ھاوڵاتی رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بۆ کاروباری دارایی، رایگەیاند نابێ حزبەکان لە "جنێوی فەیسبوک و سەرشەقام بترسن" و دەبێت کاری خۆیان بکەن. راشیگەیاند تورکیا زەرەری کردوە لە رێکەوتنی 50 سالەی نەوت. ڕێباز حەملان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی روداو وتی "خەلک لە فەسبوک و سەرشەقام جنیو دەدەن تۆ نابێ لەمە بترسیت و دەبێت بەردەوامبیت لەسەر کارەکانی خۆت". ئەم چاوپێکەوتنەکەی ڕێباز حەملان لەکاتێکدایە دوو مانگە مووچە دواکەوتوەو حکومەت بە لێبڕینەوە دابەشی دەکات و مووچەخۆرانیش تورەبوون و چوارشەەممە رژانە سەر شەقام. ڕێباز حەملان سەبارەت بە رێکەوتنی 50 ساڵەی نێوان تورکیا‌و ھەرێم وتی ئەوە رێکەوتنێکی "گرنگە" ئەگەر ئەو رێکەوتنە نەبوایە ھەرێمی کوردستان نەیدەتوانی نەوت بفرۆشێت. ئاماژەی بەوەشکرد کە لە 17/5/ 2012 گفتۆگۆی رێکەوتنەکە کراوەو لە 25/3/2013 و دوبارە گفتوگۆی لەسەر کراوەو لە 27/11/2013 واژۆکراوە بۆ ئەوەی نەوت لە رێگەی بۆریەوە ھەناردە بکرێت. ھەروەھا وتی "رێکەوتنەکە زۆر ستراتیژی و گرنگە"، وتیشی "ئێمە لە رێکەوتنەکە زەرەرمان نەکردوە، بەڵکو تورکیا زەرەری کردووە".
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمارى عێراق به پێویستى داده‌ێت چاره‌سه‌رى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان به‌پێى ده‌ستوور و خواستى که‌رکوکییه‌کان و پارێزگارى له پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ى نێوان سه‌رجه‌م پێکهاته‌کان بکرێت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ى کانونى یه‌که‌مى 2020، به‌پێى هه‌واڵێکى ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى سه‌رۆکایه‌تیى کۆمارى عیراق، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عیراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له کۆشکى سه‌لام له به‌غدا پێشوازیکرد له راکان جبورى پارێزگارى که‌رکوک و وه‌فدێکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان و ئه‌نجومه‌نى عه‌ره‌بى له که‌رکوک. له میانى دیداره‌که‌دا گفتوگۆکرا له‌باره‌ى دۆخى ئه‌منى و خزمه‌تگوزارى شارى که‌رکوک و ئه‌و کێشانه‌ى رووبه‌ڕووى دانیشتوانى شاره‌که ده‌بێته‌وه و پێویستى زامنکردنى ئاسایش و سه‌لامه‌تى و دابینکردنى خزمه‌تگوزارى بۆ سه‌رجه‌م ھاوڵاتیانى که‌رکوک و جه‌ختیکرده‌وه له پێویستى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى که‌رکوک له رێگه‌ى پشتبه‌ستن به به‌نده‌کانى ده‌ستوور و خواستى دانیشتوانى ره‌سه‌نى شاره‌که، که زیانى زۆریان به‌رکه‌وتووه به‌هۆى سیاسه‌تى سه‌رکوتکارى و گه‌نده‌ڵى و پشتگوێخستن. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه :" کاتى ئه‌وه ھاتووه که چاره‌سه‌رێکى بنه‌ڕه‌تى بۆ کێشه‌کانى که‌رکوک بێته ئاراوه که پشتببه‌ستێت به خواستى که‌رکوکییه‌کان دوور له په‌راوێزخستن و جیاکارى و سه‌پاندنى ئه‌مرى واقع و زامنکردنى ئارامى و پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ى له نێوان سه‌رجه‌م پێکهاته جیاوزه‌کان". هاوکات ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو که پێوسته دیالۆگ و لێکتێگه‌یشتنى ھاوبه‌ش له نێوان پێکھاته ره‌سه‌نه‌کانى که‌رکوک بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان به‌بێ ئاڵۆزکردنى دۆخى شاره‌که بهێندرێت، به‌رهه‌م ساڵح راشیگه‌یاند:" پێویسته رێگرى بکرێت له‌وه‌ى که‌رکوک بکرێته گۆڕه‌پانێک بۆ ناکۆکى و ململانێکان". به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختیکرده‌وه له‌وه‌ى له پێگه‌ى خۆیه‌وه چاودێرى وردى دۆخى که‌رکوک ده‌کات و کاریش ده‌کات له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ى ئاسته‌نگه‌کان که رووبه‌ڕووى دانیشتوانى که‌رکوک ده‌بێته‌وه له پێناو ھێنانه‌دى سه‌قامگیرى و پارێزگارى له پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه و پابه‌ندبوون به دادپه‌روه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى و زامنکردنى مافى سه‌رجه‌م پێکهاته‌کان و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێکى گونجاو بۆ کێشه هه‌ڵپه‌سیردراوه‌کان به گوێره‌ى ده‌ستوور و خواستى که‌رکوکییه‌کان. له‌لاى خۆیانه‌وه پارێزگار و وه‌فدى که‌رکوک بیر‌و بۆچونه‌کان و سوربونى سه‌رۆک کۆماریان بۆ چاره‌سه‌رکردنى دۆخ و خۆشگوزه‌رانى خه‌ڵکى که‌رکوک به‌رزنرخاند، له پێناو زامنکردنى پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ى نێوان پێکهاته جیاوازه‌کانى شارى که‌رکوک.
هاوڵاتى گروپى 15 که له پانزه په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنه کوردییه‌کانى به‌غدا پێکهاتوون ده‌ڵێن:" ئێمه پشتیوانى ته‌واوى خۆپیشانده‌رانى هه‌رێم ده‌که‌ین و ده‌نگیان ده‌گه‌یه‌نینه هه‌مو ناوه‌نده سیاسیى و دبلۆماسیى و ئیعلامیه‌کانى دونیا ". ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى په‌رله‌مانتارانى گروپى 15 ى په‌رله‌مانى عێراق: ئێمه پشتیوانى ته‌واوى خۆپیشانده‌رانى هه‌رێم ده‌که‌ین و ده‌نگیان ده‌گه‌یه‌نینه هه‌مو ناوه‌نده سیاسیى و دبلۆماسیى و ئیعلامیه‌کانى دونیا. وه‌ک په‌رله‌مانتارانى گروپى پانزه پشتیوانیى ته‌واوى خۆپیشانده‌رانى هه‌رێم ده‌که‌ین و ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ داوا ره‌واکانیان. به‌رده‌وامى سیاسه‌تى تاڵانى داهاته‌کانى هه‌رێم و درێژه‌دان به شێوازه شکست خواردوه‌کانى حوکمڕانى وایکردوه که چیتر خه‌ڵکى کوردستان له توانایدا نه‌مێنێ ته‌حه‌مولى ئه‌و هه‌مو به‌دکاریى و گه‌نده‌ڵیى و تاڵانییه بکا. له به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنه‌کانى داهاتوى په‌رله‌مانى عێراق و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌کانیدا هه‌مو هه‌وڵێک بۆ جێکه‌وتنى داواى خۆپیشانده‌رانى هه‌رێم ده‌خه‌ینه گه‌ڕ. به هێزه ئه‌منیه‌کانى هه‌رێمیش ده‌ڵێین پێویسته له‌برى په‌لاماردانى خۆپیشانده‌ران ئه‌رکى نیشتیمانیى خۆتان جێبه‌جێ بکه‌ن و ژیان و سه‌لامه‌تى خۆپیشانده‌ران بپارێزن. ۲ ى دێسه‌مبه‌رى ۲٠۲٠
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 3ى کانونى یه‌که‌مى 2020، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌ش ده‌کرێت. دواى ئه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا ده‌ست به‌دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى 10ى ئه‌مساڵ بکات، وه‌زاره‌تى دارایى رایگه‌یاند که رۆژى پێنجشه‌ممه 3ى کانونى یه‌که‌مى 2020 وه‌ک یه‌که‌م وه‌زاره‌ت، موچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌ش ده‌کرێت. هه‌روه‌ها گه‌نجینه‌کان ئاگادار کراونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ش و به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌کانى ته‌ندروستى که موچه‌ى مانگى 10 به‌لێبڕینى له‌سه‌دا 21ى دابه‌ش ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 2ى کانوونى یه‌که‌مى 2020، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران رایگه‌یاند، سبه‌ینێ ده‌ست به دابه‌شکردنى مووچه ده‌کرێت و له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌سه‌ر هێڵه بۆ ئه‌وه‌ى بابه‌تى ناردنى به‌شى مووچه‌ى هه‌رێم له به‌غداوه چاره‌سه‌ر بکرێت. هاوکات، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راشیگه‌یاند، که دابه‌شکردنى مووچه ده‌ستپێده‌که‌ن و ئه‌و کورتهێنانه‌ى له‌مووچه‌ش دروست ده‌بێت، به وه‌رگرتنى قه‌رز پڕده‌کرێته‌وه تا ئه‌و کاته‌ى بڕه پاره‌ى مووچه‌ى هه‌رێم له به‌غداوه دێت و ده‌درێته‌وه قه‌رزه‌که.
هاوڵاتى سه‌رۆکى فراکسۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:" ئه‌و که‌سانه‌ى ده‌ڵێن ئاگادارى گرێبه‌ستى 50 ساڵه‌ى نه‌وتى هه‌رێم و تورکیا نین خه‌ڵک چه‌واشه‌ده‌که‌ن"، ده‌شڵێت:"نوێنه‌رانى یه‌کێتى و دواتریش گۆڕان ئاگادارى ئه‌و گرێبه‌سته‌بوون". ئومێد خۆشناو، سه‌رۆکى فراکسۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند:" ده‌مێکه چه‌ند که‌سێک له ئاستى سه‌رو ناوه‌ند و خوارووى هه‌ندێک حزب باسى ئه‌وه ده‌که‌ن گوایه ئاگادارى ناوه‌ڕۆکى گرێبه‌ستى 50 ساڵه‌ى نێوان کوردستان و تورکیا نین و گرێبه‌ستى 50 ساڵه له سه‌رده‌مى کابینه‌ى حه‌وتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بووه که نێچیرڤان بارزانى و عیماد ئه‌حمه‌د و بایز تاڵه‌بانى و عه‌لى سندى و ئامانج ڕه‌حیم پێکهاتبوون". هه‌روه‌ها سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که پێویسته ئه‌و که‌سانه له نوێنه‌رانى خۆیان له حکومه‌ت بپرسن ئایا ئه‌و گرێبه‌سته چییه و چه‌ند ئاگادارن و "پێویست ناکات ڕاى گشتى چه‌واشه بکه‌ن". ئومێد خۆشناو ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که له سه‌رده‌مى کابینه‌ى هه‌شتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و پێداچوونه‌وه به گرێبه‌سته‌که‌دا، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان شاندێکى به به‌شدارى قوباد تاڵه‌بانى و رێباز حه‌ملان (نوێنه‌رى ئه‌و کاتى گۆڕان) و ئاشتى هه‌ورامى و عه‌لى سندى و ئامانج ڕه‌حیم دروستکردووه."چه‌ند جارێک ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمیى نه‌وت و گاز، بۆ زانیاریدان له‌گه‌ڵ سکرتێر و رێکخه‌رى حزبه‌کان و مه‌کته‌بى سیاسى حزبه‌کان کۆبوونه‌ته‌وه و زانیارى وردیان پێداون، بۆیه واباشه چیتر خۆڵ نه‌که‌نه چاوى خه‌ڵک و ڕاى گشتى چه‌واشه نه‌که‌ن، هه‌ر پرسیارێکتان هه‌یه له نوێنه‌رانى خۆتان له حکومه‌ت بیکه‌ن".
هاوڵاتى جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڵێنی داوە بەزووترین كات بودجەی هەرێم چارەسەر بكات. وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران بە لێبڕینی 21% دابەش دەكرێت، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراقیش بەڵێنی داوە بەزووترین كات بودجەی هەرێم چارەسەر بكات. ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، مووچەی ئەم مانگە پێویستی بە 755 ملیۆن دۆلارە، حكومەت ئێستا 400 ملیۆن دۆلاری لەبەردەستە، بۆیە 355 ملیۆن دۆلار كورتهێنان هەیە و قەرز دەكات بۆ پڕكردنەوەی. هەروەها وتیشی، ئەگەر پارەكەی بەغدا هات حكومەت ئەو قەرزەی لێدەداتەوە و 60 ملیۆنی دەمێنێتەوە كە ئەگەر موچەیەكی دیكە دابەش بكرێت لەمساڵدا ئەوە بۆ ئەو موچەیە تەرخان دەكرێت.
هاوڵاتى نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر رایگەیاند، کەسوکاری نەخۆشێک، کە شەوی رابردوو گیانی لەدەستداوە، هێرشیانکردووەتە سەر نەخۆشخانەکە و بەهۆیەوە دوو کارمەندیان برینداربوون و زیانی مادیی بەر نەخۆشخانەکە کەوتووە. نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، دوای ئەوەی نەخۆشێک بۆ ماوەی 12 رۆژ خەوێندرابوو لە نەخۆشخانەکەیان، کە تەمەنی 81 ساڵ بووە و باری تەندروستی ناجێگیربوو بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کاتژمێر سێی شەوی رابردوو گیانی لەدەستدا، دواتر کەسوکارەکەی هێرشیانکردە سەر پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەکە و بەوهۆیەوە دوو کارمەند برینداربوون و چەندین کەلوپەل و ئامێر و ئەمبوڵانسی نەخۆشخانەکەش زیانیان بەرکەوتووە. هه‌روه‌ها نەخۆشخانەی رزگاری ئاماژەی بەوەشکرد"کە بەهیچ شێوەیەک کەمتەرخەمی نەکراوە لە چارەسەرکردنی هیچ نەخۆشێکدا و پێویستە هاوڵاتیان لە مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە تێبگەن". هاوکات، لە روونکردنەوەکەدا باس لەوە نەکراوە، کە هەڵوێستیان بەرامبەر رووداوەکە چی دەبێت و سکاڵای یاسایی بۆ یەکلاکردنەوەی بابەتەکە تۆمار دەکەن یان نا.
هاوڵاتى په‌رله‌مانتارانى ناڕازیى له په‌رله‌مانى کوردستان رایانگه‌یاند، پێداگریى ده‌که‌ن له‌سه‌ر ڕێککه‌وتن له گه‌ڵ حکومه‌تى عێراقییداو حکومه‌تى ھه‌رێم به کرداریى بچێته ژێر بارى رێکه‌وتن و رۆژانه 250 ھه‌زار به‌رمیل نه‌وت و نیوه‌ى داھاته‌کانى ناوخۆ و خاڵه سنورییه‌کان ڕاده‌ستى به‌غداد بکات. راگه‌یاندراوی په‌رله‌مانتارانى ناڕازیی: ئێمه‌ى په‌رله‌مانتارانى نارازیى له په‌رله‌مانى کوردستان، سه‌ره‌راى پشتیوانیکردنمان له ناڕازییه ره‌واکانى شه‌قام و به‌شداریکردنى به‌رده‌وامى نوینه‌رانمان له‌نێو خۆپیشانداران دا بۆ هێنانه‌دیى مافه ره‌واکانیان، جه‌ختده‌که‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵک له‌وپه‌ڕى خراپیدایه و به‌م شێوازه له حوکمڕانیی، قه‌یرانه‌کان قوڵتر ده‌بنه‌وه و هاونیشتمانیانیش زیاتر باجه‌که‌ى ده‌ده‌ن. بۆیه پێداگریى ده‌که‌ین له‌سه‌ر گرتنه‌به‌رى ئه‌م هه‌نگاوه خێرایانه: یه‌که‌م/ ڕێککه‌وتن له گه‌ڵ حکومه‌تى عێراقیى دا. حکومه‌تى ھه‌رێم به کرداریى بچێته ژێر بارى رێکه‌وتن و رۆژانه ٢٥٠ ھه‌زار به‌رمیل نه‌وت و نیوه‌ى داھاته‌کانى ناوخۆ و خاڵه سنورییه‌کان ڕاده‌ستى به‌غداد بکات و له به‌رانبه‌ریشدا حکومه‌تى عیراقیى موچه و شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم بنێرێت. دووه‌م/ ده‌ستبه‌جێ حکومه‌تى هه‌رێم قاچاخچێتیى به‌رپرسه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له خاڵه سنورییه‌کان دا کۆنترۆڵ بکات و ئه‌و بڕیارانه‌یشى بۆ چاکسازیى له داھاتى خاڵه سنوریه‌کاندا دراون، جێبه‌جێبکرێن. سێیه‌م/ پێداچونه‌وه‌ى ته‌واو به دۆسێى نه‌وتدا بکرێت و کۆتایى به‌و گه‌نده‌ڵیى و به‌فیڕۆدانه بهێنرێت که له‌م دۆسێیه‌دا ھه‌یه. هۆشداریش ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌م سێ ھه‌نگاوه نه‌گیرێنه به‌ر، ھه‌رێمى کوردستان له ساڵى ٢٠٢١دا، دوچارى قه‌یرانێکى گه‌وره‌ترى ئابوریى ده‌بێته‌وه. په‌رله‌مانتارانى ناڕازیى له په‌رله‌مانى کوردستان ٢/ ١٢/ ٢٠٢٠
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، واشنتن ئاماده‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ رێککه‌وتنى ئه‌تۆمى وڵاتانى (5+1) و ئێران. جۆ بایدن، سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا به رۆژنامه‌ى نیویۆرک تایمزى راگه‌یاند:"به‌بێ رێککه‌وتنى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ ئێران "ئێمه له‌دۆخێکدا ده‌بین که سعودیه، تورکیا، میسر و وڵاتانى دیکه‌ش هه‌وڵى په‌ره‌پێدانى چه‌کى ئه‌تۆمى ده‌ده‌ن". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: "هه‌رچه‌نده گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ رێککه‌وتنى ئه‌تۆم ئاسان نیه، به‌ڵام واشنتن به‌هاوکارى هاوپه‌یمانه‌کانى به‌شدارى ده‌کات له گفتوگۆکانى داهاتوو که‌تایبه‌ت ده‌بێت به به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران، له‌ناویشیاندا زیادکردنى سزاکان له‌سه‌ر ئه‌و که‌رته و سیسته‌مى موشه‌کى ئێران، چونکه په‌ره‌پێدان به تواناکانى ئه‌تۆم له‌م ناوچه‌یه‌دا دواین شته که‌ئێمه چاوه‌ڕێى ده‌که‌ین". به‌پێى رێککه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌که‌ى ساڵى 2015، رێگه به ئێران درابوو، تائاستێکى دیاریکراو یۆرانیۆم بپیتێنێت که بڕه‌که‌ى 300 کیلۆگرام و ئاوى قورسیش له 130 تۆن زیاتر نه‌بێت، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مریکا له رێکه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌که کشایه‌وه، تاران پابه‌ندبونى به رێککه‌وتنامه‌که‌وه که‌مکرده‌وه و ده‌ستیکرده‌وه به پیتاندى یۆرانیۆم به رێژه‌یه‌کى به‌رزتر.
هاوڵاتى خۆپیشانده‌رانى سلێمانى گه‌یشتنه به‌رده‌رکى سه‌راى سلێمانى و به‌شێک له دوکان و بازاڕه‌کانى سلێمانى به‌وهۆیه‌وه داخران. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ى کانونى یه‌که‌مى 2020، خۆپیشانده‌رانى مامۆستایانى نارازى و فه‌رمانبه‌ران له‌به‌رده‌م باخى گشتییه‌وه به‌رێکه‌وتن بۆ به‌رده‌رکى سه‌را و ژماره‌یه‌کى زۆرى مووچه‌خۆران و هاوڵاتییان به‌شداریان تێیدا کردووه، که ئه‌مه‌ش به گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان داده‌نرێت له دواى خۆپیشاندانه‌کانى 17ى شوباتى 2011 وه.
ھاوڵاتی مامۆستایانی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە خۆپیشاندانێکیان لەبەردەم باخی گشتیەوە بۆ بەردەم سەرای شارەکە رێکخست بە مەبەستی نارەزایەتی دەربڕین دژی دواکەوتنی مووچە. خۆپیشاندانەکە لەسەر داوای ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رێکخرابوو، تیایدا بەشداربووان ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بە دواکەوتنی موچە خستەڕوو و هاوکات، بەشێک لە بەشداربووانیش داوایان کرد سەرجەم موچەخۆران لەبەرامبەر دواکەوتنی موچە هەڵوێستیان هەبێت.
ھاوڵاتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆچوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە سەبینێوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت. مەسرور بارزانی، رایگەیاند لەم روژانەدا بەردەوام لە سەر هێڵ بوون لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و بەڵێنیانداوە بابەتی ناردنی مووچە لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر بکەن. مەسرور بارزانی سەبارەت بە ئەگەری نەناردنی 320 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان وتی "ئەگەر لە بەر هەر هۆیەک لە کاتی خۆیدا مووچەی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە نەگەیشت، ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کورتهێنانە بە قەرزدابین دەکات تا بڕە مووچەی تەرخانکراو لە بەغدا دەگات و دواتر پارەکەی بەغدا لە بری قەرزەکە دەدرێتەوە." دەشڵێت "بۆیە لە بەیانییەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت." ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ تاوتوێكردنی چەند تەوەرێک لە کۆبوونەوەدایە: پرسی مووچە و پرۆژە یاسای بوودجەی ساڵی 2021 فیدراڵی عێراق و پرۆژەی دیراسەكردن و رێكخستننەوەی رسومات كە لە بەرانبەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری وەردەگیرێت. ھەروەھا دامەزراندن و تۆماركردنی كۆمپانیای نوێ لە بوارەكانی تەندروستی و دەرمان و پێداویستیی پزیشكی و پرۆژەی تایبەت بە (دەرماڵە لەبڕی پەككەوتەیی) لە چوارچێوەی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان – عێراق.
هاوڵاتى مامۆستایانى نارازى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌به‌رده‌م باخى گشتى گردبونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌هۆى دواکه‌وتنى موچه و داوا ده‌که‌ن په‌رله‌مانتاران و هاوڵاتیان به‌شدارى بکه‌ن. دوێنێ له به‌یاننامه‌یه‌کدا گروپى مامۆستایانى نارازى بڕیاریداندا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کاتژمێر 10ى پێشنیوه‌ڕۆ گردبونه‌وه‌و خۆپیشاندان به‌هۆى دواکه‌وتنى موچه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌به‌رده‌م باخى گشتى له‌سلێمانى. مامۆستایانى نارازى ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که دواکه‌وتنى پڕۆسه‌ى خوێندن به‌هۆى بوونى ڤایرۆسى کۆرۆناوه نییه، به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت موچه‌ى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران دوابخه‌ن. هاوکات داوایان له په‌رله‌مانتاران کرد که به‌شداری له‌و گردبونه‌وه‌و خۆپیشاندانه‌ى ئه‌مڕۆدا بکه‌ن.
هاوڵاتى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان بۆ تاووتوێکردنى پرسى مووچه و بودجه‌ى 2021 و چه‌ند بابه‌تێکى دیکه کۆده‌بێته‌وه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ى کانونى یه‌که‌مى 2020، فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى ئاشکراى کرد، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ، به سه‌رپه‌رشتیى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت و ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ تاووتوێ کردنى بابه‌ته‌کاتى خواره‌وه کۆده‌بێته‌وه: 1- پرسى مووچه و پرۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 فیدراڵى عیراق. 2- پرۆژه‌ى دیراسه‌کردن و رێکخستننه‌وه‌ى رسومات که له به‌رانبه‌ر پێشکه‌شکردنى خزمه‌تگوزارى وه‌رده‌گیرێت. 3- دامه‌زراندن و تۆمارکردنى کۆمپانیاى نوێ له بواره‌کانى ته‌ندروستى و ده‌رمان و پێداویستیى پزیشکی. 4- پرۆژه‌ى تایبه‌ت به (ده‌رماڵه له‌بڕى په‌ککه‌وته‌یی) له چوارچێوه‌ى یاساى چاکسازى له مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازه‌کان و خانه‌نشینى له هه‌رێمى کوردستان – عیراق.
