هاوڵاتى بڕیاره سبه‌ینێ خۆپیشاندانى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و چین و توێژه‌کان له سلێمانى ئه‌ندام بدرێت و " کۆنگره‌ى ده‌نگه ناڕازییه‌کان"یش بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندان ده‌کات. له بانگه‌وازێکدا که وێنه‌یه‌کى بۆ (هاوڵاتى) نێردراوه "کۆنگره‌ى ده‌نگه ناڕازییه‌کان" بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندانى سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان له سلێمانى ده‌کات و رایگه‌یاند، داوا له کۆى هاوڵاتیانى کوردستان ده‌که‌ین با هه‌موومان خاوه‌ندارى له گه‌نجه‌کانمان بکه‌ین و به‌ته‌نیا له‌به‌رده‌م ئاگرى گوله‌ى چه‌کداره‌کانى بنه‌ماڵه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به‌جێیان نه‌هێڵین". هه‌روه‌ها کۆنگره‌ى ده‌نگه ناڕازییه‌کان داوا ده‌که‌ن که سبه‌ینێ هه‌ینى کاتژمێر 1ى دوانیوڕۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان ئاماده بن بۆ خۆپیشاندان و "داواش له مامۆستایانى ئاینى ده‌که‌ین که وتاره‌کانیان ته‌رخان بکه‌ن بۆ پیشاندانى جه‌ورو سه‌ته‌مى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته". دەقی راگەیاندنەکە.. بانگەواز بۆ خۆپیشاندان (هەینی پێکەوەبوون و بەردەوامی) لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و چین و توێژە جیاوازەکان، یٔەوە چەند رۆژێکە لە هەردو ناوچەی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی، زاڵمانە خەریکی گرتن و سەرکوتکردن و رشتنی خوێنی گەنجان و تەخوینکردنی خەڵکانی ناڕازین و هیچ یٔومێدێک بۆ بەخۆدا چونەوەیان نیە. (کۆنگرەی دەنگە ناڕازییەکان) داوا لە کۆی هاوڵاتیانی کوردساتن دەکات، با هەموومان پێکەوە خاوندارێتی لە گەنجەکانمان بکەین و بە تەنها لە بەردەم یٔاگری گولەی چەکدارەکانی بنەماڵە دەسەڵاتدارەکاندا بە جێیان نەهێڵین. لەم سۆنگەیەوە بە روون و راشکاوی یٔەنجامدانی خۆپیشاندانی (ناتوندوتیژ)ی فراوان رادەگەیەنین، لە رۆژی هەینی ١١ی ١٢ی ٢٠٢٠، کاتژمێر یەک و نیوی پاش نێوەڕۆ، داوا لە ژنان،گەنجان، مامۆستایان، فەرمانبەران، کاسبکاران، خوێندکاران، رۆشنبیران دەکەین چالاکانە بەشداربن. هەروەها داوا لە مامۆستایانی یٔاینی دەکەین وتارەکانیان تەرخان بکەن بۆ پیشاندانی زوڵم و ستەمی یٔەم دەسەڵاتەو پشتیوانی خەڵکانی مەزڵوم و شانبەشانی نوێژخوێنان بەشداری خۆپیشاندانی شاروشارۆچکەکان بکەن. داوا لە لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵات (یەکگرتوی ئیسلامی، نەوەی نوێ، کۆمەڵی ئیسلامی، حیزبی شیوعی) و خەڵکی بە ویژدانی ناو دەسەڵاتیش دەکەین پشتیوانبن. لەوەش دڵنیاتان دەکەین یٔەگەر خۆپیشاندانی فراوان یٔەنجامی نەبێ، پلانی ترمان هەیەو هەنگاو بەهەنگاو رایدەگەیەنین، تا دەگەین بە یٔامانجەکانمان. بێگومان بەشداری فراوان و پێکەوەبونمان زامنی سەرکەوتنمانە. پێمان وایە لەم ساتە هەستیارەی گەلەکەماندا بەرپرسیارێتیەکی یٔاینی و یٔەخلاقی و نیشتیمانی و یٔینسانی لە یٔەستۆی هەمومانە، بۆ وەستان لە دژی زوڵم و بێدادی یٔەم دەسەڵاتە نابەرپرسە، بە بێ لە بەرچاوگرتنی بەرژەوەندی تایبەت. هەروەها بە دەسەڵات دەڵێین: واز لە سەرکوتکردن و شەهیدکردنی گەنجەکانمان بهێنن و گەر هەر سورن لە سەر توندوتیژی، یٔەوا وەرن هەڵگرانی پەیامی (ناتوندوتیژی) کۆمەڵکوژ بکەن. شوێن-بەردەم پارێزگای سلێمان (کۆنگرەی دەنگە نارازیەکان) ١٠ی١٢ی٢٠٢٠ تێبینی: داواکارین ئەو بەڕێزانەی بەشدار ئەبن، دو پارچە قوماشی سپی و سور بە قۆڵی راستیانەوە ببەستن، سپی وەک نیشانەی خۆپیشاندانی ناتوندوتیژ، رەنگی سور وەک نیشانەی خوێنی بە ناحەقرژاوی شەهیدانی نان و ئازادی.
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" قه‌یرانى موچه له هه‌رێمى کوردستان نیه، به‌شێک له خۆپیشانده‌رانیش به قازیفه هێرشیانکردووه‌ته سه‌ر داموده‌زگا حکومى و باره‌گا حزبیه‌کان". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ى کانونى یه‌که‌مى 2020، جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:" به‌پێى به‌رنامه‌ى حکومه‌ت جه‌خت له‌سه‌ر بنه‌ماى جێبه‌جێکردنى لامه‌رکه‌زى ئیدارى له پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ینه‌وه، له‌دواى پێکهێنانى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان و به‌تایبه‌تیش موچه، له‌په‌یوه‌ندى به‌رده‌وامداین له‌گه‌ڵ به‌غدا". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" هه‌رێم به‌رده‌وامه له دابه‌شکردنى موچه و قه‌یرانى موچه له هه‌رێمى کوردستان نیه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و شه‌پۆلى خۆپیشاندانه‌ى که له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه ده‌ستیپێکراوه، له‌رێگه‌ى قازیفه‌وه داموده‌زگا حکومى و باره‌گا حزبیه‌کانیان ده‌کرێنه ئامانج، له‌ئێستاشدا ئامانجى خۆپیشاندانه‌کان گۆڕانکاریان به‌سه‌ردا هاتووه". زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌که هاوڵاتیانى سنورى پارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌کانى گه‌رمیان و راپه‌رین ده‌ستیان به ئه‌نجامدانى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى دژ به خراپى دۆخى دارایى و نه‌بونى موچه‌و دواکه‌وتنى کردووه، به‌هۆى خۆپیشاندانه‌کانه‌وه تا ئێستا 9 خۆپیشانده‌رو 55 دیکه بریندار بوون.
هاوڵاتى ئه‌میرى کۆمه‌ڵ ده‌ڵێت:" ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تى به‌شێوه جۆراوجۆره‌کانى نه‌ک هه‌ر مافێکى ره‌واى خه‌ڵکه، به‌ڵکو ئه‌رکیشیانه‌و ئیدانه‌ى ته‌قه‌کردن له خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ین"، ده‌شڵێت:" هیچ هیوایه‌کم به چینى حوکمڕان نه‌ماوه که به‌خۆداچونه‌وه بکه‌ن". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ى کانونى یه‌که‌مى 2020، عه‌لى باپیر، ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى له په‌یامێکدا له‌ژێر ناوى "خۆپیشاندانه‌کانى ئه‌مجاره‌و چه‌ند سه‌رنجێکى کورت"، رایگه‌یاند:"بێزاریی‌و ناڕه‌زایى ده‌ربڕینى خه‌ڵک له حوکمڕانان‌و ڕه‌خنه‌گرتنى به هه‌رشێوه‌یه‌کى شه‌رعییانه‌ى ڕاست‌و دروست وه‌ک: خۆپیشاندان‌و ڕێپێوان، مانگرتن، کۆبونه‌وه‌و، وتاردان‌و ڕه‌خنه‌گرتن، نوسین...نه‌ک هه‌ر مافێکى ڕه‌واى خه‌ڵکه، به‌ڵکو ئه‌رکیشیانه." هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:"ئامۆژگارییه‌کى دڵسۆزانه‌ى ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه ده‌که‌م، که ئه‌ندامانیان به‌شێوه‌ى نه‌ناسراوانه‌و ده‌مامکدارانه، ده‌خزێننه نێو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌و، هانیان ده‌ده‌ن و پێشیان ده‌که‌ون، بۆ سوتاندن و تاڵانکردنى بنکه‌و فه‌رمانگه حیزبیی و حکومییه‌کان، که با ده‌ست له‌و کاره‌یان هه‌ڵبگرن." هاوکات، جه‌ختده‌کاته‌وه که "هیچ هیوایه‌کیشم به زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى چینى حوکمڕان، نه‌ماوه، هیچ به‌خۆداچونه‌وه بکه‌ن، چونکه هه‌ر خۆ به‌زلگرییو له خۆباییبون زیاد ده‌که‌ن، له جیاتى دان به هه‌ڵه‌و تاوانى خۆداهێنان‌و پۆزش هێنانه‌وه‌و داواى لێبوردن کردن". ده‌قى په‌یامى عه‌لى باپیر، ئه‌میرى کۆمه‌ڵ: بسم الله الرحمن الرحیم (ۆنُڕیدُ أَن نَّمُنَّ عَڵی الَّژِینَ اسْتُچْعِفُوا فِی الْأَرْچِ ۆنَجْعَڵهُمْ أَئِمَّه‌ً ۆنَجْعَڵهُمُ الْۆاڕپِینَ) القصص -5- خۆپیشاندانه‌کانى ئه‌مجاره‌و چه‌ند سه‌رنجێکى کورت یه‌ک: ئه‌وه‌ى ئێستا ده‌گوزه‌رێ له هه‌رێمى کوردستاندا، له بێزاریی‌و توڕه‌یى خه‌ڵک‌و جه‌ماوه‌ر، که له خۆپیشانداندا به‌رجه‌سته بوه، ده‌ره‌نجامى ئیداره‌دانى سه‌قه‌ت‌و خراپى حیزبییانه‌و بنه‌ماڵه‌ییانه‌ى (30) ساڵى ڕابردویه، له لایه‌ن چینى حکومڕانى هێزو پاره بۆ خۆ قۆرخکه‌رى وڵاته‌وه. دو: بێزاریی‌و ناڕه‌زایى ده‌ربڕینى خه‌ڵک له حوکمڕانان‌و، ڕه‌خنه‌گرتنى به هه‌رشێوه‌یه‌کى شه‌رعییانه‌ى ڕاست‌و دروست وه‌ک: خۆپیشاندان‌و ڕێپێوان، مانگرتن، کۆبونه‌وه‌و، وتاردان‌و ڕه‌خنه‌گرتن، نوسین... نه‌ک هه‌ر مافێکى ڕه‌واى خه‌ڵکه، به‌ڵکو ئه‌رکیشیانه، وه‌ک خوا فه‌رمویه‌تی: (...أَقِمِ الصَّڵاه‌َ ۆأْمُرْ بِالْمَعْرُوفِ ۆانْهَ عَنِ الْمُنکَڕ ۆاصْبِرْ عَڵیٰ مَا أَصَابَکَ ۖ إِنَّ ژَٰلِکَ مِنْ عَزْمِ الْأُمُوڕ ) لقمان -17-. واته: نوێژ به‌رپاکه‌و، فه‌رمان به په‌سه‌ند بکه‌و، ڕێگریى له ناپه‌سه‌ند بکه‌و، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى توشت دێ (به‌سه‌رت دێ) خۆ ڕاگربه، ئا ئه‌وه له ئه‌رکه پێویستکراوه‌کانه. که‌واته: هه‌رکه‌س فه‌رمان به چاکه‌و، ڕێگریى له خراپه بکات، ده‌بێ چاوه‌ڕێى به‌ڵاو گرفتاریى بێ‌و، له‌سه‌ریشى خۆڕاگر بێ. سێ: هه‌روه‌ک چۆن داواى مافى خۆکردن، نه‌ک هه‌ر ماف، به‌ڵکو ئه‌رکیشه، به هه‌مان شێوه‌ش، به‌شێوه‌ى ڕاست‌و ڕه‌وا ئه‌نجامدانى ئه‌و کاره‌ش، هه‌ق‌و ئه‌رکێکى گه‌وره‌و گرنگه‌و، پێویستیشه داواى هه‌قى خۆکردن به شێوه‌ى هه‌ق بێ‌و، باباى سته‌ملێکراو به‌هۆى به‌کارهێنانى شێوازى ناهه‌ق و ناڕاسته‌وه، وه‌ک هه‌ڵکوتانه سه‌ر بنکه‌و فه‌رمانگه حیزبیی‌و حکومییه‌کان‌و، سوتاندن‌و تاڵانکردنیان، نیشانه‌ى پرسیار نه‌خاته سه‌رخۆیو هه‌قه‌که‌ی و، بیانوش نه‌خاته ده‌ستى حوکمڕانانه‌وه. چوار: لێره‌وه‌ش ئامۆژگارییه‌کى دڵسۆزانه‌ى ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه ده‌که‌م، که ئه‌ندامانیان به‌شێوه‌ى نه‌ناسراوانه‌و ده‌مامکدارانه، ده‌خزێننه نێو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌و، هانیان ده‌ده‌ن و پێشیان ده‌که‌ون، بۆ سوتاندن و تاڵانکردنى بنکه‌و فه‌رمانگه حیزبیی و حکومییه‌کان، که با ده‌ست له‌و کاره‌یان هه‌ڵبگرن و چیدیکه: (ڕاوچى خراپ نه‌بن، له ئاوى لێڵدا ڕاو بکه‌ن)و (دز نه‌بن بازاڕى ئاڵۆزیان بوێ) چی‌یان له هه‌گبه‌دایه، با به‌ئاشکراو شێوازى دروست بیخه‌نه‌ڕو! پێنج: هه‌رچه‌نده به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ته‌قه‌کردن له خۆپیشانده‌راندا نیم‌و، ڕه‌فزى ده‌که‌م و ئیدانه‌ى ده‌که‌م، به‌ڵام خۆپیشانده‌رانیش پێویسته له ده‌ستى پیسى تێکدان و ناشرینکردنى خۆپیشاندانه‌کان وریابن و، بزانن بنکه‌و فه‌رمانگه‌کان به پاره‌ى خه‌ڵک‌و وڵات کڕاون‌و، هه‌ر هى خه‌ڵک‌و وڵاتن‌و، ناشبێ سته‌مکارو سته‌ملێکراو، خراپ‌و چاک، به‌چاوێک ته‌مه‌شا بکرێن‌و، وه‌ک یه‌ک مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێ. شه‌ش: هه‌ر له ڕێوه ڕه‌خنه‌گرتن له‌هه‌ر جم‌و جۆڵێکى سیاسیی‌و کۆبونه‌وه‌و، ته‌نانه‌ت سه‌ردانیکرانیش، نیشانه‌ى ناحاڵیى بون‌و هاوسه‌نگیى تێکچونه، چونکه گرنگ ئه‌وه‌یه چى ده‌گوترێ‌و، هه‌ڵوێست چۆنه‌و چییه؟ ئه‌گه‌رنا ئه‌وانه‌ى شاره‌زاى دنیان، ده‌زانن جارى وایه له‌گه‌رمه‌ى جه‌نگیشدا، قسه‌و باس‌و دانوستان هه‌ر هه‌بوه‌و ده‌بێ. حه‌وت: ئه‌مجاره ته‌نیا ویستم له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌کانه‌وه‌و، له یه‌ک جیاکردنه‌وه‌ى (کا) و (دان)یانه‌وه بدوێم‌و، هیچ هیوایه‌کیشم به زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى چینى حوکمڕان، نه‌ماوه، هیچ به‌خۆداچونه‌وه بکه‌ن، چونکه هه‌ر خۆ به‌زلگرییو له خۆباییبون زیاد ده‌که‌ن، له جیاتى دان به هه‌ڵه‌و تاوانى خۆداهێنان‌و، پۆزش هێنانه‌وه‌و داواى لێبوردن کردن، سه‌ره‌تا له خوا "عز و جل" پاشان له خه‌ڵک‌و جه‌ماوه‌رى برسیی‌و توڕه‌و نا‌ئومێد، بۆیه هیچ قسه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ى وان ناکه‌م‌و، له ڕابردودا زۆرمان گوت‌و نوسیی، به‌ڵام بێ‌سود بو و به‌هره‌یان لێوه‌رنه‌گرت، ئه‌گه‌رنا جگه له زۆر چاوپێکه‌وتن‌و نوسینى په‌یام‌و ڕونکردنه‌وه، دو کتێبى تایبه‌تییشم له‌و باره‌وه هه‌ن: 1- ڕوانینێکى ئیسلامییانه بۆ واقیعى ئێستامان: گرفت‌و چاره‌سه‌ر. 2- قوڕئان‌و پاکسازییو چاکسازیى له هه‌رێمى کوردستاندا. له کۆتاییدا ده‌ڵێم: لێره‌وه‌ش سه‌ره‌خۆشیى له‌سه‌رجه‌م که‌س‌و کارى قوربانییانى خۆپیشاندانه‌کان ده‌که‌م، خوا سێبورییان بدات‌و پاداشتیان بداته‌وه‌و، ئه‌وانیش به‌به‌هه‌شته‌کانى خۆى شادبکات‌و، بۆ برینداره‌کانیش داواى شیفاى خێراى خێر، له خواى میهره‌بان ده‌که‌م. خوا یارمه‌تیى هه‌مو لایه‌کمان بدات، ئه‌م حاڵ‌و دۆخه‌مان به‌ره‌و خێر بگۆڕین، به جۆرێک که سته‌مى تێدا ڕێشه‌کێش بکه‌ین‌و، دادگه‌ریى تێدا بچه‌سپێنین. عـه‌لـى باپــیـر 24 ڕه‌بیعى دوه‌م/1442 کـ 10/12/2020ز هه‌ولێر
ئارا ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى گه‌رمیان ئاشکراى کرد به‌هۆى خۆپیشاندانه‌کانه‌وه تا ئێستا دوو قوربانى و سێ بریندارى به‌فیشه‌ک هه‌یه. سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى گه‌رمیان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" له‌یه‌که‌م رۆژى خۆپیشاندانه‌کانه‌وه تا ئێستا دوو قوربانى هه‌یه له‌گه‌ڵ سێ که‌س که به فیشه‌ک برینداربوون". هه‌روه‌ها ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد یه‌کێک له برینداره‌کان که ته‌مه‌نى 32 ساڵه ته‌ندروستى جێگیر نه‌بووه‌و ره‌وانه‌ى سلێمانیان کردووه. به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى گه‌رمیان، وتیشى:" ئاماده‌کاریمان کردووه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێکى له‌ناکاو که رووده‌دات، ئێستا بۆ خۆم له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ى فریاکه‌وتندام". هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ئه‌و قوربانییه‌ى ئه‌مڕۆى کفرى ته‌رمه‌که‌ى له پزیشکى دادییه‌و دواتر ته‌سلیمى که‌سوکارى ده‌کرێته‌وه. زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌که به‌هۆى نه‌بونى موچه‌و دواکه‌وتنییه‌وه خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تییه‌کان له پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ى گه‌رمیان راپه‌رین ئه‌نجام ده‌درێت و تا ئێستا 9 شه‌هیدو 55 بریندار تۆمار کراون. ئه‌و خۆپیشانده‌ره‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه ناوى "شڤان محه‌مه‌د"ه‌و له‌دایکبوى ساڵى 1999ى کفرییه.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاڕه‌کانى جیهان به‌رزبوه‌وه و یه‌ک به‌رمیلێک نه‌وتى برێنێت به 50 دۆلار‌و 89 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت له بازاره‌کانى جیهاندا به 50 دۆلار‌و 89 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 47 دۆلار‌و شه‌ش سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 50 دۆلار‌و 32 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. نرخى نه‌وت له‌ماوه‌ى دوو کاتژمێرى رابردودا به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 1.3به‌رزبووه‌ته‌وه‌و هۆکاره‌که‌ى بۆ گه‌یشتنى ڤاکسینى کۆرۆنا بۆ چه‌ندین وڵات ده‌گه‌رێته‌وه که جوڵه‌ى بازارى نه‌وتى زیاتر کردووه. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که‌مکردنه‌وه‌ى بڕى هه‌نارده‌کردنى نه‌وت له‌لایه‌ن رێکخراوى وڵاتانى هه‌نارده‌کارى نه‌وت (ئۆپێک)، وه‌ک ئاسۆیه‌ک بۆ به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت ده‌بینرێت. به‌شێک له چاودێرانى بازارى نه‌وت، رایانگه‌یاندووه به‌گه‌شتنى جۆوبایدن به کۆشکى سپى که بڕیاره له 20ى کانونى دووه‌مى 2021 ئه‌نجام بدرێن نرخى نه‌وت ده‌گاته 55 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:" وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم له به‌غدا هه‌نگاوى باشى بڕیوه بۆ گه‌یشتن به‌رێکه‌وتنى کۆتایى به‌تایبه‌ت که به‌ڵێنى ئیلتزامکردنیان به یاساى کورتهێنانى دارایى کردووه". شیروان میرزا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غدا به‌ڵێنیانداوه که ئیلتزام بکه‌ن به ته‌سلیمکردنى داهاتى نه‌وت به کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى و له‌سه‌دا 50ى داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان بده‌نه‌وه به‌عێراق". هه‌روه‌ها وتیشى:" وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم هه‌نگاوى باشیان بڕیوه بۆ گه‌یشتن به‌رێککه‌وتنى کۆتایى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق به‌تایبه‌ت که به‌ڵێنى ئیلتزامکردنیان به یاساى کورتهێنانى دارایى کردووه، ئه‌مانه دڵنیایى ده‌دات به لایه‌نى عێراقى". هاوکات، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم پێویستى به 895 ملیار دینارى مانگانه‌یه بۆ موچه و زائیده‌ن 100 ملیار دینارى دیکه‌یان ده‌وێت بۆ پڕۆژه‌کان" ئه‌گه‌ر مانگانه تریلۆنێک دینار له‌به‌غداوه بۆ هه‌رێم ره‌وانه بکرێت و له پرۆژه بودجه‌ى 2021 جێگیر بکرێت به‌شێکى زۆرى کێشه داراییه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کات". له‌باره‌ى پشکى پێشمه‌رگه له‌پرۆژه بودجه‌ى 2021، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له رێکه‌وتنى حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى(حکومه‌تى پێشووى عێراق) مانگانه 65 ملیار دینار ته‌رخان کرابوو بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له‌چوارچێوه‌ى هێزى زه‌مینى عێراقدا، به‌ڵام "نازانرێت ئه‌و بڕه‌ى بۆ پێشمه‌رگه دیارى کراوه که‌مکراوه‌ته‌وه یان وه‌ک خۆى ماوه‌ته‌وه". له‌لایه‌کى دیکه‌وه، وته‌بێژى جێگرى حکومه‌تى هه‌رێم که ئێستا له‌گه‌ڵ وه‌فدى هه‌رێمى کوردستان له به‌غدایه رایگه‌یاند، له کۆبوونه‌وه‌کاندا جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت به به‌رپرسانى عیراقى وتووه، "ھێڵى سوورمان نییه بۆ جێبه‌جێکردنى یاساى قه‌رزى عیراق، به‌مه‌ش هیچ بیانوویه‌ک بۆ به‌غدا نه‌ماوه". سه‌میر ھه‌ورامی، وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند: "له کۆبوونه‌وه‌ى وه‌فدى حکومه‌تى ھه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زیرانى دارایى و نه‌وتى عێراق، جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى ھه‌رێمى کوردستان جه‌ختیکرده‌وه، که ئێمه ھێڵى سوورمان نییه بۆ جێبه‌جێکردنى یاساى قه‌رزى عێراقی، ئه‌وه‌ى که له‌سه‌ر ھه‌رێمى کوردستان ھه‌یه وه‌کخۆى جێبه‌جێى ده‌کات، له‌به‌رامبه‌ردا حکومه‌تى عێراق شایسته داراییه‌کانى ھه‌رێمى کوردستان بنێرێت". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: " حکومه‌تى ھه‌رێم ئاماده‌یى ده‌ربڕیوه که ئه‌و بڕه نه‌وته‌ى دیاریکراوه له رێگه‌ى سۆمۆ بیفرۆشێت و 50%ى داھاتى خاڵه سنوورییه‌کانیش راده‌ستى به‌غدا بکات، که ئه‌مه پێشتر له مانگى ئابى 2020 له‌سه‌رى رێککه‌وتبووین". ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "کۆمپانیاى به بازاڕکردنى نه‌وتى عێراق (سۆمۆ) لایه‌نێکه له کۆبوونه‌وه‌کانى نێوان ھه‌ولێر و به‌غدا، ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته به سۆمۆ داھاتى نه‌وته". دوێنێ چوارشه‌ممه 9ى کانوونى یه‌که‌مى 2020، وه‌فدى هه‌رێمى کوردستان به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێم گه‌یشتنه به‌غدا و له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زیرى نه‌وت و دارایى عیراق کۆبوونه‌وه.
هاوڵاتى کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى که‌جه‌که رایگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت چالاکییه ناڕه‌زایه‌تییه‌کانى باشوورى کوردستان بخه‌نه ئه‌ستۆى ئه‌وان و له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌کایشه‌وه ده‌ڵێن:" توندوتیژى بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران ئیدانه و شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین و سوتاندنى باره‌گاى هه‌ندێک حیزب و دام و ده‌زگاى فه‌رمیى ته‌نها خزمه‌ت به دوژمنانى کورد ده‌کات". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که ئه‌و رووداوه توندوتیژییانه‌ى که له باشوورى کوردستان له ناڕه‌زایه‌تییه‌کاندا روویانداوه، ده‌یانه‌وێت بیخه‌نه ئه‌ستۆى بزووتنه‌وه‌که‌یان" ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ى ئه‌و جۆره پڕوپاگه‌ندانه ده‌که‌ن، به ئه‌نقه‌ست گه‌ل له دژى یه‌کتر دنه ده‌ده‌ن و به‌وه‌ش خزمه‌ت به قوڵترکردنه‌وه‌ى قه‌یرانه‌که ده‌که‌ن". هه‌روه‌ها که‌جه‌که ده‌شڵێت:"به ئه‌نقه‌ست کار بۆ دروستکردنى ئه‌و بواره ده‌که‌ن، که ده‌وڵه‌تى تورک باشوورى کوردستان نائارام بکات و پێکدادانى ناوخۆیى دروست بکات. هه‌ر خۆى میتى تورک له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له هه‌وڵى ئاژاوه‌گێڕى و کارى تێکده‌رانه‌ى جدیدایه". هاوکات باسله‌وه کراوه که بزووتنه‌وه‌که‌یان وه‌ک له هه‌موو شوێنێکدا باسى کردووه، ده‌بێت داواى ره‌واى گه‌ل جێبه‌جێ بکرێت و قه‌یرانه‌که له چوارچێوه‌ى دیموکراتیک دا چاره‌سه‌ر بکرێت"بۆ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانى ئه‌مدواییه‌ش ئێمه هه‌مان هه‌ڵوێستمان هه‌یه. ئه‌و روودانه‌ى ئه‌مدواییه، که سوتاندنى باره‌گاى هه‌ندێک حیزب و دام و ده‌زگاى فه‌رمیى لێکه‌وته‌وه قبوڵ ناکرێن و ته‌نها خزمه‌ت به دوژمنانى کورد ده‌کات، ئێمه توندوتیژى و هێرشى چه‌کدارى بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران ئیدانه و شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین. داواکانى گه‌ل ره‌وان و ده‌بێت به خێرایى له رێگه‌ى دیموکراتیکه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێن". ده‌رباره‌ى قسه‌کانى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم که دوێنێ له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا په‌که‌که‌ى تۆمه‌تبار کردبوو له‌باره‌ى ناره‌زایه‌تییه‌کانه‌وه، که‌جه‌که ده‌ڵێت:"مه‌سرور بارزانى له کۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌که‌ى دوێنێیدا به‌رخودانى قاره‌مانانه‌ى په‌که‌که‌ى له کوردستان له دژى داگیرکه‌ریى تورک پێچه‌وانه کرده‌وه و ئه‌و به‌رخودانه‌ى ره‌شکرد، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى مه‌سرور بارزانی، که به هیچ شێوه‌یه‌ک باسى ده‌وڵه‌تى تورکى نه‌کرد، که به‌شێک له خاکى باشوورى کوردستانى داگیرکردووه، ته‌نها به‌رده‌وامى و ره‌وایدانه به داگیرکارییه‌کان". که‌جه‌که ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که" ئێمه له مانگى ئابى ٢٠١٨‌دا له شه‌نگال کشاینه‌وه. هه‌موو دونیاش له میدیاکاندا ئه‌و کشانه‌وه‌یه‌یان بینى و شایه‌تیشى بۆ ده‌ده‌ن، به‌ڵام پارتى و ده‌وڵه‌تى تورک به به‌رده‌وامى پڕوپاگه‌نده‌ى پێچه‌وانه ده‌که‌ن". هاوکات، کۆمیته‌ى ده‌ره‌وه‌ى کۆماجڤاکێن کوردستان جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى و به‌رگرى مافێکى سه‌ره‌کیى گه‌لى ئێزدییه، " تائێستا 74 فه‌رمانیان له دژ ئه‌نجامدراوه. گه‌لى شه‌نگال خۆپاراستن و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى خۆی، که به‌پێى یاساکانى عێراق مسۆگه‌رکراون، ئه‌نجام ده‌دات، ئێمه‌ش پشتیوانى له‌و مافه ره‌وایه ده‌که‌ین. گه‌لى شه‌نگال ماوه‌ى دوو مانگه له دژى رێککه‌وتنى هه‌ولێر – به‌غدا، که له ٩ى تشرین یه‌که‌م دا له‌سه‌ر شه‌نگال ئیمزایانکرد، چالاکى ئه‌نجام ده‌دات و ده‌یه‌وێت ئه‌و رێککه‌وتنه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى شه‌نگال نه له دژى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى کوردستان و نه له دژى یاساکانى عێراقه، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان به هێز ده‌کات".
هاوڵاتى کۆمسیۆنى مافى مرۆڤى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ماوه‌ى حه‌وت رۆژى رابردودا" هه‌شت خۆپیشانده‌ر کوژراون و زیاتر له په‌نجا که‌سى دیکه‌ش له رووداوه‌کانى پارێزگاى سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه برینداربوون". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ى کانونى یه‌که‌مى 2020، کۆمیسیۆنى مافه‌کانى مرۆڤى عێراق به‌یاننامه‌یه‌کى له‌باره‌ى رووداوه‌کانى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت" به‌هۆى شه‌ڕوپێکدادانه‌وه، گازى فرمێسکرێژ، گولله‌ى پلاستیکى و گولله‌ى زیندوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه له رۆژانى سێ تا نۆى کانوونى یه‌که‌م هه‌شت که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 54 ى دیکه‌ش برینداربوون". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که ژماره‌یه‌ک خۆپێشانده‌ر باره‌گا و فه‌رمانگه‌کانى ده‌وڵه‌تیان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک باره‌گاى پارته سیاسییه‌کان له پارێزگاکه سووتاندووه. هاوکات ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو "لایه‌نه حکومى و ئه‌منییه‌کانى پارێزگاکه تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان (فه‌یسبووک، ڤایبه‌ر، ئینستگرام و سناپ چات)یان راگرتووه و باره‌گاى که‌ناڵى ئێن ئاڕتییان داخستووه". کۆمسیۆنى مافه‌کانى مرۆڤ داوا له هێزه ئه‌منییه‌کانى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه ده‌کات پارێزگارى له خۆپێشانده‌ران بکه‌ن و هاوکاربن و دووربکه‌ونه‌وه له هه‌ر پێکدادان و کارێکى تووندوتیژ.
هاوڵاتی هیوا ئەحمەد مستەفا ئەندامی سەرکردایەتی پارتی و بەرپرسی پێشووی لقی ٤ی پارتی لە سلێمانی، هۆشداریی دەداتە یەکێتی کە سلێمانی و گەرمیانی لەدەست دەردەچێت بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە، کە زیاتر لە هەفتەیەکە بەردەوامە. هیوا ئەحمەد لە پۆستێکدا نووسیویەتی "ئەگەر یەکێتی و ئیدارەی سلێمانی_ گەرمیان بەخۆیان نەکەون، ڕۆژێک دێ دەستەڵاتی ئەو شوێنانە لەدەست دەدەن و دەبێ پەنا بۆ هەولێر بێنن بپارێزرێن". هیوا ئەحمەد سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە رۆژانی داهاتوودا لەکۆمێنێتکدا بۆ ماڵپەڕێکی هەواڵیی نووسیووە "دەتانەوێ زەمینە سازی بۆ کارێکی لەو شێوەیە بکەن، خەڵکی هەولێر کاری بەو سەر لێشێواویە نیە و زۆر لەو جۆرە کارانە ئاقڵ تر و دونیا دیدە ترن، ئێوە دەتانەوێ ئاژاوە لە هەولێر دروست بکەن". هیوا ئەحمەد لەسەردەمی ١٧ی شوباتدا بەرپرسی لقی پارتی بوو لە سلێمانی، دوای رووداوەکانی ١٧ی شوبات کە ژمارەیەک خۆپیشاندەر لەبەردەم بارەگای پارتی کوژران و برینداربوون، هیوا ئەحمەد وەکو بەرپرسی لقی ٤ی نەماو رۆیشتە هەولێر و ئێستا بەرپرسی لقی ٢٤ی سەفینی ئەو حزبەیە. هیوا ئەحمەد لەسەر ڕوداوی 17ی شوباتی 2011 لەدادگای سلێمانی بە ماددەی ٤٠٥ تۆمەتبارکرا، لە ساڵی 2017 دۆسیەکەی گواسترایەوە بۆ دادگای هەولێر و دواتر بڕیاری داخستنی دۆسیەکەی درا.
هاوڵاتی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ خۆپێشاندان وه‌ك مافێكی ئاسایی و یاسایی هاووڵاتیان ده‌بینێ له‌پێناو دابینكردنی داواكارییه‌كان و ئامانجێكی دیاریكراو له چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كان" دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەکات هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ رێكکه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند و لەهەمانکاتدا بەپێویستی دەزانێت، "حكومه‌تی ناوه‌ندیش ئه‌ركی ده‌ستووریی خۆی جێبه‌جێ بكات له دابینكردن و ناردنی به‌شه بودجه و مووچه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان". دەقی راگەیەنراوەکە دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوو له چه‌ند شار‌و شارۆچكه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان خۆپشاندان به‌ڕێوه چوو له‌لایه‌ن چین و تووێژه‌كانی كۆمه‌ڵگاو موچه خۆران و فه‌رمانبه‌ران ، كه داوای موچه‌كانیان و باشتر كردنی ژیانیان ده‌كرد و سه‌ره‌تا خۆپیشاندانه‌كان به‌هێمنانه به‌ڕێوه ده‌چوو له‌چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراو به‌ڵام به‌داخه‌وه دواتر ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان گۆڕاو گرژی تێكه‌وت و كوژراو‌و بریندار بونی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی و ئه‌ندامی هێزه ئه‌منیه‌كانی لێ كه‌وته‌وه‌و چه‌ندان باڕه‌گاو بینای حكومی و شوێنی گشتی سوتێنران لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین : 1 ) ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له روانگه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و به‌نده‌كانی جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و له چوارچێوه‌ی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، خۆپێشاندان وه‌ك مافێكی ئاسایی و یاسایی هاووڵاتیان ده‌بینێ له‌پێناو دابینكردنی داواكارییه‌كان و ئامانجێكی دیاریكراو له چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كان و دوور له تووندوتیژی و ئاژاوه‌گێڕی و دوور له هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵ و موڵكی تایبه‌ت و گشتی و له‌هه‌مانكاتدا پاراستنی هاووڵاتیانی خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان و پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان، بۆیه هه‌میشه له‌و سۆنگه‌وه پاڵپشتی له‌هه‌موو چالاكییه‌كی مه‌ده‌نی و یاسایی ده‌كه‌ین كه ئامانج لێی ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی هاووڵاتیان بێت له‌پێناو خۆشگوزه‌رانی و دابینكردنی مووچه و شایسته داراییه‌كان و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و سه‌روه‌ریی یاسا. 2) داواده‌كه‌ین له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ رێكکه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند له‌پێناو دابینكردنی مووچه و شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆران و ره‌خساندنی هه‌لی كار و بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی و دابینكردنی ژیانێكی شایسته بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و پێویسته حكومه‌تی ناوه‌ندیش ئه‌ركی ده‌ستووریی خۆی جێبه‌جێ بكات له دابینكردن و ناردنی به‌شه بودجه و مووچه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێك له‌مافی هاووڵاتیان به پێی ده‌ستووری عێراق. 3) داواش له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین به هه‌ستیاریی و هه‌ستكردن به لێپرسراوێتییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه بكه‌ن و هه‌موولایه‌ك هاوكاربن له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و بارودۆخه و گه‌یشتن به رێكکه‌وتن و رێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی دوور له خیتابی تووندڕه‌وی و هاندان و له‌پێناو زیاتر ئاڵۆزنه‌كردنی دۆخه‌كه. 4) ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌یه‌كه‌م ساتی خۆپیشاندانه‌كان چاودێریی بارودۆخه‌كه‌ی كردووه‌و نووسینگه‌كانی ده‌سته‌مان راسپێردراون بۆ به‌دواداچوون و چاودێریكردنی خۆپیشاندانه‌كان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رۆژی پێنجه‌شمه 10 ی دیسێمبری 2020 به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌و بارودۆخه و چه‌ند پرسێكی دیکە‌وه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانی ساز ده‌كات له دیوانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ كاتژمێر (12:30) و بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتێكی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان بۆ رای گشتی.
هاوڵاتى چەند سەرچاوەیەکی عێراقی و نێودەوڵەتی پشتڕاستیان کردەوە کە بەرپرسێکی سوپای پاسدارانی ئێرانی بەناوی موسلیم شەهدان لەهێرشێکی درۆندا هەفتەی رابردوو لەسەر سنووری عێراق و سوریا کوژرا، ئەگەرچی حەشدی شەعبی ئەوە رەتدەکاتەوە. کوشتنەکەی تەنها دوو رۆژ بوو دوای کوشتنی زانای ئەتۆمی باڵای ئێران، موحسین فەخریزادە، کە ئێران ئیسرائیل تۆمەتباردەکات بەکوشتنەکەی. موقەدەم هیشام مستەفا سەرۆکی نوسینگەی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی سیاسیی پارێزگای حەسەکە لەسوریا، وتی «درۆنێکی نەناسراو ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج کە موسلیم شەهدانی تێدابوو، خۆی و سێ سەرنشینی تری دەستبەجێ کوشت.» ئۆپەراسیۆنەکە لەناو سنووری سوریادا ئەنجامدرا، لەکاتێکدا کاروانەکەیان بەخاڵی پەڕینەوەی قائیم و ئەلبوکەمالدا تێدەپەڕی، کە لەعێراقەوە هاتبوون. موقەدەم هیشام مستەفا وتی «سەرنج خرایەسەر شەهدان، کە فەرماندەیەکی باڵا بوو لەسوپای پاسداران‌دا، دوای ئەوەی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران قاسم سولەیمانی لەهێرشێکی ئەمریکادا لەعێراق کوژرا لەکانونی دووەمی ئەمساڵدا». مستەفا وتی «شەهدان بەرپرس بوو لەسەرپەرشتیکردنی میلیشیاکانی سەر بەئێران کە لەخۆرئاوای سوریا جێگیرکراون، لە باشوری رووباری فورات». لەوانە میلیشیا عێراقییەکانی وەک کەتائیب حزبوڵا، حەرەکەت نوجەباو لیوای حەیدەریون؛ هێزەکانی حزبوڵای لوبنانی؛ هەروەها لیواکانی زەینەبیون و فاتمیون، کەیەکەمیان بەکرێگیراوانی پاکستانی و دووەمیان ئەفغانی لەخۆدەگرن. وتی «شەهدان راستەوخۆ بەرپرس بوو لەچالاکییە تیرۆریستییەکانی میلیشیاکان، لەنێویاندا کوشتن و دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانی دانیشتوانی ناوچەکان، هەروەها هەوڵدان بۆ هێنانەئارای گۆڕانی دیمۆگرافی. موقەدەم هیشام مستەفا وتی «کوشتنی شەهدان گورزێکی تووند دەوەشێنێت لەئێران، بەتایبەتی کە ئۆپەراسیۆنەکە تەنها دوای دوو رۆژ روویدا لەتیرۆرکردنی فەخریزادە لەتاران». وتیشی «کوشتنی شەهدان سەرلەشێوان و نیگەرانییەکی زۆری ئەمنیی هێناوەتە ئاراوە لە ریزەکانی ئەو میلیشیایانەدا کە بەدرێژایی سنووری عێراق و لە دێرەزوور و شامییە و مەیادین جێگیرکراون تا دەگاتە پایتەختی (سوریا) دیمەشق.» هەروەها وتی «شێوازی کاری میلیشیاکان لەسەروبەری هەر هێرشێکدا پەنابردنە بۆ جێگۆڕکێ و تووندکردنەوەی ئەمنییەت لەو بنکانەی لێی جێگیرکراون، بەهەڵکەندنی خەندەق و پتەوکردنی بەربەستەکان بۆ خۆئامادەکردن بۆ هێرشی نوێ، بەڵام ئەوە نایانپارێزێت لەوەی دیسان بۆردومان بکرێن.» بنکەکانی میلیشیاکانی سەر بەئێران لەناوچەکانی سەر سنووری عێراق و سوریا زۆر جاران دەکرێنە ئامانج لەڕێی فڕۆکەی نەناسراوەوە، کە لەجبەخانەکان و ئۆتۆمبیل و چەکداران دەدەن. سەرچاوەکان بە کەناڵی عەرەبیەیان وت «گوێیان لەتەقینەوەیەک بووە نزیکی خاڵی پەڕینەوەی قائیم لەنێو خاکی سوریادا رۆژی یەکشەممە، بەناو راڕەوە ئەمنییەکان کە زۆرجاران لەلایەن کەتائیب حزبوڵا و میلیشیاکانی ترەوە بەکاردەهێنرێن بۆ جوڵە لەنێوان عێراق و سوریادا.» ئێران و حەشد کوشتنەکەی رەتدەکەنەوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران نکوڵی کرد لەکوشتنەکەی شەهدان و وتەبێژی وەزارەتەکە، سەعید خەتیبزادە، وتی وەزارەت «هیچ راپۆرتێکی پێنەگەیشتووە دەربارەی ئەو هێرشە». میدیاکانی ئێران و زۆربەی میدیا فارسی زمانەکانی دەرەوەی وڵاتیش باسیان لەو بابەتە نەکردووە، هەروەها فەرماندەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەئەنبار قاسم موسڵح، نکوڵیکرد لەهێرشەکە. بەڵام سەرچاوەیەکی حەشدی شەعبی بە سۆمەرییە نیوزی وت «حەشدی شەعبی کاریان بەوە نییە ئەو هەواڵ و رووداوە سەربازییانە بگوێزنەوە کە لەدەرەوەی کاروبارەکانی عێراقدان». بەڵام دوو بەرپرسی پلەبەرزی ئاسایشی عێراق بەشێوەی جیاجیا بەڕۆیتەرزیان وتووە؛ ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لەگەڵ موسلیم شەهدان بوون، چەک و تەقەمەنیان پێبووە و بەتەمابوون بەرەو سووریا بیگوازنەوە، بەڵام پیش ئەوەی بگەنە ناو خاکی سووریا کەوتوونەتە بەر هێرشی مووشەکی. ئەو دوو بەرپرسە پلەبەرزە ئەوەشیان وت کە گرووپە میلیشیاکانی عێراق کە سەر بەڕژێمی ئێرانن، بۆ گەڕانەوەی تەرمەکانیان هاوکارییان کردووە. کوژرانی “موسلیم شەهدان” تەنیا چەند رۆژێک دوای کوژرانی “موحسین فەخریزادە” لەتاران روودەدات، کە ئێران ئیسرائیل بەکوشتنی “فەخریزادە” تۆمەتبار دەکات. کاریگەری ئێران لەدەروازەکانی سوریا چەند دەروازەیەکی نافەرمی لەنێوان سوریا‌و عێراق لەو ناوچەیەدا هەن، کە لەژێر کۆنتڕۆڵی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراقدان، لەو رێگایانەوە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەعێراقەوە دەچنە نێو سوریا. پێشتریش چەند جارێک چەکدارانی سەر بەکەتائیبی حزبوڵڵا لەو ناوچەیە لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراونەتە ئامانج، کە چەند ساڵێکە لەو ناوچەیە جێگیربوونە. چاودێران هۆکاری رەتکردنەوەی تیرۆرکردنی فەرماندەکەی سوپای پاسدارانی ئێرانی لەلایەن فەرماندەکانی حەشدی شەعبی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە نایانەوێ لەبارەی پەڕینەوەی فەرماندە ئێرانییەکان لەعێراقەوە بەئاراستەی سوریا بێ گرتنەبەری رێوشوێنی فەرمی و یاسایی تووشی شەرمەزاری بن. محەممەد حەبیب، نووسەرو رۆژنامەنووس وتی «پشت بەو رەتکردنەوەیەی حەشد نابەسترێت ئەگەر سەرچاوەیەکی دیکەی لەگەڵ نەبێت، لەماوەی رابردووش‌دا لێدوانی چەند کەسایەتییەکی نێو حەشد هاودژبوونە، حەشدیش لایەنی زۆر لەخۆدەگرێت و بەشێوەیەکی ناوەندی سەرپەرشتی ناکرێت.» هەروەها مەعن جبوری، راوێژکاری پێشوو لەوەزارەتی بەرگریی عێراق وتی «ناوچەی سنووری نێوان عێراق و سوریا، بە یەکێک لەو خاڵە لەبارانە دادەندرێت کە سوپای پاسدارانی ئێران بۆ هاتوچۆکردن لەنێوان هەردوو وڵات بەکاریدێنن». کاریگەریی سوپای پاسداران لەدێرەزوور ماوەی چەند ساڵێکە سوپای پاسدارانی ئێران لەهەوڵدان بۆ راکێشانی دانیشتوانی دەێرەزوور وەکو ئه‌ندامان بۆ نێو میلیشیاکانیان، بەزۆریش لاوان و هەرزەکاران دەکەنە ئامانج، کە لەهەژارترین خێزانەکانن یان لە بەشە گوندنشینەکانی پارێزگاکەن. جەمیل عەبد چالاکوانێکی دێرەزوورە، وتی «پاسداران دەستیکردووە بەفراوانکردنی هەڵمەتەکانی لە چەند بەشێکی خۆرهەڵاتی پارێزگاکە وەک وەڵامێک بۆ هەڵمەتێکی روسەکان بۆ راکێشانی لاوانی ناوچەکە بۆنیو میلیشیای فەیلەقی (٥)». باسی لەوەکرد کە راکێشەران هەژارترین خێزانەکان دەکەنه ئامانج، دایک وباوکانیش فشاریان لێدەکرێت و بەپارە هانده‌درێن بۆ ناردنی کوڕەکانیان بۆ پەیوەندیکردن بەمیلیشیاکانەوە. موچەی دابین‌کراو زۆر نییەو (10) هەزار لیرەی سورییە کەدەکاتە (50 دۆلار) به‌رزترینه که بدرێته راکێشراوێکی لاوی ئاسایی. زۆربەی ئه‌وانه راکێشراون بۆ خزمه‌تکردن لەمیلیشیاکاندا لەڕێی بەشداریکردنیانەوە لە یه‌که‌کانی دیده‌وانیدا که له‌لایه‌ن ناوەندی کلتوری ئێرانی لەدێرەزوور رێکخراون. جەمیل عەبد «ئەم یه‌کانه‌ی دیده‌وانی وەک په‌روه‌رشگایه‌ک خزمه‌تیان ده‌کردو مێشکی دیده‌وانه‌کانیان بەئایدۆلۆژیای پاسداران دەشۆردەوەو هەندێک راهێنانی شێوازی سەربازییان پێدەکردن». وتیشی «حزبوڵای لوبنانی وەک مۆدێلێک به‌کارهاتووه بۆ ئامادەکردن و راکێشانی لاوان و ئاماژەیکرد بەوەی حزبوڵا بۆ ماوەی چەندین ساڵ هەمان شێوازی بەکارهێناوە لەهەوڵەکانی خۆیدا بۆ راکێشانی ئه‌ندامان لەلوبنان». پاسداران گەنجانی سوری رادەکێشێت بۆ گۆڕینی باوەڕیان سوپای پاسدارانی ئێران بەردەوامە لەبره‌وپێدانی هه‌ژمونی خۆی لەپارێزگای دێرەزووری سوریا لەڕێگای چەندین ناوه‌ندی کەلتوورییه‌وه کە لەهەرێمەکە کردوونیەتەوە. جەمیل عەبد چالاکوانی دێرەزوور، وتی «ئەم ناوه‌ندانه تەنیا بۆ کاری کەلتووری بەکارناهێنرێن، بەڵکو بۆ بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیای سوپای پاسداران و راکێشانی گه‌نجان بۆ نێو هێزەکانیشیەتی.» هەروەها وتی «سوپای پاسداران ناوه‌نده که‌لتووریه‌کانیان لەچەندین بەشی دێرەزوور کردۆتەوه کە لەژێر کۆنترۆڵیدایەو «ئۆپه‌راسیۆنی گەورەی ئەندام کۆکردنەوە لەژێر ناوی چالاکی کەلتووریدا ئەنجامدەدەن». وتیشی «چالاکییە کەلتوورییەکان وانەوتنەوە لەخۆدەگرن بۆ بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیای مەزهەبگەراو سیاسیی سوپای پاسداران». یەکێتی گەنجانی شۆڕشگێری سەر بەڕژێمی سوریا رێگای خۆشکردووە بۆ کاری ناوه‌نده کەلتوورییەکان. یەکێتییەکە بەمدواییانە بانگهێشتی سەرۆکی ناوه‌ندێکی کەلتووری کردبوو، کەهاووڵاتییەکی ئێرانییە و وانەی ده‌وتەوە لەبارەگای یەکێتییەکە لەشارۆچکەی جورا له‌شاری دێرەزوور. جەختیکرده‌وه لەپێویستی پشتیوانیکردن و بوونه ئەندام لە میلیشیاکانیداو باسیشی لەو سوودانه کردبوو کە کەسێک وەریدەگرێت لەسوپای پاسداران دوای ئەوەی دەبێتە ئەندامی لقێکی. جەمیل عەبد وتی «ناوه‌نده کەلتوورییەکان دەستیانکردووە بەناردنی خوێندکاران بۆ زانکۆ ئێرانییەکان لەسەر بەخششی خوێندن، ئەولەویەتیش دراوە بەخوێندکارانی بابەتە ئایینیەکان. وتیشی «بۆچوونەکە ئەوەیە دەرچووان بگەڕێنەوە لەئێرانەوە بۆ سوریا بۆ بڵاوکردنەوەی پرەنسیبە سیاسی و ئایینیەکانی کە سوپای پاسدارانی لەسەر دامەزراوە». ناوه‌نده کەلتوورییەکان سەرنجیان لەسەر مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ‌و قوتابخانەکانە لەگەڵ کوڕانی سەربازانی رژێمی سوریا کە لەجەنگدا کوژراون. جەمیل عەبد وتی «ئەمە لەژێر ناوی هاوکاری بۆ منداڵانی شەهیداندا ئەنجامدەدرێت، بەقۆستنەوەی رەوشی خراپی داراییان». وتیشی «ناوه‌نده‌کان دیاری و پارەش دابەشدەکەن بەتایبەتی بەسەر منداڵاندا‌و بۆنەی ئایینی دەگێڕن تا لەوکاتەدا باوەڕیان بگۆڕن».
ھاوڵاتی دوای (30) ساڵ لەداخستنی، جارێکی دیکە دەروازەی عەرعەر لەنێوان عێراق و سعودیە کرایەوە. دەروازەکە بەبڕی (75) ملیۆن دۆلار بەپشتیوانی دارایی سعودیە بنیاتنرا، ئەوەش لەکاتێکدایە ریاز هەوڵدەدات بەهێزەوە بگەڕێتەوە نێو بازاڕەکانی عێراقی، کەپڕن لەکاڵای ئێرانی و تورکی. دەروازەکە، کەپاریزگای ئەنبار لەخۆرئاوا دەبەستێتەوە بەو شانشینەوە، بەشێوەیەکی فەرمی لە 18ی تشرینی دووەم کرایەوە، دوای (30) ساڵ لەداخران، پێشتر بڕیاربوو لەتشرینی یەکەمی 2019 بکرێتەوە، بەڵام چەندین جار دواخرا. شەممەی رابردوو، سێ بارهەڵگری سعودی کەکاڵای جیاوازی وڵاتەکەیان هەڵگرتبوو لەدەروازەی عەرعەر بۆ یەکەم جار هاتنە ناو خاکی عێراقەوە. هێزە ئەمنییەکان ئاسایشی ئەو هێڵە نێودەوڵەتییە خێرایەیان لەئەستۆ گرتووە، بەدێژایی رۆژ ئەو بارهەڵگرانە دەپارێزن کە لەسعودیەوە کاڵا هاوردە دەکەن. دوای داگیرکردنی کوەیت لەساڵی 1990، سعودیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ رژێمی سەدام پچڕاند. دەروازەی عەرعەر لەڕۆژئاوای ئەنبار هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی سعوودیە، یەکەمجارە دوای بەفەرمی کرانەوەی پێشوازی لەو سێ بارهەڵگرە سعودیە بکات و بەوەش جووڵەی بازرگانی لەنێوان هەردوو وڵات دەستپێدەکاتەوە. عێراق، لەڕۆژئاوا سنووری لەگەڵ سوریا‌و ئوردن هەیە، تورکیا دەکەوێتە باکوور، ئێران لەڕۆژهەڵات و سعودیەو کوەیت لەباشووریەتی. کردنەوەی دەروازەی سنووریی عەرعەر لەنێوان عێراق و سعودیەدا ئاماژەیەکی دیکەیە بۆ پەیوەندییە بەگوڕەکانی نێوان ئەو دوو دراوسێیەو سوودی بەرجەستەی دەبێت بۆ خەڵکی عێراق، بەرپرسانی عێراق و چاودێرانی ناوچەکە وتیان. ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند ئەو دوو وڵاتە کردنەوەی دەروازەی دووەم لەخاڵی جومەیمە تاووتوێ دەکەن، لەسەر سنووری باشوری عێراق بەو شانشینەوە. بەغداد عەرعەر بەجێگرەوەیەك دەبینێت بۆ دەروازەکانی لەگەڵ ئێران، کە لەڕێیانەوە عێراق پشکێکی زۆری هاوردەکانی دێنێتە ناوەوە. هاوکات، حکومەتەکەی سەرەکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی هەوڵیداوە وەبەرهێنانی بیانی برەوپێبدات، لەنێویاندا پشتیوانیی سعودیە بۆ کەرتی وزەو کشتوکاڵ. حکومەتی عێراق چاوەڕێدەکات ئەم هەوڵە پشتیوانییەک بێت بۆ وەبەرهێنان و گەشەسەندن، لەکاتێکدا ئەو چاودێرانەی عێراق کە قسەیان لەگەڵ دیارونا کرد پشتیوانیی خۆیان دەربڕی بۆ نزیککردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سعودیە و وتیان ئاماژەیەکە بەدوورکەوتنەوە لەئێران. مەستەفا عەرسان جێگری پارێزگاری ئەنبار وتی کردنەوەی دەروازەکە «بەلوتکە گەیشتنی کۆبوونەوە هاوبەشەکان بوو لەنێوان عێراق و سعودیەدا کەماوەی دوو ساڵە بەردەوامن». دەروازەکە بە (75) ملیۆن دۆلار بەپشتیوانی دارایی سعودیە بنیاتنرا، چەندین باڵەخانەی جیاواز لەخۆدەگرێت، لەگەڵ دەستگای خزمەتگوزاری، رووبەرێکی فراوان لەشوێنی هاتوچۆی بازرگانی و پیادە، سیستمی پشکنینی ئێکس رەی، سیستمی کێشانی لۆری و دوو وێستگەی کارەباو پاڵاوتنی ئاو. وتی لەم چەند ساڵەی دواییدا، دەروازەی ئەنبار بەشێوەیەکی سنووردار کرایەوە تا رێگە بەهاتوچۆی حەج و عەمرەی حاجییان بدات و وتیشی بەکردنەوەی فەرمیی دەروازەکە جارێکی دیکە بۆ مامەڵە و بازرگانی بەکاردەهێنرێت. وتی «دەروازەکە دەرچەیەك و دەمارێکی ئابوریی گرنگ دەبێت بۆ عێراق» و ئاماژەیکرد بەوەی «دەستپێکردنەوەی گەشت و بازرگانیی دوولایەنەی نێوان پیشەسازییەکان لەگەڵ سعودیە داهات بۆ گەنجینەی دەوڵەت بەرهەمدەهێنێت و هەلی کار دێنێتە کایەوەو ئابوریی ناوخۆ دەبوژێنێتەوە. پتەوکردنی پەیوەندییەکانی عێراق‌و سعودیە ئەنجومەنی هەماهەنگیی سعودیە-عێراق، کە لە 2017 دامەزرا بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە، ئاسانکاریی کرد بۆ کردنەوەکە بەچەندین جار کۆبوونەوە پێش بۆنە فەرمییەکە. شاندێکی فراوانی سعودیە لە 8ی تشرینی دووەم سەردانی بەغدایان کرد بۆ بەئەنجامگەیاندنی رێکەوتنەکانی وەبەرهێنان لەکەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازیدا کەدەکرێت بایی ملیاران دۆلار بن. لوتکەی نێوان عێراق و سعودیە لە 10ی تشرینی دووەم لەپەخشێکی داخراوی تەلەفزیۆنیدا ئەنجامدرا، کەتیایدا کازمی و شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان بەشدارییان تێداکرد. ئەمە بەردی بناغەی هاریکاریی سیاسی و ئەمنی و ئابوریی دانا‌و دەروازەی کردەوە بۆ کۆمپانیا سعودییەکان تا وەبەرهێنان لەعێراق بکەن. وەك هەنگاوی دوای کردنەوەی دەروازەی عەرعەر، نێردەیەکی بازرگانیی سعودیە لەبەغدا دەستبەکاردەبێت. عەرسان وتی سعودیە ئەزمونێکی زۆری لەچەندین کەرتدا هەیە، لەنێویاندا کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و دەتوانێت یارمەتی عێراق بدات سەرچاوەکانی لەڕێی چەندین پرۆژەی گەورەی وەبەرهێنانەوە گەشە پێبدات. وتی «ئەم جۆرە لەهاریکاری گەشەپێدان پشتیوانی لەعێراقییەکان دەکات لەئاستەکانی ئابوری و خزمەتگوزاری و گەشەپێداندا». یەحیا محەمەد پەرلەمانتاری عێراق، جەختیکردەوە لەگرنگیی برەودان و بەهێزکردنی هاوبەشی عێراق لەگەڵ سعودیە. وتی «ئەمە بەشداریدەکات لەگەشەپێدانی ئابوری عێراق و دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز کەسوودی بۆ هەردوو وڵات دەبێت». وتیشی «بەهیواین کردنەوەی دەروازەی عەرعەر دەستپێکی چالاکی بنکەفراوان بێت لەنێوان عێراق و سعودیەو ناساندنی پرۆژەکانی وەبەرهێنان و کراوەیی بەرفراوانی سعودیە کە سوودی دەبێت بۆ هەوڵەکانی بنیاتنان و گەشەپێدان و راکێشانی وەبەرهێنان... لەئێستادا عێراق ژینگەیەکی بەپیتی وەبەرهێنانی دابینکردووە.» ئاماژەیکرد بەوەی پێویستە عێراق بکرێتەوەو هاریکاری لەگەڵ وڵاتانی دیکەی عەرەبی بکات لەگەڵ دەستەبەرکردنی هاوبەشیی هاوسەنگ و پەیوەندی لەگەڵ ژینگە هەرێمیەکەی لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش. دژایەتی لایەنەکانی سەر بەئێران چاودێرانی عێراقی وتیان کردنەوەی دەروازەکەو نزیکبوونەوەی پەیوەندیی نێوان عێراق و سعودیە لایەنەکانی سەر بەئێرانی تووڕەکردووە، کەهەڕەشەیان کردووە دژی ئەم هەنگاوە بوەستنەوە. ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند کەپێش کردنەوەی دروازەی عەرعەر، گروپێك کەخۆی بە ئەسحاب کەهف ناساندووە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو «رەتکردنەوەی خۆی بۆ پرۆژەی سعودیە لەعێراق» راگەیاند. کازمی لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە 17ی تشرینی دووەم سەرکۆنەی ئەم هەڕەشانەی کرد‌و جەختیکردەوە لەوەی حکومەت بەرەو پەیوەندیی نزیکتر دەچێت لەگەڵ سعودیەو دەرگاکانی بەڕووی وەبەرهێنانەکانی سعودیەدا دەکاتەوە. چاودێران وتیان نزیکبوونەوەی پەیوەندی لەنێوان عێراق و سعودیەدا گۆشەگیریی نێودەوڵەتی ئێران زیاد دەکات و ئەو قازانجە ئابورییەی ناهێڵێت کە لەهەناردەکردنەوە بۆ بازاڕی عێراقی دەستیدەکەوت. پەیوەندی نزیکی نێوان عێراق و سعودیە کاریگەریی دەبێت بۆ سەر نفوزی ئێران و هەوڵەکانی بۆ جڵەوکردنی عێراق لەڕێی ئەو رێکەوتنە ئەمنی و ئابورییانەوە کەخزمەت بە بەرژەوەندیەکانی ناکەن. فەیسەڵ حسێن بەڕێوەبەری ناوەندی تووێژینەوە ستراتیژییەکان، وتی «عێراقییەکان چەندین جار داوایان لەئێران کردووە کۆتایی بەسیاسەتە دوژمنکارانەکانی بهێنێت و چیتر لەڕێی بریکارەکانیەوە هەڕەشە نەکات». وتی «بەڵام ئێران بەردەوامە لەپشتیوانیکردنی دارایی بریکارەکانی و چەك و مووشەکیان بۆ دابیندەکات تاسەقامگیریی عێراق نەهێڵێت و سەرچاوەکانی قۆرخ بکات». وتیشی «عێراق وڵاتێکی خاوەن سەروەرییەو مافی دامەزراندنی پەیوەندیی هەیە لەگەڵ هەمووان، لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی لەگەڵ سیاسەتێکی هاوسەنگ.» ھەروەھا وتی «هەرچی سعودیەشە، وڵاتێکی دەوڵەمەندو گەشەکردووە لەچەندین بوارداو بەپێنجەم بەهێزترین وڵات دادەنرێت لەجیهاندا.» ئەو دوو وڵاتە پەیوەندیی خێزانی و خێڵەکیشیان لەنێواندایە، لەگەڵ پەیوەندی مێژوویی و چەندین هاوبەشی دیکەو ئاماژەی کرد بەوەی «سعودیە رۆڵێکی ئەرێنی و بنیاتنەری بینیوە» لەعێراق. فەیسەڵ حسێن وتی «بۆ عێراق گرنگە سوود لەتوانای بەردەستی سعودیە ببینێت، بەتایبەتی لەڕووی وەبەرهێنانەوە.» وتیشی «وەبەرهێنانی کشتوکاڵیی سعودیە لەعێراق کە بەدەستهێنانەوەی هەزاران هێکتار لەخاکی کشتوکاڵی و دامەزراندنی کەرتی بەرفراوانی پیشەسازی خۆراك و بەرهەمهێنان لەخۆدەگرێت گرنگییەکی زۆری هەیە». ئەو لێکنزیکبوونەوەیە دوای ئەوە دێت، عێراق لەسەردەمی نوری مالیکی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق، ببووە شوێنکەوتەی ئێران». ئەمە بەوتەی ئەحمەد رکبان، کەشارەزایەکی بواری ئەمنیی سعودیە. حوسێن عەللاوی، شارەزای ئەمنی عێراقی دەڵێت «پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەگەشەکردنێکی کارا تێدەپەڕێت، ئەمەش ئەنجامی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی ستراتیژی عێراقی- سعودیە، کەئەنجوومەنێکی هاوئاهەنگییە ئامانجەکەی پەرەپێدان و بەهێزکردنی دامودەزگاکانی نێوان هەردوو وڵاتە». عەللاوی دەشڵێت، هەردوو وڵات پلانی کردنەوەی دەروازەیەکی دیکەشیان هەیە، کەدەروازەی جمیمەیە، بەڵام وادەی کردنەوەکە دیارینەکراوە. هەر لەدرێژەی قسەکانیدا عەللاوی ئاماژە بەوەدەکات، ئەو دەوازەیە دەبێتەهۆی پەرەسەندنی پەیوەندییە بازرگانییەکان و جموجۆڵی وەبەرهێنان لەنێوان هەردوو وڵات و گەشەپێدانی ژێرخان لەلایەن کۆمپانیاکانی سعودیە، ئەمەش لەڕێگەی وەبەرهێنان لەکەرتەکانی تەندروستی، کشتوکاڵ، پیشەسازی، پترۆکیمیایی، پرۆژە هاوبەشەکان لەنەوت و چیمەنتۆو کارەبا. کەرتەکانی پیشەسازیی و کشتوکاڵ لەعێراق پووکاونەتەوە، لەکاتێکدا قەیرانی ئابووری و گوزەران لەزیادبوونە. عەللاوی دەڵێت «عێراق بڕیاریداوە رێڕەوەکانی کێبڕکێ بکاتەوە، ئەمەش بۆ فرەیی ئەو کاڵایانەی دێنە عێراق، تاوەکو ئاراستەی نوێ دروستبکات بۆ پیشەسازیی، کشتوکاڵ، وزەو رەخساندنی هەلیکار بۆ گەنجان». بەکاربەری عێراق خواستی لەسەر بەرهەمەکانی سعودی، تورکی و ئوردنییە، چونکە کوالێتیان بەرزە، لەبەرامبەردا ئەوانەشی داهاتی کەمە، روویان لەبەرهەمی ئێرانییە، کەکوالێتییەکەی نزمە.
هاوڵاتى وه‌فدى باڵاى حکومه‌تى هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌که‌ى بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ وه‌زیرانى دارایى و نه‌وت کۆبوه‌وه و قوباد تاڵه‌بانى رایگه‌یاند:"له‌به‌رامبه‌ر پێدانى شایسته داراییه‌کانیان، حکومه‌تى هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به ئه‌رکه‌کانى به‌پێى یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى دارایى عێراق". که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر، راگه‌یه‌ندراوێکى نوسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، وه‌فدى باڵاى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له به‌غدا، له‌گه‌ڵ وه‌زیرانى دارایى و نه‌وتى عێراقى کۆبوه‌وه. قوباد تاڵه‌بانى دوپاتى ھه‌ڵوێستى حکومه‌تى ھه‌رێمى کرده‌وه بۆ پابه‌ند بون به ئه‌رکه‌کانى به‌پێى یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتھێنانى دارایى عێراق له‌به‌رامبه‌ر دابینکردنى شایسته داراییه‌کانى ھه‌رێم. هاوکات بڕیاره سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه وه‌فده‌که‌ى حکومه‌تى ھه‌رێم زنجیره‌یه‌ک کۆبونه‌وه‌ى دیکه ئه‌نجامده‌دات. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ وه‌فدى باڵاى حکومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى گه‌یشته به‌غدا، به مه‌به‌ستى گه‌یشتن به رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێرا
هاوڵاتى ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامیی له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانیى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى ڕایده‌گه‌یه‌نێت بژێویی و ژیانى خه‌ڵک له مه‌ترسییدایه و ده‌شڵێت، "ئه‌نجامنه‌دانى چاکسازیى ڕاسته‌قینه ئاینده‌ى هه‌رێمى کوردستان به‌ره‌و ئاقارێکى خراپ ده‌بات". به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامی، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ى کانونى یه‌که‌مى 2020، عه‌لى باپیر ئه‌میرى له مه‌کته‌بى تایبه‌تى خۆى له‌شارى هه‌ولێر پێشوازیى له بافڵ تاڵه‌بانیى کرد، ته‌وه‌رى سه‌ره‌کیى دیداره‌که‌ى نێوانیان تایبه‌ت بو به قسه‌کردن له‌باره‌ى بارودۆخى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان و ده‌ره‌نجامه‌کانى کۆبونه‌وه‌ى سێقۆڵیى نێوان لایه‌نه پێکهێنه‌ره‌کانى حکومه‌ت‌و په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێم و به‌غدا. سه‌رهه‌ڵدانى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له‌شار و شارۆچکه‌کانى هه‌رێمى کوردستان، شه‌هید و برینداربونى ژماره‌یه‌ک خۆپیشانده‌رى ناڕازیی، ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى گفتوگۆى نێوان ئه‌میرى کۆمه‌ڵ و هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى بوو. له‌و دیداره‌دا عه‌لى باپیر راگه‌یاند، بژێویی و ژیانى خه‌ڵک له مه‌ترسییدایه، ئه‌نجامنه‌دانى چاکسازیى ڕاسته‌قینه ئاینده‌ى هه‌رێمى کوردستان به‌ره‌و ئاقارێکى خراپ ده‌بات، ئیدانه‌ى کوشتنى خۆپیشانده‌رانیش ده‌که‌ن و نیگه‌رانیشى ده‌ربڕیى له‌وه‌ى دۆخى سه‌ختى ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵک ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێکى ڕیشه‌یى نه‌کرێت ئه‌وا نائارامیى گه‌وره‌تر دروست ده‌کات. ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى هیواى خواست هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى ڕۆڵى خۆیان بگیڕن له فشار خستنه سه‌ر حکومه‌ت تا به ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌رێکى ڕیشه‌یى بۆ پرسى موچه ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن عه‌لى باپیر له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانیى له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێم و به‌غدا و هه‌نگاوه‌کانى چاکسازیى حکومه‌ت له هه‌رێمى کوردستان گفتوگۆیان کرد، له‌و روه‌وه ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى هیواى خواست هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى ڕۆڵى خۆیان بگیڕن له فشار خستنه سه‌ر حکومه‌ت تا به ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌رێکى ڕیشه‌یى بۆ پرسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن. له‌لاى خۆشیه‌وه، بافڵ تاڵه‌بانى ڕایگه‌یاند، هه‌مو هه‌وڵه‌کانى خۆیان خستوه‌ته گه‌ڕ بۆ گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا و چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵواسراوه‌کان و ئه‌نجامدانى چاکسازیى ڕیشه‌یى له هه‌رێمى کوردستان.
