لیژنەی باڵای ئارامی لە هەرێمی کوردستان بڕیاری دا هاتووچۆی نێوان شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان قەدەغە بکرێت. بڕیارەکە لە کاژێر 12:00ی شەوی 2020/12/08ـەوە بۆ کاژێر 12:00ی شەوی 2020/12/09 دەبێت. لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ئەو بڕیارە بە مەبەستی زیاتر پاراستنی ئەمنیەت و خولقاندنی کەشێکی ئارامە.
هاوڵاتى وته‌بێژى جێگرى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، بڕیاره سبه‌ینێ چوارشه‌ممه ٩/١٢، وه‌فدى باڵاى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى سه‌ردانى به‌غدا بکات. ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه 8ى کانونى یه‌که‌مى 2020، سه‌میر ھه‌ورامى له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ڵێت:" شانده‌که به‌مه‌به‌ستى به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆکان وگه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن له‌باره‌ى کێشه ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان و به‌تایبه‌ت پرسى دارایى و جێگیر کردنى شایسته داراییه‌کانى ھه‌رێمى کوردستان له پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق ده‌چێته‌وه به‌غدا". به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه ده‌ستى که‌وتووه، قوباد تاڵه‌بانى که سه‌رۆکایه‌تى وه‌فدى هه‌رێم ده‌کات وه‌ره‌قه‌ى گره‌نتى ته‌سلیم کردنى داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه به کۆمپانیاى سۆمۆى نیشتمانى عێراق و ته‌سلیم کردنى له‌سه‌دا 50% داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کانى پێیه‌و پشتیوانى لایه‌نه‌کانى (پارتى، یه‌کێتى، گۆران) پێدراوه بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆکان بگه‌یه‌نێته رێککه‌وتنى کۆتایى. ماوه‌ى چه‌ند رۆژێکه خۆپیشاندان وناڕه‌زایى له‌هه‌رێمى کوردستان به‌هۆى دواکه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خراپى باروگوزه‌رانى هاوڵاتیان ده‌ستیپێکردووه و به‌وهۆیه‌وه چه‌ندین خۆپیشانده‌ر کوژراون و برینداربوون.
ھاوڵاتی خۆپێشاندەرانی پێنجوێن هەڵیانکوتایە سەر بارەگای ناوچەی پارتی لە سنووری پێنجوێن و بەرپرسی لقی 12ی پارتیش دەڵێت پاسەوانێکی بارەگاکەیان کوژراوە. بەسام عەلی، بەرپرسی لقی 12ی پارتی راگەیاند، پاسەوانێکی بارەگاکەیان بەناوی ئاوات تاڵب مەجید، لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە کوژراوە. شایەتحالێک لە پێنجوێنەوە بە ھاوڵاتی راگەیاند خۆپیشاندان بەردەوامە و تەقەکەیەکی زۆر دەکرێ، چەندان بریندار هەیە، مامۆستایانی ئاینی لە هەوڵدان نەهێڵن خوێنی زیاتر بڕژێت و داوا لە لایەنگرانی پارتی دەکەن بارەگاکە چۆڵ بکەن بۆئەوەی خۆپیشاندەران ھێور ببنەوە. به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان له قه‌زای پێنجوێن، باره‌گای یه‌كێتی نیشتمانی و پارتی دیموكرات و یه‌كگرتوی ئیسلامی و بزونه‌وه‌ی گۆڕان سوتێندران.
ھاوڵاتی مێردمنداڵێکی تر لە خۆپیشاندانی قەزای سەید سادق ئێوارەی سێشەممە بە فیشەک کوژرا، لەماوەی دوو رۆژدا دوو کەس لەو شارە کوژراون. بەپێی گرتە ڤیدیۆییەک کە دەست ھاوڵاتی کەتووە، مێردمنداڵەکە فیشەکی بەردەکەوێت و لەو کاتەدا دەنگی تەقە بە چڕی دەبیسترێت بەھۆی چڕی فیشەک بارانەوە خۆپیشاندەرەکان ناتوانن تەرمەکەی ھەڵگرنەوە.
سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند هەموو بارەگاکان ناگاتە دڵۆپێک خوێنی هاوڵاتیان، ئەوەش دوای ئەوەی چەندین خۆپیشاندەر لەبەردەم بارەگای حزبەکان لە پاریزگای سلێمانی کوژران.. سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین له‌باره‌ی دۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان و خۆپیشاندان و گرژی و ئه‌ڵۆزیانه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه رووده‌ده‌ن په‌یامێكی بڵاو ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی : په‌یامی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو له باره‌ی دۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان بسم الله الرحمن الرحیم جه‌ماوه‌ری شه‌ره‌فمه‌ندی كوردستان به‌داخ و په‌ژاره‌وه دۆخی هه‌رێمه‌كه‌مان رۆژ به رۆژ ئاڵۆزتر ده‌بێ .. ئه‌م شه‌پۆڵی نارازی بوون و توڕه‌یی یه‌ی ئه‌مرۆژانه ئاماژه‌ی سه‌ختی برینه‌كه و دژواری دۆخه ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌یه و كاردانه‌وه‌ی بێ منه‌تی و شكستی ده‌سه‌ڵاته له ئیداره‌ی قه‌یرانه‌كاندا بۆیه ئه‌گه‌ری خراپتریش به‌دور نازانین، له‌م وێستگه هه‌ستیاره‌دا به‌چه‌ند خاڵێك سه‌رنجی جه‌ماوه‌ری برسیكراو و ماندو راده‌كێشین : 1. ئه‌م شه‌پۆڵه توڕه‌ییه ده‌رئه‌نجامی ناعه‌داله‌تی حوكمڕانی و بێ موچه‌یی فه‌رمانبه‌ران و بێ كاری گه‌نجان و بێ منه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه.. ده‌بێ هێزه‌كانی حوكمڕان دان به‌م فه‌شه‌له كه‌ڵه‌كه‌بووه‌ی پلان و به‌رنامه‌دا بنێن. 2. هێزه سیاسیه‌كان و نوخبه‌ی سیاسی و رۆشنبیری و عه‌قڵمه‌ندانی میلله‌ت نابێ بێ هه‌ڵوێست بن و ده‌بێ خه‌می بژێوی و ئه‌منیه‌تی نیشتمان و ده‌ستكه‌وت و ئه‌زمونی قه‌واره‌ی هه‌رێمه‌كه بخۆن و كاتی موزایه‌دات و ته‌سفیه‌ی حساباتی حزبی نیه، به‌ڵكوپێویسته هه‌موولایه‌ك به گیانێكی نیشتمان په‌روه‌ری و مه‌سئولیه‌ته‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن. 3. برسیه‌تی و بێ كاری و بێ موچه‌یی هاوڵاتیان رێگه ئه‌دا به كردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو و پێشبینی هه‌موو ده‌ستێوه‌ردان و به‌كارهێنانێكی ناحه‌زانه،.. ئه‌وه ئه‌ركی ده‌سه‌ڵات و نوخبه‌ی سیاسیه نه‌هێڵن دۆخه‌كه له بازنه‌ی سه‌بر و ته‌حه‌مول ده‌رچێ و كاولكاری ببێ به ئامانجی خه‌بات. 4. خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی و گشت رێكارێكی دیموكراسی و ئاشتیانه نه‌ك مافه به‌ڵكو له‌م دۆخه دژواره‌دا ئه‌ركه، به‌ڵام په‌لاماردان و سوتاندنی داموده‌زگا حكومی و حزبیه‌كان ئامانجه پیرۆزه‌كانی خۆپیشاندان له‌بارده‌با و ئه‌وه‌نده‌ی تر دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ئه‌بێ و سه‌ره‌داوی چاره‌سه‌ر له دڵسۆزانیش ون ده‌بێ و ده‌رگای ده‌ستێوه‌ردانی ناحه‌زان كراوه‌تر ده‌كات. 5. خراپ مامه‌ڵه‌كردنی هه‌ندێ له خۆپیشانده‌ران له موماره‌سه‌ی مافه‌كانیاندا نابێ ببێته پاساو بۆ ده‌سه‌ڵات و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی توند و رشتنی خوێنی خۆپیشانده‌ری برسی و باخه‌ڵ خاڵی .. به‌ڵكو ئه‌ركی هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشه پاسه‌وانی خۆپیشانده‌ران بكه‌ن و رێنمایی یاساییان پیشان بده‌ن و رێگه‌شبگرن له‌و چه‌ند كه‌سانه‌ی كه به مه‌رام یا به‌نه‌زانی ره‌وتی پرۆسه‌كه به‌لارێدا ده‌به‌ن. 6. هه‌رگیز ره‌وا نیه به‌ناوی پاراستنی باره‌گا حزبیه‌كانه‌وه پاسه‌وانه‌كان ته‌قه بكه‌ن له خۆپیشانده‌ران و هه‌موو باره‌گاكان ناكاته دڵۆپێك خوێنی هاوڵاتیان. له كۆتاییدا ده‌خوازین له‌م هه‌ل و مه‌رجه هه‌ستیاره‌دا پێش هه‌مووشتێك حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌م ئاڵۆزیه نه‌كاته پاساوی بێ باكی و په‌له بكات له چاره‌سه‌ری قه‌یرانی موچه و بژێوی و ئازادی راده‌ربرین و رۆژنامه‌گه‌ری و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی. براتان صلاح ا‌لدین محمد بها‌ءالدین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
هاوڵاتى له سنوورى قه‌زاى کۆیه حه‌وت حزبى سیاسى به‌یاننامه‌یه‌کى هاوبه‌شیان بڵاوکرده‌وه و رایانگه‌یاند"خۆپیشاندانه‌کان گۆڕاون بۆ توندوتیژى و خزمه‌ت به‌هیچ که‌س و لایه‌نێک ناکه‌ن" و داواش له ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان ده‌که‌ن به‌شدارى هیچ خۆپیشاندانێک نه‌که‌ن که خوێنى تێدا بڕژێ و پشێوى لێ بکه‌وێته‌وه. ده‌قى به‌یاننامه‌ى حه‌وت حزبى سیاسى له‌کۆیه: به‌یانی هاوبه‌شی لایه‌نه سیاسیه‌کانی سنوری قه‌زای کۆیه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان هاووڵاتییانی سنووری قه‌زای کۆیه بارودۆخ و ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان له‌ئاستێکی خراپ دایه و هه‌موو لایه‌ک ئه‌و راستیه ده‌زانین، بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه ره‌واکان و داخوازی و داواکاریه‌کان، ئێمه‌ش پشتیوانی داخوازیه ره‌واکانی هاووڵاتیانین. له‌به‌شێک له شار و شارۆچکه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ جارێکی دیکه خۆپیشاندانی هێمنانه و شارستانیانه گۆردران بۆ پشێوی و ئاژه‌وه، به‌داخه‌وه گه‌یشتووه‌ته رشتنی خوێنی هاووڵاتیان و زامداربوون و سووتاندنی باره‌گای لایه‌نه سیاسیه‌کان و دامه‌زراوه حکومیه‌کان. ئێمه پێمان وایه هه‌ر داواکاریه‌کی ره‌وا که پشێوی تێکه‌وت، ئامانجه سه‌ره‌کیه‌که‌ی به‌لاڕێدا ده‌برێت و به‌هۆیه‌وه ناگه‌ینه ئه‌نجام. ئه‌گه‌رچی گردبونه‌وه و خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی به‌مافی ره‌وای تاک له سیستمی دیموکراسی ده‌زانین، به‌ڵام له ئێستادا داواکارین له ئه‌ندام و لایه‌نگرانی خۆمان، به‌هیچ جۆرێک به‌شداری گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانی بێ موڵه‌ت نه‌که‌ن له‌سنووره‌که. هه‌روه‌ها داواکارین له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و لایه‌ن سیاسیه پێکهێنه‌ره‌کانی حکومه‌ت، به‌زوویی بڕیاری پێویست بده‌ن بۆ رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی فیدراڵ و دابه‌شکردنی مووچه و باشترکردنی بژێوی ژیانی مووچه‌خۆران و هاووڵاتیان، چونکه له‌ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی بارودۆخه‌که به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا، هه‌موو لایه‌ک له هێزه سیاسییه‌کان، حکومه‌ت و هاووڵاتیان زه‌ره‌مه‌ند ده‌بن. هێزه ئه‌منییه‌کان له‌م سنووره پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، هێمنی و ئاسایشی شاریان له‌ئه‌ستۆدایه، داواکارین به‌گیانی به‌رپرسیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌که‌دا بکه‌ن. له‌پێناو پارێزگاریکردن له جوانى و پیرۆزییه‌کانی شاری کۆیه و ته‌بایى هاووڵاتیان و لایه‌نه سیاسییه‌کان، گیانی یه‌کتر قبوڵ کردن ده‌که‌ینه بنه‌مای پێکه‌وه کارکردن بۆ خزمه‌تکردنی زیاتری هاووڵاتیان و گه‌یشتن به مافه‌کانیان. کوردستان و کۆیه به‌دووربێت له ئاشوب و ئاژه‌وه. مه‌ڵبه‌ندی 14ی رێکخستنی کۆیه - یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان مه‌لبه‌ندی16ی کۆیه - یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستان مه‌کۆى کۆیه - بزووتنه‌وه‌ی گۆران کۆمیته‌ی رێکخستنی کۆیه - حزبى شیوعی کوردستان ناوچه‌ی کۆیه - پارتی دیموکراتی کوردستان مه‌ڵبه‌ندی کۆیه - سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئه‌نجوومه‌نی 2ی کۆیه - کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان
ھاوڵاتی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق پەیامێکی لەبارەی خۆپێشاندانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە و داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات "رێز لە خواستی خۆپێشاندانی ئاشتییانە بگرن و دان بەخۆیاندا بگرن". ستیڤن هیکی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە پەیامەکەیدا کە لە توویتەر بڵاوکردووەتەوە دەڵێت "راپۆرتی تووندوتیژی و قوربانییەکانی سلێمانی و بەکارھێنانی چەك لە ناخەوە ھەژاندمی؛ داوا لە دەسەڵاتی ئەمنی دەکەم رێز لە خواستی خۆپێشاندانی ئاشتییانە بگرن و دان بەخۆیاندا بگرن". هەر لەو پەیامەیدا باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق داوا لە خۆپێشاندەران دەکات، بەشێوەیەکی "ئاشتییانە" خۆپێشاندان بکەن. ماوەی چەند رۆژێکە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین بەشێک لە هاونیشتمانیان خۆپێشاندان ئەنجامدەدرێت و گرژی و ئاڵۆزیی لێکەوتووەتەوە، بەشێک لە خۆپێشاندەران لە چەند قەزا و ناحیەیەک بنکە و بارەگای حیزبییەکانیان سووتاندوون. هاوکات جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی هەبووە و بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانەوە ژمارەیەک کوژراو و بریندار کەوتوونەتەوە و تاوەکو ئێستاش خۆپێشاندانەکان بەردەوامن.
هاوڵاتى پارتی، یه‌کێتى و گۆڕان پشتگیریان بۆ حکومه‌تى هه‌رێم دووپاتکرده‌وه و بڕیاریاندا وه‌فدێکى سیاسى و حکومى بچێته به‌غدا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵ بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتن و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ى کانونى یه‌که‌مى 2020، له سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان، به سه‌رپه‌رشتیى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان هه‌ریه‌که له پارتى دیموکراتى کوردستان، یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان کۆبوونه‌وه، له راگه‌یێندراوه هاوبه‌شه‌که‌یاندا، جه‌ختیان له پشتگیریى چاکسازییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له داهات و خه‌رجیى هه‌رێم و گرتنه‌به‌رى هه‌موو هه‌نگاوێکى پێویست کردووه‌ته‌وه بۆ دابینکردنى مووچه‌ى مانگانه‌ى مووچه‌خۆران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داوا ره‌واکانیان. ڕاگه‌يه‌نراوى كۆبوونه‌ى هاوبه‌شى پارتى و يه‌كێتى و گۆڕان له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8/12/2020 به سه‌رپه‌رشتيى به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى پارتى ديموكراتى كوردستان، يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌چوو. كۆبوونه‌وه بڕيارى دا به زووترين كات شاندێكى باڵاى سياسى و حكووميى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا بكات بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵ و لايه‌نه عێراقييه‌كان بۆ گه‌يشتن به ڕێككه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، به‌تايبه‌تيش بابه‌تى ماف و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و جێگيركردنيان له پڕۆژه‌ياساى بودجه‌ى 2021ى عێراقدا. كۆبوونه‌وه جه‌ختى له‌سه‌ر پشتگيريى چاكسازييه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له داهات و خه‌رجيى هه‌رێم و گرتنه‌به‌رى هه‌موو هه‌نگاوێكى پێويست كرده‌وه بۆ دابينكردنى مووچه‌ى مانگانه‌ى مووچه‌خۆران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داوا ڕه‌واكانيان. كۆبوونه‌وه جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه خۆپيشاندانى مه‌ده‌نيانه‌ى دوور له گرژى و په‌لاماردانى دامه‌زراوه فه‌رمييه‌كان و سه‌روماڵى هاووڵاتيان، مافێكى ڕه‌وايه و لايه‌نه‌كان جه‌ختيان له به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌ش كرده‌وه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندييه باڵاكانى هاووڵاتيان بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخى نه‌خوازراوى هه‌رێمى كوردستان، چاره‌سه‌ركردنى كێشه و قه‌يرانه‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و پارێزگاريكردن له قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا.
ھاوڵاتی خۆپیشاندان لە قەزای شارەزوور دەستیپێکردو دەیان کەس چوونتە سەر بینای قەزای شارەزوورو گڕیان تێبەردا. ئەوەش دوای روبەرووبەنەوە لەگەڵ ھیزەکانی پۆلیس و ئاسایش. شایەتحاڵێک لەناو خۆپیشاندانەوەکە وتی ئەگەرچی ھیزەکانی پۆلیس و ئاسایش تەقەیان بەسەر خۆپیشاندەراندا کردوە بۆ بڵاوەپێکردنیان بەڵام دواجار خۆپیشاندەران چوونەتە ناو بیناکەو چەند مۆلیدەیەکی کارەباو چەند ژورێکی بیناکەیان گڕتێبەرداوە.
ھاوڵاتی خۆپیشاندانی ھاوڵاتیان دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە چەند شارۆچکەیەکی پاریزگای سلێمانی و ھەڵەبجە دەستی پێکردەوە. خۆپیشاندان لە ھەریەکە لە دوکان و سەیدسادق و تەکیەو خورماڵ و کفری و پیرەمەگروون دەستیان پێکردەوە. بەپێی بەدواداچوونەکانی ھاوڵاتی خۆپیشاندران چونەتە سەر چەند بارەگایەکی حزبی و ئاگریان کردۆتەوە لەبەردەمیدا و ھەوڵی سوتاندنی بارەگا حزبەیاکن دەدەن.
ھاوڵاتی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوای لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد "رێز لە ئازادی رادەربڕین بگرێت" و بەجیدی كار لەسەر چارەسەركردنی قەیرانی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران بكات، هەروها بەستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان راستەوخۆ بە حکومەتی ناوەندەوە وەکو چارەسەرێک بۆ مووچەی فەرمانبەران دیاریدەکات. ئەمڕۆ سێشەممە 8/12/2020 حەسەن كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا داوای لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد پشت بە سیاسەتی هێوركردنەوە ببەستێت و رێز لە ئازادیی بیروڕا و خۆپێشاندانی ئاشتیانە بگرێت كە مافێكی رەوای هەموو تاكێكی عێراقییە. حەسەن كەعبی پێیوایە مانەوەی رەوشەكە بەو شێوەیە و "گوێنەگرتن" لە خۆپێشاندەران كە بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیان خۆپێشاندانیان دەستپێكردووە، قەیرانەكە "زۆر قوڵتر دەكات" و دەیانگەیێنێتە دووڕیانێكی سەخت. هەروەها دەشڵێت "كێشەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نوێ نییە و بەهۆی دانەنانی بڕگەیەكی تایبەت بە ئەوان نییە لە نێو یاسای كورتهێنانی دارایی كە بەمدواییە لە نێو هۆڵی پەرلەمان دەنگی لەسەردرا، بەڵكو ماوەی چوار ساڵە ئەو كێشە هەیە". لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەم پەرلەمانی عێراق بەبێ رەزامەندیی کورد پرۆژەیاسای قەرزی بۆ کورتهێنانی بودجە پەسندکرد. بەپێی یاساکە هیچ پشکێک لەو قەرزە بۆ هەرێمی کوردستان دیارینەکراوە، هاوکات رادەستکردنی هیچ بڕە نەوتێکیش لەسەر هەرێمی کوردستان نەسەپێنراوە، بەڵکو دانراوە کۆمپانیای سۆمۆ دیاریبکات. هەروەها حەسەن کەعبی ئاماژەی بەوە كردووە، ژمارەیەك رێگە هەیە كە دەكرێت بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دارایی پەنای بۆ ببەن، لەوانە گرێدانەوەی دۆسیەی دابەشكردنی مووچەی هەرێم راستەوخۆ بە بەغدا بەگوێرەی یەكە كارگێڕییەكان، ئەمەش هاوئاهەنگی و هاوكاری زیاتری نێوان بەغدا و هەولێری پێویستە، سەرەڕای دروستكردنی داتایەكی دروست كە بتوانرێت لەو بابەتە پشتی پێ ببەسترێت. دوای گەڕانەوەی شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندەکە کۆبووەوە. لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لێکتێگەیشتنی باش هەیە بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغدا لەسەر بودجەی 2021، هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "بە هیچ شێوەیەک سازش لە ماف و شایستە دارایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان ناکەین". لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا جێگری سەرۆکی پەرلەمان دەڵێت "پرسی مووچەی فەرمانبەران تەنیا پەیوەستە بە حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەرەڕای ئەوەش ئێمە داوایان لێدەكەین دەرگای دیالۆگ لەگەڵ بەغدا بكەنەوە لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەرێكی گونجاو بۆ سەرجەم دۆسییەكان لە چوارچێوەی دەستوور بەتایبەتیش پرسی مووچە بەو پێیەی پەیوەستە بە بنەماكانی قوتی خەڵكەوە كە دەبێت دووربێت لە ناكۆكییە سیاسییەكان، چونكە لە سەرەتا و كۆتایی ئەوان بەشێكن لە دامەزراوەی كارگێڕی دەوڵەت".
ھاوڵاتی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان یەک ھەفتە مۆڵەتی دایە حکومەتی ھەرێم بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان، بەپێچەوانەوە دەچنە پاڵ خۆپیشاندەران. کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان لە رایگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ھاوڵاتی ناردوە نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت لەوەی حکومەت بەشێک لە ھێزەکانی ناوخۆی ھێناوەتە سەر جادە "بۆ وێزەی خۆپیشاندەران". لە راگەیەنراوەکەدا داوادەکات حکومەت لە ماوەی ھەفتەیەکدا کیشەکان چارەسەر بکات بەپیچەوانەوە "زۆر پشوو درێژ" نابن و دەچنە ریزی خۆپیشاندەرانەوە.
ھاوڵاتی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە شارۆچکەی دوکان لە پاریزگای سلێمانی پاشنیوەڕۆی سیشەممە دەستیپێکرد دژ بە دواکەوتنی مووچە. دەیان کەس لە خۆپیشاندەران لە شەقامێکی شارەکە کۆوونەوەو ئاگریان لەسەر شەقامەکە کردەوە بە وتنەوەی دروشم. ئەوەش دوای رۆژێک دێت لە پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و پاسەوانانی بارەگا حزبیەکان لە چەندین قەزاو ناحیەیە پارێزگای سلێمانی. شەوی رابردوو پاریزگاکە زۆرترین گرژی بەخۆوە بینی‌و چەندین بارەگای حزبی لە شاروشارۆچکەکان سوتان و سێ کەس کوژران و دەیانی تریش برینداربوون.
ھاوڵاتی سێ بەرپرسی ھەریمی کوردستان رایانگەیاند کە پابەند دەبن بە جێبەجێکردنی یاسای قەرزو رێکەوتن لەگەڵ بەغدا لەبەرامبەر پێدانی شایستە داراییەکان ھەرێمی کوردستان. بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نامەیەکی فەرمی وەڵامی حکومەتی عێراقی داوەتەوە کە رەزامەندن لەسەر پابەندبوون بە یاسای قەرز. شاندی تەکنیکیی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان کە لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی نووسراوی بەغدای لەبارەی یاسای قەرز داوەتەوە و رەزامەندی بە پابەندبوون بە یاساکە دەربڕیوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، وەک چۆن هەرێمی کوردستان ئامادەیە پابەندی یاساکە بێت، ئەوانیش پابەندی جێبەجێکردنی ناردنی شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان بن. د. ئومێد سەباح، لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە لەبارەی بودجەی 2021 رایگەیاند، "گەیشتووینەتە لێکتێگەیشتنێکی زۆر باش".
