ھاوڵاتی بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت پشتگیری تەواوی داواکارییەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئەکەین بۆ فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستە و موچە، بەتوندیش ئیدانەی بەکارهێنانی توندوتیژی ئەکات بەرامبەر بە خۆپیشاندەران ڕاگەیەنراوێک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە خۆپێشاندان و گردبونەوەی مەدەنی بۆ دەربڕینی ناڕەزایی یەکێکە لەسەرەتایترین مافە مەدەنیەکانی هاوڵاتیان. لە ئێستاشدا، گوزەرانی خەڵک بەگشتی و باری گوزەرانی موچەخۆران بە تایبەت لە دۆخێکی خراپدایە، لەم پێناوەشدا خەڵکی کوردستان مافی خۆیەتی بۆ پرسی موچە و بژێوی خۆپیشاندان بکات. ئێمە لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە پشتگیری تەواوی داواکارییەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئەکەین بۆ فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستە و موچە، هەمو هەوڵی سیاسیشمان لە ماوەی ڕابردودا هەر بەم ئاراستەیەدا بوە لە حکومەتدا. بزوتنەوەی گۆڕان بە توندی ئیدانەی بەکارهێنانی توندوتیژی ئەکات بەرامبەر بە خۆپیشاندەران. لێرەوە داواکارین لە هێزە ئەمنیەکانی پارێزگای سلێمانی کە دەستبەجێ بەکارهێنانی توندوتیژی بوەستێنن و گیراوەکانیش ئازاد بکەن. هەروەها پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان پەلە بکات لە ئەنجامدانی چاکسازی و ڕێکەوتن لەگەڵ بەغداد بە ئامانجی دابینکردنی قوتی خەڵکی کوردستان. بزوتنەوەی گۆڕان ٣ی ١٢ی ٢٠٢٠
هاوڵاتى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان داوا له هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌کات نه‌بنه هۆکارى زیان گه‌یاندن به ناوبانگى خۆیان و داوایه‌کیش له خۆپیشانده‌ران ده‌کات که"دان به خۆتاندا بگرن" و به‌ڵێنده‌دات له‌گه‌ڵ کازمى کێشه‌ى موچه‌خۆران چاره‌سه‌ر بکات. په‌یامی لاهور شێخ جه‌نگى سه‌باره‌ت به‌خۆپیشاندانه‌کان: هاووڵاتیانى خۆشه‌ویست ده‌مه‌وێت دڵنیابن که من له‌گه‌ڵ داوا حه‌ق و ره‌واکانى ئێوه‌م و پشتیوانی‌تان لێ ده‌که‌م. وه‌کو سه‌رۆکایه‌تیى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستانیش له‌وه به‌ئاگاین که چیتر قبوڵ ناکرێت هاووڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان، بکرێن به قوربانى گه‌نده‌ڵى و ناڕۆشنى و ململانێ سیاسییه‌کان. له ئێستادا که ماڵ به ماڵ و شه‌قام و شاره‌کانى کوردستان، به‌ده‌ست دواکه‌وتنى مووچه و خراپبوونى ئاستى ژیان و بژێوییان ده‌ناڵێنین و، بێهیوایى و توڕه‌یى په‌نگده‌خواته‌وه، منیش له‌گه‌ڵ ئێوه نیگه‌رانم، هه‌موو هه‌وڵه‌کانم چێ کردۆته‌وه بۆ کۆتاییهێنانى یه‌کجارى به کێشه‌ى مووچه خۆرانى خه‌ڵکى کوردستان. له‌م پێناوه‌شدا، گفتوگۆکانى دوێنێ شه‌ومان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، ته‌رخان کرا بۆ چۆنییه‌تى چاره‌سه‌رکردنى ئه‌م کێشه و هه‌ژارییه. سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق هاوخه‌میى خۆى نیشاندا به‌رامبه‌ر نیگه‌رانییه‌کانى ئێمه و ئێش و ئازارى مووچه خۆر و مافخوراوه‌کانى کوردستان، و جارێکى تر به‌ڵێنى دا، و به‌ڵێنمان لێ وه‌رگرت که ده‌رچه‌یه‌کى یاسایى بدۆزێته‌وه تا بتوانێت به‌شێک له‌و پاره‌یه‌ى که به یاساى قه‌رز به‌ده‌ستیان هێناوه، بۆ مووچه خۆرانى گه‌له‌که‌مان سه‌رف بکات. هه‌ر له‌و گفتوگۆیه‌دا، به تێگه‌یشتن له دۆخى خراپى زۆرینه‌ى خه‌ڵک، له‌م وه‌رزى سه‌رما و بێ مووچه‌ییه‌دا، داوامان کرد چاره‌سه‌رێکى بنچینه‌یى بکرێ بۆ کێشه‌ى بودجه و مووچه‌ى هه‌رێمى کوردستان. سه‌رۆک وه‌زیران پێشنیارى کرد که رۆژى یه‌کشه‌ممه ٦ى ١٢ى ٢٠٢٠ کۆبوونه‌وه‌ى لوتکه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌کانى عێراق ئه‌نجام بدرێ. پێشوازیمان له‌و پێشنیاره کرد. دڵنیا بن به‌نده به نوێنه‌رایه‌تى ئێوه و هه‌موو مووچه خۆرانى هه‌رێم له‌و کۆبوونه‌وه‌یه به‌شدار ده‌بین، به‌رگرى له مافه‌کانتان ده‌که‌ین و هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ین پشک و مافه ره‌واکانتان له بودجه‌ى فیدراڵى ٢٠٢١ دا جێگیر بکرێت و به یه‌کجارى ئه‌م کێشه درێژخایه‌نه کۆتایى پێ بێت. لێره‌شه‌وه، دواى ئه‌و پشوو درێژییه بێ وێنه‌یه‌ى به‌رامبه‌ر که‌مته‌رخه‌مى و نابه‌رپرسیارێتییه‌کانى حوکمڕانى نیشانتانداوه، داواتان لێ ده‌که‌ین چه‌ند رۆژێکى تریش دان به خۆتاندا بگرن، به‌وپه‌ڕى دڵسۆزى و توانا، به‌رگریکارى مافه‌کانتان ده‌بین. ئه‌گه‌ریش بڕیارتانداوه گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانتان هه‌بێت، به هێمنى و له چوارچێوه‌ى خۆى دا ئه‌نجامى بده‌ن، رێگه مه‌ده‌ن چالاکییه‌کانتان ببێته مایه‌ى زیان گه‌یاندن به کاسبکار و ئه‌و جووڵه که‌مه‌ى له بازاڕه‌کاندا ماوه. با هاونیشتمانییان له‌وه زیاتر زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن. داواش له هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌که‌ین، نه‌بنه هۆکارى زیان گه‌یاندن به ناوبانگى خۆیان و بزانن که خۆپیشانده‌ران، خانه‌نشین و مامۆستا و کارمه‌ندان و مووچه‌خۆران، خوشک و برا و که‌سوکارى ئێمه‌ن، ته‌نها رێز گرتن و پاراستنیان ، ئاشتى کۆمه‌ڵایه‌تى و رێگه‌ى راستى بووژاندنه‌وه‌ى کوردستان هه‌موار ده‌کات.هه‌ر لێره‌وه دا‌واشیان لێ ده‌که‌ین به زووترین کات هه‌موو ئه‌و که‌سانه ئازاد بکه‌ن که به‌هۆى به‌شداریان له خۆپیشاندان بۆ داواکردنى مافه‌کانیان ده‌ستگیر کراون. هه‌ڵوێست و سیاسه‌تى چه‌ند ساڵى رابردوومان، و ئه‌و به‌هایانه‌ى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستانى له‌سه‌ر دامه‌زراوه و نوێ کراوه‌ته‌وه، شاهید و هانده‌رن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که هه‌میشه له به‌ره‌ى خه‌ڵک و داوا حه‌ق و ره‌واکانیان بووین. ئێستاش هه‌مان بیر و باوه‌ێ درێژه پێ ده‌ده‌ین، و دووپاتى ده‌که‌ینه‌وه که روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران بڕیار و سیاسه‌تى یه‌کێتى نه‌بووه و نابێت.
هاوڵاتى له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که به سه‌رپه‌رشتى کۆسره‌ت ره‌سوڵ له سلێمانى سازکرا، ئه‌نجومه‌بى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى یه‌کێتی، له باره‌ى سزادانى مه‌لا به‌ختیار جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که" ته‌نها ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسی،به‌رپرسیاره له لێپێچینه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌کانى و به‌س". ئه‌مڕۆ 3ى کانونى یه‌که‌مى 2020، له‌و راگه‌یاندنه‌دا که کۆپییه‌کى بۆ "هاوڵاتى" نێردراوه و تێیدا هاتووه" ئاماژه به ده‌سه‌ڵاته‌کانى ئه‌نجومه‌نى باڵا، له په‌یڕه‌وى ناوخۆدا چه‌سپێنرا، لێره‌دا پێویسته رایبگه‌یه‌نین که‌وا ته‌نها ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسی،به‌رپرسیاره له لێپێچینه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌کانى و به‌س". راگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى (ی.ن.ک): سه‌رله‌به‌یانى 3/12/2020 به سه‌رپه‌رشتى هه‌ڤاڵ کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى و ئامه‌ده‌بونى ته‌واوى ئه‌ندامه‌کانی، له‌م دۆخه‌دا ئه‌نجومه‌نى باڵایسیاسى کۆبوه‌وه، ئه‌نجومه‌نى باڵا پێیوایه کوردستان به دۆخێکى ئابورى و سیاسى دژوار‌دا تێده‌په‌ڕێت، دابیننه‌کردنى بژێوى زۆرینه به‌ته‌واوه‌تى ته‌نگى به موچه‌خۆرانى کوردستان هه‌ڵچنیوه شه‌قام به داخوازى و ناڕه‌زایى و ره‌خنه‌و ئاراسته‌ى جیاواز هاتونه‌ته خرۆش. بۆیه‌ئه‌نجومه‌نى باڵا له‌هه‌ر هه‌لومه‌رجێکى رابردوو جیاوازتر، داواده‌کات خێرا، حکومه‌تى کوردستان، سیاسه‌تى ئابورى و دارایى خۆی، چ به‌دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا و چ به داهاتى کوردستان، به‌پێى خواستى خه‌ڵک، به‌شێوه‌یه‌ک ساغ بکاته‌وه، که دڵنیایى ته‌واو به‌ڕاى گشتى بدات. یه‌کێتى نیشتمانیى کوردستان و کوردستانیش، له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیه‌کى چاره‌نوسسازدایه، له به‌رامبه‌ر داخوازى ره‌واى خه‌ڵکدا، پێویسته‌بڕیارو به‌رنامه‌کانى داکۆکیکردن بێت له چۆنیه‌تى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى ئابورى و موچه‌ى خه‌ڵک، ئه‌مه‌ش پێویستى به گوتارى یه‌کگرتوه،به‌پێى پرۆژه‌یه‌کى چاره‌سه‌رى راسته‌قینه، له‌پێشه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى دۆخى ئابورى و دارایی. چاره‌سه‌رى دۆخى ئابورى و دارایش له‌کوردستان، مه‌حاڵه به‌بێ ریشه‌کێشکردنى دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى له سه‌رانسه‌رى کوردستان، چ له‌ناو حکومه‌ت و چ له‌ناو حیزبه‌کان. ئاماژه به ده‌سه‌ڵاته‌کانى ئه‌نجومه‌نى باڵا، له په‌یڕه‌وى ناوخۆدا چه‌سپێنرا، لێره‌دا پێویسته رایبگه‌یه‌نین که‌وا ته‌نها ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسی،به‌رپرسیاره له لێپێچینه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌کانى و به‌س. ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان
هاوڵاتى لیژنه‌ى باڵاى ئارامى پارێزگاى سلێمانى له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌کانى ئه‌مڕۆى شاره‌که‌وه رایگه‌یاند، هه‌ر کۆبوونه‌وه و گردبوونه‌وه‌یه‌ک به‌بێ ره‌زامه‌ندى پێشوه‌خته‌ى لیژنه‌که‌یان رێگه‌پێدراو نییه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3ى کانونى یه‌که‌مى 2020، لیژنه‌ى باڵاى ئارامى پارێزگاى سلێمانى له راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد:"شێواندنى ئارامى شار و ڕاگرتنى جوڵه‌ى بازاڕ له‌م قه‌یرانه ئابورییه قوڵه‌دا له به‌رژه‌وه‌ندییى توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگادا نییه". هه‌روه‌ها لیژنه‌که داوا له هه‌موو هێزه‌کان ده‌کات ئارامیى و ئاسایش بپارێزن و خۆیان له هه‌ر ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌و توندوتیژییه‌ک به‌دووربگرن. له دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه خۆپیشاندان له شارى سلێمانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌لایه‌ن مامۆستایانى نارازى سه‌رپه‌رشتى ده‌کرێت به‌هۆى دواکه‌وتنى موچه‌کانیانه‌وه، له ئێستاشدا خۆپیشاندان له ناوبازاڕ و به‌رده‌رکى سه‌راى شاره‌که‌دا به‌رده‌وامه و هێزه ئه‌منیه‌کانیش گازى فرمێسک‌ڕێژ رێگریان لێده‌که‌ن و به‌شێک له هێزه ئه‌منییه‌کانیش ته‌قه به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا ده‌که‌ن.
هاوڵاتى ژماره‌یه‌ک مامۆستاى نارازى له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌ستگیرکراوان و گازى فرمێسک‌ڕێژ له دژى خۆپێشانده‌ران له سه‌راى سلێمانى به‌کار ده‌هێندرێت. په‌یامنێرمان له‌ناو خۆپیشاندانه‌کان به‌هاوڵاتى راگه‌یاند که پێنج مامۆستاى نارازى له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌ستگیرکراون و گازى فرمێسک‌ڕێژ به‌رانبه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌کار ده‌هێندرێت. هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد که هێزێکى ئه‌منى زۆر له‌به‌ر ده‌رکى سه‌راو شه‌قامى ئۆرزدى و مه‌وله‌وى سلێمانى بڵاوه‌یان پێکراوه‌و تا ئێستا خۆپیشاندانه‌کان به‌رده‌وامه‌و گرژى تێکه‌وتووه. پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه خۆپێشاندان له سه‌راى سلێمانى ده‌ستیپێکردو هێزه ئه‌منییه‌کایش بڵاوه‌یان پێکراوه. به‌پێى زانیارییه‌کانى هاوڵاتى، تا ئێستا چه‌ند میدیاکارێکى که‌ناڵه‌کانیش ده‌ستگیرکراون.
هاوڵاتى بڕیاره وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم رۆژى یه‌کشه‌ممه 6ى کانونى یه‌که‌م مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، دیوانى وه‌زاره‌ت و لیواکان و یه‌که‌ى 70 و 80 دابه‌ش بکات. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3ى کانونى یه‌که‌م، وه‌زاره‌تى دارایى بریاریدا رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو 6ى کانونى یه‌که‌مى 2020، موچه‌ى مانگى 10ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و لیواکان و یه‌که‌کانى 70 و 80 دابه‌ش بکات به‌لێبڕینى له‌سه‌دا 21ى موچه بۆ پله باڵاکان به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 50%ى موچه‌کانیان.
هاوڵاتى بۆ یه‌که‌مجار له شارى پزیشکى فاروق له سلێمانى چاره‌سه‌رى حاڵه‌تێکى ده‌گمه‌نى شێرپه‌نجه کرا که نه‌خۆشه‌که بۆ ماوه‌ى دوو مانگ بێهۆش بووه‌و دواتر به‌ته‌واوى له شێرپه‌نجه رزگارى بووه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3ى کانونى یه‌که‌مى 2020، شارى پزیشکى فاروق رایگه‌یاند:" تیمێکى پزیشکى له نه‌خۆشخانه‌که‌یاندا به سه‌رکه‌وتوویى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌کى ئاڵۆز که ئه‌ویش حاڵه‌تێکى ده‌گمه‌نى شێرپه‌نجه بووه کردووه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه کردووه که نه‌خۆشه‌که خانه‌ى شێرپه‌نجه‌ى به‌شێوه‌یه‌کى به‌رفراوان له گه‌ده و ناوچه‌کانى سنگیدا بڵاوبوبووه‌وه و نه‌شته‌رگه‌ریه‌کى سه‌رکه‌وتووى له‌لایه‌ن پزیشکێکه‌وه به ناوى یونس که پزیشکى پسۆڕى میز و نه‌زۆکیه له شارى پزیشکى فاروق بۆ ئه‌نجامدراوه. هاوکات باسله‌وه‌شکراوه که نه‌خۆشه‌که سێ ژه‌مى چاره‌سه‌رى کیمیایى وه‌رگرتووه، له ژه‌مى یه‌که‌م و دووه‌مدا ئازارى هه‌بووه، له سێیه‌مدا کاریگه‌رى له‌سه‌ر سییه‌کانى دروستکردووه و چووه‌ته ناو دۆخى مردنى کلینیکی. نه‌خۆشخانه‌ى فاروق ئه‌وه‌یان دووپاتکردووه‌ته‌وه که" نه‌خۆشه‌که بۆ ماوه‌ى دوو مانگ به ته‌واوى بێ هۆشبووه، دواتر هۆشیهاتووه‌ته‌وه و به‌پێى پشکنینه نوێکان به ته‌واوى له نه‌خۆشیه‌که چاکبووه‌ته‌وه".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق رایگه‌یاند، قۆناغى یه‌که‌مى ڤاکسینى فایزه‌ر دژ به‌کۆرۆنا سه‌ره‌تاى مانگى ئازارى ساڵى داهاتو ده‌گاته عێراق و دو ژه‌مه ڤاکسین بۆ 300 هه‌زار که‌س دابین ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3ى کانونى یه‌که‌مى 2020، ریاز عه‌بدولئه‌میر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستى له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق به‌تۆڕى راگه‌یاندنى عێراقى وت:" وه‌زاره‌ته‌که‌مان پێویستى به 208 ملیۆن دۆلار هه‌یه بۆ دابینکردنى ڤاکسینى فایزه‌ر دژ به‌کۆرۆنا، چونکه به‌نیازن 9 ملیۆن ژه‌مه ڤاکسین بکڕن که تێچوى هه‌ر ژه‌مه ڤاکسینێک 12 دۆلاره". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، سه‌ره‌تاى مانگى ئازارى ساڵى داهاتو ده‌گاته عێراق و دو ژه‌مه ڤاکسین بۆ 300 هه‌زار که‌س دابین ده‌که‌ن. نزیکه‌ى 10 مانگ دواى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، کۆمپانیاى فایزه‌رى ئه‌مریکى و هاوبه‌شه‌کانى داوایانکرد ئیداره‌ى ده‌رمان و چاره‌سه‌رى ته‌ندروستى ئه‌مریکا مۆڵه‌تیان پێبدات بۆ تاقیکردنه‌وه‌ى ڤاکسینێک دژ به‌کۆرۆنا، دواى تاقیکردنه‌وه‌شى له‌سه‌ر 40 هه‌زار که‌س له‌چه‌ندین وڵاتى جیهان کاریگه‌رى ڤاکسینه‌که گه‌یشتوه‌ته 95%.، ئه‌وه‌ش به‌رێژه‌یه‌کى به‌رز تۆمار کراوه بۆ دڵنیابونه‌وه‌ى ته‌واو له‌به‌کارهێنانیدا.
هاوڵاتى کۆشکى سپى هۆشداری ده‌دات له‌به‌رزبونه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبوانى کۆرۆنا دواى جه‌ژنى سوپاسگوزاری و به مه‌ترسى بۆ سه‌ر ژیانى هاوڵاتیانى وڵاته‌که‌ى داده‌نێت. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ى کانونى یه‌که‌مى 2020، کۆشکى سپى له‌راگه‌یه‌نراوێکدا هۆشدارى داوه له‌به‌رزبونه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبوانى کۆرۆنا دواى جه‌ژنى سوپاسگوزارى و رایگه‌یاندوه، به‌هۆى پابه‌ندنه‌بونى خه‌ڵک به‌ڕێنماییه‌کان ئه‌مریکا روبه‌ڕوى دۆخێکى مترسیدار ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها کۆشکى سپى راشیگه‌یاندوه، به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبوانى کۆرۆنا و سنورداربونى تواناى نه‌خۆشخانه‌کان، "له‌ئێستادا ئه‌مریکا له‌دۆخێکى ئێجگار مه‌ترسیداردایه". هاوکات ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که دواى جه‌ژنى سوپاسگوزاری، تیمه ته‌ندروستییه‌کان و یه‌که‌کانى چاودێرى توشبوانى کۆرۆنا ده‌که‌ونه ژێر فشارێکى زیاتر‌و قورسه‌وه. رۆژانه له ئه‌مریکا 150 هه‌زار حاڵه‌تى توشبون به‌کۆرۆنا تۆمارده‌کرێت و وه‌ک یه‌که‌م وڵات داده‌نرێت بۆ زۆربوون و ته‌شه‌نه‌ى ڤایرۆسکه و تائێستا 14 ملیۆن و 152 هه‌زار و 108 که‌س له‌و وڵاته توشى کۆرۆنا بون و 277 هه‌زار و 739 که‌سیش به‌هۆى په‌تاکه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ھاوڵاتی رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بۆ کاروباری دارایی، رایگەیاند نابێ حزبەکان لە "جنێوی فەیسبوک و سەرشەقام بترسن" و دەبێت کاری خۆیان بکەن. راشیگەیاند تورکیا زەرەری کردوە لە رێکەوتنی 50 سالەی نەوت. ڕێباز حەملان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی روداو وتی "خەلک لە فەسبوک و سەرشەقام جنیو دەدەن تۆ نابێ لەمە بترسیت و دەبێت بەردەوامبیت لەسەر کارەکانی خۆت". ئەم چاوپێکەوتنەکەی ڕێباز حەملان لەکاتێکدایە دوو مانگە مووچە دواکەوتوەو حکومەت بە لێبڕینەوە دابەشی دەکات و مووچەخۆرانیش تورەبوون و چوارشەەممە رژانە سەر شەقام. ڕێباز حەملان سەبارەت بە رێکەوتنی 50 ساڵەی نێوان تورکیا‌و ھەرێم وتی ئەوە رێکەوتنێکی "گرنگە" ئەگەر ئەو رێکەوتنە نەبوایە ھەرێمی کوردستان نەیدەتوانی نەوت بفرۆشێت. ئاماژەی بەوەشکرد کە لە 17/5/ 2012 گفتۆگۆی رێکەوتنەکە کراوەو لە 25/3/2013 و دوبارە گفتوگۆی لەسەر کراوەو لە 27/11/2013 واژۆکراوە بۆ ئەوەی نەوت لە رێگەی بۆریەوە ھەناردە بکرێت. ھەروەھا وتی "رێکەوتنەکە زۆر ستراتیژی و گرنگە"، وتیشی "ئێمە لە رێکەوتنەکە زەرەرمان نەکردوە، بەڵکو تورکیا زەرەری کردووە".
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمارى عێراق به پێویستى داده‌ێت چاره‌سه‌رى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان به‌پێى ده‌ستوور و خواستى که‌رکوکییه‌کان و پارێزگارى له پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ى نێوان سه‌رجه‌م پێکهاته‌کان بکرێت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ى کانونى یه‌که‌مى 2020، به‌پێى هه‌واڵێکى ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى سه‌رۆکایه‌تیى کۆمارى عیراق، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عیراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له کۆشکى سه‌لام له به‌غدا پێشوازیکرد له راکان جبورى پارێزگارى که‌رکوک و وه‌فدێکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان و ئه‌نجومه‌نى عه‌ره‌بى له که‌رکوک. له میانى دیداره‌که‌دا گفتوگۆکرا له‌باره‌ى دۆخى ئه‌منى و خزمه‌تگوزارى شارى که‌رکوک و ئه‌و کێشانه‌ى رووبه‌ڕووى دانیشتوانى شاره‌که ده‌بێته‌وه و پێویستى زامنکردنى ئاسایش و سه‌لامه‌تى و دابینکردنى خزمه‌تگوزارى بۆ سه‌رجه‌م ھاوڵاتیانى که‌رکوک و جه‌ختیکرده‌وه له پێویستى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى که‌رکوک له رێگه‌ى پشتبه‌ستن به به‌نده‌کانى ده‌ستوور و خواستى دانیشتوانى ره‌سه‌نى شاره‌که، که زیانى زۆریان به‌رکه‌وتووه به‌هۆى سیاسه‌تى سه‌رکوتکارى و گه‌نده‌ڵى و پشتگوێخستن. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه :" کاتى ئه‌وه ھاتووه که چاره‌سه‌رێکى بنه‌ڕه‌تى بۆ کێشه‌کانى که‌رکوک بێته ئاراوه که پشتببه‌ستێت به خواستى که‌رکوکییه‌کان دوور له په‌راوێزخستن و جیاکارى و سه‌پاندنى ئه‌مرى واقع و زامنکردنى ئارامى و پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ى له نێوان سه‌رجه‌م پێکهاته جیاوزه‌کان". هاوکات ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو که پێوسته دیالۆگ و لێکتێگه‌یشتنى ھاوبه‌ش له نێوان پێکھاته ره‌سه‌نه‌کانى که‌رکوک بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان به‌بێ ئاڵۆزکردنى دۆخى شاره‌که بهێندرێت، به‌رهه‌م ساڵح راشیگه‌یاند:" پێویسته رێگرى بکرێت له‌وه‌ى که‌رکوک بکرێته گۆڕه‌پانێک بۆ ناکۆکى و ململانێکان". به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختیکرده‌وه له‌وه‌ى له پێگه‌ى خۆیه‌وه چاودێرى وردى دۆخى که‌رکوک ده‌کات و کاریش ده‌کات له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ى ئاسته‌نگه‌کان که رووبه‌ڕووى دانیشتوانى که‌رکوک ده‌بێته‌وه له پێناو ھێنانه‌دى سه‌قامگیرى و پارێزگارى له پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه و پابه‌ندبوون به دادپه‌روه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى و زامنکردنى مافى سه‌رجه‌م پێکهاته‌کان و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێکى گونجاو بۆ کێشه هه‌ڵپه‌سیردراوه‌کان به گوێره‌ى ده‌ستوور و خواستى که‌رکوکییه‌کان. له‌لاى خۆیانه‌وه پارێزگار و وه‌فدى که‌رکوک بیر‌و بۆچونه‌کان و سوربونى سه‌رۆک کۆماریان بۆ چاره‌سه‌رکردنى دۆخ و خۆشگوزه‌رانى خه‌ڵکى که‌رکوک به‌رزنرخاند، له پێناو زامنکردنى پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ى نێوان پێکهاته جیاوازه‌کانى شارى که‌رکوک.
هاوڵاتى گروپى 15 که له پانزه په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنه کوردییه‌کانى به‌غدا پێکهاتوون ده‌ڵێن:" ئێمه پشتیوانى ته‌واوى خۆپیشانده‌رانى هه‌رێم ده‌که‌ین و ده‌نگیان ده‌گه‌یه‌نینه هه‌مو ناوه‌نده سیاسیى و دبلۆماسیى و ئیعلامیه‌کانى دونیا ". ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى په‌رله‌مانتارانى گروپى 15 ى په‌رله‌مانى عێراق: ئێمه پشتیوانى ته‌واوى خۆپیشانده‌رانى هه‌رێم ده‌که‌ین و ده‌نگیان ده‌گه‌یه‌نینه هه‌مو ناوه‌نده سیاسیى و دبلۆماسیى و ئیعلامیه‌کانى دونیا. وه‌ک په‌رله‌مانتارانى گروپى پانزه پشتیوانیى ته‌واوى خۆپیشانده‌رانى هه‌رێم ده‌که‌ین و ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ داوا ره‌واکانیان. به‌رده‌وامى سیاسه‌تى تاڵانى داهاته‌کانى هه‌رێم و درێژه‌دان به شێوازه شکست خواردوه‌کانى حوکمڕانى وایکردوه که چیتر خه‌ڵکى کوردستان له توانایدا نه‌مێنێ ته‌حه‌مولى ئه‌و هه‌مو به‌دکاریى و گه‌نده‌ڵیى و تاڵانییه بکا. له به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنه‌کانى داهاتوى په‌رله‌مانى عێراق و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌کانیدا هه‌مو هه‌وڵێک بۆ جێکه‌وتنى داواى خۆپیشانده‌رانى هه‌رێم ده‌خه‌ینه گه‌ڕ. به هێزه ئه‌منیه‌کانى هه‌رێمیش ده‌ڵێین پێویسته له‌برى په‌لاماردانى خۆپیشانده‌ران ئه‌رکى نیشتیمانیى خۆتان جێبه‌جێ بکه‌ن و ژیان و سه‌لامه‌تى خۆپیشانده‌ران بپارێزن. ۲ ى دێسه‌مبه‌رى ۲٠۲٠
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 3ى کانونى یه‌که‌مى 2020، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌ش ده‌کرێت. دواى ئه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا ده‌ست به‌دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى 10ى ئه‌مساڵ بکات، وه‌زاره‌تى دارایى رایگه‌یاند که رۆژى پێنجشه‌ممه 3ى کانونى یه‌که‌مى 2020 وه‌ک یه‌که‌م وه‌زاره‌ت، موچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌ش ده‌کرێت. هه‌روه‌ها گه‌نجینه‌کان ئاگادار کراونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ش و به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌کانى ته‌ندروستى که موچه‌ى مانگى 10 به‌لێبڕینى له‌سه‌دا 21ى دابه‌ش ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 2ى کانوونى یه‌که‌مى 2020، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران رایگه‌یاند، سبه‌ینێ ده‌ست به دابه‌شکردنى مووچه ده‌کرێت و له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌سه‌ر هێڵه بۆ ئه‌وه‌ى بابه‌تى ناردنى به‌شى مووچه‌ى هه‌رێم له به‌غداوه چاره‌سه‌ر بکرێت. هاوکات، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راشیگه‌یاند، که دابه‌شکردنى مووچه ده‌ستپێده‌که‌ن و ئه‌و کورتهێنانه‌ى له‌مووچه‌ش دروست ده‌بێت، به وه‌رگرتنى قه‌رز پڕده‌کرێته‌وه تا ئه‌و کاته‌ى بڕه پاره‌ى مووچه‌ى هه‌رێم له به‌غداوه دێت و ده‌درێته‌وه قه‌رزه‌که.
هاوڵاتى سه‌رۆکى فراکسۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:" ئه‌و که‌سانه‌ى ده‌ڵێن ئاگادارى گرێبه‌ستى 50 ساڵه‌ى نه‌وتى هه‌رێم و تورکیا نین خه‌ڵک چه‌واشه‌ده‌که‌ن"، ده‌شڵێت:"نوێنه‌رانى یه‌کێتى و دواتریش گۆڕان ئاگادارى ئه‌و گرێبه‌سته‌بوون". ئومێد خۆشناو، سه‌رۆکى فراکسۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند:" ده‌مێکه چه‌ند که‌سێک له ئاستى سه‌رو ناوه‌ند و خوارووى هه‌ندێک حزب باسى ئه‌وه ده‌که‌ن گوایه ئاگادارى ناوه‌ڕۆکى گرێبه‌ستى 50 ساڵه‌ى نێوان کوردستان و تورکیا نین و گرێبه‌ستى 50 ساڵه له سه‌رده‌مى کابینه‌ى حه‌وتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بووه که نێچیرڤان بارزانى و عیماد ئه‌حمه‌د و بایز تاڵه‌بانى و عه‌لى سندى و ئامانج ڕه‌حیم پێکهاتبوون". هه‌روه‌ها سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که پێویسته ئه‌و که‌سانه له نوێنه‌رانى خۆیان له حکومه‌ت بپرسن ئایا ئه‌و گرێبه‌سته چییه و چه‌ند ئاگادارن و "پێویست ناکات ڕاى گشتى چه‌واشه بکه‌ن". ئومێد خۆشناو ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که له سه‌رده‌مى کابینه‌ى هه‌شتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و پێداچوونه‌وه به گرێبه‌سته‌که‌دا، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان شاندێکى به به‌شدارى قوباد تاڵه‌بانى و رێباز حه‌ملان (نوێنه‌رى ئه‌و کاتى گۆڕان) و ئاشتى هه‌ورامى و عه‌لى سندى و ئامانج ڕه‌حیم دروستکردووه."چه‌ند جارێک ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمیى نه‌وت و گاز، بۆ زانیاریدان له‌گه‌ڵ سکرتێر و رێکخه‌رى حزبه‌کان و مه‌کته‌بى سیاسى حزبه‌کان کۆبوونه‌ته‌وه و زانیارى وردیان پێداون، بۆیه واباشه چیتر خۆڵ نه‌که‌نه چاوى خه‌ڵک و ڕاى گشتى چه‌واشه نه‌که‌ن، هه‌ر پرسیارێکتان هه‌یه له نوێنه‌رانى خۆتان له حکومه‌ت بیکه‌ن".
