هاوڵاتى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تیى قوباد تاڵه‌بانی، له‌گه‌ڵ وه‌زیرانى دارایى و نه‌وتى عێراق کۆده‌بنه‌وه‌و کۆمپانیاى به بازاڕکردنى نه‌وتى عیراقیش (سۆمۆ) له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌شدار ده‌بێت. سه‌میر هه‌ورامی، وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یاند:"له کۆبوونه‌وه‌که‌دا تاووتوێى داهاتى هه‌نارده‌ى نه‌وت و داهاته نانه‌وتییه‌کان ده‌کرێت، له‌گه‌ڵ ورده‌کاریى چۆنێتى جێبه‌جێکردنى یاساى کورتهێنانى بودجه". کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى وه‌فدى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرانى دارایى و نه‌وت به به‌شداریى سۆمۆ دواى کۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى وه‌فدى دانوستاندنکارى هه‌ولێر و به‌غدایه، که سه‌رۆکوه‌زیران و سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق تیایدا به‌شداربوون.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو رایگه‌یاند مانگرتنى په‌رله‌مانتاره مانگرتووه‌کان کۆتایى هاتو شکێندرا. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 13ى کانونى یه‌که‌مى 2020، ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" مانگرتنى په‌رله‌مانتاره مانگرتووه‌کان شکشێندرا کۆتایى هات". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ى ئه‌نجام دراون که باره‌گاو بیناى حکومى سوتێندراوه، له‌ماوه‌ى 28 ساڵى رابردوودا هه‌زاران به‌رانبه‌ر به‌وه گه‌نده‌ڵى کراوه" ده‌بێت ده‌سه‌ڵات بگه‌رێته‌وه بۆ داواکارى گه‌ل و خه‌ڵک".
هاوڵاتى وه‌زیرى ته‌ندروستى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، ده‌ستیان به‌دابه‌شکردنى ڤاکسینى کۆرۆنا و هه‌ڵمه‌تى کوتانى خه‌ڵک له‌سه‌رتاسه‌رى ئه‌مریکادا کردوه. ئه‌لێکس ئازرا وه‌زیرى ته‌ندروستى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" ده‌ستمان به‌دابه‌شکردنى ڤاکسینى کۆرۆنا و هه‌ڵمه‌تى کوتانى خه‌ڵک له‌سه‌رتاسه‌رى ئه‌مریکادا کردووه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ملیۆنان دۆز له‌ڤاکسینى کۆرۆنامان دابه‌شکردوه له‌هه‌مو ئه‌مریکادا و دواى ئه‌وه‌ش کوتانى راسته‌وخۆى هاوڵاتیان ده‌ستپێده‌که‌ن". هاوکات، ئه‌وه‌شى ئاشکراشیکرد، ناوه‌ندى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى دابه‌شکردنى ڤاکسین سه‌رپه‌رشتى گه‌یاندن و دابه‌شکردنى ڤاکسینه‌که ده‌که‌ن. دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، دامه‌زراوه‌ى خواردن و ده‌رمان ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر به‌کارهێنانى ڤاکسینى کۆمپانیاى فایزه‌ر داوه و حکومه‌ت ده‌ست به‌دابه‌شکردنى ده‌کات.
هاوڵاتى به‌پێى راگه‌یه‌نراوى وه‌زاره‌تى دارایى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، موچه‌ى مانگى 10ى ئه‌مساڵى حه‌وت وه‌زاره‌ت و چه‌ندین ده‌سته‌و فه‌رمانگه دابه‌ش ده‌کرێت. هه‌ریه‌ک له وه‌زاره‌ته‌کانى(کاروکاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تی، داد، سامانه سروشتییه‌کان، ئه‌وقاف و کاروبارى ئاینى، پلاندانان، پیشه‌سازى و بازرگانى، گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن) دابه‌شده‌کرێت. هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ک له خاوه‌نپێداویستى تایبه‌ت، ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ری، ده‌سته‌ى دیوانى چاودێرى دارایی، ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ، ده‌سته‌ى ناوچه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ھه‌رێم، ده‌سته‌ى ژینگه، ده‌سته‌ى وه‌به‌رھێنان، ده‌سته‌ى ده‌ستپاکی، کۆمیسیۆنى ھه‌ڵبژاردن و ده‌زگاى مین دابه‌ش ده‌کرێت.
ھاوڵاتی گوڵستان محەمەد سەرۆکی فراکسینۆ گۆڕان ھاوڕایی خۆی دەربڕی لەگەڵ ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی کە خۆپیشاندانەکان دەست و ئەجێندای دەرەکی لە پشتە. ھەریەکە لە ئومید خۆشناو و گوڵستان محەمەد لە بەرنامەیەکی کەناڵی ئاسمانی روداودا بەشداربوون ئومێد خۆشناو جەختی لەوە کردەوە کە خۆیشاندانەکانی ئەم دواییەی گەنجان لە شار‌و شارۆچکەکانی پارێزگای سلێمانی خۆرسک نەبوەو دەستیان لە پشتە. سەرەتا ئومێد خۆشناو ئاماژەی بە بوونی دەست و ئەجێندای دەرەکی کرد لە پشتی خۆپیشاندانەکان، دواتر گوڵستان محەمەد خەتی لە قسەکەی ئومید خۆشناو کردەوە. گوڵستان محەمەد وتی ئەم گەنجانە سامانی نیشتیمانی ئەم وڵاتەن و نابێ بە سەرلێشواو بیانزانین ئەگەر ھەر ئەجێندایەکیش لە پشتیان ھەبووبێ دەبێ بیانھێنیەوە ژێر رکێفی حکومەتی ھەرێم و سود لە تواناکانیان وەگرین.
هاوڵاتى سێ هاوڵاتیى ناحیه‌ى دێره‌لوک دواى 10 ڕۆژ له بێ سه‌روشوێن بوونیان له ده‌ڤه‌رى زێوه، ته‌رمه‌کانیان له‌لایه‌ن که‌سوکاریانه‌وه دۆزرانه‌وه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ى کانونى یه‌که‌مى 2020، که هه‌رسێ هاوڵاتییه‌که خه‌ڵکى ناحیه‌ى دێره‌لوکى سه‌ر به قه‌زاى ئامێدین و پاش بێ سه‌روشوێن بوونیان بۆماوه‌ى 10 ڕۆژ ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن که‌سوکاریانه‌وه ته‌رمى هه‌رسێ که‌سه‌که له ده‌ڤه‌رى (زێوه) دۆزرایه‌وه. که‌سوکاریان رایانگه‌یاند که" له‌لایه‌ن فڕۆکه‌کانى تورکیاوه به‌ئامانج کراون و له ئه‌نجامى بۆردومانى فڕۆکه‌کان هه‌رسێکیان بوونه‌ته قوربانی". ئه‌و سێ هاوڵاتییه به‌ناوه‌کانى(موحسین سپێری، حه‌سه‌ن سادق زێڕى سه‌فه‌ر سینى) دانیشتووى دێره‌لووکن.
هاوڵاتى ئه‌نجوومه‌نى فشار ڕایده‌گه‌یه‌نێت" فشار و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان به‌رده‌وامیان ده‌بێت" تا ئه‌وکاته‌ى گه‌ل مافه‌کانى به‌ده‌ست دێنێت. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ى کانونى یه‌که‌مى 2020، ئه‌نجوومه‌نى فشار له‌راگه‌یه‌نراوێکدا که وێنه‌یه‌کى بۆ (هاوڵاتى) نێردراوه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که" دواى زیاتر له‌چاره‌که‌سه‌ده‌یه‌ک له‌حوکڕانى ناته‌ندروست پڕگه‌نده‌ڵى کوردى ڕۆژ له‌دواى ڕۆژ به‌هۆى خۆپه‌رستى قه‌یران له‌دواى قه‌یران زیاد ده‌کرێت بۆ خه‌ڵکه به‌ش مه‌ینه‌ته‌که‌ى کوردستان، جێگه‌ى شه‌رمه لاو‌و پیر له‌سه‌ر داواکردنى مافه‌کانیان زیندانى ده‌کرێن و ئه‌شکه‌نجه ده‌درێن وه له‌سه‌رشه‌قامه‌کان به‌گوله‌ى خۆماڵی شه‌هید ده‌کرێن". هه‌روه‌ها ده‌شڵێن:"فشار و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان به‌رده‌وامیان ده‌بێت تا ئه‌وکاته‌ى گه‌ل مافه‌کانى به‌ده‌ست دێنێت و مافیا و تاڵانچى وگه‌نده‌ڵه‌کانى ووڵات به‌سزاى یاسایى خۆیان ده‌گه‌ن و یاسا سه‌روه‌ر ده‌بێت و شکۆى مرۆڤ پارێزراو ده‌بێت". ڕاگه‌یه‌ندراوى ئه‌نجومه‌نى فشار: هاونیشتمانیانى کوردستان گه‌نجانى خه‌باتگێر دواى زیاتر له‌چاره‌که‌سه‌ده‌یه‌ک له‌حوکڕانى ناته‌ندروست پڕگه‌نده‌ڵى کوردى ڕۆژ له‌دواى ڕۆژ به‌هۆى خۆپه‌رستى و حوکمى بنه‌ماڵه‌یى قه‌یران له‌دواى قه‌یران زیاد ده‌کرێت بۆ خه‌ڵکه به‌ش مه‌ینه‌ته‌که‌ى کوردستان ، جێگه‌ى شه‌رمه لاو‌و پیر له‌سه‌ر داواکردنى مافه‌کانیان زینداى ده‌کرێن و ئه‌شکه‌نجه ده‌درێن وه له‌سه‌رشه‌قامه‌کان به‌گوله‌ى خۆماڵی! شه‌هید ده‌کرێن بۆیه چیدى به‌رده‌وامى دان به‌خراپى ئیداره‌دان و زوڵم و سته‌م و پێشێل کردنى مافه‌کانمان قبوڵکراو نیه و داواده‌که‌ین یه‌که‌م ده‌ست به‌جێ سه‌رجه‌م گیراوه‌کانى خۆپیشاندانه‌کان ئازاد بکرێن و چیدى به‌تۆمه‌تى خۆپیشاندان هیچ ئازادى خوازێک ده‌ستگیر نه‌کرێت دووه‌م شه‌هید کردنى مافخوراوانى گه‌له‌سته‌م دیده‌که‌مان مه‌حکوم ده‌که‌ین و داواکارین بکوژانى شه‌هیدانى ئازادى و ماف و شکۆ به‌سزاى یاسایى بگه‌یه‌نرێن ماف بۆ خانه‌واده‌ى شه‌هیده‌کان بگه‌ڕێنرێته‌وه ئه‌مه دوادڵۆپى خوێنى کورد بێت به‌ده‌ستى کورد بڕێژرێت . سێیه‌م فشار و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان به‌رده‌وامیان ده‌بێت تا ئه‌وکاته‌ى گه‌ل مافه‌کانى به‌ده‌ست دێنێت و مافیا و تاڵانچى وگه‌نده‌ڵه‌کانى ووڵات به‌سزاى یاسایى خۆیان ده‌گه‌ن و یاسا سه‌روه‌ر ده‌بیت و شکۆى مرۆڤ پارێزراو ده‌بێت چواره‌م داوا له‌هه‌موو چین و توێژه جیاوازه‌کان ده‌که‌ین هاوکاربن پێکه‌وه ده‌ست له‌ناوده‌ست ئه‌م خه‌باته مه‌ده‌نیه پیرۆزه به‌رده‌وامى پێ بده‌ین تاسه‌رکه‌وتن وه به‌دورى خه‌ین له‌ده‌ستى چه‌په‌ڵى تێکده‌رانه‌ى تێکده‌ران به‌رژه‌وه‌ندى خواز . له‌کۆتایدا داوا له‌گه‌نجه خوێن گه‌رمه‌کانى نیشتمان ده‌که‌ین دان به‌خۆیاندا بگرن و وریایانه تر هه‌نگاوبنێن ئاگادربن ده‌سه‌ڵات په‌لکێشى ناو توندوتیژیان نه‌کات تا بیانووى سه‌رکوتکردنى هه‌بێت داوا له‌هه‌موو هێزه ئه‌منیه‌کان ده‌که‌ین که پارێزه‌رى مافه‌کانى خه‌ڵک بن و جارێکى تر لووله‌ى تفه‌نگه‌کانتان به‌ڕوى هاوڵاتى یه مافخوراوه‌کاندا به‌رز نه‌که‌نه‌وه . دروود بۆ ڕۆحى پاکى شه‌هیدانى ئازادى و ماف وشکۆ شیفا بۆ برینداره‌کان، نه‌فره‌ت له یه‌کترکوژى و گه‌نده‌ڵى و تاڵانچێتى ئه‌نجومه‌نى فشار 12/12/2020
ئارا ئیبراهیم کۆبونه‌وه‌ى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و وه‌فدى باڵاى حکومه‌ت و په‌رله‌مانى عێراق کۆتایى هات و به‌فه‌رمى هیچ شتێک له‌باره‌ى رێککه‌وتن یا لێکتێگه‌شتن ئاشکرا نه‌کرا، هاوڵاتى به‌دواداچونى کردووه‌و زانیارییه‌کان ده‌خاته‌روو. سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار و به‌شدار له کۆبونه‌وه‌ى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق به‌هاوڵاتى وت:" وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم داواى کرد که سێ 320 ملیار دینارى دیکه(960) ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێم بکرێت، به‌ڵام حکومه‌تى عێراق ئاماده‌یى نیشاندا یه‌ک جارى دیکه 320 ملیار دینار بنێرێت، ره‌نگه نه‌رمى بنوێنن دووجارى دیکه 320 ملیار بنێرن تا په‌سه‌ندکردنى پرۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى داهاتوو". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم داهاتى نه‌وتى و نانه‌وتى به (ژماره‌و داتا) راده‌ستى به‌غدا ده‌کات، به‌پێى ئه‌و داتایانه حکومه‌تى عێراق بودجه‌یه‌ک بۆ هه‌رێم ره‌وانه ده‌کات". هاوکات، وشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆران له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ى ئه‌مڕۆ ئیجابى بووه‌و ته‌فاهوم و لێکتێگه‌یشتنى باش له‌نێوان وه‌فدى هه‌ردوولادا هه‌بووه بۆ چاره‌سه‌رێکى کاتى تا په‌سه‌ندکردنى پرۆژه بودجه‌ى ساڵى 2021". ناوبراو وتیشى:" حکومه‌تى هه‌رێم به‌پێى داتاکانى کۆمپانیاى دیلۆیت داتاى داهاته‌کانى نه‌وت و نانه‌وتى راده‌ستى حکومه‌تى عێراق ده‌کات، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بودجه‌یه‌ک بۆ هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرێت ره‌نگه له 320 ملیار دینار زیاتر بێت یا که‌متر بێت". وشیار عه‌بدوڵا، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم ئیلتزامى ته‌واو به یاساى کورتهێنانى دارایى کردووه‌و له‌وچوارچێوه‌یه‌دا حکومه‌تى عێراق مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌کات. ده‌رباره‌ى گفتوگۆکان له‌باره‌ى پرۆژه بودجه‌ى 2021ى عێراقه‌وه، وشیار عه‌بدوڵا، ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که ئه‌و لێکتێگه‌یشتنه ده‌بێته بنه‌مایه‌کى باش بۆ پرۆژه بودجه‌ى ساڵى داهاتوو" ئایا نه‌وت راده‌ست ده‌که‌ن یان ته‌نها داهاته‌که‌ى، ئه‌وه پێویستى به‌رێکه‌وتن و گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى، ئه‌و گفتوگۆ‌و رێککه‌وتنه حوکم ده‌دات که پشکى هه‌رێم له پرۆژه بودجه‌دا چۆن جێگیر ده‌کرێت".
هاوڵاتى نوسینگه‌ى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند: ناردنى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌ستراوه‌ته‌وه به‌پابه‌ندبونى هه‌رێم به‌راده‌ستکردنى رۆژانه‌ى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و نیوه‌ى داهاته فیدراڵییه‌کان. به‌پێى راگه‌یه‌نراوى نووسینگه‌ى مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، له‌کۆبوونه‌وه‌ى وه‌فدى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تییه‌کانى وه‌زیران و په‌رله‌مانى عێراق، پرسى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى دارایى و ئه‌و شێوازانه تاوتوێکراون که پاره‌ى ته‌رخانکراو و دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌کانى عێراقدا دابه‌ش بکرێت. هه‌روه‌ها نوسینگه‌ى مسته‌فا کازمى راشیگه‌یاند، به‌پێى یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى بودجه که مانگى رابردوو په‌رله‌مانى عێراق په‌سه‌ندى کرد و کورد ده‌نگى پێنه‌دا، "ناردنى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌ستراوه‌ته‌وه به‌پابه‌ندبونى هه‌رێم به‌راده‌ستکردنى رۆژانه‌ى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و نیوه‌ى داهاتى ناوخۆ. ماوه‌ى چوار رۆژه وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم ل به‌غدا چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حکومى و حیزبى عێراق کردووه به‌مه‌به‌ستى جێگیرکردنى پشکى هه‌رێم له‌پرۆژه بودجه‌ى ساڵى 2021 عێراق. حکومه‌تى عێراق له پرۆژه بودجه‌ى 2021 دا، پشکى له‌سه‌ودا 12.67ى بۆ هه‌رێمى کوردستان دیارى کردووه دواى ده‌رکردنى بودجه‌ى حاکمى و سیادى، زائیده‌ن مانگانه بڕى 56 ملیار دینار بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه ره‌وانه ده‌کرێت له‌بودجه‌ى هێزه وشکانییه‌کانى عێراق. پرۆژه بودجه‌ى عێراق 144 ترلیۆن دینارى عێراققه‌و دواى لێده‌رکردنى بودجه‌ى سیادى و حاکیمه، ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 12.67 بۆ هه‌رێمى کوردستان ره‌وانه ده‌کرێت له‌به‌رانبه‌ر ته‌سلیمکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه به کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى و ته‌سلیمکردنى نیوه‌ى داهاتى ده‌روازه سنورییه فیدراڵییه‌کان. حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاندووه که رۆژانه 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت و 430 هه‌زارى له‌رێگه‌ى بۆرییه‌وه هه‌نارده ده‌کات و 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه بۆ ناوخۆ به‌کارده‌هێندرێت. هه‌روه‌ها بڕى 165 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌داته کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان و ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه 265 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌یه.
هاوڵاتى کۆبوونه‌وه‌ى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق و مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ده‌ستى پێ‌کرد. پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ى کانونى یه‌که‌مى 2020، کۆبوونه‌وه گرنگه‌که‌ى وه‌فدى هه‌رێم به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى موچه‌ى مانگانه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان و جێگیرکردنى پشکى هه‌رێم له‌بودجه‌ى 2021 ساڵى داهاتوو گفتوگۆکان ده‌ستى پێکردووه. پێشتر، قوباد تاڵه‌بانى، سه‌رۆکى وه‌فدى هه‌رێم له‌به‌غداوه رایگه‌یاند:"ئاماده‌ین رێککه‌وتن له‌سه‌ر پرسى نه‌وت و دارایى بکه‌ین و ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێمه به‌پێى یاسا و ده‌ستور جێبه‌جێى ده‌که‌ین، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌بێت ماف و شایسته داراییه‌کانى ھه‌رێم دیارى بکرێت و بدرێت".
ھاوڵاتی راگەیەنراوێك لەكۆنگرەی دەنگە ناڕازییەكانەوە خەڵكی بەشەرەفی كوردستان ئێمە وەك كۆنگرەی دەنگە ناڕازییەكان تەنها بانگەشەی خۆپیشاندانێكی "ناتوندوتیژ" و هێمنانەمان كرد لەپێناوی گۆڕینی ئاراستەی ئەو توندوتیژیی و پەلاماردانەی كە دەسەڵات ماوەی چەند رۆژێكە لەشار و شارۆچكەكان دەستی دابویە و خوێنی چەندین گەنجی گیرفان بەتاڵی رشتبو، بەڵگەش بۆ ئەمە بەشداریكردنی مامۆستایانی ناڕازیی بو كە چەندین ساڵە بەبێ توندوتیژی و پشودرێژانە بەردەوامن لەخۆپیشاندان، بەڵام بەداخەوە دەسەڵات پێش كۆبونەوەی خەڵك و دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكان، بەكۆكردنەوەی هێزێكی بێ‌شومار و نمایشكردنی دەبابە و مودەڕەعە و چەكی قورس و بڵاوەپێكردنی هێزی چەكدار بەناو شارەكاندا، نیازی خراپی خۆی بەرامبەر خەڵك نیشاندا. دوێنێش لەكاتی گەیشتنی بەشێك لەرێكخەرانی خۆپیشاندانەكان، لەچەندین لاوە هێزی دەمامكدار و ئەمنی پەلاماریان دان و بەشێوەیەكی ناشارستانی و ناسەردەمیانە دەستگیریانكردن، دوای كۆبونەوەی خەڵكیش بەتەقەكردن و رشتنی گازی فرمێسك‌ڕێژ وەڵامی داواكاری هێمنانەی مامۆستایان و فەرمانبەران و گەنجی گیرفان بەتاڵیان دایەوە و بونەهۆی نانەوەی پشێوی. سەرەڕای ئەوەش، ئەوەی زیاتر خەڵكی كوردستانی نیگەران كرد، بڵاوكردنەوەی راگەیەنراوی لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی بو كە بەزمانێكی بەعس ئاسا و هەڕەشە ئامێز هەمو دەرگاكانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی هێمنانەیان بەیانوی ئەو پشێوی و نائارامییەی كە بەچەكەكانی خۆیان دروستیان كردوە داخست. لێرەوە رایدەگەیەنین، سلێمانی و شاروشارۆچكەكانی زمانی هەڕەشەی قبوڵنەكردوە و نایكات، خوێنی دەستگیركراوەكان و سەلامەتییان لەئەستۆی پارێزگاری سلێمانی و لیژنەی باڵای ئەمنیدایە، داوای ئازادكردنی بەپەلەیان دەكەین. دوپاتیشیدەكەینەوە، تا موچەی مامۆستا و فەرمانبەر بدرێت بەبندیواری حزبی، تا ئابوری و داهاتوی گەنجانی ئەم وڵاتە بكرێتە قوربانی مەرامی حزبی و بنەماڵەیی، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەردەوام دەبێت. كۆنگرەی دەنگە ناڕازییەكان
هاوڵاتى وه‌فدى باڵاى حکومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى له‌به‌غدا کۆبونه‌وه‌یه‌کى گرنگ ئه‌نجامدات، وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت:"کۆبونه‌وه‌که له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیران‌و سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق‌و سه‌رۆکى لیژنه‌ى داراییه بۆ گفتوگۆکردن له‌باره‌ى چۆنیه‌تى ڕێککه‌وتن له‌نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا". سه‌میر ھه‌ورامى وته‌بێژى قوباد تاڵه‌بانى له‌لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند:"بڕیاره پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ کۆبونه‌وه‌ى لوتکه له‌به‌غدا ئه‌نجامبدرێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق‌و سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق‌و سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، بۆ گفتوگۆکردن له‌باره‌ى چۆنێتى ڕێککه‌وتن له‌نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا". هه‌روه‌ها سه‌میر ھه‌ورامى راشیگه‌یاند:"وه‌فدى هه‌رێم هه‌وڵى زامنکردنى 320 ملیار دیناره‌که‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم‌و شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌یاساى کورتهێنانى قه‌رزدا ده‌دات". له‌کۆبونه‌وه‌کانى پێشوودا، له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق‌و لایه‌نه سیاسییه‌کان، قوباد تاڵه‌بانى ڕایگه‌یاند؛ "ئاماده‌ین ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر پرسى نه‌وت‌و دارایى بکه‌ین‌و ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر حکومه‌تى ھه‌رێمه به‌پێى یاسا‌و ده‌ستور جێبه‌جێیده‌که‌ین، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌بێت ماف‌و شایسته داراییه‌کانى ھه‌رێم دیاریبکرێت‌و بدرێت". دوێنێ سایتى هاوڵاتى له سێ هه‌واڵدا ورده‌کارى گفتوگۆکانى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراقى ئاشکرا کرد که به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌ماڵه‌که‌ى خۆى له‌به‌غدا کۆبونه‌وه‌یه‌کى فراوان ئه‌نجام ده‌دات بۆ راگه‌یاندنى رێککه‌وتنى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا.
ئارا ئیبراهیم په‌یمان عیزه‌دین، یه‌کێک له رێکخه‌رانى خۆپیشاندانه‌که‌ى سلێمانى و په‌رله‌مانتارى خوله‌کانى پێشووى په‌رله‌مان بۆ هاوڵاتى ئاشکرا کرد که به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئازادکراوه. دوێنێ کاتژمێر 1ى پاشنیوه‌رۆ رێکخه‌رانى خۆپیشاندانه‌که‌ى سلێمانى چوونه به‌رده‌م بیناى پارێزگاى سلێمانى و هێزه ئه‌منییه‌کان هه‌موو ئه‌ندامانى رێکخه‌رانى خۆپیشاندانه‌که‌یان ده‌ستگیر کرد. په‌یمان عیززه‌دین، یه‌کێ له‌رێکخه‌رانى خۆپیشاندانه‌که به‌هاوڵاتى وت:" ئێمه ژماره‌یه‌کى زۆر بوین، له‌به‌رده‌مى بیناى پارێزگاى سلێمانى گردبونه‌وه و پێش خه‌ڵکه‌که وه‌ستاین، دواى چه‌ند ده‌قه‌یه‌ک هێزێکى جل ره‌شى ده‌مامک ره‌ش هاتن و یه‌ک به یه‌ک بردیانین، به چه‌ند سه‌یاره‌یه‌کى جیا هه‌مومانیان برد بۆ زیندانى کانى گۆمه". په‌یمان عیزه‌دین وتیشى:"سه‌ره‌تا بردیانین بۆ هێزى پاراستن له‌ناو کانى گۆمه و له‌وێ براده‌ره‌کانمان هه‌مویان یه‌کمان گرته‌وه و به‌ڵام من که ته‌نیا ژن بوم، جیاکرامه‌وه و هه‌موو زانیاریه‌کمان لێوه‌رگیرا و دواى چه‌ند کاتژمێرێک براین بۆ ناو فه‌رمانده‌یى". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که ئه‌و وه‌ک تاکه ژن براوه‌ته فه‌وجى یه‌کێتى ژنان و هیچ شتێکى پێ نه‌وتراوه و که‌فاله‌تیشیان پێ پڕنه‌کردووه‌ته‌وه. په‌یمان عیززه‌دین ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که "ئێمه کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکى نارازین، وه‌کو زۆرینه‌ى هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان و ئه‌و خۆپیشاندانه توندتیژیانه‌ى که‌له‌سه‌ر جاده بون ویستمان بیگۆرین بۆ خۆپیشاندانى ناتوندوتیژى مه‌ده‌نى و ناره‌زاییه‌کان به‌رده‌وام بێت تا داواکاریه‌کانى خه‌ڵک دێته دى".
هاوڵاتى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئێستاى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:"جۆ بایدن ئێستا تۆ سه‌رۆکى ئه‌مریکایت". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ى کانونى یه‌که‌مى 2020، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئێستاى ئه‌مریکا له چه‌ند تیویتێکیدا ره‌خنه‌ى توندى له دادگاى باڵاى وڵاته‌که‌ى گرت و جارێکى تر هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى وڵاته‌که‌ى به "ساخته‌کاری" وه‌سف کرد. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"ئایا نابێت ده‌نگده‌ران ئه‌وه بزانن که داواکارى گشتیش ده‌یزانێت؟ دادگاى باڵا شه‌رمه‌زارى کردین. میدیا، سه‌رکردایه‌تى کۆنگرێس، پارتى دیموکرات و ھه‌موویان". هاوکات تره‌مپ، بۆ جۆبایدن، وتى:"ئێستا تۆ سه‌رۆکى ئه‌مریکایت، چه‌ند جارێک ئه‌وه‌ت دووباره‌کردووه‌ته‌وه که تاکه سه‌رۆکى زۆرترین ده‌نگت له مێژووى ده‌نگدانى ئه‌مریکا به‌ده‌ست هێناوه". له 3ى تشرینى دووه‌م، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا جۆ بایدن به براوه‌و سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا راگه‌یاندرا، به‌ڵام به‌رده‌وام تره‌مپ ئه‌نجامى راگه‌یاندراوى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ره‌تکردووه‌ته‌وه.
