ھاوڵاتی خۆپیشاندانی ھاوڵاتیان دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە چەند شارۆچکەیەکی پاریزگای سلێمانی و ھەڵەبجە دەستی پێکردەوە. خۆپیشاندان لە ھەریەکە لە دوکان و سەیدسادق و تەکیەو خورماڵ و کفری و پیرەمەگروون دەستیان پێکردەوە. بەپێی بەدواداچوونەکانی ھاوڵاتی خۆپیشاندران چونەتە سەر چەند بارەگایەکی حزبی و ئاگریان کردۆتەوە لەبەردەمیدا و ھەوڵی سوتاندنی بارەگا حزبەیاکن دەدەن.
ھاوڵاتی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوای لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد "رێز لە ئازادی رادەربڕین بگرێت" و بەجیدی كار لەسەر چارەسەركردنی قەیرانی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران بكات، هەروها بەستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان راستەوخۆ بە حکومەتی ناوەندەوە وەکو چارەسەرێک بۆ مووچەی فەرمانبەران دیاریدەکات. ئەمڕۆ سێشەممە 8/12/2020 حەسەن كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا داوای لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد پشت بە سیاسەتی هێوركردنەوە ببەستێت و رێز لە ئازادیی بیروڕا و خۆپێشاندانی ئاشتیانە بگرێت كە مافێكی رەوای هەموو تاكێكی عێراقییە. حەسەن كەعبی پێیوایە مانەوەی رەوشەكە بەو شێوەیە و "گوێنەگرتن" لە خۆپێشاندەران كە بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیان خۆپێشاندانیان دەستپێكردووە، قەیرانەكە "زۆر قوڵتر دەكات" و دەیانگەیێنێتە دووڕیانێكی سەخت. هەروەها دەشڵێت "كێشەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نوێ نییە و بەهۆی دانەنانی بڕگەیەكی تایبەت بە ئەوان نییە لە نێو یاسای كورتهێنانی دارایی كە بەمدواییە لە نێو هۆڵی پەرلەمان دەنگی لەسەردرا، بەڵكو ماوەی چوار ساڵە ئەو كێشە هەیە". لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەم پەرلەمانی عێراق بەبێ رەزامەندیی کورد پرۆژەیاسای قەرزی بۆ کورتهێنانی بودجە پەسندکرد. بەپێی یاساکە هیچ پشکێک لەو قەرزە بۆ هەرێمی کوردستان دیارینەکراوە، هاوکات رادەستکردنی هیچ بڕە نەوتێکیش لەسەر هەرێمی کوردستان نەسەپێنراوە، بەڵکو دانراوە کۆمپانیای سۆمۆ دیاریبکات. هەروەها حەسەن کەعبی ئاماژەی بەوە كردووە، ژمارەیەك رێگە هەیە كە دەكرێت بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دارایی پەنای بۆ ببەن، لەوانە گرێدانەوەی دۆسیەی دابەشكردنی مووچەی هەرێم راستەوخۆ بە بەغدا بەگوێرەی یەكە كارگێڕییەكان، ئەمەش هاوئاهەنگی و هاوكاری زیاتری نێوان بەغدا و هەولێری پێویستە، سەرەڕای دروستكردنی داتایەكی دروست كە بتوانرێت لەو بابەتە پشتی پێ ببەسترێت. دوای گەڕانەوەی شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندەکە کۆبووەوە. لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لێکتێگەیشتنی باش هەیە بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغدا لەسەر بودجەی 2021، هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "بە هیچ شێوەیەک سازش لە ماف و شایستە دارایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان ناکەین". لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا جێگری سەرۆکی پەرلەمان دەڵێت "پرسی مووچەی فەرمانبەران تەنیا پەیوەستە بە حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەرەڕای ئەوەش ئێمە داوایان لێدەكەین دەرگای دیالۆگ لەگەڵ بەغدا بكەنەوە لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەرێكی گونجاو بۆ سەرجەم دۆسییەكان لە چوارچێوەی دەستوور بەتایبەتیش پرسی مووچە بەو پێیەی پەیوەستە بە بنەماكانی قوتی خەڵكەوە كە دەبێت دووربێت لە ناكۆكییە سیاسییەكان، چونكە لە سەرەتا و كۆتایی ئەوان بەشێكن لە دامەزراوەی كارگێڕی دەوڵەت".
ھاوڵاتی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان یەک ھەفتە مۆڵەتی دایە حکومەتی ھەرێم بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان، بەپێچەوانەوە دەچنە پاڵ خۆپیشاندەران. کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان لە رایگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ھاوڵاتی ناردوە نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت لەوەی حکومەت بەشێک لە ھێزەکانی ناوخۆی ھێناوەتە سەر جادە "بۆ وێزەی خۆپیشاندەران". لە راگەیەنراوەکەدا داوادەکات حکومەت لە ماوەی ھەفتەیەکدا کیشەکان چارەسەر بکات بەپیچەوانەوە "زۆر پشوو درێژ" نابن و دەچنە ریزی خۆپیشاندەرانەوە.
ھاوڵاتی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە شارۆچکەی دوکان لە پاریزگای سلێمانی پاشنیوەڕۆی سیشەممە دەستیپێکرد دژ بە دواکەوتنی مووچە. دەیان کەس لە خۆپیشاندەران لە شەقامێکی شارەکە کۆوونەوەو ئاگریان لەسەر شەقامەکە کردەوە بە وتنەوەی دروشم. ئەوەش دوای رۆژێک دێت لە پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و پاسەوانانی بارەگا حزبیەکان لە چەندین قەزاو ناحیەیە پارێزگای سلێمانی. شەوی رابردوو پاریزگاکە زۆرترین گرژی بەخۆوە بینی‌و چەندین بارەگای حزبی لە شاروشارۆچکەکان سوتان و سێ کەس کوژران و دەیانی تریش برینداربوون.
ھاوڵاتی سێ بەرپرسی ھەریمی کوردستان رایانگەیاند کە پابەند دەبن بە جێبەجێکردنی یاسای قەرزو رێکەوتن لەگەڵ بەغدا لەبەرامبەر پێدانی شایستە داراییەکان ھەرێمی کوردستان. بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نامەیەکی فەرمی وەڵامی حکومەتی عێراقی داوەتەوە کە رەزامەندن لەسەر پابەندبوون بە یاسای قەرز. شاندی تەکنیکیی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان کە لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی نووسراوی بەغدای لەبارەی یاسای قەرز داوەتەوە و رەزامەندی بە پابەندبوون بە یاساکە دەربڕیوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، وەک چۆن هەرێمی کوردستان ئامادەیە پابەندی یاساکە بێت، ئەوانیش پابەندی جێبەجێکردنی ناردنی شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان بن. د. ئومێد سەباح، لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە لەبارەی بودجەی 2021 رایگەیاند، "گەیشتووینەتە لێکتێگەیشتنێکی زۆر باش".
هاوپەیمانی نەسر کە حەیدەر عەبادی سەرۆکایەتی دەکات، ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا سەرکۆنەی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران و میدیاکانی کوردستانی کرد، هاوکات جەخت لەسەر پێویستی وەڵامدانەوەی خێرایی داواکاری خۆپیشاندەران و ئازادکردنی میدیا و پاراستنی ژیان و موڵکی گشتی و تایبەت کردەوە. لە بەشێکی تری بەیاننامەکدا، هاوپەیمانیەتیەکە پشتیوانی لە داوا ڕەواکانی هاوڵاتیانی کوردستانی دەکات و دەڵێت، "هاوپەیمانی نەسر پشتیوانی لە داوا ڕەواکانی هاوڵاتیانی کوردستان دەکات بۆ ژیانێکی ئازاد و سەربەرزانە، لەوانە پاراستنی مووچە و بنەماکانی بژێوی خەڵک." هاوکات، هاوپەیمانیەتیەکە ئیدانەی ئەو ستەمەی لە خۆپیشاندەران و میدیاکان دەکرێت دەکات و داوای وەڵامدانەوەی خێرا دەکات بۆ داواکاری خۆپیشاندەران و ئازادکردنی ئازادی ڕاگەیاندن و پاراستنی ژیانی گشتی و تایبەت و موڵک‌و ماڵی هاوڵاتیان. لە راگەیانراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "هاوپەیمانی نەسر پێی وایە کە بەدیهێنانی داخوازییەکانی خەڵک دەکەوێتە ژێر باری ئیدارەیەکی نیشتیمانی کاریگەر و دادپەروەرانە و دینامیکی کە توانای وەڵامدانەوە داواکارییەکانی حوکمڕانی هەبێت.
ھاوڵاتی ھەریەکە لە حزبی شیوعی، زەحمەتکێشان، بزوتنەوەی دیموکراتی، داوای ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەکەن لە ھەولێر بەڵام لیژنەی ئەمنی شارەکە داواکەیان رەتدەکاتەوەو ھەر سێ حزبەکەش لیژنەیەکی ھاوبەش پێکدێنن بەرامبەر ڕەتکردنەوەی داواکارییەکانیان. کاوە مەحمود سکرتێری حزبی شیوعی لە کۆنگرەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر پەیامی هاوبەشی لایەنەکانی خوێندەوە. لە پەیامەکەدا ھاتووە "ئێمە وەکو سێ لایەنی سیاسیی کە لیژنەی هاوبەش و هەماهەنگی چەپی کوردستانیمان پێکهێناوە، بە نیازبووین ڕۆژی چوارشەممە خۆپیشاندانێکی مەدەنیی ئەنجام بدەین، بەڵام بەداخەوە ئیدارەی پارێزگای هەولێر ڕێگایان نەدا". ھەروەھا ھاتووە "ئەمەش دەچێتە خانەی ئەوپێشلکارییانەی هەیە دەربارەی پێشلکارییەکانی مافی مرۆڤ و ئازادییەکان، کە ئەم دیاردەیە پەیتاپەیتا تەشەنە دەسێنێت، دوێنێ و پێرێش هەندێک دەزگای ڕاگەیاندنیان داخستووە". کاوە مەحمود ئاماژەی بەوەشکرد، کە تا ئێستا هیچ حزبێکی سیاسیی داوای خۆپیشاندانی نەکردووە لە دەسەڵات، ھەروەھا وتی "کاتێک ئێمە داوامان کردووە بە ئاشکرا بووە و نەک لە پشتەوە ئیشی لەسەر بکەین، بڕیار بوو ئێمە یاداشتێک لە خۆپیشاندانەکە پێشکەشی حکومەتی هەرێم بکەین”. دەربارەی یاداشتەکە کاوە مەحمود ناوەڕۆکەکەی خوێندەوە، کە تێیدا باس لە قەیران و دۆخی هاوڵاتیان کرابوو چ لەڕووی سیاسیی یان ئابووریی، هەروەها ئاماژە بەوەکرابوو، کە هۆکاری دۆخەکە خراپی ئیدارەدان و قاچخاچێتی لە دەروازەکان و دوو ئیدارەیی بووە. حزبی شیوعی کورستان، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، ڕاشیانگەیاند، نەبوونی مووچە و تەواویی دۆخەکە، لایەنە بەشدارەکانی حکومەت و دەسەڵات لێی بەرپرسن. هەروەها داوایان کرد، کورد بە یەکدەنگی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدادا بکات، بەتایبەت دەربارەی بودجە، مووچە، ماددەی ١٤٠ و تەعریب. دا‌واشیان کرد، کە ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندان بۆ تەواویی هاوڵاتیان دەستبەربکرێت و لەسەر ئەو مافانە هیچ هاوڵاتییەک دەسبەسەر نەکرێت، “ئەوەی ئەمڕۆ ڕوودەدات پێشل‌کردنی ئازادیی ڕادەربڕینە”.
ھاوڵاتی وەزارەتی دارایی و ئابووریی رایگەیاند، چوارشەممە مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەشدەکرێت و پێنجشەممەش مووچەی وەزارەتی پەروەردە. رۆژی چوارشه‌ممه 9-12-2020 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانییە سیاسییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت. رۆژی پێنجشه‌ممه 10-12-2020 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ مانگی 10ـی ئەمساڵ دابه‌ش ده‌كرێت. بەوتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، دابەشکردنی مووچە به بڕینی رێژه‌ی 21%ـە و پله تایبه‌ته‌كانیش به هه‌مان رێژه و میكانیزمی پێشووە.
ھاوڵاتی بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامێکدا داوای لە ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێم کرد به‌گوێره‌ی یاسا و دور له توندوتیژی پارێزگاری لە خۆپێشانده‌ران بکه‌ن و رێگه‌ش بدرێ ده‌زگاکانی راگه‌یاندن ئازادانه کاری خۆیان بکه‌ن. دەقی پەیامەکە: هه‌لومه‌رجی سه‌ختی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتیش ئەوەی ئێستا لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی روودەدات مایەی نیگەرانیمانە. خۆپیشاندانی مەدەنی خەڵك سه‌باره‌ت بە نەبوونی مووچە و خراپی خزمەتگوزارییەكان، مافێکی رەوایە، بۆیە پێویستە لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان بەدەنگ ئەو داخوازیانەوە بێن و چاره‌سه‌ری ریشەیی مووچه و بژێوی خه‌ڵک بکه‌ن و هه‌نگاوی خێرا بۆ گێڕانەوەی داھاتی گشتی بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان له رێگای چاکسازیه‌کی راسته‌قینه بگرنه‌به‌ر. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رێککەوتنێکی گشتگیر لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، لەپێناو خزمەتی خەڵک بکرێتە کاری هه‌ره سه‌ره‌کی و تاڵانی و قاچاخچێتی و زیاده‌ڕه‌وی بۆ سه‌ر داھاتی گشتیش بەڕێوشوێنی یاسایی دەسبەجێ کۆتایی پێ بھێنرێت. لێره‌وه دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه توندوتیژی چارەسەر نییە، پێویستە رێز لە ئیرادە و خواستی خۆپیشاندەران و خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه بگیرێ، هاوکات لایه‌نه پێکھێنەرەکانی حکومه‌ت کاری جددی و به‌په‌له بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی قه‌یرانه‌کان و جێبه‌جێکردنی خواستی هاووڵاتیان. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا داواکارین ھێزە ئەمنییەکان به‌گوێره‌ی یاسا و دور له توندوتیژی پارێزگاری لە خۆپێشانده‌ران بکه‌ن رێگه‌ش بدرێ ده‌زگاکانی راگه‌یاندن ئازادنه کاری خۆیان بکه‌ن. توندوتیژی و ته‌قه‌کردن رێکاری نادروستن، لەلایەکەوە ناوبانگی ھێزە ئەمنیەکان کە پارێزەری ئارامی و سەر و ماڵ و بازاڕ و کەسابەتی ھاونیشتیمانیانن لەکەدار دەکات، لەلایەکی دیکەشەوە ناوبانگی مەدەنیانەی خۆپیشاندەرانیش دەشێوێنێت و له ئه‌نجامیشدا خواسته‌کانیشیان به‌لارێدا ده‌برێن، بۆیه وێڕای مافی رەوای خه‌ڵک لە خۆپیشاندان و بوونی داواکاری ره‌وا، پێویستە رەچاوی ئارامی گشتی و پاراستی دامودەزگاکان و رێزگرتنی هێزه ئه‌منییه‌کان بکرێت. له‌کۆتایدا وێرای هاوخه‌می بۆ خێزانی قوربانیان داوا له هاووڵاتیانی خۆپیشانده‌ر و هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌که‌ین دوور له‌توندوتیژی و گرژی ره‌فتار بکه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن روداوی نه‌خوازراو رووبدات.
ھاوڵاتی مێردمنداڵێک لەبەردەم مەکۆی گۆڕانی کەلار بە فیشەک بریندارکرا ئەوەش لەکاتیکدابوو خۆپیشاندەران لەبەردەم مەکۆکە گربوونەوەو ئاگریان لە بەردەم دەرگای مەکۆکە کردەوەو دواتر بەشیک لەکەلوپەلی قاتی خوارەوەی مەکۆکەیان ھێنایە دەرەوە سوتاندیان. دووشەممە رۆژێکی پڕ لە گرژی بوو کە خۆپیشاندەرانی تووڕە ھەڵیانکوتایە سەر بارەگا حزبیەکان لە پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبەجە، تا ئێستا دوو گەنج لە چەمچەماڵ و کفری بە فیشەک کوژراون و چەندین کەسی تر برینداربوون.
ھاوڵاتی وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند ئەوان پارەیان نیە ئەگەر پارەیان ھەبوایە ھاوکاری حکومەتیان دەکرد بۆ دەربازبوون لە قەیرامنی دارایی. مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەرنامەی لەگەڵ ڕەنجی کەناڵی رووداودا لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە خەڵکی باوەڕیان وایە کە یەکێتی و پارتی پارەیان ھەیە بەڵام حکومەت پارەی نیە، وتی "ئەگەر پارە،مان ھەبوایە ھاوکاری حکومەتمان دەکرد".
هاوڵاتى عوسمانى حاجى مه‌حمود، سه‌رکرده‌ى پێشووى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له په‌یامێکیدا داوا له خۆپێشانده‌ران ده‌کات به‌شێوه‌یه‌کى هێمن و ئاشتى و مه‌ده‌نییانه خۆپیشاندان بکه‌ن و ده‌شڵێت:" ئه‌رکى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى کوردستانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک توندوتیژى به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌کارنه‌هێنن". ده‌قى په‌یامه‌که‌ى عوسمان حاجى مه‌حمود: 1- چه‌ند رۆژێکه هاوڵاتیانى کوردستان به هه‌موو چین و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و به تایبه‌تی، موچه‌خۆران له چه‌ند شار و شارۆچکه‌یه‌ک که‌تونه‌ته ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تى وبێزارى و خۆپیشاندان و ڕێپێوان دژ به پێنه‌دانى موچه و بڕینى قوتى رۆژانه و هه‌مو ئه‌و ناهه‌قى و زۆڵمه فره جۆرانه‌ى به‌رامبه‌ریان ده‌کرێت. 2- ئه‌رکى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى کوردستانه، که گوێیان لێ‌بگرن و مافه ره‌واکانیان جێبه‌جێ بکه‌ن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک توندوتیژیان به‌رامبه‌ر به‌کار نه‌هێنن، ئه‌و جۆره ھه‌ڵسوکه‌وته ناشارستانیه و به‌کارهێنانى هێز، ھیچ ئه‌نجامێکى نابێت و بازنه‌ى ناڕه‌زایه‌تى وبێزارى فراوانتر و به‌ھێزتر ده‌کات و ڕق وتوڕه‌یى زیاترى لێده‌که‌وێته‌وه. 3- داوا له‌ھێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ و ھێزه چه‌کداره‌کانى ھه‌رێم ده‌که‌م، به‌شێوه‌یه‌کى سه‌رده‌میانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ھاوڵاتیانى ناڕازى و خۆپیشانده‌ران و میدیاکاران بکه‌ن و دوربکه‌ونه‌وه له ئه‌نجامدانى توندوتیژى و گرتن وئازاردان، خۆپیشانده‌ران رۆڵه‌ى به‌شخوراوى ئه‌م گه‌له‌ن و له‌هه‌مان کاتدا، که‌سوکارى خۆتانن و بارودۆخى ژیانى زۆربه‌تان وه‌کو ئه‌وانن. 4- داوا له‌ھاوڵاتیانى ناڕازى وخۆپیشانده‌ر ده‌که‌م، به تایبه‌ت لاو و گه‌نجه خاوه‌ن ماف و دڵگه‌رمه‌کان، که سه‌ره‌ڕاى ھه‌ر جۆره به‌ربه‌ستێک که‌له‌کاتى خۆپیشانداندا بۆیان دروست ده‌کرێت، به‌شێوه‌یه‌کى ھێمن وئاشتى و مه‌ده‌نیانه خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن و زه‌ره‌رو زیان به‌دام وده‌زگاکانى حکومه‌ت و موڵکى گشتى و تایبه‌ت مه‌گه‌یه‌نن وبیانپارێزن، وه‌ھه‌روه‌ھا له زیانگه‌یاندن و سوتانى باره‌گا حزبیه‌کان دوربکه‌ونه‌وه‌و په‌لاماریان مه‌ده‌ن چونکه له‌و رێگایه‌وه ھیچ چاره‌سه‌رێک به‌دى نایه‌ت. 5- داواى هاوڵاتیان له‌م قۆناغه‌دا، بۆ موچه و خزمه‌تگوزارى و ژیانێکى شایسته‌یه، بۆیه پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانى کوردستان له‌برى گوێپێنه‌دان و فه‌رامۆشکردنى مافه ره‌واکانى هاوڵاتیان و به‌کارهێنانى توندوتیژى و داخستنى که‌ناڵى ته‌له‌فزیۆن و زیندانیکردنى چالاکوانانى مه‌ده‌نى و به‌کارهێنانى هێز و پاره و زیاترکردنى سته‌م، ئاوڕێکى جدى و ئه‌قڵانى له ساڵانى ڕابردوى حوکمڕانى وبه‌رئه‌نجامه‌کانى بده‌نه‌وه، به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان به شێوه‌یه‌کى بنه‌ڕه‌تی، چونکه چیتر ئه‌م جۆره ئه‌قڵیه‌ت و شێوازه ده‌سه‌ڵاتداریه ناکرێت به‌رده‌وام بێت و میژوش هه‌ر ئه‌وه‌ى سه‌لماندوه هیچ ده‌سه‌ڵاتێک له‌سه‌ر بنه‌ماى گه‌نده‌ڵى و نادادى و زوڵم کردن له هاوڵاتیانى ناتوانێت تاسه‌ر به‌رده‌وام بێت. له‌به‌ر ئه‌وه پینه‌وپه‌ڕۆ و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه، ھیچ ئه‌نجامێکى نابێت جگه‌له‌وه‌ى که برینه‌کان قوڵتر ده‌کاته‌وه و نیشتیمانه‌که‌مان و ھاونیشتیمانیانى کوردستانیش له‌قه‌یرانێکه‌وه به‌قه‌یرانێکیتر ده‌سپێرێت. عوسمانى حاجى مه‌حمود ٧/١٢/٢٠٢٠
ھاوڵاتی ھەزاران خۆپیشاندەران ھەڵیانکوتایە سەر بارەگا حزبیەکان لە پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە، دەنگی تەقە لە چەند قەزایەک دەبیسترێت. خۆپیشاندەران ھەڵدەکوتنە سەر بارەگا حزبیەکان و دەیسووتێنن ئەوەش وەکو ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر نەبوونی مووچە و ھەلی کار. ئەگەرچی خۆپیشاندانەکان سەرەتا بە دروشم و لافیتە بوو، بەڵام لە ئێستادا خۆپیشاندەران بە ھەڕەمەکی دەچنە سەر بارەگا حزبیەکان، چەندین بارەگای حزبی لە قەزاکان سوتێنراون. خۆپیشاندەران شەوی دووشەممە لە چەند قەزایەکی سلێمانی چوونە سەر بارەگا حزبیەکان و گڕیان تێبەردان. دواتر دەنگی تەقە بەرزبوویەوە کە دەکران بەسەر خۆپیشاندەراندا بۆ بڵاوەپێکردنیان. تا ئیستا دوو گەنج لە کفری و چەمچەماڵ بە فیشەک گیانیان لە دەستداوە. تا ئامدەکردنی ئەم ھەواڵە بەردباران و گەمارۆی بارەگا حزبیەکان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بەردەوامە.
هاوڵاتى مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌کێتى ده‌ڵێت:" پێویسته حکومه‌ت ته‌عدیلى وه‌زارى بکات و خۆى بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ئاماده بکات"، ده‌شڵێت:" گه‌نده‌ڵییه‌کانى کوردستان ئه‌وه‌نده زیره‌کانه کراوه، پاره دزراوه‌که نه‌خه‌مڵێنرێت". ده‌قى نوسینه‌که‌ى مه‌لا به‌ختیار: نه‌بونى موچه، ته‌نگى به گه‌له‌که‌مان هه‌ڵچنیوه‌و برسێتى خه‌ڵکى راپه‌ڕاندوه. ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕوانکراو بوو! حکومه‌تى کوردستان که له هه‌رسێ حیزبه سه‌ره‌کیه‌که‌ى کوردستان (یه‌کێتی-پارتی-گۆڕان) پێکهاتوه، تا ئێستا له کوردستاندا چاره‌سه‌رى دارایى پێ نییه‌و عێراقیش چه‌شنى کوردستان، نوقمى قه‌یرانه. عێراق (160) ملیار دۆلار قه‌رزاره‌و (285) ملیار دۆلاریشى به گه‌نده‌ڵى له‌دواى روخانى سه‌دامه‌وه خوراوه. کوردستانیش (28) ملیار دۆلار قه‌رزاره؛ به‌ڵام گه‌نده‌ڵیه‌که‌ى کوردستان وا زیره‌کانه ده‌کرێ، تائێستا پاره دزراوه‌که نه‌خه‌مڵێنراوه! به‌ڵام له ویژدانى راى گشتیدا گومان نه‌ماوه که گه‌نده‌ڵى کوردستانى داڕوخاندوه، که‌چى به داخه‌وه هه‌تا ئێستاش تاقه گه‌نده‌ڵکارێکى که‌ته نه‌گیراوه. چه‌ند رۆژێکه ناخى پڕ له داخى خه‌ڵک، خرۆشاوه. خۆپیشاندان ده‌ستیپێکردوه. حکومه‌ت ده‌یه‌وێت هه‌ر وه‌کو دۆخى 17/ى شوبات و روداوه‌کانى دوایی، به زه‌برى هێز و داخستنى راگه‌یاندنى به‌رهه‌ڵستکار، چاره‌سه‌رى بکات. بێگومان ئه‌گه‌ر له رابوردودا، ئه‌م سیاسه‌ته سه‌ریگرتبێ و قوربانیه‌کانیشى که‌م نه‌بوون. چ قوربانى لاوان چ نوسه‌ران.. به‌ڵام ئه‌مجاره هه‌قوایه، رێگاى چاره‌سه‌رى گونجاو بگیرێته‌به‌ر. که پێمان وایه لانى که‌م حکومه‌ت پێویسته: یه‌که‌م: ته‌عدیلى وه‌زاره‌ت بکات و خۆى بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ئاماده بکات. دوه‌م: له‌گه‌ڵ به‌غداد بێ دودڵى له‌سه‌ر بودجه‌و موچه رێکبکه‌وێ و نه‌وت راده‌ست بکات. سێهه‌م: هێزى تایبه‌ت کۆنتڕۆڵى ده‌روازه ره‌سمى و ناڕه‌سمیه‌کانى گومرگ بکات. به چاودێرى هاوبه‌شى حکومه‌تى عێراق-هه‌رێم- هێزه‌کانى به‌رهه‌ڵستى کوردستان. چواره‌م: لیژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه بۆ سزادانى ته‌واوى ئه‌و جه‌رده‌ییه دابنرێ.. که ماوه‌یه‌که به ئاشکرا ئه‌نجام ده‌درێ.. له‌سه‌رانسه‌رى ده‌روازه سنوریه‌کان! پێنجه‌م: کۆنگره‌یه‌کى کوردستانى ببه‌سترێ بۆ دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌سه‌ر.. به مه‌رجێ، زۆرترین به‌شدارانى کۆنگره، شاره‌زاکانى لایه‌نه به‌رهه‌ڵستکاره‌کان بێ.. بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵکیش متمانه‌ى هه‌بێ.. به زوترین کات، که‌ناڵى (NRT) ئازاد بکرێته‌وه. زیندانى سیاسى کۆتایى بێ. هێزه‌کانى ئاسایش و پۆلیس ته‌نها ئه‌رکیان پاراستنى داووده‌زگا حکومیه‌کان بێ و به‌س. پێویستیشه خۆپیشانده‌ران، ماوه‌ى مانگێک مۆڵه‌ت بده‌ن به حکومه‌ت و لایه‌نه‌کان هه‌تا ئه‌و بڕیارانه‌و بڕیارى پێویستى تر بده‌ن. له‌م مانگه‌شدا حکومه‌ت موچه‌ى خه‌ڵک به قه‌رزى زیاتریش بێ، دابین بکات. له‌کۆتایشدا ده‌ڵێم: له (15) ساڵى رابوردودا ده‌یان جار وتارم نوسیوه‌و کۆڕم به‌ستوه. له زۆربه‌شیاندا پێشبینى داڕمانى ئابورى کوردستان و تێکچونى دۆخى سیاسیم کردوه. ئێستا له سایتى (چاو‌دێر) وتارێکى (19/12/2016) به‌ناونیشانى (گوزه‌رانى شه‌هیدان و قه‌یرانى یٔابورى و یه‌کێتی) بڵاوده‌که‌مه‌وه، تکایه خوێنه‌ر بیبینێ و به ویژدان حوکم بدات! هه‌روه‌ها پێویستیشه هه‌موو خۆپیشانده‌ره کوژراوه‌کانى خۆپیشاندانه‌کان به هى 17ى شوبات و رۆژانى دوایى و ئه‌وانه‌ى ئێستاشه‌وه به شه‌هید له‌قه‌ڵه‌م بدرێن.
ھاوڵاتی لەکەلار و کفری و دەربەندیخان و ھەلەبجە خۆپیشاندان دەستیپێکرد و خوپیشاندەران چوونە سەر مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕان لە کەلار و ئاگریان لەبەردەم بارەگاکەیان کردۆتەوە. لە گەرمیان گرژیی دروستبوە دەنگی تەقە لە کەلار و دەربەندیخان دەبسیترێت لە ھەڵەبجە بارەگای چەند حزبیک بەردباران کرا. چاوەڕانی زیاتربن..
