ئارا ئیبراهیم حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق گه‌یشتونه‌ته لێکتێگه‌شتنێک بۆ رێککه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژه بودجه‌ى 2021 و بڕیاره 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌و له‌سه‌دا 50% داهاته فیدراڵییه‌کان بدرێته به‌غدا و له‌به‌رانبه‌ردا نزیکه‌ى تریلۆنێک دینارى مانگانه ره‌وانه بکرێت. پڕۆژه بودجه‌ى 2021ى عێراق بڕه‌که‌ى 153 تریاۆن دیناره‌و 45 تریلۆن کورتهێنانى هه‌یه که ده‌کاته له‌سه‌دا 30%ى کۆى گشتى بودجه‌که و نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاو به 42 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک جێگیر ده‌کرێت. هه‌فته‌ى رابردوو وه‌فدێکى ته‌نکیکى حکومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى حکومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى عێراقیان کرد‌و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى و وه‌زیرى دارایى عێراقدا کردووه‌و گه‌یشتونه‌ته لێکتێگه‌شتنێک له‌سه‌ر پڕۆژه بودجه‌ى ساڵى داهاتوو که له دوو پێشنیار پێکهاتووه: 1.حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌یه رۆژانه داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ى هه‌رێم له‌گه‌ڵ نیوه‌ى داهاتى ده‌روازه سنورییه فیدراڵییه‌کان ته‌سلیمى به‌غدا بکات، له‌به‌رانبه‌ردا حکومه‌تى هه‌رێم شایسته داراییه‌کانى پێبگات و خۆى به‌رپرس ده‌بێت له‌پێدانى شایسته داراییه‌کانى کۆمپانیاکانى نه‌وت که له‌هه‌رێمى کوردستان کار ده‌که‌ن. 2.حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه داهاتى 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه ته‌سلیمى به‌غدا بکات، به‌ڵام ده‌بێت عێراق شایسته داراییه‌کانى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان بدات، هه‌روه‌ها نیوه‌ى داهاتى ده‌روازه فیدراڵییه‌کان و له‌به‌رانبه‌ردا شایسته داراییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم مانگانه ره‌وانه‌ى هه‌ولێر بکرێت. ئه‌و ره‌شنووسه‌ى که له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداوه له دوو رۆژى رابردوودا په‌سه‌ندکراوه، هه‌مان ئه‌و رێککه‌وتنه‌یه که له یاسایى بودجه‌ى 2019ى عێراقدا هاتووه، به‌ڵام هه‌ندێک ده‌ستکارى کراوه. وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم، کۆپییه‌کى راپۆرتى کۆمپانیاى ( دیلۆیت ) که وردبینیکردن له پرۆسه‌ى نه‌وتى هه‌رێم دا ئه‌نجام ده‌دات، داوه‌ته وه‌فدى حکومه‌تى عێراق، که له دوا راگه‌یاندنیدا ئاشکرایکرد که به‌رهه‌مهێنانى رۆژانه‌ى نه‌وتى هه‌رێم 460 هه‌زار به‌رمیله، له‌و بڕه به‌رهه‌مهێنراوه 430 هه‌زار به‌رمیلى ده‌فرۆشرێت، 30 هه‌زار به‌رمیلیشى بۆ به‌کارهێنانى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستانه. بڕیاره ئه‌مرۆ دووشه‌ممه مسته‌فا کازمى له‌سه‌ر کۆى پرۆژه یاساى بودجه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌کانى عێراق له به‌غدا کۆبێته‌وه، رۆژى سێ شه‌ممه‌ش ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق له‌سه‌ر دوا ده‌ستکارى پرۆژه یاساکه کۆده‌بێته‌وه‌و دواتر راده‌ستى په‌رله‌مان بکرێت. به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له‌دوو سه‌رچاوه‌ى ئاگادار تاکیدى کردووه‌ته‌وه، حکومه‌تى عێراق ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر پێشنیارى یه‌که‌م ده‌ربڕیووه که رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى پێ‌بکات له‌گه‌ڵ له‌سه‌دا 50%ى داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان. یه‌کێک له‌و سه‌رچاوانه که ئاگادارى کۆبونه‌وه‌ى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق بووه به‌هاوڵاتى وت:» حکومه‌تى هه‌رێم نییه‌تى جدى هه‌یه بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق، ئه‌و دوو پێشنیاره‌ش تاوتوێکراوه ئینجا دراوه‌ته به‌رپرسانى عێراق». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد:» هه‌نارده‌ى نه‌وت هه‌ر له‌رێگه‌ى بۆرى هه‌رێمى کوردستان ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه ده‌کرێت و راسته‌وخۆ داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ته‌سلیمى کۆمپانیاى سۆمۆى نیشتمانى عێراق ده‌کرێت له‌گه‌ڵ له‌سه‌دا 50 داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان، حکومه‌تى عێراقیش له‌سه‌دا 12.67ى پشکى هه‌رێم ره‌وانه ده‌کات که نزیکه‌ى 12 تریلۆن دیناره بۆ ماوه‌ى ساڵێک» که پشکى پێشمه‌رگه‌شى تێدایه«. هاوکات، سه‌رچاوه‌که‌ى هاوڵاتى، جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه له کۆبونه‌وه‌ى وه‌فدى ته‌کنیکى هه‌رێم و سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌یدا و به‌شداربوانى کابینه‌ی نۆیه‌م به (پارتى، یه‌کێتى، گۆڕان)ه‌وه، ئه‌م لێکتێگه‌شتنه‌یان به‌لاوه په‌سه‌نده‌و ئه‌گه‌ر له په‌رله‌مانى عێراق بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت، هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به‌ته‌واوى رێککه‌وتنه‌که‌وه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق. سه‌رچاوه‌یه‌کى دیکه‌ى ئاگادار له حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى بۆ هاوڵاتى دووپاتکرده‌وه که له‌ئێستادا رۆژانه 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێندرێت و 430 هه‌زار به‌رمیل له‌رێگه‌ى بۆرى ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه ده‌کات و 30 هه‌زار به‌رمیل بۆ به‌کارهێنانى ناوخۆ دانراوه، وتیشى:» ئه‌و 430 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌یه پشکى کۆمپانیاکانى نه‌وتى تێدایه‌و ته‌نها 265 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌مێنێته‌وه‌و حکومه‌تى عێراقیش ئاگاداره«. ده‌رباره‌ى ناردنى 320 ملیار دینارى مانگى 10 ئه‌مساڵ، ئه‌و به‌رپرسه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد تا ئێستا حکومه‌تى عێراق ره‌زامه‌ندى نه‌داوه له‌سه‌ر ناردنى 320 ملیار دیناره‌که بۆ هه‌رێم. ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:»حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق رێکبکه‌ون و له‌بودجه‌دا جێگیر بکرێت و مانگانه نزیکه‌ى تریلۆنێک دینار بۆ هه‌رێم ره‌وانه بکرێت سه‌رجه‌م کێشه داراییه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌بێت». شیروان میرزا ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» دوو پێشنیار دراوه‌ته حکومه‌تى عێراق، حکومه‌تى هه‌رێم هه‌ر پێشنیارێکیان بێت به‌راده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه بێت یان 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و به‌غدا خۆى ته‌حه‌مولى تێچووى کۆمپانیاکانى نه‌وت بکات باشترین رێگاه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنى دۆخى دارایى». ناوبراو وتیشى:»رێکه‌وتن بکرێت مانگانه نزیکه‌ى تریلۆنێک دینار ره‌وانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم دەکرێت له‌گه‌ڵ داهاته ناوخۆییه‌کان که بۆ هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وکاته ده‌گه‌رێینه‌وه سه‌رده‌مى زێرینى حکومه‌تى هه‌رێم له‌رووى داراییه‌وه که کێشه‌ى موچه‌و وه‌به‌رهێنان و پڕۆژه‌کان به‌ته‌واوى چاره‌سه‌ر ده‌بێت واتا ده‌گه‌رێینه‌وه ساڵى 2011 و 2012 له‌رووى داراییه‌وه«. ده‌رباره‌ى ئه‌رکى فراکسیۆنه کوردییه‌کان تا دانوساندن له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه شیعى و سونییه‌کاندا بکه‌ن، شیروان میرزا وتى:» ده‌بێت جوڵه‌ى سیاسى له‌لایه‌ن حزبه سیاسییه کوردییه‌کان بکرێت له‌گه‌ڵیدا ئێمه‌ش گفتوگۆ له‌گه‌ڵ فراکسیۆن و ئه‌ندامانى شیعه‌و سونه بکه‌ین تا له‌کاتى گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه بودجه‌ى 2021 قه‌ناعه‌ت بکه‌ن و په‌سه‌ند بکرێت». « ئه‌رکى ئێمه‌یه وه‌ک فراکسیۆنه کوردییه‌کان دابنیشن له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه‌کانى سونه‌و شیعه‌دا، به‌ڵام پێویسته دڵنیایی وه‌ربگرین له حکومه‌تى هه‌رێم که پێوه‌ى پابه‌ند بێت تا متمانه بگه‌رێته‌وه«. سه‌ره‌راى گفتوگۆى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتن له‌سه‌ر پرۆژه بودجه‌ى 2021ى ساڵى داهاتوو، به‌ڵام جوڵه‌ى سیاسى حزبه سیاسییه کوردییه‌کان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى شیعه‌و سونه ده‌چێته خزمه‌تى په‌سه‌ندکردنى پرۆژه بودجه‌ى عێراقه‌وه که مافه‌کانى کورد به‌پێى ده‌ستور فه‌راهه‌م بکرێت. شوان ته‌ها، به‌رپرسى لقى 5ى پارتى له به‌غدا له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»کێشه‌کان له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراقدایه، به‌ڵام ده‌توانین ته‌رجه‌مه‌ى بکه‌ین که کێشه‌کان سیاسیین، په‌رله‌مانى عێراق بۆ خۆى کێشه‌یه و پێویستمان به لێکتێگه‌شتنى ته‌واو هه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کاندا». به‌رپرسى لقى 5ى پارتى له به‌غدا، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه عێراق به‌رده‌ر نییه له‌هاوکێشه ئیقلیمییه‌کان که په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێم و عێراق و ته‌نانه‌ت کێشه‌ى له‌نێوان هێزه سیاسییه‌کان و پارێزگاکانى عێراقیشدا تێکداوه، وتیشى:» سه‌رجه‌م لایه‌نه کوردییه‌کان به‌تایبه‌ت پارتى که ئه‌و حه‌قه‌مان هه‌یه وا بڵێن، زۆر جدین له چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و هه‌وڵده‌ده‌ین به په‌یوه‌ندیکردنمان و گفتوگۆکانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کانى به‌غدا کێشه‌کانى نێوان حکومه‌تى عێراق و هه‌رێم چاره‌سه‌ر بکه‌ین».
هاوڵاتى به‌شێک له‌هاوڵاتیانى قه‌زاى سه‌یدسادق به‌رامبه‌ر خراپى دۆخى دارایى هه‌رێمى کوردستان، باره‌گاکانى پارتى و یه‌کێتى وکۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوویان له شارۆچکه‌که سوتاندووه‌و به‌هۆى دروستبونى گرژیش دوو خۆپیشانده‌ر به‌گولـله برینداربون. دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 7ى کانونى یه‌که‌مى 2020، خۆپیشاندانى هاوڵاتیانى قه‌زاى سه‌یدسادق دژى خراپى دۆخى گوزه‌رانیان ده‌ستیپێکرد و خۆپیشانده‌ران باره‌گاى پارتى و یه‌کێتى وکۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوویان سووتاندووه‌و چه‌ند که‌سێکیش بریندارن.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوو، 372 که‌س تووشى کۆرۆنا بوون و 12 دیکه گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ى کانوونى یه‌که‌مى 2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو پشکنین بۆ 4 هه‌زار و 619 که‌س له هه‌رێمى کوردستان کراوه و له‌و ژماره‌یه‌ش 372 که‌س پشکنینه‌کانیان پۆزه‌تیڤ بووه. هێما بۆ ئه‌وه‌شکراوه له 24 کاتژمێرى رابردوودا، 176 تووشبووى کۆرۆنا به ته‌واوه‌تى چاکبوونه‌ته‌وه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم:
هاوڵاتى وته‌بێژى فه‌رمى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان رایگه‌یاند کۆبونه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌که‌یان له‌گه‌ڵ یه‌کێتى بۆ خۆئاماده‌کردنى کۆبونه‌وه‌ى سبه‌ینێ سێشه‌مه‌یه له‌سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و ده‌شڵێت:" ئێمه‌و یه‌کێتى سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌غدا رێکبکه‌وین". عه‌دنان عوسمان، وته‌بێژى فه‌رمى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌دواى ته‌واوبونى کۆبونه‌وه‌ى یه‌کێتى گۆران له مه‌کۆى سه‌ره‌کى گۆڕان، رایگه‌یاند:" کۆبونه‌وکه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌کێتى بۆ خۆئاماده‌کردنه بۆ کۆبونه‌وه‌ى سێ قۆڵییه که سبه‌ینێ سێشه‌مه له سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێت". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" وه‌ک بزوتنه‌وه‌ى گۆران له‌گه‌ڵ یه‌کێتى ته‌ئکیدیمان کرده‌وه که سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌رێم رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بکات، وتا کۆبونه‌وه‌ى سێ قۆڵى(پارتى و گۆران و یه‌کێتى) باسى بژێوى ژیانى هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان و خه‌مى خه‌ڵک ده‌بێت".
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان ڕایگه‌یاند:"پشتیوانیى له راده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه و 50%ى داهات به به‌غدا ده‌که‌ین". هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، په‌رله‌مانى کوردستان به گرنگى ده‌زانێت، جگه له‌و وه‌فده دانوستاندنکاره‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، که لایه‌نى جێبه‌جێکارن ده‌چنه به‌غدا، بۆ پشتیوانیى سیاسى و په‌رله‌مانی، په‌رله‌مانى کوردستانیش رۆڵێکى کاریگه‌رتر ببینێت. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئێمه بڕیارمانداوه هه‌فته‌ى ئایینده شاندێکى باڵاى په‌رله‌مانى کوردستان بچێته به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانى په‌رله‌مانى عێراق و لایه‌نه سیاسییه‌کان و ته‌نانه‌ت لایه‌نه حکومییه‌کانیش گفتوگۆ بکات". هاوکات، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که چوونى وه‌فدى په‌رله‌مان بۆ به‌غدا بۆ پشتیوانیکردنه له رێککه‌وتنى هه‌رێمى کوردستان و به‌غدا به تایبه‌تى له بابه‌تى راده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه و 50٪ داهاتى ناوخۆ بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه رێککه‌وتنێک به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان له چوارچێوه‌ى بودجه‌ى 2021 جێگیر بکرێت، وتیشى:" بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چاوه‌ڕێى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ده‌که‌ین، که بڕیاره سبه‌ى سێشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌که بکرێت".
ئارا ئیبراهیم وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردنى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى ئاشکراکرد وه‌کو حکومه‌تى هه‌رێم "دڵنیایى" ده‌ده‌ن که پابه‌ندده‌بن به‌ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق. ئاماژەی بەوەشکرد به‌ڕێککه‌وتنى هه‌رێم و عێراق (30) رۆژ جارێک موچه دابه‌شده‌کرێت و "بووژانه‌وه‌یه‌کى دارایى و ئابوورى دێته‌کایه‌وه". دانا عه‌بدولکه‌ریم، وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردنى حکومه‌تى هه‌رێم له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، وتى "به‌ڕه‌زامه‌ندى حکومه‌تى هه‌رێم پێشنیاز دراوه‌ته حکومه‌تى عێراق و ئه‌گه‌ر له‌پرۆژه بودجه‌ى 2021دا جێگیر بکرێت، وه‌ک حکومه‌تى هه‌رێم دڵنیایى ده‌ده‌ین که به‌ته‌واوى پێوه‌ى پابه‌ند ده‌بین". وتیشى "ئه‌سڵه‌ن ئێمه وه‌ک حکومه‌تى هه‌رێم ترسمان هه‌یه حکومه‌تى عێراق پێوه‌ى پابه‌ند نه‌بێت، چونکه به‌پێى هه‌ندێ راپۆرت ئه‌گه‌ر نرخى نه‌وت له‌م دۆخه‌ى ئێستا بمێنێته‌وه‌و به‌رز نه‌بێته‌وه که‌هه‌ر به‌رمیلێک له‌ده‌وروبه‌رى (50) دۆلاردایه، داهاته‌که‌ى به‌شى موچه‌ى موچه‌خۆرانى ناکات". هه‌روه‌ها دانا عه‌بدولکه‌ریم، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که" به‌پێى ئه‌و پێشنیازه‌ى دراوه‌ته حکومه‌تى عێراق نزیکه‌ى ترلیۆنێک دینارى مانگانه بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرێت، ئه‌م بودجه زائیده‌ن ئه‌و داهاته‌ى له‌ناوخۆدا ده‌مێنێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و چاکسازییه‌ى ده‌ستمانپێکردووه دۆخى دارایى باش ده‌بێت و (30) رۆژ جارێک موچه ده‌درێت و بووژانه‌وه‌یه‌کى ئابوورى روو له‌بازاڕه‌کانى هه‌رێم ده‌کات". حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له 5ى ئازارى 2020، سى بڕیاری بۆ چاکسازیکردن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌کان و زیادکردنى سه‌رچاوه‌کانى داهات ده‌رکردووه، ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌موچه‌خۆران و ده‌رماڵه‌کانیانه‌وه هه‌یه که‌قۆناغى دووه‌مى بایۆمه‌ترى ده‌ستیپێکردووه‌و ئه‌و پرسه یه‌کلایى ده‌کاته‌وه، دانا عه‌بدولکه‌ریم پێیوابوو ئه‌و چاکسازییانه رۆڵى ده‌بێت له‌که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌کان به‌تایبه‌ت که یه‌ک ملیۆن و (250) هه‌زار موچه‌خۆر هه‌یه له‌هه‌رێمى کوردستاندا" ئه‌و چاکسازییه‌ى ده‌ستمانپێکردووه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى موچه وه‌رده‌گرن و ناشایسته‌ن مانگى داهاتوو ئه‌نجامه‌که‌ى ده‌رده‌که‌وێت که‌نزیکه‌ى (100) هه‌زار که‌س ده‌بن، ئه‌وانه‌ش ئه‌وانه‌ن که‌خانه‌نشین و موسته‌حه‌ق نین یان له‌موچه‌یه‌ک زیاتریان هه‌یه، هه‌موو ئه‌وانه بارگرانى دارایى حکومه‌ت که‌مده‌کاته‌وه". "حکومه‌تى هه‌رێم کارى له‌سه‌رئه‌وه کردووه که‌سه‌رجه‌م کۆمپانیاکان به‌کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانیشه‌وه که تائێستا باجیان نه‌داوه‌ته حکومه‌ت باج بده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێداچوونه‌وه به‌سه‌رجه‌م گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کاندا ده‌کرێت، له‌گه‌ڵیدا داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان رێکده‌خرێته‌وه‌و رێگرى له‌قاچاغچێتى ده‌کرێت، ئه‌وانه‌ش داهات بۆ خه‌زێنه‌ى گشتى زیادده‌که‌ن"، دانا عه‌بدولکه‌ریم وا ده‌ڵێت. وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق دۆخى دارایى به‌گشتى چاره‌سه‌ر ده‌کات و ئه‌و کێشه ئابوورییانه که‌ئێستا هه‌یه زۆرینه‌ى نامێنێت. ده‌رباره‌ى کۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى (پارتى، گۆڕان، یه‌کێتى) که‌بڕیاره رۆژى سێشه‌ممه ئه‌نجامبدرێت له‌سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم، وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردنى حکومه‌تى هه‌رێم وتى:" تا ئێستا ئه‌جێنداکه‌یم پێنه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام باسى گفتوگۆکانى هه‌رێم و عێراق و چاره‌سه‌رکردنى دۆخى دارایى ده‌کرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌ى که له‌هه‌رێمى کوردستاندا هه‌یه".
ماردین نورەدین دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان رایگەیاند زیاتر لەیەک ملیۆن ئاوارەو پەنابەر لەھەرێمی کوردستان ماون کەزۆرینەیان پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان و باکورو رۆژھەڵاتی کوردستانن، ئەمە جگە لەزیاتر لە (750) ھەزار ئاوارەی پارێزگاکانی تری عێراق. سیروان مەحەمەد سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی وتی "ژمارەی ئاوارەکان نزیکەی (750) هەزار کەسن و پەنابەریش نزیکەی (254) هەزار پەنابەرمان هەیە، بەهەموویانەوە کە خەڵکی سوریا‌و ئێرانی و کوردی تورکیان". دەستەى ئامارى هەرێمى کوردستان، دوێنێ یەکشەممە، نەخشەى پێشبینیکراوى ژمارەى دانیشتوانى هەرێمى کوردستانى بۆ ساڵى (2020) بڵاوکردەوەو بەپێى نەخشەکە ژمارەى دانیشتوانى هەرێم بریتییە لە شەش ملیۆن و (171) هەزار و (83) کەس. ئەو نەخشەیەش بەپێی سەرژمێری نەبووە، بەڵکو بەپێی خەمڵاندن بووە. سیروان مەحەمەد وتی کە لەو ئامارە نوێیەدا ژمارەی ئاوارەو پەنابەریان داخڵ نەکردووە، کە زیاترن لە یەک ملیۆن کەس. روونیکردەوە کەئامارەکە بەپێی راپۆرتێکی ساڵی 2013 ئامادەکراوە کە باسی ژمارەی دانیشتوان دەکات. بەپێى نەخشەکە ژمارەى دانیشتوانى هەرێم بریتییە لە شەش ملیۆن و (171) هەزار و (83) کەس، لەو ژمارەیەش دوو ملیۆن و (254) هەزارو (422) کەس دانیشتوى هەولێرى پایتەختن. ئەوەشخراوەتەڕوو، ژمارەى دانیشتوانى سلێمانى بریتییە لە دوو ملیۆن و (152) هەزار و (595) کەس و پلەى دوەمى گرتووە، لەپلەى سێیەمیش پارێزگاى دهۆک دێت بە یەک ملیۆن و (648) هەزار و (611) کەس. بەپێى نەخشەکە، ژمارەى دانیشتوانى پارێزگاى هەڵەبجە پێکهاتوە لە (115) هەزارو (455) کەس.
شاناز حه‌سه‌ن به‌پێى نوێترین ئامارى رێژه‌ى تووشبوون به‌کۆرۆنا له‌هه‌رێم له‌سه‌دا 5.7% ى هاوڵاتیانى هه‌رێم له پارێزگاکانى (هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆک، هه‌ڵه‌بجه) وه‌ک تووش بووى کۆرۆنا تۆمارکراون، نزیکه‌ى له‌سه‌دا 2% تووشبووەکان گیانیان له‌ده‌ستداوه. له‌هه‌رێمى کوردستاندا تائێستا زیاتر له (98)هه‌زار که‌س له‌هه‌رێمى کوردستان تووشى کۆرۆنابوون، (62) هه‌زارو (288) که‌س چاکبوونه‌ته‌وه‌و (22) هه‌زارو (976) که‌سیش له‌ژێرچاره‌سه‌ردان و سێ هه‌زارو (222) که‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه. ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند که ژماره‌ى دانیشتووانى هه‌رێم شه‌ش ملیۆن و (171) هه‌زارو (83) که‌س پێکهاتووه. هاوڵاتى له‌م راپۆرته‌دا به‌راوردى ژماره‌ى دانیشتوانى هه‌رێمى کوردستانى کردووه له‌گه‌ڵ ژماره‌ى تووشبوانى کۆرۆنا له‌هه‌ر چوارپارێزگاکه‌ى هه‌رێم که به‌م شێوه‌یه‌یه دانیشتوانى پارێزگاى هه‌ولێر دوو ملیۆن و (254) هه‌زارو (422) که‌سدان، له‌م ژماره‌یه (35) هه‌زارو (279) که‌س تووشى کۆرۆنا بوون و(875) که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه که تائێستا رێژه‌ى 6.4%ى دانیشتوانى هه‌ولێر تووشى کۆرۆنا بوون و له 2%ى دانیشتوانه‌که گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها پارێزگاى سلێمانى ژماره‌ى دانیشتوانه‌که‌ى دوو ملیۆن و (152) هه‌زارو (595) که‌سه، (28) هه‌زارو (688) که‌س تووشى کۆرۆنا بوون و هه‌زارو (570) که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه، واتا له‌سه‌دا 7.6% ى کۆى ژماره‌ى دانیشتوان و له‌سه‌دا2%یان گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوکات، دانیشتوانى پارێزگاى دهۆک یه‌ک ملیۆن و (648) هه‌زارو (611) که‌س پێکهاتووه، (31) هه‌زارو (472) که‌س تووشى کۆرۆنا بوون و(638) که‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه، که ده‌کاته له‌سه‌دا 5.2%ى ژماره‌ى دانیشتوانه‌که‌ى له3%یان گیانیان له‌ده‌ستداوه. پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ژماره‌ى دانیشتوانه‌که‌ى له(115) هه‌زارو (455) که‌س پێکهاتووه‌و له‌و ژماره‌یه سێ هه‌زارو (67) که‌س تووشى کۆرۆنا بوون و (139) که‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه، که ده‌کاته 3.8%ى دانیشتوانه‌که‌ى و 0.11%ى هاووڵاتیه‌کانى گیانى له‌ده‌ستداوه. له‌ئێستادا ژماره‌ى تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان له‌هه‌رێمى کوردستاندا که‌مبووه‌ته‌وه، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت "ئێستا له‌شه‌پۆلی دووه‌مى کۆرۆناداین و مه‌ترسییه‌کانى تووشبوون به کۆرۆنا زۆره". ئاسۆحه‌وێزى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت "پێویسته خۆپارێزى تاکه‌که‌سى په‌یڕه‌و بکرێت و که‌مبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى تووشبوون و مردن ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت مه‌ترسیه‌که له‌سه‌رمان که‌مه". هه‌روه‌ها وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌شڵێت "به‌خۆشحاڵیه‌وه بارودۆخه‌که به‌پێى گۆرینى وه‌رزه‌که خراپ نه‌بوو که‌ئه‌مه ئومێدێکى باشه بۆ ئێمه وه‌ک که‌رتى ته‌ندروستى". ئاسۆحه‌وێزى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه سه‌ره‌راى که‌مبونه‌وه‌ى ژماره‌ى تووشبون و گیان له‌ده‌ستدان، به‌ڵام هه‌ر پێویستى به‌خۆپارێزییه‌و "پێویسته تاک خۆپارێزى له‌بیر نه‌کات".
ھاوڵاتی، شاناز حەسەن بڕیارە بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢١ ماوەی مانگێک دەوام درێژبکرێتەوەو پشووەکان کەمبکرێنەوە، ئەگەر ھات و دەوام دەستپێبکاتەوە لە چوارچیوەی رێنماییەکانی خۆپاراستن لەکۆرۆنا. موسلیم عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لەپەرلەمان، لەلێدوانێکدا بە هاوڵاتی وت" کۆبوونەوی ئەمڕۆمان زۆر ئومێدبەخش بوو، کەبڕیاری زۆر چارەنووسساز درا لەسەر خوێندنی ئەمساڵ". دوێنێ بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ لیژنەی پەیوەندیدار لەپەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوە لەبارەی چارەنووسی پرۆسەی خوێندن و چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەست بە قوتابخانە و زانكۆ و پەیمانگاكان روونكردنەوەیاندایە پەرلەمان. موسلیم عەبدوڵا وتی "بڕیاردرا لە 7ی مانگی یەکەوە دەست بەخوێندن بکرێتەوە، جا بەپێی بارودۆخی ئەوکاتە، کە بەرەو باشتربوون چووبوو بەتەناوب دەستدەکرێتەوە بەخوێندن و کە بەتەواوەتیش کۆرۆنا چارە کرا، خوێندن بەئاسایی دەستپێدەکاتەوە، بەڵام پۆلی (١٢) لەهەموو حاڵەتێکدا دەستدەکاتەوە بە خوێندن". سەبارەت بەخوێندنی زانکۆ‌و پەیمانگاکان ئەوەی خستەڕوو بۆ ئەوانیش بەهەمان شێوە بەپێی بارودۆخی کۆرۆنا، شێوازی ئاوێتەکە گۆڕانکاری تێدا دەکرێت. لەبارەی نرخی خوێندنە ئەهلیەکان بۆ خوێندنگەکان وتی "بەڕێژەی لەسەدا (20) کەمدەکرێتەوەو بۆ زانکۆ‌و پەیمانگاکان بەپێی زانکۆکە لەسەدا (١٠و ٢٠و ٣٠) کەمدەکرێتەوە". بەگشتی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢١ ماوەی مانگێگ درێژ دەکرێتەوەو پشووەکان کەمدەکرێتەوە وەک قەرەبوویەک بۆ ئەو چەند مانگەی کە فەوتاوە.
هاوڵاتى راوێژکارى پزیشکى و نه‌خۆشیه بۆماوه‌ییه‌کانى سعودیه رایگه‌یاند، ڤاکسینى ڤایرۆسى کۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته شانشینى عه‌ره‌بى و ئێستا ئاماده‌یه بۆ به‌کارهێنان . عارف عومرى راوێژکارى پزیشکى و نه‌خۆشیه بۆماوه‌ییه‌کانى سعودیه رایگه‌یاند، له‌ئێستادا ڤاکسینى کۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته سعودیه، که‌سانى به‌ساڵاچو، ئه‌و که‌سانه‌ى نه‌خۆشى درێژخایه‌نیان هه‌یه‌و ئه‌وانه‌ى له‌ژێر چاودێرى تایبه‌تدان له‌گه‌ڵ کارمه‌ند و پزیشکان له‌و گروپانه‌ن له قۆناغى یه‌که‌مدا ڤاکسینیان بۆ به‌کارده‌هێندرێت. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ڤاکسینه‌کان کاریگه‌رى باشیان له‌سه‌ر کۆرۆنا هه‌یه و هیچ کاریگه‌ریه‌کى لاوه‌کیان نیه". هاوکات، محه‌مه‌د عه‌بدولعالى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى سعودیه رایگه‌یاند، شانشینى یه‌کگرتوى عه‌ره‌بى توانیویه‌تى گرێبه‌ستێکى زۆر گرنگ له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى به‌رهه‌مهێنه‌رى ڤاکسینى ڤایرۆسى کۆرۆنا واژۆ بکات، به‌مه‌ش سعودیه ده‌بێته یه‌که‌م وڵات که ڤاکسینه‌که به‌کار بهێنێت.
هاوڵاتى هاوڵاتیانى شارۆچکه‌ى پیره‌مه‌گرون رێگه‌ى سه‌ره‌کى سلێمانى _ دوکان یان داخستووه‌و گرژى له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌کان و خۆپیشانده‌راندا روویداوه‌و کۆمیته‌ى یه‌کێتى سوتێندرا. به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، خۆپیشاندانه‌کانى پیره‌مه‌گرون گرژى تێکه‌وتووه‌و کۆمیته‌ى یه‌کێتى سوتێندراو به‌ره‌و ناوچه‌ى پارتى ده‌رۆن و رێگا نادرێت هیچ ئوتومبێلێک بچێته ناو ناحییه‌ى پیره‌مه‌گرونه‌وه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى به‌رگریى تورکیا رایگه‌یاند:"له نزیکه‌وه به وردى چاودێریى پێشهاته‌کان و رێکه‌وتنى شه‌نگال ده‌که‌ین". ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 6ى کانوونى یه‌که‌مى 2020، موقه‌ده‌م نادیده شه‌بنه‌م ئاکتۆپ، وته‌بێژى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى به‌رگریى تورکیا له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "پشتیوانى له رێککه‌وتننامه‌ى واژۆکراوى رۆژى 9ى تشرینى یه‌که‌مى 2020ى نێوان حکومه‌تى ناوه‌ندیى عێراق و ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى باکوورى عێراق له‌باره‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى و ئاساییکردنه‌وه‌ى دۆخى ناوچه‌ى شنگالى عێراقى ده‌که‌ین". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه‌و وتى:"له نزیکه‌وه به وردى چاودێرى دوایین پێشهاته‌کان و لێکه‌وته‌کانى رێکه‌وتنه‌که ده‌که‌ین". رۆژى 9ى تشرینى دووه‌مى 2020، حکومه‌تى عێراق و هه‌رێم له‌باره‌ى دۆخى شه‌نگاله‌وه رێکه‌وتن و مسته‌فا کازمیش هێزێکى هه‌زار که‌سى ره‌وانه‌ى شه‌نگال کرد‌و هێزه‌کان له‌ناو شه‌نگال دوورکه‌وتنه‌وه‌و پۆلیسى عێراقى شوێنه‌کانیان گرتنه‌وه.
