ھاوڵاتی وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند ئەوان پارەیان نیە ئەگەر پارەیان ھەبوایە ھاوکاری حکومەتیان دەکرد بۆ دەربازبوون لە قەیرامنی دارایی. مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەرنامەی لەگەڵ ڕەنجی کەناڵی رووداودا لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە خەڵکی باوەڕیان وایە کە یەکێتی و پارتی پارەیان ھەیە بەڵام حکومەت پارەی نیە، وتی "ئەگەر پارە،مان ھەبوایە ھاوکاری حکومەتمان دەکرد".
هاوڵاتى عوسمانى حاجى مه‌حمود، سه‌رکرده‌ى پێشووى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له په‌یامێکیدا داوا له خۆپێشانده‌ران ده‌کات به‌شێوه‌یه‌کى هێمن و ئاشتى و مه‌ده‌نییانه خۆپیشاندان بکه‌ن و ده‌شڵێت:" ئه‌رکى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى کوردستانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک توندوتیژى به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌کارنه‌هێنن". ده‌قى په‌یامه‌که‌ى عوسمان حاجى مه‌حمود: 1- چه‌ند رۆژێکه هاوڵاتیانى کوردستان به هه‌موو چین و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و به تایبه‌تی، موچه‌خۆران له چه‌ند شار و شارۆچکه‌یه‌ک که‌تونه‌ته ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تى وبێزارى و خۆپیشاندان و ڕێپێوان دژ به پێنه‌دانى موچه و بڕینى قوتى رۆژانه و هه‌مو ئه‌و ناهه‌قى و زۆڵمه فره جۆرانه‌ى به‌رامبه‌ریان ده‌کرێت. 2- ئه‌رکى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى کوردستانه، که گوێیان لێ‌بگرن و مافه ره‌واکانیان جێبه‌جێ بکه‌ن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک توندوتیژیان به‌رامبه‌ر به‌کار نه‌هێنن، ئه‌و جۆره ھه‌ڵسوکه‌وته ناشارستانیه و به‌کارهێنانى هێز، ھیچ ئه‌نجامێکى نابێت و بازنه‌ى ناڕه‌زایه‌تى وبێزارى فراوانتر و به‌ھێزتر ده‌کات و ڕق وتوڕه‌یى زیاترى لێده‌که‌وێته‌وه. 3- داوا له‌ھێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ و ھێزه چه‌کداره‌کانى ھه‌رێم ده‌که‌م، به‌شێوه‌یه‌کى سه‌رده‌میانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ھاوڵاتیانى ناڕازى و خۆپیشانده‌ران و میدیاکاران بکه‌ن و دوربکه‌ونه‌وه له ئه‌نجامدانى توندوتیژى و گرتن وئازاردان، خۆپیشانده‌ران رۆڵه‌ى به‌شخوراوى ئه‌م گه‌له‌ن و له‌هه‌مان کاتدا، که‌سوکارى خۆتانن و بارودۆخى ژیانى زۆربه‌تان وه‌کو ئه‌وانن. 4- داوا له‌ھاوڵاتیانى ناڕازى وخۆپیشانده‌ر ده‌که‌م، به تایبه‌ت لاو و گه‌نجه خاوه‌ن ماف و دڵگه‌رمه‌کان، که سه‌ره‌ڕاى ھه‌ر جۆره به‌ربه‌ستێک که‌له‌کاتى خۆپیشانداندا بۆیان دروست ده‌کرێت، به‌شێوه‌یه‌کى ھێمن وئاشتى و مه‌ده‌نیانه خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن و زه‌ره‌رو زیان به‌دام وده‌زگاکانى حکومه‌ت و موڵکى گشتى و تایبه‌ت مه‌گه‌یه‌نن وبیانپارێزن، وه‌ھه‌روه‌ھا له زیانگه‌یاندن و سوتانى باره‌گا حزبیه‌کان دوربکه‌ونه‌وه‌و په‌لاماریان مه‌ده‌ن چونکه له‌و رێگایه‌وه ھیچ چاره‌سه‌رێک به‌دى نایه‌ت. 5- داواى هاوڵاتیان له‌م قۆناغه‌دا، بۆ موچه و خزمه‌تگوزارى و ژیانێکى شایسته‌یه، بۆیه پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانى کوردستان له‌برى گوێپێنه‌دان و فه‌رامۆشکردنى مافه ره‌واکانى هاوڵاتیان و به‌کارهێنانى توندوتیژى و داخستنى که‌ناڵى ته‌له‌فزیۆن و زیندانیکردنى چالاکوانانى مه‌ده‌نى و به‌کارهێنانى هێز و پاره و زیاترکردنى سته‌م، ئاوڕێکى جدى و ئه‌قڵانى له ساڵانى ڕابردوى حوکمڕانى وبه‌رئه‌نجامه‌کانى بده‌نه‌وه، به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان به شێوه‌یه‌کى بنه‌ڕه‌تی، چونکه چیتر ئه‌م جۆره ئه‌قڵیه‌ت و شێوازه ده‌سه‌ڵاتداریه ناکرێت به‌رده‌وام بێت و میژوش هه‌ر ئه‌وه‌ى سه‌لماندوه هیچ ده‌سه‌ڵاتێک له‌سه‌ر بنه‌ماى گه‌نده‌ڵى و نادادى و زوڵم کردن له هاوڵاتیانى ناتوانێت تاسه‌ر به‌رده‌وام بێت. له‌به‌ر ئه‌وه پینه‌وپه‌ڕۆ و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه، ھیچ ئه‌نجامێکى نابێت جگه‌له‌وه‌ى که برینه‌کان قوڵتر ده‌کاته‌وه و نیشتیمانه‌که‌مان و ھاونیشتیمانیانى کوردستانیش له‌قه‌یرانێکه‌وه به‌قه‌یرانێکیتر ده‌سپێرێت. عوسمانى حاجى مه‌حمود ٧/١٢/٢٠٢٠
ھاوڵاتی ھەزاران خۆپیشاندەران ھەڵیانکوتایە سەر بارەگا حزبیەکان لە پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە، دەنگی تەقە لە چەند قەزایەک دەبیسترێت. خۆپیشاندەران ھەڵدەکوتنە سەر بارەگا حزبیەکان و دەیسووتێنن ئەوەش وەکو ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر نەبوونی مووچە و ھەلی کار. ئەگەرچی خۆپیشاندانەکان سەرەتا بە دروشم و لافیتە بوو، بەڵام لە ئێستادا خۆپیشاندەران بە ھەڕەمەکی دەچنە سەر بارەگا حزبیەکان، چەندین بارەگای حزبی لە قەزاکان سوتێنراون. خۆپیشاندەران شەوی دووشەممە لە چەند قەزایەکی سلێمانی چوونە سەر بارەگا حزبیەکان و گڕیان تێبەردان. دواتر دەنگی تەقە بەرزبوویەوە کە دەکران بەسەر خۆپیشاندەراندا بۆ بڵاوەپێکردنیان. تا ئیستا دوو گەنج لە کفری و چەمچەماڵ بە فیشەک گیانیان لە دەستداوە. تا ئامدەکردنی ئەم ھەواڵە بەردباران و گەمارۆی بارەگا حزبیەکان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بەردەوامە.
هاوڵاتى مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى یه‌کێتى ده‌ڵێت:" پێویسته حکومه‌ت ته‌عدیلى وه‌زارى بکات و خۆى بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ئاماده بکات"، ده‌شڵێت:" گه‌نده‌ڵییه‌کانى کوردستان ئه‌وه‌نده زیره‌کانه کراوه، پاره دزراوه‌که نه‌خه‌مڵێنرێت". ده‌قى نوسینه‌که‌ى مه‌لا به‌ختیار: نه‌بونى موچه، ته‌نگى به گه‌له‌که‌مان هه‌ڵچنیوه‌و برسێتى خه‌ڵکى راپه‌ڕاندوه. ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕوانکراو بوو! حکومه‌تى کوردستان که له هه‌رسێ حیزبه سه‌ره‌کیه‌که‌ى کوردستان (یه‌کێتی-پارتی-گۆڕان) پێکهاتوه، تا ئێستا له کوردستاندا چاره‌سه‌رى دارایى پێ نییه‌و عێراقیش چه‌شنى کوردستان، نوقمى قه‌یرانه. عێراق (160) ملیار دۆلار قه‌رزاره‌و (285) ملیار دۆلاریشى به گه‌نده‌ڵى له‌دواى روخانى سه‌دامه‌وه خوراوه. کوردستانیش (28) ملیار دۆلار قه‌رزاره؛ به‌ڵام گه‌نده‌ڵیه‌که‌ى کوردستان وا زیره‌کانه ده‌کرێ، تائێستا پاره دزراوه‌که نه‌خه‌مڵێنراوه! به‌ڵام له ویژدانى راى گشتیدا گومان نه‌ماوه که گه‌نده‌ڵى کوردستانى داڕوخاندوه، که‌چى به داخه‌وه هه‌تا ئێستاش تاقه گه‌نده‌ڵکارێکى که‌ته نه‌گیراوه. چه‌ند رۆژێکه ناخى پڕ له داخى خه‌ڵک، خرۆشاوه. خۆپیشاندان ده‌ستیپێکردوه. حکومه‌ت ده‌یه‌وێت هه‌ر وه‌کو دۆخى 17/ى شوبات و روداوه‌کانى دوایی، به زه‌برى هێز و داخستنى راگه‌یاندنى به‌رهه‌ڵستکار، چاره‌سه‌رى بکات. بێگومان ئه‌گه‌ر له رابوردودا، ئه‌م سیاسه‌ته سه‌ریگرتبێ و قوربانیه‌کانیشى که‌م نه‌بوون. چ قوربانى لاوان چ نوسه‌ران.. به‌ڵام ئه‌مجاره هه‌قوایه، رێگاى چاره‌سه‌رى گونجاو بگیرێته‌به‌ر. که پێمان وایه لانى که‌م حکومه‌ت پێویسته: یه‌که‌م: ته‌عدیلى وه‌زاره‌ت بکات و خۆى بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ئاماده بکات. دوه‌م: له‌گه‌ڵ به‌غداد بێ دودڵى له‌سه‌ر بودجه‌و موچه رێکبکه‌وێ و نه‌وت راده‌ست بکات. سێهه‌م: هێزى تایبه‌ت کۆنتڕۆڵى ده‌روازه ره‌سمى و ناڕه‌سمیه‌کانى گومرگ بکات. به چاودێرى هاوبه‌شى حکومه‌تى عێراق-هه‌رێم- هێزه‌کانى به‌رهه‌ڵستى کوردستان. چواره‌م: لیژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه بۆ سزادانى ته‌واوى ئه‌و جه‌رده‌ییه دابنرێ.. که ماوه‌یه‌که به ئاشکرا ئه‌نجام ده‌درێ.. له‌سه‌رانسه‌رى ده‌روازه سنوریه‌کان! پێنجه‌م: کۆنگره‌یه‌کى کوردستانى ببه‌سترێ بۆ دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌سه‌ر.. به مه‌رجێ، زۆرترین به‌شدارانى کۆنگره، شاره‌زاکانى لایه‌نه به‌رهه‌ڵستکاره‌کان بێ.. بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵکیش متمانه‌ى هه‌بێ.. به زوترین کات، که‌ناڵى (NRT) ئازاد بکرێته‌وه. زیندانى سیاسى کۆتایى بێ. هێزه‌کانى ئاسایش و پۆلیس ته‌نها ئه‌رکیان پاراستنى داووده‌زگا حکومیه‌کان بێ و به‌س. پێویستیشه خۆپیشانده‌ران، ماوه‌ى مانگێک مۆڵه‌ت بده‌ن به حکومه‌ت و لایه‌نه‌کان هه‌تا ئه‌و بڕیارانه‌و بڕیارى پێویستى تر بده‌ن. له‌م مانگه‌شدا حکومه‌ت موچه‌ى خه‌ڵک به قه‌رزى زیاتریش بێ، دابین بکات. له‌کۆتایشدا ده‌ڵێم: له (15) ساڵى رابوردودا ده‌یان جار وتارم نوسیوه‌و کۆڕم به‌ستوه. له زۆربه‌شیاندا پێشبینى داڕمانى ئابورى کوردستان و تێکچونى دۆخى سیاسیم کردوه. ئێستا له سایتى (چاو‌دێر) وتارێکى (19/12/2016) به‌ناونیشانى (گوزه‌رانى شه‌هیدان و قه‌یرانى یٔابورى و یه‌کێتی) بڵاوده‌که‌مه‌وه، تکایه خوێنه‌ر بیبینێ و به ویژدان حوکم بدات! هه‌روه‌ها پێویستیشه هه‌موو خۆپیشانده‌ره کوژراوه‌کانى خۆپیشاندانه‌کان به هى 17ى شوبات و رۆژانى دوایى و ئه‌وانه‌ى ئێستاشه‌وه به شه‌هید له‌قه‌ڵه‌م بدرێن.
ھاوڵاتی لەکەلار و کفری و دەربەندیخان و ھەلەبجە خۆپیشاندان دەستیپێکرد و خوپیشاندەران چوونە سەر مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕان لە کەلار و ئاگریان لەبەردەم بارەگاکەیان کردۆتەوە. لە گەرمیان گرژیی دروستبوە دەنگی تەقە لە کەلار و دەربەندیخان دەبسیترێت لە ھەڵەبجە بارەگای چەند حزبیک بەردباران کرا. چاوەڕانی زیاتربن..
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له باره‌ى خۆپیشاندانه‌کانه‌وه له په‌یامێکدا جه‌خت له تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه قورسه ده‌کاته‌وه، له‌گه‌ڵ به دادگایى گه‌یاندنى سه‌رپێچیکاران. له په‌یامه‌دا که ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه 7ى کانونى یه‌که‌مى 2020، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت بڵاویکرده‌وه، ده‌ڵێت" خۆپێشاندانى ئاشتیانه و شارستانیانه‌ش، به مافێکى ڕه‌وا ده‌زانین له چوارچێوه‌ى یاسادا ، به‌ڵام هه‌وڵى تێکدان و وێرانکارى جیاوازه له داواى ڕه‌واى خه‌ڵک ، بۆیه داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ده‌بێ له گه‌ڵ پاراستنى گیانى گشت هاووڵاتییان، به خۆپێشانده‌رانیشه‌وه ، ڕێگه له ئاژاوه و پشێوى نانه‌وه و په‌نابردنه به‌ر تووندتیژى و تێکدانى شوێنه گشتى و تایبه‌تى و باره‌گاکان بگرن". په‌یامی سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان: له کاتێکدا حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌کى خۆى خستووه‌ته‌گه‌ێ بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و دۆخه داراییه سه‌خته‌ى که هه‌رێمى کوردستان و عێراق و دونیاى گرتووه‌ته‌وه، له گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵیش به‌رده‌وامه له گفتوگۆ بۆ دابینکردنى ماف و شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ، که به‌داخه‌وه تا ئێستا نه‌یناردووه، هه‌رچه‌نده هه‌رێمى کوردستان له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا، هه‌موو نه‌رمییه‌کیشى نواندووه بۆ گه‌یشتن به ڕێککه‌وتن ، که‌چى به‌داخه‌وه خه‌ڵکانێک ده‌یانه‌وێ بژێوى خه‌ڵک بۆ به‌رژه‌وه‌ندى شه‌خسى خۆیان به‌کاربهێنن و به بیانووى به‌رگریکردن له ماف و داخوازییه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان ، هه‌وڵى تێکدان و سووتاندن و ئاژاوه‌نانه‌وه ده‌ده‌ن . بێگومان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، هه‌ست به بارگرانى و سه‌ختى ژیانى هاووڵاتییان ده‌کات و سوپاسى خۆڕاگریشیان ده‌کات و خۆپێشاندانى ئاشتیانه و شارستانیانه‌ش، به مافێکى ڕه‌وا ده‌زانێت له چوارچێوه‌ى یاسادا ، به‌ڵام هه‌وڵى تێکدان و وێرانکارى جیاوازه له داواى ڕه‌واى خه‌ڵک ، بۆیه داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ده‌بێ له گه‌ڵ پاراستنى گیانى گشت هاووڵاتییان ، به خۆپێشانده‌رانیشه‌وه ، ڕێگه له ئاژاوه و پشێوى نانه‌وه و په‌نابردنه به‌ر تووندتیژى و تێکدانى شوێنه گشتى و تایبه‌تى و باره‌گاکان بگرن و سه‌رپێچیکارانیش ڕووبه‌ڕووى یاسا بکه‌نه‌وه. ئه‌م دۆخه سه‌خته له ده‌ره‌وه‌ى خواست و ویستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه، بۆیه داوا له هاووڵاتییانى خۆشه‌ویست ده‌که‌م نه‌که‌ونه ژێر کاریگه‌ریى هه‌وڵ و په‌یامه تێکده‌ره‌کان که ئامانجیان ئاڵۆزکردن و تێکدانى سه‌قامگیریى هه‌رێمى کوردستانه . هه‌روه‌ها پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانیش، هاوکار و یارمه‌تیده‌ر بن له پێناو تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه سه‌خته و پاراستنى ئارامیى و قه‌واره‌ى هه‌رێمى کوردستان، که ئه‌رکى هه‌موومانه. مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان 2020/12/7
شاناز حه‌سه‌ن مامۆستایه‌کى ناڕازیى و چالاکوانى مه‌ده‌نى ئاماژه به‌وه ده‌دات کارده‌که‌ن بۆ خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى و پلانى ورد داده‌ڕێژن بۆ خه‌باتى مه‌ده‌نى له‌هه‌رێمى کوردستان. ماوه‌ى چەند رۆژێکە خۆپیشاندانی هاووڵاتیان و فەرمانبەران و مامۆستایانى ناڕازیى بەڕێوەدەچێت، لەدوو رۆژی خۆپیشاندانی سەرەتادا لەسلێمانی گرژیی تێکەوت، دواتر ژمارەیەک مامۆستای سەرپەڕسیتاری خۆپیشاندانەکە دەستگیرکران و دوای دوو رۆژ ئازادکران. مامۆستایان دەڵێن دەستگیرکردنەکان نایانوەستێنێت و بەردەوام دەبن لەخۆپیشاندان، دەشڵێن خۆپیشاندانەکە تەنها دەربڕینی پەیامی ناڕەزایەتی بووە بەڵکو کاردەکەن بۆ خۆپیشاندانی سەرتاسەری. عوسمان گوڵپى، چالاکوانى مه‌ده‌نى له‌پارێزگاى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت « ئه‌و دوو رۆژه ته‌نیا ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى بووه، به‌ڵام بۆ داهاتوو کار بۆ خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى ده‌که‌ین که‌پێویستى به‌پلانه، له‌مه‌ودوا به‌پلان کارده‌که‌ین پلانێکى تۆکمه‌ترو فراوانتر داده‌نێین». هەروەها وتی «خۆپیشاندانه‌کانى رۆژانی رابردوو ده‌نگى ناڕه‌زایى موچه‌خۆران و هه‌موو خه‌ڵکى کوردستان بوو، نه‌ک ته‌نیا چین و تووێژێک، کێشه‌کان هى هه‌موومان و قه‌یرانه‌کان بۆ هه‌موو خه‌ڵکه، بۆیه پێکه‌وه ناڕه‌زاییه‌کان ده‌رده‌بڕین و هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌رکردنى ده‌ده‌ین». عوسمان گوڵپى، داوای لەهاووڵاتیان و خۆپیشاندەران کرد کەبێهیوا نەبن و وتی «بێهیوا بوون به‌قازانجى ده‌سه‌ڵاته‌و پێویسته پێمان وابێت ته‌نیا چاره‌سه‌ر خه‌باتى مه‌ده‌نییه، بۆیه هیچ شتێک نابێت ساردمان بکاته‌وه‌و دواجار هه‌ر خه‌باتى مه‌ده‌نى پێویسته سه‌ربکه‌وێت و ببێته رزگارکه‌رى ئه‌م میلله‌ته«. ئه‌نجومه‌نى ناڕازى مامۆستایان (5) ساڵه دامه‌زراوه‌و تائێستا زیاتر له (60) جار خۆپیشاندانیان کردووه‌و هیچ کات موڵه‌تیان بۆ خۆپیشاندانه‌کان وه‌رنه‌گرتووه. پێشنیوه‌ڕۆى پێنجشه‌ممه 3-12-2020 خۆپیشاندان له‌سه‌راى سلێمانى ده‌ستیپێکرد، دواتر هێزێکى ئه‌منى زۆر له‌سه‌راى سلێمانى بۆ کۆنترۆڵى خۆپیشاندانه‌کان بڵاوه‌یان پێکراو گازى فرمێسک‌ڕێژ به‌کارهێنراو زیاتر له (43) مامۆستا‌و موچه‌خۆر ده‌ستگیرکران. ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازیى هه‌ر ئه‌و رۆژه له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختیان له‌وه کرده‌وه، به‌رده‌وام ده‌بن له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌تیه‌کان تا به‌ڵێنى یه‌کلاکه‌ره‌وه وه‌رده‌گرن. مامۆستا عادل حه‌سه‌ن، مامۆستاى ناڕازیى له‌پارێزگاى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌نجومه‌ن کۆده‌بێته‌وه‌و هه‌ڵوێستى خۆمان له‌سه‌ر هه‌موو رووداوه‌کان و کارى داهاتوومان راده‌گه‌یه‌نین». ئه‌م مامۆستایه خۆى یه‌کێک بووه له‌و گیراوانه‌ى که له‌به‌رده‌رکى سه‌راى سلێمانى گیراوه‌و وتى «ئه‌و (43) که‌سه‌ى که گیرابووین، (30) که‌سیان مامۆستا بوون، بۆیه زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى له‌خۆپیشاندانه‌کاندان مامۆستان و دواى ئه‌وانیش موچه‌خۆرو خه‌ڵکى گشتین». هه‌روه‌ها وتیشى «خۆپیشاندانه‌کان به‌کارتى فشار ده‌زانین بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، چونکه حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات وایان له‌خه‌ڵکى نێوده‌وڵه‌تى و جیهانى گه‌یاندووه ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ى بۆ خه‌ڵکیان خوڵقاندووه، پێیان وایه‌و ده‌ڵێن خه‌ڵک رازییه، بۆیه ئه‌مه کارتێکى فشاره بۆ ئه‌و درۆیه‌ى ده‌سه‌ڵاتداران که‌دەڵێن خه‌ڵک رازییه، به‌ڵکو خه‌ڵک زۆر ناڕازییه«. وتیشى «جاران سه‌رکوتکردن ته‌نیا له‌ده‌ڤه‌رى زه‌رد هه‌بوو، ئێستا گوازراوه‌ته‌وه ده‌ڤه‌رى سه‌وز، بۆیه ئێستا هیچ جۆره جیاوازییه‌ک له‌نێوان پارتى و یه‌کێتى و ده‌ڤه‌رى سه‌وز و زه‌رد نیه، هه‌موویان به‌یه‌ک جۆر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئازادى راده‌ربڕین ده‌که‌ن». زیاتر وتی «یه‌کێتى نه‌یتوانى له‌پارتى جیاواز بێت و کرده‌وه‌کانى پارتى دووباره کرده‌وه، بۆیه پارتى نه‌بوایه خه‌ڵک به‌گشتى ده‌هاته سه‌ر شه‌قام». سه‌باره‌ت به‌به‌شداریکردنى خه‌ڵک و موچه‌خۆران له‌خۆپیشاندانه‌کاندا وتى «پارتى و یه‌کێتى و هێزه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و دوو حزبه، دۆخێکى نائومێدییان خوڵقاندووه، خیانه‌ت و درۆیان له‌گه‌ڵ ئومێدى خه‌ڵک کردووه، ئومێدى خه‌ڵکیان خسته خزمه‌تى گه‌نده‌ڵییه‌کانى ده‌سه‌ڵات، بۆیه ئومێد زۆر که‌مبووه به‌خۆپیشاندان و به‌هه‌موو هه‌وڵه‌کان». ئه‌م ئه‌ندامەى ئه‌نجومه‌نى مامۆستایان، وتیشی «ئێمه شەش ساڵه مۆڵه‌تمان وه‌رنه‌گرتووه بۆ هیچ خۆپیشاندانێک، بۆیه زوڵمه به‌و درۆیانه خۆپپیشانده‌رو ده‌نگى ناڕه‌زایى کپ بکه‌ن». بەپێی یاسای خۆپیشاندانەکان کە پەرلەمانی کوردستان پەسەندی کرد، دەبێت پێش خۆپیشاندان مۆڵەت وەربگیرێت، بەڵام مامۆستایان پابەند نابن بەمۆڵەتەوە. عادل حه‌سه‌ن وتی «به به‌رپرسه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر کوردستان ئه‌منه و ئاسایشه، بۆچى (62) هه‌زار پۆلیسى پاسه‌وانمان هه‌یه؟ بۆیه پێویسته خۆیان وه‌ڵامى ئه‌وه بده‌نه‌وه‌و کار بۆ ئه‌منیه‌تى هه‌رێم بکه‌ن». دوابەدوای خۆپیشاندانەکانی سلێمانی، خۆپیشاندان لەچەند شار‌و شارۆچکەیەکی تر بەڕێوەچوو، شەوی رابردووش بارەگای یەکێتی لەپیرەمەگروون سووتێنرا. شه‌ممه 5ى کانونى یه‌که‌مى 2020، له‌شارى رانیه‌ش خۆپیشاندانى هاووڵاتیان و موچه‌خۆران ده‌ستیپێکردوو داوایان له‌حکومه‌تى هه‌رێم کرد دۆخى ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتیان باش بکات و موچه له‌کاتى خۆیدا بدات و چیتر له‌وه زیاتر دوانه‌خرێت. فه‌تاح عه‌بدولکه‌ریم، هاووڵاتیه‌کى موچه‌خۆرى شارى رانیه‌یه‌و جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه بارودۆخیان زۆر خراپه‌و خه‌ڵک گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ى ته‌نیا خۆپیشاندان و خه‌بات دژى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌توانێت ببێته فشارێکى به‌هێز له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم. فه‌تاح عه‌بدولکه‌ریم، ته‌مه‌ن (43) ساڵه و خێزانداره، فه‌رمانبه‌ره له‌یه‌کێک له‌فه‌رمانگه‌کان و ته‌نیا بژێویى له‌سه‌ر موچه‌که‌یه‌تى، وتى»ئه‌مه ژیان نیه، چاوبه‌ره‌و ژێرى لاى ماڵ و منداڵیان کردووین». ئه‌م پیاوه یه‌کێک بوو له‌خۆپیشانده‌ران، خاوه‌نى (5) منداڵە، ته‌نیا بژێوی له‌سه‌ر موچه‌که‌یه‌تی، وتی «بۆیه ئه‌وه زوڵمه نه‌توانم مانگى جارێک موچه‌که‌م وه‌ربگرم و ماڵ و منداڵەکه‌مى پێ بژیه‌نم». فه‌تاح عه‌بدولکه‌ریم، ئه‌وه‌شى باسکرد که‌زۆربه‌ى خه‌ڵکى رانیه له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌کاندان و وتى «له‌ئێستاوه کارده‌که‌ین بۆ خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى و گه‌یاندنى ناڕه‌زاییه‌کانى خه‌ڵک به‌حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات». لەبەرامبەردا دوێنێ لیژنەی باڵای ئەمنی رایگەیاند هیزه ئەمنیەکان دەستکراوه کراون «بەشێوازیکی یاسایی» بەئەرکی خویان هەڵبسن. لە راگەیانراوێکی لیژنەی باڵای ئەمنیدا هاتووە: ١-لەئەنجامی خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەکەی ئەمڕۆی شارۆچکەی پیرەمەگرون پشێوی و توندووتیژی لێکەوتەوە، بەداخەوە لەناو خۆپیشاندەرەکانەوە تەقە بەئاڕاستەی هێزەکانی پۆلیسی چالاکییە مەدەنیەکان کراو لەئەنجامدا ئەفسەرێک بەپلەی نەقیب بەفیشەک بریندارکراو لەمەرگ گەڕایەوە. ٢- لێرەوە داوا لەهەموو لایەک دەکەین هێمنی و ئارامی بپارێزن، چونکە نەریتی سوتاندنی بارەگا حزبییەکان و دامودەزگاکانی حکومەت مافەڕەواکانی کۆمەڵانی خەڵک دەستەبەرناکات . ٣-هێزە ئەمنییەکان بەهیچ شێوەیەک رێگە نادەن ئارامی و جوڵەی کاسبی و ژیانی خەڵک تێکبدرێت و پاراستنی دامودەزگا حکومییەکان و بارەگا حزبیەکان لەئەرکه فەرمیەکانی هێزه ئەمنیەکانه و بۆ ئەم مەبەسته دەستکراوه کراون بەشیوازێکی یاسایی بەئەرکی خویان هەڵبستن.
هاوڵاتى فراکسێۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق راگه‌یه‌نراوێکى له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌کان بڵاوکرده‌وه و تێیدا هاتوه، "چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌م کابینه‌یه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختى عێراق ئه‌نجامبدرێت." ده‌قى راگه‌یه‌نراوى فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى عێراق: فراکسیۆنى گۆڕان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنه‌کانى شه‌قامى کوردستان به‌گشتى و سلێمانى به تایبه‌تی، له شارى به‌غدا کۆبوه‌وه و ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ى خواره‌وه‌ى راگه‌یاند: یه‌ک: پشتیوانیى بێ چه‌ندوچونى خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ین و خۆپیشاندانى مه‌ده‌نى به مافێکى سه‌ره‌تایى خه‌ڵکى توڕه و به‌شخوراوى کوردستان ده‌زانین به‌رامبه‌ر به‌و هه‌مو ناحه‌قى و غه‌در و زوڵمه‌ى ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمدا دژى خه‌ڵک و موچه‌خۆران ده‌یکات. دوو: وه‌ک فراکسێۆنى گۆڕان هه‌مو رێگا یاسایى و توانا په‌رله‌مانیه‌کانمان بۆ پشتیوانیى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌خه‌ینه گه‌ێ و کار ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له یاساى بودجه‌ى ۲٠۲۱ دا موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بێلایه‌ن بکه‌ین له‌و کێشانه‌ى له نێوان هه‌ردو ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم و فیدراڵ‌دا هه‌یه. به‌وپه‌ڕى راشکاوییه‌وه دژى ناشه‌فافیه‌تى ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم و خه‌مساردیى حکومه‌تى فیدراڵ ده‌وه‌ستینه‌وه سه‌باره‌ت به دابیننه‌کردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران. سێ: هۆشداریى پێشوه‌خته‌ى ئێمه به بریاربه‌ده‌ستانى گۆڕان بۆ کشانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵاتى گه‌نده‌ڵ و سه‌رکوتکارى هه‌رێم بێ سود بو، به پێچه‌وانه‌وه ده‌بینین ئێستا تۆختر رو له پۆست و ده‌سه‌ڵاتن، له جیاتیى روکردنه شه‌قام دڵخۆشن به هاوڕیزییان له‌گه‌ڵ دو حزبه ته‌قلیدیه‌که‌ى ده‌سه‌ڵات. به‌مه‌ش هێنده‌یتر له پره‌نسیپه‌کانى گۆڕان و سه‌ره‌تا فکرییه‌کانیى دور ده‌که‌ونه‌وه، چونکه شوینى راسته‌قینه‌ى گۆڕان ناو خه‌ڵکه نه‌ک پاشکۆیه‌تیى ده‌سه‌ڵاتێکى شکستخواردوو. چوار: په‌نابردن بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌منى و پۆلیسى له سنورى پارێزگاى سلێمانى و لاساییکردنه‌وه‌ى پارتى له سه‌رکوتکردن و ده‌ستگیرکردنى مامۆستا و رۆژنامه‌نوس و چالاکوانانى مه‌ده‌نى و داخستنى ده‌زگاى میدیایی، نه‌ک چاره‌سه‌رى کێشه‌کان ناکات، به‌ڵکو توڕه‌یى خه‌ڵک زیاتر ده‌کات. پێنج: به دیدى ئێمه ره‌وایه‌تیى ته‌واو لاى شه‌قامه و شه‌رعیه‌ت و مه‌شروعیه‌ت لاى ده‌نگى خه‌ڵکه، ئه‌وه‌ى ناوى کابینه‌ى نۆى حکومه‌تى هه‌رێمه به‌هه‌مو پێوه‌رێک شکستى خواردوه، چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌م کابینه‌یه هه‌ڵوه‌شێته‌وه و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته هاوکات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختى عێراق ئه‌نجامبدرێت. به‌غدا 7ى دێسه‌مبه‌رى 2020
ئارا ئیبراهیم به‌رپرسى جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ بۆ هاوڵاتى ئاشکراکرد کوژراوه‌که‌ى خۆپیشاندانه‌که‌ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ته‌مه‌نى 26 ساڵه. خۆپیشاندانه‌که‌ى ئه‌مڕۆى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ گرژى و ئاڵۆزى لێکه‌وته‌وه و به‌وهۆیه‌وه دوو گه‌نج له‌ناو خۆپیشانده‌راندا یه‌کێکیان کوژراو و که‌سێکى دیکه‌ش برنیداربووه. شه‌ریف ره‌حیم، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ به‌هاوڵاتى وت:" له‌خۆپیشاندانه‌کانى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ که‌سێک کوژراوه موالیدى 1994 و که‌سێکى دیکه‌ش برینداره موالیدى 1997". هه‌روه‌ها وتیشى:" له‌ئێستادا چاره‌سه‌رى پێویست بۆ برینداره‌که ده‌کرێت".
ئارا ئیبراهیم حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق گه‌یشتونه‌ته لێکتێگه‌شتنێک بۆ رێککه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژه بودجه‌ى 2021 و بڕیاره 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌و له‌سه‌دا 50% داهاته فیدراڵییه‌کان بدرێته به‌غدا و له‌به‌رانبه‌ردا نزیکه‌ى تریلۆنێک دینارى مانگانه ره‌وانه بکرێت. پڕۆژه بودجه‌ى 2021ى عێراق بڕه‌که‌ى 153 تریاۆن دیناره‌و 45 تریلۆن کورتهێنانى هه‌یه که ده‌کاته له‌سه‌دا 30%ى کۆى گشتى بودجه‌که و نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاو به 42 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک جێگیر ده‌کرێت. هه‌فته‌ى رابردوو وه‌فدێکى ته‌نکیکى حکومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى حکومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى عێراقیان کرد‌و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى و وه‌زیرى دارایى عێراقدا کردووه‌و گه‌یشتونه‌ته لێکتێگه‌شتنێک له‌سه‌ر پڕۆژه بودجه‌ى ساڵى داهاتوو که له دوو پێشنیار پێکهاتووه: 1.حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌یه رۆژانه داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ى هه‌رێم له‌گه‌ڵ نیوه‌ى داهاتى ده‌روازه سنورییه فیدراڵییه‌کان ته‌سلیمى به‌غدا بکات، له‌به‌رانبه‌ردا حکومه‌تى هه‌رێم شایسته داراییه‌کانى پێبگات و خۆى به‌رپرس ده‌بێت له‌پێدانى شایسته داراییه‌کانى کۆمپانیاکانى نه‌وت که له‌هه‌رێمى کوردستان کار ده‌که‌ن. 2.حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه داهاتى 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه ته‌سلیمى به‌غدا بکات، به‌ڵام ده‌بێت عێراق شایسته داراییه‌کانى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان بدات، هه‌روه‌ها نیوه‌ى داهاتى ده‌روازه فیدراڵییه‌کان و له‌به‌رانبه‌ردا شایسته داراییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم مانگانه ره‌وانه‌ى هه‌ولێر بکرێت. ئه‌و ره‌شنووسه‌ى که له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداوه له دوو رۆژى رابردوودا په‌سه‌ندکراوه، هه‌مان ئه‌و رێککه‌وتنه‌یه که له یاسایى بودجه‌ى 2019ى عێراقدا هاتووه، به‌ڵام هه‌ندێک ده‌ستکارى کراوه. وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم، کۆپییه‌کى راپۆرتى کۆمپانیاى ( دیلۆیت ) که وردبینیکردن له پرۆسه‌ى نه‌وتى هه‌رێم دا ئه‌نجام ده‌دات، داوه‌ته وه‌فدى حکومه‌تى عێراق، که له دوا راگه‌یاندنیدا ئاشکرایکرد که به‌رهه‌مهێنانى رۆژانه‌ى نه‌وتى هه‌رێم 460 هه‌زار به‌رمیله، له‌و بڕه به‌رهه‌مهێنراوه 430 هه‌زار به‌رمیلى ده‌فرۆشرێت، 30 هه‌زار به‌رمیلیشى بۆ به‌کارهێنانى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستانه. بڕیاره ئه‌مرۆ دووشه‌ممه مسته‌فا کازمى له‌سه‌ر کۆى پرۆژه یاساى بودجه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌کانى عێراق له به‌غدا کۆبێته‌وه، رۆژى سێ شه‌ممه‌ش ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق له‌سه‌ر دوا ده‌ستکارى پرۆژه یاساکه کۆده‌بێته‌وه‌و دواتر راده‌ستى په‌رله‌مان بکرێت. به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له‌دوو سه‌رچاوه‌ى ئاگادار تاکیدى کردووه‌ته‌وه، حکومه‌تى عێراق ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر پێشنیارى یه‌که‌م ده‌ربڕیووه که رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى پێ‌بکات له‌گه‌ڵ له‌سه‌دا 50%ى داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان. یه‌کێک له‌و سه‌رچاوانه که ئاگادارى کۆبونه‌وه‌ى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق بووه به‌هاوڵاتى وت:» حکومه‌تى هه‌رێم نییه‌تى جدى هه‌یه بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق، ئه‌و دوو پێشنیاره‌ش تاوتوێکراوه ئینجا دراوه‌ته به‌رپرسانى عێراق». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد:» هه‌نارده‌ى نه‌وت هه‌ر له‌رێگه‌ى بۆرى هه‌رێمى کوردستان ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه ده‌کرێت و راسته‌وخۆ داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ته‌سلیمى کۆمپانیاى سۆمۆى نیشتمانى عێراق ده‌کرێت له‌گه‌ڵ له‌سه‌دا 50 داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان، حکومه‌تى عێراقیش له‌سه‌دا 12.67ى پشکى هه‌رێم ره‌وانه ده‌کات که نزیکه‌ى 12 تریلۆن دیناره بۆ ماوه‌ى ساڵێک» که پشکى پێشمه‌رگه‌شى تێدایه«. هاوکات، سه‌رچاوه‌که‌ى هاوڵاتى، جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه له کۆبونه‌وه‌ى وه‌فدى ته‌کنیکى هه‌رێم و سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌یدا و به‌شداربوانى کابینه‌ی نۆیه‌م به (پارتى، یه‌کێتى، گۆڕان)ه‌وه، ئه‌م لێکتێگه‌شتنه‌یان به‌لاوه په‌سه‌نده‌و ئه‌گه‌ر له په‌رله‌مانى عێراق بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت، هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به‌ته‌واوى رێککه‌وتنه‌که‌وه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق. سه‌رچاوه‌یه‌کى دیکه‌ى ئاگادار له حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى بۆ هاوڵاتى دووپاتکرده‌وه که له‌ئێستادا رۆژانه 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێندرێت و 430 هه‌زار به‌رمیل له‌رێگه‌ى بۆرى ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه ده‌کات و 30 هه‌زار به‌رمیل بۆ به‌کارهێنانى ناوخۆ دانراوه، وتیشى:» ئه‌و 430 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌یه پشکى کۆمپانیاکانى نه‌وتى تێدایه‌و ته‌نها 265 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌مێنێته‌وه‌و حکومه‌تى عێراقیش ئاگاداره«. ده‌رباره‌ى ناردنى 320 ملیار دینارى مانگى 10 ئه‌مساڵ، ئه‌و به‌رپرسه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد تا ئێستا حکومه‌تى عێراق ره‌زامه‌ندى نه‌داوه له‌سه‌ر ناردنى 320 ملیار دیناره‌که بۆ هه‌رێم. ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:»حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق رێکبکه‌ون و له‌بودجه‌دا جێگیر بکرێت و مانگانه نزیکه‌ى تریلۆنێک دینار بۆ هه‌رێم ره‌وانه بکرێت سه‌رجه‌م کێشه داراییه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌بێت». شیروان میرزا ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» دوو پێشنیار دراوه‌ته حکومه‌تى عێراق، حکومه‌تى هه‌رێم هه‌ر پێشنیارێکیان بێت به‌راده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه بێت یان 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و به‌غدا خۆى ته‌حه‌مولى تێچووى کۆمپانیاکانى نه‌وت بکات باشترین رێگاه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنى دۆخى دارایى». ناوبراو وتیشى:»رێکه‌وتن بکرێت مانگانه نزیکه‌ى تریلۆنێک دینار ره‌وانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم دەکرێت له‌گه‌ڵ داهاته ناوخۆییه‌کان که بۆ هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وکاته ده‌گه‌رێینه‌وه سه‌رده‌مى زێرینى حکومه‌تى هه‌رێم له‌رووى داراییه‌وه که کێشه‌ى موچه‌و وه‌به‌رهێنان و پڕۆژه‌کان به‌ته‌واوى چاره‌سه‌ر ده‌بێت واتا ده‌گه‌رێینه‌وه ساڵى 2011 و 2012 له‌رووى داراییه‌وه«. ده‌رباره‌ى ئه‌رکى فراکسیۆنه کوردییه‌کان تا دانوساندن له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه شیعى و سونییه‌کاندا بکه‌ن، شیروان میرزا وتى:» ده‌بێت جوڵه‌ى سیاسى له‌لایه‌ن حزبه سیاسییه کوردییه‌کان بکرێت له‌گه‌ڵیدا ئێمه‌ش گفتوگۆ له‌گه‌ڵ فراکسیۆن و ئه‌ندامانى شیعه‌و سونه بکه‌ین تا له‌کاتى گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه بودجه‌ى 2021 قه‌ناعه‌ت بکه‌ن و په‌سه‌ند بکرێت». « ئه‌رکى ئێمه‌یه وه‌ک فراکسیۆنه کوردییه‌کان دابنیشن له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه‌کانى سونه‌و شیعه‌دا، به‌ڵام پێویسته دڵنیایی وه‌ربگرین له حکومه‌تى هه‌رێم که پێوه‌ى پابه‌ند بێت تا متمانه بگه‌رێته‌وه«. سه‌ره‌راى گفتوگۆى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتن له‌سه‌ر پرۆژه بودجه‌ى 2021ى ساڵى داهاتوو، به‌ڵام جوڵه‌ى سیاسى حزبه سیاسییه کوردییه‌کان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى شیعه‌و سونه ده‌چێته خزمه‌تى په‌سه‌ندکردنى پرۆژه بودجه‌ى عێراقه‌وه که مافه‌کانى کورد به‌پێى ده‌ستور فه‌راهه‌م بکرێت. شوان ته‌ها، به‌رپرسى لقى 5ى پارتى له به‌غدا له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»کێشه‌کان له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراقدایه، به‌ڵام ده‌توانین ته‌رجه‌مه‌ى بکه‌ین که کێشه‌کان سیاسیین، په‌رله‌مانى عێراق بۆ خۆى کێشه‌یه و پێویستمان به لێکتێگه‌شتنى ته‌واو هه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کاندا». به‌رپرسى لقى 5ى پارتى له به‌غدا، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه عێراق به‌رده‌ر نییه له‌هاوکێشه ئیقلیمییه‌کان که په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێم و عێراق و ته‌نانه‌ت کێشه‌ى له‌نێوان هێزه سیاسییه‌کان و پارێزگاکانى عێراقیشدا تێکداوه، وتیشى:» سه‌رجه‌م لایه‌نه کوردییه‌کان به‌تایبه‌ت پارتى که ئه‌و حه‌قه‌مان هه‌یه وا بڵێن، زۆر جدین له چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و هه‌وڵده‌ده‌ین به په‌یوه‌ندیکردنمان و گفتوگۆکانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کانى به‌غدا کێشه‌کانى نێوان حکومه‌تى عێراق و هه‌رێم چاره‌سه‌ر بکه‌ین».
هاوڵاتى به‌شێک له‌هاوڵاتیانى قه‌زاى سه‌یدسادق به‌رامبه‌ر خراپى دۆخى دارایى هه‌رێمى کوردستان، باره‌گاکانى پارتى و یه‌کێتى وکۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوویان له شارۆچکه‌که سوتاندووه‌و به‌هۆى دروستبونى گرژیش دوو خۆپیشانده‌ر به‌گولـله برینداربون. دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 7ى کانونى یه‌که‌مى 2020، خۆپیشاندانى هاوڵاتیانى قه‌زاى سه‌یدسادق دژى خراپى دۆخى گوزه‌رانیان ده‌ستیپێکرد و خۆپیشانده‌ران باره‌گاى پارتى و یه‌کێتى وکۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوویان سووتاندووه‌و چه‌ند که‌سێکیش بریندارن.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوو، 372 که‌س تووشى کۆرۆنا بوون و 12 دیکه گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ى کانوونى یه‌که‌مى 2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو پشکنین بۆ 4 هه‌زار و 619 که‌س له هه‌رێمى کوردستان کراوه و له‌و ژماره‌یه‌ش 372 که‌س پشکنینه‌کانیان پۆزه‌تیڤ بووه. هێما بۆ ئه‌وه‌شکراوه له 24 کاتژمێرى رابردوودا، 176 تووشبووى کۆرۆنا به ته‌واوه‌تى چاکبوونه‌ته‌وه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم:
هاوڵاتى وته‌بێژى فه‌رمى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان رایگه‌یاند کۆبونه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌که‌یان له‌گه‌ڵ یه‌کێتى بۆ خۆئاماده‌کردنى کۆبونه‌وه‌ى سبه‌ینێ سێشه‌مه‌یه له‌سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و ده‌شڵێت:" ئێمه‌و یه‌کێتى سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌غدا رێکبکه‌وین". عه‌دنان عوسمان، وته‌بێژى فه‌رمى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌دواى ته‌واوبونى کۆبونه‌وه‌ى یه‌کێتى گۆران له مه‌کۆى سه‌ره‌کى گۆڕان، رایگه‌یاند:" کۆبونه‌وکه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌کێتى بۆ خۆئاماده‌کردنه بۆ کۆبونه‌وه‌ى سێ قۆڵییه که سبه‌ینێ سێشه‌مه له سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێت". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" وه‌ک بزوتنه‌وه‌ى گۆران له‌گه‌ڵ یه‌کێتى ته‌ئکیدیمان کرده‌وه که سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌رێم رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بکات، وتا کۆبونه‌وه‌ى سێ قۆڵى(پارتى و گۆران و یه‌کێتى) باسى بژێوى ژیانى هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان و خه‌مى خه‌ڵک ده‌بێت".
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان ڕایگه‌یاند:"پشتیوانیى له راده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه و 50%ى داهات به به‌غدا ده‌که‌ین". هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، په‌رله‌مانى کوردستان به گرنگى ده‌زانێت، جگه له‌و وه‌فده دانوستاندنکاره‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، که لایه‌نى جێبه‌جێکارن ده‌چنه به‌غدا، بۆ پشتیوانیى سیاسى و په‌رله‌مانی، په‌رله‌مانى کوردستانیش رۆڵێکى کاریگه‌رتر ببینێت. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئێمه بڕیارمانداوه هه‌فته‌ى ئایینده شاندێکى باڵاى په‌رله‌مانى کوردستان بچێته به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانى په‌رله‌مانى عێراق و لایه‌نه سیاسییه‌کان و ته‌نانه‌ت لایه‌نه حکومییه‌کانیش گفتوگۆ بکات". هاوکات، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که چوونى وه‌فدى په‌رله‌مان بۆ به‌غدا بۆ پشتیوانیکردنه له رێککه‌وتنى هه‌رێمى کوردستان و به‌غدا به تایبه‌تى له بابه‌تى راده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه و 50٪ داهاتى ناوخۆ بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه رێککه‌وتنێک به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان له چوارچێوه‌ى بودجه‌ى 2021 جێگیر بکرێت، وتیشى:" بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چاوه‌ڕێى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ده‌که‌ین، که بڕیاره سبه‌ى سێشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌که بکرێت".
