هاوڵاتى هاوڵاتیانى شارۆچکه‌ى پیره‌مه‌گرون رێگه‌ى سه‌ره‌کى سلێمانى _ دوکان یان داخستووه‌و گرژى له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌کان و خۆپیشانده‌راندا روویداوه‌و کۆمیته‌ى یه‌کێتى سوتێندرا. به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، خۆپیشاندانه‌کانى پیره‌مه‌گرون گرژى تێکه‌وتووه‌و کۆمیته‌ى یه‌کێتى سوتێندراو به‌ره‌و ناوچه‌ى پارتى ده‌رۆن و رێگا نادرێت هیچ ئوتومبێلێک بچێته ناو ناحییه‌ى پیره‌مه‌گرونه‌وه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى به‌رگریى تورکیا رایگه‌یاند:"له نزیکه‌وه به وردى چاودێریى پێشهاته‌کان و رێکه‌وتنى شه‌نگال ده‌که‌ین". ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 6ى کانوونى یه‌که‌مى 2020، موقه‌ده‌م نادیده شه‌بنه‌م ئاکتۆپ، وته‌بێژى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى به‌رگریى تورکیا له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "پشتیوانى له رێککه‌وتننامه‌ى واژۆکراوى رۆژى 9ى تشرینى یه‌که‌مى 2020ى نێوان حکومه‌تى ناوه‌ندیى عێراق و ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى باکوورى عێراق له‌باره‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى و ئاساییکردنه‌وه‌ى دۆخى ناوچه‌ى شنگالى عێراقى ده‌که‌ین". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه‌و وتى:"له نزیکه‌وه به وردى چاودێرى دوایین پێشهاته‌کان و لێکه‌وته‌کانى رێکه‌وتنه‌که ده‌که‌ین". رۆژى 9ى تشرینى دووه‌مى 2020، حکومه‌تى عێراق و هه‌رێم له‌باره‌ى دۆخى شه‌نگاله‌وه رێکه‌وتن و مسته‌فا کازمیش هێزێکى هه‌زار که‌سى ره‌وانه‌ى شه‌نگال کرد‌و هێزه‌کان له‌ناو شه‌نگال دوورکه‌وتنه‌وه‌و پۆلیسى عێراقى شوێنه‌کانیان گرتنه‌وه.
هاوڵاتى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ڕایگه‌یاند نرخى هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت له‌بودجه‌ى ساڵى داهاتوو به 42 دۆلار دیاری‌کرا. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 6ى کانونى یه‌که‌مى 2020، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ڕایگه‌یاند، به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت بۆ زیاتر له 49 دۆلار، عێراق نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وت له‌پڕۆژه بودجه‌ى 2021 به 42 دۆلار دیاریکردووه. به‌وته‌ى وه‌زیرى نه‌وت، عێراق ده‌یه‌وێت به‌ده‌ر له که‌رتى نه‌وت په‌ره به که‌رتى غاز بدات و وه‌به‌رهێنانى تیادا بکات. ڕۆژى سێ شه‌ممه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق له‌باره‌ى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021 کۆده‌بێته‌وه، دواتر پڕۆژه‌که ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌کرێت.
هاوڵاتى سه‌باحه‌ت تونجه‌ل له زینداندا بڕیاریداوه له‌دژى گۆشه‌گیرکردنى عه‌بدوڵا ئۆجالان، ڕێبه‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) مانبگرتو داواشیکردووه بگوێزرێته‌وه بۆ زیندانى ئیمراڵی. به‌پێى هه‌واڵێکى رۆژنیوز ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که سه‌باحه‌ت تونجه‌ل هاوسه‌رۆکى گشتیى پێشووى پارتى هه‌رێمه دیموکراتییه‌کان- ده‌به‌په،چوار ساڵه له زیندانى (پیتى ئێفى) ژماره یه‌کى کاندریاى پارێزگاى کۆجالى زیندانیکراوه، بڕیاریدا ده‌ست به چالاکیى مانگرتن بکات، تونجه‌ل له ده‌سته‌ى سێیه‌مى مانگرتواندا ده‌ست به چالاکییه‌که‌ى ده‌کات. له هه‌مان زیندان، چاغڵار ده‌میره‌ڵ په‌رله‌مانتارى پێشووى هه‌ده‌په‌ى ئامه‌د له ڕێگه‌ى بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه ڕایگه‌یاندبوو، ده‌ست به چالاکیى مانگرتن ده‌کات. پێشتر له‌و زیندانه‌دا ده‌میره‌ڵ و ژنێکى تر ده‌ستیان به چالاکیى مانگرتن کردبوو، هێزه ئه‌منییه‌کان هه‌ڵیانکوتابووه سه‌ر هۆڵى زیندانیانى سیاسیى کورد، که فیگه‌ن یوکسه‌ک دا‌غ هاوسه‌رۆکى پێشووى هه‌ده‌په، گوڵتان کشاناک هاوسه‌رۆکى پێشووى شاره‌وانیى گه‌وره شارى ئامه‌د، گوڵسه‌ر یڵدرم، ئایسه‌ڵ توغڵوک، سه‌باحه‌ت تونجه‌ل هاوسه‌رۆکى پێشووى ده‌به‌په، نورحه‌یات ئاڵتون هاوسه‌رۆکى شاره‌وانیى پێشووى دێرسیم و ئه‌دیبه شاهینى تیادا بوو و ده‌ستیان به‌سه‌ر کتێب و قه‌ڵه‌مه‌کانیان و بابه‌ته نووسراوه‌کانیان و که‌لوپه‌له په‌یوه‌ندیداره‌کان به نووسینه‌وه گرتبوو.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و کانزاکانى سلێمانى به هۆکارى دیارده‌ى (پیکاب و دووته‌نی) که بونه‌ته هۆکارى ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان نه‌توانن به‌شه‌نه‌وتى خۆیان وه‌ربگرن بڕیاریدا دابه‌شکردنى نه‌وت رابگرێت. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 6ى کانونى یه‌که‌مى 2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و کانزاکانى سلێمانى راشیگه‌یاند، دابه‌شکردنى نه‌وت راده‌گرن تا ئه‌وکاته‌ى مه‌فره‌زه‌کانى ئاسایش و پۆلیسى هاتوچۆ هاوکارى تیمه‌کانى دابه‌شکردنى نه‌وت ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان بتوانن به سانایى به‌شه نه‌وتى خۆیان وه‌ربگرن تا ئه‌م دیارده‌یه بنبڕبکرێت. ماوه‌یه‌که دابه‌شکردنى نه‌وتى سپى له به‌شێک له گه‌ڕه‌که‌کانى سلێمانى ده‌ستیپێکردووه و له ئێستادا له مه‌ڵبه‌ندى سێى شاره‌که‌دا دابه‌شده‌کرێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و کانزاکانى سلێمانى داوا ده‌کات پیکاپ و دووته‌نییه‌کان له‌گه‌ره‌که‌کان دووربخرێنه‌وه.
دەستەى ئامارى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، نەخشتەى پێشبینیکراوى ژمارەى دانیشتوانى هەرێمى کوردستانى بۆ ساڵى (2020) بڵاوکردەوە و بەپێى نەخشتەکە ژمارەى دانیشتوانى هەرێم بریتییە لە شەش ملیۆن و (171) هەزار و (83) کەس، لەو ژمارەیەش دوو ملیۆن و (254) هەزار و (422) کەس دانیشتوى هەولێرى پایتەختن. ئەوەشخراوەتە رو، ژمارەى دانیشتوانى سلێمانى بریتییە لە دوو ملیۆن و (152) هەزار و (595) کەس و پلەى دوەمى گرتوە، لە پلەى سێسەمیش پارێزگاى دهۆک دێت بە یەک ملیۆن و (648) هەزار و (611) کەس. بە پێى نەخشتەکە، ژمارەى دانیشتوانى پارێزگاى هەڵەبجە پێکهاتوە لە (115) هەزار و (455) کەس.
ھاوڵاتی وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، دووشەممە موچەی مانگی ١٠ی وەزارەتی ناوخۆ و دارایی، دووسبەی سێشەممەش، موچەی هێزەکانی زێره‌ڤانی، هێزی به‌رگری فریاكه‌وتن و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه بە لێبڕینی ٢١% دابەشدەکرێت. ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو وەزارەتی دارایی دەستی بە دابەشکردنی موچەی هەمان مانگی وەزارەتی تەندروستی کرد. رۆژی چوارشەممەی رابردووش، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا بڕیاردرا دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی تشرینی یەکەم بکرێت. ئەو موچەیەی دابەشدەکرێت، موچەی مانگی ١٠ی ئەمساڵە و رێژەی ٪٢١ی لێدەبڕدرێت، و موچەی پلەباڵاکانیش بە رێژەی ٪٥٠ دەبڕدرێت. لە ئێستادا فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم لە مانگی ١٢دان و موچەی مانگی ١٠ وەردەگرن، لە کاتێکدا عێراق بڕیاریداوە بە خەرجکردنی موچەی مانگی ١٢ و لە سەرەتاشدا خانەنشینان موچەیان پێدەدرێت. لەماوەی ئەمساڵدا و جگە لەم موچەیەی بڕیارە دابەشبکرێت، تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێم تەنیا چوار موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردووە و پینج موچەشی پاشەکەوتکردووە، ئەوەش جگە لەوەی لەو چوار موچەیەی دابەشیکردووە، سیانیان بە لێبڕینەوە بووە.
ھاوڵاتی بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندێكی پارتی دیموکراتی لورددتان سەردانی سلێمانی بكات و لەگەڵ هەریەكە لە گۆڕان و یەكێتی كۆببێتەوە لەسەر دۆخی ئێستا. میدیاکانی یەکێتیش بڵاویانکردەوە، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەی حزبەکەیان لەگەڵ پارتی لەبارەی موچەوە دەبێت. بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان هیچ زانیارییەكیان لەبارەی سەردانی شاندەكەی پارتیەوە ئاشکرانەکردوە. یەكێتی بڵاویانكردەوە، كە بڕیاره پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه یه‌كێتی و پارتی له ده‌باشان له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و و پرسی چاره‌سه‌ركردنی ووچه كۆببنەوە. ئەمەش لەکاتێکدایە، چەند رۆژیكە بەشێك لە هاوڵاتیانی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی خراپی دۆخی دارایی و دواكەوتنی موچە و لێبڕینی موچەوە خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن.
هاوڵاتى حکومه‌تى تورکیا رایگه‌یاند، به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبووانى کۆرۆنا له‌و وڵاته و تۆمارکردنى گه‌وره‌ترین ژماره‌ى توشبوون له‌رۆژێکدا که32 هه‌زارو 736 توشبوو بووه، به‌وهۆیه‌وه قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى سه‌رانسه‌رى راگه‌یاند. دواى راگه‌یاندنى بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى سه‌رانسه‌ریش له کۆتاییه‌کانى هه‌فته‌دا که‌به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبووانى کۆرۆنا ده‌رکراوه، ده‌زگاکانى راگه‌یاندنى تورکیا که‌مێک پێش ئێستا وێنه‌ى شه‌قامه‌کانى ئه‌سته‌نبوڵ و ئه‌نقه‌ره‌یان بڵاوکرده‌وه که هاتوچۆکردن وه‌ستاوه. دوێنێ هه‌ینى 193 که‌س له‌تورکیا به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و تا ئێستاش مردووانى کۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته 14 هه‌زارو 509 که‌س.
هاوڵاتى عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى کۆمارى ئیسلامى ئێران بارودۆخى ته‌ندروستى تێکچووه و مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى هه‌یه، وه‌ک که‌ناڵێکى ئه‌مه‌ریکى له زارى رۆژنامه‌نووسێکى ئاگادارى ئێرانه‌وه بڵاویکردۆته‌وه. ماڵپه‌ڕى "الحره"ى ئه‌مه‌ریکى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ى کانونى یه‌که‌م له راپۆرتێک‌دا بڵاویکردووه‌ته‌وه که له ئه‌کاونتى " محه‌مه‌د ئه‌هوازی" ڕۆژنامه‌نوسى ئێرانى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویکردووه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که به‌پێى سه‌رچاوه‌کانى هه‌واڵى ناوخۆیى ئێران بارودۆخى (عه‌لى خامنه‌یی) ڕێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى ئێران تێکچووه". هاوکات، که‌ناڵى ئه‌لحوره باس له‌وه‌ش ده‌کات که خامنه‌یى ده‌سه‌ڵاته‌کانى نوسینگه‌ى ڕێبه‌رى باڵاى گواستووه‌ته‌وه بۆ (موجته‌با خامنه‌یی) کوڕى که سه‌رپه‌رشتى چه‌ندین ده‌زگاى ئه‌منى و هه‌واڵگرى ده‌کات له ئێران.
هاوڵاتى وته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رایگه‌یاند که سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه وه‌فدێکى پارتى دێته سلێمانی یه‌کێتى و گۆڕان ده‌بینێت و ده‌شڵێت:" ئه‌مه رێگه‌خۆشکردنه بۆ کۆبونه‌وه‌ى سێقۆڵى". عه‌دنان عوسمان، دواى کۆتاییهاتنى کۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتیمانى له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:"سبه‌ینێ وه‌فدێکى پارتى دێته سلێمانی و یه‌کێتی و گۆڕان ده‌بینێت، ئه‌مه رێگه‌خۆشکردنه بۆ کۆبونه‌وه‌ى سێقۆڵى چه‌ند رۆژى داهاتوو". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"هیوادارین کۆبونه‌وه‌ى سێقۆڵى نێوان یه‌کێتى و پارتی و گۆڕان کۆبونه‌وه‌یه‌کى روکه‌ش نه‌بێت و په‌نجه بخاته‌سه‌ر هه‌موو خاڵه سه‌ره‌کییه‌کان". هاوکات، باسى له‌وه‌شکرد ئه‌و وه‌فده‌ى حکومه‌تى هه‌رێم که سه‌ردانى شارى به‌غداى کردووه هونه‌رى بوون و ده‌بێت وه‌فدێکى دیکه‌ى حکومى بۆ رێککه‌وتن بچنه‌وه بۆ عێراق.
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ شاندى دانوستان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى کۆبووه‌ته‌وه و تێیدا باسیان له کاره‌کانى وه‌فده‌که کردووه و ده‌ڵێن چاوه‌رێى شایسته داراییه‌کانى مانگى ئۆکتۆبه‌رن که مه‌به‌ست لێى ناردنى 320 ملیار دیناره‌که‌یه. له راگه‌یه‌نراوى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا هاتووه:"حکومه‌ت چاوه‌ڕێى گه‌یشتنى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمه بۆ مانگى ئۆکتۆبه‌ر که تا ئێستا حکومه‌تى فیدراڵى نه‌یناردووه". هه‌روه‌ها حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که" له یه‌کگه‌یشتنى باش له نێوان هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵى سه‌باره‌ت به ره‌شنووسى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى فیدراڵى بۆ ساڵى 2021 هاتووه‌ته ئاراوه، به‌ڵام گفتوگۆکان به‌رده‌وامن به ئاراسته‌ى گه‌یشتن به رێککه‌وتنى کۆتایی". حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که له کۆبوونه‌وه‌که‌دا دوایین پێشهاته‌کانى پرۆسه‌ى دانوساندن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى تایبه‌ت به موچه و شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم تاوتوێ کراوه. هاوکات، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا جه‌خت له‌وه‌کراوه‌ته‌وه، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به هیچ شێوه‌یه‌ک سازش له ماف و شایسته دارایى و ده‌ستوورییه‌کانى هه‌رێم ناکات و چاوه‌ڕێى گه‌یشتنى به‌شه‌بودجه‌ى هه‌رێمه بۆ مانگى ئۆکتۆبه‌ر له‌لایه‌ن حکومه‌تى فیدراڵییه‌وه، که تا ئێستا نه‌نێردراوه. ئه‌وه‌ش وتراوه، که به‌شه‌بودجه‌ى مانگه‌کانى پێنج و شه‌ش و حه‌وتى ئه‌مساڵ "ماف و شایسته‌یه‌کى ره‌واى خه‌ڵکى کوردستانه و حکومه‌تى فیدراڵى تا ئێستا نه‌یناردووه".
