرمێسک رێژیان به‌کارهێناو به‌شێک له باره‌گاى حزبه‌کان به فیشه‌ک وه‌ڵامیان دایه‌وه. به‌پێى ئامارێکى سه‌نته‌رى 122له سه‌ره‌تاى خۆپیشاندانه‌کانه‌وه 92که‌س برینداربوون و 55 که‌سیان له‌نه‌خۆشخانه‌ى شار له‌سلێمانى چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه حه‌وت خۆپیشانده‌رى بریندار گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 30 که‌سیان له شوێنى رووداوه‌کاندا له‌قه‌زاکاندا چاره‌سه‌ریان بۆ کراوه. عیرفان عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى کارگێڕى سه‌نته‌رى 122، له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" تائێستا 92 برینداربوون و 55که‌سیان گه‌یاندراونه‌ته نه‌خۆشخانه و ئه‌وانه‌ى دیکه له‌لایه‌ن تیمه‌کانمانه‌وه له شوێنى خۆیاندا چاره‌سه‌ریان بۆ کراوه، تائێستاش ته‌نیا دوو بریندار له‌نه‌خۆشخانه‌کاندا ماون و بارى ته‌ندروستیان جێگیره". عیرفان عه‌لى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که له‌وانه‌یه که‌سى دیکه هه‌بێت بریندار بووبێت یا گیانى له‌ده‌ستدا بێت، به‌ڵام تیمه‌کانیان پێى نه‌گه‌شتبێت. هێمن براى هه‌رێم عه‌لى ته‌مه‌ن 13 ساڵ که له‌شارۆچکه‌ى سه‌ید سادق بووه قوربانى، له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" رێگه ناده‌م خوێنى براکه‌م به‌هه‌ده‌ر بڕوات و هه‌قى ده‌سێنم، ئاماده‌م بچمه په‌رله‌مانى عێراق و له وڵاتانى ده‌ره‌وه و مافى مرۆڤ داواى هه‌قى براکه‌م بکه‌م". هێمن ئه‌وه‌شى باسکرد ڕۆژێک پێش ئه‌و رووداوه ئاگاداریان کردووه که براکه‌ت بچوکه به‌شدارى خۆپیشاندانه‌کان ده‌کات با نه‌چێت و تووشى رووداوێک ده‌بێت بۆیه " منیش پێم وت و وتى باشه کاکه گیان ناچم". باسى پێش شه‌هید بونى هه‌رێمى براى کرد‌و وتى"ئه‌و رۆژه‌ش تا کاتژمێر دوو له‌ماڵه‌وه بووه و سه‌رقاڵى گۆڕینى سه‌قفى ژورى میوانه‌که بووه له‌گه‌ڵ براکانى ترم، به‌ڵام بۆ له‌فه خواردن چۆته ده‌ره‌وه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه به فیشه‌کى هێزه ئه‌منیه‌کانى سه‌ر به یه‌کێتى کوژراوه". هێمن جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که" سکاڵاى یاسایی تۆمار ده‌که‌ین و له‌سه‌ر هێزى ئه‌منى و هێزه‌کانى یه‌کێتى که له‌و ناوچه‌یه بون و له‌وکاته‌دا به‌رپرس بون". که‌سوکارى خۆپیشانده‌ره قوربانییه‌کان ده‌ڵێن سکاڵا له‌سه‌ر لایه‌نه به‌رپرسه‌کان و ده‌زگا ئه‌منى و حزبییه‌کان تۆمار ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها یه‌کێکى تر له خۆپیشاندانه‌کاندا که بووه‌ته قوربتانى هیوا فواد ته‌مه‌ن 21 ساڵه له ناحیى ته‌کیه که تاقانه‌ى شه‌ش خوشکه و هه‌شت ساڵ پێش ئێستا برایه‌کى دیکه‌ى له کێشه‌یه‌کى عه‌شایه‌ریدا کوژراوه ئه‌وه‌ش به‌وته‌ى که‌سوکاره‌که‌ى. محه‌مه‌د تۆفیق، خاڵى هیوا فواد، له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" هیوا دواى خۆپیشاندانه‌که چۆته ده‌ره‌وه‌و هه‌واڵى بریندار بونى ئامۆزایه‌کى ده‌بیستێت و به‌ره‌و نه‌خۆشخانه به‌رێده‌که‌وێت، له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ى ته‌کیه فیشه‌کى به‌ر ده‌که‌وێت و دواى چه‌ند خوله‌کێک گیان له‌ده‌ست ده‌دات". خاڵى هیوا وتیشى" خوشکه‌که‌م هه‌شت ساڵ پێش ئێستا کورێکى دیکه‌ى له کێشه‌ى عه‌شائیریدا جه‌رگى سوتا و ئێستاش به‌هه‌مان شێوه جه‌رگى سوتایه‌وه دوو کوڕه‌که‌ى له‌ده‌ستدا". محه‌مه‌د تۆفیق، ئه‌وه‌شى باسکرد له‌لایه‌ن کۆسره‌ت ره‌سوڵ سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌کێتى و عه‌لى باپیر ئه‌میرى کۆمه‌ڵ و حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان سه‌ره‌خۆشییان لێکراوه. خاڵى هیواى ئه‌وه‌شى دوپاتکرده‌وه"ئه‌وانه‌ى که باره‌گا ده‌سوتێنن حزبه‌کان خۆیان ده‌یاناسن و چاوپۆشیان لێده‌که‌ن و گه‌نجى بێ‌تاوان و منداڵى هه‌ژاران ده‌کوژن". خاڵى هیوا فوئاد ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که" ئه‌و که‌سه‌ى که به‌رپرسى ناو شار بوه ئامۆزاکانى هیوا ئاگاداریان کردۆته‌وه و پێیان وتووه تۆ خوێنێک قه‌رزاریت و به فه‌رمانى تۆ ته‌قه‌ى لێکراوه،" بۆیه سکاڵا تۆمار ده‌که‌ین، یاسا هیچمان بۆ نه‌کات، به کێشه‌ى عه‌شایه‌رى تۆڵه‌ى خۆمان ده‌که‌ینه‌وه". هاوکات، ئه‌دهه‌م یه‌حیاى ته‌مه‌ن 24ساڵ دانیشتووى چه‌مچه‌ماڵ که خاوه‌نى سێ برا و دوو خوشکه بۆ کڕینى پێداویستیه‌کان ده‌چێته بازاڕ و به‌وته‌ى که‌سوکاره‌که‌ى" له ڕێگه‌دا به‌ر فیشه‌کى لقى 19ى پارتى ده‌که‌وێت و گیان له‌ده‌ستده‌دات". زانا مه‌نوچه‌ر، خاڵۆزاى ئه‌دهه‌م، چیرۆکى ژیانى ڕۆژانه‌ى ئه‌دهه‌مى گێڕایه‌وه و وتى" ئه‌دهه‌م و دوو برا و باوکى به‌کارى شوانیه‌وه سه‌رقاڵ بوون و هه‌موو رۆژێک کاتژمێر دوو چوونه‌ته لاى مه‌ڕو ماڵاته‌کانیان و تا شه‌و نه‌گه‌ڕاونه‌وه ئه‌مه کارى هه‌موو ڕۆژێکیان بووه". باسى له‌وه‌کرد" ئه‌و ڕۆژه پێداویستى بازاڕیان هه‌بووه، بۆیه باوکى ناردویه‌تیه بازار و پێداویستیه‌کانى کریوه و له رێگه‌ى گه‌رانه‌وه‌یدا تێکه‌ڵ خۆپیشانه‌دران بووه و به‌ره‌و لقى 19ى پارتى خۆپیشانده‌ران ڕۆیشتوون، له‌وێ ده‌بێته ته‌قه و ئه‌دهه‌م بووه‌ته قوربانى". ئه‌دهه‌م له پۆلى دووى ناوه‌ندى وازى له خوێندن هێناوه و یارمه‌تى باوکى داوه بۆ په‌یداکردنى بژێوى ژیانى خێزانه‌که‌یان، خاڵۆزاکه‌ى وتى:"له‌دادگاى چه‌مچه‌ماڵ سکاڵامان له‌سه‌ر به‌رپرسى یه‌که‌مى له لقى 19ى پارتى له‌ناو چه‌مچماڵ تۆمار کردووه". یه‌کێکى دیکه له قوربانى خۆپیشاندانه‌کان، شڤان محه‌مه‌د ته‌مه‌ن 20 ساڵ و دانیشتووى قه‌زاى کفرى خاوه‌نى پێنج خوشک و برایه‌که. باوکى شڤان به‌هاوڵاتى وت:" کوره‌که‌م چووه برا بچوکه‌که‌ى بهێنێته‌وه و له‌و شوێنه‌دا باره‌گاى هیچ حزبێکى لێ نه‌بووه، ته‌نها هێزى پێشمه‌رگه‌ى لیواى 136ى گه‌رمیانى لێبووه‌و کوڕه‌که‌ى من پێوه بووه". محه‌مه‌د شکور ئه‌وه‌شى باسکرد" سکاڵامان له‌سه‌ر تۆمارکردن له دادگاى کفرى، داواکارین که‌یسه‌که به‌لاڕێدا نه‌برێت و یاسا سه‌وه‌ر بێت و بکوژى سه‌ره‌کى ده‌ستگیربکرێت و دادگا بڕیارى خۆى بدات". تائێستا له‌ناوو قوربانییه خۆپیشانده‌ره‌کاندا که به"شۆڕشى گه‌نجان" ناویان ده‌برێت دوو پێشمه‌رگه‌ش بونه‌ته قوربانى، یه‌کێکیان ئاوات تاڵب له پێنجوێن که پاسه‌وانى باره‌گاى ناوچه‌ى پارتى بووه‌و ئه‌وه‌ى دیکه‌یان هه‌مزه حه‌مه‌د له قه‌زاى دوکان. ئاوات تاڵب 15ساڵه پێشمه‌رگه‌ى پارتى بووه‌و خێزانداره و دوو کچى هه‌یه، دوو که‌سى نزیکى ئاوات تاڵب بۆ هاوڵاتى چیرۆکه‌که‌یان به‌م شێوه‌یه گێرایه‌وه که" له به‌رده‌م بیناى پارتى له پێنجوێن له ده‌وامى فه‌رمى خۆیدا بووه و شه‌هید بوه، سکاڵامان له‌سه‌ر بکه‌رى ئه‌نجامده‌رى ئه‌و تاوانه هه‌یه و ئه‌مڕۆ ده‌چنه مه‌رکه‌زى پۆلیس و سکاڵا تۆمار ده‌که‌ین". هه‌روه‌ها ئه‌و دوو که‌سه‌ى بنه‌ماڵى ئاوات تاڵب له‌به‌ر هه‌ستیارى باردوۆخه‌که نه‌یانویست ناویان بنوسرێت، جه‌ختیان له‌وه‌شکرده‌وه به‌رپرسانى حزبى و بنه‌ماڵه‌یى پارتى په‌یوه‌ندیان به که‌سوکارى ئاواته‌وه کردووه و هاوخه‌مى خۆیان ده‌ربریوه و دوێنێ یه‌کشه‌ممه ناردویانه به‌دواى ژن و دایکى و باوکى ئاوات تاڵب و بردوویان بۆ لاى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان" سێ ڕۆژ پێش خۆپیشاندانه‌کان هه‌موو دۆسیه و مه‌له‌فه‌کانى ناو بیناکه‌ى پارتى گوازراونه‌ته‌وه‌و خۆیان ئاماده‌کردووه بۆ ئه‌گه‌رى رووداوه‌کانى خۆپیشاندانه‌کان، به‌ڵام گیانى پێشمه‌رگه و پاسه‌وانه‌کانیان به‌لاوه گرنگ نه‌بووه". "کچه بچوکه‌که‌ى ئاوات تاڵب پێش خۆپیشاندانه‌کان وتویه‌تى باوکه پاره وه‌رده‌گریت و و ده‌توانى سیسه‌مێکم بۆ بکڕى تا له‌سه‌ر بخه‌وم".
ھاوڵاتی ھەلیکۆپتەرێک شەوی هەینی لەئاسمانی چەمچەماڵ بینراوەو ڤیدیۆکەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە کەتێیدا گڕی فڕێداوە، ئەوەش دوای خۆپیشاندانەکانی رۆژانی رابردوو. رەمک رەمەزان قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بە هاوڵاتی وت "ئەمە هی هاوپەیمانانە لەبەرئەوەی بنکەیەکی مەشقیان لەسنوری ئێمە هەیە، جاربەجار ئاوا کە دێن چاکسازیی خۆیان دەکەن، ئەگینا نە تەقەیان لەهاووڵاتی کردووە، نە تەقەش بووە، زیاتر بابەتی ئەمنی خۆیانە". وتیشی "تۆزێ سوڕابوونەوە هاووڵاتیان بەو نزم سوڕانەوەیەیان تۆزێ نیگەران بوون، بەهیچ شێوەیەک پەیوەندی بەبارودۆخی خۆپیشاندانەوە نییە، ئەمە رۆژانە دێن بەڵام ئەم جارە واڕێکەوتبوو ئەوکاتە بێن". سەبارەت بەبارودۆخی خۆپیشاندانەکانی چەمچەماڵ رەمک رەمەزان وتی "سوپاس بۆ خەڵکە بەڕێزو خۆشەویستەکە کەهەمیشە هاوکارمانن، توانیمان ئەم بارودۆخەش تێپەڕێنین" وتیشی "لەچەمچەماڵ تەنها مەکۆی گۆڕان سوتێنراوە، لەناحیەی تەکیە، کۆمیتە، بەڕێوەبەرایەتی ناحیە، ئاسایش، ناوچەی پارتی، سوتێنراوە". ئاماژەی بەوەشکرد هیچ کەسێکیان دەستگیر نەکردووە، لەچەمچەماڵ، بەڵام "دوو جوانەمەرگ" و(11) برینداریشمیان هەیە و حاڵەتی بریندارەکانیشیان جێگیرە.
شاناز حه‌سه‌ن له‌خۆپیشاندانه‌کانى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌کانى گه‌رمیان و راپه‌ڕین زیاتر له (٢٥٠) که‌س ده‌ستگیرکراون و هێشتا بڕیار له‌چاره‌نووسیان نه‌دراوه بۆ ئازادکردنیان. ماوه‌ى (10) رۆژ خۆپیشاندان له‌سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و که‌لارو رانیه‌و قه‌زاو ناحییه‌کانى دیکه ئه‌نجامدراو به‌و هۆیه‌وه نۆ خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستداو بوونە قوربانی و زیاتر له (١٠٠) که‌سیش بریندارکراون، یه‌کێک له رێکخه‌رانى خۆپیشاندانه‌که‌ى سلێمانى ده‌ڵێت:" خۆپیشاندان ئێستا مت بووه، به‌ڵام سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه ئه‌گه‌ر دۆخه‌که به‌م شێوه‌یه بێت". به‌پێى ئامارێک که له‌سه‌رچاوه‌یه‌کى هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌ست (هاوڵاتى) که‌وتووه تائێستا زیاتر له (250) که‌س له‌خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیرکراون و هێشتا چاره‌نووسیان یه‌کلانه‌کراوه‌ته‌وه بۆ ئازادکردنیان که شه‌ش که‌س له‌ڕێکخه‌رانى خۆپیشاندانه‌که‌ى سلێمانى تێدایه. رۆژى هه‌ینى رابردوو 11ى کانونى یه‌که‌مى 2020 کاتژمێر یه‌کى پاشنیوه‌ڕۆ بۆ رێکخستنى خۆپیشاندانێکى مه‌ده‌نى، رێکخه‌رانى خۆپیشاندانه‌کان له‌به‌رده‌م بیناى پارێزگاى سلێمانى کۆبوونه‌وه که بڕیاربوو کاتژمێر یه‌ک خۆپیشاندان ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه رێگرییان لێکراو دواتر سه‌رجه‌م رێکخه‌رى خۆپیشاندانه‌کان ده‌ستگیرکران، کە به‌ڕشتنى گازى فرمێسک‌ڕێژ و دروستبوونى توندوتیژى کۆتایى هات و ده‌یان که‌س له‌خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیرکران. له‌کۆى (11) ئه‌ندامى رێکخه‌رانى خۆپیشاندانه‌که‌ى سلێمانى پێنجیان ئازاد کراون و هێشتا شه‌ش که‌سیان له‌زیندانه‌کانى کانى گۆمه‌و فه‌رمانده‌ییدان. یه‌کێک له‌ڕێکخه‌رى خۆپیشاندانه‌کانى سلێمانى که‌ده‌ستگیرکرا په‌یمان عیزه‌دین بوو که‌شه‌وێک له‌زینداندا مایه‌وه‌و رۆژى دوایى ئازادکراو ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد ئه‌وان بۆ ئه‌وه کاریان کردووه خۆپیشاندانه‌که مه‌ده‌نى بێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه ده‌مامکداره‌کانه‌وه رێگریان لێکراوه‌و ده‌ستگیرکراون. په‌یمان عیزه‌دین، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" له‌به‌رده‌م بیناى پارێزگاى سلێمانى گردبووینه‌وه‌و پێش خه‌ڵکه‌که وه‌ستاین، دواى چه‌ند ده‌قه‌یه‌ک هێزێکى جل ره‌شى ده‌مامکدار هاتن و به‌چه‌ند سه‌یاره‌یه‌کى جیا یه‌ک به‌یه‌ک بردیانین بۆ زیندانى کانى گۆمه". په‌یمان عیززه‌دین ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد سه‌ره‌تا براون بۆ هێزى پاراستن له‌ناو کانى گۆمه "من که‌ته‌نیا ژن بووم، جیاکرامه‌وه‌و هه‌موو زانیارییه‌کمان لێوه‌رگیراو دواى چه‌ند کاتژمێرێک براین بۆ ناو فه‌رمانده‌یى گشتى له‌فه‌وجى یه‌کێتى ژنان و هیچ شتێکم پێ نه‌وتراوه". په‌یمان عیززه‌دین ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌ئه‌وان کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکى ناڕازین، وه‌کو زۆرینه‌ى هاووڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان و ئه‌و خۆپیشاندانه توندتیژیانه‌ى که له‌سه‌ر شه‌قام دروستببوون ویستوومانه بیگۆڕین بۆ خۆپیشاندانى "ناتوندوتیژى مه‌ده‌نى" و ناڕه‌زاییه‌کان به‌رده‌وام بێت تاداواکاریه‌کانى خه‌ڵک دێته‌دى. عوسمان گوڵپى یه‌کێکى دیکه‌یه له‌ڕێکخه‌رانى خۆپیشاندانه‌که‌ى سلێمانى دواى دوو رۆژو شه‌وێک له‌ده‌ستگیرکردنى به‌هاوڵاتى وت "زیندانىکردنى ئێمه توندوتیژییه، به‌ڵام وه‌ک جه‌سته‌یی هیچ توندوتیژییه‌کم به‌رامبه‌ر نه‌کراوه، بەڵام تائێستا شه‌ش چالاکوانی دیکه له‌ڕێکخه‌رانى خۆپیشاندانه‌که ئازاد نه‌کراون". گوڵپى باسى له‌وه‌شکرد که‌هه‌ڵبژاردنى شوێنى خۆپیشاندانه‌که له‌به‌رده‌م پارێزگا‌و دادگاى سلێمانى بوو به‌ئامانجى ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌کى مه‌ده‌نى بێت و خۆپیشاندانه‌کان بخاته‌وه سه‌ر سکه‌ى مه‌ده‌نى خۆى و فراوانتر ببێت، وتیشى:"تادۆخى ئابورى خه‌ڵک ئاوا بێت خۆپیشاندان هه‌ر ده‌کرێت، به‌ڵام ناوه ناوه متبوون به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و گروپه‌کان ده‌بێت بڕیار بده‌ن چۆن جارێکى دیکه خۆپیشاندانه‌کان رێکبخه‌نه‌وه و وابکه‌ن کاریگه‌رییان هه‌بێت". "بێهیوابوون به‌قازانجى ده‌سه‌ڵاته‌و ته‌نیا چاره‌سه‌ر خه‌باتى مه‌ده‌نییه، بۆیه هیچ شتێک نابێت ساردمان بکاته‌وه‌و دواجار هه‌ر خه‌باتى مه‌ده‌نى پێویسته سه‌ربکه‌وێت و ببێته رزگارکه‌رى ئه‌م میلله‌ته"، عوسمان گوڵپى یه‌کێک له‌ڕێخه‌رانى خۆپیشاندانه‌که‌ى سلێمانى واده‌ڵێت. لیژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى سلێمانى به‌سه‌رۆکایه‌تى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى له‌سێ رۆژى رابردوودا راگه‌یاندراویان بڵاوکرده‌وه‌و هه‌موو خۆپیشاندانێکى بێ مۆڵه‌تیان ره‌تکرده‌وه. که‌ریم عه‌لى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا وتى"به‌داخه‌وه خۆم گله‌یم هه‌یه له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و هه‌نگاوى پێویست نه‌نراوه‌و هه‌م بۆ هێزه ئه‌منییه‌کان که‌هاتوونه‌تە ناو شاره‌وه‌و به به‌ندکراوان و شه‌هیده‌کانیشه‌وه که ده‌بوو هه‌ڵوێستمان هه‌بوایه". ئه‌ندامه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا پێشیوابوو هاتنى هێز بۆ ناو سلێمانى کارێکى نامۆ بووه‌و وتى:" چه‌کدارکردنى ته‌واوى باره‌گاى حزبه‌کان و کادره‌کانیان، که‌ئه‌مه شتێکى زۆر نامۆیه، چونکه خۆپیشاندانه‌که‌ى سلێمانى مه‌ده‌نى بوو، راسته له‌هه‌ندێک جێگا خروقاتى لێکه‌وتۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه نه هامه‌ریان پێیه‌و نه چه‌کدارن". "یاداشتێکم ئاماده‌کردووه که‌هه‌موو ئه‌ندامان ئیمزاى ده‌که‌ین و به‌رزى ده‌که‌ینه‌وه بۆ به‌دواداچوونى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى که روویانداوه‌و هه‌نگاوى پێویست بنرێت به‌ئاراسته‌ى چاره‌سه‌رکردن"، که‌ریم عه‌لى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى وا ده‌ڵێت.
ئارا ئیبراهیم رێکخه‌رى هێزى حه‌شدى شه‌عبى کوردى له‌که‌رکوک ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که له‌لایه‌ن به‌رپرسانى حه‌شدى شه‌عبیه‌وه پێیان راگه‌یه‌ندراوه که دوو لیوا بۆ کورد دروستده‌که‌ین و هیچ کێشه‌یه‌ک له‌و پرسه‌دا نییه‌و ئه‌وانه به‌رگرى له‌ناوچه‌کانى خۆیان ده‌که‌ن. ئه‌دهه‌م جومعه، رێکخه‌رى هێزى حه‌شدى شه‌عبى کوردى له‌که‌رکوک له‌لێدوانێکى تایبه‌تدا به‌هاوڵاتى وت:" تا ئێستا (150) چه‌کدارى حه‌شدى شه‌عبى کوردى پێکهێنراوه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌و پرۆسه‌یه‌و به‌ڵێن دراوه دوو لیوا بۆ کورد پێکبهێندرێت له‌و ناوچانه‌دا". ناوبراو وتیشى:" هه‌موو جلوبه‌رگێکى سه‌ربازیى و مه‌شق و راهێنان و موچه‌ى مانگانه‌یان حه‌شدى شه‌عبی دابینى ده‌کات و هه‌موو ئه‌و که‌سانه کوردن، ئه‌وه‌ش بۆ به‌رگرییه له‌ناوچه‌کانى خۆیان". له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم دوێنێ یه‌کشه‌ممه راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکردووه‌ته‌وه که‌به‌رپرسانى حه‌شدى شه‌عبى به‌ڵێنیانداوه ئه‌و فه‌وجه (150) که‌سییه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، ئه‌دهه‌م جومعه وتى:" تائێستا به‌فه‌رمى هیچ شتێک له‌لایه‌ن به‌رپرسانى حه‌شده‌وه به‌ئێمه رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌و خه‌ریکى به‌دواداچوون ده‌بین". دروستکردنى فه‌وجێکى سه‌ربازیى حه‌شدى شه‌عبى کوردى له‌که‌رکوک و ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان کاردانه‌وه‌ى به‌دوای خۆیدا هێناوه‌و وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که‌په‌یوه‌ندییان به‌سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى کردووه‌و پێیان راگه‌یاندوون که"ئاگادارى دروستبوونى هیچ هێزێکى له‌و شێوه‌یه نین له‌پارێزگاى که‌رکوک و له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌که‌یانه‌وه کارده‌کرێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه که‌ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى دووپاتیکردووه‌ته‌وه هیچ هێزێکى سه‌ر به‌حه‌شدى شه‌عبى بۆ کوردستان له‌ناوچه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى کوردستان دروستناکرێت و ئه‌وان ئاگادارى دروستبوونى هیچ هێزێکى له‌و شێوه‌یه نین له‌پارێزگاى که‌رکوک و له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه به‌دواداچوون بۆ بابه‌ته‌که ده‌که‌ن، "ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێکیش هاوێژرابێت بۆ دروستکردنى ئه‌و جۆره هێزه، ئه‌وا له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌که‌یانه‌وه کارده‌کرێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی".
ئارا ئیبراهیم گه‌رى کۆبونه‌وه‌کانى پێنج رۆژى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم به‌رده‌وامه‌و له‌سه‌ر نه‌وت نزیکن له رێکه‌وتنى کۆتایى و بریاردراوه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه ته‌سلیم ده‌کرێت بۆ 2021 و له‌به‌رانبه‌ردا نزیکه‌ى 850 ملیار دینارى مانگانه بۆ هه‌رێم ره‌وانه بکرێت. کۆبونه‌وه‌کانى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم به‌رده‌وامه‌و دوێنێ شه‌و وه‌فده‌که له‌گه‌ڵ به‌شێک له لایه‌نه سیاسییه‌کان گفتوگۆیان کردووه له‌لایه‌کى دیکه‌شه‌وه به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵه‌کانى چڕکردووه‌ته‌وه و لاى خۆیه‌وه گفتوگۆى ده‌ستپێکردووه بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتنى کۆتایى. نزیکن له‌رێکه‌وتنى کۆتایى له‌سه‌ر نه‌وت شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم بریارى ته‌سلیمکردنى نه‌وتیان پێیه‌و بریاریانداوه بۆ پرۆژه‌ى 2021ى عێراق رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه راده‌ستى کۆمپانیاى سۆمۆى عێراق بکه‌ن و له‌به‌رانبه‌ردا به‌غدا شایسته داراییه‌کان بنێرێت که پشکه‌که‌ى له‌سه‌دا 12.67ى بودجه‌ى فعلى ده‌بێت". ناوبراو وتیشى:" وه‌فدى هه‌رێم هیچ داواکارییه‌کى به‌غدایان ره‌تنه‌کردووه‌ته‌وه‌و له‌ئێستادا گفتوگۆکان به‌رده‌وامه له‌سه‌ر داهاته نا نه‌وتییه‌کان و هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنى ئه‌وه‌ش ده‌درێت که نیوه‌ى داهاته فیدراڵییه‌کان بدرێته به‌غداو له پرۆژه‌ى بودجه‌دا جێگیر بکرێت". ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى ئه‌وه‌شى بۆ هاوڵاتى ئاشکرا کرد که وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم "هیچ ده‌ره‌چه‌یه‌کى دیکه‌یان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌و بێجگه له راده‌ستکردنى نه‌وت، بۆیه ئه‌و بریاره‌یان داوه‌و له‌سه‌ر نه‌وت رێککه‌وتوون". حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى راگه‌یاندووه که رۆژانه 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت و 430 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه له‌رێگه‌ى بۆریه‌وه هه‌نارده ده‌کات و 30 هه‌زار به‌رمیلیش بۆ به‌رکارهێنانى ناوخۆ خه‌رج ده‌کات، شیروان میرزا وتى:" وه‌فدى هه‌رێم دوو پێشنیاریان خستۆته به‌رده‌م به‌غدا ئه‌گه‌ر شایسته داراییه‌کانى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان به‌غدا بیخاته ئه‌ستۆى خۆى ئاماده‌ن هه‌ر 430 هه‌زار به‌رمیله‌که راده‌ست بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بده‌ن هه‌رێم خۆى ته‌حه‌مولى شایسته داراییه‌کانى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان ده‌کات و ئه‌م پێشنیاره‌یان قبوڵ کراوه". ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه حکومه‌تى هه‌رێم که بریاریداوه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ست بکات، ده‌بێت له 1/1/2021 رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت زائیده‌ن داهاته نانه‌وتییه فیدراڵییه‌کان ته‌سلیمى به‌غدا بکات و مانگانه له‌سه‌دا 12.67ى پشکى هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرێت. پرۆژه بودجه‌ى 2021ى عێراق 144 تریلۆن دیناره‌و دواى ده‌رکردنى بودجه‌ى سیادى و حاکیمه ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه دابه‌شى له‌سه‌دا 12.67 ده‌کرێت و وه‌ک پشکى هه‌رێم هه‌ژمار ده‌کرێت زائیده‌ن 56 ملیار دینارى مانگانه له بودجه‌ى هێزه وشکانییه‌کان بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه. شیروان میرزا ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که هه‌مووساڵێک هه‌وڵیانداوه بودجه‌ى سیادى که‌مبکه‌نه‌وه به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵیش برگه‌کانى زۆره‌و قه‌رزه ده‌ره‌کى و ناوخۆییه‌کان له‌ناو بودجه‌ى سیادیدایه، وتیشى:" مانگانه حکومه‌تى عێراق حه‌وت تا هه‌شت تریلۆن دینارى بودجه‌ى فعلى ده‌مێنێت، ئه‌گه‌ر ته‌نها حه‌وت تریلۆن دینار بێت له‌سه‌دا 12.67ى ئه‌و بره که ده‌کاته نزیکه‌ى 850 ملیار دینار بۆ هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرێت له‌به‌رانبه‌ر ته‌سلیمکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌و نیوه‌ى داهاته نانه‌وتییه‌کاندا". هه‌رێم داواى 960 ملیار دینار ده‌کات وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم له‌کۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق و وه‌فدى حکومه‌تى عێراق داوایان کردووه که به‌غدا 960 ملیار دیناریان بۆ ره‌وانه بکات که سێ مانگى کۆتایى ئه‌مساڵ که مانگانه 320 ملیار دینار بووه و پابه‌ندبونى خۆیان به یاساى کورتهێنانى دارایى(قه‌رز) دووپاتکردووه‌ته‌وه یاساى کورتهێنانى دارایى که له‌مانگى رابردوودا له په‌رله‌مانى عێراق په‌سه‌ندکرا و له‌برگه‌ى حه‌وته‌مدا باسى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات که پێویسته نه‌وت و داهاته‌کان ته‌سلیمى به‌غدا بکرێت و هیچ بره پاره‌یه‌ک به‌بێ ئه‌وانه نابێت ره‌وانه‌ى هه‌رێم بکرێت. هاوڵاتى، له سێ سه‌رچاوه‌ى جیاوازه‌وه ئه‌و زانیاریانه‌ى پشتراستکرده‌وه له‌باره‌ى ئه‌و داوایه‌ى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌یان دووپاتکرده‌وه که به‌غدا و به‌تایبه‌ت مسته‌فا کازمى به‌ڵێنى ته‌نها 320 ملیار دینارى داوه‌ته وه‌فدى هه‌رێم و به‌رهه‌م ساڵح داواى کردووه ئه‌و پاره‌یه بۆ هه‌رێم خه‌رج بکرێت، یه‌کێک له‌سه‌رچاوه‌کان به‌هاوڵاتى وت:" ره‌نگه به‌غدا مل بدات بۆ ئه‌وه‌ى دوو 320 ملیار دینارى بنێرێت، به‌ڵام هێشتا ئه‌مه ماوه‌ته‌وه‌و وه‌فدى هه‌رێمیش له‌به‌غدا به‌شێکى زۆریان به‌تایبه‌ت قوباد تاڵه‌بانى ده‌مێنێته‌وه بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و پاره‌یه تا ره‌وانه‌ى هه‌رێم بکرێت پێش گه‌رانه‌وه‌ى بۆ هه‌ولێر". له‌لایه‌کى دیکه‌وه وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم داوایان کردووه له‌به‌رانبه‌ر نه‌وت و نیوه‌ى داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان پێویستیان به ترلیۆنێک و 100 ملیار دینار هه‌یه بۆ دابینکردنى موچه‌و پرۆژه‌کانى وه‌به‌رهێنان، وه‌فدى حکومه‌تى عێراق ته‌نها پێیان راگه‌یاندوون له‌پرۆژه بودجه‌ى 2021 له‌سه‌دا 12.67 پشکى هه‌رێم ده‌بێت و له‌بودجه‌ى ته‌واوه‌تى(فعلى). به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵه‌کانى چڕ کردووه‌ته‌وه بۆ رێککه‌وتنى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق، به‌غداو هه‌ولێریش چاوه‌رێى سه‌رۆک کۆمار ده‌که‌ن که رۆڵ ببینێت بۆ ئه‌وه‌ى کێشه داراییه‌کان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر ببێت. حه‌سه‌ن جیهاد، وته‌بێژى سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" چاوه‌روان بن ئینشائه‌ڵا رێککه‌وتن ده‌کرێت و هه‌موو هه‌وڵه‌کان بۆ گه‌یشتن به‌و رێککه‌وتنه به‌رده‌وامه". هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه به‌رهه‌م ساڵح رۆڵى سه‌ره‌کى هه‌بووه بۆ یه‌کخستنى پرۆژه‌و پێشنیازه‌کانى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا،" رێککه‌وتن ده‌کرێت و کۆتایى دێت و راده‌گه‌یه‌ندرێت". له‌لایه‌کى دیکه‌وه وشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" کۆبونه‌وه‌کان ده‌رئه‌نجامى باشیان ده‌بێت و هه‌رێمى کوردستان جدییه بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتن و ته‌فاهوم و لێکتێگه‌یشتنى باش له‌نێوان وه‌فدى هه‌ردوولادا هه‌بووه بۆ چاره‌سه‌رێکى کاتى تا په‌سه‌ندکردنى پرۆژه بودجه‌ى ساڵى 2021". وشیار عه‌بدوڵا، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم ئیلتزامى ته‌واو به یاساى کورتهێنانى دارایى کردووه‌و له‌وچوارچێوه‌یه‌دا حکومه‌تى عێراق مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌کات. هه‌رێم و کۆمپانیاى سۆمۆ له‌سه‌ر چى لێکتێگه‌شتوون له‌کۆبونه‌وه‌ى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم و کۆمپانیاى سۆمۆى نیشتمانى عێراق که دوێنێ یه‌کشه‌ممه ئه‌ندامدراوه "ته‌فاهوم و لێکتێگه‌شتنى ته‌واو هه‌بووه". به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، که له یه‌کێک ئه‌ندامانى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ستى که‌وتووه ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که ته‌فاهومى باش له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌بووه. هه‌روه‌ها وتیشى:" وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم به‌شێکیان ده‌مێننه‌وه و به‌شێکیان ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ چاره‌سه‌رى کۆتایى". سبه‌ینێ سێشه‌ممه کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق به‌سه‌رۆکایه‌تى مسته‌فا کازمى ئه‌نجام ده‌درێت و بریاره پرۆژه بودجه‌ى 2021 دوا گفتوگۆى له‌سه‌ر بکرێت و ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بکرێت. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که ده‌یانه‌وێت پێش ئه‌و واده‌یه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
ھاوڵاتی حەنین قەدۆ پەرلەمانتاری فراکسیۆنی بەدر، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەهۆی نەخۆشییەوە مرد. فراکسیۆنی بەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، مردنی حەنین قەدۆ، پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکەیان راگەیاند، کە ساڵانێک بوو تووشی نەخۆشی ببوو، شەوی رابردوو گیانی لەدەستدا. حەنین قەدۆ ئەندامی لیژنەی رۆشنبیری بوو، لە پەرلەمانی عێراق، لە پێکهاتەی کوردانی شەبەک بوو، بەڵام هەمیشە لە سەنگەری دژ بە بەرژەوەندییەکانی کورد بووە، برایەکیشی فەرماندەی لیوا بووە لە حەشدی شەعبی.
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له په‌یامێکى نوێ‌دا ده‌رباره‌ى خۆپیشاندانه‌کانى سلێمانى و دۆخى هه‌رێم ده‌ڵێت:" ئێمه پێش هه‌موو شتێک هاوخه‌مى ئه‌و بارگرانییه‌ن، که مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان پێیدا تێده‌په‌ڕن" و ده‌شڵێت:" خۆپیشاندانه‌کان موچه ده‌سته‌به‌ر ناکات". له‌و په‌یامه‌دا که ئه‌مشه‌و13 ى کانوونى یه‌که‌م، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت بڵاویکرده‌وه، ده‌ڵێت " به هیچ شێوه‌یه‌ک گله‌ییمان له راده‌ربڕین و داواکردنى مافه‌کانى خۆیان به شێوه‌یه‌کى ئاشتیانه نییه". سه‌باره‌ت به‌و توندوتیژیانه‌ى له میانى خۆپیشاندانه‌کانى چه‌ند رۆژى رابردووى شار و شارۆچکه‌کانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌کانى گه‌رمیان و راپه‌ڕین روویدا، مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت: " به‌ڵام من با پرسیارێک بکه‌م، ئه‌وه‌ى له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه روویدا، له‌سه‌ره‌تاوه قه‌ول بوو به‌و شێوه‌یه به‌ره‌و توندوتیژى بڕوات؟". هاوکات، ده‌شڵێت: "ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ک خزمه‌تى هاووڵاتیانى کوردستان ناکات و نه مووچه ده‌سته‌به‌ر ده‌کات و نه مافه ره‌واکانى خه‌ڵکیش ده‌هێنێته دی". مه‌سرور بارزانى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که به‌رده‌وامن به هه‌وڵه‌کانى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان ده‌کاته‌وه و له‌باره‌ى به‌رپرسیارێتیه‌وه، ده‌ڵێت "به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ته‌حه‌ممولى ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌مان کردووه". له‌باره‌ى قه‌رزه‌وه، مه‌سرور بارزانى ده‌ڵێت" "ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌کو ساڵانى پێشووتر ته‌نیا قه‌رز بکه‌ین و قه‌رز بکه‌ین، کێ ئه‌و قه‌رزانه ده‌داته‌وه؟ ئه‌م ناخۆشییه با ئێمه هه‌وڵبده‌ین چاکى بکه‌ین، نه هێڵین بۆ دواى ئێمه نه‌وه‌ى دواى ئێمه بێت، دووچارى ئه‌و ره‌وشه ناخۆشه بێت".
هاوڵاتى وته‌بێژى سوپاى عێراق ئاشکراى ده‌کات که ئه‌مڕۆ 42 چه‌کدارى داعشیان له ناوچه‌ى عه‌ین جه‌حش له باشورى شارى موسڵ کوشتووه. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 13ى کانونى یه‌که‌مى 2020، له به‌یاننامه‌یه‌کدا یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژى سوپاى عێراق ڕایگه‌یاند:"به سه‌رپه‌رشتى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌کداره‌کان و به سه‌رپه‌رشتى ڕاسته‌وخۆى سه‌رۆکى ده‌زگاى دژه‌تیرۆر هه‌ڵمه‌تێکى سه‌ربازیمان له‌ژێر ناوى دیجله، به‌رامبه‌ر چه‌کدارانى داعش ئه‌نجامدا له ناوچه‌ى عه‌ین جه‌حش له باشورى شارى موسڵ". ناوبراو راشیگه‌یاند:" هێزه‌کانى دژه‌تیرۆر له ماوه‌ى دوو ڕۆژدا ڕوبه‌ڕووى پاشماوه‌کانى داعش بوونه‌ته‌وه و له چه‌ند ناوچه‌یه‌کى سه‌خت و له ئه‌شکه‌وتێکدا گه‌مارۆیان داون، پاشان شوێنه‌کانیان به چه‌کى جۆراو جۆر بۆردوومان کردوون و ئه‌و ئه‌شکه‌وت تونێلانه‌ى که خۆیانیان تێدا حه‌شاردابوو، به‌سه‌ریاندا ڕووخێندرا و له ئه‌نجامیشدا 42 چه‌کداریان کوژراون". هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که له‌ناو کوژراوه‌کاندا والى دیجله به‌ناوى "به‌را‌و" و جێگره‌که‌ى " ئه‌بو مه‌حموود" و به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى پارێزگاى دیجله، ئه‌بو سه‌یاف و یاریده‌ده‌ره‌که‌ى به‌ناوى (سه‌جاد) به‌رپرسێکى سه‌ربازى دیکه‌یان به‌ناوى فارووق ئه‌بو سینا هه‌یه کوژراون" ژماره‌یه‌ک چه‌ک و پاره‌ى بیانى و ناوخۆیى له‌ناو باره‌گاکانیان دۆزراوه‌ته‌وه و له ئۆپراسیۆنه‌که‌شدا فڕۆکه‌ى هاوپه‌یمانان و عێراق به‌شداریى هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌که‌یان کردووه".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان روونکردنه‌وه‌یه‌کى له‌باره‌ى دروستکردنى هێزێکى حه‌شدى شه‌عبى کوردى له که‌رکووک بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت، په‌یوه‌ندییان به سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى کردووه و پێیان راگه‌یاندوون که"ئاگادارى دروستبوونى هیچ هێزێکى له‌و شێوه‌یه نین له پارێزگاى که‌رکووک و له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌که‌یانه‌وه کارده‌کرێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی". ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم: له باره‌ى بڵابوونه‌وه‌ى هه‌واڵێک له ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن سه‌باره‌ت به دروستکردنى هێزێکى چه‌کدارى کورد له پارێزگاى که‌رکووک که سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى بێت، به ڕاى گشتى ڕاده‌گه‌یه‌نین که پاش بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه په‌یوه‌ندیمان به سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى کردووه بۆ به دواداچوونى بابه‌ته‌که. له وه‌ڵامى به‌دواداچوونى ئێمه‌دا، ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى دووپاتى کرده‌وه که هیچ هێزێکى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى بۆ کوردستانیان له ناوچه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى کوردستان دروست ناکرێت و ئه‌وان ئاگادارى دروستبوونى هیچ هێزێکى له‌و شێوه‌یه نین له پارێزگاى که‌رکووک و له لایه‌ن خۆشیانه‌وه به‌دواداچوون بۆ بابه‌ته‌که ده‌که‌ن وئه‌گه‌ر هیچ هه‌نگاوێکێش هاوێژرابێت بۆ دروستکردنى ئه‌و جۆره هێزه، ئه‌وا له لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌که‌یانه‌وه کارده‌کرێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی. وه‌زاره‌تى ناوخۆی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان 13/12/2020
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکى کورت‌دا ڕایگه‌یاند سبه‌ینێ دووشه‌ممه موچه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا دابه‌ش ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ 14ى کانونى یه‌که‌مى 2020 موچه‌ى مامۆستا و کارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى به لێبڕینى ٢١% بۆ مانگى تشرینى یه‌که‌م دابه‌شده‌کرێت.
هاوڵاتى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تیى قوباد تاڵه‌بانی، له‌گه‌ڵ وه‌زیرانى دارایى و نه‌وتى عێراق کۆده‌بنه‌وه‌و کۆمپانیاى به بازاڕکردنى نه‌وتى عیراقیش (سۆمۆ) له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌شدار ده‌بێت. سه‌میر هه‌ورامی، وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یاند:"له کۆبوونه‌وه‌که‌دا تاووتوێى داهاتى هه‌نارده‌ى نه‌وت و داهاته نانه‌وتییه‌کان ده‌کرێت، له‌گه‌ڵ ورده‌کاریى چۆنێتى جێبه‌جێکردنى یاساى کورتهێنانى بودجه". کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى وه‌فدى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرانى دارایى و نه‌وت به به‌شداریى سۆمۆ دواى کۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى وه‌فدى دانوستاندنکارى هه‌ولێر و به‌غدایه، که سه‌رۆکوه‌زیران و سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق تیایدا به‌شداربوون.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو رایگه‌یاند مانگرتنى په‌رله‌مانتاره مانگرتووه‌کان کۆتایى هاتو شکێندرا. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 13ى کانونى یه‌که‌مى 2020، ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" مانگرتنى په‌رله‌مانتاره مانگرتووه‌کان شکشێندرا کۆتایى هات". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ى ئه‌نجام دراون که باره‌گاو بیناى حکومى سوتێندراوه، له‌ماوه‌ى 28 ساڵى رابردوودا هه‌زاران به‌رانبه‌ر به‌وه گه‌نده‌ڵى کراوه" ده‌بێت ده‌سه‌ڵات بگه‌رێته‌وه بۆ داواکارى گه‌ل و خه‌ڵک".
هاوڵاتى وه‌زیرى ته‌ندروستى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، ده‌ستیان به‌دابه‌شکردنى ڤاکسینى کۆرۆنا و هه‌ڵمه‌تى کوتانى خه‌ڵک له‌سه‌رتاسه‌رى ئه‌مریکادا کردوه. ئه‌لێکس ئازرا وه‌زیرى ته‌ندروستى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" ده‌ستمان به‌دابه‌شکردنى ڤاکسینى کۆرۆنا و هه‌ڵمه‌تى کوتانى خه‌ڵک له‌سه‌رتاسه‌رى ئه‌مریکادا کردووه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ملیۆنان دۆز له‌ڤاکسینى کۆرۆنامان دابه‌شکردوه له‌هه‌مو ئه‌مریکادا و دواى ئه‌وه‌ش کوتانى راسته‌وخۆى هاوڵاتیان ده‌ستپێده‌که‌ن". هاوکات، ئه‌وه‌شى ئاشکراشیکرد، ناوه‌ندى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى دابه‌شکردنى ڤاکسین سه‌رپه‌رشتى گه‌یاندن و دابه‌شکردنى ڤاکسینه‌که ده‌که‌ن. دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، دامه‌زراوه‌ى خواردن و ده‌رمان ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر به‌کارهێنانى ڤاکسینى کۆمپانیاى فایزه‌ر داوه و حکومه‌ت ده‌ست به‌دابه‌شکردنى ده‌کات.
هاوڵاتى به‌پێى راگه‌یه‌نراوى وه‌زاره‌تى دارایى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، موچه‌ى مانگى 10ى ئه‌مساڵى حه‌وت وه‌زاره‌ت و چه‌ندین ده‌سته‌و فه‌رمانگه دابه‌ش ده‌کرێت. هه‌ریه‌ک له وه‌زاره‌ته‌کانى(کاروکاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تی، داد، سامانه سروشتییه‌کان، ئه‌وقاف و کاروبارى ئاینى، پلاندانان، پیشه‌سازى و بازرگانى، گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن) دابه‌شده‌کرێت. هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ک له خاوه‌نپێداویستى تایبه‌ت، ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ری، ده‌سته‌ى دیوانى چاودێرى دارایی، ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ، ده‌سته‌ى ناوچه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ھه‌رێم، ده‌سته‌ى ژینگه، ده‌سته‌ى وه‌به‌رھێنان، ده‌سته‌ى ده‌ستپاکی، کۆمیسیۆنى ھه‌ڵبژاردن و ده‌زگاى مین دابه‌ش ده‌کرێت.
ھاوڵاتی گوڵستان محەمەد سەرۆکی فراکسینۆ گۆڕان ھاوڕایی خۆی دەربڕی لەگەڵ ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی کە خۆپیشاندانەکان دەست و ئەجێندای دەرەکی لە پشتە. ھەریەکە لە ئومید خۆشناو و گوڵستان محەمەد لە بەرنامەیەکی کەناڵی ئاسمانی روداودا بەشداربوون ئومێد خۆشناو جەختی لەوە کردەوە کە خۆیشاندانەکانی ئەم دواییەی گەنجان لە شار‌و شارۆچکەکانی پارێزگای سلێمانی خۆرسک نەبوەو دەستیان لە پشتە. سەرەتا ئومێد خۆشناو ئاماژەی بە بوونی دەست و ئەجێندای دەرەکی کرد لە پشتی خۆپیشاندانەکان، دواتر گوڵستان محەمەد خەتی لە قسەکەی ئومید خۆشناو کردەوە. گوڵستان محەمەد وتی ئەم گەنجانە سامانی نیشتیمانی ئەم وڵاتەن و نابێ بە سەرلێشواو بیانزانین ئەگەر ھەر ئەجێندایەکیش لە پشتیان ھەبووبێ دەبێ بیانھێنیەوە ژێر رکێفی حکومەتی ھەرێم و سود لە تواناکانیان وەگرین.
