هاوڵاتى خۆپیشانده‌رێک له نزیک لقى 19ى پارتى له چه‌مچه‌ماڵ کوژراوه و ئه‌فسه‌رێکیش له دوکان به‌رد به‌ر سه‌رى که‌وتووه و دواتر گیانى له‌ده‌ستداوه. عه‌قید هه‌مزه شارستێنى، جێگرى لیواى 128 دوکــان له‌کاتى بڵاو پێکردنى خۆپیشانده‌رانى قه‌مچوغه له‌قه‌زاى دوکــان گیانى له‌ده‌ستداوه‌و،په‌راوى لێکۆڵینه‌وه‌ى له‌به‌شى پۆلیسى دوکان بۆ کراوه‌ته‌وه ته‌رمه‌که‌شى ڕه‌وانه‌ى پزیشکى دادوه‌رى سلێمانى کراوه. هه‌رچه‌نده شایه‌تحاڵان له قه‌زاى دوکان ده‌ڵێن هیچ ته‌قه‌کردن و توندوتیژى له‌نێو خۆپیشاندانى قه‌مچوغه ڕ‌وى نه‌داوه.
هاوڵاتى وته‌بێژى فه‌رمى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند که پشووه‌که‌ى سبه‌ینێى عێراق که تایبه‌ته به یادى رزگارکردنى ناوچه‌کان له ده‌ستى داعش، هه‌رێم ناگرێته‌وه. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ى کانونى یه‌که‌مى 2020، جوتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:"ئه‌و پشووه‌ى که حکومه‌تى عێراق رایگه‌یاندوه، داموده‌زگاکانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ناگرێته‌وه، به‌ڵکو تایبه‌ته به حکومه‌تى فیدراڵی". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه، له داموده‌زگاکانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌وام ئاسایى ده‌بێت". ئه‌مڕۆ ئه‌مینداریه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند که به بۆنه‌ى ( ڕۆژى سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر داعش) سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 10ی12ی2020، ده‌کرێته پشووى فه‌رمى له داموده‌زگاگانى حکومه‌تدا.
هاوڵاتى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان دواى مانگرتنى ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتار له هۆڵى په‌رله‌مان رایگه‌یاند:" له‌ئێستادا هیچ به‌رنامه‌یه‌کمان نییه بۆ کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزانین کۆبونه‌وه‌کانى په‌رله‌مان گیرفانى خه‌ڵک گه‌رمده‌کاته‌وه ئاماده‌ین 48 کاتژمێرى دیکه کۆبونه‌وه ڕێک بخه‌ین". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ى کانونى یه‌که‌مى 2020، رێواز فایه‌ق، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" له ئێستادا هیچ به‌رنامه‌یه‌کیان نیه بۆ ئه‌نجامدانى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزانین کۆبونه‌وه‌کانى په‌رله‌مان گیرفانى خه‌ڵک گه‌رمده‌کاته‌وه ئاماده‌ین 48 کاتژمێرى دیکه کۆبونه‌وه ڕێک بخه‌ین". سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان راشیگه‌یاند:" له کۆبونه‌وه‌کانى په‌رله‌مان گرنگتر ھه‌وڵدانه بۆ ڕێککه‌وتنى ھه‌ردوو حکومه‌ته‌که پێویست بێت کۆبوونه‌وه ده‌که‌ین، به‌ڵام له ئێستادا به پێویستى نازانن و هه‌موو ته‌رکیزمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه کاربکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ردوو حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى ناوه‌ندى بگه‌نه رێکه‌وتن، تا خه‌ڵکى کوردستان له‌و نه‌هامه‌تى و دڵه‌راوکێیه رزگاریان بێت". ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتارى کوردستان له هۆڵى په‌رله‌مان مانگرتنیان راگه‌یاند و یه‌کێک له په‌رله‌مانتاره مانگرتووه‌کانیش ده‌ڵێت: "ئامانجمان راکێشانى سه‌رنجى حکومه‌ته بۆ چاککردنى گوزه‌رانى خه‌ڵک". په‌رله‌مانتاره مانگرتووه‌کان راگه‌یه‌ندراوێکیان بڵاوکردووه‌ته‌وه و له به‌شێکیدا ده‌ڵێن: "داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ین، شێوازى ئاشتییانه بگرنه‌به‌ر بۆ داواکردنى مافه ره‌واکانیان، وه‌ک چۆن ده‌ربڕینى ناڕه‌زایی، مافێکى پیرۆزه و داوایان لێده‌که‌ین، داوا ده‌که‌ین خۆیان بپارێزن له تووندوتیژیى و سووتاندنى شوێنه گشتییه‌کان". هه‌روه‌ها داواکارییه‌کیان له حزبه‌کان هه‌یه و ده‌ڵێن: "داواکارین له سه‌رجه‌م حزبه‌کان، له‌و شار و شارۆچکانه‌دا که گرژیى و ئاڵۆزییان تێدایه، باره‌گاکانیان چۆڵبکه‌ن و خۆیان به‌دووربگرن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران".
عه‌مار عه‌زیز، دهۆک ره‌وشێ قاسم، ژنێکی ئێزیدی له‌دایکبووی ساڵی 1887، له‌ئێستادا له‌که‌مپی که‌به‌رتووی سه‌ر به شاری دهۆک ژیان ده‌گوزه‌رێنێت، هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نێکی زۆری کردووه به‌ڵام زۆریی ته‌مه‌ن کاری نه‌کردووه‌ته‌سه‌ر ئاستی یاده‌وه‌ری. ئه‌و چیرۆک و به‌سه‌رهاته‌کانی جه‌نگ، ئاواره‌یی ئه‌و شه‌ڕو هێرشانه‌ی به‌درێژایی مێژوو که کراونه‌ته‌سه‌ر ئێزدییه‌کانی له‌بیر ماوه، هه‌روه‌ها ماڵوێرانییه‌کانی سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانی و سه‌رده‌می پادشایه‌تی عیراق و کۆماری له‌بیر نه‌چووه‌ته‌وه. «بیرم دێت له‌شکری عوسمانییه‌کان به‌شیرو تیر هێرشیان کرده‌سه‌ر شەنگال و ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ئێزدییه‌کانی کوشت، دوای ئه‌وه به‌چه‌ند ساڵێک عه‌ره‌به‌کان به‌هاوێشتنی چه‌ند تۆپێک هێرشیان کرده‌سه‌ر شەنگال، به‌ڵام به‌دروستی نازانم ئه‌و عه‌ره‌بانه خه‌ڵکی چ ناوچه‌یه‌ک بوون، ئه‌وکات ژماره‌یه‌ک له‌خه‌ڵکی شەنگال کوژران و ژماره‌یه‌کی زۆریش برینداربوون». «ناخۆشترین فه‌رمان که به‌چاوی خۆم بینیم هێرشی چه‌کدارانی داعش بۆ سه‌ر شەنگال بوو. دواتر که‌ئاواره بووین بۆ پارێزگای دهۆک رۆژانی زۆر ناخۆش و تاریک بوون و هه‌رگیز ئه‌و رۆژانه له‌بیرناکه‌م». ئه‌م ژنه ئێزدییه هێشتا تاڵه‌کانی قژی به‌ڕه‌شی ماونه‌ته‌وه‌و تاڵی سپی تێنه‌که‌وتووه، ره‌وشێ وتی « خواردنه‌کانی ئێمه له‌شەنگال هه‌موویان سروشتی بوون، له‌کاتی خۆی که له‌شەنگال بووین (200) سه‌ر مه‌ڕمان هه‌بوو، شیر، ماست ، روونى مه‌ڕو که‌شکی کوردیمان ده‌فرۆشته بازرگانه‌کانی شاری حه‌له‌ب که له‌سوریاوه ده‌هاتنه شنگال، به‌وکاره زۆر زه‌نگین بووین و قازانجێکی زۆرمان ده‌کرد». «زۆر گۆشتی به‌رخ و مه‌ڕمان ده‌خوارد، ئێستاش زۆر حه‌زم له‌گوشتی سورو ماسییه، به‌ڵام زۆر که‌م ده‌خۆم وه‌کۆ جاران نیه، چونکه ناتوانم بۆ خۆم بکڕم پاره‌م نیه، که‌سوکاره‌کانی منیش زۆرینه‌یان بارودوخیان خراپه، له‌وانه‌یه مانگی یه‌ک جار گوشت بخۆم». ره‌وشێ دوو جار هاوسه‌رگیری کردووه، جاری یه‌که‌م هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ پیاوێک کردووه به‌ناوی (حه‌مه‌د حه‌سه‌ن موراد) دوای چه‌ند ساڵێک کۆچی دوایی کردووه، دواترره‌وشێ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ل فارس زاهر خه‌شمان ده‌کات ئه‌ویش دوای ماوەیه‌ک کۆچی دوایی ده‌کات، له‌هه‌ردووکیان (15) منداڵی هه‌بووه، (9) منداڵى کۆچی دواییان کردووه، ته‌نیا (6)یان له‌ژیاندا ماون،» ئێستا به‌ته‌نیا له‌ناو خێوەتێکدا ده‌ژێت و دراوسێکانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی که‌مپ خواردنی بۆ ئاماده ده‌که‌ن». ره‌وشێ پێش (30) ساڵ چاوێکی له‌ده‌ستداوه به‌هۆی که‌وتنی ئاوی سپی بۆ ناو چاوی چه‌پی، به‌ده‌گمه‌ن ده‌چێته لای پزیشک و تووشی ڤایرۆسی کۆرۆناش نه‌بووه «هیچ نه‌خۆشییه‌کی نیه‌و ته‌ندروستی زۆر باشه‌و زۆر سه‌ردانی پزیشک ناکات و ته‌نیا یه‌ک جار ماسکی به‌ستووه‌و له‌کۆرۆناش ناترسێت». ره‌وشێ حه‌زی له‌جگه‌ره کێشانه‌و رۆژانه (10) تاوه‌کۆ (15) جگه‌ره ده‌کێشێت و له‌و باره‌یه‌وه وتی «ناتوانم جگه‌ره‌ی گران بکڕم چونکه پاره‌م نیەو ئه‌و پاکەته‌ی ده‌کیڕم به (500) دیناره‌و رۆژانه (10) تاوه‌کۆ (15) جگه‌ره ده‌کێشم، دۆکه‌ڵی جگه‌ره هه‌ڵناکێشم بۆیه هیچ کاریگه‌ری له‌من نه‌کردووه‌و ناتوانم وازی لێبێنم، چونکه دوستێکی نزیکه له‌من». ئه‌و ژنه ئێزیدییه ره‌خنه‌و گله‌یی هه‌بوو له‌حکومه‌تی هه‌رێم له‌به‌ر بڕینی موچه‌که‌ی خۆی و ده‌ڵێت «پێش هاتنی داعش مانگانه موچه‌م وه‌رده‌گرت که سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی بوو، به‌ڵام دوای هاتنی داعش و ئاواره‌بوونی ئێمه بۆ هه‌رێمی کوردستان موچه‌که‌م بڕاوه، ئێستاش به‌هاوکاری خێرخوازانی ناو که‌مپ و ده‌ره‌وه به‌شێک له‌پێداویستییه‌کانی خۆم به‌و پارانه ده‌کڕم». سه‌ربای ئه‌مه‌ش دوای (134) ساڵ ته‌مه‌ن، شێوازی نووستنی خۆی نه‌گۆڕیوه‌و ده‌ڵێت «من له‌کاتژمێر 9ی شه‌و ده‌خه‌وم و کاتژمێر (6 بۆ 7)ی به‌یانی له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستم، به‌ڕۆژ زۆر حه‌زم له‌خه‌وتن نییه کاتژمێرێک تا دوو کاتژمێرده‌خه‌وم». ره‌وشێ زۆر حه‌زی له‌خواردنی هەنارو هێلکه‌و رۆن و ماستی کوردییه‌و ده‌ڵێت «به‌هۆی خواردنه کوردییه‌کان و شتی سروشتی سوپاس بۆ خوا هێشتا ته‌ندروستیم باشه، ئه‌وه‌ش زیاتر بۆ خواردنه کوردییه‌کان ده‌گه‌ڕێنمه‌وه».
هاوڵاتى سەدەها خۆپیشاندەر ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە رژانە سەرشەقامەکان لەخۆپیشاندانێکى پڕ لەگرژییدا وەکو بەشێک لەو ناڕەزایەتیانەی کە شار‌و شارۆچکەکانی پارێزگای سلێمانیان گرتۆتەوە دژ بەدواکەوتنن مووچە. دانیشتوانی پیرەمەگروون یادەوەری (11) ساڵ لەمەوبەریان بیرھێنایەوە کاتێک دژ بە نەبوونی خزمەتگوزاری رژانە سەر شەقام، پیرەمەگروون نەیھێشت خۆپیشاندان دامرکێتەوە. یەکێتی دەڵێت تەقەیان لە خۆپیشاندەران نەکردووە، بەڵام پارتی دەڵێت بەناڕاستەوخۆ فیشەکی گڕداریان تەقاندووە بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانی نزیک لەبارەگاکەیان. ھەردوو حزبەکەش دەڵێن لەنێو خۆپیشاندەرانەوە تەقە کراوە. خۆپیشاندانەکە لەکاتێکدا ھات کەچەند رۆژێک بوو خۆپیشاندانە دوو رۆژیەکەی ھەفتەی رابردووی سلێمانی بەرەو کپبوونەوە دەڕۆیشت بەھۆی دەستگیرکردنی چەندین مامۆستای خۆپیشاندەر کە لەھەڵسوڕاوانی گردبوونەوە جەماوەریەکەی چوارشەممەو پێنجشەمەی ھەفتەی رابردوو بوون. خۆپیشاندەرانی پیرەمەگروون بارەگای یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیان لەشارەکە سوتاند، ئەوەش یادی خۆپیشاندانێکی (11) ساڵ لەمەوبەری وەبیرھێنایەوە کە شارۆچکەکە رۆژێک لەپەشێوى و فەرتەنەی بەسەربرد کەدەیەها بریندار‌و سووتانى ئۆتۆمبێلى پۆلیسى لێکەوتەوە. ئەو رۆژە گەورەترین توندوتیژى شەقام بوو لەھەرێمی کورددستان لەپاش سووتانی مۆنۆمێنتی ھەڵەبجە لە 2006 لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە. تەنھا گەنجان نەبوون کە بەشداری خۆپیشاندانەکەی دوێنێی پیرەمەگروونیان کرد، بەڵکو خەڵکانی بەتەمەنیش بەشداربوون. یەکێک لەوانە کەپیاوێکی بەساڵاچووی خانەنشین بوو، وتی (40) ملیۆن دینار پارەی پاشەکەوتی لای حکومەتەو پارەی حەوت مانگی ئەمساڵیشی وەرنەگرتووە بۆیە ھاتۆتە سەر شەقام. جەزا سەید مەجید، بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند هەندێک کەس لەناو خۆپشاندەرەکان ئاراستەی خۆپیشاندانیان گۆڕیوەو چوونەتە سەر کۆمیتەی یەکێتی لەپیرەمەگروون. بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوبوونەتەوە، خۆپێشاندەران هێرشیان کردووەتەسەر بارەگای پارتیش لەشارۆچکەکە، بەڵام بە تەقە وەڵامدراونەتەوە. پێگەى فەرمى یەکێتى بڵاویکردەوە، ژمارەیەک لەهاووڵاتیانی ناحیەی پیرەمەگروون چونە سەر بارەگای کۆمیتەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەبێ ئەوەی هیچ گرژییەک لەنێوان پاسەوانانی کۆمیتەکەو خۆپیشاندەراندا رووبدات، خۆپیشاندەران بارەگای کۆمیتەی یەکێتییان سووتاند. ئاماژەى بەوەشکردووە «دوای سووتاندنی بارەگای کۆمیتەی یەکێتی، خۆپیشاندەران چوونە سەر ناوچەی پارتی، بەڵام لەلایەن پاسەوانانی ناوچەی پارتییەوە بەچەک وەڵامدرانەوەو تەقەیان لێ‌کرا». شایەتحاڵەکان وتیان پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان پارێزگاری لەناوچەی پارتی دەکەن و هەوڵی دوورخستنەوەی خۆپیشاندەران دەدەن. بەڵام بەرپرسى لیژنەى ناوچەى پیرەمەگروونى پارتى رایگەیاند، زیاتر لەسێ کاتژمێرە تەقەیان لێدەکرێت، لەلایەن خەڵکێکى زۆرەوە کە لەبەردەم بارەگاکەیان کۆبوونەتەوە. شێروان عەبدوڵڵا، بەرپرسی ناوچەی پارتی لەپیرەمەگروون وتی «هەڤاڵانمان لەگەڵ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی لەسەر هێڵن لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی، بەڵام کەمتەرخەمییەکی زۆریان پێوە دەبیندرێت... نزیکەی سێ کاژمێرە هێرشمان لەسەرەو تاوەکو ئێستا نەهاتوون بەهانامانەوە». ھەندێک لەشایەتحاڵەکان وتیان لەناو بارەگای پارتییەوە تەقە کراوە، بەڵام شێروان عەبدوڵڵا، وتی « تەقەی راستەوخۆمان لەخۆپێشاندەران نەکردووە، ئەگەری هەیە هەندێک تەڵقەی ئاسمانی بەهەواداو بەئاسماندا کرابێت.. ئەوەش تەنیا کاتەکەی درێژکردووەتەوە بۆ کەمکردنەوەی هێرشەکان». بەپێی چەند گرتە ڤیدیۆیەک کە بڵاوبووەتەوە دەنگی تەقە لەشارۆچکەکە دەبیستران و گولەی گڕدار دەچوون بەئاسماندا، پۆلیس دەڵێت ئەفسەرێکی ھێزەکانی ناوخۆ لەگرژیەکەدا بریندار بووە. جەزا سەید مەجید، بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان راگەیاند «لەناو خۆپێشاندەرانی پیرەمەگروون تەقە کراوە، پشێوی نراوەتەوە و ئاراستەی خۆپێشاندانەکانیان گۆڕیوە». پێشتر وابڵاوکرایەوە کە خۆپێشاندەران هێرشیان کردبووە سەر مەکۆی گۆڕانیش لەپیرەمەگروون، بەڵام عەزیز محەممەدئەمین، لێپرسراوی بازنەی پیرەمەگروونی گۆڕان وتی هیچ بارەگایەکیان لە پیرەمەگروون نییە، زیاتر لە پێنج مانگە مەکۆکەیان چۆڵکردووە. هاوکات شایەتحاڵەکان لەشارەدێی پیرەمەگروون باس لەوەدەکەن، کە لەوکاتەی خۆپیشاندەران چوونە سەر ناوچەی پارتی، لەبارەگاکەوە تەقە بەسەر خۆپیشاندەراندا کرا بۆ رێگری لێکردنیان، بەڵام هەر بارەگاکەی پارتی بەشێکی سووتێنرا. شێروان عه‌بدوڵڵا ، به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی له‌پیره‌مه‌گروون رایگەیاند، هیچ هێزێکی ئەمنی بەرگری لەناوچەی پارتی لەپیرەمەگروون ناکات. لای خۆشیەوە، کادیرێکی کۆمیتەی یەکێتی لەپیرەمەگروون باس لەوەدەکات، خۆپیشاندەران چوونەتە سەر کۆمیتەی یەکێتی و ئێمەش هیچ کاردانەوەیەکمان نەبوو بەرامبەریان و داوایان لەپاسەوانەکان کرد، کە بارەگاکە چۆڵ بکەن و هیچ تەقەیەک نەکەن، خۆمان دوورخستەوەو کۆمیتەکەمان سووتێنراو خۆپیشاندان لەلای ئێمە کۆتایی پێهات. وتیشی “زیانەکان لەئەنجامی سووتاندنی کۆمیتە بەنزیکەی (40) ملیۆن دینار مەزەندە دەکرێت و ئێمە هیچ کاردانەوەیەکمان بەرامبەر خۆپیشاندەران نەبوو، سوپاس بۆ خوا یەک قەترە خوێن لەلووتی کەس نەهات”. ئەمە یەکەمجار نیە دانیشتوانی پیرەمەگروون خۆپیشاندان دەکەن، لەکۆتایی مانگی 12ی ساڵی 2017دا دانیشتوانی ئەو ناوچەیە بارەگای سەرجەم حزبەکانیان لەشارۆچکەکە سووتاند. ھەروەھا لەساڵی 2009 بۆ یەکەم جار خۆپیشاندان لەپیرەمەگروون روویدا کەتێیدا دانیشتوانەکەی داوای خزمەتگوزاریی باشتریان بۆ شارۆچکەکەیان کرد، بەڵام توندوتیژی لێکەوتەوە. هۆکارى خێرا کەوتنەوەى توندوتیژییەکانی خۆپیشاندانەکەی (11) ساڵ لەبەوبەر بەهۆى دەرکەوتنى سەرۆکى شارەوانى ئاوات تۆفیق بوو کەشەوێک پێشتر لەسەر شاشەیەکى تیڤییەوەو خەڵکى شارۆچەکەکەى بە «کوێر» ناوزەند کردبوو وتبووی «پێشکەوتنەکان نابینن». لەساڵی 2009 دانیشتوانى شارۆچکەکە تووڕەبوون لەسەرۆکى شارەوانیەکەیان ئاوات تۆفیق کە لەلایەن یەکێتیەوە دانرابوو، فەرمانبەرانی شارۆچکەکە ئەوکات مووچەی مانگانەیان لەکاتی خۆیدا وەردەگرت، بەڵام دەیانوت شارۆچکەکەیان لەڕووی خزمەتگوزارییەوە پشتگوێ خراوە، زۆربەى خەڵکەکەى باسیان لەنەبوونى کارەبا و سیستەمى ئاوەڕۆو ئاویان دەکرد، بەڵام ئەمساڵ کەمتر باسی ئەو شتانەیە، بەڵکو زیاتر باسی مووچەیان دەکرد. (11 ) ساڵ لەمەوبەر پیرەمەگروونیەکان هەڵیانکوتایە سەر بارەگاى سەرۆکى شارەوانى و هەستان بەشکاندنى پەنجەرەکانى بەبەردو شێواندنى باخچەکەى بەردەمى. خۆپیشاندەران پەرتەوازەبوون پاش ئەوەى لەیەکێک لەسەربانەکەکانى بنکەیەکى نزیکى یەکێتیەوە چەکدارەکان دەستیانکرد بەتەقەکردن بەسەریاندا، بەڵام ئەمساڵ یەکیتی دەڵێت تەقەی نەکردووە، بەڵام پارتی نایشارێتەوە تەقەی ناڕاستەوخۆی کردووە. جەزا سەید مەجید، بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان راگەیاند هاووڵاتیان و مووچەخۆران لەشارۆچکەی پیرەمەگروون خۆپیشاندانیان کردووەو ئەوانیش بەپاسەوانانی بارەگاکانیان وتووە «بەهیچ جۆرێک نابێت ئازار بەهیچ کەسێک بگات و نابێت کەس تەقە بکات». دانیشتوانی شارۆچکەکە زیاتر لە (30) ھەزار کەس دەبن، سەدان کەس لەکەسوکاری قوربانیانی ئەنفال لەو شارۆچکەیەدا دەژین. پیرەمەگرون لەساڵى 1988 دروستکراوە وەک کامپێکى ئاوارە بۆ ئەو خەڵکەى کە لەلایەن سەدامەوە راگوێزراون وەک بەشێک لەهەڵمەتى ئەنفالى دژ بەکورد.
ھاوڵاتی خۆپیشاندان لەناو بازاڕی سەیدسادق دەستیپێکردەوەو گەنجان بە درووشمی "بڕووخێ دز" ئاگریان لەسەر شەقامەکە کردۆتەوە. تا ئامادەکردنی ئەم ھەواڵە خۆپیشاندانەکە ھیچ گرژیەک ھاوشێوەی رۆژانی رابردوو رووی نەداوە. ماوەی چەند رۆژێکە شاروشارۆچکەکانی اپریزگای سلێمانی و ھەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین گرژیی بەخۆوە بینیوەو دەیان بارەگای حزبی سەرجەم لایەنەکان سووتێنراون.
ھاوڵاتی ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان لە هۆڵی پەرلەمان مانگرتنیان راگەیاند و داواكارن لە سەرجەم حیزبەكان، لەو شار و شارۆچكانەدا كە گرژیی و ئاڵۆزییان تێدایە، حزبەکان بارەگاكانیان چۆڵبكەن. پەرلەمانتارە مانگرتووەکان راگەیێندراوێکیان بڵاوکردووەتەوە و لە بەشێکی راگەیەنراوێکدا دەڵێن "داوا لە خۆپیشاندەران دەكەین، شێوازی ئاشتییانە بگرنەبەر بۆ داواكردنی مافە رەواكانیان، وەك چۆن دەربڕینی ناڕەزایی، مافێكی پیرۆزە و پشتیوانی‌یان داوایان لێدەكەین، داوا دەکەین خۆیان بپارێزن لە تووندوتیژیی و سووتاندنی شوێنە گشتییەكان". هەروەها داواکارییەکیان لە حیزبەکان هەیە و دەڵێن "داواكارین لە سەرجەم حیزبەكان، لەو شار و شارۆچكانەدا كە گرژیی و ئاڵۆزییان تێدایە، بارەگاكانیان چۆڵبكەن و خۆیان بەدووربگرن لە رووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەران و نەهێڵن ئاگری خۆپیشاندانەكان زیاتر پەرەبسێنێت". دەقی راگەیەنراوی پەرلەمانتارە مانگرتووەکان جەماوەری ستەمدیدەی كوردستان.. كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەو گەنجە غەدر لێكراوانەی بە ناهەق لە خۆپیشاندانەكاندا و لەسەر داواكردنی مافە رەواكانیان شەهیدكران، خۆپیشاندەرانی ئازیز.. ئێمەی پەرلەمانتارانی كوردستان، وێڕای سوربونمان لەسەر یەكدەنگیی و بەرگریكردن لە مافە رەواكانی خەڵكی كوردستان و پێداگریمان لەسەر باشكردنی ژیان و گوزەرانیان و هەروەها چارەسەركردنی قەیرانی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، بەم راگەیاندراوە فەرمییە، هەڵوێستی خۆمان بۆ رایگشتیی كوردستان رادەگەیەنین: 1- سەرەڕای ئەوەی دەسەڵاتدارانی هەرێم خەمساردن لە چارەسەركردنی ئەو قەیرانە دروستكراوانەی خۆیان بونەتە ئەندازیاری دروستكردنی و هەرێمی كوردستانیان نغرۆی كارەساتی گەورەی دارایی و ئابوریی كردوە، كەچی هێشتا بەردەوامن لە برسیكردنی خەڵك و ناشەفافییەتی داهاتەكانی نەوت و شاردنەوەی گرێبەستەكان و قاچاخچێتیی لە سنورەكان دا، لەكاتێكدا رۆژانە گەنجی غەدر لێكراو و بێكاریش بە گوللە شەهیددەكرێن. 2- ئێمە دژی توندوتیژین، بەڵام كە گەیشتە توندوتیژیی، خوێنی مرۆڤێكمان زۆر لا پیرۆزتر و گەورەترە لە پەنجەرە و دەرگای بارەگایەكی حزبیی و، دەبێت بەرپرسانی حزبیی و حكومیی، بەرپرسانەتر مامەڵە لەگەڵ ناڕەزاییەكانی شەقامدا بكەن ئەم خوێنڕشتن و توندوتیژیە كۆتایی پێبهێنرێت و داوایش لەهێزە ئەمنییەكان دەكەین، خۆپیشاندەرانیش رۆڵەی ئەم هەرێمەن و ئەو غەدرەی لەوان كراوە و لەسەری دێنە سەر شەقام، هەمان غەدر لەئێوەیش كراوە بۆیە لولەی تفەنگەكانتان لە بەرانبەریاندا رامەگرن. 3- داواكارین لە سەرجەم حزبەكان، لەو شار و شارۆچكانەدا كە گرژیی و ئاڵۆزییان تێدایە، بارەگاكانیان چۆڵبكەن و خۆیان بەدوربگرن لە روبەروبونەوەی خۆپیشاندەران و نەهێڵن ئاگری خۆپیشاندانەكان زیاتر پەرەبسێنێت. 4- بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، یاداشتێك ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەین بۆ ئەوەی بەزووترین كات كۆببینەوەو حكومەت بێتە پەرلەمان بۆ ئەوەی حكوحەت مولزەم بكرێت چاکسازی ڕیشەیی بکات لە دۆسیەی نەوت و گەندەڵیی و قاچاخچێتیی و دۆسیەی باج و کۆمپانیاکاری و چارەسەری ڕیشەی كیشەی موچەی فەرمانبەران و ڕێكەوتنی فعلی لەگەڵ حكومەتی ناوەند و کۆتایی ھێنان بە توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران. 5- داوا لە خۆپیشاندەران دەكەین، شێوازی ئاشتییانە بگرنە بەر بۆ داواكردنی مافە رەواكانیان، وەك چۆن دەربڕینی ناڕەزایی، مافێكی پیرۆزە و پشتیوانی‌یان داوایان لێدەكەین داوا دەکەین خۆیان بپارێزن لە توندوتیژیی و سوتاندنی شوینە گشتییەكان، كە موڵكی گشتین. جەماوەری دڵسۆزی كوردستان.. بەڵێنتان بۆ دوپاتدەكەینەوە هەمیشە پشتیوان دەبین بۆ جێبەجێكردنی داخوازییەكانتان و ھەموو ڕێکارێکی پەرلەمانی و مەدەنی لەم پێناوەدا دەگرینە بەر، بڕیارماندا بە مانگرتن لە پەرلەمانی کوردستان لە پێناو ئامانجی خۆپیشاندەران و چاکسازی گشتگیر‌و ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان. لە پشتیوانیکردنی ناڕەزاییەکان بەردەوام دەبین، تا ئەوكاتەی ئاسۆیەكی راستەقینە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی خەڵكی كوردستان دەردەكەوێت و پەرلەمان كارادەكرێتەوە و كۆتایی بەم دۆخە نەخوازراوە دەهێنرێت. داوادەکەین سەرجەم پەرلەمانتاران پشتیوانی خواستی دەنگی ناڕەزایی خەڵکی کوردستان بکەن. بەشێک لە پەرلەمانتارانی پەرلەمانی كوردستان 9/ 12/ 2020
ھاوڵاتی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند له كاتێكدا پشتیوانی له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌ركی سه‌رشانی حكومه‌ته سه‌قامگیری وڵات بپارێزێت. مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی "داوا له هه‌موو خوشك و برایانی خۆشه‌ویستم ده‌كه‌م، له مه‌ترسی ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌ی هه‌رێمی كوردستان تێبگه‌ن". ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك وه‌زیران كۆبوه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێكی هه‌نووكه‌یی تاووتوێكران. كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌ت له كاتێكدایه، بڕیاره ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم، به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، قوباد تاڵه‌بانی سه‌ردانی به‌غدا بكات. پوخته‌ی گوته‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانمان هه‌بوو له‌سه‌ر دوو بابه‌تی گرنگ. له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه نه‌خوازراوانه‌ی له رۆژانی رابردوو له هه‌رێمی كوردستان روویاندا، هه‌روه‌ها تاوتوێی گفتوگۆی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی له به‌غدا ته‌وه‌ری گفتوگۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بوون. پێمان خۆشه هاووڵاتیان ئاگادار بن و ئه‌و راستیانه‌ی پێویسته لێره‌وه له‌گه‌ڵیان باسیان بكه‌ین. پێش هه‌موو شتێك پێویسته سه‌ره‌خۆشی له قوربانیانی هه‌موو ئه‌وانه بكه‌م، كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی به هۆی په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری ئازیزانیان ده‌كه‌م به‌م بۆنه‌یه‌وه. به‌ڕێزان.. ئه‌م دوو ته‌وه‌ره‌ی گرنگه ئه‌مڕۆ باسیان بكه‌م، من له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر بارودۆخی كوردستان هه‌ندێك شت هه‌یه ده‌مه‌وێت بیخه‌مه به‌رچاوی به‌ڕێزتان. ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێكمان داوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و گرفتانه‌ی رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته‌وه، چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ بدۆزینه‌وه و ئه‌م دۆخه ناله‌باره راست بكه‌ینه‌وه، له لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقیش له‌سه‌ر بنه‌مای مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ینه رێككه‌وتن. ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو مافێكی ده‌ستووری و یاسایی خه‌ڵكی كوردستانین، پشتیوانی له خۆپیشاندانی ئاسایی و شارستانی و ئارامی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین. ده‌مانه‌وێت خه‌ڵك ئازاد بن له ده‌ربڕینی راو و بیروبۆچوونی خۆیان، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ی كه (ته‌عه‌ددا) له ئازادی و مافی كه‌سی دیكه نه‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی بینیمان خه‌ڵێك هه‌یه (به‌داخه‌وه) له بارێكی ناخۆشدا ده‌ژین و له نیگه‌رانیان تێده‌گه‌ین. به تایبه‌ت له لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه (ئیستغلالی) خۆپیشاندانیان كرد و هاتنه ناو خۆپیشاندان، له بری ئه‌وه‌ی به هێمنانه خۆپیشاندان بكرێت و كردیان به بابه‌تی گێره‌شێوێنی و تێكدان و توندوتیژی و فه‌رهوود و كوشتن. ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم، له كاتێكدا پشتیوانی له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌ركی سه‌رشانی حكومه‌ته سه‌قامگیری وڵات بپارێزێت. داوا له هه‌موو خوشك و برایانی خۆشه‌ویستم ده‌كه‌م، له مه‌ترسی ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌ی هه‌رێمی كوردستان تێبگه‌ن. ئه‌و هاووڵاتییه‌ی داوای ماف ده‌كات، پێویسته بزانێت ئه‌و داوایه له كێ ده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌ست ده‌كات مافی خوراوه و مووچه نه‌دراوه، پێویسته بزانێت داوای ئه‌و ماف و مووچه‌یه له كێ بكات، داواكاری له‌و كه‌سه ده‌كه‌ین، كه مافی هه‌رێمیان پێشێل كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به هانای خه‌ڵكی كوردستانه‌وه بێن و مافه ده‌ستوورییه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن. ئه‌وه‌ی ئێمه بینیمان دووره له‌و واقیعه، چونكه مه‌به‌ستی دیكه‌ی له پشته‌وه بووه، هه‌روه‌ك ده‌بینین، خه‌ڵكانێك جگه له خۆپیشانده‌ری ئاسایی خزابنه ناو ئه‌و خۆپیشاندانانه و ئاراسته‌كه‌یان گۆڕیبێت. وه‌ك خۆتان بینیتان، كه په‌لاماری داموده‌زگا حكومی و حزبی و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانیان دا، ئه‌مه نه مووچه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و نه مافی ره‌وای خه‌ڵك ده‌هێنێته دی. كێشه‌ی ئێمه ته‌نیا مووچه نییه. ئێمه خاوه‌ن پرسێكین، مافی ئێمه چه‌ندین ساڵه پێشێل ده‌كرێت. ئێمه ده‌ستوورێكمان هه‌یه، هه‌موو كاتێك داوای جێبه‌جێكردنی ده‌ستوورمان كردووه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانمان. داوا ده‌كه‌م ئه‌وانه‌ی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ش له ماڵه‌وه دانیشتوون و به نیگه‌رانییه‌وه چاوه‌ڕێی چاكبوونی ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ن، پشتیوان و هاوكارمان بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌كان بدۆزینه‌وه. حكومه‌ت به ده‌نگی ئێوه و له ئێوه و بۆ ئێوه درووست بووه. حكومه‌ت پێش هه‌موو كه‌سێك خه‌مخۆری كێشه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه. حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزاره و له پێناو خزمه‌تكردنی ئێوه كار ده‌كات. حكومه‌ت زیاتر له هه‌موو كه‌سێك له به‌ره‌ی گه‌له. ئه‌وانه‌ی به ناوی به‌ره‌ی گه‌له‌وه قسه ده‌كه‌ن، له ئێستاوه پێیان ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن و ده‌تانه‌وێت له به‌ره‌ی گه‌ل بن، به‌خێر بێن، چونكه حكومه‌ت پێش هه‌موو كه‌س له‌م به‌ره‌یه. ئێستا دوو به‌ره درووستبووه، به‌ره‌ی پارێزه‌رانی كوردستان و به‌ره‌ی ئه‌و ناحه‌زانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌م قه‌واره‌یه تێكبده‌ن. دڵنیام زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، كه قوربانیان داوه بۆ درووستكردنی ئه‌م ئه‌زموونه، ئاماده نین، ئه‌م ئه‌زموونه له‌ناو بچێت، یاخود به هیچ بیانوو و هۆكارێك و له هیچ لایه‌كه‌وه ئه‌م قه‌واره‌یه زیانی به‌ر بكه‌وێت. ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی بینیمان، ئه‌وانه‌ی داوای مافی ره‌وای خۆیان ده‌كه‌ن، حكومه‌ت پێشوازیان لێده‌كات و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی داوا ره‌واكانیان ده‌كات. له هه‌مانكاتیشدا رێگه ناده‌ین، كه‌سانی تێكده‌ر و گێره‌شێوێن هێرشی چه‌كدارانه بكه‌نه سه‌ر مافی ره‌وای خۆپیشانده‌ران، چونكه به‌لاڕێدابردنی خۆپیشاندان به شێوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن، وێرانكردن و فه‌رهوود كردنی موڵك و ماڵی ئه‌م خه‌ڵكه، پێش هه‌موو كه‌س پێشێلی مافی خۆپیشاندان و خه‌ڵكه. هه‌موو كه‌س نه‌هاتوونه‌ته سه‌ر جاده خۆپیشاندان بكه‌ن، چونكه حكومه‌تی خزمه‌تگوزار به هی خۆیان ده‌زانن. ئێمه به‌رپرسیارین به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی ره‌خنه ده‌گرن و ئه‌وانه‌ی له ماڵه‌وه‌ش چاوه‌ڕوانمانن. داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م، پێكه‌وه به عه‌قڵ و له سه‌رخۆیی رووبه‌ڕووی ئه‌م ره‌وشه ببینه‌وه. داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م، ئه‌و راستیانه‌ی بۆیان روون بووه‌ته‌وه، بكه‌نه هۆی به‌یه‌كه‌وه كاركردن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه ئه‌م ره‌وشه تێپه‌ڕێنین. په‌لاماری هه‌مووان دراوه، ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتن و ئه‌وانه‌ی له ئۆپۆزیسیۆنن، كه‌واته ئه‌م جۆره كاره تێكده‌رانه، ته‌نیا رووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵات نه‌كراونه‌ته‌وه، ئه‌مه پیلانێكه بۆ لێدانی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و بچووككردنه‌وه‌ی، ئه‌م ئه‌مانه‌ته له‌سه‌ر شانی حكومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستانه، كه به‌رگری لێ بكات. له‌به‌ر ئه‌وه، به‌ره‌ی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستان پێویسته به خۆیدا بێته‌وه و رێگه نه‌دات به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م قه‌واره‌یه له‌ناو بچێت. ئێمه بینیمان له‌و دیمه‌نانه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه له ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان و سۆشیال میدیا بڵاوكراونه‌ته‌وه، په‌لاماردانی برای شه‌هید و لێدانی، مووچه ده‌سته‌به‌ر ناكات و بێڕێزی كردنه به خوێنی شه‌هیدان و سووتاندن و تێكدانی قوتابخانه، مافی ره‌وای خه‌ڵك و خۆپیشانده‌ران نییه و ئه‌مه كه‌سانێكن ده‌یانه‌وێت ئه‌م خۆپیشاندانانه به‌لاڕێدا به‌رن. په‌لاماردانی وێستگه‌ی كاره‌با، كه بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكه، به هیچ شێوه‌یه‌ك له خزمه‌تی هاووڵاتیاندا نییه، په‌لاماردانی بنكه‌ی هاتوچۆ و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان نییه. كێ ئه‌و كرده‌وانه ده‌كات؟ بینیمان ئه‌وانه‌ی توندوتیژی ده‌كه‌ن، خه‌ڵكانێكن ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌ستیان هه‌بووه و هاتوون، پێشمه‌رگه به قه‌نناس شه‌هید كراوه و باره‌گا به ئاڕ بی جی و نارنجۆك په‌لامار دراوه، خۆپیشانده‌ران به ئاڕ بی جی و چه‌ك داوای مافی خۆی ناكات، هیوادارم ئه‌و راستییه روون بێته‌وه، كه ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، خۆپیشانده‌ر نییه، ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت په‌لاماری ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌ڵك بده‌ن. ئه‌ركی هه‌موومانه رووبه‌ڕووی ئه‌و جۆره كرده‌وانه ببینه‌وه. داوای من له ئێوه‌ی به‌ڕێز ئه‌وه‌یه، پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێم بن، بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رنامه‌ی چاكسازی خۆی به‌رده‌وام بێت و ئێمه بۆ مافی ئێوه شه‌و و رۆژمان خستووه‌ته سه‌ر یه‌ك. ئه‌مڕۆ بڕیارماندا شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان. هیچ پاساوێكمان بۆ به‌غدا نه‌هێشتووه‌ته‌وه. له سه‌ره‌تای كابینه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك كێشه بووینه‌ته‌وه، كه هیچ یه‌كێكییان درووستكراوی ئێمه نییه. بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه نییه.
ھاوڵاتی دەیان کەس لە پیاوانی ھێزە ئەمنیەکان لەبەردەم ھەردوو لقی 4ی پارتی لە سلێمانی و مەڵبەندی 1ی سلێمانی کۆدەکرێتەوەو بە چەکەوە وەستاون، ئەوەش بۆ ئەگەری رێگریکردن لە پەلامردانی خۆپیشاندەران کە ئەمشەو لە سلیمانی لە دوو گەڕەک روویدا. پەیامنێری ھاوڵاتی لە شەقامی سالم بە چاقوی خۆی بینیویەتی دەیان کەس بەبێ جلی سەربازیەوە لە دەوروبەری مەڵبەندی 1ی سلێمانی یەکێتی و لقی 4ی پارتی کۆوبوونەتەوە، ئەوەش دوای ئەوە ھات زۆپیشاندەران ئەمشەو ھەوڵیان دا بچنە سەر کۆمێتەی یەکێتی لە گەرەکی بەکرەجۆر وھەروەھا لە گەڕەکی خەبات و لە یاریگای چیا لەسەر شەقامی شەست مەتریو لە نزیک پردی وڵوبە ھەوڵی گربوونەوەیان دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ھاولاتی کەوتوە بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی سەردانی ھەندێک لە کۆمیتەکانی ناو شاری سلێمانی کردوە سەبارەت بە ئەگەر رودانی دۆخی نەخوازراو. ماوەی نزیکەی ھەفتەیەکە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی ھاوڵاتیان پاریزگای سلیمانی گریۆتەوە، لە دوو رۆژی رابردوشدا خۆپیشاندانەکە توندوتیژی تێکەوتوەو چەندین بارەگای حزبەکان بەتایبەتی پارتی و یەکێتی و گۆڕان سوتێنراون. ھەروەھا ئەمشەو گردبونەوەیەکی نارەزایەتی لە ناحیەی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان لە پاریزگای ھەولیر بەڕێوەچوو، رێگای سەەکی قەسرێ باڵەیانیان داخست.
هاوڵاتى مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی ھەسەدە رایگەیاند، لەساڵی ٢٠٢١دا ئەگەر کەمیش بێت، دەرفەتی چارەسەریی سیاسی پێشدەکەوێت. راشیگەیاند نزیکەى (٣٠٠) شەهیدیان لەشەنگال داوە، بۆیە داهاتوی گەلی ئێزیدی پەیوەندیی بەئەوانیشەوە هەیە. راشیگەیاند لەبارەی شەنگالەوە گفتوگۆیان کردووە لەگەڵ عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەوتی بەشێوەیەک گەلی ئێزیدی مافی خۆبەڕێوەبەریان ھەبێت. مەزڵوم کۆبانی لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان پەکەکە و پارتییەوە وتی کەخوازیارن بەدیالۆگ کێشەکانیان چارەسەربکەن، چونکە ماوەی (20) ساڵە کێشەکانیان بەدیالۆگ چارەسەردەکەن. ھەروەھا وتی ئەگەر دۆخی شەڕ رووبدات زیان بەشۆڕشی رۆژئاوای کوردستان دەگەیەنێت. مەزڵوم عەبدی (کۆبانی) فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) لەبارەی دۆخی سیاسی، پێشهاتەکان و چارەسەری دیموکراسی و هێرشەکانی تورکیا‌و مەترسی داعش و شەنگال راوبۆچوونی خۆی راگەیاند. هێرشەکانی سەر شەنگال مەزڵوم عەبدی رایگەیاند، لەنێوان شەنگال و رۆژئاوادا پەیوەندییەکی تایبەت هەیە، وتی "لەنێوان ئێمەدا پەیوەندییەکی مێژوویی هەیە. لەفەرمانەکەى ساڵی ٢٠١٤داو کاتێک ئێمە رۆیشتین بۆ هاوکاریی گەلی ئێزدیمان، ئێمە لەوێ نزیکەى (٣٠٠) شەهیدمان دا. ئێمە رێڕەوێکی مرۆییمان کردەوەو گەلی ئێزدیمان گەیاندە ناوچەى ئارام. لەبەرئەوە داهاتووی گەلی ئێزیدی پەیوەندیی بەئێمەشەوە هەیە". وتیشی "ئێمە لەو بوارەدا بۆچوونی خۆمان بۆ لایەنەکانی تریش خستووەتەڕوو. ئەو بۆچوونەمان هەم لەگەڵ عێراق، هەمیش لەگەڵ هاوپەیمانیی نێونەتەوەییدا باسکردووەو ئێمە هەڵوێستی خۆمان خستووەتەڕوو ئەو هەڵوێستەشمان بەردەوام دەبێت". زیاتر وتی "ئێمە بەهەموو کەس و لایەنەکانمان وتووە، گەلی ئێزیدی تەنها نییەو ئێمە ئەوەشمان بۆ هەمووان سەلماند. راستە شەنگال بەشێکە لەعێراق، بەڵام پەیوەندیی بەئێمەشەوە هەیە. پێش هەموو شتێک خۆبەڕێوەبردن مافێکی بنەڕەتیی گەلی ئێزدییە، گەلی ئێزدی فەرمانی زۆری بەسەردا هاتووە. لەبەرئەوەش بڕوایان بەرامبەر بەدەرەوەو هێزەکانی دەرەوە شکاوە. بۆ ئەوەش باشترین کار ئەوەیە، کە لەشەنگال رێککەوتنێک، یان چارەسەرێک بکرێت، کەدەبێت ئیرادەی گەلی شەنگالی تیادا بەبنەما وەربگیرێت، چارەسەری تەنها بەو شێوەیە دەبێت. ئەوەى ئێمە هەڵوێستمان بۆی نیشانداوەو لەدژی وەستاوینەتەوە، ئەوەیە، کە ئیرادەو خواستی گەلی شەنگال لەو رێککەوتنەدا نییە". مەزڵوم عەبدی وتیشی "بێگومان کێشەکە بە رێککەوتن و لێکتێگەیشتن چارەسەر دەبێت، بەڵام دەبێت ورەو خواستی گەلی شەنگال بەبنەما بگیرێت، هێزی پاراستنیان هەیە، هێزی سیاسی‌یان هەیە، ساڵەهایە خەڵکی شەنگال دەپارێزن، لەبەرامبەر داعش شەڕیان کرد‌و شەهیدیان دا، لەبەرئەوە دەبێت بەفەرمی بناسرێن، دەبێت ببنە بەشێک لەو رێککەوتنە. دەبێت بەردەوام بن لەپاراستنی گەلی خۆیان، گەلی شەنگال پێویستیی بەوە هەیە. ئەگەر ئیدارەیەک دروست ببێت، دەبێت ئەوانەى کەتاوەکو ئێستا گەلی شەنگالیان پاراستووەو رێکیان خستوون لەو ئیدارەیەدا بن. لەدیاریکردنی قائیمقامی شەنگالیشدا دەبێت ئیرادەی گەلی شەنگال بەبنەما وەربگیرێت، ئێمە لەو بابەتەدا تاوەکو دواهەناسە پشتیوانی گەلی شەنگال دەبین، ئێمە بەبەردەوامی پشتیوانی لەیەبەشە و هێزەکانی تری بەرگری و پاراستن دەکەین". مەترسیی داعش عەبدی رایگەیاند، داعش هێشتا مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ناوچەکە و وتی، "لەهەلومەرج دەگەڕێت تاوەکو جارێکی‌تر وەک مەترسییەکی گەورە خۆی دەربخاتەوە، ئەگەر تێکۆشان لەدژی داعش لاواز ببێت، ئەوا جارێکی تر سەرهەڵدەداتەوە. بۆ نموونە داعش کێشەى خۆدابینکردنی نییەو لەهەندێک ناوچەى چۆڵەوانیی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریا‌و عێراقدا کەمپیان هەیە. لەو شوێنانەدا چەتەکانیان پەروەردە دەکەن و هێرش دەکەنەسەر ناوچەکانی ئێمەو هاووڵاتییانی مەدەنی دەکوژن. بۆ ئەوەش مەترسییەکی گەورەیە. ئێمە هەموو کات بەهاوپەیمانیی نێودەوڵەتیش دەڵێن، دەبێت لەم بوارەدا هەڵەو کەموکورتی روو نەدات، چونکە ئەگەر تێکۆشان لەبەرامبەر داعش لاواز ببێت، ئەوا مەترسیی گەورە بۆ سەر هەموو جیهان دروستدەبێت". دیالۆگ لەنێوان هێزە کوردییەکاندا عەبدی لەبارەى دیالۆگ لەنێوان هێزە کوردییەکاندا وتی، "دیالۆگ هێشتا بەردەوامیی هەیە، بەڵام ماوەیەکە ئارایەکمان داوە، شاندی ئەنەکەسە ماوەیەک بوو رۆیشتبوو بۆ دەرەوە، نوێنەرانی گارانتیی ئەمریکی، کە بەشداری ئەو چاوپێکەوتن و دانوستانانە دەبوون لێرە نەبوون، لەبەرئەوەش ئارایەک و پشوویەکمان بەچاوپێکەوتنەکاندا، هیوادارین کاتێک ئەو لایەنانە ئامادە بن دیسانەوە دیالۆگ دەستپێبکاتەوە. بەبڕوای من، هەندێک کاری باش کرا، لەسەر یەکێتیی کوردانی رۆژئاوا هەندێک کێشە هەبوون و کەمیش بێت چارەسەر کران. ئەوەى ئێمە لەو چاوپێکەوتنانەدا لێی تێگەیشتین، ئەوە بوو، ئەگەر کورد بیەوێت خۆی دەتوانێت لەناو خۆیدا کیشەکان چارەسەر بکات و یەکێتیی خۆی دروست بکات. هەندێک کێشە هەبوو، هەندێک بابەتی سیاسیی ناکۆک هەبوون، ئەو ناکۆکییانە تێپەڕێندران، ئێمە لەسەر هەڵسوکەوت لەگەڵ رژێمی سوریا‌و هەندێک هێزی دەرەوەی ناوچەکەش گەیشتینە بۆچوونێکی هاوبەش. لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی رۆژئاواش، ئێمە گەیشتینە رێککەوتن، هەرچەند هێشتا نەچووبێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام لەسەر ئەوەى ئەنەکەسە چۆن لەبەڕێوەبەریی خۆسەردا بێت، گەیشتینە بۆچوونێکی هاوبەش، بەبڕوای من، ئەو کێشانەى کەماون، کێشەى گەورە و بنەڕەتی نین، دەکرێت ئەوانەش لە رێگەى دیالۆگەوە چارەسەربکرێن. کاتێک هەردوو لایەن ئامادە بن، ئەوا دیالۆگەکان درێژەیان پێدەدرێت، دەبێت لە رۆژئاوا رێککەوتنێک دروست ببێت، چونکە یەکەمجارە لەسەر خاکی رۆژئاوا دیالۆگێکی بەو شێوەیە بەڕێوەدەچێت. ئەوانە لەچوارچێوەى دانوستانەکان لەقامیشلۆدا پێشدەکەون، بەبڕوای من، بۆ ئەوەى ئەو قۆناغە بەسەرکەوتن بگات، دەبێت هەموو کەس باشتر کاربکات". کۆبوونەوەی کەنەکە عەبدی لەبارەى هەوڵەکانی کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بۆ یەکێتیی کوردان وتی، "ئەو کۆبوونەوەیە، کە کەنەکە لەگەڵ یەکێتیی پەرلەمانتارانی کوردستاندا ئەنجامیدا، منیش تیایدا بەشداربووم. کوردستان ئیدی کوردستانی (٢٠) ساڵ لەوەپێش نییە. پێش ساڵی ٢٠٠٠ شەڕ لەنێوان هێزە کوردییەکاندا رووی دەدا، هێزەکانی باشوور لەناو خۆیاندا شەڕیان دەکرد، لەنێوان پەکەکە و پارتیدا شەڕ روویدەدا، بەڵام ئیدی ئەو قۆناغەمان تێپەڕاندو بەجێمانهێشتوون، هێزەکان گۆڕان، رای گشتیی کورد دروستبووە، ئیدی ئێمە دۆستمان هەیە. لەبەر ئەوانەش ئەو هێزەى بیەوێت شەڕ هەڵگیرسێنێت، پشتیوان، یان کەس نادۆزێتەوە لایەنگریی لێ بکات، لەو ماوە کورتەدا کەئاڵۆزی تیایدا روویدا، تاکە کەسێک یان رێکخراو و حزبێکی کوردان نەیوت من لایەنگری شەڕم، بە پێچەوانەوە هەموان لەدژی شەڕ دەوەستانەوە. حزب وهێزەەکان لەدژی وەستانەوە. زۆرێک لەدۆستانی نێونەتەوەیی و ناوچەییمان بەعێراقیشەوە لە دژی ئەوە نیگەرانیی و مەترسیی خۆیان خستەڕوو، لەبەرئەوەش کەس پشتیوانی لەو شەڕە ناکات. پەکەکە و پارتی ماوەی 20 ساڵە کێشەکانیان بەدیالۆگ چارەسەر دەکەن لەبارەی کیشەکانی نیوان پارتی و پەکەکەوە مەزڵوم عەبدوی وتی "ئەو دۆخە زیان بەدەستکەوتەکانی کورد دەگەیەنێت، کام هێز بکەوێتە ناو شەڕێکی لەو شێوەیە، ئەوا گەلی کورد لێی نابورێت، ئێستا ئێمەش بۆ ئەوەى رێگری لەو شەڕە بکەین لەتێکۆشانداین. وەک هێزەکانی رۆژئاوا لەو رووەوە هەوڵ و هەڵوێستمان هەیە، بانگەوازی ئێمەش ئەوەیە، کەکێشەکان لە رێگەى دیالۆگەوە چارەسەربکرێن، چۆن پەکەکەو پارتی ماوەى (٢٠) ساڵە کێشەکانی خۆیان لە رێگەى دیالۆگەوە چارەسەردەکەن". وتیشی "دەبێت لەئێستاش بەدواوە هەروابێت، چونکە دۆخەکە هیچ نەگۆڕاوە، بەڵام ئەگەر لایەنێک بیەوێت شەڕ بکات، ئێمە وەکو هێزەکان رۆژئاوا لەبەرامبەریدات دەوەستینەوە، بەهیچ شێوەیەک ئەوە قبوڵ ناکەین. لەو رووەوە هەڵوێستمان زۆر روونە، ئێمە هەرگیز ئەوە قبوڵ ناکەین، کە لایەنێک دۆخی دیفاکتۆ بسەپێنێت، چونکە ئەو دۆخە زیانی گەورە لەشۆڕشی رۆژئاوا دەدات، کاریگەری لەسەر ئەو دەستکەوتانە دروستدەکات، کە (١٠) ساڵە بەخوێنی شەهیدان بەدەستهێنراون، بۆ نموونە ئێوە باسی دیالۆگتان لەنێوان کوردان‌دا کرد، ئەوەش کاریگەریی خۆی دەبێت، شوێنێک کە شەڕی تیادا بێت، چاوەڕێ ناکرێت دیالۆگ لەنێوان کوردان‌دا بەردەوامیی هەبێت، چونکە پەیوەندیی بەهەردوولایەنەوە هەیەو ئەوەش کاریگەریی خۆی هەیە، بۆ نموونە گەنجانی رۆژئاوا لەناو پەکەکەدان، باشە دەکرێت ئەوان بەو دۆخە کاریگەر نەبن، لەبەرئەوەش ئەوانەى خۆیان وەک هێزی نەتەوەیی پێناسە دەکەن دەبێت لەبەرامبەر شتێکی وەهاداو لەبەرامبەر شەڕێکی وەهادا بوەستنەوە، بەتایبەتی دەبێت لەبەرامبەر لایەنێکدا کەشەڕ دەسەپێنێت، بوەستنەوە و خاوەن هەڵوێستێکی روون بن". پەکەکە (٤) هەزار شەهیدی لەڕۆژئاوا داوە لەبەشێکی تری قسەکانیدا مەزڵوم عەبدی وتی "لەساڵێ ٢٠١٤دا لەدهۆک رێککەوتنێک ئیمزا کرا، لەوێدا بابەتێکی گرنگ هەبوو، تەڤدەم و ئەنەکەسە بۆ یەکێتیی نەتەوەیی رێککەوتنێکیان ئیمزا کرد، ئەو دوو لایەنە بۆ ئەوەى یارمەتیی رۆژئاوا بدەن، بانگەوازیان بۆ پەکەکەو هێزەکانی باشووری کوردستان هەبوو، ئەوە بڕیارێکی لەجێدا بوو، لەهەمان کاتدا هەڵوێستێکی سروشتی بوو. چونکە هێزەکانی تر دۆستی ئێمە نین، بڕیاری ئێمە، ئێمە خۆمان بۆ خۆمانین، ئێمە یەکین. هەر خۆی لەشەڕی کۆبانێ‌دا هێزەکانی کورد هاتن بۆ هاوکاریمان، لەهەمووانیش زیاتر هێزەکانی پەکەکە هاتن، هەزاران گەریلا لەوێدا شەهید بوون، ساڵەهای ساڵ شانبەشانی ئێمە شەڕیان کرد، (٤) هەزار شەهیدان داوەو تاوەکو دواهەناسەیان لەپاڵ ئێمەدا شەڕیان کرد، پێش داعش لەبەرامبەر بەرەی نووسرەو قاعیدە شەڕێکی گەورە هەبوو و ئەوان هاتن و خەڵکی رۆژئاوایان پاراست، ئێمە وەک خەڵکی رۆژئاوا‌و وەک هێزەکانی بەرگری و پاراستن، تەنها دەتوانین سوپاسی خۆمان پێشکەشی پەکەکەو هێزەکانی تر بکەین". هاوکاری نێوان هێزە کوردییەکان و بەڕێوەبردنی رۆژئاوای کوردستان دوو بابەتی جیاوازن سەبارەی بەھاوکاری نیوان ھێزە کودیەکان وتی "، ئەگەر سبەی لێرە شەڕێک رووبدات، ئەو هێزەى بیەوێت هێرش بکاتەسەرمان، ئێمە جارێکی‌تر داوای هاوکاری لەهێزە کوردییەکان دەکەین، ئەوەش کارێکی زۆر ئاساییەو زۆر سروشتییە، ئەوە بابەتێکی ترە، بەڵام بەڕێوەبردنی رۆژئاوای کوردستانیش بابەتێکی ترە، هەندێک کەس ئەو دوو بابەتەیان لێدەشوێت و تێکەڵ و پێکەڵی دەکەن، ئێمە وەک هێزەکانی رۆژئاوا دەمانەوێت لەگەڵ هێزەکانی تری کورددا پەیوەندیی خۆمان بەرەوپێش ببەین. چونکە ئێمە کوردین و هەمومان پێویستمان بەیەکترە، بەڵام خۆبەڕێوەبردنی رۆژئاوا بۆ خۆی بابەتێکی ترە، ئەوە کاری خەڵکی رۆژئاوا‌و بەڕێوەبەریی رۆژئاوایە. سنوورەکەى ئێمە سنوورێکی گەورەیە، سنوورێکی (٥) ئەوەندەی لوبنانە، ملیۆنەها مرۆڤ تیایدا دەژین. (٧) هەرێمی خۆبەڕێوەبەریی خۆسەر هەیە. نیوەی ئەو هەرێمانە گەلی عەرەب و گەلانی ترن، ئێمە بەڕێوەبەریمان هەیەو خۆیان بڕیاری خۆیان دەدەن، هاوکاریکردن و یارمەتیدان بابەتێکی ترە، بەڵام خۆبەڕێوەبردن بابەتێکی جیاوازە". وتیشی "ئێمە ئێستا لەهەوڵ و گەڕاندانین، کەچۆن بتوانین بەڕێوەبەریی خۆمان گەورە بکەین و بەرەوپێشی ببەین. ئێمە هەوڵدەدەین وەک بەڕێوەبەریی ببینە خاوەن بەرپرسیاریی گەورە. بۆیە ئەو دوو بابەتەى کەباسمان لەسەرکردن نابێت تێکەڵ بکرێن، ئێمە هاوکاری و پشتیوانی لەهێزە کوردییەکان وەردەگرین، بەڵام بەڕێوەبردنی رۆژئاوا بابەتێکی جیاوازە". خەبات و کارەکانی مەسەدە عەبدی لەبارەی خەباتی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) وتی، "ئەو کۆنگرەیە لەدوای ئامادەکارییەکی دوورودرێژ رێکخرا. مەسەدە ئامادەکاریی بۆ دەکرد. زۆر کەس و لایەنی جیاجیا بەشداری ئەو کۆنگرەیە بوون، بڕیاری گرنگی تیادا درا، بەڕێوەبەریی خۆسەر لەکاتی شەڕدا دامەزرابوو، زۆر بەئاسانی دانەمەزرابوو، لەهەلومەرجی زۆر دژوار‌دا دامەزرابوو. لەبەرئەوەش زۆر لایەنی کەموکوڕی هەیەو دەبێت کامڵ بکرێت، لەم کاتەدا هەندێک داوای گەلیش هەیە. بێگومان بەرێوەبەری کاری زۆر گرنگی کردووە، بەڵام هەندێک کەموکوڕیی جددیش هەیە، بەڵام دەبێت ئیدی ئێمە دەست بە قۆناغێکی نوێ بکەین، ئەو کێشانە، کەگەل چاەڕێن ئێمە چارەسەریان بکەین، دەبێت ئێمە بەخێرایی چارەسەریان بکەین. ئەو بڕیارانەی دراوان لە بنەڕەتدا بەرنامەى ساڵی ٢٠٢١ی ئێمەن. لەبەرئەوەش ئەو کێشانەى بوونە رۆژەڤی کۆنگرەکەو بڕیاریان لەسەردرا، دەبێت بۆ چارەسەرکردنیان کارێکی زۆر گەورە بکرێت". عەبدی لەکۆتایی وتەکانیدا باسی ئەوەیکرد، "ئێمە پێ دەنێینە ساڵێکی نوێ، بەڵام مەترسیی هەر بەردەوامی هەیە. دژومنەکانمان دەیانەوێت هێرشی نوێ ئەنجامبدەن، دەیانەوێت خۆبەڕێوەبەریی خۆسەر پاکتاو بکەن، دەبێت گەلەکەمان خۆی بۆ بەرەنگاریی ئەو دۆخەش ئامادەبکات، ئێمە وەک هێزی پاراستن خۆمان ئامادە دەکەین، ئێمە ئامادەین، کە هەر هێرشێک رووبدات، تێکیبشکێنین و پووچی بکەینەوە". ھەروەھا وتی "دەبێت ساڵی نوێ بۆ رۆژئاوا ببێت بەساڵی هەڵمەتێکی نوێ، هیواو ئومێدمان لە گەلەکەمان ئەوەیە، کە خاوەنداری لەشۆڕش و دەستکەوتەکانی خۆیان بکەن، دەبێت زۆر باشتر بەشداری بەڕێوەبەریی خۆسەر ببن، دەبێت ئێمەش بڕوا‌و هیوامان بەداهاتووی خۆمان هەبێت، دەرفەتی ئێمە لەهی دوژمن زیاترە، بۆ ئەوەش دەبێت ئێمە بەورەو خرۆشانێکی گەورەوە تێ‌بکۆشین و دەستکەوتەکانی شۆڕشەکەى خۆمان بپارێزین"
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:" حکومه‌تى فیدراڵ هۆکارى سه‌ره‌کیى برسیکردنى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستانه نه‌ک حکومه‌تى هه‌رێم" و ده‌شڵێت:" تا ئێستاش حکومه‌تى فیدراڵى مووچه‌ى مانگه‌کانى پێنج، شه‌ش، حه‌وت و 10ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستانى نه‌ناردووه". ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه 8ى کانونى یه‌که‌مى 2020، نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى به‌شیر حه‌داد، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق له راگه‌یێندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه کردووه" حکومه‌تى فیدراڵ پابه‌ند نه‌بووه به رێککه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ناردنى شایسته داراییه‌کانى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شده‌خاته‌روو : "حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌میشه ئاماده‌یى خۆى ده‌ربڕیوه بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى بۆئه‌وه‌ى کێشه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بکات و رێککه‌وتنێکى کۆنکرێتى له‌نێوان هه‌ردوولادا واژۆ بکرێت، به‌ڵام ئه‌وه حکومه‌تى فیدراڵى بووه که ویستى جیددى نه‌بووه ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ر بکرێن و به هه‌ڵپه‌سێردراوى ماونه‌ته‌وه". جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه‌دووپاتده‌کاته‌وه تا ئێستاش حکومه‌تى فیدراڵى مووچه‌ى مانگه‌کانى پێنج، شه‌ش، حه‌وت و 10ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستانى نه‌ناردووه که به‌پێى ئه‌و رێککه‌وتنه‌ى له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا کراوه، پێویست بوو ئه‌و شایسته داراییانه بۆ هه‌رێمى کوردستان بنێرێت، به‌و هۆیه‌وه "حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان نه‌یتوانى مووچه‌ى ئه‌و چه‌ند مانگه‌ى مووچه‌خۆرانى دابه‌ش بکات". هاوکات، به‌شیر حه‌داد ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌یه له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا هه‌موو کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به کێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستانیشه‌وه چاره‌سه‌ر بکات و ده‌ڵێت " هه‌میشه وتومانه نابێت مووچه و قووتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان تێکه‌ڵ به کێشه سیاسییه‌کان بکرێت و حکومه‌تى فیدراڵ له‌و رێگه‌یه‌وه سزاى خه‌ڵکى کوردستان بدات". له‌به‌شێکى دیکه‌ى راگه‌یاندراوه‌که‌یدا، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق بیرۆکه‌ى گواستنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان بۆ به‌غدا به "پێجه‌وانه‌ى ده‌ستوورى عێراق ناوده‌بات و ده‌ڵێت: "به‌و کاره نزیکه‌ى 500 هه‌زار مووچه‌خۆرى هه‌رێمى کوردستان له خانه‌نشین، خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى و تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى و چین و توێژى دیکه‌ش بێ مووچه ده‌مێننه‌وه".
کەمێک لەبەوبەر ھاوڵاتیانی دانیشتووی گەڕەکی بەکرەجۆ رژانە سەر شەقام و ھەوڵی چوونە سەر بارەگای کۆمێتەی یەکیتی دەدەن لەو گەڕەکە. ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی ھیزە ئەمنیەکان ھەوڵی بلاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانیان دا بەلام خۆپیشاندەرانی بەکرەجۆ بە درووشمی "بۆ دەرەوە.. بۆ دەرەوە" رووبەری ھێزە ئەمنیەکان بوونەوە. ھاوکات گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لە نزیک گۆڕەپانی چیا‌و گەڕەکی خەبات بەڕیوەچوو..
هاوڵاتى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ هاریکارى عێراق -یونامی- به‌پێویستی ده‌زانێت که مافى خۆپێشاندانى ئاشتییانه پارێزراو بێت و داواش له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمى کوردستان ده‌کات مافى ئازادى گردبونه‌وه‌و ڕاده‌ربرین بپارێزێت. ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 8ى کانونى یه‌که‌مى 2020، نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ هاریکارى عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا "سه‌رکۆنه‌ى کرده توندوتیژییه‌کانى ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ى دوایى پارێزگاى سلێمانی ده‌کات که له‌گه‌ڵ ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌رییه‌کان سه‌رى هه‌ڵداو بوونه هۆى که‌وتنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ک کوژراو‌و بریندار‌و تێکشکاندنى موڵک‌و ماڵ" هه‌روه‌ها نێرده‌ى یونامى داواى هێوربونه‌وه‌ی بارودۆخه‌که ده‌کات‌و داواش له‌ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات مافى ئازادى گردبونه‌وه‌و ڕاده‌ربرین بپارێزێت. هاوکات، یونامى ڕاشیگه‌یاند:"پێویسته مافى خۆپیشاندانى ئاشتییانه پارێزراو بێت، خۆپێشاندانه‌کانیش به‌ئاشتییانه بمێنێته‌وه." له‌به‌شێکی دیکه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه، "ده‌بێت ڕێگا به‌ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن بدرێت به‌ئازادیو بێ ترساندن‌و پاڵه‌په‌ستۆ، هه‌واڵه‌کان بڵاوبکه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها پێویسته لێکۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستبه‌جێ بکرێت بۆ ده‌ستنیشانکردنى ناسنامه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى توندوتیژییان کردووه‌و لێچینه‌وه‌ى ته‌واویشیان له‌گه‌ڵ بکرێت."
لیژنەی باڵای ئارامی لە هەرێمی کوردستان بڕیاری دا هاتووچۆی نێوان شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان قەدەغە بکرێت. بڕیارەکە لە کاژێر 12:00ی شەوی 2020/12/08ـەوە بۆ کاژێر 12:00ی شەوی 2020/12/09 دەبێت. لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ئەو بڕیارە بە مەبەستی زیاتر پاراستنی ئەمنیەت و خولقاندنی کەشێکی ئارامە.
هاوڵاتى وته‌بێژى جێگرى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، بڕیاره سبه‌ینێ چوارشه‌ممه ٩/١٢، وه‌فدى باڵاى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى سه‌ردانى به‌غدا بکات. ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه 8ى کانونى یه‌که‌مى 2020، سه‌میر ھه‌ورامى له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ڵێت:" شانده‌که به‌مه‌به‌ستى به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆکان وگه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن له‌باره‌ى کێشه ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان و به‌تایبه‌ت پرسى دارایى و جێگیر کردنى شایسته داراییه‌کانى ھه‌رێمى کوردستان له پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق ده‌چێته‌وه به‌غدا". به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه ده‌ستى که‌وتووه، قوباد تاڵه‌بانى که سه‌رۆکایه‌تى وه‌فدى هه‌رێم ده‌کات وه‌ره‌قه‌ى گره‌نتى ته‌سلیم کردنى داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه به کۆمپانیاى سۆمۆى نیشتمانى عێراق و ته‌سلیم کردنى له‌سه‌دا 50% داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کانى پێیه‌و پشتیوانى لایه‌نه‌کانى (پارتى، یه‌کێتى، گۆران) پێدراوه بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆکان بگه‌یه‌نێته رێککه‌وتنى کۆتایى. ماوه‌ى چه‌ند رۆژێکه خۆپیشاندان وناڕه‌زایى له‌هه‌رێمى کوردستان به‌هۆى دواکه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خراپى باروگوزه‌رانى هاوڵاتیان ده‌ستیپێکردووه و به‌وهۆیه‌وه چه‌ندین خۆپیشانده‌ر کوژراون و برینداربوون.
